سَبِّحِ ٱسْمَ رَبِّكَ ٱلْأَعْلَى ﴿١﴾
تەسبیحات ویادی پەروەردگاری بەرز وبڵند وپایەدارت بکە، بەرز وبڵندە بەسەر ھەموو بەدیھێنراوەکانیدا، (بە ووتنی: سبحان ربي الأعلی)
سەرەکی›تەفسیر›الأعلى (87)
مەککی · 19 ئایەت
سَبِّحِ ٱسْمَ رَبِّكَ ٱلْأَعْلَى ﴿١﴾
تەسبیحات ویادی پەروەردگاری بەرز وبڵند وپایەدارت بکە، بەرز وبڵندە بەسەر ھەموو بەدیھێنراوەکانیدا، (بە ووتنی: سبحان ربي الأعلی)
ٱلَّذِى خَلَقَ فَسَوَّىٰ ﴿٢﴾
ئەو پەروەردگارەی کە مرۆڤی بەجوانی بەدیھێناوە، وبەژن وباڵایشی ڕێکوپێک کردووە
وَٱلَّذِى قَدَّرَ فَهَدَىٰ ﴿٣﴾
ئەو پەروەردگارەی کە نەخشەی ھەموو بەدیھێنراوەکانی کێشاوە (لە شێواز وجۆر وڕەنگ وسیفات وکار وگوفتار وڕزق وئەجەلی)، پاشان ڕێنمونی ھەموو بەدیھێنراوێکی کردووە بۆ ئەو شتەی شیاو وشایستەیەتی
وَٱلَّذِىٓ أَخْرَجَ ٱلْمَرْعَىٰ ﴿٤﴾
ئەو پەروەردگارەی کە گژوگیا ولەوەڕی دەرھێناوە بۆ ئاژەڵەکانتان
فَجَعَلَهُۥ غُثَآءً أَحْوَىٰ ﴿٥﴾
پاشان ماوەیەکیش دەیگۆڕێت بە پووش وپەڵاشی زەرد ووشکی ڕەش ھەڵگەڕاو، دوای ئەوەی کە سەوز وتەڕ وپاراو بوو
سَنُقْرِئُكَ فَلَا تَنسَىٰٓ ﴿٦﴾
ئەی پێغەمبەر- ئێمە قورئانت بەسەردا دەخوێنینەوە ولەسینگتدا کۆی دەکەینەوە وھەرگیز لەبیریشت ناچێتەوە، بۆیە لەکاتی خوێندنەوەدا پێشبڕکێ لەگەڵ جبریلدا مەکە، ھەروەکو پێشتر وات دەکرد چونکە بەپەرۆش بوویت لەسەری تاوەکو لەبیرت نەچێتەوە. لاپەڕە ١ لە ٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
إِلَّا مَا شَآءَ ٱللَّهُ ۚ إِنَّهُۥ يَعْلَمُ ٱلْجَهْرَ وَمَا يَخْفَىٰ ﴿٧﴾
مەگەر شتێک کە اللە -تەعاﻻ- بیەوێت ولەبیرتی بەرێتەوە لەبەر ھەر حیکمەتێک خۆی بیەوێت، بێگومان ئەو ئاگادارە بەو شتانەی کە ئادەمیزاد دەیکات بەئاشکرا وبەنھێنی، وە ھیچ شتێکیشی لا نھێنی وشاراوە نییە. ونيسرك لليسر
وَنُيَسِّرُكَ لِلْيُسْرَىٰ ﴿٨﴾
ئێمە یارمەتیت دەدەین وئاسانی دەکەین بۆت ئەنجامدانى ھەموو کردەوەیەکی چاک کە هۆکارن بۆ چوونە بەھەشتت
فَذَكِّرْ إِن نَّفَعَتِ ٱلذِّكْرَىٰ ﴿٩﴾
ئەمجا تۆش ھەمیشە ئامۆژگاری خەڵکی بکە بەو قورئانەی بۆمان ناردوویت وڕێنموێنیان بکە بۆ سەر ڕێگای ڕاست وشەریعەتی ئیسلام، ئەگەر ئەو ئامۆژگاری وڕێنموونیانە سوودی ھەبێت بۆیان وپەندی لێوەربگرن. سيذك ر من يخش
سَيَذَّكَّرُ مَن يَخْشَىٰ ﴿١٠﴾
تەنها ئەوانە سوود لە ئامۆژگاریەکانت وەردەگرن؛ کە بێگومان لە اللە -تەعاﻻ- دەترسن
وَيَتَجَنَّبُهَا ٱلْأَشْقَى ﴿١١﴾
بەڵام ئەوەیشی بێباوەڕ بێت دوور دەکەوێتەوە لە ئامۆژگاری ولێی ڕادەکات، لەبەرئەوەی بەدبەخترین کەسە لەڕۆژی دواییدا، چونکە چووەتە ناو ئاگری دۆزەخەوە
ٱلَّذِى يَصْلَى ٱلنَّارَ ٱلْكُبْرَىٰ ﴿١٢﴾
ئەوەی دەچێتە ناو ئاگرە ھەرە گەورەکەی ڕۆژی دوایی (مەبەست پێی ئاگری دۆزەخە)، ھاوار وداد وبێدادیەتی لەدەست گەرما وناڕەحەتیەکانی بۆ هەمیشەیی. ثم لا يموت فيها ولا يحي
ثُمَّ لَا يَمُوتُ فِيهَا وَلَا يَحْيَىٰ ﴿١٣﴾
پاشان بەھەمیشەیی لەناو ئەو ئاگرەدا نە دەمرێت کە گیانی بکێشرێت وڕزگاری ببێت لەسزای دۆزەخ، وە نە دەژێت بەژیانێکی ئاسوودەیی وخۆشی. لاپەڕە ٢ لە ٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر قد أفلح من تزك
قَدْ أَفْلَحَ مَن تَزَكَّىٰ ﴿١٤﴾
بێگومان ڕزگاری بوو ئەوەی کە دڵ ودەروونی خۆی پاک بکاتەوە لە شیرک وھاوەڵ پەیدا کردن بۆ پەروەردگار
وَذَكَرَ ٱسْمَ رَبِّهِۦ فَصَلَّىٰ ﴿١٥﴾
وە یادی پەروەردگاری خۆی کرد بەو شێوەیەی شەرع دیاریکردووە، ونوێژەکانی ئەنجامدا بەو شێوەیەی داواکراوە لێی ئەنجامی بدات
بَلْ تُؤْثِرُونَ ٱلْحَيَوٰةَ ٱلدُّنْيَا ﴿١٦﴾
کەچی ئێوە ژیانی دونیا ھەڵدەبژێرن وفەزڵی دەدەن بەسەر ژیانی دواڕۆژدا، لەگەڵ ئەو ھەمووە جیاوازیە گەورەیەی لەنێوانیاندا ھەیە
وَٱلْـَٔاخِرَةُ خَيْرٌۭ وَأَبْقَىٰٓ ﴿١٧﴾
لەگەڵ ئەوەیشدا ژیانی دواڕۆژ لەو ھەموو خۆشی وچێژەى ژیانی دونیا خێرتر وباشتر وبەردەوامترە، چونکە ناز ونیعمەتەکانی دواڕۆژ ھەمیشە وبەردەوامە وھەرگیز کۆتایی نایەن ونابڕێنەوە
إِنَّ هَـٰذَا لَفِى ٱلصُّحُفِ ٱلْأُولَىٰ ﴿١٨﴾
ئەوەى بۆتان باسمان کرد لە فەرمان وچیرۆکەکان لەو کتێب وپەڕانەیە کە پێش قورئان دابەزێندراون هەن. ص حف إ برهيم وموس
صُحُفِ إِبْرَٰهِيمَ وَمُوسَىٰ ﴿١٩﴾
لەو پەیام وپەڕاوانەیە کە دابەزیوون بۆ سەر ئیبراھیم وموسا -علیهما السلام-. لاپەڕە ٣ لە ٣ moc.hgelp
بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن