هَلْ أَتَىٰكَ حَدِيثُ ٱلْغَـٰشِيَةِ ﴿١﴾
ئەی پێغەمبەر- ئایا دەنگ وباسی ڕۆژە داپۆشەرەکەت پێگەشتووە (ڕۆژی دوایی کە بەناڕەحەتیەکانی تەواوی خەڵکی وبەدیهێنراوەکان دادەپۆشێت لەو ڕۆژەدا)؟! وجوه يومئ ذ خشعة
سەرەکی›تەفسیر›الغاشية (88)
مەککی · 26 ئایەت
هَلْ أَتَىٰكَ حَدِيثُ ٱلْغَـٰشِيَةِ ﴿١﴾
ئەی پێغەمبەر- ئایا دەنگ وباسی ڕۆژە داپۆشەرەکەت پێگەشتووە (ڕۆژی دوایی کە بەناڕەحەتیەکانی تەواوی خەڵکی وبەدیهێنراوەکان دادەپۆشێت لەو ڕۆژەدا)؟! وجوه يومئ ذ خشعة
وُجُوهٌۭ يَوْمَئِذٍ خَـٰشِعَةٌ ﴿٢﴾
لەڕۆژی قیامەتدا خەڵکی بەدبەختن یان بەختەوەرن، بۆیە ڕووخساری بەدبەختەکان لەو ڕۆژەدا زەلیل وڕیسوا وشەرمەزارە. عاملة ن اصبة
عَامِلَةٌۭ نَّاصِبَةٌۭ ﴿٣﴾
خاوەنی ئەو ڕووخسارانە، ھەوڵدەرێکی ڕەنجەڕۆن، کۆت وزنجیر کراوەتە گەردن وپێیەکانیان وپێی ڕادەکێشرێن. تص ل نارا حامية
تَصْلَىٰ نَارًا حَامِيَةًۭ ﴿٤﴾
خاوەنی ئەو ڕووخسارانە دەچنە ناو ئاگرێکی ھەرە گەرمەوە، ئاھو ناڵە ناڵیانه بەدەست گەرمیەکەیەوە. تسق من عين ءانية
تُسْقَىٰ مِنْ عَيْنٍ ءَانِيَةٍۢ ﴿٥﴾
وە لەسەرچاوەیەکی گەرم وکوڵ بەکوڵ ئاویان دەدرێتێ. ليس لهم طعام إل امن ضريع
لَّيْسَ لَهُمْ طَعَامٌ إِلَّا مِن ضَرِيعٍۢ ﴿٦﴾
خۆراکیشیان تەنھا لە دڕکێکی تفت وتاڵی وشکە، کە خراپترین خواردن وبۆگەنترینیانە، پێی دەوترێت (شیبریق:الشبرق) ئەگەر وشک ببێتەوە ژەھراوی دەبێت. ل ايسمن ولا يغنى من جوع
لَّا يُسْمِنُ وَلَا يُغْنِى مِن جُوعٍۢ ﴿٧﴾
ئەویش نە گۆشتی پێدەگرن وقەڵەو ببن پێی ونە برسێتیشیان پێدەشکێت. وجوه يومئ ذ ن اعمة
وُجُوهٌۭ يَوْمَئِذٍۢ نَّاعِمَةٌۭ ﴿٨﴾
ڕووخساری بەختەوەرەکانیش لەو ڕۆژەدا ڕووخۆش وجوان وگەشاوەن، لەبەر ئەو ناز ونیعمەتە خۆشانەی پێیان دراوە. لاپەڕە ١ لە ٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر لسعيها راضية
لِّسَعْيِهَا رَاضِيَةٌۭ ﴿٩﴾
ڕازین لە کردەوەی چاک وکۆشش وماندووبونی دونیای خۆیان، چونکە بەچەند بەرامبەر پاداشتی گەورە دراونەتەوە لەلایەن پەروەردگاریانەوه. فى جنة عالية
فِى جَنَّةٍ عَالِيَةٍۢ ﴿١٠﴾
لە ناو بەھەشتێکی بەرز وبڵند دان، بەرز وبڵند لەشوێن وپلەوپایەدا. ل اتسمع فيها لغية
لَّا تَسْمَعُ فِيهَا لَـٰغِيَةًۭ ﴿١١﴾
ھیچ قسە وگوفتارێکی ھیچ وپووچ وبەتاڵ وبێ مانای تێدا نابیستن، ئەوە سەرەڕای ئەوەی قسە وگوفتاری حەرامی ھەرگیز تێدا نابیسترێت. فيها عين جارية
فِيهَا عَيْنٌۭ جَارِيَةٌۭ ﴿١٢﴾
لەو بەھەشتەدا سەرچاوە وکانی لەبەر ڕۆشتوویان تێدایە، ھەرچۆنێکیان بوێت بەکاری دەھێنن. فيها سرر م رفوعة
فِيهَا سُرُرٌۭ مَّرْفُوعَةٌۭ ﴿١٣﴾
ھەروەھا سیسەم وقەنەفە وجێگای حەوانەوەی بەرزی تێدایە. وأ ك واب م وضوعة
