سەرەکیتەفسیرالروم (30)

تەفسیر الروم — Ar-Room (30)

مەککی · 60 ئایەت

بخوێنە · گوێبگرەفایلی PDF

الٓمٓ ﴿١﴾

غُلِبَتِ ٱلرُّومُ ﴿٢﴾

ڕۆمەکان ژێرکەوتن وشکێنران، مەبەست ئەوەیە فارسەکان سەرکەوتن بەسەر ڕۆمەکاندا وزاڵ بوون بەسەریاندا

فِىٓ أَدْنَى ٱلْأَرْضِ وَهُم مِّنۢ بَعْدِ غَلَبِهِمْ سَيَغْلِبُونَ ﴿٣﴾

لە نزیکترین زەوی وخاکی شام بۆ وڵاتی فارسەکان، وە ڕۆمەکانیش دوای ئەو سەرکەوتن وزاڵ بوونەی فارسەکان ئەوانیش سەردەکەونەوە بەسەر فارسەکاندا وزاڵ دەبن بەسەریاندا

فِى بِضْعِ سِنِينَ ۗ لِلَّهِ ٱلْأَمْرُ مِن قَبْلُ وَمِنۢ بَعْدُ ۚ وَيَوْمَئِذٍۢ يَفْرَحُ ٱلْمُؤْمِنُونَ ﴿٤﴾

لەماوەی چەند ساڵێک، لە سێ ساڵ کەمتر نییە وە لە دە ساڵیش زیاتر نابێت، ھەرچی فەرمان ھەیە بۆ اللە تەعالایە پێش سەرکەوتنی ڕۆمەکان ودوای سەرکەوتنیشیان، وە ئەو ڕۆژەی ڕۆمەکان سەردەکەون وزاڵ دەبن بەسەر فارسەکاندا باوەڕداران دڵخۆش دەبن پێی

بِنَصْرِ ٱللَّهِ ۚ يَنصُرُ مَن يَشَآءُ ۖ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ ﴿٥﴾

بەسەرخستنی اللە بۆ ڕۆمەکان باوەڕداران دڵخۆش دەبن، چونکە ڕۆمەکان ئەھلی کیتاب بوون، اللە تەعالا ھەرکەسێکی بوێت سەریدەخات بەسەر ئەو کەسەی ئەو دەیەوێت، وە ھەر ئەویشە زاڵ وباڵادەست کە ھیچ کەسێک زاڵ نابێت بەسەریدا، وە بە بەزەیی ومیھربانە بە بەندە باوەڕدارەکانی

وَعْدَ ٱللَّهِ ۖ لَا يُخْلِفُ ٱللَّهُ وَعْدَهُۥ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ ﴿٦﴾

ئەو سەرکەوتنە بەڵێنی اللە تەعالا بوو، بەدیھاتنی ئەو بەڵێنە یەقین ودڵنیایی باوەڕدارانی زیاد دەکرد بە بەڵێنەکانی تری ئەو زاتە پیرۆزە کە باوەڕداران سەردەخات، بەڵام زۆربەی خەڵکی لەبەر کوفر وبێباوەڕیان لەمە تێناگەن

يَعْلَمُونَ ظَـٰهِرًۭا مِّنَ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَهُمْ عَنِ ٱلْـَٔاخِرَةِ هُمْ غَـٰفِلُونَ ﴿٧﴾

ئاگاداری باوەڕ وئەحکامەکانی شەرع نین، بەڵکو تەنھا ئاگاداری ڕواڵەتی ژیانی دونیان، ئەوەی پەیوەستە بە بژێوی ڕۆژانەیان وبنیاتنانی شارستانیەتی مادیگەرایی، بەڵام زۆر بێ ئاگان لە ڕۆژی دوایی کە ماڵی ڕاستەقینەییانە وھیچ گوێی پێنادەن. م

أَوَلَمْ يَتَفَكَّرُوا۟ فِىٓ أَنفُسِهِم ۗ مَّا خَلَقَ ٱللَّهُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَآ إِلَّا بِٱلْحَقِّ وَأَجَلٍۢ مُّسَمًّۭى ۗ وَإِنَّ كَثِيرًۭا مِّنَ ٱلنَّاسِ بِلِقَآئِ رَبِّهِمْ لَكَـٰفِرُونَ ﴿٨﴾

ئایا ئەو بتپەرست وموشریکانە بیریان لە نەفسی خۆیان نەکردوەتەوە کە چۆن اللە تەعالا بەدیھێناوە وڕێک وپێکی کردووە، اللە تەعالا ئاسمانەکان وزەوی وئەوەیشی لە نێوانیاندایە بەھەق دروست کردووە، نەک بەبێ ھوودە، وە کاتێکی بۆ ئاسمانەکان وزەوی دیاریکردووە، بێگومان خەڵکی باوەڕیان نییە بە دیداری اللە تەعالا لە ڕۆژی قیامەتدا، ھەر لەبەر ئەمەیە ئەوان بەکار وکردەوە چاکەکان کە اللە تەعالا لێی ڕازییە خۆیان ئامادە ناکەن بۆ ڕۆژی زیندووبونەوە. لاپەڕە ١ لە ٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

أَوَلَمْ يَسِيرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ فَيَنظُرُوا۟ كَيْفَ كَانَ عَـٰقِبَةُ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ كَانُوٓا۟ أَشَدَّ مِنْهُمْ قُوَّةًۭ وَأَثَارُوا۟ ٱلْأَرْضَ وَعَمَرُوهَآ أَكْثَرَ مِمَّا عَمَرُوهَا وَجَآءَتْهُمْ رُسُلُهُم بِٱلْبَيِّنَـٰتِ ۖ فَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيَظْلِمَهُمْ وَلَـٰكِن كَانُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ ﴿٩﴾

ئایا ئەوانە بەسەر زەویدا نەگەڕاون بۆ ئەوەی تەماشا بکەن وسەرنج بدەن لەسەرنجامی گەلانی بێباوەڕ وئوممەتانی پێشوو کە زۆر بەھێزتر وبەتواناتر بوون لەمان، وە زەوییان دەکێڵا بۆ کشتوکال وئاوەدانیان کردەوە زیاتر لەمان، وە پێغەمبەرانیان بەبەڵگە ڕوونەکانەوە بۆ ھات لەسەر یەکخواپەرستی کەچی باوەڕیان پێ نەکردن وبەدۆریان زانین، جا کاتێک اللە تەعالا لە ناوی بردن وسزای سەختی بەسەردا ڕشتن ستەمی لێ نەکردن، بەڵکو ئەوان خۆیان ستەمیان لە خۆیان کرد کاتێک بەھۆی بێباوەڕیانەوە خۆیان دووچاری لەناو بردن کردەوە

ثُمَّ كَانَ عَـٰقِبَةَ ٱلَّذِينَ أَسَـٰٓـُٔوا۟ ٱلسُّوٓأَىٰٓ أَن كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَـٰتِ ٱللَّهِ وَكَانُوا۟ بِهَا يَسْتَهْزِءُونَ ﴿١٠﴾

پاشان چارەنووسی ئەوانەی تاوان وخراپەکاریان کرد بەھاوەڵ بڕیاردان بۆ اللە تەعالا وگوناھ وتاوان ئەنجامدان، سەرەنجام وچارەنووسێکی گەلێک خراپ بوو، چونکە باوەڕیان نەکرد بە ئایەت ونیشانەکانی اللە تەعالا، وە گاڵتەیان پێدەکردن

ٱللَّهُ يَبْدَؤُا۟ ٱلْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُۥ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ ﴿١١﴾

اللە تەعالا ئەو خوایەیە سەرەتا مەخلوقات بەدیدەھێنێت بەشێوەیەک پێشتر ھاوشێوەی نەبووە، پاشان لەناویان دەبات، دوای ئەوەیش زیندوویان دەکاتەەوە و دەیانگێڕێتەوە، وە پاشانیش لە ڕۆژی قیامەتدا تەنھا بۆ لای خۆی دەگەڕێنەوە بۆ لێپرسینەوە وپاداشت وتۆڵە لێ سەندنەوە

وَيَوْمَ تَقُومُ ٱلسَّاعَةُ يُبْلِسُ ٱلْمُجْرِمُونَ ﴿١٢﴾

لە ڕۆژێکیش کە قیامەت ھەڵدەستێ تاوانباران بێ ئومێد دەبن لە ڕەحم وبەزەیی اللە تەعالا، وە ھیوایان ھیچ نامێنێت، چونکە لەبەر بێباوەڕیان ھیچ بەڵگەیەکیان لای اللە تەعالا بەدەستەوە نییە

وَلَمْ يَكُن لَّهُم مِّن شُرَكَآئِهِمْ شُفَعَـٰٓؤُا۟ وَكَانُوا۟ بِشُرَكَآئِهِمْ كَـٰفِرِينَ ﴿١٣﴾

وە ئەو کەسانەیش ئەوان لە دونیادا کردبوویان بە شەریک وھاوەڵی اللە تەعالا ودەیانپەرستن، ناتوانن ھیچ تکا وشەفاعەتێکیان بۆ بکەن ولە سزای دۆزەخ ڕزگاریان بکەن، وە ئەوان ھیچ باوەڕیان نامێنێت بەوانەی کردبوویانن بە شەریک وھاوەڵی اللە تەعالا، بێگومان سووک وڕیسوایان کردن کاتێک پێویستیان بەوان ھەبوو، لەبەر ئەوەی ھەموویان وەک یەکن لەتیاچوون وبە ھیلاک چووندا

وَيَوْمَ تَقُومُ ٱلسَّاعَةُ يَوْمَئِذٍۢ يَتَفَرَّقُونَ ﴿١٤﴾

ئەو ڕۆژەی قیامەت ھەڵدەستێ، خەڵک لێک جوودا دەکرێنەوە لە پاداشت دانەوە وتۆڵە لێ سەندنەوەدا، ھەرکەسێک بە گوێرەی ئەو کار وکردەوانەی لە دونیادا ئەنجامی داوون، ھەندێکیان لە شوێنە بەرزەکاندان، وە ھەندێکی تریشیان لە شوێنە پەست وزەبوونەکان وخواری خوارەوەی دۆزەخدان

فَأَمَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ فَهُمْ فِى رَوْضَةٍۢ يُحْبَرُونَ ﴿١٥﴾

بەڵام ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە وئەو کار وکردەوە چاکانەیان ئەنجامداوە کە جێگای ڕەزامەندی اللە تەعالان، ئەوان لەناو باخ وباخاتێکدان گەلێک دڵخۆشن بەو ناز و نیعمەت وبەخششانەی کە ھەمیشەیین وھەرگیز نابڕێنەوە

وَأَمَّا ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَكَذَّبُوا۟ بِـَٔايَـٰتِنَا وَلِقَآئِ ٱلْـَٔاخِرَةِ فَأُو۟لَـٰٓئِكَ فِى ٱلْعَذَابِ مُحْضَرُونَ ﴿١٦﴾

بەڵام ئەوانەی بێباوەڕن بە اللە تەعالا، وە ئایەتەکانی ئێمە کە دابەزیووە بۆ پێغەمبەرەکەمان بە درۆیان زانیوە، وە باوەڕیشیان نییە بە زیندووبونەوە ولێپرسینەوە، ئەوانە کە ئامادەکراون بۆ سزادانێك كه لێی جیا نابنەوە. لاپەڕە ٢ لە ٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

فَسُبْحَـٰنَ ٱللَّهِ حِينَ تُمْسُونَ وَحِينَ تُصْبِحُونَ ﴿١٧﴾

یاد وتەسبیحاتی اللە تەعالا بکەن لە ئێواراندا، کە کاتی ھەردوو نوێژی شێوان وخەوتنانە، وە یادی وتەسبیحاتیشیي بکەن لە بەیانیاندا، کە کاتی نوێژی بەیانییە

وَلَهُ ٱلْحَمْدُ فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَعَشِيًّۭا وَحِينَ تُظْهِرُونَ ﴿١٨﴾

سوپاس وستایش تەنھا بۆ ئەوە، لە ئاسمانەکاندا فریشتەکان سوپاسی دەکەن، وە لە زەویشدا تەواوی مەخلوقات وبەدیھێنراوەکان سوپاسی دەکەن، وە دەمەو ئێواران سوپاس وستایشی بکەن کە کاتی نوێژی عەسرە، وە نیوەڕانیش سوپاس وستایشی بکەن کە کاتی نوێژی نیوەڕۆیە

يُخْرِجُ ٱلْحَىَّ مِنَ ٱلْمَيِّتِ وَيُخْرِجُ ٱلْمَيِّتَ مِنَ ٱلْحَىِّ وَيُحْىِ ٱلْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا ۚ وَكَذَٰلِكَ تُخْرَجُونَ ﴿١٩﴾

ئەو زاتە پیرۆزە (اللە سبحانە وتعالی) زیندوو لە مردوو دەردەھێنێت، وەک دەرھێنان وبەدیھێنانی مرۆڤ لە دڵۆپە ئاوی پیاو، وە دەرھێنان وبەدیھێنانی جوجکەیەک لە ھێلکەیەک، وە مردوو لە زیندوو دەردەھێنێت، وەک دەرھێنانی دڵۆپە ئاوی مەنی پیاوەتی لە مرۆڤ، وە دەرھێنانی ھێلکە لە مریشک، وە زەوی لەپاش وشک ھەڵگەڕانی بە ئاوی باران زیندوو دەکاتەوە، وە چۆن ئەو زەوییە مردووەمان زیندوو کردەوە ھەر بەو شێوەیە ئێوەش لە گۆڕەکان زیندوو دەکەینەوە بۆ لێپرسینەوە وپاداشت دانەوە وتۆڵە و سزا لێ سەندنەوە

وَمِنْ ءَايَـٰتِهِۦٓ أَنْ خَلَقَكُم مِّن تُرَابٍۢ ثُمَّ إِذَآ أَنتُم بَشَرٌۭ تَنتَشِرُونَ ﴿٢٠﴾

یەکێک لە ئایەت ونیشانە گەورەکانی اللە تەعالا کە بەڵگەیە لەسەر دەسەڵات وتاک وتەنھایی ئەو، ئەوەیە - ئەی خەڵکینە- ئێوەی لە گڵ بەدیھێناوە کاتێک کە باوکە ئادەمتانی لە قوڕ بەدیھێنا، پاشان اللە ئێوەی نەوەکانی ئادەم لە ڕێگای زاووزێ وژن وژنخوازییەوە گەشەتان کرد وژمارەتان زۆر بوو بڵاوبوونەوە بە ڕۆژھەڵات وڕۆژئاوای زەویدا

وَمِنْ ءَايَـٰتِهِۦٓ أَنْ خَلَقَ لَكُم مِّنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَٰجًۭا لِّتَسْكُنُوٓا۟ إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُم مَّوَدَّةًۭ وَرَحْمَةً ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَـٰتٍۢ لِّقَوْمٍۢ يَتَفَكَّرُونَ ﴿٢١﴾

لقوم يتفك رون وە یەکێک لە نیشانە مەزنەکانی تری اللە تەعالا بەڵگە بێت لەسەر دەسەڵات وتاک وتەنھایی ئەو زاتە پیرۆزە، ئەوەیە لەبەر ئێوە - ئەی پیاوان - ھەر لەخۆتان ھاوسەرانی بۆ بەدیھێناون، تاوەکو دڵتان ئاسوودە بێت ولایان بحەوێنەوە بەھۆی ئەو ھۆگرییەی لە نێوانتاندایە، وە خۆشەویستی وبەزەیی خستوەتە نێوانتانەوە، بێگومان لەوەی باسکرا بەڵگە ونیشانەی ڕوون وئاشکرا ھەن بۆ کەسانێک بیربکەنەوە، چونکە بەڕاستی ھەر تەنھا ئەوان لەبەگەڕخستنی عەقڵ وژیرییان سوود وەردەگرن

وَمِنْ ءَايَـٰتِهِۦ خَلْقُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَٱخْتِلَـٰفُ أَلْسِنَتِكُمْ وَأَلْوَٰنِكُمْ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَـٰتٍۢ لِّلْعَـٰلِمِينَ ﴿٢٢﴾

وە یەکێک لە ئایەت ونیشانە مەزنەکانی تری اللە تەعالا بەڵگە بێت لەسەر دەسەڵات وتاک وتەنھایی ئەو زاتە پیرۆزە، بەدیھێنانی ئاسمانەکان وزەوی وجیاوازی زمان و ڕەنگتانە، بەدڵنیاییەوە لەوەی باسکرا بەڵگە ونیشانەی ڕوون وئاشکرا ھەن بۆ کەسانی زانا ودیدە وبەرچاوڕوون

وَمِنْ ءَايَـٰتِهِۦ مَنَامُكُم بِٱلَّيْلِ وَٱلنَّهَارِ وَٱبْتِغَآؤُكُم مِّن فَضْلِهِۦٓ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَـٰتٍۢ لِّقَوْمٍۢ يَسْمَعُونَ ﴿٢٣﴾

وە یەکێک لە ئایەت ونیشانە گەورەکانی تری اللە تەعالا بەڵگە بێت لەسەر دەسەڵات وتاک وتەنھایی ئەو زاتە پیرۆزە، خەوتنتان بەشەو وڕۆژدا تاوەکو بحەوێنەوە و پشوو بدەن لە ماندووبوونی کار وکاسبیتان، وە یەکێکی تر لە نیشانەکانی ئەوەیە ڕۆژی بۆ داناون بۆ ئەوەی بڵاوببنەوە تێیدا وڕزق وڕۆزی خۆتانی تێدا بەدەست بھێنن، بێگومان لەوەی باسکرا بەڵگە ونیشانەی زۆر ھەیە بۆ کەسانێک دەبیستن بیستنی پەند وئامۆژگاری وەرگرتن. لاپەڕە ٣ لە ٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَمِنْ ءَايَـٰتِهِۦ يُرِيكُمُ ٱلْبَرْقَ خَوْفًۭا وَطَمَعًۭا وَيُنَزِّلُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ فَيُحْىِۦ بِهِ ٱلْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَآ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَـٰتٍۢ لِّقَوْمٍۢ يَعْقِلُونَ ﴿٢٤﴾

لٔايت لقوم يعقلون وە یەکێکی تر لە ئایەت ونیشانە گەورەکانی اللە تەعالا بەڵگە بێت لەسەر دەسەڵات وتاک وتەنھایی ئەو، لە ئاسماندا ھەورە بروسکەتان پیشان دەدات، ھەندێک جار لێی دەترسن، وەک ترسانتان لەدەنگی ھەورە بروسکە، وە ھەندێک جاریش ئومێدتان پێی ھەیە کە بارانتان بۆ ببارێت، وە لە ئاسمانەوە بارانتان بۆ دەبارێنێت، بۆ ئەوەی زەوی وشک ھەڵگەڕاوتان بۆ زیندوو بکاتەوە بە ڕواندنی گژو وگیا ودار ودرەخت وڕووەکەکان، بە دڵنیاییەوە لەوەی باسکرا بەڵگە ونیشانەی ڕوون وئاشکرا ھەن بۆ کەسانی ژیر وھۆشمەند، ئەوانەی ئەم نیشانە دەکەن بە بەڵگە ودەلیل لەسەر زیندووبوونەوە لەپاش مردن بۆ لێپرسینەوە وپاداشت وەرگرتن وسزا وتۆڵە لێ سەندنەوە

وَمِنْ ءَايَـٰتِهِۦٓ أَن تَقُومَ ٱلسَّمَآءُ وَٱلْأَرْضُ بِأَمْرِهِۦ ۚ ثُمَّ إِذَا دَعَاكُمْ دَعْوَةًۭ مِّنَ ٱلْأَرْضِ إِذَآ أَنتُمْ تَخْرُجُونَ ﴿٢٥﴾

وە یەکێکی تر لە ئایەت ونیشانە گەورەکانی اللە تەعالا بەڵگە بێت لەسەر دەسەڵات وتاک وتەنھایی ئەو زاتە پیرۆزە، ڕاوەستانی ئاسمانە بە فەرمانی اللە تەعالا بە بێ ئەوەی بکەوێتە خوارەوە، وە زەویش بەبێ ئەوەی داڕمێت، پاشان کاتێک اللە تەعالا لە ڕۆژی قیامەتدا لە زەوییەوە بانگتان دەکات فریشتەکە (ئیسرافیل) فووی دووەم دەکات بە کەڕەنادا، ئیتر ئێوە ئەو کاتە لە گۆڕەکانتان دێنە دەرەوە بۆ لێپرسینەوە وپاداشت دانەوە وسزا وتۆڵەلوەرگرتنەوە

وَلَهُۥ مَن فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ كُلٌّۭ لَّهُۥ قَـٰنِتُونَ ﴿٢٦﴾

ھەرچییەک ھەیە لە ئاسمانەکان وھەرچییەکیش لە زەویدایە لە موڵک وبەدیھێنان وئەندازەگیری، ھەر ھەمووی ئەوەی لە ئاسمانەکاندا ھەیە ئەوەیش لە زەویدا ھەیە لە مەخولقات وبەدیھێنراوەکان موڵکی اللە تەعالان وملکەچی فەرمانی ئەون

وَهُوَ ٱلَّذِى يَبْدَؤُا۟ ٱلْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُۥ وَهُوَ أَهْوَنُ عَلَيْهِ ۚ وَلَهُ ٱلْمَثَلُ ٱلْأَعْلَىٰ فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ ﴿٢٧﴾

اللە ئەو زاتە پیرۆزەیە بەدیھێنانی دەست پێکردووە بە جۆرێک پێشتر ھاوشێوەی نەبووە، وە پاشان دوای نەمان وتیاچوونی دەیگەڕێنێتەوە، وە گەڕاندنەوەیش ئاسانترە لەبەدیھێنانی سەرەتا، وە ھەردووکیشیان ئاسان وسووکە بۆ اللە تەعالا، چونکە ئەگەر ھەر شتێکی ویست، تەنھا ھێندەی بەسە بڵێ: ببە، ئەویش خێرا دەبێت، وە ھەر بۆ ئەوە ھەموو سیفەتێکی بەرز وبڵند وپیرۆز لە ئاسمانەکان وزەویدا، وە ھەر ئەو زاڵی بەدەسەڵاتە ھیچ کەسێک زاڵ نابێت بەسەریدا، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە لە بەدیھێنان وبەرێوەبەردنیدا

ضَرَبَ لَكُم مَّثَلًۭا مِّنْ أَنفُسِكُمْ ۖ هَل لَّكُم مِّن مَّا مَلَكَتْ أَيْمَـٰنُكُم مِّن شُرَكَآءَ فِى مَا رَزَقْنَـٰكُمْ فَأَنتُمْ فِيهِ سَوَآءٌۭ تَخَافُونَهُمْ كَخِيفَتِكُمْ أَنفُسَكُمْ ۚ كَذَٰلِكَ نُفَصِّلُ ٱلْـَٔايَـٰتِ لِقَوْمٍۢ يَعْقِلُونَ ﴿٢٨﴾

ئەی بتپەرست وموشریکینە- اللە تەعالا نموونەیەکتان لە خۆتان بۆ دەھێنێتەوە، ئایا ھیچ لەبەندە وکۆیلەکانتان ھیچ کەسێک ھەیە بەیەکسانی ھاوبەش وشەریکی ماڵ و سامانتان بێت، بترسن لەوەی ماڵ وسامانەکەتان لەگەڵدا بەش بکەن ھەروەکو دەترسن لەوەی ھاوبەش وشەریکێکی ئازادتان ماڵ وسامانەکەتان لەگەڵدا بەش بکەن؟ ئایا کەستان ڕازی دەبێت بەندە وکۆیلەکەی بەو شێوەیە بکات؟ بێگومان کەستان ڕازی نابێت بە وەھا کارێک، دەی کەواتە اللە تەعالا لەپێشترە بەوەی ھیچ کەس لەبەندەکانی شەریک وھاوەڵی نەبێت لە موڵک وبەدیھێنراوەکانیدا، بەم نموونە وھاوشێوەکانی بەڵگە جۆرا وجۆرەکان ڕوون دەکەینەوە بۆ کەسانی ژیر وھۆشمەند، چونکە ئەوان سوودیان لێ دەبینن

بَلِ ٱتَّبَعَ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوٓا۟ أَهْوَآءَهُم بِغَيْرِ عِلْمٍۢ ۖ فَمَن يَهْدِى مَنْ أَضَلَّ ٱللَّهُ ۖ وَمَا لَهُم مِّن نَّـٰصِرِينَ ﴿٢٩﴾

ھۆکاری گومڕاییەکەیان کەمی بەڵگە ونیشانەکان وناڕوونیان نییە، بەڵکو ھۆکارەکەی ئەوەیە ئەوان شوێن ھەواو ئارەزووی خۆیان وچاولێکەری باوباپیرانیان کەوتوون، جا کێ ھەیە ھیدایەت وڕێنموونی کەسێک بکات اللە تەعالا گومڕای کردبێت؟! بێگومان کەس نییە بتوانێت ئەوە بکات، وە ئەوان ھیچ یارمەتیدەرێکیان نییە بتوانێت سزای اللە تەعالایان لێ دوور بخاتەوە وبەرگریان لێ بکات. لاپەڕە ٤ لە ٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

فَأَقِمْ وَجْهَكَ لِلدِّينِ حَنِيفًۭا ۚ فِطْرَتَ ٱللَّهِ ٱلَّتِى فَطَرَ ٱلنَّاسَ عَلَيْهَا ۚ لَا تَبْدِيلَ لِخَلْقِ ٱللَّهِ ۚ ذَٰلِكَ ٱلدِّينُ ٱلْقَيِّمُ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ ﴿٣٠﴾

ئەی پێغەمبەر- خۆت وئەوانەیش لە گەڵتدان لە باوەڕداران ڕوو بکەنە ئەو ئاینەی کە اللە تەعالا ڕووی وەرگێڕاویت بۆی وبەردەوام بە لەسەری، وە ڕوو وەرگێڕە لەھەموو ئاینێکی تر وشوێنی مەکەوە، ئەویش تەنھا شوێن ئاینی پیرۆزی ئیسلام بکەوە کە اللە تەعالا ھەمووو خەڵکی لەسەر بەدیھێناوە، ئاین وبەدیھێنراوەکانی اللە تەعالا ناگۆڕێن، ئەو ئاینەی ڕاستەی کەھیچ خوار وخێچییەکی تێدا نییە، بەڵام زۆربەی خەڵکی نازانن ئاینی ھەق وڕاستی تەنھا ئاینی ئیسلامە

۞ مُنِيبِينَ إِلَيْهِ وَٱتَّقُوهُ وَأَقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَلَا تَكُونُوا۟ مِنَ ٱلْمُشْرِكِينَ ﴿٣١﴾

بگەڕینەوە بۆ لای اللە تەعالا وتەوبە بکەن لە گوناھ وتاوانەکانتان، وە تەقوای اللە تان ھەبێت ولێی بترسن بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی ودوور کەوتنەوە لە ڕێگریەکانی، وە نوێژەکانتان بە جوانترین شێوە ئەنجام بدەن، وە نەکەن لە ھاوەڵ بڕیاردەران بن، لەوانەی دژی فیترەتی پاکوخاوێنن، ئەوانەی ھاوەڵ وھاوبەش بۆ اللە بڕیار دەدەن و غەیری ئەو دەپەرستن

مِنَ ٱلَّذِينَ فَرَّقُوا۟ دِينَهُمْ وَكَانُوا۟ شِيَعًۭا ۖ كُلُّ حِزْبٍۭ بِمَا لَدَيْهِمْ فَرِحُونَ ﴿٣٢﴾

وە نەکەن لەو بتپەرست وموشریکانە بن کە ئاینەکەی خۆیان گۆڕی، باوەڕیان بە ھەندێکی ھێنا وبێباوەڕیش بوون بەھەندێکی تری، لە ئەنجامدا بوون بەدەست وتاقمی جیاجیا، ھەموو دەستە وتاقمێکیش بەو ئاینە بەتاڵ وپڕوپوچیەی لەسەرینی دڵخۆش وشادومانن، وادەبینن تەنھا ئەوان لەسەر ھەق وڕاستین، وە غەیری ئەوانیش ھەمووی لەسەر بەتاڵ وپڕوپوچن. ر

وَإِذَا مَسَّ ٱلنَّاسَ ضُرٌّۭ دَعَوْا۟ رَبَّهُم مُّنِيبِينَ إِلَيْهِ ثُمَّ إِذَآ أَذَاقَهُم مِّنْهُ رَحْمَةً إِذَا فَرِيقٌۭ مِّنْهُم بِرَبِّهِمْ يُشْرِكُونَ ﴿٣٣﴾

ئەگەر بتپەرست وموشریکەکان دووچاری ناڕەحەتی ونەخۆشی وھەژاری ونەداری وقات وقڕی بوونەوە ئەوا تەنھا ھانا وھاوار بۆ لای پەروەردگاریان دەبەن ولێی دەپاڕێنەوە، بەگەردنکەچی وزەلیلییەوە دەگەڕێنەوە بۆ لای وداوای لێدەكەن ئەو ناڕەحەتی وناخۆشی وقات وقڕیەی دووچاریان بووە لەسەریان ھەڵگرێت ونەیھێڵێت، بەڵام پاشان کاتێک پەروەردگار بەزەیی پێیاندا ھاتەوە وئەوەی دووچاریان بوو بوو لەسەری ھەڵگرتن ونەیھێشت، کۆمەڵێکیان وەک جاران دەگەڕێنەوە سەر ئەو شیرک و ھاوەڵ بڕیاردانەی لەسەری بوون، لەگەڵ اللە تەعالادا ھانا وھاوار بۆ دار وبەرد وبتەکانیان دەبەن

لِيَكْفُرُوا۟ بِمَآ ءَاتَيْنَـٰهُمْ ۚ فَتَمَتَّعُوا۟ فَسَوْفَ تَعْلَمُونَ ﴿٣٤﴾

کاتێک بێباوەڕ بوون بە نیعمەت وبەخششەکانی اللە تەعالا - یەکێک لە نیعمەتەکانیشی لا بردن ونەھێشتنی ئەو بەڵاو موسیبەتانەیە دووچاریان بوو بوو- وە لەزەت وتامی ئەو خۆشیانەیان کرد لەم دونیا پێیان دراوە ولەبەردەستیاندایە، ئەوجا لەمەودا لە ڕۆژی قیامەتدا دەزانن وبەچاوی خۆیان دەبینن لە دونیا لەچی گومڕایی وسەرگەردانییەکی ڕوون وئاشکرا بوون. أم أنزلنا عليهم سلطنا فهو يتكلم بما كانوا به يشركون

أَمْ أَنزَلْنَا عَلَيْهِمْ سُلْطَـٰنًۭا فَهُوَ يَتَكَلَّمُ بِمَا كَانُوا۟ بِهِۦ يُشْرِكُونَ ﴿٣٥﴾

چی پاڵی پێوە ناون کە ھاوەڵ بۆ اللە تەعالا دابنێن کە ھیچ بەڵگە ودەلیلێکیان پێ نییە؟ ئێمە لە کتێب وپەڕاوەکەی خۆمان ھیچ بەڵگە ودەلیلێکمان نەناردووەتە خوارەوە بۆیان تاوەکو بەدەستیانەوە بێت لەسەر ئەو شیرک وھاوەڵ بڕیاردانەی لەسەرینی، وە ھیچ کتێب وپەڕاوێکیشیان پێ نییە لەسەر شیرک وھاوەڵ بڕیاردانەکەیان بدوێ، وە دانبنێ بەڕاستی ودروستی ئەو کوفر وبێباوەڕییەی ئەوانی لەسەرە. لاپەڕە ٥ لە ٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَإِذَآ أَذَقْنَا ٱلنَّاسَ رَحْمَةًۭ فَرِحُوا۟ بِهَا ۖ وَإِن تُصِبْهُمْ سَيِّئَةٌۢ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ إِذَا هُمْ يَقْنَطُونَ ﴿٣٦﴾

کاتێک نیعمەت وبەخششێک لە نیعمەت وبەخششەکانی خۆمان بدەین بەخەڵکی، وەک نیعمەتی لەشساغی وتەندروستی ودەوڵەمەندی دڵخۆش دەبن پێی و لەخۆیان بایی دەبن ولووت بەرزی ڕوویان تێدەکات، خۆ ئەگەر دووچاری ناڕەحەتی ونەخۆشی وھەژاری ونەداریان بکەین کە بە ھۆی گوناه وکردەوە خراپەکانی خۆیانەوە تووشیان بووە، کت وپر نائومێد دەبن لە ڕەحمەت وبەزەیی اللە تەعالا وبێ ھیوا دەبن ئەوەی تووشیان بووە لە بەڵا وموسیبەت ناڕەحەتی لەسەریان ھەڵگیررێت

أَوَلَمْ يَرَوْا۟ أَنَّ ٱللَّهَ يَبْسُطُ ٱلرِّزْقَ لِمَن يَشَآءُ وَيَقْدِرُ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَـٰتٍۢ لِّقَوْمٍۢ يُؤْمِنُونَ ﴿٣٧﴾

ئایا ئەوانە نەیانزانیوە ونەیان بینیوە اللە تەعالا ڕزق وڕۆزی بۆ ئەو کەسە لە بەندەکانی فراوان دەکات کە خۆی دەیەوێت تاقی بکاتەوە، ئایا سوپاس وشوکری دەکات یاخود بێباوەڕ دەبێت پێی وناشکوری دەکات؟ ھەروەھا ڕزق وڕۆزیش لەو کەسانە دەگرێتەوە وتەنگی دەکات لەسەریان کە خۆی بیەوێت بە مەبەستی تاقیکردنەوەیان، تاوەکو بزانێت ئایا ئارام دەگرێت لەسەری یان ناڕەزایی دەردەبڕێت وبێتاقەت دەبێت؟! بێگومان لە فراوانکردنی ڕزق وڕۆزی بۆ ھەندێک، وە تەنگ وکەمکردنەوەشی بۆ ھەندێکی تر بەڵگە ونیشانە ھەن بۆ کەسانێک باوەڕیان ھەیە بە بەزەیی وڕەحمەتی اللە تەعالا

فَـَٔاتِ ذَا ٱلْقُرْبَىٰ حَقَّهُۥ وَٱلْمِسْكِينَ وَٱبْنَ ٱلسَّبِيلِ ۚ ذَٰلِكَ خَيْرٌۭ لِّلَّذِينَ يُرِيدُونَ وَجْهَ ٱللَّهِ ۖ وَأُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُفْلِحُونَ ﴿٣٨﴾

ئەی تاكى موسڵمان- مافی نزیکەکانت بدە ئەوانەی شایستەی چاکە لەگەڵ کردن وجێبەجێکردنی سیلەی ڕەحمن -پەیوەندی خزمایەتین- لە گەڵیان، وە ببەخشە بەو ھەژارەی کە ھێندەی نییە پێداویستیەکانی خۆی پڕ بکاتەوە، وە ببەخشە بەو ڕێبوار وکەسە غەریب ونەناسراوانەی کەخەرجی سەفەرەکەی لێبڕاوە ودەستی ناگاتەوە بە وڵاتی خۆی، ئەم بەخشین وخەرجکردنانە لەو ڕێگایانەی باسکران باشتر وخێرترە بۆ کەسانێک کە مەبەستیان ڕەزامەندی اللە تەعالایە، ئەوانەی ئەم یارمەتی و کۆمەکی ومافانە دەبەخشن ھەر ئەوانە سەرکەوتوون وپاداشتی اللە تەعالایان بردوەتەوە، وە بەھەشتی نەبڕاوەیان بەدەست ھێناوە، وە سەلامەت وبێترس بوون لەو سزا سەختانەی لێی دەترسان

وَمَآ ءَاتَيْتُم مِّن رِّبًۭا لِّيَرْبُوَا۟ فِىٓ أَمْوَٰلِ ٱلنَّاسِ فَلَا يَرْبُوا۟ عِندَ ٱللَّهِ ۖ وَمَآ ءَاتَيْتُم مِّن زَكَوٰةٍۢ تُرِيدُونَ وَجْهَ ٱللَّهِ فَأُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُضْعِفُونَ ﴿٣٩﴾

ھەر ماڵ وداراییەک داوتانە بە یەکێک بە مەبەست ونیەتی ئەوەی بەزیادەوە بۆتان بگەڕێنێتەوە، ئەوە بزانن لای اللە تەعالا ھیچ زیاد ناکات، وە ھەر ماڵ وداراییەکیش داوتانە بەکەسێکی ھەژار ونەدار کە پێویستی پێیەتی مەبەستتان تەنھا لێی ڕەزامەندی اللە تەعالا بووە، وە ھیچ مەبەستێکی پلەوپایە وشوکر وسوپاسی خەڵکی نەبووە، ئا ئەوانە پاداشتیان بەچەند بەرامبەرە لای اللە (جل جلالە)

ٱللَّهُ ٱلَّذِى خَلَقَكُمْ ثُمَّ رَزَقَكُمْ ثُمَّ يُمِيتُكُمْ ثُمَّ يُحْيِيكُمْ ۖ هَلْ مِن شُرَكَآئِكُم مَّن يَفْعَلُ مِن ذَٰلِكُم مِّن شَىْءٍۢ ۚ سُبْحَـٰنَهُۥ وَتَعَـٰلَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ ﴿٤٠﴾

وتعل عما يشركون ى ھەر اللە تەعالايه ئێوەی بەدیھێناوە، پاشان ڕزق وڕۆزی داون، دواتر دەتانمرێنێت لە پاشان زیندووتان دەکاتەوە بۆ لێپرسینەوە، ئایا ئەو بتانەی لەبری اللە تەعالا دەیانپەرستن دەتوانن کارێکی لەم شێوەیە ئەنجام بدەن؟! پاکوبێگەردی بۆ ئەو زاتە پیرۆزە لەوەی بتپەرست وموشریکەکان لەبارەیەوە دەیڵێن

ظَهَرَ ٱلْفَسَادُ فِى ٱلْبَرِّ وَٱلْبَحْرِ بِمَا كَسَبَتْ أَيْدِى ٱلنَّاسِ لِيُذِيقَهُم بَعْضَ ٱلَّذِى عَمِلُوا۟ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ ﴿٤١﴾

خراپەکاری لە وشکانی ودەریا لە بژێوی وگوزەرانی خەڵکی بە کورت ھێنانی تەشەنەى کردووە، وە کەم بارانی ونەخۆشی وپەتای خراپ دەرکەوتووە بەھۆی ئەو گوناھ وتاوانانەی ئەنجامیان داوە، ئەو خراپەکاریانە دەرکەوتووە بۆ ئەوەی اللە تەعالا تۆڵە وسزای کار وکردەوەی خراپیان ھەر لە دونیا پێ بچێژێت، بەڵکو بگەڕێنەوە وتەوبە بکەن. لاپەڕە ٦ لە ٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

قُلْ سِيرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ فَٱنظُرُوا۟ كَيْفَ كَانَ عَـٰقِبَةُ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلُ ۚ كَانَ أَكْثَرُهُم مُّشْرِكِينَ ﴿٤٢﴾

ئەی پێغەمبەر- بەو بتپەرست وموشریکانە بڵێ: بڕۆن بگەڕین بەسەر زەویدا، وە بیر بکەنەوە وتێڕامێنن لە سەرەنجامی ئەو گەل وئوممەتانەی پێش ئێوە باوەڕیان نەکرد بە پێغەمبەرەکانیان وبە درۆیان زانین چۆن بوو؟ بەدڵنیاییەوە سەرنجامێکی خراپیان بوو، زۆربەیان بتپەرست بوون وھاوەڵیان بڕیار دەدا بۆ اللە تەعالا، لەگەڵ ئەودا شتی تریان دەپەرست، ئەوە بوو بەھۆی ئەو ھاوەڵ بڕیاردانەیانەوە لەناوچوون

فَأَقِمْ وَجْهَكَ لِلدِّينِ ٱلْقَيِّمِ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِىَ يَوْمٌۭ لَّا مَرَدَّ لَهُۥ مِنَ ٱللَّهِ ۖ يَوْمَئِذٍۢ يَصَّدَّعُونَ ﴿٤٣﴾

ئەی پێغەمبەر- ڕوو بکەرە ئاینی پیرۆزی ئیسلام، ئەو ئاینە ڕاستەی کەھیچ خوار وخێچییەکی تێدا نییە، پێش ئەوەی ڕۆژی قیامەت بێت، چونکە ئەگەر ئەو رۆژە ھات لەلایەن اللە تەعالاوە گەڕانەوەی بۆ نییە، ئەو ڕۆژەی خەڵکی جیا دەبنەوە لە یەکتر، دەستەیەکیان لەناز ونیعمەتی بەھەشتدا، دەستەیەکی تریشیان لەناو ئاگری دۆزەخدا سزا دەدرێن

مَن كَفَرَ فَعَلَيْهِ كُفْرُهُۥ ۖ وَمَنْ عَمِلَ صَـٰلِحًۭا فَلِأَنفُسِهِمْ يَمْهَدُونَ ﴿٤٤﴾

ھەر کەسێک بێباوەڕ بێت بە اللە تەعالا، ئەوە زەرەر وزیانی بێباوەڕییەکی - کە ھەمیشە مانەوەیە لە ئاگری دۆزەخدا - بۆ خۆی دەگەڕێتەوە، وە ھەرکەسیش کار وکردەوە چاکەکانی ئەنجام دابێت بە مەبەستی بەدەستھێنانی ڕەزامەندی اللە تەعالا ئەوە جێگا وشوێن لە بەھەشتدا بۆ خۆیان ئامادە دەکەن تاوەکو بە ھەمیشەیی لەناز و نیعمەتەکانی بەھەشت لەزەت وتام وچێژ وەربگرن

لِيَجْزِىَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ مِن فَضْلِهِۦٓ ۚ إِنَّهُۥ لَا يُحِبُّ ٱلْكَـٰفِرِينَ ﴿٤٥﴾

بۆ ئەوەی بە فەزڵ ومیھرەبانی خۆی پاداشتی کەسانێک بداتەوە باوەڕیان ھێناوە بە اللە تەعالا، وە کاروکردەوە چاکەکانیان لەبەر ڕەزامەندی پەروەردگاریان ئەنجام داوە، بێگومان ئەو زاتە پیرۆزە کەسانێکی خۆش ناوێت باوەڕیان بە اللە تەعالا وپێغەمبەرەکانی نەبێت، بەڵکو زۆریش ڕقی لێیانە ولە ڕۆژی قیامەتیشدا سزایان دەدات

وَمِنْ ءَايَـٰتِهِۦٓ أَن يُرْسِلَ ٱلرِّيَاحَ مُبَشِّرَٰتٍۢ وَلِيُذِيقَكُم مِّن رَّحْمَتِهِۦ وَلِتَجْرِىَ ٱلْفُلْكُ بِأَمْرِهِۦ وَلِتَبْتَغُوا۟ مِن فَضْلِهِۦ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ ﴿٤٦﴾

ولعل كم تشكرون یەکێک لە ئایەت ونیشانە گەورەکانی اللە تەعالا بەڵگە بێت لەسەر دەسەڵات وتاک وتەنھایی ئەو زاتە پیرۆزە ئەوەیە: چەند بایەک دەنێرێت موژدە دەدەن بە بەندەکانی کە بارینی باران نزیکە، بۆ ئەوەی ھەندێک لە ڕەحمەت ومیھرەبانی خۆیتان پێ بچێژێت بەو ڕەحمەت وبەرەکەتەی لەدوای باران بارین پەیدا دەبێت، وە بۆ ئەوەش کە کەشتییەکان بە ویستی اللە تەعالا بەو (بایە) بڕۆن وبگەڕێن، وە بۆ ئەوەی بەشوێن فەزڵ وڕزق وڕۆزی پەروەردگار لە دەریادا بگەڕێن، تاوەکو شوکر و سوپاسی ناز ونیعمەت وبەخششەکانی بکەن ئەویش بۆتان زیاد بکات

وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ رُسُلًا إِلَىٰ قَوْمِهِمْ فَجَآءُوهُم بِٱلْبَيِّنَـٰتِ فَٱنتَقَمْنَا مِنَ ٱلَّذِينَ أَجْرَمُوا۟ ۖ وَكَانَ حَقًّا عَلَيْنَا نَصْرُ ٱلْمُؤْمِنِينَ ﴿٤٧﴾

ئەی پێغەمبەر- بێگومان پێش تۆ پێغەمبەرانمان ڕەوانە کرد بۆ لای گەل وئوممەتەکانیان، ئەمجا نیشانە وبەڵگە ڕوونەکانیان بۆ ھێنان کە بەڵگە بوون لەسەر ڕاستی پەیام و ڕاستگۆیی خۆیان، کەچی باوەڕیان پێ نەکردن وئەوەی ئەو پێغەمبەرانە ھێنابوویان بۆیان بە درۆیان زانی، ئیمەیش تۆڵەمان لەوانەیان کردەوە خراپە وگوناه وتاوانیان ئەنجامدا، وە بە سزای خۆمان لەناومان بردن، وە پێغەمبەران وباوەڕدارانمان ڕزگار کرد لەتیاچوون، جا ڕزگار کردن وسەرخستنی باوەڕداران ھەق ومافێکە لەسەر خۆمان پێویست کردووە. لاپەڕە ٧ لە ٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

ٱللَّهُ ٱلَّذِى يُرْسِلُ ٱلرِّيَـٰحَ فَتُثِيرُ سَحَابًۭا فَيَبْسُطُهُۥ فِى ٱلسَّمَآءِ كَيْفَ يَشَآءُ وَيَجْعَلُهُۥ كِسَفًۭا فَتَرَى ٱلْوَدْقَ يَخْرُجُ مِنْ خِلَـٰلِهِۦ ۖ فَإِذَآ أَصَابَ بِهِۦ مَن يَشَآءُ مِنْ عِبَادِهِۦٓ إِذَا هُمْ يَسْتَبْشِرُونَ ﴿٤٨﴾

اللە تەعالا ئەو زاتە پیرۆزەیە ئەو بایانە دەنێرێت وڕەوانەیان دەکات، تاوەکو ھەورەکان بجوڵێنن وبیانگەڕێنن، پاشان ئەو ھەورانە اللە تەعالا چۆنی بوێت کەم وزۆر بڵاویان دەکاتەوە بە ئاسماندا وپارچە پارچەیان دەکات، - ئەی ئەو کەسەی تەماشای ئەم دیمەنانە دەکەیت- دەبینیت لە نێوان ھەورەکانەوە دڵۆپ دڵۆپ باران دێتە خوارەوە، ئەمجا کاتێک اللە تەعالا ئەو بارانە ببارێنێت بەسەر ھەر کەسێک لە بەندەکانی کە خۆی بیەوێت، کتوپر دڵخۆش وشادمان دەبن بە ڕەحمەت وبەزەیی پەروەردگاریان کە باراندویەتی بۆیان وبەھۆیەوە زەوی ئەو ڕووەک وگژ وگیایەیان بۆ سەوز دەکات کە پێویستیانە بۆ خۆیان ومەڕ وماڵات وئاژەڵەکانیان. وإن كانوا من قبل أن ينزل عليهم من قبله لمبلسين

وَإِن كَانُوا۟ مِن قَبْلِ أَن يُنَزَّلَ عَلَيْهِم مِّن قَبْلِهِۦ لَمُبْلِسِينَ ﴿٤٩﴾

بێگومان پێش ئەوەی اللە تەعالا ئەو بارانەیان بۆ ببارێنێت نا ئومێد وبێ ھیوا بووبون لە بارینی باران بۆیان

فَٱنظُرْ إِلَىٰٓ ءَاثَـٰرِ رَحْمَتِ ٱللَّهِ كَيْفَ يُحْىِ ٱلْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَآ ۚ إِنَّ ذَٰلِكَ لَمُحْىِ ٱلْمَوْتَىٰ ۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ ﴿٥٠﴾

ئەمجا -ئەی پێغەمبەر- تەماشای شوێنەواری ئەو بارانەی اللە تەعالا بکە بە ڕەحمەت وبەزەیی خۆی باراندنی بۆ بەندەکانی، چۆن اللە تەعالا زەوی مردووی وشک بووی پێ زیندوو دەکاتەوە بەڕواندن وسەوز بوونی ھەموو جۆرێک لە ڕووەک وگژ وگیا، بێگومان ئەو زاتەی ئەو زەوییە وشکە مردووەی زیندوو کردەوە ھەر ئەویش مردووەکان لە گۆڕەکانیان جارێکی تر زیندوو دەکاتەوە، وە ھەر ئەویش بەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا،ر وە ھیچ شتێکیش دەسەوسانی ناکات. ولئن أ رسلنا ريحا فرأ وه مص ف الظلوا من بعده يكفرون

وَلَئِنْ أَرْسَلْنَا رِيحًۭا فَرَأَوْهُ مُصْفَرًّۭا لَّظَلُّوا۟ مِنۢ بَعْدِهِۦ يَكْفُرُونَ ﴿٥١﴾

ئەگەر بایەکی بەھێز ھەڵکەینە سەر کشتوکاڵ ودار ودرەخت وڕووەکیان ھەمووی وشک وخراپ دەکات ولێیان تێک دەدات، وە کشتوکاڵەکەیان بە زەردی و تێکچوویی دەبینن کە پێشتر ڕەنگی سەوز وجوان ودڵگیر بوو، پاش ئەمەی کەبینیان بێباوەڕ دەبن بە ناز ونیعمەتە زۆر وزەبەندەکانی اللە تەعالا کە پێشتر بەسەریدا ڕشتبوون

فَإِنَّكَ لَا تُسْمِعُ ٱلْمَوْتَىٰ وَلَا تُسْمِعُ ٱلصُّمَّ ٱلدُّعَآءَ إِذَا وَلَّوْا۟ مُدْبِرِينَ ﴿٥٢﴾

ھەروەکو چۆن ناتوانیت ھیچ شتێک بە مردوو ببیستی، وە ھیچ شتێکیش بە کەسێکی کەڕ ببیستی، بێگومان لێت دوور کەوتنەوە چونکە دڵنیا بوون لەوەی ھیچت لێ نابیستن، ھەر بەو شێوەیەش ناتوانیت ھیدایەت وڕێنمونی کەسانێک بکەیت وەک ئەوان لەپشت ھەڵکردن وسوود لێ نەبینی بانگەوازەکەت

وَمَآ أَنتَ بِهَـٰدِ ٱلْعُمْىِ عَن ضَلَـٰلَتِهِمْ ۖ إِن تُسْمِعُ إِلَّا مَن يُؤْمِنُ بِـَٔايَـٰتِنَا فَهُم مُّسْلِمُونَ ﴿٥٣﴾

تۆ ناتوانیت ڕێنمونی کەسێک بکەیت اللە تەعالا کوێری کردبێت لە ڕاستە ڕێی ھیدایەت وڕێنموونی، ناتوانیت شتێکیان پێ ببیستی کە سوودی ھەبێت بۆیان، جگە لە کەسێک نەبێت باوەڕی ھێناوە بە نیشانە وئایەتەکانی ئێمە، لەبەر ئەوەی ئەو کەسە سوود وەردەگرێت لەوەی تۆ دەیڵێیت وپێی رادەگەیەنیت، ئەو جۆرە کەسانە ملکەچی فەرمانبەرداری فەرمانەکانی ئێمەن

۞ ٱللَّهُ ٱلَّذِى خَلَقَكُم مِّن ضَعْفٍۢ ثُمَّ جَعَلَ مِنۢ بَعْدِ ضَعْفٍۢ قُوَّةًۭ ثُمَّ جَعَلَ مِنۢ بَعْدِ قُوَّةٍۢ ضَعْفًۭا وَشَيْبَةًۭ ۚ يَخْلُقُ مَا يَشَآءُ ۖ وَهُوَ ٱلْعَلِيمُ ٱلْقَدِيرُ ﴿٥٤﴾

ئەی خەڵکینە- اللە تەعالا ئەو زاتەیە کە ئێوەی لە دڵۆپێک ئاوی لا واز وقێزەون بەدیھێناوە، پاشان دوای لا وازی قۆناغی مناڵیتان بە قۆناغی پیاوەتی بەھێزی کردوون، ئەمجا دوای بەھێزی قۆناغی پیاوەتی بە پیر بوونتان لا واز وکەنەفتان دەکات، اللە تەعالا ھەرچییەکی لە لا وازی وبەھێزی بوێت بەدیدەھێنێت ودروستی دەکات، ھەر ئەویش زانا وئاگادارە بەھەموو شتێک، وە ھیچ شتێکیشی لا نھێنی وشاراوە نییە، وە زۆریش بە دەسەڵاتە وھیچ شتێک دەسەوسانی ناکات. لاپەڕە ٨ لە ٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَيَوْمَ تَقُومُ ٱلسَّاعَةُ يُقْسِمُ ٱلْمُجْرِمُونَ مَا لَبِثُوا۟ غَيْرَ سَاعَةٍۢ ۚ كَذَٰلِكَ كَانُوا۟ يُؤْفَكُونَ ﴿٥٥﴾

کاتێک ڕۆژی قیامەت ھەڵدەستێ، تاوانباران سوێند دەخۆن تەنھا ساتێکی کەم لە گۆڕەکانیان ماونەتەوە، ھەروەکو چۆن بەلاڕێدا بران لە زانینی ماوەی مانەوەیان لە گۆڕەکانیان، ھەر بەو شێوەیە لە دونیاشدا لە ھەق وڕاستی لایاندا

وَقَالَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْعِلْمَ وَٱلْإِيمَـٰنَ لَقَدْ لَبِثْتُمْ فِى كِتَـٰبِ ٱللَّهِ إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْبَعْثِ ۖ فَهَـٰذَا يَوْمُ ٱلْبَعْثِ وَلَـٰكِنَّكُمْ كُنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ ﴿٥٦﴾

تعلمون ئەوانەیشی کە اللە تەعالا زانیاری پێداون لە فریشتە وپێغەمبەران وتیان: بەدڵنیاییەوە ئێوە ئەوەندە ماونەتەوە کە اللە نوسیویەتی وپێشتر زانیویەتی، لەو ڕۆژەی کە بەدیھێناون تا ئەو ڕۆژەی زیندووتان دەکاتەوە کە ئێوە نکۆڵی لێدەکەن، بەڵام ئێوە نەتان دەزانی کە بێگومان زیندووبوونەوە ھەر پێش دێت وڕوو دەدات، بۆیە باوەڕتان پێی نەبوو

فَيَوْمَئِذٍۢ لَّا يَنفَعُ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ مَعْذِرَتُهُمْ وَلَا هُمْ يُسْتَعْتَبُونَ ﴿٥٧﴾

ئەو ڕۆژی اللە تەعالا ھەرچی مەخلوقات وبەدیھێنراوەکانە زیندوودەکاتەوە بۆ لێپرسینەوە وپاداشت دانەوە وتۆڵە لێ سەندنەوە، ڕۆژێکە ستەمکاران ھیچ بڕوبیانوویەک سوودیان پێ ناگەیەنێت، وە داوایان لێ ناکرێت اللە لە خۆیان ڕازی بکەن بە تەوبە وگەڕانەوە بۆ لای، چونکە تازە کاتی تەوبەکردن وگەڕانەوە بەسەرچووه

وَلَقَدْ ضَرَبْنَا لِلنَّاسِ فِى هَـٰذَا ٱلْقُرْءَانِ مِن كُلِّ مَثَلٍۢ ۚ وَلَئِن جِئْتَهُم بِـَٔايَةٍۢ لَّيَقُولَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ إِنْ أَنتُمْ إِلَّا مُبْطِلُونَ ﴿٥٨﴾

بێگومان لەم قورئانەدا لە ھەموو جۆرێک نموونەمان ھێناوەتە بۆ خەڵکی تاوەکو یارمەتیدەریان بێت بۆ ڕوونکردنەوەی ھەق وڕاستی وجیاکردنەوەی لە باتڵ وناھەقی، - ئەی پێغەمبەر- ئەگەر نیشانە وبەڵگەیەکیان بۆ بھێنیت لەسەر ڕاستی پەیامەکەت وڕاستگۆیی خۆت، ئەوا ئەوانەی بێباوەڕن بە اللە تەعالا دەڵێن: ئەوەی ئێوە بۆمان دەھێنن ھەر ھەمووی پوچ وبەتاڵە

كَذَٰلِكَ يَطْبَعُ ٱللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِ ٱلَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ ﴿٥٩﴾

بە وێنەی ئەو مۆرەی نراوە بەسەر دڵی ئەوانەی باوەڕیان نەکرد بەو نیشانە وئایەتانەی تۆ بۆت ھێناون، اللە تەعالا مۆر دەنێت بەسەر دڵی ئەوانەی نەزان وبێ ئاگان لەو ھەق وڕاستییەی ھێناوتە بۆیان. ق

فَٱصْبِرْ إِنَّ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقٌّۭ ۖ وَلَا يَسْتَخِفَّنَّكَ ٱلَّذِينَ لَا يُوقِنُونَ ﴿٦٠﴾

ئەی پێغەمبەر ئارام بگرە لەسەر باوەڕ نەھێنانی گەل وھۆزەکەت وئەو ئەزیەت وئازارانەی لەلایەن گەلەکەتەوە دووچارت دەبێت، بێگومان بەڵێنی اللە تەعالا بە سەرخستن وجێگیر کردنت ھەق وڕاستە وھیچ گومانی تێدا نییە، وە ئەوانەی باوەڕیان بە زیندووبونەوە نییە ناتوانن وات لێ بکەن تووشی ھەڵەشەی وبێ ئارامیت بکەن. لاپەڕە ٩ لە ٩ moc.hgelp

فێربە · الروم — Ar-Room

بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن

تەفسیر · 31 زمان