سەرەکیتەفسیرالشمس (91)

تەفسیر الشمس — Ash-Shams (91)

مەککی · 15 ئایەت

بخوێنە · گوێبگرەفایلی PDF

وَٱلشَّمْسِ وَضُحَىٰهَا ﴿١﴾

خواى گەورە سوێندی خوارد بەخۆر، وسوێندی خوارد بەکاتی بەرزبوونەوەی دوای ھەڵھاتنی لەڕۆژھەڵاتەوە

وَٱلْقَمَرِ إِذَا تَلَىٰهَا ﴿٢﴾

وە سوێندی خوارد بەمانگ کە دەردەکەوێت دوای ئاوابوونی خۆر

وَٱلنَّهَارِ إِذَا جَلَّىٰهَا ﴿٣﴾

وە سوێند بە ڕۆژگار کاتێک کە بەتیشکی سەر ڕووی زەوی ڕووناک دەکاتەوە

وَٱلَّيْلِ إِذَا يَغْشَىٰهَا ﴿٤﴾

وە سوێند بە شەو کاتێک کە ڕووی زەوی بەتاریکیەکەی دادەپۆشێت، بۆیە سەر زەوی تاریک دەبێت

وَٱلسَّمَآءِ وَمَا بَنَىٰهَا ﴿٥﴾

وە سوێند بەئاسمان، وبە ئەو زاتەیش کە دروستی کردووە وبە وردی وئەوپەڕی ڕێک وپێکی بەدیھێناوە

وَٱلْأَرْضِ وَمَا طَحَىٰهَا ﴿٦﴾

وە سوێند بەزەوی وبەڕاخراویەکەی بۆئەوەى خەڵکی لەسەری نیشتەجێ بن. ونفس وما سو ها

وَنَفْسٍۢ وَمَا سَوَّىٰهَا ﴿٧﴾

وە سوێند بەدەروونی ئادەمیزاد، وە سوێندیش بەو بەدیھێنانەی کە اللە -تەعاﻻ- بەشێوەیەکی زۆر ڕێک وپێک بەدیھێناوە. لاپەڕە ١ لە ٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر فأ لهمها فجورها وتقوها

فَأَلْهَمَهَا فُجُورَهَا وَتَقْوَىٰهَا ﴿٨﴾

ئەمجا ئیلھامی بۆ کرد بۆ ناسین وتێگەیشتنی خراپە وتاوان وچاکە وخواناسین (واتە خێر وشەڕی بۆ ڕوونکردەوە ونیشانی دا چی چاکەیە بیکات وچیش خراپە خۆی لێ دوور بگرێت). قد أفلح من زك ىها

قَدْ أَفْلَحَ مَن زَكَّىٰهَا ﴿٩﴾

سوێند بەھەموو ئەوانە بەڕاستی ڕزگاری بوو، سەرفراز بوو ئەوەی کە دەروون ونەفسی خۆی پاک کردەوە، بەڕازاندنەوەی بە ئاکار وڕەوشتە جوانەکان، وە پاککردنەوەی لەخراپە وگوناھ وتاوان. وقد خاب من دس ىها

وَقَدْ خَابَ مَن دَسَّىٰهَا ﴿١٠﴾

وە بەڕاستی ئەوەیشی کە دەروون ونەفسی خۆی بێنرخ وپیس کرد بەکردنی گوناھ وتاوانەکان؛ بەدبەخت ودۆڕاوە

كَذَّبَتْ ثَمُودُ بِطَغْوَىٰهَآ ﴿١١﴾

گەلی سەموود بەھۆی کردنی گوناه وتاوان وسەرکەشی ویاخی بوونیانەوە، بڕوایان بە پێغەمبەرەکەیان -بە صاڵح- نەھێنا

إِذِ ٱنۢبَعَثَ أَشْقَىٰهَا ﴿١٢﴾

کاتێک کە خراپترین کەسیان ھەستایەوە (بۆ سەربڕینی ووشترەکە)، دوای ئەوەی گەلەکەی ئەو کارەیان پێی سپارد

فَقَالَ لَهُمْ رَسُولُ ٱللَّهِ نَاقَةَ ٱللَّهِ وَسُقْيَـٰهَا ﴿١٣﴾

ئەمجا پێغەمبەر ی خوا ساڵح -علیه السلام- پێی ووتن: وازبھێنن لەم وشترەی اللە -تەعاﻻ- ونۆرە ئاوی بدەن با لەنۆرەکەی خۆی بخواتەوە، وزیانی لێ مەدەن وبەخراپ نزیكی مەكەونەوە. فكذ بوه فعقروها فدمدم عليهم رب هم بذنبهم فسو ها

فَكَذَّبُوهُ فَعَقَرُوهَا فَدَمْدَمَ عَلَيْهِمْ رَبُّهُم بِذَنۢبِهِمْ فَسَوَّىٰهَا ﴿١٤﴾

کەچی (ئەو گەلە ستەمکارە) بڕوایان بەھەڕەشەکانی ئەو پێغەمبەرە نەکرد ووشترەکەیان سەربڕی، ئەمجا پەروەردگاریان بەھۆی تاوان وگوناھەکانیانەوە سزای سەختی بەسەردا ڕشتن ووڵاتەکەیانی کاول کرد ولەگەڵ خاکدا یەکسانی کردن. لاپەڕە ٢ لە ٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر ولا يخاف عقبها

وَلَا يَخَافُ عُقْبَـٰهَا ﴿١٥﴾

اللە -تەعاﻻ- بەو شێوەیەی لێکردن وە ھیچ ناترسێت لەپاشەڕۆژی ئەم تۆڵە سەندنەوە (لەو گەلە ستەمکارە). لاپەڕە ٣ لە ٣ moc.hgelp

فێربە · الشمس — Ash-Shams

بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن

تەفسیر · 31 زمان