سەرەکیتەفسیرالمطففين (83)

تەفسیر المطففين — Al-Mutaffifin (83)

مەککی · 36 ئایەت

بخوێنە · گوێبگرەفایلی PDF

وَيْلٌۭ لِّلْمُطَفِّفِينَ ﴿١﴾

ھاوار وتیاچوون وخەسارۆمەندی بۆ تەرازوو بازان

ٱلَّذِينَ إِذَا ٱكْتَالُوا۟ عَلَى ٱلنَّاسِ يَسْتَوْفُونَ ﴿٢﴾

ئەوانەی کاتێک پێوانە بکەن بۆ خۆیان لەسەر ماڵی خەڵکی بەتەواوی وەری دەگرن، بەبێ کەموکورتی. وإذا كالوهم أو و زنوهم يخسرون

وَإِذَا كَالُوهُمْ أَو وَّزَنُوهُمْ يُخْسِرُونَ ﴿٣﴾

وە کاتێک لەسەر ماڵی خۆیان بۆ خەڵکی بپێون (شتیان پێ بفرۆشن) کەمیان بۆ دەپێون ودەكێشن، ئەمەش حاڵی خەڵکی مەدینە بوو، پێش ئەوەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کۆچ بکات بۆ شاری مەدینە

أَلَا يَظُنُّ أُو۟لَـٰٓئِكَ أَنَّهُم مَّبْعُوثُونَ ﴿٤﴾

ئایا ئەوانەی ئەم کارە خراپە دەکەن نازانن کە بێگومان زیندوو دەکرێنەوە ودەبرێن بۆلای اللە -تەعاﻻ-؟ ليوم عظيم

لِيَوْمٍ عَظِيمٍۢ ﴿٥﴾

بۆ لێپرسینەوە وپاداشتدانەوە لەڕۆژێکی گەورەدا، کە زۆرێک لە ناڕەحەتی وناخۆشیەکان لەخۆ دەگرێت

يَوْمَ يَقُومُ ٱلنَّاسُ لِرَبِّ ٱلْعَـٰلَمِينَ ﴿٦﴾

ڕۆژێکە کە ھەموو بەدیھێنراوەکان لەبەردەم پەروەردگار ھەموواندا دەوەستن بۆ لێپرسینەوە

كَلَّآ إِنَّ كِتَـٰبَ ٱلْفُجَّارِ لَفِى سِجِّينٍۢ ﴿٧﴾

کارەکە بەو شێوەیە نییە کە بیرتان لێدەکردەوە، کە پاش مردن زیندووبوونەوە نییە، چونکە نامەی کردەوەی تاوانباران ودووڕووان لەناو دەفتەرێکی پەستی تەنگی ڕەشدایە لەدۆزەخدا

وَمَآ أَدْرَىٰكَ مَا سِجِّينٌۭ ﴿٨﴾

ئەی پێغەمبەر- تۆ چووزانیت ئەو دەفتەرە چییە؟! كتب م رقوم

كِتَـٰبٌۭ مَّرْقُومٌۭ ﴿٩﴾

نامەیەکی نووسراوی مۆر کراوە، لەناو ناچێت، بەھیچ شێوەیەک دەستکاری ناکرێت، وکەم وزیادی بۆ ناکرێت. لاپەڕە ١ لە ٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر ويل يومئذ للمكذبين

وَيْلٌۭ يَوْمَئِذٍۢ لِّلْمُكَذِّبِينَ ﴿١٠﴾

خەسارۆمەندی وتیاچوون بۆ بێباوەڕان لەو ڕۆژەدا (ڕۆژی دوایی)

ٱلَّذِينَ يُكَذِّبُونَ بِيَوْمِ ٱلدِّينِ ﴿١١﴾

ئەوانەی کەباوەڕیان نییە بەڕۆژی دوایی وزیندووبوونەوە وبەدرۆی دەزانن، ئەو ڕۆژەی کە اللە -تەعاﻻ- پاداشتی کردەوەی بەندەکانی تێدا دەداتەوە كه لەدونیا ئەنجامیان دابوو

وَمَا يُكَذِّبُ بِهِۦٓ إِلَّا كُلُّ مُعْتَدٍ أَثِيمٍ ﴿١٢﴾

ھیچ کەس بێباوەڕ نییە بەو ڕۆژە وبەدرۆی نازانێت جگە لەکەسانی ستەمکاری تاوانبار نەبێت، ئەوانەی کە سنوورەکانی اللە -تەعاﻻ-یان تێپەڕاندوو وزۆر گوناه وتاوان دەکەن

إِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِ ءَايَـٰتُنَا قَالَ أَسَـٰطِيرُ ٱلْأَوَّلِينَ ﴿١٣﴾

ئەو کەسانە کاتێک ئەو بەڵگە وئایەتانەی ئێمەیان بەسەردا بخوێنرێتەوە کە بۆ پێغەمبەرەکەمان دامان بەزاندووە، لەوەڵامدا دەڵێن: ئەمانە ئەفسانە ودرۆی پێشینانن، نەک لەلایەن اللە وە ھاتبێت

كَلَّا ۖ بَلْ ۜ رَانَ عَلَىٰ قُلُوبِهِم مَّا كَانُوا۟ يَكْسِبُونَ ﴿١٤﴾

نەخێر بەو شێوەیە نییە کە ئەو بێباوەڕانە بیریان لێدەکردەوە، (بەڵگەکانی ئێمە درۆی پێشینان نین) بەڵکو ژەنگی ئەو خراپە وتاوان وگوناھانەی کەدەیانکرد پەردەی ھێناوە بەسەر دڵەکانیاندا، وبەدڵیان هەق وڕاستی نابینن

كَلَّآ إِنَّهُمْ عَن رَّبِّهِمْ يَوْمَئِذٍۢ لَّمَحْجُوبُونَ ﴿١٥﴾

نەخێر ڕزگاریان نابێت، بێگومان ئەو کەسانە لەڕۆژی دواییدا بێبەش دەبن لەبینینی پەروەردگاریان

ثُمَّ إِنَّهُمْ لَصَالُوا۟ ٱلْجَحِيمِ ﴿١٦﴾

پاشان ئەوانە دەخرێنە ئاگری دۆزەخەوە، کە داد وبێدادیانە -هاوار وناڵەیانە- بەدەست گەرماکەیەوە

ثُمَّ يُقَالُ هَـٰذَا ٱلَّذِى كُنتُم بِهِۦ تُكَذِّبُونَ ﴿١٧﴾

ئەمجا لەڕۆژی قیامەتدا پاش ئەوەی کە دەخرێنە دۆزەخەوە، بەسەرزەنشتێکەوە پێیان دەوترێت: ئەمە ئەو ئاگر وئەو ڕۆژە بوو کە ئێوە باوەڕتان پێی نەبوو وبەدرۆتان دەخستەوە لەدونیادا، کاتێک پێغەمبەرەکەتان پێی ڕاگەیاندن

كَلَّآ إِنَّ كِتَـٰبَ ٱلْأَبْرَارِ لَفِى عِلِّيِّينَ ﴿١٨﴾

کارەکە بەو شێوەیە نییە کە بیرتان لێدەکردەوە، کە لێپرسینەوە وپاداشت دانەوە نییە، بێگومان کتێبی کردەوەی چاکەکاران لە جێگا وشوێنی بەرز وبڵندایە. لاپەڕە ٢ لە ٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَمَآ أَدْرَىٰكَ مَا عِلِّيُّونَ ﴿١٩﴾

جا -ئەی پێغەمبەر- تۆ چووزانیت ئەو جێگا بەرز وبڵندانە چیە وچۆنه؟! كتب م رقوم

كِتَـٰبٌۭ مَّرْقُومٌۭ ﴿٢٠﴾

نامەیەکی نووسراوی مۆر کراوە، لەناو ناچێت، بەھیچ شێوەیەک دەستکاری ناکرێت، وکەم وزیادی بۆ ناکرێت

يَشْهَدُهُ ٱلْمُقَرَّبُونَ ﴿٢١﴾

کتێبێکی مۆرکراوی لەشوێنێکی ھێندە بەرز وبڵنددایه، کە فریشتە نزیک وبەڕێزەکانی ھەموو ئاسمانێک دەیبینن

إِنَّ ٱلْأَبْرَارَ لَفِى نَعِيمٍ ﴿٢٢﴾

بێگومان چاکەکاران لەڕۆژی قیامەتدا لەناز ونیعمەتی نەبڕاوەی پەروەردگاردان

عَلَى ٱلْأَرَآئِكِ يَنظُرُونَ ﴿٢٣﴾

لەسەر کورسی وتەخت وقەنەفە ڕازاوەکانی بەھەشت دانیشتوون وتەماشای پەروەردگار ودیمەنە جوانە دڵڕفێنە ئاسوودە بەخشەکانی بەھەشت دەکەن

تَعْرِفُ فِى وُجُوهِهِمْ نَضْرَةَ ٱلنَّعِيمِ ﴿٢٤﴾

لە ڕووخساریاندا جوانی وگەشاوەیی وخۆشگوزەرانی دەبینیت. يسقون من ر حيق م ختوم

يُسْقَوْنَ مِن رَّحِيقٍۢ مَّخْتُومٍ ﴿٢٥﴾

خزمەتكارەكانی بەهەشت خواردنەوەیەکی -شەرابێکی- پاکی سەرمۆریان پێنۆش دەکەن كە مۆر دراوە لەسەر پەرداخەكانی (بەشێوەیەک کەس جگە لەئەوان دەستی بۆ نەبردووە)

خِتَـٰمُهُۥ مِسْكٌۭ ۚ وَفِى ذَٰلِكَ فَلْيَتَنَافَسِ ٱلْمُتَنَـٰفِسُونَ ﴿٢٦﴾

ئەو خواردنەوانە -شەرابانە- دوا قومی بۆنی میسکی لێ دێت، جا با پێشبڕکێ کاران بۆئەمە پێشبڕکێ بکەن بەکردەوەیەک کە جێی ڕەزامەندی اللە بێت، وە وازیش بھێنێت لە ھەرچیەک زاتی پیرۆزی ئەو توڕە دەکات. ومزاجه من تسنيم

وَمِزَاجُهُۥ مِن تَسْنِيمٍ ﴿٢٧﴾

ئەو خواردنەوە-شەرابە- تێکەڵ کراوە لە ئاوی کانیاوی (تەسنیم)

عَيْنًۭا يَشْرَبُ بِهَا ٱلْمُقَرَّبُونَ ﴿٢٨﴾

کانی (تەسنیم) لە بەرزترین جێگای بەهەشتەوە سەرچاوەی گرتووە، کەسە نزیکەکانی پەروەردگار لێی دەخۆنەوە، ئاوێکی خاوێنی پاڵفتەیە، وە تەواوی باوەڕدارانی تریش لێی دەخۆنەوە کە لەگەڵ شتی تریش تێکەڵ دەکرێت. لاپەڕە ٣ لە ٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

إِنَّ ٱلَّذِينَ أَجْرَمُوا۟ كَانُوا۟ مِنَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ يَضْحَكُونَ ﴿٢٩﴾

بێگومان لە دونیادا ئەوانەی بێباوەڕ وتاوانبار بوون گاڵتەیان دەکرد بە باوەڕداران وپێ دەکەنین پێیان. وإ ذا مر وا بهم يتغامزون

وَإِذَا مَرُّوا۟ بِهِمْ يَتَغَامَزُونَ ﴿٣٠﴾

وە کاتێک بەلای باوەڕداراندا تێپەڕ ببوونایە دەستیان دەکرد بە سرتە سرت وچاو لێداگرتن

وَإِذَا ٱنقَلَبُوٓا۟ إِلَىٰٓ أَهْلِهِمُ ٱنقَلَبُوا۟ فَكِهِينَ ﴿٣١﴾

وە کاتێکیش دەگەڕانەوە نێو ماڵ ومنداڵ وکەسوکاریان بەگاڵتەکردن بە باوەڕدارانەوە دەگەڕانەوە

وَإِذَا رَأَوْهُمْ قَالُوٓا۟ إِنَّ هَـٰٓؤُلَآءِ لَضَآلُّونَ ﴿٣٢﴾

وە کاتێکیش کە مسوڵمانەکانیان ببینیایە دەیانووت: ئەمانە گومڕا وسەرلێشێواون، ووازیان لەئاینی باوباپیرانیان ھێناوە

وَمَآ أُرْسِلُوا۟ عَلَيْهِمْ حَـٰفِظِينَ ﴿٣٣﴾

لە کاتێکدا ئەو بێباوەڕانە (ئەو قسانەیان دەکرد) نەنێردرابوون کە چاودێر بن بەسەر باوەڕدارانەوە، هەتاوەکو کردەوەکانیان تۆمار بکەن

فَٱلْيَوْمَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مِنَ ٱلْكُفَّارِ يَضْحَكُونَ ﴿٣٤﴾

لەڕۆژی قیامەتیشدا ھەروەک چۆن بێباوەڕان لەدونیادا پێدەکەنین بەباوەڕداران ئەمڕۆیش باوەڕداران بەئەوان پێدەکەنن

عَلَى ٱلْأَرَآئِكِ يَنظُرُونَ ﴿٣٥﴾

لەسەر کورسی وتەخت وقەنەفە ڕازاوەکانی بەھەشت دانیشتوون وتەماشای ئەو ناز ونیعمەتە نەبڕاوە وھەمیشەییانە دەکەن کە اللە -تەعاﻻ- بۆیانی ئامادەی کردووە

هَلْ ثُوِّبَ ٱلْكُفَّارُ مَا كَانُوا۟ يَفْعَلُونَ ﴿٣٦﴾

ودەڵین: ئایا بێباوەڕان پاداشتی ئەو کردەوە خراپانەیان وەرگرتووەتەوە کە لەدونیادا دەیانکرد؟ بەدڵنیاییەوە بێباوەڕان سزای ئەو کردەوە خراپانەیان وەردەگرنەوە کە لەدونیادا دەیانکرد. لاپەڕە ٤ لە ٤ moc.hgelp

فێربە · المطففين — Al-Mutaffifin

بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن

تەفسیر · 31 زمان