سەرەکیتەفسیرالناس (114)

تەفسیر الناس — An-Naas (114)

مەککی · 6 ئایەت

بخوێنە · گوێبگرەفایلی PDF

قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ ٱلنَّاسِ ﴿١﴾

ئەی پێغەمبەر- بڵێ: پەنا دەگرم بە پەروەردگاری خەڵکی وداواى پاراستنم لە ئەو دەکەم

مَلِكِ ٱلنَّاسِ ﴿٢﴾

پادشا ومەلیکی ھەموو خەڵکی، ئەو پادشایه هەرچۆنێكی بووێت بەو شێوه هەڵسوكەوتیان لەگەڵدا دەكات، جگه لەو هیچ پادشایەكی تر نیه

إِلَـٰهِ ٱلنَّاسِ ﴿٣﴾

پەروەردگار وپەرستراوی ھەموو خەڵکی، ھیچ پەرستراوێکی بەھەق جگە لە ئەو نیە

مِن شَرِّ ٱلْوَسْوَاسِ ٱلْخَنَّاسِ ﴿٤﴾

لەخراپە وشەڕ وزیانی ئەوەی کە وەسوسە دروست دەکات بۆ مرۆڤ ھەرکاتێک بێ ئاگا بوو لە یادی اللە -تەعاﻻ-، وە لێی دوا دەکەوێت ھەر کاتێک یادی کرد (مەبەست پێی شەیتانی نەفرین لێکراوە) وخۆ پەنھان دەکات (ھەرکاتێک یادی اللە بکرێت شەیتان ھەڵدێت وخۆ پەنھان دەکات، وە ھەرکاتێکیش یادی ئەو نەکرێت شەیتان دێت ووەسوەسە دروست دەکات)

ٱلَّذِى يُوَسْوِسُ فِى صُدُورِ ٱلنَّاسِ ﴿٥﴾

ئەوەی کە وەسوەسە دەخاتە دڵ وسینەی خەڵکیەوە

مِنَ ٱلْجِنَّةِ وَٱلنَّاسِ ﴿٦﴾

لە جنۆکە ولە ئادەمیزاد (ئەوانەیان کە شەیتان ڕەفتارن). لاپەڕە ١ لە ١ moc.hgelp

فێربە · الناس — An-Naas

بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن

تەفسیر · 31 زمان