أَلْهَىٰكُمُ ٱلتَّكَاثُرُ ﴿١﴾
شانازیتان بەزۆری سەروەت وسامان وماڵ ودارایی وکوڕ ومنداڵەوە ئێوەی بێ ئاگا کردووە لە گوێڕایەڵی اللە -تەعاﻻ- وبیرکردنەوە لەڕۆژی دوایی
سەرەکی›تەفسیر›التكاثر (102)
مەککی · 8 ئایەت
أَلْهَىٰكُمُ ٱلتَّكَاثُرُ ﴿١﴾
شانازیتان بەزۆری سەروەت وسامان وماڵ ودارایی وکوڕ ومنداڵەوە ئێوەی بێ ئاگا کردووە لە گوێڕایەڵی اللە -تەعاﻻ- وبیرکردنەوە لەڕۆژی دوایی
حَتَّىٰ زُرْتُمُ ٱلْمَقَابِرَ ﴿٢﴾
هەتا ئەو کاتەی کە دەمرن ودەخرێنە ناو گۆڕەکانتانەوە (واتە هەتا ئەو کاتەی کە مردن یەخەتان دەگرێت ودەخرێنە ناوگۆڕەوە واز لە کۆکردنەوە وشانازی کردن بەسەرەوەت وسامانەوە ناھێنن). كلا سوف تعلمون
كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ ﴿٣﴾
نابێت شانازی کردن بەماڵ وسەروەت وسامانی دونیا سەرقاڵتان بکات لە پەرستن وگوێڕایەڵی اللە -تەعاﻻ-، لەمەودوا دەزانن سەرەنجامی ئەو سەرقاڵ بوونەتان چیە؟ ثم كلا سوف تعلمون
ثُمَّ كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ ﴿٤﴾
دووبارە وامەکەن، چونکە لەمەولا دەزانن سەرەنجامی ئەو سەرقاڵ بوونەتان چیە (کە چی زیانێکتان کردووە)
كَلَّا لَوْ تَعْلَمُونَ عِلْمَ ٱلْيَقِينِ ﴿٥﴾
بەڕاستی ئەگەر بەدڵنیاییەوە بتانزانیایە کە بێگومان زیندوو دەکرێنەوە بۆ لای اللە -تەعاﻻ-، وە پاداشتی کردەوەکانتان دەداتەوە، ئەوا ھەرگیز سەرقاڵ نەدەبوون بە شانازی وفەخر کردن بەسەروەت وسامان ومنداڵتانەوە
لَتَرَوُنَّ ٱلْجَحِيمَ ﴿٦﴾
سوێند بێت بە اللە لەڕۆژی قیامەتدا بەچاوی خۆتان دۆزەخ دەبینن. لاپەڕە ١ لە ٢ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
ثُمَّ لَتَرَوُنَّهَا عَيْنَ ٱلْيَقِينِ ﴿٧﴾
پاشان دووبارە سوێند بە اللە تەعالا دڵنیابن کە بەچاوی ڕاستەقینە خۆتان دۆزەخ دەبینن، وھیچ گومانێکی تێدا نیە
ثُمَّ لَتُسْـَٔلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ ٱلنَّعِيمِ ﴿٨﴾
پاشان سوێند بێت بە اللە -تەعاﻻ- گومانی تێدا نیە لەو ڕۆژەدا پرسیاری ھەموو ئەو ناز ونیعەتانەتان لێدەکرێت کە اللە -تەعاﻻ- پێی بەخشیوون، لە لەش ساغی ودەوڵەمەندی وناز ونیعمەتەکانی تریش. لاپەڕە ٢ لە ٢ moc.hgelp
بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن