سەرەکیتەفسیرالنازعات (79)

تەفسیر النازعات — An-Naazi'aat (79)

مەککی · 46 ئایەت

بخوێنە · گوێبگرەفایلی PDF

وَٱلنَّـٰزِعَـٰتِ غَرْقًۭا ﴿١﴾

الله -تەعاﻻ- سوێند بەو فریشتانە دەخوات كە گیانی بێباوەڕان بەتوندی وبەسەختی دەكێشن

وَٱلنَّـٰشِطَـٰتِ نَشْطًۭا ﴿٢﴾

وە سوێند بەو فریشتانە دەخوات كە گیانی بڕواداران بەئاسانی وبەسووکی دەكێشن

وَٱلسَّـٰبِحَـٰتِ سَبْحًۭا ﴿٣﴾

وە هەروەها سوێند بەو فریشتانە دەخوات كه بەفەرمانی الله -تەعاﻻ- مەلە دەكەن لەئاسمانەوە بەرەو زەوی

فَٱلسَّـٰبِقَـٰتِ سَبْقًۭا ﴿٤﴾

وە سوێند بەو فریشتانە دەخوات كە پێش هەندێكی تریان دەكەون لەجێبەجێ كردنی فەرمانی الله -تەعاﻻ

فَٱلْمُدَبِّرَٰتِ أَمْرًۭا ﴿٥﴾

وە سوێند دەخوات بەو فریشتانەی كە فەرمانەكانی الله -تەعاﻻ- جێبەجێ دەكەن كە فەرمانی پێكردوون، وەك ئەو فریشتانەی كردەوەی بەندەكانیان پێ سپێردراوە، سوێند بە هەموو ئەوانە دەخوات كە زیندوویان دەكاتەوە بۆ لێپرسینەوە وپاداشتدانەوە

يَوْمَ تَرْجُفُ ٱلرَّاجِفَةُ ﴿٦﴾

ئەو ڕۆژەی زەوی دێتە لەرزین لە فووی یەكەمدا

تَتْبَعُهَا ٱلرَّادِفَةُ ﴿٧﴾

بەدوای فووی یەکەمدا؛ فووی دووەم دێت. قلوب يومئذ واجفة

قُلُوبٌۭ يَوْمَئِذٍۢ وَاجِفَةٌ ﴿٨﴾

دڵی کافر وفاسیقەکان لەو ڕۆژەدا لە ترسدایە. أ بص رها خشعة

أَبْصَـٰرُهَا خَـٰشِعَةٌۭ ﴿٩﴾

بەچاویاندا شوێنەواری ڕیسوایی دەردەكەوێت

يَقُولُونَ أَءِنَّا لَمَرْدُودُونَ فِى ٱلْحَافِرَةِ ﴿١٠﴾

ئەوان دەیانووت: ئایا دوای ئەوەی مردن دەگەڕێینەوە بۆ ژیانێكی تر، زیندوو دەكرێینەوە؟! لاپەڕە ١ لە ٥ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر أءذا كنا عظما ن خرة

أَءِذَا كُنَّا عِظَـٰمًۭا نَّخِرَةًۭ ﴿١١﴾

ئایا دوای ئەوەی بووینە ئێسكێكی ڕزیو وبۆش، دەگەڕێینەوە وزیندوو دەكرێینەوه؟! قالوا تلك إ ذا كرة خاسرة

قَالُوا۟ تِلْكَ إِذًۭا كَرَّةٌ خَاسِرَةٌۭ ﴿١٢﴾

ووتیان: ئەگەر بگەڕێنەوە گەڕانەوەیەكی خەسارەتمەندە، وهيوابڕاوە خاوەنەكەی. فإ ن ما هى زج رة وحدة

فَإِنَّمَا هِىَ زَجْرَةٌۭ وَٰحِدَةٌۭ ﴿١٣﴾

فەرمانی زیندووبوونەوە ئاسانە، بێگومان ئەو زیندووبوونەوە هەر یەك نەعرەتەیە لەلایەن مەلائیكەی ڕاسپێردراو بە فووكردن

فَإِذَا هُم بِٱلسَّاهِرَةِ ﴿١٤﴾

كتوپڕ هەمووان زیندوون لەسەر ڕووی زەوی پاش ئەوەى مردوو بوون لەناو سکیدا -لەژێریدا

هَلْ أَتَىٰكَ حَدِيثُ مُوسَىٰٓ ﴿١٥﴾

ئایا ئەی -پێغەمبەر- هەواڵ وسەرگوزەشتەی موسا لەگەڵ پەروەردگاری، وموسا لەگەڵ فیرعەونی دوژمنیت پێگەیشووە؟!

إِذْ نَادَىٰهُ رَبُّهُۥ بِٱلْوَادِ ٱلْمُقَدَّسِ طُوًى ﴿١٦﴾

ئەو دەمەی پەروەردگاری -پاك وبێگەردی بۆ زاتی ئەو- بانگی كرد لە دۆڵی پاكی (توا:طوی)دا

ٱذْهَبْ إِلَىٰ فِرْعَوْنَ إِنَّهُۥ طَغَىٰ ﴿١٧﴾

(لەنێو وتەکانیدا) ئەم وتانەى -سەرەتا- بە موسا فەرموو: بڕۆ بۆ لای فیرعەون، ئەو لە سنوور دەرچووە لە ستەم وخۆبەگەورەزانیندا

فَقُلْ هَل لَّكَ إِلَىٰٓ أَن تَزَكَّىٰ ﴿١٨﴾

پێی بڵێ: ئایا دەتەوێ -ئەی فیرعەون- پاك ببیتەوە لە بێباوەڕی وگوناهەكانت؟ وأهديك إ لى ربك فتخ ش

وَأَهْدِيَكَ إِلَىٰ رَبِّكَ فَتَخْشَىٰ ﴿١٩﴾

وە ڕێگات پێ نیشان بدەم بۆ لای پەروەردگارت كە ئەو بەدیهێناویت وپەروەردەی كردوویت بۆئەوەى لێی بترسیت، وئەو كردەوانە بكەیت كە ئەو پێی ڕازییە، ودوور بكەویتەوە لەوەی كە پێی توڕە دەبێت؟

فَأَرَىٰهُ ٱلْـَٔايَةَ ٱلْكُبْرَىٰ ﴿٢٠﴾

ئینجا موسا -علیه السلام- نیشانە هەرە گەورەكەی نیشان دا كە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئەو نێردراوی پەرورەدگارێتی، ئەویش نیشانەی دەست وگۆچانەكەی بوو. لاپەڕە ٢ لە ٥ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر فكذ ب وعص

فَكَذَّبَ وَعَصَىٰ ﴿٢١﴾

فیرعەون هیچ وەڵامێكی پێ نەبوو جگە لە بەدرۆ زانین وباوەڕ نەكردن بە ئەو نیشانە نەبێت، وە سەرپێچی ئەوەی كرد كە موسا -علیه السلام- فەرمانی پێکرد. ثم أ دبر يسعى

ثُمَّ أَدْبَرَ يَسْعَىٰ ﴿٢٢﴾

پاشان پشتی کرد لە باوەڕهێنان بەوەى موسا -علیه السلام- پێی هاتبوو وکۆششی دەکرد بۆ سەرپێچی کردنی فەرمانەکانى خواى گەورە وپێچەوانە بوونەوەى هەق و ڕاستی. فحشر فناد

فَحَشَرَ فَنَادَىٰ ﴿٢٣﴾

قەومەکەى وشوێنکەوتووانى کۆکردەوە بۆ شکست هێنان بە موسا -علیه السلام- بۆیە بانگی کرد ووتی:

فَقَالَ أَنَا۠ رَبُّكُمُ ٱلْأَعْلَىٰ ﴿٢٤﴾

من پەروەردگاری هەرە گەورەتانم، جگە لەمن گوێڕایەڵی كەسی تر ناكەن

فَأَخَذَهُ ٱللَّهُ نَكَالَ ٱلْـَٔاخِرَةِ وَٱلْأُولَىٰٓ ﴿٢٥﴾

ئینجا پەروەردگار گرتی ولەدونیادا سزایدا بە خنكاندن لەدەریاكەدا وپاشان سزایدا لە قیامەتدا بە خستنە ناو توندترین سزاوه

إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَعِبْرَةًۭ لِّمَن يَخْشَىٰٓ ﴿٢٦﴾

بەڕاستی لەو سزایەی بەسەر فیرعەونمان دا لە دونیا وقیامەتدا ئامۆژگارییە بۆ كەسانێك لەپەروەردگاریان دەترسن، بێگومان هەر ئەو كەسە سوود لەو ئامۆژگارییە وەردەگرێت

ءَأَنتُمْ أَشَدُّ خَلْقًا أَمِ ٱلسَّمَآءُ ۚ بَنَىٰهَا ﴿٢٧﴾

ئایا بەدیهێنانی ئێوە لای پەروەردگار -ئەی بێباوەڕەكان بە زیندوبوونەوە- قورسترە یان بەدیهێنانی ئەو ئاسمانەی كە بنیاتی ناوه؟! رفع سمكها فسوىها

رَفَعَ سَمْكَهَا فَسَوَّىٰهَا ﴿٢٨﴾

لە ڕووی سەرەوە بەرزی كردووەتەوە بەشێوەیەکی یەکسان وڕێكوپێكی وبەبێ درز وكەموكورتی. وأغطش ليلها وأخرج ض حىها

وَأَغْطَشَ لَيْلَهَا وَأَخْرَجَ ضُحَىٰهَا ﴿٢٩﴾

وە شەوەكانی تاریك كرد كاتێك خۆرەكەی ئاوا دەبێت، وە ڕوناكیەكەیشی دەرخست كاتێك خۆرەكەی هەڵدێت

وَٱلْأَرْضَ بَعْدَ ذَٰلِكَ دَحَىٰهَآ ﴿٣٠﴾

دوای ئەوەی ئاسمانی بەدیهێنا زەویشی ڕاخست، وهەموو سوودەكانی خستە نێویەوە. لاپەڕە ٣ لە ٥ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

أَخْرَجَ مِنْهَا مَآءَهَا وَمَرْعَىٰهَا ﴿٣١﴾

وە ئاوی لێدەرهێنا بەڕۆشتنی كانیاوەكان، وە تیایدا سەوزی كردووە ئەو ڕووەكانەی ئاژەڵەكانیان لێی دەخۆن

وَٱلْجِبَالَ أَرْسَىٰهَا ﴿٣٢﴾

وە شاخەكانی والێكرد جێگیر بێت لەسەر زەوی. متعا ل كم ولأنعمكم

مَتَـٰعًۭا لَّكُمْ وَلِأَنْعَـٰمِكُمْ ﴿٣٣﴾

ئەمانە هەموو سوودن بۆ خۆتان وئاژەڵەكانتان -ئەی خەڵكینە- ئەو كەسەی ئەمانەی هەموو بەدیهێناوه دەستەوسان نییە لە دووبارەو تازە بەدیهێنانەوەیاندا

فَإِذَا جَآءَتِ ٱلطَّآمَّةُ ٱلْكُبْرَىٰ ﴿٣٤﴾

جا كاتێك فووی دووەم هات كە هەرچی شتە دادەپۆشێت بە ناڕەحەتیەكانی وقیامەت هەڵدەستێت

يَوْمَ يَتَذَكَّرُ ٱلْإِنسَـٰنُ مَا سَعَىٰ ﴿٣٥﴾

ئەو ڕۆژە كە هات مرۆڤ بیری دەكەوێتەوە كە چی پێشخستووە لە كردەوەی باش -خێر- یان خراپ -شەڕ

وَبُرِّزَتِ ٱلْجَحِيمُ لِمَن يَرَىٰ ﴿٣٦﴾

وئاگری دۆزەخ هێنراو بەئاشكرا نیشانی ئەو كەسە درا كە بڕوانێت. فأم امن طغى

فَأَمَّا مَن طَغَىٰ ﴿٣٧﴾

ئینجا هەركەسێك لەسنوور دەرچووبێت لە گومڕاییدا

وَءَاثَرَ ٱلْحَيَوٰةَ ٱلدُّنْيَا ﴿٣٨﴾

وە فەزڵ وچاكەی دنیای بڕاوەی دابێت بەسەر ژیانی قیامەتی هەتاهەتاییدا

فَإِنَّ ٱلْجَحِيمَ هِىَ ٱلْمَأْوَىٰ ﴿٣٩﴾

بەڕاستی ئاگر جێگەی مانەوەیەتی وتێیدا دەمێنێتەوە

وَأَمَّا مَنْ خَافَ مَقَامَ رَبِّهِۦ وَنَهَى ٱلنَّفْسَ عَنِ ٱلْهَوَىٰ ﴿٤٠﴾

فَإِنَّ ٱلْجَنَّةَ هِىَ ٱلْمَأْوَىٰ ﴿٤١﴾

بەڵام هەركەسێك ترسابێت لە وەستانی لەبەردەم پەروەردگاریدا، وە ڕێگری كردبێت له نەفسی خۆی لە شوێنكەوتنی ئەو ئارەزووانەی كە پەروەردگار یاساغی كردوون، ئەوە بەڕاستی بەهەشت جێگای مانەوەیەتی وتێیدا دەمێنێتەوە. لاپەڕە ٤ لە ٥ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

يَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلسَّاعَةِ أَيَّانَ مُرْسَىٰهَا ﴿٤٢﴾

پرسیارت لێدەكەن -ئەی پێغەمبەر- ئەوانەی زیندوبوونەوە بەدرۆ دەزانن وباوەڕیان پێی نییه: كەی قیامەت دێت وكەی ڕوودەدات؟

فِيمَ أَنتَ مِن ذِكْرَىٰهَآ ﴿٤٣﴾

تۆ زانیاریت نییە دەربارەی بۆئەوەى باسی بكەیت بۆیان، ئەوە كاری تۆ نییە، تەنها كاری تۆ خۆئامادەكردنە بۆ ئەو ڕۆژە

إِلَىٰ رَبِّكَ مُنتَهَىٰهَآ ﴿٤٤﴾

زانینی هاتنی قیامەت بەتەنها لای پەروەردگارتە

إِنَّمَآ أَنتَ مُنذِرُ مَن يَخْشَىٰهَا ﴿٤٥﴾

بەڕاستی تۆ تەنها ئاگاداركەرەوەی بۆ ئەو كەسەی لەقیامەت دەترسێ، لەبەرئەوەی ئەو سوود دەبینێت لە ئاگاداركردنەوەی تۆ

كَأَنَّهُمْ يَوْمَ يَرَوْنَهَا لَمْ يَلْبَثُوٓا۟ إِلَّا عَشِيَّةً أَوْ ضُحَىٰهَا ﴿٤٦﴾

ئەو ڕۆژەی قیامەت دەبینن بەچاوەکانى خۆیان وادەزانن نەماونەتەوە لە ژیانی دونیادا جگە ئێوارەی یەك ڕۆژ نەبێت یان بەیانیەكەی. لاپەڕە ٥ لە ٥ moc.hgelp

فێربە · النازعات — An-Naazi'aat

بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن

تەفسیر · 31 زمان