سەرەکیتەفسیرالعاديات (100)

تەفسیر العاديات — Al-Aadiyaat (100)

مەککی · 11 ئایەت

بخوێنە · گوێبگرەفایلی PDF

وَٱلْعَـٰدِيَـٰتِ ضَبْحًۭا ﴿١﴾

خواى گەورە سوێندی خوارد بەو ئەسپانەی لەگۆڕەپانی جیھاد وتێکۆشاندا غار دەدەن وگوێیان لە پرمە وھەناسەی خۆیان دەبێت لەتاو غاردانیان

فَٱلْمُورِيَـٰتِ قَدْحًۭا ﴿٢﴾

وە پەروەردگار سوێندی خوارد بە ئەو ئەسپانەی لەکاتی تاوداندا بۆ سەر دوژمن ناڵی سمەکانیان بەتوندی دەدەن لەبەرد، وئاگر وبریسکە ھەڵدەسێنن

فَٱلْمُغِيرَٰتِ صُبْحًۭا ﴿٣﴾

وە خواى گەورە سوێندی خوارد بە ئەو ئەسپانەی کە لەبەرەبەیاندا ھێرش دەبەن بۆ سەر دوژمنان. فأثرن به نقعا

فَأَثَرْنَ بِهِۦ نَقْعًۭا ﴿٤﴾

بەو کارەیان تەپ وتۆز ھەڵدەسێنن بەڕووی دوژمناندا. فوسطن به جمعا

فَوَسَطْنَ بِهِۦ جَمْعًا ﴿٥﴾

لەو کاتەدا خۆیان دەکەن بەناوجەرگەی کۆمەڵێک لەدوژمندا

إِنَّ ٱلْإِنسَـٰنَ لِرَبِّهِۦ لَكَنُودٌۭ ﴿٦﴾

سوێند بەھەموو ئەوانە بێگومان ئادەمیزاد ڕێگری ئەو کردەوە چاکانەیە کە پەروەردگاری لێی دەوێت. وإنه عل ذلك لشهيد

وَإِنَّهُۥ عَلَىٰ ذَٰلِكَ لَشَهِيدٌۭ ﴿٧﴾

وەبەڕاستی ئادەمیزاد خۆی شاھێدە لەسەرئەوەی ڕێگری دەکات لەخێر وچاکە، لەبەر ڕوونی وئاشکرایی ناتوانێت نکۆڵی لێبکات. لاپەڕە ١ لە ٢ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَإِنَّهُۥ لِحُبِّ ٱلْخَيْرِ لَشَدِيدٌ ﴿٨﴾

بێگومان ئادەمیزاد زۆر سەروەت وسامان وماڵ ودارایی خۆش دەوێت، وزۆریش ڕەزیل وچروکە

۞ أَفَلَا يَعْلَمُ إِذَا بُعْثِرَ مَا فِى ٱلْقُبُورِ ﴿٩﴾

ئایا ئەم مرۆڤانەی فریویان خواردووە بەژیانی دونیا نازانن چیان بەسەر دێت کاتێک کە لەناو گۆڕەکان زیندوو دەکرێنەوە، و لەزەوی دەریھێنان بۆ لێپرسینەوە وپاداشت دانەوە، بەڕاستی کارەکە بەو شێوەیە نیە کە ئەوان خەیاڵیان دەکرد

وَحُصِّلَ مَا فِى ٱلصُّدُورِ ﴿١٠﴾

وە ھەرچی نھێنی وڕاز ونیازی ناو دڵەکانە لەنیەت وبیروباوەڕ وشتانێکی تریش ئاشکرا کران. إن رب هم بهم يومئذ ل خبير

إِنَّ رَبَّهُم بِهِمْ يَوْمَئِذٍۢ لَّخَبِيرٌۢ ﴿١١﴾

بەڕاستی پەروەردگاریان لەو ڕۆژەدا ئاگادار وزانایە بەتەواوی کردەوە وگوفتاریان، ھیچ شتێکی بەندەکانی لا نھێنی وشاراوە نیە، وە پاداشتی ھەمووشیان دەداتەوە. لاپەڕە ٢ لە ٢ moc.hgelp

فێربە · العاديات — Al-Aadiyaat

بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن

تەفسیر · 31 زمان