سەرەکیتەفسیرالقارعة (101)

تەفسیر القارعة — Al-Qaari'a (101)

مەککی · 11 ئایەت

بخوێنە · گوێبگرەفایلی PDF

ٱلْقَارِعَةُ ﴿١﴾

ساتی ڕاچڵەکاندنی دڵی خەڵکیە، لەبەر گەورەیی ناڕەحەتیەکانی (ڕۆژی قیامەت)

مَا ٱلْقَارِعَةُ ﴿٢﴾

ئاخۆ چۆن بێت ساتی ڕاچڵەکاندنی دڵی خەڵکی، لەبەر گەورەیی ناڕەحەتیەکانی (ڕۆژی قیامەت)؟ !

وَمَآ أَدْرَىٰكَ مَا ٱلْقَارِعَةُ ﴿٣﴾

ئەی پێغەمبەر- تۆ چوزانیت ڕۆژی داچڵەکێنەر چييە؟ چوزانیت ساتی ڕاچڵەکاندنی دڵی خەڵکی، لەبەر گەورەیی ناڕەحەتیەکانی ئەو ڕۆژە چیە، ئەو ڕۆژە ڕۆژی قیامەتە

يَوْمَ يَكُونُ ٱلنَّاسُ كَٱلْفَرَاشِ ٱلْمَبْثُوثِ ﴿٤﴾

ڕۆژێکە ھەموو خەڵکی وەک پەپولەی پەرش وبڵاو وپەڕاگەندەی لێدێت

وَتَكُونُ ٱلْجِبَالُ كَٱلْعِهْنِ ٱلْمَنفُوشِ ﴿٥﴾

وە شاخ وکێوەکانیش وەک خووری شیکراویان لێدێت ودەچن بەھەوادا، بەهۆی ھێواشی ڕۆشتن وجوڵەیان. فأم امن ثقلت موزينه

فَأَمَّا مَن ثَقُلَتْ مَوَٰزِينُهُۥ ﴿٦﴾

ئینجا ئەو کەسەی لەو ڕۆژەدا تای تەرازووی کردەوە چاکەکانی قورس بێت لەبەرامبەر کردەوە خراپەکانیدا. فهو فى عيشة ر اضية

فَهُوَ فِى عِيشَةٍۢ رَّاضِيَةٍۢ ﴿٧﴾

ئەوە لەناو ژیان وگوزەرانێکی خۆشی وا دەبێت لە بەھەشتدا کە پێی ڕازییە. لاپەڕە ١ لە ٢ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر وأم امن خف ت موزينه

وَأَمَّا مَنْ خَفَّتْ مَوَٰزِينُهُۥ ﴿٨﴾

بەڵام ئەو کەسەی تای تەرازووی چاکەکانی سووک بێت، لەبەرامبەر کردەوە چاکەکانیدا، کردەوە خراپەکانی قورستر بێت لەچاو کردەوە چاکەکانیدا. فأ م ه هاو ية

فَأُمُّهُۥ هَاوِيَةٌۭ ﴿٩﴾

ئەوە جێگا وشوێنی لەڕۆژی قیامەتدا ئاگری دۆزەخ دەبێت (اللە -تەعاﻻ-ا بە -ئوم:أم- دایک ناوی دۆزەخی بردووە لەبەرئەوەی ئاگری دۆزەخ وەک دایک باوەش بۆ ئەو تاوانبارانە دەکاتەوە)

وَمَآ أَدْرَىٰكَ مَا هِيَهْ ﴿١٠﴾

ئەی پێغەمبەر- تۆ چوزانیت ھاویە چییە؟! نار حامية

نَارٌ حَامِيَةٌۢ ﴿١١﴾

(ھاویە) ئاگرێکی زۆر گەرمی ھەڵگیرساوە. لاپەڕە ٢ لە ٢ moc.hgelp

فێربە · القارعة — Al-Qaari'a

بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن

تەفسیر · 31 زمان