وَٱلَّيْلِ إِذَا يَغْشَىٰ ﴿١﴾
سوێند بەشەو کاتێک نێوان زەوی وئاسمان دادەپۆشێت بەتاریکیەکەی
سەرەکی›تەفسیر›الليل (92)
مەککی · 21 ئایەت
وَٱلَّيْلِ إِذَا يَغْشَىٰ ﴿١﴾
سوێند بەشەو کاتێک نێوان زەوی وئاسمان دادەپۆشێت بەتاریکیەکەی
وَٱلنَّهَارِ إِذَا تَجَلَّىٰ ﴿٢﴾
وە سوێند بە ڕۆژر کاتێک کە ڕووناک دەبێتەوە ودەردەکەوێت
وَمَا خَلَقَ ٱلذَّكَرَ وَٱلْأُنثَىٰٓ ﴿٣﴾
سوێند بە بەدیھێنانی اللە -تەعاﻻ- بۆ ھەردوو ڕەگەزەکە: بەدیھێنانی نێر ومێ. إن سعيكم لشت
إِنَّ سَعْيَكُمْ لَشَتَّىٰ ﴿٤﴾
ئەی خەڵکینە- بێگومان ھەوڵ وکۆششتان جیاوازە، ھەندێکیان کردەوە چاکەکانە کەدەبنە ھۆی چوونە بەھەشتەوە، وە ھەندێکی تریشیان گوناھ وتاوانەکانە کە دەبنە ھۆی چوونە ئاگری دۆزەخەوە
فَأَمَّا مَنْ أَعْطَىٰ وَٱتَّقَىٰ ﴿٥﴾
ئەمجا ئەو كەسەی دەبەخشێت لەو سەروەت وسامانەی کە واجبە لەسەری بیبەخشێت لە زەکات وخەرجی وکەفارەتەکان، پاشان خۆی پاراست لەوەی قەدەغەی لێکراوە وفەرمانی پێکراوە کە لێی دوور بکەوێتەوە
وَصَدَّقَ بِٱلْحُسْنَىٰ ﴿٦﴾
وە باوەڕی تەواوی ھەبێت بە بەڵێنەکانی اللە -تەعاﻻ- (بەوەی لەبەرامبەر بەخشینی ماڵەکەیدا پاداشتی دەداتەوە بە بەھەشتی بەرین وفراوان). فسنيسره لليسر
فَسَنُيَسِّرُهُۥ لِلْيُسْرَىٰ ﴿٧﴾
ئەوە ھەر زوو ڕێگای چاکە وچاکەکاری بۆ ئاسان دەکەین، لەگەڵ بەخشین لەپێناو اللە -تەعاﻻ-دا. لاپەڕە ١ لە ٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَأَمَّا مَنۢ بَخِلَ وَٱسْتَغْنَىٰ ﴿٨﴾
بەڵام ئەوەی ڕژد وچرووک وڕەزیل وھیچ نەبەخشێت لەوەی واجبە لەسەری کە بیبەخشێت، وە خۆی بێ نیاز بگرێت لە اللە -تەعاﻻ- بەماڵ وسەروەت وسامانی، وە داوای ھیچ شتێک لە فەزڵ وناز ونیعمەتەکان لە اللە نەکات
وَكَذَّبَ بِٱلْحُسْنَىٰ ﴿٩﴾
وە باوەڕی نەبێت بە پاداشتی چاکتر وباشتر لای اللە -تەعاﻻ-، لەپاداشتی بەخشینی ماڵ وسامانی لەپێناو ئەودا. فسنيسره للعسر
فَسَنُيَسِّرُهُۥ لِلْعُسْرَىٰ ﴿١٠﴾
ئەوە ھەر زوو ڕێگای خراپە وتاوانی بۆ ئاسان دەکەین، وە کاری چاکەی لا قورس وگران دەکەین
وَمَا يُغْنِى عَنْهُ مَالُهُۥٓ إِذَا تَرَدَّىٰٓ ﴿١١﴾
ئەو کاتەیش کە دەمرێت ولەگۆڕ دەنرێت ودەچێتە ئاگرەوە؛ ماڵ وسامانی ھیچ سوودێکی پێناگەیەنێت. إن علينا للهد
إِنَّ عَلَيْنَا لَلْهُدَىٰ ﴿١٢﴾
بەڕاستی ڕوونکردنەوە وڕێنمونی کردنی ڕێبازی ڕاست وجیاکردنەوەی له باتڵ -پوچەڵ- وناھەق لەسەر ئێمەیە
وَإِنَّ لَنَا لَلْـَٔاخِرَةَ وَٱلْأُولَىٰ ﴿١٣﴾
وە ھەردوو دونیاکە، چی ئەم دونیایە کە ئێستا تێیدا دەژین وچی دونیایی دواڕۆژیش ھەر هەمووی موڵکی ئێمەیە وبۆ ئێمەیە، ھەرچۆنێکمان بوێت بەو شێوەیە ئاراستەیان دەکەین، ھیچ کەسێک جگە ئێمە خاوەنی ھیچ شتێک نیە. فأنذرتكم نارا تلظ
فَأَنذَرْتُكُمْ نَارًۭا تَلَظَّىٰ ﴿١٤﴾
ئەی خەڵكینە- من ئێوەم ئاگادار کردەوە وترساندمن بە ئاگرێگی زۆر بڵێسەدار، ئەگەر ھاتوو سەرپێچی اللە -تەعالا- بکەن. لاپەڕە ٢ لە ٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
لَا يَصْلَىٰهَآ إِلَّا ٱلْأَشْقَى ﴿١٥﴾
کەس ناچێتە ناو ئاگری دۆزەخ ونا ناڵێنێت بەدەست گەرمیەكەیەوە کەسانی سەرکەش ویاخی وخوانەناس وبێباوەڕ نەبێت
ٱلَّذِى كَذَّبَ وَتَوَلَّىٰ ﴿١٦﴾
ئەو کەسەی باوەڕی نەھێنا بەو پەیامەی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ھێناویەتی، وە پشتیشی ھەڵکرد لەجێبەجێکردنی فەرمانەکانی اللە -تەعالا
وَسَيُجَنَّبُهَا ٱلْأَتْقَى ﴿١٧﴾
خواناسترین وپارێزکارترین کەسی لێ دوور دەخرێتەوە، وەک ئەبو بەکری سدیق -ڕەزاى خواى لێبێت
ٱلَّذِى يُؤْتِى مَالَهُۥ يَتَزَكَّىٰ ﴿١٨﴾
ئەو کەسەی کە ماڵ وسامانی لەپێناو اللە -تەعاﻻ- دەبەخشێت بۆئەوەی دڵ ودەروونی پاک بکاتەوە لەخراپە وتاوان
وَمَا لِأَحَدٍ عِندَهُۥ مِن نِّعْمَةٍۢ تُجْزَىٰٓ ﴿١٩﴾
ئەوەی دەیبەخشن لەماڵ وسامان بۆ ئەوە نییە لەبەرامبەر نیعمەت وچاکەی کەسێک بەسەریەوە بۆئەوەى پاداشتی بداتەوە، بەڵکو تەنھا مەبەستی ڕەزامەندی اللە -تەعاﻻ-یە
إِلَّا ٱبْتِغَآءَ وَجْهِ رَبِّهِ ٱلْأَعْلَىٰ ﴿٢٠﴾
ئەوەی دەیبەخشێ لە ماڵ وسامانی تەنھا مەبەستی ڕەزامەندی پەروەردگاری بەرز وبڵندە بەسەر دروستكراوەكانی. ولسوف يرض
وَلَسَوْفَ يَرْضَىٰ ﴿٢١﴾
ئەو کەسەی وابێت لە دواڕۆژدا ڕازی دەبێت لە میھرەبانی وپاداشتی اللە -تەعاﻻ-. لاپەڕە ٣ لە ٣ moc.hgelp
بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن