لَآ أُقْسِمُ بِهَـٰذَا ٱلْبَلَدِ ﴿١﴾
اللە -تەعاﻻ- سوێند دەخوات بەشاری حەرام کە مەبەست پێی شاری مەککەی پیرۆزە
سەرەکی›تەفسیر›البلد (90)
مەککی · 20 ئایەت
لَآ أُقْسِمُ بِهَـٰذَا ٱلْبَلَدِ ﴿١﴾
اللە -تەعاﻻ- سوێند دەخوات بەشاری حەرام کە مەبەست پێی شاری مەککەی پیرۆزە
وَأَنتَ حِلٌّۢ بِهَـٰذَا ٱلْبَلَدِ ﴿٢﴾
ئەی پێغەمبەر- حەڵاڵە بۆ تۆ لەم شارەدا ھەرچی دەکەیت، لە کوشتنی ئەو کەسەی شایستەی کوشتنە، وە بەدیل گرتنی ئەو کەسەی شایستەی بەدیل گرتنە. ووالد وما ولد
وَوَالِدٍۢ وَمَا وَلَدَ ﴿٣﴾
وە سوێند بەباوک وڕۆڵەکەی، بەئادەم باوکی ھەموو مرۆڤەکان، وە بەنەوەکانی ئادەم
لَقَدْ خَلَقْنَا ٱلْإِنسَـٰنَ فِى كَبَدٍ ﴿٤﴾
سوێند بە ئەوانە، ئێمە ئادەمیزادمان بەدیھێناوە کە ھەمیشە لەھەوڵ وناڕەحەتی وڕەنج دایە، لەوەی لەدونیادا بەدەست زۆرێک لەناڕەحەتیەکانەوە ئاھ وداد وبێدادیەتی. أ يحسب أن لن يقدر عليه أحد
أَيَحْسَبُ أَن لَّن يَقْدِرَ عَلَيْهِ أَحَدٌۭ ﴿٥﴾
ئایا ئادەمیزاد وا دەزانێت ئەگەر گوناه وتاوان وسەرپێچی بکات ھیچ کەس دەسەڵاتی نابێت بەسەریدا، وتۆڵەی لێ ناسێنێتەوە، ئەگەر ئەو پەروەردگارەیش بێت کە بەدیھێناوە؟! يقول أهلكت مالا لبدا
يَقُولُ أَهْلَكْتُ مَالًۭا لُّبَدًا ﴿٦﴾
ئەو یاخی بووە بەشانازیەوە دەڵێت: پار وپوڵێکی زۆری کەڵەکە بووی لەسەر یەکم خەرج کرد. أ يحسب أن لم يره أحد
أَيَحْسَبُ أَن لَّمْ يَرَهُۥٓ أَحَدٌ ﴿٧﴾
ئایا ئەو شانازیکەرە وا دەزانێت الله -تەعاﻻ- نایبینێت كە چۆن ماڵەكەی خەرج دەكات؟! وە وادەزانێت کەسیش لێپرسینەوەی ئەو لاپەڕە ١ لە ٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر ماڵەی لەگەڵدا ناکات؛ کە چۆن پەیدای کردووە؟ ولەچیشدا خەرجی کردووە؟ ألم نجعل له عينين
أَلَمْ نَجْعَل لَّهُۥ عَيْنَيْنِ ﴿٨﴾
ئایا ئێمە دوو چاوی ڕێک وپێک وجوانمان پێ نەداوه، تاوەکو پێیان ببینێت؟! ولسانا وشفتين
وَلِسَانًۭا وَشَفَتَيْنِ ﴿٩﴾
ھەروەھا زمانێک ودوو لێومان پێ نەداوە بۆ قسە وگفتوگۆ کردن؟!
وَهَدَيْنَـٰهُ ٱلنَّجْدَيْنِ ﴿١٠﴾
وە ئایا ڕێگای چاک وڕێگای خراپمان پێ نەناساندووە ونیشانمان نەداوە؟!
فَلَا ٱقْتَحَمَ ٱلْعَقَبَةَ ﴿١١﴾
ئەو داوای لێکراوە کە بەسەر کۆسپەکاندا زاڵ بێت کە دەیگەیەنێتە بەھەشت، داواکراوە ئەو کۆسپانە ببڕێت وزاڵ بێت بەسەریاندا
وَمَآ أَدْرَىٰكَ مَا ٱلْعَقَبَةُ ﴿١٢﴾
ئەی پێغەمبەر- تۆ چووزانیت ئەو کۆسپانە چین کە پێویستە بیانبڕێت هەتاوەکو بچێتە بەھەشتەوە؟! فك رقبة
فَكُّ رَقَبَةٍ ﴿١٣﴾
ئازادکردنی بەندە وکۆیلەیە، جا کۆیلە یان کەنیزەک بێت جیاوازی نییە. أو إطعم فى يوم ذى مسغبة
أَوْ إِطْعَـٰمٌۭ فِى يَوْمٍۢ ذِى مَسْغَبَةٍۢ ﴿١٤﴾
یان خواردن دانە بەھەژاران لە ڕۆژانی قات وقڕی وبرسێتیدا، کە خواردنی تێدا زۆر دەگمەن وکەمە. لاپەڕە ٢ لە ٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر يتيما ذا مقربة
يَتِيمًۭا ذَا مَقْرَبَةٍ ﴿١٥﴾
بەتایبەت بەھەتیووێکی خزم ونزیکی خۆت بێت. أو مسكينا ذا متربة
أَوْ مِسْكِينًۭا ذَا مَتْرَبَةٍۢ ﴿١٦﴾
یان بە ھەژارێکی پەک کەوتە وکەنەفت، ھیچ شتێکی نەبێت
ثُمَّ كَانَ مِنَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَتَوَاصَوْا۟ بِٱلصَّبْرِ وَتَوَاصَوْا۟ بِٱلْمَرْحَمَةِ ﴿١٧﴾
پاشان لەو کەسانە بێت کەباوەڕیان ھێناوە وئامۆژگاری یەکتر دەکەن بەئارام گرتن لەسەر گوێڕایەڵی کردن وپەرستن وئارام گرتن لەسەر گوناھ وتاوان وبەڵا وناڕەحەتییەکان، وھەروەھا ئامۆژگاری یەکتریش دەکەن بەبەزەیی ومیھرەبانی لەنێوان خۆیان وخەڵکیشدا
أُو۟لَـٰٓئِكَ أَصْحَـٰبُ ٱلْمَيْمَنَةِ ﴿١٨﴾
ئا ئەوانەی کە ئەو سیفەتانەیان تێدایە یارانی دەستەی ڕاستن (کە بەختەوەرن واللە -تەعاﻻ- لێیان ڕازیە)
وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِـَٔايَـٰتِنَا هُمْ أَصْحَـٰبُ ٱلْمَشْـَٔمَةِ ﴿١٩﴾
وئەوانەیشی کە بێباوەڕبوون بەو ئایەت ونیشانە وبەڵگانەى دامان بەزاندووە بۆ سەر پێغەمبەرەکەمان، ئەوانە کۆمەڵەی دەستی چەپی بەد فەڕ ودۆزەخین. عليهم نار م ؤصدة
عَلَيْهِمْ نَارٌۭ مُّؤْصَدَةٌۢ ﴿٢٠﴾
لەڕۆژی قیامەتدا دەرگای ئاگرێگی گەورەیان لەسەر داخراوە، تاوەکو سزا بدرێن تێیدا. لاپەڕە ٣ لە ٣ moc.hgelp
بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن