سەرەکیتەفسیرالمرسلات (77)

تەفسیر المرسلات — Al-Mursalaat (77)

مەککی · 50 ئایەت

بخوێنە · گوێبگرەفایلی PDF

وَٱلْمُرْسَلَـٰتِ عُرْفًۭا ﴿١﴾

سوێند بەو بایانەی کە یەک لەدوای یەک وەك یاڵی -مووی ملی- ئەسپ ھەڵدەکەن

فَٱلْعَـٰصِفَـٰتِ عَصْفًۭا ﴿٢﴾

وە سوێند بەو بایانەش کە بەھێز ھەڵدەکەن بەھەڵکردنێکی توند

وَٱلنَّـٰشِرَٰتِ نَشْرًۭا ﴿٣﴾

وە سوێند بەو بایانەش کە ھەورەکان دەھێنن ودەبەن وبڵاوەیان پێدەکەن

فَٱلْفَـٰرِقَـٰتِ فَرْقًۭا ﴿٤﴾

وەسوێند بەو فریشتانەش، یان بەو بەڵگە ونیشانانەی کە ھەق وناھەق لەیەکتر جودا دەکەنەوە

فَٱلْمُلْقِيَـٰتِ ذِكْرًا ﴿٥﴾

ئەمجا سوێند بەو فریشتانەی کە وەحی -سروشی- پەروەردگار دەگەیەنن بە پێغەمبەران. عذرا أو نذرا

عُذْرًا أَوْ نُذْرًا ﴿٦﴾

بەدابەزینی وەحی اللە -تەعاﻻ- بڕوبیانووی بۆ خەڵکی نەھێشتەوە، وە ترساندنیشی بەسزای سەخت ئەگەر باوەڕ نەھێنن. إ نما توعدون لوقع

إِنَّمَا تُوعَدُونَ لَوَٰقِعٌۭ ﴿٧﴾

بێگومان ئەوەی بەڵێنتان پێدراوە لەھاتنی رۆژی دوایی وزیندووبوونەوە وپاداشت وەرگرتن هەر دێتەدی

فَإِذَا ٱلنُّجُومُ طُمِسَتْ ﴿٨﴾

ئەمجا کاتێک کە ئەستێرەکان ڕووناکیان نەما وتاریک بوون (بەو مانایەی کە لەجێگای خۆیان ترازان)

وَإِذَا ٱلسَّمَآءُ فُرِجَتْ ﴿٩﴾

وە کاتێک کە ئاسمان کەلێنی تێبوو لەیەک ترازا ویەکاڵا کرایەوە، بۆئەوەی فریشتەكان لێیەوە دابەزنە خوار

وَإِذَا ٱلْجِبَالُ نُسِفَتْ ﴿١٠﴾

وەکاتێک کێو وچیاکان تەخت کران وورد وخاش بوون وچوون بەهەوادا. لاپەڕە ١ لە ٦ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَإِذَا ٱلرُّسُلُ أُقِّتَتْ ﴿١١﴾

وە ساتی وادە دانراو بۆ گشت پێغەمبەران (بۆ ئەوەی لەگەڵ ئوممەتەکانیاندا ڕووبەڕوو ببنەوە، وپەروەردگار دادگاییان بکات). لأى يوم أجلت

لِأَىِّ يَوْمٍ أُجِّلَتْ ﴿١٢﴾

بۆ چ ڕۆژێک دواخراوە! (بۆ ڕۆژێکی گەورەی وا کە ھەموو بەندەکانی خوا سەریان سوڕ دەمێنێت لەو ڕۆژە لەبەر ناڕەحەتی دیمەن وڕووداوەکانی، لەو ڕۆژەدا ھەموو پێغەمبەران ڕووبەڕووی ئوممەتەکانیان دەبنەوە، بۆ ئەوەی شاھێدی بدەن لەسەریان)

لِيَوْمِ ٱلْفَصْلِ ﴿١٣﴾

ئەو ڕۆژە ڕۆژی جیاکردنەوەیە (جیاکردنەوەی باوەڕداران لە بێباوەڕان، جیاكردنەوەی هەق وڕاستیە له پوچەڵ -باتڵ- وناڕاستی، جیاكردنەوەی بەختەوەرەكانە له بەدبەختەكان)

وَمَآ أَدْرَىٰكَ مَا يَوْمُ ٱلْفَصْلِ ﴿١٤﴾

تۆ چوزانیت -ئەی پێغەمبەر- ڕۆژی جیاکردنەوە چیە؟! ويل يومئذ للمكذبين

وَيْلٌۭ يَوْمَئِذٍۢ لِّلْمُكَذِّبِينَ ﴿١٥﴾

تیاچوون وسزای سەخت وخەسارۆتمەندی لەو ڕۆژەدا بۆ ئەوانەی ئەو پەیامەی پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم- کە لەلایەن اللە -تەعالا-وە ھێنابووی باوەڕیان پێنەکرد و بەدرۆیان دانا

أَلَمْ نُهْلِكِ ٱلْأَوَّلِينَ ﴿١٦﴾

ئایا گەلان وئوممەتانی پێشینمان بەهۆی بێباوەڕیان به الله -تەعاﻻ- وپێغەمبەرەكانى لەناو نەبرد؟

ثُمَّ نُتْبِعُهُمُ ٱلْـَٔاخِرِينَ ﴿١٧﴾

پاشان ئەو گەلانەشی دوای ئەوان ھاتن ویاخی بوون (مەبەست پێی بێباوەڕانی مەککەیە)، وەك ئەوان لەناومان بردن

كَذَٰلِكَ نَفْعَلُ بِٱلْمُجْرِمِينَ ﴿١٨﴾

ھەر بەو جۆرەی گەلانی پێشوومان لەناو برد لەگەڵ گشت تاوانباران مامەڵە دەکەین کە باوەڕیان بەو پەیامە نیە کە پێغەمبەر -صلی اللە علە وسلم- ھێناویەتی. ويل يومئذ للمكذبين

وَيْلٌۭ يَوْمَئِذٍۢ لِّلْمُكَذِّبِينَ ﴿١٩﴾

تیاچوون وسزای سەخت وخەسارۆتمەندی لەو ڕۆژەدا بۆ ئەوانەی باوەڕیان نەبوو بەهەڕەشەكانی پەروەردگار بەسزادان وتۆڵە لێسەندنەوە لێیان

أَلَمْ نَخْلُقكُّم مِّن مَّآءٍۢ مَّهِينٍۢ ﴿٢٠﴾

ئەی خەڵکینە- ئایا ئێمە ئێوەمان لەئاوێکی قێزەونی بێنرخی کەم بەدی نەھێناوە؟ لاپەڕە ٢ لە ٦ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر فجعلنه فى قرار م كين

فَجَعَلْنَـٰهُ فِى قَرَارٍۢ مَّكِينٍ ﴿٢١﴾

ئەمجا ئەو ئاوە قێزەونە بێ نرخەمان نەخستە جێگایەکی قایم ومەحکەمەوە (کە منداڵدانی ئافرەتە)؟ إ لى قدر م علوم

إِلَىٰ قَدَرٍۢ مَّعْلُومٍۢ ﴿٢٢﴾

هەتا ماوەیەکی دیاری کراو، کە ماوەی سکپڕی ودووگیانیە

فَقَدَرْنَا فَنِعْمَ ٱلْقَـٰدِرُونَ ﴿٢٣﴾

ئەمجا ئێمە سیفەتی ئەو مناڵە وقەدەر وڕەنگ وشتەکانی تریشمان بەڕێکوپێکی دیاریکرد، بەڕاستی ئێمە ئەندازەگیر وکارچاکێکی دروستین بۆ وەھا کارێک. ويل يومئذ للمكذبين

وَيْلٌۭ يَوْمَئِذٍۢ لِّلْمُكَذِّبِينَ ﴿٢٤﴾

تیاچوون وسزای سەخت وخەسارەتمەندی لەو ڕۆژەدا بۆ ئەوانەی باوەڕیان نییە بەھێز ودەسەڵاتی اللە -تەعاﻻ

أَلَمْ نَجْعَلِ ٱلْأَرْضَ كِفَاتًا ﴿٢٥﴾

ئایا ئێمە زەویمان نەکردووەتە جێگای کۆبوونەوەی ئێوە، کە ھەموو خەڵکی لەخۆ دەگرێت؟

أَحْيَآءًۭ وَأَمْوَٰتًۭا ﴿٢٦﴾

کەسانی زیندوو لەخۆ بگرێت بەنیشتەجێ بوون تێیدا وئاوەدانکردنەوەى، وە کەسانی مردوویش لەخۆ بگرێت بەناشتن وشاردنەوەیان

وَجَعَلْنَا فِيهَا رَوَٰسِىَ شَـٰمِخَـٰتٍۢ وَأَسْقَيْنَـٰكُم مَّآءًۭ فُرَاتًۭا ﴿٢٧﴾

وە کێوی بەرز وبڵندمان دانەمەزراندوە لەزەویدا، تاوەکو نەھێڵێت بلەرزێ، وە ئایا -ئەی خەڵکینە- ئاوی شیرین وسازگارمان پێنەبەخشیوون بۆ خواردنەوە، ئەو زاتەی ئەمانەی بەدیھێناوە دەسەوسان نییە لە زیندوو کردنەوەتان. ويل يومئذ للمكذبين

وَيْلٌۭ يَوْمَئِذٍۢ لِّلْمُكَذِّبِينَ ﴿٢٨﴾

تیاچوون وسزای سەخت وخەسارەتمەندی لەو ڕۆژەدا بۆ ئەوانەی باوەڕیان نییە بەناز ونیعمەتەکانی اللە -تەعاﻻ- کە بەسەریانەوەیە

ٱنطَلِقُوٓا۟ إِلَىٰ مَا كُنتُم بِهِۦ تُكَذِّبُونَ ﴿٢٩﴾

دەوترێت بە ئەوانەی پێغەمبەرەکانیان بەدرۆزانی وباوەڕیان نەکرد بەو پەیامەی ھێنابوویان: بچن بۆ سزای ئەو دۆزەخەی کە باوەڕتان پێی نەبوو

ٱنطَلِقُوٓا۟ إِلَىٰ ظِلٍّۢ ذِى ثَلَـٰثِ شُعَبٍۢ ﴿٣٠﴾

بڕۆن بۆ سێبەری دووکەڵی ئەو ئاگرەی سێ پارچەیە. لاپەڕە ٣ لە ٦ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

لَّا ظَلِيلٍۢ وَلَا يُغْنِى مِنَ ٱللَّهَبِ ﴿٣١﴾

نە سێبەرێکی فێنکە ونە پارێزەریشە لەگڕ وبڵێسەی دۆزەخ کە پێتان بگات

إِنَّهَا تَرْمِى بِشَرَرٍۢ كَٱلْقَصْرِ ﴿٣٢﴾

بێگومان ئاگری ئەو دۆزەخە بڵێسه وپریشکی وەک کۆشکی زۆر بەرز دەھاوێژێت. كأنه جملت صفر

كَأَنَّهُۥ جِمَـٰلَتٌۭ صُفْرٌۭ ﴿٣٣﴾

ئەو بڵێسە وپریشکانەی لەوێوە دەھاوێژرێن لەڕەشی وگەورەییاندا ھەر دەڵێی کاروانی وشتری زەردن. ويل يومئذ للمكذبين

وَيْلٌۭ يَوْمَئِذٍۢ لِّلْمُكَذِّبِينَ ﴿٣٤﴾

تیاچوون وسزای سەخت وخەسارەتمەندی لەو ڕۆژەدا بۆ ئەوانەی باوەڕیان نییە بە سزای اللە -تەعاﻻ-. هذا يوم لا ينطقون

هَـٰذَا يَوْمُ لَا يَنطِقُونَ ﴿٣٥﴾

ئەمڕۆ ڕۆژێکە (بێباوەڕان) ناتوانن ھیچ قسەیەک بکەن. ولا يؤذن لهم فيعتذرون

وَلَا يُؤْذَنُ لَهُمْ فَيَعْتَذِرُونَ ﴿٣٦﴾

وە ڕێگاشیان پێنادرێت کە بڕوبیانوو بھێننەوە بۆ پەروەردگاریان لەسەر ئەو کوفر وبێباوەڕی وگوناھ وتاوانەی لەسەری بوون. ويل يومئذ للمكذبين

وَيْلٌۭ يَوْمَئِذٍۢ لِّلْمُكَذِّبِينَ ﴿٣٧﴾

تیاچوون وسزای سەخت وخەسارۆمەندی لەو ڕۆژەدا بۆ ئەوانەی باوەڕیان نییە بە ھەواڵەکانى -ڕووداووەکانى- ئەم رۆژە

هَـٰذَا يَوْمُ ٱلْفَصْلِ ۖ جَمَعْنَـٰكُمْ وَٱلْأَوَّلِينَ ﴿٣٨﴾

ئەمە ڕۆژی جیاکردنەوەیە لەنێوان بەدیھێنراوەکاندا، ئێوە وئوممەتانی پێش ئێوەشمان کۆکردووەتەوە لەیەك دەشتی كاكی بەكاكیدا -تەخت ویەک ئاستدا-. فإن كان لكم كيد فكيدون

فَإِن كَانَ لَكُمْ كَيْدٌۭ فَكِيدُونِ ﴿٣٩﴾

جا ئەگەر فڕوفێڵێکتان ھەیە بۆ ئەوەی ڕزگارتان بێت لەسزای اللە -تەعاﻻ- ئەوا با فڕوفێڵی خۆیان بکەن لێم. ويل يومئذ للمكذبين

وَيْلٌۭ يَوْمَئِذٍۢ لِّلْمُكَذِّبِينَ ﴿٤٠﴾

تیاچوون وسزای سەخت وخەسارۆمەندی لەو ڕۆژەدا بۆ ئەوانەی باوەڕیان نییە بەڕۆژی جیاكردنەوە (بەڕۆژی قیامەت). لاپەڕە ٤ لە ٦ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

إِنَّ ٱلْمُتَّقِينَ فِى ظِلَـٰلٍۢ وَعُيُونٍۢ ﴿٤١﴾

بێگومان پارێزکاران وخواناسان، ئەوانەی بەجێبەجێکردنی فەرمانەکان ودوورکەوتنەوە لە نەهی لێکراوەکان لەپەروەردگاریان دەترسن، لەناو سێبەری درەختە گەڵادار وکانیاوە سازگارەکاندان. وفوكه مما يشتهون

وَفَوَٰكِهَ مِمَّا يَشْتَهُونَ ﴿٤٢﴾

وە لەھەر جۆرە میوەیەک ئارەزوو بکەن بۆیان ئامادە دەکرێت

كُلُوا۟ وَٱشْرَبُوا۟ هَنِيٓـًٔۢا بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ﴿٤٣﴾

پێیان دەوترێت: بخۆن لە خواردنە پاک وبەچێژەکان، وبخۆنەوە لە خواردنەوەیەکی -شەرابێکی- چێژدار وئاسان کە بەهۆیەوە تووشی هیچ ناڕەحەتیەک نابن؛ ئەمیش لەپاداشتی ئەو کردەوە چاکانەی کە ئەنجامتان دەدا

إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْمُحْسِنِينَ ﴿٤٤﴾

بێگومان ئێمە بەو شێوەیەی کە پاداشتی ئێوەمان داوەتەوە، پاداشتی چاکەکارانیش دەدەینەوە. ويل يومئذ للمكذبين

وَيْلٌۭ يَوْمَئِذٍۢ لِّلْمُكَذِّبِينَ ﴿٤٥﴾

تیاچوون وسزای سەخت وخەسارۆمەندی لەو ڕۆژەدا بۆ ئەوانەی باوەڕیان نیە بەوەی اللە -تەعاﻻ- ئامادەی كردووه بۆ پارێزكاران ولەخواترسان. كلوا وتمتعوا قليلا إ نكم م جرمون

كُلُوا۟ وَتَمَتَّعُوا۟ قَلِيلًا إِنَّكُم مُّجْرِمُونَ ﴿٤٦﴾

بە بێباوەڕان دەووترێت: ئەمجا ئێوەش ئەی بێباوەڕان (بۆ ماوەیەکی کەم) لەم دونیایەدا بخۆن وڕابوێرن، بەڕاستی ئێوە بەکوفر وبێباوەڕیتان بە اللە -تەعاﻻ- وپێغەمبەرەکانی لە تاوانبارانن. ويل يومئذ للمكذبين

وَيْلٌۭ يَوْمَئِذٍۢ لِّلْمُكَذِّبِينَ ﴿٤٧﴾

تیاچوون وسزای سەخت وخەسارۆمەندی لەو ڕۆژەدا بۆ ئەوانەی باوەڕیان نییە بەپاداشتی ڕۆژی دوایی -ڕۆژی لێپرسینەوە

وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ ٱرْكَعُوا۟ لَا يَرْكَعُونَ ﴿٤٨﴾

وە کاتێک بەو بێباوەڕانە بووترێت: کڕنوش بەرن بۆ پەروەرەدگارتان (واتە نوێژ بکەن) کڕنوش نابەن ونوێژ ناکەن بۆ پەروەردگاریان. ويل يومئذ للمكذبين

وَيْلٌۭ يَوْمَئِذٍۢ لِّلْمُكَذِّبِينَ ﴿٤٩﴾

تیاچوون وسزای سەخت وخەسارۆتمەندی لەو ڕۆژەدا بۆ ئەوانەی ئەو پەیامەی پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم- کە لەلایەن اللە -تەعالا-وە ھێنابووی باوەڕیان پێنەکرد و بەدرۆیان دانا. فبأى حديث بعده يؤمنون

فَبِأَىِّ حَدِيثٍۭ بَعْدَهُۥ يُؤْمِنُونَ ﴿٥٠﴾

ئەگەر باوەڕ بەم قورئانە نەھێنن کە لەلایەن پەروەردگاریانەوە دابەزیووە، ئیتر بەچ فەرموودەیەکی تر باوەڕ دەھێنن دوای قورئان؟ لاپەڕە ٥ لە ٦ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر لاپەڕە ٦ لە ٦ moc.hgelp

فێربە · المرسلات — Al-Mursalaat

بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن

تەفسیر · 31 زمان