سەرەکیتەفسیرالشعراء (26)

تەفسیر الشعراء — Ash-Shu'araa (26)

مەککی · 227 ئایەت

بخوێنە · گوێبگرەفایلی PDF

طسٓمٓ ﴿١﴾

تِلْكَ ءَايَـٰتُ ٱلْكِتَـٰبِ ٱلْمُبِينِ ﴿٢﴾

ئەمە ئایەتەکانی قورئانی پیرۆزە ڕوونکەرەوەی ھەق وڕاستییە لە باتڵ وناھەق. لعلك بخع نفسك ألا يكونوامؤمنين

لَعَلَّكَ بَـٰخِعٌۭ نَّفْسَكَ أَلَّا يَكُونُوا۟ مُؤْمِنِينَ ﴿٣﴾

ئەی پێغەمبەر - لەبەر ئەوەی زۆر سووریت لەسەر ھیدایەتدانیان لەوانەیە لە داخ وخەفەتدا خۆت بکوژیت وخۆت لەناو بەریت

إِن نَّشَأْ نُنَزِّلْ عَلَيْهِم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ ءَايَةًۭ فَظَلَّتْ أَعْنَـٰقُهُمْ لَهَا خَـٰضِعِينَ ﴿٤﴾

ئەگەر ئێمە بمانەوێت لە ئاسمانەوە ئایەت وموعجیزەیەکیان بۆ دابەزێنین ئەوا دامان دەبەزاند بۆ سەریان، ئەو کاتە بەردەوام گەردنیان کەچ دەبێت بۆی، بەڵام ئەوەمان نەویست تاوەکو تاقیکردنەوە بێت بۆیان ئایا باوەڕ دەھێنن بە غەیب وشتە نادیارەکان؟

وَمَا يَأْتِيهِم مِّن ذِكْرٍۢ مِّنَ ٱلرَّحْمَـٰنِ مُحْدَثٍ إِلَّا كَانُوا۟ عَنْهُ مُعْرِضِينَ ﴿٥﴾

ئەو بتپەرست وموشریکانە ھەر وەبیر خستنەوەیەکی تازە ونوێی قورئانیان لەلایەن خوای میھرەبانەوە بۆ بێت کە بەڵگە بێت لەسەر یەکخواپەرستی وڕاستگۆیی پێغەمبەرەکەی، لەبەرامبەریەوە ڕوو وەردەگێڕن لە بیستن وباوەڕ پێھێنانی

فَقَدْ كَذَّبُوا۟ فَسَيَأْتِيهِمْ أَنۢبَـٰٓؤُا۟ مَا كَانُوا۟ بِهِۦ يَسْتَهْزِءُونَ ﴿٦﴾

بێگومان ئەوەی پێغەمبەرەکەیان بۆی ھێنابوون بەدرۆیان زانی وباوەڕیان پێی نەکرد، جا بە زوویی ڕاستی ھەواڵی ئەو سزایەیان پێدەگات کە گاڵتە ولاقرتێیان پێ دەکرد، وە سزای اللە تەعالا دەیانگرێتەوە

أَوَلَمْ يَرَوْا۟ إِلَى ٱلْأَرْضِ كَمْ أَنۢبَتْنَا فِيهَا مِن كُلِّ زَوْجٍۢ كَرِيمٍ ﴿٧﴾

ئەوانەی لەسەر کوفر وبێباوەڕی خۆیان سووربوون تەماشای زەویان نەکرد ولێی ورد نەبوونەوە کە چەند ڕووەک وگژوگیایی جۆراو جۆر ودیمەنی جوانی بەسوودمان تێیدا ڕواندووە؟!

إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَةًۭ ۖ وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُم مُّؤْمِنِينَ ﴿٨﴾

بەڕاستی لەسەوزکردنی زەوی بە جۆرەھا ڕووەک وگژوگیای بەسوود بەڵگەی ڕوون وئاشکرا ھەیە لەسەر ئەوەی ئەو زاتەی دەسەڵاتی ئەوەی ھەیە ئەو ڕووەک وگژوگیایە سەوز بکات دەسەڵاتی ئەوەیشی ھەیە مردووەکان جارێکی تر زیندوو بکاتەوە، کەچی لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەیان باوەڕ ناھێنن

وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ ﴿٩﴾

ئەی پێغەمبەر- بێگومان پەروەردگارت دەسەڵاتدار وزاڵە بەسەر ھەموو شتێکدا وھیچ کەسێک بەسەر ئەودا زاڵ نابێت، وە زۆریش میھرەبانە بۆیان. لاپەڕە ١ لە ٢٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَإِذْ نَادَىٰ رَبُّكَ مُوسَىٰٓ أَنِ ٱئْتِ ٱلْقَوْمَ ٱلظَّـٰلِمِينَ ﴿١٠﴾

ئەی پێغەمبەر - باسی ئەو کاتە بکە کاتێک پەروەردگارت بانگی موسای کرد وفەرمانی پێکرد کە بڕوات بۆ لای ئەو گەلە ستەمکارە، ئەو گەلەی ستەمیان لە خۆیان کرد وباوەڕیان بە اللە تەعالا نەھێنا وستەمیان لەگەلەکەی موساش کرد کە کردنیان بە کۆیلە وبەندەی خۆیان

قَوْمَ فِرْعَوْنَ ۚ أَلَا يَتَّقُونَ ﴿١١﴾

ئەویش گەل وھۆزی فیرعەونە، لەسەرخۆ وبەنەرم ونیانی فەرمانیان پێ بکات بە تەقوای اللە تەعالا، ئەویش بەوەی فەرمانەکانی بەجێ بھێنن ودوور بکەونەوە لە ڕێگریەکانی

قَالَ رَبِّ إِنِّىٓ أَخَافُ أَن يُكَذِّبُونِ ﴿١٢﴾

موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) وتی: ئەی پەروەردگارم بێگومان من دەترسم بەدرۆم بخەنەوە وباوەڕم پێ نەکەن ئەوەی تۆ فەرمانت پێم کردووە پێیان بگەیەنم. ويضيق صدرى ولا ينطلق لسانى فأرسل إلى هرون

وَيَضِيقُ صَدْرِى وَلَا يَنطَلِقُ لِسَانِى فَأَرْسِلْ إِلَىٰ هَـٰرُونَ ﴿١٣﴾

ئەو کاتە سنگم تەنگ بێت وخەفەت بخۆم بە ھۆی ئەوەی باوەڕم پێ ناکەن، وە زمانیشم چاک گۆ نەکات بۆ ڕاگەیاندنی پەیامەکەم، جا جوبرەئیل (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) بنێرە بۆ لای ھارونی برام وبيكه بە پێغەمبەر تاوەكو یارمەتیم بدات لە گەیاندنی ئەرکی سەرشانم. ولهم على ذنب فأخاف أن يقتلون

وَلَهُمْ عَلَىَّ ذَنۢبٌۭ فَأَخَافُ أَن يَقْتُلُونِ ﴿١٤﴾

گەلەکەی فیرعەون تاوانی کوشتنی قیبطیەکیان لەسەرمە، جا دەترسم لە تۆڵەی ئەودا بمکوژنەوە

قَالَ كَلَّا ۖ فَٱذْهَبَا بِـَٔايَـٰتِنَآ ۖ إِنَّا مَعَكُم مُّسْتَمِعُونَ ﴿١٥﴾

اللە تەعالا فەرمووی بە موسا (سەلامی الله تعالای لێ بێت): نەخێر، ھەرگیز ناتوانن بتکوژن، خۆت وھارونی برات بە بەڵگە ونیشانە وموعجیزەکانمانەوە کە نیشانەی ڕاستگۆیی ئێوەن بڕۆن بۆ لای فیرعەون وگەلەکەی، وە بێگومان ئێمەیش لەگەڵتانین بەسەرخستن ویارمەتیدان، وە گوێبیستی ھەموو قسە وگوفتارێکتانین، وە ھەرچیش لەبارەی ئێوەوە دەیڵێن، ھیچ شتێکمان لەدەست دەرناچێت

فَأْتِيَا فِرْعَوْنَ فَقُولَآ إِنَّا رَسُولُ رَبِّ ٱلْعَـٰلَمِينَ ﴿١٦﴾

بڕۆن بۆ لای فیرعەون وپێی بڵێن: ئێمە ھەردووکمان پێغەمبەرین ولەلایەن پەروەردگاری ھەموو بەدیھێنراوەکانەوە نێرراوین بۆ لای تۆ

أَنْ أَرْسِلْ مَعَنَا بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ ﴿١٧﴾

نێرراوین کە تۆ بەنوئیسرائیل لەگەڵماندا بنێریت وڕێگریان لێ نەکەیت. قال ألم نربك فينا وليدا ولبثت فينا من عمرك سنين

قَالَ أَلَمْ نُرَبِّكَ فِينَا وَلِيدًۭا وَلَبِثْتَ فِينَا مِنْ عُمُرِكَ سِنِينَ ﴿١٨﴾

فیرعەون بە موسای وت (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت): ئایا ئێمە بە مناڵی تۆمان پەروەردە نەکرد وگەورەمان نەکردیت، دوای ئەوەیش چەند ساڵێک لەتەمەنت لەناوماندا بەسەر نەبرد، ئیتر چی شتێک وای لێ کردوویت ئێستا بانگەشەی پێغەمبەرایەتی بکەیت؟ لاپەڕە ٢ لە ٢٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَفَعَلْتَ فَعْلَتَكَ ٱلَّتِى فَعَلْتَ وَأَنتَ مِنَ ٱلْكَـٰفِرِينَ ﴿١٩﴾

وە تاوانێکی گەورەیشت کرد کاتێک لەبەر خاتری سەرخستنی بەنو ئیسرائیلیەکە کابرای قبطیت کوشت وھەڵھاتیت، کەچی تۆ لەپاداشتی ئەو ھەمووە چاکەدا لە ڕیزی ئەوانەدا بوویت نکۆڵیت کرد لەو ھەمووە نیعمەت وبەخششەی بەسەرتەوە بوو

قَالَ فَعَلْتُهَآ إِذًۭا وَأَنَا۠ مِنَ ٱلضَّآلِّينَ ﴿٢٠﴾

موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) دانینا بەتاوانەکەیدا وبە فیرعەونی وت: من ئەو پیاوەم بە نەزانی کوشت، پێش ئەوەی وەحیم بۆ بێت وببم بە پێغەمبەر

فَفَرَرْتُ مِنكُمْ لَمَّا خِفْتُكُمْ فَوَهَبَ لِى رَبِّى حُكْمًۭا وَجَعَلَنِى مِنَ ٱلْمُرْسَلِينَ ﴿٢١﴾

لە دوای کوشتنی ئەو پیاوە لە ئێوە ڕامکرد وڕۆیشتم بۆ مەدیەن، کاتێک ترسام لێتان کە لە بری ئەو بمکوژنەوە، ئیتر ئەوە بوو پەروەردگارم عیلم ودانایی پێبەخشیم و کردمی بە یەکێک لە پێغەمبەرانی کە ڕەوانەیان دەکات بۆ لای خەڵکی

وَتِلْكَ نِعْمَةٌۭ تَمُنُّهَا عَلَىَّ أَنْ عَبَّدتَّ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ ﴿٢٢﴾

ئەو بەخێوکردنەیشم کە دەیکەیت بە منەت بە سەرمەوە بەبێ ئەوەی وەک بەنوئیسرائیل بمکەیت بە کۆیلە، بەڕاستی نیعمەت وبەخششێکە بەسەرمەوە، بەڵام ئەوە ڕێگری ئەوەم لێ ناکات کە بانگەوازت بکەم بۆ یەکخواپەرستی

قَالَ فِرْعَوْنُ وَمَا رَبُّ ٱلْعَـٰلَمِينَ ﴿٢٣﴾

فیرعەون بە موسای وت (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) پەروەردگاری ھەموو مەخلوقات وبەدیھێنراوەکان کامەیە کە تۆ پێت وایە پێغەمبەری ئەویت؟

قَالَ رَبُّ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَآ ۖ إِن كُنتُم مُّوقِنِينَ ﴿٢٤﴾

موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) وەڵامی فیرعەونی دایەوە ووتی: پەروەردگاری مەخلوقات وبەدیھێنراوەکان، ھەر ئەو پەروەردگاری ئاسمانەکان وزەوی وئەوەیشە لە نێوانیاندایە، ئەگەر ئێوە دڵنیان کە بێگومان ئەو پەروەردگاریانە کەواتە بەتاک وتەنھایی ھەر ئەو بپەرستن. قال لمن حوله ألا تستمعون

قَالَ لِمَنْ حَوْلَهُۥٓ أَلَا تَسْتَمِعُونَ ﴿٢٥﴾

فیرعەون بە گەورە پیاوانی گەلەکەی وت - ئەوانەی لە دەوروبەری بوون -: ئایا گوێتان لە وەڵامەکەی موسا بوو چی دەڵێت؟ وەچی گومان ودرۆیەکی تێدایە؟

قَالَ رَبُّكُمْ وَرَبُّ ءَابَآئِكُمُ ٱلْأَوَّلِينَ ﴿٢٦﴾

موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) پێی وتن: اللە پەروەردگاری ئێوە وپەروەردگاری باوباپیرانی پێشینتانە

قَالَ إِنَّ رَسُولَكُمُ ٱلَّذِىٓ أُرْسِلَ إِلَيْكُمْ لَمَجْنُونٌۭ ﴿٢٧﴾

فیرعەون وتی: ئەو کەسەی وادەزانێت پێغەمبەرەو بۆ لای ئێوە نێرراوە شێتە، ئاگای لە خۆی نییە چۆن وەڵام ئەداتەوە، شتێک دەڵێت کە ژیری مرۆڤدا وەری ناگرێت. لاپەڕە ٣ لە ٢٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

قَالَ رَبُّ ٱلْمَشْرِقِ وَٱلْمَغْرِبِ وَمَا بَيْنَهُمَآ ۖ إِن كُنتُمْ تَعْقِلُونَ ﴿٢٨﴾

موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) وتی: ئەو اللە یەی من ئێوەی بۆ لا بانگ دەکەم پەروەردگاری ڕۆژھەڵات وڕۆژئاوا وئەوەیشە لە نێوانیاندایە، ئەگەر ئێوە ژیرن و ژیری خۆتان دەخەنە کار

قَالَ لَئِنِ ٱتَّخَذْتَ إِلَـٰهًا غَيْرِى لَأَجْعَلَنَّكَ مِنَ ٱلْمَسْجُونِينَ ﴿٢٩﴾

کاتێک فیرعەون دەستەوسان بوو وە ھیچی پێ نەما لە بەڵگە ھێنانەوە لەبەرامبەر موسادا پێی وت: ئەگەر جگە لەمن کەسێکی تر بپەرستیت وبیکەیت بە خوای خۆت ئەوا دەتخەمە ڕیزی زیندانی کراوەکانەوە. قال أولو جئتك بشىء م بين

قَالَ أَوَلَوْ جِئْتُكَ بِشَىْءٍۢ مُّبِينٍۢ ﴿٣٠﴾

موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) بە فیرعەونی وت: ھەر زیندانیم دەکەیت ئەگەر لەلایەن اللە وە بەڵگەیەکی ڕوون وئاشکرایشت بۆ بھێنم کە بەڵگە بێت لەسەر ڕاستی ئەوەی دەیڵێم؟

قَالَ فَأْتِ بِهِۦٓ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّـٰدِقِينَ ﴿٣١﴾

فیرعەون وتی: ئەوەی باسی دەکەیت گوایە بەڵگەیە لەسەر ڕاستگۆیی خۆت بیھێنە ئەگەر تۆ لە ڕاستگۆیانیت. فألق عصاه فإذا هى ثعبان م بين

فَأَلْقَىٰ عَصَاهُ فَإِذَا هِىَ ثُعْبَانٌۭ مُّبِينٌۭ ﴿٣٢﴾

موسا گۆچانەکەی فڕێدایە سەر زەوی، دەست بەجێ بوو بە ئەژدیھایەکی گەورە ودیار وئاشکرا بە بەرچاوی خەڵکیەوە

وَنَزَعَ يَدَهُۥ فَإِذَا هِىَ بَيْضَآءُ لِلنَّـٰظِرِينَ ﴿٣٣﴾

وە دەستی خستە بنھەنگڵی بەبێ ئەوەی سپی بێت، کاتێک ھێنایە دەرەوە کتوپڕ لەبەر چاوی خەڵکی سپی ونورانی بوو، نەک سپی بەڵەک بوون، ھەموو ئەوانەی لەوێ بوون ئەوەیان بینی بەچاوی خۆیان. قال للملإ حوله إن هذا لسحرعليم

قَالَ لِلْمَلَإِ حَوْلَهُۥٓ إِنَّ هَـٰذَا لَسَـٰحِرٌ عَلِيمٌۭ ﴿٣٤﴾

فیرعەون بە گەورە وناودارانی دەوروبەری وت: بێگومان ئەم پیاوە جادوگەرێکی زۆر زانایە. يريد أن يخرجكم من أرضكم بسح ره فماذا تأ مرون

يُرِيدُ أَن يُخْرِجَكُم مِّنْ أَرْضِكُم بِسِحْرِهِۦ فَمَاذَا تَأْمُرُونَ ﴿٣٥﴾

ئەیەوێت بە جادووەکەی لە خاک ووڵاتی خۆتان دەرتان کات، ڕاتان چییە وچی بکەین بەرامبەری؟

قَالُوٓا۟ أَرْجِهْ وَأَخَاهُ وَٱبْعَثْ فِى ٱلْمَدَآئِنِ حَـٰشِرِينَ ﴿٣٦﴾

پێیان وت: جارێک موسا وھارونی برای واز لێ بھێنە ودەست پێشخەری مەکە لە سزادانیان، سەربازەکانت بنێرە بە ھەموو شارەکانی میسردا تاوەکو ھەرچی جادووگەر ھەیە کۆی بکەنەوە بۆت. لاپەڕە ٤ لە ٢٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر يأ توك بكل سحار عليم

يَأْتُوكَ بِكُلِّ سَحَّارٍ عَلِيمٍۢ ﴿٣٧﴾

ھەرچی جادووگەرێکی زۆر زانا ولێزان ھەیە با بیھێنن بۆت

فَجُمِعَ ٱلسَّحَرَةُ لِمِيقَـٰتِ يَوْمٍۢ مَّعْلُومٍۢ ﴿٣٨﴾

ئەوە بوو فیرعەون ھەرچی جادووگەری ھەبوو لە کات وشوێنی دیاریکراودا ھەمووی کۆکردنەوە بۆ ململانێ موسا. وقيل للناس هل أنتم م جتمعون

وَقِيلَ لِلنَّاسِ هَلْ أَنتُم مُّجْتَمِعُونَ ﴿٣٩﴾

وە وترا بە خەڵکیش: ئایا ئێوەیش کۆ دەبنەوە، تاوەک ببینن کێ سەردەکەوێت وزاڵ دەبێت بەسەر ئەوی تردا، موسا یان جادووگەرەکان؟

لَعَلَّنَا نَتَّبِعُ ٱلسَّحَرَةَ إِن كَانُوا۟ هُمُ ٱلْغَـٰلِبِينَ ﴿٤٠﴾

بە ئومێدی ئەوەی شوێن ئاینی جادووگەرەکان بکەوین ئەگەر ھاتوو سەرکەوتن بەسەر موسادا

فَلَمَّا جَآءَ ٱلسَّحَرَةُ قَالُوا۟ لِفِرْعَوْنَ أَئِنَّ لَنَا لَأَجْرًا إِن كُنَّا نَحْنُ ٱلْغَـٰلِبِينَ ﴿٤١﴾

جا کاتێک جادووگەرەکان ھاتن بۆ لای فیرعەون بۆ ئەوەی سەرکەون بەسەر موسادا، بە فیرعەونیان وت: ئایا ھیچ پاداشتێکی مادی ومەعنەویمان دەکەیت ئەگەر ھاتوو سەرکەوتین بەسەر موسادا؟

قَالَ نَعَمْ وَإِنَّكُمْ إِذًۭا لَّمِنَ ٱلْمُقَرَّبِينَ ﴿٤٢﴾

فیرعەونیش پێی وتن: بەڵێ پاداشتان دەکەم، ئەگەر ھاتوو ئێوە سەرکەوتن بەسەر موسادا ئەوا ئێوە لە نزیکەکانی من دەبن، پلە وپایە وپۆستی بەرزتان پێ دەبەخشم

قَالَ لَهُم مُّوسَىٰٓ أَلْقُوا۟ مَآ أَنتُم مُّلْقُونَ ﴿٤٣﴾

موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) بەو پەڕی متمانە بوون بەسەرکەوتنی اللە وڕوونی ئەوەی بە ئەو دراوە لە لایەن ئەو زاتە پیرۆزەوە جادوو نییە، بە جادووگەرەکانی وت: ئەوەی دەتانەوێت فڕێی بدەن لەپەت وگوریس وگۆچانی دەستان فڕێی بدەن

فَأَلْقَوْا۟ حِبَالَهُمْ وَعِصِيَّهُمْ وَقَالُوا۟ بِعِزَّةِ فِرْعَوْنَ إِنَّا لَنَحْنُ ٱلْغَـٰلِبُونَ ﴿٤٤﴾

ئەوانیش پەت وگوریس وگۆچانەکانیان فڕێدا، لە کاتی فڕێدانیشدا وتیان: سوێند بە گەورەیی ومەزنی فیرعەون بە دڵنیاییەوە ئێمە سەردەکەوین بەسەر موسادا فألق موس عصاه فإذا هى تلقف ما يأ فكون

فَأَلْقَىٰ مُوسَىٰ عَصَاهُ فَإِذَا هِىَ تَلْقَفُ مَا يَأْفِكُونَ ﴿٤٥﴾

ئەمجا دوای ئەوان موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) گۆچانەکەی دەستی فڕێدا ودەست بەجێ بوو مارێکی گەورە، وە ھەرچی جادووی جادووگەرەکان ھەبوو کە چاوبەستیان پێکردبوو لە خەڵکی ھەمووی ھەڵلوشی وخواردنی

فَأُلْقِىَ ٱلسَّحَرَةُ سَـٰجِدِينَ ﴿٤٦﴾

جا کاتێک جادووگەرەکان بینیان گۆچانەکەی موسا ھەموو جادووەکانی ئەوانی ھەڵلوشی بەسوژدە بردنەوە کەوتن بەڕوودا. لاپەڕە ٥ لە ٢٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

قَالُوٓا۟ ءَامَنَّا بِرَبِّ ٱلْعَـٰلَمِينَ ﴿٤٧﴾

وتیان: باوەڕمان ھێنا بە پەروەردگاری ھەموو مەخلوقات وبەدیھێنراوەکان. رب موس وهرون

رَبِّ مُوسَىٰ وَهَـٰرُونَ ﴿٤٨﴾

به پەروەردگاری موسا وھارون (سەلامی اللە تەعالایان لێ بێت)

قَالَ ءَامَنتُمْ لَهُۥ قَبْلَ أَنْ ءَاذَنَ لَكُمْ ۖ إِنَّهُۥ لَكَبِيرُكُمُ ٱلَّذِى عَلَّمَكُمُ ٱلسِّحْرَ فَلَسَوْفَ تَعْلَمُونَ ۚ لَأُقَطِّعَنَّ أَيْدِيَكُمْ وَأَرْجُلَكُم مِّنْ خِلَـٰفٍۢ وَلَأُصَلِّبَنَّكُمْ أَجْمَعِينَ ﴿٤٩﴾

وأ رجلكم من خلف ولأ صلبنكم أ جمعين فیرعەون بە نکۆڵی کردنەوە لە باوەڕھێنانی جادووگەرەکان پێی وتن: ئایا باوەڕتان ھێنا بە موسا پێش ئەوەی من مۆڵەتان بدەم بە وەھا کارێک؟ بێگومان موسا کە جادووگەرە گەورەکەتانە فێری جادووی کردوون، ھەمووتان پیلانی ئەوەتان گێراوە خەڵکی میسر لە خاک وجێگا وڕێگای خۆیان دەرکەن، بە دڵنیاییەوە لەمەودا دەزانن چی سزایەکتان دەدەم، بێگومان دەست وقاچتان ڕاست وچەپ دەبڕم، قاچی ڕاست ودەستی چەپ، یان بەپێچەوانەوە، پاشان بە دڵنیاییەوە ھەڵتان دەواسم بە قەدی دار خورمادا، ھیچ کەسێکتان ناھێڵمەوە وای لێ نەکەم

قَالُوا۟ لَا ضَيْرَ ۖ إِنَّآ إِلَىٰ رَبِّنَا مُنقَلِبُونَ ﴿٥٠﴾

جادووگەرەکان کە باوەڕیان ھێنابوو، وتیان بە فیرعەون: ئەوەی ھەڕەشەی پێدەکەیت لە دەست وقاچ بڕین وھەڵواسین لە دونیادا ھیچ زیانی نییە بۆمان، سزادانمان دەڕوات ونامێنێت، چونکە بەڕاستی ئێمە بۆ لای پەروەردگاری خۆمان دەگەڕێینەوە ودواتریش دەمانخاتە ڕەحمەت ومیھرەبانی ھەمیشەیی خۆیەوە

إِنَّا نَطْمَعُ أَن يَغْفِرَ لَنَا رَبُّنَا خَطَـٰيَـٰنَآ أَن كُنَّآ أَوَّلَ ٱلْمُؤْمِنِينَ ﴿٥١﴾

بەدڵنیاییەوە ئێمە ئومێدمان وایە کە اللە تەعالا گوناھەکانی پێشووترمان بسڕێتەوە ولێمان خۆش بێت، چونکە ئێمە یەکەم کەسین باوەڕمان بە موسا ھێنا وبەڕاستمان زانی

۞ وَأَوْحَيْنَآ إِلَىٰ مُوسَىٰٓ أَنْ أَسْرِ بِعِبَادِىٓ إِنَّكُم مُّتَّبَعُونَ ﴿٥٢﴾

اللە دەفەرموێت: وەحیمان کرد بۆ موسا وفەرمانمان پێکرد بە شەو بەندە باوەڕدارەکانم لە بنو ئیسرائیل ببە ومیسر جێ بھێڵن، چونکە فیرعەون ودەست وپێوەندەکەی دواتان دەکەون تا بتانگێڕنەوە وبتانکوژن

فَأَرْسَلَ فِرْعَوْنُ فِى ٱلْمَدَآئِنِ حَـٰشِرِينَ ﴿٥٣﴾

فیرعەون کاتێک ھەواڵی پێگەیشت کە موسا وبەنو ئیسرائیل بە شەو لە میسر دەرچوون ھەندێک لە سەربازەکانی بڵاو کردەوە بەناو شار وگوندەکاندا بۆ ئەوەی سوپایەک کۆبکەنەوە وشوێنی موسا وبەنوئیسرائیل بکەون، تاوەکو بیانگێڕنەوە بۆ میسر

إِنَّ هَـٰٓؤُلَآءِ لَشِرْذِمَةٌۭ قَلِيلُونَ ﴿٥٤﴾

فیرعەون بۆ ئەوەی سەرباز وسوپاکەی ھەڵنێت ولە پلەوپایەی بەنوئیسرائیل کەم بکاتەوە پێی وتن: ئەوانە دەستە وکۆمەڵێکی کەم وبێ نرخن (مەترسن وشوێنیان بکەون)

وَإِنَّهُمْ لَنَا لَغَآئِظُونَ ﴿٥٥﴾

بێگومان ئەوانە کارێکیان کرد ئێمەیان تووڕە وقەڵس کرد. لاپەڕە ٦ لە ٢٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر وإنا لجميع حذرون

وَإِنَّا لَجَمِيعٌ حَـٰذِرُونَ ﴿٥٦﴾

وە بە دڵنیاییەوە ئێمەیش کۆمەڵێکی وریا وبە ئاگاین (ناھێڵین ئەم کارەی کردیان ھەروا بە ئاسانی بەسەریاندا تێپەڕێت). فأخرجنهم من جنت وعيون

فَأَخْرَجْنَـٰهُم مِّن جَنَّـٰتٍۢ وَعُيُونٍۢ ﴿٥٧﴾

اللە دەفەرموێت: فیرعەون وگەل ودەست وپێوەندەکەیمان لە خاکی میسر کە پڕی بوو لە باخ وبێستان وڕووبار وکانیاو دەرکرد. وكنوز ومقام كريم

وَكُنُوزٍۢ وَمَقَامٍۢ كَرِيمٍۢ ﴿٥٨﴾

وە دەرمانکردن لەو گشت خەزێنە پڕ لە پارە وپوڵ وزێڕ وزیووە، وە لەناو ئەو گشت کۆشک وتەلار وماڵە ڕازاوانە

كَذَٰلِكَ وَأَوْرَثْنَـٰهَا بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ ﴿٥٩﴾

ھەروەک فیرعەون وگەل ودەست وپێوەندەکەیمان لەناو ئەو ھەموو ناز ونیعمەت وبەخششە وەدەرنا، دەسەڵات وماڵ وسامانەکەیشیانمان کردە میرات وموڵکی بەنوئیسرائیل لە وڵاتی شام. فأ تبعوهم م شرقين

فَأَتْبَعُوهُم مُّشْرِقِينَ ﴿٦٠﴾

فیرعەون وگەل ودەست وپێوەندەکەی لەگەڵ ھەڵھاتنی ڕۆژدا شوێن موسا وبەنوئیسرائیل کەوتن

فَلَمَّا تَرَٰٓءَا ٱلْجَمْعَانِ قَالَ أَصْحَـٰبُ مُوسَىٰٓ إِنَّا لَمُدْرَكُونَ ﴿٦١﴾

جا کاتێک فیرعەون وگەل ودەست وپێوەندەکەی ڕووبەڕووی موسا وگەلەکەی بوونەوە، بەشێوەیەک ھەرلایەکەیان ئەوی تری دەبینی، لەم کاتەدا ھاوەڵانی موسا وتیان: بێگومان فیرعەون وگەل ودەست وپێوەندەکەی پێمان دەگەن وھیچ چاریشمان نییە

قَالَ كَلَّآ ۖ إِنَّ مَعِىَ رَبِّى سَيَهْدِينِ ﴿٦٢﴾

موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) بە گەلەکەی وت: نەخێر وانییە کە ئێوە بۆی دەچن، بە دڵنیاییەوە پەروەردگارم لە گەڵدایە، پشتگیرمە وسەرم دەخات، ڕێنماییم دەکات وڕێگای ڕزگاری وسەرفرازیم نیشان دەدات

فَأَوْحَيْنَآ إِلَىٰ مُوسَىٰٓ أَنِ ٱضْرِب بِّعَصَاكَ ٱلْبَحْرَ ۖ فَٱنفَلَقَ فَكَانَ كُلُّ فِرْقٍۢ كَٱلطَّوْدِ ٱلْعَظِيمِ ﴿٦٣﴾

اللە دەفەرموێت: وەحیمان کرد بۆ موسا وفەرمانمان پێکرد بە گۆچانەکەت بدە لە دەریاکە، موسایش فەرمانی اللەی جێ بەجێکرد ودەست بەجێ دەریاكە لەت بوو، دوازدە ڕێگای لێ بوویەوە بەژمارەی ھۆزەکانی بەنوئیسرائیل، ھەر بەشێکیش لە دەریاکە کاتێک لەت بوو وەک شاخێکی گەورە وابوو لە گەورەیی وچەسپاویدا، بەشێوەیەک بەری گرت لە ئاوی دەریاکەی بەسەریدا نەدەڕۆیشت

وَأَزْلَفْنَا ثَمَّ ٱلْـَٔاخَرِينَ ﴿٦٤﴾

ئەمجا فیرعەون وگەل ودەست وپێوەندەکەیمان نزیک کردەوە، تاچوون بە شوێن ئەواندا وڕۆیشتنە ناو دەریاکەوە، وایانزانی ڕێگاکان بۆ ئەوانیش کراوەیە. لاپەڕە ٧ لە ٢٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر وأنجينا موس ومن م عه أجمعين

وَأَنجَيْنَا مُوسَىٰ وَمَن مَّعَهُۥٓ أَجْمَعِينَ ﴿٦٥﴾

موسا وئەو باوەڕدارانەی لە گەڵیدا بوون لە بەنوئیسرائیل ھەموومان ڕزگار کردن، تاکە کەسێکیشیان تیانەچوون

ثُمَّ أَغْرَقْنَا ٱلْـَٔاخَرِينَ ﴿٦٦﴾

پاشان فیرعەن وگەل ودەست وپێوەندەکەیمان نوقمی ناو دەریا کرد

إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَةًۭ ۖ وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُم مُّؤْمِنِينَ ﴿٦٧﴾

بێگومان لەوەدا کەباسکرا، لە لەتبوونی دەریا بۆ موسا وباوەڕداران وڕزگار بوونیان، وە لە تیاچوونی فیرعەون وگەلەکەی بەڵگە ونیشانەی گەورە ھەن لەسەر ڕاستگۆیی موسا وپەیامەکەی، بەڵام لەگەڵ بینینی ئەو نیشانانەیشدا زۆربەی ئەوانەی لەگەڵ فیرعەوندا بوون باوەڕیان نەھێنا ونەگەڕانەوە

وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ ﴿٦٨﴾

ئەی پێغەمبەر - بەڕاستی پەروەردگارت زاڵ وبەدەسەڵاتە تۆڵە دەسێنێت لە دوژمنەکانی، وە بە بەزەیی ومیھرەبانە بەرامبەر ئەوانەی تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆ لای

وَٱتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ إِبْرَٰهِيمَ ﴿٦٩﴾

ئەی پێغەمبەر - چیرۆک وبەسەرھاتی ئیبراھیم (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) بۆ گەلەکەت بخوێنەرەوە. إذ قال لأبيه وقومه ما تعبدون

إِذْ قَالَ لِأَبِيهِ وَقَوْمِهِۦ مَا تَعْبُدُونَ ﴿٧٠﴾

کاتێک بە ئازەری باوکی وگەلەکەی وت: ئێوە چی شتێک دەپەرستن جگە لە اللە تەعالا؟ قالوا نعبد أصناما فنظل لها عكفين

قَالُوا۟ نَعْبُدُ أَصْنَامًۭا فَنَظَلُّ لَهَا عَـٰكِفِينَ ﴿٧١﴾

گەلەکەی بە شانازیەوە پێیان وت: بت ئەپەرستین، وە بەردەوامیش بە دیاریانەوە دەمێنینەوە ولە پەرستنیان جیا نابینەوە. قال هل يسمعونكم إذ تدعون

قَالَ هَلْ يَسْمَعُونَكُمْ إِذْ تَدْعُونَ ﴿٧٢﴾

ئیبراھیم (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) پێی وتن: ئایا ئەو بتانە کاتێک لێیان دەپاڕێنەوە وداوایان لێدەکەن گوێیان لە پاڕانەوە وداواکانی ئێوەیە؟ أو ينفعونكم أو يضر ون

أَوْ يَنفَعُونَكُمْ أَوْ يَضُرُّونَ ﴿٧٣﴾

یان ئەگەر تاعەت وگوێڕایەڵیتان کردن سوودتان پێدەگەیەنن، یان ئەگەر سەرپێچیتان کردن زیانیان دەبێت بۆتان؟

قَالُوا۟ بَلْ وَجَدْنَآ ءَابَآءَنَا كَذَٰلِكَ يَفْعَلُونَ ﴿٧٤﴾

وتیان: کاتێک داوامان لێکردن گوێیان لێ نابێت، وە ئەگەر گوێڕایەڵیان بووین سوودیان نابێت بۆمان، وە زیانیشمان لێنادەن ئەگەر سەرپێچیان بکەین، بەڵکو ھێندە ھەیە ئێمە باوباپیرانی خۆمانمان بینیوە ئەم بتانەیان پەرستووەو وایان کردووە، ئێمەیش چاو لەوان دەکەین. لاپەڕە ٨ لە ٢٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر قال أفرءيتم م اكنتم تعبدون

قَالَ أَفَرَءَيْتُم مَّا كُنتُمْ تَعْبُدُونَ ﴿٧٥﴾

ئیبراھیم (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) پێی وتن: ئایا بیرتان کردوەتەوە وخۆتان دیوە چی بتگەلێک جگە لە اللە دەپەرستن؟

أَنتُمْ وَءَابَآؤُكُمُ ٱلْأَقْدَمُونَ ﴿٧٦﴾

ئەوەی ئێوە وباوباپیرانی پێشویشتان دەیپەرستن. و

فَإِنَّهُمْ عَدُوٌّۭ لِّىٓ إِلَّا رَبَّ ٱلْعَـٰلَمِينَ ﴿٧٧﴾

بە دڵنیاییەوە ھەموو ئەو بتانە دوژمنی منن، چونکە گشتیان ناھەق وباتڵ وپڕوپوچن، اللەی پەروەردگاری ھەموو مەخلوقات وبە دیھێنراوەکان نەبێت

ٱلَّذِى خَلَقَنِى فَهُوَ يَهْدِينِ ﴿٧٨﴾

ئەو پەروەردگارەی کە منی بەدیھێناوە وپاشانیش ڕێنومایی کردووم بۆ خێر وچاکەی دونیا ودواڕۆژ

وَٱلَّذِى هُوَ يُطْعِمُنِى وَيَسْقِينِ ﴿٧٩﴾

ھەر تەنھا ئەو پەروەردگارەیە کاتێک برسیم دەبێت خواردنم پێدەدات وتێرم دەکات، وە کاتێکیش تینوم دەبێت تێرئاوم دەکات وتینوێتیم دەشکێنێت. وإ ذا مرضت فهو يشفين

وَإِذَا مَرِضْتُ فَهُوَ يَشْفِينِ ﴿٨٠﴾

وە کاتێکیش نەخۆش دەکەوم ھەر تەنھا ئەوە شیفام دەدات وچاکم دەکاتەوە، چونکە شیفادەر تەنھا اللە یە

وَٱلَّذِى يُمِيتُنِى ثُمَّ يُحْيِينِ ﴿٨١﴾

وە تەنھا ئەویشە کاتێک ئەجەلم ھات دەممرێنێت، وە پاش مردنیش زیندووم دەکاتەوە

وَٱلَّذِىٓ أَطْمَعُ أَن يَغْفِرَ لِى خَطِيٓـَٔتِى يَوْمَ ٱلدِّينِ ﴿٨٢﴾

وە ئومێدیشم تەنھا بە ئەوە لە ڕۆژی پاداشت دانەوەدا لە گوناھ وتاوان وھەڵە وکەموکورتیەکانم ببورێت

رَبِّ هَبْ لِى حُكْمًۭا وَأَلْحِقْنِى بِٱلصَّـٰلِحِينَ ﴿٨٣﴾

ئیبراھیم لە اللە پاڕایەوە وداوای لێکرد وفەرمووی: ئەی پەروەردگارم شارەزام بکە لە ئاینەکەت، وە بمگەیەنە بە چاکەکاران لە پێغەمبەرانی پێش خۆم، بەوەی لەگەڵ ئەواندا بمخەیتە بەھەشتەوە

وَٱجْعَل لِّى لِسَانَ صِدْقٍۢ فِى ٱلْـَٔاخِرِينَ ﴿٨٤﴾

زیکر ویادێکی جوان وسوپاس وستایشێکی نایابم لەناو گەلانی داھاتوودا پێ ببەخشە. لاپەڕە ٩ لە ٢٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَٱجْعَلْنِى مِن وَرَثَةِ جَنَّةِ ٱلنَّعِيمِ ﴿٨٥﴾

وە بمگێرە لە میراتگرانی جێگا وشوێنەکانی بەھەشت کە بەندە باوەڕدارەکانت تێیدا ئاسوودە وخۆشبەخت دەبن ولەوێ نیشتەجێم بکە

وَٱغْفِرْ لِأَبِىٓ إِنَّهُۥ كَانَ مِنَ ٱلضَّآلِّينَ ﴿٨٦﴾

وە لە گوناھەکانی باوکم خۆشبە، بێگومان ئەو لەوانە بوو لەسەر ڕاستەڕێی ھەق گومڕابوو بە ھۆی ئەوەی ھاوەڵی بۆ تۆ دانا، ئەم نزا وپاڕانەوەی ئیبراھیمە بۆ باوکی پێش ئەوە بوو کە بۆی ڕوون بێتەوە کە باوکی لە دۆزەخیەکانە، جا کاتێک بۆی ڕوون بوویەوە ئیتر خۆی لێ بەری کرد وبۆی نەپاڕایەوە. ولا تخزنى يوم يبعثون

وَلَا تُخْزِنِى يَوْمَ يُبْعَثُونَ ﴿٨٧﴾

وە شەرمەزار وسووک وڕیسوام مەکە لە ڕۆژێکدا خەڵکی زیندوو دەکرێنەوە بۆ حیساب ولێپرسینەوە. يوم لا ينفع مال ولا بنون

يَوْمَ لَا يَنفَعُ مَالٌۭ وَلَا بَنُونَ ﴿٨٨﴾

ئەو ڕۆژەی نە ئەو ماڵ وسەروەت وسامانەی مرۆڤ لە دونیایدا کۆی کردوەتەوە، وە نە ئەو کوڕ وکاڵ ونەوەیەی کە خۆی پێوە ھەڵدەکێشا سوودی دەبێت بۆی

إِلَّا مَنْ أَتَى ٱللَّهَ بِقَلْبٍۢ سَلِيمٍۢ ﴿٨٩﴾

جگە ئەو کەسە نەبێت کە بە دڵێکی ساغ ودروستەوە دەگاتەوە لای اللە تەعالا، دڵێک نە شیرک وھاوبەش پەیداکردنی تێدایە، وە نە نیفاق ودووڕوویی وڕوپامایی و بەخۆ موعجیب بوون، ئەو کەسە سوود لەو ماڵ وسامانەی دەبینێت کە لە ڕێگای اللە تەعالادا خەرجی کردووە، وە لەو مناڵانەیشی کە لە پاش خۆی نزای خێری بۆ دەکەن

وَأُزْلِفَتِ ٱلْجَنَّةُ لِلْمُتَّقِينَ ﴿٩٠﴾

لەو ڕۆژەدا بەھەشت نزیک دەکرێتەوە لە پارێزکاران ولە خواترسان، ئەوانەی فەرمانەکانی ئەو زاتە پیرۆزە جێ بەجێ دەکەن ولە ڕێگریەکانی دوور دەکەونەوە

وَبُرِّزَتِ ٱلْجَحِيمُ لِلْغَاوِينَ ﴿٩١﴾

وە ئاگری دۆزەخیش لە ڕۆژی کۆبوونەوەدا دەردەخرێت بۆ گومڕاکان، ئەوانەی لە ئاینی ھەق وڕاستی لایاندا وگومڕابوون. وقيل لهم أين ما كنتم تعبدون

وَقِيلَ لَهُمْ أَيْنَ مَا كُنتُمْ تَعْبُدُونَ ﴿٩٢﴾

بەسەرزەنشتێکەوە پێان دەوترێت: کوان ئەو بتانەی ئێوە دەتانپەرستن؟

مِن دُونِ ٱللَّهِ هَلْ يَنصُرُونَكُمْ أَوْ يَنتَصِرُونَ ﴿٩٣﴾

ئەو بتانەی لەبری اللە تەعالا دەتانپەرستن؟ ئایا یارمەتیتان دەدەن، ئەتوانن ڕێگری لە سزای اللە بکەن لەسەرتان، یان ئەوان دەتوانن یارمەتی خۆیان بدەن؟

فَكُبْكِبُوا۟ فِيهَا هُمْ وَٱلْغَاوُۥنَ ﴿٩٤﴾

ھەندێکیان فڕێ دەدرێن بەسەر ھەندێکی تریان لە دۆزەخدا، ئەوان وئەوانەیش کە ئەوانیان گومڕا کرد لە دونیادا. لاپەڕە ١٠ لە ٢٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر وجنود إ بليس أجمعون

وَجُنُودُ إِبْلِيسَ أَجْمَعُونَ ﴿٩٥﴾

ھەروەھا ھەموو سەربازان ویاریدەرەکانی شەیتان فڕێ دەدرێنە ناو دۆزەخەوە، ھیچ کەسێکیان لێ جوودا ناکرێتەوە. قالوا وهم فيها يختصمون

قَالُوا۟ وَهُمْ فِيهَا يَخْتَصِمُونَ ﴿٩٦﴾

ئەمجا ئەو موشریک وبتپەرستانەی جگە لە اللە خوای تریان دەپەرست، وە دەیانکردن بە ھاوەڵ وشەریکی ئەو، دەکەونە دەمەقاڵێ وشەڕەقسە لەگەڵ ئەوانەی دەیانپەرستن ودەڵێن:

تَٱللَّهِ إِن كُنَّا لَفِى ضَلَـٰلٍۢ مُّبِينٍ ﴿٩٧﴾

سوێند بە اللە بێگومان لە دونیا ئێمە لە گومڕاییەکی ڕوون ودیار بووين ولە ھەق وڕاستی لا ماندا

إِذْ نُسَوِّيكُم بِرَبِّ ٱلْعَـٰلَمِينَ ﴿٩٨﴾

ئێمە ئێوەمان ھاوتای پەروەردگاری ھەموو مەخلوقات وبەدیھێنراوەکان کرد، چۆن ئەومان دەپەرست ئاوایش ئێوەمان دەپەرست

وَمَآ أَضَلَّنَآ إِلَّا ٱلْمُجْرِمُونَ ﴿٩٩﴾

ھیچ کەس ئێمەی گومڕا نەکرد لەسەر ڕێی ھەق وڕاستی جگە ئەو تاوانبارانە نەبێت کە بانگەوازی ئێمەیان دەکرد کە لەبری اللە ئەوان بپەرستین. فما لنا من شفعين

فَمَا لَنَا مِن شَـٰفِعِينَ ﴿١٠٠﴾

ئێستاش ھیچ کەسێک نیيە لای اللە تەعالا تکاکارمان بێت وتکامان بۆ بکات تاوەکو ڕزگارمان بێت لەسزای ئەو. ولا صديق حميم

وَلَا صَدِيقٍ حَمِيمٍۢ ﴿١٠١﴾

وە ھاوەڵێکی خۆشەویست ودڵسۆزیشمان نەبوو بەرگریمان لێ بکات وتکامان بۆ بکات

فَلَوْ أَنَّ لَنَا كَرَّةًۭ فَنَكُونَ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ ﴿١٠٢﴾

خۆزگه جارێكی تر ئەگەڕێنراینەوه بۆ دونیا ئەوسا لە باوەڕداران دەبوین

إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَةًۭ ۖ وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُم مُّؤْمِنِينَ ﴿١٠٣﴾

بێگومان لەم چیرۆک وبەسەرھاتەی ئیبراھیم (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) کە باسکرا، وە سەرەنجامی بێباوەڕان پەند وئامۆژگاری ھەیە بۆ کەسانێک پەندی لێ وەربگرن، بەڵام زۆربەی خەڵکی باوەڕدار نین

وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ ﴿١٠٤﴾

ئەی پێغەمبەر - بەڕاستی پەروەردگارت زاڵ وبە دەسەڵاتە وتۆڵە دەسێنێت لە دوژمنەکانی، وە بە بەزەیی ومیھرەبانە بەرامبەر ئەوانەی تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆ لای. لاپەڕە ١١ لە ٢٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

كَذَّبَتْ قَوْمُ نُوحٍ ٱلْمُرْسَلِينَ ﴿١٠٥﴾

گەلی نوح پێغەمبەرانیان بە درۆ زانی وباوەڕیان پێ نەکردن، کاتێک باوەڕیان بە نوح (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) نەکرد وبە درۆیان زانی. إذ قال لهم أخوهم نوح ألا تتقون

إِذْ قَالَ لَهُمْ أَخُوهُمْ نُوحٌ أَلَا تَتَّقُونَ ﴿١٠٦﴾

کاتێک نوحی برایان پێی وتن (مەبەست پێی برای نەسەبە): ئایا لە اللە ناترسن، بەوەی لەترسی ئەو وازبھێنن لە پەرستنی ھەر شتێکی تر جگە لە ئەو. إنى لكم رسول أمين

إِنِّى لَكُمْ رَسُولٌ أَمِينٌۭ ﴿١٠٧﴾

بە دڵنیاییەوە من پێغەمبەرم، وە اللە تەعالا ڕەوانەی کردووم بۆ لای ئێوە، وە من پێغەمبەرێکی ئەمین ودەستپاکم، ھیچ شتێک کەم وزیاد ناکەم لەوەی ئەو وەحی بۆ کردووم

فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ ﴿١٠٨﴾

کەوابوو لە اللە بترسن، بەوەی فەرمانەکانی جێ بەجێ بکەن ودووریش بکەونەوە لە رێگریەکانی، وە گوێڕایەڵی منیش بکەن لەوەی فەرمانتان پێ دەکەم، وە لەوەیش ڕێگریتان لێ دەکەم

وَمَآ أَسْـَٔلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ ۖ إِنْ أَجْرِىَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلْعَـٰلَمِينَ ﴿١٠٩﴾

وە لەبەرامبەر گەیاندی پەیامی پەروەردگارم داوای ھیچ پاداشتێکتان لێ ناکەم، وە پاداشتی من تەنھا لای اللە یە، پەروەردگاری ھەموو مەخلوقات وبەدیھێنراوەکان، نەک ھیچ کەسێکی تر

فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ ﴿١١٠﴾

کەوابوو پارێزکار بن ولە اللە بترسن، بەوەی فەرمانەکانی جێ بەجێ بکەن ودووریش بکەونەوە لە رێگریەکانی، وە گوێڕایەڵی منیش بکەن لەوەی فەرمانتان پێ دەکەم، وە لەوەیش ڕێگریتان لێ دەکەم

۞ قَالُوٓا۟ أَنُؤْمِنُ لَكَ وَٱتَّبَعَكَ ٱلْأَرْذَلُونَ ﴿١١١﴾

گەلەکەی پێیان وت: - ئەی نوح - ئایا چۆن باوەڕت پێ بھێنین وشوێن ئەو پەیامە بکەوین تۆ ھێناوتە وکاری پێ بکەین، لەکاتێکدا ئەوانەی شوێن تۆ کەوتوون گێل و گەمژەکانی ناو خەڵکن، کەسێکی گەورە وناوداریان تێدا نییە؟! قال وما علمى بما كانوا يعملون

قَالَ وَمَا عِلْمِى بِمَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ ﴿١١٢﴾

نوح (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) بە ئەوانی وت: من چوزانم ئەو باوەڕدارانە چی کارێک دەکەن. من چاودێر نیم بەسەریانەوە تاوەکو کردەوەکانیان بژمێرم

إِنْ حِسَابُهُمْ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّى ۖ لَوْ تَشْعُرُونَ ﴿١١٣﴾

حساب ولێپرسینەوەیان تەنھا لەسەر اللە تەعالایە کە ئاگاداری دیوی نھێنی وئاشکرایانە، حساب ولێپرسینەوەیان لەسەر من نییە، ئەگەر ئێوە ھەستتان بەوە بکردایە پێم وتن ئەو قسەیەتان نەدەکرد. لاپەڕە ١٢ لە ٢٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَمَآ أَنَا۠ بِطَارِدِ ٱلْمُؤْمِنِينَ ﴿١١٤﴾

من لەبەر داواکاری ئێوە باوەڕداران لە کۆڕ وکۆبوونەوە ودانیشتنەکانم دەرناکەم بۆ ئەوەی ئێوە باوەڕ بھێنن. إ ن أنا إ ل انذير م بين

إِنْ أَنَا۠ إِلَّا نَذِيرٌۭ مُّبِينٌۭ ﴿١١٥﴾

من تەنھا ترسێنەرێکی ڕوون وئاشکرام، بە سزای اللە دەتانترسێنم

قَالُوا۟ لَئِن لَّمْ تَنتَهِ يَـٰنُوحُ لَتَكُونَنَّ مِنَ ٱلْمَرْجُومِينَ ﴿١١٦﴾

گەلەکەی بە نوحیان وت: ئەگەر دەست ھەڵنەگریت لە بانگەوازەکەت وئەوەی بانگمان دەکەیت بۆی، ئەوا دەکەویتە بەر جوێن وتانە وتەشەرمان، وە لەوانە دەبیت بە بەردباران کردن دەتکوژین. قال رب إن قومى كذبون

قَالَ رَبِّ إِنَّ قَوْمِى كَذَّبُونِ ﴿١١٧﴾

نوح لە پەروەردگاری پاڕایەوە ووتی: ئەی پەروەردگارم گەلەکەم بە درۆیان دانام وباوەڕیان نەکرد بەوەی لەلایەن تۆوە بۆم ھاتووە

فَٱفْتَحْ بَيْنِى وَبَيْنَهُمْ فَتْحًۭا وَنَجِّنِى وَمَن مَّعِىَ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ ﴿١١٨﴾

بڕیار بدە لە نێوان من وئەواندا ولەبەر سووربوونیان لەسەر ناھەقی وباوەڕی پڕوپوچیان لە ناویان ببە، وە من وئەو باوەڕدارانەیشی لە گەڵمدان ڕزگار بکە لەو سزا وبەڵا و موسیبەتەی ئەوانی پێ لەناو دەبەیت

فَأَنجَيْنَـٰهُ وَمَن مَّعَهُۥ فِى ٱلْفُلْكِ ٱلْمَشْحُونِ ﴿١١٩﴾

اللە دەفەرموێت: نزا وپاڕانەوەکەی نوحمان گیرا کرد، خۆی وئەو باوەڕدارانەیشی لە گەڵیدا بوون ڕزگارمان کردن لە خنکان لەو کەشتییەی پڕ کرابوو لە خەڵک وھەموو جۆرە گیاندارێک

ثُمَّ أَغْرَقْنَا بَعْدُ ٱلْبَاقِينَ ﴿١٢٠﴾

پاشان دوای ڕزگار کردنی نوح وباوەڕدارانی گەلەکەی ئەوەی مایەوە ھەر ھەموویمان نوقمی ناو ئاو کرد

إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَةًۭ ۖ وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُم مُّؤْمِنِينَ ﴿١٢١﴾

بێگومان لەوەی باسکرا لە چیرۆک وبەسەرھاتی نوح وگەلەکەی، وە ڕزگارکردنی خۆی وئەو باوەڕدارانەی لە گەڵی بوون، وە تیاچوونی ئەوانەی بێباوەڕبوون لە گەلەکەی پەند وئامۆژگاری ھەیە بۆ کەسانێک بیری لێ بکەنەوە ولێی ڕامێنن، بەڵام زۆرێک لە خەڵکی باوەڕ ناھێنن

وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ ﴿١٢٢﴾

ئەی پێغەمبەر- پەروەردگارت زۆر زاڵ وبە دەسەڵاتە تۆڵە دەسێنێت لە دوژمنەکانی، وە بە بەزەیی ومیھرەبانیشە بەرامبەر ئەوانەی تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆ لای

كَذَّبَتْ عَادٌ ٱلْمُرْسَلِينَ ﴿١٢٣﴾

گەلی عادیش پێغەمبەرانی اللە یان بە درۆ دانا وباوەڕیان پێنەکرد، کاتێک باوەڕیان بە ھودی پێغەمبەریان نەکرد (سەلامی اللە ی لێ بێت). لاپەڕە ١٣ لە ٢٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر إذ قال لهم أخوهم هود ألا تتقون

إِذْ قَالَ لَهُمْ أَخُوهُمْ هُودٌ أَلَا تَتَّقُونَ ﴿١٢٤﴾

بۆیان باس بکە کاتێک هودی برایان پێی وتن (مەبەست پێی برای نەسەبە): ئایا لە اللە ناترسن، بەوەی لەترسی ئەو وازبھێنن لە پەرستنی ھەر شتێکی تر جگە لە ئەو. إنى لكم رسول أمين

إِنِّى لَكُمْ رَسُولٌ أَمِينٌۭ ﴿١٢٥﴾

بە دڵنیاییەوە من پێغەمبەرم، واللە تەعالا ڕەوانەی کردووم بۆ لای ئێوە، وە من پێغەمبەرێکی ئەمین ودەستپاکم، ھیچ شتێک کەم وزیاد ناکەم لەوەی ئەو وەحی بۆ کردووم

فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ ﴿١٢٦﴾

کەوابوو پارێزکار بن ولە اللە بترسن، بەوەی فەرمانەکانی جێ بەجێ بکەن ودووریش بکەونەوە لە رێگریەکانی، وە گوێڕایەڵی منیش بکەن لەوەی فەرمانتان پێدەکەم، وە لەوەیش ڕێگریتان لێدەکەم

وَمَآ أَسْـَٔلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ ۖ إِنْ أَجْرِىَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلْعَـٰلَمِينَ ﴿١٢٧﴾

وە لەبەرامبەر گەیاندنی پەیامی پەروەردگارم داوای ھیچ پاداشتێکتان لێناکەم، وە پاداشتی من تەنھا لای اللە یە، پەروەردگاری ھەموو مەخلوقات وبەدیھێنراوەکان، نەک ھیچ کەسێکی تر. أتبنون بكل ريع ءاية تعبثون

أَتَبْنُونَ بِكُلِّ رِيعٍ ءَايَةًۭ تَعْبَثُونَ ﴿١٢٨﴾

ئایا ئێوە لە ھەموو جێگایەکی بەرز وبڵند کۆشک وتەلاری بەرز ودیار بەبێ ھوودە دروست دەکەن، بەبێ ئەوەی لە دونیا یان لە دواڕۆژدا ھیچ سوودێکی ھەبێت بۆتان؟ وتتخذون مصانع لعل كم تخلدون

وَتَتَّخِذُونَ مَصَانِعَ لَعَلَّكُمْ تَخْلُدُونَ ﴿١٢٩﴾

وە قەڵا وکۆشک وشورای بەرز دروست دەکەن، وەک ئەوەی لە دونیا بەھەمیشەیی بمێننەوە ونەمرن ونەیگوێزنەوە بۆ جێگایەکی تر؟! وإ ذا بطشتم بطشتم جبارين

وَإِذَا بَطَشْتُم بَطَشْتُمْ جَبَّارِينَ ﴿١٣٠﴾

وە ئەگەر دەستان لە یەکێک وەشاند بە کوشتن یان بە لێدان، ئەوا زۆر خراپ لێی دەدەن وھیچ بەزەیی وسۆزتان نییە بەرامبەری

فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ ﴿١٣١﴾

کەوابوو پارێزکار بن ولە اللە بترسن، بەوەی فەرمانەکانی جێ بەجێ بکەن ودووریش بکەونەوە لە رێگریەکانی، وە گوێڕایەڵی منیش بکەن لەوەی فەرمانتان پێدەکەم، وە لەوەیش ڕێگریتان لێدەکەم

وَٱتَّقُوا۟ ٱلَّذِىٓ أَمَدَّكُم بِمَا تَعْلَمُونَ ﴿١٣٢﴾

وە بترسن لە سزا وخەشم وتوڕەیی اللە، کە زۆریک لە ناز ونیعمەت وبەخششەکانی خۆی پێ بەخشیوون کە خۆتان دەزانن چی پێ بەخشیون. أمد كم بأ نعم وبنين

أَمَدَّكُم بِأَنْعَـٰمٍۢ وَبَنِينَ ﴿١٣٣﴾

مەڕ وماڵات ووشتر وڕەشەوڵاخی زۆری پێ بەخشیون، لەگەل کوڕ وکاڵ ومناڵی زۆر. لاپەڕە ١٤ لە ٢٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر وجنت وعيون

وَجَنَّـٰتٍۢ وَعُيُونٍ ﴿١٣٤﴾

باخ وبێستان وکانیاوی لەبەر ڕۆیشتووی پێ بەخشیون

إِنِّىٓ أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍۢ ﴿١٣٥﴾

ئەی گەلەکەم - بێگومان من دەترسم لە سزای ڕۆژێکی زۆر گەورە كە توشتان بێت، ئەویش سزای ڕۆژی قیامەتە

قَالُوا۟ سَوَآءٌ عَلَيْنَآ أَوَعَظْتَ أَمْ لَمْ تَكُن مِّنَ ٱلْوَٰعِظِينَ ﴿١٣٦﴾

گەلەکەی بە ھودیان وت: لای ئێمە وەک یەک وایە، وە بیرمان بھێنیتەوە وئامۆژگاریمان بکەیت، یان نەیکەیت، ھەر باوەڕت پێ ناھێنین، وە ناگەڕێینەوە لەوەی ئێمە لەسەرین

إِنْ هَـٰذَآ إِلَّا خُلُقُ ٱلْأَوَّلِينَ ﴿١٣٧﴾

ئەمەی تۆ ھێناوتە جگە لە ئاین ودرۆ ودەلەسە ونەریت وڕەوشتی پێشینان ھیچ شتێکی تر نییە. وما نحن بمعذ بين

وَمَا نَحْنُ بِمُعَذَّبِينَ ﴿١٣٨﴾

وە ئێمەیش ھەرگیز سزا نادرێین

فَكَذَّبُوهُ فَأَهْلَكْنَـٰهُمْ ۗ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَةًۭ ۖ وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُم مُّؤْمِنِينَ ﴿١٣٩﴾

بەردەوام بوون لەسەر باوەڕنەکردن وبەدرۆدانانی ھودی پێغەمبەریان (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت)، بەھۆی ئەو باوەڕ نەکردن وبەدرۆدانانەوە بەڕەشەبایەکی زۆر ساردی کوشندە لەناومان بردن، بێگومان لەم سزادان ولەناوچوونەیشدا بەڵگە ونیشانە وپەند وئامۆژگاری ھەیە بۆ کەسانێک پەند وئامۆژگاری وەربگرن، بەڵام زۆربەیان باوەڕیان نەھێنا

وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ ﴿١٤٠﴾

ئەی پێغەمبەر - بەڕاستی پەروەردگارت زاڵ وبە دەسەڵاتە تۆڵە دەسێنێت لە دوژمنەکانی، وە بە بەزەیی ومیھرەبانە بەرامبەر ئەوانەی تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆ لای

كَذَّبَتْ ثَمُودُ ٱلْمُرْسَلِينَ ﴿١٤١﴾

گەلی سەموود باوەڕیان نەھێنا بە پێغەمبەران وبەدرۆیان دانان، ئەویش بەوەی باوەڕیان نەھێنا بە صاڵحی پێغەمبەریان وبەدرۆیان زانی (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت). إذ قال لهم أخوهم صلح ألا تتقون

إِذْ قَالَ لَهُمْ أَخُوهُمْ صَـٰلِحٌ أَلَا تَتَّقُونَ ﴿١٤٢﴾

کاتێک صاڵحی برایان پێی وتن (مەبەست پێی برای نەسەبە): ئایا لە اللە ناترسن، بەوەی لەترسی ئەو وازبھێنن لە پەرستنی ھەر شتێکی تر جگە لەو. إنى لكم رسول أمين

إِنِّى لَكُمْ رَسُولٌ أَمِينٌۭ ﴿١٤٣﴾

بە دڵنیاییەوە من پێغەمبەرم اللە تەعالا ڕەوانەی کردووم بۆ لای ئێوە، وە ئەمین ودەست پاکم، ئەوەی اللە فەرمانی پێکردوم بیگەیەنم پێتان ھیچی لێ زیاد وکەم ناکەم. لاپەڕە ١٥ لە ٢٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ ﴿١٤٤﴾

کەوابوو پارێزکار بن ولە اللە بترسن، بەوەی فەرمانەکانی جێ بەجێ بکەن ودووریش بکەونەوە لە رێگریەکانی، وە گوێڕایەڵی منیش بکەن لەوەی فەرمانتان پێدەکەم، وە لەوەیش ڕێگریتان لێدەکەم

وَمَآ أَسْـَٔلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ ۖ إِنْ أَجْرِىَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلْعَـٰلَمِينَ ﴿١٤٥﴾

وە لەبەرامبەر گەیاندنی پەیامی پەروەردگارم داوای ھیچ پاداشتێکتان لێناکەم، وە پاداشتی من تەنھا لای اللە یە، پەروەردگاری ھەموو مەخلوقات وبەدیھێنراوەکان، نەک ھیچ کەسێکی تر

أَتُتْرَكُونَ فِى مَا هَـٰهُنَآ ءَامِنِينَ ﴿١٤٦﴾

ئایا حەزدەکەن ھەروا وازتان لێبھێنرێت لەو ھەمووە خێر وبێر وناز ونیعمەت وبەخششەدا بەھێمنی وبێ ترس بمێننەوە بژین؟! فى جنت وعيون

فِى جَنَّـٰتٍۢ وَعُيُونٍۢ ﴿١٤٧﴾

لەناو باخ وبێستان وکانیاوی ڕۆیشتوو. وزروع ونخل طلعها هضيم

وَزُرُوعٍۢ وَنَخْلٍۢ طَلْعُهَا هَضِيمٌۭ ﴿١٤٨﴾

لەناو کشتوکاڵ وباخە خورمای تەڕ وپێگەیشتوو بمێننەوە

وَتَنْحِتُونَ مِنَ ٱلْجِبَالِ بُيُوتًۭا فَـٰرِهِينَ ﴿١٤٩﴾

وە بە زیرەکی ووریایی لەناو شاخەکاندا ماڵ وخانوو دادەتاشن بۆ ئەوەی نیشتەجێ بن تێیدا

فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ ﴿١٥٠﴾

کەوابوو پارێزکار بن ولە اللە بترسن، بەوەی فەرمانەکانی جێ بەجێ بکەن ودووریش بکەونەوە لە رێگریەکانی، وە گوێڕایەڵی منیش بکەن لەوەی فەرمانتان پێدەکەم، وە لەوەیش ڕێگریتان لێدەکەم

وَلَا تُطِيعُوٓا۟ أَمْرَ ٱلْمُسْرِفِينَ ﴿١٥١﴾

گوێڕایەڵی زیادەڕۆیان مەکەن، ئەوانەی بە گوناھ وتاوان کردن زیادەڕۆییان کردووە بەرامبەر دەروونی خۆیان، وە وایان کردووە شایستەی سزای اللە تەعالا بن

ٱلَّذِينَ يُفْسِدُونَ فِى ٱلْأَرْضِ وَلَا يُصْلِحُونَ ﴿١٥٢﴾

ئەوانەی خراپەکاری لەسەر زەوی دەکەن، بەوەی گوناھ وتاوانی تێدا بڵاو دەکەنەوە، وە خۆشیان چاک ناکەن وکردەوەی باش ئەنجام نادەن بەوەی پابەند نابن بەتاعەت وگوێڕایەڵی اللە تەعالاوە

قَالُوٓا۟ إِنَّمَآ أَنتَ مِنَ ٱلْمُسَحَّرِينَ ﴿١٥٣﴾

گەلەکەی پێیان وت: ئەی صاڵح بەدڵنیاییەوە تۆ جادووی زۆرت لێکراوە، ھەتا وای لێھاتووە جادووەکە زاڵ بووە بەسەر عەقڵ وژیریتدا. لاپەڕە ١٦ لە ٢٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

مَآ أَنتَ إِلَّا بَشَرٌۭ مِّثْلُنَا فَأْتِ بِـَٔايَةٍ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّـٰدِقِينَ ﴿١٥٤﴾

تۆیش وەک ئێمە تەنھا مرۆڤێکیت وھیچ شتێکت لە ئێمە زیاد نییە تاوەکو ببیت بە پێغەمبەر، ئەگەر ڕاست دەکەیت وبانگەشەی ئەوە دەکەیت کە پێغەمبەریت بەڵگە و نیشانەیەکمان بۆ بھێنە تاوەکو سەلمێنەری ئەوە بێت تۆ پێغەمبەریت. قال هذه ناقة لها شرب ولكم شرب يوم م علوم

قَالَ هَـٰذِهِۦ نَاقَةٌۭ لَّهَا شِرْبٌۭ وَلَكُمْ شِرْبُ يَوْمٍۢ مَّعْلُومٍۢ ﴿١٥٥﴾

صاڵح - ئەو کاتەی کە اللە تەعالا نیشانەیەکی پێدا، لە تاشە بەردێک وشترێکی ڕێک وپێکی بۆ دەرھێنان -: پێی وتن: ئەمە وشترێکە بەچاو دەبینرێت ودەستیشی لێدەدرێت، بەشە ئاوی خۆی ھەیە، ئێوەیش بەشە ئاوی خۆتان ھەیە، ئەو ڕۆژەی سەرەی ئێوەیە وشترەکە ئاو لە بیرەکە ناخواتەوە، وە ئەو ڕۆژەیشی سەرەی ئەوە نابێت ئێوە ئاوی لێ بخۆنەوە

وَلَا تَمَسُّوهَا بِسُوٓءٍۢ فَيَأْخُذَكُمْ عَذَابُ يَوْمٍ عَظِيمٍۢ ﴿١٥٦﴾

بەخراپ دەستی بۆ مەبەن، سەری ببڕن یان لێی بدەن، ئەگەر واتان کرد ئەوا دووچاری سزای اللە تەعالا دەبنەوە، وە لە ڕۆژێکی زۆر گەورەدا بەڵا وناڕەحەتیەکی سەختان بۆ دادەبەزێنێت. فعقروها فأ ص بحوا ندمين

فَعَقَرُوهَا فَأَصْبَحُوا۟ نَـٰدِمِينَ ﴿١٥٧﴾

بەڵام گەلەکەی سەرپێچی فەرمانەکەی صاڵح یان کرد وڕێکكەوتن لەسەر سەربڕینی وشترەکە، ئەوە بوو خراپترین وگومڕاترین کەسیان وشترەکەی سەربڕی، دوایش پەشیمان بوونەوە لەو کارەی کردیان کاتێک دڵنیابوون کەسزای سەختی پەروەردگاریان دادەبەزێت بۆ سەریان وھیچ شتێکیش نایگێڕێتەوە، بەڵام پەشیمانی کاتی بینینی سزای پەروەردگار ھیچ سوودێکی نییە

فَأَخَذَهُمُ ٱلْعَذَابُ ۗ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَةًۭ ۖ وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُم مُّؤْمِنِينَ ﴿١٥٨﴾

ئەو سزایەی ھەڕەشەیان پێ لێکرابوو دابەزی بۆ سەریان وگرتنی، کە بریتی بوو لە بوومەلەرزە ودەنگ وشریخەیەکی زۆر بەھێز، لەو بەسەرھاتەی باسکرا لە چیرۆکی صاڵح وگەلەکەی پەند وئامۆژگاری زۆر ھەیە بۆ کەسانێکی خاوەن بیر وھۆش کە پەندی لێوەردەگرن، بەڵام زۆربەیان باوەڕیان نەھێنا

وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ ﴿١٥٩﴾

ئەی پێغەمبەر- بەڕاستی پەروەردگارت زاڵ وبەدەسەڵاتە تۆڵە دەسێنێت لە دوژمنەکانی، وە بە بەزەیی ومیھرەبانە بەرامبەر ئەوانەی تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆ لای

كَذَّبَتْ قَوْمُ لُوطٍ ٱلْمُرْسَلِينَ ﴿١٦٠﴾

گەلی لوط باوەڕیان نەھێنا بە پێغەمبەران وبەدرۆیان دانان، ئەوەیش بەوەی باوەڕیان نەھێنا بە لوطى پێغەمبەریان وبەدرۆیان زانی (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت). إذ قال لهم أخوهم لوط ألا تتقون

إِذْ قَالَ لَهُمْ أَخُوهُمْ لُوطٌ أَلَا تَتَّقُونَ ﴿١٦١﴾

کاتێک لوطی برایان پێی وتن (مەبەست پێی برای نەسەبە): ئایا لە اللە ناترسن، بەوەی لەترسی ئەو وازبھێنن لە پەرستنی ھەر شتێکی تر جگە لە ئەو. إنى لكم رسول أمين

إِنِّى لَكُمْ رَسُولٌ أَمِينٌۭ ﴿١٦٢﴾

بەدڵنیاییەوە من پێغەمبەرم اللە تەعالا ڕەوانەی کردووم بۆ لای ئێوە، وە ئەمین ودەست پاکم، ئەوەی اللە فەرمانی پێکردوم بیگەیەنم پێتان ھیچی لێ زیاد وکەم ناکەم. لاپەڕە ١٧ لە ٢٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ ﴿١٦٣﴾

کەوابوو لە اللە بترسن، بەوەی فەرمانەکانی جێ بەجێ بکەن ودووریش بکەونەوە لە رێگریەکانی، وە گوێڕایەڵی منیش بکەن لەوەی فەرمانتان پێدەکەم، وە لەوەیش ڕێگریتان لێدەکەم

وَمَآ أَسْـَٔلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ ۖ إِنْ أَجْرِىَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلْعَـٰلَمِينَ ﴿١٦٤﴾

وە لەبەرامبەر گەیاندنی پەیامی پەروەردگارم داوای ھیچ پاداشتێکتان لێناکەم، وە پاداشتی من تەنھا لای اللە یە، پەروەردگاری ھەموو مەخلوقات وبەدیھێنراوەکان، نەک ھیچ کەسێکی تر

أَتَأْتُونَ ٱلذُّكْرَانَ مِنَ ٱلْعَـٰلَمِينَ ﴿١٦٥﴾

ئایا لەناو ئەو ھەموو خەڵکەدا ھەر ئێوەن لە دواوه دەچنە لای نێرەکان؟! (واتا: ھەر بەتەنھا ئێوە خەریکی کاری قێزەونی نێربازین)؟!

وَتَذَرُونَ مَا خَلَقَ لَكُمْ رَبُّكُم مِّنْ أَزْوَٰجِكُم ۚ بَلْ أَنتُمْ قَوْمٌ عَادُونَ ﴿١٦٦﴾

وە وازدەھێنن لە ھاوسەرەکانتان کە اللە تەعالا بۆی بەدیھێناون تاوەکو چێژیان لێوەربگرن وئارەزووەکانی خۆتانی تێدا جێ بەجێ بکەن؟! نەخێر بەڵکو ئێوە بەم کارە خراپە نامۆیەتان سنوورەکانی اللە دەبەزێنن

قَالُوا۟ لَئِن لَّمْ تَنتَهِ يَـٰلُوطُ لَتَكُونَنَّ مِنَ ٱلْمُخْرَجِينَ ﴿١٦٧﴾

گەلەکەی پێیان وت: ئەی لوط ئەگەر واز نەھێنیت لەم قسانە وڕێگری وقەدەغەمان بکەیت لەم کارە ئەوا خۆت وئەوانەیش لەگەڵتدان شار بەدەرتان دەکەین

قَالَ إِنِّى لِعَمَلِكُم مِّنَ ٱلْقَالِينَ ﴿١٦٨﴾

لوط پێی وتن: بێگومان من زۆر بێزارم لەو کارەی دەیکەن وڕقم لێی دەبێتەوە (لە نێر بازی) رب نجنى وأهلى مما يعملون

رَبِّ نَجِّنِى وَأَهْلِى مِمَّا يَعْمَلُونَ ﴿١٦٩﴾

لوط لە پەروەردگاری پاڕایەوە وتی: ئەی پەروەردگارم خۆم وکەسوکارەكەم لەو سزا وبەڵایە ڕزگار بکە دووچاری ئەمانە دەبێت بە ھۆی کاری خراپیانەوە. فنج ينه وأ هله أ جمعين

فَنَجَّيْنَـٰهُ وَأَهْلَهُۥٓ أَجْمَعِينَ ﴿١٧٠﴾

نزا وپاڕانەوەکەیمان گیرا کرد، وە خۆی وکەسوکارەکەیمان ھەموو ڕزگار کرد

إِلَّا عَجُوزًۭا فِى ٱلْغَـٰبِرِينَ ﴿١٧١﴾

جگە لە ژنەکەی نەبێت کە بێباوەڕ بوو، ئەو لەوانە بوو کە بەسزاکەی اللە تەعالا تیاچوو

ثُمَّ دَمَّرْنَا ٱلْـَٔاخَرِينَ ﴿١٧٢﴾

دوای ئەوەی لوط وکەسوکارەکەی لە گوندی (سەدوم) چوونە دەرەوە، گەلەکەیمان بەخراپترین شێوە لەناو برد. لاپەڕە ١٨ لە ٢٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَأَمْطَرْنَا عَلَيْهِم مَّطَرًۭا ۖ فَسَآءَ مَطَرُ ٱلْمُنذَرِينَ ﴿١٧٣﴾

بەردمان لە ئاسمانەوە وەک باران بەسەریاندا باراند، بێگومان ئەوە خراپترین بارانی ئەو کەسانەیە کە لوط لەسزای اللە تەعالا ترساندنی وئاگاداری کردنەوە، چونکە ئەوان بەردەوام بوون لەسەر ئەو کارە قێزەون وخراپەی لەسەری بوون

إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَةًۭ ۖ وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُم مُّؤْمِنِينَ ﴿١٧٤﴾

بێگومان لەوەی باسکرا لەو سزایەی دابەزییە سەر گەلی لوط بە ھۆی کاری نێربازی وداوێن پیسیانەوە پەند وئامۆژگاری ھەیە بۆ کەسانێک پەند وئامۆژگاری وەربگرن، بەڵام زۆربەیان باوەڕیان نەھێنا

وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ ﴿١٧٥﴾

ئەی پێغەمبەر- بەڕاستی پەروەردگارت زاڵ وبەدەسەڵاتە تۆڵە دەسێنێت لە دوژمنەکانی، وە بە بەزەیی ومیھرەبانە بەرامبەر ئەوانەی تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆ لای

كَذَّبَ أَصْحَـٰبُ لْـَٔيْكَةِ ٱلْمُرْسَلِينَ ﴿١٧٦﴾

خاوەنی ئەو گوندەی باخ وباخات ودار ودرەختی چڕوپڕ ولێک ئاڵاویان ھەبوو ھەموویان پێغەمبەرەکانیان بەدرۆ دانا وباوەڕیان پێنەکرد، کاتێک باوەڕیان نەکرد بە شوعەیبی پێغەمبەریان (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت). إذ قال لهم شعيب ألا تتقون

إِذْ قَالَ لَهُمْ شُعَيْبٌ أَلَا تَتَّقُونَ ﴿١٧٧﴾

کاتێک شوعەیبى پێغەمبەريان پێی وتن: ئایا لە اللە ناترسن، بەوەی لەترسی ئەو وازبھێنن لە پەرستنی ھەر شتێکی تر جگە لەو؟! إنى لكم رسول أمين

إِنِّى لَكُمْ رَسُولٌ أَمِينٌۭ ﴿١٧٨﴾

بە دڵنیاییەوە من پێغەمبەرم اللە تەعالا ڕەوانەی کردووم بۆ لای ئێوە، وە ئەمین ودەست پاکم، ئەوەی اللە فەرمانی پێکردوم بیگەیەنم پێتان ھیچی لێ زیاد وکەم ناکەم

فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ ﴿١٧٩﴾

کەوابوو پارێزکار بن ولە اللە بترسن، بەوەی فەرمانەکانی جێ بەجێ بکەن ودووریش بکەونەوە لە رێگریەکانی، وە گوێڕایەڵی منیش بکەن لەوەی فەرمانتان پێدەکەم، وە لەوەیش ڕێگریتان لێدەکەم

وَمَآ أَسْـَٔلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ ۖ إِنْ أَجْرِىَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلْعَـٰلَمِينَ ﴿١٨٠﴾

وە لە بەرامبەر گەیاندنی پەیامی پەروەردگارم داوای ھیچ پاداشتێکتان لێناکەم، وە پاداشتی من تەنھا لای اللە یە، پەروەردگاری ھەموو مەخلوقات وبەدیھێنراوەکان، نەک ھیچ کەسێکی تر

۞ أَوْفُوا۟ ٱلْكَيْلَ وَلَا تَكُونُوا۟ مِنَ ٱلْمُخْسِرِينَ ﴿١٨١﴾

کاتێک شتێک دەفرۆشن بە خەڵکی ڕێک وڕاست پێوانەیان بۆ بکەن، لەوانە مەبن کاتێک شتێک دەفرۆشن بەخەڵکی کەمیان بۆ دەپێون. لاپەڕە ١٩ لە ٢٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَزِنُوا۟ بِٱلْقِسْطَاسِ ٱلْمُسْتَقِيمِ ﴿١٨٢﴾

ئەگەر ھاتوو شتتان بۆ خەڵکی کێشا بە تەرازووی ڕاست وڕێک بۆیان بکێشن مافی خۆیان بەتەواوی پێ بدەن

وَلَا تَبْخَسُوا۟ ٱلنَّاسَ أَشْيَآءَهُمْ وَلَا تَعْثَوْا۟ فِى ٱلْأَرْضِ مُفْسِدِينَ ﴿١٨٣﴾

کەم وکوڕی مەکەن لە پێدانی مافی خەڵکیدا، بە گوناھ وتاوان کردن خراپە وگێرەشێوێنی لەسەر زەویدا بڵاو مەکەنەوە

وَٱتَّقُوا۟ ٱلَّذِى خَلَقَكُمْ وَٱلْجِبِلَّةَ ٱلْأَوَّلِينَ ﴿١٨٤﴾

بترسن لەو زاتەی بەدیھێناون، وە ھەموو ئوممەت وگەلانی تری پێشویشی بەدیھێناوە، بترسن لێی کە سزا وتۆڵەی خۆیتان بەسەردا دابەزێنێت

قَالُوٓا۟ إِنَّمَآ أَنتَ مِنَ ٱلْمُسَحَّرِينَ ﴿١٨٥﴾

گەلەکەی شوعەیب بە شوعەیبیان وت: بە دڵنیاییەوە تۆ جادووی زۆرت لێکراوە، ھەتا وای لێھاتووە جادووەکە زاڵ بووە بەسەر عەقڵ وژیریتدا

وَمَآ أَنتَ إِلَّا بَشَرٌۭ مِّثْلُنَا وَإِن نَّظُنُّكَ لَمِنَ ٱلْكَـٰذِبِينَ ﴿١٨٦﴾

تۆیش وەک ئێمە تەنھا مرۆڤێکیت وھیچ شتێکت لە ئێمە زیاد نییە ئیتر چۆن دەکرێت پێغەمبەر بیت؟ وە گومانی ھیچت پێ نابەین ئەوە نەبێت کە درۆزنێکی تەواوی لەوەی بانگەشەی پێغەمبەرایەتی دەکەیت

فَأَسْقِطْ عَلَيْنَا كِسَفًۭا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّـٰدِقِينَ ﴿١٨٧﴾

دەی ئەگەر ڕاست دەکەیت پێغەمبەریت چەند پارچەیەک لە ئاسمانمان بەسەردا بخەرە خوارەوە

قَالَ رَبِّىٓ أَعْلَمُ بِمَا تَعْمَلُونَ ﴿١٨٨﴾

شوعەیب پێی وتن: پەروەردگارم باش ئاگادارە چی کارێک ئەنجام دەدەن لە شیرک وھاوەڵدانان وگوناھ وتاوان، ھیچ شتێکی لەکار وکردەوەتان لا شاراوە ونھێنی نییە

فَكَذَّبُوهُ فَأَخَذَهُمْ عَذَابُ يَوْمِ ٱلظُّلَّةِ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ ﴿١٨٩﴾

ھیچ گوێیان بە ئامۆژگاریەکانی شوعەیب نەدا وبەردەوام بوون لەسەر بێباوەڕی وبەدرۆ دانانی پێغەمبەرەکەیان، بەو ھۆیەوە سزایەکی گەورە دووچاریان بوو، ئەوە بوو لە دوای ڕۆژێکی زۆر گەرم اللە تەعالا ھەورێکی بۆ ناردن سێبەری بۆ کردن، ئەوانیش لەبەر گەرماکە چوونە ژێر سێبەری ھەورەکەوە، دوای ئەوە اللە تەعالا لەو ھەورەوە ئاگری بۆ ناردن وھەموویانی سوتاند، بەڕاستی ڕۆژی تیاچوونیان ڕۆژێکی زۆر گەورە وناڕەحەت بوو

إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَةًۭ ۖ وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُم مُّؤْمِنِينَ ﴿١٩٠﴾

بێگومان لەوەی باسکرا لەو سزایەی دابەزییە سەر گەلی شوعەیب بە ھۆی گوناھ وتاوانی ھاوەڵ بڕیاردان وترازوبازییەوە، پەند وئامۆژگاری ھەیە بۆ کەسانێک پەند و ئامۆژگاری وەربگرن، بەڵام زۆربەیان باوەڕیان نەھێنا

وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ ﴿١٩١﴾

ئەی پێغەمبەر - بەڕاستی پەروەردگارت زاڵ وبەدەسەڵاتە تۆڵە دەسێنێت لە دوژمنەکانی، وە بە بەزەیی ومیھرەبانە بەرامبەر ئەوانەی تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆ لای. لاپەڕە ٢٠ لە ٢٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَإِنَّهُۥ لَتَنزِيلُ رَبِّ ٱلْعَـٰلَمِينَ ﴿١٩٢﴾

وە ئەم قورئانەی دابەزیووە بۆ سەر موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) لە لایەن پەروەردگاری ھەموو مەخلوقات وبەدیھێنراوەکانەوە دابەزیووە

نَزَلَ بِهِ ٱلرُّوحُ ٱلْأَمِينُ ﴿١٩٣﴾

جوبرەئیلی دەست پاک وئەمین (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) ھێنایە خوارەوە

عَلَىٰ قَلْبِكَ لِتَكُونَ مِنَ ٱلْمُنذِرِينَ ﴿١٩٤﴾

ھێنایە خوارەوە بۆ سەر دڵی تۆ - ئەی پێغەمبەر-، بۆ ئەوەی لەو پێغەمبەرانە بیت کە خەڵکی دەترسێنیت بە ئاگری دۆزەخ وسزای اللە تەعالا. بلسان عربى م بين

بِلِسَانٍ عَرَبِىٍّۢ مُّبِينٍۢ ﴿١٩٥﴾

بە زمانێکی عەرەبی ڕوون وپاراو بۆ سەر تۆی دابەزاندووە

وَإِنَّهُۥ لَفِى زُبُرِ ٱلْأَوَّلِينَ ﴿١٩٦﴾

وە بێگومان ئەم قورئانەی باسکرا لە پەڕاو وکتێبە پێشووەکاندا ھەیە، لەو کتێبە ئاسمانیانەی بۆ پێغەمبەرانی پێشووتر دابەزیووە

أَوَلَمْ يَكُن لَّهُمْ ءَايَةً أَن يَعْلَمَهُۥ عُلَمَـٰٓؤُا۟ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ ﴿١٩٧﴾

ئایا ئەوانەی باوەڕیان پێنەکردیت وبەدرۆیان دانایت نیشانە وبەڵگەیەکی ڕوونیان لا نییە لەسەر ڕاستی وھەقیقەتی تۆ، کە زانایانی بەنو ئیسرائیلی وەک عەبدوڵای کوڕی سەلام دەیزانن وئاگادارن لە تەورات وئینجیلدا باسی پێغەمبەرایەتی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) ودابەزینی قورئان کراوە

وَلَوْ نَزَّلْنَـٰهُ عَلَىٰ بَعْضِ ٱلْأَعْجَمِينَ ﴿١٩٨﴾

ئەگەر بھاتایە ئێمە ئەم قورئانەمان بناردایەتە خوارەوە بۆ سەر ھەندێک عەجەم (گەلانی غەیری عەرەب) کە بەزمانی عەرەبی قسە ناکەن. فقرأه عليهم م اكانوا به مؤمنين

فَقَرَأَهُۥ عَلَيْهِم مَّا كَانُوا۟ بِهِۦ مُؤْمِنِينَ ﴿١٩٩﴾

ئەمجا ئەو عەجەمە ئەو قورئانەی بخوێندایەتەوە بەسەر بێباوەڕانی مەککەدا، باوەڕیان پێ نەدەھێنا، چونکە ئەو کاتە ئەیانووت: ئێمە لێی تێناگەین، بۆیە سوپاسی اللە بکەن کە قورئانی بە زمانی خۆیان دابەزاند

كَذَٰلِكَ سَلَكْنَـٰهُ فِى قُلُوبِ ٱلْمُجْرِمِينَ ﴿٢٠٠﴾

ئا بەو شێوەیە بە درۆزانین وبێباوەڕی وکوفرمان خستە دڵی تاوانبارانەوە

لَا يُؤْمِنُونَ بِهِۦ حَتَّىٰ يَرَوُا۟ ٱلْعَذَابَ ٱلْأَلِيمَ ﴿٢٠١﴾

ئەوان ھەر لەسەر کوفر وبێباوەڕی خۆیان دەمێننەوە ھیچ ناگۆڕێن، وە باوەڕیش ناھێنن تاوەکو سزای سەخت بە ئازار بەچاوی خۆیان نەبینن. لاپەڕە ٢١ لە ٢٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر فيأتيهم بغتة وهم لا يشعرون

فَيَأْتِيَهُم بَغْتَةًۭ وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ ﴿٢٠٢﴾

ئەو سزایە لەپر بۆیان دێت، ئەوان نازانن چی کاتێک دێت بۆیان تاوەکو لەپر یەخەیان دەگرێت. فيقولوا هل نحن منظرون

فَيَقُولُوا۟ هَلْ نَحْنُ مُنظَرُونَ ﴿٢٠٣﴾

ئەو کاتەی لەپڕ سزاکەیان بۆ دادەبەزێت لەداخ وخەم وحەسرەتدا دەڵێن: ئایا مۆڵەتمان پێدەدرێت تاوەکو باوەڕ بھێنین وتەوبە بکەین وبگەڕێینەوە بۆ لای اللە تەعالا. أ فبعذابنا يستعجلون

أَفَبِعَذَابِنَا يَسْتَعْجِلُونَ ﴿٢٠٤﴾

اللە دەفەرموێت: دەی ئایا ئەو بێباوەڕانە پەلەی سزای ئێمەیانە، کاتێک دەڵێن: باوەڕت پێ ناھێنین ھەتاوەکو ئاسمان بە پارچە پارچەیی بەسەرماندا دەڕوخێنیت وەک بانگەشەت بۆ دەکرد. أفرءيت إ نم تعنهم سنين

أَفَرَءَيْتَ إِن مَّتَّعْنَـٰهُمْ سِنِينَ ﴿٢٠٥﴾

ئەی پێغەمبەر - تۆ پێم بڵێ ئەو بێباوەڕانەی پشت ھەڵدەکەن لە ئیمان ھێنان بەوەی ھێناوتە، ئەگەر چەند ساڵێکی تریش بە ناز ونیعمەت وبەخشینی خۆمان بیانژێنین، وە تەمەنیان درێژ بکەین، ئایا پێت وایە باوەڕ بھێنن؟

ثُمَّ جَآءَهُم مَّا كَانُوا۟ يُوعَدُونَ ﴿٢٠٦﴾

پاش ئەو ساڵانەی کە لە ناز ونیعمەتی اللە دا ژیان، ئەو ھەڕەشە وسزایەی بەڵێنیان پێدرابوو دابەزییە سەریان

مَآ أَغْنَىٰ عَنْهُم مَّا كَانُوا۟ يُمَتَّعُونَ ﴿٢٠٧﴾

ئەو ھەموو ناز ونیعمەتەی تێدا بوون لە دونیا سوودی چی پێگەیاندن؟! ئەوەتانێ ھەموو ئەو نیعمەت وبەخششانە کۆتایی ھاتن وھیچ شتێکت بەدی نەکرا

وَمَآ أَهْلَكْنَا مِن قَرْيَةٍ إِلَّا لَهَا مُنذِرُونَ ﴿٢٠٨﴾

ھیچ گەل ونەتەوەیەکمان لەناو نەبردووە، دوای ئەوە نەبێت ھیچ بڕوبیانویان بۆ نەمایەوە، ئەویش بە ناردنی پێغەمبەران وناردنی کتێب وپەرتوکەكان. ذكر وما كنا ظلمين

ذِكْرَىٰ وَمَا كُنَّا ظَـٰلِمِينَ ﴿٢٠٩﴾

بۆ ئەوەی بیربکەنەوە لێی، وە ئێمە ستەمکار نەبووین لە سزادانیان دوای نەمانی بیانوویان بە ناردنی پێغەمبەر ودابەزاندنی کتێب بۆیان

وَمَا تَنَزَّلَتْ بِهِ ٱلشَّيَـٰطِينُ ﴿٢١٠﴾

ئەم قورئانە شەیتانەکان نەیانھێناوەتە خوارەوە بۆ سەر دڵی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم). وما ينبغى لهم وما يستطيعون

وَمَا يَنۢبَغِى لَهُمْ وَمَا يَسْتَطِيعُونَ ﴿٢١١﴾

ئەو شەیتانانە شیاوی ئەو کارە نین قورئان دابەزێننە سەر دڵی ئەو، وە ھەرگیز نایشتوانن. لاپەڕە ٢٢ لە ٢٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

إِنَّهُمْ عَنِ ٱلسَّمْعِ لَمَعْزُولُونَ ﴿٢١٢﴾

ناتوانن ئەو کارە بکەن چونکە ئەوان بەرکەنار خراون لەشوێن وجێگای قورئان لە ئاسمان، ئیتر چۆن دەتوانن بگەن پێی ودایبەزێنن بۆ پێغەمبەر؟!

فَلَا تَدْعُ مَعَ ٱللَّهِ إِلَـٰهًا ءَاخَرَ فَتَكُونَ مِنَ ٱلْمُعَذَّبِينَ ﴿٢١٣﴾

لەگەڵ اللە ھیچ پەرستراوێکی تر مەپەرستە ومەیکە بە ھاوەڵ وشەریکی، ئەگینا لەسزادراوان دەبیت

وَأَنذِرْ عَشِيرَتَكَ ٱلْأَقْرَبِينَ ﴿٢١٤﴾

ئەی پێغەمبەر- کەسانی نزیک ونزیکتر لە عەشیرەت وھۆزەکەت بترسینە تاوەکو دووچاری سزای اللە تەعالا نەبن ئەگەر ھاتوو لەسەر شیرک وبتپەرستی بمێننەوە

وَٱخْفِضْ جَنَاحَكَ لِمَنِ ٱتَّبَعَكَ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ ﴿٢١٥﴾

گوفتار وکردارت نەرم ونیان بێت لەگەڵ ئەو باوەڕدارانەی شوێنت کەوتوون وپەیڕەویت لێدەکەن، وە بەڕەحم وبەزەیی ونەرم ونیانبە لە گەڵیاندا

فَإِنْ عَصَوْكَ فَقُلْ إِنِّى بَرِىٓءٌۭ مِّمَّا تَعْمَلُونَ ﴿٢١٦﴾

ئەگەر ھاتوو سەرپێچیان کردیت، وە نەھاتن بەدەم بانگەوازەکەتەوە بۆ یەکخواپەرستی وتەوحید وگوێڕایەڵی کردنت، ئەوا پێیان بڵێ: من بەریم لە شیرک وھاوەڵ بڕیاردان وگوناھ وتاوانتان

وَتَوَكَّلْ عَلَى ٱلْعَزِيزِ ٱلرَّحِيمِ ﴿٢١٧﴾

لەھەموو کار وبارێکتدا پشت بەو کەسە ببسەتە کە زاڵ وبەدەسەڵاتە وتۆڵە دەسێنێت لە دوژمنەکانی، وە زۆریش بە بەزەیی ومیھرەبانە لەگەڵ بەندە تەوبەکارەکانیدا

ٱلَّذِى يَرَىٰكَ حِينَ تَقُومُ ﴿٢١٨﴾

ئەو زاتەی کاتیک ھەڵدەسیت بۆ نوێژ کردن دەتبینێت

وَتَقَلُّبَكَ فِى ٱلسَّـٰجِدِينَ ﴿٢١٩﴾

وە ھەڵسوکەوتت لەناو ڕیزی نوێژخوێناندا دەبینێت، ئەوەی دەیکەیت لای ئەو نھێنی شاراوە نییە، وە ئەوەیشی کەسانی تر پێی ھەڵدەسن

إِنَّهُۥ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ ﴿٢٢٠﴾

بەدڵنیاییەوە ئەو زاتە قورئان خوێندن وزیکری ناو نوێژەکانت دەبیسێت، وە زۆریش ئاگاداری نیەتی ناو دڵتە

هَلْ أُنَبِّئُكُمْ عَلَىٰ مَن تَنَزَّلُ ٱلشَّيَـٰطِينُ ﴿٢٢١﴾

ئایا پێتان بڵێم شەیتانەکان دادەبەزنە سەر کێ؟ چونکە ئێوە واتان دەزانی ئەوان قورئان دەھێننە خوارەوە؟ لاپەڕە ٢٣ لە ٢٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر تنزل عل كل أفاك أثيم

تَنَزَّلُ عَلَىٰ كُلِّ أَفَّاكٍ أَثِيمٍۢ ﴿٢٢٢﴾

شەیتانەکان دادەبەزنە سەر ھەموو کەسێکی زۆر درۆزنی زۆر تاوانبار لە کاھین وفاڵچییەکان

يُلْقُونَ ٱلسَّمْعَ وَأَكْثَرُهُمْ كَـٰذِبُونَ ﴿٢٢٣﴾

شەیتانەکان گوێ ھەڵدەخەن لە فریشتە بەرزەکان، دوای دێن دەیدەن بە گوێی خۆشەویست وپشتیوانەکانیان لە فاڵچی وکاھینە زۆر درۆزنەکان، ئەگەر یەکجار ڕاست بکەن سەد جاریش درۆ دەکەن

وَٱلشُّعَرَآءُ يَتَّبِعُهُمُ ٱلْغَاوُۥنَ ﴿٢٢٤﴾

ئێوە واتان دەزانی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) شاعیرە ولەوانە (وا نییە موحەممەد شاعیر نییە)، بەڵکو شاعیرەکان ئەوانەن گومڕاکانی ڕێگای ھیدایەت وڕاستی شوێنیان دەکەون، ئەوەی لە شیعر دەیڵێن ئەوە دەگێڕنەوە ودەما ودەمی پێدەکەن. ألم ترأن هم فى كل واد يهيمون

أَلَمْ تَرَ أَنَّهُمْ فِى كُلِّ وَادٍۢ يَهِيمُونَ ﴿٢٢٥﴾

ئەی پێغەمبەر - ئایا نازانیت یەکێک لە نیشانەی سەرگەردانیان ئەوەیە وێڵی ھەموو شیو ودۆڵێک بوون، ھەندێک جار لە مەدح وسەنادا ڕۆدەچن، وە ھەندێک جاریش لە زەم وخراپ باسکردندا، وە ھەندێک جاریش ڕۆدەچن لە بابەتی تری غەیری مەدح وزەمدا. وأن هم يقولون ما لا يفعلون

وَأَنَّهُمْ يَقُولُونَ مَا لَا يَفْعَلُونَ ﴿٢٢٦﴾

بەدڵنیاییەوە ئەو شاعیرانە درۆ دەکەن، دەڵێن: فڵان کارمان کردووە، کەچی دەبینیت درۆ دەکەن ونەیانکردووە

إِلَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ وَذَكَرُوا۟ ٱللَّهَ كَثِيرًۭا وَٱنتَصَرُوا۟ مِنۢ بَعْدِ مَا ظُلِمُوا۟ ۗ وَسَيَعْلَمُ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوٓا۟ أَىَّ مُنقَلَبٍۢ يَنقَلِبُونَ ﴿٢٢٧﴾

منقلب ينقلبون جگە لە ئەو شاعیرانە نەبێت باوەڕیان ھێناوە وکار وکردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە، وە زۆریش یادی اللە تەعالا دەکەن، وە بەو توانای ھەیانە پشتگیری لە باوەڕداران دەکەن دژ بە دوژمنانی اللە تەعالا دوای ئەوەی ستەمیان لێکردن، وەک حەسانی کوڕی ثابت ( اللەی لێ ڕازی بێت)، وە لەمەودوا ئەوانەی ستەمیان کردووە بە ھاوەڵ بڕیاردان بۆ اللە تەعالا ودەست درێژی کردنە سەر بەندەکانی، باش دەزانن کە چۆن گەڕانەوەیەک دەگەڕێنەوە بۆ لای اللە دوای مردن، بێگومان دەگەڕێنەوە بۆ وێستگەیەکی زۆر گەورە ولێپرسینەوەیەکی زۆر وردیش. لاپەڕە ٢٤ لە ٢٤ moc.hgelp

فێربە · الشعراء — Ash-Shu'araa

بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن

تەفسیر · 31 زمان