وَٱلتِّينِ وَٱلزَّيْتُونِ ﴿١﴾
سوێند بەھەنجیر وئەو جێگایەیشی تێیدا ڕوواوە، وە بەزەیتون وئەو جێگایەیشی تێدا ڕوواوە لەسەر زەوی فەڵەستین، کە عیسا (علیە السلام) ی تێیدا ڕەوانە کراوە. وطور سينين
سەرەکی›تەفسیر›التين (95)
مەککی · 8 ئایەت
وَٱلتِّينِ وَٱلزَّيْتُونِ ﴿١﴾
سوێند بەھەنجیر وئەو جێگایەیشی تێیدا ڕوواوە، وە بەزەیتون وئەو جێگایەیشی تێدا ڕوواوە لەسەر زەوی فەڵەستین، کە عیسا (علیە السلام) ی تێیدا ڕەوانە کراوە. وطور سينين
وَطُورِ سِينِينَ ﴿٢﴾
وە سوێند بە کێوی سینا کە اللە -تەعاﻻ- لەگەڵ موسا پێغەمبەر -علیه السلام- لەوێ گفتوگۆی کرد
وَهَـٰذَا ٱلْبَلَدِ ٱلْأَمِينِ ﴿٣﴾
وە سوێند بەم شارە ئارام وبێ ترسە (مەبەست پێی شاری مەککە یە) کە لەوێ موحەممەد -صلی اللە علیە وسلم- ڕەوانە کرا
لَقَدْ خَلَقْنَا ٱلْإِنسَـٰنَ فِىٓ أَحْسَنِ تَقْوِيمٍۢ ﴿٤﴾
سوێند بەھەموو ئەوانە ئادەمیزادمان لەسەر ڕێکوپێکترین وجوانترین شێوە وشێواز دروست کردووە ( کە جیامان کردووەتەوە لەھەموو بەدیهێنراوەکانى تر). ثم رددنه أ س فل سفلين
ثُمَّ رَدَدْنَـٰهُ أَسْفَلَ سَـٰفِلِينَ ﴿٥﴾
پاشان گەڕاندمانەوە بۆ پیری وتەمەنی خەڵەفاوی لەدونیا؛ سوود لە جەستە ولاشەی نابینێت، هەروەک چۆن سوودی لێ نابینێت ئەگەر ھاتوو فیترەتی خراپ وپیس وپۆخڵ کرد وسەرەنجامیش ڕەوانەی ناو ئاگری دۆزەخ کرا
إِلَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ فَلَهُمْ أَجْرٌ غَيْرُ مَمْنُونٍۢ ﴿٦﴾
جگە لەو کەسانە نەبێت کە باوەڕیان ھێناوە وکردەوەی چاکەیان ئەنجامداوە، ئەوانە ئەگەر چی پیر وکەنەفتیش بوون، ئەوانە پاداشتی نەبڕاوەیان بۆ ئامادەکراوە، کە بەھەشتی ھەتاھەتاییە، چونکە فیترەتی پاک ڕاگرتبوو. لاپەڕە ١ لە ٢ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
فَمَا يُكَذِّبُكَ بَعْدُ بِٱلدِّينِ ﴿٧﴾
جا -ئەی ئادەمیزاد- ئیتر چی وا لە تۆ دەکات بێباوەڕ بیت بەڕۆژی دوایی وپاداشت دانەوە، دوای ئەوەی بەچاوی خۆت نیشانە زۆرەکانى گەورەیی دەسەڵاتی پەروەردگات بینی
أَلَيْسَ ٱللَّهُ بِأَحْكَمِ ٱلْحَـٰكِمِينَ ﴿٨﴾
ئایا اللە -تەعاﻻ- بەوەی ڕۆژی قیامەتی کردووە بەڕۆژی پاداشتدانەوە، باشترین فەرمانڕەوا ودادوەرترین نیە؟! ئایا بەئەقڵی کەسدا دەچێت کە اللە -تەعاﻻ- بەندەکانی ھەروا وزا لێبهێنێت بەبێ ئەوەی حوکم وبڕیار بدات لەنێوانیاندا، بەپاداشتدانەوەى چاکەکاران، وبەسزادانى خراپەکاران؟! لاپەڕە ٢ لە ٢ moc.hgelp
بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن