سەرەکیتەفسیرالزمر (39)

تەفسیر الزمر — Az-Zumar (39)

مەککی · 75 ئایەت

بخوێنە · گوێبگرەفایلی PDF

تَنزِيلُ ٱلْكِتَـٰبِ مِنَ ٱللَّهِ ٱلْعَزِيزِ ٱلْحَكِيمِ ﴿١﴾

دابەزینی قورئان لە لایەن اللە تەعالاوەیە، کە زۆر بەدەسەڵاتە وھیچ کەسێک زاڵ نابێت بەسەریدا، وە زۆر دانا وکاربەجێیە لەبەدیھێنراو وبەڕێوەبردن شەریعەتەکەیدا، وە ئەم قورئانە لەلایەن ھیچ کەسێکی ترەوە دانەبەزیووە

إِنَّآ أَنزَلْنَآ إِلَيْكَ ٱلْكِتَـٰبَ بِٱلْحَقِّ فَٱعْبُدِ ٱللَّهَ مُخْلِصًۭا لَّهُ ٱلدِّينَ ﴿٢﴾

بێگومان - ئەى پێغەمبەر - ئەم قورئانەمان دابەزاندووە بۆت کە ھەموو ھەق وڕاستییەکی تێدایە، ھەواڵەکانی ناوی ھەر ھەمووی ڕاستن، وە سەرجەم حوکمەکانی بەشێوەیەکی عادل ودادگەرانە دراون، کەوابێت تەنھا اللە تەعالا بپەرستە، وە ھەموو ئاینەکەت بەدڵسۆزی ویەکخواپەرستی دوور لەشیرک وھاوەڵ بڕیاردان بۆ ئەو بنوێنە

أَلَا لِلَّهِ ٱلدِّينُ ٱلْخَالِصُ ۚ وَٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُوا۟ مِن دُونِهِۦٓ أَوْلِيَآءَ مَا نَعْبُدُهُمْ إِلَّا لِيُقَرِّبُونَآ إِلَى ٱللَّهِ زُلْفَىٰٓ إِنَّ ٱللَّهَ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ فِى مَا هُمْ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهْدِى مَنْ هُوَ كَـٰذِبٌۭ كَفَّارٌۭ ﴿٣﴾

بێدار بن ئاینی خاڵی وپاڵفتە لە شیرک وھاوەڵ بڕیاردان ھەر بۆ اللە تەعالایە، ئەوانەیش جگە لە اللە تەعالا دۆست وپشتیوانیان لەبت وتاغوتەکان بۆ خۆیان داناوە ولە بری اللە دەیانپەرستن، بڕوبیانوو بۆ پەرستنی ئەو بت وتاغوتانە بەوە دەھێننەوە دەڵێن: ئێمە ئەوانە تەنھا بۆ ئەوە دەپەرستین پلە وپایەمان لای اللە تەعالا نزیک بکەنەوە، وە داوا وپێداویستیەکانمان بەرز بکەنەوە بۆ لای، وە تکامان بۆ بکەن لای ئەو؛ بێگومان اللە تەعالا حوکم وبڕیار دەدات لە نێوان باوەڕدارانی یەکخواپەرست وبێباوەڕانی بتپەرست وموشریک لە ڕۆژی قیامەت، لەوەی جیاوازبوون لەسەری لە تەوحید ویەکخواپەرستی، بەڕاستی اللە تەعالا یارمەتی کەسێک نادات کە ھیدایەت وڕێنموونی بکرێت بۆ ڕێگای ڕاست، ئەو کەسە درۆ بۆ خوا ھەڵبەستێ وشیرک وھاوەڵ بڕیاردان بداتە پاڵی، وە زۆر سپڵە وپێ نەزان بێت بەناز ونیعمەت وبەخششەکانی

لَّوْ أَرَادَ ٱللَّهُ أَن يَتَّخِذَ وَلَدًۭا لَّٱصْطَفَىٰ مِمَّا يَخْلُقُ مَا يَشَآءُ ۚ سُبْحَـٰنَهُۥ ۖ هُوَ ٱللَّهُ ٱلْوَٰحِدُ ٱلْقَهَّارُ ﴿٤﴾

ئەگەر اللە تەعالا بیویستایە مناڵێک بۆ خۆی بڕیار بدات، ئەوا لەناو بەدیھێنراوەکانیدا کامەی بویستایە ھەڵیدەبژارد ودەیکردە مناڵی خۆی، پاکوبێگەردی بۆ ئەو زاتە پیرۆزە لەوەی ئەو بتپەرست وموشریکانە دەیڵێن ودەیدەنە پاڵی، ئەو تاک وتەنھایە لە زات وسیفات وکرداریدا، ھیچ شەریک وھاوەڵێکی نییە، زاڵ وبەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو بەدیھێنراوەکانیدا. ل

خَلَقَ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ بِٱلْحَقِّ ۖ يُكَوِّرُ ٱلَّيْلَ عَلَى ٱلنَّهَارِ وَيُكَوِّرُ ٱلنَّهَارَ عَلَى ٱلَّيْلِ ۖ وَسَخَّرَ ٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ ۖ كُلٌّۭ يَجْرِى لِأَجَلٍۢ مُّسَمًّى ۗ أَلَا هُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْغَفَّـٰرُ ﴿٥﴾

ئاسمانەکان وزەوی لەبەر حیکمەت وداناییەکی زۆر ولەڕادەبەدەر بەدیھێناوە، نەک ھەروا بەبێ ھوودە وەک ستەمکاران دەیڵێن، شەو دەکات بەناو ڕۆژدا، وە ڕۆژیش دەکات بەناو شەودا، ھەر کاتێک یەکێکیان ھات ئەوی تریان نامێنێت ولادەچێت، وە خۆر ومانگی ڕامھێناوە وزەلیل وگەردنکەچی کردوون بۆ خزمەتکردنی مرۆڤ، ھەریەکەیان لەخولگەی خۆیدا دەڕوات ودەسوڕێتەوە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو تا ئەو کاتەی قیامەت دێت وئەم ژیانە کۆتایی دێت، بێدرابن وئاگاداربن ئەو خوایەی ئەم کارانەی کردووە زۆر بەدەسەڵاتە وتۆڵە دەسێنێت لە دوژمنەکانی، وە ھیچ کەسیش زاڵ نابێت بەسەریدا، وە زۆر لێبووردەیە بۆ گوناھی ئەو بەندانەی تەوبە لە گوناھەکانیان دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆ لای

خَلَقَكُم مِّن نَّفْسٍۢ وَٰحِدَةٍۢ ثُمَّ جَعَلَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَأَنزَلَ لَكُم مِّنَ ٱلْأَنْعَـٰمِ ثَمَـٰنِيَةَ أَزْوَٰجٍۢ ۚ يَخْلُقُكُمْ فِى بُطُونِ أُمَّهَـٰتِكُمْ خَلْقًۭا مِّنۢ بَعْدِ خَلْقٍۢ فِى ظُلُمَـٰتٍۢ ثَلَـٰثٍۢ ۚ ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبُّكُمْ لَهُ ٱلْمُلْكُ ۖ لَآ إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ فَأَنَّىٰ تُصْرَفُونَ ﴿٦﴾

ئەی خەڵکینە - پەروەردگارتان ئێوەی لە یەک نەفس بەدیھێناوە، ئەویش لە ئادەم، پاشان لەئادەمیش حەوای خێزانی بەدیھێنا، وە دواتر نەوە وزوڕییەتەکانی تری ئادەمی لەدوو ژن وپیاوە بەدیھێنا، وە لە وشتر وڕەشەوڵاخ ومەڕ وبزن ھەشت جۆر وجووتی بۆ ئێوە بەدیھێنا، لەھەر جۆرێک نێر ومێیەکی بەدیھێنا، وە ئێوە قۆناغ بە قۆناغ لەناو سکی دایکتانا بەدیدەھێنێت، لەناو تاریکی ڕەحم ومناڵدانا، ئەوەی ھەموو ئەوانەی بەدیھێناوە پەروەردگاری ئێوەیە زاتی بەرز وپیرۆزی (اللە)، ھەرچی موڵک و لاپەڕە ١ لە ١٢ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر دەسەڵاتە ھەمووی ھی ئەوە، ھیچ پەرستراوێکی بەھەق جگە ئەو بوونی نییە، ئیتر چۆن واز لەپەرستنی ئەو دەھێنن وڕوو دەکەنەوە پەرستنی شتێکی تر کەھیچ لەوانەی بەدی نەھھێناوە، بەڵکو ئەو شتە خۆیشی بەدیھاتووە؟

إِن تَكْفُرُوا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَنِىٌّ عَنكُمْ ۖ وَلَا يَرْضَىٰ لِعِبَادِهِ ٱلْكُفْرَ ۖ وَإِن تَشْكُرُوا۟ يَرْضَهُ لَكُمْ ۗ وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌۭ وِزْرَ أُخْرَىٰ ۗ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّكُم مَّرْجِعُكُمْ فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ۚ إِنَّهُۥ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ ﴿٧﴾

ئەی خەڵکینە - ئەگەر ئێوە بێباوەڕبن بەپەروەردگارتان، ئەوە اللە تەعالا بێ نیازە لە باوەڕھێنانی ئێوە وھیچ پێویستی پێی نییە، وە ھیچ زەرەر وزیانیش لەو نادات، بەڵکو زەرەر وزیانی ئەو بێباوەڕییە بۆ خۆتان دەگەڕێتەوە، وە پەروەردگار ھەرگیز ڕازی نییە بەندەکانی بێباوەڕبن پێی، وە فەرمانی پێ نەکردوون کە کافر وبێباوەڕبن، چونکە اللە تەعالا فەرمان بە خراپە وخراپەکاری وداوێن پیسی ناکات، ئەگەر بێتۆ ئێوە شوکر وسوپاسی اللە تەعالا بکەن لەسەر ئەو ناز ونیعمەت وبەخششانەی پێی داون، وە باوەڕی پێ بھێنن ئەوا ڕازی دەبێت پێی وپاداشتان دەداتەوە لەسەری، ئەوەش بزانن ھیچ کەسێک گوناھ وتاوانی ھیچ کەسێکی تر ھەڵناگرێت، بەڵکو ھەموو کەسێک پەیوەستە بەکار وکردەوەکانی خۆیەوە، وە پاشان لە ڕۆژی قیامەتیشدا ھەر تەنھا بۆ لای ئەو دەگەڕێنەوە، لەوێ ھەواڵی تەواوی ئەوەی ئەنجامتان دابوو لە دونیادا پێتان ڕادەگەیەنێت، وە پاداشتی چاکەکارانتان دەداتەوە وتۆڵەیش لەخراپەکارانتان دەسێنێت، بێگومان ئەو زاتە بەرز وپیرۆزە ئاگادارە بەوەی لەدڵی بەندەکانیدایە، وە ھیچ شتێکی لێ نھێنی وشاراوە نییە. ر

۞ وَإِذَا مَسَّ ٱلْإِنسَـٰنَ ضُرٌّۭ دَعَا رَبَّهُۥ مُنِيبًا إِلَيْهِ ثُمَّ إِذَا خَوَّلَهُۥ نِعْمَةًۭ مِّنْهُ نَسِىَ مَا كَانَ يَدْعُوٓا۟ إِلَيْهِ مِن قَبْلُ وَجَعَلَ لِلَّهِ أَندَادًۭا لِّيُضِلَّ عَن سَبِيلِهِۦ ۚ قُلْ تَمَتَّعْ بِكُفْرِكَ قَلِيلًا ۖ إِنَّكَ مِنْ أَصْحَـٰبِ ٱلنَّارِ ﴿٨﴾

ئەگەر بێباوەڕ تووشی ناڕەحەتی وتەنگ وچەڵەمەیەک ببێت، وەک نەخۆشی وتیاچوونی ماڵ وسامان وترس وبیم، زۆر بەدڵسۆزی دەگەرێتەوە بۆ لای پەروەردگاری، وە ھانای بۆ دەبات ولێی دەپارێتەوە، وە ئەوەی بەسەریدا ھاتووە لەناڕەحەتی وناخۆشی لەسەری ھەڵگرێت ولایبات، پاشان کاتێک بەفەزڵ وچاکەی خۆی نیعمەتی بەسەردا ڕشت وئەو ناڕەحەتی وناخۆشیانەی لەسەر ھەڵگرت، خێرا ئەو پەروەردگارەی لەبیر دەچێتەوە کە ھانای بۆ برد، وە دەست دەکاتەوە بە ھاوەڵ وشەریک بڕیاردان بۆی، تاوەکو خەڵکی گومڕا بکات لەو ڕێگا راستەی اللە تەعالا فەرمانی پێکردووە بەندەکانی لەسەری بن، جا کەوابێت - ئەی پێغەمبەر- بەو جۆرە کەسانە بڵێ ئەوە حاڵیانە: ئەوەی ماوەتە لەتەمەن وژیانی دونیا بە ئارەزووی خۆت ڕابوێرە، بەڵام چاک بزانە ماوەیەکی کوورتە ودەبڕێتەوە، وە تۆیش لە ڕۆژی قیامەتدا لەھاوەڵانی دۆزەخیت وھیچ کاتێکیش لێی جیا نابیتەوە، وەک چۆن ھاوەڵێک لە ھاوەڵەكەی جودا نابێتەوە

