سەرەکیتەفسیرالعنكبوت (29)

تەفسیر العنكبوت — Al-Ankaboot (29)

مەککی · 69 ئایەت

بخوێنە · گوێبگرەفایلی PDF

الٓمٓ ﴿١﴾

أَحَسِبَ ٱلنَّاسُ أَن يُتْرَكُوٓا۟ أَن يَقُولُوٓا۟ ءَامَنَّا وَهُمْ لَا يُفْتَنُونَ ﴿٢﴾

ئایا خەڵکی واگومان دەبەن تەنھا بەوەی بڵێن: باوەڕمان ھێناوە بە اللە تەعالا، ئیتر وازیان لێدەھێنرێت وتاقی ناکرێنەوە لەسەر ڕوون بوونەوەی ھەقیقەتی ئەوەی دەیڵێن، ئایا ئەوانە باوەڕداری ڕاستەقینەن؟! کارەکە بەو شێوەیە نییە کە لێی تێگەیشتوون

وَلَقَدْ فَتَنَّا ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۖ فَلَيَعْلَمَنَّ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ صَدَقُوا۟ وَلَيَعْلَمَنَّ ٱلْكَـٰذِبِينَ ﴿٣﴾

بەدڵنیاییەوە کەسانی پێش خۆیانمان تاقیکردەوە، جا بێگومان اللە تەعالا ڕاستی باوەڕی باوەڕداران ودرۆی درۆزنان وبێباوەڕان وەدەردەخات

أَمْ حَسِبَ ٱلَّذِينَ يَعْمَلُونَ ٱلسَّيِّـَٔاتِ أَن يَسْبِقُونَا ۚ سَآءَ مَا يَحْكُمُونَ ﴿٤﴾

وە ئایا ئەو کەسانەی کە گوناھ وتاوان ئەنجام دەدەن لە شیرک وھاوەڵ بڕیاردان وادەزانن ئێمەیان دەسەوسان کردووە ولە سزا وتۆڵەی ئێمە ڕزگاریان دەبێت؟ بێگومان بڕیارێکی زۆر خراپیان داوە، ئەوان اللە تەعالا دەسەوسان ناکەن، وە بەھیچ شیوەیەکیش ڕزگاریان نابێت لە سزا وتۆڵەی ئەو ئەگەر ھاتوو لەسەر کوفر وبێباوەڕی مردن

مَن كَانَ يَرْجُوا۟ لِقَآءَ ٱللَّهِ فَإِنَّ أَجَلَ ٱللَّهِ لَـَٔاتٍۢ ۚ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ ﴿٥﴾

ھەر کەسێک ئومێدی وایە لە ڕۆژی قیامەتدا بگات بە دیداری اللە تەعالا بۆ ئەوەی پاداشتی خێری بداتەوە، ئەوە بابزانێت ئەو کاتەی اللە دیاری کردووە بۆ مردن و زیندووبونەوەی بەدیھێنراوەکانی ئەوە نزیکە وھەر دێت، ئەو زاتە پیرۆزە بیسەری گوفتاری بەندەکانیەتی، وە زانا وئاگادارە بەکار وکردەوەکانیان، ھیچ شتێکی لێ ون نابێت، وە پاداشت وتۆڵەی ھەموویشی دەداتەوە

وَمَن جَـٰهَدَ فَإِنَّمَا يُجَـٰهِدُ لِنَفْسِهِۦٓ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَغَنِىٌّ عَنِ ٱلْعَـٰلَمِينَ ﴿٦﴾

ھەرکەسێک جیھادی نەفس ودەروونی خۆی بکات بەوەی بیخاتە سەر تاعەت وگوێڕایەڵی ودووری بخاتەوە لە گوناھ وتاوان وسەرپێچی، وە لەپێناو اللە تەعالا جیھادی کرد وتێکۆشا ئەوە بێگومان بۆ خۆی تێکۆشاوە وجیھادی کردووە، چونکە سوود وقازانجەکەی بۆ خۆی دەگەڕێتەوە، وە اللە تەعالا بێ نیازە وپێویستی بەھیچ کام لە بەدیھێنراوەکانی خۆی نییە، تاعەت وگویڕایەڵی ئەوان ھیچ لە موڵکی ئەو زیاد ناکات، وە گوناھ وتاوان وسەرپێچیشیان ھیچ لەو کەم ناکات

وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ لَنُكَفِّرَنَّ عَنْهُمْ سَيِّـَٔاتِهِمْ وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَحْسَنَ ٱلَّذِى كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ ﴿٧﴾

ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە وئارامیان گرت لەسەر تاقیکردنەوەکانمان وکاروکردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە، گوناھ وتاوانەکانیان دەسڕینەوە بەھۆی کار وکردەوە چاکەکانیانەوە، وە لە دواڕۆژیشدا پاداشتیان دەدەینەوە بە چاکتر لەو کردەوانەی کردویانە وئەنجامیاندابوو لە دونیادا

وَوَصَّيْنَا ٱلْإِنسَـٰنَ بِوَٰلِدَيْهِ حُسْنًۭا ۖ وَإِن جَـٰهَدَاكَ لِتُشْرِكَ بِى مَا لَيْسَ لَكَ بِهِۦ عِلْمٌۭ فَلَا تُطِعْهُمَآ ۚ إِلَىَّ مَرْجِعُكُمْ فَأُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ﴿٨﴾

فأنبئكم بما كنتم تعملون فەرمانمان کردووە بە مرۆڤ کە چاکە بکات لەگەڵ دایک وباوکیدا لە گەڵیاندا بەجوانترین شێوە ھەڵسوکەوت بکات، - ئەی مرۆڤ - ئەگەر دایک وباوکت ھەوڵیان لەگەڵدایت کە شەریک وھاوەڵ بۆ من بڕیار بدەیت کە ھیچ زانیاریەکت نییە دەربارەی، -ھەروەکو ئەوەی ڕوویدا لەسەعدی کوڕی ئەبو وەقاص (اللە ی لێ ڕازی بێت) لاپەڕە ١ لە ١٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر لەگەڵ دایکیدا- ئەوە گوێڕایەڵیان نەکەیت لەوەدا، چونکە گوێڕایەڵی مەخلوق وبەدیھێنراوی اللە ناکرێت لەسەرپێچی کردنی خالق وبەدیھێنەردا، گەڕانەوەتان تەنھا ھەر بۆ لای منە لە ڕۆژی قیامەتدا، وە ھەواڵتان پێ دەدەم لەو کردەوانەی لەدونیا دەتانکرد، وە پاداشت وتۆڵەشتان لەسەر دەدەمەوە

وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ لَنُدْخِلَنَّهُمْ فِى ٱلصَّـٰلِحِينَ ﴿٩﴾

ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە وکاروکردەوە چاکەکانیان کردووە، بە دڵنیایی لە ڕۆژی قیامەتدا دەیانخەینە ڕیزی بەندە چاکەکانەوە لە بەھەشتدا، وە لەگەڵ ئەواندا کۆیان دەکەینەوە، وەک پاداشتی ئەوانیش پاداشتیان دەدەینەوە

وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَقُولُ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ فَإِذَآ أُوذِىَ فِى ٱللَّهِ جَعَلَ فِتْنَةَ ٱلنَّاسِ كَعَذَابِ ٱللَّهِ وَلَئِن جَآءَ نَصْرٌۭ مِّن رَّبِّكَ لَيَقُولُنَّ إِنَّا كُنَّا مَعَكُمْ ۚ أَوَلَيْسَ ٱللَّهُ بِأَعْلَمَ بِمَا فِى صُدُورِ ٱلْعَـٰلَمِينَ ﴿١٠﴾

لەناو خەڵکیدا کەسانێک ھەن دەڵێن: باوەڕمان ھێناوە بە اللە تەعالا، جا ئەگەر بێباوەڕان ئەزیەت وئازاریان بدەن لەسەر باوەڕەکەیان وتاقی بکرێنەوە.ئازار وسزای خەڵکی وەکو ئازار وسزای اللە تەعالا دادەنێت، لەبەر ھاوڕابوونی بێباوەڕان لە باوەڕەکەی ھەڵدەگڕێتەوە وپەشیمان دەبێتەوە، - ئەی پێغەمبەر- خۆ ئەگەر سەرکەوتنێك لەلایەن پەروەردگارتەوە بێت وباوەڕداران سەربخات بەسەر بێباوەڕاندا، ئەو کاتە دەڵێن: - ئەی باوەڕدارینە- بێگومان ئێمەیش لەگەڵتان بووین، وەک ئێوە باوەڕداربووین، دەی ئایا اللە تەعالا خۆی زانا وئاگادارتر نییە بەوەی لەدڵ ودەروونی خەڵکیدایە؟! ھیچ شتێکی لا نھێنی وشاراوە نییە لە باوەڕ وئیمان وکوفر وبێباوەڕی، دەی ئیتر چۆن اللە تەعالا ئاگادار دەکەنەوە بەوەی لەدڵ ودەروونیاندایە، لە کاتێکدا ئەو زاتە پیرۆزە لەوان زانا وئاگادارترە بەوەی لەدڵ ودەروونەکاندا ھەیە؟!

وَلَيَعْلَمَنَّ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَلَيَعْلَمَنَّ ٱلْمُنَـٰفِقِينَ ﴿١١﴾

بە دڵنیاییەوە اللە تەعالا چاک دەزانێت ئەوانەی بەڕاستی باوەڕیان ھێناوە کێن، وە بەدڵنیاییەوە اللە تەعالا دەیشزانێت دووڕووەکان کێن، ئەوانەی باوەڕیان بەدەردەخەن و ئاشکرای دەکەن وکوفر وبێباوەڕییەکەشیان دەشارنەوە

وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لِلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱتَّبِعُوا۟ سَبِيلَنَا وَلْنَحْمِلْ خَطَـٰيَـٰكُمْ وَمَا هُم بِحَـٰمِلِينَ مِنْ خَطَـٰيَـٰهُم مِّن شَىْءٍ ۖ إِنَّهُمْ لَكَـٰذِبُونَ ﴿١٢﴾

إن هم لكذبون بێباوەڕان وتیان بەوانەی باوەڕیان تەنھا بە اللە تەعالا ھێناوە: شوێن ئەو ئاینە بکەون ئێمەی لەسەرە، ئێمەش ھەرچی تاوان وگوناھتانە ھەڵی دەگرین وسزاکەی لەبری ئێوە وەردەگرینەوە، اللە تەعالا دەفەرموێت: ئەوان ھیچ لە تاوان وگوناھی ئەوان ھەڵناگرن، وە بە دڵنیاییەوە ئەوان لە وتار وگوفتاریاندا درۆزنن

وَلَيَحْمِلُنَّ أَثْقَالَهُمْ وَأَثْقَالًۭا مَّعَ أَثْقَالِهِمْ ۖ وَلَيُسْـَٔلُنَّ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ عَمَّا كَانُوا۟ يَفْتَرُونَ ﴿١٣﴾

بێگومان ئەو بتپەرست وموشریکانەی بانگەشە بۆ ناھەقی وباتڵی خۆیان دەکەن باری گرانی ئەو گوناھ وتاوانەی خۆیان ئەنجامیانداوە ھەڵدەگرن، وە بەدڵنیاییەوە باری گرانی گوناھ وتاوانی ئە کەسانەیش ھەڵدەگرن ئەمان گومڕایان کردوون ولە ڕێگای ڕاست لایانداون، بەبێ ئەوەی ھیچ لە گوناھ وتاوانی شوێنکەوتوەکانیان کەم بکاتەوە، وە بێگومان لە ڕۆژی قیامەتدا پرسیاریان لێدەکرێت لەو درۆ ودەلەسانەی لە دونیادا ھەڵیان دەبەستن

وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَىٰ قَوْمِهِۦ فَلَبِثَ فِيهِمْ أَلْفَ سَنَةٍ إِلَّا خَمْسِينَ عَامًۭا فَأَخَذَهُمُ ٱلطُّوفَانُ وَهُمْ ظَـٰلِمُونَ ﴿١٤﴾

بێگومان نوحمان کرد بە پێغەمبەر وڕەوانەمان کرد بۆ لای گەلەکەی، نۆ سەد وپەنجا ساڵ لە ناویاندا مایەوە بانگی دەکردن بۆ تەوحید ویەکخواپەرستی، کەچی ئەوان بە درۆیان دانا وبەردەوام بوون لەسەر کوفر وبێباوەڕی خۆیان، ئیتر پاش ئەوەی باوەڕیان نەھێنا زریان ولافاو گرتنی ولەناوی بردن، وە ئەوان ستەمیان لە خۆیان کرد بە ھۆی بێباوەڕیان بە اللە تەعالا وبەدرۆ زانینی پێغەمبەرانەوە بۆیە لە ئەنجامدا بەخنکان لەناوچوون. لاپەڕە ٢ لە ١٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

فَأَنجَيْنَـٰهُ وَأَصْحَـٰبَ ٱلسَّفِينَةِ وَجَعَلْنَـٰهَآ ءَايَةًۭ لِّلْعَـٰلَمِينَ ﴿١٥﴾

نوح وئەوانەی لە گەڵی بوون لە باوەڕداران لەناو کەشتیەکەدا ڕزگارمان کردن لەتیاچوون ونوقم بوون، ئەم ڕووداوە وکەشتیەکەمان کرد بەنیشانە وپەند وئامۆژگاری بۆ گشت خەڵکی

وَإِبْرَٰهِيمَ إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ وَٱتَّقُوهُ ۖ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌۭ لَّكُمْ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ ﴿١٦﴾

ئەی پێغەمبەر- باسی چیرۆک وبەسەرھاتی ئیبراھیم بکە کاتێک بە گەلەکەی وت: بە تەنھا اللە تەعالا بپەرستن وبترسن لە سزا وتۆڵەکانی، بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی ودوور کەوتنەوە لە ڕێگریەکانی، ئەوەی فەرمانی پێکراوە باشتر وچاکترە بۆتان ئەگەر ئێوە بزانن

إِنَّمَا تَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَوْثَـٰنًۭا وَتَخْلُقُونَ إِفْكًا ۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ تَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ لَا يَمْلِكُونَ لَكُمْ رِزْقًۭا فَٱبْتَغُوا۟ عِندَ ٱللَّهِ ٱلرِّزْقَ وَٱعْبُدُوهُ وَٱشْكُرُوا۟ لَهُۥٓ ۖ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ ﴿١٧﴾

بتپەرست وموشریکەکان بتگەلێک دەپەرستن کە ھیچ سوود وزیانیان نییە بۆیان، ئێوە درۆیەکی گەورە ھەڵدەبەستن کاتێک وادەزانن ئەو بتانە شایستەی پەرستنن، بێگومان ئەوانەی جگە لە اللە تەعالا ئێوە دەیانپەرستن ناتوانن ڕزق وڕۆزیتان بدەن، کەوابێت لە اللە تەعالا داوای ڕزق بکەن چونکە تەنھا ھەر ئەو ڕزق وڕۆزیدەرە، وە بەتەنھا ھەر ئەویش بپەرستن، وە سوپاس وشکوری بکەن لەسەر ئەوەی ڕزق وڕۆزی داون، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا تەنھا بۆ لای ئەو دەگەڕێنەوە بۆ لێپریسنەوە وپاداشت دانەوە وتۆڵە لێ سەندنەوە، نەک بۆ لای بتەکان بگەڕێنەوە

وَإِن تُكَذِّبُوا۟ فَقَدْ كَذَّبَ أُمَمٌۭ مِّن قَبْلِكُمْ ۖ وَمَا عَلَى ٱلرَّسُولِ إِلَّا ٱلْبَلَـٰغُ ٱلْمُبِينُ ﴿١٨﴾

ئەی بتپەرست وموشریکینە- ئەگەر پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) بەدرۆ دانێن وباوەڕی پێ نەکەن، ئەوا بزانن گەلانی پێش ئێوەیش باوەڕیان بەپێغەمبەرەکانیان نەکرد و بە درۆیان دانان، وەك گەلی نوح وعاد وسەمود، وە پێغەمبەر تەنھا گەیاندنی ڕوون وئاشکرای پەیامەکەی لەسەرە، بە دڵنیاییەوە بەو شێوەیەی پەروەردگاری فەرمانی پێکردبوو پەیامەکەی بگەیەنێت، ئەو پەیامەکەی پێی گەیاندن وئەرکی سەرشانی خۆی جێ بەجێکرد

أَوَلَمْ يَرَوْا۟ كَيْفَ يُبْدِئُ ٱللَّهُ ٱلْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُۥٓ ۚ إِنَّ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرٌۭ ﴿١٩﴾

ئایا ئەو بێباوەڕانە تەماشا ناکەن وتێڕانامێنن کەچۆن اللە تەعالا لەسەرەتاوە بەدھێنراوەکانی بەدیھێناوە، پاشان دوای نەمان وتیاچوونی جارێکی تر دەیگەڕێنێتەوە؟! بێگومان ئەو گەڕاندنەوەیە لای اللە تەعالا سووک وئاسانە، ئەو زۆر بەدەسەڵاتە وھیچ شتێکی لێ دەسەوسان نابێت

قُلْ سِيرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ فَٱنظُرُوا۟ كَيْفَ بَدَأَ ٱلْخَلْقَ ۚ ثُمَّ ٱللَّهُ يُنشِئُ ٱلنَّشْأَةَ ٱلْـَٔاخِرَةَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ ﴿٢٠﴾

ئەی پێغەمبەر- بەوانە بڵێ باوەڕیان بە زیندووبونەوەی پاش مردن نییە: بگەڕێن بەسەر زەویدا وبیر بکەنەوە تێڕامێنن کە چۆن اللە تەعالا لەسەرەتاوە بەدھێنراوەکانی بەدیھێناوە، پاشان دوای مردنیان بۆ جاری دووەم زیندوویان دەکاتەوە بۆ لێپرسینەوە، بەدڵنیاییەوە اللە تەعالا زۆر بەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا، ھیچ شتێکی لێ دەسەوسان نابێت لە زیندووکردنەوەی خەڵکی، ھەروەکو چۆن لەسەرتاوە دەسەوسان نەبوو لە بەدیھێنانیان

يُعَذِّبُ مَن يَشَآءُ وَيَرْحَمُ مَن يَشَآءُ ۖ وَإِلَيْهِ تُقْلَبُونَ ﴿٢١﴾

پەروەردگار بە عەدل ودادگەری خۆی ھەر کەسێکی بوویت لە بەدھێنراوەکانی سزای دەدات، وە بە فەزڵ وچاکەی خۆی بەزەیی دێتەوە بەھەر کەسێک لە بەدھێنراوەکانی ویستی لەسەر بێت، وە تەنھا لە ڕۆژی قیامەتیشدا ھەر بۆ لای ئەو دەگەڕێنەوە بۆ لێپرسینەوە کاتێک لە گۆڕەکانتان زیندووتان دەکاتەوە. لاپەڕە ٣ لە ١٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَمَآ أَنتُم بِمُعْجِزِينَ فِى ٱلْأَرْضِ وَلَا فِى ٱلسَّمَآءِ ۖ وَمَا لَكُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ مِن وَلِىٍّۢ وَلَا نَصِيرٍۢ ﴿٢٢﴾

ئەی خەڵکینە - ئێوە ناتوانن نە لەزەوی ونە لە ئاسمان لە دەست پەروەردگارتان قوتارتان بێت، وە لەسزا وتۆڵەی ئەویش دەربازتان ببێت، وە جگە لەویش ھیچ پشتیوانێکتان نییە کاروبارەکانتان بۆ ھەڵسوڕێنێت، وە جگە لەو ھیچ یارمەتیدەرێکتان نییە سزای ئەوتان لەسەر ھەڵگرێت

وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِـَٔايَـٰتِ ٱللَّهِ وَلِقَآئِهِۦٓ أُو۟لَـٰٓئِكَ يَئِسُوا۟ مِن رَّحْمَتِى وَأُو۟لَـٰٓئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ ﴿٢٣﴾

ئەوانەی نکۆڵی لە ئایەت ونیشانەکانی اللە تەعالا دەکەن وباوەڕیان نییە بە دیداری ئەو لە ڕۆژی قیامەتدا، ئەوانە بێ ھیوا ونائومێد بوون لە ڕەحمەت وبەزەیی من، لەبەر کوفر وبێباوەڕییان ھەرگیز ناچنە بەھەشتەوە، وە سزای بەسۆ وسەخت چاوەڕوانیانە لە ڕۆژی دواییدا

فَمَا كَانَ جَوَابَ قَوْمِهِۦٓ إِلَّآ أَن قَالُوا۟ ٱقْتُلُوهُ أَوْ حَرِّقُوهُ فَأَنجَىٰهُ ٱللَّهُ مِنَ ٱلنَّارِ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَـٰتٍۢ لِّقَوْمٍۢ يُؤْمِنُونَ ﴿٢٤﴾

وەڵامی گەلەکەی ئیبراھیم بۆ ئیبراھیم ئەوە بوو - پاش ئەوەی فەرمانی پێکردن کە اللە تەعالا بەتاک وتەنھایی بپەرستن ودوور بکەونەوە لەپەرستنی بتەکان وھەرشتێکی تریش جگە لە اللە تەعالا- وتیان: بیکوژن، یان بیخەنە ناو ئاگرەوە وخواکانتان سەربخەن، ئەوە بوو کاتێک ئیبراھیمیان فڕێدایە ناو ئاگرەکەوە اللە تەعالا پاراستی و ئاگرەکە ئەوی نەسوتاند، بێگومان لەو ڕزگارکردنەی ئیبراھیم لە ئاگر پاش فڕێدانە ناویەوە پەند وئامۆژگاری ھەیە بۆ کەسانێک باوەڕ دەھێنن، چونکە بێگومان ئەوانە سوود لەپەند وئامۆژگاری وەردەگرن

وَقَالَ إِنَّمَا ٱتَّخَذْتُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ أَوْثَـٰنًۭا مَّوَدَّةَ بَيْنِكُمْ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ۖ ثُمَّ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ يَكْفُرُ بَعْضُكُم بِبَعْضٍۢ وَيَلْعَنُ بَعْضُكُم بَعْضًۭا وَمَأْوَىٰكُمُ ٱلنَّارُ وَمَا لَكُم مِّن نَّـٰصِرِينَ ﴿٢٥﴾

ئیبراھیم (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) بە گەلەکەی وت: ئێوە بتانێکتان کردووە بەپەرستراوی خۆتان ودەیانپەرستن لەبەر خۆشەویستی نێوانتان وئاشنا بوون بە پەرستنیان لە ژیانی دونیادا، پاشان لە ڕۆژی قیامەتدا ئەو خۆشەویستی وئاشنا بوونەی نێوانتان دەپچڕێت، وە ھەندێکتان بێزاری دەردەبڕن لە ھەندێکی ترتان کاتێک سزای سەختی دۆزەخ دەبینن، وە ھەندێکتان نەفرین لەھەندێکی ترتان دەکەن، وە جێگا وشوێنی مانەوەیشتان ئاگری دۆزەخە، وە ھیچ پشتیوان ویارمەتیدەرێکیشتان نییە بتوانێت سزای اللە تەعالاتان لەسەر لا ببات، نە ئەو بتانەی لەبری اللە دەیانپەرستن، وە نە ھیچ خوایەکی تریش کە ئێوە کردوتان بەھاوەڵ وشەریکی ئەو

۞ فَـَٔامَنَ لَهُۥ لُوطٌۭ ۘ وَقَالَ إِنِّى مُهَاجِرٌ إِلَىٰ رَبِّىٓ ۖ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ ﴿٢٦﴾

لوط (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) باوەڕی بە ئیبراھیم ھێنا، ئیبراھیمیش (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) وتی: بێگومان من کۆچ دەکەم بۆ لای پەروەردگارم بۆ سەر زەوی پیرۆزی شام، بێگومان اللە تەعالا زاڵ وبەدەسەڵاتە ھیچ کەسێک زاڵ نابێت بەسەریدا، وە ئەو کەسەیشی کۆچی کردووە بۆ لای ئەو سوک زەلیل وڕیسوای ناکات، زۆر دانا وکاربەجێیە لە ئەندازەگیری وبەڕێوەبردنیدا

وَوَهَبْنَا لَهُۥٓ إِسْحَـٰقَ وَيَعْقُوبَ وَجَعَلْنَا فِى ذُرِّيَّتِهِ ٱلنُّبُوَّةَ وَٱلْكِتَـٰبَ وَءَاتَيْنَـٰهُ أَجْرَهُۥ فِى ٱلدُّنْيَا ۖ وَإِنَّهُۥ فِى ٱلْـَٔاخِرَةِ لَمِنَ ٱلصَّـٰلِحِينَ ﴿٢٧﴾

ئیسحاق ویەعقوبی کوڕیمان بەخشی بە ئیبراھیم، وە پێغەمبەرایەتی وکتێبمان بڕیاردا لەناو نەوەکانی ئیبراھیمدا، وە لە دونیادا پاداشتی ئارامگریەکەیمان دایەوە لەسەر ھەق وڕاستی، بەوەی کوڕی باش ووەسف وسەنای چاکمان پێ بەخشی، وە لە ڕۆژی دواییشدا اللە تەعالا پاداشتی پیاوچاکان دەداتەوە ودەیخاتە ڕیزی ئەوانەوە، ئەوەی لە دونیادا پێی دراوە ھیچ لەو پاداشتە ڕێزدارەی کە بۆی ئامادەکراوە لە دواڕۆژدا کەم ناکاتەوە

وَلُوطًا إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِۦٓ إِنَّكُمْ لَتَأْتُونَ ٱلْفَـٰحِشَةَ مَا سَبَقَكُم بِهَا مِنْ أَحَدٍۢ مِّنَ ٱلْعَـٰلَمِينَ ﴿٢٨﴾

ئەی پێغەمبەر- باسی ئەوە بکە کاتێک لوط بە گەلەکەی وت: بێگومان ئێوە گوناھێکی قێزەون وکارێکی ناشیرین ئەنجام دەدەن کە ھیچ کەسێک لەجیھاندا پێش ئێوە کاری قێزەونی لەو شێوەیەی ئەنجام نەداوە، ئێوە یەکەم کەسن ئەم گوناھەتان داھێناوە، کە فیترەتی ساغ ودروست پێی ڕازی نییە. لاپەڕە ٤ لە ١٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

أَئِنَّكُمْ لَتَأْتُونَ ٱلرِّجَالَ وَتَقْطَعُونَ ٱلسَّبِيلَ وَتَأْتُونَ فِى نَادِيكُمُ ٱلْمُنكَرَ ۖ فَمَا كَانَ جَوَابَ قَوْمِهِۦٓ إِلَّآ أَن قَالُوا۟ ٱئْتِنَا بِعَذَابِ ٱللَّهِ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّـٰدِقِينَ ﴿٢٩﴾

بێگومان ئێوە لە پاشەوە شەھوەت وئارەزووی خۆتان لە نێرینەکاندا بەتاڵ دەکەنەوە (واتە: نێربازی دەکەن)، وە ڕێگا لە ڕێبواران دەگرن، وە لا تانەوە ڕانابوورن لە ترسی ئەوەی نێربازیان لەگەڵدا دەکەن، وە لە یانە وشوێنی کۆبونەوەکانتاندا ھەموو کارێکی خراپە ئەنجام دەدەن، وەک خۆڕووت کردنەوە وئەزیەت وئازاردانی ھەرکەسێکیش بەلاتاندا تێپەڕ بکات بە کردار وگوفتار، وەڵامی گەلەکەی لوط بۆ پێغەمبەرەکەیان دوای ئەوەی رێگری لێدەکردن لە ئەنجامدانی کاری خراپە تەنھا ئەوە بوو وتیان: ئەی لوط سزای اللە مان بۆ بھێنە کە تۆ ھەمیشە ئێمەی پێ دەترسێنیت، ئەگەر تۆ لە ڕاستگۆیانیت لەوەی بانگەشەی بۆ دەکەیت

قَالَ رَبِّ ٱنصُرْنِى عَلَى ٱلْقَوْمِ ٱلْمُفْسِدِينَ ﴿٣٠﴾

لوط (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) لە پەروەردگاری پاڕایەوە پاش ئەو ھەمووە سەرسەختی ویاخی بوونەی گەلەکەی، وە دوای ئەوەی داوایان کرد سزایان بۆ دابەزێت وەک گاڵتە کردن بە فەرمانی اللە تەعالا، لوط فەرمووی: ئەی پەروەردگارم سەرم بخە بەسەر ئەو گەلەی خراپەکاری دەکات لەسەر زەویدا، وە کوفر وبێباوەڕی وگوناھ وتاوانی قێزەونی تێدا بڵاو دەکەنەوە

وَلَمَّا جَآءَتْ رُسُلُنَآ إِبْرَٰهِيمَ بِٱلْبُشْرَىٰ قَالُوٓا۟ إِنَّا مُهْلِكُوٓا۟ أَهْلِ هَـٰذِهِ ٱلْقَرْيَةِ ۖ إِنَّ أَهْلَهَا كَانُوا۟ ظَـٰلِمِينَ ﴿٣١﴾

کاتێک ئەو فریشتانەی ناردمانن موژدە بەخشینی ئیسحاق وە لە دوای ئەویش یەعقوبی کوڕی بدەن بە ئیبراھیم، پێیان وت: ئێمە خەڵکی گوندی (سەدوم) لەناو دەبەین، گوندەکەی لوط پێغەمبەر، بێگومان خەڵکەکەی ستەمکاربوون، بەوەی کاری قێزەونی نێربازیان ئەنجام دەدا

قَالَ إِنَّ فِيهَا لُوطًۭا ۚ قَالُوا۟ نَحْنُ أَعْلَمُ بِمَن فِيهَا ۖ لَنُنَجِّيَنَّهُۥ وَأَهْلَهُۥٓ إِلَّا ٱمْرَأَتَهُۥ كَانَتْ مِنَ ٱلْغَـٰبِرِينَ ﴿٣٢﴾

ئیبراھیم (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) وتی بە فریشتەکان: بێگومان (لوط) لەو گوندەدایە کە ئێوە دەتانەوێت خەڵکەکەی لەناو ببەن، ئەویش لەستەمکاران نییە، فریشتەکان وتیان: ئێمە چاک دەزانین کێ لەو گوندەدایە، ئێمە (لوط) وکەسوکارەکەی لە تیاچوون ڕزگار دەکەین جگە لە ژنەکەی نەبێت، کە لە تیاچووان دەبێت، ژنەکەی لەگەڵ بێباوەڕاندا لەناو دەبەین

وَلَمَّآ أَن جَآءَتْ رُسُلُنَا لُوطًۭا سِىٓءَ بِهِمْ وَضَاقَ بِهِمْ ذَرْعًۭا وَقَالُوا۟ لَا تَخَفْ وَلَا تَحْزَنْ ۖ إِنَّا مُنَجُّوكَ وَأَهْلَكَ إِلَّا ٱمْرَأَتَكَ كَانَتْ مِنَ ٱلْغَـٰبِرِينَ ﴿٣٣﴾

کاتێک ئەو فریشتانەی ناردمانن بۆ لەناوبردنی گەلی (لوط) ھاتن بۆ لای (لوط) پێغەمبەر، ئەویش زۆر دڵتەنگ وناڕەحەت بوو بە ھاتنیان، ترسا لەوەی گەلە پیس و نەگریسەکەی دەست درێژی بکەنە سەریان، فریشتەکان لەسەر شێوەی پیاوان ھاتن بۆ لای ئەو، گەلی (لوط) یش شەھوەت وئارەزووی خۆیان لە پیاواندا بەتاڵ دەکردەوە وحەزیان لە ئافرەت نەدەکرد، فریشتەکان وتیان بە (لوط): مەترسە، گەلەکەت ناتوانن بەخراپ دەستت بۆ ببەن، وە ھیچ خەفەتیش بەوە مەخۆ کە پێمان وتیت لەناویان دەبەین، ئێمە خۆت وکەسوکارەکەت ڕزگار دەکەین لە تیاچوون، جگە لە ژنەکەت نەبێت کە لە جێماوان وتیاچووەکان دەبێت، ئەویش لەگەڵ ئەوانی تر لەناو دەبەین

إِنَّا مُنزِلُونَ عَلَىٰٓ أَهْلِ هَـٰذِهِ ٱلْقَرْيَةِ رِجْزًۭا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ بِمَا كَانُوا۟ يَفْسُقُونَ ﴿٣٤﴾

بێگومان ئێمە سزایەک لە ئاسمانەوە دادەبەزێنینە سەر خەڵکی ئەم گوندە بەھۆی کاری قێزەونیانەوە، ئەویش بەردبارانیان دەکەین بە بەردێک لە قوڕی ڕەق وبتەو دروستکراوە، لە تۆڵەی ئەوەی لە گوێرایەڵی وتاعەتی اللە تەعالا دەرچوون وکاری داوێن پیسی وقێزەونیان دەکرد، ئەویش شەھوەت وئارەزوویان لە پیاواندا بەتاڵ دەکردەوە ووازیان ھێناوە لە ئافرەتان

وَلَقَد تَّرَكْنَا مِنْهَآ ءَايَةًۢ بَيِّنَةًۭ لِّقَوْمٍۢ يَعْقِلُونَ ﴿٣٥﴾

بێگومان لەو گوندە وێرانکراوەدا نیشانە وبەڵگەگەلێکی روون وئاشکرامان بەجێھێشت بۆ گەل وکۆمەڵێک ژیربن، چونکە ئەوانە پەند وئامۆژگاری وەردەگرن لەو نیشانانە. لاپەڕە ٥ لە ١٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَإِلَىٰ مَدْيَنَ أَخَاهُمْ شُعَيْبًۭا فَقَالَ يَـٰقَوْمِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ وَٱرْجُوا۟ ٱلْيَوْمَ ٱلْـَٔاخِرَ وَلَا تَعْثَوْا۟ فِى ٱلْأَرْضِ مُفْسِدِينَ ﴿٣٦﴾

بۆ مەدیەنیش شوعەیبی برایانمان بۆ ناردن (برای نەسەب وپشتیان) (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت)، شوعەیب پێی وتن: ئەی گەلەکەم تەنھا اللە تەعالا بپەرستن، وە بە عیبادەت وپەرستنتان بۆی بەھیوا وئومێدی پاداشتی ڕۆژی دوایی بن، وە لە زەویدا گوناھ وتاوان خراپەکاری بڵاو مەکەنەوە

فَكَذَّبُوهُ فَأَخَذَتْهُمُ ٱلرَّجْفَةُ فَأَصْبَحُوا۟ فِى دَارِهِمْ جَـٰثِمِينَ ﴿٣٧﴾

گەلەکەی بە درۆیان دانا وباوەڕیان پێ نەکرد، لە تۆڵەی ئەمەدا بومەلەرزەیەکی بەتین لێیدان، لەناو ماڵەکانیاندا بەدەمدا کەوتن، ڕوومەتیان چوو بوو بەناو گڵدا وجوڵەیان لێ بڕا

وَعَادًۭا وَثَمُودَا۟ وَقَد تَّبَيَّنَ لَكُم مِّن مَّسَـٰكِنِهِمْ ۖ وَزَيَّنَ لَهُمُ ٱلشَّيْطَـٰنُ أَعْمَـٰلَهُمْ فَصَدَّهُمْ عَنِ ٱلسَّبِيلِ وَكَانُوا۟ مُسْتَبْصِرِينَ ﴿٣٨﴾

مستبصرين ھەروەھا گەلی عاد وسەمودیشمان لەناو برد، عادی گەلی ھود پێغەمبەر، وە سەمودی گەلی صاڵح پێغەمبەر، - ئەی خەڵکی مەککە - بێگومان ئەو لەناوبردنەتان بۆ ڕوون بوویەوە لە ڕوانگەی خانوو وماڵەکانیانەوە لە حیجری صاڵح وشەحری حەزرەمەوت ئەو دوو شوێنە لەناوچوونەکەیانتان بۆ ڕوون دەکەنەوە، ماڵ وخانووە چۆڵەکانیان شاھیدی ئەم ڕاستیەن، شەیتانیش کردەوە خراپەکانیانی لە کوفر وبێباوەڕی گوناھ وتاوان بۆ ڕازاندبوونەوە، بەھۆی ئەوەوە لە ڕێگای ڕاست لایدان، لە کاتێکدا ئەوان توانای بیرکردنەوەیان ھەبوو، ھەق وڕاستی وگومڕایی وڕوشد وناھەقیان لێک جوودا دەکردەوە بەھۆی ئەوەی پێغەمبەرەکانیان ڕێیان نیشاندان وفێریان کردن، بەڵام ئەوان شوێنکەوتنی ھەواو ئارەزوویان ھەڵبژارد وشوێن ھیدایەت وڕێنوێنی نەکەوتن

وَقَـٰرُونَ وَفِرْعَوْنَ وَهَـٰمَـٰنَ ۖ وَلَقَدْ جَآءَهُم مُّوسَىٰ بِٱلْبَيِّنَـٰتِ فَٱسْتَكْبَرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ وَمَا كَانُوا۟ سَـٰبِقِينَ ﴿٣٩﴾

قارونمان لەناو برد کاتێک یاخی بوو لە گەلەکەی موسا، خۆی وکۆشک وتەلارەکەیمان برد بە ناخی زەویدا، ھەروەھا فیرعەون وھامانی وەزیریشمان لەناو برد بەوەی نوقمی ناو دەریامان کردن ولەناو ئاودا خنکان، بێگومان موسا بە کۆمەڵێک موعجیزە ونیشانەی ڕوونەوە ھات بۆ ناویان، کە بەڵگە بوون لەسەر ڕاستی پەیامەکەی، بەڵام ئەوان خۆیان بە گەورە زانی لەسەر زەوی میسردا وباوەڕیان نەھێنا، بەڵام نەیانتوانی ڕزگاریان ببێت لە سزامان ولە دەستمان ھەڵبێن

فَكُلًّا أَخَذْنَا بِذَنۢبِهِۦ ۖ فَمِنْهُم مَّنْ أَرْسَلْنَا عَلَيْهِ حَاصِبًۭا وَمِنْهُم مَّنْ أَخَذَتْهُ ٱلصَّيْحَةُ وَمِنْهُم مَّنْ خَسَفْنَا بِهِ ٱلْأَرْضَ وَمِنْهُم مَّنْ أَغْرَقْنَا ۚ وَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيَظْلِمَهُمْ وَلَـٰكِن كَانُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ ﴿٤٠﴾

ئەمجا ھەریەک لەوانەی باسکران بە تاوانی خۆیان سزاماندان ولەناومان بردن، ھەندێکیانمان وەک گەلی (لوط) بە بەردی بەتینی لە قوڕ دروست بوو بەردباران کرد، وە ھەندێکی تریشیان وەک گەلی صاڵح وگەلی شوعەیب بە شریخە ودەنگی بەرز لەناومان بردن، وە ھەندێکی تریان وەک قارون خۆی وکۆشک وتەلارەکەیشمان برد بەناخی زەویدا، وە ھەندێکی تریش وەک گەلی نوح وفیرعەون وھامان بەنوقم بوون لە دەریادا لەناومان بردن، اللە تەعالا ستەمی لێ نەکردن وبەبێ گوناه وتاوان سزای نەدان، بەڵکو ئەوان بە گوناھ وتاوان کردن ستەمیان لەخۆیان کرد وخۆیان والێکرد شایستەی ئەو سزایە بن

مَثَلُ ٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُوا۟ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَوْلِيَآءَ كَمَثَلِ ٱلْعَنكَبُوتِ ٱتَّخَذَتْ بَيْتًۭا ۖ وَإِنَّ أَوْهَنَ ٱلْبُيُوتِ لَبَيْتُ ٱلْعَنكَبُوتِ ۖ لَوْ كَانُوا۟ يَعْلَمُونَ ﴿٤١﴾

كانوا يعلمون وێنەی ئەو بتپەرست وموشریکانەی کە جگە لە اللە تەعالا بتگەلێک دەپەرستن بە ئومێدی ئەوەی سوودیان پێ بگەیەنن یان لە دواڕۆژدا شەفاعەت وتکایان بۆ بکەن، نموونەیان وەک جاڵجاڵۆکە وایە ماڵێکی بۆ خۆی لە تاڵە دەزووی باریک تەنیووە بۆ ئەوەی بیپارێزێت لەدەست درێژی نەیارەکانی، وە بێگومان لا وازترین ماڵ ماڵی جاڵجاڵۆکەیە، چونکە نایپارێزێت لە دوژمنەکانی، ھەروەھا ئەو بتانەیش بتپەرست وموشریکەکان دەیانپەرستن ھیچ سوود وزیانێکیان نییە بۆیان، وە نایشتوانن شەفاعەت و تکایان بۆ بکەن، ئەگەر ئەو بتپەرست موشریکانە ئەوەیان بزانیایە ئەو بتانەیان لەبری اللە تەعالا نەدەپەرست. لاپەڕە ٦ لە ١٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

إِنَّ ٱللَّهَ يَعْلَمُ مَا يَدْعُونَ مِن دُونِهِۦ مِن شَىْءٍۢ ۚ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ ﴿٤٢﴾

بێگومان اللە (سبحانە وتعالی) دەزانێت ئەوان لەبری ئەو چی دەپەرستن وھاوار بە کێ دەکەن ولێی دەپاڕێنەوە، وە ھیچ شتێکی لەوانە لا نھێنی وشاراوە نییە، ئەو زاڵ و بەدەسەڵاتە وھیچ شتێک بەسەر ئەودا زاڵ نابێت، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە لەبەدیھێنراوەکان وئەندازەگیری بەڕێوەبردنیان

وَتِلْكَ ٱلْأَمْثَـٰلُ نَضْرِبُهَا لِلنَّاسِ ۖ وَمَا يَعْقِلُهَآ إِلَّا ٱلْعَـٰلِمُونَ ﴿٤٣﴾

ئەو وێنە ونمونانە بۆ خەڵکی باس دەکەین تاوەکو بەخەبەریان بھێننەوە وبەرچاو ڕوونیان بکەن لەسەر ھەق وڕاستی، وە ھیدایەت وڕێنیشاندەریان بن بۆ لای، وە تەنھا زاناکان ئەوانەی زانان بە شەرعەکەی اللە تەعالا وحیکمەتەکانی بەو شێوەیەی داواکراوە لێی تێدەگەن

خَلَقَ ٱللَّهُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ بِٱلْحَقِّ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَةًۭ لِّلْمُؤْمِنِينَ ﴿٤٤﴾

اللە تەعالا ئاسمانەکان وزەوی بەدیھێناوە بەھەق وڕاستی، ھەروەھا بە ھیچ وبێھوودە بەدی نەھێناون، بێگومان لەو بەدیھێنانەدا بەڵگە ونیشانەی ڕوون وئاشکرا ھەن لەسەر دەسەڵاتی اللە تەعالا بۆ باوەڕداران، چونکە بێگومان ئەوان بەڵگە بە بەدیھێنراوەکانی اللە تەعالا دەھێننەوە لەسەر خالق وبەدیھێنەرەکەی، بەڵام بێباوەڕان ھەروا بەسەر ئایەت ونیشانەکانی گەردوون ودەروونی مرۆڤەکان ڕادەبورن بێ ئەوەی ئاوڕێکیان لێ بدەنەوە وبیرێک لە گەورەیی ودەسەڵاتی خالق وبەدیھێنەری ئاسمانەکان و زەوی بکەنەوە

ٱتْلُ مَآ أُوحِىَ إِلَيْكَ مِنَ ٱلْكِتَـٰبِ وَأَقِمِ ٱلصَّلَوٰةَ ۖ إِنَّ ٱلصَّلَوٰةَ تَنْهَىٰ عَنِ ٱلْفَحْشَآءِ وَٱلْمُنكَرِ ۗ وَلَذِكْرُ ٱللَّهِ أَكْبَرُ ۗ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ مَا تَصْنَعُونَ ﴿٤٥﴾

يعلم ما تص نعون - ئەی پێغەمبەر - ئەوەی اللە تەعالا وەحی بۆ کردویت لە قورئان بەسەر خەڵکیدا بیخوێنەرەوە، وە نوێژەکانیشت بەجوانترین وتەواوترین شێوە ئەنجام بدە، بێگومان ئەو نوێژەی بە شێوەی تەواوی خۆی ئەنجام دەدرێت ڕێگری دەکات لە خاوەنەکەی بکەوێتە ناو گوناھ وتاوانەوە، چونکە کاتێک نوێژ نوور وڕوناکییەکی وا بەھێز دروست دەکات لەناو دڵەکاندا ئیتر ڕێگری دەکات لە ئەنجامدانی گوناھ وتاوان، وە ڕێنوێنی خاوەنەکەی دەکات بۆ کار وکردەوە چاکەکان، بەڕاستی یادی اللە تەعالایش لەھەموو شتێک گەورەترە، وە ئەو زاتە پیرۆزە ئاگاداری ھەر کارێکە ئێوە دەیکەن، وە ھیچ کردەوەیەکی ئێوەی لا نھێنی وشاراوە نییە، وە پاداشت وسزای کارەکانیشتان دەداتەوە، ئەگەر چاکەتان کردبوو بەچاکە پاداشتان دەداتەوە، وە ئەگەر خراپە وتاوان وگوناھیشتان کردبوو سزاتان دەدات وتۆڵەتان لێ دەسێنێتەوە

۞ وَلَا تُجَـٰدِلُوٓا۟ أَهْلَ ٱلْكِتَـٰبِ إِلَّا بِٱلَّتِى هِىَ أَحْسَنُ إِلَّا ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ مِنْهُمْ ۖ وَقُولُوٓا۟ ءَامَنَّا بِٱلَّذِىٓ أُنزِلَ إِلَيْنَا وَأُنزِلَ إِلَيْكُمْ وَإِلَـٰهُنَا وَإِلَـٰهُكُمْ وَٰحِدٌۭ وَنَحْنُ لَهُۥ مُسْلِمُونَ ﴿٤٦﴾

إليكم وإلهنا وإلهكم وحد ونحن له مسلمون - ئەی باوەڕداران - بە شێوەیەکی جوان ورێک وپێک کە نمونەی بەرزی بانگەوازکردنە بە ئامۆژگاری کردن وبەڵگەی ڕوون وئاشکرا ھێنانەوە نەبێت، گفتوگۆ ودەمەقاڵێ وناکۆکی لەگەڵ جولەکە وگاورەکان مەکەن، جگە ئەوانەیان نەبێت بەسەرکەشی کردن وخۆبەزلزانین ستەمیان کردووە، وە جەنگیان بەرامبەرتان ڕاگەیاندووە، لەگەڵ ئەوانەیاندا بجەنگن تاوەکو موسڵمان دەبن یان ملکەچ وڕازی دەبن بە جزیە وسەرانە دان، وە بەجولەکە وگاورەکان بڵێن: ئێمە باوەڕمان ھێناوە بەو قورئانەی اللە تەعالا ناردویەتیە خوارەوە بۆ سەرمان وە بەو تەورات وئینجیلەیش ناردویەتیە خوارەوە بۆ سەر ئێوە، وە پەرستراو وخوای ئێمە وئێوە ھەر یەک خوا وپەرستراوە وھیچ شەریک و ھاوەڵێکی نییە لەخوایەتی وپەروەردگاریەتی وکەماڵیدا، وە ئێمەیش ھەموو ملکەچ وزەلیلین بۆ فەرمان وبڕیارەکانی

وَكَذَٰلِكَ أَنزَلْنَآ إِلَيْكَ ٱلْكِتَـٰبَ ۚ فَٱلَّذِينَ ءَاتَيْنَـٰهُمُ ٱلْكِتَـٰبَ يُؤْمِنُونَ بِهِۦ ۖ وَمِنْ هَـٰٓؤُلَآءِ مَن يُؤْمِنُ بِهِۦ ۚ وَمَا يَجْحَدُ بِـَٔايَـٰتِنَآ إِلَّا ٱلْكَـٰفِرُونَ ﴿٤٧﴾

ھەروەک چۆن کتێبەکانمان ناردووەتە خوارەوە بۆ سەر پێغەمبەرانی پێش تۆ قورئانیشمان ناردووەتە خوارەوە بۆ سەر تۆ، ھەندێک لەوانەی کە تەورات دەخوێننەوە، وەک عەبدوڵای کوڕی سەلام باوەڕیان بە پێغەمبەر ھەیە، چونکە لەکتێبەکانیاندا بە ڕوونی باسی سیفەتەکانی ئەو کراوە، وە ھەندێک لەوانەیش بتپەرست بوون وھاوەڵیان بۆ اللە بڕیاردابوو باوەڕیان پێی ھێنا وموسڵمان بوون، ھیچ کەس بێباوەڕ نییە بە نیشانە وئایەتەکانی ئێمە جگە ئەو کافر وبێباوەڕانە نەبێت کە کار وپیشەیان بووە بە کوفرکردن و نکۆڵی کردنی ھەق وڕاستی لەگەڵ ئەوەی ھەق وڕاستی دەرکەوتووە وئاشکرا بووە. لاپەڕە ٧ لە ١٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَمَا كُنتَ تَتْلُوا۟ مِن قَبْلِهِۦ مِن كِتَـٰبٍۢ وَلَا تَخُطُّهُۥ بِيَمِينِكَ ۖ إِذًۭا لَّٱرْتَابَ ٱلْمُبْطِلُونَ ﴿٤٨﴾

ئەی پێغەمبەر- پێش قورئان تۆ ھیچ کتێبێکت نەخوێندووەتەوە، وە بەدەستی ڕاستت ھیچ شتێکیشت نەنوسیووە، چونکە تۆ کەسێکی نەخوێندەوار بوویت، نازانیت بنوسیت وبخوێنیتەوە، چونکە ئەگەر بھاتایە بتوانیایە بنوسیت وبخوێنیتەوە خەڵکانێکی نەزان ونەفام گومانیان بۆ دروست دەبوو لە پێغەمبەرایەتیەکەتدا، ئەوەیان دەکردە بەبیانوو کە تۆ لەپەرتووک وپەڕاوە پێشینەکانەوە ئەم قورئانەت وەرگرتووە ولەوانەوە فێری بوویت

بَلْ هُوَ ءَايَـٰتٌۢ بَيِّنَـٰتٌۭ فِى صُدُورِ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْعِلْمَ ۚ وَمَا يَجْحَدُ بِـَٔايَـٰتِنَآ إِلَّا ٱلظَّـٰلِمُونَ ﴿٤٩﴾

نەخێر وانییە بەڵکو ئەو قورئانەی دابەزیوە بۆ سەرت نیشانە وبەڵگەی ڕوون وئاشکرایە لە دڵ ودەروونی كەسانێکدا زانستیان پێدراوە لە باوەڕداران، تەنھا ئەوانە نەبێت کە ستەمیان لە خۆیان کردووە بە کوفر وبێباوەڕی وھاوەڵ بڕیاردان، دان نانێن بە نیشانە وئایەتەکانی ئێمەدا

وَقَالُوا۟ لَوْلَآ أُنزِلَ عَلَيْهِ ءَايَـٰتٌۭ مِّن رَّبِّهِۦ ۖ قُلْ إِنَّمَا ٱلْـَٔايَـٰتُ عِندَ ٱللَّهِ وَإِنَّمَآ أَنَا۠ نَذِيرٌۭ مُّبِينٌ ﴿٥٠﴾

بتپەرست وموشریکەکان وتیان: ئەوە بۆ ئەو بەڵگە ونیشانە وموعجیزانەی ھاتووە بۆ پێغەمبەرانی پێشوو نایەت بۆ موحەممەد ودانابەزێت بۆی؟ - ئەی پێغەمبەر- تۆیش بەو کەسانەی بڵێ ئەو پێشنیارە دەکەن: بەڵگە ونیشانە وموعجیزەکان بەدەستی اللە تەعالان، ھەرکاتێک خۆی ویستی لێ بێت دەیان نێرێت ودایاندەبەزێنێت، وە من ناتوانم ئەو بەڵگە ونیشانە وموعجیزانە دابەزێنم، بەڵکو من تەنھا ترسێنەرێکی ڕوون وئاشکرای ئێوەم بەسزای سەخت وتۆڵەی نەبڕاوەی ئاگری دۆزەخ

أَوَلَمْ يَكْفِهِمْ أَنَّآ أَنزَلْنَا عَلَيْكَ ٱلْكِتَـٰبَ يُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَرَحْمَةًۭ وَذِكْرَىٰ لِقَوْمٍۢ يُؤْمِنُونَ ﴿٥١﴾

ئایا بۆ ئەوانە بەس نییە پێشنیاری ھێنانی ئایەت دەکەن. ئێمە قورئانمان ناردووەتە خوارەوە بۆ سەرت بۆ ئەوەی بیخوێنیتەوە بەسەریاندا، بێگومان لەو قورئانەی دابەزیووە بۆیان ڕەحمەت وبەزەیی وپەند وئامۆژگاری ھەیە بۆ گەلی باوەڕداران، چونکە ئەوان سوودی لێ دەبینن، وە بێگومان ئەوەی دابەزیووە بۆیان چاکتر وباشترە لەوەی پێشنیاری دەکەن لەھێنانی ئەو ئایەت وبەڵگە ونیشانانەی دابەزیووە بۆ پێغەمبەرانی پێشین

قُلْ كَفَىٰ بِٱللَّهِ بَيْنِى وَبَيْنَكُمْ شَهِيدًۭا ۖ يَعْلَمُ مَا فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۗ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ بِٱلْبَـٰطِلِ وَكَفَرُوا۟ بِٱللَّهِ أُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْخَـٰسِرُونَ ﴿٥٢﴾

ئەی پێغەمبەر- بڵێ: اللە تەعالا بەسە کە شاھید بێت لە نێوان من وئێوەدا، شاھید بێت لەسەر ڕاستی ئەوەی بۆم ھاتووە، وە لەسەر بەدرۆخستنەوەی ئێوە کە باوەڕی پێ ناھێنن، زانا وئاگادارە بەوەی لە ئاسمانەکان وزەویدایە، وە ھیچ شتێکی لا نھێنی وشاراوە نییە، وە ئەوانەیش باوەڕیان ھێناوە بەشتی بەتاڵ وپڕوپووچ لەھەر شتێک جگە لە اللە تەعالا بپەرسترێت، وە بێباوەڕ بوون بە اللە کە تەنھا ھەر ئەو شایستەی پەرستنە، بێگومان ئەوانە خەسارۆمەندن، چونکە باوەڕ وئیمانیان گۆڕییەوە بەکوفر و بێباوەڕی. م

وَيَسْتَعْجِلُونَكَ بِٱلْعَذَابِ ۚ وَلَوْلَآ أَجَلٌۭ مُّسَمًّۭى لَّجَآءَهُمُ ٱلْعَذَابُ وَلَيَأْتِيَنَّهُم بَغْتَةًۭ وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ ﴿٥٣﴾

ئەی پێغەمبەر- بتپەرست وموشریکەکان پەلەی ھاتنی ئەو سزایە دەکەن کە تۆ ئەوانت پێ ترساندووە، ئەگەر لەبەر ئەوە نەبوایە اللە تەعالا کاتێکی دیاری کردووە بۆ سزادانیان کە پێش ودوا ناکات ئەوا ئەو سزایەی داوایان کردبوو بەشێوەیەکی کتوپڕی وا بۆیان دەھات کە ھەر چاوەڕیی نەبووبن

يَسْتَعْجِلُونَكَ بِٱلْعَذَابِ وَإِنَّ جَهَنَّمَ لَمُحِيطَةٌۢ بِٱلْكَـٰفِرِينَ ﴿٥٤﴾

پەلەی ھاتنی ئەو سزایەت لێدەکەن کە بەڵێنت پێدابوون، بێگومان ئەو ئاگری دۆزەخەی اللە تەعالا بەڵێنی داوە بە بێباوەڕان چوار دەوریانی داوە، بەھیچ شێوەیەک ناتوانن لە سزاکەی ھەڵبێن. لاپەڕە ٨ لە ١٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

يَوْمَ يَغْشَىٰهُمُ ٱلْعَذَابُ مِن فَوْقِهِمْ وَمِن تَحْتِ أَرْجُلِهِمْ وَيَقُولُ ذُوقُوا۟ مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ﴿٥٥﴾

ئەو رۆژەی سزای ئاگری دۆزەخ لەسەریانەوە دایان دەپۆشێت، وە لەژێر پێشیانەوە دەبێت بەڕاخەر بۆیان، اللە تەعالا بەسەرزەنشتەوە پێیان دەفەرموێت: سزای کار و کردەوە خراپەکانتان لە ھاوەڵدان وگوناھ وتاوان بچەژن

يَـٰعِبَادِىَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِنَّ أَرْضِى وَٰسِعَةٌۭ فَإِيَّـٰىَ فَٱعْبُدُونِ ﴿٥٦﴾

ئەی بەندەکانم کە باوەڕتان پێم ھێناوە کۆچ بکەن لەو خاک وزەوییەی ناتوانن بەندایەتی منی تێدا بکەن، بێگومان زەوی من پان وفراوانە بەتاک وتەنھا من بپەرستن و ھیچ شەریک وھاوەڵێکم بۆ بڕیار مەدەن

كُلُّ نَفْسٍۢ ذَآئِقَةُ ٱلْمَوْتِ ۖ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ ﴿٥٧﴾

ترسان لە مردن ڕێگریتان لێ نەکات کۆچ نەکەن لە پێناو خوا، چونکە ھەموو کەس مردن دەچێژێت ودەمرێت، لە پاشان لە ڕۆژی قیامەتیشدا تەنھا بۆ لای من دەگەڕێنەوە بۆ لێپرسینەوە وتۆڵە وپاداشت دانەوە

وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ لَنُبَوِّئَنَّهُم مِّنَ ٱلْجَنَّةِ غُرَفًۭا تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَـٰرُ خَـٰلِدِينَ فِيهَا ۚ نِعْمَ أَجْرُ ٱلْعَـٰمِلِينَ ﴿٥٨﴾

ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە وئەو کار وکردەوە چاکانەیان ئەنجامداوە، کە نزیکیان دەکاتەوە لە پەروەردگار، بێگومان لە کۆشکە بەرزەکانی بەھەشتدا نیشتەجێیان دەکەین ڕووبارەکان بە ژێریاندا گوزەر دەکەن وبەھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە، وە نەمان وفەوتان ڕوویان تێناکات، باشترین پاداشتێک لەسەر تاعەت وگوێڕایەڵی اللە تەعالا بدرێتەوە ئەم پاداشتەیە کە ئامادە کراوە بۆ بەندە چاکەکان

ٱلَّذِينَ صَبَرُوا۟ وَعَلَىٰ رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ ﴿٥٩﴾

باشترین پاداشتی ئەوانەی گوێڕایەڵی اللە تەعالا بوون پاداشتی ئەوانەیە کە ئارام وخۆڕاگربوون لەسەر نەکردنی گوناھ وتاوان، وە لەھەموو کاروبارێکیاندا تەنھا پشتیان بە پەروەردگاریان بەستووە

وَكَأَيِّن مِّن دَآبَّةٍۢ لَّا تَحْمِلُ رِزْقَهَا ٱللَّهُ يَرْزُقُهَا وَإِيَّاكُمْ ۚ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ ﴿٦٠﴾

ھەموو گیانداران - لەگەڵ زۆریاندا- کە ناتوانن ڕزق وڕۆزی خۆیان کۆ بکەنەوە وھەڵی بگرن، اللە تەعالا ڕزق وڕۆزیان ئەوان وئێوەیش دەدات، بۆیە لەترسی برسێتی ھیچ بڕوبیانوویەکتان نییە لە پێناو اللە تەعالادا کۆچ نەکەن، ئەو زاتە پیرۆزە بیسەری وتار وگوفتارتانە، وە زۆریش زانا وئاگادارە بەنیەت وکاروکردەوەتان، ھیچ شتێکی لا نھێنی وشاراوە نییە، وە پاداشتی ھەموویشتان دەداتەوە

وَلَئِن سَأَلْتَهُم مَّنْ خَلَقَ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ وَسَخَّرَ ٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ لَيَقُولُنَّ ٱللَّهُ ۖ فَأَنَّىٰ يُؤْفَكُونَ ﴿٦١﴾

ئەی پێغەمبەر- ئەگەر پرسیار لەو بتپەرست وموشریکانە بکەیت کێ ئاسمانەکان وزەوی بەدیھێناوە؟ وە کێ خۆر ومانگی بۆ ڕامھێناون وموسەخەری کردووە بۆتان کە بەدوای یەکدا دێن ودەڕۆن؟ ئەوا بێگومان دەڵێن: اللە، دەی ئیتر چۆن پشتھەڵدەکەن لە باوەڕھێنان بەتاک وتەنھایی ئەو زاتە پیرۆزە، وە خوا وپەرستراوێکی تر دەپەرستن کە ھیچ زەرەر وزیانێکیان بەدەست نییە

ٱللَّهُ يَبْسُطُ ٱلرِّزْقَ لِمَن يَشَآءُ مِنْ عِبَادِهِۦ وَيَقْدِرُ لَهُۥٓ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌۭ ﴿٦٢﴾

اللە تەعالا ڕزق وڕۆزی فراوان دەکات بۆ ھەرکەسێک لە بەندەکانی خۆی بیەوێت، وە دەیشگرێتەوە لە ھەر کەسێک خۆی بیەوێت، لەبەر حیکمەت وداناییەک کە تەنھا ھەر خۆی دەیزانێت، بێگومان اللە تەعالا زانا وئاگادارە بەھەموو شتێک. لاپەڕە ٩ لە ١٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَلَئِن سَأَلْتَهُم مَّن نَّزَّلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ فَأَحْيَا بِهِ ٱلْأَرْضَ مِنۢ بَعْدِ مَوْتِهَا لَيَقُولُنَّ ٱللَّهُ ۚ قُلِ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ۚ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْقِلُونَ ﴿٦٣﴾

لا يعقلون - ئەی پێغەمبەر- ئەگەر پرسیار لەو بتپەرست وموشریکانە بکەیت: کێ لە ئاسمانەوە باران دەبارێنێت، ئەمجا بەو بارانە ئەو زەوییە مردووە ووشکەی پێ زیندوو دەکاتەوە؟ ئەوە لە وەڵامدا دەڵێن: اللە تەعالا لە ئاسمانەوە باران دەبارێنێت وزەوی پێ زیندوو دەکاتەوە، - ئەی پێغەمبەر- بڵێ: سوپاس وستایش بۆ ئەو زاتەی بەڵگەی لەسەر ئێوە ئاشکرا کرد، بەڵام لەگەڵ ھەموو ئەمانەشدا زۆربەی ئەوانە ژیریان بەکار ناھێنن، چونکە ئەگەر بھاتایە ژیرییان بەکار بھێنایە ئەوا ھەرگیز بتگەلێکیان نەدەکردە ھاوەڵی اللە تەعالا کە نە سوودیان ھەیە ونە زیانیش

وَمَا هَـٰذِهِ ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَآ إِلَّا لَهْوٌۭ وَلَعِبٌۭ ۚ وَإِنَّ ٱلدَّارَ ٱلْـَٔاخِرَةَ لَهِىَ ٱلْحَيَوَانُ ۚ لَوْ كَانُوا۟ يَعْلَمُونَ ﴿٦٤﴾

ژیانی ئەم دونیایە - بەھەرچی خۆشی وئارەزوەکانیەوە ھەیە- تەنھا گاڵتە وگەپێکە دڵەکان پێوەی پەیوەست وسەرقاڵ دەبن، وە جەستەیش پێی گەمە ویاری دەکات، پاشان زوو بەخێرایی کۆتایی پێدێت، بەڵام بێگومان ماڵی ڕۆژی دوایی ژیانی ڕاستەقینەیە چونکە ھەمیشە وبەردەوام ونەبڕاوەیە، ئەگەر خەڵکی ئەمەیان بزانیایە ئەم ژیانە بڕاوەی دونیایان ھەڵنەدەبژارد بەسەر ژیانی نەبڕاوەی دواڕۆژدا

فَإِذَا رَكِبُوا۟ فِى ٱلْفُلْكِ دَعَوُا۟ ٱللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ فَلَمَّا نَجَّىٰهُمْ إِلَى ٱلْبَرِّ إِذَا هُمْ يُشْرِكُونَ ﴿٦٥﴾

کاتێک بتپەرست وموشریکەکان سواری کەشتی بوون لەناو دەریادا وڕەشەبا لێی ھەڵکردن وبەملاولادا ھێنانی وبردنی، زۆر بەدڵسۆزی ھاوار دەبەن بۆ اللە تەعالا ولێی دەپاڕێنەوە کە ڕزگاریان بکات لەنوقم بوون، وە کاتێکیش ڕزگاری کردن لە نوقم بووون وتیاچوون دیسان دەگەڕێنەوە سەر بتپەرستی وپاڕانەوە لێیان، وە ھاوەڵ بڕیاردان بۆی

لِيَكْفُرُوا۟ بِمَآ ءَاتَيْنَـٰهُمْ وَلِيَتَمَتَّعُوا۟ ۖ فَسَوْفَ يَعْلَمُونَ ﴿٦٦﴾

جارێکی تر گەڕانەوە سەر بتپەرستی وھاوەڵ بڕیاردان تاوەکو بێباوەڕ بن بەو ناز ونیعمەتانەی پێمان بەخشیون، وە ڕابوێرن ولەزەت وەربگرن لە جوانی وڕازاوەییەکانی ژیانی دونیا، جا لەمەودوا پاش مردن دەزانن سەرەنجامی کارە خراپەکانیان چی دەبێت

أَوَلَمْ يَرَوْا۟ أَنَّا جَعَلْنَا حَرَمًا ءَامِنًۭا وَيُتَخَطَّفُ ٱلنَّاسُ مِنْ حَوْلِهِمْ ۚ أَفَبِٱلْبَـٰطِلِ يُؤْمِنُونَ وَبِنِعْمَةِ ٱللَّهِ يَكْفُرُونَ ﴿٦٧﴾

ئایا ئەوانەی نکۆڵی نیعمەت وبەخششەکانی اللە تەعالایان کرد نەیان بینی وسەرنجیان نەداوە کاتێک ئەو زاتە پیرۆزە ڕزگاری کردن لە نوقم بوون ئەویش نیعمەتێکی تری ئەو بوو بۆیان، ئەوە ھەر ئێمەین شاری مەککەمان کردوەتە شوێنێکی پڕ لە ئەمن وئاسایش ودڵنیان لە خوێن وسەروەت وسامانیان، لە کاتێکدا خەڵکانی تر لەدەوروبەریان دەدرێت بەسەریاندا ودەفڕێنرێن، وە دەکوژرێن وبەدیل دەگیرێن ومناڵ وژنەکانیان بە کۆیلە دەکرێن، وە سەروەت وسامان وماڵیان بەتاڵان دەبررێت، ئایا ئەوانە بڕوا بەو خوا وپەرستراوە پڕوپوچ وبەتاڵانە دەکەن، وە بە نیعمەت وبەخششەکانی اللە تەعالایش کە بەسەریانەوەیە بێباوەڕن وسوپاس وشوکری ناکەن؟

وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ ٱفْتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًا أَوْ كَذَّبَ بِٱلْحَقِّ لَمَّا جَآءَهُۥٓ ۚ أَلَيْسَ فِى جَهَنَّمَ مَثْوًۭى لِّلْكَـٰفِرِينَ ﴿٦٨﴾

ھیچ کەسێک ھێندەی ئەو کەسە ستەمکار نییە کە درۆ بۆ اللە تەعالا ھەڵدەبەستێت وھاوەڵی بۆ بڕیار دەدات، یان باوەڕی نییە بەو ھەق وڕاستییەی کە پێغەمبەرەکەی ھێناویەتی، بێگومان ئاگری دۆزەخ جێگا ومەئوای بێباوەڕان وھاوشێوەکانیەتی

وَٱلَّذِينَ جَـٰهَدُوا۟ فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا ۚ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَمَعَ ٱلْمُحْسِنِينَ ﴿٦٩﴾

ئەو باوەڕدارانەی جیھادی نەفس ودەروونی خۆیان دەکەن لە پێناو ڕەزامەندی ئێمە ئەوا ئێمەیش ڕێێ خێر وچاکەیان پیشان دەدەین وموەفەق وسەرکەوتوویان دەکەین بۆ سەر ڕێگای ڕاست، وە بە دڵنیاییەوە اللە تەعالا لەگەڵ چاکەکاراندایە بەیارمەتیدان وسەرخستن وھیدایەتدان. لاپەڕە ١٠ لە ١٠ moc.hgelp

فێربە · العنكبوت — Al-Ankaboot

بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن

تەفسیر · 31 زمان