الٓمٓ ﴿١﴾
پێشووتر قسە وگفتوگۆ کرا لەسەر تەفسیر ولێکدانەوەی ھاوشێوەی ئەم ئایەتانە لەسەرەتای سورەتی (البقرة) وه
سەرەکی›تەفسیر›السجدة (32)
مەککی · 30 ئایەت
الٓمٓ ﴿١﴾
پێشووتر قسە وگفتوگۆ کرا لەسەر تەفسیر ولێکدانەوەی ھاوشێوەی ئەم ئایەتانە لەسەرەتای سورەتی (البقرة) وه
تَنزِيلُ ٱلْكِتَـٰبِ لَا رَيْبَ فِيهِ مِن رَّبِّ ٱلْعَـٰلَمِينَ ﴿٢﴾
ئەم قورئانەی کە موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) ھێناویەتی لەلایەن پەروەردگاری جیھانیان (پەروەردگاری ئادەمیزاد وجنۆکەوە) وە دابەزیووە، کەھیچ گومان و دوودڵێەکی تێدا نییە
أَمْ يَقُولُونَ ٱفْتَرَىٰهُ ۚ بَلْ هُوَ ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّكَ لِتُنذِرَ قَوْمًۭا مَّآ أَتَىٰهُم مِّن نَّذِيرٍۢ مِّن قَبْلِكَ لَعَلَّهُمْ يَهْتَدُونَ ﴿٣﴾
بێگومان ئەو بێباوەڕانە دەڵێن: ئەم قورئانە موحەممەد خۆی ھەڵی بەستووە بۆ پەروەردگار ودەڵێت قورئان گوفتار وکەلامی اللە تەعالایە، لەوەڵامیاندا فەرموویەتی: ئەو شێوەیە نییە کە ئەوان دەیڵێن، بەڵکو قورئان ئەو ھەق وڕاستییەیە کە ھیچ گومان ودوودڵی تێدا نییە، وە لە لایەن پەروەردگارتەوە دابەزیوە بۆ سەرت - ئەی موحەممەد- تاوەکو ئەو گەلەی پێ بترسێنیت کە پێش تۆ ھیچ ترسێنەرێکی تریان لەپێغەمبەرانی پێشین بۆ نەھاتووە بیانترسێنێت لە سزای اللە تەعالا، بەڵکو ھیدایەتیان بدات بۆ لای ھەق وشوێنی بکەون وکاری پێ بکەن
ٱللَّهُ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِى سِتَّةِ أَيَّامٍۢ ثُمَّ ٱسْتَوَىٰ عَلَى ٱلْعَرْشِ ۖ مَا لَكُم مِّن دُونِهِۦ مِن وَلِىٍّۢ وَلَا شَفِيعٍ ۚ أَفَلَا تَتَذَكَّرُونَ ﴿٤﴾
اللە (جل جلالە) ئەو زاتەیە ئاسمانەکان وزەوی وئەوەیشی لە نێوانیاندایە لەشەش ڕۆژدا بەدیھێناوە، وە ئەو دەیتوانی ودەسەڵاتی ئەوەی ھەبوو لەماوەی کەمتر لەچاو تروکانێکیش بەدیان بھینێت، پاش ئەوەی ئاسمانەکان وزەوی بەدیھێنا بەرز بوویەوە سەر عەرش وقەراری گرت، بەرزی وبڵندیەک شایستەی زاتی پیرۆزی ئەو بێت، - ئەی خەڵکینە- جگە اللە تەعالا ھیچ پشتگیر وپشتیوانێکتان نییە کارەکانتان بۆ ڕاپەڕێنێت، وە ھیچ شەفاعەتکار وتکاکارێکیشتان نییە لای پەروەردگارتان تکاتان بۆ بکات، دەی ئیتر بۆ بیرناکەنەوە، وە ئەو زاتە پیرۆزە بپەرستن کە ئێوەی بەدیھێناوە وە ھیچ کەسێکی تری لەگەڵدا نەپەرستن
يُدَبِّرُ ٱلْأَمْرَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ إِلَى ٱلْأَرْضِ ثُمَّ يَعْرُجُ إِلَيْهِ فِى يَوْمٍۢ كَانَ مِقْدَارُهُۥٓ أَلْفَ سَنَةٍۢ مِّمَّا تَعُدُّونَ ﴿٥﴾
اللە تەعالا کاروباری سەرجەم مەخلوقات وبەدیھێنراوەکان لە ئاسمانەکانەوە تا زەوی بەڕێوە دەبات، پاشان ھەموو ئەو کاروبارانە بەرز دەبێتەوە بۆ لای خۆی لە ڕۆژێکدا کە ئەندازەکەی ھێندەی ھەزار ساڵە لەو ساڵانەی ئێوە لە دونیادا دەیانژمێرن - ئەی خەڵکینە
ذَٰلِكَ عَـٰلِمُ ٱلْغَيْبِ وَٱلشَّهَـٰدَةِ ٱلْعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ ﴿٦﴾
ئەو زاتەی کە ئاسمانەکان وزەوی بەڕێوە دەبات زانا وئاگادارە بە ھەموو نھێنی وئاشکراکان، ھیچ شتێکی لا نھێنی وشاراوە نییە، زاڵ وبەدەسەڵاتە وھیچ کەسێک ناتوانێت زاڵ ببێت بەسەریدا، وە تۆڵە دەسێنێت لە دوژمنەکانی، وە زۆر بە ڕەحم وبەزەییە بەرامبەر بە بەندە باوەڕدارەکانی
ٱلَّذِىٓ أَحْسَنَ كُلَّ شَىْءٍ خَلَقَهُۥ ۖ وَبَدَأَ خَلْقَ ٱلْإِنسَـٰنِ مِن طِينٍۢ ﴿٧﴾
ئەو زاتەی ھەموو شتێکی بەڕێک وپێکی بەدیھێناوە، وە مرۆڤی لەسەرەتاوە لە قوڕ بەدیھێنا لەسەر شێوازێک پێشتر وێنە وھاوشێوەی نەبووە. لاپەڕە ١ لە ٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
ثُمَّ جَعَلَ نَسْلَهُۥ مِن سُلَـٰلَةٍۢ مِّن مَّآءٍۢ مَّهِينٍۢ ﴿٨﴾
پاشان نەوەکانی دوای خۆی لە پوختەیەک ئاوی بێ نرخ بەدیھێنا، کە بەشێوەی ئاوی پیاو (مەنی) دێتە دەرەوە ولە مناڵدانی ئافرەتدا جێگیر دەبێت
ثُمَّ سَوَّىٰهُ وَنَفَخَ فِيهِ مِن رُّوحِهِۦ ۖ وَجَعَلَ لَكُمُ ٱلسَّمْعَ وَٱلْأَبْصَـٰرَ وَٱلْأَفْـِٔدَةَ ۚ قَلِيلًۭا مَّا تَشْكُرُونَ ﴿٩﴾
پاشان بەدیھێنانی مرۆڤی ڕێک وپێک کرد (تەواوی قۆناغەکانی لەناو سکی دایکیدا بەجوانترین شێوە تەواو کرد) دوای ئەوە لە ڕۆحێک کە خۆی دروستی کردووە فەرمانی کرد بەو فریشتەی ڕایسپاردووە فوو بکات بەبەریدا، - ئەی خەڵکینە- اللە تەعالا گوێی پێداون تاوەکو پێی ببیستن، وە چاوی پێداون بۆ ئەوەی پێی ببینن، وە دڵی پێداون تاوەکو بیری پێ بکەنەوە، بەڵام کەسانێکی کەم شوکر وسوپاسی ئەم نیعمەت وبەخششانە دەکەن کە اللە تەعالا پێی بەخشیوون
وَقَالُوٓا۟ أَءِذَا ضَلَلْنَا فِى ٱلْأَرْضِ أَءِنَّا لَفِى خَلْقٍۢ جَدِيدٍۭ ۚ بَلْ هُم بِلِقَآءِ رَبِّهِمْ كَـٰفِرُونَ ﴿١٠﴾
ئەو بتپەرست وموشریکانەی باوەڕیان نییە بە زیندووبونەوە وتیان: کاتێک مردین وئێسک وپروسکمان لە زەویدا ون بوو، وە لا شە وجەستەمان بوویەوە بە گڵ، ئایا جارێکی تر سەر لە نوێ زیندوو دەکرێینەوە؟! ئەمە بەعەقڵمان ناچێت، وانییە بەڵکو ئەوانە ھەر خۆیان باوەڕیان بە زیندووبونەوە وگەڕانەوە بۆ لای اللە تەعالا نییه
۞ قُلْ يَتَوَفَّىٰكُم مَّلَكُ ٱلْمَوْتِ ٱلَّذِى وُكِّلَ بِكُمْ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّكُمْ تُرْجَعُونَ ﴿١١﴾
ئەی پێغەمبەر- بەو بتپەرست وموشریکانە بڵێ کە باوەڕیان بە زیندووبونەوە نییە: فریشتەی گیان کێشان، کە گیانی کێشانی ئێوەی پێ سپێرراوە دەتانمرێنێت، پاشان ھەر تەنھا بۆ لای ئێمە دەگەڕێنەوە لە ڕۆژی قیامەتدا بۆ لێپرسینەوە وپاداشت وتۆڵە وەرگرتنەوە
وَلَوْ تَرَىٰٓ إِذِ ٱلْمُجْرِمُونَ نَاكِسُوا۟ رُءُوسِهِمْ عِندَ رَبِّهِمْ رَبَّنَآ أَبْصَرْنَا وَسَمِعْنَا فَٱرْجِعْنَا نَعْمَلْ صَـٰلِحًا إِنَّا مُوقِنُونَ ﴿١٢﴾
لەمەودوا تاوانباران دەبینی لە ڕۆژی دواییدا شەرمەزارن وسەریان داخستووە، لەبەر ئەوەی باوەڕیان نەبوو بە زیندووبونەوە، بۆیە ھەست بە زەلیلی وڕیسوایی دەکەن و دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان ئەوەی باوەڕمان پێی نەبوو لە زیندووبونەوە بەچاوی خۆمان بینیمان، وە ڕاستی ئەوەی پێغەمبەران لەلایەن تۆوە ھێنایان ھەموویمان بەگوێی خۆمان بیست، جا بۆیە بمانگێڕەوە بۆ ژیانی دونیا با کار وکردەوەی چاک بکەین تاوەکو تۆمان لێ ڕازی بیت، بێگومان ئێستا تەواو دڵنیاین لە زیندووبونەوە وڕاستی ئەوەی پێغەمبەران ھێنایان، جا ئەگەر تاوانباران ببینی بەو حاڵەوە ئەوا کاری زۆر گەورە وبەڵا وناخۆشی دەبینی
وَلَوْ شِئْنَا لَـَٔاتَيْنَا كُلَّ نَفْسٍ هُدَىٰهَا وَلَـٰكِنْ حَقَّ ٱلْقَوْلُ مِنِّى لَأَمْلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنَ ٱلْجِنَّةِ وَٱلنَّاسِ أَجْمَعِينَ ﴿١٣﴾
ئەگەر بمانوویستایە ھەموو کەسێک ڕێنومایی وژیری ودانایی خۆیمان دەدایە وموەفەق وسەرکەوتومان دەکرد تاوەکو لەسەر ھیدایەت بوایە، بەڵام بەڵێن ودانایی و کاربەجێی ودادپەروەری من چەسپاو جێگیرە، بەدڵنیاییەوە لە ڕۆژی قیامەتدا ئاگری دۆزەخ پڕ دەکەم لە بێباوەڕانی جنۆکە ومرۆڤ بەتێکڕایی، لەبەر ئەوەی ڕێگای کوفر وبێباوەڕیی وگومڕاییان ھەڵبژارد بەسەر ڕێگای باوەڕ وئیستقامە وبەردەوامی لەسەر ھیدایەت
فَذُوقُوا۟ بِمَا نَسِيتُمْ لِقَآءَ يَوْمِكُمْ هَـٰذَآ إِنَّا نَسِينَـٰكُمْ ۖ وَذُوقُوا۟ عَذَابَ ٱلْخُلْدِ بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ﴿١٤﴾
لە ڕۆژی قیامەتدا بەسەرزەنشتەوە پێیان دەوترێت: بیچەژن سزای ئاگری دۆزەخ بەھۆی بێ ئاگاییتان لە ژیانی دونیا وگەیشتنەوە بە اللە تەعالا بۆ لێپرسینەوە وپاداشت و تۆڵە وەرگرتنەوە، بێگومان ئێمەیش ئێوەمان لەبیر خۆمان بردەوە، وە بەجێمان ھێشتن لەناو سزادا وە ھیچ گوێ نادەین بەو ناڕەحەتیانەیش تووشتان دەبێت، لەبەر ئەوە سزای ئاگرێک بچەژن کە ھەمیشە وبەردەوامە وبڕینەوەی نییە، بەھۆی ئەو گوناھ وتاوانانەی لە دونیادا دەتانکرد
إِنَّمَا يُؤْمِنُ بِـَٔايَـٰتِنَا ٱلَّذِينَ إِذَا ذُكِّرُوا۟ بِهَا خَرُّوا۟ سُجَّدًۭا وَسَبَّحُوا۟ بِحَمْدِ رَبِّهِمْ وَهُمْ لَا يَسْتَكْبِرُونَ ۩ ﴿١٥﴾
تەنھا کەسانێک باوەڕ بەو ئایەتانە دەھێنن کە دابەزیوە بۆ سەر پێغەمبەرەکەمان، ئەوانەی کاتێک ئامۆژگاری بکرێن وئایەتەکانی ئێمەیان بیر بخرێتەوە، خێرا دەکەون بە ڕودا وبەتەسبیحات وحەمد وسوپاسی پەروەردگارەوە سوژدە بۆ اللە تەعالا دەبەن، وە بەھیچ شێوەیەک خۆیان بە گەورە نازانن لە ئاست پەرستنی ئەو وسوژدە بۆ بردن بۆی. لاپەڕە ٢ لە ٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
تَتَجَافَىٰ جُنُوبُهُمْ عَنِ ٱلْمَضَاجِعِ يَدْعُونَ رَبَّهُمْ خَوْفًۭا وَطَمَعًۭا وَمِمَّا رَزَقْنَـٰهُمْ يُنفِقُونَ ﴿١٦﴾
ئەوانە تەنیشتیان لە جێگای خەوتنیان دوور دەکەوێتەوە وبەجێی دەھێڵن وڕوو دەکەنە اللە تەعالا وشەو نوێژ دەکەن، لە نوێژەکان وغەیری نوێژیشیدا لە ترسی ئاگری دۆزەخ وھیوا بوون بەڕەحم وبەزەیی ئەو لە اللە تەعالا دەپاڕێنەوە، وە لەو ماڵ وسامانەی پێمان داون لە پێناو اللە تەعالا دەیبەخشن
فَلَا تَعْلَمُ نَفْسٌۭ مَّآ أُخْفِىَ لَهُم مِّن قُرَّةِ أَعْيُنٍۢ جَزَآءًۢ بِمَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ ﴿١٧﴾
ھیچ کەسێک نازانێت اللە تەعالا چی بۆ ئامادە کردووە لە بەھەشتدا کە دەبێتە مایەی دڵخۆشی وچاوڕوونی بۆی، ئەم پاداشتە دەدرێنەوە بەھۆی ئەو کردەوە چاکانەی لە دونیادا ئەنجامیان داوە، ئەم پاداشتە ھێندە گەورەیە تەنھا اللە تەعالا عیلمی پێی ھەیە وئاگاداریەتی
أَفَمَن كَانَ مُؤْمِنًۭا كَمَن كَانَ فَاسِقًۭا ۚ لَّا يَسْتَوُۥنَ ﴿١٨﴾
ئایا ئەو کەسەی باوەڕدارە وفەرمانەکانی اللە تەعالا جێ بە جێ دەکات ودوور دەکەوێتەوە لە ڕێگرییەکانی، وەک ئەو کەسە وایە گوێرایەڵی تاعەت وفەرمانەکانی ئەو نییە، بێگومان ئەو دوو دەستەیە وەک یەک ویەکسان نین لەپاداشتدانەوەدا لای اللە تەعالا
أَمَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ فَلَهُمْ جَنَّـٰتُ ٱلْمَأْوَىٰ نُزُلًۢا بِمَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ ﴿١٩﴾
جا ئەوانەی باوەڕیان بە اللە ھێناوە وکردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە، پاداشتیان بریتیە لە بەھەشتانێکی پڕ ڕێز وخۆشی کە اللە تەعالا بۆی ئامادە کردوون وتێیدا دەمێننەوە وجێگیر دەبن بەھەتا ھەتایی، لە پاداشتی ئەو کار وکردەوە چاکانە لە دونیادا دەیانکرد
وَأَمَّا ٱلَّذِينَ فَسَقُوا۟ فَمَأْوَىٰهُمُ ٱلنَّارُ ۖ كُلَّمَآ أَرَادُوٓا۟ أَن يَخْرُجُوا۟ مِنْهَآ أُعِيدُوا۟ فِيهَا وَقِيلَ لَهُمْ ذُوقُوا۟ عَذَابَ ٱلنَّارِ ٱلَّذِى كُنتُم بِهِۦ تُكَذِّبُونَ ﴿٢٠﴾
كنتم به تكذبون وە ئەوانەی لە فەرمان وتاعەت وگوێڕایەڵی اللە تەعالا دەرچوون وبێباوەڕ بوون پێی وگوناھ وتاوانیان ئەنجامداوە، ئەو جێگایەی لە ڕۆژی قیامەتدا بۆیان ئامادە کراوە ئاگری دۆزەخە، کە بەھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە، ھەر کاتێکیش دەیانەوێت لێی دەرچن دووبارە دەیانگێڕنەوە بۆ ناوی، وە بەسەر زەنشتەوە پێیان دەوترێت: سزای ئەو ئاگرە بچەژن کە لە دونیادا باوەڕتان پێی نەبوو، کاتێک پێغەمبەرەکانتان دەیانترساندن پێی
وَلَنُذِيقَنَّهُم مِّنَ ٱلْعَذَابِ ٱلْأَدْنَىٰ دُونَ ٱلْعَذَابِ ٱلْأَكْبَرِ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ ﴿٢١﴾
بێگومان ئەوانەی بێباوەڕن ولە تاعەت وگوێڕایەڵی پەروەردگاریان دەرچوون سزا وبەڵا وناڕەحەتییەکانی دونیایان پێدەچێژین، پێش سزا گەورەکەی کە لە دواڕۆژدا بۆیان ئامادەکراوە ئەگەر تەوبە نەکەن لە بێباوەڕی وگوناھ وتاوان، بەڵکو بگەڕێنەوە بۆ تاعەت وگوێرایەڵی پەروەردگاریان
وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن ذُكِّرَ بِـَٔايَـٰتِ رَبِّهِۦ ثُمَّ أَعْرَضَ عَنْهَآ ۚ إِنَّا مِنَ ٱلْمُجْرِمِينَ مُنتَقِمُونَ ﴿٢٢﴾
ھیچ کەس ھێندەی ئەو کەسە ستەمکارتر نییە، کە بە ئایەتەکانی پەروەردگاری ئامۆژگاری بکرێت بەڵام پەند وئامۆژگاری لێوەرنەگرێت وگوێی پێ نەدات وپشتی تێ بکات، بێگومان ئێمە تۆڵە لە تاوانباران دەسێنینەوە، - ئەوانەی بێباوەڕن وگوناھ وتاوان ئەنجام دەدەن وپشت دەکەن لە ئایەتەکانی اللە تەعالا
وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا مُوسَى ٱلْكِتَـٰبَ فَلَا تَكُن فِى مِرْيَةٍۢ مِّن لِّقَآئِهِۦ ۖ وَجَعَلْنَـٰهُ هُدًۭى لِّبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ ﴿٢٣﴾
بەدڵنیاییەوە ئێمە تەوراتمان دا بە موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت)، ئەمجا - ئەی پێغەمبەر- گومانت نەبێت لە گەیشتنت بە موسا لە شەوی ئیسراء ومیعراجدا، وە ئێمە ئەو کتێبەی دابەزییە سەر موسا کردوومانە بە مایەی ھیدایەت وڕێنمونی بۆ نەوەکانی ئیسرائیل. لاپەڕە ٣ لە ٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَجَعَلْنَا مِنْهُمْ أَئِمَّةًۭ يَهْدُونَ بِأَمْرِنَا لَمَّا صَبَرُوا۟ ۖ وَكَانُوا۟ بِـَٔايَـٰتِنَا يُوقِنُونَ ﴿٢٤﴾
وە لەناو نەوەکانی ئیسرائیلیشدا کەسانێکمان کردووە بە پێشەوا وپێشەنگ کە خەڵکی چاویان لێ بکەن وشوێنیان بکەون لە ھەق وڕاستیدا، ئەو پێشەوایانە ڕێنمونی خەڵکیان دەکرد بۆ ھەق وڕاستی بەئیزنی ئێمە، کاتێک ئارامیان گرت لەسەر بەجێھێنانی فەرمانەکانی اللە تەعالا ودوور کەوتنەوە لە نەهی لێکراوەکان، وە ئارامیان گرت لەسەر ئەزیەت وئازاردان لە ڕێگای بانگەواز کردن بۆ لای اللە تەعالا، وە ئەوان باوەڕی تەواویان ھەبوو بەو ئایەتانەی دابەزیوە بۆ سەر پێغەمبەرەکەیان، وە زۆر دڵنیان و باوەڕی تەواویان پێی ھەیە
إِنَّ رَبَّكَ هُوَ يَفْصِلُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ فِيمَا كَانُوا۟ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ﴿٢٥﴾
ئەی پێغەمبەر- بەڕاستی پەروەردگارت لە ڕۆژی قیامەتدا بڕیاری دادگەرانە دەدات لەو شتانەی کە لە دونیا جیاوازی وناکۆکی لە نێوانیاندا ھەبوو لەسەری، ئەوانەی لەسەر ھەقن وئەوانەیشی لەسەر باتڵن ئاشکرا دەکات، وە پاداشتی ھەر کەسێکیشیان بەوەی شایستەیەتی دەداتەوە
أَوَلَمْ يَهْدِ لَهُمْ كَمْ أَهْلَكْنَا مِن قَبْلِهِم مِّنَ ٱلْقُرُونِ يَمْشُونَ فِى مَسَـٰكِنِهِمْ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَـٰتٍ ۖ أَفَلَا يَسْمَعُونَ ﴿٢٦﴾
ئایا ئەوانە کوێرن وبۆیان دەرنەکەوتووە کە پێش ئەوان چەند گەل ونەتەوەمان لەناو برد؟! کە بەناو ئەو ماڵانەدا دێن ودەڕۆن کە ئەوانی تێدا نیشتەجێ بوو بوون پێش لەناوچوونیان، ھیچ پەند وئامۆژگاریان لەحاڵی ئەوان وەرنەگرت، بێگومان لەوەی بەسەر ئەو گەل ونەتەوانەدا ھات لەتیاچوون وسزادان بەھۆی بێباوەڕی وگوناھ و تاوانیانەوە پەند وئامۆژگاری ھەیە بۆ کەسانێک بیکەنە بەڵگە لەسەر ڕاستی ئەو پێغەمبەرانەی لەلایەن اللە تەعالاوە بۆیان ھاتبوون، ئایا ئەوانەی باوەڕیان نییە بە ئایەتەکانی اللە تەعالا نابیستن بیستنێک ڕازی بن بە ئایەتەکانی پەروەردگار وپاشان پەند وئامۆژگاریشی لێوەربگرن؟ !
أَوَلَمْ يَرَوْا۟ أَنَّا نَسُوقُ ٱلْمَآءَ إِلَى ٱلْأَرْضِ ٱلْجُرُزِ فَنُخْرِجُ بِهِۦ زَرْعًۭا تَأْكُلُ مِنْهُ أَنْعَـٰمُهُمْ وَأَنفُسُهُمْ ۖ أَفَلَا يُبْصِرُونَ ﴿٢٧﴾
ئایا ئەوانەی باوەڕیان بە زیندووبونەوە نییە، نابینن کە بێگومان ئێمە ئەو ئاو وبارانە دەنێرین بۆ ئەو زەوییە وشک وڕەقانەی کە ھیچ جۆرە ڕووەک وگژوگیایەکی لێ نییە، دوای بە ھۆی ئەو بارانەوە لەو زەوییە وشک ومردووە کشتوکاڵ ودانەوێڵە وگژوگیا دەردەھێنین کە خۆیان وئاژەڵ ومەڕ وماڵاتەکانیشیان لێی دەخۆن؟! ئایا ئەوانە بەچاوی خۆیان ئەوە نابینن، وە نازانن ئەوەی ڕووەکی لە زەوی وشک وڕەق سەوز کرد ودەرھێنا دەسەڵاتی ئەوەیشی ھەیە کە مردووەکان زیندوو بکاتەوە
وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَـٰذَا ٱلْفَتْحُ إِن كُنتُمْ صَـٰدِقِينَ ﴿٢٨﴾
ئەوانەی باوەڕیان بە زیندووبونەوە نەبوو، پەلەیان بوو لەھاتنی سزا ودابەزینی بۆ سەریان، دەیانووت: ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن ئەم بەڵێن وحوکم وبڕیاردانە لە نێوانماندا لە ڕۆژیی قیامەت کەی ڕوو دەدات، گوایە بەقسەی ئێوە سەرەنجامی ئێمە بۆ ئاگر بێت وسەرەنجامی ئێوەیش بۆ بەھەشت؟!
قُلْ يَوْمَ ٱلْفَتْحِ لَا يَنفَعُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ إِيمَـٰنُهُمْ وَلَا هُمْ يُنظَرُونَ ﴿٢٩﴾
ئەی پێغەمبەر- پێیان بڵێ: ئەو بەڵێنە ڕۆژی قیامەت دێتە دی، بێگومان ئەو ڕۆژە ڕۆژی جیاكردنەوەیە لە نێوان بەندەکاندا، ئەو ڕۆژەی ئەوانەی لە دونیادا بێباوەڕ بوون، باوەڕھێنان ھیچ سوود وقازانج ناگەیەنێت پێیان کاتێک بە چاوی خۆیان ڕۆژی قیامەت دەبینن، ئەوانە مۆڵەتیشیان نادرێت ومردنیشیان دواناخرێت بۆ ئەوەی تەوبە بکەن و بگەرێنەوە بۆ لای پەروەردگاریان
فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَٱنتَظِرْ إِنَّهُم مُّنتَظِرُونَ ﴿٣٠﴾
ئەی پێغەمبەر- ڕوویان لێوەربگێڕە وھیچ گوێ مەدە بەوانەی لەناو گومڕایی وسەرلێشێواویدا ڕۆچوون، وە چاوەڕی بکە بزانە چیان بەسەر دێت، وە بێگومان ئەوانیش چاوەڕێی ئەو سزایەن کەبەڵێنیان پێدراوە. لاپەڕە ٤ لە ٤ moc.hgelp
بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن