سەرەکیتەفسیرالقصص (28)

تەفسیر القصص — Al-Qasas (28)

مەککی · 88 ئایەت

بخوێنە · گوێبگرەفایلی PDF

طسٓمٓ ﴿١﴾

تِلْكَ ءَايَـٰتُ ٱلْكِتَـٰبِ ٱلْمُبِينِ ﴿٢﴾

ئەم ئایەتانە، ئایەتەکانی قورئانی پیرۆزن، ڕوون وئاشکران وھیچ ناڕوونییەکیان تێدا نییە

نَتْلُوا۟ عَلَيْكَ مِن نَّبَإِ مُوسَىٰ وَفِرْعَوْنَ بِٱلْحَقِّ لِقَوْمٍۢ يُؤْمِنُونَ ﴿٣﴾

ھەندێک لە ھەواڵی موسا وفیرعەونت بە ڕاستی ودروستی بەسەردا دەخوێنینەوە، کەھیچ گومان ودوو دڵی تێدا نییە بۆ گەلی باوەڕدار، چونکە ئەوان سوود وەردەگرن لەوەی لە قورئاندا ھاتووە

إِنَّ فِرْعَوْنَ عَلَا فِى ٱلْأَرْضِ وَجَعَلَ أَهْلَهَا شِيَعًۭا يَسْتَضْعِفُ طَآئِفَةًۭ مِّنْهُمْ يُذَبِّحُ أَبْنَآءَهُمْ وَيَسْتَحْىِۦ نِسَآءَهُمْ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ مِنَ ٱلْمُفْسِدِينَ ﴿٤﴾

بێگومان فیرعەون ملھوڕ ویاخی بوو لە زەوی میسردا، وە خەڵکەکەی پارچە پارچە وبەش بەش کرد، کۆمەڵێکیانی ژێر دەست ولاواز کردبوو کە بەنوئیسرائیلییەکان بوون، نێرینەکانی دەکوشتن ومێینەکانی دەھێشتەوە بۆ خزمەتکردنی خۆیان تاوەکو بە تەواوی سووک وڕیسوایان بکات، بێگومان فیرعەون لە خراپەکاران بوو لەسەر زەویدا چونکە زوڵم وستەمی زۆری کرد، وە لە اللە یاخی بوو ولە بەرامبەریدا خۆی بە گەورە دادەنا

وَنُرِيدُ أَن نَّمُنَّ عَلَى ٱلَّذِينَ ٱسْتُضْعِفُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ وَنَجْعَلَهُمْ أَئِمَّةًۭ وَنَجْعَلَهُمُ ٱلْوَٰرِثِينَ ﴿٥﴾

دەمانەوێت منەت بکەین بەسەر بەنو ئیسرائیلدا، وە فەزڵ وچاکەی خۆمانیان بەسەردا بڕێژین، ئەوانەی فیرعەون لە زەوی میسردا لا واز وژێردەستەی کردبوون، ئەمانەوێت دوژمنەکانیان لەناو ببەین، وە لا وازی وژێر دەستەیشیان نەھێڵین، وە بیانکەینە پێشەوا وسەرمەشقی ھەق وڕاستی خەڵکی شوێنیان بکەون، وە بیانکەینە میراتگری سەر زەوی پیرۆزی وڵاتی شام لە دوای تیاچوونی فیرعەون، ھەروەکو اللە تەعالا فەرموویەتی: (و أو رثنا القوم الذين كانوا يس تض عفون مش ارق الأرض ومغاربها خۆرئاوای زەوی، لەو شوێنەى بەرەکەتدارمان کرد -مەبەست لێی ئەوەیە کردنی بەمیراتگری وڵاتی شام، ئەو وڵاتەی کە خوای گەورە بەرەکەتداری کردبوو بە ڕواندنی کشتوکاڵ وبەروبومەکەی بەجوانترین شێوە-)

وَنُمَكِّنَ لَهُمْ فِى ٱلْأَرْضِ وَنُرِىَ فِرْعَوْنَ وَهَـٰمَـٰنَ وَجُنُودَهُمَا مِنْهُم مَّا كَانُوا۟ يَحْذَرُونَ ﴿٦﴾

وە لەسەر زەویدا جێگیریان بکەین ودەسەڵاتیان پێ بدەین، وە پیشانی فیرعەون وھامان ودەست وپێوەندەکە وسەربازەکانی بدەین کە یارمەتیدەری سەرەکی دەسەڵاتەکەی بوون، ئەم خەڵکە لا واز وبێدەسەڵاتەی ئەوان لێی دەترسێن کە دەسەڵاتەکەیان لەناو ببات لەسەر دەستی مناڵێکی نێرینەی بەنوئیسرائیل دەبێت

وَأَوْحَيْنَآ إِلَىٰٓ أُمِّ مُوسَىٰٓ أَنْ أَرْضِعِيهِ ۖ فَإِذَا خِفْتِ عَلَيْهِ فَأَلْقِيهِ فِى ٱلْيَمِّ وَلَا تَخَافِى وَلَا تَحْزَنِىٓ ۖ إِنَّا رَآدُّوهُ إِلَيْكِ وَجَاعِلُوهُ مِنَ ٱلْمُرْسَلِينَ ﴿٧﴾

بەدایکی موسامان ڕاگەیاندن وئیلھاممان بۆ کرد کە شیر بدە بە موسا تا ئەو کاتەی ترست لێی ھەیە کە فیرعەون ودەست وپێوەندەکەی دەیکوژن، ئەمجا بیخەرە ناو سندوقێکەوە وفڕێی بدەرە نێو ڕووباری نیلەوە، وە ھیچ مەترسە لێی کە نوقمی نێو ئاو ببێت یان فیرعەون زیانی پێ بگەیەنێت، وە ھیچ دڵتەنگیش مەبە لە جیابوونەوە لێی، بێگومان ئێمە ئەوت بەزیندوویی بۆ دەگێڕینەوە، وە دەیکەین بە یەکێک لەو پێغەمبەرانەی کە اللە تەعالا دەیاننێرێت بۆ لای خەڵکی وبەدیھێنراوەکانی. لاپەڕە ١ لە ١٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر و

فَٱلْتَقَطَهُۥٓ ءَالُ فِرْعَوْنَ لِيَكُونَ لَهُمْ عَدُوًّۭا وَحَزَنًا ۗ إِنَّ فِرْعَوْنَ وَهَـٰمَـٰنَ وَجُنُودَهُمَا كَانُوا۟ خَـٰطِـِٔينَ ﴿٨﴾

ھەرچۆنێك ئیلھاممان بۆ کردبوو دایکی موسا ھەمووی جێ بەجێ کرد، وە موسای فڕێ دایە نێو ڕووباری نیلەوە، ئەمجا دەست وپێوەندەکەی فیرعەون ھەڵیانگرتەوە، تاوەکو ئەوە بێتەدی کە اللە تەعالا دەیەوێت، بۆ ئەوەی موسا ببێت بە دوژمنی فیرعەون واللە تەعالایش لەسەر دەستی ئەو موڵک ودەسەڵاتەکەی لەناو ببات، وە ببێت بەھۆی خەم وخەفەتیش بۆی، بێگومان فیرعەون وھامان ولەشکر وسوپاکەی تاوانبار وسەرپێچیکار بوون بەھۆی کوفر وبێباوەڕی ویاخی بوون وخراپەکاریان لەسەر زەویدا

وَقَالَتِ ٱمْرَأَتُ فِرْعَوْنَ قُرَّتُ عَيْنٍۢ لِّى وَلَكَ ۖ لَا تَقْتُلُوهُ عَسَىٰٓ أَن يَنفَعَنَآ أَوْ نَتَّخِذَهُۥ وَلَدًۭا وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ ﴿٩﴾

کاتێک فیرعەون ویستی موسا بکوژێت، ژنەکەی فیرعەون پێی وت: ئەم مناڵە سەرچاوەی دڵخۆشی وئاسوودەییە بۆ من وبۆ تۆیش، جا مەیکوژە بەڵکو ببێتە خزمەتکارمان وسوود وقازانجمان پێ بگەیەنێت، یان بیکەین بە کوڕی خۆمان وناوی بخەینە سەر خۆمان، لە کاتێکدا ئەوان نەیاندەزانی موڵک ودەسەڵاتەکەیان لەسەر دەستی ئەم مناڵە چی لێ دێت

وَأَصْبَحَ فُؤَادُ أُمِّ مُوسَىٰ فَـٰرِغًا ۖ إِن كَادَتْ لَتُبْدِى بِهِۦ لَوْلَآ أَن رَّبَطْنَا عَلَىٰ قَلْبِهَا لِتَكُونَ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ ﴿١٠﴾

دڵی دایکی موسا بەتاڵ وچۆڵ بوو، ھۆشی لای ھیچ کار وبارێکی دونیا نەبوو ئیللا كاروباری موسا نەبێت، بۆیە ئارامی لێ ھەڵگیرابوو، ھێندە دڵی پەیوەست بوو بە موساوە خەریک بوو ئاشکرای بکات کە موسا کوڕی ئەوە، ئەگەر بھاتایە دڵی ئەومان دامەزراو وبەھێز نەکردایە بۆ ئەوەی لەو باوەڕدارانە بێت کە پشت بە پەروەردگاریان دەبەستن، وە لە ئارامگرانیش بێت لەوەی بەسەری دێت

وَقَالَتْ لِأُخْتِهِۦ قُصِّيهِ ۖ فَبَصُرَتْ بِهِۦ عَن جُنُبٍۢ وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ ﴿١١﴾

دایکی موسا (سەلامی اللە ی لێ بێت) دوای ئەوەی موسای فڕێدایە ناو ڕووباری نیلەوە بە خوشکەکەی موسای وت: بە شوێن ئەو سندوقەدا بڕۆ کە موسای تێدایە، بزانە چی بەسەر دێت، ئەوە بوو خوشکەکەی لە دوورەوە چاودێری دەکرد تاوەکو نھێنییەکەیان ئاشکرا نەبێت، وە فیرعەون دەست وپێوەندەکەی نەزانن ئەو خوشکیەتی و چاودێری ھەواڵی ئەو دەکات

۞ وَحَرَّمْنَا عَلَيْهِ ٱلْمَرَاضِعَ مِن قَبْلُ فَقَالَتْ هَلْ أَدُلُّكُمْ عَلَىٰٓ أَهْلِ بَيْتٍۢ يَكْفُلُونَهُۥ لَكُمْ وَهُمْ لَهُۥ نَـٰصِحُونَ ﴿١٢﴾

کاتێک موسایان ھەڵگرتەوە وویستیان شیری بدەنێ، بە فەرمانی اللە تەعالا موسا شیری ھیچ ئافرەتێکی نەخوارد، لەو کاتەدا خوشکەکەی موسا بینی ئەوان سوورن لەسەر شیرپێدانی موسا، پێی وتن: ئایا ڕێنوماییتان بکەم بۆ ماڵێک کە ئەوان دەتوانن شیری بدەنێ وپەروەردەی بکەن وچاویانق لێ بێت ودڵسۆز بن بۆی؟

فَرَدَدْنَـٰهُ إِلَىٰٓ أُمِّهِۦ كَىْ تَقَرَّ عَيْنُهَا وَلَا تَحْزَنَ وَلِتَعْلَمَ أَنَّ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقٌّۭ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ ﴿١٣﴾

اللە تەعالا دەفەرموێت: موسامان گەڕاندەوە بۆ لای دایکی تاوەکو لە نزیکی بێت، وە دڵی پێی خۆش بێت وچاوی ڕوون بێتەوە بە بینین وگەڕانەوەی مناڵەکەی، وە خەم وخەفەت نەخوات بەدوور کەوتنەوەی، وە بۆ ئەوەیش بزانێت بەڵێنی اللە تەعالا ھەق وڕاستە بە گەڕانەوەی موسا وھیچ گومانی تێدا نییە، بەڵام زۆربەیان ئاگاداری ئەم بەڵێنە نین، وە ھیچ کەس نەیزانی ئەو ئافرتە دایکی موسایە

وَلَمَّا بَلَغَ أَشُدَّهُۥ وَٱسْتَوَىٰٓ ءَاتَيْنَـٰهُ حُكْمًۭا وَعِلْمًۭا ۚ وَكَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْمُحْسِنِينَ ﴿١٤﴾

کاتێک موسا گەیشتە تەمەنی بەھێز بوونی جەستە وژیری، پێش پێغەمبەرایەتی دانایی وزانستمان پێدا لە ئاینی بەنوئیسرائیل، ھەروەک چۆن پاداشتی موسامان دایەوە لەسەر گوێڕایەڵی وفەرمانبەرداری، ئاوایش پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوە لە ھەموو سەردەم وشوێنێکدا. لاپەڕە ٢ لە ١٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَدَخَلَ ٱلْمَدِينَةَ عَلَىٰ حِينِ غَفْلَةٍۢ مِّنْ أَهْلِهَا فَوَجَدَ فِيهَا رَجُلَيْنِ يَقْتَتِلَانِ هَـٰذَا مِن شِيعَتِهِۦ وَهَـٰذَا مِنْ عَدُوِّهِۦ ۖ فَٱسْتَغَـٰثَهُ ٱلَّذِى مِن شِيعَتِهِۦ عَلَى ٱلَّذِى مِنْ عَدُوِّهِۦ فَوَكَزَهُۥ مُوسَىٰ فَقَضَىٰ عَلَيْهِ ۖ قَالَ هَـٰذَا مِنْ عَمَلِ ٱلشَّيْطَـٰنِ ۖ إِنَّهُۥ عَدُوٌّۭ مُّضِلٌّۭ مُّبِينٌۭ ﴿١٥﴾

و ل ى ى إ نه عد م ض م بين لەو کاتەی خەڵکی لە ماڵەکانی خۆیان پشوویان دەدا، موسا چووە ناو شارەکەوە، وە دوو پیاوی بینی لەگەڵ یەکتر دەمەقاڵێیان دەکرد ولە یەکتریان دەدا، یەکێکیان لە بەنوئیسرائیلییەکان بوو، گەلەکەی موسا خۆی (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت)، ئەوی دیکەشیان لە قبطییەکان بوو گەلەکەی فیرعەون ودوژمنەکانی موسا، ئەو پیاوەیان لەگەل وھۆزەکەی موسا بوو، داوای لە موسا کرد یارمەتی بدات دژ بە قبطییەکە کە دوژمنی ئەویش بوو، ئەوە بوو موسا بۆکزێکی لە قبطییەکەدا، لەبەر بەھێزی بۆکزەکەی موسا دەست بەجێ کابرا مرد وگیانی دەرچوو، موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت)، وتی: ئەم کارە شەیتان بۆمی ڕازاندەوە وھانیدام، بێگومان شەیتان دوژمنێکی گومڕاکەرە بۆ ھەرکەسێک شوێنی بکەوێت، وە دوژمنێکی ڕوون وئاشکرایشە، ئەوەی ڕوویدا لە من بە ھۆی دوژمنایەتی شەیتانەوە بوو، وە بەھۆی ئەوەیشەوە کە گومڕاکەرە دەیەوێت گومڕام بکات

قَالَ رَبِّ إِنِّى ظَلَمْتُ نَفْسِى فَٱغْفِرْ لِى فَغَفَرَ لَهُۥٓ ۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلْغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ ﴿١٦﴾

موسا دانی نا بەو گوناھەی لێی ڕوویدا ولە پەروەردگاری پاڕایەوە ووتی: ئەی پەروەردگارم من ستەمم لە خۆم کرد ئەم کابرا قبطییەم کوشت، لە گوناھم خۆشبە، اللە تەعالا بۆی ڕوونکردینەوە کە لە موسا خۆش بوو، بێگومان ئەو لێبووردەی ھەرکەسێکە لە بەندەکانی کە تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆ لای ئەو، وە زۆریش بە بەزەییە بەرامبەریان

قَالَ رَبِّ بِمَآ أَنْعَمْتَ عَلَىَّ فَلَنْ أَكُونَ ظَهِيرًۭا لِّلْمُجْرِمِينَ ﴿١٧﴾

پاشان اللە تەعالا زیاتر باسی نزا وپاڕانەوەکەی موسا دەکات، کە تێیدا وتی: پەروەردگارم بە ھۆی ئەوەی نیعمەت وچاکەی خۆتت لەھێز ودانایی وزانست وزانیاری پێ بەخشیووم، بڕیار بێت ئیتر نەبمە پشتیوانی ھیچ تاوانبارێک لە تاوانەکەیدا. ى

فَأَصْبَحَ فِى ٱلْمَدِينَةِ خَآئِفًۭا يَتَرَقَّبُ فَإِذَا ٱلَّذِى ٱسْتَنصَرَهُۥ بِٱلْأَمْسِ يَسْتَصْرِخُهُۥ ۚ قَالَ لَهُۥ مُوسَىٰٓ إِنَّكَ لَغَوِىٌّۭ مُّبِينٌۭ ﴿١٨﴾

كاتێك ئەوەی ڕوویدا لە موسا لە کوشتنی قبطییەکە، ئیتر لەوە بەدواوە موسا لەو شارەدا بەترسەوە دەجوڵایەوە وچاودێری ھەواڵەکانی دەکرد کەچی ڕوو دەدات، لەپڕ ئەو کابرا بەنوئیسرائیلییەی دوێنی داوای یارمەتی کرد لە موسا دژ بەو قبطییەی کوشتی، ئەمڕۆیش جارێکی تر داوای لێکرد یارمەتی بدات دژ بە قبطییەکی تر، بۆیە موسا پێی وت: بەڕاستی تۆ کەسێکی زۆر گومڕای ڕوون وئاشکرایت. و

فَلَمَّآ أَنْ أَرَادَ أَن يَبْطِشَ بِٱلَّذِى هُوَ عَدُوٌّۭ لَّهُمَا قَالَ يَـٰمُوسَىٰٓ أَتُرِيدُ أَن تَقْتُلَنِى كَمَا قَتَلْتَ نَفْسًۢا بِٱلْأَمْسِ ۖ إِن تُرِيدُ إِلَّآ أَن تَكُونَ جَبَّارًۭا فِى ٱلْأَرْضِ وَمَا تُرِيدُ أَن تَكُونَ مِنَ ٱلْمُصْلِحِينَ ﴿١٩﴾

کاتێک موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) ویستی بە توندی بدات لەو قبطییەی کە دوژمنی ئەو وبەنوئیسرائیلییەکەش بوو، بەنوئیسرائیلیەکە وای زانی موسا لەو دەدات کاتێک گوێی لێ بوو موسا وتی (بەڕاستی تۆ کەسێکی زۆر گومڕای ڕوون وئاشکرایت) بەنوئیسرائیلیەکە بە موسای وت: ئایا دەتەوێت منیش بکوژیت ھەروەکو چۆن دوێنێ کەسێکی تریشت کوشت، تۆ ئەی موسا دەتەوێت زۆردار وملھوڕ بیت لە زەویدا خەڵکی بکوژیت وستەمیان لێ بکەیت، تۆ ناتەوێت لەو کەسانە بیت کە ئاشتەوایی دەکەن لە نێوان کەسە ناکۆکەکاندا

وَجَآءَ رَجُلٌۭ مِّنْ أَقْصَا ٱلْمَدِينَةِ يَسْعَىٰ قَالَ يَـٰمُوسَىٰٓ إِنَّ ٱلْمَلَأَ يَأْتَمِرُونَ بِكَ لِيَقْتُلُوكَ فَٱخْرُجْ إِنِّى لَكَ مِنَ ٱلنَّـٰصِحِينَ ﴿٢٠﴾

کاتێک ھەواڵەکە بڵاو بوویەوە (کە پیاوەکەی دوێنێ موسا کوشتویەتی)، پیاوێک لەوپەڕی شارەوە بە پەلە ھات بۆ لای موسا وبەزەیی پێدا دەھاتەوە نەوەک دەستگیری بکەن وبیکوژنەوە لەبری کابرای قبطی کوژراو، بە موسای وت: ئەی موسا پیاوە ناودارەکانی دەوروبەری فیرعەون کۆبوونەتەوە ولەناو خۆیاندا ڕاوێژ دەکەن وپیلان دادەنێن بۆ ئەوەی بتکوژن، بۆیە زوو خێرا لە شار بڕۆ وئێرە جێ بھێڵە، بێگومان من دڵسۆزتم وبەزەییم پێتدا دێتەوە ودەترسم بتگرن وبتکوژن. لاپەڕە ٣ لە ١٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

فَخَرَجَ مِنْهَا خَآئِفًۭا يَتَرَقَّبُ ۖ قَالَ رَبِّ نَجِّنِى مِنَ ٱلْقَوْمِ ٱلظَّـٰلِمِينَ ﴿٢١﴾

موسایش بە گوێی ئەو کەسە ئامۆژگاریكارە دڵسۆزەی کرد، بەترسەوە لە شار چووە دەرەوە، زۆر بە وردی چاودێری دەکرد بزانێت چی ڕوو دەدات، لە پەروەردگاری پاڕایەوە ووتی: ئەی پەروەردگارم ڕزگارم بکە لەدەست گەلی ستەمکاران ودەستیان نەگات پێم

وَلَمَّا تَوَجَّهَ تِلْقَآءَ مَدْيَنَ قَالَ عَسَىٰ رَبِّىٓ أَن يَهْدِيَنِى سَوَآءَ ٱلسَّبِيلِ ﴿٢٢﴾

کاتێک موسا بەرەو شاری مەدیەن ڕۆیشت، وتی: بەڵکو پەروەردگارم ڕێنوماییم بکات بۆ باشترین وڕاسترین ڕێگا، وە لێم ون نەبێت

وَلَمَّا وَرَدَ مَآءَ مَدْيَنَ وَجَدَ عَلَيْهِ أُمَّةًۭ مِّنَ ٱلنَّاسِ يَسْقُونَ وَوَجَدَ مِن دُونِهِمُ ٱمْرَأَتَيْنِ تَذُودَانِ ۖ قَالَ مَا خَطْبُكُمَا ۖ قَالَتَا لَا نَسْقِى حَتَّىٰ يُصْدِرَ ٱلرِّعَآءُ ۖ وَأَبُونَا شَيْخٌۭ كَبِيرٌۭ ﴿٢٣﴾

ى جا کاتێک گەیشتە سەرچاوەی ئاوەکەی مەدیەن، کە خەڵکی ئاژەڵیان لێ ئاو دەدا، کۆمەڵێک خەڵکی بینی ئاژەڵەکانیان ئاو دەدەن، جگە لەوانیش دوو ئافرەتی تری بینی لەلایەکەوە وەستابوون بەدیاری ئاژەڵەکانیانەوە، تاوەکو خەڵکی تەواو بن لە ئاودانی مەڕ وماڵاتەکانیان ئەمجا بچن ئاوی ئاژەڵەکانیان بدەن، موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) بەو دوو ئافرتەی وت: ئەوە چیتانە بۆچی وەک ئەو خەڵکە ئاژەڵەکانتان ئاو نادەن؟ وتیان: واڕاھاتوین ھەتا شوانەکانی تر لێرە نەڕۆن ئێمە ئاژەڵی خۆمان ئاو نادەین، بۆ ئەوەی تێکەڵاوی ئەوان نەبین، وە باوکیشمان پیرە وتوانای ئاودانی ئاژەڵەکەی خۆمانی نییە، بۆیە ناچارین ئێمە خۆمان ئاویان بدەین

فَسَقَىٰ لَهُمَا ثُمَّ تَوَلَّىٰٓ إِلَى ٱلظِّلِّ فَقَالَ رَبِّ إِنِّى لِمَآ أَنزَلْتَ إِلَىَّ مِنْ خَيْرٍۢ فَقِيرٌۭ ﴿٢٤﴾

موسا بەزەیی پێیاندا ھاتەوە ومەڕ وبزنەکانی بۆ ئاودان وپاشان چوویە سێبەرێکەوە وکەمێک پشوویدا، وە لەپەروەردگاری پاڕایەوە وبێدەسەڵاتی خۆی بۆ نیشاندا، وە وتی: ئەی پەروەردگارم بێگومان من ھەژارم وپێویستم بەھەر خێر وچاکەیەکە بۆم بنێریت

فَجَآءَتْهُ إِحْدَىٰهُمَا تَمْشِى عَلَى ٱسْتِحْيَآءٍۢ قَالَتْ إِنَّ أَبِى يَدْعُوكَ لِيَجْزِيَكَ أَجْرَ مَا سَقَيْتَ لَنَا ۚ فَلَمَّا جَآءَهُۥ وَقَصَّ عَلَيْهِ ٱلْقَصَصَ قَالَ لَا تَخَفْ ۖ نَجَوْتَ مِنَ ٱلْقَوْمِ ٱلظَّـٰلِمِينَ ﴿٢٥﴾

کاتێک دوو ئافرەتەکە ڕۆیشتنەوە وھەواڵەکەیان بۆ باوکیان گێرایەوە، باوکیشیان یەکێک لە دوو کچەکەی خۆی نارد بۆ ئەوەی بانگی بکات بۆی، بەشەرم وشکۆیەکەوە ھاتە لای موسا وپێی وت: بێگومان باوکم بانگت دەکات ودەیەوێت بڕۆیت بۆ لای بۆ ئەوەی پاداشتی ئەوەت بداتەوە کە مەڕ وماڵاتەکەت بۆ ئاوداین، جا کاتێک موسا ھات بۆ لای باوکیان وھەواڵی خۆی وکوشتنی کابرای قبطی وھەڵھاتنی لە میسری بۆ باس کرد، باوکی کچەکانیش موسای دڵنیا کردەوە وپێی وت: مەترسە تۆ ڕزگارت بووە لە گەلی ستەمکاران، لە فیرعەون ودەست وپێوەندەکەی، چونکە ئەوان دەسەڵاتیان نییە بەسەر مەدیەندا، ئەوان ناتوانن بگەن بەتۆ وئازارت بدەن

قَالَتْ إِحْدَىٰهُمَا يَـٰٓأَبَتِ ٱسْتَـْٔجِرْهُ ۖ إِنَّ خَيْرَ مَنِ ٱسْتَـْٔجَرْتَ ٱلْقَوِىُّ ٱلْأَمِينُ ﴿٢٦﴾

یەکێک لە کچەکانی بە باوکی وت: ئەی باوکە گیان ئەم پیاوە بگرە بەکرێ تاوەکو ببێتە شوانمان ومەڕ وماڵاتەکەمان بۆ بلەوەڕێنێت، ئەو شایانی ئەو کارەیە بێگومان چاکترین ڕەنجبەرە کە تۆ بەکرێی بگریت، چونکە بەھێز ودەست پاکە، بەھێزە چونکە ئەوەی داوای لێ بکەیت ئەنجامی دەدات، وە ئەمین ودەست پاکیشە ھەرچیەکی بخەیتە ژیڕ دەست خیانەتی لێ ناکات

قَالَ إِنِّىٓ أُرِيدُ أَنْ أُنكِحَكَ إِحْدَى ٱبْنَتَىَّ هَـٰتَيْنِ عَلَىٰٓ أَن تَأْجُرَنِى ثَمَـٰنِىَ حِجَجٍۢ ۖ فَإِنْ أَتْمَمْتَ عَشْرًۭا فَمِنْ عِندِكَ ۖ وَمَآ أُرِيدُ أَنْ أَشُقَّ عَلَيْكَ ۚ سَتَجِدُنِىٓ إِن شَآءَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلصَّـٰلِحِينَ ﴿٢٧﴾

ه باوکیان وتی بە موسا: بێگومان من دەمەوێت یەکێک لە کچەکانم مارەکەم لە تۆ، وە مارەییەکەیشی ئەوەیە ھەشت ساڵ شوانی مەڕ وماڵاتەکەم بیت، خۆ ئەگەر کردە دە ساڵ وتەواوت کرد ئەوە لە چاکەی خۆتەوەیە ومن ناچارت ناکەم بەوە، چونکە گرێبەستەکەی نێوانمان لەسەر ھەشت ساڵ دەبێت، لە ھەشت ساڵ زیاتر کارێکی خۆبەخشانەیە، نامەوێت پابەندت کەم بە کارێکەوە گران وقورس بێت لەسەرت، ئەگەر اللە تەعالا بیەوێت دەمبینی لە چاکەکاران دەبم کە وەفایان ھەیە بە لاپەڕە ٤ لە ١٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر گرێبەستەکانەوە وپەیمان وبەڵێنی خۆیان ناشکێنن

قَالَ ذَٰلِكَ بَيْنِى وَبَيْنَكَ ۖ أَيَّمَا ٱلْأَجَلَيْنِ قَضَيْتُ فَلَا عُدْوَٰنَ عَلَىَّ ۖ وَٱللَّهُ عَلَىٰ مَا نَقُولُ وَكِيلٌۭ ﴿٢٨﴾

موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) وتی: ئەوەی وتت وباستکرد بڕیار وپەیمان بێت لە نێوان من وتۆدا ولەسەری ڕێکەوتین، ھەرکام لەو دوو ماوەیە ھەشت ساڵەکە یان دە ساڵەکەم تەواو کرد ئەوا پەیمانەکەم بەجێھێناوە، ئیتر دوای ئەوە داوای زیادەم لێ مەکە ونابێت ستەمم لێ بکرێت، وە اللە تەعالایش وەکیل وشاھیدو چادوێرە لەسەر ئەو گرێبەستەی ڕێکەوتین لەسەری

۞ فَلَمَّا قَضَىٰ مُوسَى ٱلْأَجَلَ وَسَارَ بِأَهْلِهِۦٓ ءَانَسَ مِن جَانِبِ ٱلطُّورِ نَارًۭا قَالَ لِأَهْلِهِ ٱمْكُثُوٓا۟ إِنِّىٓ ءَانَسْتُ نَارًۭا لَّعَلِّىٓ ءَاتِيكُم مِّنْهَا بِخَبَرٍ أَوْ جَذْوَةٍۢ مِّنَ ٱلنَّارِ لَعَلَّكُمْ تَصْطَلُونَ ﴿٢٩﴾

کاتێک موسا چاکترین ماوەی شوانییەکەی تەواو کرد کە دە ساڵەکە بوو، لەگەڵ خێزانیدا لە مەدیەنەوە بەڕێکەوتن بۆ میسر، لە لای ڕاستی کێوی طورەوە ئاگرێکی بەدی کرد، موسا وتی بەخێزانی: لێرە بوەستن ومەجوڵێن من ئاگرێکم بەدی کردووە، دەچم بۆ لای بەڵکو ھەواڵێکتان بۆ بھێنم، یان چڵۆسکێک ئاگری پێ بکەنەوە وخۆتانی پێ گەرم بکەنەوە لە سەرما

فَلَمَّآ أَتَىٰهَا نُودِىَ مِن شَـٰطِئِ ٱلْوَادِ ٱلْأَيْمَنِ فِى ٱلْبُقْعَةِ ٱلْمُبَـٰرَكَةِ مِنَ ٱلشَّجَرَةِ أَن يَـٰمُوسَىٰٓ إِنِّىٓ أَنَا ٱللَّهُ رَبُّ ٱلْعَـٰلَمِينَ ﴿٣٠﴾

کاتێک موسا چووە لای ئەو ئاگرەی پێشتر بینیبووی، لە کەناری لای ڕاستی دۆڵەکەوە لەو پارچە زەوییە پیرۆزەی نزیک درەختەکە، ئەو جێگایەی بە قسەکردن لەگەڵ موسادا اللە تەعالا پیرۆزی کرد، پەروەردگاری (جل جلالە) بانگی لێکردنو فەرمووی: ئەی موسا بێگومان من اللە پەروەردگاری ھەموو مەخلوقات وبەدیھێنراوەکانم

وَأَنْ أَلْقِ عَصَاكَ ۖ فَلَمَّا رَءَاهَا تَهْتَزُّ كَأَنَّهَا جَآنٌّۭ وَلَّىٰ مُدْبِرًۭا وَلَمْ يُعَقِّبْ ۚ يَـٰمُوسَىٰٓ أَقْبِلْ وَلَا تَخَفْ ۖ إِنَّكَ مِنَ ٱلْـَٔامِنِينَ ﴿٣١﴾

وە گۆچانەکەت فڕێ بدە، موسایش گوێڕایەڵی فەرمانی پەروەردگاری بوو، کاتێک بینی گۆچانەکە وەک تیرە مار دەجوڵێ ودەڕوات بۆیە لەترسا پشتێ ھەڵکرد وڕایکرد و ئاوڕی نەدایەوە، پەروەردگاری بانگی کرد وفەرمووی: ئەی موسا وەرە پێش ومەترسە لێی، چونکە بێگومان تۆ لەو کەسانەی ئەمین وبێ ترسن لەو مارە، وە لەھەر شتێکی تریش کە لێی دەترسێیت

ٱسْلُكْ يَدَكَ فِى جَيْبِكَ تَخْرُجْ بَيْضَآءَ مِنْ غَيْرِ سُوٓءٍۢ وَٱضْمُمْ إِلَيْكَ جَنَاحَكَ مِنَ ٱلرَّهْبِ ۖ فَذَٰنِكَ بُرْهَـٰنَانِ مِن رَّبِّكَ إِلَىٰ فِرْعَوْنَ وَمَلَإِي۟هِۦٓ ۚ إِنَّهُمْ كَانُوا۟ قَوْمًۭا فَـٰسِقِينَ ﴿٣٢﴾

دەستی ڕاستت بخەرە بنھەنگڵتەوە کە دەکەوێتە لای گەردنتەوە، کاتێک دەریدەھێنیت سپییە ودەدرەوشێتەوە بێ ئەوەی تووشی بەڵەکی بووبیت، ئەوە بوو موسا دەستی خستە بنھەنگڵیەوە وکاتێک دەریھێنایەوە دەستی سپی وەک بەفر وابوو، وە دەستت بلکێنە بەخۆتەوە بۆ نەھێشتنی ترس وبیمت، موسا دەستی لکاند بەخۆیەوە و ترسەکەی نەما وڕۆیشت، ئەو دوو نیشانەیەی باسکران - گۆچانەکە ودەستە سپیەکانی- دوو بەڵگەن لە لایەن پەروەردگارتەوە پێت دراوە تاوەکۆ بەو دوو بەڵگەیەوە بچیت بۆ لای فیرعەون وگەورە پیاوانی گەلەکەی، چونکە بێگومان ئەوان گەلێکن دەرچوون لە تاعەت وفەرمانبەرداری اللە تەعالا، باوەڕیان نەھێناوە وگوناھ وتاوان دەکەن و سەرپێچی دەکەن. قال رب إنى قتلت منهم نفسا فأخاف أن يقتلون

قَالَ رَبِّ إِنِّى قَتَلْتُ مِنْهُمْ نَفْسًۭا فَأَخَافُ أَن يَقْتُلُونِ ﴿٣٣﴾

موسا تەوەسولی کرد بۆ لای پەروەردگاری ووتی: ئەی پەروەردگارم بێگومان من پێشتر پیاوێکم لێ کوشتون بۆیە دەترسم ئەگەر بڕۆم ئەوەی فەرمانت پێکردووم پێیان بگەیەنم لە بری ئەو پیاوە بمکوژنەوە. لاپەڕە ٥ لە ١٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَأَخِى هَـٰرُونُ هُوَ أَفْصَحُ مِنِّى لِسَانًۭا فَأَرْسِلْهُ مَعِىَ رِدْءًۭا يُصَدِّقُنِىٓ ۖ إِنِّىٓ أَخَافُ أَن يُكَذِّبُونِ ﴿٣٤﴾

ھارونی برام لە من ڕەوانبێژتر وزمانیشی پاراوترە، لەگەڵ مندا بینێرە تاوەکو پشتیوان ویارمەتیدەرم بێت ووتەکانیشم بسەلمێنێت، ئەگەر فیرعەون وگەلەکەی باوەریان پێ نەکردم وبەدرۆیان دانام، بەڕاستی من دەترسم ئەوان بەدرۆم دابنێن وباوەڕم پێ نەکەن، ھەروەک ئوممەتانی تریش کە پێش من پێغەمبەریان بۆ ھاتبێت باوەڕیان پێ نەکردوون وبە درۆیان زانیوون

قَالَ سَنَشُدُّ عَضُدَكَ بِأَخِيكَ وَنَجْعَلُ لَكُمَا سُلْطَـٰنًۭا فَلَا يَصِلُونَ إِلَيْكُمَا ۚ بِـَٔايَـٰتِنَآ أَنتُمَا وَمَنِ ٱتَّبَعَكُمَا ٱلْغَـٰلِبُونَ ﴿٣٥﴾

اللە تەعالا وەڵامی داواکەی موسای دایەوە وفەرمووی: ئەی موسا بێگومان بەھۆی ئەوەی براکەت لە گەڵتدا دەکەین بە پێغەمبەر پشتت بەھێز دەکەین، وە دەسەڵات و بەڵگەیەکتان دەدەینێ کە پاڵپشت وپشتگیرتان بێت بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی فیرعەون وگەلەکەی، وە ئەوان بە ھیچ شێوەیەک ناتوانن خراپ دەستان بۆ ببەن وزیانتان پێ بگەیەنن، وە بەھۆی ئەو نیشانە وموعجیزانەی کە لە گەڵتاندا ناردوومانە کە پیشانی فیرعەون وگەلەکەی بدەن تەنھا ئێوە وئەوەی شوێنتان دەکەوێت لە باوەڕداران سەردەکەون وزاڵ دەبن

فَلَمَّا جَآءَهُم مُّوسَىٰ بِـَٔايَـٰتِنَا بَيِّنَـٰتٍۢ قَالُوا۟ مَا هَـٰذَآ إِلَّا سِحْرٌۭ مُّفْتَرًۭى وَمَا سَمِعْنَا بِهَـٰذَا فِىٓ ءَابَآئِنَا ٱلْأَوَّلِينَ ﴿٣٦﴾

کاتێک موسا بەنیشانە وئایەتە ڕوون وئاشکراکانەوە چوو بۆ لایان، وتیان: ئەمە ھیچ نییە تەنھا درۆ ودەلەسە وجادوویەک نەبێت کە موسا خۆی دروستی کردووە و ھەڵیانی بەستووە، وە ئێمە ئەمەمان نەبیستووە لە باوباپیرانی پێشوومانەوە

وَقَالَ مُوسَىٰ رَبِّىٓ أَعْلَمُ بِمَن جَآءَ بِٱلْهُدَىٰ مِنْ عِندِهِۦ وَمَن تَكُونُ لَهُۥ عَـٰقِبَةُ ٱلدَّارِ ۖ إِنَّهُۥ لَا يُفْلِحُ ٱلظَّـٰلِمُونَ ﴿٣٧﴾

موسا ڕووی دەمی کردە فیرعەون وپێی وت: پەروەردگارم زانا وشارەزاترە بەوەی لەسەر ھەقە وھیدایەت وڕێنمونی لای ئەوەوە ھێناوە، وە زاناترە بەو کەسەی سەرەنجامی چاکی دەبێت لە دواڕۆژدا، بێگومان اللە تەعالا ستەمکاران سەرکەوتوو ناکات لەوەی دەستیان داوەتێ، وە ڕزگاریشیان نابێت لەوەی لێی دەترسێن

وَقَالَ فِرْعَوْنُ يَـٰٓأَيُّهَا ٱلْمَلَأُ مَا عَلِمْتُ لَكُم مِّنْ إِلَـٰهٍ غَيْرِى فَأَوْقِدْ لِى يَـٰهَـٰمَـٰنُ عَلَى ٱلطِّينِ فَٱجْعَل لِّى صَرْحًۭا لَّعَلِّىٓ أَطَّلِعُ إِلَىٰٓ إِلَـٰهِ مُوسَىٰ وَإِنِّى لَأَظُنُّهُۥ مِنَ ٱلْكَـٰذِبِينَ ﴿٣٨﴾

ى فیرعەون ڕووی دەمی کردە ناوداران ودەست وپێوەندی گەلەکەی، وە پێی وتن: ئەی کاربەدەستان وپیاوماقوڵان، من ھیچ پەرستراوێکی تر جگە لەخۆم بۆ ئێوە پێ نازانم، ئەی ھامان ئاگر لەو قوڕە بەردە وقوڕ (خشتم) بۆ سوور بکەرەوە تاوەکو ڕەق دەبێت، دواتر کۆشکێکی بەرزم بۆ دروست بکە بەڵکو تەماشای خوا (پەرستراوە) کەی موسا بکەم ولەسەری ڕابوەستم، وە بەڕاستی من وادەزانم موسا لەدرۆزنانە لەوەی بانگەشەی دەکات گوایە پێغەمبەر بێت ولەلایەن اللە وە ڕەوانە کرابێت بۆ لای من وبۆ لای گەلەکەم

وَٱسْتَكْبَرَ هُوَ وَجُنُودُهُۥ فِى ٱلْأَرْضِ بِغَيْرِ ٱلْحَقِّ وَظَنُّوٓا۟ أَنَّهُمْ إِلَيْنَا لَا يُرْجَعُونَ ﴿٣٩﴾

فیرعەن ولەشکر وسەربازەکانی خۆبەزلزانینیان زیاتر بوو، وە بەبێ ھیچ ھەقێک یاخی بوون لەزەوی میسر ولە سنوور دەرچوون، وە نكۆڵیان لە زیندووبونەوەی پاش مردن دەکرد، وە وایان دەزانی لە ڕۆژی قیامەتدا ناگەڕێنەوە بۆ لا مان بۆ حساب ولێپرسینەوەی کاروکردەوەکانیان

فَأَخَذْنَـٰهُ وَجُنُودَهُۥ فَنَبَذْنَـٰهُمْ فِى ٱلْيَمِّ ۖ فَٱنظُرْ كَيْفَ كَانَ عَـٰقِبَةُ ٱلظَّـٰلِمِينَ ﴿٤٠﴾

فیرعەون ولەشکر وسەربازەکانیمان گرت وتۆڵەمان لێ سەندنەوە، وە ھەموویمان نوقمی ناو دەریا کردن ھەتاوەکو گشتیان تیاچوون- ئەی پێغەمبەر- بیر بکەرەوە وتێرامێنە سەرنجام وکۆتایی ستەمکاران چۆن بوو، بەدڵنیاییەوە سەرنجام وکۆتاییان تیاچوون بوو. لاپەڕە ٦ لە ١٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَجَعَلْنَـٰهُمْ أَئِمَّةًۭ يَدْعُونَ إِلَى ٱلنَّارِ ۖ وَيَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ لَا يُنصَرُونَ ﴿٤١﴾

ئەوانمان کردە پێشەوا بۆ ھەموو کەسانێکی یاخی وگومڕابوو کە بانگی خەڵکی دەکەن بۆ ناو ئاگری دۆزەخ، بەوەی ھەرچی کوفر وبێباوەڕی وھۆکاری گومڕابوونە بڵاوی دەکەنەوە لەناو خەڵکیدا، وە لەڕۆژی دواییشدا ڕزگاریان نابێت لەسزا، بەڵکو سزایان بۆ چەند قات دەبێتەوە چونکە کوفر وبێباوەڕی وگوناه وتاوانیان پیشانی خەڵکیدا، وە بانگی خەڵکیان کرد بۆ گومڕابوون، ھەرچی کەسێکیش کاری بەو بانگەوازەی ئەوان کردبێت، خراپە وتاوان وگوناھی ئەوانیشی بۆ دەنوسرێت، وە ھەر کەسێکی تریش دوای ئەوان شوێن ئەوان بکەوێت وکار بەوە بکات ئەوان بانگەوازیان بۆ کردووە

وَأَتْبَعْنَـٰهُمْ فِى هَـٰذِهِ ٱلدُّنْيَا لَعْنَةًۭ ۖ وَيَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ هُم مِّنَ ٱلْمَقْبُوحِينَ ﴿٤٢﴾

وەک زیادەی سزا وتۆڵەیەکیش بۆیان لە دونیادا نەفرینمان بە شوێندا ناردن، نەفرینێک لە ڕەحمەتی اللە بەری بن وسووک وڕسوای لای خەڵکیش بن، وە لە ڕۆژی دواییشدا لە بێزراو ودوور خراوەکانن لە ڕەحمەت وبەزەیی اللە تەعالا

وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا مُوسَى ٱلْكِتَـٰبَ مِنۢ بَعْدِ مَآ أَهْلَكْنَا ٱلْقُرُونَ ٱلْأُولَىٰ بَصَآئِرَ لِلنَّاسِ وَهُدًۭى وَرَحْمَةًۭ لَّعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ ﴿٤٣﴾

بێگومان ئێمە تەوراتمان بەخشی بە موسا، دوای ئەوەی پێغەمبەرانی ترمان نارد بۆ لای گەلەکانیان وبەدرۆیان دانان وباوەڕیان پێ نەکردن، بەھۆی ئەو بە درۆزانین و بێباوەڕییەیانەوە لەناومان بردن، ئەو تەوراتەی بەخشیمان بە موسا چاوڕۆشنی بوو بۆ خەڵکی ئەو سەردەمە تاوەکو چی شتێک سوودی ھەیە بۆیان کاری پێ بکەن و گوێرایەڵی بن، وە ئەوەیشی زیانی ھەیە بۆیان لێی دوور بکەونەوە، ھەروەھا ئەو تەوراتە ڕێنمونی دەکردن بۆ ھەموو کارێکی خێر وچاکە، وە ڕەحمەت وبەزەیی دونیا و دواڕۆژ بوو لەلایەن اللە تەعالاوە بۆ خەڵکی، بەڵکو بیر لەناز ونیعمەتەکانی اللە بکەنەوە کە بە سەریانەوەیە، ئەوسا شوکر وسوپاسی بکەن وباوەڕی پێ بھێنن

وَمَا كُنتَ بِجَانِبِ ٱلْغَرْبِىِّ إِذْ قَضَيْنَآ إِلَىٰ مُوسَى ٱلْأَمْرَ وَمَا كُنتَ مِنَ ٱلشَّـٰهِدِينَ ﴿٤٤﴾

ئەی پێغەمبەر- تۆ لە لای بەشی ڕۆژئاوای کێوی طور نەبوویت کاتێک فەرمانی پێغەمبەرایەتیمان دا بە موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) کە بڕوات بۆ لای فیرعەون ودەست وپێوەندەکەی، وە تۆ لەوێ ئامادە نەبوویت تاوەکو ئەو ھەواڵە بزانیت وبۆ خەڵکی بگێڕیتەوە، ئەوەی بۆیان دەگێڕیتەوە لە چیرۆک وبەسەرھاتی موسا لەگەڵ فیرعەون، اللە تەعالا وەحی بۆ کردویت وپێی ڕاگەیاندویت

وَلَـٰكِنَّآ أَنشَأْنَا قُرُونًۭا فَتَطَاوَلَ عَلَيْهِمُ ٱلْعُمُرُ ۚ وَمَا كُنتَ ثَاوِيًۭا فِىٓ أَهْلِ مَدْيَنَ تَتْلُوا۟ عَلَيْهِمْ ءَايَـٰتِنَا وَلَـٰكِنَّا كُنَّا مُرْسِلِينَ ﴿٤٥﴾

بەڵام ئێمە دوای موسا چەند ئوممەت وگەل ونەتەوەیەکمان بەدیھێنا، ماوەیەکی زۆر بەسەریاندا تێپەڕی وبەڵێن وپەیمانی اللە یان لەبیر چوو، وە تۆ لەناو خەڵکی مەدیەن نیشتەجێ نەبوویت تاوەکو ئایەتەکانی ئێمەیان بەسەردا بخوێنیتەوە، بەڵام ئێمە تۆمان لەلایەن خۆمانەوە ڕەوانەکرد، وە ھەواڵ وبەسەرھاتی موسا ومانەوەی لە مەدیەن مان لەڕێگای وەحیەوە پێ ڕاگەیاندیت، تۆیش ئەوەی اللە تەعالای لەو بارەوە پێی ڕاگەیاندبوویت بەخەڵکیت ڕاگەیاند وبۆت باسکردن

وَمَا كُنتَ بِجَانِبِ ٱلطُّورِ إِذْ نَادَيْنَا وَلَـٰكِن رَّحْمَةًۭ مِّن رَّبِّكَ لِتُنذِرَ قَوْمًۭا مَّآ أَتَىٰهُم مِّن نَّذِيرٍۢ مِّن قَبْلِكَ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ ﴿٤٦﴾

يتذك رون خۆ تۆ لە لای کێوی طور نەبوویت کاتێک وەحیمان کرد بۆ موسا وبانگمان کرد، بەڵام تۆمان بەڕەحم وبەزەیی پەروەردگارتەوە ناردووە بۆ لای خەڵکی، ھەواڵ و بەسەرھاتی موسامان بۆ گێڕایتەوە تاوەکو گەلەکەتی لێ ئاگادار بکەیتەوە وبیانترسێنیت کە پێش تۆ ھیچ ترسێنەرێکیان بۆ نەھاتووە بیانترسێنێت بەسزای دۆزەخ ئەگەر نەیەن بەدەم بانگەوازەکەتەوە، بەڵکو بیر بکەنەوە وئامۆژگاری وەربگرن، وە باوەڕ بھێنن بەوەی لەلایەن اللە تەعالاوە بۆت ھێناون

وَلَوْلَآ أَن تُصِيبَهُم مُّصِيبَةٌۢ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ فَيَقُولُوا۟ رَبَّنَا لَوْلَآ أَرْسَلْتَ إِلَيْنَا رَسُولًۭا فَنَتَّبِعَ ءَايَـٰتِكَ وَنَكُونَ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ ﴿٤٧﴾

ئەگەر لەبەر ئەوە نەبوایە کە دووچاری سزا وتۆڵەی خوایی بوونایەتەوە بەھۆی ئەو کوفر وبێباوەڕی وگوناھ وتاوانەی لەسەرین، ئەمجا بڕوبیانوو بھێننەوە وبڵێن بۆچی اللە تەعالا پێغەمبەر ونێرراوێکی بۆ ڕەوانە نەکردین، ئەوسا ئێمەیش شوێن بەڵگە ونیشانە وئایەتەکانی تۆ بکەوتینایە وکارمان پێ بکردایە، وە لەو بڕوادارانە بووینایە کە لاپەڕە ٧ لە ١٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر بەفەرمانەکانی پەروەردگاریان ھەڵسوکەوت دەکەن، ئەگەر لەبەر ئەمە نەبوایە سزامان بۆ پێش دەخستن، بەڵام ئەوەمان بۆ دواخستن تاوەکو بڕوبیانوویان نەھێڵین بەناردنی پێغەمبەر بۆ لایان

فَلَمَّا جَآءَهُمُ ٱلْحَقُّ مِنْ عِندِنَا قَالُوا۟ لَوْلَآ أُوتِىَ مِثْلَ مَآ أُوتِىَ مُوسَىٰٓ ۚ أَوَلَمْ يَكْفُرُوا۟ بِمَآ أُوتِىَ مُوسَىٰ مِن قَبْلُ ۖ قَالُوا۟ سِحْرَانِ تَظَـٰهَرَا وَقَالُوٓا۟ إِنَّا بِكُلٍّۢ كَـٰفِرُونَ ﴿٤٨﴾

کاتێک موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) بەپەیامی پەروەردگاریەوە ھات بۆ لای قورەیش، ڕۆیشتن لەبارەی پێغەمبەرەوە پرسیاریان لە جولەکەکان کرد، ئەوانیش فێری ئەم بەڵگەیەیان کردن، وتیان: باشە ئەو موعجیزانەی بە موسا دراوە کە بەڵگە بوون لەسەر ئەوەی پێغەمبەرە ولەلایەن پەروەردگاریەوە ڕەوانە کراوە، (وەک گۆچانەکەی و دەستە سپیەکەی) بۆچی بە موحەممەدیش نەدراوە؟ - ئەی پێغەمبەر- تۆیش لە وەڵامی ئەواندا بڵێ: جولەکەکان کە (ئەمەیان فێری ئێوە کردووە) ئایا پێشتر خۆیان بێباوەڕ نەبوون بەوەی درا بە موسا، وە لەبارەی قورئان وتەوراتیشەوە وتیان: ھەردووکیان دوو جادوون پێشتگیری یەکتر دەکەن، وە وتیشیان: ئێمە بێباوەڕین بە قورئان وتەورات وباوەڕمان بەھیچیان نییە؟!

قُلْ فَأْتُوا۟ بِكِتَـٰبٍۢ مِّنْ عِندِ ٱللَّهِ هُوَ أَهْدَىٰ مِنْهُمَآ أَتَّبِعْهُ إِن كُنتُمْ صَـٰدِقِينَ ﴿٤٩﴾

ئەی پێغەمبەر- بە ئەوانە بڵێ: کتێبێک بھێنن لەلایەن اللە تەعالاوە ھاتبێتە خوارەوە لە قورئان وتەورات باشتر رێگا پیشان بدات وچاکتر ڕێنمونی خەڵکی بکات بۆ سەر رێگای ڕاست، ئەگەر ئەوەتان ھێنا ئەوا منیش شوێنی دەکەوم، ئەگەر ڕاست دەکەن لەوەی بانگەشەی بۆ دەکەن گوایە قورئان وتەورات سیحر وجادوون

فَإِن لَّمْ يَسْتَجِيبُوا۟ لَكَ فَٱعْلَمْ أَنَّمَا يَتَّبِعُونَ أَهْوَآءَهُمْ ۚ وَمَنْ أَضَلُّ مِمَّنِ ٱتَّبَعَ هَوَىٰهُ بِغَيْرِ هُدًۭى مِّنَ ٱللَّهِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلظَّـٰلِمِينَ ﴿٥٠﴾

ئەگەر ھاتوو قوڕەیش بە گوێیان نەکردیت ووەڵامیان نەدایتەوە، لەوەی کتێبێک باشتر وچاکتر لە قورئان وتەورات بھێنن رێنومایی خەڵکی بکات وڕێنشاندەریان بێت، ئەوا دڵنیابە بڕوا نەھێنانیان بەو دوانە لەسەر بەڵگە ودەلیل نییە، بەڵکو شوێن ھەواو وئارەزووی خۆیان کەوتوون، وە ھیچ کەسێکیش ھێندەی ئەو کەسە گومڕا نییە کە بەبێ ڕێنوێنی لە لایەن اللە وە شوێن ھەواو ئارەزووی خۆی دەکەوێت، وە بێگومان اللە تەعالا ڕێنوێنی گەلی ستەمکار ناکات (ئەو گەلەی بەبێباوەڕی وکوفر بە (اللە) ستەمیان لە خۆیان کردووە) ھیچ کات سەرکەتوویان ناکات بۆ ھیدایەت وڕێنونی خۆی

۞ وَلَقَدْ وَصَّلْنَا لَهُمُ ٱلْقَوْلَ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ ﴿٥١﴾

بەدڵنیاییەوە چیرۆک وبەسەرھاتی ئوممەت وگەلانی پێشوومان گەیاند بە موشریک وبتپەرست وجولەکەکانی بەنوئیسرائیل، وە کاتێکیش پێغەمبەرانی ئێمەیان بەدرۆ دانا وباوەڕیان پێنەکردن دەستبەجێ سزامان بۆ دانەبزاندن، بەئومێدی ئەوەی پەند وئامۆژگاری وەربگرن وباوەڕ بھێنن تاوەکو ئەوەی تووشی ئەوان بوو دووچاری ئەمان نەبێت

ٱلَّذِينَ ءَاتَيْنَـٰهُمُ ٱلْكِتَـٰبَ مِن قَبْلِهِۦ هُم بِهِۦ يُؤْمِنُونَ ﴿٥٢﴾

ئەوانەی پێش دابەزینی قورئان باوەڕیان جێگیر وچەسپاو بوو بە تەورات، باوەڕیش بە قورئان دەھێنن کاتێک لە کتێب وپەڕاوەکانی خۆیاندا بە وردی باسی ھاتنی قورئان کراوە بۆ کۆتا پێغەمبەر کە موحەممەدە (صلی اللە علیە وسلم)

وَإِذَا يُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ قَالُوٓا۟ ءَامَنَّا بِهِۦٓ إِنَّهُ ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّنَآ إِنَّا كُنَّا مِن قَبْلِهِۦ مُسْلِمِينَ ﴿٥٣﴾

کاتێک قورئانیان بەسەردا بخوێنرێتەوە ئەوان دەڵێن: باوەڕمان پێی ھێناوە، چونکە ئەو قورئانە ڕاست ودروستە وھیچ شک وگومانی تێدا نییە، لەلایەن پەروەردگارمانەوە دابەزیوە، بێگومان ئێمە پێش دابەزینی قورئانیش موسڵمان بووین، چونکە باوەڕمان ھەبووە بەسەرجەم پێغەمبەرانی پێش ئەویش. لاپەڕە ٨ لە ١٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

أُو۟لَـٰٓئِكَ يُؤْتَوْنَ أَجْرَهُم مَّرَّتَيْنِ بِمَا صَبَرُوا۟ وَيَدْرَءُونَ بِٱلْحَسَنَةِ ٱلسَّيِّئَةَ وَمِمَّا رَزَقْنَـٰهُمْ يُنفِقُونَ ﴿٥٤﴾

ئەوانەی ئەوە سیفەتیانە کە باسکرا، اللە تەعالا دووجار پاداشتی کار وکردەوەیان دەداتەوە، بەھۆی ئارامگرییان لەسەر باوەڕھێنانیان بە کتێب وپەڕاوەکانی خۆیان، وە باوەڕھێنانیشیان بە پێغەمبەرایەتی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) کاتێک ڕەوانەکرا، وە بەکار وکردەوەی چاکەیش بەرھەڵستی کاری خراپە دەکەن، وە لەوەی ڕزق و ڕۆزیشمان داون لەکاری خێر وچاکەدا خەرجی دەکەن

وَإِذَا سَمِعُوا۟ ٱللَّغْوَ أَعْرَضُوا۟ عَنْهُ وَقَالُوا۟ لَنَآ أَعْمَـٰلُنَا وَلَكُمْ أَعْمَـٰلُكُمْ سَلَـٰمٌ عَلَيْكُمْ لَا نَبْتَغِى ٱلْجَـٰهِلِينَ ﴿٥٥﴾

وە ئەو باوەڕدارانەی ئەھلی کتاب کاتێک قسەی ناپەسەند وھیچ وپووچ دەبیستن پشتی تێدەکەن وئاوڕی بۆ نادەنەوە، وە بەو کەسانەش ئەو قسە ناپەسەندانە دەکەن، پێیان دەڵێن: پاداشت وئەنجامی کردەوەکانمان بۆ خۆمانە، وە پاداشت وئەنجامی کردەوەکانی ئێوەیش بۆ خۆتانە، ئێوە لەجوێن وئەزیەت وئازاری ئێمە سەلامەتن، ئێمە نامانەوێت ھاوڕێیەتی کەسانی نەفام ونەزان بکەین، چونکە زیان وئەزیەت وئازاری دین ودونیامانی تێدایە

إِنَّكَ لَا تَهْدِى مَنْ أَحْبَبْتَ وَلَـٰكِنَّ ٱللَّهَ يَهْدِى مَن يَشَآءُ ۚ وَهُوَ أَعْلَمُ بِٱلْمُهْتَدِينَ ﴿٥٦﴾

ئەی پێغەمبەر - تۆ ناتوانیت ھیدایەتی ئەو کەسە بدەیت کە خۆشت دەوێت، وەک بتەوێت ھیدایەتی ئەبو طالبی مامت وھەرکەسێکی تر بدەیت وتەوفیقیان بدەیت لەسەر باوەڕھێنان، بەڵام اللە تەعالا بەتەنھا خۆی تەوفیقی ھەرکەسێکی بوێت دەیدات بۆ ھیدایەتی وباوەڕھێنان، وە خۆیشی زاناترە بەو کەسانەی کە ڕێبازی ھیدایەت دەگرن بۆ سەر ڕێگای ڕاست

وَقَالُوٓا۟ إِن نَّتَّبِعِ ٱلْهُدَىٰ مَعَكَ نُتَخَطَّفْ مِنْ أَرْضِنَآ ۚ أَوَلَمْ نُمَكِّن لَّهُمْ حَرَمًا ءَامِنًۭا يُجْبَىٰٓ إِلَيْهِ ثَمَرَٰتُ كُلِّ شَىْءٍۢ رِّزْقًۭا مِّن لَّدُنَّا وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ ﴿٥٧﴾

من لدنا ولكن أكثرهم لا يعلمون موشریک وبتپەرستەکانی مەککە بڕوبیانوویان ئەوە بوو کە شوێن ئاینی ئیسلام ناکەون وباوەڕ ناھێنن، دەیانوت: ئەگەر ئێمە شوێن ئەو ئیسلامە بکەوین تۆ ھێناوتە، ئەوا دوژمنەکانمان بەخێرایی لەخاک ووڵاتی خۆمان دەمانفڕێنن ووەدەرمان دەنێن، اللە تەعالا بەرپەرچیان دەداتەەوە ودەفەرموێت: ئایا ئێمە ئەوانمان لەناو حەرەمی مەککەدا جێگیر ونیشتەجێ نەکردووە، کە حەرامە خوێنی تێدا بڕێژرێت وزوڵم وستەمی تێدا ئەنجام بدرێت؟ وە دڵنیان لەوەی كەسانی تر ناتوانن بدەن بەسەریاندا و بیانفڕێنن، وە لەھەموو بەرووبومێک کۆدەکرێتەوە دەبرێت بۆ شاری مەککە لەو ڕزق وڕۆزییەی ئێمە دەینێرین بۆیان، بەڵام زۆربەیان نازانن وتێناگەن اللە تەعالا چی ناز و نیعمەت وبەخششێکی خۆی ڕشتووە بەسەریاندا، تاوەکو سوپاس وشوکری بکەن لەسەری

وَكَمْ أَهْلَكْنَا مِن قَرْيَةٍۭ بَطِرَتْ مَعِيشَتَهَا ۖ فَتِلْكَ مَسَـٰكِنُهُمْ لَمْ تُسْكَن مِّنۢ بَعْدِهِمْ إِلَّا قَلِيلًۭا ۖ وَكُنَّا نَحْنُ ٱلْوَٰرِثِينَ ﴿٥٨﴾

وە خەڵکی زۆری شار وگوندمان لەناو برد كه کوفر وناشکوری نیعمەت وبەخششەکانی اللە تەعالایان کرد، وە لە گوناھ وتاواندا ڕۆچووبوون، ئێمەیش سزامان بۆ ناردن ولەناومان بردن، جا ئەوە جێگا وشوێنەکانیانە بە وێرانی وخاپووری ماونەتەوە وخەڵکی بەلایدا تێپەڕ دەبن، لەپاش وێران بوون وتیاچوونیشیان ماوەیەکی کەم نەبێت (ڕێبواران لایانداوە لایدا) ھیچ کەسی تێدا نیشتەجێ نەبووە، وە ئێمە خۆمان بووینە میراتگریان چونکە ھەموویان تیاچوون، ئێمە دەبینە میراتگری ئاسمانەکان و زەوی وئەوەیش لە نێوانیاندایە، چونکە غەیری خۆمان کەس نامێنێت

وَمَا كَانَ رَبُّكَ مُهْلِكَ ٱلْقُرَىٰ حَتَّىٰ يَبْعَثَ فِىٓ أُمِّهَا رَسُولًۭا يَتْلُوا۟ عَلَيْهِمْ ءَايَـٰتِنَا ۚ وَمَا كُنَّا مُهْلِكِى ٱلْقُرَىٰٓ إِلَّا وَأَهْلُهَا ظَـٰلِمُونَ ﴿٥٩﴾

ظلمون - ئەی پێغەمبەر - پەروەردگارت گوند وشارەکانی وێران نەکردووە، ھەتاوەکو بڕو بیانووی خەڵکەکەی بڕیوە بەوەی پێغەمبەرێکی لەناو گوند وشارە گەورەکان بۆ ڕەوانە کردوون، ھەروەک چۆن تۆی لەناو دایکی گوندەکان (مەبەست پێی شاری مەککەیە) ڕەوانە کرد، وە ئێمە خەڵکی ھیچ گوند وشارێکمان لەناو نەبردووە ئەگەر لەسەر ھەق وڕاستی بووبن، بەڵکو کاتێک لەناومان بردوون خەڵکەکەی بە کوفر وبێباوەڕی وگوناھ وتاوان کردن ستەمیان لە خۆیان کردبێت. لاپەڕە ٩ لە ١٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَمَآ أُوتِيتُم مِّن شَىْءٍۢ فَمَتَـٰعُ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَزِينَتُهَا ۚ وَمَا عِندَ ٱللَّهِ خَيْرٌۭ وَأَبْقَىٰٓ ۚ أَفَلَا تَعْقِلُونَ ﴿٦٠﴾

ھەرچیەک پەروەردگارتان پێی بەخشی بن، ئەو خۆشگوزەرانی وتام وچێژ وڕازاوەیی ژیانی دونیایە وپاشان کۆتایی دێت ونامێنێت، وە ئەو پاداشتە گەورەیەی لای اللە یە لە دواڕۆژدا باشتر وچاکترە لە خۆشی وجوانییەکانی دونیا، وە ئەمێنێتەوە وبەردەوامە وکۆتایی نایەت، دەی ئایا ئیتر ژیر نابن وبیر ناکەنەوە لێی، ئەوەی دەمێنێتەوە کۆتایی نایەت ھەڵیبژێرن بەسەر ئەوەی دەبڕێتەوە کۆتایی دێت

أَفَمَن وَعَدْنَـٰهُ وَعْدًا حَسَنًۭا فَهُوَ لَـٰقِيهِ كَمَن مَّتَّعْنَـٰهُ مَتَـٰعَ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ثُمَّ هُوَ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ مِنَ ٱلْمُحْضَرِينَ ﴿٦١﴾

ئایا کەسێک بەڵێنی بەھەشتمان پێدابێت لە دواڕۆژدا، بەو ھەموو خۆشی ونیعمەت وبەخشش وبەردەوامییەوە، وەک ئەوە وایە کە خۆشی وجوانییەکانی ژیانی دونیامان پێدابێت، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا لەوانە بێت ئامادەی دەکەن بۆ سزای دۆزەخ؟! دەی ئایا ئەم دوو کەسە وەک یەک وان ویەکسانن؟

وَيَوْمَ يُنَادِيهِمْ فَيَقُولُ أَيْنَ شُرَكَآءِىَ ٱلَّذِينَ كُنتُمْ تَزْعُمُونَ ﴿٦٢﴾

ئەو ڕۆژەی پەروەردگاریان (جل جلالە) بانگیان دەکات وپێیان دەفەرموێت: کوان ئەو شەریک وھاوەڵانەی جگە لەمن دەتانپەرستن، وە واتان دەزانی ئەوانە شەریک و ھاوەڵی منن؟

قَالَ ٱلَّذِينَ حَقَّ عَلَيْهِمُ ٱلْقَوْلُ رَبَّنَا هَـٰٓؤُلَآءِ ٱلَّذِينَ أَغْوَيْنَآ أَغْوَيْنَـٰهُمْ كَمَا غَوَيْنَا ۖ تَبَرَّأْنَآ إِلَيْكَ ۖ مَا كَانُوٓا۟ إِيَّانَا يَعْبُدُونَ ﴿٦٣﴾

ئەوانەی کە فەرمانی سزا بەسەریاندا چەسپا وجێگیر بوو کە بانگخوازانی کوفر وبێباوەڕین دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان ئەوانە ئێمە گومڕامان کردن ھەروەک گومڕامان کردن خۆیشمان گومڕا بووین، ئێمە بەرین لەوانە، بەری بوونەکەمان لای تۆ دەکەین لێیان، ئەوانە ئێمەیان نەدەپەرست بەڵکو شەیتانیان دەپەرست

وَقِيلَ ٱدْعُوا۟ شُرَكَآءَكُمْ فَدَعَوْهُمْ فَلَمْ يَسْتَجِيبُوا۟ لَهُمْ وَرَأَوُا۟ ٱلْعَذَابَ ۚ لَوْ أَنَّهُمْ كَانُوا۟ يَهْتَدُونَ ﴿٦٤﴾

پێیان دەوترێت: ھاوار بکەن لە ھاوەڵ وشەریکەکانتان وبانگیان بکەن تاوەکو ڕزگارتان بکەن لەو زەلیلی وڕیسواییەی تێی کەوتون، ئەوانیش ھاواریان لێدەکەن وبانگیان دەکەن بەڵام وەڵامیان نادەنەوە، لەو کاتەدا ئەو سزایە بەچاوی خۆیان دەبینن کە بۆیان ئامادە کراوە، ئاواتە خوازن لە دونیادا ڕێگای ڕاستیان بگرتایەتە بەر وھیدایەت بدرایان بۆ ھەق وڕاستی

وَيَوْمَ يُنَادِيهِمْ فَيَقُولُ مَاذَآ أَجَبْتُمُ ٱلْمُرْسَلِينَ ﴿٦٥﴾

ئەو ڕۆژەی پەروەردگاریان بانگیان دەکات ودەفەرموێت: چیتان وەڵامی پێغەمبەرەکانی من دایەوە، ئەوانەی ڕەوانەم کرد بۆ لا تان؟

فَعَمِيَتْ عَلَيْهِمُ ٱلْأَنۢبَآءُ يَوْمَئِذٍۢ فَهُمْ لَا يَتَسَآءَلُونَ ﴿٦٦﴾

لەو ڕۆژەدا ھەموو بەڵگەکانیان لێ بزر دەبێت وھیچیان لەبیر نامێنێت، وە لەتاو ناخۆشی وناڕەحەتییەکانی ئەو ڕۆژە کە دڵنیان بەرەو سزای سەخت دەبرێن ھیچیان پرسیار لەوانی تر ناکەن

فَأَمَّا مَن تَابَ وَءَامَنَ وَعَمِلَ صَـٰلِحًۭا فَعَسَىٰٓ أَن يَكُونَ مِنَ ٱلْمُفْلِحِينَ ﴿٦٧﴾

بەڵام ئەو کەسەی لە بتپەرست وموشریکەکان تەوبەی کردبێت لە کوفر وبێباوەڕیەکەی باوەڕی ھێنا بێت بە اللە تەعالا وپێغەمبەرەکانی، وە کار وکردەوە چاکەکانی ئەنجام دابێت، ئەوە بێگومان لەسەرکەوتووان دەبێت، لەوانەی ڕزگاریان دەبێت لەوەی لێی دەترسان. لاپەڕە ١٠ لە ١٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَرَبُّكَ يَخْلُقُ مَا يَشَآءُ وَيَخْتَارُ ۗ مَا كَانَ لَهُمُ ٱلْخِيَرَةُ ۚ سُبْحَـٰنَ ٱللَّهِ وَتَعَـٰلَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ ﴿٦٨﴾

ئەی پێغەمبەر- پەروەردگارت ویستی لەھەر شتێک بێت بەدی بھێنێت بەدی دەھێنێت، وە ھەرکەسێکیشی ویست بۆ طاعەت وگوێڕایەڵی وپێغەمبەرایەتی ھەڵیدەبژێرێت، بەڵام بتپەرست وموشریکەکان لەبەرامبەر ویستی اللە تەعالا ھەڵبژرادنیان بۆ نییە، تاوەکو ڕەخنە لە فەرمانی ئەو بگرن، پاکوبێگەردی وبەرز وبڵندی بۆ اللە تەعالا لەوەی دەیپەرستن ودەیکەنە ھاوەڵ وشەریکی ئەو. وربك يعلمما تكن صدورهم وما يعلنون

وَرَبُّكَ يَعْلَمُ مَا تُكِنُّ صُدُورُهُمْ وَمَا يُعْلِنُونَ ﴿٦٩﴾

پەروەردگارت ئاگاداری ئەوەیە چی لەسینەیاندا دەشارنەوە وچیش ئاشکرا دەکەن، پەروەردگار ھیچی لا نھێنی وشاراوە نییە، وە پاداشت وتۆڵەی ھەمووشیان دەداتەوە لەسەرى

وَهُوَ ٱللَّهُ لَآ إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ لَهُ ٱلْحَمْدُ فِى ٱلْأُولَىٰ وَٱلْـَٔاخِرَةِ ۖ وَلَهُ ٱلْحُكْمُ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ ﴿٧٠﴾

اللە ئەو پەرستراوەیە کەھیچ پەرستراوێکی بەھەق جگە لە ئەو نییە، وە سوپاس وستایش لە دونیا ودواڕۆژدا ھەر بۆ ئەوە، وە بڕیار وحوکمی جێ بەجێکراویش تەنھا بۆ ئەوە کە بەھیچ شێوەیەک ڕەد بوونەوەی نییە، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا گەڕانەوە ھەر بۆلای ئەوە بۆ حساب ولێپرسینەوە وپاداشت دانەوە

قُلْ أَرَءَيْتُمْ إِن جَعَلَ ٱللَّهُ عَلَيْكُمُ ٱلَّيْلَ سَرْمَدًا إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْقِيَـٰمَةِ مَنْ إِلَـٰهٌ غَيْرُ ٱللَّهِ يَأْتِيكُم بِضِيَآءٍ ۖ أَفَلَا تَسْمَعُونَ ﴿٧١﴾

ئەی پێغەمبەر- بەو بتپەرست وموشریکانە بڵێ: ھەواڵم بدەنێ ئەگەر اللە تەعالا شەوتان بۆ ھەمیشە وبەردەوام بکات وتا ڕۆژی قیامەت ڕۆژ نەکاتەوە، چی پەرستراو و خوایەكی تر ھەیە جگە لە اللە شەوتان وەک ڕۆژ بۆ ڕووناک بکاتەوە؟! ئایا بۆ ئەم بەڵگانە نابیستن، وە تێبگەن ھیچ پەرستراو وخوایەکی تر جگە لە اللە نییە کە بتوانێت پاش شەوی تاریک ڕۆژتان بۆ بکاتەوە؟؟

قُلْ أَرَءَيْتُمْ إِن جَعَلَ ٱللَّهُ عَلَيْكُمُ ٱلنَّهَارَ سَرْمَدًا إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْقِيَـٰمَةِ مَنْ إِلَـٰهٌ غَيْرُ ٱللَّهِ يَأْتِيكُم بِلَيْلٍۢ تَسْكُنُونَ فِيهِ ۖ أَفَلَا تُبْصِرُونَ ﴿٧٢﴾

تبصرون وە - ئەی پێغەمبەر- پێیان بڵێ: ھەواڵم بدەنێ ئەگەر اللە تەعالا ڕۆژتان بۆ ھەمیشە وبەردەوام بکات وتا ڕۆژی قیامەت دونیا ھەر شەو بێت وڕۆژ نەیەت، چی پەرستراو و خوایەتی تر ھەیە جگە لە اللە شەوتان بۆ بھنێنێت تاوەکو ئارام بن وپشووی تێدا بدەن؟! ئایا بۆ ئەم بەڵگانە نابینن، وە تێبگەن ھیچ پەرستراو وخوایەکی تر جگە لە اللە نییە کە بتوانێت پاش ڕۆژی ڕووناک شەوتان بۆ بھێنێت

وَمِن رَّحْمَتِهِۦ جَعَلَ لَكُمُ ٱلَّيْلَ وَٱلنَّهَارَ لِتَسْكُنُوا۟ فِيهِ وَلِتَبْتَغُوا۟ مِن فَضْلِهِۦ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ ﴿٧٣﴾

ئەی خەڵکینە - لەبەزەیی وڕەحمەتی اللە یە شەوی بۆ تاریک کردوون تاوەکو دوای ماندووبون وکاری ڕۆژتان پشووی تێدا بدەن، وە ڕۆژی بۆ ڕووناک کردونەتەوە تاوەکو بە دوای بژێوی وڕزق وڕۆزیدا بگەڕێن، بۆ ئەوەی سوپاس وشوکری نیعمەت وبەخشش وچاکەکانی بکەن وناشکور نەبن

وَيَوْمَ يُنَادِيهِمْ فَيَقُولُ أَيْنَ شُرَكَآءِىَ ٱلَّذِينَ كُنتُمْ تَزْعُمُونَ ﴿٧٤﴾

ئەو ڕۆژەی پەروەردگاریان (جل جلالە) بانگیان دەکات وپێیان دەفەرموێت: کوان ئەو شەریک وھاوەڵانەی جگە لە من دەتانپەرستن، وە واتان دەزانی ئەوانە شەریک و ھاوەڵی منن؟

وَنَزَعْنَا مِن كُلِّ أُمَّةٍۢ شَهِيدًۭا فَقُلْنَا هَاتُوا۟ بُرْهَـٰنَكُمْ فَعَلِمُوٓا۟ أَنَّ ٱلْحَقَّ لِلَّهِ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُوا۟ يَفْتَرُونَ ﴿٧٥﴾

لەناو ھەموو ئوممەتێک پێغەمبەرەکەیان دەھێنین ودەیکەین بە شاھید بەسەریانەوە، بەسەر کوفر وبێباوەڕییانەوە، ئەمجا بەھەریەک لەوانە دەڵێین باوەڕیان نییە و پێغەمبەرەکانیان بەدرۆ دادەنا لەو ئوممەتانە: بەڵگەکانتان بھێنن لەسەر ئەو کوفر وبێباوەڕییەی لە دونیا لەسەری بوون، کاتێک کە ھیچ بەڵگەیەکیان پێ نییە، ئەو کاتە دڵنیا لاپەڕە ١١ لە ١٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر دەبنەوە ودەزانن ئەو ھەق وراستییەی کە ھیچ گومانی تێدا نییە لای اللە تەعالایە، بەڵام ئەوانەی ئەوان کردبونیان بە شەریک وھاوەڵی اللە ون دەبن ونامێنن

۞ إِنَّ قَـٰرُونَ كَانَ مِن قَوْمِ مُوسَىٰ فَبَغَىٰ عَلَيْهِمْ ۖ وَءَاتَيْنَـٰهُ مِنَ ٱلْكُنُوزِ مَآ إِنَّ مَفَاتِحَهُۥ لَتَنُوٓأُ بِٱلْعُصْبَةِ أُو۟لِى ٱلْقُوَّةِ إِذْ قَالَ لَهُۥ قَوْمُهُۥ لَا تَفْرَحْ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ ٱلْفَرِحِينَ ﴿٧٦﴾

بێگومان قارون کە لە گەلەکەی موسا بوو، خۆی بەزلزانی بەسەریاندا، وە ھێندە خەزێنەی ماڵ وسامانمان پێدابوو، کلیلەکانی زۆر بەزەحمەت بە پیاوانێکی بەھێز ھەڵدەگیرا، گەلەکەی بە قارونیان وت: بەم سەروەت وسامانەت دڵخۆش مەبە وخۆت ھەڵمەکێشە بەسەر خەڵکیدا، بێگومان اللە تەعالا کەسانێکی خۆش ناوێت لەخۆبایی ولووت بەرزن وشانازی دەکەن بە ماڵ وسامانیانەوە بەسەر خەڵکیدا، بەڵکو ڕقی لێيانە وسزایان دەدات

وَٱبْتَغِ فِيمَآ ءَاتَىٰكَ ٱللَّهُ ٱلدَّارَ ٱلْـَٔاخِرَةَ ۖ وَلَا تَنسَ نَصِيبَكَ مِنَ ٱلدُّنْيَا ۖ وَأَحْسِن كَمَآ أَحْسَنَ ٱللَّهُ إِلَيْكَ ۖ وَلَا تَبْغِ ٱلْفَسَادَ فِى ٱلْأَرْضِ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ ٱلْمُفْسِدِينَ ﴿٧٧﴾

لەو ماڵ وسامانەی اللە تەعالا پێی داویت پاداشتی ڕۆژی دوایی پێ بەدەست بھێنە، بەوەی لە ڕەزامەندی ئەو وکاری خێردا خەرجی بکە، وە بەشی خۆیشت لە دونیادا لەبیر مەکە لە خواردن وخواردنەوە وجلوبەرگ وناز ونیعمەتەکانی تر، بەبێ ئەوەی زیادەڕۆیی تێدا بکەیت وفەخر وشانازی بەسەر خەڵکییەوە پێوە بکەیت، وە لەگەڵ پەروەردگارت وبەندەکانی مامەڵە وھەڵسوکەوتی جوان بکە، ھەروەک اللە تەعالا چاکەی لەگەڵ تۆدا کردووە، وە لەسەر زەویدا بەشوێن خراپەکاریدا مەگەڕێ بە گوناھ وتاوان کردن وگوێڕایەڵی نەکردنی، بێگومان اللە تەعالا ئەوانەی خۆش ناوێت لەسەر زەویدا خراپە بڵاو دەکەنەوە، نەک ھەر ھێندە بەڵکو ڕقیشی لێیانە

قَالَ إِنَّمَآ أُوتِيتُهُۥ عَلَىٰ عِلْمٍ عِندِىٓ ۚ أَوَلَمْ يَعْلَمْ أَنَّ ٱللَّهَ قَدْ أَهْلَكَ مِن قَبْلِهِۦ مِنَ ٱلْقُرُونِ مَنْ هُوَ أَشَدُّ مِنْهُ قُوَّةًۭ وَأَكْثَرُ جَمْعًۭا ۚ وَلَا يُسْـَٔلُ عَن ذُنُوبِهِمُ ٱلْمُجْرِمُونَ ﴿٧٨﴾

قارون وتی: ئەم سەروەت وسامانەم بە زانیاری ولێھاتوویی ودەسەڵاتی خۆم پەیدا کردووە، من شایستەی ئەوەم پێم دراوە، ئایا قارون نازانێت بێگومان اللە تەعالا لەناو ئوممەت وگەلانی پێشووتر کەسانێکی لەناو بردووە لەو بەھێزتر بوون لەویش سەروەت وسامانیان زیاتر بووە؟! ھێز وسەروەت وسامانەکەیان ھیچ سوود وقازانجێکی پێ نەگەیاندن، وە لە ڕۆژی دواییدا لەبەر ئەوەی اللە تەعالا ئاگادارە بەکار وکردەوەی تاوانباران ھیچ پرسیاریان لە بارەوە ناکات، پرسیار کردن لێیان پرسیاری سەرزەنشت و بێدەنگ کردنە

فَخَرَجَ عَلَىٰ قَوْمِهِۦ فِى زِينَتِهِۦ ۖ قَالَ ٱلَّذِينَ يُرِيدُونَ ٱلْحَيَوٰةَ ٱلدُّنْيَا يَـٰلَيْتَ لَنَا مِثْلَ مَآ أُوتِىَ قَـٰرُونُ إِنَّهُۥ لَذُو حَظٍّ عَظِيمٍۢ ﴿٧٩﴾

عظيم ڕۆژێک قارون خۆی ڕازاندەوە وھاتە دەر بۆ ناو گەلەکەی، ئەوانەی مەبەستیان جوانی وڕازاوەیی دونیا بوو لە کۆمەڵ ودەست وپێوەندەی قاروون، وتیان: خۆزگە ھێندەی بە قارون دراوە لە جوانی وڕازاوەیی وسەروەت وسامانی دونیا بە ئێمەیش دەدرا، بەڕاستی قارون خاوەنی بەختێکی گەورەیە ئەمەی ھەموو پێدراوە

وَقَالَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْعِلْمَ وَيْلَكُمْ ثَوَابُ ٱللَّهِ خَيْرٌۭ لِّمَنْ ءَامَنَ وَعَمِلَ صَـٰلِحًۭا وَلَا يُلَقَّىٰهَآ إِلَّا ٱلصَّـٰبِرُونَ ﴿٨٠﴾

وە ئەوانەی خاوەن علیم وزانست بوون، کاتێک قارونیان بەو جوانی وڕازاوەیی دونیاوە بینی، وە گوێیان لەوانە بوو ئاواتیان بەچی دەخواست وتیان: ھاوار بۆ ئێوە پاداشتی اللە تەعالا لە دواڕۆژ وئەوەی لەناز ونیعمەت وبەخشش ئامادەی کردووە بۆ ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە وکردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە باشتر وچاکترە لەوەی لە جوانی وڕازاوەیی دونیا دراوە بە قارون، اللە تەعالا ھیچ کەسێک موەفق ناکات بۆ ئەم وشەیە وکارپێکردنی ئەوانە نەبێت ئارامگرن، ئارام دەگرن لەسەر ھەڵبژاردنی ئەوەی لەپاداشتی ڕۆژی دوایی لای اللە تەعالایە بەسەر لەزەت وچێژی کۆتایی ھاتووی دونیا

فَخَسَفْنَا بِهِۦ وَبِدَارِهِ ٱلْأَرْضَ فَمَا كَانَ لَهُۥ مِن فِئَةٍۢ يَنصُرُونَهُۥ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَمَا كَانَ مِنَ ٱلْمُنتَصِرِينَ ﴿٨١﴾

قارون وکۆشک وتەلارەکەی وئەوەیشی تێیدا بوو بردمان بەناخی زەویدا، لە تۆڵەی ئەو یاخی بوون وسەرپێچییەی کردی، ئەوسا ئیتر ھیچ دەستە وتاقمێکیشی نەبوو ڕزگاری بکات لەسزای اللە ویارمەتی بدات، وە خۆیشی لەوانە نەبوو بتوانێت خۆی ڕزگار بکات. لاپەڕە ١٢ لە ١٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَأَصْبَحَ ٱلَّذِينَ تَمَنَّوْا۟ مَكَانَهُۥ بِٱلْأَمْسِ يَقُولُونَ وَيْكَأَنَّ ٱللَّهَ يَبْسُطُ ٱلرِّزْقَ لِمَن يَشَآءُ مِنْ عِبَادِهِۦ وَيَقْدِرُ ۖ لَوْلَآ أَن مَّنَّ ٱللَّهُ عَلَيْنَا لَخَسَفَ بِنَا ۖ وَيْكَأَنَّهُۥ لَا يُفْلِحُ ٱلْكَـٰفِرُونَ ﴿٨٢﴾

وە ئەوانەی تا دوێنی پێش ئەوەی ببرێت بە ناخی زەویدا ئاواتیان بە قارون دەخواست وەک ئەو سەروەت وسامان وجوانی وڕازاوەیی دونیایان ھەبوایە، بەداخ و حەسرەت وپەند وەرگرتنەوە دەیانووت: وای بۆ خۆمان چۆن نەمانزانی اللە تەعالا ڕزق وڕۆزی خۆی زۆر دەکات بۆ ھەرکەسێک لە بەندەکانی بیەوێت، وە دەیگرێتەوە لەھەر کەسێکیش خۆی بیەوێت، ئەگەر بھاتایە اللە تەعالا منەتی نەکردایە بەسەرماندا ئەوا ئێمەیشی وەک قارون دەبرد بەناخی زەویدا، بەڕاستی بێباوەڕان لە دونیا و دواڕۆژدا ڕزگاریان نابێت، بەڵکو سەرەنجام وعاقیبەتیان خەسارۆمەندیە تێیاندا. و

تِلْكَ ٱلدَّارُ ٱلْـَٔاخِرَةُ نَجْعَلُهَا لِلَّذِينَ لَا يُرِيدُونَ عُلُوًّۭا فِى ٱلْأَرْضِ وَلَا فَسَادًۭا ۚ وَٱلْعَـٰقِبَةُ لِلْمُتَّقِينَ ﴿٨٣﴾

ئەو ماڵی دواڕۆژەمان کردووە بە ماڵی نیعمەت وبەخشش وڕێز بۆ ئەوانەی لووت بەرز وخۆبەزلزان نین لە زەویدا بەوەی باوەڕ نەھێنن وشوێن ھەق نەکەون، وە خراپەکاریشیان ناوێت بڵاوی بکەنەوە لە زەویدا، وە سەرنجامی چاکیش لەبەھەشت وناز ونیعمەتەکانی، لە ڕەزامەندی پەروەردگار بۆ خواناسان وپارێزکارانە، ئەوانەی فەرمانەکانی ئەو جێ بەجێ دەکەن ودوور دەکەونەوە لە ڕێگریەکانی

مَن جَآءَ بِٱلْحَسَنَةِ فَلَهُۥ خَيْرٌۭ مِّنْهَا ۖ وَمَن جَآءَ بِٱلسَّيِّئَةِ فَلَا يُجْزَى ٱلَّذِينَ عَمِلُوا۟ ٱلسَّيِّـَٔاتِ إِلَّا مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ ﴿٨٤﴾

ھەر کەسێک لە ڕۆژی قیامەتدا بە کردەوەی چاکەوە بگەڕێتەوە بۆ لای اللە تەعالا - لە نوێژ وزەکات وڕۆژوو وکردەوە چاکەکانی تر- ئەوا پاداشتی چاکتر وباشتر لەو کردەوە چاکانەی بۆ ھەیە، چونکە ھەموو کردەوەیەکی چاکەی بە دە ھێندە بۆ دەنوسرێت، وە ھەر کەسێکیش لە ڕۆژی قیامەتدا بە کردەوەی خراپەوە بگەرێتەوە - لە بێباوەڕی وخواردنی سوود وزینا وداوێن پیسی وکردەوە خراپەکانی تریش - ئەوا تەنھا تۆڵەیان بە ھاوشێوەی خراپەکانی خۆیان لێ دەسەنرێت بێ ھیچ زیاد کردنێک

إِنَّ ٱلَّذِى فَرَضَ عَلَيْكَ ٱلْقُرْءَانَ لَرَآدُّكَ إِلَىٰ مَعَادٍۢ ۚ قُل رَّبِّىٓ أَعْلَمُ مَن جَآءَ بِٱلْهُدَىٰ وَمَنْ هُوَ فِى ضَلَـٰلٍۢ مُّبِينٍۢ ﴿٨٥﴾

بێگومان ئەو زاتەی ئەم قورئانە پیرۆزەی بۆ دابەزاندیت، وە گەیاندن وکارپێکردنی پێویست کردووە لەسەرت، بەسەرکەوتوویی ئەتگێڕێتەوە بۆ شاری مەککە، - ئەی پێغەمبەر- بڵێ بە بتپەرست وموشریکەکان: پەروەردگارم زاناترە بەوەی کێ ھیدایەتی ھێناوە، وە کێیش گومڕا بووە بەگومڕاییەکی ڕوون وئاشکرا، وە لەسەر ھیدایەت و ھەق وڕاستی لایداوە

وَمَا كُنتَ تَرْجُوٓا۟ أَن يُلْقَىٰٓ إِلَيْكَ ٱلْكِتَـٰبُ إِلَّا رَحْمَةًۭ مِّن رَّبِّكَ ۖ فَلَا تَكُونَنَّ ظَهِيرًۭا لِّلْكَـٰفِرِينَ ﴿٨٦﴾

ئەی پێغەمبەر- بیر لەوە بکەرەوە پێش بوونت بە پێغەمبەر تۆ گومانت نەدەکرد کە ئەم قورئانەت لە لایەن اللە تەعالاوە بە وەحی بۆ بێت، بەڵام لە سایەی بەزەیی و ڕەحمی پەروەردگارت فەرمانی کرد بۆت دابەزێت، کەواتە تۆیش پشتیوان ویارمەتیدەری بێباوەڕان مەبە لەسەر ئەو گومڕایی وسەر لێشێواوییەی لەسەرین

وَلَا يَصُدُّنَّكَ عَنْ ءَايَـٰتِ ٱللَّهِ بَعْدَ إِذْ أُنزِلَتْ إِلَيْكَ ۖ وَٱدْعُ إِلَىٰ رَبِّكَ ۖ وَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلْمُشْرِكِينَ ﴿٨٧﴾

با ئەو بتپەرست وموشریکانە لا ت نەدەن لە گەیاندنی ئایەتەکانی اللە تەعالا دوای ئەوەی دابەزی بۆ سەرت، خوێندنەوە وگەیاندنی واز لێ بھێنیت، بانگەوازی خەڵکی بکە بۆ باوەڕ بە اللە وتەوحید ویەکخواپەرستی وکارکردن بە شەریعەتەکەی، وە لە ھاوبەشدانەران مەبە ئەوانەی لەگەڵ اللە خوایەکی تر دەپەرستن، بەڵکو لە یەکخواپەرستان بە، ئەوانەی بەتاک وتەنھایی اللە تەعالا دەپەرستن

وَلَا تَدْعُ مَعَ ٱللَّهِ إِلَـٰهًا ءَاخَرَ ۘ لَآ إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ ۚ كُلُّ شَىْءٍ هَالِكٌ إِلَّا وَجْهَهُۥ ۚ لَهُ ٱلْحُكْمُ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ ﴿٨٨﴾

لەگەڵ اللە ھیچ پەرستراوێکی تر مەپەرستە، وە ھیچ پەرستراو وخوایەکی بەھەق نییە جگە لەو، ھەموو شتێک لەناو دەچێت رووخساری پیرۆزی ( زاتی بەرز وبڵندی) ئەو نەبێت، حوکم فەرمان وبڕیاردان تەنھا ھەر بۆ ئەوە، وە چۆنیشی بوێت بەو شێوەیە حوکم وبڕیار دەدات، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا گەڕانەوە تەنھا بۆ لای ئەوە بۆ حساب ولێپرسینەوە وپاداشت وسزا وەرگرتن. لاپەڕە ١٣ لە ١٣ moc.hgelp

فێربە · القصص — Al-Qasas

بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن

تەفسیر · 31 زمان