أَلَمْ نَشْرَحْ لَكَ صَدْرَكَ ﴿١﴾
اللە -تەعاﻻ- دڵ ودەروون وسینەی بۆ ئاسوودە وگوشاد کردیت، وە وەرگرتنی وەحی لا ت خۆشەویست کرد. ووضعنا عنك وزرك
سەرەکی›تەفسیر›الشرح (94)
مەککی · 8 ئایەت
أَلَمْ نَشْرَحْ لَكَ صَدْرَكَ ﴿١﴾
اللە -تەعاﻻ- دڵ ودەروون وسینەی بۆ ئاسوودە وگوشاد کردیت، وە وەرگرتنی وەحی لا ت خۆشەویست کرد. ووضعنا عنك وزرك
وَوَضَعْنَا عَنكَ وِزْرَكَ ﴿٢﴾
وە لە گوناهەکانى پێشووترت خۆش بووین وئەو قورسی وبارگرانیەمان لەسەر لا بردیت کە تێیدا بوویت لە سەردەمی جاهیلیدا
ٱلَّذِىٓ أَنقَضَ ظَهْرَكَ ﴿٣﴾
بەئەندازەیەک ماندووی کردبوویت، خەریک بوو پشتت بشکێنێت. ورفعنا لك ذكرك
وَرَفَعْنَا لَكَ ذِكْرَكَ ﴿٤﴾
ناو وناوبانگی تۆمان بەرز کردەوە (بەشێوەیەک ناوت کە لەگەڵ ناوی پەروەردگاردا دەھێنرێت لەکاتی بانگدان وقامەت ولەشوێنی تردا)
فَإِنَّ مَعَ ٱلْعُسْرِ يُسْرًا ﴿٥﴾
بەڕاستی لەگەڵ ھەموو تەنگانە ونەھامەتی وناخۆشیەکدا ئاسانی وفراوانى وئاسودەیی ھەردەبێت
إِنَّ مَعَ ٱلْعُسْرِ يُسْرًۭا ﴿٦﴾
بەڕاستی دیسانەوە لەگەڵ ھەموو تەنگانە ونەھامەتی وناخۆشیەکدا ئاسانی وفراوانى وئاسودەیی ھەردەبێت، ئەگەر ئەمەت زانی، ئیتر ئەزیەت وئازاری گەل وھۆزەکەت ناڕەحەتت ناکات وساردت ناکاتەوە وڕێت لێ ناگرێت لە بانگەواز کردن بۆ لای اللە -تەعاﻻ
فَإِذَا فَرَغْتَ فَٱنصَبْ ﴿٧﴾
ئەگەر لە کار وئیشەکانی خۆت بوویتەوە وتەواو بوویت لێیان، خۆت ماندوو بکە لەپەرستنی پەروەردگارتدا وچاک بۆی تێبکۆشە. لاپەڕە ١ لە ٢ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَإِلَىٰ رَبِّكَ فَٱرْغَب ﴿٨﴾
نیەت ومەبەستت تەنھا بۆ اللە -تەعاﻻ- بێت، تەنھا ھەر لە ئەو بپاڕێوە وھەر لە ئەویش داوا بکە. لاپەڕە ٢ لە ٢ moc.hgelp
بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن