سەرەکیتەفسیرص (38)

تەفسیر ص — Saad (38)

مەککی · 88 ئایەت

بخوێنە · گوێبگرەفایلی PDF

صٓ ۚ وَٱلْقُرْءَانِ ذِى ٱلذِّكْرِ ﴿١﴾

(ص) پێشووتر قسە وگفتوگۆ کرا لەسەر تەفسیر ولێکدانەوەی ھاوشێوەی ئەم ئایەتانە لەسەرەتای سورەتی (البقرة) وە، سوێند بێت بە قورئانی پیرۆز کە بیرخستنەوەی خەڵکی تێدایە بەشت گەلێک کەسوودی دونیا ودواڕۆژیانی تێدایە، کارەکە بەو شێوەیە نییە وەک بتپەرست وموشریکەکان بیری لێدەکەنەوە وگومانی پێ دەبەن بەبوونی ھاوبەش گەلێک لەگەڵ اللە تەعالادا

بَلِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ فِى عِزَّةٍۢ وَشِقَاقٍۢ ﴿٢﴾

بەڵام بێباوەڕان خۆبەگەورەزان ولووت بەرزن لەبەرامبەر تەوحید ویەکخواپەرستی، وە بێ فەرمانی اللە تەعالا دەکەن وحەق وەرناگرن، وە بەردەوامن لەسەرپێچی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ودژایەتی کردنی خۆی وپەیامەکەی. كم أهلكنا من قبلهم من قرن فنادوا ولا ت حين مناص

كَمْ أَهْلَكْنَا مِن قَبْلِهِم مِّن قَرْنٍۢ فَنَادَوا۟ وَّلَاتَ حِينَ مَنَاصٍۢ ﴿٣﴾

لەپێش ئەواندا چەندەها گەل وئوممەتی ترمان لەناو برد، کە پێغەمبەرەکانیان بەدرۆ دانا وباوەڕیان پێ نەکردن، ئەمجا کاتی دابەزینی سزاکە بۆ سەریان ھاواریان کرد و پاڕانەوە کە اللە تەعالا ڕزگاریان بکات لەو ناڕەحەتی ونەھامەتییە، بەڵام ئەفسوس کاتەکە کاتی ڕزگار بوونی ئەوان نییە لەو سزایەی دابەزیوە بۆ سەریان، تاوەکو ھاوار کردن وپاڕانەوە سوودیان پێ بگەیەنێت ودادیان بدات

وَعَجِبُوٓا۟ أَن جَآءَهُم مُّنذِرٌۭ مِّنْهُمْ ۖ وَقَالَ ٱلْكَـٰفِرُونَ هَـٰذَا سَـٰحِرٌۭ كَذَّابٌ ﴿٤﴾

سەریان سوڕما کاتێک لە خۆیان پێغەمبەرێکیان بۆ بێت وبیانترسێنێت لە سزای اللە تەعالا ئەگەر بەردەوام بن لەسەر کوفر وبێباوەڕییەکەیان، وە کاتێک بێباوەڕان ئەو بەڵگە وموعجیزانەیان بینی لەسەر ڕاستی ئەو پەیامەی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) ھێناویەتی، وتیان: ئەم پیاوە پیاوێکی جادوگەرە جادوو لەخەڵک دەکات، وە زۆر درۆزنە لەو بانگەشەیەی دەیکات گوایە پێغەمبەری اللە تەعالایە ولە لایەن ئەوەوە وەحی ونیگای بۆ ھاتووە

أَجَعَلَ ٱلْـَٔالِهَةَ إِلَـٰهًۭا وَٰحِدًا ۖ إِنَّ هَـٰذَا لَشَىْءٌ عُجَابٌۭ ﴿٥﴾

وتیان: ئایا ئەم پیاوە (ئەم موحەممەدە) گشت خواکانی کردووەتە یەک خوا ودەڵێت: تەنھا یەکخوا بپەرستن وجگە لەویش ھیچ خوایەکی تر نییە؟! بەڕاستی ئەمەی ئەم پیاوە دەیکات شتێکی زۆر سەیر وسەر سوڕھێنەرە

وَٱنطَلَقَ ٱلْمَلَأُ مِنْهُمْ أَنِ ٱمْشُوا۟ وَٱصْبِرُوا۟ عَلَىٰٓ ءَالِهَتِكُمْ ۖ إِنَّ هَـٰذَا لَشَىْءٌۭ يُرَادُ ﴿٦﴾

گەورە وسەردارەکانیان ڕۆیشتن بەخەڵکیان وت: ئەی خەڵکینە لەسەر ئەو بیروباوەڕە بەردەوام بن کەلەسەری بوون، وە ھەرگیز نەچنە ناو ئاینەکەی موحەممەدەوە، بڕۆن بەردەوام بن وئارام بگرن لەسەر پەرستنی خواکانتان، ئەوەی موحەممەد ئێوەی بۆ بانگ دەکات لەوازھێنان لە خواکانتان وپەرستنی یەکخوا مەبەستی ھەیە وئەیەوێت لەم ڕێگایەوە خۆی بکاتە گەورەی ھەموو عەرەب وبەرز بێتەوە بەسەرماندا وئێمەیش ببینە شوێنکەوتەی ئەو

مَا سَمِعْنَا بِهَـٰذَا فِى ٱلْمِلَّةِ ٱلْـَٔاخِرَةِ إِنْ هَـٰذَآ إِلَّا ٱخْتِلَـٰقٌ ﴿٧﴾

ئەوەی موحەممەد بانگمان دەکات بۆی لە تەوحید ویەکخواپەرستی ھیچ شتێکیمان لەباوباپیران وگەلەکەی عیسا (علیە السلام) ەوە نەبیستوە ونەبینیوە، ئەوەی لەم بارەیەوە بیستومانە تەنھا درۆ وبوھتانە. لاپەڕە ١ لە ١١ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

أَءُنزِلَ عَلَيْهِ ٱلذِّكْرُ مِنۢ بَيْنِنَا ۚ بَلْ هُمْ فِى شَكٍّۢ مِّن ذِكْرِى ۖ بَل لَّمَّا يَذُوقُوا۟ عَذَابِ ﴿٨﴾

ئایا ڕاستە لەناو ھەمووماندا قورئان تەنھا بۆ ئەو دابەزێت وتایبەت بێت بەوەوە، وە بۆ سەر ئێمە دانەبەزێت کە ھەموومان گەورە وسەرداری قوڕەیشین، اللە تەعالا وەڵامیان دەداتەوە ودەفەرموێت: بەڵکو ئەو بتپەرست وموشریکانە لە گوماندان بەرامبەر ئەو قورئانەی دابەزیووە بۆ سەرت، ئەویش لەبەر ئەوەیە ھێشتا سزای اللە تەعالایان نەچەشتووە، بۆیە بەوە مەغرور بوون کە جارێک اللە تەعالا وازی لێھێناون، چونکە ئەگەر سزایان بچەشتایە ھەرگیز زاتی ئەوەیان نەدەکرد لەسەر کوفر و بتپەرستی وھاوەڵ بڕیاردان وگومانکردن لەوەی بۆت نیگا کراوە بەردەوام بن

أَمْ عِندَهُمْ خَزَآئِنُ رَحْمَةِ رَبِّكَ ٱلْعَزِيزِ ٱلْوَهَّابِ ﴿٩﴾

یان ئایا ئەو بتپەرست وموشریکانەی باوەڕیان بە ئاینەکەی موحەممەد نییە، کلیلی خەزێنە وگەنجینەکانی پەروەردگاری باڵادەستیان لایە کە ھیچ کەس ناتوانێت زاڵ بێت بەسەریدا، ئەو پەروەردگارەی دەیبەخشێت بەھەر کەسێک خۆی ویستی لەسەر بێت، وە یەکێک لەگەنجینەی چاکەکانی پێغەمبەرایەتییە، دەیبەخشێت بەھەر کەسێک خۆی بیەوێت، وە ئەو گەنجینە پڕ لە فەزڵ وچاکانە ھی ئەوان نین تاوەکو بە ئارەزووی خۆیان بیبەخشن بەھەر کەسێک خۆیان دەیانەوێت، وە بیشیگرنەوە لەو کەسانەیشی خۆیان دەیانەوێت

أَمْ لَهُم مُّلْكُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا ۖ فَلْيَرْتَقُوا۟ فِى ٱلْأَسْبَـٰبِ ﴿١٠﴾

ئایا موڵک ودەسەڵاتی ئاسمانەکان وزەوی ئەوەیشی لە نێوانیاندایە ھی ئەوانە؟ تا ھەق ومافی ئەوەیان ھەبێت بە ئارەزووی خۆیان لێی ببەخشن ولێی نەبەخشن؟ ئەگەر وادەزانن دەی با ئەو ھۆکارانە بگرنە بەر دەیانگەیەنێتە ئاسمان، تاوەکو بڕیاری ئەوە بگرنە دەست بە کێی دەبەخشن ولە کێیشی دەگرنەوە؟ بەڵام باچاک بزانن ھەرگیز ناتوانن شتی وابکەن

جُندٌۭ مَّا هُنَالِكَ مَهْزُومٌۭ مِّنَ ٱلْأَحْزَابِ ﴿١١﴾

ئەوانەی باوەڕیان بە موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) نەھێنا وبە دۆریان دانا، سەربازانێکی بەزیوون ھەروەک ئەو سەربازە بەزیوانەی پێشتر کە باوەڕیان بە پێغەمبەرەکانیان نەکرد وبەدرۆیان دانان

كَذَّبَتْ قَبْلَهُمْ قَوْمُ نُوحٍۢ وَعَادٌۭ وَفِرْعَوْنُ ذُو ٱلْأَوْتَادِ ﴿١٢﴾

ئەو بێباوەڕانە یەکەم کەس نین کافر وبێباوەڕ بووبن، بەڵکو پێش ئەمانیش گەلی نوح وعاد پێغەمبەرەکانیان بەدرۆزانی، وە گەلی فیرعەونیش موسا پێغەمبەریان بەدرۆزانی، کە مێخ وزنجیری گەورەیان ھەبوو بۆ ئازار وسزادانی خەڵکی

وَثَمُودُ وَقَوْمُ لُوطٍۢ وَأَصْحَـٰبُ لْـَٔيْكَةِ ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ ٱلْأَحْزَابُ ﴿١٣﴾

وە گەلی سەمود وگەلی لوط وخاوەن باخ ودرەختەکان کەگەلی شوعەیب بوون پێغەمبەرەکانیان بەدرۆزانی، ئەمانە ھەموویان ئەو کۆمەڵ ودەستانە بوون کە کۆبوبونەوە لەسەر بەدرۆ زانینی پێغەمبەرەکانیان وباوەڕ پێ نەکردن بەو پەیامانەی ھێنابوویان

إِن كُلٌّ إِلَّا كَذَّبَ ٱلرُّسُلَ فَحَقَّ عِقَابِ ﴿١٤﴾

ھەریەک لەم کۆمەڵ ودەستانە پێغەمبەرەکانی خۆیانیان بەدرۆ زانی، بۆیە شایستەی سزای اللە تەعالا بوون وبەسەریاندا جێ بەجێ بوو، ئەگەر بۆ ماوەیەک دوایش کەوتبێت. لاپەڕە ٢ لە ١١ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَمَا يَنظُرُ هَـٰٓؤُلَآءِ إِلَّا صَيْحَةًۭ وَٰحِدَةًۭ مَّا لَهَا مِن فَوَاقٍۢ ﴿١٥﴾

ئەو کافر وبێباوەڕانە کە موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) یان بەدرۆزانی تەنھا چاوەڕێی فووی دووەمی کەڕەناکە دەکەن، کە ھیچ گەڕانەوەی بۆ نییە، سزای سەخت دەیانگرێتەوە ئەگەر بێتۆ لەسەر کوفر وبێباوەڕی بمرن

وَقَالُوا۟ رَبَّنَا عَجِّل لَّنَا قِطَّنَا قَبْلَ يَوْمِ ٱلْحِسَابِ ﴿١٦﴾

بەگاڵتە کردنەوە وتیان: ئەی پەروەردگارمان بەش وپشکی خۆمان سزامان بۆ پێش بخە لەدونیادا پێش ئەوەی ڕۆژی قیامەت بێت

ٱصْبِرْ عَلَىٰ مَا يَقُولُونَ وَٱذْكُرْ عَبْدَنَا دَاوُۥدَ ذَا ٱلْأَيْدِ ۖ إِنَّهُۥٓ أَوَّابٌ ﴿١٧﴾

ئەی پێغەمبەر - ئارام بگرە لەسەر ئەو قسە وقسەڵۆکانەی ئەو بێباوەڕانە دەیکەن وپێی ڕازی نیت، وە بیری داودی بەندەمان بکەرەوە کە خاوەنی ھێز وتوانایەکی زۆر بوو لە ڕووبەڕوبونەوە وڕیشەکێش کردنی دوژمنەکانی، وە ئارام گریش بوو لەسەر تاعەت وگوێڕایەڵی اللە تەعالا، بێگومان ئەو کەسێکی زۆر گەڕاوە بوو بۆ لای پەروەردگاری بە تەوبەکردن وئەنجامدانی ئەو کار وکردەوانەی جێگای ڕەزامەندی ئەو بێت

إِنَّا سَخَّرْنَا ٱلْجِبَالَ مَعَهُۥ يُسَبِّحْنَ بِٱلْعَشِىِّ وَٱلْإِشْرَاقِ ﴿١٨﴾

بێگومان ئێمە چیاکانمان ڕامھێنا بوو بە تەسبیحاتەکانی داود ئەوانیش تەسبیحاتیان دەکرد لە کۆتاییلڕۆژ وسەرەتاکەیەوە کاتی خۆر ھەڵاتن

وَٱلطَّيْرَ مَحْشُورَةًۭ ۖ كُلٌّۭ لَّهُۥٓ أَوَّابٌۭ ﴿١٩﴾

وە باڵندەکانیشمان ڕامھێنابوو، ھەموویان لەھەواو کۆدەبوونەوە، گەردنکەچ وگوێڕایەڵی بوون، لەدوای ئەوەوە تەسبیحاتیان دەکرد

وَشَدَدْنَا مُلْكَهُۥ وَءَاتَيْنَـٰهُ ٱلْحِكْمَةَ وَفَصْلَ ٱلْخِطَابِ ﴿٢٠﴾

پاشایەتیەکەیمان بەھێز کرد، بەوەی ھەیبەت وھێز وسەرکەوتنمان پێدابوو بەسەر دوژمنەکانیدا، وە حیکمەت ودانایی وپێغەمبەرێتیشمان پێ بەخشی، وە لە قسەکردن و بڕیارداندا توانای ڕوونکردنەوەی تەواو ویەکلایی کردنەوەمان پێ دابوو

۞ وَهَلْ أَتَىٰكَ نَبَؤُا۟ ٱلْخَصْمِ إِذْ تَسَوَّرُوا۟ ٱلْمِحْرَابَ ﴿٢١﴾

ئەی پێغەمبەر - ئایا ھەواڵی دوو کەسە ناکۆکەکەت پێگەیشت کاتێک سەرکەوتن بەسەر دیواری خەڵوەتگاکەی داودا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت)؟

إِذْ دَخَلُوا۟ عَلَىٰ دَاوُۥدَ فَفَزِعَ مِنْهُمْ ۖ قَالُوا۟ لَا تَخَفْ ۖ خَصْمَانِ بَغَىٰ بَعْضُنَا عَلَىٰ بَعْضٍۢ فَٱحْكُم بَيْنَنَا بِٱلْحَقِّ وَلَا تُشْطِطْ وَٱهْدِنَآ إِلَىٰ سَوَآءِ ٱلصِّرَٰطِ ﴿٢٢﴾

کاتێک لەپڕ خۆیان کردە بەژووردا بۆ لای دواد، ئەویش داچڵەکا ولێیان ترسا، کاتێک بینی بەم شێوە ناباوە خۆیان کرد بە ژووردا بۆ لای، ئەوانیش زانیان داود ترساوە، پێان وت: مەترسە، ئێمە دوو کەسی ناکۆکین یەکێکمان زوڵم وستەمی لەوی ترمان کردووە، ھاتووین تۆیش بەھەق ودادوەری لە نێوانماندا بڕیار بدەیت، ئەگەر حوکم و بڕیارتدا لەڕاستی لا مەدە وستەم لەکەسمان مەکە، وە ڕێنوماییمان بکە بۆ لای ڕێگای ڕاست، ئەویش ڕێگای سەواب وھەقە

إِنَّ هَـٰذَآ أَخِى لَهُۥ تِسْعٌۭ وَتِسْعُونَ نَعْجَةًۭ وَلِىَ نَعْجَةٌۭ وَٰحِدَةٌۭ فَقَالَ أَكْفِلْنِيهَا وَعَزَّنِى فِى ٱلْخِطَابِ ﴿٢٣﴾

یەکێک لەدوو کەسە ناکۆکەکە وتی بە داود (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت): بێگومان ئەم پیاوە برامە، ونەوەد ونۆ مەڕی ھەیە، منیش تەنھا یەک مەڕم ھەیە، داوای ئەو مەڕەی تریش لەمن دەکات کە بیدەمێ، وە لەکاتی قسە کردندا زاڵە بەسەرمدا. لاپەڕە ٣ لە ١١ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

قَالَ لَقَدْ ظَلَمَكَ بِسُؤَالِ نَعْجَتِكَ إِلَىٰ نِعَاجِهِۦ ۖ وَإِنَّ كَثِيرًۭا مِّنَ ٱلْخُلَطَآءِ لَيَبْغِى بَعْضُهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ إِلَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ وَقَلِيلٌۭ مَّا هُمْ ۗ وَظَنَّ دَاوُۥدُ أَنَّمَا فَتَنَّـٰهُ فَٱسْتَغْفَرَ رَبَّهُۥ وَخَرَّ رَاكِعًۭا وَأَنَابَ ۩ ﴿٢٤﴾

داودیش حوکم وبڕیاریدا لە نێوانیان، وە وتی بە خاوەن سکاڵاکە: بەدڵنیاییەوە براکەت ستەمی لێکردویت کاتێک داوای لێکردویت ئەو مەڕەی خۆتیشی بدەیتێ وبیخاتە سەر مەڕەکانی تری خۆی، وە بێگومان زۆرێک لەشەریک وھاوبەشەکان ھەندێکیان زوڵم وستەم لەھەندێکی تریان دەکەن، بە وەرگرتنی ھەقەکەی ونەبوونی ویژدان و ئینساف، جگە ئەو باوەڕدارانە نەبێت کار وکردەوە چاکەکان ئەنجام دەدەن، ئەوانە خاوەنی ویژدانن لەگەڵ ھاوبەش وشەریکەکانیان وزوڵم وستەمیان لێ ناکەن، ئەم جۆرە کەسانەیش کەمن لەناو خەڵکیدا، داود (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) دڵنیابووەوە کەبێگومان ئێمە بەم ناکۆکیەی نێوان ئەم دوو کەسە تاقیمان کردەوە، داوای لێخۆشبوونی لەپەروەردگاری کرد بەڕوومەتدا کڕنوش وسوژدەی بۆ اللە تەعالا برد وتەوبەی کرد وگەڕایەوە بۆ لای

فَغَفَرْنَا لَهُۥ ذَٰلِكَ ۖ وَإِنَّ لَهُۥ عِندَنَا لَزُلْفَىٰ وَحُسْنَ مَـَٔابٍۢ ﴿٢٥﴾

تەوبەکەمان لێ گیرا کرد ولێی خۆش بووین، وە بێگومان داود پلە وپایە لای ئێمە بەرزە ولە نزیکەکانمانە، وە دواڕۆژێکی چاکیشی ھەیە

يَـٰدَاوُۥدُ إِنَّا جَعَلْنَـٰكَ خَلِيفَةًۭ فِى ٱلْأَرْضِ فَٱحْكُم بَيْنَ ٱلنَّاسِ بِٱلْحَقِّ وَلَا تَتَّبِعِ ٱلْهَوَىٰ فَيُضِلَّكَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ ۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ يَضِلُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ لَهُمْ عَذَابٌۭ شَدِيدٌۢ بِمَا نَسُوا۟ يَوْمَ ٱلْحِسَابِ ﴿٢٦﴾

ئەی داود ئێمە تۆمان کردووە بە جێنشین لە زەویدا، حوکم وبڕیار وبابەتە ئاینی ودونیاییەکان جێ بەجێ بکە، وە بەدادگەری لە نێوان خەڵکیدا بڕیار بدە، وە شوێن ھەواو وئارەزووی خۆت مەکەوە لەکاتی بڕیاردان لە نێوانیاندا، لەبەر خزمایەتی یان لەبەر نزیکی وھاوڕێیەتی بە لای کەسێکیاندا داینەتاشی یان دوژمنایەتی کەسێکی تریان بکەیت، ئەو کاتە ھەواو ئارەزووت گومڕات دەکات ولە ڕێگای ڕاست لا تدەدا، بێگومان ئەوانەی لەسەر ڕێگای ڕاست گومڕا دەبن ولادەدەن، سزای سەختیان بۆ ھەیە لەبەر ئەوەی ڕۆژی لێپریسنەوەیان لەبیر کردبوو، چونکە ئەگەر لەبیریان بوایە وبترسانایە لێی بە ھەوا وئارەزوویان لەھەق وڕاستی لایان نەدەدا

وَمَا خَلَقْنَا ٱلسَّمَآءَ وَٱلْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا بَـٰطِلًۭا ۚ ذَٰلِكَ ظَنُّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ۚ فَوَيْلٌۭ لِّلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِنَ ٱلنَّارِ ﴿٢٧﴾

ئاسمانەکان وزەویمان بەبێ ھوودە بەدی نەھێناوە، ئەوە گومانی بێباوەڕانە، وەیل وھەڕەشەی سەخت وسزای دۆزەخ لە ڕۆژی قیامەت بۆ ئەو بێباوەڕانەی ئەم گومانە دەبەن، ئەگەر لەسەر کوفر وبێباوەڕی وگومانی خراپ بە اللە تەعالا بمرن

أَمْ نَجْعَلُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ كَٱلْمُفْسِدِينَ فِى ٱلْأَرْضِ أَمْ نَجْعَلُ ٱلْمُتَّقِينَ كَٱلْفُجَّارِ ﴿٢٨﴾

ھەرگیز ئەوانەی کە باوەڕیان ھێناوە بە اللە تەعالا وشوێن پێغەمبەرەکەی کەوتوون وکار وکردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە، وەک ئەوانە دانانێین کە لەسەر زەوی بەبێباوەڕی کردن وگوناھ وتاوان ئەنجامدان خراپە دەکەن، وە ھەرگیز ئەوانەیش کە خواناسن ولە پەروەردگاریان دەترسێن، وە فەرمانەکانی بەجێ دەھێنن ودوور دەکەونەوە لە قەدەغەکراوەکانی وەک ئەو بێباوەڕ ودووڕوانەی کە لە گوناھ وتاواندا ڕۆچوون دانانێین، بێگومان یەکسان کردن لە نێوانیاندا زوڵم وستەمێکی گەورەیە و شایانی اللە تەعالا نییە، بەڵکو اللە تەعالا پاداشتی باوەڕدارە خواناسەکان بە چوونە بەھەشت دەداتەوە، وە سزای بێباوەڕانی بەدبەختیش بەچونە ناو ئاگر دەدات، چونکە ئەوان لای اللە تەعالا یەکسان نین، بۆیە پاداشت وسزایشیان یەکسان نییە

كِتَـٰبٌ أَنزَلْنَـٰهُ إِلَيْكَ مُبَـٰرَكٌۭ لِّيَدَّبَّرُوٓا۟ ءَايَـٰتِهِۦ وَلِيَتَذَكَّرَ أُو۟لُوا۟ ٱلْأَلْبَـٰبِ ﴿٢٩﴾

بێگومان ئەم قورئانە پەرتووکێکە دامانبەزاندووە بۆت کە خێر وبێر وسوودێکی زۆری تێدایە، بۆ ئەوەی خەڵکی بیر لەمانا ومەبەستی ئایەتەکانی بکەنەوە ولێی ڕابمێنن، وە کەسانی ژیر وعاقڵ پەند وئامۆژگاری لێوەربگرن

وَوَهَبْنَا لِدَاوُۥدَ سُلَيْمَـٰنَ ۚ نِعْمَ ٱلْعَبْدُ ۖ إِنَّهُۥٓ أَوَّابٌ ﴿٣٠﴾

ئێمە وەک فەزڵ وچاکەی خۆمان بۆ ئەوەی چاوی ڕوون بێتەوە پێی سولەیمانی کوڕیمان بەخشی بەداود پێغەمبەر، سولەیمان بەندەیەکی چاک بوو، بێگومان ئەو زۆر ڕوو لە اللە تەعالا بوو، تەوبەکارێکی زۆر باش بوو، وە ھەمیشە بەگەردن کەچیەوە دەگەڕایەوە بۆ لای پەروەردگار وداوای لێخۆشبوونی لێ دەکرد. لاپەڕە ٤ لە ١١ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

إِذْ عُرِضَ عَلَيْهِ بِٱلْعَشِىِّ ٱلصَّـٰفِنَـٰتُ ٱلْجِيَادُ ﴿٣١﴾

باسی ئەوە بکە کاتێک دەمەو ئێوارە وکاتی عەسر ئەسپە ڕەسەنە زۆر خێراکان نیشانی سولەیمان دران، ئەو ئەسپانەی لەسەر سێ پێیان دەوەستان وپێی چوارەمیان بەرز دەکردەوە، بەردەوام ئەم ئەسپە ڕەسەنانەی بۆ نمایش دەکرا ھەتا خۆر ئاوا دەبوو

فَقَالَ إِنِّىٓ أَحْبَبْتُ حُبَّ ٱلْخَيْرِ عَن ذِكْرِ رَبِّى حَتَّىٰ تَوَارَتْ بِٱلْحِجَابِ ﴿٣٢﴾

سولەیمان وتی: بێگومان من خۆشەویستی ماڵ وسامان –لە نێویاندا خۆشەویستی ئەم ئەسپانەم- باودا بەسەر یاد وزیکر وپەرستنی پەروەردگارمدا، تاوەکو خۆر ئاوابوو، وە دوا کەوتم لە ئەنجامدانی نوێژی عەسر

رُدُّوهَا عَلَىَّ ۖ فَطَفِقَ مَسْحًۢا بِٱلسُّوقِ وَٱلْأَعْنَاقِ ﴿٣٣﴾

ئەم ئەسپانەم بۆ بگێڕنەوە، ئەوانیش ئەسپەکانیان بۆ گەڕاندەوە، سولەیمانیش بە شمشێر دەستی کرد بەلێدانی قاچ وقول وگەردنیان. ولقد فتنا سليمن وألقينا عل كرسيه جسدا ثم أناب

وَلَقَدْ فَتَنَّا سُلَيْمَـٰنَ وَأَلْقَيْنَا عَلَىٰ كُرْسِيِّهِۦ جَسَدًۭا ثُمَّ أَنَابَ ﴿٣٤﴾

بێگومان ئێمە سولەیمانمان تاقی کردەوە، شەیتانێکمان لە شێوەی مرۆڤێکدا فڕێدایە سەر کورسی وتەختی پادشایەتیەکەی، بۆ ماوەیەکی کورت ڕکێفی کرد بە دەسەڵاتەکەیەوە، پاشان موڵک ودەسەڵاتەکەمان گەڕاندەوە بۆ سولەیمان وزاڵ بوویەوە بەسەر شەیتانەکاندا

قَالَ رَبِّ ٱغْفِرْ لِى وَهَبْ لِى مُلْكًۭا لَّا يَنۢبَغِى لِأَحَدٍۢ مِّنۢ بَعْدِىٓ ۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلْوَهَّابُ ﴿٣٥﴾

سولەیمان وتی: ئەی پەروەردگارم لە گوناھەکانم خۆشبە، وە موڵک ودەسەڵاتێکی تایبەت بەخۆمم بدەرێ، دوای خۆم نەیدەیت بەھیچ کەسێکى تر، بێگومان ئەی پەروەردگارم تۆ زۆر بەخشندەیت

فَسَخَّرْنَا لَهُ ٱلرِّيحَ تَجْرِى بِأَمْرِهِۦ رُخَآءً حَيْثُ أَصَابَ ﴿٣٦﴾

اللە تەعالا دەفەرموێت: وەڵامی نزا وداواکەی سولەیمانمان دایەوە، (با) مان بۆی ژێربار خست، لەگەڵ ھێز وخێرایەکەیدا بەفەرمانی ئەو چۆنی بوویستایە بەھێواشی و لەسەر خۆی دەھات ودەڕۆیشت

وَٱلشَّيَـٰطِينَ كُلَّ بَنَّآءٍۢ وَغَوَّاصٍۢ ﴿٣٧﴾

وە شەیتانەکانیشمان ژێربار خستبوو بۆی، بەفەرمانی ئەو دەجوڵانەوە، ھەندێکیان بیناساز بوون، وە ھەندێکی تریان مەلەوانی ژێر دەریاکان بوون گەوھەر ودوڕ ومرواریان بۆ دەردەھێنا

وَءَاخَرِينَ مُقَرَّنِينَ فِى ٱلْأَصْفَادِ ﴿٣٨﴾

وە ھەندێکی تر لەو شەیتانانە کە سەرپێچی سولەیمانیان کردبوو بۆمان ڕام ھێنابوو، کۆت وزنجیر کرابوون نەیان دەتوانی جموجوڵ بکەن

هَـٰذَا عَطَآؤُنَا فَٱمْنُنْ أَوْ أَمْسِكْ بِغَيْرِ حِسَابٍۢ ﴿٣٩﴾

ئەی سولەیمان لە وەڵامی نزا وداواکەتدا ئەمە بەخششی ئێمەیە کە پێمان بەخشیویت، تۆیش بە کێی دەبەخشیت بیبەخشە، وە لە کێیشی دەگریتەوە بیگرەوە و مەیدەرێ، لێپرسینەوەت لەگەڵدا ناکرێت لەسەر بەخشین یان گرتنەوەی لە خەڵکی. لاپەڕە ٥ لە ١١ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر وإن له عندنا لزلف وحسن مٔاب

وَإِنَّ لَهُۥ عِندَنَا لَزُلْفَىٰ وَحُسْنَ مَـَٔابٍۢ ﴿٤٠﴾

بێگومان سولەیمان لەکەسە نزیکەکانی ئێمەیە وپلە وپایەی بەرزە لا مان، وە سەرەنجامی چاکیشی دەبێت کاتێک گەڕایەوە لا مان، ئەویش بەھەشتی ھەمیشەیی وھەتا ھەتاییە

وَٱذْكُرْ عَبْدَنَآ أَيُّوبَ إِذْ نَادَىٰ رَبَّهُۥٓ أَنِّى مَسَّنِىَ ٱلشَّيْطَـٰنُ بِنُصْبٍۢ وَعَذَابٍ ﴿٤١﴾

ئەی پێغەمبەر - باسی بەندەی خواناسی ئێمە (ئەیوب) بکە کاتێک لە اللە تەعالای پەروەردگاری پاڕایەوە وبانگی کرد: بێگومان شەیتان تووشی زەحمەت وماندوو بوون وناڕەحەتی وئازاری زۆری کردووم

ٱرْكُضْ بِرِجْلِكَ ۖ هَـٰذَا مُغْتَسَلٌۢ بَارِدٌۭ وَشَرَابٌۭ ﴿٤٢﴾

ئێمەیش فەرمانمان پێکرد وپێمان وت: پێیەکانت بدە بە زەویدا، ئەویش پێیەکانی دا بەزەویدا وکانیەک لەژێر پێیدا ھەڵقوڵی، ئەوە کانیاوێکی ساردە خۆتی لێ بشۆ و لێیشی بخۆرەوە، ھەرچی ناڕەحەتی ونەخۆشی ھەیە ھەموولا دەبات ( ئەوە بوو ئەیوب پێغەمبەر پێیەکانی دا بەزەویدا وکانیاوێکی لەزەوی بۆ ھەڵقوڵا ولێی خواردەوە و بە تەواوی چاک بوویەوە لەو نەخۆشی وناڕەحەتیەی دووچاری بوو بوو )

وَوَهَبْنَا لَهُۥٓ أَهْلَهُۥ وَمِثْلَهُم مَّعَهُمْ رَحْمَةًۭ مِّنَّا وَذِكْرَىٰ لِأُو۟لِى ٱلْأَلْبَـٰبِ ﴿٤٣﴾

نزاکەمان گیرا کرد، ھەرچی نەخۆشی وناڕەحەتی ھەبوو لەسەرمان ھەڵگرت، ماڵ ومنداڵەکەمان بۆ گەڕاندەوە، بەڕەحمەت ومیھرەبانی خۆمان وپاداشتی ئارمگرییەکەی، ھاوشێوەی ئەوان وزیاتر لەکوڕ ونەوەکانیشمان پێدایەوە، دەی با ئەوانە خاوەن بیر وھۆشن تێڕامێنن وبیر بکەنەوە کە سەرەنجامی ئارامگرتن لە پێناو اللە تەعالا دەروو لێکردنەوە وپاداشتی گەورەیە

وَخُذْ بِيَدِكَ ضِغْثًۭا فَٱضْرِب بِّهِۦ وَلَا تَحْنَثْ ۗ إِنَّا وَجَدْنَـٰهُ صَابِرًۭا ۚ نِّعْمَ ٱلْعَبْدُ ۖ إِنَّهُۥٓ أَوَّابٌۭ ﴿٤٤﴾

کاتێک ئەیوب توڕە بوو لە ژنەکەی، سوێندی خوارد ئەبێت سەد داری لێ بدات، پاش ئەوەی چاک بوویەوە لە نەخۆشییەکەی پێمان وت: ئەی ئەیوب چەپکێک شووڵەدار بەدەستەوە بگرە وبیدە لە خێزانەکەت تاوەکو سوێندەکەت جێ بەجێ ببێت ونەکەوێت وئەویش ئازاری پێ نەگات، ئەیوبیش چەپکە شووڵەکانی گرت بەدەستەیەوە ولە ژنەکەیدا، بێگومان ئێمە بینیمان ئەیوب کەسێکی ئارامگربوو لەسەر ئەوەی پێمان تاقیکردەوە، بەڕاستی ئەو باشترین بەندەی اللە تەعالا بوو، بەڕاستی زۆر بۆ لای اللە تەعالا دەگەڕایەوە وتەوبەی دەکرد وداوای لێخۆشبوونی لێدەکرد

وَٱذْكُرْ عِبَـٰدَنَآ إِبْرَٰهِيمَ وَإِسْحَـٰقَ وَيَعْقُوبَ أُو۟لِى ٱلْأَيْدِى وَٱلْأَبْصَـٰرِ ﴿٤٥﴾

ئەی پێغەمبەر - باسی ئەو بەندە پاک وھەڵبژێراوانەی ئێمە بکە، وە باسی ئەو پێغەمبەرانەیش بکە ڕەوانەمان کردوون، باسی ئیبراھیم وئیسحاق ویەعقوب بکە، ئەوان بەھێز بوون لە گوێڕایەڵی کردن وبەدەستھێنانی ڕەزامەندی اللە تەعالا، وە ئەوان خاوەنی بەسیرەت وبینایی بوون لە بینینی ھەق وڕاستییەکاندا

إِنَّآ أَخْلَصْنَـٰهُم بِخَالِصَةٍۢ ذِكْرَى ٱلدَّارِ ﴿٤٦﴾

بێگومان ئێمە منەتمان کرد بەسەریاندا بە تایبەتمەندییەک، ئەویش ئاوەدانکردنەوەی دڵەکانیان بوو بە یاد وزیکری دواڕۆژ وخۆ ئامادەکردن بۆی بەکاروکردەوە چاکەکان و بانگەواز کردنی خەڵکی بۆی تاوەکو کاری بۆ بکەن

وَإِنَّهُمْ عِندَنَا لَمِنَ ٱلْمُصْطَفَيْنَ ٱلْأَخْيَارِ ﴿٤٧﴾

وە بێگومان ئەوان لای ئێمە لەبەندە ھەڵبژێرراوە چاکەکان بوون، ھەڵمان بژاردن بۆ تاعەت وگوێڕایەڵی وپەرستی خۆمان، وە بۆ ھەڵگرتنی پەیامەکەمان وگەیاندنی بەخەڵکی. لاپەڕە ٦ لە ١١ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر ل

وَٱذْكُرْ إِسْمَـٰعِيلَ وَٱلْيَسَعَ وَذَا ٱلْكِفْلِ ۖ وَكُلٌّۭ مِّنَ ٱلْأَخْيَارِ ﴿٤٨﴾

ئەی پێغەمبەر - باسی ئیسماعیلی کوڕی ئیبراھیم وئەلیسەع وذوالکفل بکە، بەباشی باسیان بکە لەناو خەڵکدا، چونکە ئەوان شایانی ئەوەن، ئەمانە ھەموویان لە پیاوچاکە ھەڵبژێراوەکان بوون لای اللە تەعالا

هَـٰذَا ذِكْرٌۭ ۚ وَإِنَّ لِلْمُتَّقِينَ لَحُسْنَ مَـَٔابٍۢ ﴿٤٩﴾

باسی ئەم پێغەمبەرانە باسی ناوبانگی چاکیانە لە قورئاندا، وە بێگومان خواناسان وپارێزکاران بە بەجێھێنانی فەرمانەکان ودوور کەوتنەوە لە قەدەغەکراوەکان، کاتێک ئەگەڕینەوە بۆ لای اللە تەعالا باشترین گەڕانەوەیان بۆ ھەیە لە ڕۆژی دواییدا

جَنَّـٰتِ عَدْنٍۢ مُّفَتَّحَةًۭ لَّهُمُ ٱلْأَبْوَٰبُ ﴿٥٠﴾

ئەو گەڕانەوە باشەیش بریتییە لە بەھەشتی نەبڕاوەی ھەتا ھەتایی لە ڕۆژی قیامەتدا، وەک بەخێرھاتنیش دەرگاکانیان بۆ دەخرێتە سەر پشت. متكٔين فيها يدعون فيها بفكهةكثيرة وشراب

مُتَّكِـِٔينَ فِيهَا يَدْعُونَ فِيهَا بِفَـٰكِهَةٍۢ كَثِيرَةٍۢ وَشَرَابٍۢ ﴿٥١﴾

لەسەر تەختی ڕازاوە پاڵیان داوەتەوە، داوا لەخزمەتکارەکانیان دەکەن ھەرچیان حەز لێیە لە میوەی زۆری جۆرا وجۆر وشەرابی نایابیان بۆ بھێنن

۞ وَعِندَهُمْ قَـٰصِرَٰتُ ٱلطَّرْفِ أَتْرَابٌ ﴿٥٢﴾

وە حۆری چاوگەشی ھاوتەمەنی خۆیان لایە، چاویان بڕیوەتە ھاوسەرەکانی خۆیان وتەماشای ھیچ کەسێکی تر ناکەن

هَـٰذَا مَا تُوعَدُونَ لِيَوْمِ ٱلْحِسَابِ ﴿٥٣﴾

ئەی خواناسان - ئەمە ئەو ناز ونیعمەت وبەخششە پاکوخاوێنانە بوو کە بەڵێنتان پێدرابوو لە پاداشتی ئەو کار وکردەوە چاکانەی ئەنجامتاندا لە دونیا. إن هذا لرزقنا ما له من نفاد

إِنَّ هَـٰذَا لَرِزْقُنَا مَا لَهُۥ مِن نَّفَادٍ ﴿٥٤﴾

بێگومان ئەوەی باسمان کرد لە پاداشتی کار وکردەوەی چاکتان، ڕزق وڕۆزی ئێمەیە لە ڕۆژی قیامەتدا دەیدەین بە خواناسان وپارێزکاران، ڕزق وڕۆزییەکی بەردەوامە و بڕانەوە وکۆتایی ھاتنی بۆ نییە

هَـٰذَا ۚ وَإِنَّ لِلطَّـٰغِينَ لَشَرَّ مَـَٔابٍۢ ﴿٥٥﴾

وە ئەوەیش باسمان کرد پاداشتی خواناسان وپارێزکاران بوو، لە ھەمان کات تۆڵەی یاخی بووانیش لە پەروەردگار وسنوور بەزێنەکان بە کوفر وبێباوەری وگوناھ وتاوان جیاوازە لەپاداشتی پارێزکاران، ئەوان بەخراپترین گەڕانەوەیان ھەیە لە ڕۆژی قیامەتدا

جَهَنَّمَ يَصْلَوْنَهَا فَبِئْسَ ٱلْمِهَادُ ﴿٥٦﴾

ئەو تۆڵە وسزایەش بۆیان ئامادەکراوە، بریتییە لە ئاگری دۆزەخ کە لە ھەموو لایەکەوە دەوری داون، ھاوار وداد وبێدادیانە بەدەست گەرمی وبڵێسەیەوە، لە نێو دۆزەخدا جێگایان بۆ ڕاخراوە لە ئاگر، خراپترین ڕاخەر ڕاخەری ئەوانە. لاپەڕە ٧ لە ١١ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر هذا فليذوقوه حميم وغس اق

هَـٰذَا فَلْيَذُوقُوهُ حَمِيمٌۭ وَغَسَّاقٌۭ ﴿٥٧﴾

ئەم سزایە ئاوی کوڵ بە کوڵ وکێم وزوخاوی لا شەی دۆزەخیانە، پێیان دەوترێت بیخۆنەوە نۆشی گیانتان بێت، ئەمە خواردنەوەی ئەوانە کە ھیچ تینویەتی ناشکێنێت

وَءَاخَرُ مِن شَكْلِهِۦٓ أَزْوَٰجٌ ﴿٥٨﴾

ھاوشێوەی ئەم سزایانە چەندین سزای تریان بۆ ھەیە کە لە ڕۆژی دواییدا پێی سزا دەدرێن

هَـٰذَا فَوْجٌۭ مُّقْتَحِمٌۭ مَّعَكُمْ ۖ لَا مَرْحَبًۢا بِهِمْ ۚ إِنَّهُمْ صَالُوا۟ ٱلنَّارِ ﴿٥٩﴾

کاتێک دۆزەخییەکان دەچنە ناو ئاگرەوە، کێشە وناکۆکی دەکەوێتە نێوانیان لە جنێو وقسە پێ وتن، ھەندێکیان خۆیان بەری دەکەن لەھەندێکی تریان، ھەندێکیان دەڵێن: ئەمانە دەستەیەکن لە دۆزەخییەکان لەگەڵ ئێوەدا ھاتوونەتە ناو ئاگرەوە، ئەوانیش وەڵامیان دەدەنەوە ودەڵێن: یاخوا بەخێر نەیەن، وەک ئێمە دەناڵێنین بەدەست ئازار وناڕەحەتیەوە ئێوەیش بناڵێنن بە دەم ئازار وناڕەحەتیەوە

قَالُوا۟ بَلْ أَنتُمْ لَا مَرْحَبًۢا بِكُمْ ۖ أَنتُمْ قَدَّمْتُمُوهُ لَنَا ۖ فَبِئْسَ ٱلْقَرَارُ ﴿٦٠﴾

دەسەتەیەک لەوانەی لە دونیادا شوێن گەورە وسەردارەکانیان کەوتبوون بەوان دەڵێن: یاخوا ئێوە بەخێر نەیەن، ئێوە بوونە ھۆکاری ئەوەی ئێمە بەم سزا بە ئازارە بگەین، ئێوە بوون ئێمەتان گومڕا وسەرلێشێواو کرد، خراپترین جێگا ئەم جێگایە، جێگای ھەموویان ناو ئاگری دۆزەخە

قَالُوا۟ رَبَّنَا مَن قَدَّمَ لَنَا هَـٰذَا فَزِدْهُ عَذَابًۭا ضِعْفًۭا فِى ٱلنَّارِ ﴿٦١﴾

شوێنکەوتەکان جارێکی تر دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان ھەر کەسێک لە ھیدایەت وڕێنوێنی گومڕای کردین دوای ئەوەی بۆمان ھات وڕوونیان کردەوە بۆمان، سزاکەی بۆ چەند قات بکەرەوە لەناو ئاگردا

وَقَالُوا۟ مَا لَنَا لَا نَرَىٰ رِجَالًۭا كُنَّا نَعُدُّهُم مِّنَ ٱلْأَشْرَارِ ﴿٦٢﴾

یاخیە خۆبەزلزانە لوتبەرزەکان دەڵێن: ئەوە چییە بۆ پیاوانێک لەگەڵ خۆمان لە ئاگردا نابینین، لەدونیا وامان دەزانی لە خراپەکار وبەدبەختانن وشایستەی سزای دۆزەخن (مەبەستیان پێی ھەژاری باوەڕدارانە)؟

أَتَّخَذْنَـٰهُمْ سِخْرِيًّا أَمْ زَاغَتْ عَنْهُمُ ٱلْأَبْصَـٰرُ ﴿٦٣﴾

ئایا گاڵتە کردنمان بەوان ھەڵە بوو، وە ئەوان شایستەی سزا نەبوون، یان گاڵتەکردنمان لەشوێنی خۆی بووە، ئەوانیش لێرەن لەناو ئاگرن، بەڵام ئێمە نایانبین ونایاندۆزینەوە؟ ق

إِنَّ ذَٰلِكَ لَحَقٌّۭ تَخَاصُمُ أَهْلِ ٱلنَّارِ ﴿٦٤﴾

بێگومان ئەوەی بۆمان باسکردن لە دەمەقاڵێ وناکۆکی نێوان دۆزەخییەکان لە ڕۆژی قیامەتدا ھەق وڕاستە وھیچ گومانی تێدا نییە

قُلْ إِنَّمَآ أَنَا۠ مُنذِرٌۭ ۖ وَمَا مِنْ إِلَـٰهٍ إِلَّا ٱللَّهُ ٱلْوَٰحِدُ ٱلْقَهَّارُ ﴿٦٥﴾

ئەی موحەممەد - بە بێباوەڕانی گەلەکەت بڵێ: بەڕاستی من تەنھا ترسێنەرتانم لەوەی دووچاری سزای سەختی اللە تەعالا ببن بەھۆی کوفر وبێباوەڕی وبەدرۆ زانینی پێغەمەبەرەکانیەوە، ھیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە زاتی اللە تەعالا نەبێت، ئەو تاک وتەنھا وبێ ھاوتا وبێ وێنەیە لەگەورەیی وناو وسیفاتیدا، ھەر ئەوە ھەموو شتێکی ملکەچ کردووە وبەسەریدا زاڵە. لاپەڕە ٨ لە ١١ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

رَبُّ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا ٱلْعَزِيزُ ٱلْغَفَّـٰرُ ﴿٦٦﴾

پەروەردگاری ئاسمانەکان وزەوی وئەوەیش لە نێوانیاندایە، زۆر بەعیززەت وبەدەسەڵاتە لە موڵکیدا وھیچ کەس زاڵ نابێت بە سەریدا، وە زۆر لێبووردەی گوناھ وتاوانی بەندە تەوبەکەرەکانیەتی. قل هو نبؤا عظيم

قُلْ هُوَ نَبَؤٌا۟ عَظِيمٌ ﴿٦٧﴾

ئەی موحەممەد - بەو بێباوەڕانە بڵێ: بێگومان ئەم قورئانە ھەواڵێکی یەکجار گەورەیە. أ نتم عنه معرضون

أَنتُمْ عَنْهُ مُعْرِضُونَ ﴿٦٨﴾

بەڵام ئێوە لەم ھەواڵە گەورە بێ ئاگان وڕووی لێوەردەگێڕن وئاوڕی لێ نادەنەوە

مَا كَانَ لِىَ مِنْ عِلْمٍۭ بِٱلْمَلَإِ ٱلْأَعْلَىٰٓ إِذْ يَخْتَصِمُونَ ﴿٦٩﴾

بڵێ: ئەگەر اللە تەعالا وەحی بۆم نەکردایە وفێری نەکردمایە من ھیچ زانیاریەکم نەبوو سەبارەت بەگفتۆگۆی نێوان فریشتەکان دەربارەی خەلق وبەدیھێنانی ئادەم کردیان

إِن يُوحَىٰٓ إِلَىَّ إِلَّآ أَنَّمَآ أَنَا۠ نَذِيرٌۭ مُّبِينٌ ﴿٧٠﴾

ھەر زانیاریەک کە اللە تەعالا بە وەحی پێم دەڵێت کە زانیاریم پێی نییە مەگەر لەبەر ئەوەیە من ترسێنەری ئاشکرای ئێوەم بەسزای ئەو لە ئاگری دۆزەخ

إِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلَـٰٓئِكَةِ إِنِّى خَـٰلِقٌۢ بَشَرًۭا مِّن طِينٍۢ ﴿٧١﴾

ئەی موحەممەد باسی ئەوە بکە بۆ گەلەکەت کاتێک پەروەردگارت بە فریشتەکانی وت: بێگومان من لەقوڕ مرۆڤێک بەدیدەھێنم، ئەویش ئادەمە (علیە السلام). فإذا سو يته ونفخت فيه من ر وحى فقعوا له سجدين

فَإِذَا سَوَّيْتُهُۥ وَنَفَخْتُ فِيهِ مِن رُّوحِى فَقَعُوا۟ لَهُۥ سَـٰجِدِينَ ﴿٧٢﴾

جا کاتێک بەدیھێنان وشێوەکەیم تەواو ڕێک وپێکرد، وە لە ڕۆحێک خۆم بەدیم ھێناوە کرد بەبەریدا، ئێوە سوژدەی بۆ ببەن

فَسَجَدَ ٱلْمَلَـٰٓئِكَةُ كُلُّهُمْ أَجْمَعُونَ ﴿٧٣﴾

فریشتەکان گوێڕایەڵی فەرمانی پەروەردگاریان بوون، ھەموویان سوژدەی ڕێزیان بۆ ئادەم برد، ھیچ کەسیان نەما کە سوژدەی بۆ نەبات

إِلَّآ إِبْلِيسَ ٱسْتَكْبَرَ وَكَانَ مِنَ ٱلْكَـٰفِرِينَ ﴿٧٤﴾

جگە لە ئیبلیس نەبێت خۆی لەوە بەگەورەتر زانی کە سوژە بۆ ئادەم ببات، بەو خۆبەزلزانین ولوتبەرزییەی لەبەرامبەر فەرمانی پەروەردگاری چووە ڕیزی بێباوەڕانەوە

قَالَ يَـٰٓإِبْلِيسُ مَا مَنَعَكَ أَن تَسْجُدَ لِمَا خَلَقْتُ بِيَدَىَّ ۖ أَسْتَكْبَرْتَ أَمْ كُنتَ مِنَ ٱلْعَالِينَ ﴿٧٥﴾

اللە تەعالا فەرمووی: ئەی ئیبلیس چی شتێک ڕێگری لێکردیت لەوەی سوژدە نەبەیت بۆ ئادەم کە بەھەردوو دەستی خۆم بەدیم ھێناوە؟! ئایا خۆبەزلزانین ولوت بەرزیەکەت نەیھێشت، یان لەوانەی کە خۆیان لە اللە تەعالایش بەگەورە دەزانن؟! لاپەڕە ٩ لە ١١ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

قَالَ أَنَا۠ خَيْرٌۭ مِّنْهُ ۖ خَلَقْتَنِى مِن نَّارٍۢ وَخَلَقْتَهُۥ مِن طِينٍۢ ﴿٧٦﴾

ئیبلیس وتی: من لەئادەم باشترم، بێگومان تۆ منت بەدیھێناوە لە ئاگر وئەویشت لەگڵ بەدیھێناوە، بەگومانی خۆی ڕەگەزی ئاگر بەڕێزترە لە ڕەگەزی گڵ

قَالَ فَٱخْرُجْ مِنْهَا فَإِنَّكَ رَجِيمٌۭ ﴿٧٧﴾

اللە تەعالا بە ئیبلیسی فەرموو: لەبەھەشت بچۆ دەرەوە، بێگومان تۆ لەھەموو خێرێک دوور خراویتەوە ونەفرین لێکراویت

وَإِنَّ عَلَيْكَ لَعْنَتِىٓ إِلَىٰ يَوْمِ ٱلدِّينِ ﴿٧٨﴾

وە بێگومان ھەتا ڕۆژی پاداشت دانەوە دووریت لەڕەحمەت وبەزەیی اللە تەعالا، کە ڕۆژی قیامەتە

قَالَ رَبِّ فَأَنظِرْنِىٓ إِلَىٰ يَوْمِ يُبْعَثُونَ ﴿٧٩﴾

ئیبلیس وتی: مۆڵەتم بدە ومەمرێنە تا ڕۆژی زیندووبونەوەی بەندەکانت

قَالَ فَإِنَّكَ مِنَ ٱلْمُنظَرِينَ ﴿٨٠﴾

اللە تەعالا فەرمووی: بێگومان تۆ لە مۆڵەتدراوانیت، وە ناترمێنین

إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْوَقْتِ ٱلْمَعْلُومِ ﴿٨١﴾

ھەتا کاتی دیاریکراوی لەناو چوون ومردنت. قال فبعز تك لأ غوين هم أ جمعين

قَالَ فَبِعِزَّتِكَ لَأُغْوِيَنَّهُمْ أَجْمَعِينَ ﴿٨٢﴾

ئیبلیس وتی: سوێند بەگەورەیی ودەسەڵاتت، ھەموو نەوەکانی ئادەم گومڕا وسەرلێشێواو دەکەم

إِلَّا عِبَادَكَ مِنْهُمُ ٱلْمُخْلَصِينَ ﴿٨٣﴾

جگە لەو بەندانە نەبێت کە پاراستونت لە گومڕاکردنی من، وە ھەڵتبژاردوون تەنھا بۆ پەرستنی خۆت

قَالَ فَٱلْحَقُّ وَٱلْحَقَّ أَقُولُ ﴿٨٤﴾

اللە تەعالا فەرمووی: ھەق لەمنەوەیە، وە منیش ھەق دەڵێم. جگە لەھەق ھیچ شتێکی تر نالێم. لأملأ ن جهن م منك ومم نتبعك منهم أ جمعين

لَأَمْلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنكَ وَمِمَّن تَبِعَكَ مِنْهُمْ أَجْمَعِينَ ﴿٨٥﴾

بێگومان لە ڕۆژی قیامەتدا دۆزەخ پڕ دەکەم لەتۆ وتێکڕا لەوانەیش شوێن کوفر وبێباوەڕی تۆ دەکەون لەنەوەکانی ئادەم. لاپەڕە ١٠ لە ١١ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

قُلْ مَآ أَسْـَٔلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍۢ وَمَآ أَنَا۠ مِنَ ٱلْمُتَكَلِّفِينَ ﴿٨٦﴾

ئەی پێغەمبەر - بەو بتپەرست وموشریکانە بڵێ: من ھیچ پاداشت وکرێیەک لەسەر گەیاندنی ئەم ئاینە وئامۆژگاری کردنتان لێتان داواناکەم، وە من زۆر لەخۆم ناکەم زیاد لەوە بھێنم کە فەرمانم پێکراوە بەگەیاندنی. إ ن هو إ ل اذكر للعلمين

إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌۭ لِّلْعَـٰلَمِينَ ﴿٨٧﴾

ئەم قورئانە تەنھا پەند وئامۆژگاری وبیرخستنەوەیە بۆ ئەوانەی لە ئادەمیزاد وجنۆکە داوایان لێکراوە اللە تەعالا بپەرستن ودوور بکەونەوە لە شیرک وھاوەڵ بڕیاردان بۆی. ولتعلمن نبأه بعد حين

وَلَتَعْلَمُنَّ نَبَأَهُۥ بَعْدَ حِينٍۭ ﴿٨٨﴾

بەدڵنیاییەوە ھەواڵی ڕاستگۆیی ئەم قورئانە دەزانن، پاش ماوەیەکی نزیک کاتێک دەمرن دەزانن ئەم قورئانە ڕاستگۆ بووە. لاپەڕە ١١ لە ١١ moc.hgelp

فێربە · ص — Saad

بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن

تەفسیر · 31 زمان