وَأَكْوَابٌۭ مَّوْضُوعَةٌۭ ﴿١٤﴾
وە کوپ وپەرداخی جوان وڕازاوەی ئامادەکراو بۆ خواردنەوەی تێدایە. ونمارق مص فوفة
وَنَمَارِقُ مَصْفُوفَةٌۭ ﴿١٥﴾
وە پاڵپشت وسەرینی جوانی ڕیزکراوی یەک لەدوای یەک. وزرابى مبثوثة
وَزَرَابِىُّ مَبْثُوثَةٌ ﴿١٦﴾
وە قاڵی وفەرش وڕاخەری جوان وڕەنگا وڕەنگی لێرە ولەوێ تیا ڕاخراوە
أَفَلَا يَنظُرُونَ إِلَى ٱلْإِبِلِ كَيْفَ خُلِقَتْ ﴿١٧﴾
ئەو بێباوەڕانە بۆ وورد نابنەوە لە ووشتر کە چۆن اللە -تەعاﻻ- بەدیھێناوە، وژێرباری کردووە بۆ ئادەمیزاد؟ لاپەڕە ٢ لە ٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَإِلَى ٱلسَّمَآءِ كَيْفَ رُفِعَتْ ﴿١٨﴾
وە بۆ تەماشای ئاسمان ناكەن ووورد نابنەوە لێی چۆن بەرزی کردووەتەوە، تاوەکو وایلێھاتووە لەسەروویانەوە سەقفێکی پارێزراو بوونی ھەیە وناکەوێتە خوار بەسەریاندا، (وئەو ھەموو ئەستێرە جوانەی تیا نەخشێنراوە بەبێ بوونی پایەیەک -عامودێک- لەنێوان ئاسمان وزەویدا)
وَإِلَى ٱلْجِبَالِ كَيْفَ نُصِبَتْ ﴿١٩﴾
وە بۆ وورد نابنەوە لە چیا وشاخ وکێوەکان کە چۆن داکوتراون ودامەزرێنراون لەسەر زەوی، تاوەکو نەجوڵێت وژیان لەخەڵکی تێک نەچێت؟!
وَإِلَى ٱلْأَرْضِ كَيْفَ سُطِحَتْ ﴿٢٠﴾
وە بۆ تەماشای دەشتەکانی زەوی ناکەن کە چۆن ڕاخراوە ولەبارکراوە بۆ کشتوکاڵ وژیان بەسەربردنی خەڵکی تیایدا؟!
فَذَكِّرْ إِنَّمَآ أَنتَ مُذَكِّرٌۭ ﴿٢١﴾
ئەی پێغەمبەر- تۆیش ئامۆژگاری ئەوانە بکە وبیانترسێنە لەسزای اللە -تەعاﻻ-، چونکە بەڕاستی تۆ تەنھا یادخەرەوەیت. ھیچ شتێکیت جگە لەیادخستنەوە لێ داوا ناکرێت، وە تەوفیق ویارمەتیدانیشیان بۆ باوەڕھێنان ئەوە تەنھا بەدەستی اللە -تەعاﻻ-یە. لست عليهم بمصيطر
لَّسْتَ عَلَيْهِم بِمُصَيْطِرٍ ﴿٢٢﴾
تۆ دەسەڵاتت نیە بەسەریاندا تا بتوانیت بەزۆر باوەڕیان پێ بھێنیت. إل امن تولى وكفر
إِلَّا مَن تَوَلَّىٰ وَكَفَرَ ﴿٢٣﴾
بەڵام ئەو کەسەی کە پشت ھەڵدەکات وبێباوەڕ دەبێت بە اللە -تەعاﻻ- وپێغەمبەرەکەی
فَيُعَذِّبُهُ ٱللَّهُ ٱلْعَذَابَ ٱلْأَكْبَرَ ﴿٢٤﴾
ئەوە اللە -تەعاﻻ- لەڕۆژی قیامەتدا سزای دەدات بە سزایەکی زۆر گەورە، ودەیخاتە ناو ئاگرەوە بەھەمیشەیی
إِنَّ إِلَيْنَآ إِيَابَهُمْ ﴿٢٥﴾
بێگومان ھەر بۆلای ئێمەیە گەڕانەوەیان لەپاش مردنیان (واتە پاش مردن زیندوو دەکرێنەوە ودەگەڕێنەوە بۆلای اللە -تەعاﻻ-). ثم إن علينا حسابهم
ثُمَّ إِنَّ عَلَيْنَا حِسَابَهُم ﴿٢٦﴾
پاشان بەڕاستی ھەر لەسەر ئێمەشە لێپرسینەوەیان لەسەر کردەوەکانیان، نە تۆ ونە جگە تۆیش مافی لێپرسینەوەتان نیە لەگەڵ خەڵیکدا. لاپەڕە ٣ لە ٣ moc.hgelp
بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن