سەرەکیتەفسیرالبينة (98)

تەفسیر البينة — Al-Bayyina (98)

مەدەنی · 8 ئایەت

بخوێنە · گوێبگرەفایلی PDF

لَمْ يَكُنِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِنْ أَهْلِ ٱلْكِتَـٰبِ وَٱلْمُشْرِكِينَ مُنفَكِّينَ حَتَّىٰ تَأْتِيَهُمُ ٱلْبَيِّنَةُ ﴿١﴾

ئەوانەی کە بێباوەڕ بوون لەخاوەن پەیامەکان -جولەکە وگاوڕەکان- ولە بت پەرستەکان، دەستیان ھەڵنەگرت لە بێباوەڕی خۆیان ھەتا تەنانەت ئەو کاتەیشی بەڵگەی ڕوون وئاشکرایان بۆ ھات (دەربارەی کۆتا پێغەمبەر)

رَسُولٌۭ مِّنَ ٱللَّهِ يَتْلُوا۟ صُحُفًۭا مُّطَهَّرَةًۭ ﴿٢﴾

ئەو بەڵگە ڕوون وئاشکرایەش پێغەمبەرێکە لەلایەن اللە -تەعاﻻ-وە کتێبی پاک وبێگەرد (قورئان)یان بەسەردا دەخوێنێتەوە، پاکوخاوێنەکان نەبێت دەستی لێنادەن. فيها كتب قيمة

فِيهَا كُتُبٌۭ قَيِّمَةٌۭ ﴿٣﴾

لەو نووسراوانەدا ھەواڵگەلێکی ڕاست وچەندان حوکمی دادپەروەری وبەنرخی تێدایە، ڕێنومێنی خەڵکی دەکەن بۆ ھەرشتێک کە ببێتە هۆی چاکبوونیان وهەروەها لەبەرژەوەندی وهۆشمەندی وژیری ئەواندا بێت

وَمَا تَفَرَّقَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَـٰبَ إِلَّا مِنۢ بَعْدِ مَا جَآءَتْهُمُ ٱلْبَيِّنَةُ ﴿٤﴾

جولەکەكان ئەوانەی تەوراتیان پێدرا، وە له گاوڕەکان ئەوانەی ئینجیلیان پێدرا (دەربارەی پێغەمبەرێتی موحەممەد -صلی اللە علیە وسلم-) جیاوازیان تێ نەکەوت، دوای ئەوە نەبێت کەبەڵگەی ڕوونیان دەربارەی پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم- بۆ ھات، ئەو کاتە بوون بەدوو دەستەوە کۆمەڵێکیان باوەڕیان ھێنا وکۆمەڵێکی تریش لەگەڵ ئەوەی چاکیش دەیانزانی کە پێغەمبەرەکەی ڕاستە، بەڵام لەبەر کوفر وبێباوەڕیان بەردەوام بوون لەسەر بێباوەڕی خۆیان

وَمَآ أُمِرُوٓا۟ إِلَّا لِيَعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ حُنَفَآءَ وَيُقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَيُؤْتُوا۟ ٱلزَّكَوٰةَ ۚ وَذَٰلِكَ دِينُ ٱلْقَيِّمَةِ ﴿٥﴾

تاوان وخراپە وسەرسەختی جولەکە وگاوڕەکان لەوەدا دەردەكەوێت، ئەوان لەم قورئانەدا فەرمانیان پێ نەکراوە بەو فەرمانانە نەبێت کە لە کتێبەکانی خۆیاندا پێیان کرابوو، کە بەتەنھا اللە -تەعاﻻ- بپەرستن ودوور بکەونەوە لەشیرک وھاوەڵ بڕیاردان بۆی، وە نوێژ بکەن وزەکاتی ماڵ وسامانیان دەربکەن، ئەوەی فەرمانیان پێکراوە، ئاینێکی ڕاست ودروستە کە ھیچ خوار وخێچیەکی تێدا نیە. لاپەڕە ١ لە ٢ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِنْ أَهْلِ ٱلْكِتَـٰبِ وَٱلْمُشْرِكِينَ فِى نَارِ جَهَنَّمَ خَـٰلِدِينَ فِيهَآ ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ هُمْ شَرُّ ٱلْبَرِيَّةِ ﴿٦﴾

بێگومان ئەوانەی بێباوەڕ بوون لە -جولەکە وگاوڕەکان- وبت پەرستەکان بەھەمیشەیی دەمێننەوە لەئاگری دۆزەخدا، ئا ئەوانەن خراپترینی نێو ھەموو مەخڵوقات وبەدیهێنراوەکان (چونکە ڕێگای ڕاستیان بۆ ڕوون بوویەوە کەچی یاخی بوون وباوەڕیان نەھێنا بە اللە -تەعاﻻ- وپێغەمبەرەکەی)

إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ أُو۟لَـٰٓئِكَ هُمْ خَيْرُ ٱلْبَرِيَّةِ ﴿٧﴾

وە بەڕاستی ئەوانەیشی کە باوەڕیان ھێنا وکردەوەی چاکەیان ئەنجامدا، ھەر ئەوانەن پاکترین وچاکترینی نێو مەخڵوقات وبەدیھێنراوەکان

جَزَآؤُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ جَنَّـٰتُ عَدْنٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَـٰرُ خَـٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدًۭا ۖ رَّضِىَ ٱللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا۟ عَنْهُ ۚ ذَٰلِكَ لِمَنْ خَشِىَ رَبَّهُۥ ﴿٨﴾

ئەوانە پاداشتیان لای پەروەردگاریان بەھەشتانێکی ھەمیشەییە، کە لەژێریانەوە چەندین ڕووبار دەڕوات وتێدەپەڕێت، ئەوانە لەو بەھەشتانەدا بەھەمیشەیی ویەکجاری دەمێننەوە، بەشێوەیەک اللە -تەعاﻻ- لێیان ڕازیە لەبەر باوەڕ وگوێرایەڵیان بۆی، وئەوانیش لە اللە -تەعاﻻ- ڕازین، لەبەر ئەو ھەموو بەزەیی وڕەحمەتەی کردوویەتی لەگەڵیان، ئا ئەمە بۆ کەسێکە کە لەپەروەردگاری ترسا بێت، فەرمانەکانی بەجێھێنا بێت ودوور کەوتبێتەوە لە نەهی لێکراوەکانی. لاپەڕە ٢ لە ٢ moc.hgelp

فێربە · البينة — Al-Bayyina

بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن

تەفسیر · 31 زمان