سەرەکیتەفسیريس (36)

تەفسیر يس — Yaseen (36)

مەککی · 83 ئایەت

بخوێنە · گوێبگرەفایلی PDF

يسٓ ﴿١﴾

وَٱلْقُرْءَانِ ٱلْحَكِيمِ ﴿٢﴾

اللە تەعالا سوێند بەو قورئانە دەخوات کە ئایەتەکانی توند وتۆڵ وبتەون، مانا ومەبەستەکانی ڕوون وئاشکران، کە ھیچ کاتێک بەتاڵی وپڕوپوچی وبێ ھوودەیی لەبەردەمی ولەپشتیەوە ڕووی تێ ناکات وتێیدا نابینرێت

إِنَّكَ لَمِنَ ٱلْمُرْسَلِينَ ﴿٣﴾

ئەی پێغەمبەر- بێگومان تۆ یەکێکی لەو پێغەمبەر ونێرراوانەی کە اللە تەعالا ڕەوانەی لای بەندەکانی خۆی کردن، تاوەکو فەرمانیان پێ بکات بەتاک وتەنھایی ھەر ئەو بپەرستن. عل صرط مستقيم

عَلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ ﴿٤﴾

لەسەر پەیڕەو وڕێگایەکی ڕاست وشەرعێکی دروست، ئەو پەیڕەو وڕێگا ڕاست وشەرعە دروستە لەلایەن پەروەردگاری زاڵی باڵادەستەوە کە ھیچ کەسێک زاڵ نابێت بەسەریدا دابەزیووە، ئەو پەروەردگارە زۆر بە بەزەیی ومیھرەبانە لەگەڵ بەندە باوەڕدارەکانیدا

تَنزِيلَ ٱلْعَزِيزِ ٱلرَّحِيمِ ﴿٥﴾

لەسەر پەیڕەو وڕێگایەکی ڕاست وشەرعێکی دروست، ئەو پەیڕەو وڕێگا ڕاست وشەرعە دروستە لەلایەن پەروەردگاری زاڵی باڵادەستتەوە کە ھیچ کەسێک زاڵ نابێت بەسەریدا دابەزیووە، ئەو پەروەردگارە زۆر بەبەزەیی ومیھرەبانە لەگەڵ بەندە باوەڕدارەکانیدا

لِتُنذِرَ قَوْمًۭا مَّآ أُنذِرَ ءَابَآؤُهُمْ فَهُمْ غَـٰفِلُونَ ﴿٦﴾

ئەو پەیامە ڕاست ودروستەمان بۆ ناردیتە خوارەوە تاوەکو گەلێکی پێ بترسێنێت کە گەلی عەرەبە تا ئێستا پێغەمبەرێکیان بۆ نەھاتووە بیانترسێنێت لە سزای اللە تەعالا، ئەوانە گەلێکی بێ ئاگان لە باوەڕ ویەکخواپەرستی، بێگومان حاڵی ھەر گەلێک دابڕابن لەبیرخستنەوە وترساندن، پێویستیان بە پێغەمبەر ونێرراوێک ھەیە ئەوەیان بیر بخاتەوە وبیانترسێنێت بەسزای اللە تەعالا

لَقَدْ حَقَّ ٱلْقَوْلُ عَلَىٰٓ أَكْثَرِهِمْ فَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ ﴿٧﴾

بەدڵنیاییەوە سزای اللە تەعالا پێویست کرا لەسەر زۆربەی ئەوانە، دوای ئەوەی لەلایەن اللە تەعالاوە ھەق وڕاستیان پێ گەیشت لەسەر زمانی پێغەمبەرەکەی کەچی باوەڕیان پێ نەکرد وئیمانیان نەھێنا ولەسەر کوفر وبێباوەڕی خۆیان مانەوە، ئەوانە باوەڕ ناھێنن بە اللە تەعالا وپێغەمبەرەکەی، وە کار وکردەوەیش بەو پەیامە ھەق و ڕاستە ناکەن بۆیان ھاتبوو

إِنَّا جَعَلْنَا فِىٓ أَعْنَـٰقِهِمْ أَغْلَـٰلًۭا فَهِىَ إِلَى ٱلْأَذْقَانِ فَهُم مُّقْمَحُونَ ﴿٨﴾

نموونەی ئەوانە لەمەدا وەک نموونەی ئەو کەسانە وایە کە کۆت وبەند کراوەتە گەردنیانەوە ودەست وگەردنیان لەژێر چەناکەیاندا کۆکرابێتەوە، جا ناچاربن سەریان بۆ ئاسمان بەرز بکەنەوە، ئەو کاتە نەتوانن سەریان دابنەوێنن، ئەوانە بەستراونەتەوە لە باوەڕھێنان بە اللە تەعالا بۆیە ناتوانن ملکەچ وگەردنکەچی بن، وە لەبەر ڕەزامەندی لاپەڕە ١ لە ١١ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر ئەویش سەریان بۆ نەوی ناکەن وسوژدەی بۆ نابەن. د د وجعلنا من بين أيديهم س اومن خلفهم س افأغشينهم فهم لا يبصرون

وَجَعَلْنَا مِنۢ بَيْنِ أَيْدِيهِمْ سَدًّۭا وَمِنْ خَلْفِهِمْ سَدًّۭا فَأَغْشَيْنَـٰهُمْ فَهُمْ لَا يُبْصِرُونَ ﴿٩﴾

لەبەردەم بێباوەڕانەوە بەربەستێکمان داناوە کە ھەق وڕاستیان لێوە دیار نییە، وە لە پشتیشیانەوە بەربەستمان داناوە، وە پەردەمان داوە بەسەر چاویاندا ھەق نەبینن، ئەوان ھەق نابینن بەشێوەیەک سوودی لێ ببینن، ئەمەیان بەسەردا ھات دوای ئەوەی نکۆڵیان کرد لەھەق وسوور بوون لەسەر کوفر وبێباوەڕی

وَسَوَآءٌ عَلَيْهِمْ ءَأَنذَرْتَهُمْ أَمْ لَمْ تُنذِرْهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ ﴿١٠﴾

ئەی موحەممەد- یەکسانە بەلای ئەو بێباوەڕە سەرسەخت ونکۆڵیکەرانەوە لەھەق تۆ بیانترسێنێت یان نەیانترسێنیت، ئەوان باوەڕ ناھێنن بەو پەیامەی لەلایەن اللە تەعالاوە بۆت ھێناون

إِنَّمَا تُنذِرُ مَنِ ٱتَّبَعَ ٱلذِّكْرَ وَخَشِىَ ٱلرَّحْمَـٰنَ بِٱلْغَيْبِ ۖ فَبَشِّرْهُ بِمَغْفِرَةٍۢ وَأَجْرٍۢ كَرِيمٍ ﴿١١﴾

بێگومان ئەوەی بەھەق سوود وەردەگرێت لەترساندنی تۆ ئەو کەسانەن کە باوەڕ دەکەن بەو قورئانە وشوێن ئەو پەیامە دەکەون تێیدا ھاتووە، وە لە تەنھا وخەڵوەتیشدا لە پەروەردگاری دەترسێت، کاتێک جگە ئەو کەسی تر نایبینێت، - ئەی موحەممەد- موژدە بدە بەو کەسانەی ئەوە سیفەت وئاکار وڕەوشتیانە، اللە تەعالا گوناھەکانیان دەسڕێتەوە ولێیان خۆش دەبێت، وە موژدەی پاداشتی گەورە ومەزنیشیان بدەرێ لە دواڕۆژدا کە بریتیە لە چوونە بەھەشتی ھەتا ھەتایی ونەبڕاوە

إِنَّا نَحْنُ نُحْىِ ٱلْمَوْتَىٰ وَنَكْتُبُ مَا قَدَّمُوا۟ وَءَاثَـٰرَهُمْ ۚ وَكُلَّ شَىْءٍ أَحْصَيْنَـٰهُ فِىٓ إِمَامٍۢ مُّبِينٍۢ ﴿١٢﴾

بێگومان ئێمە مردووان زیندوو دەکەینەوە بۆ حساب ولێپرسنەوەی ڕۆژی قیامەت، وە ھەرچیش لەژیانی دونیادا پێش خۆیان خستووە لەکار وکردەوەی چاک وخراپیش ھەر ھەمووی دەنوسین، وە ئەوەیشی لەدوای مردنی خۆیان لەکار وکردەوەی چاکەی وەک خێر وخێراتێک بەردەوام پێیان دەگات، یان لە شوێنەواری خراپە لەدوای خۆیان ھەموویان لەسەر دەنوسین، بەدڵناییەوە ھەموو شتێکمان لەپەڕاوێکی ڕوون وئاشکرادا ژماردووە ونوسیوە، ئەویش (لوح المحفوظ) ە

وَٱضْرِبْ لَهُم مَّثَلًا أَصْحَـٰبَ ٱلْقَرْيَةِ إِذْ جَآءَهَا ٱلْمُرْسَلُونَ ﴿١٣﴾

ئەی پێغەمبەر - نموونە بۆ ئەو بێباوەڕ ونکۆڵیکەر وسەرسەختانە بھێنەرەوە، نموونەیەک ببێتە پەند وئامۆژگاری، ئەویش چیرۆک وبەسەرھاتی ئەو گوندە بوو کاتێک پێغەمبەرەکانیان بۆ ھات

إِذْ أَرْسَلْنَآ إِلَيْهِمُ ٱثْنَيْنِ فَكَذَّبُوهُمَا فَعَزَّزْنَا بِثَالِثٍۢ فَقَالُوٓا۟ إِنَّآ إِلَيْكُم مُّرْسَلُونَ ﴿١٤﴾

کاتێک سەرەتا دوو پێغەمبەرمان بۆ ناردن بۆ ئەوەی بانگیان بکەن بۆ یەکخواپەرستی وعیبادەتی ئەو، کەچی ئەوان ھەردوو پێغەمبەرەکەیان بەدرۆدانا وباوەڕیان پێنەکردن، بۆیە ئێمەیش بەناردنی پێغەمبەری سێھەم کە لە گەڵیان بێت بەھێزمان کردن وپشتگیریمان کردن، ھەر سێ پێغەمبەرەکە بەخەڵکی گوندەکەیان وت: بێگومان ئێمە ھەرسێکمان بۆ لای ئێوە نێرراوین، تاوەکو بانگتان بکەین بۆ یەکخواپەرستی وشوێنکەوتنی شەریعەتەکەی

قَالُوا۟ مَآ أَنتُمْ إِلَّا بَشَرٌۭ مِّثْلُنَا وَمَآ أَنزَلَ ٱلرَّحْمَـٰنُ مِن شَىْءٍ إِنْ أَنتُمْ إِلَّا تَكْذِبُونَ ﴿١٥﴾

خەڵکی گوندەکە بە پێغەمبەرانیان وت: ئێوەش وەک ئێمە مرۆڤن، ھیچ تایبەتمەندیەکتان نییە بەسەر ئێمەدا، وە خوای میھرەبان ھیچ وەحی ونیگایەکی بۆ نەناردوون، وە ئێوە درۆ دەکەن لەوەی بانگەشەی پێغەمبەرایەتی دەکەن. لاپەڕە ٢ لە ١١ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

قَالُوا۟ رَبُّنَا يَعْلَمُ إِنَّآ إِلَيْكُمْ لَمُرْسَلُونَ ﴿١٦﴾

ھەرسێ پێغەمبەرەکە لە وەڵامی باوەڕ نەکرد وبەدرۆدانانی ئەوان وتیان: ئەی خەڵکی گوند، پەروەردگارمان دەزانێت ئێمە لەلایەن ئەوەوە بۆ لای ئێوە ڕەوانەکراوین، ئەوەش بەسە بەڵگە بێت بەدەستمانەوە

وَمَا عَلَيْنَآ إِلَّا ٱلْبَلَـٰغُ ٱلْمُبِينُ ﴿١٧﴾

وە ئەوەیشی لەسەر ئێمەیە تەنھا گەیاندنی ڕوون وئاشکرای ئەو پەیامەیە کە فەرمانمان پێکراوە بەگەیاندنی، وە ئێمە ناتوانین ھیدایەتتان بدەین

قَالُوٓا۟ إِنَّا تَطَيَّرْنَا بِكُمْ ۖ لَئِن لَّمْ تَنتَهُوا۟ لَنَرْجُمَنَّكُمْ وَلَيَمَسَّنَّكُم مِّنَّا عَذَابٌ أَلِيمٌۭ ﴿١٨﴾

خەڵکی گوندەکە بە پێغەمبەرەکانیان وت: بێگومان ئێمە بە ھۆی ئێوەوە دووچاری شومی وبەدبەختی بووین، ئەگەر بێتو دەستھەڵنەگرن لە بانگەواز کردنمان بۆ یەکخواپەرستی بە بەردبارانکردن سزاتان دەدەین تاوەکو دەمرن، وە لایەن ئێمەوە تووشی سزایەکی پڕ ئێش وئازار دەبن

قَالُوا۟ طَـٰٓئِرُكُم مَّعَكُمْ ۚ أَئِن ذُكِّرْتُم ۚ بَلْ أَنتُمْ قَوْمٌۭ مُّسْرِفُونَ ﴿١٩﴾

پێغەمبەرەکانیش لە وەڵامیاندا وتیان: شومی وبەدبەخەتی ئێوە بەخۆتانەوەیە بەھۆی بێباوەڕی وپشتھەڵکردنتان لە شوێنکەوتنی پەیامی اللە تەعالا، ئایا ڕەشبینن بەوەی اللە تەعالاتان بیر بخەینەوە؟ نەخێر وانییە بەڵکو ئێوە گەلێکی لەسنوور دەرچوون لە بێباوەڕی وتاوان وگوناھکردندا

وَجَآءَ مِنْ أَقْصَا ٱلْمَدِينَةِ رَجُلٌۭ يَسْعَىٰ قَالَ يَـٰقَوْمِ ٱتَّبِعُوا۟ ٱلْمُرْسَلِينَ ﴿٢٠﴾

لەو پەڕی گوند وشارەوە بەھەڵەداوان وڕاکردن پیاوێک ھات، لەترسی ئەوەی گەلەکەی پێغەمبەرەکانیان بەدرۆداناوە وھەڕەشەی کوشتن وئەزیەت وئازاردانیان لێکردووە، بەگەل وخزمەکانی وت: ئەی گەل وخزمانم شوێن ئەو پەیامە بکەون ئەو پێغەمبەرانە ھێناویانە

ٱتَّبِعُوا۟ مَن لَّا يَسْـَٔلُكُمْ أَجْرًۭا وَهُم مُّهْتَدُونَ ﴿٢١﴾

ئەی گەل وخزمانم -: شوێن ئەوانە بکەون لەبەرامبەر گەیاندنی پەیامەکەیاندا داوای ھیچ پاداشت وکرێیەکتان لێ ناکەن، ئەوان ڕێنموونی کراون لەوەی لە اللە تەعالاوە ئەوەی پێیان سپێرراوە بیگەیەنن، ھەرکەسێک بەو شێوەیە بێت بەڕاستی شایانی ئەوەیە شوێنی بکەویت

وَمَا لِىَ لَآ أَعْبُدُ ٱلَّذِى فَطَرَنِى وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ ﴿٢٢﴾

ئەم پیاوە ئامۆژگاریکەرە وتی: چی ڕێگری لەمن دەکات اللە تەعالا نەپەرستم کە ئەو منی بەدیھێناوە؟! وە چی شتێکیش ڕێگری لە ئێوە دەکات پەروەردگارتان نەپەرستن، ئەو پەروەردگارەی ئێوەی بەدیھێناوە، وە تەنھا ھەر بۆ لای ئەویش دەگەڕێنەوە کاتێک زیندوو دەکرێنەوە لە ڕۆژی قیامەتدا بۆ ئەوەی پاداشتی کار وکردەوەکانتان بداتەوە؟ !

ءَأَتَّخِذُ مِن دُونِهِۦٓ ءَالِهَةً إِن يُرِدْنِ ٱلرَّحْمَـٰنُ بِضُرٍّۢ لَّا تُغْنِ عَنِّى شَفَـٰعَتُهُمْ شَيْـًۭٔا وَلَا يُنقِذُونِ ﴿٢٣﴾

ئایا جگە لە اللە تەعالا پەرستراوێکی تر بۆ خۆم دابنێم کە ئەو منی بەھەق بەدیھێناوە؟ ئەگەر ھاتوو خوای میھرەبان زیانی بۆ من ویست تکا وشەفاعەتی ئەو پەرستراوانەی تر ھیچ سودێک بەمن ناگەیەنێت، ناتوانن زیان یان قازانجم پێ بگەیەنن، وە ناتوانن ڕزگارم بکەن لەزیانێک ئەگەر اللە تەعالا ویستی لەسەر بێت بۆم ئەگەر ھاتوو لەسەر کوفر وبێباوەڕی مردم. لاپەڕە ٣ لە ١١ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

إِنِّىٓ إِذًۭا لَّفِى ضَلَـٰلٍۢ مُّبِينٍ ﴿٢٤﴾

ئەگەر من جگە لە اللە تەعالا پەرستراوانێکی تر بۆ خۆم دابنێم ئەوە من لە ھەڵە گومڕاییەکی ڕوون وئاشکرادام، چونکە من شتێکم پەرستووە شایانی پەرستن نییە، وە وازم لەپەرستنی زاتێکیش ھێناوە کە شایانی پەرستنە

إِنِّىٓ ءَامَنتُ بِرَبِّكُمْ فَٱسْمَعُونِ ﴿٢٥﴾

ئەی گەلەکەم - بێگومان من باوەڕم ھێنا بە پەروەردگارم وپەروەردگاری ئێوە ھەمووشتان، وە گوێتان لێ بێت، من ھیچ باکم بەوە نییە ھەڕەشەی کوشتنم لێدەکەن، ئەوە بوو گەلەکەی کوشتیان، اللە تەعالایش خستیە بەھەشتەوە

قِيلَ ٱدْخُلِ ٱلْجَنَّةَ ۖ قَالَ يَـٰلَيْتَ قَوْمِى يَعْلَمُونَ ﴿٢٦﴾

دوای شەھیدكردنی وەک ڕێزێک پێی وترا: بڕۆ بەھەشتەوە، جا کاتێک ڕۆیشتە بەھەشتەوە وئەو ھەمووە ناز ونیعمەت وبەخششەی بینی، ئاواتی خواست ووتی: خۆزگە گەلەکەم - ئەوانەی منیان بەدرۆدانا وکووشتمیان- ئێستا دەیانزانی پەروەردگارم چۆن لەگوناھەکانم خۆش بووە وڕێزی لێناوم، تاوەکو ئەوانیش وەک من باوەڕیان دەھێنا ووەک منیش پاداشتی لەم شێوەیەیان بەدەست دەھێنا

بِمَا غَفَرَ لِى رَبِّى وَجَعَلَنِى مِنَ ٱلْمُكْرَمِينَ ﴿٢٧﴾

دوای شەھید بوونی وەک ڕێزێک پێی ووترا: بڕۆ بەھەشتەوە، جا کاتێک ڕۆیشتە بەھەشتەوە وئەو ھەمووە ناز ونیعمەت وبەخششەی بینی، ئاواتی خواست ووتی: خۆزگە گەلەکەم ئەوانەی منیان بەدرۆدانا وکووشتمیان ئێستا دەیانزانی پەروەردگارم چۆن لەگوناھەکانم خۆش بووە، وڕێزی لێناوم، تاوەکو ئەوانیش وەک من باوەڕیان دەھێنا، و وەک منیش پاداشتی لەم شێوەیەیان بەدەست دەھێنا

۞ وَمَآ أَنزَلْنَا عَلَىٰ قَوْمِهِۦ مِنۢ بَعْدِهِۦ مِن جُندٍۢ مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَمَا كُنَّا مُنزِلِينَ ﴿٢٨﴾

لەدوای ئەویش کە بەدرۆیان دانا وکوشتیان بۆ لەناوبردنی گەلەکەی لەشکرێک لە فریشتەمان لە ئاسمانەوە دانەبەزاند، وە بۆ لە ناوبردنی ئوممەتەكان فریشتەمان دانەبەزاندووە، چارەسەکردنی ئەوانە لای ئێمە زۆر لەوە ئاسانترە، بێگومان لەناوبردنی ئەوانەمان بەشریخە ودەنگێکی بەرز دیاری کردووە، نەک بە دابەزاندنی فریشتەی سزادان. إن كانت إل اصيحة وحدة فإذا هم خمدون

إِن كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةًۭ وَٰحِدَةًۭ فَإِذَا هُمْ خَـٰمِدُونَ ﴿٢٩﴾

چیرۆکی لەناوبردنی گەلەکەی بە شریخە ودەنگێکی بەرز بوو کە ناردمانە سەریان، جا کتوپڕ ئەوانە شێت بوون ولەناوچوون وھیچیان نەما، نموونەیان وەک ئاگرێکی ھەڵگیرساو وایە وکوژابێتەوە وھیچ شوێنەوارێکی نەمابێت

يَـٰحَسْرَةً عَلَى ٱلْعِبَادِ ۚ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُوا۟ بِهِۦ يَسْتَهْزِءُونَ ﴿٣٠﴾

پەشیمانی وداخی سەخت وھاوار لە ڕۆژی قیامەتدا بۆ ئەم بەندە بێباوەڕانە کاتێک سزای سەخت دەبینن، لەبەر ئەوەی ئەوانە لە دونیادا ھەر پێغەمبەرێکیان بۆ بھاتایە گاڵتەیان پێدەکرد وپێیان ڕادەبوارد، بۆیە سەرەنجامیان لە ڕۆژی قیامەتدا پەشیمانی وداخ وخەفەت وحەسرەتە لەوەی لە دەستیان چوو لە گوێڕایەڵی وبەندایەتی اللە تەعالا. لاپەڕە ٤ لە ١١ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

أَلَمْ يَرَوْا۟ كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ ٱلْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ ﴿٣١﴾

ئایا ئەو بێباوەڕانەی گاڵتەیان بە پێغەمبەرەکان دەکرد بۆچی تەماشا ناکەن ونابینن لە پێش ئەوان چەند لەگەلانی ترمان لەناو بردن، ئایا بۆ پەندو ئامۆژگاریان لێ وەرنەگرتن؟ ئەوان نەمان ومردن وکۆتاییان ھات، جارێکی تر ناگەڕێنەوە بۆ دونیا، بەڵکو گەیشتن بەوەی پێش خۆیان خستبوو لەکار وکردەوە، وە اللە تەعالا پاداشتی ھەمووشیان دەداتەوە. ل ون ك لم اجميع لدينا محضرون

وَإِن كُلٌّۭ لَّمَّا جَمِيعٌۭ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ ﴿٣٢﴾

ھەموو گەلانی سەر زەوی بێ جیاکردنەوە دوای زیندووکردنەوەیان لە ڕۆژی قیامەتدا ئامادە دەكرێن بۆ لێپرسینەوە ووەرگرتنیب پاداشتی کار وکردەوەیان

وَءَايَةٌۭ لَّهُمُ ٱلْأَرْضُ ٱلْمَيْتَةُ أَحْيَيْنَـٰهَا وَأَخْرَجْنَا مِنْهَا حَبًّۭا فَمِنْهُ يَأْكُلُونَ ﴿٣٣﴾

وە یەکێک لە نیشانە وبەڵگەی زیندووبونەوە بۆ ئەو بێباوەڕانە کە زیندووبونەوە ھەق وڕاستە ئەوەیە: ئەم زەوییە وشک ومردووە لە ئاسمانەوە باران دەبارێنینە سەری، جۆرەھا ڕووەکی پێ سەوز دەکەین، وە جۆرەھا دانەوێڵەی لە زەوی پێ دەردەکەین بۆ ئەوەی خەڵکی لێی بخۆن، ئەو زاتەی ئەم زەوییە مردووەی بەباران زیندوو کردەوە و ڕووەک ودانەوێڵەی لێ دەرھێنا دەسەڵاتی ئەوەیشی ھەیە مردووان زیندوو بکاتەوە ولە گۆڕەکانیان دەریان بھێنێتەوە

وَجَعَلْنَا فِيهَا جَنَّـٰتٍۢ مِّن نَّخِيلٍۢ وَأَعْنَـٰبٍۢ وَفَجَّرْنَا فِيهَا مِنَ ٱلْعُيُونِ ﴿٣٤﴾

لەو زەوییەی کە بارانمان باراندە سەری چەندەھا باخ وباخاتی خورما وترێمان تێدا ژیاندەوە، وە چەندەھا کانیاومان تێیدا ھەڵقوڵاند کە ئاوی ئەو باخاتەی پێ بدرێت

لِيَأْكُلُوا۟ مِن ثَمَرِهِۦ وَمَا عَمِلَتْهُ أَيْدِيهِمْ ۖ أَفَلَا يَشْكُرُونَ ﴿٣٥﴾

بۆ ئەوەی خەڵکی لەبەروبوومی ئەو باخ وباخاتانە بخۆن کە اللە تەعالا لە ناز ونیعمەتی خۆی بەسەریدا ڕشتوون، کە ھەوڵ وکۆششی خۆیانی ھیچ تێدا نەبووە، دەی ئایا ئیتر شوکر وسوپاسی اللە تەعالا ناکەن لەسەر ئەو نیعمەتانە بە تەنھا پەرستنی ئەو وباوەڕھێنان بە پێغەمبەرەکانی؟

سُبْحَـٰنَ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلْأَزْوَٰجَ كُلَّهَا مِمَّا تُنۢبِتُ ٱلْأَرْضُ وَمِنْ أَنفُسِهِمْ وَمِمَّا لَا يَعْلَمُونَ ﴿٣٦﴾

پاکوبێگەردی بۆ اللە تەعالا کە لەھەموو جۆرە دار ودرەخت ڕووەکێک جووتێکی بەدیھێناوە، وە لە خەڵکی خۆشیان نێر ومێی بەدیھێناوە، وە لە چەندەھا شتی تریش لە بەدیھێنراو ومەخلوقاتەکانی اللە تەعالا لە وشکانی وناو دەریا کە خەڵکی نایزانن وبێ ئاگان لێی

وَءَايَةٌۭ لَّهُمُ ٱلَّيْلُ نَسْلَخُ مِنْهُ ٱلنَّهَارَ فَإِذَا هُم مُّظْلِمُونَ ﴿٣٧﴾

وە نیشانە وبەڵگەیەکی تریش لەسەر تاک وتەنھایی اللە تەعالا ئەوەیە بێگومان ئێمە ڕووناکی ڕۆژ بە ئاوابوونی خۆر وھاتنی شەو ئەکوژێنینەوە کاتێک ڕۆژی لێی دادەبڕین، وە دوای نەھێشتنی ڕووناکی ڕۆژ تاریکی شەو دەھێنین، کاتێک دەبینیت تاریکی ھەموو خەڵک دەگرێتەوە

وَٱلشَّمْسُ تَجْرِى لِمُسْتَقَرٍّۢ لَّهَا ۚ ذَٰلِكَ تَقْدِيرُ ٱلْعَزِيزِ ٱلْعَلِيمِ ﴿٣٨﴾

وە نیشانە وبەڵگەیەكی تریش لەسەر تاک وتەنھایی اللە تەعالا ئەو خۆرەیە كه ئەڕوات بەرەو ئەو جێگا وخولگەیەی کە (اللە) بۆی دیاریکردووە ولێی لا نادات، ئەو دیاریکردن وئەندازەگیرییە کاری زاتێکی بەدەسەڵاتی زاڵ وبێ وێنەیە کە ھیچ کەسێک زاڵ نابێت بەسەریدا، وە زۆر زانا وئاگادارە، ھیچ شتێکی لەکاروباری بەدیھێنراوەکان لێ وون نابێت. لاپەڕە ٥ لە ١١ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَٱلْقَمَرَ قَدَّرْنَـٰهُ مَنَازِلَ حَتَّىٰ عَادَ كَٱلْعُرْجُونِ ٱلْقَدِيمِ ﴿٣٩﴾

وە بەڵگە ونیشانەیەکی تر لەسەر یەکخواپەرستی وتاک وتەنھایی زاتی ھەق تەعالای اللە، ئەم مانگەیە کە ھەموو شەوێک جێگا وڕێگایمان دیاریکردووە، بە بچوکی دەست پێدەکات وپاشان وردە وردە گەورە دەبێت ودواتر وردە وردە جارێکی تر بچوک دەبێتەوە، تا دوای تەواوکردنی قۆناغەکانی وەک پەلی دارخورمای کۆنی لێ دێت، زەرد وباریک ھەڵدەگەڕێت. ل

لَا ٱلشَّمْسُ يَنۢبَغِى لَهَآ أَن تُدْرِكَ ٱلْقَمَرَ وَلَا ٱلَّيْلُ سَابِقُ ٱلنَّهَارِ ۚ وَكُلٌّۭ فِى فَلَكٍۢ يَسْبَحُونَ ﴿٤٠﴾

بەڵگە ونیشانەکانی خۆر ومانگ وشەو وڕۆژ، بە ئەندازەیەکی ورد اللە تەعالا دیاریکردووە، بۆیان نییە لەوەی ئەو زاتە بەرز وپیرۆزە بۆی دیاری کردوون لێی لا بدەن، نە خۆر بۆی ھەیە بگات بە مانگ تاوەکو خولگەکەی بگۆڕێت وڕووناکییەکەی نەھێڵێت، وە نە شەویش بۆی ھەیە پێش ڕۆژ بکەوێت، بڕواتە سەری پێش کۆتایی ھاتنی کاتەکەی، وە ھەموو ئەم مەخلوقات وبەدیھێنراوە ڕامھێنراوانە، وە شتانی تریش لەھەسارە وگەلە ئەستێرەکان ھەموویان خولگەی تایبەتی خۆیان ھەیە کە اللە تەعالا بۆی دیاری کردون وھەر خۆیشی دەیانپارێزێت

وَءَايَةٌۭ لَّهُمْ أَنَّا حَمَلْنَا ذُرِّيَّتَهُمْ فِى ٱلْفُلْكِ ٱلْمَشْحُونِ ﴿٤١﴾

وە نیشانە وبەڵگەیەكی تر لەسەر تاک وتەنھایی اللە تەعالا وناز ونیعمەت وبەخششەکانی لەسەر بەندەکانی ئەوەی ڕزگاری بوو لە تۆفانەکە لە نەوەکانی ئادەمی سەردەمی نوح، لەو کەشتییەی پڕ بوو لە مەخلوقات وبەدیھێنراوی اللە تەعالا، ئەوە بوو اللە تەعالا لەھەموو جۆرە گیاندارێک نێر ومێیەکمان لەناو ئەو کەشتیەدا ھەڵگرت، وە ڕزگارمان کردن لە تیاچوون. وخلقنا لهم من مثله ما يركبون

وَخَلَقْنَا لَهُم مِّن مِّثْلِهِۦ مَا يَرْكَبُونَ ﴿٤٢﴾

وە نیشانە وبەڵگەیەكی تریش لەسەر تاک وتەنھایی اللە تەعالا وناز ونیعمەت وبەخششەکانی لەسەر بەندەکانی، بێگومان بە وێنە وھاوشێوەی کەشتیش شتانێکی ترمان بۆ بەدیھێناون کەسواری بن. وإن نشأ نغرقهم فلا صريخلهم ولا هم ينقذون

وَإِن نَّشَأْ نُغْرِقْهُمْ فَلَا صَرِيخَ لَهُمْ وَلَا هُمْ يُنقَذُونَ ﴿٤٣﴾

ئەگەر بمانوویستایە نوقمیان بکەین نوقمی ناو ئاوی تۆفانەکەمان دەکرد، جا ھیچ کەسیش نەدەھات بەھاواریانەوە، وە کەسیش نەبوو ڕزگاریان بکات، ئەگەر بھاتایە بەفەرمان وبڕیاری ئێمە نوقم ببوونایە. إ ل ارحمة منا ومتعا إ لى حين

إِلَّا رَحْمَةًۭ مِّنَّا وَمَتَـٰعًا إِلَىٰ حِينٍۢ ﴿٤٤﴾

مەگەر خۆمان بەزەییمان پێیاندا بھاتایەتەوە وڕزگارمان بکردنایە لە نوقم بوون وبمانگەڕاندنایەتەوە بۆ ئەوەی تاماوەیەکی تری دیاریکراو لەسەر زەوی بژیانایە، بەڵکو پەندیان وەربگرتایە لەوەو باوەڕیان بھێنایە وبگەڕانایەتەوە بۆ لای اللە تەعالا

وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ ٱتَّقُوا۟ مَا بَيْنَ أَيْدِيكُمْ وَمَا خَلْفَكُمْ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ ﴿٤٥﴾

ئەگەر بەو بتپەرست وموشریکە پشتھەڵکەرانە لە ئیمان وباوەڕ بوترێت: بترسن لە ڕۆژی دوایی وناخۆشییەکانی، وە ئاگاداری دونیابن کە دەڕوات ونامێنێت، بە ئومێدی ئەوەی اللە تەعالا بەڕەحمەت ومیھرەبانی خۆی منەتتان بکات بەسەردا وبەزەیی پێتاندا بێتەوە، بەڵام گوێڕایەڵی ئەمە نەبوون، بەڵکو پشتیان تێکرد وھیچ گوێیشیان پێ نەدا. لاپەڕە ٦ لە ١١ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر وما تأتيهم من ءاية من ءايت ربهم إل اكانوا عنها معرضين

وَمَا تَأْتِيهِم مِّنْ ءَايَةٍۢ مِّنْ ءَايَـٰتِ رَبِّهِمْ إِلَّا كَانُوا۟ عَنْهَا مُعْرِضِينَ ﴿٤٦﴾

ھەر بەڵگە وئایەت ونیشانەیەک لە لایەن اللە تەعالاوە بۆ ئەو بتپەرست وموشریک وسەرسەختانە بێت لەسەر یەکخواپەرستی وتاک وتەنھا کردنەوەی لە تەواوی عیبادەت وپەرستنەکاندا، ئەوان ھەر ڕوویان وەردەگێڕا وپشتیان ھەڵدەکرد، وە ھیچ پەند وئامۆژگاریان لێ وەرنەدەگرت

وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ أَنفِقُوا۟ مِمَّا رَزَقَكُمُ ٱللَّهُ قَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لِلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَنُطْعِمُ مَن لَّوْ يَشَآءُ ٱللَّهُ أَطْعَمَهُۥٓ إِنْ أَنتُمْ إِلَّا فِى ضَلَـٰلٍۢ مُّبِينٍۢ ﴿٤٧﴾

فى ضلل م بين ئەگەر بەو نکۆڵیکەر وسەرسەرختانە بوترێت: لەو ماڵ وسەروەت وسامانەی اللە تەعالا پێی بەخشیوون یارمەتی ھەژاران ونەدارانی پێ بدەن ولە پێناو زاتی ھەق تەعالای اللە بیبەخشن، نکۆڵی لەوە دەکەن وبە باوەڕداران دەڵێن: ئایا خواردن بدەین بەکەسێک ئەگەر اللە خۆی بیویستایە خواردنی پێ دەدا؟! ئێمەیش سەرپێچی ویستی ئەو ناکەین، - ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە- ئێوە لە ھەڵە وگومڕاییەکی ڕوون وئاشکرادان

وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَـٰذَا ٱلْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَـٰدِقِينَ ﴿٤٨﴾

ئەو کافرانەی نکۆڵی زیندووبونەوە دەکەن وباوەڕی پێ ناکەن وبەدووری دەزانن جارێکی تر زیندووبکرێنەوە دەڵێن: کەی قیامەت وکاتی زیندووبونەوە دێت ئەگەر ئێوە باوەڕداران ڕاست دەکەن لەو بانگەشەیەی دەیکەن گوایە پاش مردن جارێکی تر زیندوو دەکرێینەوە؟ ! ما ينظرون إ ل اصيحة وحدة تأ خذهم وهم يخصمون

مَا يَنظُرُونَ إِلَّا صَيْحَةًۭ وَٰحِدَةًۭ تَأْخُذُهُمْ وَهُمْ يَخِصِّمُونَ ﴿٤٩﴾

ئەو بێباوەڕانەی نکۆڵی لە زیندووبونەوە دەکەن وبە دووری دەزانن وپەلە دەکەن، تەنھا چاوەڕێی فووی یەکەم دەکەن کاتێک فوو بکرێت بە کەڕەنادا، لەناکاودا ئەم شریخە وناڵە گەورەیە دەیانگرێت لە کاتێکدا ئەوان سەرگەرمی ژیانی دونیان، لە کڕین وفرۆشتن وکشتوکاڵ وئاژەڵ لەوەڕاندن وشتی تر لە سەرقاڵیەکانی دونیا

فَلَا يَسْتَطِيعُونَ تَوْصِيَةًۭ وَلَآ إِلَىٰٓ أَهْلِهِمْ يَرْجِعُونَ ﴿٥٠﴾

کاتێک ئەم شەریخە ودەنگە بەرزە دەبیستن لەپڕ دەیبیستن ناتوانن وەسیەت بۆ یەکتر بکەن، وە ناشتوانن بگەڕێنەوە ناو ماڵ وکەسوکاریان، بەڵکو لەو کاتەی سەرقاڵی ئیش وکارن گیانیان دەردەچێت ودەمرن

وَنُفِخَ فِى ٱلصُّورِ فَإِذَا هُم مِّنَ ٱلْأَجْدَاثِ إِلَىٰ رَبِّهِمْ يَنسِلُونَ ﴿٥١﴾

وە جارێکی تر فووی دووەم دەکرێت بەکەڕەنادا بۆ زیندووبوونەوە، ئیتر ھەمویان کتوپڕ لە گۆڕەکانیان دێنە دەرەوە وبە پەلە دەکەونە ڕێ بۆ لای پەروەردگاریان بۆ لێپرسینەوە ووەرگرتنی پاداشت وتۆڵەی کارەکانیان

قَالُوا۟ يَـٰوَيْلَنَا مَنۢ بَعَثَنَا مِن مَّرْقَدِنَا ۜ ۗ هَـٰذَا مَا وَعَدَ ٱلرَّحْمَـٰنُ وَصَدَقَ ٱلْمُرْسَلُونَ ﴿٥٢﴾

ئەوانەی کافرن وباوەڕیان بە زیندوووبونەوە نەبوو بەداخ وحەسرەت وپەشیمانییەوە دەڵێن: تیاچوون بۆ ئێمە کێ زیندووی کردینەوە لە گۆڕەکانمان؟! وەڵامی پرسیارەکەیان دەدرێتەوە: ئەمە ئەو بەڵێنەیە اللە تەعالا پێیداین، بێگومان ھەر دەبێت بێتەدی، وە پێغەمبەرانیش ڕاستیان کرد لەوەی لە پەروەردگاریانەوە گەیاندیان بەخەڵکی کە وتیان زیندووبونەوە ولێپرسینەوە ھەق وڕاستە. إن كانت إل اصيحة وحدة فإذا هم جميع لدينا محضرون

إِن كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةًۭ وَٰحِدَةًۭ فَإِذَا هُمْ جَمِيعٌۭ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ ﴿٥٣﴾

ئەم زیندووبونەوەیە لە گۆڕەکان تەنھا شوێنەواری فووی دووەمی ئیسرافیل بوو بەکەڕەنادا، ئیتر کتوپڕ ھەر ھەموو مەخلوقات وبەدیھێنراوەکان لە ڕۆژی قیامەتدا لا مان ئامادە دەبن بۆ لێپرسینەوە. لاپەڕە ٧ لە ١١ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

فَٱلْيَوْمَ لَا تُظْلَمُ نَفْسٌۭ شَيْـًۭٔا وَلَا تُجْزَوْنَ إِلَّا مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ﴿٥٤﴾

لەو ڕۆژەدا حوکم وبڕیاردان بە دادپەروەرانە دەدرێت، زوڵم وستەم لەھیچ کەس ناکرێت، خراپە وتاوان وگوناھەکانتان زیاد ناکرێت، وە پاداشتی کاروکردەوە چاکەکانیشتان کەم ناکرێتەوە، بەڵکو بە تەواوی پاداشتی ئەو کاروکردەوانەی لە دونیا ئەنجامتان دابوو وەردەگرنەوە

إِنَّ أَصْحَـٰبَ ٱلْجَنَّةِ ٱلْيَوْمَ فِى شُغُلٍۢ فَـٰكِهُونَ ﴿٥٥﴾

بێگومان بەھەشتییەکان لە ڕۆژی قیامەتدا سەرقاڵن لەوەی بیری کەسی تریان ھەبێت، کاتێک ئەو ھەمووە ناز ونیعمەت وخۆشییە بێ بڕانەوە وسەرکەوتنە گەورە دەبینن، ئەوان لە خۆشی وشادیدا سەرقاڵن

هُمْ وَأَزْوَٰجُهُمْ فِى ظِلَـٰلٍ عَلَى ٱلْأَرَآئِكِ مُتَّكِـُٔونَ ﴿٥٦﴾

خۆیان وھاوسەرەکانیان لەژێر سێبەری نەبڕاوە ودرێژ لەسەر تەختی فراوان دانیشتون وسەرقاڵی کەیف وخۆشی خۆیانن لهم فيها فكهة ولهم م ايد عون

لَهُمْ فِيهَا فَـٰكِهَةٌۭ وَلَهُم مَّا يَدَّعُونَ ﴿٥٧﴾

لەو بەھەشتەدا ھەموو جۆرە میوەیەکی پاکوخاوێنیان بۆ ھەیە، لەتری وھەنجیر وھەنار، وە ھەرچی خۆشی وناز ونیعمەتێک داوا بکەن بۆیان دەھێنرێت وئامادە دەکرێت. سلم قولا من ر ب رحيم

سَلَـٰمٌۭ قَوْلًۭا مِّن رَّبٍّۢ رَّحِيمٍۢ ﴿٥٨﴾

لەسەر ئەم ھەمووە ناز ونیعمەتەوە سەلامیان لێ دەکرێت بە وتەیەک لەلایەن پەروەردگاری بە بەزەییانەوە، کاتێک سەلامیان لێدەکات لە ھەموو ڕوویەکەوە سەلامەت دەبن، وە بەخێرھاتنێکیان دەکات ھیچ بەخێرھاتنێک لەو بەخێرھاتنە بەرزتر نییە

وَٱمْتَـٰزُوا۟ ٱلْيَوْمَ أَيُّهَا ٱلْمُجْرِمُونَ ﴿٥٩﴾

لە ڕۆژی قیامەتدا بە بتپەرست وموشریکەکان دەوترێت: لە باوەڕداران جیاببنەوە، چونکە شایستە نییە بەپلە وپایەی ئەوان لەگەڵ ئێوەدابن، چونکە پاداشت وسیفاتی ئێوە وپاداشت وسیفاتی ئەوان زۆر جیاوازە. و

۞ أَلَمْ أَعْهَدْ إِلَيْكُمْ يَـٰبَنِىٓ ءَادَمَ أَن لَّا تَعْبُدُوا۟ ٱلشَّيْطَـٰنَ ۖ إِنَّهُۥ لَكُمْ عَدُوٌّۭ مُّبِينٌۭ ﴿٦٠﴾

ئایا لەسەر زمانی پێغەمبەرەکانمەوە وەسیەتم بۆ نەکردن وفەرمانم پێ نەکردن، وە پێم نەوتن: ئەی نەوەکانی ئادەم بەئەنجامدانی جۆرەھا کوفر وبێباوەری وگوناھ وتاوان گوێرایەڵی شەیتان مەکەن، چونکە شەیتان دوژمنێکی ڕوون وئاشکرای ئێوەیە، ئیتر کەسی ژیر چۆن گوێڕایەڵی ئەو دوژمنەی دەکات کە دوژمنایەتی خۆی بۆ ئاشکرا کردووە؟ !

وَأَنِ ٱعْبُدُونِى ۚ هَـٰذَا صِرَٰطٌۭ مُّسْتَقِيمٌۭ ﴿٦١﴾

وە فەرمانم پێکردن - ئەی نەوەکانی ئادەم - بەتاک وتەنھا من بپەرستن، وە ھیچ شەریک وھاوەڵێکم بۆ بڕیار مەدەن، پەرستنی من بەتەنھا وگوێڕایەڵی من ڕێگای ڕاستە، مرۆڤ دەگەیەنێتە ڕەزامەندی من وچوونە بەھەشتەوە، بەڵام ئەوەی من وەسیەت وفەرمانم پێکرد ئێوە جێبەجێتان نەکرد وگوێڕایەڵی نەبوون. لاپەڕە ٨ لە ١١ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر ل

وَلَقَدْ أَضَلَّ مِنكُمْ جِبِلًّۭا كَثِيرًا ۖ أَفَلَمْ تَكُونُوا۟ تَعْقِلُونَ ﴿٦٢﴾

بەدڵنیاییەوە شەیتان خەڵکێکی زۆرتانی گومڕا کرد، ئایا عەقڵ وژیریتان نەبوو فەرمانتان پێ بکات بەپەرستنی تەنھا پەروەردگارتان، وە ئاگادارتان بکاتەوە لە گوێڕایەڵی شەیتان کە دوژمنێکی ڕوون وئاشکراتانە؟!

هَـٰذِهِۦ جَهَنَّمُ ٱلَّتِى كُنتُمْ تُوعَدُونَ ﴿٦٣﴾

ئەمە ئەو دۆزەخەیە کە ھەڕەشەتان پێی لێدەکرا ئەگەر لەسەر کوفر وبێباوەڕیتان بمێننەوە، وە دۆزەخ شتێکی نادیار بوولا تان، بەڵام ئەمڕۆ ئەوەتانێ بەچاوی خۆتان دەیبینن

ٱصْلَوْهَا ٱلْيَوْمَ بِمَا كُنتُمْ تَكْفُرُونَ ﴿٦٤﴾

ئەمڕۆ بچنە ناو دۆزەخەوە، وە بەدەست ناڕەحەتی وناخۆشییەکانیەوە بناڵێنن بە ھۆی کوفر وبێباوەڕی ژیانی دونیاتانەوه

ٱلْيَوْمَ نَخْتِمُ عَلَىٰٓ أَفْوَٰهِهِمْ وَتُكَلِّمُنَآ أَيْدِيهِمْ وَتَشْهَدُ أَرْجُلُهُم بِمَا كَانُوا۟ يَكْسِبُونَ ﴿٦٥﴾

ئەمڕۆ مۆر دەنێین بەسەر دەمیاندا، لاڵ دەبن وناتوانن ھیچ قسەیەک بکەن، بەھۆی کوفر وبێباوەڕی وگوناھ وتاوانەوە نکۆڵیان لێ دەکرد وباوەڕیان پێی نەبوو، وە دەستەکانیان دەکەونە قسە لە گەڵماندا، وە ھەرچیەکیان کردووە لە دونیادا باسی دەکەن، وە قاچەکانیشیان شایەتی دەدەن لەسەر ئەو گوناھ وتاوانەی ئەنجامیانداوە و چوون بۆی

وَلَوْ نَشَآءُ لَطَمَسْنَا عَلَىٰٓ أَعْيُنِهِمْ فَٱسْتَبَقُوا۟ ٱلصِّرَٰطَ فَأَنَّىٰ يُبْصِرُونَ ﴿٦٦﴾

ئەگەر بمانوویستایە ڕووناکی چاویان نەھێڵین ئەوا نەماندەھێشت وھیچیان نەدەبینی، وە پێشبڕکێ دەکەن بۆ لای صراط تاوەکو لێوەی بپەڕنەوە بۆ بەھەشت، زۆر دوورە ئەوان بتوانن بپەڕنەوە، چونکە ئەوان ڕووناکی چاوەکانیان لێ سەندراوەتەوە. ي

وَلَوْ نَشَآءُ لَمَسَخْنَـٰهُمْ عَلَىٰ مَكَانَتِهِمْ فَمَا ٱسْتَطَـٰعُوا۟ مُضِيًّۭا وَلَا يَرْجِعُونَ ﴿٦٧﴾

وە ئەگەر بمانوویستایە شێوەی بەدیھێنان ودانیشتنیان لەسەر قاچەکانیان بگۆڕین ئەوا دەمانگۆڕی، وە وامان لێدەكردن لەسەر قاچەكانیان دانیشن، وە نەیاندەتوانی لەشوێنی خۆیان بجوڵێنەوە وبڕۆنە پێشەوە، یان بگەڕینە دواوەوە

وَمَن نُّعَمِّرْهُ نُنَكِّسْهُ فِى ٱلْخَلْقِ ۖ أَفَلَا يَعْقِلُونَ ﴿٦٨﴾

تەمەنی ھەرکەسێک درێژ بکەین ھەتا وای لێدێت پیر دەبێت، ئەوا دەیگەڕێنینەوە بۆ قۆناغی پەستی ولاوازی، دەی ئایا ئەوانە بۆ بە ژیری وعەقڵی خۆیان بیرناکەنەوە، وە تێناگەن ئەم ماڵی دونیایە ماڵی مانەوە وھەمیشەیی نییە، بەڵکو بەڕاستی ماڵی ھەمیشەیی ومانەوەی ھەتاھەتایی ژیانی دواڕۆژە

وَمَا عَلَّمْنَـٰهُ ٱلشِّعْرَ وَمَا يَنۢبَغِى لَهُۥٓ ۚ إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌۭ وَقُرْءَانٌۭ مُّبِينٌۭ ﴿٦٩﴾

ئێمە شیعرمان فێری موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) نەکردووە، وە شیعر وتنیش شیاوی ئەو نییە، چونکە لە ڕەوشت وطەبعی ئەو نییە، وە سروشتی بەدیھێنانی ئەویش ئەوە ناخوازێت، ھەتا بانگەشەکەتان بەڕاست بگەڕێت کە ئەو شاعیرە، بەڵکو ئەوەی ئێمە فێرمان کردووە تەنھا یاد وزیکری اللە تەعالا وقورئانێکی ڕوون وئاشکرایە بۆ کەسێک بیری لێ بکاتەوە لە مانا ومەبەستەکانی ڕابمێنێت. لاپەڕە ٩ لە ١١ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر ي

لِّيُنذِرَ مَن كَانَ حَيًّۭا وَيَحِقَّ ٱلْقَوْلُ عَلَى ٱلْكَـٰفِرِينَ ﴿٧٠﴾

تاوەکو ئەوەی دڵی زیندووە وبەرچاوی ڕوونە بیترسێنێت، چونکە ھەر ئەو سوودی لێ دەبینێت، وە بەڵێنی سزایش بسەپێت بەسەر بێباوەڕاندا، کاتێک بەڵگە وحوجەت لەسەریان چەسپا وجێگیر بوو، بەدابەزینی قورئان وگەیاندنی بانگەوازەکەی پێیان، بۆ ئەوەی ھیچ بڕوبیانوویەکیان نەمێنێت بڕوبیانوی پێ بگرن لای اللە تەعالا لە ڕۆژی دواییدا

أَوَلَمْ يَرَوْا۟ أَنَّا خَلَقْنَا لَهُم مِّمَّا عَمِلَتْ أَيْدِينَآ أَنْعَـٰمًۭا فَهُمْ لَهَا مَـٰلِكُونَ ﴿٧١﴾

ئایا ئەوانە نابینن ئێمە بەدەستی خۆمان ئاژەڵمان بۆ بەدیھێناون، وە ئەوان ئێستا خاوەنی ئەو ئاژەڵانەن، چۆنیان بوێت لە بەرژەوەندی خۆیان بەکاریان دەھێنن. وذللنها لهم فمنها ركوبهم ومنها يأكلون

وَذَلَّلْنَـٰهَا لَهُمْ فَمِنْهَا رَكُوبُهُمْ وَمِنْهَا يَأْكُلُونَ ﴿٧٢﴾

وە بۆمان ژێربارکردون وڕاممان ھێناوە بۆیان، سواری ھەندێکیان دەبن وکەلوپەلی لەسەر بار دەکەن، وە لە گۆشتی ھەندێکیشیان دەخۆن

وَلَهُمْ فِيهَا مَنَـٰفِعُ وَمَشَارِبُ ۖ أَفَلَا يَشْكُرُونَ ﴿٧٣﴾

وە جگە لە سواربوون وخواردنی گۆشتەکەشیان، سوودی تریشیان ھەیە، وەک کەڵک وەرگرتن لە خوری وکوڵک وموو ونرخی فرۆشتنیان، لەم خوری وکوڵک وموانە ڕاخەر وجلوبەرگیان لێ دروست دەکرێت، وە ھەیشیانە شیرەکەی بۆ خواردنەوە بەکاردێنن، دەی ئایا ئیتر شوکر وسوپاسی اللە تەعالا ناکەن لەسەر ئەو ناز ونیعمەتانە و جگە لەوانەیش کە پێی بەخشیوون

وَٱتَّخَذُوا۟ مِن دُونِ ٱللَّهِ ءَالِهَةًۭ لَّعَلَّهُمْ يُنصَرُونَ ﴿٧٤﴾

بتپەرست وموشریکەکان جگە لە اللە تەعالا چەند خوایەکی تریان بۆ خۆیان دانا تاوەکو بیپەرستن، بە ئومێدی ئەوەی سەریان بخەن وڕزگاریان بکەن لەسزای سەختی اللە تەعالا. لا يستطيعون نصرهم وهم لهم جند م حضرون

لَا يَسْتَطِيعُونَ نَصْرَهُمْ وَهُمْ لَهُمْ جُندٌۭ مُّحْضَرُونَ ﴿٧٥﴾

ئەو پەرستراوانەی بۆ خۆیان داناوه، نەدەتوانن خۆیان سەربخەن ونەدەتوانن ئەوانەیش سەربخەن لەبری اللە تەعالا دەیانپەرستن، خۆیان وبتەکانیشان ھەر ھەمووی ئامادە دەبن بۆ ناو سزای سەختی ڕۆژی دوایی، ھەر یەکێکیان خۆی بەری دەکات لەوی تریان

فَلَا يَحْزُنكَ قَوْلُهُمْ ۘ إِنَّا نَعْلَمُ مَا يُسِرُّونَ وَمَا يُعْلِنُونَ ﴿٧٦﴾

ئەی پێغەمبەر - با وتە وقسەی ئەوانە خەفەتبار وزویرت نەکات، بەوەی دەڵێن: تۆ پێغەمبەر نیت، یان پێت دەڵین تۆ شاعیریت، وە چەندان تۆمەتی نابەجێی تر، بێگومان ئێمە ئاگاداری ئەوەین دەیشارنەوە ئەوەیشی ئاشکرای دەکەن، ھیچ شتێکمان لا نھێنی وشاراوە نییە، وە پاداشتی چاکەکارانیان دەدەینەوە وتۆڵەیش لەخراپەکارانیان دەسێنین

أَوَلَمْ يَرَ ٱلْإِنسَـٰنُ أَنَّا خَلَقْنَـٰهُ مِن نُّطْفَةٍۢ فَإِذَا هُوَ خَصِيمٌۭ مُّبِينٌۭ ﴿٧٧﴾

ئایا ئەو مرۆڤەی کە نکۆڵی لە زیندووبونەوەی پاش مردن دەکات، بیر ناکاتەوە بێگومان ئێمە ئەومان لە دڵۆپێک ئاو بەدیھێناوە، پاشان بەچەند قۆناغێکدا تێپەڕی تا لەدایک بوو، وە دواتر وردە وردە پەروەردە کرا وگەورە بوو، کەچی لەپاش ھەموو ئەمانە بوو بە دوژمن ونەیارێکی سەرسەخت بەئاشکرا دژایەتی اللە تەعالا دەکات، ئایا ئەمە نابینێت تاوەکو بیکاتە بەڵگە لەسەر زیندووبونەوەی پاش مردن؟! لاپەڕە ١٠ لە ١١ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَضَرَبَ لَنَا مَثَلًۭا وَنَسِىَ خَلْقَهُۥ ۖ قَالَ مَن يُحْىِ ٱلْعِظَـٰمَ وَهِىَ رَمِيمٌۭ ﴿٧٨﴾

ئەم بێباوەڕە لەبیری چوو وبێ ئاگا بوو کاتێک بەڵگە دەھێنێتەوە بە ئێسکە ڕزیوەکان لەسەر زیندوو نەبوونەوەی پاش مردن، وە دەڵێت: کێ جارێکی تر ئەو ئێسکە ڕزیوانە زیندوو دەکاتەوە؟ وە خەلق وبەدیھێنانی خۆی لەبیرچوو، کە لەنەبوونەوە اللە تەعالا ئەوی بەدیھێنا

قُلْ يُحْيِيهَا ٱلَّذِىٓ أَنشَأَهَآ أَوَّلَ مَرَّةٍۢ ۖ وَهُوَ بِكُلِّ خَلْقٍ عَلِيمٌ ﴿٧٩﴾

ئەی موحەممەد - لە وەڵامی ئەوانەدا بڵێ: ئەو ئێسکە ڕزیوانە ئەو زاتە زیندوویان دەکاتەوە کە یەکەمجار بەدیھینان، ھیچ شتێک دەسەوسانی ناکات لە گەڕاندنەوەی ژیان بۆیان، پاکوبێگەردی بۆ ئەو زاتە پیرۆزە کە بەھەموو بەدیھێنراوێک زانا وئاگادارە، ھیچ شتێکی لێ ون نابێت وناشارێتەوە

ٱلَّذِى جَعَلَ لَكُم مِّنَ ٱلشَّجَرِ ٱلْأَخْضَرِ نَارًۭا فَإِذَآ أَنتُم مِّنْهُ تُوقِدُونَ ﴿٨٠﴾

ئەی خەڵکینە - ئەو زاتەی لەو درەختە سەوزە تەڕە ئاگری بۆ داناون، ئاگری پێ دەکەنەوە ودایدەگرسێنن، ئەو کەسەی دوو دژ بەیەکی کۆکردبێتەوە، - لە نێوان تەڕی ئاوی درەختێکی سەوز لەگەڵ ئاگرێکی ھەڵگیرساو - دەسەڵاتی ئەوەیشی ھەیە مردووەکان زیندوو بکاتەوە

أَوَلَيْسَ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ بِقَـٰدِرٍ عَلَىٰٓ أَن يَخْلُقَ مِثْلَهُم ۚ بَلَىٰ وَهُوَ ٱلْخَلَّـٰقُ ٱلْعَلِيمُ ﴿٨١﴾

وە ئایا زاتێک کە ئاسمانەکان وزەوی بەدیھێناوە، لەگەڵ ئەو ھەمووە شتە گەورانەی ناویان، توانا ودەسەڵاتی ئەوەی نییە مردووەکان پاش گیان کێشانیان زیندوو بکاتەوە؟ بەڵێ ئەو بەتوانایە ودسەڵاتی ئەوەی ھەیە، ئەو زۆر بەدیھێنەرە ھەموو بەدیھێنراوەکانی بەدیھێناوە، وە زانا وئاگادارە پێیان، وە ھیچ شتێکیانی لێ ون نابێت وشاراوە نییە لای

إِنَّمَآ أَمْرُهُۥٓ إِذَآ أَرَادَ شَيْـًٔا أَن يَقُولَ لَهُۥ كُن فَيَكُونُ ﴿٨٢﴾

ھەر کاتێک بیەوێت شتێک بھێنێتە بوون، تەنھا فەرمان وکاری ئەو ھێندەی بەسە پێی بڵێ ببە، ئیتر ئەو شتەی دەیەوێت دێتە بوون ودەبێت، وە لەو شتانەیش ئەو دەیەوێت ژیان پێ بەخشین ومراندن وزیندووکردنەوە وچەندان شتی تریش

فَسُبْحَـٰنَ ٱلَّذِى بِيَدِهِۦ مَلَكُوتُ كُلِّ شَىْءٍۢ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ ﴿٨٣﴾

پاکوبێگەردی بۆ زاتی اللە تەعالا لەوەی بتپەرست وموشریکەکان دەیدەنە پاڵی لە دەسەوسان بوون وبێ توانایی، ئەو خاوەنی ھەموو شتەکانە بە ویستی خۆی چۆنی بوێت ھەڵسوکەوتیان پێوە دەکات، وە کلیلی ھەموو شتێکیش بەدەستی ئەوە، وە لە ڕۆژی دواییشدا ھەر تەنھا بۆ لای ئەو دەگەڕێنەوە، وە پاداشتی کاروکردەوەتان دەداتەوە. لاپەڕە ١١ لە ١١ moc.hgelp

فێربە · يس — Yaseen

بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن

تەفسیر · 31 زمان