إِذَا ٱلسَّمَآءُ ٱنفَطَرَتْ ﴿١﴾
کاتێک کە ئاسمان کەلێنی تێکەوت لەیەک ترازا ویەکاڵا کرایەوە، بۆئەوەی فریشتەكان لێوەی دابەزنە خوار
سەرەکی›تەفسیر›الانفطار (82)
مەککی · 19 ئایەت
إِذَا ٱلسَّمَآءُ ٱنفَطَرَتْ ﴿١﴾
کاتێک کە ئاسمان کەلێنی تێکەوت لەیەک ترازا ویەکاڵا کرایەوە، بۆئەوەی فریشتەكان لێوەی دابەزنە خوار
وَإِذَا ٱلْكَوَاكِبُ ٱنتَثَرَتْ ﴿٢﴾
وە کاتێک کە ئەستێرەکان کەوتنە خوارەوە وپەرش وبڵاو بوونەوە
وَإِذَا ٱلْبِحَارُ فُجِّرَتْ ﴿٣﴾
وە ساتێک کە دەریاکان ھەندێکیان کرانەوە بەسەر ھەندێکی تریان وتێکەڵ بەیەک بوون
وَإِذَا ٱلْقُبُورُ بُعْثِرَتْ ﴿٤﴾
وە کاتێک کە گۆڕەکان ژێرە وژوورکران بۆ ئەوەی مردووەکانی نێوی زیندوو ببنەوە. علمت نفس م اقد مت وأخ رت
عَلِمَتْ نَفْسٌۭ مَّا قَدَّمَتْ وَأَخَّرَتْ ﴿٥﴾
ھەموو کەسێک دەزانێت چی لەپێش خۆیەوە ناردووە (لە کردەوە بۆ قیامەت) وچیشی دواخستووە (لە کردەوەى چاک وئەنجامی نەدا، یان چیی دواخستووە لە کردەوەى چاکە وخراپ کە خەڵکی چاویان لێ دەکەن -چاکە وخراپەکانی بۆ دێت لەپاش مردنیشی-)
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلْإِنسَـٰنُ مَا غَرَّكَ بِرَبِّكَ ٱلْكَرِيمِ ﴿٦﴾
ئەی ئادەمیزادی بێباوەڕ چ شتێک تۆی یاخی کردووە وفریوی داوی بەرامبەر بە پەروەردگاری میھرەبان وبەڕێزت، کاتێک ڕێزی لێگرتوویت مۆڵەتی داویت وپەلەی نەکردووە لە سزادانت؟!
ٱلَّذِى خَلَقَكَ فَسَوَّىٰكَ فَعَدَلَكَ ﴿٧﴾
ئەو پەروەردگارەی کە لەنەبوونەوە بەدیھێناویت، وە پاشان ئەندامەکانی لا شەتی ڕێکخستووە. لاپەڕە ١ لە ٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
فِىٓ أَىِّ صُورَةٍۢ مَّا شَآءَ رَكَّبَكَ ﴿٨﴾
لەسەر ھەر شێوە وشێوازێک کە خۆی ویستبێتی بەدیت بھێنێت بەدی ھێناویت، وە زۆر چاکەی لەگەڵ کردوویت کە لەسەر شێوەى گوێدرێژ ومەیمون وسەگ وهتد خەڵقی نەکردوویت
كَلَّا بَلْ تُكَذِّبُونَ بِٱلدِّينِ ﴿٩﴾
نەخێر بەو شێوەیە کە بیرتان لێکردووەتەوە، -ئەی لەخۆبایی بووەکان- بەڵکو ئێوە باوەڕتان بەڕۆژی پاداشت دانەوە نییە، بۆیە کردەوەیشی بۆ ناکەن. وإن عليكم لحفظين
وَإِنَّ عَلَيْكُمْ لَحَـٰفِظِينَ ﴿١٠﴾
بێگومان ئێوە چەند چاودێرێکتان لەفریشتەکان بەسەرەوە دانراوە کە كار وكردەوەكانتان تۆمار دەکەن ودەینووسن. كراما كتبين
كِرَامًۭا كَـٰتِبِينَ ﴿١١﴾
ئەو فریشتانە لای اللە -تەعاﻻ- ڕێزلێگراون، نووسەرن، کردەوەکانتان دەنووسن وتۆماریان دەکەن. يعلمون ما تفعلون
يَعْلَمُونَ مَا تَفْعَلُونَ ﴿١٢﴾
ھەرچی ئێوە بیکەن ئەوان دەیزانن ودەینووسن
إِنَّ ٱلْأَبْرَارَ لَفِى نَعِيمٍۢ ﴿١٣﴾
بێگومان چاکەکاران لەڕۆژی قیامەتدا لەناز ونیعمەتی نەبڕاوەی پەروەردگاردان
وَإِنَّ ٱلْفُجَّارَ لَفِى جَحِيمٍۢ ﴿١٤﴾
وە بەڕاستی خراپەکاران لەناو ئاگرێکدان کە بەسەریاندا ھەڵدەگیرسێت. لاپەڕە ٢ لە ٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
يَصْلَوْنَهَا يَوْمَ ٱلدِّينِ ﴿١٥﴾
لەڕۆژی پاداشتدانەوەدا دەچنە ناویەوە کە داد وبێدادیانە -دەناڵێنن- بەدەست گەرماکەیەوە
وَمَا هُمْ عَنْهَا بِغَآئِبِينَ ﴿١٦﴾
وە بەھیچ شێوەیەک ناتوانن لێی بچنە دەرەوە، بەڵکو بەھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە
وَمَآ أَدْرَىٰكَ مَا يَوْمُ ٱلدِّينِ ﴿١٧﴾
ئەی پێغەمبەر- تۆ چووزانیت ڕۆژی دوایی (ڕۆژی لێپرسینەوە وپاداشتدانەوە) چیە؟! چەندە سەخت وناڕەحەتە؟!
ثُمَّ مَآ أَدْرَىٰكَ مَا يَوْمُ ٱلدِّينِ ﴿١٨﴾
پاشان جارێكی تر -ئەی پێغەمبەر- تۆ چووزانیت ڕۆژی دوایی (ڕۆژی لێپرسینەوە وپاداشتدانەوە) چیە؟!
يَوْمَ لَا تَمْلِكُ نَفْسٌۭ لِّنَفْسٍۢ شَيْـًۭٔا ۖ وَٱلْأَمْرُ يَوْمَئِذٍۢ لِّلَّهِ ﴿١٩﴾
ئەو ڕۆژە ڕۆژێکە کە ھیچ کەس ناتوانێت فریایی ھیچ کەسێکی تر بکەوێت وسوودی پێبگەیەنێت، وھەموو فەرمان وکردەوەیەکیش ھەر بۆ خوایە، بۆ ھیچ یەکێکی تر نییە، وە ھەرچۆنێکی بوێت بەو شێوەیە فەرمان وکردەوە دەکات. لاپەڕە ٣ لە ٣ moc.hgelp
بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن