وَٱلصَّـٰٓفَّـٰتِ صَفًّۭا ﴿١﴾
سوێند بێت بەو فریشتانەی بەڕێکوپێکی ڕیز دەبەستن لە پەرستنەکانیاندا
سەرەکی›تەفسیر›الصافات (37)
مەککی · 182 ئایەت
وَٱلصَّـٰٓفَّـٰتِ صَفًّۭا ﴿١﴾
سوێند بێت بەو فریشتانەی بەڕێکوپێکی ڕیز دەبەستن لە پەرستنەکانیاندا
فَٱلزَّٰجِرَٰتِ زَجْرًۭا ﴿٢﴾
وە سوێند بێت بەو فریشتانەی دەخوڕن بەسەر ھەورەکاندا، وە دەیانبەن بەرەو ئەو شوێن وجێگایەی کە اللە تەعالا دەیەوێت بارانیان لێ ببارێنێت
فَٱلتَّـٰلِيَـٰتِ ذِكْرًا ﴿٣﴾
وە سوێند بیت بەو فریشتانەی کەلامی اللە تەعالا دەخوێننەوە بەسەر پێغەمبەرەکاندا. إ ن إلهكم لوحد
إِنَّ إِلَـٰهَكُمْ لَوَٰحِدٌۭ ﴿٤﴾
ئەی خەڵکینە - بێگومان پەرستراوی بەھەقی ئێوە تاکو تەنھایە، ھیچ شەریک وھاوەڵێکی نییە، ئەویش زاتی اللە تەعالایە
رَّبُّ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا وَرَبُّ ٱلْمَشَـٰرِقِ ﴿٥﴾
پەروەردگاری ئاسمانەکان وزەوی وئەوەیشی لە نێوان ئاسمان وزەویدایە، وە پەروەردگاری جێھەڵھاتنەکانی خۆر وجێ ئاوابونەکانیەتی، بەدرێژای ساڵ
إِنَّا زَيَّنَّا ٱلسَّمَآءَ ٱلدُّنْيَا بِزِينَةٍ ٱلْكَوَاكِبِ ﴿٦﴾
بێگومان ئێمە نزیکترین ئاسمانمان لە زەوییەوە بەجوانی ئەستێرەکان ڕازاندوەتەوە، لە تەماشاکردندا وەک گەوھەری درەوشاوە وايه. وحفظا من كل شيطن م ارد
وَحِفْظًۭا مِّن كُلِّ شَيْطَـٰنٍۢ مَّارِدٍۢ ﴿٧﴾
وە ئاسمانی دونیامان بە ئەستێرەکان پاراستووە لە ھەموو شەیتانێکی سەرکەشی دەرچوو لە تاعەت وگوێرایەڵی اللە تەعالا، لەو ئەستێرانەوە چڵۆسکێکی ئاگرینیان تێ دەگیررێت
لَّا يَسَّمَّعُونَ إِلَى ٱلْمَلَإِ ٱلْأَعْلَىٰ وَيُقْذَفُونَ مِن كُلِّ جَانِبٍۢ ﴿٨﴾
ئەو شەیتانانە ناتوانن گوێ بگرن لە فریشتەکانی ئاسمان وھیچیان لێ ببیستن، کاتێک قسە دەکەن لەسەر ئەوەی پەروەردگاریان وەحی بۆ کردوون لەشەرع وقەدەری خۆی، وە کاتێکیش شەیتانەکان ھەوڵدەدەن لێیانەوە شتێک ببیستن لە ھەموو لایەکەوە بەچڵۆسکی گڕین ئاگر باران دەکرێن
دُحُورًۭا ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌۭ وَاصِبٌ ﴿٩﴾
بۆ دەرکردن ودوورخستنەوەیان لە گوێگرتن، وە لە ڕۆژی دواییشدا سزای بەئازاری ھەمیشەیی بێ بڕانەوەیان بۆ ھەیە. لاپەڕە ١ لە ٢٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
إِلَّا مَنْ خَطِفَ ٱلْخَطْفَةَ فَأَتْبَعَهُۥ شِهَابٌۭ ثَاقِبٌۭ ﴿١٠﴾
مەگەر یەکێک لەو شەیتانانە وشەیەک لە قسەی فریشتەکان بدزێت، ئەو وشەیەی کە فریشتەکان لە نێوان خۆیاندا لەسەری ڕێک دەکەون وگفتوگۆی لەسەر دەکەن کە ھێشتا ئەو زانیارییە نەگەیشتووە بە خەڵکی سەر زەوی، لەو کاتەدا دەستەبەجێ پزیسکی گڕدار وسوتێنەری شوێن دەکەوێت، پێدەچێت وشەی ئەو فریشتانە بگاتە گوێی شەیتانەکان پێش ئەوەی ئەو پزیسکانە پێیان بکەوێت وبیانسوتێنێت، لەوانیشەوە بگاتە لای کاھین وفاڵچی ونوشتەنووسەکان، لەگەڵ ئەو وشانەدا سەدی درۆی خۆشیانی پێوە بنێن
فَٱسْتَفْتِهِمْ أَهُمْ أَشَدُّ خَلْقًا أَم مَّنْ خَلَقْنَآ ۚ إِنَّا خَلَقْنَـٰهُم مِّن طِينٍۢ لَّازِبٍۭ ﴿١١﴾
ئەی موحەممەد - بپرسە لەو بێباوەڕانەی نکۆڵی لە زیندووبونەوە دەکەن: ئایا بەدیھێنانی ئەوان گەورەتر وبەھێزتر ومەزنترە، یان بەدیھێنانی ئاسمانەکان وزەوی و فریشتەکان؟ بێگومان ئێمە ئەوانمان بەدیھێناوە لە قوڕێکی لینج، ئیتر چۆن نکۆڵی لە زیندووبونەوە دەکەن، لە کاتێکدا ئەوان بەدیھێنراون لە بەدیھێنراوێکی لا واز ئەویش قوڕێکی لینجە؟ بل عجبت ويسخرون
بَلْ عَجِبْتَ وَيَسْخَرُونَ ﴿١٢﴾
ئەی موحەممەد - ئایا تۆ سەرت سوڕدەمێنێت لە توانا ودەسەڵاتی اللە تەعالا وڕێکخستنی کاروباری بەدیھێنراوەکانی، وە سەرت سوڕدەمێنێت لە نکۆڵی کردنی بتپەرست وموشریکەکان بۆ زیندووبونەوە، ئەو بتپەرست وموشریکانە لە توندی نکۆڵی کردنیان بۆ زیندووبونەوە گاڵتەیان لێ دێت بەوەی تۆ لەبارەی زیندووبونەوەوە دەیڵێت. وإ ذا ذكروا لا يذكرون
وَإِذَا ذُكِّرُوا۟ لَا يَذْكُرُونَ ﴿١٣﴾
ئەگەر بەھەر جۆرێک ئامۆژگاری ئەو بتپەرست وموشریکانە بکرێت، لەبەر دڵ ڕەقییان ھیچ پەندی لێوەرناگرن وسودیشی لێ نابینن. وإ ذا رأ وا ءاية يستسخرون
وَإِذَا رَأَوْا۟ ءَايَةًۭ يَسْتَسْخِرُونَ ﴿١٤﴾
وە ئەگەر بەڵگە وئایەتێك ببینن لەسەر ڕاستی وڕاستگۆیی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)، ئەوا دەستدەکەن بە گاڵتە ولاقرتێ کردن وسەریان سوڕ دەمێنێت
وَقَالُوٓا۟ إِنْ هَـٰذَآ إِلَّا سِحْرٌۭ مُّبِينٌ ﴿١٥﴾
وە دەڵێن: ئەوەی موحەممەد ھێناویەتی جادوویەکی ڕوون وئاشکرایە. أءذا متنا وكنا ترابا وعظما أءنا لمبعوثون
أَءِذَا مِتْنَا وَكُنَّا تُرَابًۭا وَعِظَـٰمًا أَءِنَّا لَمَبْعُوثُونَ ﴿١٦﴾
ئایا کە مردین وبوینەوە بە گڵ وئێسکی ڕزیو وپارچە پارچە بوو، جارێکی تر دوای ئەمە زیندوو دەکرێینەوە؟ بێگومان ئەمە کارێکی دوورە
أَوَءَابَآؤُنَا ٱلْأَوَّلُونَ ﴿١٧﴾
ئایا باوباپیرانی پێشوومان کە لە پێش ئێمە مردوون ئەوانیش زیندوو دەکرێنەوە؟ قل نعم وأنتم دخرون
قُلْ نَعَمْ وَأَنتُمْ دَٰخِرُونَ ﴿١٨﴾
ئەی موحەممەد - لە وەڵامی ئەوانەدا بڵێ: بەڵێ دوای ئەوەی بوون بە گڵ وئێسکی ڕزیوو جارێکی تر خۆتان وباوباپیرانی پێشووتریشتان ھەمووتان زیندوو دەکرێنەوە، بە زەلیلی وزەبونی وڕیسوایی. لاپەڕە ٢ لە ٢٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر فإنما هى زجرة وحدة فإذا هم ينظرون
فَإِنَّمَا هِىَ زَجْرَةٌۭ وَٰحِدَةٌۭ فَإِذَا هُمْ يَنظُرُونَ ﴿١٩﴾
بە دڵنیاییەوە ئەوەش تەنھا یەک فووکردنە بە کەڕەنادا، (مەبەست پێی فووکردنی دووەمە)، لەپڕ دەبینی ھەموو خەڵک تەماشای مەترسی وناڕەحەتییەکانی ڕۆژی قیامەت دەکەن، چاودێری ئەوە دەکەن بزانن اللە تەعالا چیان پێ دەکات
وَقَالُوا۟ يَـٰوَيْلَنَا هَـٰذَا يَوْمُ ٱلدِّينِ ﴿٢٠﴾
ئەو بتپەرست وموشریکانەی باوەڕیان بە زیندووبوونەوە نەبوو دەڵێن: ئای تیاچوون بۆ خۆمان ئەمە ڕۆژی پاداشتە، ئەو ڕۆژەیە اللە تەعالا پاداشتی بەندەکانی دەداتەوە لەسەر ئەو کاروکردەوانەی پێش خۆیانیان خستبوو لە ژیانی دونیادا
هَـٰذَا يَوْمُ ٱلْفَصْلِ ٱلَّذِى كُنتُم بِهِۦ تُكَذِّبُونَ ﴿٢١﴾
پێیان دەوترێت: ئەمە ڕۆژی بڕیاردان وجیاکردنەوەی نێوان بەندەکانە، ئەو ڕۆژەیە کە ئێوە لە دونیادا نکۆڵیتان لێ دەکرد وباوەڕتان پێی نەبوو
۞ ٱحْشُرُوا۟ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ وَأَزْوَٰجَهُمْ وَمَا كَانُوا۟ يَعْبُدُونَ ﴿٢٢﴾
لەو ڕۆژەدا بە فریشتەکان دەوترێت: ھەموو ئەو بتپەرست وموشریکە ستەمکارانە کۆبکەنەوە کە ھاوەڵیان بڕیار دابوو بۆ اللە تەعالا، ئەوان وھاوشێوەکانیان کە ھاوەڵیان بڕیاردابوو، وە زیندووبونەوە وھاتنی ڕۆژی دواییان بە درۆ دەزانی، لەگەڵ ئەو بتانەیش کە جگە لە اللە تەعالا دەیانپەرستن، ڕێگای چوونە ناو ئاگریان پێ بناسێنن و پیشانیان بدەن، وە ڕاپێچی ناو ئاگریان بکەن، بێگومان ئەوە سەرەنجام وجێگا وشوێنی ئەوانە
مِن دُونِ ٱللَّهِ فَٱهْدُوهُمْ إِلَىٰ صِرَٰطِ ٱلْجَحِيمِ ﴿٢٣﴾
لەو ڕۆژەدا بەفریشتەکان دەوترێت: ھەموو ئەو بتپەرست وموشریکە ستەمکارانە کۆبکەنەوە کە ھاوەڵیان بڕیار دابوو بۆ اللە تەعالا، ئەوان وھاوشێوەکانیان کە ھاوەڵیان بڕیاردابوو، وە زیندووبونەوە وھاتنی ڕۆژی دواییان بەدرۆ دەزانی، لەگەڵ ئەو بتانەیش کە جگە لە اللە تەعالا دەیانپەرستن، ڕێگای چوونە ناو ئاگریان پێ بناسێنن و پیشانیان بدەن وڕاپێچی ناو ئاگریان بکەن، بێگومان ئەوە سەرەنجام وجێگا وشوێنی ئەوانە
وَقِفُوهُمْ ۖ إِنَّهُم مَّسْـُٔولُونَ ﴿٢٤﴾
وە پێش چوونە ناو ئاگر ڕایان بگرن بۆ حساب ولێپرسینەوە، چونکە ئەوانە لێپرسراون، پاشان دوای ئەوە ڕاپێچی ناو ئاگریان بکەن. ما لكم لا تناصرون
مَا لَكُمْ لَا تَنَاصَرُونَ ﴿٢٥﴾
بەسەرزەنشتەوە پێیان دەوترێت: ئەوە بۆچی ھەندێکتان نایەن بەدەم ھەندێکتانەوە ویارمەتی یەکتر نادەن ھەروەک چۆن لە دونیا یارمەتی یەکترتان دەدا، وە واتان دەزانی بتەکانتان دێن بەدەمتانەوە یارمەتیتان دەدەن؟!
بَلْ هُمُ ٱلْيَوْمَ مُسْتَسْلِمُونَ ﴿٢٦﴾
نەخێر، بەڵکو ئەمڕۆ کە ڕۆژی دواییە ملکەچ وزەلیلی فەرمانی اللە تەعالان، ناتوانن یارمەتی یەکتر بدەن، لەبەر دەسەوسانی وکەم فڕفێڵیان
وَأَقْبَلَ بَعْضُهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍۢ يَتَسَآءَلُونَ ﴿٢٧﴾
بەلۆمە وسەرزەنشت کردنەوە ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، وە ناکۆکی دەکەوێتە نێوانیانەوە، لەو ڕۆژەدا ئیتر لۆمە وسەرزەنشت وناکۆکی کردن ھیچ سوودێکی نییە. لاپەڕە ٣ لە ٢٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
قَالُوٓا۟ إِنَّكُمْ كُنتُمْ تَأْتُونَنَا عَنِ ٱلْيَمِينِ ﴿٢٨﴾
شوێنکەوتە وگومڕاکراوەکان بەو کەسانە دەڵێن شوێنیان کەوتوون وگومڕایان کردوون: - ئەی گەورە وسەردارەکانمان- بەڕاستی ئێوە بوون لە لای ڕاستە وبەناوی دین و ئاینی ھەقەوە دەھاتنە لا مان کوفر وبێباوەڕی وھاوەڵ بڕیاردان بۆ اللە تەعالا وگوناھ وتاوانتان دەڕازاندەوە بۆمان، وە ڕاوتان دەناین لەو ھەق وڕاستییەی پێغەمبەران لەلای اللە تەعالاوە بۆیان ھێنابوین. قالوا بل لم تكونوا مؤمنين
قَالُوا۟ بَل لَّمْ تَكُونُوا۟ مُؤْمِنِينَ ﴿٢٩﴾
گومراکەرەکان وئەوانەی خەڵکی شوێنیان کەوتبوون بەوانە دەڵێن کە شوێنیان کەوتبوون: نەخێر وانییە وڕاست ناکەن، بەڵکو ئێوە خۆتان لەسەر کوفر وبێباوەڕی بوون و باوەڕتان نەھێنا، وە نکۆڵیتان لە ھەق وڕاستی کرد
وَمَا كَانَ لَنَا عَلَيْكُم مِّن سُلْطَـٰنٍۭ ۖ بَلْ كُنتُمْ قَوْمًۭا طَـٰغِينَ ﴿٣٠﴾
ئێمە ھیچ دەسەڵات وھێزێکمان نەبوو بەسەرتاندا، تا بتانخەینە ناو کوفر وبێباوەڕی وھاوەڵ بڕیاردان وگوناھ وتاوانەوە، بەڵکو ئێوە خۆتان گەلێکی یاخی وسەرکەش و گومڕا وبێباوەڕ بوون
فَحَقَّ عَلَيْنَا قَوْلُ رَبِّنَآ ۖ إِنَّا لَذَآئِقُونَ ﴿٣١﴾
ئەو بڕیار وھەڕەشەیەی پەروەردگارمان لێی کردین سەپا بەسەرماندا، وەک بەشەیتانی فەرموو: (ألمألن جهنم منك وممن تبعك منهم أجمعين= دۆزەخ لەتۆ و شوێنکەوتوانت پڕ دەکەم) {ص: ٨٥}، وە پاشان ئەوەی پەروەردگارمان ھەڕەشەی پێ لێکردوین ھەر دەبێت بیچێژین وھیچ شتێک نییە بیگێڕێتەوە. فأ غوينكم إنا كنا غوين
فَأَغْوَيْنَـٰكُمْ إِنَّا كُنَّا غَـٰوِينَ ﴿٣٢﴾
بانگمان کردن بۆ گومڕایی وکوفر وبێباوەڕی، بێگومان ئێمە خۆیشمان گومڕابووین وڕێگای ھیدایەت وھەق وڕاستیمان لێ ون بوو
فَإِنَّهُمْ يَوْمَئِذٍۢ فِى ٱلْعَذَابِ مُشْتَرِكُونَ ﴿٣٣﴾
بەدڵنیاییەوە ھەردوولایان گومڕاکراوەکان وگومڕاکەرەکان لە ڕۆژی قیامەتدا لە سزادا ھاوبەشن
إِنَّا كَذَٰلِكَ نَفْعَلُ بِٱلْمُجْرِمِينَ ﴿٣٤﴾
بێگومان ھەرچۆنێکمان بەسەر ئەوانە ھێنا وسزامان پێ چەشتن، تاوانبارانیش بەو جۆرە لێدەکەین
إِنَّهُمْ كَانُوٓا۟ إِذَا قِيلَ لَهُمْ لَآ إِلَـٰهَ إِلَّا ٱللَّهُ يَسْتَكْبِرُونَ ﴿٣٥﴾
ئەو بتپەرست وموشریکانە لە دونیا کاتێک پێیان بوترایە: لا الە الا اللە ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نییە جگە لە اللە، کار بەمانا ومەبەستەکەی بکەن وواز بھێنن لە دژەکەی، لەبەر لوت بەرزی وخۆبەزلزانینیان نەدەھاتن بەدەم بانگەوازەکەوە وملکەچ نەدەبوون بۆی
وَيَقُولُونَ أَئِنَّا لَتَارِكُوٓا۟ ءَالِهَتِنَا لِشَاعِرٍۢ مَّجْنُونٍۭ ﴿٣٦﴾
دژی دەوەستانەوە وزیاتر سوور دەبوون لەسەر کوفر وبێباوەڕیان ودەیانوت: ئایا لەبەر قسەی کەسێکی شاعیر وشێت وازبھێنن لە پەرستنی خواکانمان؟! مەبەستیان لەم وتەیەیان ڕەسوڵ اللە (صلی اللە علیە وسلم) بوو. لاپەڕە ٤ لە ٢٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
بَلْ جَآءَ بِٱلْحَقِّ وَصَدَّقَ ٱلْمُرْسَلِينَ ﴿٣٧﴾
بوھتانێکی گەورەیان کرد، ڕەسول اللە (صلی اللە علیە وسلم) شێت وشاعیر نیيه، بەڵکو ئەو پێغەمبەرە قورئانی پیرۆزی ھێناوە، بانگەوازی خەڵکی دەکات بۆ لای یەکخواپەرستی وشوێنکەوتنی پێغەمبەرەکەی، وە باوەڕی بە سەرجەم پێغەمبەرانی پێشوویش ھەیە لەوەی ھێناویانە لەلایەن اللە تەعالاوە، لە یەکخواپەرستی وسەلماندنی زیندووبونەوە وگەڕانەوە بۆ لای اللە تەعالا لە ڕۆژی دواییدا، وە لە ھیچ شتێکیدا سەرپێچی وپێچەوانەی ئەوانی نەکردووە
إِنَّكُمْ لَذَآئِقُوا۟ ٱلْعَذَابِ ٱلْأَلِيمِ ﴿٣٨﴾
ئەی بتپەرست وموشریکینە - بەھۆی کوفر وبێباوەڕیتان وبەدرۆدانانی پێغەمبەرانەوە بێگومان لە ڕۆژی قیامەتدا سزای سەختی بە ئازار دەچێژن. وما تجزون إل اما كنتم تعملون
وَمَا تُجْزَوْنَ إِلَّا مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ﴿٣٩﴾
ئەی بتپەرست وموشریکینە - ئێوە تەنھا تۆڵە وسزای ئەو بێباوەڕی وگوناھ وتاوانەتان لێ دەسێنرێت کە لە دونیادا ئەتانکرد
إِلَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلْمُخْلَصِينَ ﴿٤٠﴾
بەڵام بەندە پاک ودڵسۆز وھەڵبژاردەکانی اللە تەعالا، ئەوانەی اللە خۆی ھەڵیبژاردوون بۆ پەرستنی خۆی ڕزگاریان دەبێت لە سزای ڕۆژی دوایی
أُو۟لَـٰٓئِكَ لَهُمْ رِزْقٌۭ مَّعْلُومٌۭ ﴿٤١﴾
ئەو بەندە دڵسۆز وھەڵبژێرراوانە لەلایەن اللە تەعالاوە ڕزق وڕۆزییەکی بەردەوام وزانراویان بۆ ھەیە ھەرگیز نابڕێتەوە
فَوَٰكِهُ ۖ وَهُم مُّكْرَمُونَ ﴿٤٢﴾
لەو ڕزق وڕۆزیانەیش کە پێیان دەدرێت، لەپاکوخاوێنترین ئەو میوانەیان پێ دەدرێت کە ئارەزووی دەکەن وحەزیان لێیەتی، ئەوان لەسەر ئەمەشەوە ڕێزلێگیراون بە بەرزکردنەوەی پلە وپایەکانیان، وە بەتەماشاکردنی ڕووی پیرۆزی اللە تەعالا
فِى جَنَّـٰتِ ٱلنَّعِيمِ ﴿٤٣﴾
ھەموو ئەمانە لەبەھەشتی پڕ ناز ونیعمەت ونەبڕاوەدا بەدەست دەھێنن، کە جێگیر وچەسپاوە ونابڕێتەوە ولەناو ناچێت. عل سرر م تقبلين
عَلَىٰ سُرُرٍۢ مُّتَقَـٰبِلِينَ ﴿٤٤﴾
لەسەر تەخت وقەنەفە ڕازاوەکانی بەھەشت بەرامبەر یەکتر دانیشتوون وھەندێکیان تەماشای ھەندێکی تریان دەکەن. يطاف عليهم بكأس من م عين
يُطَافُ عَلَيْهِم بِكَأْسٍۢ مِّن مَّعِينٍۭ ﴿٤٥﴾
خزمەتکارەکان بە پەرداخی پڕ لەمەی وشەرابەوە بەسەریاندا دەسوڕێنەوە, ئەو شەرابە لە پاڵفتە وبێ خەوشیدا وەک ئاوی ڕەوان وڕۆشتوو وان
بَيْضَآءَ لَذَّةٍۢ لِّلشَّـٰرِبِينَ ﴿٤٦﴾
سپیە لە ڕەنگدا زۆر بەلەزەتە بۆ ئەوانەی دەیخۆنەوە. لاپەڕە ٥ لە ٢٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر لا فيها غول ولا هم عنها ينزفون
لَا فِيهَا غَوْلٌۭ وَلَا هُمْ عَنْهَا يُنزَفُونَ ﴿٤٧﴾
وەک مەی وشەرابی دونیا نییە مرۆڤ سەرخۆش وبێ عەقل بکات، ئەوەیشی دەیخواتەوە سەری پێی نایەشێت، جەستە وژیری ئەوەی دەیخواتەوە پارێزراوە
وَعِندَهُمْ قَـٰصِرَٰتُ ٱلطَّرْفِ عِينٌۭ ﴿٤٨﴾
لە بەھەشتدا ئافرەتانی پاکیزە وچاو گەورەی چاو جوانیان لایە، تەنھا تەماشای پیاوەکانی خۆیان دەکەن وچاویان بڕیوە تێیان. كأن هن بيض م كنون
كَأَنَّهُنَّ بَيْضٌۭ مَّكْنُونٌۭ ﴿٤٩﴾
لە سپیەتی ڕەنگیاندا وەک ھێلکەی ناو ھێلانەوان، کەس دەستی بۆ نەبردبن
فَأَقْبَلَ بَعْضُهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍۢ يَتَسَآءَلُونَ ﴿٥٠﴾
پاشان بەھەشتیەکانیش ڕوو لەیەکتری دەکەن، ھەندێکیان پرسیاری ژیانی دونیا وڕووداوەکانی لە ھەندێکی تریان دەکەن
قَالَ قَآئِلٌۭ مِّنْهُمْ إِنِّى كَانَ لِى قَرِينٌۭ ﴿٥١﴾
یەکێک لەو باوەڕداره بەهەشتيانە دەڵێ: بەڕاستی من لە دونیادا ھاوڕێیەکم ھەبوو باوەڕی بەزیندووبونەوە وقیامەت نەبوو، وە نکۆڵی دەکرد لە بوونیان
يَقُولُ أَءِنَّكَ لَمِنَ ٱلْمُصَدِّقِينَ ﴿٥٢﴾
ئەو ھاوڕێیەم لە دونیادا بەگاڵتە پێکردن ونکۆڵی کردنەوە پێی دەووتم: - ئەی ھاوڕێ- ئایا تۆ باوەڕت بەزیندووبونەوە ھەیە؟ أءذا متنا وكنا ترابا وعظما أءنا لمدينون
أَءِذَا مِتْنَا وَكُنَّا تُرَابًۭا وَعِظَـٰمًا أَءِنَّا لَمَدِينُونَ ﴿٥٣﴾
ئایا کە مردین وبووین بە گڵ وئێسکی ڕزیوو، ئایا جارێکی تر ئێمە زیندوو دەکرێینەوە، وە پاداشتی ئەو کار وکردەوانەی دەدرێینەوە لە دونیا کردبوومان؟ قال هل أنتم م ط لعون
قَالَ هَلْ أَنتُم مُّطَّلِعُونَ ﴿٥٤﴾
ھاوڕێ باوەڕدارەکەی بە ھاوڕێ بەھەشتییەکانی دەڵێت: لەگەڵمدا تەماشا بکەن تاوەکو سەرەنجامی ئەو ھاوڕییە ببینین کە پێشتر باوەڕی بە زیندووبونەوە نەبوو، وە نکۆڵی دەکرد؟
فَٱطَّلَعَ فَرَءَاهُ فِى سَوَآءِ ٱلْجَحِيمِ ﴿٥٥﴾
ئەو کەسە تەماشای کرد وسەرنجیدا ھاوڕێیەکی لەناوەڕاستی دۆزەخدا بینیەوە
قَالَ تَٱللَّهِ إِن كِدتَّ لَتُرْدِينِ ﴿٥٦﴾
ئەمجا وتی: ئەی ھاوڕێ سوێند بە اللە نزیک بوو بە بانگەواز کردنت بۆ بێباوەڕی ونکۆڵی کردن لە زیندووبونەوە لەناوم ببەیت وخەسارۆمەند بم ومنیش بچمە ناو دۆزەخەوە. لاپەڕە ٦ لە ٢٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَلَوْلَا نِعْمَةُ رَبِّى لَكُنتُ مِنَ ٱلْمُحْضَرِينَ ﴿٥٧﴾
ئەگەر نیعمەت وبەخششی اللە تەعالا نەبوایە کە ھیدایەتی دام وموەفەقی کردم بۆ ئیمان وباوەڕ، ئەوا ئێستا منیش وەک تۆ ئامادەی سزای ناو ئاگر دەبووم. أفما نحن بميتين
أَفَمَا نَحْنُ بِمَيِّتِينَ ﴿٥٨﴾
ئیتر - ئێمەی بەھەشتی- ھەرگیز نامرین
إِلَّا مَوْتَتَنَا ٱلْأُولَىٰ وَمَا نَحْنُ بِمُعَذَّبِينَ ﴿٥٩﴾
جگە مردنی یەکەمجارمان لە ژیانی دونیا، بەڵکو ئیتر ئێمە بە ھەتاھەتایی لە بەھەشتداین، وە سزا نادرێین وەک ئەوەی بێباوەڕان سزا دەدرێن
إِنَّ هَـٰذَا لَهُوَ ٱلْفَوْزُ ٱلْعَظِيمُ ﴿٦٠﴾
بێگومان ئەو پاداشتەی پەروەردگارمان داینیەوە - لە چوونە بەھەشت ومانەوە تێیدا بەھەمیشەیی وسەلامەت بوون لە سزای ئاگری دۆزەخ - سەرکەوتنێکی گەورەیە کە ھیچ سەرکەوتنێکی تر ھاوشێوەی ئەو نییە
لِمِثْلِ هَـٰذَا فَلْيَعْمَلِ ٱلْعَـٰمِلُونَ ﴿٦١﴾
ئەوانەی کار وکردەوەی چاک ئەکەن پێویستە بۆ ئەم پاداشتە گەورە ومەزنە کار بکەن، بێگومان ئەوە بازرگانی قازانجکەرە
أَذَٰلِكَ خَيْرٌۭ نُّزُلًا أَمْ شَجَرَةُ ٱلزَّقُّومِ ﴿٦٢﴾
ئایا ئەو ناز ونیعمەت وبەخششەی بەھەشت کە باسکرا، وە اللە تەعالا ئامادەی کردووە بۆ بەندە دڵسۆز ویەکلایی بووەکانی بۆ پەرستن وگوێڕایەڵی خۆی، باشتر و چاکترین شوێن وپلە وپایەیە، یان خواردنی درەختی ژەقنەمووتە، کە لە قورئاندا نەفرینی لێکراوە وخواردنی بێباوەڕانە، خواردنی ئەم ژەقنەمووتە مرۆڤ قەڵەو ناکات و برسێتیشی لا نابات؟! إنا جعلنها فتنة للظ لمين
إِنَّا جَعَلْنَـٰهَا فِتْنَةًۭ لِّلظَّـٰلِمِينَ ﴿٦٣﴾
بێگومان ئێمە ئەم درەختەمان کردووە بەمایەی تاقیکردنەوە بۆ ستەمکاران، بە کوفر کردن وتاوان وگوناە ئەنجامدان، ئەیانووت: ئاگر درەخت ئەسوتێنێت ولە ناوی دەبات، ناکرێت لەناو ئاگردا درەختێکی لەو شێوەیە بڕوێت
إِنَّهَا شَجَرَةٌۭ تَخْرُجُ فِىٓ أَصْلِ ٱلْجَحِيمِ ﴿٦٤﴾
بێگومان درەختی ژەقنەمووت لە شوێن وجێگایەکی پیس وپۆخڵدا دەڕوێت، درەختێکە لە بێخ وبنی بنەوەی دۆزەخ دەردەچێت
طَلْعُهَا كَأَنَّهُۥ رُءُوسُ ٱلشَّيَـٰطِينِ ﴿٦٥﴾
بەروبومەکەی دیمەنێکی ناشرین ونابووتی ھەیە، وەک سەری شەیتانەکانە، نابووتی دیمەنیش بەڵگەیە لەسەر نابووتی ئەوەی باسکراوە، ئەمەش مانای ئەوەیە بەروبومەکەیشی تامی ناخۆشە. لاپەڕە ٧ لە ٢٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
فَإِنَّهُمْ لَـَٔاكِلُونَ مِنْهَا فَمَالِـُٔونَ مِنْهَا ٱلْبُطُونَ ﴿٦٦﴾
بێگومان بێباوەڕان لەو بەروبومە تاڵە نابووتە دەخۆن، وە سکی بەتاڵیانی لێ پڕ دەکەن. ثم إن لهم عليها لشوبا من حميم
ثُمَّ إِنَّ لَهُمْ عَلَيْهَا لَشَوْبًۭا مِّنْ حَمِيمٍۢ ﴿٦٧﴾
پاشان دوای خواردنی ئەو ژەقنەمووتە، ئاوێکی لێڵی زۆر گەرمی بەسەردا دەخۆنەوە
ثُمَّ إِنَّ مَرْجِعَهُمْ لَإِلَى ٱلْجَحِيمِ ﴿٦٨﴾
بێگومان دواتر گەڕانەوەیان بۆ دۆزەخە، ئەوان لە سزایەکەوە دەگوێزرێنەوە بۆ سزایەکی تر
إِنَّهُمْ أَلْفَوْا۟ ءَابَآءَهُمْ ضَآلِّينَ ﴿٦٩﴾
بەڕاستی ئەو بێباوەڕانە باوباپیرانی خۆیانیان بە گومڕایی بینی، گومڕا بووبون ولە ڕێگای ھیدایەت لایاندابوو، ئەمانیش شوێن ئەوان کەوتن وبەبێ بەڵگە لا سایی ئەوانیان کردەوە
فَهُمْ عَلَىٰٓ ءَاثَـٰرِهِمْ يُهْرَعُونَ ﴿٧٠﴾
ئەوان لەو گومڕاییەدا بە خێرای شوێن باوباپیرانیان کەوتن
وَلَقَدْ ضَلَّ قَبْلَهُمْ أَكْثَرُ ٱلْأَوَّلِينَ ﴿٧١﴾
بێگومان پێش ئەمانیش زۆربەی گەلانی پێشووتریش گومڕابوون ولە ھەق وڕاستی لایاندا، - ئەی پێغەمبەر - گەل وھۆزەکەت یەکەم گەل وھۆز نین کە گومڕابووبن. ولقد أرسلنا فيهم م نذرين
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا فِيهِم مُّنذِرِينَ ﴿٧٢﴾
بەدڵنیاییەوە لەناو ئەو گەل ونەتەوانەی پێشووتر پێغەمبەرانمان نارد، بۆ ئەوەی بیانترسێنێت لەسزای اللە تەعالا، کەچی باوەڕیان پێ نەکردن وکافر بوون
فَٱنظُرْ كَيْفَ كَانَ عَـٰقِبَةُ ٱلْمُنذَرِينَ ﴿٧٣﴾
ئەی پێغەمبەر - تەماشا بکە وسەرنج بدە بزانە کۆتایی وسەرەنجامی ئەو گەل ونەتەوانە چۆن بوو کە پێغەمبەرەکانیان ترساندنیان، کەچی وەڵامی بانگەوازەکەیانیان نەدانەوە، بێگومان کۆتایی وسەرەنجامیان چوونە دۆزەخی ھەتاھەتاییە، ئەویش بەھۆی بێباوەڕیان وبەدرۆدانانی پێغەمبەرەکانیانەوە بوو
إِلَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلْمُخْلَصِينَ ﴿٧٤﴾
جگە لەو بەندە دڵسۆز وموخلیسانەی اللە تەعالا نەبێت کە بە دڵسۆزی باوەڕیان پێھێنا، بێگومان ئەوان ڕزگاریان دەبێت لەو سزایەی کە سەرەنجامی ئەو بێباوەڕانەیە پێغەمبەرەکانیان بە درۆ دانا. لاپەڕە ٨ لە ٢٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَلَقَدْ نَادَىٰنَا نُوحٌۭ فَلَنِعْمَ ٱلْمُجِيبُونَ ﴿٧٥﴾
بەدڵنیاییەوە نوحی پێغەمبەرمان (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) بانگی لە ئێمە کرد، کاتێک نزای کرد لە گەلەکەی دوای ئەوەی نۆ سەد وپەنجا ساڵ بانگی کردن بۆ یەکخواپەرستی کەچی ئەوان نەھاتن بەدەم بانگەوازەکەیەوە وباوەڕیان پێ نەکرد، ئێمەش زۆر چاک وەڵامی ھاوار ونزاکەی ئەومان دایەوە، بێگومان خێرا ھاتین بەدەم ھاوار ونزاکەیەوە
وَنَجَّيْنَـٰهُ وَأَهْلَهُۥ مِنَ ٱلْكَرْبِ ٱلْعَظِيمِ ﴿٧٦﴾
بێگومان خۆی وکەسوکارەکەی وئەو باوەڕدارانەی لەگەڵیدا بوون ڕزگارمان کردن لەو ناڕەحەتی وئەزیت وتەنگانەیەی دووچاری گەلەکەی بوو، لە نوقم بوون بە تۆفانە مەزنەکە کە اللە تەعالا ناردییە سەر بێباوەڕانی گەلەکەی
وَجَعَلْنَا ذُرِّيَّتَهُۥ هُمُ ٱلْبَاقِينَ ﴿٧٧﴾
کەسوکارەکەی وباوەڕدارانی شوێنکەوتوویمان بەتەنھا لەنوقم بوون ڕزگار کرد، بێگومان جگە لەوان ھەموو گەلە بێباوەڕەکەیمان نوقمی ناو ئاو کردن
وَتَرَكْنَا عَلَيْهِ فِى ٱلْـَٔاخِرِينَ ﴿٧٨﴾
وە ناو وناوبانگی باشی ئەوانمان لەناو گەلانی دواتردا ھێشتەوە، وەسف وسەنای باشیان دەکردن
سَلَـٰمٌ عَلَىٰ نُوحٍۢ فِى ٱلْعَـٰلَمِينَ ﴿٧٩﴾
دڵنیایی وسەلامەتی بۆ نوح لەوەی بەخراپە باس بکرێت لەلایەن ئەو گەل وئوممەتانەی بەشوێنیاندا دێن، بەڵکو نەوەکانی دوای ئەوان وەسف وسەنای باشیان دەکەن
إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْمُحْسِنِينَ ﴿٨٠﴾
بێگومان ھەر بەھەمان پاداشتی نوح (علیە السلام) پاداشتی ئەو بەندە چاکانە دەدەینەوە کە گوێڕاڵی اللە تەعالا دەکەن
إِنَّهُۥ مِنْ عِبَادِنَا ٱلْمُؤْمِنِينَ ﴿٨١﴾
بێگومان نوح لەبەندە باوەڕدارەکانی ئێمەیە وگوێڕایەڵی فەرمانەکانی اللە تەعالایە
ثُمَّ أَغْرَقْنَا ٱلْـَٔاخَرِينَ ﴿٨٢﴾
پاشان ئەوانی ترمان نوقمی ناو ئەو تۆفانە کرد کە ناردمانە سەریان وھیچ کەسێکیان لێ ڕزگار نەبوو (جگە نوح وباوەڕدارانی شوێنکەوتووی نەبێت)
۞ وَإِنَّ مِن شِيعَتِهِۦ لَإِبْرَٰهِيمَ ﴿٨٣﴾
بێگومان ئیبراھیم لەسەر ئاین وپەیڕەو وڕێبازی نوح بوو لەبانگەواز کردن بۆ یەکخواپەرستی
إِذْ جَآءَ رَبَّهُۥ بِقَلْبٍۢ سَلِيمٍ ﴿٨٤﴾
باسی ئەوە بکە کاتێک ئیبراھیم بەدڵێکی ساغ وسەلیمی دوور لە شیرک وبتپەرستییەوە بەرەو لای پەروەردگاری ھات، لەبەر ڕەزامەندی اللە تەعالا ئامۆژگاری خەڵکی دەکرد. لاپەڕە ٩ لە ٢٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر إذ قال لأبيه وقومه ماذا تعبدون
إِذْ قَالَ لِأَبِيهِ وَقَوْمِهِۦ مَاذَا تَعْبُدُونَ ﴿٨٥﴾
کاتێک بەسەر زەنشت ولۆمە کردنەوە بەباوک وگەلە بتپەرست وموشریکەکەی وت: لەبری اللە تەعالا چی دەپەرستن؟
أَئِفْكًا ءَالِهَةًۭ دُونَ ٱللَّهِ تُرِيدُونَ ﴿٨٦﴾
ئایا لەبری اللە تەعالا خواگەلێک دەپەرستن کە بەدرۆ ودەلەسە بۆ خۆتان داناوە؟
فَمَا ظَنُّكُم بِرَبِّ ٱلْعَـٰلَمِينَ ﴿٨٧﴾
ئەی گەلەكەم - ئایا ئێوە گومانتان چۆنە بەرامبەر بە پەروەردگاری جیھانیان، کاتێک دەگەنەوە پێی لە كاتێكدا ئێوە جگە لەو شتی ترتان پەرستووە؟! وە چاوەڕوانن چیتان لەگەڵدا بکات؟!
فَنَظَرَ نَظْرَةًۭ فِى ٱلنُّجُومِ ﴿٨٨﴾
ئیبراھیم تەماشایەکی ئەستێرەکانی کرد، خەریکی ڕێکخستنی فێڵێک بوو تاوەکو ڕزگاری ببێت لەوەی لەگەڵ گەلەکەی بچێتە دەرەوە. فقال إنى سقيم
فَقَالَ إِنِّى سَقِيمٌۭ ﴿٨٩﴾
بڕو بیانوویەکی ھێنایەوە لەوەی لەگەڵیان بچێتە دەرەوە بۆ جەژنەکەیان، وتی: بێگومان من نەخۆشم (ناتوانم لەگەڵتان بێمە دەرەوە). فتولوا عنه مدبرين
فَتَوَلَّوْا۟ عَنْهُ مُدْبِرِينَ ﴿٩٠﴾
ئەوە بوو وازیان لە ئیبراھیم ھێنا ولەدوای خۆیان بەجێیان ھێشت وڕۆیشتنە دەرەوە
فَرَاغَ إِلَىٰٓ ءَالِهَتِهِمْ فَقَالَ أَلَا تَأْكُلُونَ ﴿٩١﴾
ئیبراھیم چووە لای ئەو خواگەلەی کە لەبری اللە تەعالا دەیانپەرستن ولای کردەوە بەلایاندا وبەگاڵتە کردنەوە پێی وتن: ئەوە بۆ ئەو خواردنانە ناخۆن كە بتپەرست و موشریکەکان بۆیان داناون؟! ما لكم لا تنطقون
مَا لَكُمْ لَا تَنطِقُونَ ﴿٩٢﴾
ئەوە بۆچی قسە ناکەن، بۆ وەڵامی ئەو كەسە نادەنەوە پرسیارتان لێ دەکات؟! ئایا خوایەک ئاوا بێت شایانی ئەوەیە لەبری اللە تەعالا بپەرسترێت؟!
فَرَاغَ عَلَيْهِمْ ضَرْبًۢا بِٱلْيَمِينِ ﴿٩٣﴾
ئیبراھیم لای کردەوە بەلایاندا بەدەستی ڕاستی دەستی کرد بەلێدانیان تاوەکو بیانشکێنێت
فَأَقْبَلُوٓا۟ إِلَيْهِ يَزِفُّونَ ﴿٩٤﴾
دوای ئەوەی گەلە بتپەرستەکەی زانیان چی ڕوویداوە بەپەلە گەڕانەوە. لاپەڕە ١٠ لە ٢٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر قال أتعبدون ما تنحتون
قَالَ أَتَعْبُدُونَ مَا تَنْحِتُونَ ﴿٩٥﴾
ئیبراھیمیش بەدامەزراوی لەسەر باوەڕەکەی ڕووبەڕوویان بوویەوە، وە بەسەرزەنشت لۆمەکردنەوە پێی وتن: ئایا لەبری اللە تەعالا خواگەلێک دەپەرستن بەدەستی خۆتان تاشیوتانن؟ !
وَٱللَّهُ خَلَقَكُمْ وَمَا تَعْمَلُونَ ﴿٩٦﴾
لەکاتێکدا اللە (سبحانە وتعالی) خۆتان وکاروکردەوەتانی بەدیھێناوە، وە یەکێک لەکارەکانتان تاشینی ئەم بتانەیە، تەنھا زاتی ھەق تەعالای اللە یە شایانی ئەوەیە بەتاکو تەنھایی بپەرسترێت وھیچ شەریک وھاوەڵێکی بۆ بڕیار نەدرێت
قَالُوا۟ ٱبْنُوا۟ لَهُۥ بُنْيَـٰنًۭا فَأَلْقُوهُ فِى ٱلْجَحِيمِ ﴿٩٧﴾
جا کاتێک دەسەوسان بوون لەوەی بەبەڵگە ڕووبەڕووی ئیبراھیم ببنەوە پەنایان بردە بەر ھێز، لەنێو یەکدا پرس وڕایان کرد کەچی پێ بکەن، لە کۆتاییدا وتیان: بینایەکی بۆ دروست بکەن وپڕی بکەن لەدار وگڕی تێ بەربدەن ودواتر ئیبراھیمی تێ فڕێ بدەن
فَأَرَادُوا۟ بِهِۦ كَيْدًۭا فَجَعَلْنَـٰهُمُ ٱلْأَسْفَلِينَ ﴿٩٨﴾
گەلەکەی ئیبراھیم ویستیان خراپ بەسەر ئیبراھیم بھێنن، بەوەی لەناوی بەرن وئیسراحەت بکەن لەدەستی، بەڵام ئێمە ئەوانمان خەسارۆمەند کرد کاتێک ئاگرەکەمان سارد وسەلامەت کرد لەسەر ئیبراھیم. وقال إنى ذاهب إلى ربى سيهدين
وَقَالَ إِنِّى ذَاهِبٌ إِلَىٰ رَبِّى سَيَهْدِينِ ﴿٩٩﴾
ئییراھیم پێی وتن: بێگومان من دەمەوێت کۆچ بکەم بۆ لای پەروەردگارم وخاک ووڵاتی گەلەکەم بەجێ بھێڵم، تاوەکو بتوانم زاتی بەرز وپیرۆزی ئەو بپەرستم، پەروەردگارم ڕێنوماییم دەکات بۆ ھەر کارێک خێر وچاکەی دونیا ودواڕۆژمی تێدا بێت
رَبِّ هَبْ لِى مِنَ ٱلصَّـٰلِحِينَ ﴿١٠٠﴾
ئەی پەروەردگارم مناڵێکی صاڵحم پێ ببەخشە تاوەکو یارمەتیم بدات وجێگای گەلەکەیشم بۆ بگرێتەوە لە غەریبایەتیدا. فبش رنه بغلم حليم
فَبَشَّرْنَـٰهُ بِغُلَـٰمٍ حَلِيمٍۢ ﴿١٠١﴾
اللە تەعالا دەفەرموێت: ئێمەیش نزاکەیمان گیرا کرد، وە موژدەی مناڵێکی لەسەرخۆ وھێمنمان پێدا، ئەو مناڵەیش ئیسماعیل بوو ( علیە السلام)
فَلَمَّا بَلَغَ مَعَهُ ٱلسَّعْىَ قَالَ يَـٰبُنَىَّ إِنِّىٓ أَرَىٰ فِى ٱلْمَنَامِ أَنِّىٓ أَذْبَحُكَ فَٱنظُرْ مَاذَا تَرَىٰ ۚ قَالَ يَـٰٓأَبَتِ ٱفْعَلْ مَا تُؤْمَرُ ۖ سَتَجِدُنِىٓ إِن شَآءَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلصَّـٰبِرِينَ ﴿١٠٢﴾
جا کاتێک ئیسماعیل بوو بەگەنجێکی جوان وپێگەیشتوو، وە بتوانێت لەگەڵ باوکیدا بڕواتە دەرەوە، ئیبراهیمی باوکی خەوێکی بینی، وە خەوی پێغەمبەرانیش وەحی و نیگایە لە لای اللە تەعالاوە، ئیبراھیم ناوەڕۆکی خەوەکەی بۆ ئیسماعیل گێرایەوە وپێی وت: ئەی کوڕە شیرینەکەم بێگومان من لەخەودا بینیم تۆم سەردەبڕی، جا سەرنج بدە وڕات چییە لەم بارەیەوە، ئیسماعیلیش وەڵامی باوکی دایەوە وپێی وت: ئەی باوکی شیرینم، ئەوەی اللە تەعالا فەرمانی پێکردویت بە سەربڕینم جێ بەجێی بکە، دڵنیابە بە ویستی اللە تەعالا دەمبینی لە ئارامگران دەبم، وە لەوانە دەبم ڕازین بە حوکم وبڕیاری زاتی پیرۆزی اللە. لاپەڕە ١١ لە ٢٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
فَلَمَّآ أَسْلَمَا وَتَلَّهُۥ لِلْجَبِينِ ﴿١٠٣﴾
کاتێک ھەردووکیان ملکەچی فەرمانی اللە تەعالا بوون، ئیبراھیم کوڕەکەی بەڕوودا خستە سەر زەوی، تاوەکو فەرمانی سەربڕینەکە جێ بەجێ بکات کە پێی کرابوو
وَنَـٰدَيْنَـٰهُ أَن يَـٰٓإِبْرَٰهِيمُ ﴿١٠٤﴾
بانگی ئیبراھیممان کرد لە كاتێكدا دەیویست فەرمانەکەی اللە تەعالا بە سەربڕینی کوڕەکەی جێ بەجێ بکات: بانگمان کرد: ئەی ئیبراھیم
قَدْ صَدَّقْتَ ٱلرُّءْيَآ ۚ إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْمُحْسِنِينَ ﴿١٠٥﴾
بەدڵنیاییەوە ئەو خەونەی بینیت جێ بەجێتکرد، بەوەی خۆت یەکلایی کردەوە بۆ سەربڕینی کوڕەکەت، بێگومان ئێمە - چۆن پاداشتمان دایتەوە بەوەی رزگارمان کردیت لەم ناڕەحەتیە گەورەیە- ھەر بەو شێوەیەش پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوە، بەوەی لەناڕەحەتی وناخۆشیەکان ڕزگاریان دەکەین
إِنَّ هَـٰذَا لَهُوَ ٱلْبَلَـٰٓؤُا۟ ٱلْمُبِينُ ﴿١٠٦﴾
بێگومان ئەمە تاقیکردنەوەیەکی ڕوون وئاشکرا بوو، بەدڵنیاییەوە ئیبراھیم لێی دەرچوو بە سەركەوتوویی. وفدينه بذب ح عظيم
وَفَدَيْنَـٰهُ بِذِبْحٍ عَظِيمٍۢ ﴿١٠٧﴾
بەرانێکی گەورەمان کردە قوربانی ئیسماعیل، تا لەبری ئەو سەر ببڕرێت
وَتَرَكْنَا عَلَيْهِ فِى ٱلْـَٔاخِرِينَ ﴿١٠٨﴾
مەدح وسەنای ئیبراھیممان لەناو ئوممەت وگەلانی داھاتوودا بەچاکی وپاکی ھێشتەوە
سَلَـٰمٌ عَلَىٰٓ إِبْرَٰهِيمَ ﴿١٠٩﴾
درود وسەلامی نەبڕاوەی اللە تەعالا بۆ ئیبراھیم، وە نزا ودوعای سەلامەت بوون بۆی لە ھەموو زەرەر وزیان وئافاتێک
كَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْمُحْسِنِينَ ﴿١١٠﴾
ھەروەکو چۆن ئەم پاداشتەی ئیبراھیممان دایەوە، پاداشتی ھەموو چاکەکارێکیش دەدەینەوە لەسەر تاعەت وگوێڕایەڵی بۆ اللە تەعالا
إِنَّهُۥ مِنْ عِبَادِنَا ٱلْمُؤْمِنِينَ ﴿١١١﴾
بێگومان ئیبراھیم لەبەندە باوەڕدارەکانمان بوو، لەو بەندانەی کە وەفایان ھەیە بۆ ھەموو ئەو مانايو مەبەستانەی بەندایەتی وعبودیەت دەیگەیەنێت
وَبَشَّرْنَـٰهُ بِإِسْحَـٰقَ نَبِيًّۭا مِّنَ ٱلصَّـٰلِحِينَ ﴿١١٢﴾
مژدەی کوڕێکی ترمان بە ئیبراھیمدا، کە دەبێت بە یەکێک لە پێغەمبەران وبەندە صاڵح وچاکەکان، ئەویش ئیسحاقە، وەک پاداشتێک بۆ ئەو گوێڕایەڵییە تەواوەی بۆ اللە تەعالای ھەبوو، کاتێک ویستی ئیسماعیل سەر ببڕێت کە تاکە کوڕی بوو. لاپەڕە ١٢ لە ٢٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَبَـٰرَكْنَا عَلَيْهِ وَعَلَىٰٓ إِسْحَـٰقَ ۚ وَمِن ذُرِّيَّتِهِمَا مُحْسِنٌۭ وَظَالِمٌۭ لِّنَفْسِهِۦ مُبِينٌۭ ﴿١١٣﴾
فەڕ وبەرەکەتمان ڕشت بەسەر ئیبراھیم وئیسحاقدا، وە ناز ونیعمەتەکانمان بۆ زیاد کردن، وەک زیاد کردنی کوڕ ونەوەکانیان، جا لەگەڵ ئەوەشدا لە نێو نەوەکانیاندا خەڵکانێک ھەیە گوێڕایەڵی پەروەردگاریەتی وبۆ خۆی چاکەکارە، وە ھەشیانە ستەمی ڕوون وئاشکرای لەخۆی کردووە بە کوفڕ وبێباوەڕی وسەرپێچی کردنی پەروەردگاری. ولقد مننا عل موس وهرون
وَلَقَدْ مَنَنَّا عَلَىٰ مُوسَىٰ وَهَـٰرُونَ ﴿١١٤﴾
بەدڵنیاییەوە منەتمان نا بەسەر موسا وھاروندا بە پێغەمبەرایەتی، ھەردووکمان کردن بە پێغەمبەر
وَنَجَّيْنَـٰهُمَا وَقَوْمَهُمَا مِنَ ٱلْكَرْبِ ٱلْعَظِيمِ ﴿١١٥﴾
خۆیان وگەلەکەیمان، گەلی بەنو ئیسرائیلمان لەتەنگانە گەورەکە ڕزگار کرد، ڕزگارمان کردن لەکۆیلایەتی فیرعەون ونوقم بوون لەناو دەریادا
وَنَصَرْنَـٰهُمْ فَكَانُوا۟ هُمُ ٱلْغَـٰلِبِينَ ﴿١١٦﴾
سەرمان خستن بەسەر فیرعەون وسەربازەکانیدا، وە زاڵ بوون وسەرکەوتن بەسەر دوژمنەکانیاندا
وَءَاتَيْنَـٰهُمَا ٱلْكِتَـٰبَ ٱلْمُسْتَبِينَ ﴿١١٧﴾
تەورات کە پەرتووکێکی ڕوون وئاشکرا بوو لەلایەن اللە تەعالاوە کەھیچ ناڕوونییەکی تێدا نەبوو بەخشیمانە موسا وھارون
وَهَدَيْنَـٰهُمَا ٱلصِّرَٰطَ ٱلْمُسْتَقِيمَ ﴿١١٨﴾
وە ڕێنوماییمان کردن بۆ سەر ڕێگای ڕاست، ڕێگایەک ھیچ خوار وخێچییەکی تێدا نییە، ئەویش ڕێگای ئاینی ئیسلامە، کە مرۆڤ دەگەیەنێت بەڕەزامەندی پەروەردگاری بەدیھێنەر
وَتَرَكْنَا عَلَيْهِمَا فِى ٱلْـَٔاخِرِينَ ﴿١١٩﴾
مەدح وسەنای موسا وھارونمان لەناو ئوممەت وگەلانی داھاتوودا بەچاکی وپاکی ھێشتەوە. سلمعل موس وهرون
سَلَـٰمٌ عَلَىٰ مُوسَىٰ وَهَـٰرُونَ ﴿١٢٠﴾
درود وسەلامی نەبڕاوەی پاکوخاوێنی اللە تەعالا بۆ ھەردووکیان، وە نزا ودوعای سەلامەت بوون بۆیان لەھەموو ناخۆشی وخراپەیەک
إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْمُحْسِنِينَ ﴿١٢١﴾
بێگومان ھەروەکو ئەم پاداشتە چاکەی موسا وھارونمان دایەوە، پاداشتی ھەموو چاکەکارێکیش بە تاعەت وگوێڕایەڵی بۆ پەروەردگاریان دەدەینەوە
إِنَّهُمَا مِنْ عِبَادِنَا ٱلْمُؤْمِنِينَ ﴿١٢٢﴾
بێگومان موسا وھارون لەبەندە باوەڕدارە چاکەکانی ئێمەن، ئەو بەندانەی باوەڕیان بە اللە تەعالا ھەیە وکار بە شەریعەتەکەی ئەو دەکەن. لاپەڕە ١٣ لە ٢٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَإِنَّ إِلْيَاسَ لَمِنَ ٱلْمُرْسَلِينَ ﴿١٢٣﴾
وە بێگومان ئیلیاسیش یەکێک بوو لە پێغەمبەران، پەروەردگار کردبووی بە پێغەمبەر، اللە تەعالا نیعمەت وبەخششی خۆی بە پێغەمبەرایەتی وپەیامەکەی بەسەردا ڕشتبوو
إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِۦٓ أَلَا تَتَّقُونَ ﴿١٢٤﴾
کاتێک وتی بە گەلەکەی، ئەوانەی کە نێررابوو بۆ لایان لە بەنو ئیسرائیل: ئەی گەلەکەم ئایا لە اللە تەعالا ناترسن؟ بەوەی فەرمانەکانی بەجێ بھێنن، وەک بەجێھێنانی فەرمانی تەوحید ویەکخواپەرستی، وە دوور بکەنەوە لەرێگریەکانی، وەک دوور کەتنەوە لە شیرک وھاوەڵ بڕیاردان بۆ اللە تەعالا؟ !
أَتَدْعُونَ بَعْلًۭا وَتَذَرُونَ أَحْسَنَ ٱلْخَـٰلِقِينَ ﴿١٢٥﴾
ئایا لەبری اللە تەعالا بتەکەتان (بەعل) دەپەرستن، وە واز دەھێنن لە پەرستنی باشترین وچاکترینی بەدیھێنەرەکان (کە اللە تەعالایە)؟ !
ٱللَّهَ رَبَّكُمْ وَرَبَّ ءَابَآئِكُمُ ٱلْأَوَّلِينَ ﴿١٢٦﴾
اللە ئەو پەروەردگارەیە بەدیھێناون، وە پەروەردگاری باوپایرانیشتانە کە پێشتر ئەوانیشی بەدیھێناوە، ھەر ئەو شایانی پەرستنە، نەک ئەو بتانەی کە ھیچ سوود وزیانێک بەکەس ناگەیەنن. فكذ بوه فإن هم لمحضرون
فَكَذَّبُوهُ فَإِنَّهُمْ لَمُحْضَرُونَ ﴿١٢٧﴾
گەلەکەی ئیلیاسیان بەدرۆ دانا وباوەڕیان پێ نەکرد، وە بەو ھۆیەشەوە ئامادە دەکرێن لەسزای دۆزەخدا
إِلَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلْمُخْلَصِينَ ﴿١٢٨﴾
جگە لە کەسانی باوەڕداری موخلیس ودڵسۆز لەپەرستنی ناو گەلەکەی نەبێت، ئەوان ڕزگاریان دەبێت لەوەی بھێنێنرێن بۆ ناو سزای دۆزەخ
وَتَرَكْنَا عَلَيْهِ فِى ٱلْـَٔاخِرِينَ ﴿١٢٩﴾
مەدح وسەنای ئیلیاسمان لەناو ئوممەت وگەلانی داھاتوودا بەچاکی وپاکی ھێشتەوە
سَلَـٰمٌ عَلَىٰٓ إِلْ يَاسِينَ ﴿١٣٠﴾
درود وسەلامی نەبڕاوەی پاکوخاوێنی اللە تەعالا بۆ ئیلیاس، وە نزا ودوعای سەلامەت بوون بۆی لەھەموو ناخۆشی وخراپەیەک
إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْمُحْسِنِينَ ﴿١٣١﴾
بێگومان ھەروەکو ئەم پاداشتە چاکەی ئیلیاسمان دایەوە، پاداشتی ھەموو چاکەکارانی ناو بەندە باوەڕدارەکانمان دەدەینەوە
إِنَّهُۥ مِنْ عِبَادِنَا ٱلْمُؤْمِنِينَ ﴿١٣٢﴾
بێگومان ئیلیاس لەبەندە باوەڕدارە ڕاست ودروست وڕاستگۆکانی ئێمە بوو، ئەو بەندانەی راستگۆ بوون لە باوەڕەکەیان لەگەڵ پەروەردگاریان. لاپەڕە ١٤ لە ٢٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَإِنَّ لُوطًۭا لَّمِنَ ٱلْمُرْسَلِينَ ﴿١٣٣﴾
وە بێگومان لوط یەکێک بوو لە پێغەمبەرانی خوا، ئەوانەی اللە تەعالا ڕەوانەی کردن بۆ لای گەلەکانیان کە موژدەدەر وترسێنەر بن بۆیان. إ ذ نجينه وأ هله أ جمعين
إِذْ نَجَّيْنَـٰهُ وَأَهْلَهُۥٓ أَجْمَعِينَ ﴿١٣٤﴾
ئەی موحەممەد باسی ئەوە بۆ گەلەکەت بکە، کاتێک لوط خۆی وکەسوکار وخێزانەکەیمان ڕزگار کرد لەو سزایەی نێررایە سەر گەلەکەی
إِلَّا عَجُوزًۭا فِى ٱلْغَـٰبِرِينَ ﴿١٣٥﴾
جگە لە پیرەژنێک نەبێت (مەبەست پێی ژنەکەی لوط خۆیەتی)، ئەو سزایەی دابەزییە سەر گەلەکەی ژنەکەیشی گرتەوە، چونک وەک ئەوان بێباوەڕ بوو
ثُمَّ دَمَّرْنَا ٱلْـَٔاخَرِينَ ﴿١٣٦﴾
پاشان ئەوانی ترمان لە گەلەکەی لەناوبرد، ئەوانەی بە درۆیان دانا وباوەڕیان نەکرد بەو پەیام وبانگەوازەی ھێنابووی. وإ نكم لتمر ون عليهم م ص بحين
وَإِنَّكُمْ لَتَمُرُّونَ عَلَيْهِم مُّصْبِحِينَ ﴿١٣٧﴾
ئەی خەڵکی مەککە - ئێوەیش لەکاتی سەفەر کردنتان بۆ شام لەدەمەو بەیانیدا تێدەپەڕن بەلای شوێنەواری ماڵ وخانووە ڕوخاوەکانیاندا
وَبِٱلَّيْلِ ۗ أَفَلَا تَعْقِلُونَ ﴿١٣٨﴾
ھەروەھا شەویش تێدەپەڕن بەلایاندا، دەی ئیتر بۆ ژیر نابن، وە پەند وەرناگرن لەو سەرەنجامەی بەھۆی بێباوەڕی وداوێن پیسییانەوە پێی گەیشتن، کە لەناو گەلانی تری پێشیندا وێنەی نەبووە؟ !
وَإِنَّ يُونُسَ لَمِنَ ٱلْمُرْسَلِينَ ﴿١٣٩﴾
وە بێگومان یونس یەکێک بوو لە پێغەمبەرانی خوا، ئەوانەی اللە تەعالا ڕەوانەی کردن بۆ لای گەلەکانیان کە مژدەدەر وترسێنەر بن بۆیان
إِذْ أَبَقَ إِلَى ٱلْفُلْكِ ٱلْمَشْحُونِ ﴿١٤٠﴾
کاتێک بەبێ مۆڵەت وەرگرتن لە اللە تەعالا لە گەلەکەی ڕایکرد وسواری کەشتییەکی پڕ لەسەرنشین وکەلوپەل بوو
فَسَاهَمَ فَكَانَ مِنَ ٱلْمُدْحَضِينَ ﴿١٤١﴾
لەبەر پڕی وبارگرانی نزیک بوو کەشتییەکە نوقمی ناو دەریا بێت، سەرنشینەکان لەناو خۆیاندا تیرووپشکیان کرد تاوەکو ھەندێکیان بخەنە ناو دەریاوە لەترسی ئەوەی لەبەر زۆری سەرنشینەکانی نوقمی ناو دەریا نەبێت، ئەوە بوو یونس لەوانە بوو کە ناویان لەتیروپشکەکەدا دەرچوو کە بخرێتە ناو دەریاوە، سەرەنجام یونسیان خستە ناو دەریاوه
فَٱلْتَقَمَهُ ٱلْحُوتُ وَهُوَ مُلِيمٌۭ ﴿١٤٢﴾
جا کاتێک خستیانە ناو دەریاکەوە ماسییەکی گەورە (نەھەنگێک) یونسی قوتدا، وە شایانی لۆمە وسەرزەنشت بوو، چونکە بەبێ مۆڵەتی پەروەردگاری گەلەکەی بەجێھێشت وڕووی کردە دەریا. لاپەڕە ١٥ لە ٢٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
فَلَوْلَآ أَنَّهُۥ كَانَ مِنَ ٱلْمُسَبِّحِينَ ﴿١٤٣﴾
بەڕاستی ئەگەر یونس لەو کەسانە نەبوایە کە زۆر یادی اللە تەعالایان دەکرد پێش ئەوەی ئەمەی بەسەر بێت، وە ھەروەھا ئەگەر تەسبیحات کردنی ناو سکی نەھەنگەكە نەبوایە
لَلَبِثَ فِى بَطْنِهِۦٓ إِلَىٰ يَوْمِ يُبْعَثُونَ ﴿١٤٤﴾
ئەوا تا ڕۆژی قیامەت لەناو سکی ئەو نەھەنگەدا دەمایەوە ودەبوو بە گۆڕی ئەو
۞ فَنَبَذْنَـٰهُ بِٱلْعَرَآءِ وَهُوَ سَقِيمٌۭ ﴿١٤٥﴾
لەناو سکی نەھەنگەکە فڕێماندایە دەرەوە بۆ زەوییەکی ڕووتی بێ دار ودرەخت وئاوەدانی، ئەو لەبەر ئەوەی ھێندە لەسکی نەھەنگەکەدا مابوویەوە جەستە ولاشەی لا واز بوو بوو. وأنبتنا عليه ش جرة من يقطين
وَأَنۢبَتْنَا عَلَيْهِ شَجَرَةًۭ مِّن يَقْطِينٍۢ ﴿١٤٦﴾
لەو زەوییە وشک وچۆڵەوانییە کە فڕێ درایە سەری ڕووەکی کولەکەمان بۆ ڕواند، تاوەکو لە سێبەرەکەیدا دانیشێ ولەبەرەکەیشی بخوات. وأرسلنه إ لى مائة ألف أو يزيدون
وَأَرْسَلْنَـٰهُ إِلَىٰ مِا۟ئَةِ أَلْفٍ أَوْ يَزِيدُونَ ﴿١٤٧﴾
ئەمجا بە پێغەمبەرێتی ناردمان بۆ لای گەلەکەی کەسەد ھەزار کەس بەڵکو زیاتریش دەبوون. فٔامنوا فمتعنهم إ لى حين
فَـَٔامَنُوا۟ فَمَتَّعْنَـٰهُمْ إِلَىٰ حِينٍۢ ﴿١٤٨﴾
گەلەکەی باوەڕیان پێھێنا وپەیامەکەیان بەڕاست زانی، اللە تەعالایش بەھرەمەندی کردن لەخۆشی ونیعمەتەکانی دونیا تاماوەیەک، تا ئەو کاتەی کاتی دیاریکراویان لەسەر زەوی کۆتایی ھات ومردن
فَٱسْتَفْتِهِمْ أَلِرَبِّكَ ٱلْبَنَاتُ وَلَهُمُ ٱلْبَنُونَ ﴿١٤٩﴾
ئەی موحەممەد - پرسیار لەو بتپەرست وموشریکانە بکە، پرسیاری نکۆڵی کردن، وە پێیان بڵێ: ئایا کچتان بۆ اللە تەعالا داناوە کەخۆتان حەزی پێ ناکەن، وە کوڕتان بۆ خۆتان داناوە کە پێتان خۆشە؟! ئەمە چی بەش کردنێکە بەشتان کردووە؟!
أَمْ خَلَقْنَا ٱلْمَلَـٰٓئِكَةَ إِنَـٰثًۭا وَهُمْ شَـٰهِدُونَ ﴿١٥٠﴾
چۆن بڕوایان وابوو کە فریشتەکان مێن، لە کاتێکدا ئەوان بەدیارەوە نەبوون وبەچاوی خۆیان نەیانبینی کە ئێمە فریشتەکانمان بەدیھێنا
أَلَآ إِنَّهُم مِّنْ إِفْكِهِمْ لَيَقُولُونَ ﴿١٥١﴾
موشریکەکان لە درۆکردنیان بەناوى الله تەعالاوە وهەڵەبەستنی درۆ بۆ ئەو زاتە پیرۆزە دەڵێن منداڵی بووە وئەوان درۆ دەکەن لەم بانگەشەیاندا
وَلَدَ ٱللَّهُ وَإِنَّهُمْ لَكَـٰذِبُونَ ﴿١٥٢﴾
موشریکەکان لە درۆکردنیان بەناوى الله تەعالاوە وهەڵبەستنی درۆ بۆ ئەو زاتە پیرۆزە دەڵێن منداڵی بووە وئەوان درۆ دەکەن لەم بانگەشەیاندا. لاپەڕە ١٦ لە ٢٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
أَصْطَفَى ٱلْبَنَاتِ عَلَى ٱلْبَنِينَ ﴿١٥٣﴾
ئایا اللە تەعالا کچی بۆ خۆی ھەڵبژاردووە کە ئێوە ڕقتان لێی دەبێتەوە وحەزی پێ ناکەن، ھەڵیبژاردووە بەسەر کوڕاندا کە ئێوە پێتان خۆشە؟! نەخێر ھیچی وانیە، اللە تەعالا نە کوڕی ھەیە ونە کچ، لەکەس نەبووە وکەسیشی لێ نابێت. ما لكم كيف تحكمون
مَا لَكُمْ كَيْفَ تَحْكُمُونَ ﴿١٥٤﴾
ئەوە چیتانە ئەی بتپەرست وموشریکینە چۆن بڕیارێکی ستەمکارانەی وا دەدەن، کچان بۆ اللە تەعالا دادەنێین وکوڕانیش بۆ خۆتان؟! أ فلا تذك رون
أَفَلَا تَذَكَّرُونَ ﴿١٥٥﴾
ئایا بیرتان لە بەتاڵی ئەو بیروباوەڕە خراپ وفاسیدە نەکردوەتەوە ئێوەی لەسەرن؟! ئەگەر بیرتان بکردایەتەوە قسەیەکی لەو شێوەیەتان نەدەکرد. أم لكم سلطن م بين
أَمْ لَكُمْ سُلْطَـٰنٌۭ مُّبِينٌۭ ﴿١٥٦﴾
یان بەڵگەیەکی ڕوون وئاشکراتان لە پەرتووک یان لە پێغەمبەرێکەوە پێیە؟ ! فأ توا بكتبكم إ نكنتم صدقين
فَأْتُوا۟ بِكِتَـٰبِكُمْ إِن كُنتُمْ صَـٰدِقِينَ ﴿١٥٧﴾
دەی ئەو کتێبەتان بھێنن بەڵگەکانی ئێوەی تێدایە لەسەر ئەو بیروباوەڕە خراپ وفاسیدە، ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن لەوەی بانگەشەی بۆ دەکەن
وَجَعَلُوا۟ بَيْنَهُۥ وَبَيْنَ ٱلْجِنَّةِ نَسَبًۭا ۚ وَلَقَدْ عَلِمَتِ ٱلْجِنَّةُ إِنَّهُمْ لَمُحْضَرُونَ ﴿١٥٨﴾
بتپەرست وموشریکەکان لە نێوان اللە تەعالا وفریشتە نادیارەکان لێیان نەسەب وخزمایەتیان دانابوو، کاتێک وایانزانی کە فریشتەکان کچانی اللە تەعالان، بەدڵنیاییەوە فریشتەکان باش زانیان ئەوانەی ئەو قسانە دەکەن لەبتپەرست وموشریکەکان ئامادەی حساب ولێپرسینەوە دەکرێن لە ڕۆژی دواییدا
سُبْحَـٰنَ ٱللَّهِ عَمَّا يَصِفُونَ ﴿١٥٩﴾
پاکوبێگەردی بۆ اللە تەعالا لەوەی بتپەرست وموشریکەکان وەسفی ئەوی پێدەکەن بەشتانێک شایانی ئەو نییە لە مناڵ وشەریک وھاوەڵ وشتانێکی تریش
إِلَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلْمُخْلَصِينَ ﴿١٦٠﴾
جگە لەبەندە موخلیس ودڵسوزەکانی اللە تەعالا نەبێت، ئەوان وەسفی ئەو زاتە پیرۆزە ناکەن بەشتانێک شایانی ئەو نەبێت، لە سیفاتی بەرز وبڵندی وکەمال وتەواوی. فإنكم وما تعبدون
فَإِنَّكُمْ وَمَا تَعْبُدُونَ ﴿١٦١﴾
ئەی بتپەرست وموشریکینە - بێگومان ئێوە وئەو بتانەیش جگە لە اللە تەعالا دەیانپەرستن
مَآ أَنتُمْ عَلَيْهِ بِفَـٰتِنِينَ ﴿١٦٢﴾
ئەوە نین بتوانن کەس لە ئاینی ھەق وڕاستی گومڕا وسەرلێشێواو بکەن. لاپەڕە ١٧ لە ٢٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
إِلَّا مَنْ هُوَ صَالِ ٱلْجَحِيمِ ﴿١٦٣﴾
جگە کەسێک اللە تەعالا بڕیاری لەسەردابێت کە دۆزەخییە، بێگومان اللە ئەوەی لەسەر جێ بەجێ دەکات کە بڕیاری بۆ داوە وکافر وبێباوەڕ دەبێت ودەچێتە دۆزەخەوە، بەڵام ئێوە وخواکانتان کە دەیانپەرستن دەسەڵاتی ئەوەتان نییە
وَمَا مِنَّآ إِلَّا لَهُۥ مَقَامٌۭ مَّعْلُومٌۭ ﴿١٦٤﴾
فریشتەکان بەندایەتی خۆیان بۆ اللە تەعالا ڕوون دەکەنەوە وخۆیان بەری دەکەن لەوەی بتپەرست وموشریکەکان بەگومان وخەیاڵی خۆیان داویانەتە پاڵیان: ھەموو کەسێک لە ئێمە شوێن ومەقامێکی دیاریکراوی خۆی ھەیە بۆ پەرستنی اللە تەعالا وتاعەت وگوێڕایەڵی ئەو
وَإِنَّا لَنَحْنُ ٱلصَّآفُّونَ ﴿١٦٥﴾
وَإِنَّا لَنَحْنُ ٱلْمُسَبِّحُونَ ﴿١٦٦﴾
وە بێگومان ئێمە - ھەموو فریشتەکان - بەڕیز وەستاوین لەپەرستنی اللە تەعالا وتاعەت وگوێڕایەڵی ئەوداین، وە بەڕاستی ئێمە اللە تەعالا پاک وبێگەرد ڕادەگرین لەھەرچی سیفەت ووەسفێکە شایانی ئەو نەبێت. وإ نكانوا ليقولون
وَإِن كَانُوا۟ لَيَقُولُونَ ﴿١٦٧﴾
لَوْ أَنَّ عِندَنَا ذِكْرًۭا مِّنَ ٱلْأَوَّلِينَ ﴿١٦٨﴾
بێگومان بتپەرست وموشریکەکانی مەککە پێش پێغەمبەرایەتی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) دەیانووت: ئەگەر وەک ئوممەت وگەلانی پێشووتر پەرتووک و کتێبێکی ئاسمانیمان ھەبووایە وەک تەورات؛ ئەوا بێگومان لەبەندە موخلیس ودڵسۆزەکانی اللە تەعالا دەبووین لەپەرستنیدا، ئەوان لەمەدا درۆ دەکەن، بێگومان موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) بە قورئانەوە ھات بۆ لایان کەچی باوەڕیان پێنەکرد وکافر بوون پێی، لەمەودوا دەزانن چی سزایەکی سەخت چاوەڕێیان دەکات لە ڕۆژی قیامەتدا
لَكُنَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلْمُخْلَصِينَ ﴿١٦٩﴾
بێگومان بتپەرست وموشریکەکانی مەککە پێش پێغەمبەرایەتی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) دەیانووت: ئەگەر وەک ئوممەت وگەلانی پێشووتر پەرتووک و کتێبێکی ئاسمانیمان ھەبووایە وەک تەورات؛ ئەوا بێگومان لەبەندە موخلیس ودڵسۆزەکانی اللە تەعالا دەبووین لەپەرستنیدا، ئەوان لەمەدا درۆ دەکەن، بێگومان موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) بەقورئانەوە ھات بۆ لایان کەچی باوەڕیان پێنەکرد وکافر بوون پێی، لەمەودوا دەزانن چی سزایەکی سەخت چاوەڕێیان دەکات لە ڕۆژی قیامەتدا
فَكَفَرُوا۟ بِهِۦ ۖ فَسَوْفَ يَعْلَمُونَ ﴿١٧٠﴾
بێگومان بتپەرست وموشریکەکانی مەککە پێش پێغەمبەرایەتی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) دەیانووت: ئەگەر وەک ئوممەت وگەلانی پێشووتر پەرتووک وکتێبێکی ئاسمانیمان ھەبووایە وەک تەورات؛ ئەوا بێگومان لەبەندە موخلیس ودڵسۆزەکانی اللە تەعالا دەبووین لەپەرستنیدا، ئەوان لەمەدا درۆ دەکەن، بێگومان موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) بە قورئانەوە ھات بۆلایان کەچی باوەڕیان پێنەکرد وکافر بوون پێی، لەمەودوا دەزانن چی سزایەکی سەخت چاوەڕێیان دەکات لە ڕۆژی قیامەتدا. لاپەڕە ١٨ لە ٢٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَلَقَدْ سَبَقَتْ كَلِمَتُنَا لِعِبَادِنَا ٱلْمُرْسَلِينَ ﴿١٧١﴾
بەدڵنیاییەوە پێشتر بڕیاری ئێمە لەبارەی پێغەمبەرەکانمانەوە دەرچووە، بێگومان ئەوان سەردەکەون بەسەر دوژمنەکانیاندا، بەوەی اللە تەعالا بەڵگە وھێزی پێداون ومنەتی کردوە بەسەریاندا، وە بەڕاستی سەرباز ولەشکری ئێمە زاڵ وسەرکەوتووە بەسەر دوژمناندا، لەپێناو اللە تەعالا دەجەنگن بۆ ئەوەی وشەی اللە بەرز وبڵند بێت بەسەر ھەموو شتێکدا
إِنَّهُمْ لَهُمُ ٱلْمَنصُورُونَ ﴿١٧٢﴾
بەدڵنیاییەوە پێشتر بڕیاری ئێمە لەبارەی پێغەمبەرەکانمانەوە دەرچووە، بێگومان ئەوان سەردەکەون بەسەر دوژمنەکانیاندا، بەوەی اللە تەعالا بەڵگە وھێزی پێداون ومنەتی کردووە بەسەریاندا، وە بەڕاستی سەرباز ولەشکری ئێمە زاڵ وسەرکەوتووە بەسەر دوژمناندا، لە پێناو اللە تەعالا دەجەنگن بۆ ئەوەی وشەی اللە بەرز وبڵند بێت بەسەر ھەموو شتێکدا
وَإِنَّ جُندَنَا لَهُمُ ٱلْغَـٰلِبُونَ ﴿١٧٣﴾
بەدڵنیاییەوە پێشتر بڕیاری ئێمە لەبارەی پێغەمبەرەکانمانەوە دەرچووە، بێگومان ئەوان سەردەکەون بەسەر دوژمنەکانیاندا، بەوەی اللە تەعالا بەڵگە وھێزی پێداون ومنەتی کردوە بەسەریاندا، وە بەڕاستی سەرباز ولەشکری ئێمە زاڵ وسەرکەوتووە بەسەر دوژمناندا، لەپێناو اللە تەعالا دەجەنگن بۆ ئەوەی وشەی اللە بەرز وبڵند بێت بەسەر ھەموو شتێکدا. فتول عنهمحت حين
فَتَوَلَّ عَنْهُمْ حَتَّىٰ حِينٍۢ ﴿١٧٤﴾
ئەی پیغەمبەر - بۆ ماوەیەک کە اللە تەعالا دەیزانێت، واز لەو بتپەرست وموشریکە سەرسەخت ونکۆڵیکەرانە بھێنە وگوێیان پێ مەدە، تا کاتی سزادانیان دێت. وأبصرهم فسوف يبصرون
وَأَبْصِرْهُمْ فَسَوْفَ يُبْصِرُونَ ﴿١٧٥﴾
چاوەرێیان بكە کاتێک سزا دێتە سەریان، ئەوانیش بەچاوی خۆیان دەیبینن، کاتێک بینیان ھیچ سوودیان پێ ناگەیەنێت. أ فبعذابنا يستعجلون
أَفَبِعَذَابِنَا يَسْتَعْجِلُونَ ﴿١٧٦﴾
ئایا ئەو بتپەرست وموشریکانە پەلەی ھاتنی سزای اللە تەعالایانە؟ !
فَإِذَا نَزَلَ بِسَاحَتِهِمْ فَسَآءَ صَبَاحُ ٱلْمُنذَرِينَ ﴿١٧٧﴾
جا کاتێک سزای اللە تەعالا دادەبەزێتە سەریان، ئەوە خراپترین بەیانی بەیانی ئەوان دەبێت (واتا لەکاتی بەیانیدا کە ئەوان نووستن وبێ ئاگان سزا دادەبەزێت بۆ سەریان) وتول عنهمحت حين
وَتَوَلَّ عَنْهُمْ حَتَّىٰ حِينٍۢ ﴿١٧٨﴾
ئەی پێغەمبەر - وازیان لێ بھێنە تا اللە تەعالا بڕیاری سزادانیان دەدات. وأبصر فسوف يبصرون
وَأَبْصِرْ فَسَوْفَ يُبْصِرُونَ ﴿١٧٩﴾
تەماشا بکە وببینە، ئەمجا لەمەولا ئەوانیش ئەبینن چی سزا وتۆڵەیەکی اللە تەعالا دەیانگرێتەوە. لاپەڕە ١٩ لە ٢٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
سُبْحَـٰنَ رَبِّكَ رَبِّ ٱلْعِزَّةِ عَمَّا يَصِفُونَ ﴿١٨٠﴾
پاکوبێگەردی بۆ پەروەردگاری تۆ ئەی موحەممەد، لەوەی بتپەرست وموشریکەکان وەسفی ئەوی پێدەکەن بەوەسف وسیفەتە ناتەواوەکان
وَسَلَـٰمٌ عَلَى ٱلْمُرْسَلِينَ ﴿١٨١﴾
وە سەلام ودرودی اللە تەعالایش لەسەر گشت پێغەمبەران بێت
وَٱلْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلْعَـٰلَمِينَ ﴿١٨٢﴾
وە سوپاس وستایشی نەبڕاوە ھەمووی بۆ اللە تەعالا، ئەو شایستەی ئەو سوپاس وستاییشەیە، وە پەروەردگاری ھەموو جیھانیانە، ھیچ پەروەردگارێکی تر جگە لەو بوونی نییە. لاپەڕە ٢٠ لە ٢٠ moc.hgelp
بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن