سەرەکیتەفسیرالضحى (93)

تەفسیر الضحى — Ad-Dhuhaa (93)

مەککی · 11 ئایەت

بخوێنە · گوێبگرەفایلی PDF

وَٱلضُّحَىٰ ﴿١﴾

سوێند بەکاتی سەرەتای ڕۆژ بەکاتی چێشتەنگاو

وَٱلَّيْلِ إِذَا سَجَىٰ ﴿٢﴾

وە سوێند بەشەو کاتێک تاریک دادێت وخەڵکی لەجموجوڵ دەکەون. ما ود عك ربك وما قل

مَا وَدَّعَكَ رَبُّكَ وَمَا قَلَىٰ ﴿٣﴾

ئەی پێغەمبەر- پەروەردگارت وازی لێ نەھێناویت وزویر نەبووە لێت، وەک ئەوەی بێباوەڕەکانی قوڕەیش گومان دەبەن، کاتیک بۆ ماوەیەک وەحی وەستا

وَلَلْـَٔاخِرَةُ خَيْرٌۭ لَّكَ مِنَ ٱلْأُولَىٰ ﴿٤﴾

بێگومان ژیانی دوا ڕۆژ چاکتر وباشترە بۆ تۆ لە ژیانی دونیا، چونکە ناز ونیعمەتەکانی بەردەوام ونەبڕاوەن

وَلَسَوْفَ يُعْطِيكَ رَبُّكَ فَتَرْضَىٰٓ ﴿٥﴾

لەمەو دوا پەروەردگارت ئەوەندە ناز ونیعمەت وپاداشتی نەبڕاوە بەخۆت وئومەتەکەت دەبەخشێت کە ڕازی بیت پێی. ألم يجدك يتيما فٔاو

أَلَمْ يَجِدْكَ يَتِيمًۭا فَـَٔاوَىٰ ﴿٦﴾

بێگومان اللە -تەعاﻻ- بینیتی کاتێک بەمناڵی باوکت مرد، ئەو کاتە داڵدەی دایت وحەواندیتیەوە، بەوەی باپیرت (عبدالمطلب) سۆز وخۆشەویستی بۆت ھەبوو، پاش مردنی ئەویش سۆز وخەویستی (ئەبو طالب)ی مامت. ل

وَوَجَدَكَ ضَآلًّۭا فَهَدَىٰ ﴿٧﴾

وە بینیتی کە نەتدەزانی نە قورئان ونە ئیمان وباوەڕ چیە، ئەوسا اللە -تەعاﻻ- فێری ئەو شتانەی کردیت کە پێشتر نەتدەزانی وبێ ئاگا بوویت لێی. لاپەڕە ١ لە ٢ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَوَجَدَكَ عَآئِلًۭا فَأَغْنَىٰ ﴿٨﴾

وە ئایا نەیبینیت بە ھەژاری ونەداری، ئەمجا ماڵ وسامانی پێبەخشیت ودەوڵەمەندی کردیت؟

فَأَمَّا ٱلْيَتِيمَ فَلَا تَقْهَرْ ﴿٩﴾

کەواتە تۆش ئەی پێغەمبەر بەخراپە مامەڵە مەکە لەگەڵ ھەتیوو ومەیچەوسێنەرەوە وقاریان لێمەگرە وزەلیلیان مەکە (چونکە تۆش ھەتیوو بوویت وخوای گەورە حەواندیتیەوە)

وَأَمَّا ٱلسَّآئِلَ فَلَا تَنْهَرْ ﴿١٠﴾

ھەروەھا ھەڵمەشاخێ بە ڕووی ئەو سواڵکەر وھەژارانەی داوای یارمەتی دەکەن. وأ م ابنعمة ربك فحدث

وَأَمَّا بِنِعْمَةِ رَبِّكَ فَحَدِّثْ ﴿١١﴾

لەبەرامبەر نازو نیعمەتەکانی پەروەردگارت شوکر وسوپاسی بکە وباسیان بکە (کە گەورەترین نیعمەتی بۆ تۆ پێغەمبەرایەتی بوو). لاپەڕە ٢ لە ٢ moc.hgelp

فێربە · الضحى — Ad-Dhuhaa

بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن

تەفسیر · 31 زمان