سەرەکیتەفسیرالطارق (86)

تەفسیر الطارق — At-Taariq (86)

مەککی · 17 ئایەت

بخوێنە · گوێبگرەفایلی PDF

وَٱلسَّمَآءِ وَٱلطَّارِقِ ﴿١﴾

اللە -تەعاﻻ- سوێند دەخوات بەئاسمان وئەو ئەستێرانەیشی لەشەودا دەردەکەون

وَمَآ أَدْرَىٰكَ مَا ٱلطَّارِقُ ﴿٢﴾

ئەی پێغەمبەر- تۆ چووزانیت ئەو ئەستێرە گەورەیەی لەشەودا دەردەکەوێت چییە؟

ٱلنَّجْمُ ٱلثَّاقِبُ ﴿٣﴾

ئەستێرەیەکە بە ڕووناکی ودرەوشاوەی خۆی تاریکی شەو كون دەكات. إن كل نفس لم اعليها حافظ

إِن كُلُّ نَفْسٍۢ لَّمَّا عَلَيْهَا حَافِظٌۭ ﴿٤﴾

سوێند بەھەموو ئەوانە ھیچ کەسێک نییە چاودێری بەسەرەوە نەبێت (ھەموو کەس دوو فریشتە کردەوەکانی تۆمار دەکەن یەکێکیان چاکەکان وئەوی دیکەش خراپەکان)، بۆ لێپرسینەوەی ڕۆژی قیامەت

فَلْيَنظُرِ ٱلْإِنسَـٰنُ مِمَّ خُلِقَ ﴿٥﴾

(واتە مرۆڤ بۆ ئەوەندە سەرکەشە) دەبا تەماشا بکات وسەرنج بدات کە اللە -تەعاﻻ- لە چی بەدیھێناوە، تاوەکو دەسەڵاتی ئەو زاتە پیرۆزەی بۆ دەرکەوێت وبێ توانایی وبێ دەسەڵاتی مرۆڤیشی بۆ ڕوون بێتەوە

خُلِقَ مِن مَّآءٍۢ دَافِقٍۢ ﴿٦﴾

اللە -تەعاﻻ- بەدیھێناوە لە ئاوێکی ھەڵقوڵاو -فڕێدراو- کەدەڕژێتە ناو منداڵدانەوە (واتە لە ئاوی پیاو وھێلکەدانی ئافرەت)

يَخْرُجُ مِنۢ بَيْنِ ٱلصُّلْبِ وَٱلتَّرَآئِبِ ﴿٧﴾

ئەو ئاوە دەردەچێت لەناوەندی مۆرگەی ئێسکی پشتی پیاو، ودانەی پەراسووەکانی سینگی ئافرەتەوە. لاپەڕە ١ لە ٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر إ نه عل رجعه لقادر

إِنَّهُۥ عَلَىٰ رَجْعِهِۦ لَقَادِرٌۭ ﴿٨﴾

بێگومان اللە -تەعاﻻ- کە مرۆڤی بەدیھێناوە لەو ئاوە قێزەونە، بەدەسەڵات وبەتوانایشە لەسەر زیندوو کردنەوەی پاش مردنی وڕزانی لەخاکدا، بۆ لێپرسینەوە وپاداشتدانەوە

يَوْمَ تُبْلَى ٱلسَّرَآئِرُ ﴿٩﴾

لە ڕۆژێکدا (کە ڕۆژی دواییە) ھەموو نھێنی وڕاز ونیاز وبیروباوەڕێکی ناو دڵەکان ئاشکرا دەکرێت، ئیتر لەو ڕۆژەدا چاکەکاران جیا دەکرێنەوە لە خراپەکاران. فما له من قوة ولا ناصر

فَمَا لَهُۥ مِن قُوَّةٍۢ وَلَا نَاصِرٍۢ ﴿١٠﴾

ئادەمیزاد لەو ڕۆژەدا ھیچ ھێز وپشتیوانێکی نییە کە ڕزگاری بکات لەسزای اللە -تەعاﻻ-، وە ھیچ یارمەتیدەرێکی نییە یارمەتی بدات

وَٱلسَّمَآءِ ذَاتِ ٱلرَّجْعِ ﴿١١﴾

اللە -تەعاﻻ- سوێند دەخوات بە ئاسمانی خاوەن باران، چونکە لەوێوە جار لەدوای جار دەبارێتە سەر زەوی. ع

وَٱلْأَرْضِ ذَاتِ ٱلصَّدْعِ ﴿١٢﴾

وە سوێند دەخوات بە زەوی خاوەن درز وقڵیش (کە بەھۆی دەرھاتنی دار ودرەخت وبەرهەم وڕووەکەوە درزی تێ دەبێت). إ نه لقول فص ل

إِنَّهُۥ لَقَوْلٌۭ فَصْلٌۭ ﴿١٣﴾

بێگومان ئەم قورئانە پیرۆزەی دابەزیووە بۆ سەر موحەممەد -صلی اللە علیە وسلم- وتەی جیاکەرەوەیە، ھەق لە پوچەڵ -باتڵ-، وڕاستی لەدرۆ جیا دەکاتەوه

وَمَا هُوَ بِٱلْهَزْلِ ﴿١٤﴾

ئەم قورئانە وتەی گاڵتە وگەپ وناڕەوا وبێھوودە نییە، بەڵکو وتەی ھەق وڕاستیە. لاپەڕە ٢ لە ٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر إ ن هم يكيدون كيدا

إِنَّهُمْ يَكِيدُونَ كَيْدًۭا ﴿١٥﴾

بێگومان بێباوەڕان، ئەوانەی باوەڕیان نیە بەوەی پێغەمبەرەکەیان بۆی ھێناون، ھەردەم خەریکی پیلان وفڕوفێڵن بۆ ئەوەی لەمپەر وکۆسپ بۆ بانگەوازەکەی دروست بکەن، وپوچەڵی بکەنەوە. وأ كيد كيدا

وَأَكِيدُ كَيْدًۭا ﴿١٦﴾

وە منیش پیلان ونەخشەی خۆم دەخەمە کار بۆ ئاشکرا کردنی ئاینی ھەق وڕاستی ولەناو بردنی پوچەڵ -ناڕەوا

فَمَهِّلِ ٱلْكَـٰفِرِينَ أَمْهِلْهُمْ رُوَيْدًۢا ﴿١٧﴾

جا تۆیش -ئەی پێغەمبەر- پەلە مەکە لەو بێباوەڕانه، وکەمێک مۆڵەتیان بدە ولێیان بوەستە، وپەلە مەکە سەبارەت بە سزادان ولەناوبردنیان. لاپەڕە ٣ لە ٣ moc.hgelp

فێربە · الطارق — At-Taariq

بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن

تەفسیر · 31 زمان