طسٓ ۚ تِلْكَ ءَايَـٰتُ ٱلْقُرْءَانِ وَكِتَابٍۢ مُّبِينٍ ﴿١﴾
قورئانی پیرۆزن، ڕوون وئاشکران وھیچ ناڕوونیەکیان تێدا نییە، ھەرکەس بیر لەمانا ومەبەستەکانی بکاتەوە دەزانێت کە لەلایەن اللەوە نێرراوە. هدى وبشر للمؤمنين
سەرەکی›تەفسیر›النمل (27)
مەککی · 93 ئایەت
طسٓ ۚ تِلْكَ ءَايَـٰتُ ٱلْقُرْءَانِ وَكِتَابٍۢ مُّبِينٍ ﴿١﴾
قورئانی پیرۆزن، ڕوون وئاشکران وھیچ ناڕوونیەکیان تێدا نییە، ھەرکەس بیر لەمانا ومەبەستەکانی بکاتەوە دەزانێت کە لەلایەن اللەوە نێرراوە. هدى وبشر للمؤمنين
هُدًۭى وَبُشْرَىٰ لِلْمُؤْمِنِينَ ﴿٢﴾
ئەم ئایەتانە ھیدایەتدەرن بۆ لای ھەق وڕاستی وڕێنوماییکار وموژدەدەری ئەوانەیە باوەڕیان ھەیە بە اللە تەعالا وپێغەمبەرەکانی
ٱلَّذِينَ يُقِيمُونَ ٱلصَّلَوٰةَ وَيُؤْتُونَ ٱلزَّكَوٰةَ وَهُم بِٱلْـَٔاخِرَةِ هُمْ يُوقِنُونَ ﴿٣﴾
ئەوانەی نوێژەکانیان بەجوانترین شێوە ئەنجام ئەدەن، وە زەکاتی ماڵ وسامان دەردەكەن ودەیدەن بەکەسانی موستەحەق وشایستە، وە باوەڕی تەواویان ھەیە بە پاداشت و سزای ڕۆژی دوایی
إِنَّ ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِٱلْـَٔاخِرَةِ زَيَّنَّا لَهُمْ أَعْمَـٰلَهُمْ فَهُمْ يَعْمَهُونَ ﴿٤﴾
بێگومان ئەو بێباوەڕانەی بڕوایان نییە بە ڕۆژی دوایی وپاداشت وسزاکەی، کردەوە خراپەکانیانمان بۆ ڕازاندونەتەوە، ئەوانیش بەردەوام بوون لەسەر ئەنجامدانی، لەبەر ئەوە ئەوان بەسەرگەردانی دەسوڕێنەوە، ڕێنومایی ناکرێن بۆ ڕاستی وژیری
أُو۟لَـٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ لَهُمْ سُوٓءُ ٱلْعَذَابِ وَهُمْ فِى ٱلْـَٔاخِرَةِ هُمُ ٱلْأَخْسَرُونَ ﴿٥﴾
ئەوانەی بەو شێوەیە باسکران لە ژیانی دونیا سزای خراپیان بۆ ھەیە بە کوشتن وبە دیل گرتن، وە لە ڕۆژی دواییشدا زەرەرمەندترین کەسن، چونکە خۆیان وماڵ و منداڵیان زایە دەکەن لە ڕۆژی قیامەتدا بەوەی بە ھەتاھەتایی لە ئاگری دۆزەخدا دەمێننەوە
وَإِنَّكَ لَتُلَقَّى ٱلْقُرْءَانَ مِن لَّدُنْ حَكِيمٍ عَلِيمٍ ﴿٦﴾
ئەی پێغەمبەر - تۆ ئەم قورئانەت لە لایەن زاتێکی دانا وکاربەجێ لە بەدیھێنان وبەڕێوەبردن وشەرعەکەی پێدەگات، زۆر زانایە ھیچ شتێکی لە بەرژەوەندی بەندەکانی لا شاراوە نییە
إِذْ قَالَ مُوسَىٰ لِأَهْلِهِۦٓ إِنِّىٓ ءَانَسْتُ نَارًۭا سَـَٔاتِيكُم مِّنْهَا بِخَبَرٍ أَوْ ءَاتِيكُم بِشِهَابٍۢ قَبَسٍۢ لَّعَلَّكُمْ تَصْطَلُونَ ﴿٧﴾
ئەی پێغەمبەر- باسی ئەوە بکە کاتێک موسا بەخێزانی وت: من ئاگرێکم بەدی کرد، دەڕۆم ھەواڵێکتان بۆ دەھێنم بزانم کێ کردویەتیەوە، تاوەکو ڕێگامان پیشان بدات، یان چڵۆسکێکتان بۆ بھێنم تاوەکو خۆتانی پێ گەرم بکەنەوە
فَلَمَّا جَآءَهَا نُودِىَ أَنۢ بُورِكَ مَن فِى ٱلنَّارِ وَمَنْ حَوْلَهَا وَسُبْحَـٰنَ ٱللَّهِ رَبِّ ٱلْعَـٰلَمِينَ ﴿٨﴾
کاتێک موسا گەیشتە ئەو شوێنەی ئاگرەکەی لێبوو، اللە تەعالا بانگی لێکرد، پیرۆز کرا ئەو کەسەی لای ئاگرەکەدایە، وە ئەو فریشتانەیش لە دەورەی ئاگرەکەدان، پاکوبێگەردە پەروەردگاری جیھانیان لەھەموو ئەو سیفەتە ناشایستانەی گومڕاکان وەسفی ئەوی پێدەکەن. لاپەڕە ١ لە ١٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
يَـٰمُوسَىٰٓ إِنَّهُۥٓ أَنَا ٱللَّهُ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ ﴿٩﴾
اللە تەعالا فەرمووی بە موسا: ئەى موسا بەدڵنیاییەوە ئەوە منم اللە کە خوایەکی زۆر بەدەسەڵاتم وھیچ کەسێک زاڵ نابێت بەسەرمدا، وە زۆر دانا وکاربەجێم لەبەدیھێنان وئەندازەگیری وشەریعەتەکەمدا. ن
وَأَلْقِ عَصَاكَ ۚ فَلَمَّا رَءَاهَا تَهْتَزُّ كَأَنَّهَا جَآنٌّۭ وَلَّىٰ مُدْبِرًۭا وَلَمْ يُعَقِّبْ ۚ يَـٰمُوسَىٰ لَا تَخَفْ إِنِّى لَا يَخَافُ لَدَىَّ ٱلْمُرْسَلُونَ ﴿١٠﴾
گۆچانەکەت فڕێدە، موسا دەست بەجێ فەرمانەکەی جێ بەجێ کرد، کاتێک موسا بینی گۆچانەکەی وەک مار دەستی کرد بەجوڵە وڕۆیشتن، موسا ترسا وھەڵھات و ئاوڕی نەدایەوە، اللە تەعالا پێی فەرموو: ئەی موسا مەترسە لێی، بێگومان پێغەمبەران لای من لەمار وجگە ماریش ناترسن
إِلَّا مَن ظَلَمَ ثُمَّ بَدَّلَ حُسْنًۢا بَعْدَ سُوٓءٍۢ فَإِنِّى غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ ﴿١١﴾
ئەوە نەبێت بە ئەنجامدانی گوناھ وتاوان ستەمی کردبێت، پاشان تەوبەی کردبێت وگەڕابێتەوە بۆ لای اللە، بێگومان من لێبوردەم بۆی، وە زۆریش بە بەزەیی ومیھرەبانم بەرامبەری
وَأَدْخِلْ يَدَكَ فِى جَيْبِكَ تَخْرُجْ بَيْضَآءَ مِنْ غَيْرِ سُوٓءٍۢ ۖ فِى تِسْعِ ءَايَـٰتٍ إِلَىٰ فِرْعَوْنَ وَقَوْمِهِۦٓ ۚ إِنَّهُمْ كَانُوا۟ قَوْمًۭا فَـٰسِقِينَ ﴿١٢﴾
فسقين دەستت بخە باخەڵی کراسەکەتەوە، ئەوەی لە پاڵ گەردنتدایە، دوای ئەوەی دەستت لە باخەڵت دەرھێنا بەسپێتی ودرەوشاوەیی دێتە دەرەوە، سپی وەک بەفر نەک تووشی بەڵەکی ھاتبێت، ئەم نیشانەیەش لەو نۆ نیشانەیەیە کە نیشانەن لەسەر ڕاستی وڕاستگۆیی تۆ، لەگەڵ ئەم دەستە سپی ودرەوشاوەیە، نیشانەکانی تری: گۆچانەکە، وساڵانی قات وقڕی، وکەم بوونەوەی بەروبوومی دار ودەرخت، وە تۆفان ولافاوەکە، کوللە، وئەسپێ، وبۆقەکان، وخوێن، بەم بەڵگانەوە بڕۆ بۆ لای فیرعەون و گەلەکەی، بێگومان ئەوان گەلێکن دەرچوون لە تاعەت وگوێڕایەڵی اللە تەعالا وبێباوەڕ بوون پێی
فَلَمَّا جَآءَتْهُمْ ءَايَـٰتُنَا مُبْصِرَةًۭ قَالُوا۟ هَـٰذَا سِحْرٌۭ مُّبِينٌۭ ﴿١٣﴾
ئەمجا کاتێک نیشانە ئاشکرا وڕوونەکانی ئێمەیان بۆ ھات کە پشتیوانی وپشتگیری موسامانو پێکرد، وتیان: ئەمانە موسا ھێناویەتی جادوویەکی ڕوون وئاشکرایە
وَجَحَدُوا۟ بِهَا وَٱسْتَيْقَنَتْهَآ أَنفُسُهُمْ ظُلْمًۭا وَعُلُوًّۭا ۚ فَٱنظُرْ كَيْفَ كَانَ عَـٰقِبَةُ ٱلْمُفْسِدِينَ ﴿١٤﴾
بەھۆی ستەم وخۆبەزلزانینیانەوە باوەڕیان بەم نیشانە وئایەتانە نەکرد، وە دانیان پێیدا نەنا، لەگەڵ ئەوەیشدا لەناخەوە دڵنیا بوون ئەو نیشانە وئایەتانە لەلایەن اللە وەیە، - ئەی پێغەمبەر- سەرنج بدە سەرەنجامی خراپەکاران چۆن بوو لەسەر زەویدا بەھۆی بێباوەڕی وگوناھ وتاوانیانەوە، لەناومان بردن وھەموویانمان کاول کرد
وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا دَاوُۥدَ وَسُلَيْمَـٰنَ عِلْمًۭا ۖ وَقَالَا ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ٱلَّذِى فَضَّلَنَا عَلَىٰ كَثِيرٍۢ مِّنْ عِبَادِهِ ٱلْمُؤْمِنِينَ ﴿١٥﴾
بێگومان زانست وزانیاریمان بەخشی بە داود وسولەیمانی كوڕی، لەو زانستانەیش پێمان بەخشین زانستی قسەکردن لەگەڵ باڵندەکان بوو، ھەردووکیان سولەیمان وداود (سەلامی اللە تەعالایان لێ بێت) وتیان: ھەموو سوپاس وستایشێک بۆ اللە تەعالا، ئەو خوایەی کە ڕێز وفەزڵی داوین بەسەر زۆرێک لەبەندە باوەڕدارەکانیدا بەوەی تایبەتمەندی کردووین بە زانست وپێغەمبەرایەتی. لاپەڕە ٢ لە ١٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَوَرِثَ سُلَيْمَـٰنُ دَاوُۥدَ ۖ وَقَالَ يَـٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ عُلِّمْنَا مَنطِقَ ٱلطَّيْرِ وَأُوتِينَا مِن كُلِّ شَىْءٍ ۖ إِنَّ هَـٰذَا لَهُوَ ٱلْفَضْلُ ٱلْمُبِينُ ﴿١٦﴾
سولەیمان بوو بەمیراتگری داودی باوکی (لە پێغەمبەرایەتی وزانست وپادشایەتیدا) وە ئەو نیعمەتەی اللە بەخشیویەتی بەخۆی وباوکی باسکردو وتی: ئەی خەڵکینە اللە فێری زمانی باڵندەکانی کردین، وە ھەموو ئەو شتانەیشی پێ بەخشیوین کە داویەتی بە پێغەمبەران وپادشاکان، وە بێگومان ئەوەی اللە پێی بەخشیوین فەزڵ وچاکەیەکی ڕوون وئاشكرایە بە سەرمانەوە
وَحُشِرَ لِسُلَيْمَـٰنَ جُنُودُهُۥ مِنَ ٱلْجِنِّ وَٱلْإِنسِ وَٱلطَّيْرِ فَهُمْ يُوزَعُونَ ﴿١٧﴾
سەربازەکانی سولەیمان لە مرۆڤ وجنۆکە وباڵندەکان کۆکرانەوە، ھەموویان پۆل پۆل بەڕێک وپێکی ئەڕۆیشتن، کەسیان پێش ودوا نەدەکەوتن
حَتَّىٰٓ إِذَآ أَتَوْا۟ عَلَىٰ وَادِ ٱلنَّمْلِ قَالَتْ نَمْلَةٌۭ يَـٰٓأَيُّهَا ٱلنَّمْلُ ٱدْخُلُوا۟ مَسَـٰكِنَكُمْ لَا يَحْطِمَنَّكُمْ سُلَيْمَـٰنُ وَجُنُودُهُۥ وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ ﴿١٨﴾
يشعرون بەردەوام بوون لە ڕۆیشتن ھەتا گەیشتنە سەر شیوی مێروولە (جێگایەکە لە شام) یەکێک لە مێروولەکان وتی: ئەی مێروولەکان بچنە ماڵەکانی خۆتانەوە، نەوەک سولەیمان و سەربازەکانی نەزانن وپێتان پێدا بنێن وبتانشێلن، چونكە ئەگەر پێتان بزانن پێتان پێدا نانێن
فَتَبَسَّمَ ضَاحِكًۭا مِّن قَوْلِهَا وَقَالَ رَبِّ أَوْزِعْنِىٓ أَنْ أَشْكُرَ نِعْمَتَكَ ٱلَّتِىٓ أَنْعَمْتَ عَلَىَّ وَعَلَىٰ وَٰلِدَىَّ وَأَنْ أَعْمَلَ صَـٰلِحًۭا تَرْضَىٰهُ وَأَدْخِلْنِى بِرَحْمَتِكَ فِى عِبَادِكَ ٱلصَّـٰلِحِينَ ﴿١٩﴾
کاتێک سولەیمان گوێی لە وتەی مێروولەکە بوو زەردەخەنەیەکی کرد وپێکەنی، وە لە پەروەردگاری پاڕایەوە ووتی: ئەی پەروەردگارم سەرکەوتووم بکە وئیلھامم پێ ببەخشە کە شوکر وسوپاسی نیعمەت وبەخششەکانت بکەم ئەو نیعمەت وبەخششانەی ڕشتووتە بەسەر خۆم وباوکمدا، وە سەرکەوتووم بکە کار وکردەوەیەکی چاکەی وابکەم کە تۆ پێی ڕازی بیت، وە بە بەزەیی وڕەحمەتی خۆت بمخەرە ڕیزی بەندە چاکەکانتەوە
وَتَفَقَّدَ ٱلطَّيْرَ فَقَالَ مَا لِىَ لَآ أَرَى ٱلْهُدْهُدَ أَمْ كَانَ مِنَ ٱلْغَآئِبِينَ ﴿٢٠﴾
سولەیمان لە حاڵی باڵندەکانی دەپرسی، بەڵام پەپو سولەیمانە (ھودھود) ی نەبینی، وتی: ئەوە چیە پەپو سولەیمانە لە کوێیە بۆ نایبینم؟ ئایا شتێک ڕێگرە لەوەی من بیبینم، یان ھەر لێرە ئامادە نییە؟ لأعذبنه عذابا شديدا أو لأاذبحنه أو ليأتينى بسلطن م بين
لَأُعَذِّبَنَّهُۥ عَذَابًۭا شَدِيدًا أَوْ لَأَا۟ذْبَحَنَّهُۥٓ أَوْ لَيَأْتِيَنِّى بِسُلْطَـٰنٍۢ مُّبِينٍۢ ﴿٢١﴾
کاتێک بۆی دەرکەوت کە پەپو سولەیمانە ئامادە نییە، وتی: بەدڵنیاییەوە سزایەکەی سەختی دەدەم، یان وەک سزایەک بۆ ئامادە نەبوونی سەری دەبڕم، یان دەبێت بەڵگە وبیانوویەکی ڕوون وئاشکرام بۆ بھێنێت لەسەر ئامادە نەبوونی. فمكث غير بعيد فقال أحطت بما لم تحط به وجئتك من سبإبنبإ يقين
فَمَكَثَ غَيْرَ بَعِيدٍۢ فَقَالَ أَحَطتُ بِمَا لَمْ تُحِطْ بِهِۦ وَجِئْتُكَ مِن سَبَإٍۭ بِنَبَإٍۢ يَقِينٍ ﴿٢٢﴾
ئەمجا پەپو سولەیمان ماوەیەکی زۆری پێنەچوو ھاتەوە، وتی بە سولەیمان: من ئاگاداری شتێک بووم کە تۆ ئاگاداری نیت، وە لە لە سەبەئەوە (سبأ: شارێکە لە وڵاتی یەمەن) ھەواڵێکی ڕاست ودروستم بۆ ھێناویت کە ھیچ گومانی تێدا نییە. لاپەڕە ٣ لە ١٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
إِنِّى وَجَدتُّ ٱمْرَأَةًۭ تَمْلِكُهُمْ وَأُوتِيَتْ مِن كُلِّ شَىْءٍۢ وَلَهَا عَرْشٌ عَظِيمٌۭ ﴿٢٣﴾
بێگومان من ژنێکم بینی فەرمانڕەوا وپاشای ئەوانە، وە ئەوەیشی ھۆکاری ھێز ودەسەڵاتدارییە ھەمووی پێدرابوو، وە تەختێکی پاشایی زۆر گەورەی ھەیە، لەوێوە کاروباری گەلەکەی بەڕێوە دەبات
وَجَدتُّهَا وَقَوْمَهَا يَسْجُدُونَ لِلشَّمْسِ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَزَيَّنَ لَهُمُ ٱلشَّيْطَـٰنُ أَعْمَـٰلَهُمْ فَصَدَّهُمْ عَنِ ٱلسَّبِيلِ فَهُمْ لَا يَهْتَدُونَ ﴿٢٤﴾
يهتدون ئەم ژنەم بینی لەگەڵ گەلەکەی لە بری اللە تەعالا سوژدەیان بۆ خۆر دەبرد، وە شەیتان ھاوەڵ بڕیاردان وگوناھ وتاوان وکارە خراپەکانی بۆی ڕازاندبوونەوە، لەسەر ڕێگای ھەق وڕاستی لایدابوون، لەبەر ئەوە ئەوان ڕێگای ڕاست نادۆزنەوە
أَلَّا يَسْجُدُوا۟ لِلَّهِ ٱلَّذِى يُخْرِجُ ٱلْخَبْءَ فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَيَعْلَمُ مَا تُخْفُونَ وَمَا تُعْلِنُونَ ﴿٢٥﴾
شەیتان ھاوەڵ بڕیاردان وگوناھ وتاوان وکارە خراپەکانی بۆی ڕازاندبوونەوە تاوەکو بەتاک وتەنھایی سوژدە نەبەن بۆ ئەو (اللە) یەی کە ھەرچی شتە شاراوە ونھێنییەکانی ئاسمان وزەوی دەردەھێنێت، ئەوەی لە ئاسمانە دەریدەھێنێت باران بۆ خەڵکی دەبارێنێت، وئەوەیشی لە زەوییە دەریدەھێنێت ڕووەک وگژ وگیا ودار ودرەختە، ئەو زاتە پیرۆزە ئاگاداری ھەموو کار وکردەوەكانتانە، ئەوەی دەیشارنەوە وئەوەیشی ئاشکرای دەکەن، ھیچ شتێکی لا نھێنی وشاراوە نییە
ٱللَّهُ لَآ إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ رَبُّ ٱلْعَرْشِ ٱلْعَظِيمِ ۩ ﴿٢٦﴾
اللە ئەو خوایەیە ھیچ پەرستراو وخوایەکی بەھەق جگە لەو نییە، پەروەردگاری عەرشی گەورە ومەزنە
۞ قَالَ سَنَنظُرُ أَصَدَقْتَ أَمْ كُنتَ مِنَ ٱلْكَـٰذِبِينَ ﴿٢٧﴾
سولەیمان ڕووی کردە پەپوە سولەیمانە وپێی وت: تەماشا دەکەین ولێکۆڵینەوەی خۆمان دەست پێدەکەین تاوەکو بزانین، ئایا ئەوەی کە دەیڵێیت ڕاستە یان درۆیە وتۆ لە درۆزنانیت؟
ٱذْهَب بِّكِتَـٰبِى هَـٰذَا فَأَلْقِهْ إِلَيْهِمْ ثُمَّ تَوَلَّ عَنْهُمْ فَٱنظُرْ مَاذَا يَرْجِعُونَ ﴿٢٨﴾
سولەیمان نامەیەکی نووسی ودایە دەست پەپوە سولەیمانە وپێی وت: ئەم نامەیەی من ببە بۆ خەڵکی سەبەء وتەسلیمی ئەوانی بکە، ئەمجا لە لایەکەوە بوەستە وبزانە لەبارەی نامەکەوە ئەوان چی دەڵێن
قَالَتْ يَـٰٓأَيُّهَا ٱلْمَلَؤُا۟ إِنِّىٓ أُلْقِىَ إِلَىَّ كِتَـٰبٌۭ كَرِيمٌ ﴿٢٩﴾
ئەوە بوو شاژنەکەی سەبەء نامەکەی وەرگرت وخوێندیەوە، وە پاشان دەست وپێوەند وگەورە پیاوانی کۆکردەوە وپێی وتن: ئەی گەورە وپیاو ماقوڵان: من نامەیەکی زۆر گەورە وبەرێزم پێگەیشتووە
إِنَّهُۥ مِن سُلَيْمَـٰنَ وَإِنَّهُۥ بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَـٰنِ ٱلرَّحِيمِ ﴿٣٠﴾
ناوەڕۆکی ئەم نامەیە کە لە لایەن سولەیمانەوە ھاتووە بە (بسم اللە الرحمن الرحیم= بەناوی خوای بەخشندەی میھرەبان) دەست پێدەکات. لاپەڕە ٤ لە ١٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر أ ل اتعلوا على وأ تونى مسلمين
أَلَّا تَعْلُوا۟ عَلَىَّ وَأْتُونِى مُسْلِمِينَ ﴿٣١﴾
تێیدا نووسراوە: خۆتان بە گەورە مەزانن ولوت بەرزی مەکەن بەسەرمدا، بەملکەچی وەرن بۆ لا م، وە خۆتان تەسلیمی ئەوە بکەن کە من بانگتان دەکەم بۆی کە تەوحید ویەکخواپەرستییە، وە وازیش بھێنن لە شیرک وھاوەڵ بڕیاردان بۆ اللە، چونکە ئێوە لەگەڵ ئەودا خۆر دەپەرستن
قَالَتْ يَـٰٓأَيُّهَا ٱلْمَلَؤُا۟ أَفْتُونِى فِىٓ أَمْرِى مَا كُنتُ قَاطِعَةً أَمْرًا حَتَّىٰ تَشْهَدُونِ ﴿٣٢﴾
شاژنەکە جارێکی تر پێی وتنەوە: ئەی گەورە وپیاو ماقوڵانی گەلەکەم، بۆم ڕوون بکەنەوە من لەم بارەیەوە چی بکەم باشە، من ھیچ بڕیارێک نادەم ھەتا ئێوە ئامادە نەبن و ڕاوێژتان پێ نەکەم، لەبەر ئەوە ڕای خۆتانم پێ بڵێن
قَالُوا۟ نَحْنُ أُو۟لُوا۟ قُوَّةٍۢ وَأُو۟لُوا۟ بَأْسٍۢ شَدِيدٍۢ وَٱلْأَمْرُ إِلَيْكِ فَٱنظُرِى مَاذَا تَأْمُرِينَ ﴿٣٣﴾
گەورە وپیاو ماقوڵانی گەلەکەی وتیان: ئێمە خاوەن چەک وھێز وسەربازێکی گەورە وزۆرین، وە فەرمان وبڕیاریش لای تۆیە، تەماشا بکە وخۆت بزانە چی فەرمانێک ئەدەی پێمان، ئێمە گوێڕایەڵین ودەتوانین جێ بەجێی بکەین
قَالَتْ إِنَّ ٱلْمُلُوكَ إِذَا دَخَلُوا۟ قَرْيَةً أَفْسَدُوهَا وَجَعَلُوٓا۟ أَعِزَّةَ أَهْلِهَآ أَذِلَّةًۭ ۖ وَكَذَٰلِكَ يَفْعَلُونَ ﴿٣٤﴾
شاژنەکە وتی: بێگومان ئەوەی من بزانم پاشاکان بچنە ھەر گوند وشارێکەوە دەست دەکەن بە خراپەکاری لە کوشتن وتاڵانی وڕاوڕووت کردن، وە گەورە و پیاوماقوڵەکانیشی زەلیل وسووک وڕیسوا دەکەن دوای ئەوەی کە پێشتر بە دەسەڵات وخاوەن ھێز بوون، وەک پێم وتن پاشاکان ھەمیشە ئا بەو شێوەیە دەکەن ئەگەر دەست بگرن بەسەر ھەر شار وگوندێکدا، بۆ ئەوەی ھێز ودەسەڵاتی خۆیانیان پیشان بدەن وئەوانیش بترسێنن
وَإِنِّى مُرْسِلَةٌ إِلَيْهِم بِهَدِيَّةٍۢ فَنَاظِرَةٌۢ بِمَ يَرْجِعُ ٱلْمُرْسَلُونَ ﴿٣٥﴾
بێگومان من دیاریەک دەنێرم بۆ خاوەنی ئەم نامە وگەلەکەی، دوای چاوەڕێ دەکەم کە نێرراوەکان بە چیەوە دەگەڕێنەوە دوای ناردنی ئەم دیارییە
فَلَمَّا جَآءَ سُلَيْمَـٰنَ قَالَ أَتُمِدُّونَنِ بِمَالٍۢ فَمَآ ءَاتَىٰنِۦَ ٱللَّهُ خَيْرٌۭ مِّمَّآ ءَاتَىٰكُم بَلْ أَنتُم بِهَدِيَّتِكُمْ تَفْرَحُونَ ﴿٣٦﴾
کاتێک نێرراوەکەی شاژن وکۆمەڵێک لەدەست وپێوەندەکەی بەو دیارییەی ھەڵیانگرتبوو چوونە لای سولەیمان، ئەوە بوو سولەیمان تووڕە بوو لە ھێنانی دیاریەکە وپێی وتن: ئایا دەتانەوێت بەماڵ وسامانی دونیا ھاوکاریم بکەن ویارمەتیم بدەن، بۆ ئەوەی وازتان لێ بھێنم، ئەوەی اللە تەعالا لە پێغەمبەرایەتی وپاشایەتی وماڵ وموڵکی دونیا پێی بەخشیووم زۆر لەوە چاکترە بە ئێوەی داوە، بەڵکو ئەوە ھەر ئێوەن بەوەی وەک دیاری لە ماڵی دونیا بۆتان دێت دڵخۆشن پێی
ٱرْجِعْ إِلَيْهِمْ فَلَنَأْتِيَنَّهُم بِجُنُودٍۢ لَّا قِبَلَ لَهُم بِهَا وَلَنُخْرِجَنَّهُم مِّنْهَآ أَذِلَّةًۭ وَهُمْ صَـٰغِرُونَ ﴿٣٧﴾
سولەیمان (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) بە نێرراوەکەی شاژنی وت: بە دیارییەکەوە بگەڕێرەوە بۆ لایان، بە دڵنیاییەوە بە لەشکرێکی زۆرەوە دێینە سەر خۆی و گەلەکەی، کە توانای ڕووبەڕووبونەوەیانی نییە، وە بێگومان لەخاک وسەر زەوی سەبەء بە زەلیلی وڕیسوایی دەریان دەکەین ئەگەر بە ملکەچیەوە نەیەن بۆ لا م، لەسەر زەویەک دەریان دەکەم پێشتر بە عیززەت وبە دەسەڵات بوون تێیدا
قَالَ يَـٰٓأَيُّهَا ٱلْمَلَؤُا۟ أَيُّكُمْ يَأْتِينِى بِعَرْشِهَا قَبْلَ أَن يَأْتُونِى مُسْلِمِينَ ﴿٣٨﴾
سولەیمان (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) ڕووی کردە کەسانی دیاری ناو موڵک ودەسەڵاتەکەی وپێی وتن: کێ لە ئێوە دەتوانێت ئەو عەرش وتەختەی شاژنی سەبەء لەسەری دادەنیشێت بۆم بھێنێت پێش ئەوەی بەملکەچی بێن بۆ لا م؟ لاپەڕە ٥ لە ١٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
قَالَ عِفْرِيتٌۭ مِّنَ ٱلْجِنِّ أَنَا۠ ءَاتِيكَ بِهِۦ قَبْلَ أَن تَقُومَ مِن مَّقَامِكَ ۖ وَإِنِّى عَلَيْهِ لَقَوِىٌّ أَمِينٌۭ ﴿٣٩﴾
لەناو جنۆکەکاندا دانەیەکی زۆر بە ھێزیان وتی: من تەخت وعەرشەکەیت بۆ دەھێنم پێش ئەوەی لەم مەجلیسە ھەڵسیت کە تێیدا دانیشتویت، وە بێگومان من زۆر بە ھێزم ودەتوانم عەرشەکەی ھەڵبگرم ودەست پاک وئەمینیشم دەستکاری ھیچ شتێکی ناکەم، وە ھیچ شتێکیشی لێ کەم ناکەم، وەک خۆی دەیھێنمە بەردەستت
قَالَ ٱلَّذِى عِندَهُۥ عِلْمٌۭ مِّنَ ٱلْكِتَـٰبِ أَنَا۠ ءَاتِيكَ بِهِۦ قَبْلَ أَن يَرْتَدَّ إِلَيْكَ طَرْفُكَ ۚ فَلَمَّا رَءَاهُ مُسْتَقِرًّا عِندَهُۥ قَالَ هَـٰذَا مِن فَضْلِ رَبِّى لِيَبْلُوَنِىٓ ءَأَشْكُرُ أَمْ أَكْفُرُ ۖ وَمَن شَكَرَ فَإِنَّمَا يَشْكُرُ لِنَفْسِهِۦ ۖ وَمَن كَفَرَ فَإِنَّ رَبِّى غَنِىٌّۭ كَرِيمٌۭ ﴿٤٠﴾
پیاوچاکێکی زانا کە لای سولەیمان بوو، وە شارەزایی لە پەرتووک وکتێبی ئاسمانی ھەبوو، وە یەکیک لەوانەی شارەزایی تێیدا ھەبوو ناوی بەرز وپیرۆزی اللە بوو، ئەگەر بەو ناوەوە داوای بکردایە وبپاڕایەتەوە وەڵامی داواکەی دەدرایەوە، ئەو کەسە بە سولەیمانی وت: من عەرش وتەختەکەی شاژنی سەبەئت بۆ دەھێنم پێش ئەوەی چاوت بتروکێنی، بەوەی داوا لە اللە تەعالا دەکەم ئەویش دەیھێنێت بۆمان، ئەوە بوو داوای کرد وپاڕایەوە، اللە تەعالایش داوا وپاڕانەوەکەی گیرا کرد، جا کاتێک سولەیمان عەرش وتەختی شاژنەکەی سەبەئی لای خۆی بینی، وتی: ئەمە لە فەزڵ وچاکەی پەروەردگارمەوەیە، تاقیم دەکاتەوە ئایا شوکر وسوپاسی نیعمەتەکانی دەکەم، یان سپڵەم وناشکوری دەکەم؟ ھەرکەسێک شوکر وسوپاسی اللە تەعالا بکات ئەوە سوودی ئەو شوکر وسوپاسە بۆ خۆی دەگەڕێتەوە، اللە زۆر دەوڵەمەندە وبە شوکر و سوپاسی بەندەکانی موڵک ودەسەڵاتی ئەو ھیچ زیاد ناکات، وە ھەر کەسیش نکۆڵی وناشکوری نیعمەت وچاکەکانی اللە تەعالا بکات وسوپاسی نەکات، ئەوە بێگومان پەروەردگارم زۆر دەوڵەمەندە وپێویستی بە شوکر وسوپاسی ئەوان نییە، وە پەروەردگارم زۆر بەڕێزە، وە بەشێک لەڕێز وکەرەمی ئەوەیە ئەو زاتە پیرۆزە فەزڵ و چاکەی خۆی دەدات بەوانەیش کە ناشکور ونکۆڵی نیعمەت وبەخشش وچاکەکانی دەکەن
قَالَ نَكِّرُوا۟ لَهَا عَرْشَهَا نَنظُرْ أَتَهْتَدِىٓ أَمْ تَكُونُ مِنَ ٱلَّذِينَ لَا يَهْتَدُونَ ﴿٤١﴾
سولەیمان (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) وتی: عەرش وتەختی دانیشتنی شاژنم بۆ بگۆڕن وکەمێک دەستکاری بکەن کە نەیناسێتەوە، تا ببینین ئایا دەزانێت ئەوە تەخت وعەرشەکەی خۆیەتی ودەیناسێتەوە، یان نەخێر ڕێی پێ نابات ونایناسێتەوە؟
فَلَمَّا جَآءَتْ قِيلَ أَهَـٰكَذَا عَرْشُكِ ۖ قَالَتْ كَأَنَّهُۥ هُوَ ۚ وَأُوتِينَا ٱلْعِلْمَ مِن قَبْلِهَا وَكُنَّا مُسْلِمِينَ ﴿٤٢﴾
جا کاتێک شاژنەکەی سەبەء ھات بۆ لای سولەیمان، وەک تاقیان کردەوە وپێی وترا: ئایا ئەمە لە عەرش وتەختەکەی تۆ دەچێت؟ وەک خۆی وەڵامی پرسیارەکەی دایەوە ووتی: ئەڵێی ئەوە، لەو دەچێت، سولەیمان وتی: پێش ئەم شاژنەیش اللە تەعالا زانست وزانیاری پێ بەخشی بووین، لەبەر ئەوە دەسەڵات وقودرەتی ئەنجامدانی ئەم جۆرە کارانەی ھەیە، وە ئێمەیش ھەموومان ملکەچی فەرمانی اللە تەعالاین وگوێڕایەڵی ئەوین
وَصَدَّهَا مَا كَانَت تَّعْبُدُ مِن دُونِ ٱللَّهِ ۖ إِنَّهَا كَانَتْ مِن قَوْمٍۢ كَـٰفِرِينَ ﴿٤٣﴾
وە ئەوەی ڕێگری لەم شاژنە کرد ولایدا لە یەکخواپەرستی ودەستی کرد بە پەرستنی شتانێک جگە لە اللە، شوێنکەوتنی گەلەکەی وچاولێکەری ئەوان بوو، بێگومان شاژن لەو گەلە بوو کە باوەڕیان بە اللە نەبوو، ئەویش وەک ئەوان بێباوەڕ بوو
قِيلَ لَهَا ٱدْخُلِى ٱلصَّرْحَ ۖ فَلَمَّا رَأَتْهُ حَسِبَتْهُ لُجَّةًۭ وَكَشَفَتْ عَن سَاقَيْهَا ۚ قَالَ إِنَّهُۥ صَرْحٌۭ مُّمَرَّدٌۭ مِّن قَوَارِيرَ ۗ قَالَتْ رَبِّ إِنِّى ظَلَمْتُ نَفْسِى وَأَسْلَمْتُ مَعَ سُلَيْمَـٰنَ لِلَّهِ رَبِّ ٱلْعَـٰلَمِينَ ﴿٤٤﴾
وترا بە شاژن: بڕۆ ناو ئەو کۆشکەوە، ( ئەو کۆشکە زەوییەکەی لە شوشە بوو لە بنیەوە ئاو دەڕۆیشت) کاتێک زەویەکەی بینی وایزانی ئاوە، بۆیە ھەردوو قاچی ھەڵکرد بۆ ئەوەی تەڕ نەبێت، سولەیمان پێی وت: ئەوە زەوییەکی ساف ولوسە لە شوشە دروستکراوە، ئەمجا بانگی کرد بۆ ئەوەی موسڵمان بێت، شاژنیش لە وەڵامی داواکەی سولەیماندا وتی: ئەی پەروەردگارم من بە پەرستنی جگە لە تۆ زوڵم وستەمم لە خۆم کرد، بۆیە منیش لەگەڵ سولەیماندا ملکەچی پەروەردگاری ھەموو مەخلوقات و بەدھێنراوەکان بووم. لاپەڕە ٦ لە ١٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَآ إِلَىٰ ثَمُودَ أَخَاهُمْ صَـٰلِحًا أَنِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ فَإِذَا هُمْ فَرِيقَانِ يَخْتَصِمُونَ ﴿٤٥﴾
بێگومان صاڵحی برایانمان نارد بۆ لای گەلی سەموود (برای نەسەبیان) (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) پێی وتن: اللە بەتاک وتەنھایی بپەرستن، کەچی ئەوان دوای بانگەوازەکەی صاڵح بوون بە دوو کۆمەڵی دژ بەیەک، کۆمەڵێکی باوەڕدار، وە ئەوی تریان بێباوەڕ، ھەر کۆمەڵێک لەوانیش پێی وابوو کە خۆی لەسەر ھەقە
قَالَ يَـٰقَوْمِ لِمَ تَسْتَعْجِلُونَ بِٱلسَّيِّئَةِ قَبْلَ ٱلْحَسَنَةِ ۖ لَوْلَا تَسْتَغْفِرُونَ ٱللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ ﴿٤٦﴾
صاڵح (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) پێی وتن: ئەی گەلەکەم ئێوە بۆچی پەلە دەکەن لە ھاتنی سزا پێش ھاتنی ڕەحمەت وبەزەیی اللە تەعالا؟ باشە بۆچی داوا لە اللە ناکەن لە گوناھەکانتان خۆش بێت، بە ئومێدی ئەوەی ڕەحمیشتان پێ بکات وبەزەیی پێتاندا بێتەوە
قَالُوا۟ ٱطَّيَّرْنَا بِكَ وَبِمَن مَّعَكَ ۚ قَالَ طَـٰٓئِرُكُمْ عِندَ ٱللَّهِ ۖ بَلْ أَنتُمْ قَوْمٌۭ تُفْتَنُونَ ﴿٤٧﴾
گەلەکەی بەسەر سەختی ونکۆڵی کردنەوە لەھەق پێیان وت: بەھۆی تۆ وئەوانەی لەگەڵتدان لە باوەڕداران ئێمە دووچاری شوم ونەگبەتی ونەھامەتی بووین، صاڵحيش پێی وتن: ھەرچی نەگبەتی ونەھامەتی وشوومی ھەیە کە تووشتان دەبێت زانینی لای اللە تەعالایە ھیچ شتێکی لا نھێنی وشاراوە نییە، بەڵکو ئێوە گەلێکن تاقی دەکرێنەوە، بەو خێر وخۆشیانەی کە پێتان دراوە، وە بەو ناڕەحەتی وناھەماتیانەی تووشتان دەبێت
وَكَانَ فِى ٱلْمَدِينَةِ تِسْعَةُ رَهْطٍۢ يُفْسِدُونَ فِى ٱلْأَرْضِ وَلَا يُصْلِحُونَ ﴿٤٨﴾
لە شارەکەی صاڵحدا کە پێی دەوترێت (حیجر) نۆ پیاو ھەبوون بە کوفر وبێباوەڕی وگوناھ وتاوان خراپەکاریان لە زەویدا بڵاو دەکردەوە، وە بە ھیچ شێوەیەک چاکەکار وچاکساز (مصلح) نەبوون بەوەی باوەڕبھێنن وکردەوەی چاکە ئەنجام بدەن
قَالُوا۟ تَقَاسَمُوا۟ بِٱللَّهِ لَنُبَيِّتَنَّهُۥ وَأَهْلَهُۥ ثُمَّ لَنَقُولَنَّ لِوَلِيِّهِۦ مَا شَهِدْنَا مَهْلِكَ أَهْلِهِۦ وَإِنَّا لَصَـٰدِقُونَ ﴿٤٩﴾
ھەندێکیان بە ھەندێکی تریان وت: با ھەر یەک لە ئێمە سوێند بە اللە بخوات کە شەو دەچینە سەر ماڵەکەی صاڵح وھەموویان پێکەوە دەکوژین، پاشانیش بە کەسوکار وخاوەن خوێنەکەیان دەڵێین: ئێمە ئاگاداری کوشتنی صاڵح وخێزانەکەی نین، بێگومان ڕاستیش دەکەین لەوەی وتمان. ومكروامكرا ومكرنا مكرا وهم لا يشعرون
وَمَكَرُوا۟ مَكْرًۭا وَمَكَرْنَا مَكْرًۭا وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ ﴿٥٠﴾
بە نھێنی پیلانیان ڕێکخست بۆ کوشتنی صاڵح وشوێنکەوتە باوەڕدارەکانی، اللە دەفەرموێت: ئێمەیش لەبەرامبەر ئەو پیلانەی ئەواندا پیلانێکمان ساز کرد بۆ سەرخستن ورزگار کردنیان لە پیلان وفڕوفێڵی ئەوان، وە بۆ لەناو بردنی بێباوەڕانی گەلەکەی، لە کاتێکدا ئەوان ئاگایان لە وەھا پیلانێک نەبوو دژیان دەکرێت
فَٱنظُرْ كَيْفَ كَانَ عَـٰقِبَةُ مَكْرِهِمْ أَنَّا دَمَّرْنَـٰهُمْ وَقَوْمَهُمْ أَجْمَعِينَ ﴿٥١﴾
ئەی پێغەمبەر - بیر بکەرەوە وتێڕامێنە سەرەنجامی پیلان وفڕوفێڵی ئەوانە چۆن بوو؟ بێگومان ئەوانمان لە ڕیشکەوە دەرھێنا، وە بە سزایەکی سەخت لە لایەن خۆمانەوە سزاماندان، تێکرا ھەموویان تیاچوون
فَتِلْكَ بُيُوتُهُمْ خَاوِيَةًۢ بِمَا ظَلَمُوٓا۟ ۗ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَةًۭ لِّقَوْمٍۢ يَعْلَمُونَ ﴿٥٢﴾
ئا ئەوە خانووەکانیانە سەقفەکانیان ڕوخاوە بەسەر دیوارەکانیاندا، وە بەھۆی ستەمی خۆیانەوە چۆڵ بوو کەسی تێدا نەما، بێگومان ئەوەی دووچاریان بوو بەھۆی زوڵم و ستەمی خۆیانەوە بوو، بۆ ئەوەی ببن بە پەند وئامۆژگاری بۆ گەلی باوەڕداران، چونکە ھەر ئەوان پەند وئامۆژگاری لێوەردەگرن. لاپەڕە ٧ لە ١٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَأَنجَيْنَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَكَانُوا۟ يَتَّقُونَ ﴿٥٣﴾
وە ئەوانەمان ڕزگار کرد کە باوەڕیان ھێنا بوو بە اللە تەعالا لە گەلەکەی صاڵح (سەلامی الله تەعالای لێ بێت) چونکە ئەوان لە اللە تەعالا دەترسان بەوەی فەرمانەکانیان بەجێ دەھێنا ودووریش دەکەوتنەوە لە ڕێگرییەکانی
وَلُوطًا إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِۦٓ أَتَأْتُونَ ٱلْفَـٰحِشَةَ وَأَنتُمْ تُبْصِرُونَ ﴿٥٤﴾
ئەی پێغەمبەر - باسی ئەوە بکە کاتێک لوط بە گەلەكەی وت بۆ ئەوەی بێدار وھۆشیار ببنەوە وواز بھێنن لەو کارە خراپەی ئەنجامیان دەدا، پێی وتن: ئایا ئێوە کاری قێزەونی نێربازی بە ئاشکرا لە یانەکانتاندا بە بەرچاوی یەکترەوە ئەنجام دەدەن؟
أَئِنَّكُمْ لَتَأْتُونَ ٱلرِّجَالَ شَهْوَةًۭ مِّن دُونِ ٱلنِّسَآءِ ۚ بَلْ أَنتُمْ قَوْمٌۭ تَجْهَلُونَ ﴿٥٥﴾
ئایا ئێوە شەھوەت وئارەزووی خۆتان لە پیاواندا بەتاڵ دەکەنەوە ووازتان لە ئافرەتان ھێناوە، ئێوە داوێن پاکی ومناڵتان ناوێت، بەڵکو وەک ئاژەڵ تەنھا بەتاڵ کردنەوەی شەھوەت وئارەزووتان مەبەستە، دیارە ئێوە گەلێکی نەفام ونەزانن بەوەی اللە تەعالا چی لەسەر واجب وپێویست کردوون لە باوەڕھێنان وداوێن پاکی ودوور کەوتنەوە لە گوناھ وتاوان
۞ فَمَا كَانَ جَوَابَ قَوْمِهِۦٓ إِلَّآ أَن قَالُوٓا۟ أَخْرِجُوٓا۟ ءَالَ لُوطٍۢ مِّن قَرْيَتِكُمْ ۖ إِنَّهُمْ أُنَاسٌۭ يَتَطَهَّرُونَ ﴿٥٦﴾
تەنھا وەڵامی گەلەکەی ئەوە بوو، وتیان: لوط وکەسوکار وشوێنکەوتوانی لە شار وگوندەکەتان دەربکەن، چونکە بێگومان ئەوان کەسانێکن خۆیان پاک ڕادەگرن لە کاری پیس وقێزەون، ئەوەیان وەک گاڵتە کردن بە لوط وشوێنکەوتوانی وت، کە بەشداری داوێن پیسی ونێربازی ناکەن لەگەڵ ئەواندا، بەڵکو ڕێگریشیان دەکەن لە ئەنجامدانی
فَأَنجَيْنَـٰهُ وَأَهْلَهُۥٓ إِلَّا ٱمْرَأَتَهُۥ قَدَّرْنَـٰهَا مِنَ ٱلْغَـٰبِرِينَ ﴿٥٧﴾
خۆی وکەسوکار وشوێنکەوتوانیمان ڕزگار کرد، جگە لە ژنەکەی نەبێت بڕیارماندا لەوانە بێت بەجێ دەمێنن لەناو سزادا تاوەکو لەوانە بێت کە تیادەچن
وَأَمْطَرْنَا عَلَيْهِم مَّطَرًۭا ۖ فَسَآءَ مَطَرُ ٱلْمُنذَرِينَ ﴿٥٨﴾
لە ئاسمانەوە بەردبارانمان کردن، بەرد بارانێکی زۆر خراپی تیابەر بوو، بۆ ئەوانەی ترسێنران بە سزای اللە تەعالا بەڵام نەھاتن بەدەم پێغەمبەركەیەوە وخۆیان نەپاراست
قُلِ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ وَسَلَـٰمٌ عَلَىٰ عِبَادِهِ ٱلَّذِينَ ٱصْطَفَىٰٓ ۗ ءَآللَّهُ خَيْرٌ أَمَّا يُشْرِكُونَ ﴿٥٩﴾
ئەی پێغەمبەر - بڵێ: سوپاس بۆ (اللە) لەسەر نیعمەت وبەخششەکانی، وە سەلام وھێمنی وئەمن وئاسایش ودڵنیایی بۆ ھاوەڵانی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) لە سزای اللە، ئەو سزایەی کە سزای گەلی لوط وگەلی صاڵحی پێدا، پاشان لە موشریک وبتپەرستەکانی گەلەکەت بپرسە ئایا اللە تەعالا پەرستراوی بە ھەقە کە موڵک ودەسەڵاتی ھەموو شتێکی بەدەستە باشترە یان ئەوانەی ئێوە دەیانپەرستن کە ھیچ سوود وزیانێکیان بەدەست نییە؟
أَمَّنْ خَلَقَ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ وَأَنزَلَ لَكُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ فَأَنۢبَتْنَا بِهِۦ حَدَآئِقَ ذَاتَ بَهْجَةٍۢ مَّا كَانَ لَكُمْ أَن تُنۢبِتُوا۟ شَجَرَهَآ ۗ أَءِلَـٰهٌۭ مَّعَ ٱللَّهِ ۚ بَلْ هُمْ قَوْمٌۭ يَعْدِلُونَ ﴿٦٠﴾
یان ئەو زاتەی کە ئاسمانەکان وزەوی بەدیھێناوە کە پێشتر نمونەی نەبووە، وە لە ئاسمانەوە بارانی بۆ باراندوون، ئەمجا بەو بارانە باخ وباخاتی جوان وڕازاوە ودڵڕفێنمان پێ ڕواند، کە ئێوە نەتان دەتوانی دار ودرەختی ئەو باخ وباخاتانە بڕوێنن چونکە دەسەوسان بوون لە ئاستیدا، ئایا اللە تەعالا ئەو باخ وباخاتانەی ڕواند، یان پەرستراوێکی تر لەگەڵ اللە دا؟! نەخێر ئەوانە گەلێکی لا دەرن لە ھەق، چونکە ئەوانە بە زوڵم وستەم خالق وبەدیھێنەر یەکسان دەکەن لەگەڵ مەخلوق و بەدیھێنراوەکاندا. لاپەڕە ٨ لە ١٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
أَمَّن جَعَلَ ٱلْأَرْضَ قَرَارًۭا وَجَعَلَ خِلَـٰلَهَآ أَنْهَـٰرًۭا وَجَعَلَ لَهَا رَوَٰسِىَ وَجَعَلَ بَيْنَ ٱلْبَحْرَيْنِ حَاجِزًا ۗ أَءِلَـٰهٌۭ مَّعَ ٱللَّهِ ۚ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ ﴿٦١﴾
بل أكثرهم لا يعلمون یان ئەوە کێیە زەوی جێگیر وچەسپاو کردووە، بە شێوەیەک ژیان لە ئەوانەی لەسەرینی تێک نادات، وە ڕووبار گەلێکیشی لە ناویدا بەدیھێناوە دێن ودەڕۆن، وە شاخی گەورەی جێگیری تێدا داناوە، وە لە نێوان دوو ئاوی سوێر وسازگاردا بەربەستی داناوە تاوەکو سوێرەکەیان تێکەڵاو بە سازگارەکە نەبێت وخراپی بکات وبۆ خواردنەوە نەشێت، ئایا ھیچ پەرستراوێکی تر لەگەڵ اللە ئەمانەی کردووە؟! نەخێر ھیچ کەس جگە لە اللە ئەمانەی نەکردووە، بەڵام زۆربەیان نازانن، چونکە ئەگەر بیانزانیایە ھیچ کەسێکیان نەدەکرد بە ھاوەڵ بۆ اللە تەعالا لە بەدھێنراوەکانی خۆیدا
أَمَّن يُجِيبُ ٱلْمُضْطَرَّ إِذَا دَعَاهُ وَيَكْشِفُ ٱلسُّوٓءَ وَيَجْعَلُكُمْ خُلَفَآءَ ٱلْأَرْضِ ۗ أَءِلَـٰهٌۭ مَّعَ ٱللَّهِ ۚ قَلِيلًۭا مَّا تَذَكَّرُونَ ﴿٦٢﴾
ئایا کێیە دێت بە ھانا وھاواری لێقەوماوان وتەنگ پێھەڵچنراوانەوە کاتێک داوای لێ دەکەن، وە کێیە خراپە ونەخۆشی وھەژاری وشتی تریش لەسەر مرۆڤەکان ھەڵدەگرێت، وە نەوە لە دوای نەوە ھەندێکتان دەکاتە جێنیشینی ھەندێکی ترتان، ئایا ھیچ پەرستراوێکی تر لەگەڵ اللە دا ئەمەی ئەنجامداوە؟! نەخێر کەس لەگەڵ اللە دا ئەمەی نەکردووە، بەڵام کەمێک لەخەڵکی پەند وئامۆژگاری لێوەردەگرن
أَمَّن يَهْدِيكُمْ فِى ظُلُمَـٰتِ ٱلْبَرِّ وَٱلْبَحْرِ وَمَن يُرْسِلُ ٱلرِّيَـٰحَ بُشْرًۢا بَيْنَ يَدَىْ رَحْمَتِهِۦٓ ۗ أَءِلَـٰهٌۭ مَّعَ ٱللَّهِ ۚ تَعَـٰلَى ٱللَّهُ عَمَّا يُشْرِكُونَ ﴿٦٣﴾
يشركون ئایا کێیە لە تاریکیەکانی وشکانی ودەریادا بە ھۆی نیشانە دیارەكان وئەستێرەکانەوە ڕێگاتان پیشان دەدات، وە کێیە شنەبای موژدەدەر دەنێرێت موژدە دەدات بەنزیک بوونەوەی باران بارین کە ڕەحمەت وبەزەییە بۆ بەندەکانی، ئایا ھیچ پەرستراوێکی تر لەگەڵ اللە ئەمە ئەنجام دەدات؟ پاکوبێگەردی وبەرز وبڵندی بۆ اللە لەوەی بتپەرستان دەیکەنە بە ھاوەڵ وشەریکی
أَمَّن يَبْدَؤُا۟ ٱلْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُۥ وَمَن يَرْزُقُكُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ ۗ أَءِلَـٰهٌۭ مَّعَ ٱللَّهِ ۚ قُلْ هَاتُوا۟ بُرْهَـٰنَكُمْ إِن كُنتُمْ صَـٰدِقِينَ ﴿٦٤﴾
صدقين ئایا کێیە لە سەرەتاوە قۆناغ بە قۆناغ مرۆڤ بە دیدەھێنێت لە مناڵداندا، پاشان دوای ئەوەی کە دەیمرێنێت زیندووی دەکاتەوە ودەیگەڕێنێتەوە بۆ لای خۆی، وە کێیە لە ئاسمانەوە بەو بارانەی لای ئەوەوە دادەبەزێت ڕزق وڕۆزیتان دەدات، وە بەو ڕووەک ودار ودرەختەی دەیڕوێنێت لە زەوییەوە ڕزق وڕۆزیتان دەدات، ئایا ھیچ پەرستراوێک لەگەڵ اللە دا ئەمە دەکات؟ بڵێ بەڵگەکانتان بھێنن لەسەر ئەو شیرک وبتپەرستیەی لە سەرین، ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن لەوەی بانگەشەی بۆ دەکەن گوایە لەسەر ھەق وڕاستین
قُل لَّا يَعْلَمُ مَن فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ٱلْغَيْبَ إِلَّا ٱللَّهُ ۚ وَمَا يَشْعُرُونَ أَيَّانَ يُبْعَثُونَ ﴿٦٥﴾
ئەی پێغەمبەر- بڵێ ھیچ کەس لە فریشتەکانی ئاسمان ئاگاداری غەیب ونادیارەکان نین ونایزانن، وە ھیچ کەسیش لە خەڵکی سەر زەوی ئاگاداری غەیب ونادیارەکان نین ونایزانن، بەڵکو ئەوە تەنھا اللە تەعالا دەیزانێت وئاگاداریەتی، وە ھەموو ئەوانەی لە ئاسمانەکان وزەوی ھەن جگە لە اللە تەعالا نازانن چی کاتێک خەڵکی زیندوو دەکرێنەوە بۆ لێپرسینەوە لە گەڵ کردن
بَلِ ٱدَّٰرَكَ عِلْمُهُمْ فِى ٱلْـَٔاخِرَةِ ۚ بَلْ هُمْ فِى شَكٍّۢ مِّنْهَا ۖ بَلْ هُم مِّنْهَا عَمُونَ ﴿٦٦﴾
وە ئایا چاودێری زانیاری خۆیان کردووە سەبارەت بە ڕۆژی دوایی، وە تەواو دڵنیا بوون لێی؟ نەخێر بەڵکو ئەوان لە گومان وسەرسامیدان دەربارەی ڕۆژی دوایی، نەک ھەر ھێندە بەڵکو کوێریشن لەو بارەیەوە. لاپەڕە ٩ لە ١٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ أَءِذَا كُنَّا تُرَٰبًۭا وَءَابَآؤُنَآ أَئِنَّا لَمُخْرَجُونَ ﴿٦٧﴾
بێباوەڕان بە نکۆڵی کردنەوە وتیان: ئایا ئێمە کە مردین وبووینەوە بە گڵ، جارێکی تر زیندوو دەکرێینەوە ولە گۆڕەکانمان دەردەھێنرێینەوە؟
لَقَدْ وُعِدْنَا هَـٰذَا نَحْنُ وَءَابَآؤُنَا مِن قَبْلُ إِنْ هَـٰذَآ إِلَّآ أَسَـٰطِيرُ ٱلْأَوَّلِينَ ﴿٦٨﴾
بێگومان ئەو جۆرە بەڵێنە بە خۆمان وپێشتریش بە باوباپیرانمان درا کە بێگومان جارێکی تر ھەموومان زیندوو دەکرێینەوە، ئێمە ئەو بەڵێنەمان نەبینی بێتەدی، ئەو بەڵێنەی بە ھەموومان درا تەنھا درۆ ودەلەسە وئەفسانەی گەلانی پێشووە لە کتێب وپەرتووكەکانیاندا نووسیویانەتەوە
قُلْ سِيرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ فَٱنظُرُوا۟ كَيْفَ كَانَ عَـٰقِبَةُ ٱلْمُجْرِمِينَ ﴿٦٩﴾
ئەی پێغەمبەر- بەوانە بڵێ كە نکۆڵی لە زیندووبونەوە دەکەن: لەھەر لایەکەوە دەتانەوێت بڕۆن وبگەڕێن بەسەر زەویدا، ئەمجا سەرنج بدەن وتێڕامێنن بزانن سەرەنجامی ئەو تاوانبارانە چی بوو کە نکۆڵیان لە زیندووبونەوە دەکرد، بە دڵنیاییەوە لەبەر باوەڕ نەبوونیان بە زیندووبونەوە ھەموویانمان لەناوبرد. ولا تحزن عليهم ولا تكن فى ضيق مما يمكرون
وَلَا تَحْزَنْ عَلَيْهِمْ وَلَا تَكُن فِى ضَيْقٍۢ مِّمَّا يَمْكُرُونَ ﴿٧٠﴾
ئەی پێغەمبەر- ھیچ دڵتەنگ مەبە لەبەر ئەوەی ئەو بتپەرست وموشریکانە پشت ھەڵدەکەن لە بانگەوازەکەت، وە دڵ وسینەت تەنگ نەبێت بە فڕوفێڵ وپیلانیان، چونکە اللە تەعالا پشتیوان ویارمەتیدەر وسەرخەری تۆیە
وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَـٰذَا ٱلْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَـٰدِقِينَ ﴿٧١﴾
بێباوەڕانی گەلەکەت کە نکۆڵی لە زیندووبونەوە دەکەن بە گاڵتە پێکردنەوە دەڵێن: بەڵێنی ئەو سزایەی تۆ وباوەڕدارانی شوێنکەوتوت بە ئێمەی دەدەن کە ڕۆژێک دێت اللە تەعالا سزامان ئەدات لەسەر گوناھ وتاونمان، ئەو ڕۆژە کەی دێت ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن لەوەی بانگەشەی بۆ دەکەن
قُلْ عَسَىٰٓ أَن يَكُونَ رَدِفَ لَكُم بَعْضُ ٱلَّذِى تَسْتَعْجِلُونَ ﴿٧٢﴾
ئەی پێغەمبەر- پێیان بڵێ: لەوانەیە ھەندێک لەو سزایەی کە پەلەی ھاتنی دەکەن زۆر لێتانەوە نزیک بێت
وَإِنَّ رَبَّكَ لَذُو فَضْلٍ عَلَى ٱلنَّاسِ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَشْكُرُونَ ﴿٧٣﴾
ئەی پێغەمبەر - پەروەردگارت خاوەن فەزڵ وچاکەی زۆرە بەسەر خەڵکییەوە، بەوەی زۆر جار وازیان لێ دەھێنێت وسزایان دوادەخات بۆ ڕۆژی دوایی، وە پەلە ناکات لە سزادانیان لەگەڵ ئەوەی لەسەر کوفر وبێباوەری وگوناھ وتاوانن، بەڵام زۆربەی خەڵکی شوکر وسوپاسی اللە ناکەن لەسەر ئەو نیعمەت وبەخششانەی بەسەریانەوەیە. وإن ربك ليعلمما تكن صدورهم وما يعلنون
وَإِنَّ رَبَّكَ لَيَعْلَمُ مَا تُكِنُّ صُدُورُهُمْ وَمَا يُعْلِنُونَ ﴿٧٤﴾
وە بێگومان پەروەردگارت ئاگاداری ئەوەیە لە دڵ وسینەیاندا دەیشارنەوە وئەوەیشی ئاشکرای دەکەن، ھیچ شتێکی لەوە لا نھێنی وشاراوە نییە، وە لەسەر ھەموویشی پاداشت وتۆڵەیان دەداتەوە
وَمَا مِنْ غَآئِبَةٍۢ فِى ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ إِلَّا فِى كِتَـٰبٍۢ مُّبِينٍ ﴿٧٥﴾
ھەرچی شتێک لە بەرچاوی خەڵکی پەنھان ونادیارە لە ئاسمان ولە زەوی ھەر ھەمووی لە نامە وکتێبێکی ڕوون وئاشکرادایە کە پێی دەوترێت (اللوح المحفوظ= تەختەی پارێزراو). لاپەڕە ١٠ لە ١٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
إِنَّ هَـٰذَا ٱلْقُرْءَانَ يَقُصُّ عَلَىٰ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ أَكْثَرَ ٱلَّذِى هُمْ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ﴿٧٦﴾
بە دڵنیاییەوە زۆربەی ئەو بابەتانەی کە بەنو ئیسرائیل ناکۆکی وکێشەیان ھەیە لەسەری ئەم قورئانەی دابەزیووە بۆ سەر موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) ھەموویان بۆ باس دەکات. وإ نه لهدى ورحمة للمؤمنين
وَإِنَّهُۥ لَهُدًۭى وَرَحْمَةٌۭ لِّلْمُؤْمِنِينَ ﴿٧٧﴾
بێگومان ئەم قورئانە ڕێنوێنی ورھیدایەت ورڕەحمەتە بۆ باوەڕداران، ئەوانەی کار ورکردەوە بەناوەڕۆکی ئەو قورئانە دەکەن
إِنَّ رَبَّكَ يَقْضِى بَيْنَهُم بِحُكْمِهِۦ ۚ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْعَلِيمُ ﴿٧٨﴾
ئەی پێغەمبەر - پەروەردگارت لە ڕۆژی قیامەتدا بە شێوەیەکی دادپەروەرانە بڕیار دەدات لە نێوان خەڵکیدا بە باوەڕدار وبێباوەڕیەوە، ڕەحم وبەزەیی دەکات لە باوەڕداران، وە سزای بێباوەڕانیش دەدات، ئەو زاڵ وبە دەسەڵاتە تۆڵە دەسێنێت لە دوژمنەکانی، وە ھیچ کەسیش زاڵ نابێت بەسەر ئەودا، زانا وئاگادارە ھەق وناھەقی لێ تێک ناچێت
فَتَوَكَّلْ عَلَى ٱللَّهِ ۖ إِنَّكَ عَلَى ٱلْحَقِّ ٱلْمُبِينِ ﴿٧٩﴾
گشت کارەکانت بە اللە بسپێرە، وە لە ھەموو کارێکتدا پشت ھەر بەو ببەستە، بێگومان تۆ لەسەر ئاینێکی ڕوون وئاشکرایت
إِنَّكَ لَا تُسْمِعُ ٱلْمَوْتَىٰ وَلَا تُسْمِعُ ٱلصُّمَّ ٱلدُّعَآءَ إِذَا وَلَّوْا۟ مُدْبِرِينَ ﴿٨٠﴾
ئەی پێغەمبەر - تۆ ناتوانیت وابکەیت مردووەکان بانگەوازەکەت ببیستن وناتوانیت بیخەیتە ناو دڵیانەوە، ئەوانە بەھۆی بێباوەڕیەوە دڵەکانیان مردووە، وە ناتوانیت وابکەیت کەڕەکان بانگەوازەکەت ببیستن، چونکە ئەوانە خواى گەورە گوێیانی کەڕ کردووە لەئاست بیستنی هەق وڕاستی، بەتایبەت کاتێک گەڕانەوە وڕوویان لێ وەرگێڕایت (بەدەستی خۆیان بڕیاری داخستنی دڵ وگوێیان دەدەن)
وَمَآ أَنتَ بِهَـٰدِى ٱلْعُمْىِ عَن ضَلَـٰلَتِهِمْ ۖ إِن تُسْمِعُ إِلَّا مَن يُؤْمِنُ بِـَٔايَـٰتِنَا فَهُم مُّسْلِمُونَ ﴿٨١﴾
وە تۆ ناتوانیت ھیدایەتی ئەوانە بدەیت کە چاوەکانیان لە ئاست بینینی ھەق کوێرن ودەریان بھێنێت لەگومڕاییەکەیان، جا لەبەر ئەوە دڵتەنگ مەبە لێیان وخۆت ماندوو مەکە، بانگەوازەکەت تەنھا ئەوانە دەیبیستن کە باوەڕیان ھێناوە بە ئایەت ونیشانەکانمان، وە ملکەچی فەرمانەکانی ئێمەن
۞ وَإِذَا وَقَعَ ٱلْقَوْلُ عَلَيْهِمْ أَخْرَجْنَا لَهُمْ دَآبَّةًۭ مِّنَ ٱلْأَرْضِ تُكَلِّمُهُمْ أَنَّ ٱلنَّاسَ كَانُوا۟ بِـَٔايَـٰتِنَا لَا يُوقِنُونَ ﴿٨٢﴾
وە کاتێک ئەو بەڵێنەی پێیان دراوە بەسزادانیان، لەبەر سووربونیان لەسەر کوفر وبێباوەڕی وگوناھ وتاوان، پێویست وجێگیر بوو وە چەسپا بەسەریاندا، وە تەنھا خەڵکە خراپەکە مایەوە لەسەر زەوی، ھاتنی قیامەت نزیک بوویەوە یەکێک لە نیشانە گەورەکانی دەردەخەین ئەویش دەرکەوتنی گیانلەبەرێکە لەسەر زەوی قسە لەگەڵ خەڵکیدا دەکات بە شێوەیەک لە قسەکانی تێدەگەن، بێگومان خەڵکی باوەڕیان نەبوو بەو ئایەت ونیشانانەی دابەزییە سەر پێغەمبەرەکەمان. ويوم نحشر من كل أم ة فوجا ممن يكذب بٔايتنا فهم يوزعون
وَيَوْمَ نَحْشُرُ مِن كُلِّ أُمَّةٍۢ فَوْجًۭا مِّمَّن يُكَذِّبُ بِـَٔايَـٰتِنَا فَهُمْ يُوزَعُونَ ﴿٨٣﴾
ئەی پێغەمبەر- باسی ئەو ڕۆژە بکە لە ھەموو ئوممەتێک کۆمەڵێک لە گەورەکانیان کۆ دەکەینەوە وحەشریان دەکەین، ئەوانەیان باوەڕیان نەبوو بە ئایەتەکانی ئێمە وبە درۆیان دادەنا، ئەوان ھەموویان پێکەوە سەرەتایان تا کۆتاییان دەدرێنە بەر بەرەو لێپرسینەوەو حساب لەگەڵ کردن. لاپەڕە ١١ لە ١٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءُو قَالَ أَكَذَّبْتُم بِـَٔايَـٰتِى وَلَمْ تُحِيطُوا۟ بِهَا عِلْمًا أَمَّاذَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ﴿٨٤﴾
دەدرێنە بەر تا دەگەنە شوێن وجێگای لێپرسینەوەیان، لەوێدا اللە تەعالا بە سەرزەنشتەوە پێیان دەڵێت: ئایا ئایەت ونیشانەکانی ئێمەتان بە درۆ دەزانی وباوەڕتان پێی نەکرد، ئەو ئایەت ونیشانانەی بەڵگە بوون لەسەر تەوحید ویەکخواپەرستی من وھەموو شەریعەت ویاسا وڕێساکانی منیان تێدا بوو، یاخود ئێوە زانیاری تەواوتان نەبوو کە ئەو ئایەتانە ناھەق وناڕاستن ئەوەیش وای لێکردن باوەڕ نەکردن وبەدرۆزانینی بۆ کردنە بیانوویەک، یان ئایا ئێوە لە دونیا چی کردەوەیەکتان دەکرد ئەگەر باوەڕتان پێی ھەبوو، یان بە درۆتان دادەنا وباوەڕتان پێی نەبوو؟
وَوَقَعَ ٱلْقَوْلُ عَلَيْهِم بِمَا ظَلَمُوا۟ فَهُمْ لَا يَنطِقُونَ ﴿٨٥﴾
بەھۆی ستەم وباوەڕ نەبوونیان بە اللە وبە درۆ زانینی ئایەت ونیشانەکانی بڕیاری سزادانیان بەسەردا سەپی، وە ئەوان ناتوانن بۆ بەرگری کردن لە خۆیان ھیچ قسەیەک بکەن، لەبەر بێ توانایی وبەتاڵی بەڵگە ودەلیلەکانیان
أَلَمْ يَرَوْا۟ أَنَّا جَعَلْنَا ٱلَّيْلَ لِيَسْكُنُوا۟ فِيهِ وَٱلنَّهَارَ مُبْصِرًا ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَـٰتٍۢ لِّقَوْمٍۢ يُؤْمِنُونَ ﴿٨٦﴾
ئایا ئەوانەی باوەڕیان بە زیندووبونەوە نییە تەماشا ناکەن ئێمە شەومان داناوە بۆ ئەوەی ئەوان بەخەوتن تێیدا ئارام ببنەوە وپشووی تێدا بدەن، وە ڕۆژیشمان ڕووناک کردووەتەوە بۆ ئەوەی چاویان تێیدا ببینێت وبە دوای بژێوی ژیانیاندا بگەڕێن، بێگومان لەم مردنەی ڕۆژانە دووبارە دەبێتەوە، وە لە دوای ئەویش زیندوو دەکرێنەوە بەڵگە و نیشانەی ڕوون وئاشکرا ھەن بۆ کۆمەڵی باوەڕداران
وَيَوْمَ يُنفَخُ فِى ٱلصُّورِ فَفَزِعَ مَن فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَمَن فِى ٱلْأَرْضِ إِلَّا مَن شَآءَ ٱللَّهُ ۚ وَكُلٌّ أَتَوْهُ دَٰخِرِينَ ﴿٨٧﴾
ئەی پێغەمبەر- باسی ئەو کاتە بکە ئەو فریشتەیەی ڕاسپێرراوە فوو بکات بە کەڕەنادا فووی دووەمی کرد پێیدا، ھەرچی لە ئاسمانەکان وزەویدایە ھەر ھەمووی ئەترسێت، تەنھا ئەو کەسانە نەبێت اللە تەعالا ویستی لەسەرە بە فەزڵی خۆی نەترسێن، وە ھەرچی مەخلوقات وبەدیھێنراوە لەو ڕۆژەدا بە ملکەچی وبە زەلیلی دەھێنرێن
وَتَرَى ٱلْجِبَالَ تَحْسَبُهَا جَامِدَةًۭ وَهِىَ تَمُرُّ مَرَّ ٱلسَّحَابِ ۚ صُنْعَ ٱللَّهِ ٱلَّذِىٓ أَتْقَنَ كُلَّ شَىْءٍ ۚ إِنَّهُۥ خَبِيرٌۢ بِمَا تَفْعَلُونَ ﴿٨٨﴾
لەو ڕۆژەدا چیاکان دەبینیت وا دەزانیت لە جێگای خۆیان ڕاوەستاون وناجوڵێن، بەڵام لەڕاستیدا وەک ھەور بە خێرایی دەڕۆن، ئەمە دروستکراوی اللە یە، ھەموو شتێکی بە رێکوپێکی دروست کردوون ھەر ئەویشە دەیانجوڵێنێت، بێگومان زۆر زانایە بە کردەوەی ئێوە، وە ھیچ شتێکی لا نھێنی وشاراوە نییە لە کاروکردەوەتان، وە پاداشتی ھەموویشتان دەداتەوە لەسەری
مَن جَآءَ بِٱلْحَسَنَةِ فَلَهُۥ خَيْرٌۭ مِّنْهَا وَهُم مِّن فَزَعٍۢ يَوْمَئِذٍ ءَامِنُونَ ﴿٨٩﴾
ھەر کەسێک لە ڕۆژی دواییدا بە باوەڕ وکار وکردەوەی چاکەوە بێت ئەوە بەھەشت بۆ ئەوە، وە ئەوانە دڵنیا وتەئمینن لەترس وداچڵەکینی ڕۆژی قیامەت بەدڵنیاکردنەوەی اللە تەعالا بۆیان
وَمَن جَآءَ بِٱلسَّيِّئَةِ فَكُبَّتْ وُجُوهُهُمْ فِى ٱلنَّارِ هَلْ تُجْزَوْنَ إِلَّا مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ﴿٩٠﴾
وە ھەر کەسێکیش لەو ڕۆژەدا بە کوفر وبێباوەڕی وگوناھ وتاوانەوە بگەڕێتەوە، ئەوا بەڕوومەتدا دەخرێنە ناو ئاگری دۆزەخەوە، وە بەسەرزەنشت وسوکایەتی پێکردنەوە پێیان دەوترێت: ئایا ئێوە ھیچ سزایەک دەدرێن تەنھا بەھۆی کار وکردەوە خراپەکانی خۆتانەوە نەبێت لە کوفر وبێباوەڕی وگوناھ وتاوان لە دونیادا دەتانکرد؟ لاپەڕە ١٢ لە ١٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
إِنَّمَآ أُمِرْتُ أَنْ أَعْبُدَ رَبَّ هَـٰذِهِ ٱلْبَلْدَةِ ٱلَّذِى حَرَّمَهَا وَلَهُۥ كُلُّ شَىْءٍۢ ۖ وَأُمِرْتُ أَنْ أَكُونَ مِنَ ٱلْمُسْلِمِينَ ﴿٩١﴾
ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: بە دڵنیاییەوە من فەرمانم پێکراوە تەنھا پەروەردگاری شاری مەککە بپەرستم کە حەرامی کردووە لەم شارەدا خوێنی ھیچ کەسێک بڕێژرێت، وە ستەم لە ھیچ کەسێک بکرێت، وە ڕاوی تێدا بکرێت، وە داری ببڕرێتەوە، وە ھەموو شتێکیش تەنھا موڵکی ئەو زاتە پیرۆزەیە، وە فەرمانم پێکراوە لە موسڵمانان بم، وە ملکەچ وگوێڕایەڵی اللە تەعالا بم
وَأَنْ أَتْلُوَا۟ ٱلْقُرْءَانَ ۖ فَمَنِ ٱهْتَدَىٰ فَإِنَّمَا يَهْتَدِى لِنَفْسِهِۦ ۖ وَمَن ضَلَّ فَقُلْ إِنَّمَآ أَنَا۠ مِنَ ٱلْمُنذِرِينَ ﴿٩٢﴾
وە فەرمانم پێکراوە قورئان بخوێنمەوە بەسەر خەڵکیدا، جا ھەر کەسێک ھیدایەتی پێ وەرگرت، وە کار وکردەوەی پێکرد، ئەوا سوود وقازانجی ھیدایەتەکەی بۆ خۆیەتی، وە ھەرکەسێکیش گومڕا بوو، وە لە ڕێنوماییەکانی لایدا ونکۆڵی لێی کرد، وە بە گوێرەی ئەو کاری نەکرد، پێی بڵێ: بێگومان من یەکێکم لە ترسێنەران، دەتانترسێنم بە سزای اللە تەعالا، وە ھیدایەتی ئێوە بەدەستی من نییە
وَقُلِ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ سَيُرِيكُمْ ءَايَـٰتِهِۦ فَتَعْرِفُونَهَا ۚ وَمَا رَبُّكَ بِغَـٰفِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ ﴿٩٣﴾
وە - ئەی پێغەمبەر- بڵێ: سوپاس وستایش بۆ اللە تەعالا لەسەر تەواوی نیعمەت وبەخششەکانی کە لە ژمارە نایەن، وە بە زوویی اللە تەعالی نیشانە وئایەتەکانی خۆی لە ئاسمانەکان وزەوی وڕزق وڕۆزی نیشان دەدات، ئێوەیش دەیناسنەوە بە شێوەیەکی وا ڕینوماییتان دەکات بۆ گوێڕایەڵی کردنی ھەق وڕاستی، وە پەروەردگاری تۆ بێ ئاگا نییە لەوەی ئەنجامی دەدەن، بەڵکو ئاگاداری ھەموویەتی، ھیچ شتێکی لا نھێنی وشاراوە نییە، وە پاداشتی ھەموویشتان دەداتەوە. لاپەڕە ١٣ لە ١٣ moc.hgelp
بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن