سەرەکیتەفسیرسبأ (34)

تەفسیر سبأ — Saba (34)

مەککی · 54 ئایەت

بخوێنە · گوێبگرەفایلی PDF

ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ٱلَّذِى لَهُۥ مَا فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ وَلَهُ ٱلْحَمْدُ فِى ٱلْـَٔاخِرَةِ ۚ وَهُوَ ٱلْحَكِيمُ ٱلْخَبِيرُ ﴿١﴾

سوپاس بۆ ئەو خوایەی کەھەرچی لە ئاسمانەکان وزەویدا ھەیە بە بەدیھێنان وبەڕێوەبردنیشیەوە ھەموو موڵکی ئەوە، وە لە ڕۆژی دواییشدا ستایش ھەر بۆ ئەوە، وە ئەو دانا وکاربەجێیە لە لەبەدیھێنراوەکانی وبەڕێوەبردنیدا، وە ئاگادارە بەحاڵ وبارودۆخی بەندەکانی، وە ھیچ شتێکی لا شاراوە نییە

يَعْلَمُ مَا يَلِجُ فِى ٱلْأَرْضِ وَمَا يَخْرُجُ مِنْهَا وَمَا يَنزِلُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ وَمَا يَعْرُجُ فِيهَا ۚ وَهُوَ ٱلرَّحِيمُ ٱلْغَفُورُ ﴿٢﴾

دەزانێت وئاگادارە چی دەچێت بەناو ناخى زەویدا لە ئاو وڕووەک، وە چیش لەزەوی دێتە دەرەوە لە ڕووەک وشتی تریش، وە دەزانێت چی لە ئاسمان دێتە خوارەوە لەباران وفریشتەکان وڕزق وڕۆزی، وە دەزانێت چیش بەرز دەبێتەوە بۆ ئاسمان لە فریشتەکان وکار وکردەوە وڕۆحی بەندەکانی، ئەو زاتە پیرۆزە بەڕەحم وبە بەزەییە بە بەندە باوەڕدارەکانی، وە لێبوردەیە بۆ گوناھی ھەر کەسێکیان تەوبە دەکات ودەگەڕێتەوە بۆ لای

وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَا تَأْتِينَا ٱلسَّاعَةُ ۖ قُلْ بَلَىٰ وَرَبِّى لَتَأْتِيَنَّكُمْ عَـٰلِمِ ٱلْغَيْبِ ۖ لَا يَعْزُبُ عَنْهُ مِثْقَالُ ذَرَّةٍۢ فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَلَا فِى ٱلْأَرْضِ وَلَآ أَصْغَرُ مِن ذَٰلِكَ وَلَآ أَكْبَرُ إِلَّا فِى كِتَـٰبٍۢ مُّبِينٍۢ ﴿٣﴾

ئەوانەی باوەڕیان نییە بە اللە تەعالا وتیان: ھەرگیز ڕۆژی دواییمان بەسەردا نایەت، - ئەی پێغەمبەر- تۆیش پێیان بڵی: بەڵێ سوێند بە پەروەردگارم بەزاتی ھەق تەعالای اللە، بێگومان ئەو ڕۆژی دواییە ئێوە بە درۆی دەزانن وباوەڕتان پێی نییە بۆتان دێت، بەڵام جگە لە اللە ھیچ کەس کاتی ھاتنەکەی نازانێت، ھەر ئەو زانایە بە ھەموو پەنھان وغەیبییەکان لە ڕۆژی دوایی وغەیری ئەویش، ھیچ شتێک لە عیلم وزانستی ئەو ون نابێت ئەگەر بە ئەندازەی مێروولەیەکی وردی بچوکیش بێت لە ئاسمانەکان یان لەزەوی بێت، وە لەمە بچووکتر یان گەورەتریش بێت ھەر لێی ون نابێت، ئیللا لە پەرتوکێکی ئاشکرا وڕووندایە، کە (اللوح المحفوظ) ە، ئەو پەرتووکەی زانیاری ھەموو شتێکی ھەتا ڕۆژی دوایی تێدا نووسراوە

لِّيَجْزِىَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ لَهُم مَّغْفِرَةٌۭ وَرِزْقٌۭ كَرِيمٌۭ ﴿٤﴾

اللە تەعالا ئەوەی جێگیر کردووە کە لە (لوح المحفوظ)دا جێگیری کردووە تاوەکو ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە بە اللە وکار وکردەوە چاکەکانیان کردووە پاداشتیان بداتەوە، ئەوانەی خاوەن ئەو سیفەتانەن لێبوردنی اللە تەعالا ھەیە بۆ گوناھەکانیان، وە سزا نادرێن ولۆمەیش ناکرێن لەسەری، وە ڕزق وپاداشتێکی چاکیشیان بۆ ھەیە کە بریتیە لە بەھەشتی نەبڕاوە لە ڕۆژی قیامەتدا

وَٱلَّذِينَ سَعَوْ فِىٓ ءَايَـٰتِنَا مُعَـٰجِزِينَ أُو۟لَـٰٓئِكَ لَهُمْ عَذَابٌۭ مِّن رِّجْزٍ أَلِيمٌۭ ﴿٥﴾

وە ئەوانەی ھەوڵ وکۆششیان كرد تاوەكو ئەو ئایەت ونیشانانەی اللە تەعالا دایبەزاندووە بەتاڵ وپوچەڵ بکەنەوە، وە لەبارەی ئایەتەکانی ئێمەوە وتیان: سیحر وجادووە، وە بە پێغەمبەرەکەمانیان وت: کاھین وجادووگەر وشاعیرە، دەستەپاچەن وھیچیان پێ ناکرێت، ئەوانەی ئەوە سیفەت وڕەوشت وبیروباوەڕیانە لە ڕۆژی قیامەتدا خراپترین وسەخترین سزایان بۆ ھەیە، سزایەکی زۆر بە ئێش وئازار

وَيَرَى ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْعِلْمَ ٱلَّذِىٓ أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ هُوَ ٱلْحَقَّ وَيَهْدِىٓ إِلَىٰ صِرَٰطِ ٱلْعَزِيزِ ٱلْحَمِيدِ ﴿٦﴾

زانایانی ناو ھاوەڵان وئەوانەیش لە زانایانی ئەھلی کتاب باوەڕیان ھێناوە، ئەوە دەبینن وشاھیدی ئەوە دەدەن ئەوەی پەروەردگارت لە وەحی ونیگا بۆی دابەزاندوویت تەنھا ھەر ئەوە ڕاستە وھیچ گومانیشی تێدا نییە، وە ڕێنموونی خەڵکیش دەکات بۆ ڕێگا وڕێبازی زاتێک کە زۆر بە دەسەڵاتە وھیچ کەس ناتوانێت زاڵ بێت بەسەریدا، وە سوپاسکراویشە لە دونیا ودواڕۆژدا. لاپەڕە ١ لە ٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ هَلْ نَدُلُّكُمْ عَلَىٰ رَجُلٍۢ يُنَبِّئُكُمْ إِذَا مُزِّقْتُمْ كُلَّ مُمَزَّقٍ إِنَّكُمْ لَفِى خَلْقٍۢ جَدِيدٍ ﴿٧﴾

ئەوانەی باوەڕیان بە اللە تەعالا نییە بەسەرسوڕمان وگاڵتە وگەپ وڕابواردن بەوەی پێغەمبەر ھێناویەتی (صلی اللە علیە وسلم) ھەندێکیان بەھەندێکی تریان دەڵێن: ئایا پیاوێکتان نیشان بدەین کاتێک مردن وبەتەواوی لەناو خاکدا ڕزین وپارە پارە بوون ھەواڵتان بداتێ کە ئێوە جارێکی تر لەپاش مردن زیندوو دەکرێنەوە؟!

أَفْتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًا أَم بِهِۦ جِنَّةٌۢ ۗ بَلِ ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِٱلْـَٔاخِرَةِ فِى ٱلْعَذَابِ وَٱلضَّلَـٰلِ ٱلْبَعِيدِ ﴿٨﴾

دەیانووت: ئایا ئەم پیاوە درۆی بۆ اللە ھەڵبەستووە، کاتێک واگومان دەبات کە لەپاش مردنمان زیندوو دەکرێینەوە، یان ھەر شێتە ولەخۆیەوە ھەڵیت وپەڵیت دەڵێت و ھەقیقەتی نییە؟ نەخێر بەو شێوەیە نییە کە ئەوان وایدەزانن، بەڵکو سەرەنجام ئەوانەی باوەڕیان نییە بە ڕۆژی دوایی لە ڕۆژی قیامەتدا وان لەسزای سەختدا، وە لە دونیایش لەگومڕاییەکی دوور لە ھەق وڕاستین

أَفَلَمْ يَرَوْا۟ إِلَىٰ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ ۚ إِن نَّشَأْ نَخْسِفْ بِهِمُ ٱلْأَرْضَ أَوْ نُسْقِطْ عَلَيْهِمْ كِسَفًۭا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَةًۭ لِّكُلِّ عَبْدٍۢ مُّنِيبٍۢ ﴿٩﴾

ئایا ئەوانەی باوەڕیان بە زیندووبونەوە نییە، سەرنج نادەن لەوەی لەبەردەمیاندایە لەسەر زەوی، وە لەوەی لەپشتەوەیانە لە ئاسمانەکان؟ ئەگەر بمانەوێت لەژێر پێیاندا زەوی ببەین بەناخی خۆیدا، ئەوا لەژێریانەوە زەویمان دەبرد بەناخی خۆیدا، وە ئەگەر بمانویستایە چەند پارچەیەک لە ئاسمان بخەینە خوارەوە، ئەوا دەمانخست بەسەریاندا، بێگومان لەوەدا نیشانەی یەکلاکەرەوە ھەیە بۆ ھەموو بەندەیەک بەتەوبە کردنەوە گەڕابێتەوە بۆ لای تاعەت وگوێڕایەڵی پەروەردگاری وکردبێتی بە بەڵگە لەسەر قودرەت ودەسەڵاتی اللە تەعالا، ئەوەی دەسەڵاتی ھەبێت لەسەر ئەوەی باسکرا، دەسەڵاتیشی ھەیە لەسەر زیندوو کردنەوەتان لەدوای مردن وپارە پارە بوونی جەستە ولاشەتان لەناو خاکدا

۞ وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا دَاوُۥدَ مِنَّا فَضْلًۭا ۖ يَـٰجِبَالُ أَوِّبِى مَعَهُۥ وَٱلطَّيْرَ ۖ وَأَلَنَّا لَهُ ٱلْحَدِيدَ ﴿١٠﴾

بێگومان پێغەمبەرایەتی وموڵک ودەسەڵاتمان بەخشی بە داود (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت)، وە بەشاخەکان وباڵندەمان وت: ئەی شاخەکان وباڵندەکان لەگەڵ داود تەسبیحات ویاد وزیکری اللە بکەن، وە ئاسنیشمان بۆ نەرم کرد تاوەکو بە ویستی خۆی چی ئامێرێکی لێ دروست دەکات دروستی بکات

أَنِ ٱعْمَلْ سَـٰبِغَـٰتٍۢ وَقَدِّرْ فِى ٱلسَّرْدِ ۖ وَٱعْمَلُوا۟ صَـٰلِحًا ۖ إِنِّى بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌۭ ﴿١١﴾

فەرمانمان بەداود کرد: چەند قەڵغان وزرێیەکی جەنگی فراوان دروست بکە، تاوەکو جەنگاوەرەکانتی پێ لەخراپە وشەڕی دوژمنەکانت بپارێزیت، وە ئەندازەگیری بزمار وزنجیرەکانی بکە بە ئەندازەی خۆیان، زۆر ورد وبچوک نەبێت بەرگە نەگرێت، وە زۆریش گەورە نەبێت نەچێت بەناویدا، وە کار وکردەوەی چاکە بکە، بێگومان من بینەری ئەوەم ئێوە ئەنجامی دەدەن، ھیچ شتێکم لەکار وکردەوەتان لا نھێنی وشاراوە نییە، وە پاداشتی چاکەکارانتان دەدەمەوە وتۆڵەیش لەخراپەکارنتان دەسێنمەوە

وَلِسُلَيْمَـٰنَ ٱلرِّيحَ غُدُوُّهَا شَهْرٌۭ وَرَوَاحُهَا شَهْرٌۭ ۖ وَأَسَلْنَا لَهُۥ عَيْنَ ٱلْقِطْرِ ۖ وَمِنَ ٱلْجِنِّ مَن يَعْمَلُ بَيْنَ يَدَيْهِ بِإِذْنِ رَبِّهِۦ ۖ وَمَن يَزِغْ مِنْهُمْ عَنْ أَمْرِنَا نُذِقْهُ مِنْ عَذَابِ ٱلسَّعِيرِ ﴿١٢﴾

وە بۆ سولەیمانی کوڕی داود (سەلامی اللە تەعالایان لێ بێت) (با) مان بۆ موسەخەر وژێر بار کردبوو، تەنھا لە بەیانیاندا مانگە ڕێیەکی دەبڕی، وە لە ئێوارانیشدا مانگە ڕێیەکی دەبڕی، وە کانی مسیشمان بۆ تواندبوەوە تاوەکو لەمس چی دەوێت دروستی بکات، وە ھەندێک لە جنۆکەیشمان بۆی موسەخەر وژێربار کردبوو، کە بەفەرمانی اللە تەعالا لە بەردەستی سولەیماندا کاریان دەکرد، وە ئەگەر ھەرکام لە جنۆکەکان لەفەرمانی ئێمە لا بدات ئەوا سزای ئاگری سوتێنەری پێ دەچێژین. لاپەڕە ٢ لە ٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

يَعْمَلُونَ لَهُۥ مَا يَشَآءُ مِن مَّحَـٰرِيبَ وَتَمَـٰثِيلَ وَجِفَانٍۢ كَٱلْجَوَابِ وَقُدُورٍۢ رَّاسِيَـٰتٍ ۚ ٱعْمَلُوٓا۟ ءَالَ دَاوُۥدَ شُكْرًۭا ۚ وَقَلِيلٌۭ مِّنْ عِبَادِىَ ٱلشَّكُورُ ﴿١٣﴾

ئەو جنۆکانە لە خزمەتی سولەیماندا بوون، ئەو چی بویستایە بۆیان ئەنجام دەدا، لە دروستکردنی مزگەوت بۆ نوێژکردن وکۆشک وتەلار بۆ دانیشتن، وە ھەرچییەکی بویستایە لەوێنە وپەیکەر بۆیان دروست دەکرد، وە قاپ ودەفری گەورەشیان بۆ دروست دەکرد، وەک دروستکردنی حەوزی گەورەی ئاو، وە مەنجەڵی جێگیر ھێندە گەورە بوون لەجێی خۆیان نەدەجوڵان، وە پێمان وتن: ئەی ئال وبنەماڵەی داود سوپاس وشوکری اللە تەعالا بکەن کە ئەوە ھەمووە ناز ونیعمەتەی پێ بەخشیون، بەڵام کەمێک لەبەندەکانم سوپاس گوزارن وشوکری ئەو ناز ونیعمەتانە دەکەن پێم بەخشیون

فَلَمَّا قَضَيْنَا عَلَيْهِ ٱلْمَوْتَ مَا دَلَّهُمْ عَلَىٰ مَوْتِهِۦٓ إِلَّا دَآبَّةُ ٱلْأَرْضِ تَأْكُلُ مِنسَأَتَهُۥ ۖ فَلَمَّا خَرَّ تَبَيَّنَتِ ٱلْجِنُّ أَن لَّوْ كَانُوا۟ يَعْلَمُونَ ٱلْغَيْبَ مَا لَبِثُوا۟ فِى ٱلْعَذَابِ ٱلْمُهِينِ ﴿١٤﴾

ئەمجا کاتێک بڕیاری مردنمان بۆ سولەیماندا ومرد، ھیچ شتێک جنۆکەکانی ئاگادار نەکردەوە لە مردنی سولەیمان، جگە مۆرانەی زەوی نەبێت کە گۆچانەی دەستیان خوارد وکەوت، ئەو کاتە جنۆکەکان بۆیان دەرکەوت کە غەیب نازانن وئاگاداری نھێنییەکان نین، چونکە ئەگەر غەیبیان بزانیایە لەو سزا ڕیسواکەرەدا نەدەمانەوە، جنۆکەکان سەرگەرمی ئەنجامدانی کاری قورس بوون بۆ سولەیمان (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) وە واگومانیان دەبرد سولەیمان ھەر زیندووە وچاودێریان دەکات، بەڵام نەیانزانی بوو ماوەیەکی زۆرە مردووە وگیانی دەرچووە بەسەر گۆچانەکەیەوە

لَقَدْ كَانَ لِسَبَإٍۢ فِى مَسْكَنِهِمْ ءَايَةٌۭ ۖ جَنَّتَانِ عَن يَمِينٍۢ وَشِمَالٍۢ ۖ كُلُوا۟ مِن رِّزْقِ رَبِّكُمْ وَٱشْكُرُوا۟ لَهُۥ ۚ بَلْدَةٌۭ طَيِّبَةٌۭ وَرَبٌّ غَفُورٌۭ ﴿١٥﴾

غفور بێگومان بۆ ھۆز وخەڵکی سەبەء لەو شوێنەی تێیدا نیشتەجێ بووبون بەڵگە ونیشانەی ڕوون وئاشکرا ھەبوون لەسەر قودرەت ودەسەڵاتی اللە تەعالا وئەو ناز و نیعمەتانەی بەسەریدا ڕشتبوون، ئەویش دوو باخ وباخات لای ڕاست وچەپی ئەو شوێنەی تێیدا نیشتەجێ بووبون ھەبوو، وە پێمان وتن: لە ڕزق وڕۆزی پەروەردگارتان بخۆن وشوکر وسوپاسی نیعەتەکانی بکەن، شارەکەیشتان شارێکی خۆش وپاکوخاوێن وجوان ودڵگیرە، وە پەروەردگارێکی لێبوردەیشتان ھەیە، لە گوناھ وتاوانی ھەر کەسێک خۆش دەبێت تەوبە بکات وبگەڕێتەوە بۆ لای

فَأَعْرَضُوا۟ فَأَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ سَيْلَ ٱلْعَرِمِ وَبَدَّلْنَـٰهُم بِجَنَّتَيْهِمْ جَنَّتَيْنِ ذَوَاتَىْ أُكُلٍ خَمْطٍۢ وَأَثْلٍۢ وَشَىْءٍۢ مِّن سِدْرٍۢ قَلِيلٍۢ ﴿١٦﴾

بەڵام ئەوان پشتیان لە سوپاس وستایشی پەروەردگار وباوەڕھێنان بە پێغەمبەرەکانی کرد، ئێمەیش سزاماندان وناز ونیعمەتەکانمان بۆ گۆڕین بە ناڕەحەتی وناخۆشی، لا فاوێکی وێرانەکەرمان بۆ ناردن بەنداوەکەیانی ڕوخاند وھەرچی کشتوکاڵ وباخ وباخاتیان ھەبوو نوقمی ژێر ئاوی خستن، وە دوو باخە پڕ بەرووبومەکەمان بۆ گۆڕین بۆ بەدوو باخی بەرووبوم تاڵ وتام ناخۆش وبێ خێر ودار گەز وکەمێک لەداری سیدریش (داری كنار)

ذَٰلِكَ جَزَيْنَـٰهُم بِمَا كَفَرُوا۟ ۖ وَهَلْ نُجَـٰزِىٓ إِلَّا ٱلْكَفُورَ ﴿١٧﴾

ئەوەی ڕوویدا لە گۆڕینی باخات وئەو ناز ونیعمەتەی لەسەری بوون، بەھۆی بێباوەڕی وپشتکردنیان بوو لە شوکر وسوپاسی اللە تەعالا، وە ئیمە سزای کەس بەو شێوە توندە نادەین ئیللا بەھۆی ئەوە نەبێت کە زۆر سپڵە وپێنەزان بێت بەرامبەر ناز ونیعمەتەکانی اللە تەعالا وناشکور بێت پێیان

وَجَعَلْنَا بَيْنَهُمْ وَبَيْنَ ٱلْقُرَى ٱلَّتِى بَـٰرَكْنَا فِيهَا قُرًۭى ظَـٰهِرَةًۭ وَقَدَّرْنَا فِيهَا ٱلسَّيْرَ ۖ سِيرُوا۟ فِيهَا لَيَالِىَ وَأَيَّامًا ءَامِنِينَ ﴿١٨﴾

لە نێوان خەڵکی سەبەء لە یەمەن ولە نێوان گوند وشارەکانی شام کە پیت وبەرەکەت دارمان کردبوون، چەند گوند وشارێکی تری نزیک لە یەکمان دانابوو، وە ڕێگای نزیکمان بۆ ڕۆیشتن لە نێوان ئەو شار وگوندانە دانابوو، بەشێوەیەک لە گوندێکەوە دەچوون بۆ گوندێکی تر بەبێ ئەوەی ھەست بە ماندووبوون وناڕەحەتی بکەن تا دەگەیشتنە شام، وە پێمان وتن: چەند شەو وڕۆژ بە ئارامی وبێ ترس لە دوژمن وبرسێتی وتینویەتی بەو ڕێگایانەدا بڕۆن کە دەتانەوێت. لاپەڕە ٣ لە ٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

فَقَالُوا۟ رَبَّنَا بَـٰعِدْ بَيْنَ أَسْفَارِنَا وَظَلَمُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ فَجَعَلْنَـٰهُمْ أَحَادِيثَ وَمَزَّقْنَـٰهُمْ كُلَّ مُمَزَّقٍ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَـٰتٍۢ لِّكُلِّ صَبَّارٍۢ شَكُورٍۢ ﴿١٩﴾

صبار شكور ئەوان لە خۆبایی بوون لەو ھەمووە ناز ونیعمەتەی اللە پێی دابوون لە نزیک کردنەوەی ماوەی نێوان شار وگوندەکان، ھاتن وتیان: ئەی پەروەردگارمان ماوەی سەفەری نێوان گوند وشارەکانمان بۆ دوور بخەرەوە بە نەهێشتنی ئەو گوندانە تاوەکو ناڕەحەتی سەفەر بچێژین، وە تایبەتمەندی قافڵە وڕێبوارەکانمان وەدەر بکەوێت، بەو کارەیان بە لەخۆبایی بوون وبێزار بوون لەناز ونیعمەتەکان وپشتھەڵکردن لەشوکر وسوپاسی اللە تەعالا وحەسوودی بردن بەھەژارەکانیان ستەمیان لەخۆیان کرد، وە ئێمەیش لەناومان بردن وکردمانە جێگای خواس وباسی ئەو خەڵک وگەلانەی دوای دێن، وە بە تەواوی پەرتەوازە وبەش بەشمان کردن، بەشێوەیەک نەیاندەتوانی سەردانی یەکتری بکەن وئاگایان لە یەکتری بێت، بێگومان لەوەی باسکرا- لە ناز ونیعمەت ڕشتن بەسەر خەڵکی سەبەء وسزادانیان بەھۆی بێباوەڕی وناسوپاسگوزار ولەخۆبایی بوونیانەوە- پەند وئامۆژگاری ھەیە بۆ ھەموو ئەوانەی زۆر ئارامگرن لەسەر ئەنجامدانی تاعەت وگوێڕایەڵی اللە تەعالا ونەكردنی سەرپێچییەکانی، وە لەسەر ناڕەحەتی و ناخۆشییەکان، وە زۆر شوکر وسوپاسی اللە تەعالا دەکەن لەسەر نیعمەتەکانی

وَلَقَدْ صَدَّقَ عَلَيْهِمْ إِبْلِيسُ ظَنَّهُۥ فَٱتَّبَعُوهُ إِلَّا فَرِيقًۭا مِّنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ ﴿٢٠﴾

بەڕاستی ئەو گومانەشی کە ئیبلیس پێیانی ھەبوو کە گومڕایان دەکات ولە ڕێگای ڕاست لایان دەدا، ئیبلیس گومانەکەی ھێنایە دی تێیاندا، بۆیە جگە لە دەستەیەک لە باوەڕداران نەبێت کە نائومێدیان کرد لەوەی شوێنی بکەون، ھەموو خەڵکی لە بێباوەڕی وگومڕاییدا شوێن شەیتان کەوتن

وَمَا كَانَ لَهُۥ عَلَيْهِم مِّن سُلْطَـٰنٍ إِلَّا لِنَعْلَمَ مَن يُؤْمِنُ بِٱلْـَٔاخِرَةِ مِمَّنْ هُوَ مِنْهَا فِى شَكٍّۢ ۗ وَرَبُّكَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ حَفِيظٌۭ ﴿٢١﴾

حفيظ وە ئیبلیس ھیچ دەسەڵاتی بە سەریاندا نەبوو کە بەزۆر وایان لێ بکات شوێنی بکەون وگومڕایان بکات، بەڵکو تەنھا ئەوەندەی دەکرد کوفر وبێباوەڕی بۆ دەڕازاندنەوە تاوەکو گومڕایان بکات، وە ھێندەیش ھەبوو ئێمە مۆڵەتمان دابوو کە خەڵکی گومڕا بکات بۆ ئەوەی بزانین ودەربکەوێت کێ باوەڕی بە ڕۆژی دوایی وپاداشت وسزا ھەیە، وە کێیش گومانی ھەیە لە ھاتنی ڕۆژی دوایی، وە پەروەردگارت - ئەی پێغەمبەر - پارێزەر وچاودێری ھەموو شتێکە، کار وکردەوەی بەندەکانی تۆمار دەکات و دەیپارێزێت بۆ ئەوەی پاداشتی چاکەکارانیان بداتەوە وسزا وتۆڵەیش لە خراپەکارانیان بسێنێت

قُلِ ٱدْعُوا۟ ٱلَّذِينَ زَعَمْتُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ ۖ لَا يَمْلِكُونَ مِثْقَالَ ذَرَّةٍۢ فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَلَا فِى ٱلْأَرْضِ وَمَا لَهُمْ فِيهِمَا مِن شِرْكٍۢ وَمَا لَهُۥ مِنْهُم مِّن ظَهِيرٍۢ ﴿٢٢﴾

شرك وما له منهم من ظهير - ئەی پێغەمبەر- بەو بتپەرست وموشریکانە بڵێ: ئەوانەی بە خوای خۆتانیان دەزانن جگە لە اللە تەعالا ئادەی بانگیان بکەن بۆ ئەوەی سوود وقازانجتان پێ بگەیەنن، یان زەرەر وزیان وناڕەحەتیتان لەسەر ھەڵگرن، ئەوان ھێندەی تۆزقاڵە زەڕەیەکیان لە ئاسمانەکان وزەوی بەدەست نییە وخاوەنی نین، وە ئەوان ھاوبەش وشەریکی اللە تەعالایش نەبوون لە بەدیھێنانی ئاسمانەکان وزەوی، وە پشتیوان ویارمەتیدەریشی نەبوون، ئەو زاتە پیرۆزە بێ نیازە وپێویستی بە ھاوبەش وشەریک ویارمەتیدەر نییە

وَلَا تَنفَعُ ٱلشَّفَـٰعَةُ عِندَهُۥٓ إِلَّا لِمَنْ أَذِنَ لَهُۥ ۚ حَتَّىٰٓ إِذَا فُزِّعَ عَن قُلُوبِهِمْ قَالُوا۟ مَاذَا قَالَ رَبُّكُمْ ۖ قَالُوا۟ ٱلْحَقَّ ۖ وَهُوَ ٱلْعَلِىُّ ٱلْكَبِيرُ ﴿٢٣﴾

تکا وشەفاعەت کردن لای اللە تەعالا ھیچ سوودێکی نییە مەگەر بۆ کەسێک نەبێت پەروەردگار خۆی مۆڵەت بدات، وە اللە تەعالا ناھێڵێت ھیچ کەسێکیش شەفاعەت بکات مەگەر لێی ڕازی بێت، لەبەر گەورەیی ومەزنی وڕێز وپلە وپایەی لای خۆی، وە لە گەورەیی ومەزنی ئەو زاتە پیرۆزەیە کاتێک لە ئاسمان قسەی کرد فریشتەکان دەدەن لەشەقەی باڵ ودەیدەن بەیەکدا وەک ملەکەچی بۆ وتە وگوفتاری تاوەکو ترس وبیم لەدڵیان نەمێنێت، فریشتەکان بە جویرەئیلیان وت: پەروەردگارت چی فەرموو؟ جوبرەئیلیش وتی: ھەقی فەرموو، ئەو بەزات ودسەڵاتی خۆی بەرز وبڵندە، ھێندە مەزن وگەورەیە، ھەموو شتێک لەو بچوکترن ولەخوار ئەوەوەن. لاپەڕە ٤ لە ٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

۞ قُلْ مَن يَرْزُقُكُم مِّنَ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ قُلِ ٱللَّهُ ۖ وَإِنَّآ أَوْ إِيَّاكُمْ لَعَلَىٰ هُدًى أَوْ فِى ضَلَـٰلٍۢ مُّبِينٍۢ ﴿٢٤﴾

ئەی پێغەمبەر - بەو بتپەرست وموشریکانە بڵێ: کێ لە ئاسمانەوە ڕزق وڕۆزیتان دەدات وبارانتان بۆ دەبارێنێت، وە کێ لە زەوییەوە ڕۆزیتان دەدات وڕووەک و بەروبوم وکشتوکاڵ ومیوە وجگە لەوانەشتان بۆ دەڕوێنێت وسەوزی دەکات؟ بڵێ: اللە تەعالا لە ئاسمانەکان وزەوییەوە ڕۆزیتان دەدات، وە بێگومان من یان ئێوە ئەی بتپەرست وموشرکینە لەسەر ھیدایەت وڕێنموونین، یان لەسەر گومڕاییەکی ڕوون وئاشکراین، بەدڵنیاییەوە یەکێکمانین، وە بێگومان ئەھلی ڕێنموونی وھیدایەت ھەر باوەڕدارانن، وە ئەھلی گومڕایی ھەر بتپەرست وموشریکەکانن

قُل لَّا تُسْـَٔلُونَ عَمَّآ أَجْرَمْنَا وَلَا نُسْـَٔلُ عَمَّا تَعْمَلُونَ ﴿٢٥﴾

ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: لە ڕۆژی قیامەتدا پرسیار لە ئێوە ناکرێت لەسەر گوناھ وتاوانێک کە ئێمە ئەنجاممان داوە، وە پرسیار لە ئێمەش ناکرێت لەسەر گوناھ و تاوانێک ئێوە کردووتانە

قُلْ يَجْمَعُ بَيْنَنَا رَبُّنَا ثُمَّ يَفْتَحُ بَيْنَنَا بِٱلْحَقِّ وَهُوَ ٱلْفَتَّاحُ ٱلْعَلِيمُ ﴿٢٦﴾

پێیان بڵێ: لە ڕۆژی قیامەتدا اللە تەعالا ئێمە وئێوە کۆدەکاتەوە، لە پاشان زۆر بە دادپەروەری بڕیار دەدات لە نێوانماندا، ھەق وڕاست ودروست لە ناھەق وباتڵ جیا دەکاتەوە، ئەو زاتە پیرۆزە بڕیاردەرێکی دادپەروەرە، وە زانا وئاگادارە بەوەی بڕیاری پێ دەدات

قُلْ أَرُونِىَ ٱلَّذِينَ أَلْحَقْتُم بِهِۦ شُرَكَآءَ ۖ كَلَّا ۚ بَلْ هُوَ ٱللَّهُ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ ﴿٢٧﴾

ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: ئەوانەم پیشان بدەن کە کردبووتان بە شەریک وھاوەڵی اللە تەعالا لە پەرستندا، نەخێر وا نییە کە بیرتان لێدەکردەوە وواتان دەزانی اللە (جل جلالە) ھاوبەش وشەریکی ھەیە، بەڵکو ھەر زاتی اللە تەعالایە زاڵ وبەدەسەڵاتە وھیچ کەسێک زاڵ نابێت بەسەریدا، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە لە بەدیھێنراوەکانی وقەدەر وبەرێوەبردنیدا

وَمَآ أَرْسَلْنَـٰكَ إِلَّا كَآفَّةًۭ لِّلنَّاسِ بَشِيرًۭا وَنَذِيرًۭا وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ ﴿٢٨﴾

ئەی پێغەمبەر- ئێمە تۆمان بۆ ھەموو خەڵکی ناردووە، کە موژدە بدەیت بەخەڵکانی خواناس کە اللە تەعالا بەھەشتیان دەداتێ، وە خەڵکانی بێباوەڕ وخراپەکاریش بترسێنیت بە ئاگری دۆزەخ، بەڵام زۆربەی خەڵکی ئەوە نازانن وبێ ئاگان لێی، ئەگەر بیانزانیایە بە درۆیان نەدەزانیت وبێباوەڕ نەدەبوون پێت

وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَـٰذَا ٱلْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَـٰدِقِينَ ﴿٢٩﴾

بتپەرست وموشریکەکان پەلەی ھاتنی ئەو سزایەیانە کە پێغەمبەر دەیترساند پێی ودەڵێ: ئەرێ ئەو بەڵێنەی داوتانە پێمان بەھاتنی سزا کەی دێت، ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن لەوەی بانگەشەی بۆ دەکەن گوایە ئەو بەڵێنە ھەق وڕاستە وھەر دێتە دی. قل ل كم ميعاد يوم ل اتستٔخرون عنهساعة ولا تستقدمون

قُل لَّكُم مِّيعَادُ يَوْمٍۢ لَّا تَسْتَـْٔخِرُونَ عَنْهُ سَاعَةًۭ وَلَا تَسْتَقْدِمُونَ ﴿٣٠﴾

ئەی پێغەمبەر - بەو بتپەرست وموشریکانە بڵێ کە پەلەی ھاتنی سزایانە: وادەیەکی دیاریکراوتان ھەیە، ساتێک دوا ناکەوێت، وە تەنھا ساتێکیش پێش ناکەوێت، ئەو ڕۆژەیش بێگومان ڕۆژی قیامەتە

وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَن نُّؤْمِنَ بِهَـٰذَا ٱلْقُرْءَانِ وَلَا بِٱلَّذِى بَيْنَ يَدَيْهِ ۗ وَلَوْ تَرَىٰٓ إِذِ ٱلظَّـٰلِمُونَ مَوْقُوفُونَ عِندَ رَبِّهِمْ يَرْجِعُ بَعْضُهُمْ إِلَىٰ بَعْضٍ ٱلْقَوْلَ يَقُولُ ٱلَّذِينَ ٱسْتُضْعِفُوا۟ لِلَّذِينَ ٱسْتَكْبَرُوا۟ لَوْلَآ أَنتُمْ لَكُنَّا مُؤْمِنِينَ ﴿٣١﴾

ئەوانەی باوەڕیان نییە بە اللە تەعالا وتیان: ئێمە باوەڕمان بەو قورئانە نییە کە موحەممەد وادەزانێت لەلایەن اللە وە بۆی دابەزیووە، وە باوەریش بە کتێب ونامە ئاسمانیەکانی پێشینیش ناکەین، - ئەی پێغەمبەر- خۆزگە دەتبینی کاتێک ئەو تاوانبار وستەمکارانە لە ڕۆژی قیامەتدا لای اللە تەعالا بەند دەکرێت وڕادەوەستێنرێن بۆ لاپەڕە ٥ لە ٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر حساب ولێپرسینەوە لەگەڵدا کردن، لە نێوان خۆیاندا لۆمە وسەرزەنشتی یەکتر دەکەن، وە ھەر کەسێکیان لێپرسراویەتی ئەنجامدانی تاوان وگوناھەکان دەخاتە ئەستۆی ئەوی ترەوە، ئەوانەی بێدەسەڵات وچەوساوە بوون بە گەورەکان وئەوانە دەڵین لە دونیادا دەیانچەوساندنەوە: ئەگەر ئێوە نەبوونایە ئێمە گومڕا وسەرگەردان نەدەبووین و باوەڕمان بەاللە تەعالا وپێغەمبەرەکانی دەھێنا

قَالَ ٱلَّذِينَ ٱسْتَكْبَرُوا۟ لِلَّذِينَ ٱسْتُضْعِفُوٓا۟ أَنَحْنُ صَدَدْنَـٰكُمْ عَنِ ٱلْهُدَىٰ بَعْدَ إِذْ جَآءَكُم ۖ بَلْ كُنتُم مُّجْرِمِينَ ﴿٣٢﴾

ئەوانەی خەڵک شوێنیان کەوتوون وخۆیان بەگەورە دادەنا لەبەرامبەر ھەق وڕاستیدا بەوانە دەڵێن کە لە دونیادا دەیانچەوساندنەوە: ئایا ئێمە ڕێگریمان کردن لەوەی شوێن ئەو ھیدایەتە بکەون کە موحەممەد بۆی ھێنابوون؟! نەخێر بەڵکو خۆتان تاوانبار بوون وحەزتان لە خراپە وبڵاوکردنەوەی خراپەکاری بوو

وَقَالَ ٱلَّذِينَ ٱسْتُضْعِفُوا۟ لِلَّذِينَ ٱسْتَكْبَرُوا۟ بَلْ مَكْرُ ٱلَّيْلِ وَٱلنَّهَارِ إِذْ تَأْمُرُونَنَآ أَن نَّكْفُرَ بِٱللَّهِ وَنَجْعَلَ لَهُۥٓ أَندَادًۭا ۚ وَأَسَرُّوا۟ ٱلنَّدَامَةَ لَمَّا رَأَوُا۟ ٱلْعَذَابَ وَجَعَلْنَا ٱلْأَغْلَـٰلَ فِىٓ أَعْنَاقِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ۚ هَلْ يُجْزَوْنَ إِلَّا مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ ﴿٣٣﴾

شوێنکەوتەکانیش ئەوانەی کە گەورەکانیان دەیانچەوساندنەوە بەوانە دەڵێن کە ملھوڕ وخۆبەزلزان بوون لەبەرامبەر ھەق وڕاستیدا: بەڵکو فڕوفێڵێ شەو وڕۆژی ئێوە بوو ڕێگری لە ئێمە کرد شوێن ھیدایەت وڕێنموونی نەکەوین، کاتێک فەرمانتان پێدەکردین کافر وبێباوەڕ بین بە اللە تەعالا، وە شەریک وھاوەڵی بۆ بڕیار بدەین لە پەرستنەکانماندا، ھەموویان پەشیمانی خۆیان دەشارنەوە لەوەی لەسەری بوون لەکوفر وبێباوەڕی کاتێک سزای سەخت دەبینن، وە دڵنیا بوونەوە کە سزا دەدرێن، وە زنجیر وتەوقمان کردە ملی بێباوەڕان، وە ئەم تۆڵە وسزایە نادرێن ئیللا بەھۆی ئەو کار وکردەوانەوە نەبێت لە دونیا ئەنجامیان دابوو، لە پەرستنی غەیرە اللە تەعالا و کردنی گوناھ وتاوان وسەرپێچی

وَمَآ أَرْسَلْنَا فِى قَرْيَةٍۢ مِّن نَّذِيرٍ إِلَّا قَالَ مُتْرَفُوهَآ إِنَّا بِمَآ أُرْسِلْتُم بِهِۦ كَـٰفِرُونَ ﴿٣٤﴾

ھیچ پێغەمبەرێکمان لەھیچ گوند وشارێک نەناردووە کە خەڵکەکەی ترساند بێت بەسزای اللە تەعالا، ئیللا خۆشگوزەرانەکان وئەوانەی لەناو ناز ونیعمەت وخاوەنی دەسەڵات وپلە وپایە بوون پێیان دەوتن: بێگومان ئێمە بێباوەڕ وکافرین بەوەی ئێوە ھێناوتانەوە وپێی ھاتوون. وقالوا نحن أك ثر أمولا وأولدا وما نحن بمعذ بين

وَقَالُوا۟ نَحْنُ أَكْثَرُ أَمْوَٰلًۭا وَأَوْلَـٰدًۭا وَمَا نَحْنُ بِمُعَذَّبِينَ ﴿٣٥﴾

خاوەن پلە وپایە وخۆشگوزەرانەکان بەفەخر وشانازییەوە وتیان: ئێمە دەوڵەمەندین وسامان وماڵ ومنداڵمان زۆرترە، وە ئەوەی ئێوە وایدەزانن کە ئێمە لە دواڕۆژدا سزا ئەدرێین ھەمووی درۆ ودەلەسەیە وشتی وانییە، ئێمە نە لەدونیا ونە لەدواڕۆژیشدا ھەرگیز سزا نادرێین

قُلْ إِنَّ رَبِّى يَبْسُطُ ٱلرِّزْقَ لِمَن يَشَآءُ وَيَقْدِرُ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ ﴿٣٦﴾

ئەی پێغەمبەر - بەو فیز زل ولەخۆباییانەی کە ناز ونیعمەتیان پێدراوە بڵێ: پەروەردگارم ڕزق وڕۆزی بۆ ھەر کەسێک بیەوێت زیاد وفراوان دەکات تاوەکو تاقی بکاتەوە ئایا شوکر وسوپاسی دەکات یان سپڵە وناشکورە، وە ڕزق وڕۆزیش خۆیشی دەگرێتەوە لەھەر کەسێک خۆی بیەوێت تاوەکو تاقی بکاتەوە ئایا ئارام دەگرێت لەسەری یان ناڕەزایی دەردەبڕێت؟ بەڵام زۆربەی خەڵکی نازانن کە اللە تەعالا دانا وکاربەجێیە، بە حیکمەتێکی زۆر نەبێت ھیچ بڕیارێک نادات، ئەوەی زانی زانی وھەستی پێکرد، ئەوەیشی نەفام ونەزان بوو نەیزانی وھەستی پێ نەکرد

وَمَآ أَمْوَٰلُكُمْ وَلَآ أَوْلَـٰدُكُم بِٱلَّتِى تُقَرِّبُكُمْ عِندَنَا زُلْفَىٰٓ إِلَّا مَنْ ءَامَنَ وَعَمِلَ صَـٰلِحًۭا فَأُو۟لَـٰٓئِكَ لَهُمْ جَزَآءُ ٱلضِّعْفِ بِمَا عَمِلُوا۟ وَهُمْ فِى ٱلْغُرُفَـٰتِ ءَامِنُونَ ﴿٣٧﴾

ئەو ماڵ وسەروەت وسامان ومناڵ وکوڕ وکاڵەی فەخر وشانازی پێوە دەکەن شتێک نییە لای ئێمە پلە وپایەتانی پێ بەرز ببێتەوە وبتانگەیەنێت بە ڕەزامەندی اللە تەعالا، بەڵام ئەوەی باوەڕی بە اللە ھێناوە وکارو کردەوە چاکەکانی کردووە، پاداشتی دوو بەرامبەری بۆ ھەیە، ماڵ وسەروەت وسامانەکەی لە ئێمە نزیکی دەکانەوە کاتێک لەپێناو اللە تەعالا وڕەزامەندی ئەودا دەیبەخشێت، وە مناڵەکانیشی نزای خێری بۆ دەکەن، ئا ئەوانە، ئەو باوەڕدارانەی کار وکردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە پاداشتی چەند بەرامبەریان بۆ ھەیە لەپاداشتی ئەو حەسەنات وچاکانەی ئەنجامیانداوە، لەبەھەشتیشدا لە کۆشکە بەرزەکاندان، دڵنیا وبێ ترسن لەسزادان ومردن و بڕینەوەی ناز ونیعمەت وبەخششەکانیان. لاپەڕە ٦ لە ٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَٱلَّذِينَ يَسْعَوْنَ فِىٓ ءَايَـٰتِنَا مُعَـٰجِزِينَ أُو۟لَـٰٓئِكَ فِى ٱلْعَذَابِ مُحْضَرُونَ ﴿٣٨﴾

وە ئەو بێباوەڕانەی ھەموو ھەوڵ وکۆششێکی خۆیان بەخەرج دەدەن لەپێناو بەلاڕێدا بردنی خەڵکی لە ئایەت ونیشانەکانی ئێمە، وە تێدەکۆشن لەپێناو گەیشتن بەئامانجەکانیان، ئەوانە خەسارۆمەندی دونیا وسزادراوی دواڕۆژن

قُلْ إِنَّ رَبِّى يَبْسُطُ ٱلرِّزْقَ لِمَن يَشَآءُ مِنْ عِبَادِهِۦ وَيَقْدِرُ لَهُۥ ۚ وَمَآ أَنفَقْتُم مِّن شَىْءٍۢ فَهُوَ يُخْلِفُهُۥ ۖ وَهُوَ خَيْرُ ٱلرَّٰزِقِينَ ﴿٣٩﴾

ئەی پێغەمبەر- بڵێ: بێگومان پەروەردگارم (سبحانە وتعالی) ڕزق وڕۆزی ھەر کام لەبەندەکانی بوێت فراوانی دەکات، وە کەم وتەنگەڵانیشی دەکات لەسەر ھەر کەسێکیان خۆی بیەوێت، ھەر شتێک ببەخشن لەپێناو اللە تەعالا، بێگومان ئەو زاتە پیرۆزە ھەر لەدونیا جێگەکەی بەچاکتر لەوەی بەخشیوتانە پڕ دەکاتەوە بۆتان، وە لە دواڕۆژیشدا پاداشتی نەبڕاوەتان بۆ ئامادە دەکات، وە اللە تەعالا چاکترینی ڕۆزی دەرانە، ھەر کەسێک داوای ڕزق وڕۆزی دەکات با ھانا بۆ ئەو بەرێت

وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ جَمِيعًۭا ثُمَّ يَقُولُ لِلْمَلَـٰٓئِكَةِ أَهَـٰٓؤُلَآءِ إِيَّاكُمْ كَانُوا۟ يَعْبُدُونَ ﴿٤٠﴾

ئەی پێغەمبەر- باسی ئەوە بکە لەو ڕۆژەی اللە تەعالا ھەموو خەڵکی کۆدەکاتەوە، پاشان اللە (سبحانە وتعالی) وەک لۆمە وسەرزەنشتی بتپەرست وموشریکەکان بە فریشتەکان دەفەرموێت: ئایا ئەمە ئەوانە بوون لەژیانی دونیا لەبری اللە تەعالا ئێوەیان دەپەرست؟

قَالُوا۟ سُبْحَـٰنَكَ أَنتَ وَلِيُّنَا مِن دُونِهِم ۖ بَلْ كَانُوا۟ يَعْبُدُونَ ٱلْجِنَّ ۖ أَكْثَرُهُم بِهِم مُّؤْمِنُونَ ﴿٤١﴾

فریشتەکانیش لە وەڵامدا دەڵێن: ئەی پەروەردگار پاکوبێگەردی بۆ تۆ! ھەر تۆ پشت وپەنا وپەرستراوی ئێمەیت، ھیچ پشتیوانی ودۆستایەتیەک لە نێوان ئێمە وئەواندا نییە، بەڵکو ئەو بتپەرست وموشریکانە شەیتانیان دەپەرست، خۆیان وا نیشان دەدان کە فریشتەن ئەوانیش لەبری اللە تەعالا دەیانپەرستن، وە زۆربەیان باوەڕیان بەشەیتان ھەبوو. ر

فَٱلْيَوْمَ لَا يَمْلِكُ بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍۢ نَّفْعًۭا وَلَا ضَرًّۭا وَنَقُولُ لِلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ ذُوقُوا۟ عَذَابَ ٱلنَّارِ ٱلَّتِى كُنتُم بِهَا تُكَذِّبُونَ ﴿٤٢﴾

ڕۆژی کۆبوونەوە وحیساب ولێپرسینەوە، ئەوانەی لەبری اللە دەپەرستران ھیچ سوود وقازانج وزەرەر وزیانێکیان بەدەست نییە بۆ ئەوانەی دەیانپەرستن، وە بەوانە دەڵێین کە بەکوفر کردن وگوناھ وتاوان وسەرپێچی ستەمیان لەخۆیان کردبوو: سزای ئەو ئاگرە بچێژن کە لەدونیا باوەڕتان پێی نەبوو، وە بەدرۆتان دەزانی

وَإِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ ءَايَـٰتُنَا بَيِّنَـٰتٍۢ قَالُوا۟ مَا هَـٰذَآ إِلَّا رَجُلٌۭ يُرِيدُ أَن يَصُدَّكُمْ عَمَّا كَانَ يَعْبُدُ ءَابَآؤُكُمْ وَقَالُوا۟ مَا هَـٰذَآ إِلَّآ إِفْكٌۭ مُّفْتَرًۭى ۚ وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لِلْحَقِّ لَمَّا جَآءَهُمْ إِنْ هَـٰذَآ إِلَّا سِحْرٌۭ مُّبِينٌۭ ﴿٤٣﴾

ئەگەر ئایەت ونیشانە ڕوونەکانی ئێمە کە دابەزیووە بۆ سەر پێغەمبەرەکەمان بخوێنرێتەوە بەسەر ئەو بتپەرست وموشریک وبێباوەڕانەدا دەڵێن: ئەم موحەممەدە کە ئەم قورئانەی ھێناوە ھیچ نییە تەنھا پیاوێکە ودەیەوێت ڕێگریتان لێ بکات لەوەی باوباپیرانتان پەرستویانە، وە دەیانووت: ئەم قورئانەیش ھیچ نییە تەنھا ھەڵبەستراوی موحەممەد خۆیەتی بۆ خوای ھەڵبەستووە، وە ئەوانەی بێباوەڕ بوون بە اللە لە بارەی قورئانەوە کە لەلایەن ئەو زاتە پیرۆزەوە بۆیان ھاتبوو دەیانووت: ئەم قورئانە تەنھا جادوویەکی ڕوون وئاشکرایە، تاوەکو پیاو وژنەکەی، کوڕ وباوکی لێک جوودا بکاتەوە

وَمَآ ءَاتَيْنَـٰهُم مِّن كُتُبٍۢ يَدْرُسُونَهَا ۖ وَمَآ أَرْسَلْنَآ إِلَيْهِمْ قَبْلَكَ مِن نَّذِيرٍۢ ﴿٤٤﴾

وە ئێمە پێش قورئان ھیچ کتێب وپەرتووکێکمان بۆ قوڕەیش نەناردبوو بۆ ئەوەی بیخوێننەوە ودیراسەتی بکەن، وە ئەو کتێبە ڕێنموونیان بکات کە ئەم قورئانە درۆ ودەلەسە وھەڵبەستراوی دەستی موحەممەد خۆیەتی، وە پێش تۆ - ئەی پێغەمبەر- ھیچ پێغەمبەرێکی ترمان بۆ نەناردوون بیانترسێنێت بەسزای ئاگری دۆزەخ. لاپەڕە ٧ لە ٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَكَذَّبَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ وَمَا بَلَغُوا۟ مِعْشَارَ مَآ ءَاتَيْنَـٰهُمْ فَكَذَّبُوا۟ رُسُلِى ۖ فَكَيْفَ كَانَ نَكِيرِ ﴿٤٥﴾

ئوممەتانی پێشووتر، وەک عاد وسەمود وگەلی لوط پێغەمبەرەکانیان بەدرۆدانا وباوەڕیان پێ نەکردن، وە بزانە بتپەرست موشریکەكانی گەلەکەت لە ماڵ وسامان وھێز و ژمارەدا نەگەشتبوونە دەیەکی ئەوەی دابوومان بەگەلانی پێشووتر، بەڵام ئەوان ھەریەکێکیان پێغەمبەرەکەی خۆیان بەدرۆدانا وباوەریان پێ نەکرد، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ھێز و ماڵ وسامان وژمارەیەش ھیچ سوود وقازانجی نەبوو بۆیان، سزای من گەیشتە سەریان، جا ئەی پێغەمبەر تەماشاکە ئینکاری وناڕەزایی وتۆڵە وسزای من بۆ سەر ئەوان چۆن بوو

۞ قُلْ إِنَّمَآ أَعِظُكُم بِوَٰحِدَةٍ ۖ أَن تَقُومُوا۟ لِلَّهِ مَثْنَىٰ وَفُرَٰدَىٰ ثُمَّ تَتَفَكَّرُوا۟ ۚ مَا بِصَاحِبِكُم مِّن جِنَّةٍ ۚ إِنْ هُوَ إِلَّا نَذِيرٌۭ لَّكُم بَيْنَ يَدَىْ عَذَابٍۢ شَدِيدٍۢ ﴿٤٦﴾

بينيدى عذاب شديد ئەی پێغەمبەر بەو بتپەرست وموشریک وبێباوەڕانە بڵێ: من ئاماژەتان بۆ دەکەم وئامۆژگاریتان دەکەم بەیەک خەسڵەت، ئەویش ئەوەیە دوو دوو یان تاک تاک دوور لەشوێنکەوتنی ھەوا وئارەزوو لەبەر ڕەزامەندی اللە تەعالا ھەڵسن وگوێڕایەڵی فەرمانەکانی ئەوبن، پاشان بیر بکەنەوە لەژیانی ھاوەڵەکەتان، لەوەی شارەزان لە ژیری و ڕاستگۆیی وئەمانەت پارێزی، تاوەکو بۆتان دەربکەوێت ئەو ھاوەڵەتان (موحەممەد صلی اللە علیە وسلم) شێت نییە وژیر وعاقڵە، ئەو پێغەمبەرە تەنھا ترسێنەرە بۆتان پێش ھاتنی سزای سەختی قیامەت، ئەگەر بێتو تەوبە نەکەن ونەگەڕێنەوە لە شیرک وھاوەڵ بڕیاردان بۆی

قُلْ مَا سَأَلْتُكُم مِّنْ أَجْرٍۢ فَهُوَ لَكُمْ ۖ إِنْ أَجْرِىَ إِلَّا عَلَى ٱللَّهِ ۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ شَهِيدٌۭ ﴿٤٧﴾

ئەی پێغەمبەر- بەو بتپەرست وموشریک وبێباوەڕانە بڵێ: من داوای ھیچ پاداشت وکرێیەکم نەکردووە لێتان لەبەرامبەر ئەو ھیدایەت وڕێنموونی وخێر وچاکەی بۆم ھێناون، - وا دابنێین ئەگەر پاداشت وکرێی لەسەر وەربگیرێت- ئەوە بۆ خۆتان ومن داوای لەو شێوەیەم نەکردووە، پاداشتی من تەنھا لای اللە تەعالایە، ئەو زاتە پیرۆزە بەسەر ھەموو شتێکدا ئاگادارە، ئەو ئاگادارە من پەیامەکەم پێ گەیاندوون، وە ئاگادارە بەھەموو کار وکردەوەتان، وە پاداشتی ھەموویشتان دەداتەوە

قُلْ إِنَّ رَبِّى يَقْذِفُ بِٱلْحَقِّ عَلَّـٰمُ ٱلْغُيُوبِ ﴿٤٨﴾

ئەی پێغەمبەر بڵێ: بێگومان پەروەردگارم ھەق وڕاستی زاڵ دەکات بەسەر باتڵ وناھەقیدا وبەتاڵی دەکاتەوە، وە ئەو زانایە بەنھێنی وشاراوەکان، ھیچ شتێکی لە ئاسمانەکان وزەویدا لا نھێنی وشاراوە نییە، وە کار وکردەوەی بەندەکانیشی لا شاراوە نییە

قُلْ جَآءَ ٱلْحَقُّ وَمَا يُبْدِئُ ٱلْبَـٰطِلُ وَمَا يُعِيدُ ﴿٤٩﴾

ئەی پێغەمبەر- بەو بتپەرست وموشریک وبێباوەڕانە بڵێ: ھەق ھات، کە ئیسلامە، وە باتڵ وناھەقیش پووچ بوویەوە وھیچ کاریگەرییەک یان ھێزێکی دیار نییە، وە دووبارە ناگەڕێتەوە بۆ ھێز ودەسەڵاتی خۆی

قُلْ إِن ضَلَلْتُ فَإِنَّمَآ أَضِلُّ عَلَىٰ نَفْسِى ۖ وَإِنِ ٱهْتَدَيْتُ فَبِمَا يُوحِىٓ إِلَىَّ رَبِّىٓ ۚ إِنَّهُۥ سَمِيعٌۭ قَرِيبٌۭ ﴿٥٠﴾

ئەی پێغەمبەر - بەو بتپەرست وموشریک وبێباوەڕانە بڵێ: ئەگەر من گومڕابم لەو ھەق وڕاستییەی پێم ڕاگەیاندوون، ئەوە زەرەر وزیانی ئەو گومڕابوونە تەنھا بۆ خۆمە و ھیچ کاریگەری نابێت لەسەر ئێوە، وە ئەگەر لەسەر ھیدایەت وڕێنموونیش بم ئەوە بەھۆی ئەو وەحی ونیگایەوەیە کە پەروەردگارم بۆی کردووم، بێگومان ئەو زاتە پیرۆزە بیسەری گوفتاری بەندەکانیەتی، وە زۆر نزیکە ھیچ شتێک ڕێگر نابێت لە بیستنی ئەوەی دەیڵێم

وَلَوْ تَرَىٰٓ إِذْ فَزِعُوا۟ فَلَا فَوْتَ وَأُخِذُوا۟ مِن مَّكَانٍۢ قَرِيبٍۢ ﴿٥١﴾

ئەی پێغەمبەر- ئەگەر ترس ولەرزی ئەو بێباوەڕانە دەبینی لە ڕۆژی قیامەتدا کاتێک سزای سەختی دۆزەخ دەبینن، ئەمجا بەھیچ جۆرێک ناتوانن قوتار بن لێی، وە ھیچ پەناگایەکیش شک نابەن پەنای بۆ ببەن، وە لەیەکەم ھەنگاوە لەشوێنێکی نزیک وئاسانەوە دەبرێن بۆ ناوی، ئەگەر ئەوەت دەبینی ئەوا دیمەنێکی زۆر سەیرت دەبینی. لاپەڕە ٨ لە ٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَقَالُوٓا۟ ءَامَنَّا بِهِۦ وَأَنَّىٰ لَهُمُ ٱلتَّنَاوُشُ مِن مَّكَانٍۭ بَعِيدٍۢ ﴿٥٢﴾

کاتێک سەرەنجام وپاشەڕۆژی خۆیان دەبینن دەڵێن: باوەڕمان ھێنا بە ڕۆژی قیامەت، بەڵام چۆن باوەڕ وئیمانیان پێ دەدرێت ولێ وەردەگیرێت، لە کاتێکدا ئەوان شوێن وجێگای وەرگرتنی باوەڕ وئیمانیان لێ دوور کەوتوەتەوە، بەدەرچوونیان لەژیانی دونیا کە ماڵ وجێگای کار وکردەوەیە نەک ماڵی پاداشت دانەوە، وە گەڕاونەتەوە بۆ ژیانی دواڕۆژ کە ماڵ وجێگای پاداشت وەرگرتنەوەیە نەک ماڵ وجێگای کارکردن؟ !

وَقَدْ كَفَرُوا۟ بِهِۦ مِن قَبْلُ ۖ وَيَقْذِفُونَ بِٱلْغَيْبِ مِن مَّكَانٍۭ بَعِيدٍۢ ﴿٥٣﴾

چۆن باوەڕ وئیمان بەدەست دەھێنن ولێیان وەردەگیرێت، لە کاتێکدا ئەوان لە ژیانی دونیا بێباوەڕ بوون کە دەرفەتی باوەڕھێنانیان ھەبوو، ھەر لە دوورەوە گومانیان ھەیە ھەق وڕاستی بپێکن، وە لە بارەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) وە دەڵێن: ئەم پێغەمبەرە جادووگەر وکاھین وشاعیرە

وَحِيلَ بَيْنَهُمْ وَبَيْنَ مَا يَشْتَهُونَ كَمَا فُعِلَ بِأَشْيَاعِهِم مِّن قَبْلُ ۚ إِنَّهُمْ كَانُوا۟ فِى شَكٍّۢ مُّرِيبٍۭ ﴿٥٤﴾

ڕێگری دەکرێت لەو بێباوەڕانە لەوەی حەزی لێدەکەن لە لەزەت وخۆشییەکانی دونیا بەدەستی بھێنن، وە ڕێگری دەکرێن لەوەی تەوبە بکەن وڕزگاریان ببێت لە ئاگری دۆزەخ، وە ڕێگەیان پێ نادرێت بگەڕێنەوە بۆ ژیانی دونیا، ھەروەک چۆن ھاوشێوەکانیان لە گەلانی پێشوو بەو دەردە چوون، بێگومان ئەوان لەگومان ودوو دڵیدا بوون لەبەرامبەر ئەوەی پێغەمبەران ھێنابوویان لە یەکخواپەرستی وباوەڕ بەزیندووبونەوە، گومان ودوو دڵییەک بوو بەمایەی کافری وبێباوەڕییان. لاپەڕە ٩ لە ٩ moc.hgelp

فێربە · سبأ — Saba

بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن

تەفسیر · 31 زمان