إِذَا ٱلشَّمْسُ كُوِّرَتْ ﴿١﴾
کاتێک خۆر پێکھاتەکانی کۆکرایەوە وپێچرایەوە، ڕووناکی نەما
سەرەکی›تەفسیر›التكوير (81)
مەککی · 29 ئایەت
إِذَا ٱلشَّمْسُ كُوِّرَتْ ﴿١﴾
کاتێک خۆر پێکھاتەکانی کۆکرایەوە وپێچرایەوە، ڕووناکی نەما
وَإِذَا ٱلنُّجُومُ ٱنكَدَرَتْ ﴿٢﴾
وە کاتێک ئەستێرەکان کەوتنە خوارەوە وڕووناکیان سڕایەوە
وَإِذَا ٱلْجِبَالُ سُيِّرَتْ ﴿٣﴾
وە کاتێک شاخەکان جوڵێنران ولەشوێنی خۆیان خزێنران
وَإِذَا ٱلْعِشَارُ عُطِّلَتْ ﴿٤﴾
وە ئەگەر وشترە ئاوسەکان کە خاوەنەکانیان کێبڕکێ دەکەن لەسەریان پشتگوێ خران بەهۆی ئەوەى خاوەنەکانیان وازیان لێهێنان
وَإِذَا ٱلْوُحُوشُ حُشِرَتْ ﴿٥﴾
وە کاتێک گیانداران کۆکرانەوە لەگەڵ مرۆڤ لەیەک شوێندا
وَإِذَا ٱلْبِحَارُ سُجِّرَتْ ﴿٦﴾
وە کاتێک دەریاکان گڕدران ھەتا دەبن بە ئاگر
وَإِذَا ٱلنُّفُوسُ زُوِّجَتْ ﴿٧﴾
وە کاتێک گیانەکان جووت کرانەوە لەگەڵ ھاوشێوەکانیاندا، خراپەکار لەگەڵ خراپەکار جووت دەکرێت، ولەخواترس لەگەڵ لەخواترساندا جووت دەکرێت
وَإِذَا ٱلْمَوْءُۥدَةُ سُئِلَتْ ﴿٨﴾
وە کاتێک کچۆڵەی زیندەبەچاڵکراو، اللە -تەعاﻻ- پرسیاری لێکرد. بأى ذنب قتلت
بِأَىِّ ذَنۢبٍۢ قُتِلَتْ ﴿٩﴾
بە چ تاوانێک کوشتیتیان بکوژانت؟!
وَإِذَا ٱلصُّحُفُ نُشِرَتْ ﴿١٠﴾
وە کاتێک پەڕاوی کردەوەی بەندەکان بڵاوکرایەوە، بۆئەوەی ھەموو یەکێک پەڕەی کردەوەی خۆی بخوێنێتەوە. لاپەڕە ١ لە ٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَإِذَا ٱلسَّمَآءُ كُشِطَتْ ﴿١١﴾
وە کاتێک ئاسمان داماڵرا ھەروەک پێست لەمەڕ دادەماڵرێت
وَإِذَا ٱلْجَحِيمُ سُعِّرَتْ ﴿١٢﴾
وە کاتێک دۆزەخ ھەڵگیرسێنرا
وَإِذَا ٱلْجَنَّةُ أُزْلِفَتْ ﴿١٣﴾
وە کاتێک بەھەشت نزیک کرایەوە لەپارێزکاران وخواناسان
عَلِمَتْ نَفْسٌۭ مَّآ أَحْضَرَتْ ﴿١٤﴾
کاتێک ئەمانە ڕوودەدەن ھەموو کەسێک دەزانێت بۆ ئەو ڕۆژە چی کردەوەیەکی پێشخستووە
فَلَآ أُقْسِمُ بِٱلْخُنَّسِ ﴿١٥﴾
اللە -تەعاﻻ- سوێند دەخوات بەو ئەستێرە نادیارانە پێش ھەڵھاتنیان لەشەودا
ٱلْجَوَارِ ٱلْكُنَّسِ ﴿١٦﴾
ئەو ئەستێرە گەڕۆکانەی لەخولگەی خۆیاندا وون دەبن لەکاتی ھەڵھاتنی بەرەبەیاندا وەک ئاسک دەچنە لا نکەکانیان، واتە: ماڵەکانیان
وَٱلَّيْلِ إِذَا عَسْعَسَ ﴿١٧﴾
وە سوێند دەخوات بەسەرەتای شەو کاتێک دێت، وە کۆتاییەکەی کاتێک پشت ھەڵدەکات
وَٱلصُّبْحِ إِذَا تَنَفَّسَ ﴿١٨﴾
وە سوێند دەخوات بە بەرەبەیان کاتێک ڕووناکیەکەی دەردەکەوێت. إنه لقول رسول كريم
إِنَّهُۥ لَقَوْلُ رَسُولٍۢ كَرِيمٍۢ ﴿١٩﴾
بەڕاستی ئەو قورئانەی دابەزیووەتە سەر موحەممەد -صلی اللە علیە وسلم- قسەی اللە -تەعاﻻ-یە فریشتەیەکی متمانەپێکراوی بەڕێز گەیاندوویەتی کە ئەویش جبریلە -علیه السلام-، اللە -تەعاﻻ- متمانەی پێ بەخشیووە
ذِى قُوَّةٍ عِندَ ذِى ٱلْعَرْشِ مَكِينٍۢ ﴿٢٠﴾
خاوەن ھێز وپلەیەکی گەورەیە لای خاوەن عەرش -پاک وبێگەردی بۆ ئەو زاتە مەزنە-. لاپەڕە ٢ لە ٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر مطاع ثم أمين
مُّطَاعٍۢ ثَمَّ أَمِينٍۢ ﴿٢١﴾
بەگوێی دەکەن جێنشینانی ئاسمان، متمانە پێکراوە لەو وەحی ونیگایەی دەیگەیەنێت. وما صاحبكم بمج نون
وَمَا صَاحِبُكُم بِمَجْنُونٍۢ ﴿٢٢﴾
ھاوڕێکەتان موحەممەد -صلی اللە علیە وسلم- ژیر وڕاستگۆ وئاقڵه، وەك خۆتان ناسیووتانە، بێ گومان شێت نییە وەک ئێوە ھەڵیدەبەستن بۆی
وَلَقَدْ رَءَاهُ بِٱلْأُفُقِ ٱلْمُبِينِ ﴿٢٣﴾
ئەو ھاوەڵەی ئێوە جبریلی بینیووە لەسەر ئەو شێوەی دروستکراوە لەسەری لەئاسۆی ئاسمانی ڕووندا
وَمَا هُوَ عَلَى ٱلْغَيْبِ بِضَنِينٍۢ ﴿٢٤﴾
ئەو ھاوەڵەی ئێوە بێگومان ڕژد وچروک نییە بەرامبەرتان لەگەیاندنی ئەوەی فەرمانی پێکراوە پێتان، وە ھیچ پاداشتێک وەرناگرێت وەک ئەوەی کاھینەکان وەریدەگرن. وما هو بقول شيطن رجيم
وَمَا هُوَ بِقَوْلِ شَيْطَـٰنٍۢ رَّجِيمٍۢ ﴿٢٥﴾
وە ئەو قورئانە قسە وگوفتاری شەیتانی دەرکراو نییە لەبەزەیی ومیھرەبانی اللە -تەعاﻻ-. فأ ين تذهبون
فَأَيْنَ تَذْهَبُونَ ﴿٢٦﴾
چی ڕێگەیەکە گرتوتانە بەر بۆ نکۆڵی كردن لە قورئان لەوەی کە لەلایەن اللە -تەعالا-ەوه هاتووە، لە دوای ئەو بەڵگانەی باسكران؟! إ ن هو إ ل اذكر للعلمين
إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌۭ لِّلْعَـٰلَمِينَ ﴿٢٧﴾
قورئان جگە لەیادخەرەوە وئامۆژگاری نەبێت ھیچ شتێکی تر نییە بۆ جنۆکە ومرۆڤەکان
لِمَن شَآءَ مِنكُمْ أَن يَسْتَقِيمَ ﴿٢٨﴾
بۆ ئەو کەسانەی لەئێوە بیانەوێت بەڕێکی لەسەر ڕێگەی ڕاستی وهەق بڕۆن
وَمَا تَشَآءُونَ إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُ رَبُّ ٱلْعَـٰلَمِينَ ﴿٢٩﴾
ئێوە ئارەزووی گرتنەبەری ڕێگای ڕاست ناکەن، مەگەر ئەوەی اللە -تەعاﻻ- بیەوێت، كە پەروەردگاری ھەموو بەدیھێنراوەکانە. لاپەڕە ٣ لە ٣ moc.hgelp
بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن