يَـٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِىُّ ٱتَّقِ ٱللَّهَ وَلَا تُطِعِ ٱلْكَـٰفِرِينَ وَٱلْمُنَـٰفِقِينَ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمًۭا ﴿١﴾
ئەی پێغەمبەر- خۆت وئەو باوەڕدارانەیشی لە گەڵتدان لەسەر تەقوای اللە تەعالا دامەزراوبن بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی ودوور کەوتنەوە لە ڕێگرییەکانی، وە تەنھا لەویش بترسن، وە گوێڕایەڵ وفەرمانبەرداری بێباوەڕان ودووڕوان مەبە لەوەی ئارەزوویان پێی خۆشە، بێگومان اللە تەعالا زۆر زانایە بەو فڕوفێڵەی بێباوەڕان ودووڕوەکان ئەیکەن، وە زۆریش داناو کاربەجێیە لە بەدیھێنراوەکانی وبەڕێوەبردنیدا
وَٱتَّبِعْ مَا يُوحَىٰٓ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرًۭا ﴿٢﴾
وە شوێن ئەو وەحی ونیگایە بکەوە کە پەروەردگارت بۆی دابەزاندوویت، بێگومان اللە تەعالا ئاگادارە بەوەی ئەنجامی دەدەن، ھیچ شتێکی لەو کارانە لێ ون نابێت، وە پاداشتی چاکەکارانتان دەداتەوە وتۆڵەیش لە خراپەکارنتان دەسێنێتەوە
وَتَوَكَّلْ عَلَى ٱللَّهِ ۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ وَكِيلًۭا ﴿٣﴾
لە تەواوی کارەکانتدا، تەنھا پشت بە اللە تەعالا ببەستە، وە ھەر ئەویش بەسە پارێزەری ئەو بەندانەی بێت کەپشتی پێ دەبەستن
مَّا جَعَلَ ٱللَّهُ لِرَجُلٍۢ مِّن قَلْبَيْنِ فِى جَوْفِهِۦ ۚ وَمَا جَعَلَ أَزْوَٰجَكُمُ ٱلَّـٰٓـِٔى تُظَـٰهِرُونَ مِنْهُنَّ أُمَّهَـٰتِكُمْ ۚ وَمَا جَعَلَ أَدْعِيَآءَكُمْ أَبْنَآءَكُمْ ۚ ذَٰلِكُمْ قَوْلُكُم بِأَفْوَٰهِكُمْ ۖ وَٱللَّهُ يَقُولُ ٱلْحَقَّ وَهُوَ يَهْدِى ٱلسَّبِيلَ ﴿٤﴾
ھەروەکو اللە تەعالا دوو دڵی لە سینگی ھیچ پیاوێكدا دانەناوە، ھەروەھا ئەوەیشی دانەناوە بەژنەکانتان بڵێن: ئێوە وەک دایکمانن ولێمان حەرامن، ھەروەھا اللە تەعالا بە کوڕکراوەکانی نەکردووەتە کوڕی نەسەب وپشتی خۆتان، بێگومان (ظھار) کردن بریتیە لەوەی پیاوێک ژنی خۆی لەسەر خۆی حەرام بکات وپێی بڵێ: تۆ وەک پشتی دایکم وایت بۆم، ھەروەھا بە کوڕکردنیش حەرام کراوە: لەسەردەمی نەفامیدا بەکوڕکردن ھەبوو (ئەویش بەو شێوەیە بوو کەسێک دەھات کۆیلەیەکی دەکرد بەکوڕی خۆی ودواتر خەڵکی ئەو کۆیلەیان بەکوڕی فڵان کەس بانگ دەکرد) بەڵام کاتێک ئیسلام ھات ئەمەی یاساغ کرد ونەیھێشت، ئەوە قسەی سەر زارەکیتانە کە بەژنی خۆتان بڵێن وەک دایکم وایت یان کۆیلەیەک بڵێن کوڕی خۆم، وتەیەکە بەزاری خۆتان دووبارەی دەکەنەوە، وە ھیچ ھەقیقەت وڕاستی نییە، چونکە ژنی خۆت دایکت نییە، وە ئەوەیشی بانگی دەکەیت کوڕم کوڕی خۆت نییە، اللە تەعالایش ھەق وڕاستی دەڵێت، تاوەکو بەندەکانی کاری پێ بکەن، وە ھەر ئەو زاتە پیرۆزە ڕێنمونی خەڵک دەکات بۆ ڕێگای ڕاست
ٱدْعُوهُمْ لِـَٔابَآئِهِمْ هُوَ أَقْسَطُ عِندَ ٱللَّهِ ۚ فَإِن لَّمْ تَعْلَمُوٓا۟ ءَابَآءَهُمْ فَإِخْوَٰنُكُمْ فِى ٱلدِّينِ وَمَوَٰلِيكُمْ ۚ وَلَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌۭ فِيمَآ أَخْطَأْتُم بِهِۦ وَلَـٰكِن مَّا تَعَمَّدَتْ قُلُوبُكُمْ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورًۭا رَّحِيمًا ﴿٥﴾
ئەوانەی ئێوە وا دەزانن کوڕتانن وکردوتانن بە کوڕی خۆتان بەناوی باوکی ڕاستی خۆیانەوە بانگیان بکەن، ھەر ئەوەیش ڕاستر ودادەپەروەرانەیە لای اللە تەعالا، ئەگەر ھاتوو باوکی ئەوانەتان نەدەناسی تا بەناوی باوکیانەوە بانگیان بکەن، ئەوانە برای ئاینی وئازادکراوی ئێوەن، بە برای من یان ئامۆزا بانگیان بکەن، ھیچ گوناھێکتان لەسەر نییە ئەگەر بەھەڵە نەسەبی کەسێکتان دابێتە پاڵ کەسێکی تر، بەڵام گوناھبار دەبن ئەگەر بەدەست ئەنقەصەد وعەمدی وا بڵێن:اللە تەعالا لێبووردەیە بۆ ئەو بەندانەی کە تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆ لای، وە زۆریش میھرەبان وبە بەزەییە بەرامبەریان چونکە سزایان نادات لەسەر وتنی گوفتارێک بەھەڵە
ٱلنَّبِىُّ أَوْلَىٰ بِٱلْمُؤْمِنِينَ مِنْ أَنفُسِهِمْ ۖ وَأَزْوَٰجُهُۥٓ أُمَّهَـٰتُهُمْ ۗ وَأُو۟لُوا۟ ٱلْأَرْحَامِ بَعْضُهُمْ أَوْلَىٰ بِبَعْضٍۢ فِى كِتَـٰبِ ٱللَّهِ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ وَٱلْمُهَـٰجِرِينَ إِلَّآ أَن تَفْعَلُوٓا۟ إِلَىٰٓ أَوْلِيَآئِكُم مَّعْرُوفًۭا ۚ كَانَ ذَٰلِكَ فِى ٱلْكِتَـٰبِ مَسْطُورًۭا ﴿٦﴾
پێغەمبەر موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) لەخودی باوەڕداران بۆ خۆیان باشترە لە ھەموو ئەو شتانەی بانگیان دەکات بۆی، ھەرچەند نەفس ودەروونی خۆیان حەز بەشتی تر بکەن، وە خێزانەکانی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) وەک دایکی ھەموو باوەڕداران وان، حەرامە دوای مردنی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ھیچ کەسێک لە باوەڕداران ئەوان بخوازێت، وە ئەوانەی بەنەسەب خزم ونزیکی یەکترن لەپێشترن میرات لەیەکتری وەربگرن، ئەمەش لە حوکمی اللە تەعالا لە میرات گرتن لاپەڕە ١ لە ١٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر بەھۆی باوەڕ وکۆچکردنەوەیە لە رێگای اللە، (لەسەرەتای ئیسلامەوە باوەڕداران بەھۆی باوەڕ وکۆچکردنەوە میراتیان لەیەکتری وەردەگرت، بەڵام دواتر ئەم حوکمە سڕایەوە) - ئەی باوەڕداران- مەگەر تەنھا کاتێک نەبێت خۆتان وەسیەت بکەن بۆ خزمان ودۆستانێک کە میراتتان لێ نابەن بەشیان بدرێت لە میراتییەکەتان بەھۆی ئەوەی چاکەی لەگەڵ کردویت تۆیش بتەوێت چاکەی لەگەڵ بکەیتەوە، ئەم حوکم وبڕیارەی باسکرا لە (لوح المحفوظ) دا نوسراوەتەوە وپێویستە کاری پێ بکرێت
وَإِذْ أَخَذْنَا مِنَ ٱلنَّبِيِّـۧنَ مِيثَـٰقَهُمْ وَمِنكَ وَمِن نُّوحٍۢ وَإِبْرَٰهِيمَ وَمُوسَىٰ وَعِيسَى ٱبْنِ مَرْيَمَ ۖ وَأَخَذْنَا مِنْهُم مِّيثَـٰقًا غَلِيظًۭا ﴿٧﴾
ئەی پێغەمبەر - باسی ئەوە بکە بۆ گەلەکەت کاتێک پەیمانێکی بەھێز وبتەومان وەرگرت لە پێغەمبەران کە بەتاک وتەنھایی اللە تەعالا بپەرستن وھیچ شتێکیش نەکەن بەشەریک وھاوەڵی، وە ئەوەیشی لە وەحی ونیگا بۆیان دابەزیوە بیگەیەنن بە خەڵکی، ئەو پەیمان وبەڵێنەمان بەتایبەت لە تۆ ونوح وئیبراهیم وموسا وعیسای کوڕی مەریەم وەرگرت، پەیمانێکی بەھێز وبتەومان لێوەرگرتن کە وەفا بکەن وپەیوەست بن بە گەیاندنی پەیامەکانی اللە تەعالا کە وەک ئەمانەت پارێزێک خراوەتە ئەستۆیانەوە
لِّيَسْـَٔلَ ٱلصَّـٰدِقِينَ عَن صِدْقِهِمْ ۚ وَأَعَدَّ لِلْكَـٰفِرِينَ عَذَابًا أَلِيمًۭا ﴿٨﴾
اللە تەعالا ئەم پەیمانە بەھێز وبتەوەی لە پێغەمبەران وەرگرت تاوەکو اللە تەعالا پرسیار لە ڕاستگۆیانی پێغەمبەران بکات کە ئایا پەیامەکەیان بەجوانی گەیاندووە، ئەمەش بۆ دەمکوتکردنی بێباوەڕانە، اللە تەعالا لە ڕۆژی قیامەتدا سزای پڕ ئێش وئازاری ئامادە کردووە کە بریتیە لە سزای ئاگری دۆزەخ بۆ ئەوانەی باوەڕیان بەزاتی خۆی و پێغەمبەرەکانی نییە
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱذْكُرُوا۟ نِعْمَةَ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ جَآءَتْكُمْ جُنُودٌۭ فَأَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ رِيحًۭا وَجُنُودًۭا لَّمْ تَرَوْهَا ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرًا ﴿٩﴾
بما تعملون بصيرا ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بە اللە تەعالا وکار وکردەوە چاکەکانتان بەپێی شەریعەتەکەی ئەنجامداوە، باسی ئەو ناز ونیعمەتانەی اللە تەعالا بکەن بەسەرتانەوەیە کاتێک لەشکر وسوپای بێباوەڕان ھەموو کۆبوونەوە وھاتنە سەر شاری مەدینە بۆ جەنگ کردن لەگەڵتان، وە دووڕوو وجولەکەکانیش پشتیوانی ئەوان بوون، لەو کاتەدا ڕەشەبایەکی بەھێزمان وەک ڕەشەبای (سەبا) ھەڵکردە سەریان، بە ھۆیەوە پێغەمبەر وسوپای ئیسلامی سەرکەوتن بەسەریاندا، ھەروەھا لە ئاسمانەوە فریشتەمان ناردە سەریان کە ئەوان بەچاو نەیاندەبینین، لە ئەنجامدا بێباوەڕان پشتیان ھەڵکرد وتێکشکان وھەڵھاتن ودەسەڵاتی ھیچیان نەما، وە اللە تەعالا ھەموو ئەو کردەوانەی ئێوە دەیکەن دەیانبینێت، وە ھیچ شتێکی لێ شاراوە نییە، وە پاداشتی ھەموو کارەکانیشتان دەداتەوە
إِذْ جَآءُوكُم مِّن فَوْقِكُمْ وَمِنْ أَسْفَلَ مِنكُمْ وَإِذْ زَاغَتِ ٱلْأَبْصَـٰرُ وَبَلَغَتِ ٱلْقُلُوبُ ٱلْحَنَاجِرَ وَتَظُنُّونَ بِٱللَّهِ ٱلظُّنُونَا۠ ﴿١٠﴾
کاتێک بێباوەڕان لەسەرو خوارووی شیوەکەوە بۆتان ھاتن لە ھەردوو ڕووی ڕۆژەھەڵات وڕۆژئاواوە، ئەو کاتە چاوەکان ھەموو ئەبڵەق بووبوون تەنھا چاویان لەسەر دوژمن بوو، وە دڵەکانیش لەترسا گەشتبووە گەروو، وە گومانی جۆراو جۆرتان بە اللە تەعالا دەبرد، جارێک گومانتان دەبرد کە سەربکەون، جارێکی تریش گومانی نائومێد بوون بەسەرکەوتن
هُنَالِكَ ٱبْتُلِىَ ٱلْمُؤْمِنُونَ وَزُلْزِلُوا۟ زِلْزَالًۭا شَدِيدًۭا ﴿١١﴾
لەو ھەڵوێستە ولە جەنگی خەندەقدا باوەڕداران تاقیکرانەوە بەوەی دوژمنەکانیان لە ھەموو لایەکەوە ھاتنە سەریان وکۆبوونەوە دژیان، وە ڕاوەشێنران بەڕاوەشاندنێکی توند لەتاو ترسێکی زۆر، بەم تاقیکردنەوەش باوەڕداران دەرکەوتن وجیاکرانەوە لە دووڕوەکان
وَإِذْ يَقُولُ ٱلْمُنَـٰفِقُونَ وَٱلَّذِينَ فِى قُلُوبِهِم مَّرَضٌۭ مَّا وَعَدَنَا ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥٓ إِلَّا غُرُورًۭا ﴿١٢﴾
لەو ڕۆژەدا دووڕوو وئیمان لا وازەکان ئەوانەی گومان لە دڵیاندا ھەبوو (دڵیان نەخۆش بوو) وتیان: بێگومان ئەو بەڵێنەی اللە وپێغەمبەرەکەی پێیانداین کە سەردەکەوین بەسەر دوژمنەکانمان ودەسەڵاتمان ئەبێت بەسەریاندا ھەمووی بەڵێنی بێ بنەما وناڕاست ودوور لە ھەقیقەت وفریودان بوو. لاپەڕە ٢ لە ١٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَإِذْ قَالَت طَّآئِفَةٌۭ مِّنْهُمْ يَـٰٓأَهْلَ يَثْرِبَ لَا مُقَامَ لَكُمْ فَٱرْجِعُوا۟ ۚ وَيَسْتَـْٔذِنُ فَرِيقٌۭ مِّنْهُمُ ٱلنَّبِىَّ يَقُولُونَ إِنَّ بُيُوتَنَا عَوْرَةٌۭ وَمَا هِىَ بِعَوْرَةٍ ۖ إِن يُرِيدُونَ إِلَّا فِرَارًۭا ﴿١٣﴾
ئەی پێغەمبەر - باسی ئەوە بۆ باوەڕداران بکە کاتێک دەستەیەک لە دووڕوان بە خەڵکی مەدینەیان وت: ئەی خەڵکی یەثرب (یەثرب: پێش ئیسلام ناوی مەدینە بوو) ئێوە لێرە لای خوارووی چیای سەلع كە نزیک خەندەقە شوێنی مانەوەتان نییە بگەڕێنەوە ماڵەکانتان، دەستەیەکی تریان داوای مۆڵەتیان دەکرد لە پێغەمبەر (صلی الللە علیە وسلم) بۆ ئەوەی بگەرێنەوە ماڵەکانیان بە بیانووی ئەوەی ماڵەکانیان پارێزراو نییە ودیارە لە دوژمنەوە، نەخێر وانییە لەڕاستیدا ماڵەکانیان دیار نەبوو لە دوژمنەوە وەک گومانیان دەبرد، بەڵکو بەو بڕ وبیانووە درۆیانە دەیانویست لە دوژمن ھەڵبێن
وَلَوْ دُخِلَتْ عَلَيْهِم مِّنْ أَقْطَارِهَا ثُمَّ سُئِلُوا۟ ٱلْفِتْنَةَ لَـَٔاتَوْهَا وَمَا تَلَبَّثُوا۟ بِهَآ إِلَّا يَسِيرًۭا ﴿١٤﴾
ئەگەر دوژمن لە ھەموو لایەکی مەدینەوە بھاتایەتە سەریان، پاشان داوایان لەو دووڕوانە بکردایە کە بگەڕێنەوە سەر کوفر وھاوەڵ بڕیاردان بۆ اللە تەعالا، بێگومان گوێڕایەڵی دوژمنەکانیان دەبوون، ھیچ شتێک ڕێگری پاشگەز بوونەوە وگەڕانەوەیانی بۆ سەر بێباوەڕی نەکرد کەمێکیان نەبێت
وَلَقَدْ كَانُوا۟ عَـٰهَدُوا۟ ٱللَّهَ مِن قَبْلُ لَا يُوَلُّونَ ٱلْأَدْبَـٰرَ ۚ وَكَانَ عَهْدُ ٱللَّهِ مَسْـُٔولًۭا ﴿١٥﴾
ئەو دووڕوانە لە غەزای ئوحودیش پاش ھەڵھاتنیان لە جەنگەکە بەڵێنیاندا بە اللە تەعالا: ئەگەر جارێکی تر اللە (جل جلالە) جەنگێکی تریان پیشان بدات ئەوە بێگومان لەگەڵ دوژمندا دەجەنگن، وە ھەرگیز لەترسیشدا پشت ھەڵناکەن وڕاناکەن، بەڵام بەڵێنەکەیان شکاند، وە بەندەکان بەرپرسن لەو بەڵێنەی داویانە بە اللە تەعالا، وە لە پاشەڕۆژیشدا لێیان دەپرسێتەوە
قُل لَّن يَنفَعَكُمُ ٱلْفِرَارُ إِن فَرَرْتُم مِّنَ ٱلْمَوْتِ أَوِ ٱلْقَتْلِ وَإِذًۭا لَّا تُمَتَّعُونَ إِلَّا قَلِيلًۭا ﴿١٦﴾
ئەی پێغەمبەر- بەو دووڕوانە بڵێ: ھەڵھاتن لەجەنگ لەترسی مردن یان کوشتن ھیچ سوودێکتان پێ ناگەیەنێت، چونکە کاتی مردن دیاریکراوە وبڕاوەتەوە، خۆ ئەگەر ڕاتانکرد وھەڵھاتن بەڵام کاتی مردنتان نەھاتبوو، ئەوا بە ئەندازەی تەمەنی دیاریکراوتان ڕادەبوێرن وژیان دەبەنە سەر، ئەمەش بەراوورد کردن بە ژیانی دواڕۆژ ھەر زۆر کەمە. ي
قُلْ مَن ذَا ٱلَّذِى يَعْصِمُكُم مِّنَ ٱللَّهِ إِنْ أَرَادَ بِكُمْ سُوٓءًا أَوْ أَرَادَ بِكُمْ رَحْمَةًۭ ۚ وَلَا يَجِدُونَ لَهُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ وَلِيًّۭا وَلَا نَصِيرًۭا ﴿١٧﴾
ولا نص يرا - ئەی پێغەمبەر- بڵێ: کێ ھەیە ئێوە لە اللە تەعالا بپارێزێت وبەرگریتان لێ بکات ئەگەر ئەو بیەوێت زیانتان پێ بگەیەنێت بە مردن یان کوشتن، یان بیەوێت تووشی ڕەحمەت وبەزەیی خۆیتان بکات، ھیچ کەسێک نییە بەرگری ئەوەتان لێ بکات، وە ئەو دووڕوانە جگە لە اللە تەعالا پشتیوانێک نابیننەوە پشتیوانیان بێت و کاروبارەکانیان بەڕێوە ببات، یان یارمەتیدەرێک بیانپارێزێت لەسزا وتۆڵەی پەروەردگار
۞ قَدْ يَعْلَمُ ٱللَّهُ ٱلْمُعَوِّقِينَ مِنكُمْ وَٱلْقَآئِلِينَ لِإِخْوَٰنِهِمْ هَلُمَّ إِلَيْنَا ۖ وَلَا يَأْتُونَ ٱلْبَأْسَ إِلَّا قَلِيلًا ﴿١٨﴾
اللە تەعالا ئاگاداری ئەوانەتانە کە ئاستەنگ دروست دەکەن وکەسانی ترتان لەجەنگ وجیھاد سارد دەکەنەوە لەگەڵ پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) دا، وە بە براکانیان دەڵێن: وەرن بۆ لا مان ولەگەڵ پێغەمبەردا جەنگ وجیھاد مەکەن تاوەکو نەکوژرێن، بێگومان ئێمە دەترسێین کە ئێوە بکوژرێن، ئەو سەرشۆڕانە بەدەگمەن نەبێت، نایەن بۆ جەنگ کردن وبەشداری ناکەن تێیدا، ئەویش تەنھا بۆ ئەوەی عەیب وعار وتانەدان لەخۆیان دوور بخەنەوە، نەک بۆ ئەوەی بیانەوێت ئاینی اللە تەعالا وپێغەمبەرەکەی سەربخەن. لاپەڕە ٣ لە ١٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
أَشِحَّةً عَلَيْكُمْ ۖ فَإِذَا جَآءَ ٱلْخَوْفُ رَأَيْتَهُمْ يَنظُرُونَ إِلَيْكَ تَدُورُ أَعْيُنُهُمْ كَٱلَّذِى يُغْشَىٰ عَلَيْهِ مِنَ ٱلْمَوْتِ ۖ فَإِذَا ذَهَبَ ٱلْخَوْفُ سَلَقُوكُم بِأَلْسِنَةٍ حِدَادٍ أَشِحَّةً عَلَى ٱلْخَيْرِ ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ لَمْ يُؤْمِنُوا۟ فَأَحْبَطَ ٱللَّهُ أَعْمَـٰلَهُمْ ۚ وَكَانَ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرًۭا ﴿١٩﴾
ه يسيرا - ئەی باوەڕداران- ئەوانە زۆر ڕژد وچروک وبەخیلن، ماڵ وسامانیان نابەخشن ویارمەتیتان نادەن، بەگیان ونەفسی خۆشیان ھەر ڕژد وچروکن لە گەڵتاندا دژ بە بێباوەڕان ناجەنگن، وە ڕژد وچروکیشن بە مەوەدە وخۆشەویستیان، بۆیە دەبینیت ئێوەیان ھیچ خۆش ناویت، جا کاتێکیش ترس ڕوویان تێ بکات لەکاتی ڕووبەڕوبونەوە لەگەڵ دوژمندا، - ئەی پێغەمبەر- دەیانبینیت بە جۆرێک تەماشات دەکەن لەترسی جەنگ چاویان بەملاو ئەولادا دەسوڕێت وەک سوڕانی چاوی ئەو کەسەی لەسەرەمەرگدایە، جا کاتێک جەنگ کۆتایی ھات وترسیان نەما ودڵنیابوونەوە، بەزمانی تیژیان زمانتان لێ درێژ دەکەن وبەتانە وتەشەر ئازارتان دەدەن، ڕژد وچروکن لە غەنیمەت و دەستکەوتەکانی جەنگ وبەشوێنیدا دەگەڕێن، ئەوانەی ئەمە سیفات وڕەوشتیانە بەڕاستی باوەڕیان نەھێناوە، بۆیە اللە تەعالایش پاداشتی کار وکردەوەکانیانی بەتاڵ و پوچەڵ کردەوە، ئەم بەتاڵ وپوچەڵ کردنەوەیەش بۆ اللە تەعالا زۆر ئاسانە
يَحْسَبُونَ ٱلْأَحْزَابَ لَمْ يَذْهَبُوا۟ ۖ وَإِن يَأْتِ ٱلْأَحْزَابُ يَوَدُّوا۟ لَوْ أَنَّهُم بَادُونَ فِى ٱلْأَعْرَابِ يَسْـَٔلُونَ عَنْ أَنۢبَآئِكُمْ ۖ وَلَوْ كَانُوا۟ فِيكُم مَّا قَـٰتَلُوٓا۟ إِلَّا قَلِيلًۭا ﴿٢٠﴾
ئەو ترسنۆکانە وا گومان دەبەن ئەو دەستە وتاقم وکۆمەڵانەی کۆبوونەوە بۆ جەنگ کردن دژ بە پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) وباوەڕداران ناڕۆنەوە تاوەکو لە ڕیشەوە کۆتایی بە باوەڕداران نەیەنن، وە ئەگەر جارێکی تریش ڕێکكەوت ئەو دەستە وتاقم وکۆمەڵانە گەڕانەوە بۆ ھێرش کردنە سەر شاری مەدینە ئاواتە خوازن لە دەرەوەی مەدینە لەو دەشتە لەگەڵ دەشتەکییەکاندا بن، وە لەدوورەوە پرسیاری ئێوەیان بکردایە وھەواڵی مەدینەیان بپرسیایە، کەچی ڕوویداوە لەپاش جەنگ کردنی دوژمنان لەگەڵتاندا؟ - ئەی باوەڕداران- ئەوانە ئەگەر لەگەڵ ئێوەشدا بوونایە کەمێکیان نەبێت کەسیان ھاوشانی ئێوە بەشداری جەنگیان نەدەکرد، دەی ئێوەیش گوێیان مەدەنێ، وە ھیچ خەفەتیشی پێ مەخۆن
لَّقَدْ كَانَ لَكُمْ فِى رَسُولِ ٱللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌۭ لِّمَن كَانَ يَرْجُوا۟ ٱللَّهَ وَٱلْيَوْمَ ٱلْـَٔاخِرَ وَذَكَرَ ٱللَّهَ كَثِيرًۭا ﴿٢١﴾
بە دڵنیاییەوە لەوەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) دەیفەرموێت وە لەوەیش ئەو پێی ھەڵدەستێ وئەنجامی دەدات پێشەنگ وقدوەیەکی چاکتان بۆ ھەیە تاوەکو چاوی لێ بکەن، بێگومان ئەو پێغەمبەرە (صلی اللە علیە وسلم) خودی خۆی ئامادە بوو وبەشداری جەنگەکەی کرد، ئیتر چۆن ئێوە بەڕۆح وگیانی خۆتان ڕژدی وچروکی دەکەن وئامادە نابن؟ بێگومان کەسێک دەست بە سوننەت وڕەوشتە بەرزەکانیەوە دەگرێت کە ئومێدی بە اللە تەعالا وڕۆژی دوایی ھەبێت بگاتەوە پێیان، وە کاری بۆ دەکات وخۆی بۆ ئامادە دەکات، وە زۆریش یادی اللە تەعالا دەکات، بەڵام ئەوەی ئومێدی نییە بگات بە ڕۆژی دوایی وزۆریش یادی اللە تەعالا ناکات، بێگومان چاو لە پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ناکات ونایکاتە پێشەنگ وقدوەی خۆی
وَلَمَّا رَءَا ٱلْمُؤْمِنُونَ ٱلْأَحْزَابَ قَالُوا۟ هَـٰذَا مَا وَعَدَنَا ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥ وَصَدَقَ ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥ ۚ وَمَا زَادَهُمْ إِلَّآ إِيمَـٰنًۭا وَتَسْلِيمًۭا ﴿٢٢﴾
وتسليما باوەڕداران کاتێک ئەو دەستە وتاقمانەیان بینی کە کۆبوونەتەوە بۆ کوشتار وجەنگ كردن لەگەڵیان، وتیان: ئەمە ئەو تاقیکردنەوە وناڕەحەتی وسەرکەوتنانەیە کە اللە تەعالا وپێغەمبەرەکەی بەڵێنیان پێدابووین، اللە تەعالا وپێغەمبەرەکەی لەمەدا ڕاستیان کرد، ھەرچییەکیان وت ھاتەدی، لەبەر ئەوە بینین وتەماشاکردنی ئەو دەستە و تاقمانەی ھێزی کوفر کە چوار دەوریان دابوون تەنھا باوەڕیان بە اللە تەعالا وملکەچییان بۆی پێی زیاد کرد
مِّنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌۭ صَدَقُوا۟ مَا عَـٰهَدُوا۟ ٱللَّهَ عَلَيْهِ ۖ فَمِنْهُم مَّن قَضَىٰ نَحْبَهُۥ وَمِنْهُم مَّن يَنتَظِرُ ۖ وَمَا بَدَّلُوا۟ تَبْدِيلًۭا ﴿٢٣﴾
لەناو باوەڕداراندا پیاوانێک ھەن ڕاستیان کرد لەگەڵ اللە تەعالا، وە بە وەفا بوون وئەو پەیمانەی دابوویان پێی بەجێیان ھێنا کە دامەزراو دەبن وئارام دەگرن لەسەر جیھاد و تێکۆشان لە پێناو اللە تەعالادا، ھەندێکیان مردن یان لەپێناو ئەودا کوژران، وە ھەندێکی تریشیان چاوەڕێی شەھید بوون لە پێناو اللە تەعالادا دەکەن، ئەوانە ئەو پەیمان و بەڵێنەی دابوویان بە اللە تەعالا ھیچ گۆڕانکاریەکیان تێدا نەکرد ولەسەری بەردەوام بوون، وەک دووڕوەکانیان نەکرد کە پەیمان وبەڵێنەکانیان لەگەڵیدا شکاند. لاپەڕە ٤ لە ١٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
لِّيَجْزِىَ ٱللَّهُ ٱلصَّـٰدِقِينَ بِصِدْقِهِمْ وَيُعَذِّبَ ٱلْمُنَـٰفِقِينَ إِن شَآءَ أَوْ يَتُوبَ عَلَيْهِمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ غَفُورًۭا رَّحِيمًۭا ﴿٢٤﴾
تاوەکو اللە تەعالا پاداشتی ڕاستگۆکانیان بداتەوە، ئەوانەی کە بەوەفا بوون لەگەڵ ئەو بەڵێنەی دابوویان بە اللە، بە ڕاستگۆیی خۆیان وبە وەفایی لەگەڵ بەڵێنەکانیان، وە ئەگەر ویستی سزای دووڕوەکانیش بدات، ئەوانەی بەڵێنەکانیان شکاند وخاوەنی قسەی خۆیان نەبوون، ئەویش بەوەی پێش ئەوەی تەوبە بکەن لە کوفر وبێباوەڕی بیانمرێنێت، یان تەوبەیان لێ وەربگرێت، بەوەی موەفەق وسەرکەوتویان بکات بۆ تەوبە کردن، وە اللە تەعالا لێبوردەیە بۆ ئەوانەی تەوبە دەکەن لە گوناھەکانیان و دەگەڕێنەوە بۆ لای، وە زۆریش میھرەبان وبەبەزەییە بەرامبەریان
وَرَدَّ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِغَيْظِهِمْ لَمْ يَنَالُوا۟ خَيْرًۭا ۚ وَكَفَى ٱللَّهُ ٱلْمُؤْمِنِينَ ٱلْقِتَالَ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ قَوِيًّا عَزِيزًۭا ﴿٢٥﴾
اللە تەعالا قوڕەیش وغەتەفان وئەوانەیش لەگەڵیاندا بوون بە نائومێدی ودۆڕاوی وڕق وکینەوە گەڕاندەوە، چونکە ئەوەی بەتەمای بوون لە کیسیان چوو، وە نەیانتوانی باوەڕداران لە ڕیشەوە دەربھێنن ولەناویان ببەن، اللە تەعالا بەسە کە پشتیوانی باوەڕداران بێت لەجەنگ وکوشتاریان لەگەڵ بێباوەڕان، یاخود اللە تەعالا جەنگ و کوشتاری لەباوەڕدارن دوور خستەوە، بەوەی ڕەشەبای ھەڵکردە سەر بێباوەڕان وفریشتەی دابەزاند بۆ یارمەتیدانی باوەڕداران، وە اللە تەعالا بەھێزە وزاڵ وبەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا، وە ھیچ کەس زاڵ نابێت بەسەریدا، بەڵكو ئەو سەرکەوتووە بەسەریدا وزەلیلی کردووە
وَأَنزَلَ ٱلَّذِينَ ظَـٰهَرُوهُم مِّنْ أَهْلِ ٱلْكِتَـٰبِ مِن صَيَاصِيهِمْ وَقَذَفَ فِى قُلُوبِهِمُ ٱلرُّعْبَ فَرِيقًۭا تَقْتُلُونَ وَتَأْسِرُونَ فَرِيقًۭا ﴿٢٦﴾
فر يقا اللە تەعالا ئەو جولەکانەی لە قەڵا وشوراکانیان ھێنایە خوارەوە کە یارمەتی قوڕەیش وغەتەفانیاندا لەو غەزایەدا، وە ترسی خستە دڵ ودەروونیانەوە، - ئەی باوەڕداران- ئێوە کۆمەڵ ودەستەیەکیان دەکوژن وکۆمەڵ ودەستەیەکی تریشیان بەدیل دەگرن
وَأَوْرَثَكُمْ أَرْضَهُمْ وَدِيَـٰرَهُمْ وَأَمْوَٰلَهُمْ وَأَرْضًۭا لَّمْ تَطَـُٔوهَا ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرًۭا ﴿٢٧﴾
اللە تەعالا دوای لەناو بردنیان ئێوەی کرد بەخاوەنی زەوی وزار وکشتوکاڵ وباخە خورماکانیان، وە ماڵ وسامانەکانی تریشیانی کردە موڵک وبەشی ئێوە، وە زەوی و زاری خەیبەریش کە ھێشتا نەچوونەتە ناویەوە کردە موڵکی ئێوە، بەڵام دواتر دەچنە ناویەوە وئەوێش لەچنگیان دەردەھێنن، ئەمەش بەڵێن وموژدەیە بۆ باوەڕداران، وە اللە تەعالا بەسەر ھەموو شتێکدا بەدەسەڵاتە، وە ھیچ شتیک دەسەوسانی ناکات
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِىُّ قُل لِّأَزْوَٰجِكَ إِن كُنتُنَّ تُرِدْنَ ٱلْحَيَوٰةَ ٱلدُّنْيَا وَزِينَتَهَا فَتَعَالَيْنَ أُمَتِّعْكُنَّ وَأُسَرِّحْكُنَّ سَرَاحًۭا جَمِيلًۭا ﴿٢٨﴾
ئەی پێغەمبەر بڵێ بەخێزانەکانت (بەژنەکانت) کاتێک داوای زیاد کردنی بژێویت لێدەکەن، وە تۆیش ناتوانیت بژێوییەکانیان بۆ زیاد بکەیت، پێیان بڵێ: ئەگەر ژیان و لەزەت وخۆشی وجوانییەکانی دونیاتان دەوێت وەرن بۆ لا م لەوەی دەدرێت بە ئافرەتانی تەڵاقدراو دەتاندەمێ تاوەکو بۆخۆتان خۆش پێی بژین، وە بەبێ زیان وئازاردان تەڵاقتان دەدەم ولێتان جیا دەبمەوە
وَإِن كُنتُنَّ تُرِدْنَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَٱلدَّارَ ٱلْـَٔاخِرَةَ فَإِنَّ ٱللَّهَ أَعَدَّ لِلْمُحْسِنَـٰتِ مِنكُنَّ أَجْرًا عَظِيمًۭا ﴿٢٩﴾
وە ئەگەر ڕەزامەندی اللە تەعالا وپێغەمبەرەکەیشتان دەوێت، وە لە دواڕۆژدا بەھەشتان دەستکەوێت، ئەوا لەسەر ئەوە حاڵەی تێیدان ئارام بگرن، چونکە بێگومان اللە تەعالا بۆ ھەر یەکێک لەئێوەی چاکەکار کە ئارام دەگرن وھەڵسوکەوتان چاکە پاداشتی گەورەی داناوە
يَـٰنِسَآءَ ٱلنَّبِىِّ مَن يَأْتِ مِنكُنَّ بِفَـٰحِشَةٍۢ مُّبَيِّنَةٍۢ يُضَـٰعَفْ لَهَا ٱلْعَذَابُ ضِعْفَيْنِ ۚ وَكَانَ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرًۭا ﴿٣٠﴾
ئەی ژنانی پێغەمبەر، ھەر کەسێک لە ئێوە گوناھ وسەرپێچییەکی ئاشکرا بکات، ئەوا لە ڕۆژی دواییدا سزای بۆ دوو بەرامبەر دەکرێتەوە، دوو ھێندەی خەڵکی تر سزا دەدرێت، لەبەر پلە وپایە وپاراستنی شەرەف وڕێزی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)، وە ئەم کارەیش (دوو بەرامبەر کردنەوەی سزا) بۆ اللە تەعالا زۆر ئاسانە. لاپەڕە ٥ لە ١٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
۞ وَمَن يَقْنُتْ مِنكُنَّ لِلَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَتَعْمَلْ صَـٰلِحًۭا نُّؤْتِهَآ أَجْرَهَا مَرَّتَيْنِ وَأَعْتَدْنَا لَهَا رِزْقًۭا كَرِيمًۭا ﴿٣١﴾
ھەر کەسێک لە ئێوە بەردەوام بێت لەسەر تاعەت وگوێڕایەڵی اللە تەعالا وپێغەمبەرەکەی، وە کار وکردەوەیەکی چاکی وا ئەنجام بدات کە جێگای ڕەزامەندی اللە تەعال بێت، ئەوا دوو ھێندەی ئافرەتانی تر پاداشتان دەدەینەوە، وە لە ڕۆژی دواییشدا پاداشتێکی بەڕێزمان بۆی ئامادە کردووە کە بریتیە لە بەھەشت
يَـٰنِسَآءَ ٱلنَّبِىِّ لَسْتُنَّ كَأَحَدٍۢ مِّنَ ٱلنِّسَآءِ ۚ إِنِ ٱتَّقَيْتُنَّ فَلَا تَخْضَعْنَ بِٱلْقَوْلِ فَيَطْمَعَ ٱلَّذِى فِى قَلْبِهِۦ مَرَضٌۭ وَقُلْنَ قَوْلًۭا مَّعْرُوفًۭا ﴿٣٢﴾
م عروفا ئەی ژنانی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ئێوە لە فەزڵ وڕێز وشکۆدا وەک ژنانی تر نین، بەڵکو ئێوە لە فەزڵ وڕێزدا لە پلەوپایە ومەقامێکدان ژنانی تر پێی ناگەن، ئەگەر بێتو فەرمانەکانی اللە تەعالا جێ بەجێ بکەن ودوور بکەونەوە لە ڕێگرییەکانی، کەواتە ئەگەر قسەتان لەگەڵ پیاوانی بێگانەدا کرد بە خەمزە ونازەوە قسەیان لەگەڵدا مەکەن، نەوەکو ئەوەی دڵ ودەروونی نەخۆشی دووڕوویی تێدایە نیازی خراپ وئارەزوو وشەھوەتی حەرام بکات، ھەروەھا بەجۆرێک قسە بکەن دوور بێت لە گومان وشک، بەپێی پێویست قسەی جیدی بکەن ودوور بکەونەوە لە گاڵتە وگەپ وسوعبەت کردن لەگەڵ پیاوانی بێگانە
وَقَرْنَ فِى بُيُوتِكُنَّ وَلَا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ ٱلْجَـٰهِلِيَّةِ ٱلْأُولَىٰ ۖ وَأَقِمْنَ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتِينَ ٱلزَّكَوٰةَ وَأَطِعْنَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥٓ ۚ إِنَّمَا يُرِيدُ ٱللَّهُ لِيُذْهِبَ عَنكُمُ ٱلرِّجْسَ أَهْلَ ٱلْبَيْتِ وَيُطَهِّرَكُمْ تَطْهِيرًۭا ﴿٣٣﴾
لە ماڵەکانی خۆتان بمێننەوە وبۆ کاری پێویست نەبێت لەماڵ مەچنە دەرەوە، وە جوانی وڕازاوەیی خۆتان بۆ پیاوانی بێگانە دەرمەخەن وەکو ئافرەتانی سەردەمی نەفامی پێش ئیسلام دەیانکرد، ئەوان لە سەردەمی نەفامیدا جوانی وڕازاوەیی خۆیان بۆ پیاوانی بێگانە دەردەخست تاوەکو سەرنجیان ڕابکێشن، وە نوێژەکانتان بە ڕێکوپێکی و جوانترین شێوە ئەنجام بدەن، وە زەکاتی ماڵ وسامانتان دەربکەن، وە گوێڕایەڵی اللە تەعالا وپێغەمبەرەکەی بکەن، بێگومان ئەی ژنانی پێغەمبەر وئال وبەیتی ئەو، اللە تەعالا دەیەوێت ھەموو جۆرە ئەزیەت وئازار وخراپەیەکتان لێ دوور بخاتەوە، وە دڵ ودەروونتان پاک بکاتەوە، خو وڕەوشتە ناشیرین وناپەسەندەکانتان لێ داماڵێت و بەتەواوی پاکو خاوێنتان بکاتەوە، بە شێوەیەک دوای ئەوە ھیچ پیسی وناشرینیەکی پێوە نەمێنێت
وَٱذْكُرْنَ مَا يُتْلَىٰ فِى بُيُوتِكُنَّ مِنْ ءَايَـٰتِ ٱللَّهِ وَٱلْحِكْمَةِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ لَطِيفًا خَبِيرًا ﴿٣٤﴾
ھەرچییەک لەماڵەکانتاندا دەخوێنرێتەوە لە ئایەتەکانی اللە تەعالا وفەرموودەکانی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) لە یادی بگرن وباسی بکەن بۆ خەڵکی، بێگومان اللە تەعالا بە لوتف وبەزەییە بەرامبەر بە ئێوە، وە منەتی بەسەردا کردوون لەماڵی پێغەمبەرەکەیدا دایناون، وە زۆریش شارەزاتانە کاتێک ھەڵیبژاردون کە ببنە خێزانی پێغەمبەرەکەی، وە دەست نیشانی کردوون وەک دایکی ھەموو باوەڕدارانی ئوممەتەکەی
إِنَّ ٱلْمُسْلِمِينَ وَٱلْمُسْلِمَـٰتِ وَٱلْمُؤْمِنِينَ وَٱلْمُؤْمِنَـٰتِ وَٱلْقَـٰنِتِينَ وَٱلْقَـٰنِتَـٰتِ وَٱلصَّـٰدِقِينَ وَٱلصَّـٰدِقَـٰتِ وَٱلصَّـٰبِرِينَ وَٱلصَّـٰبِرَٰتِ وَٱلْخَـٰشِعِينَ وَٱلْخَـٰشِعَـٰتِ وَٱلْمُتَصَدِّقِينَ وَٱلْمُتَصَدِّقَـٰتِ وَٱلصَّـٰٓئِمِينَ وَٱلصَّـٰٓئِمَـٰتِ وَٱلْحَـٰفِظِينَ فُرُوجَهُمْ وَٱلْحَـٰفِظَـٰتِ وَٱلذَّٰكِرِينَ ٱللَّهَ كَثِيرًۭا وَٱلذَّٰكِرَٰتِ أَعَدَّ ٱللَّهُ لَهُم مَّغْفِرَةًۭ وَأَجْرًا عَظِيمًۭا ﴿٣٥﴾
ه ه بێگومان ئەو پیاو وئافرەتانەی خۆیان زەلیل دەكەن بۆ خوای گەورە بە تاعەت وگوێڕایەڵی، وە ئەو پیاو وئافرەتانەی دەبەخشن لە پێناوی خوادا، وە ئەو پیاو وئافرەتانەی گوێڕایەڵن بۆ اللە تەعالا وپێغەمبەرەکەی، وە ئەو پیاو وئافرەتانەی ڕاستگۆن لەباوەڕ وگوفتاریاندا، وە ئەو پیاو وئافرەتانەی ئارامگرن لەسەر ئەنجامدانی تاعەت و گوێڕایەڵی ودووركەوتنەوە لە گوناھ وسەرپێچی ولەسەر بەڵا وموسیبەت، وە ئەو پیاو وئافرەتانەی خێر وسەدەقەی فەرز وسوننەت دەکەن، وە ئەو پیاو وئافرەتانەی ڕۆژووی فەرز وسوننەت دەگرن، وە ئەو پیاو وئافرەتانەی داوێنی خۆیان دەپارێزن، وە دایدەپۆشن لە کەسانێک کە دروست نییە تەماشای بکەن، وە خۆیان بەدوور دەگرن لە زینا وپێشەکییەکانی، وە ئەو پیاو وئافرەتانەی یادی اللە تەعالا بە دڵ وزمان بە ئاشکرا ونھێنی دەکەن، ئەوانە اللە تەعالا لێبوردەیە لە گوناھەکانیان وپاداشتێکی گەورەی لە ڕۆژی قیامەتدا بۆ ئامادە کردوون كە ئەویش بەهەشتە. لاپەڕە ٦ لە ١٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍۢ وَلَا مُؤْمِنَةٍ إِذَا قَضَى ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥٓ أَمْرًا أَن يَكُونَ لَهُمُ ٱلْخِيَرَةُ مِنْ أَمْرِهِمْ ۗ وَمَن يَعْصِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَـٰلًۭا مُّبِينًۭا ﴿٣٦﴾
ورسوله فقد ضل ضللا م بينا بۆ ھیچ پیاو وژنێکی باوەڕدار نییە کاتێک اللە تەعالا وپێغەمبەرەکەی بڕیاریاری ھەر کارێکیاندا سەرپشک بن لە وەرگرتن وڕەفزکردنی، ھەر کەسێک سەرپێچی اللە تەعالا وپێغەمبەرەکەی بکات بێگومان گومڕابووە ولە ڕێگای ڕاست لایداوە بە گومڕاییەکی ڕوون وئاشکرا
وَإِذْ تَقُولُ لِلَّذِىٓ أَنْعَمَ ٱللَّهُ عَلَيْهِ وَأَنْعَمْتَ عَلَيْهِ أَمْسِكْ عَلَيْكَ زَوْجَكَ وَٱتَّقِ ٱللَّهَ وَتُخْفِى فِى نَفْسِكَ مَا ٱللَّهُ مُبْدِيهِ وَتَخْشَى ٱلنَّاسَ وَٱللَّهُ أَحَقُّ أَن تَخْشَىٰهُ ۖ فَلَمَّا قَضَىٰ زَيْدٌۭ مِّنْهَا وَطَرًۭا زَوَّجْنَـٰكَهَا لِكَىْ لَا يَكُونَ عَلَى ٱلْمُؤْمِنِينَ حَرَجٌۭ فِىٓ أَزْوَٰجِ أَدْعِيَآئِهِمْ إِذَا قَضَوْا۟ مِنْهُنَّ وَطَرًۭا ۚ وَكَانَ أَمْرُ ٱللَّهِ مَفْعُولًۭا ﴿٣٧﴾
ى - ئەی پێغەمبەر- کاتێک بەو کەسە دەڵێیت کە اللە تەعالا نیعمەتی ئیسلامی بەسەردا ڕشتووە، وە تۆیش نیعمەتی ئازاد کردنت پێ بەخشیوە، - کەمەبەست پێی زەیدی کوڕی حاریسەیە -اللە تەعالا لێی ڕازی بێت- کاتێک ھات بۆ لا ت ڕاوێژت پێ بکات سەبارەت بە تەڵاقدانی خێزانەكەی كە زەینەبی کچی حەجش بوو - پێت وت: خێزانەکەی خۆت بگرە ولای خۆت بیھێڵەرەوە وتەڵاقی مەدە، لە اللە تەعالا بترسە وتەقوای ئەوت ھەبێت بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی ودوورکەوتنەوە لە ڕێگریەکانی، - ئەی پێغەمبەر- شتێک لە دەروونی خۆتدا ئەشاریتەوە ئەویش ئەوەیە اللە تەعالا وەحی بۆ کردویت کە لەگەڵ زەینەبدا ھاوسەرگیری بکەیت،- لەترسی خەڵکی ئەوە دەشاریتەوە، بەڵام اللە تەعالا تەڵاقدانەکەی زەید وھاوسەرگیریەکەی تۆی ئاشکرا کرد، اللە تەعالایش لەپێشترە کە تۆ لێی بترسیت لەم کارەدا، جا کاتێک دەروونی زەید سارێژ بوو وە پێویستی بە زەینەب نەما وتەڵاقیدا، ئێمە زەینەبمان لە تۆ مارە کرد، تاوەکو ھیچ گوناھێک لەسەر باوەڕداران نەمێنێت لەھاوسەرگیری کردن لەگەڵ تەڵاقدراوانی بە کوڕکراوانیان، کاتێک تەڵاقیان دەدەن وعیددەکانیان تەواو دەبێت، وە فەرمانی اللە یش بۆ مارەکردنی زەینەب شتێکی بڕاوەیە وھیچ ڕێگرێک نییە وھەر دەبێت جێ بەجێ ببێت
مَّا كَانَ عَلَى ٱلنَّبِىِّ مِنْ حَرَجٍۢ فِيمَا فَرَضَ ٱللَّهُ لَهُۥ ۖ سُنَّةَ ٱللَّهِ فِى ٱلَّذِينَ خَلَوْا۟ مِن قَبْلُ ۚ وَكَانَ أَمْرُ ٱللَّهِ قَدَرًۭا مَّقْدُورًا ﴿٣٨﴾
م قدورا ھیچ گوناھ وتاوانێک یان تەنگەڵانیەک لەسەر پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) نییە لەوەی اللە حەڵاڵی کردووە، ئەویش ھاوسەرگیری کردنە لەگەڵ ژنی تەڵاقدراوی ئەو کەسەی کە پێغەمبەر کردویەتی بە کوڕی خۆی، پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) لەم کارەدا شوێن سوننەتی پێغەمبەرانی پێش خۆی دەکەوێت، ئەو کارێکی دانەھێناوە وشتێکی نەکردووە کە ئەوان نەیانکردبێت، وە ئەوەی اللە بڕیاری جێ بەجێکردنی داوە لەتەواو کردنی ئەم ھاوسەرگیرییە وپوچەڵکردنەوەی داب ونەریتی بە کوڕکردن پێغەمبەر ھیچ ڕایەک یان ھەڵبژاردنێکی بۆ نییە، ئەوە فەرمانی اللە یە بڕاوەتەوە ھەر دەبێت ببێ وڕەد کردنەوەی نییە
ٱلَّذِينَ يُبَلِّغُونَ رِسَـٰلَـٰتِ ٱللَّهِ وَيَخْشَوْنَهُۥ وَلَا يَخْشَوْنَ أَحَدًا إِلَّا ٱللَّهَ ۗ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ حَسِيبًۭا ﴿٣٩﴾
ئەو پێغەمبەرانەی کە پەیامەکانی اللە دەگەیەنن بە ئوممەتەکانیان، وە تەنھا لەویش دەترسن وە بێجگە لەو لە ھیچ کەسێکی تر ناترسن، وە ئاوڕ نادەنەوە بە لای قسە و قسەڵۆکی خەڵکی کاتێک ئەوەی اللە تەعالا بۆی حەڵاڵ کردوون ئەنجامی دەدەن، وە اللە بەسە کە پارێزەری کار وکردەوەی بەندەکانی بێت بۆ ئەوەی لێ پرسینەوەیان لەگەڵدا بکات، پاداشتی چاکەکارانیان بداتەوە، وە سزای خراپەکارانیشان بدات
مَّا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَآ أَحَدٍۢ مِّن رِّجَالِكُمْ وَلَـٰكِن رَّسُولَ ٱللَّهِ وَخَاتَمَ ٱلنَّبِيِّـۧنَ ۗ وَكَانَ ٱللَّهُ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمًۭا ﴿٤٠﴾
موحەممەد باوکی ھیچ کەس لە پیاوەکانتان نییە، مەبەست ئەوەیە باوکی زەیدی کوڕی حاریسە نییە، تاوەکو حەرام بێت بۆی ھاوسەرگیری لەگەڵ ژنە تەڵاقدراوەکەیدا بکات، بەڵکو پێغەمبەری اللە تەعالایە ڕەوانە کراوە بۆ ھەموو خەڵکی، وە کۆتا پێغەمبەریشە دوای ئەو ھیچ پێغەمبەرێکی تر نایەت، وە اللە زانا وئاگادارە بەھەموو شتێک، وه ھیچ شتێکی لە کاروباری بەندەکانی لا نھێنی وشاراوە نییە
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱذْكُرُوا۟ ٱللَّهَ ذِكْرًۭا كَثِيرًۭا ﴿٤١﴾
ئەی ئەوانەی باوەڕتان بە اللە ھێناوە، وە بە پێی شەریعەتەکەی ئەو کارەکانتان دەکەن، یادی اللە تەعالا بە دڵ وزمان وتەواوی ئەندامەکانی تری لا شەتان بە زۆری بکەن. لاپەڕە ٧ لە ١٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر وسبحوه بكرة وأصيلا
وَسَبِّحُوهُ بُكْرَةًۭ وَأَصِيلًا ﴿٤٢﴾
وە بە پاکی یادی اللە بکەن، لەبەر فەزڵ وگەورەییەکەی، لە سەرەتای ڕۆژ وکۆتاییەوە (سبحان اللە) و(لا إله إلا الله) بکەن
هُوَ ٱلَّذِى يُصَلِّى عَلَيْكُمْ وَمَلَـٰٓئِكَتُهُۥ لِيُخْرِجَكُم مِّنَ ٱلظُّلُمَـٰتِ إِلَى ٱلنُّورِ ۚ وَكَانَ بِٱلْمُؤْمِنِينَ رَحِيمًۭا ﴿٤٣﴾
ئەو زاتە پیرۆزە بەزەیی پێتاندا دێتەوە وبەباشی باستان دەکات، وە فریشتەکانیش لە اللە دەپاڕێنەوە بۆتان تاوەکو لەتاریکی کوفر وبێباوەڕیەوە دەرتان بھێنێت بۆ نوور و ڕوناکی ئیمان، وە اللە بە بەزەییە بۆ باوەڕداران، وە سزایان نادات ئەگەر ئەوان گوێڕایەڵی بکەن، ئەویش بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی ودوور کەوتنەوە لە ڕێگرییەکانی
تَحِيَّتُهُمْ يَوْمَ يَلْقَوْنَهُۥ سَلَـٰمٌۭ ۚ وَأَعَدَّ لَهُمْ أَجْرًۭا كَرِيمًۭا ﴿٤٤﴾
بەخێرھاتنی باوەڕداران لەو ڕۆژەی دەگەن بەپەروەردگاریان بریتیە لە ئاشتی وسڵاو وئەمان لەھەموو خراپەیەک، وە اللە تەعالا پاداشتێکی بەڕێز وچاکی بۆ ئامادە کردوون کە بەھەشتی ھەتاھەتاییە، ئەوەیش پاداشتی ئەوانە لەبەرامبەر تاعەت وگوێڕایەڵیان بۆ پەروەردگار ودووریان لە سەرپێچی ئەو
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِىُّ إِنَّآ أَرْسَلْنَـٰكَ شَـٰهِدًۭا وَمُبَشِّرًۭا وَنَذِيرًۭا ﴿٤٥﴾
ئەی پێغەمبەر بێگومان ئێمە تۆمان ڕەوانە کردووە بۆ لای خەڵکی تاوەکو شاھید بیت بەسەریانەوە، ئەوەی بۆت نێرراوە پێیان بگەیەنیت، وە موژدەیش بدەیت بە باوەڕداران کە اللە تەعالا بەھەشتی بۆ ئامادە کردوون، وە بێباوەڕانیش بترسێنیت بەوەی اللە تەعالا سزای ئاگری دۆزەخی بۆ ئامادە کردوون
وَدَاعِيًا إِلَى ٱللَّهِ بِإِذْنِهِۦ وَسِرَاجًۭا مُّنِيرًۭا ﴿٤٦﴾
وە تۆمان ناردووە بۆ ئەوەی بانگەواز بۆ یەکخواپەرستی اللە تەعالا وتاعەت وگوێڕایەڵی فەرمانەکانی بکەیت، وە ناردومانیت کە چرایەکی پرشنگدار بیت بۆ ئەو کەسەی بیەوێت بەھیدایەت خۆی ڕووناک بکاتەوە
وَبَشِّرِ ٱلْمُؤْمِنِينَ بِأَنَّ لَهُم مِّنَ ٱللَّهِ فَضْلًۭا كَبِيرًۭا ﴿٤٧﴾
وە موژدە بدە بەوانەی باوەڕیان ھێناوە بە اللە وکار بە شەریعەتەکەی ئەو دەکەن، بێگومان لەلایەن اللە تەعالاوە فەزڵ وپاداشتێکی گەورەیان بۆ ھەیە، سەرکەوتن لە دونیا و سەرفرازی دواڕۆژیش دەگرێتەوە، ئەویش بەچوونە بەھەشتی ھەتا ھەتایی
وَلَا تُطِعِ ٱلْكَـٰفِرِينَ وَٱلْمُنَـٰفِقِينَ وَدَعْ أَذَىٰهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى ٱللَّهِ ۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ وَكِيلًۭا ﴿٤٨﴾
گوێڕایەڵی بێباوەڕان ودووڕوەکان مەکە لەوەی بانگەوازی بۆ دەکەن لە دژایەتی وڕێگری کردنی ئاینەکەی اللە تەعالا، وە گوێ بە ئازاریان مەدە وپشتیان لێھەڵکە، بەڵکو ئەوە ببێت بەھۆی باوەڕھێنانیان بەو پەیامەی ھێناوتە، وە لەھەموو کاروبارێکتدا تەنھا پشت بە اللە تەعالا ببەستە، وەک پشت بەستن بە اللە لەسەرکەوتن بەسەر دوژمنەکاندا، وە اللە بەسە کە پارێزەر وپشتیوان بێت، بۆ ئەوەی بەندەکان لەھەموو کار وباری دونیا ودواڕۆژیدا پشتی پێ ببەستن
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا نَكَحْتُمُ ٱلْمُؤْمِنَـٰتِ ثُمَّ طَلَّقْتُمُوهُنَّ مِن قَبْلِ أَن تَمَسُّوهُنَّ فَمَا لَكُمْ عَلَيْهِنَّ مِنْ عِدَّةٍۢ تَعْتَدُّونَهَا ۖ فَمَتِّعُوهُنَّ وَسَرِّحُوهُنَّ سَرَاحًۭا جَمِيلًۭا ﴿٤٩﴾
فمتعوهن وسرحوهن سراحاجميلا ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بە اللە وکار بە شەریعەتەکەی ئەو دەکەن، ئەگەر گرێبەستی ھاوسەرگیریتان لەگەڵ ئافرەتێکی باوەڕداردا بەست، وە پاشان پێش ئەوەی بچنە لایان تەڵاقتاندان، ئەوا پێویست نییە لەسەرتان عیدەیان لەسەر بژمێرن، جا بە (قورء یان بەمانگ) بێت عیدە واجب نییە لەسەریان، چونکە دەزانن ودڵنیان کە مناڵدانی ئەو ئافرەتە پاکوخاوێنە وھێشتا کەس نەچووە بەلایدا، کەواتە لەماڵ وسامانی خۆتانیان بدەنێ ھەر کەس بەپێی دەسەڵات وتوانای خۆی، ئەویش وەک دڵنەوایی دڵی شکاوی ئەو ئافرەتە کە بە تەڵاقدانی دڵی شکاوە، وە وازیان لێ بھێنن وئازاریان مەدەن بابچن بەڕێی خۆیانەوە وبگەنەوە ماڵە باوانیان. لاپەڕە ٨ لە ١٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِىُّ إِنَّآ أَحْلَلْنَا لَكَ أَزْوَٰجَكَ ٱلَّـٰتِىٓ ءَاتَيْتَ أُجُورَهُنَّ وَمَا مَلَكَتْ يَمِينُكَ مِمَّآ أَفَآءَ ٱللَّهُ عَلَيْكَ وَبَنَاتِ عَمِّكَ وَبَنَاتِ عَمَّـٰتِكَ وَبَنَاتِ خَالِكَ وَبَنَاتِ خَـٰلَـٰتِكَ ٱلَّـٰتِى هَاجَرْنَ مَعَكَ وَٱمْرَأَةًۭ مُّؤْمِنَةً إِن وَهَبَتْ نَفْسَهَا لِلنَّبِىِّ إِنْ أَرَادَ ٱلنَّبِىُّ أَن يَسْتَنكِحَهَا خَالِصَةًۭ لَّكَ مِن دُونِ ٱلْمُؤْمِنِينَ ۗ قَدْ عَلِمْنَا مَا فَرَضْنَا عَلَيْهِمْ فِىٓ أَزْوَٰجِهِمْ وَمَا مَلَكَتْ أَيْمَـٰنُهُمْ لِكَيْلَا يَكُونَ عَلَيْكَ حَرَجٌۭ ۗ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورًۭا رَّحِيمًۭا ﴿٥٠﴾
ئەی پێغەمبەر بێگومان ئێمە ئەو ئافرەتانەمان بۆ حەڵاڵ کردویت کە مارەیەکانت داونەتێ، وە ئەو کەنیزانەشمان بۆ حەڵاڵ کردویت کە لەجەنگەکاندا اللە تەعالا دەستی خستویت، وە ھاوسەرگیریمان لەگەڵ کچە مامەکانت بۆ حەڵاڵ کردویت، وە لەگەڵ کچانی پورت (کچی خوشکی بابت)، وە لەگەڵ کچانی خاڵت، وە لەگەڵ ئەو کچە پورانەیشت (کچی خوشکی دایکت) کە لە مەککەوە کۆچیان کرد لەگەڵت بۆ مەدینە، وە ھاوسەرگیریمان بۆ حەڵاڵ کردویت لەگەڵ ئەو ئافرەتە باوەڕدارەی کە دەیەوێت بەبێ مارەیی خۆی ببەخشی بەتۆ ئەگەر تۆ بتەوێت مارەی بکەیت، (مارەبڕین وھاوسەرگیری خۆ بەخشین وخۆ پێشکەش کردن تایبەت بووە بەپێغەمبەر- صلی اللە علیە وسلم) وە دروست نییە بۆ ھیچ کەسێکی تر لە ئوممەتەکەی بەو شێوەیە بکات، بێگومان ئێمە دەزانین چیمان واجب کردووە لەسەر باوەڕداران لەبارەی خێزانەکانیانەوە، بەوەی دروست نییە بۆیان ھاوسەرگیری لەگەڵ زیاتر لە چوار ژن بکەن، وە دەزانین چیمان کردووە بەشەرع بۆیان سەبارەت بە کەنیزەکەکانیان، دەتوانن بەڕەھایی بەبێ دیاری کردنی ژمارە چێژیان لێوەربگرن، وە ئەوەی بۆ تۆمان حەڵاڵ کردووە لەوەی باسکرا بۆ غەیری تۆمان حەڵاڵ نەکردووە، لەبەر ئەوەی ھیچ لەلات زەحمەت وگران نەبێت، وە اللە تەعالا لێبوردەیە بۆ ئەو بەندانەی تەوبە دەکەن، وە زۆریش بە بەزەییە بەرامبەریان
۞ تُرْجِى مَن تَشَآءُ مِنْهُنَّ وَتُـْٔوِىٓ إِلَيْكَ مَن تَشَآءُ ۖ وَمَنِ ٱبْتَغَيْتَ مِمَّنْ عَزَلْتَ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْكَ ۚ ذَٰلِكَ أَدْنَىٰٓ أَن تَقَرَّ أَعْيُنُهُنَّ وَلَا يَحْزَنَّ وَيَرْضَيْنَ بِمَآ ءَاتَيْتَهُنَّ كُلُّهُنَّ ۚ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ مَا فِى قُلُوبِكُمْ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلِيمًا حَلِيمًۭا ﴿٥١﴾
ئەی پێغەمبەر- ئەو خێزانەت کە سەرەی مانەوەی شەویەتی ئەگەر ویستت دوای بخەو لای مەمێنەوە، وە ھەر یەکێک لەوانت ویست پێشی بخە وبیھێنە بۆ لای خۆت وشەو لای ئەو بمێنەوە، وە داوای ئەو خێزانەیشت بکە بێتەلات کەشەو مانەوەت دواخستووە، ئەوە ھیچ گوناھت ناگات لەوەی کردووتە، ئەم سەرپشکی وفراوانیەی اللە تەعالا بە تۆی بەخشیوە نزیکتر وباشترە بۆیان چاو ودڵیانی پێ بگەشێتەوە وڕۆشن بێتەوە، وە ڕازی بن بەو بەشەی داوتە بەھەموویان، چونکە ئەوان دەزانن ئەم جۆرە بەشکردنەی شەوەکانت تۆ لە خۆتەوە نەتکردووە، وە تۆ ھیچ واجبێکی سەرشانت واز لی ناھێنیت، وە ڕژدی وچروکی ناکەیت لە پێدانی ھیچ ھەق ومافێکدا، وە اللە تەعالا دەزانێت چی لە دڵتاندایە ئەی پیاوان، لەوەی مەیلی مانەوە دەکەن لای ھەندێک لە خێزانەکانتان جگە لەھەندێکی تریان، وە اللە تەعالا زانا وئاگادارە بە کار و کردەوەی بەندەکانی وھیچ شتێکی لا نھێنی وشاراوە نییە، وە زۆر لەسەرخۆیە وپەلەی نییە لەسزادانیان، بەڵکو تەوبە بکەن وبگەڕێنەوە بۆ لای
لَّا يَحِلُّ لَكَ ٱلنِّسَآءُ مِنۢ بَعْدُ وَلَآ أَن تَبَدَّلَ بِهِنَّ مِنْ أَزْوَٰجٍۢ وَلَوْ أَعْجَبَكَ حُسْنُهُنَّ إِلَّا مَا مَلَكَتْ يَمِينُكَ ۗ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ رَّقِيبًۭا ﴿٥٢﴾
عل كل شىء ر قيبا ى - ئەی پێغەمبەر- دوای ئەم ژنانەی کە ئێستا خێزان وھاوسەرتن، دروست وحەڵاڵ نییە بۆت ھاوسەرگیری بکەیت لەگەڵ ھیچ ئافرەتێکی تردا، وە دروست نییە بۆیشت ھەموویان یان ھەندێکیان تەڵاق بدەیت وبیانگۆڕیت بە ھاوسەرانی تر، ھەرچەندە بەجوانی ئەوانەیش سەرسام بیت کە دەتەوێت ھاوسەرگیریان لەگەڵدا بکەیت، بەڵام دروستە بۆت کە لەزەت وچێژ لەو کەنیزانە وەربگریت ھی خۆتن بەبێ دیاریکردنی ژمارەیان، وە اللە تەعالا چاودێر وپارێزەرە بەسەر ھەموو شتێکدا، ئەم حوکمە بەڵگەیە لەسەر فەزڵی دایکانی باوەڕدار، بێگومان اللە تەعالا ڕیگری کردووە لەوەی تەڵاق بدرێن، یان جارێکی تر ژنیان بەسەر بێت
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَدْخُلُوا۟ بُيُوتَ ٱلنَّبِىِّ إِلَّآ أَن يُؤْذَنَ لَكُمْ إِلَىٰ طَعَامٍ غَيْرَ نَـٰظِرِينَ إِنَىٰهُ وَلَـٰكِنْ إِذَا دُعِيتُمْ فَٱدْخُلُوا۟ فَإِذَا طَعِمْتُمْ فَٱنتَشِرُوا۟ وَلَا مُسْتَـْٔنِسِينَ لِحَدِيثٍ ۚ إِنَّ ذَٰلِكُمْ كَانَ يُؤْذِى ٱلنَّبِىَّ فَيَسْتَحْىِۦ مِنكُمْ ۖ وَٱللَّهُ لَا يَسْتَحْىِۦ مِنَ ٱلْحَقِّ ۚ وَإِذَا سَأَلْتُمُوهُنَّ مَتَـٰعًۭا فَسْـَٔلُوهُنَّ مِن وَرَآءِ حِجَابٍۢ ۚ ذَٰلِكُمْ أَطْهَرُ لِقُلُوبِكُمْ وَقُلُوبِهِنَّ ۚ وَمَا كَانَ لَكُمْ أَن تُؤْذُوا۟ رَسُولَ ٱللَّهِ وَلَآ أَن تَنكِحُوٓا۟ أَزْوَٰجَهُۥ مِنۢ بَعْدِهِۦٓ أَبَدًا ۚ إِنَّ ذَٰلِكُمْ كَانَ عِندَ ٱللَّهِ عَظِيمًا ﴿٥٣﴾
إ ئەی ئەوانەی باوەڕتان بە الله تەعالا ھێناوە وبەشەریعەتەکەی ئەو کار دەکەن، مەچنە ژورەوە بۆ ناو ماڵەکانی پێغەمبەر، مەگەر خۆی مۆڵەتتان بدات بە چوونە ژوورەوە و بانگتان بکات بۆ نان خواردن، وە زۆر دامەنیشن چاوەڕێی پێگەیشتنی خواردن بکەن، بەڵام ئەر ھاتوو بانگکران بۆ نان خواردن ئیتر بچنە ژورەوە، وە کاتێکیش لە نان خواردن بوونەوە بڵاوەی لێ بکەن ومەمێنەوە بۆ مەجلیس گەرم کردن ودەمەتەقێ وسوعبەت لەگەڵ یەکتر کردن، بێگومان ئەو مانەوەیەتان ئازاری پێغەمبەر دەدات لاپەڕە ٩ لە ١٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر (صلی اللە علیە وسلم) چونکە ئەو شەرم دەکات داواتان لێ بکات بڵاوەی لێ بکەن، بەڵام اللە تەعالا شەرم ناکات لەفەرمان کردن بە ھەق، بۆیە فەرمانی پێکردوون کە بڵاوەی لێ بکەن تاوەکو بە مانەوەتان ئازاری پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) نەدەن، وە ئەگەر شتێکیتان لە خێزانەکانی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) داوا کرد وەک داواکردنی قاپێک یان دەفریک یان ھەر شتێکی تر، ئەوا لە پشتی پەردەوە داوایان لێ بکەن، وە ڕووبەڕوو داوای ھیچیان لێ مەکەن بۆ ئەوەی بەچاوی خۆتان نەیانبینن، وە پارێزراو بن لەھەموو کەس، ئەمەیش لەبەر پلە وپایەی پێغەمبەرە (صلی اللە علیە وسلم)، ئەم داواکردنەتان لەپشت پەردەوە خاوێنترە بۆ دڵی ئێوە ودڵی ئەوانیش، تاوەکو شەیتان نەدات لەدڵی ئێوە ودڵی ئەوانیش بە وەسوەسە دروستکردن وڕازاندنەوەی گوناھ وخراپە بۆتان، وە - ئەی باوەڕدارینە - بەھیچ شێوەیەک دروست نییە بۆتان بەمانەوەتان بۆ قسەکردن ئازاری دڵی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) بدەن، وە نابێت ھەرگیز دوای مردنی خۆی خێزانەکانی مارە بکەن، چونکە ئەوان دایکانی باوەڕدارانن، وە دروست نییە ھیچ کەس دایکی خۆ مارە بکات، بێگومان ئەو ئازاردانەی دڵی پێغەمبەر ومارەکردنی خێزانەکانی دوای مردنی حەرامە وبەلای اللە تەعالاوە گوناھێکی زۆر گەورەیە
إِن تُبْدُوا۟ شَيْـًٔا أَوْ تُخْفُوهُ فَإِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمًۭا ﴿٥٤﴾
ئەی خەڵکینە - ھەر شتێک لەکار وکردەوەتان ئاشکرا بکەن یان لەدڵ ودەروونی خۆتاندا بیشارنەوە، ئەوە بزانن ھیچ شتێک لای اللە تەعالا نھێنی وشاراوە نییە، بێگومان اللە (جل جلالە) زانا وئاگادارە بەھەموو شتێک، وە ھیچ شتێک لەکار وکردەوەتان یان ھەر شتێکی تری لێ ون نابێت وشاراوە نییە لای، بەخێر وشەڕ پاداشتی کار وکردەوەتان دەداتەوە
لَّا جُنَاحَ عَلَيْهِنَّ فِىٓ ءَابَآئِهِنَّ وَلَآ أَبْنَآئِهِنَّ وَلَآ إِخْوَٰنِهِنَّ وَلَآ أَبْنَآءِ إِخْوَٰنِهِنَّ وَلَآ أَبْنَآءِ أَخَوَٰتِهِنَّ وَلَا نِسَآئِهِنَّ وَلَا مَا مَلَكَتْ أَيْمَـٰنُهُنَّ ۗ وَٱتَّقِينَ ٱللَّهَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ شَهِيدًا ﴿٥٥﴾
ى خێزانەکانی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ھیچ گوناھیان ناگاتێ ئەگەر بەبێ پەردە لەگەڵ باوکیان وکوڕەکانیان وبراکانیان وبرازاکانیان وخوشکەزاکانیان لە نەسەب و شیریشەوە قسە بکەن وبیانبینن، ھەروەھا ھیچ گوناھیان ناگاتێ ئەگەر بەبێ پەردە قسە لەگەڵ ئافرەتانی باوەڕدار وکەنیزەکانیان بکەن، دەی ئەی ئافرەتانی باوەڕدار لە اللە بترسن لەوەی فەرمانی پێکردون وە لەوەیش ڕێگری لێکردون، بێگومان اللە تەعالا بەھەموو شتێک ئاگاداری ھەموو کردەوەکانتانە بە دیاری ونادیارییەوە
إِنَّ ٱللَّهَ وَمَلَـٰٓئِكَتَهُۥ يُصَلُّونَ عَلَى ٱلنَّبِىِّ ۚ يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ صَلُّوا۟ عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا۟ تَسْلِيمًا ﴿٥٦﴾
بێگومان اللە تەعالا لای فریشتەکانی ستایشی پێغەمبەر موحەممەد (صلی الله علیە وسلم) دەکات، وە ھەروەھا فریشتەکانیش ستایشی دەکەن ونزای خێری بۆ دەکەن، دەی کەوابێت ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بە اللە تەعالا وبەپێی شەریعەتەکەی ئەو کار دەکەن، سەڵاوات وسەلام لەسەر پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) بدەن
إِنَّ ٱلَّذِينَ يُؤْذُونَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ لَعَنَهُمُ ٱللَّهُ فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْـَٔاخِرَةِ وَأَعَدَّ لَهُمْ عَذَابًۭا مُّهِينًۭا ﴿٥٧﴾
بێگومان ئەوانەی بە گوفتار وکرداریان ئەزیەت وئازاری اللە تەعالا وپێغەمبەرەکەی دەدەن، اللە تەعالا لە ڕەحم وبەزەیی ومیھرەبانی خۆی لە دونیا ودواڕۆژدا دووری خستونەتەوە، وە لە ڕۆژی دواییشدا لە تۆڵەی ئەزیەت وئازاردانی پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) سزای ڕسواکەری بۆ ئامادە کردوون
وَٱلَّذِينَ يُؤْذُونَ ٱلْمُؤْمِنِينَ وَٱلْمُؤْمِنَـٰتِ بِغَيْرِ مَا ٱكْتَسَبُوا۟ فَقَدِ ٱحْتَمَلُوا۟ بُهْتَـٰنًۭا وَإِثْمًۭا مُّبِينًۭا ﴿٥٨﴾
ئەو کەسانەی بە گوفتار وکرداریان ئەزیەت وئازاری پیاوان وئافرەتانی باوەڕدار دەدەن، بەبێ ئەوەی ھیچ گوناھ وتاوانێکیان کردبێت کە شایستەی ئەو ئەزیەت وئازارە بن، ئەوە بێگومان ئەوانە درۆ وگوناھێکی ئاشکرایان گرتوەتە ئەستۆ. لاپەڕە ١٠ لە ١٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِىُّ قُل لِّأَزْوَٰجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَآءِ ٱلْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِن جَلَـٰبِيبِهِنَّ ۚ ذَٰلِكَ أَدْنَىٰٓ أَن يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ ۗ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورًۭا رَّحِيمًۭا ﴿٥٩﴾
ئەی پێغەمبەر بەخێزانەکان وکچەکانت وئافرەتانی باوەڕداران بڵێ: با عابا وجلوبەرگە پاڵاپۆشەکانیان بەسەر سەریاندا شۆڕ بکەنەوە تا ڕووخسار وسینگ وسەر و عەورەتیان لە پیاوانی بێگانە داپۆشێت وبەدەر نەکەوێت، ئەوە نزیکترە لەوەی نەناسرێنەوە ئەوانە ئافرەتانی ئازادن تاوەکو ڕووبەڕووی ئەزیەت وئازار نەبنەوە ھەروەکو چۆن کەنیزەکەکان ڕووبەڕووی دەبوونەوە، وە اللە تەعالا لێبوردەیە بۆ ھەر کەسێک لەبەندەکانی کە تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆ لای، وە زۆر بە بەزەیی ومیھرەبانە بەرامبەریان
۞ لَّئِن لَّمْ يَنتَهِ ٱلْمُنَـٰفِقُونَ وَٱلَّذِينَ فِى قُلُوبِهِم مَّرَضٌۭ وَٱلْمُرْجِفُونَ فِى ٱلْمَدِينَةِ لَنُغْرِيَنَّكَ بِهِمْ ثُمَّ لَا يُجَاوِرُونَكَ فِيهَآ إِلَّا قَلِيلًۭا ﴿٦٠﴾
إ ل اقليلا ئەگەر بێتو دووڕوەکان ئەوانەی بە ڕواڵەت باوەڕداردن وبە ناوەڕۆک ولە ناخدا بێباوەڕن، وە ئەوانەشی دڵیان نەخۆشە وپەیوەستە بە ئارەزووەکانیانەوە، وە ئەوانەیش ھەواڵی درۆ وپڕوپاگەندە لە مەدینە بڵاو دەکەنەوە بۆ ئەوەی جیاوازی بخەنە نێوان باوەڕدارانەوە، ئەگەر واز نەھێنن لەو کارە نەگریسانەیان، - ئەی پێغەمبەر- فەرمانت پێدەکەین کە سزایان بدەیت، وە زاڵت دەکەین بەسەریاندا، پاشان ماوەیەکی کەم نەبێت لەگەڵتدا لەشاری مەدینە نامێننەوە، جا بە لەناوچوونیان بێت، یان بەدەرکردنیان بێت بەھۆی بڵاوکردنەوەی خراپەکاری لەسەر زەوی
مَّلْعُونِينَ ۖ أَيْنَمَا ثُقِفُوٓا۟ أُخِذُوا۟ وَقُتِّلُوا۟ تَقْتِيلًۭا ﴿٦١﴾
لە ڕەحم وبەزەیی اللە تەعالا دەرکراون، لەھەر شوێنێک ببینرێن بەدیل دەگیررێن ودەکوژرێن، لەبەر دووڕویی وبڵاوکردنەوەی خراپەکاری لەسەر زەویدا
سُنَّةَ ٱللَّهِ فِى ٱلَّذِينَ خَلَوْا۟ مِن قَبْلُ ۖ وَلَن تَجِدَ لِسُنَّةِ ٱللَّهِ تَبْدِيلًۭا ﴿٦٢﴾
ئەمە سوننەت وباوی اللە تەعالایە بۆ دووڕوەکان ھەرکاتێک نیفاق ودووڕوییان لێ دەربکەوێت، وە سوننەت وباوی اللە تەعالایش ھەرگیز گۆڕانکاری بەسەردا نایەت
يَسْـَٔلُكَ ٱلنَّاسُ عَنِ ٱلسَّاعَةِ ۖ قُلْ إِنَّمَا عِلْمُهَا عِندَ ٱللَّهِ ۚ وَمَا يُدْرِيكَ لَعَلَّ ٱلسَّاعَةَ تَكُونُ قَرِيبًا ﴿٦٣﴾
ئەی پێغەمبەر - بتپەرست وموشریکەکان پرسیارت لێدەکەن لە بارەی ڕۆژی دواییەوە، نەک لەبەر ئەوەی شارەزابن بەڵکو پرسیارێکت لێ دەکەن مەبەستیان نکۆڵی کردن وبەدرۆزانینی ڕۆژی دواییە، ھەروەھا جولەکەکانیش پرسیارت لێدەکەن لەبارەی ڕۆژی دواییەوە، چی کاتێک دێت؟ تۆیش بەوانە بڵێ: زانینی ھاتنی ڕۆژی دوایی لای اللە تەعالایە، من ھیچ شتێک لەو بارەیەوە نازانم، - ئەی پێغەمبەر- تۆ چوزانیت لەوانەی ھاتنی ڕۆژی دوایی نزیک بێت؟
إِنَّ ٱللَّهَ لَعَنَ ٱلْكَـٰفِرِينَ وَأَعَدَّ لَهُمْ سَعِيرًا ﴿٦٤﴾
بێگومان اللە تەعالا بێباوەڕانی لە ڕەحمەت وبەزەیی خۆی دەرکردووە، وە لە ڕۆژی دواییشدا ئاگرێکی بڵیسەداریي بۆ ئامادە کردوون وچاوەڕاونیانە
خَـٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدًۭا ۖ لَّا يَجِدُونَ وَلِيًّۭا وَلَا نَصِيرًۭا ﴿٦٥﴾
لەسزای ئەو ئاگرەی بۆیان ئامادە کراوە بەھەمیشەیی دەمێننەوە، ھیچ پشتیوان وپاڵپشتێک بەدی ناکەن سوودیان پێ بگەیەنن، وە ھیچ یاریدەرێکیش شک نابەن بەرگری ئەو سزاییەیان لێ بکات
يَوْمَ تُقَلَّبُ وُجُوهُهُمْ فِى ٱلنَّارِ يَقُولُونَ يَـٰلَيْتَنَآ أَطَعْنَا ٱللَّهَ وَأَطَعْنَا ٱلرَّسُولَا۠ ﴿٦٦﴾
لە ڕۆژی قیامەتدا ڕووخساریان لەناو ئاگردا ئەمدیو دیو دەکرێت، لەتاو داخ خەفەت وپەشیمانی دەڵێن: خۆزگە لە ژیانی دونیا گوێڕایەڵی اللە تەعالامان بکردایە لاپەڕە ١١ لە ١٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر بەبەجێھێنانی فەرمانەکانی ودوور کەوتنەوە لە ڕێگرییەکانی، وە خۆزگە گوێڕایەڵی پێغەمبەریشمان بکردایە لەوەی لەلایەن پەروەردگارەوە ھێنابووی
وَقَالُوا۟ رَبَّنَآ إِنَّآ أَطَعْنَا سَادَتَنَا وَكُبَرَآءَنَا فَأَضَلُّونَا ٱلسَّبِيلَا۠ ﴿٦٧﴾
ئەوانە بەڵگەیەکی پوچی بێ نرخ دەھێننەوە ودەڵێن: ئەی پەروەردگارمان بەڕاستی ئێمە گوێڕایەڵی سەرکردە وگەورەی گەلەکانمان کرد، ئەوانیش گومڕایان کردین و لەڕێگای ڕاست لایانداین
رَبَّنَآ ءَاتِهِمْ ضِعْفَيْنِ مِنَ ٱلْعَذَابِ وَٱلْعَنْهُمْ لَعْنًۭا كَبِيرًۭا ﴿٦٨﴾
ئەی پەروەردگارمان ئەو سەرکردە وگەورانەی ئێمەیان گومڕا کرد ولە ڕێگای ڕاست لایانداین، لەبەر ئەوەی ئەوان ھۆکاری گومڕاکردنی ئێمە بوون دوو ھێندەی ئێمە سزایان بدەن، وە بە توندی لە ڕەحمەت وبەزەیی خۆت دەریان بکە وبەر نەفرینی گەورەی خۆتیان بخە
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَكُونُوا۟ كَٱلَّذِينَ ءَاذَوْا۟ مُوسَىٰ فَبَرَّأَهُ ٱللَّهُ مِمَّا قَالُوا۟ ۚ وَكَانَ عِندَ ٱللَّهِ وَجِيهًۭا ﴿٦٩﴾
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بە اللە تەعالا وبە شەریعەتەکەی ئەو کار دەکەن، ئازاری پێغەمبەرەکەتان مەدەن، وەک چۆن جولەکەکان ئازاری موسایاندا، کاتێک عەیب و عاریان لێگرت لەجەستە ولاشەیدا، اللە تەعالایش پاکانەی بۆ موسا کرد لەوەی جولەکەکان وتبویان، ساغ وسەلامەتی ئەوی سەلماند وڕوونی کردەوە بۆیان، وە موسا لای اللە تەعالا ڕێز وپلەوپایەی ھەبوو، داوای ڕەد ناکاتەوە ولە ھەوڵ وکۆششی نائومێدی ناکات
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَقُولُوا۟ قَوْلًۭا سَدِيدًۭا ﴿٧٠﴾
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بە اللە تەعالا وبە شەریعەتەکەی ئەو کار دەکەن، لە اللە تەعالا بترسن وتەقوای ئەوتان ھەبێت بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی ودوور کەوتنەوە لە ڕێگریەکانی، وە قسەی ڕاست ودروست بکەن
يُصْلِحْ لَكُمْ أَعْمَـٰلَكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ ۗ وَمَن يُطِعِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ فَقَدْ فَازَ فَوْزًا عَظِيمًا ﴿٧١﴾
بێگومان ئێوە ئەگەر لە اللە تەعالا بترسن وقسەی ڕاست ودروست بکەن، ئەویش کاروبارەکانتان چاک دەکات ولێتان وەردەگرێت، وە گوناھ وتاوانەکانتان دەسڕێتەوە، وە سزاتان نادات لەسەری، ھەر کەسێک گوێڕایەڵی اللە وپێغەمبەرەکەی بکات بەدڵنیاییەوە سەرکەوتنی گەورەی بەدەستھێناوە کە ھیچ سەرکەوتنێک ھاوشێوەی ئەو نییە، ئەویش سەرکەوتنی بەدەستھێنانی ڕەزامەندی اللە وچوونە بەھەشتی ھەمیشەییە
إِنَّا عَرَضْنَا ٱلْأَمَانَةَ عَلَى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَٱلْجِبَالِ فَأَبَيْنَ أَن يَحْمِلْنَهَا وَأَشْفَقْنَ مِنْهَا وَحَمَلَهَا ٱلْإِنسَـٰنُ ۖ إِنَّهُۥ كَانَ ظَلُومًۭا جَهُولًۭا ﴿٧٢﴾
ظلوما جهولا بێگومان ئێمە سپاردەی ئەرکە شەرعییەکان وپاراستنی ماڵ وسامان ونھێنییەکانمان خستە ڕوو بۆ ئاسمانەکان وزەوی وشاخەکان ونیشانماندان، بەڵام ئەوان ئەم سپاردەیان ھەڵنەگرت وترسان لەسەرەنجامەکەی، کەچی مرۆڤ ئەو سپاردەی ھەڵگرت، بێگومان مرۆڤ ستەمکاری دەروونی خۆیەتی، وە نەزان ونەفامە بەسەرنجامی ھەڵگرتنی ئەو سپاردە گەورەیە
لِّيُعَذِّبَ ٱللَّهُ ٱلْمُنَـٰفِقِينَ وَٱلْمُنَـٰفِقَـٰتِ وَٱلْمُشْرِكِينَ وَٱلْمُشْرِكَـٰتِ وَيَتُوبَ ٱللَّهُ عَلَى ٱلْمُؤْمِنِينَ وَٱلْمُؤْمِنَـٰتِ ۗ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورًۭا رَّحِيمًۢا ﴿٧٣﴾
غفورا ر حيما مرۆڤ بەقەدەری اللە تەعالا ئەو سپاردەی ھەڵگرت، تاوەکو اللە سزای پیاوان وژنانی دووڕووی پێ بدات، وە سزای ئەو پیاو وژنە بتپەرست وموشریکانەیشی پێ بدات، لە تۆڵەی دووڕوییان وھاوەڵ بڕیاردانیان بۆ اللە، وە بۆ ئەوەیش اللە تەوبە لە پیاوان وژنانی باوەڕدار وەربگرێت، لەوانەی بەچاکی سپاردەی ئەرکە شەرعیەکانیان ھەڵگرت، وە اللە تەعالا لێبوردەیە بۆ ئەو بەندانەی تەوبە دەکەن، وە زۆریش بە بەزەیی ومیھرەبانە بۆیان. لاپەڕە ١٢ لە ١٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر لاپەڕە ١٣ لە ١٣ moc.hgelp