سەرەکیتەفسیرعبس (80)

تەفسیر عبس — Abasa (80)

مەککی · 42 ئایەت

بخوێنە · گوێبگرەفایلی PDF

عَبَسَ وَتَوَلَّىٰٓ ﴿١﴾

پێغەمبەری خوا -صلی الله علیه وسلم- ڕووی گرژ كرد وڕووی وەرگێڕا

أَن جَآءَهُ ٱلْأَعْمَىٰ ﴿٢﴾

لەبەر هاتنی عبدالله كوڕی ئوم مەكتوم بۆ داوای ڕێنموێنی كردن، كە ئەو نابینا بوو، كاتێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- سەرقاڵ بوو بە بێباوەڕ وموشریكەكانەوە بەئومێدی ڕێنمونی كردنیان

وَمَا يُدْرِيكَ لَعَلَّهُۥ يَزَّكَّىٰٓ ﴿٣﴾

جا تۆ چوزانیت -ئەی پێغەمبەر- بەڵكو ئەو نابینایە بیەوێت پاك ببێتەوە لە گوناهەكانی؟!

أَوْ يَذَّكَّرُ فَتَنفَعَهُ ٱلذِّكْرَىٰٓ ﴿٤﴾

یان ئامۆژگاری وەربگرێت بەوەی لەتۆی دەبیستێت لەو ئامۆژگارییانە، بۆئەوەى سوودمەندبێت لێیان

أَمَّا مَنِ ٱسْتَغْنَىٰ ﴿٥﴾

بەڵام ئەو كەسەی خۆی بێ نیازە بەوەی كە هەیەتی لەسەروەت وسامان لەجیاتی باوەڕهێنان بەوەی تۆ هێناوتە (مەبەست پێی بت پەرستەکانی قوڕەیشە). فأنت له تصد

فَأَنتَ لَهُۥ تَصَدَّىٰ ﴿٦﴾

تۆ ڕوو لەو دەكەیت، وڕوو بەئەوان دەدەیت. وما عليك أ ل ايز كى

وَمَا عَلَيْكَ أَلَّا يَزَّكَّىٰ ﴿٧﴾

چ شتێك لەسەر تۆیە ئەگەر خۆی پاك نەكاتەوە لەگوناهەكانی بە گەڕانەوەی بۆ لای الله -تەعاﻻ-؟

وَأَمَّا مَن جَآءَكَ يَسْعَىٰ ﴿٨﴾

بەڵام ئەوكەسەی بەپەلە دێت بۆ لا ت وبەدوای خێر وچاكەدا دەگەڕێت. وهو يخش

وَهُوَ يَخْشَىٰ ﴿٩﴾

وه لەپەروەردگاری دەترسێت. فأ نت عنه تله

فَأَنتَ عَنْهُ تَلَهَّىٰ ﴿١٠﴾

تۆ خۆتی لێ بێئاگا دەكەیت وسەرقاڵ دەبیت بەسەرانی بێباوەڕ وموشریكەكانەوە. لاپەڕە ١ لە ٥ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

كَلَّآ إِنَّهَا تَذْكِرَةٌۭ ﴿١١﴾

ئەوە وانییە، چونكە بەڕاستی ئەم ئایەتانە ئامۆژگاری ویادخەرەوەن بۆ ئەو كەسەی بیەوێت وەری بگرێت

فَمَن شَآءَ ذَكَرَهُۥ ﴿١٢﴾

هەركەسێك بیەوێت یادی الله -تەعاﻻ- دەكات، وئامۆژگاری وەردەگرێت بەوەی لەم قورئانەدایە. فى ص حف م كرمة

فِى صُحُفٍۢ مُّكَرَّمَةٍۢ ﴿١٣﴾

ئەم قورئانە لەچەندین پەڕاوێزی ڕێزلێنراون لەلای فریشتەكان. م رفوعة م طه رة

مَّرْفُوعَةٍۢ مُّطَهَّرَةٍۭ ﴿١٤﴾

بەرز وبڵندە لەشوێنێكی بەرزدا، پاك وخاوێنە وپیس وپۆخڵ نابێت. بأ يدى سفرة

بِأَيْدِى سَفَرَةٍۢ ﴿١٥﴾

بەدەستی نێردراوەكانەوەیە لە فریشتەكان. كرام بررة

كِرَامٍۭ بَرَرَةٍۢ ﴿١٦﴾

بەڕێزن لای پەروەردگاریان، زۆر چاكەكار وگوێڕایەڵن

قُتِلَ ٱلْإِنسَـٰنُ مَآ أَكْفَرَهُۥ ﴿١٧﴾

نەفرەت لە مرۆڤی بێباوەڕ، چەند پێنەزان وبێباوەڕە بە الله -تەعاﻻ-! من أى شىء خلقه

مِنْ أَىِّ شَىْءٍ خَلَقَهُۥ ﴿١٨﴾

بیر ناکاتەوە کە الله -تەعاﻻ- لەچی بەدیهێناوه، هەتا بەو شێوەیە خۆی بەگەورە دەزانێت وفیز لێدەدات بەسەر زەویدا وبێباوەڕە پێی؟! من نطفة خلقه فقد ره

مِن نُّطْفَةٍ خَلَقَهُۥ فَقَدَّرَهُۥ ﴿١٩﴾

لە ئاوێكی كەم بەدیهێناوه، لە ئەندازەگیریەكی وردی قۆناغ لەدوای قۆناغ بەدیهێناوه

ثُمَّ ٱلسَّبِيلَ يَسَّرَهُۥ ﴿٢٠﴾

پاشان هاتنە دەرەوەی بۆ ئاسان كردووە، لەدوای ئەو قۆناغانەی ناو سكی دایكی. لاپەڕە ٢ لە ٥ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر ثم أماته فأقبره

ثُمَّ أَمَاتَهُۥ فَأَقْبَرَهُۥ ﴿٢١﴾

پاشان دوای ئەوەی ئەندازەیەک تەمەنی كرد لەژیاندا، دەیخاتە گۆڕ ودەمێنێتەوە تێیدا هەتا زیندوو دەبێتەوە

ثُمَّ إِذَا شَآءَ أَنشَرَهُۥ ﴿٢٢﴾

پاشان كەی ویستی زیندووی دەكاتەوە بۆ لێپرسینەوە وپاداشتدانەوە

كَلَّا لَمَّا يَقْضِ مَآ أَمَرَهُۥ ﴿٢٣﴾

وانییە وەك ئەوەی ئەو بێباوەڕە گومان دەبات كە گوایە ئەو مافانەی پەروەردگاری كە لەسەریەتی جێبەجێی كردووە، ئەو فەرزەكانی جێبەجێ نەكردووە كە الله -تەعاﻻ- لەسەری واجب كردووە

فَلْيَنظُرِ ٱلْإِنسَـٰنُ إِلَىٰ طَعَامِهِۦٓ ﴿٢٤﴾

با ئەو مرۆڤە بێباوەڕە بە الله -تەعاﻻ- سەیری ئەو خواردنەی بكات كە دەیخوات؛ چۆن بەدەستهاتووە؟! ب

أَنَّا صَبَبْنَا ٱلْمَآءَ صَبًّۭا ﴿٢٥﴾

بنچینە وبنەماكەی لەو بارانە بەهێز وبەخوڕە هاتووەتە خوارەوە كە لەئاسمانەوە باریووە. ق

ثُمَّ شَقَقْنَا ٱلْأَرْضَ شَقًّۭا ﴿٢٦﴾

پاشان زەویمان لەت لەت کرد ودرزی برد بۆ ڕووەك ڕوواندن. ب فأنبتنا فيها ح ا

فَأَنۢبَتْنَا فِيهَا حَبًّۭا ﴿٢٧﴾

دانەوێڵەمان تیایدا ڕواند لە گەنم وجۆ وزەڕات وهتد. وعنبا وقض با

وَعِنَبًۭا وَقَضْبًۭا ﴿٢٨﴾

ترێ وسەوزەی تەڕمان تێدا ڕواند بۆئەوەی ببێتە ئالیك بۆ ئاژەڵەكانیان. وزيتونا ونخلا

وَزَيْتُونًۭا وَنَخْلًۭا ﴿٢٩﴾

زەیتون ودار خورمامان تێدا ڕواند

وَحَدَآئِقَ غُلْبًۭا ﴿٣٠﴾

باخ وکێڵگەی درەخت زۆرمان تێدا ڕواند. لاپەڕە ٣ لە ٥ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر ب وفكهة وأ ا

وَفَـٰكِهَةًۭ وَأَبًّۭا ﴿٣١﴾

وە میوەمان تێدا ڕواند، وە ئەو ئالیك وگژوگیایەیش كه ئاژەڵەكانتانی پێ بەخێو دەكەن. م تعا ل كم ولأنعمكم

مَّتَـٰعًۭا لَّكُمْ وَلِأَنْعَـٰمِكُمْ ﴿٣٢﴾

بۆ سوود وژیانی خۆتان وئاژەڵەكانتان

فَإِذَا جَآءَتِ ٱلصَّآخَّةُ ﴿٣٣﴾

جا كاتێك ناڵە وشریخە گەورەكە هات كە گوێ كەڕ دەكات ئەویش فووی دووەمە

يَوْمَ يَفِرُّ ٱلْمَرْءُ مِنْ أَخِيهِ ﴿٣٤﴾

ئەو ڕۆژەی هەموو كەسێك لە برای خۆی ڕادەكات. وأ مه وأ بيه

وَأُمِّهِۦ وَأَبِيهِ ﴿٣٥﴾

وە لەدایك وباوكی هەڵدێت. وصحبته وبنيه

وَصَـٰحِبَتِهِۦ وَبَنِيهِ ﴿٣٦﴾

وە هەڵدێت لەژن ومنداڵەكانی

لِكُلِّ ٱمْرِئٍۢ مِّنْهُمْ يَوْمَئِذٍۢ شَأْنٌۭ يُغْنِيهِ ﴿٣٧﴾

هەریەكێك لەوان بێ ئاگایە لەویتر لەبەر ناخۆشی وناڕەحەتیەكانی ئەو ڕۆژە. وجوه يومئ ذ م سفرة

وُجُوهٌۭ يَوْمَئِذٍۢ مُّسْفِرَةٌۭ ﴿٣٨﴾

ڕوخسار وڕوومەتی بەختەوەران لەو ڕۆژەدا درەوشاوەیە. ضاحكة م ستبشرة

ضَاحِكَةٌۭ مُّسْتَبْشِرَةٌۭ ﴿٣٩﴾

دەم بەپێكەنین ودڵخۆشن بەوەی الله -تەعاﻻ- بۆی ئامادە كردوون لە سۆز ومیهرەبانی خۆی. ووجوه يومئذ عليها غبرة

وَوُجُوهٌۭ يَوْمَئِذٍ عَلَيْهَا غَبَرَةٌۭ ﴿٤٠﴾

وه ڕوخسار وڕوومەتی بەدبەختەكان لەو ڕۆژەدا ڕەش وتەپوتۆزاوییە. لاپەڕە ٤ لە ٥ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر ترهقها قترة

تَرْهَقُهَا قَتَرَةٌ ﴿٤١﴾

تاریكی دەموچاویان دادەپۆشێت

أُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْكَفَرَةُ ٱلْفَجَرَةُ ﴿٤٢﴾

ئەوانەی بەو حاڵە وەسف كراون ئەوانەن كە کافر -بێباوەڕ- وتاوانبارن -فاسقن-. لاپەڕە ٥ لە ٥ moc.hgelp

فێربە · عبس — Abasa

بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن

تەفسیر · 31 زمان