سەرەکیتەفسیرلقمان (31)

تەفسیر لقمان — Luqman (31)

مەککی · 34 ئایەت

بخوێنە · گوێبگرەفایلی PDF

الٓمٓ ﴿١﴾

تِلْكَ ءَايَـٰتُ ٱلْكِتَـٰبِ ٱلْحَكِيمِ ﴿٢﴾

ئەی پێغەمبەر- ئەم ئایەتانەی دابەزیونەتە سەرت، ئایەتەکانی ئەو کتێبەیە کە بەحیکمەت ودانایی دەدوێت. هدى ورحمة للمح سنين

هُدًۭى وَرَحْمَةًۭ لِّلْمُحْسِنِينَ ﴿٣﴾

ھیدایەت وڕێنمونی وڕەحمەت وبەزەییە بۆ چاکەکاران، ئەوانەی ھەڵدەستن بە ئەنجامدانی مافەکانی پەروەردگاریان، وە مافەکانی بەندەکانی پەروەردگار

ٱلَّذِينَ يُقِيمُونَ ٱلصَّلَوٰةَ وَيُؤْتُونَ ٱلزَّكَوٰةَ وَهُم بِٱلْـَٔاخِرَةِ هُمْ يُوقِنُونَ ﴿٤﴾

ئەوانەی نوێژەکانیان بەجوانترین وتەواوترین شێوە ئەنجام دەدەن، وە زەکاتی ماڵ وسامانیان دەردەکەن، ھەروەھا باوەڕی بتەویان ھەیە بە ڕۆژی دوایی، بە زیندووبونەوە و لێپرسینەوە وپاداشت وتۆڵە وەرگرتنەوە

أُو۟لَـٰٓئِكَ عَلَىٰ هُدًۭى مِّن رَّبِّهِمْ ۖ وَأُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُفْلِحُونَ ﴿٥﴾

ئەوانەی ئەوە سیفەتیانە لەسەر ھیدایەت وڕێنموونین لەلایەن پەروەردگاریانەوە، وە ھەر ئەوانە سەرکەوتوو وڕزگار بوون، ئەوەی داوایان دەکرد بەدەستیان ھێنا، وە بەدووریش بوون لەوەی لێی دەترسان

وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَشْتَرِى لَهْوَ ٱلْحَدِيثِ لِيُضِلَّ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍۢ وَيَتَّخِذَهَا هُزُوًا ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ لَهُمْ عَذَابٌۭ مُّهِينٌۭ ﴿٦﴾

لەناو خەڵکیدا کەسانێک ھەن –وەک نەضری کوڕی حارث- قسەی پڕوپوچ ونابەجێ ھەڵدەبژێرن بۆ ئەوەی بە نەزانی خەڵکی لە رێگای اللە تەعالا گومڕا بکات و لایان بدات لێی، وە گەمە ولاقرتێ دەکات بە ئایەتەکانی اللە تەعالا، ئەوانەی ئەوە سیفەتیانە سزای ڕسواکەریان بۆ ھەیە لە ڕۆژی دواییدا

وَإِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِ ءَايَـٰتُنَا وَلَّىٰ مُسْتَكْبِرًۭا كَأَن لَّمْ يَسْمَعْهَا كَأَنَّ فِىٓ أُذُنَيْهِ وَقْرًۭا ۖ فَبَشِّرْهُ بِعَذَابٍ أَلِيمٍ ﴿٧﴾

ھەرکاتێک ئایەتەکانی ئێمەیان بەسەردا بخوێنرێتەوە بەفیز وخۆبەزلزانینەوە پشت ھەڵدەکەن لە بیستنی ھەر وەک ئەوەی نەیانبیستبێ، یان ھەروەک ئەوەی گوێیەکانیان کەڕ بێت لەبیستنی دەنگ، - ئەی پێغەمبەر- موژدەیان بدەرێ بە سزایەکی سەختی بە ئازار کە چاوەڕێیان دەکات

إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ لَهُمْ جَنَّـٰتُ ٱلنَّعِيمِ ﴿٨﴾

بەڕاستی ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە بە اللە تەعالا وکار وکردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە بەھەشتانی پڕ ناز ونیعمەت وبەخششیان بۆ ھەیە، بە ئارەزووی خۆیان ڕادەبوێرن تێیدا لەوەی اللە تەعالا لەوێ بۆی ئامادە کردوون. لاپەڕە ١ لە ٦ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر ق

خَـٰلِدِينَ فِيهَا ۖ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقًّۭا ۚ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ ﴿٩﴾

بەھەمیشەیی وھەتا ھەتایی تێیدا دەمێننەوە، ئەوەیش بەڵێنێکی ڕاست ودروستە اللە تەعالا بەڵێنی پێداون وھیچ گومانی تێدا نییە، وە ھەر ئەو زاتە پیرۆزە زاڵ وباڵادەستە وھیچ کەسێک زاڵ نابێت بەسەریدا، وە زۆر دانا وکاربەجێیە لەبەدیھێنراوەکانی وئەندازەگیری وشەریعەتەکەیدا

خَلَقَ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ بِغَيْرِ عَمَدٍۢ تَرَوْنَهَا ۖ وَأَلْقَىٰ فِى ٱلْأَرْضِ رَوَٰسِىَ أَن تَمِيدَ بِكُمْ وَبَثَّ فِيهَا مِن كُلِّ دَآبَّةٍۢ ۚ وَأَنزَلْنَا مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ فَأَنۢبَتْنَا فِيهَا مِن كُلِّ زَوْجٍۢ كَرِيمٍ ﴿١٠﴾

اللە تەعالا ئاسمانەکانی بەدیھێناوە وبەرزی کردونەتەوە بەبێ ھیچ کۆڵەكە وئەستونێک، وە لەزەویدا چەندا شاخی جێگیری لەنگەر داکوتاوی داناوە بۆ ئەەوەی نەتانجوڵێنێت وژیانتان لێ تاڵ نەكات، وە ھەموو جۆرە گیانلەبەرێکی تێدا بڵاوکردوەتەوە، وە لە ئاسمانەوە بارانمان باراندووە، بەھۆی ئەو بارانەوە لە ھەموو جۆرە ڕووەکێکی جوان ودڵفڕێنمان ڕوواندووە، تاوەکو خەڵکی وئاژەڵ ومەڕ وماڵات سوودی لێ ببینن

هَـٰذَا خَلْقُ ٱللَّهِ فَأَرُونِى مَاذَا خَلَقَ ٱلَّذِينَ مِن دُونِهِۦ ۚ بَلِ ٱلظَّـٰلِمُونَ فِى ضَلَـٰلٍۢ مُّبِينٍۢ ﴿١١﴾

ئەوەی باسکرا خەلق وبەدھێنراوی اللە تەعالایە، دەی ئێوەیش - ئەی بتپەرست وموشریکینە - پیشانم بدەن ئەوانەی جگە لە اللە ئێوە دەیانپەرستن چیان بەدھێناوە؟ بەڵکو ستەمکاران لە گومڕاییەکی ڕوون وئاشکرادان ولە ھەق وڕاستی لایانداوە، چونکە ئەوانە ھاوەڵ بۆ پەروەردگاریان بڕیار دەدەن کە ھیچ شتێکیان بەدی نەھێناوە، نەک ھەر ئەوەندە بەڵکو ئەو بت ودار وبەردەی ئەوان دەیانپەرستن خۆیشیان بەدیھێنراون

وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا لُقْمَـٰنَ ٱلْحِكْمَةَ أَنِ ٱشْكُرْ لِلَّهِ ۚ وَمَن يَشْكُرْ فَإِنَّمَا يَشْكُرُ لِنَفْسِهِۦ ۖ وَمَن كَفَرَ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَنِىٌّ حَمِيدٌۭ ﴿١٢﴾

بێگومان تێگەیشتن لە ئاین وڕاپەسەندی لەکاروبارەکان وکاربەجێیمان بەخشی بە لوقمان، وە پێمان فەرموو: - ئەی لوقمان - شوکر وسوپاسی پەروەردگارت بكە لەسەر ئەوەی سەرکەوتووی کردویت لە تاعەت وگوێرایەڵی کردنی خۆی، ھەر کەسێک شوکر وسوپاسی پەروەردگاری بکات، ئەوە بێگومان سوودی شوکر وسوپاسکردنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ خۆی، چونکە پەروەردگار بێ نیازە وپێویستی بە شوکر وسوپاسی ئەو نییە، وە ھەر کەسیش نکۆڵی نیعمەتەکانی اللە تەعالا بکات ئەوە کوفر کردنەکەی ھیچ زیان بە اللە تەعالا ناگەیەنێت، ئەو بێ نیازە لە ھەموو بەدیھێنراوەکانی خۆی وپێویستی بەھیچیان نییە، ئەو لەھەموو حاڵێکدا سوپاسکراوە

وَإِذْ قَالَ لُقْمَـٰنُ لِٱبْنِهِۦ وَهُوَ يَعِظُهُۥ يَـٰبُنَىَّ لَا تُشْرِكْ بِٱللَّهِ ۖ إِنَّ ٱلشِّرْكَ لَظُلْمٌ عَظِيمٌۭ ﴿١٣﴾

ئەی پێغەمبەر - باسی ئەوە بکە کاتێک لوقمان ئامۆژگاری کوڕەکەی دەکرد وھانی دەدا بە خێر وچاکە ودەیترساند لەشەڕ وخراپە وپێی وت: ئەی کوڕی شیرینم لەگەڵ اللە تەعالا ھیچ شتێکی تر مەپەرستە، چونکە پەرستنی ھەر شتێکی تر لەگەڵ اللە تەعالادا ستەمێکی گەورەیە دەیکەیت لە نەفسی خۆت، چونکە گەورەترین گوناھی پێدەکەیت کە دەبێتە ھۆی مانەوەی ھەتا ھەتایی وھەمیشەیی لەناو ئاگری دۆزەخدا

وَوَصَّيْنَا ٱلْإِنسَـٰنَ بِوَٰلِدَيْهِ حَمَلَتْهُ أُمُّهُۥ وَهْنًا عَلَىٰ وَهْنٍۢ وَفِصَـٰلُهُۥ فِى عَامَيْنِ أَنِ ٱشْكُرْ لِى وَلِوَٰلِدَيْكَ إِلَىَّ ٱلْمَصِيرُ ﴿١٤﴾

فەرمانمان کرد بە مرۆڤ تاعەت وگوێڕایەڵی دایک وباوکی بکات ولەگەڵیاندا چاکەکار بێت لەو شتانەی سەرپێچی اللە تەعالا نییە، دایکی بەناڕەحەتی لەدوای ناڕەحەتی بە سکی خۆی ھەڵیگرتووە، وە لەدوای دوو ساڵ لەشیری دەبڕێتەوە، وە پێمان وت: شوکر وسوپاسی من بکە لەبەرامبەر ئەو ناز ونیعمەت وبەخششانەی پێم داویت، پاشان شوکر وسوپاسی دایک وباوکیشت بکە لەبەرامبەر ئەوەی پەروەردەیان کردویت وچاودێرت بوون، وە بزانە تەنھا بۆ لای من دەگەڕێیتەوە، وە بەشێوەیەکی شایستە پاداشتی ھەمووان دەدەمەوە

وَإِن جَـٰهَدَاكَ عَلَىٰٓ أَن تُشْرِكَ بِى مَا لَيْسَ لَكَ بِهِۦ عِلْمٌۭ فَلَا تُطِعْهُمَا ۖ وَصَاحِبْهُمَا فِى ٱلدُّنْيَا مَعْرُوفًۭا ۖ وَٱتَّبِعْ سَبِيلَ مَنْ أَنَابَ إِلَىَّ ۚ ثُمَّ إِلَىَّ مَرْجِعُكُمْ فَأُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ﴿١٥﴾

ئەگەر دایک وباوکت ھەوڵیان لەگەڵتدا وزۆریان لێکردیت کەشەریک وھاوەڵ بۆ اللە تەعالا بڕیار بدەیت، ئەوە لەوەدا گوێڕایەڵیان مەکە، چونکە ئەوە تاعەت و گوێرایەڵی کردنی مەخلوق وبەدیھێنراوە لەشتێکدا کە سەرپێچی خالق وبەدیھێنەرە، بەڵام لەدونیادا زۆر بەچاکی لەگەڵیاندا ھەڵسوکەوت بکە وسیلەی ڕەحمیان لاپەڕە ٢ لە ٦ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر لەگەڵدا مەبچڕێنە وچاکەکاربە بەرامبەریان، وە شوێن ڕێگا وڕیبازی کەسێک بکەوە کە گەڕاوەتەوە بۆ لای من بەیەکخواپەرستی وتاعەت وگوێڕایەڵی، وە پاشان لە ڕۆژی قیامەتدا گەڕانەوەتان تەنھا بۆلای منە، ئەمجا ھەواڵتان دەدەمێ بەو کردەوانەی لەدونیادا کردووتانە، وە پاداشتی چاکەکارانتان دەدەمەوە وتۆڵەیش لە خراپەکارانت دەسێنمەوە

يَـٰبُنَىَّ إِنَّهَآ إِن تَكُ مِثْقَالَ حَبَّةٍۢ مِّنْ خَرْدَلٍۢ فَتَكُن فِى صَخْرَةٍ أَوْ فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ أَوْ فِى ٱلْأَرْضِ يَأْتِ بِهَا ٱللَّهُ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَطِيفٌ خَبِيرٌۭ ﴿١٦﴾

ئەی کوڕی شیرینم بێگومان خراپە وچاکە ھەرچەند بچوک بێت ئەگەر کێشی تۆوە خەردەلەیەکیشی ھەبێت لەناو سکی بەردێکدا بێت وکەس پێی نەزانێت، یان لەھەر جێگایەکی ئاسمانەکان یان زەویش بێت، ئەوە بێگومان اللە تەعالا لە ڕۆژی قیامەتدا دەیھێنێت وپاداشت وتۆڵە وسزای بەندەی لەسەر دەداتەوە، بەدڵنیاییەوە اللە تەعالا زۆر وردبینە وھیچ شتێکی وردیشی لێ ون نابێت، وە زۆر ئاگادارە بەھەقیقەت وجێگاکانیان

يَـٰبُنَىَّ أَقِمِ ٱلصَّلَوٰةَ وَأْمُرْ بِٱلْمَعْرُوفِ وَٱنْهَ عَنِ ٱلْمُنكَرِ وَٱصْبِرْ عَلَىٰ مَآ أَصَابَكَ ۖ إِنَّ ذَٰلِكَ مِنْ عَزْمِ ٱلْأُمُورِ ﴿١٧﴾

ئەی کوڕی شیرینم نوێژەکانت بەجوانترین وتەواوترین شێوە ئەنجام بدە، فەرمان بکە بەچاکە وڕێگریش بکە لەخراپە، وە ئارام بگرە لەسەر ئەو ناڕەحتیانەیش لەم پێناوەدا ڕووبەڕووت دەبێتەوە، وە بیشزانە ئەوەی فەرمانم پێکردیت لەو کارە گەورانەیە کە اللە تەعالا فەرمانی کردووە لەسەری سوور وبەردەوام بیت، وە سەرپشک نەکراویت لە ئەنجامدانی

وَلَا تُصَعِّرْ خَدَّكَ لِلنَّاسِ وَلَا تَمْشِ فِى ٱلْأَرْضِ مَرَحًا ۖ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ كُلَّ مُخْتَالٍۢ فَخُورٍۢ ﴿١٨﴾

بەلوت بەرزیەوە ڕووت لە خەڵکی وەرمەگێڕە، وە بەخۆزلزانین وسەرسام بوون بەخۆ بەسەر زەویدا مەڕۆ، چونکە بێگومان اللە تەعالا ھیچ خۆبەزلزانێکی شانازیکەری خۆشناوێت، فەخر وشانازی دەکات وخۆی بەزل دەزانێت بەسەر خەڵکیدا بەو ناز ونیعمەتانەی پێیدراوە وشوکر وسوپاسی اللە ناکات لەسەریان

وَٱقْصِدْ فِى مَشْيِكَ وَٱغْضُضْ مِن صَوْتِكَ ۚ إِنَّ أَنكَرَ ٱلْأَصْوَٰتِ لَصَوْتُ ٱلْحَمِيرِ ﴿١٩﴾

مامناوەندبە لە ڕۆیشتندا، لە نێوان خێرایی وھێواشیدابە، بەڕێز وویقارەوە ھەنگاو ھەڵگرە، وە دەنگ نزم کەرەوە بە شێوەیەک بەرزی مەکەرەوە بەدەنگت ئەزیەتی خەڵکی بدەیت، چونکە بەڕاستی ناخۆشترین دەنگ دەنگ وسەڕەی گوێدرێژە لەبەر بەرزییەکەی

أَلَمْ تَرَوْا۟ أَنَّ ٱللَّهَ سَخَّرَ لَكُم مَّا فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ وَأَسْبَغَ عَلَيْكُمْ نِعَمَهُۥ ظَـٰهِرَةًۭ وَبَاطِنَةًۭ ۗ وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يُجَـٰدِلُ فِى ٱللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍۢ وَلَا هُدًۭى وَلَا كِتَـٰبٍۢ مُّنِيرٍۢ ﴿٢٠﴾

ئەی خەڵکینە - ئایا نەتانزانیوە ونەتانبینیوە بێگومان اللە تەعالا بۆی ئاسانکردوون کەسوود وەربگرن لەوەی لە ئاسمانەکاندا ھەیە لە ڕۆژ ومانگ وئەستێرەکان وبۆی ڕامھێناون، وە بۆیشی ئاسانکردوون کەسوود وەربگرن لەوەی لە زەویدا ھەیە لە گیانلەبەران ودار ودرەخت وڕووەک ھەر شتێکی تریش، وە ناز ونیعمەت وبەخششە دیارەکان کەبەچاو دەبینرێن ڕشتووە بەسەرتاندا، وەک جوانی لا شە وڕووخسارتان، وە ناز ونیعمەتە نادیار وشاراوەکانیشی بەسەرتاندا ڕشتووە، وەک نیعمەتی عەقڵ و زانست، لەگەڵ بوونی ئەم نیعمەت وبەخششانە کەچی کەسانێک ھەن لەبارەی یەکخواپەرستی اللە وە بەبێ علیم وزانست وزانیاری کە پاڵپشت بێت بەوەحی ونیگا لەلایەن اللە وە یان پاڵپشت بەعەقڵێکی ڕۆشن، یان پاڵپشت بێت بە کتێبێک لەلایەن اللەوە دابەزی بێت موجادەلە ودەمەقاڵێ دەکەن

وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ ٱتَّبِعُوا۟ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ قَالُوا۟ بَلْ نَتَّبِعُ مَا وَجَدْنَا عَلَيْهِ ءَابَآءَنَآ ۚ أَوَلَوْ كَانَ ٱلشَّيْطَـٰنُ يَدْعُوهُمْ إِلَىٰ عَذَابِ ٱلسَّعِيرِ ﴿٢١﴾

ئەگەر بوترێت بەوانەی موجادەلە ودەمەقاڵێ دەکەن لەبارەی یەکخواپەرستی اللە وە: شوێن ئەو وەحی ونیگایە بکەون کە اللە تەعالا دایبەزاندووەتە سەر پێغەمبەرەکەی، ئەوا لەوەڵامدا دەڵێن: شوێنی ئەوە ناکەوین، بەڵکو شوێنی ئەوە دەکەوین کەباب وباپیرانمان لەسەری بوون لەبتپەرستی وشیرک وھاوەڵ بڕیاردان، ئایا شوێن باب و باپیرانیان دەکەون ئەگەر شەیتان بانگیشیان بکات بۆ شتێک گومڕایان بکات لە بتپەرستی وھاوەڵ بڕیاردان، کە سەرەنجامەکەی لە سزای ئاگرێکی ھەڵگیرساو لە ڕۆژی قیامەتدا خۆی دەبینێتەوە؟ لاپەڕە ٣ لە ٦ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

۞ وَمَن يُسْلِمْ وَجْهَهُۥٓ إِلَى ٱللَّهِ وَهُوَ مُحْسِنٌۭ فَقَدِ ٱسْتَمْسَكَ بِٱلْعُرْوَةِ ٱلْوُثْقَىٰ ۗ وَإِلَى ٱللَّهِ عَـٰقِبَةُ ٱلْأُمُورِ ﴿٢٢﴾

ھەر کەسێک بە ئیخلاص ودڵسۆزییەوە بڕوات بە پیری اللە تەعالاوە، موخلیص ودڵسۆز بێت لە عیبادەت وپەرستنەكەیدا، وە چاکەکاریش بێت لە کردار وگوفتاریدا، ئەوە بەدڵنیاییەوە دەستی گرتووە بە بەھێزترین دەستگیرەوە کە ئومێد دەکرێت مرۆڤ ڕزگار بکات، چونکە ترسی ئەوەی نییە ئەوەی دەستی پێوەگرتووە ببچڕێت، وە سەرەنجامی ھەموو کارەکانیش ھەر بۆ لای اللە تەعالایە، وە بەشێوەیەکی شایستە پاداشت وتۆڵەی ھەمووان دەداتەوە

وَمَن كَفَرَ فَلَا يَحْزُنكَ كُفْرُهُۥٓ ۚ إِلَيْنَا مَرْجِعُهُمْ فَنُنَبِّئُهُم بِمَا عَمِلُوٓا۟ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ ﴿٢٣﴾

ئەی پێغەمبەر- ھەر کەسێک بێباوەڕ بووە بە اللە تەعالا، با بێباوەڕییەکەی خەفەتبارت نەکات، لە ڕۆژی قیامەتیشدا ھەر تەنھا بۆ لای ئێمە دەگەڕێنەوە، ئەو کاتە ھەواڵی ئەو گوناھ وتاوانانەیان دەدەینێ کە لە دونیادا ئەنجامیان دابوو، وە پاداشت وتۆڵەشیان لەسەر دەدەینەوە، بێگومان اللە تەعالا زانا وئاگادارە بەوەی لەناو دڵەکاندا ھەیە، وە ھیچ شتێکی لا نھێنی وشاراوە نییە. نمتعهم قليلا ثم نضطرهم إلى عذاب غليظ

نُمَتِّعُهُمْ قَلِيلًۭا ثُمَّ نَضْطَرُّهُمْ إِلَىٰ عَذَابٍ غَلِيظٍۢ ﴿٢٤﴾

ماوەیەکی کەم لەناز ونیعمەت وخۆشییەکانی دونیایان دەدەینێ، پاشان لە ڕۆژی قیامەتدا ناچاریان دەکەین بەرەو سزای سەخت ودژواری ئاگری دۆزەخ بڕۆن

وَلَئِن سَأَلْتَهُم مَّنْ خَلَقَ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ لَيَقُولُنَّ ٱللَّهُ ۚ قُلِ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ۚ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ ﴿٢٥﴾

ئەی پێغەمبەر- ئەگەر پرسیار لەو بتپەرست وموشریکانە بکەیت کێ ئاسمانەکان وزەوی بەدیھێناوە. ئەوا زۆر بەدڵنیاییەوە دەڵێن: اللە تەعالا بەدیھێناون، کاتێک ئەمەیان وت، تۆیش پێیان بڵێ: سوپاس بۆ اللە تەعالا کە بەڵگەکانی لەسەر ئێوە بەدەرخست ودانتان بەم ھەقەدانا، بەڵام لەبەر نەزانی وجەھلیان زۆربەیان نازانن کێ شایستەی سوپاس وستایشە

لِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْغَنِىُّ ٱلْحَمِيدُ ﴿٢٦﴾

ئەوەی لە ئاسمانەکان وزەویدا ھەیە لە خەلق وبەدیھێنان وموڵک ودەسەڵات وبەڕێوەبردن ھەر ھەمووی موڵکی اللە تەعالایە، بێگومان اللە تەعالا زۆر دەوڵەمەندە وبێ نیازە لەھەموو بەدیھێنراوەکانی، وە زۆریش سوپاسکراوە لە دونیا ودواڕۆژدا

وَلَوْ أَنَّمَا فِى ٱلْأَرْضِ مِن شَجَرَةٍ أَقْلَـٰمٌۭ وَٱلْبَحْرُ يَمُدُّهُۥ مِنۢ بَعْدِهِۦ سَبْعَةُ أَبْحُرٍۢ مَّا نَفِدَتْ كَلِمَـٰتُ ٱللَّهِ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌۭ ﴿٢٧﴾

حكيم ئەگەر ھەرچی داری سەر زەوی ھەیە ببڕرێتەوەو بکرێتە قەڵەم، وە ئاوی ھەموو دەریاکانیش بکرێتە مەرەکەب، وە حەوت دەریای تریشی بخرێتە سەر، وتە وکەلامی اللە تەعالا دوایی نایەن وتەواو نابن چونکە کۆتایی نایەت، بێگومان اللە تەعالا زاڵ وبەدەسەڵات وھیچ کەسێک زاڵ نابێت بەسەریدا، وە دانا وکاربەجێیە لە خەلق و بەدیھێنان وبەڕێوەبردنیدا

مَّا خَلْقُكُمْ وَلَا بَعْثُكُمْ إِلَّا كَنَفْسٍۢ وَٰحِدَةٍ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌۢ بَصِيرٌ ﴿٢٨﴾

ئەی خەڵکینە- بەدیھێنانتان لەسەرەتا وزیندووکردنەوەیشتان لە ڕۆژی قیامەتدا بۆ لێپرسینەوە وپاداشت وسزا وەرگرتن، لە ئاسانی وساناییدا وەک بەدیھێنان و زیندووکردنەوەی تەنھا کەسێک وایە، بێگومان اللە تەعالا زۆر بیسەرە، بەشێوەیەک بیستنی دەنگێک سەرقاڵی ناکات لە بیستنی دەنگێکی تر، وە بینەری کردوەکانتانە، بەشێوەیەک بینینی شتێک سەرقاڵی ناکات لە بینین شتێکی تر، ھەر بەم شێوەیە بەدیھێنانی کەسێک وزیندووکردنەوەی سەرقاڵی ناکات لە بەدیھێنان وزیندووکردنەوەی کەسێک تر. لاپەڕە ٤ لە ٦ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر ل م

أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ يُولِجُ ٱلَّيْلَ فِى ٱلنَّهَارِ وَيُولِجُ ٱلنَّهَارَ فِى ٱلَّيْلِ وَسَخَّرَ ٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ كُلٌّۭ يَجْرِىٓ إِلَىٰٓ أَجَلٍۢ مُّسَمًّۭى وَأَنَّ ٱللَّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌۭ ﴿٢٩﴾

ئایا نابینیت ونەتزانیوە کە بێگومان اللە تەعالا لە کاتی شەو کەم دەکاتەوە تاوەکو کاتی ڕۆژی پێ زیاد بکات، وە لە کاتی ڕۆژیش کەم دەکاتەوە تاوەکو کاتی شەوی پێ زیاد بکات، وە خۆر ومانگی بۆ ڕامھێناون، وە خولگەکانیانی بە ئەندازەگیریەکی ورد دیاری کردووە، ھەر یەکەیان تا ئەو ماوەیەی بۆیان دیاری کراوە لەو خولگەی خۆیدا دەگەڕێن ودەسوڕێنەوە، وە بێگومان اللە تەعالا ئاگادارە بەو کار وکردەوانەی دەیانکەن، وە ھیچ شتێکی لەکار وکردەوەتان لا نھێنی وشاراوە نییە، وە پاداشتی چاکەکارانتان دەداتەوە وتۆڵەیش لە خراپەکارانتان دەکاتەوە

ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْحَقُّ وَأَنَّ مَا يَدْعُونَ مِن دُونِهِ ٱلْبَـٰطِلُ وَأَنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْعَلِىُّ ٱلْكَبِيرُ ﴿٣٠﴾

ھەموو ئەو وردەکاری وبەڕێوەبردن وئەندازەگیریانە شاھیدی دەدەن لەسەر ئەوەی بێگومان تەنھا ھەر اللە تەعالا ھەق وڕاستە، ئەو لە صیفات وئەفعالیدا ھەق وڕاستە و ھیچ کەسێکی تر وەک ئەو نییە، وە ئەوەی بتپەرست وموشریکەکان کردویانە بە خوای خۆیان ودەیانپەرستن باتڵ وناھەق وپڕوپووچە، وە ھیچ بنەمایەکی نییە، وە بە دڵنیاییەوە اللە تەعالا بەرز وبڵندە بەزات وگەورەیی وڕێز وشکۆی بەسەر تەواوی مەخلوقات وبەدیھێنراوەکانی تریدا، ھیچ کەس وشتێک لەسەروو بەرزی بڵندی ئەوەوە نییە، وە لەھەموو شتێکیش گەورەترە

أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱلْفُلْكَ تَجْرِى فِى ٱلْبَحْرِ بِنِعْمَتِ ٱللَّهِ لِيُرِيَكُم مِّنْ ءَايَـٰتِهِۦٓ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَـٰتٍۢ لِّكُلِّ صَبَّارٍۢ شَكُورٍۢ ﴿٣١﴾

ئایا نەتبینوە ونەتزانیوە بێگومان کەشتیەکان بە فەزڵ وبەزەیی ومیھرەبانی اللە تەعالا بەناو دەریادا دێن ودەڕۆن، بۆ ئەوەی ئایەت ونیشانەکانی خۆیتان پیشان بدات کە بەڵگەن لەسەر دەسەڵات وبەزەیی خۆی، بێگومان لەمەدا بەڵگەی ڕوون وئاشکرا ھەن لەسەر دەسەڵاتی اللە تەعالا بۆ ھەموو ئارامگرێک کە ئارام دەگرێت لەسەر ئەو ناخۆشی ناڕەحەتیانەی دووچاریان دەبێت، وە شوکرانەبژێر وسوپاسگوزارە لەسەر تەواوی ئەو ناز ونیعمەتانەی پێیان دەبەخشرێت

وَإِذَا غَشِيَهُم مَّوْجٌۭ كَٱلظُّلَلِ دَعَوُا۟ ٱللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ فَلَمَّا نَجَّىٰهُمْ إِلَى ٱلْبَرِّ فَمِنْهُم مُّقْتَصِدٌۭ ۚ وَمَا يَجْحَدُ بِـَٔايَـٰتِنَآ إِلَّا كُلُّ خَتَّارٍۢ كَفُورٍۢ ﴿٣٢﴾

كل ختار كفور ئەگەر ھاتوو ئەو بێباوەڕانه شەپۆلی دەریاکان ھاوشێوەی شاخ وھەورەکان لەھەموو لایەکەوە دەوریدان ودایپۆشین، ئەو کاتەی ترسی خنکان ونوقم بوونیان ھەبێت زۆر بەدڵسۆزانە تەنھا ھاوار لە اللە تەعالا دەکەن وھانای بۆ دەبەن، جا کاتیک اللە تەعالا ھات بەھانایانەوە وگەیاندنیەوە وشکانی ولە خنکان ونوقم بوون ڕزگاری کردن، ئەوسا ھەندێکیان دەبینی مامناوەندە وسوپاس وشوکری اللە تەعالا بەتەواوی ناکات، تێیشیاندایە نکۆڵی لە نیعمەتەکانی اللە تەعالا دەکات، کەس نکۆڵی لە نیشانەکانی ئێمە ناکات جگە لە پەیمان شکێنێکی ناشکور وسپڵە نەبێت، کوفری نیعمەتەکانی اللە تەعالا دەکات وشوکری ئەو پەروەردگارە ناکات کە ناز ونیعمەتەکانی خۆی بەسەردا ڕشتوون، وەک ئەوەی بەڵێنیدا بە اللە تەعالا ئەگەر ھاتوو ڕزگاری کرد ئەوا یەکێک دەبێت لە سوپاسگوزاران وشوکرانەبژێران، کەچی کاتێک ڕزگاری کرد دیسان وەک پێشووتر گەرایەوە سەر بێباوەڕیەکەی خۆی

يَـٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ٱتَّقُوا۟ رَبَّكُمْ وَٱخْشَوْا۟ يَوْمًۭا لَّا يَجْزِى وَالِدٌ عَن وَلَدِهِۦ وَلَا مَوْلُودٌ هُوَ جَازٍ عَن وَالِدِهِۦ شَيْـًٔا ۚ إِنَّ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقٌّۭ ۖ فَلَا تَغُرَّنَّكُمُ ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَا وَلَا يَغُرَّنَّكُم بِٱللَّهِ ٱلْغَرُورُ ﴿٣٣﴾

ئەی خەڵکینە - لە پەروەردگارتان بترسن وپارێزکاربن، بەوەی فەرمانەکانی جێ بەجێ بکەن ودووریش بکەونەوە لە ڕێگریەکانی، وە بترسن لە سزای ڕۆژێک باوک بۆ مناڵەکەی ھیچ پێ ناکرێت، وە مناڵێکیش بۆ باوکی ھیچی پێ ناکرێت، بێگومان بەڵێنی اللە تەعالا بەپاداشت دانەوەی خواناسان وتۆڵە لێسەندنەوە لە خراپەکاران لە ڕۆژی قیامەتدا بەڵێنێکی ھەق وڕاست وجێگیرە وھەر دێتە دی وھیچ شتێک ناتوانێت ببێت بە ڕێگر لە ڕوودانی، ئەی باوەڕداران ژیانی دونیا بەخۆشی وڕابواردن و گاڵتە وگەپەکانی ھەڵتان نەخەڵەتێنێت، وە شەیتانیش بەبیانووی لێبوردەیی وبەزەیی وئارامگری اللە تەعالا ودواخستنی سزای لەسەرتان فریوتان نەدات. لاپەڕە ٥ لە ٦ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

إِنَّ ٱللَّهَ عِندَهُۥ عِلْمُ ٱلسَّاعَةِ وَيُنَزِّلُ ٱلْغَيْثَ وَيَعْلَمُ مَا فِى ٱلْأَرْحَامِ ۖ وَمَا تَدْرِى نَفْسٌۭ مَّاذَا تَكْسِبُ غَدًۭا ۖ وَمَا تَدْرِى نَفْسٌۢ بِأَىِّ أَرْضٍۢ تَمُوتُ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌۢ ﴿٣٤﴾

بێگومان تەنھا لای اللە تەعالایە زانینی کاتی ھاتنی ڕۆژی دوایی چی کاتێک ڕوو دەدات، وە تەنھا ھەر ئەویشە ھەرکاتێک ویستی باران دەبارێنێت، وە دەیشزانێت چی لە مناڵدانایە، نێرە یان مێ؟! بەختەوەرە یان چارە ڕەش؟! وە ھیچ کەسیک نازانێت سبەینێ چی بەدەست دەھێنێت لە خێر وخۆشی، یان شەڕ وخراپە، وە ھیچ کەسێکیش نازانێت لەچی زەوییەک دەمرێت، بەڵکو ھەر بەتەنھا اللە تەعالا ھەموو ئەو شتانە دەزانێت، بێگومان اللە تەعالا زۆر زانایە وزۆریش ئاگادارە بەھەموو شتێک، وە ھیچ شتێکی لەوانە لا نھێنی وشاراوە نییە. لاپەڕە ٦ لە ٦ moc.hgelp

فێربە · لقمان — Luqman

بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن

تەفسیر · 31 زمان