عَمَّ يَتَسَآءَلُونَ ﴿١﴾
لەچی پرسیار دەكەن ئەو هاوبەش پەیداكارانە -موشریکانە- دوای ئەوەی الله -تەعاﻻ- پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم-ی بۆ ڕەوانەكردوون؟!
سەرەکی›تەفسیر›النبأ (78)
مەککی · 40 ئایەت
عَمَّ يَتَسَآءَلُونَ ﴿١﴾
لەچی پرسیار دەكەن ئەو هاوبەش پەیداكارانە -موشریکانە- دوای ئەوەی الله -تەعاﻻ- پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم-ی بۆ ڕەوانەكردوون؟!
عَنِ ٱلنَّبَإِ ٱلْعَظِيمِ ﴿٢﴾
هەندێكیان پرسیار لە هەندێكی تریان دەكەن دەربارەی هەواڵە گەورەكە، ئەوە ئەو قورئانەیە نێردراوەتە سەر پێغەمبەرەكەیان كە هەواڵی زیندووبوونەوەی لە خۆ گرتووە
ٱلَّذِى هُمْ فِيهِ مُخْتَلِفُونَ ﴿٣﴾
ئەو قورئانەی كە ئەوان جیاوازن تێیدا ووەسفی دەكەن بە جادوو یان بە هۆنراوە یان بە غەیب زانین یان بە ئەفسانەی پێشینان. كلا سيعلمون
كَلَّا سَيَعْلَمُونَ ﴿٤﴾
وانییە بەو شێوەى ئەوان گومانی بۆ دەبەن -بانگەشەی بۆ دەکەن-، ئەوانەی قورئان بەدرۆ دەزانن لەمەودا سەرەنجامی درۆی خراپی خۆیان دەزانن. ثم كلا سيعلمون
ثُمَّ كَلَّا سَيَعْلَمُونَ ﴿٥﴾
پاشان دڵنیایان دەكاتەوە لێی جارێكی تر
أَلَمْ نَجْعَلِ ٱلْأَرْضَ مِهَـٰدًۭا ﴿٦﴾
ئایا زەویمان ڕانەخستووە بۆیان وگونجاوە بۆ دامەزران ونیشتەجێبوونیان لەسەری؟!
وَٱلْجِبَالَ أَوْتَادًۭا ﴿٧﴾
وه شاخەكانمان لەسەر زەوی وەك مێخ لێكردووه تاكو ڕێگری بكات لە هەر لەرزینەوەیەك. وخلقنكم أ زوجا
وَخَلَقْنَـٰكُمْ أَزْوَٰجًۭا ﴿٨﴾
ئێوەمان بەدیهێناوە -ئەی خەڵكینە- لەچەند جۆرێك: له نێر وله مێ. وجعلنا نومكم سباتا
وَجَعَلْنَا نَوْمَكُمْ سُبَاتًۭا ﴿٩﴾
وە خەوتنتانمان گێڕاوە بە دابڕان لە چالاكی بۆ ئەوەی بحەسێنەوە
وَجَعَلْنَا ٱلَّيْلَ لِبَاسًۭا ﴿١٠﴾
وە شەومان گێڕاوە بە داپۆشەر بۆتان بە تاریكیەكەی وەك ئەو پۆشاكەی كە دامێنتانی پێ دادەپۆشن. لاپەڕە ١ لە ٥ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَجَعَلْنَا ٱلنَّهَارَ مَعَاشًۭا ﴿١١﴾
وە ڕۆژمان گێڕاوە بە گۆڕەپان بۆ ئیش وگەڕان بەدوای ڕۆزیدا. وبنينا فوقكم سبعا شدادا
وَبَنَيْنَا فَوْقَكُمْ سَبْعًۭا شِدَادًۭا ﴿١٢﴾
وە حەوت ئاسمانمان بەدیهێناوە بەسەرتانەوە بەهێز لە بنیادناندا وپتەو لە دروستكردندا. وجعلنا سراجا وهاجا
وَجَعَلْنَا سِرَاجًۭا وَهَّاجًۭا ﴿١٣﴾
وە ڕۆژمان گێڕاوە بەچرایەكی بەهێز لە بڵێسە وڕووناكی
وَأَنزَلْنَا مِنَ ٱلْمُعْصِرَٰتِ مَآءًۭ ثَجَّاجًۭا ﴿١٤﴾
وە بارانمان باراندووە بۆتان زۆر بەخووڕ لەو هەورانەی كاتی باران بارینیان هاتووە. ب لنخرج به ح اونباتا
لِّنُخْرِجَ بِهِۦ حَبًّۭا وَنَبَاتًۭا ﴿١٥﴾
بۆئەوەی بەو بارانه بڕوێنین جۆرەها دانەوێڵە وڕووەك. وجنت ألفافا
وَجَنَّـٰتٍ أَلْفَافًا ﴿١٦﴾
وەپێی دەڕوێنین باخی زۆر وچڕوپڕ لەزۆری بەناویەكداچوونی لقەكانی
إِنَّ يَوْمَ ٱلْفَصْلِ كَانَ مِيقَـٰتًۭا ﴿١٧﴾
بەڕاستی ڕۆژی جیاكردنەوە لە نێوان دروستكراوەکاندا وادەیەكی دیاری كراوە بەكاتێك كە دواناكەوێت
يَوْمَ يُنفَخُ فِى ٱلصُّورِ فَتَأْتُونَ أَفْوَاجًۭا ﴿١٨﴾
ئەو ڕۆژەی كە فریشتەكە (ئیسرافیل) فووی دووەم دەكات بە كەڕەنادا (سوڕ)دا ئینجا ئێوە -ئەی خەڵكینە- كۆمەڵ كۆمەڵ دێن
وَفُتِحَتِ ٱلسَّمَآءُ فَكَانَتْ أَبْوَٰبًۭا ﴿١٩﴾
وە ئاسمان كرایەوە ودرزی تێکەوت وەك دەرگای كراوە
وَسُيِّرَتِ ٱلْجِبَالُ فَكَانَتْ سَرَابًا ﴿٢٠﴾
وە شاخەكان خرانە ڕێ هەتا بوون بە تەپوتۆزێكی پەرش وبڵاو وەك (تراویلكە:سەراب)یان لێهات. لاپەڕە ٢ لە ٥ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر إ ن جهن م كانت مرصادا
إِنَّ جَهَنَّمَ كَانَتْ مِرْصَادًۭا ﴿٢١﴾
بەڕاستی دۆزەخ لە قەرەوڵ وچاوەڕوانیدایە. للط غين مٔابا
لِّلطَّـٰغِينَ مَـَٔابًۭا ﴿٢٢﴾
شوێنی ستەمكارانە ودەگەڕێنەوە بۆی
لَّـٰبِثِينَ فِيهَآ أَحْقَابًۭا ﴿٢٣﴾
تیایدا دەمێننەوە سات وساڵانێكی زۆر كە كۆتایی نییە. لا يذوقون فيها بردا ولا شرابا
لَّا يَذُوقُونَ فِيهَا بَرْدًۭا وَلَا شَرَابًا ﴿٢٤﴾
نایچێژن تێیدا هەوایەكی ساردكەرەوە كە ساردیان بكاتەوە لەگەرمای دۆزەخ، هەروەها نایچێژن تێیدا خواردنەوەیەكی بەتام. إ ل احميما وغس اقا
إِلَّا حَمِيمًۭا وَغَسَّاقًۭا ﴿٢٥﴾
نایچێژن تێیدا جگە لە ئاوی زۆر گەرم، وە ئەوەی دەچۆڕێت لە كێم وزوخاوی ئەهلی ئاگر
جَزَآءًۭ وِفَاقًا ﴿٢٦﴾
پاداشتێكە گونجاوە بۆ ئەوەی لەسەری بوون لە بێباوەڕی وگومڕایی. إن هم كانوا لا يرجون حسابا
إِنَّهُمْ كَانُوا۟ لَا يَرْجُونَ حِسَابًۭا ﴿٢٧﴾
بەڕاستی ئەوان لە دونیادا نەدەترسان لە لێپێچینەوەی الله -تەعاﻻ- لێیان لە قیامەتدا، چونكە بەڕاستی ئەوان باوەڕیان نەدەهێنا بە زیندووبوونەوە، ئەگەر بترسانایە لە زیندووبوونەوە باوەڕیان دەهێنا بە الله -تەعاﻻ-، وە كردەوەی چاكیان ئەنجام دەدا. وكذ بوا بٔايتنا كذ ابا
وَكَذَّبُوا۟ بِـَٔايَـٰتِنَا كِذَّابًۭا ﴿٢٨﴾
وە دڵنیا بوون لە بەدرۆخستنەوەى ئایەتەکانمان کە نێردراو بوون بۆ پێغەمبەرەكەمان. وكل شىء أح ص ينهكتبا
وَكُلَّ شَىْءٍ أَحْصَيْنَـٰهُ كِتَـٰبًۭا ﴿٢٩﴾
وە هەموو كردەوەكانیانمان هەژمار كردووە وڕێکمان خستووە بە نووسین ونووسراوە لە لاپەڕەی كردەوەكانیاندا. فذوقوا فلن نزيدكم إ ل اعذابا
فَذُوقُوا۟ فَلَن نَّزِيدَكُمْ إِلَّا عَذَابًا ﴿٣٠﴾
دەی بچێژن -ئەی ستەمكاران- لەم سزا بەردەوامە، بۆتان زیاد ناكەین جگە لەسزا وئازار نەبێت بۆ سەر سزا وئازارەکانتان. لاپەڕە ٣ لە ٥ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر إن للمتقين مفازا
إِنَّ لِلْمُتَّقِينَ مَفَازًا ﴿٣١﴾
بەڕاستی بۆ پارێزکاران لە پەروەردگاریانەوە شوێنی سەرفرازیی ھەیە بەدەستی دێنن وداواکراوەکەیان کە بەھەشتە، لەپای جێبەجێکردنی فەرمانەکانی ودوورکەوتنەوە لەو شتانەی نەهی لێکردووە
حَدَآئِقَ وَأَعْنَـٰبًۭا ﴿٣٢﴾
چەندەها باخ وکێڵگە وجۆری جیاواز لە ترێ وكواعب أ ترابا
وَكَوَاعِبَ أَتْرَابًۭا ﴿٣٣﴾
وە کچانی تازە مەمک کردووی ھاوتەمەن. وكأ سا دهاقا
وَكَأْسًۭا دِهَاقًۭا ﴿٣٤﴾
وە پەرداخی پڕ لە شەراب -مەی-. لا يسمعون فيها لغوا ولا كذبا
لَّا يَسْمَعُونَ فِيهَا لَغْوًۭا وَلَا كِذَّٰبًۭا ﴿٣٥﴾
قسەی پڕوپوچ ودرۆ لەبەھەشتدا نابیستن، وە ھەندێکیان ھەندێکی تریان بە درۆ ناخەنەوە
جَزَآءًۭ مِّن رَّبِّكَ عَطَآءً حِسَابًۭا ﴿٣٦﴾
ھەموو ئەمانەی پەروەردگار پێی بەخشیوون منەت وبەخشین وپاداشتێکی تەواوە لەلایەن پەروەردگاریانەوە
رَّبِّ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا ٱلرَّحْمَـٰنِ ۖ لَا يَمْلِكُونَ مِنْهُ خِطَابًۭا ﴿٣٧﴾
پەروەردگاری ئاسمانەکان وزەوی وئەوەى لەنێوانیاندایە، بەبەزەیی لە دونیا ولە ڕۆژی قیامەتدا، ئەوەی لە زەوی وئاسمانەکاندایە ناتوانن پرسیاری لێبکەن مەگەر ڕێگەیان پێ بدات. ف
يَوْمَ يَقُومُ ٱلرُّوحُ وَٱلْمَلَـٰٓئِكَةُ صَفًّۭا ۖ لَّا يَتَكَلَّمُونَ إِلَّا مَنْ أَذِنَ لَهُ ٱلرَّحْمَـٰنُ وَقَالَ صَوَابًۭا ﴿٣٨﴾
لە ڕۆژێکدا کە جبریل وفریشتەکان ڕیزبوون ووەستاون، کەسیان تکا بۆ کەس ناکەن مەگەر پەرورەدگاری بەبەزەیی ڕێگەی بدات تکا بکات بە قسەی بەجێ وەکو وشەی تەوحید -یەک خوا پەرستی
ذَٰلِكَ ٱلْيَوْمُ ٱلْحَقُّ ۖ فَمَن شَآءَ ٱتَّخَذَ إِلَىٰ رَبِّهِۦ مَـَٔابًا ﴿٣٩﴾
ئەو ڕۆژە کە باسکرا بۆتان ئەو ڕۆژەیە کەوا گومانی تێدا نییە ڕوودەدات، ھەرکەسێک دەربازبوونی دەوێت تیایدا لە سزای اللە -تەعاﻻ- با ڕێگەی گەڕانەوە بگرێتە بەر بەئەنجامدانى ئەو کردەوە چاکانەی کە پەروەردگاری ڕازی دەکات. لاپەڕە ٤ لە ٥ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
إِنَّآ أَنذَرْنَـٰكُمْ عَذَابًۭا قَرِيبًۭا يَوْمَ يَنظُرُ ٱلْمَرْءُ مَا قَدَّمَتْ يَدَاهُ وَيَقُولُ ٱلْكَافِرُ يَـٰلَيْتَنِى كُنتُ تُرَٰبًۢا ﴿٤٠﴾
بێگومان -ئەی خەڵکینە- ئێمە ئێوەمان ئاگادار کردەوە لە سزایەکی نزیک کە ڕوودەدات، لە ڕۆژێکی وادا کە مرۆڤ ئەو کردەوەی دەبینێت لە دونیادا ئەنجامی داوە، وە بێباوەڕ دەڵێت وئاواتەخوازی دەربازبوونە لە سزا: خۆزگە ببومایە بە خۆڵ وەک ئاژەڵان کاتێک پێیان دەوترێت لە ڕۆژی قیامەتدا: ببن بە خۆڵ. لاپەڕە ٥ لە ٥ moc.hgelp
بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن