سەرەکیتەفسیرفاطر (35)

تەفسیر فاطر — Faatir (35)

مەککی · 45 ئایەت

بخوێنە · گوێبگرەفایلی PDF

ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ فَاطِرِ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ جَاعِلِ ٱلْمَلَـٰٓئِكَةِ رُسُلًا أُو۟لِىٓ أَجْنِحَةٍۢ مَّثْنَىٰ وَثُلَـٰثَ وَرُبَـٰعَ ۚ يَزِيدُ فِى ٱلْخَلْقِ مَا يَشَآءُ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ ﴿١﴾

ى سوپاس وستایش بۆ ئەو خوایەی بەدیھێنەری ئاسمانەکان وزەوییە لەسەر شێوەیەک کە پێشتر ھاوشێوەی نەبووە، ئەو زاتە پیرۆزەی فریشتەکانی کردووەتە نێردراو فەرمانە قەدەرییەکانی خۆی جێ بەجێ دەکەن، ھەیانە وەحی ونیگا دەگەیەنێت بە پێغەمبەران، وە بەھێزی کردوون لەجێ بەجێ کردنی ئەو ئەرکەی داویەتییە دەستیان، فریشتەکانی بەشێوەیەک بەدیھێناوە ھەیانە خاوەنی دوو باڵ وسێ باڵ وچوار باڵە، بەھۆیەوە پێی دەفڕێت تاوەكو ئەوەی فەرمانی پێکراوە جێ بەجێی بکات، اللە تەعالا ویستی لەھەر شتێک بێت بۆ بەدیھێنراوەکانی زیادی دەکات، لە ئەندام وجوانی ودەنگ وشتی تریش، بێگومان اللە تەعالا دەسەڵاتی ھەیە بەسەر ھەموو شتێکدا، وە ھیچ شتێک دەسەوسانی ناکات

مَّا يَفْتَحِ ٱللَّهُ لِلنَّاسِ مِن رَّحْمَةٍۢ فَلَا مُمْسِكَ لَهَا ۖ وَمَا يُمْسِكْ فَلَا مُرْسِلَ لَهُۥ مِنۢ بَعْدِهِۦ ۚ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ ﴿٢﴾

بێگومان کلیلی ھەموو شتێک بە دەستی اللە تەعالایە، ھەر خێر وچاکەیەک لە ڕزق وڕۆزی وھیدایەت وبەختەوەری بکاتەوە لەخەڵکی ھیچ کەسێک نییە بتوانێت ڕێگری لێ بکات، وە ئەگەر ویستی ھەر شتێک لەوانە بگرێتەوە لە خەڵکی ھیچ کەسێک نییە بتوانێت لەسەریان بکاتەوە وپێیان ببەخشێت، ئەو زاتە پیرۆزە زاڵ وبە دەسەڵاتە وھیچ کەسێک ناتوانێت زاڵ بێت بەسەریدا، زۆر دانا وکاربەجێیە لەبەدیھێنان وئەندازەگیری وبەرێوەبردنیدا

يَـٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ٱذْكُرُوا۟ نِعْمَتَ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ ۚ هَلْ مِنْ خَـٰلِقٍ غَيْرُ ٱللَّهِ يَرْزُقُكُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ ۚ لَآ إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ فَأَنَّىٰ تُؤْفَكُونَ ﴿٣﴾

فأ نى تؤفكون ئەی خەڵکینە بە دڵ وزمانتان، وە بەئەندامەکانی لا شەتان بەكردار باسی ئەو ناز ونیعمەت وبەخششانەی اللە تەعالا بکەن بەسەرتانەوەیە وشوکر وسوپاسی بکەن، ئایا ھیچ خالق وبەدیھێنەرێکی تر ھەیە جگە لە اللە تەعالا لە ئاسمانەوە بە باران بارین، وە لە زەویشەوە بەڕواندنی ڕووەک وبەربووم وکشتوکاڵ جگە لەوانە ڕزق وڕۆزیتان بدات؟ ھیچ پەرستراوێکی بەھەق جگە لە اللە تەعالا نییە، ئیتر دوای ئەمە چۆن لەھەق وڕاستی لا دەدەن ودرۆ وبوھتان بۆ اللە تەعالا ھەڵدەبەستن، وە واگومان دەبەن زاتی پیرۆزی اللە شەریک وھاوەڵی ھەیە، ئەو زاتەی كه بەدیھێناون وڕزق وڕۆزی داون؟!

وَإِن يُكَذِّبُوكَ فَقَدْ كُذِّبَتْ رُسُلٌۭ مِّن قَبْلِكَ ۚ وَإِلَى ٱللَّهِ تُرْجَعُ ٱلْأُمُورُ ﴿٤﴾

ئەی پێغەمبەر - ئەگەر گەلەکەت بەدرۆت دەزانن، ئارام بگرە لەسەریان، چونکە تۆ یەکەم پێغەمبەر نیت گەلەکەیان بەدرۆیان دانابێت، بێگومان گەلانی پێشوتریش پێغەمبەرەکانیان بەدرۆ داناوە، وە گەلی عاد وسەمود وگەلی لوط، وە ھەموو کاروبارەکان تەنھا بۆلای اللە تەعالا دەگەڕێنەوە، بێباوەڕان لەناو دەبات، وە پێغەمبەران و باوەڕدارانیش سەر دەخات. ق

يَـٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِنَّ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقٌّۭ ۖ فَلَا تَغُرَّنَّكُمُ ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَا ۖ وَلَا يَغُرَّنَّكُم بِٱللَّهِ ٱلْغَرُورُ ﴿٥﴾

ئەی خەڵکینە ئەوەی اللە تەعالا بەڵێنی پێداوە - لە زیندووبونەوە وپاداشت وەرگرتنەوە لە ڕۆژی قیامەتدا - ھەق وڕاستە وھیچ گومانێکی تێدا نییە، لەزەت وخۆشی و ئارەزوەکانی دونیا نەتانخەڵەتێنێت، بەوەی بەکار وکردەوەی چاک خۆتان ئامادە نەکەن بۆ ئەو ڕۆژە، وە شەیتان نەتانخەڵەتێنێت باتڵ وناھەقی وپاڵ دان بەدونیاوەتان لا شیرین وجوان وڕازاوە بکات. و

إِنَّ ٱلشَّيْطَـٰنَ لَكُمْ عَدُوٌّۭ فَٱتَّخِذُوهُ عَدُوًّا ۚ إِنَّمَا يَدْعُوا۟ حِزْبَهُۥ لِيَكُونُوا۟ مِنْ أَصْحَـٰبِ ٱلسَّعِيرِ ﴿٦﴾

ئەی خەڵیکنە - بەدڵنیاییەوە شەیتان دوژمنی ھەمیشەییتانە، ئێوەیش بەدوژمنی خۆتانی دابنێن ودژایەتی بکەن، بێگومان شەیتان شوێنکەوتوانی خۆی بانگ دەکات بۆ باوەڕ نەبوون بە اللە تەعالا، تاوەکو سەرەنجام وپاشەڕۆژیان چوونە ناو ئاگری بڵیسەدار بێت لە ڕۆژی قیامەتدا. لاپەڕە ١ لە ٨ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَهُمْ عَذَابٌۭ شَدِيدٌۭ ۖ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ لَهُم مَّغْفِرَةٌۭ وَأَجْرٌۭ كَبِيرٌ ﴿٧﴾

ئەوانەی بێباوەڕ بوون بە اللە تەعالا وشوێن شەیتان کەوتوون، سزای سەختی دۆزەخیان بۆ ھەیە، وە ئەوانەیش باوەڕیان ھێناوە بە اللە تەعالا وکار وکردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە ئەوانە لێبوردنی اللە تەعالایان بۆ ھەیە بۆ گوناھ وتاوانەکانیان، وە پاداشتی زۆر گەورەشیان بۆ ھەیە کە بەھەشتی ھەتا ھەتاییە

أَفَمَن زُيِّنَ لَهُۥ سُوٓءُ عَمَلِهِۦ فَرَءَاهُ حَسَنًۭا ۖ فَإِنَّ ٱللَّهَ يُضِلُّ مَن يَشَآءُ وَيَهْدِى مَن يَشَآءُ ۖ فَلَا تَذْهَبْ نَفْسُكَ عَلَيْهِمْ حَسَرَٰتٍ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌۢ بِمَا يَصْنَعُونَ ﴿٨﴾

بێگومان ھەر کەسێک شەیتان کار وکردەوە ناشیرین وناپەسەندەکانی بۆ بڕازێنێتەوە ووایشی ببینێت کە باشی کردووە، بەدڵنیاییەوە اللە تەعالا ھەر کەسێکی بویت گومڕای دەکات، وە ھەر کەسێکیشی بوێت ڕێنموونی دەکات، بەبێ ئەوەی زۆریان لێ بکات، - ئەی پێغەمبەر- بەباوەڕ نەھێنان وگومڕابوونی ئەوانە خەفت مەخۆ و خۆت مەفەوتێنە، بێگومان اللە تەعالا زانا وئاگادارە بەوەی ئەنجامی دەدەن، وە ھیچ شتێکی لا نھێنی وشاراوە نییە

وَٱللَّهُ ٱلَّذِىٓ أَرْسَلَ ٱلرِّيَـٰحَ فَتُثِيرُ سَحَابًۭا فَسُقْنَـٰهُ إِلَىٰ بَلَدٍۢ مَّيِّتٍۢ فَأَحْيَيْنَا بِهِ ٱلْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا ۚ كَذَٰلِكَ ٱلنُّشُورُ ﴿٩﴾

ھەر اللە تەعالایە شنەبا دەنێرێت، ھەر بەم بایانەیش ھەورەکان دەجوڵێنێت، ئەمجا ئەو ھەورانە دەنێرین بۆ سەر شارێکی وشک ومردوو کە ڕووەکی تێدا سەوز نەبووە، پاشان بە ئاوی ئەو بارانە ئەو زەوییە مردووە دوای وشک ھەڵگەڕانی بەسەوز کردنی ڕووەک وگژ وگیا زیندوو دەکاتەوە ودەژێنێتەوە، ھەروەکو چۆن ئەم زەوییەمان دوای مردن ووشک بوونی بەسەوز کردنی ڕووەک وگژوگیا زیندوو کردەوە، مردوانیش لەڕۆژی قیامەتدا ھەر بەو شێوەیە زیندوو دەکەینەوە

مَن كَانَ يُرِيدُ ٱلْعِزَّةَ فَلِلَّهِ ٱلْعِزَّةُ جَمِيعًا ۚ إِلَيْهِ يَصْعَدُ ٱلْكَلِمُ ٱلطَّيِّبُ وَٱلْعَمَلُ ٱلصَّـٰلِحُ يَرْفَعُهُۥ ۚ وَٱلَّذِينَ يَمْكُرُونَ ٱلسَّيِّـَٔاتِ لَهُمْ عَذَابٌۭ شَدِيدٌۭ ۖ وَمَكْرُ أُو۟لَـٰٓئِكَ هُوَ يَبُورُ ﴿١٠﴾

ھەر کەسێک عیززەت وسەربەرزی دونیا یان دواڕۆژی دەوێت با لەغەیری اللە تەعالای داوای نەکات، چونکە بەڕاستی ھەموو گەورەیی وعیززەت ودەسەڵات ھەر بۆ اللە تەعالایە لە دونیا ودواڕۆژدا، یادی پاکوخاوێنی ئەو تەنھا بۆ لای اللە سەردەکەوێت، وە کار وکردەوەی چاکەکاران بەرز دەکاتەوە بۆ لای خۆی، وە ئەوانەیشی فڕوفێڵ وپیلانە خراپەکان دەگێڕن، وەک ھەوڵدانی کوشتنی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ئەوانە سزای سەختی دۆزەخیان بۆ ھەیە، وە فڕوفێڵ وپیلانی ئەو بێباوەڕانە لەناودەچێت وبەتاڵ دەبێتەوە، وە مەبەست وئامانجیان نایەتەدی

وَٱللَّهُ خَلَقَكُم مِّن تُرَابٍۢ ثُمَّ مِن نُّطْفَةٍۢ ثُمَّ جَعَلَكُمْ أَزْوَٰجًۭا ۚ وَمَا تَحْمِلُ مِنْ أُنثَىٰ وَلَا تَضَعُ إِلَّا بِعِلْمِهِۦ ۚ وَمَا يُعَمَّرُ مِن مُّعَمَّرٍۢ وَلَا يُنقَصُ مِنْ عُمُرِهِۦٓ إِلَّا فِى كِتَـٰبٍ ۚ إِنَّ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرٌۭ ﴿١١﴾

اللە تەعالا ئەو زاتەیە ئادەمی باوکی ھەمووتانی لە گڵ بەدیھێناوە، پاشان لەدوای خۆی نەوەکانی لە دڵۆپێک ئاو بەدیھێنا، دواتر کردونی بەنێر ومێ بۆ ئەوەی ژن وژنخوازی لەنێوان یەکتردا بکەن، ھەر مێینەیەک دووگیان دەبێت بەکۆرپەلەیەک یان سکەکەی دادەنێت وکۆرپەلەکەی دەبێت بەزانست وزانیاری اللە تەعالا دەبێت وئاگاداریەتی، ھیچ شتێکی لەوە لا شاراوە نییە، وە ھیچ بەدیھێنراوێک تەمەنی درێژ ناکرێت یان کەم ناکرێتەوە ھەمووی لە (لوح المحفوظ) دا نوسراوە، بێگومان ئەوەی باسکرا - لەبەدیھێنانتان لەگڵ وقۆناغ بەقۆناغی دواترتان، وە نووسینی تەمەنتان لە (لوح المحفوظ) دا- بۆ اللە تەعالا زۆر ئاسانە. ي

وَمَا يَسْتَوِى ٱلْبَحْرَانِ هَـٰذَا عَذْبٌۭ فُرَاتٌۭ سَآئِغٌۭ شَرَابُهُۥ وَهَـٰذَا مِلْحٌ أُجَاجٌۭ ۖ وَمِن كُلٍّۢ تَأْكُلُونَ لَحْمًۭا طَرِيًّۭا وَتَسْتَخْرِجُونَ حِلْيَةًۭ تَلْبَسُونَهَا ۖ وَتَرَى ٱلْفُلْكَ فِيهِ مَوَاخِرَ لِتَبْتَغُوا۟ مِن فَضْلِهِۦ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ ﴿١٢﴾

ئەم دوو دەریایە وەک یەک نین، یەکێکیان ئاوێکی زۆر سازگاری ھەیە، لەبەر سازگاریەکەی خواردنەوەی ئاسانە، دووەمیشیان: ئاوێکی سوێری تاڵی ھەیە، لەبەر زۆر سوێریەکەی ناتوانرێت بخورێتەوە، لەھەر یەک لەو دوو دەریایەش گۆشتێکی تەڕ وتازە وپاراو دەخۆن، کە مەبەست لێی ماسییە، وە مرواری ومەرجان دەردەھێنن بۆ خۆڕازاندنەوە وجوانی لەبەریان دەکەن، ئەی ئەو کەسەی تەماشا دەکەیت وکەشتییەکان دەبینیت بەڕۆشتنیان بەناو دەریادا ئاوەکە لەپێش وپاشەوە لەت دەکەن، تاوەکو بەدوای فەزڵی اللە تەعالادا بگەڕێن وھەندێک وڕزق وڕۆزی ئەو بەبازرگانی کردن پەیدا بکەن، بۆ ئەوەی سوپاس وستایشی اللە بکەن لەسەر ئەو ناز ونیعمەتە گەورە وفراوانەی پێی بەخشیون. لاپەڕە ٢ لە ٨ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر ل م

يُولِجُ ٱلَّيْلَ فِى ٱلنَّهَارِ وَيُولِجُ ٱلنَّهَارَ فِى ٱلَّيْلِ وَسَخَّرَ ٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ كُلٌّۭ يَجْرِى لِأَجَلٍۢ مُّسَمًّۭى ۚ ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبُّكُمْ لَهُ ٱلْمُلْكُ ۚ وَٱلَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِهِۦ مَا يَمْلِكُونَ مِن قِطْمِيرٍ ﴿١٣﴾

اللە تەعالا شەو دەکات بەناو ڕۆژدا وکاتەکەی درێژ وزیاد دەکات، وە ڕۆژیش دەکات بەناو شەودا وکاتەی درێژ وزیاد دەکات، وە اللە تەعالا خۆر ومانگی ڕامھێناوە بۆ خزمەتکردنی مرۆڤ، ھەر یەکێکیان لەخولگەی تایبەتی خۆی تا ئەو ماوە دیاریکراوەی اللە تەعالا دەیزانێت دەگەڕێت ودەسوڕێتەوە، ئەویش تا ڕۆژی قیامەتە، ئەو زاتەی ھەموو ئەوانە دیاری دەکات اللە تەعالایە کە پەروەردگاری ئێوە، دەسەڵات وپادشایی تەنھا ھەر ھی ئەوە، وە ئەو بتانەی ئێوە جگە لە اللە تەعالا دەیانپەرستن بەئەندازەی توێکڵە سپیەکەی ناوکی خورما خاوەنی ھیچ نین، ئیتر چۆن جگە لەمن ئەوان دەپەرستن؟!

إِن تَدْعُوهُمْ لَا يَسْمَعُوا۟ دُعَآءَكُمْ وَلَوْ سَمِعُوا۟ مَا ٱسْتَجَابُوا۟ لَكُمْ ۖ وَيَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ يَكْفُرُونَ بِشِرْكِكُمْ ۚ وَلَا يُنَبِّئُكَ مِثْلُ خَبِيرٍۢ ﴿١٤﴾

خبير ئەگەر ھاوار ونزا لەپەرستراوەکانتان بکەن ئەوان ھاوار ونزاکانتان نابیستن، ئەوانە دار وبەرد وبێ گیانن ناتوانن ببیستن، ئەگەر گریمان ھاوار ونزاکانیشتان ببیستن وەڵامتان نادەنەوە، وە لەڕۆژی قیامەتیشدا ئەوان خۆیان بەری دەکەن لە شیرک وھاوەڵ بڕیاردانی وپەرستنی ئێوە بۆیان، ئەی پێغەمبەر دڵنیابە ھیچ کەسێک ڕاستتر لە اللە تەعالا ھەواڵت پێ نادات

۞ يَـٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ أَنتُمُ ٱلْفُقَرَآءُ إِلَى ٱللَّهِ ۖ وَٱللَّهُ هُوَ ٱلْغَنِىُّ ٱلْحَمِيدُ ﴿١٥﴾

ئەی خەڵکینە ھەر ئێوە ھەژار وئاتاجی لای اللە تەعالان لە ھەموو کاروبار وحاڵێکتاندا، وە اللە تەعالا دەوڵەمەندە وبۆ ھیچ شتێک پێویستی بە ئێوە نییە، سوپاس و ستایشکراوە لە دونیا ودواڕۆژدا لەسەر ئەوەی بۆ بەندەکانی دیاریکردووە. إن يشأ يذهبكم ويأت بخلق جديد

إِن يَشَأْ يُذْهِبْكُمْ وَيَأْتِ بِخَلْقٍۢ جَدِيدٍۢ ﴿١٦﴾

ئەگەر اللە (سبحانە وتعالی) بیەوێت لە ناوتان دەبات وناتانھێڵێت، وە لەبری ئێوە گەل وھۆز وبەدیھێنراوی تری دەھێنێت کە بیپەرستن وھیچ شتێکیش نەکەن بە شەریک وھاوەڵی

وَمَا ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ بِعَزِيزٍۢ ﴿١٧﴾

لەناوبردن ونەھێشتنتان وھێنانی خەڵکانی تر لەبری ئێوە بۆ اللە تەعالا کارێکی گران نییە، وە ھیچ ڕێگرییەک نییە لەبەردەمیدا

وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌۭ وِزْرَ أُخْرَىٰ ۚ وَإِن تَدْعُ مُثْقَلَةٌ إِلَىٰ حِمْلِهَا لَا يُحْمَلْ مِنْهُ شَىْءٌۭ وَلَوْ كَانَ ذَا قُرْبَىٰٓ ۗ إِنَّمَا تُنذِرُ ٱلَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُم بِٱلْغَيْبِ وَأَقَامُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ ۚ وَمَن تَزَكَّىٰ فَإِنَّمَا يَتَزَكَّىٰ لِنَفْسِهِۦ ۚ وَإِلَى ٱللَّهِ ٱلْمَصِيرُ ﴿١٨﴾

ى ى ھیچ کەسێکی گوناھبار گوناھ وتاوانی ھیچ کەسێکی تری گوناھبار ھەڵناگرێت، بەڵکو ھەموو گوناھبارێک گوناھی خۆی ھەڵدەگرێت، وە ئەگەر گوناھبارێکی بارگران بانگی کەسێک بکات شتێک لە گوناھ وتاوانەکانی بۆ ھەڵگرێت وباری سەرشانی سووک بکات، بزانە ھیچ کەس تاوانی کەسێکی تر ھەڵناگرێت، ئەگەر چی داوالێکراوەکە خزم ودۆستیشی بێت، -ئەی پێغەمبەر- تۆ تەنھا ترسێنەری خەڵکیت بەسزای اللە تەعالا، ترسێنەری ئەوانەی بە پەنھان ونادیار لە پەروەردگاریان دەترسن، وە نوێژەکانیان بە تەواوترین وجوانترین شێوە ئەنجام دەدەن، ئەوانە سوود لە ترساندنەکەی تۆ دەبینن، ھەر کەسێک دەروونی خۆی پاک کردبێتەوە لە گوناھ وتاوان، لە ھەموویان گەورەتر خۆپاکرنەوەیە لەشیرک وھاوەڵ بڕیاردان بۆ اللە تەعالا، ھەر کەسێک بەو شێوەیە خۆی پاک کردبێتەوە ئەوە بێگومان بۆ خۆی خۆی پاک کردوەتەوە، سوود وقازانجەکەی بۆ خۆی دەگەڕێتەوە، چونکە اللە تەعالا بێ نیازە وپێویستی بە تاعەت وگوێڕایەڵی ئەو نییە، وە لە رۆژی قیامەتیشدا بۆ حیساب ولێپرسینەوە و پاداشت وتۆڵە ھەر بۆلای ئەو دەگەڕێنەوە، لاپەڕە ٣ لە ٨ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَمَا يَسْتَوِى ٱلْأَعْمَىٰ وَٱلْبَصِيرُ ﴿١٩﴾

بێباوەڕ وباوەڕدار لە پلەو پایە ومەقامیاندا وەک یەک ویەکسان نین، ھەروەک چۆن کوێر وچاوساغ وەک یەک نین

وَلَا ٱلظُّلُمَـٰتُ وَلَا ٱلنُّورُ ﴿٢٠﴾

بێباوەڕ وباوەڕدار وەک یەک ویەکسان نین، ھەروەک چۆن تاریکی وڕووناکی وەک یەک نین

وَلَا ٱلظِّلُّ وَلَا ٱلْحَرُورُ ﴿٢١﴾

بەھەشت وئاگری دۆزەخ لە شوێنەواریاندا وەک یەک نین، ھەروەک چۆن سێبەر وگڕەی گەرما وەک یەک نین

وَمَا يَسْتَوِى ٱلْأَحْيَآءُ وَلَا ٱلْأَمْوَٰتُ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُسْمِعُ مَن يَشَآءُ ۖ وَمَآ أَنتَ بِمُسْمِعٍۢ مَّن فِى ٱلْقُبُورِ ﴿٢٢﴾

بێباوەڕ وباوەڕدار وەک یەک ویەکسان نین، ھەروەک چۆن زیندووان ومردووان وەک یەک نین، بێگومان اللە تەعالا ھیدایەت وڕێنموونی خۆی دەبیستێ بەھەر کەسێک ویستی لەسەر بێت، بەڵام - ئەی پێغەمبەر- تۆ ناتوانیت پەیامەکەت بە بێباوەڕان ببیستی، ئەوانەی وەک مردووی ناو گۆڕەکان وان. إ ن أنت إ ل انذير

إِنْ أَنتَ إِلَّا نَذِيرٌ ﴿٢٣﴾

تۆ تەنھا ترسێنەری ئەوانیت بەسزای اللە تەعالا

إِنَّآ أَرْسَلْنَـٰكَ بِٱلْحَقِّ بَشِيرًۭا وَنَذِيرًۭا ۚ وَإِن مِّنْ أُمَّةٍ إِلَّا خَلَا فِيهَا نَذِيرٌۭ ﴿٢٤﴾

ئەی پێغەمبەر- ئێمە تۆمان بەھەق ڕەوانە کردووە کەھیچ گومان ودوودڵییەکی تێدا نییە، موژدەدەری بۆ باوەڕداران بەو پاداشتە چاک وبەرێزەی کە اللە تەعالا لە ڕۆژی دواییدا بۆی ئامادە کردوون، وە ترسێنەری بێباوەڕانیشیت بەو سزا بە ئازارەی کە لە ڕۆژی دواییدا بۆی ئامادە کردوون، ھیچ گەل وئوممەتێکی پێشین نەبوون ئیللا پێغەمبەرێکیان لەلایەن اللە تەعالاوە بۆ ھاتووە ترساندوونی بەسزای سەختی ئەو

وَإِن يُكَذِّبُوكَ فَقَدْ كَذَّبَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ جَآءَتْهُمْ رُسُلُهُم بِٱلْبَيِّنَـٰتِ وَبِٱلزُّبُرِ وَبِٱلْكِتَـٰبِ ٱلْمُنِيرِ ﴿٢٥﴾

ئەی پێغەمبەر- ئەگەر گەل وھۆزەکەت بە درۆت دادەنێن وباوەڕت پێ ناکەن، ئەوا ئارام بگرە لەسەریان، چونکە تۆ یەکەم پێغەمبەر نیت کە گەل وھۆزەکەی بەدرۆیان دانابێت، بێگومان گەل وئوممەتانی پێشین پێغەمبەرەکانی خۆیان بەدرۆ دانا وباوەڕیان پێ نەکرد، وەک گەلی عاد وسەمود وگەلی لوط، پێغەمبەرەکانیان لەلایەن اللە تەعالاوە بە بەڵگەی ڕوون وئاشکراوە بۆ ھات، کە بەڵگە بوون لەسەر ڕاستی وڕاستگۆیی ئەوان، وە پێغەمبەرانیان لە لایەن خوداوە پەڕاویان بۆ ھێنان، وە بە کتێبی ڕوونکەرەوەوە بۆ کەسانێک بیری لێ بکەنەوە وڕامێنن لە مانا ومەبەستەکانی

ثُمَّ أَخَذْتُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ۖ فَكَيْفَ كَانَ نَكِيرِ ﴿٢٦﴾

لەگەڵ ئەوەشدا بێباوەڕ بوون بە اللە وبە پێغەمبەرەکانی وباوەڕیان نەکرد بەو پەیامەشی بۆیان ھێنابوون، لە ئەنجامدا بێباوەڕانم لەناو برد، -ئەی پێغەمبەر- بیربکەرەوە و تێڕامێنە چۆن بوو تۆڵە سەندنی ئێمە لەوان کاتێک لەناوم بردن. لاپەڕە ٤ لە ٨ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ فَأَخْرَجْنَا بِهِۦ ثَمَرَٰتٍۢ مُّخْتَلِفًا أَلْوَٰنُهَا ۚ وَمِنَ ٱلْجِبَالِ جُدَدٌۢ بِيضٌۭ وَحُمْرٌۭ مُّخْتَلِفٌ أَلْوَٰنُهَا وَغَرَابِيبُ سُودٌۭ ﴿٢٧﴾

ألونها وغرابيب سود - ئەی پێغەمبەر- ئایا نەتدی بێگومان اللە تەعالا لە ئاسمانەوە بارانی باراندووە، ھەر بەو باراناوە ھەموو جۆرە میوە وبەروبومێکیمان ڕواند، کەشێوە وڕەنگیان جیاوازە، لەسوور وسەوز وزەرد وڕەنگی تریشی تێدایە، دوای ئەوەی درەختەکانیانمان بەئاوی باران ئاودا، وە لەچیاکانیشدا چەند ڕێگا ھەیە، ڕێگایان ھەیە ڕەنگی سپیە، وە ڕێگایش ھەیە ڕەنگی سوورە، وە ڕێگاگەلێکی تریشیان ڕەشێکی تۆخە

وَمِنَ ٱلنَّاسِ وَٱلدَّوَآبِّ وَٱلْأَنْعَـٰمِ مُخْتَلِفٌ أَلْوَٰنُهُۥ كَذَٰلِكَ ۗ إِنَّمَا يَخْشَى ٱللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ ٱلْعُلَمَـٰٓؤُا۟ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ غَفُورٌ ﴿٢٨﴾

وە لەناو خەڵکی وگیان لەبەران وئاژەڵیشدا (لە وشتر وڕەشەوڵاخ ومەڕ وبزندا) ڕەنگی جۆراو جۆر ھەیە، وە جیاوازی ڕەنگی ئەوانەی باسکران، بەدڵنیاییەوە لەناو بەندەکانی اللە تەعالا تەنھا زانایان وەک پێویست لێی دەترسن وپلە وپایە ومەقامی پیرۆزی ئەو بەگەورە ومەزن دادەنێن، چونکە زانایان بەھەق دەیناسن وشارەزای ناوو سیفەت وشەرعەکەی وبەڵگەکانی دەسەڵات وقودرەتی ئەون، بێگومان اللە تەعالا زاڵ وبەدەسەڵاتە ھیچ کەسیک زاڵ نابێت بەسەریدا، وە لێبوردەی تاوان وگوناھی ئەو بەندانەیەتی کە تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆ لای. ر

إِنَّ ٱلَّذِينَ يَتْلُونَ كِتَـٰبَ ٱللَّهِ وَأَقَامُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَأَنفَقُوا۟ مِمَّا رَزَقْنَـٰهُمْ سِرًّۭا وَعَلَانِيَةًۭ يَرْجُونَ تِجَـٰرَةًۭ لَّن تَبُورَ ﴿٢٩﴾

بێگومان ئەوانەی ئەو کتێب وپەرتووکەی اللە تەعالا دەخوێننەوە کەدامان بەزاندووە بۆ پێغەمبەرەکەمان، وە کار وکردەوەیشی پێدەکەن، وە نوێژەکانیان بەجوانترین و تەواوترین شێوە جێ بەجێ دەکەن، وە لەوەی ڕزق وڕۆزیمان داون بە زەکات دەرکردن وجگە زەکاتیش بە نھێنی وئاشکرا لێی دەبەخشن، بەو کاروکردەوە چاکانە چاوەڕوانی بازرگانیەکن لای اللە تەعالا ھەرگیز زەرەر ناکات

لِيُوَفِّيَهُمْ أُجُورَهُمْ وَيَزِيدَهُم مِّن فَضْلِهِۦٓ ۚ إِنَّهُۥ غَفُورٌۭ شَكُورٌۭ ﴿٣٠﴾

بۆ ئەوەی اللە تەعالا بە تێر وتەسەلی پاداشتی کار وکردەوەیان بداتەوە، وە لە فەزڵ وبەخششی خۆیشی زیاتریان بداتێ، چونکە ئەوان شایستەی ئەوەن، بێگومان اللە تەعالا لێبوردەی گوناھی ئەو کەسانەیە ئەوە سیفات وکاروکردەوەیان بێت، وە سوپاسگوزارە بۆ کاروکردەوە چاکەکانیان

وَٱلَّذِىٓ أَوْحَيْنَآ إِلَيْكَ مِنَ ٱلْكِتَـٰبِ هُوَ ٱلْحَقُّ مُصَدِّقًۭا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ بِعِبَادِهِۦ لَخَبِيرٌۢ بَصِيرٌۭ ﴿٣١﴾

ئەی پێغەمبەر- ئەو کتێبە (ئەو قورئانەی) کە وەحیمان کرد بۆت ھەر ئەوە ھەق وڕاستە وھیچ گومان ودوودڵییەکی تێدا نییە، ئەو کتێبەی اللە تەعالا بۆ پشتیوان و پشتگیری وبەڕاست دانانی کتێبەکانی پێشی خۆی ناردوویەتیە خوارەوە، بێگومان اللە تەعالا ئاگادارە وشارەزایە بەحاڵی بەندەکانی وە بینەرە پێیان، ئەو زاتەی وەحی دەنێرێت بۆ لای پێغەمبەری ھەموو گەل وئوممەتێک بەشێوەیەک داواکاری وپێداویستی ئەو زەمان وکاتەیان بۆ جێ بەجێ بکات

ثُمَّ أَوْرَثْنَا ٱلْكِتَـٰبَ ٱلَّذِينَ ٱصْطَفَيْنَا مِنْ عِبَادِنَا ۖ فَمِنْهُمْ ظَالِمٌۭ لِّنَفْسِهِۦ وَمِنْهُم مُّقْتَصِدٌۭ وَمِنْهُمْ سَابِقٌۢ بِٱلْخَيْرَٰتِ بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلْفَضْلُ ٱلْكَبِيرُ ﴿٣٢﴾

پاشان ئەم قورئانەمان بەخشی بە ئوممەتی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) کە ھەڵمانبژاردوون بەسەر تەواوی ئوممەتەکانی تردا، ھەندێکیان ستەمکار بوون لەخۆیان، بەوەی حەرامکراوەکانیان ئەنجام دەدا ووازیان دەھێنا لەوەی واجیب کرابوو لەسەریان، وە هەندێكیان مامناوەندن بە ئەنجامدانی واجیبەكان ووازهێنان لە حەرامكراوەكان، لەگەڵ وازھێنان لەھەندێک شتی چاک وباش، ئەنجامدانی ھەندێک کاری ناشایستە وبێزراو (مەكروه) وە هەندێكیان پێشبڕكێ دەكەن بۆ خەیر وچاكە بە ئیزنی الله تعالا، ئەویش بە ئەنجامدانی واجیباتەكان وموستەحەببەكان ووازهێنان لە حەرامكراوەكان ومەكروهەكان، ئەوەی باسکرا –لەھەڵبژاردنی ئەم ئوممەتە وبەخشینی قورئان پێی- فەزڵێکی گەورە ومەزنە وھیچ فەزڵێکی تر ھاوشانی نییە. لاپەڕە ٥ لە ٨ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

جَنَّـٰتُ عَدْنٍۢ يَدْخُلُونَهَا يُحَلَّوْنَ فِيهَا مِنْ أَسَاوِرَ مِن ذَهَبٍۢ وَلُؤْلُؤًۭا ۖ وَلِبَاسُهُمْ فِيهَا حَرِيرٌۭ ﴿٣٣﴾

ئەو ئوممەتەی اللە تەعالا ھەڵیبژاردووە دەچنە ناو بەھەشتانێک جێگای مانەوەی ھەمیشەیی وخۆشگوزەرانییە، بازنی زێر وجۆرەھا مرواری وخشڵی تر ئەکرێتە دەستیان، وە پۆشاکەکانیان لەو بەھەشتانەدا لە ئاوریشمە

وَقَالُوا۟ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ٱلَّذِىٓ أَذْهَبَ عَنَّا ٱلْحَزَنَ ۖ إِنَّ رَبَّنَا لَغَفُورٌۭ شَكُورٌ ﴿٣٤﴾

وە دوای چوونە بەھەشتەوە دەڵێن: سوپاس وستایش بۆ ئەو خوایەی کە داخ وخەم وپەژارەی نەھێشتین، کە بەھۆی ترس لەچوونە دۆزەخ تووشمان بوو بوو، بێگومان پەروەردگارمان لێبوردەی گوناھ وتاوانی ئەو بەندانەیەتی تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆلای، وە سوپاسگوزاریانە لەسەر تاعەت وگوێڕایەڵیان

ٱلَّذِىٓ أَحَلَّنَا دَارَ ٱلْمُقَامَةِ مِن فَضْلِهِۦ لَا يَمَسُّنَا فِيهَا نَصَبٌۭ وَلَا يَمَسُّنَا فِيهَا لُغُوبٌۭ ﴿٣٥﴾

سوپاس بۆ ئەو پەروەردگارەی بەفەزڵ وچاکەی خۆی، نەک بەھەوڵ وکۆشش وتوانای خۆمان، نیشتەجێی کردین لەماڵی ھەمیشەیی کە ئیتر دوای ئەوە ناگوازینەوە بۆ جێگایەکی تر، وە ناخۆشی وناڕەحەتی وماندووبوون ڕوومان تێ ناکات وتووشمان نابێت

وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَهُمْ نَارُ جَهَنَّمَ لَا يُقْضَىٰ عَلَيْهِمْ فَيَمُوتُوا۟ وَلَا يُخَفَّفُ عَنْهُم مِّنْ عَذَابِهَا ۚ كَذَٰلِكَ نَجْزِى كُلَّ كَفُورٍۢ ﴿٣٦﴾

سزای ئاگری ھەمیشەیی بۆ ئەوانەیە کە بێباوەڕ بوون بە اللە تەعالا، نە ئەوەتانێ لەناو ئاگری دۆزەخدا بمرن وڕزگاریان بێت وپشوو بدەن، وە نەئەوەتانێ سزایان لەسەر سووک بکرێت، بەم شێوەیە لە ڕۆژی قیامەتدا سزای ھەموو ئەو کەسانە دەدەین کە نکۆڵیان لەناز ونیعمەت وبەخششەکانی اللە تەعالا دەکرد

وَهُمْ يَصْطَرِخُونَ فِيهَا رَبَّنَآ أَخْرِجْنَا نَعْمَلْ صَـٰلِحًا غَيْرَ ٱلَّذِى كُنَّا نَعْمَلُ ۚ أَوَلَمْ نُعَمِّرْكُم مَّا يَتَذَكَّرُ فِيهِ مَن تَذَكَّرَ وَجَآءَكُمُ ٱلنَّذِيرُ ۖ فَذُوقُوا۟ فَمَا لِلظَّـٰلِمِينَ مِن نَّصِيرٍ ﴿٣٧﴾

ئەوان لەناو ئاگری دۆزەخدا پر بە گەرووی خۆیان ھاوار دەکەن ودەپارێنەوە ودەڵێن: ئەی پەروەدرگارمان لەم ئاگرە دەرمان بھێنە بۆ ئەوەی کار وکردەوەی چاک بکەین، جیاواز لەو کار وکردەوەی لە دونیا دەمانکرد، تاوەکو ڕەزامەندی تۆ بەدەست بھێنین، وسەلامەت بین لە سزای تۆ، اللە تەعالا وەڵامیان دەداتەوە ودەفەرموێت: ئایا تەمەنمان درێژ نەکردن ھێندەی ئەوەی دەیەوێت بیر بکاتەوە تێیدا بیر بکاتەوە، وە تەوبە بکات لە گوناھەکانی وبگەڕێتەوە بۆ لای اللە تەعالا وکار وکردەوەی چاک ئەنجام بدات، وە ئایا پێغەمبەریشتان بۆ نەھات تاوەکو بتانترسێنێت لەسزای اللە تەعالا؟! ھیچ بەڵگەتان بەدەستەوە نییە، وە لەدوای ھەموو ئەمانە ھیچ بڕوبیانوویەکیشتان نییە، جا بۆیە سزای ئاگر بچەژن، ئەوەی ستەمکارە لەنەفسی خۆی وبێباوەڕ بووە وگوناھ وتاوان وسەرپێچی ئەنجامدان ھیچ پشتیوانێکی نییە کە بتوانێت ڕزگاری بکات لە سزای اللە تەعالا، یان کەمێکی لەسەر سووک بکات

إِنَّ ٱللَّهَ عَـٰلِمُ غَيْبِ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ إِنَّهُۥ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ ﴿٣٨﴾

بێگومان اللە تەعالا بەنھێنی وشاراوەکانی ئاسمانەکان وزەوی زۆر زانایە، ھیچ شتێکی لێ ون نابێت، بێگومان زانا وئاگادارە بەوەی بەندەکانی لە سینەیاندا دەیشارنەوە لەخێر وچاکە

هُوَ ٱلَّذِى جَعَلَكُمْ خَلَـٰٓئِفَ فِى ٱلْأَرْضِ ۚ فَمَن كَفَرَ فَعَلَيْهِ كُفْرُهُۥ ۖ وَلَا يَزِيدُ ٱلْكَـٰفِرِينَ كُفْرُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ إِلَّا مَقْتًۭا ۖ وَلَا يَزِيدُ ٱلْكَـٰفِرِينَ كُفْرُهُمْ إِلَّا خَسَارًۭا ﴿٣٩﴾

ئەی خڵکینە- اللە ئەو زاتەیە ھەندێکتانی کردووە بەجێنیشنی ھەندێکی ترتان لەسەر زەوی، تاوەکو تاقیتان بکاتەوە چۆن ھەڵسوکەوت دەکەن وکار وکردەوەتان چۆنە، جا ھەر کەسێک بێباوەڕ بێت بە اللە تەعالا وبەو پەیامەیش پێغەمبەران ھێناویانە، ئەوا گوناھی بێباوەڕی وسزا وتۆڵەکەی بۆ خۆی دەگەڕێتەوە، بێباوەڕی وکوفرەکەی ھیچ زیانێک لە پەروەردگاری نادات، وە بێباوەڕی کافرانیش لای پەروەردگاریان ھیچیان بۆ زیاد ناکات جگە لەتووڕەبون وڕق لێبوونی سەخت نەبێت، وە ھیچ شتێکی تریشیان بۆ زیاد ناکات تەنھا زەرەرمەندی وتیاچوونی خۆیان نەبێت، ئەوانە زەرەری ئەوە دەکەن ئەو بەھەشتەیان لەکیس دەچێت کە اللە تەعالا لە دواڕۆژدا بۆی ئامادە کردوون ئەگەر باوەڕیان بھێنایە. لاپەڕە ٦ لە ٨ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

قُلْ أَرَءَيْتُمْ شُرَكَآءَكُمُ ٱلَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَرُونِى مَاذَا خَلَقُوا۟ مِنَ ٱلْأَرْضِ أَمْ لَهُمْ شِرْكٌۭ فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ أَمْ ءَاتَيْنَـٰهُمْ كِتَـٰبًۭا فَهُمْ عَلَىٰ بَيِّنَتٍۢ مِّنْهُ ۚ بَلْ إِن يَعِدُ ٱلظَّـٰلِمُونَ بَعْضُهُم بَعْضًا إِلَّا غُرُورًا ﴿٤٠﴾

ى - ئەی پێغەمبەر- بەو بتپەرست وموشریکانە بڵێ: ھەواڵم پێ بدەن لەبارەی ئەو شەریک وھاوەڵانەی کە جگە لە اللە تەعالا دەتانپەرستن، ئەوان چییان لەسەر زەوی بەدیھێنا؟ ئایا ئەوانە شاخ وچیاکانی سەر زەوییان بەدیھێناوە؟ یان ڕووبارەکان سەر زەوی ئەوان بەدیان ھێناوە؟ یان گیانلەبەرانی؟ یان ئایا ئەوان ھاوبەشی اللە تەعالا بوون لە بەدیھێنانی ئاسمانەکان وزەویدا؟ یان کتێبێکمان پێداون کە بەڵگەی تێدا بێت لەسەر ڕاست ودروستی پەرستنی ئەوانەی کردوویانە بەھاوەڵ وشەریکی اللە تەعالا؟ نەخێر ھیچ شتێک لەوانە ڕووی نەداوە ونەبووە، بەڵکو ستەمکاران ھەندێکیان ھیچ بەڵێنێک بەھەندێکی تریان نادەن بە بێباوەڕی وئەنجامدانی گوناھ وتاوان وسەرپێچی جگە لە فریودان وخەڵەتاندن نەبێت

۞ إِنَّ ٱللَّهَ يُمْسِكُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ أَن تَزُولَا ۚ وَلَئِن زَالَتَآ إِنْ أَمْسَكَهُمَا مِنْ أَحَدٍۢ مِّنۢ بَعْدِهِۦٓ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ حَلِيمًا غَفُورًۭا ﴿٤١﴾

غفورا بێگومان اللە تەعالا ئاسمانەکان وزەوی ڕاگرتووە بۆ ئەوەی تێک نەچن ولە ڕێڕەو وخولگەی خۆیان لا نەدەن، گریمان ئەگەر تێک چوون ولە ڕێڕەوە وخولگەی خۆیان لایاندا، ھیچ کەسێک نییە جگە اللە تەعالا بیانگرێتەوە ونەھێڵێت تیابچن، بێگومان اللە تەعالا زۆر لەسەرخۆیە وپەلەی سزا وتۆڵەکردنەوەی نییە، وە زۆر لێبوردەیە بەرامبەر ئەو بەندانەی تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆ لای

وَأَقْسَمُوا۟ بِٱللَّهِ جَهْدَ أَيْمَـٰنِهِمْ لَئِن جَآءَهُمْ نَذِيرٌۭ لَّيَكُونُنَّ أَهْدَىٰ مِنْ إِحْدَى ٱلْأُمَمِ ۖ فَلَمَّا جَآءَهُمْ نَذِيرٌۭ مَّا زَادَهُمْ إِلَّا نُفُورًا ﴿٤٢﴾

نفورا ئەو بێباوەڕانە بەو پەڕی سوێندەوە سوێندی قورسيان بە اللە خوارد: ئەگەر لەلایەن اللە وە پێغەمبەرێکی ترسێنەریان بۆ بێت کە بیانترسێنێت لەسزای خۆی، ئەوا زیاتر لە جولەکە وگاور وغەیری ئەوانیش لەسەر ھەق وڕاستی وشوێن کەوتنی بەردەوام دەبوون، جا کاتێکیش پەروەردگاریان موحەممەدی (صلی اللە علیە وسلم) بۆ ڕەوانە کردن، بۆ ئەوەی بیانترسێنێت لەسزای اللە تەعالا، زیاتر دوور کەوتنەوە لەڕێگای ھەق وڕاستی، وە زیاتریش پەیوەستی باتڵ وناھەقی بوون، ئەوان وەفایان نەبوو بۆ ئەو سوێندە قورسەی خواردیان کە وتیان ئەگەر پێغەمبەرێکیان بۆ بێت زیاتر لەخەڵکانی پێش خۆیان لەسەر ھیدایەت وڕێنموونی دەبن

ٱسْتِكْبَارًۭا فِى ٱلْأَرْضِ وَمَكْرَ ٱلسَّيِّئِ ۚ وَلَا يَحِيقُ ٱلْمَكْرُ ٱلسَّيِّئُ إِلَّا بِأَهْلِهِۦ ۚ فَهَلْ يَنظُرُونَ إِلَّا سُنَّتَ ٱلْأَوَّلِينَ ۚ فَلَن تَجِدَ لِسُنَّتِ ٱللَّهِ تَبْدِيلًۭا ۖ وَلَن تَجِدَ لِسُنَّتِ ٱللَّهِ تَحْوِيلًا ﴿٤٣﴾

وە سوێند خواردنەکەیان بە اللە تەعالا بەوەی سوێندیان بۆ خوارد لە نیەت پاکی وساغ وسەلیمی مەبەستیانەوە نەبوو، بەڵکو بۆ خۆ بەزلزانی بوو لەسەر زەوی و خەڵەتاندنی خەڵکی بوو، وە فڕوفێڵ وپیلانی خراپ تەنھا زیان بە خاوەنە فێڵبازەکانی دەگەیەنێت، ئایا ئەو خۆبەزلزانە فێڵبازانە چاوەڕێی چی شتێک دەکەن جگە سوننەتی جێگیری اللە تەعالا نەبێت، ئەوانی چۆن لەناوبرد ئێوەیش بەھەمان شێوە لەناو دەبات، نابینیت سوننەت وباوی اللە تەعالا لە لەناوبردنی خۆبەزلزاناندا گۆڕانکاری بەسەردا بێت، بەوەی لەناویان نەبات وسزای خۆیان بەسەردا نەبارێنێت، وە سوننەت وباوی اللە تەعالا لا دانی بۆ نییە، بەوەی بکەوێت بەسەر خەڵکی تردا، لەبەر ئەوەی سوننەت وباوی ئیلاھی سابت وجێگیرە

أَوَلَمْ يَسِيرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ فَيَنظُرُوا۟ كَيْفَ كَانَ عَـٰقِبَةُ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ وَكَانُوٓا۟ أَشَدَّ مِنْهُمْ قُوَّةًۭ ۚ وَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيُعْجِزَهُۥ مِن شَىْءٍۢ فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَلَا فِى ٱلْأَرْضِ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ عَلِيمًۭا قَدِيرًۭا ﴿٤٤﴾

ئایا ئەو بێباوەڕانەی قوڕەیش کە تۆیان بەدرۆ دانا نەگەڕاون بەسەر زەویدا وتەماشا بکەن وتێڕامێنن کە سەرەنجامی گەلانی پێش خۆیان کە باوەڕیان نەھێنا و پێغەمبەرەکانیان بەدرۆ دانا چۆن بووە؟ ئایا سەرەنجامەکەیان سەرەنجامێکی خراپ نەبوو کاتێک اللە تەعالا لەناوی بردن، لەکاتێکدا ئەوان لە قوڕەیش بەتوانا وبەھێزتر بوون؟ ھیچ شتێک نییە لە ئاسمانەکان وزەویدا لەدەست اللە تەعالا دەربچێت، بێگومان ئەو زاتە پیرۆزە زانا وئاگادارە بەکار وکردەوەی ئەو بێباوەڕانە، ھیچ شتێکی لەکار وکردەوەیان لا شاراوە نییە وە ھیچیشی لێ ون نابێت، ئەو بەدەسەڵاتە ودەتوانێت ھەر کاتێک ویستی لەناویان ببات. لاپەڕە ٧ لە ٨ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر م

وَلَوْ يُؤَاخِذُ ٱللَّهُ ٱلنَّاسَ بِمَا كَسَبُوا۟ مَا تَرَكَ عَلَىٰ ظَهْرِهَا مِن دَآبَّةٍۢ وَلَـٰكِن يُؤَخِّرُهُمْ إِلَىٰٓ أَجَلٍۢ مُّسَمًّۭى ۖ فَإِذَا جَآءَ أَجَلُهُمْ فَإِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِعِبَادِهِۦ بَصِيرًۢا ﴿٤٥﴾

ئەگەر اللە تەعالا پەلەی بکردایە لەسزادانی خەڵکی لەبەرامبەر ئەو گوناھ وتاوان وسەرپێچیانەی کردوویانە، ئەوا دەم ودەست ھەموو خەڵکی سەر زەوی وگشت ماڵ وسامان وئاژەڵیانی لەناو دەبرد، بەڵام اللە تەعالا پەلەی نییە ودوای دەخات بۆ ڕۆژێک کە لە علیم وزانستی خۆیدا دیاریکراوە، کە مەبەست پێی ڕۆژی قیامەتە، جا کاتێک ڕۆژی قیامەت ھات ئەوە بێگومان اللە تەعالا زۆر بینایە بە بەندەکانی وھیچ شتێکی لا شاراوە نابێت، پاداشت وتۆڵەی کار وکردەوەیان دەداتەوە، ئەگەر چاکیان کردبێت پاداشتی چاکیان دەداتەوە، خۆ ئەگەر خراپیشیان کردبێت ئەوا تۆڵەیان لێ دەسێنێتەوە. لاپەڕە ٨ لە ٨ moc.hgelp

فێربە · فاطر — Faatir

بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن

تەفسیر · 31 زمان