سەرەکیتەفسیرالزلزلة (99)

تەفسیر الزلزلة — Az-Zalzala (99)

مەدەنی · 8 ئایەت

بخوێنە · گوێبگرەفایلی PDF

إِذَا زُلْزِلَتِ ٱلْأَرْضُ زِلْزَالَهَا ﴿١﴾

کاتێک زەوی زۆر بەتوندی کەوتە لەرزین وجوڵە جوڵ وبومەلەرزە بەھێزەکەی بۆ پێشھات لەڕۆژی قیامەتدا

وَأَخْرَجَتِ ٱلْأَرْضُ أَثْقَالَهَا ﴿٢﴾

وە زەوی ھەرچی باری گران وقورسی خۆی ھەبوو (لە مردووان وکانزاکان وشتی تر) لەناو سکی فڕێی دایە دەرەوە

وَقَالَ ٱلْإِنسَـٰنُ مَا لَهَا ﴿٣﴾

مرۆڤی (بێباوەڕ) بەسەرسوڕمانەوە لەو ڕۆژەدا دەڵێت: ئەوە زەوی بۆچی وا دەجوڵێت وناجێگیرە؟! يومئ ذ تحدث أ خ بارها

يَوْمَئِذٍۢ تُحَدِّثُ أَخْبَارَهَا ﴿٤﴾

لەو ڕۆژە گەورەدا زەوی بەسەرھات وھەواڵەکانی خۆی دەگێڕێتەوە، اللە -تەعاﻻ- دەیھێنێتە گۆ تاوەکو شاھێدی بدات لەسەر ئەو کەسانەی کە چاکە وخراپەیان لەسەر کردووە. بأ ن ربك أوحى لها

بِأَنَّ رَبَّكَ أَوْحَىٰ لَهَا ﴿٥﴾

ئەویش بەھۆی ئەوەی کە پەروەردگارت وەحی وفەرمانی پێکردووە بەو لەرزینەوە وبومەلەرزەیە (چونکە لەخۆیەوە ناتوانێت ھیچ شتێک بکات)

يَوْمَئِذٍۢ يَصْدُرُ ٱلنَّاسُ أَشْتَاتًۭا لِّيُرَوْا۟ أَعْمَـٰلَهُمْ ﴿٦﴾

لەو ڕۆژە گەورەدا کە زەوی دەلەرزێ خەڵکی بەپەرش وبڵاوی لە گۆڕەکانیان دەردەچن بەرەو گۆڕەپانی لێپرسینەوە بۆئەوەی ئەو کردەوانەی کە لەدونیادا ئەنجامیاندا بوو پیشانیان بدرێت. فمن يعمل مثقال ذر ة خيرا يره

فَمَن يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَيْرًۭا يَرَهُۥ ﴿٧﴾

ئینجا ئەوەی بەئەندازەی گەردیلەیەک کردەوەى خێر وچاکەی کردبێت پاداشتەکەی دەبینێتەوە لەپێش خۆیدا. لاپەڕە ١ لە ٢ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر ر ومن يعمل مثقال ذرة ش ايره

وَمَن يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍۢ شَرًّۭا يَرَهُۥ ﴿٨﴾

ئینجا ئەوەی بە كێشی میروولەیەكی بچووك كردار بكات بە كرداری خراپ ئەوا بە هەمان شێوە دەیبینێتەوە. لاپەڕە ٢ لە ٢ moc.hgelp

فێربە · الزلزلة — Az-Zalzala

بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن

تەفسیر · 31 زمان