أَمَّنْ هُوَ قَـٰنِتٌ ءَانَآءَ ٱلَّيْلِ سَاجِدًۭا وَقَآئِمًۭا يَحْذَرُ ٱلْـَٔاخِرَةَ وَيَرْجُوا۟ رَحْمَةَ رَبِّهِۦ ۗ قُلْ هَلْ يَسْتَوِى ٱلَّذِينَ يَعْلَمُونَ وَٱلَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ ۗ إِنَّمَا يَتَذَكَّرُ أُو۟لُوا۟ ٱلْأَلْبَـٰبِ ﴿٩﴾

ئایا کەسێک بە درێژایی شەو گوێڕایەڵی پەروەردگاری بێت، وە سەرگەرمی شەو نوێژ وسوژدە وکڕنوش بردن بێت بۆی، وە بترسێت لە سزای دواڕۆژ، وە لەھەمان کاتدا بەتەمای ڕەحمەت وبەزەیی پەروەردگاری بێت، ئایا ئەم کەسە باشترە یان ئەو کافر وبێباوەڕەی لەکاتی ناڕەحەتی وناخۆشیدا ڕوو بکاتە اللە تەعالا وبیپەرستێت، بەڵام لەکاتی خۆشی وفەرحانەدا ڕووی لێوەرگێڕێت وبێباوەڕ ببێتەوە پێی وشەریک وھاوەڵی بۆ دانێت؟! - ئەی پێغەمبەر - بڵێ: ئایا وەک یەک وان، ئەوانەی دەزانن کە اللە تەعالا چی لەسەر واجب کردوون، بەھۆی ئەوەی دەیناسن وشارەزان لێی، وەک ئەو کەسانە وان کەھیچ شتێک لەوانە نازانن وبێ ئاگان لێی؟ بەڵکو تەنھا ئەوانەی ژیر وھۆشیارن دەزانن جیاوازی نێوان ئەم دوو دەستە وتاقمەی چییە

قُلْ يَـٰعِبَادِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱتَّقُوا۟ رَبَّكُمْ ۚ لِلَّذِينَ أَحْسَنُوا۟ فِى هَـٰذِهِ ٱلدُّنْيَا حَسَنَةٌۭ ۗ وَأَرْضُ ٱللَّهِ وَٰسِعَةٌ ۗ إِنَّمَا يُوَفَّى ٱلصَّـٰبِرُونَ أَجْرَهُم بِغَيْرِ حِسَابٍۢ ﴿١٠﴾

ئەی پێغەمبەر - بەو بەندانەم بڵێ کە باوەڕیان بەخۆم وپێغەمبەرەکانمە: لە اللە تەعالا بترسن وگویڕایەڵی فەرمانەکانی بن ودوور بکەونەوە لەڕێگرییەکانی، ئەوانەی لەم دونیایە کار وکردەوەی چاکەیان کردبێت، ئەوا لەم دونیایە چاکەیان بۆ ھەیە بەسەرکەوتن ولەش ساغی وڕزق وڕۆزی فراوان، وە لەدواڕۆژیشدا بەھەشتی ھەتاھەتاییان بۆ دەبێت، وە زەوی اللە تەعالا فراوانە، ئەگەر نەیتوانی بەو شێوەیە پەروەردگاری داوای کردووە ئەو بپەرستێت ئەوا با کۆچ بکات بۆ ئەو شوێن وجێگایەی کە دەتوانێت لەوێ ئەو بپەرستێت، وە ھیچ شتێک ڕێگر نییە لەبەردەمتاندا، وە تەنھا ئارامگران پاداشتی خۆیان لە ڕۆژی قیامەتدا بەبێ ژمارە وحیساب وەردەگرن، لەبەر زۆری وجۆراو جۆری پاداشتەکان. لاپەڕە ٢ لە ١٢ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

قُلْ إِنِّىٓ أُمِرْتُ أَنْ أَعْبُدَ ٱللَّهَ مُخْلِصًۭا لَّهُ ٱلدِّينَ ﴿١١﴾

ئەی پێغەمبەر - بڵێ: بێگومان اللە تەعالا فەرمانی پێکردووم کە بەتاک وتەنھایی ئەو بپەرستم وبۆی دڵسۆز وملکەچ بم

وَأُمِرْتُ لِأَنْ أَكُونَ أَوَّلَ ٱلْمُسْلِمِينَ ﴿١٢﴾

وە فەرمانی پێکردووم یەکەم کەسی موسڵمان وگەردنکەچی ئەم ئوممەتەبم

قُلْ إِنِّىٓ أَخَافُ إِنْ عَصَيْتُ رَبِّى عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍۢ ﴿١٣﴾

ئەی پێغەمبەر - بڵێ: بێگومان من دەترسم لەسزای ڕۆژێکی زۆر سەخت وگەورە ئەگەر سەرپێچی اللە تەعالا بکەم وگوێڕایەڵی نەبم، ئەویش سزای ڕۆژی قیامەتە

قُلِ ٱللَّهَ أَعْبُدُ مُخْلِصًۭا لَّهُۥ دِينِى ﴿١٤﴾

ئەی پێغەمبەر - بڵێ: بێگومان من بەتەنھا بەندەی اللە تەعالام، وە بەدڵسۆزی ھەر ئەو دەپەرستم، جگە ئەو ھیچ کەسێکی تر ناپەرستم

فَٱعْبُدُوا۟ مَا شِئْتُم مِّن دُونِهِۦ ۗ قُلْ إِنَّ ٱلْخَـٰسِرِينَ ٱلَّذِينَ خَسِرُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ وَأَهْلِيهِمْ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ ۗ أَلَا ذَٰلِكَ هُوَ ٱلْخُسْرَانُ ٱلْمُبِينُ ﴿١٥﴾

ئەی بتەپەرست وموشریکینە - ئێوەیش جگە ئەو ھەرچییەک لە بت ودار ھەیە بیپەرستن (ئەم فەرمانەیش لێرەدا بۆ ھەڕەشەیە)، - ئەی پێغەمبەر - بڵێ: بێگومان خەسارۆمەندی ڕاستەقینە ئەوانەن کە خۆیان وماڵ ومنداڵیان خەسارو زایە کرد، چونکە لێیان جیابوویەوە، ئەوان چوونە بەھەشت وئەم لەناو ئاگر مایەوە، یان ھەموویان پێکەوە چوونە ناو ئاگری دۆزەخ، ھیچ کاتێک ناگەنەوە بەیەک، وریابن بەڕاستی ئا ئەوەیە خەسارۆمەندی ڕوون وئاشکرا کە ھیچ گومانێکی تێدا نییە

لَهُم مِّن فَوْقِهِمْ ظُلَلٌۭ مِّنَ ٱلنَّارِ وَمِن تَحْتِهِمْ ظُلَلٌۭ ۚ ذَٰلِكَ يُخَوِّفُ ٱللَّهُ بِهِۦ عِبَادَهُۥ ۚ يَـٰعِبَادِ فَٱتَّقُونِ ﴿١٦﴾

لەسەروویانە چەند تەبەقێک لە دووکەڵ وئاگری بڵێسەدار وگەرمای پڕوکێنەر ھەیە، وە لە ژێریشیانەوە بەھەمان شێوەیە دووکەڵ وئاگری بڵێسەدار وگەرمای پڕوکێنەر ھەیە، ئەم سزایەی باسکرا اللە تەعالا بەندەکانی خۆی پێ دەترسێنێت، ودەفەرموێت: ئەی بەندەکانم، تەنھا لەمن بترسن، ئەویش بەوەی فەرمانەکانم بەجێ بەھێنن و دووریش بکەونەوە لەو شتانەی قەدەغە ویاساغم کردووە

وَٱلَّذِينَ ٱجْتَنَبُوا۟ ٱلطَّـٰغُوتَ أَن يَعْبُدُوهَا وَأَنَابُوٓا۟ إِلَى ٱللَّهِ لَهُمُ ٱلْبُشْرَىٰ ۚ فَبَشِّرْ عِبَادِ ﴿١٧﴾

وە ئەوانەیش دوور کەوتنەوە لەپەرستنی بتەکان وھەرشتێکی تریش کە جگە لە اللە تەعالا بپەرسترێت، وە بەتەوبەکردن لە گوناھ وتاوانەکانیان گەڕانەوە بۆ لای اللە تەعالا، ئەوانە لەکاتی مردن وناو گۆڕ ولە ڕۆژی قیامەتیش موژدەی چوونە بەھەشتیان دەدرێتێ، - ئەی پێغەمبەر- تۆیش موژدە بدە بە بەندەکانم

ٱلَّذِينَ يَسْتَمِعُونَ ٱلْقَوْلَ فَيَتَّبِعُونَ أَحْسَنَهُۥٓ ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ هَدَىٰهُمُ ٱللَّهُ ۖ وَأُو۟لَـٰٓئِكَ هُمْ أُو۟لُوا۟ ٱلْأَلْبَـٰبِ ﴿١٨﴾

ئەو بەندانەی گوێبیستی قسە دەبن وقسەی جوان وباش لەقسەی خراپە وناشرین جیا دەکەنەوە، وە شوێن قسە جوان وباشەکە دەکەون کە سوود وقازانجیانی تێدایە، ئەوانەی بەو شێوەیە وەسف کران ئەوانە ئەو کەسانەن کە اللە تەعالا موەفەق وسەرکەوتوویان دەکات بۆ ھیدایەت وڕێنموونی، ئەوانە خاوەن ژیری وعەقڵی ساغ و سەلیمن. لاپەڕە ٣ لە ١٢ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

أَفَمَنْ حَقَّ عَلَيْهِ كَلِمَةُ ٱلْعَذَابِ أَفَأَنتَ تُنقِذُ مَن فِى ٱلنَّارِ ﴿١٩﴾

جا ھەر کەسێک وشە وفەرمانی سزادانی بەسەردا چەسپا ولەسەری پێویست بوو، لەبەر ئەوەی بەردەوام بوو لەسەر کوفڕ وبێباوەڕی وگومڕایی، ئەوا - ئەی پێغەمبەر- تۆ ھیچت پێ ناکرێت بۆ ھیدایەتدان وموەفەق بوونی، - ئەی پێغەمبەر- کەسێک ئەمە سیفەت وحاڵ وگوزەرانی بێت ئایا تۆ دەتوانیت لەسزای ئاگری دۆزەخ ڕزگاری بکەیت؟!

لَـٰكِنِ ٱلَّذِينَ ٱتَّقَوْا۟ رَبَّهُمْ لَهُمْ غُرَفٌۭ مِّن فَوْقِهَا غُرَفٌۭ مَّبْنِيَّةٌۭ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَـٰرُ ۖ وَعْدَ ٱللَّهِ ۖ لَا يُخْلِفُ ٱللَّهُ ٱلْمِيعَادَ ﴿٢٠﴾

بەڵام ئەوانەی لە پەروەردگاری خۆیان ترسان، بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی ودوور کەوتنەوە لە ڕێگرییەکانی، ئەوانە جێگا وڕێگا وژووری زۆر بەرزیان بۆ ئامادە کراوە، لە بەھەشتدا، کە ھەندێکیان بەسەر ھەندێکی تریانەوەن، ڕووبارەکان بەژێر کۆشک وتەلارەکانیدا دێن ودەڕۆن، اللە تەعالا ئەم بەڵێنەی بە باوەڕداران داوە، وە بەڵێنی خۆی دەباتە سەر وبێ بەڵێنی ناکات لەگەڵیاندا

أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ فَسَلَكَهُۥ يَنَـٰبِيعَ فِى ٱلْأَرْضِ ثُمَّ يُخْرِجُ بِهِۦ زَرْعًۭا مُّخْتَلِفًا أَلْوَٰنُهُۥ ثُمَّ يَهِيجُ فَتَرَىٰهُ مُصْفَرًّۭا ثُمَّ يَجْعَلُهُۥ حُطَـٰمًا ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَذِكْرَىٰ لِأُو۟لِى ٱلْأَلْبَـٰبِ ﴿٢١﴾

ى بێگومان ئێوە بەچاوی سەری خۆتان دەبینن کە بێگومان اللە تەعالا لە ئاسمانەوە باران دەبارێنێت، ئەمجا ئەو بارانە دەبات بەناو زەویدا وکردوونی بە کانیاوی ئاوی ڕۆیشتوو، پاشان بەم ئاوە ڕووەک وبەرووبوم وگژوگیای جۆراوجۆری پێ دەڕوێنێت، دوای ئەوەش ئەو ڕووەک وگژوگیایە وشک دەبن، - ئەی ئەو کەسەی تەماشا دەکەیت وتێرادەمێنێیت- دواتر دەبینیت پاش ئەو ڕەنگە سەوزە جوانەی ڕەنگی زەرد بووە، ئەمجا دەیکاتە پووش وپەڵاش وورد وخاشی دەکات، بێگومان لەوەی باسکرا مایەی بیرکردنەوە وپەند وئامۆژگارییە بۆ کەسانی خاوەن عەقڵ وژیری ساغ وسەلیم وزیندوو

أَفَمَن شَرَحَ ٱللَّهُ صَدْرَهُۥ لِلْإِسْلَـٰمِ فَهُوَ عَلَىٰ نُورٍۢ مِّن رَّبِّهِۦ ۚ فَوَيْلٌۭ لِّلْقَـٰسِيَةِ قُلُوبُهُم مِّن ذِكْرِ ٱللَّهِ ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ فِى ضَلَـٰلٍۢ مُّبِينٍ ﴿٢٢﴾

م بين ئایا ئەو کەسەی کە اللە تەعالا سینەی گوشاد کردووە بۆ ئیسلام وھیدایەتی داوە بۆی، وە لەسەر ڕووناکی پەروەردگاریەتی، وەک ئەو کەسە وایە دڵی ڕەق بووبێت لەئاست زیکر ویادی اللە تەعالا؟! ھەرگیز وەک یەک نین، ڕزگار بوون بۆ ھیدایەت دراوانە، وە خەسارۆمەندیش بۆ ئەوانەیە دڵیان ڕەق بووە لە ئاست زیکر ویادی اللە تەعالا، ئەوانە لە گومڕاییەکی ڕوون وئاشکرادان

ٱللَّهُ نَزَّلَ أَحْسَنَ ٱلْحَدِيثِ كِتَـٰبًۭا مُّتَشَـٰبِهًۭا مَّثَانِىَ تَقْشَعِرُّ مِنْهُ جُلُودُ ٱلَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُمْ ثُمَّ تَلِينُ جُلُودُهُمْ وَقُلُوبُهُمْ إِلَىٰ ذِكْرِ ٱللَّهِ ۚ ذَٰلِكَ هُدَى ٱللَّهِ يَهْدِى بِهِۦ مَن يَشَآءُ ۚ وَمَن يُضْلِلِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِنْ هَادٍ ﴿٢٣﴾

ه اللە تەعالا قورئانی پیرۆزی دابەزاندە سەر پێغەمبەرەکەی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) کە چاکترین گوفتار وفەرمایشتە، دایبەزاندە سەری ئایەتەکانی ھەندێکیان لە ھەندێکی تریان دەکەن لەڕاستگۆیی وجوانی وپێکەوە بوون ونەبوونی جیاوازی لە نێوانیاندا، چەندان چیرۆک وبەسەرھات وحوکم، وە موژدە وھەڕەشە، وە سیفاتەکانی ئەھلی ھەق وئەھلی باتڵ وجگە لەوانەیشی تێدا باسکراوە، ئەوانەی لە پەروەردگاریان دەترسێن کاتێک گوێبیستی ھەڕەشە وگوڕەشەکانی دەبن پێستیان تەزووی پیادێ وگرژ دەبێت، پاشان کە گوێبیستی ئومێد ومژدەکانی دەبن پێست ودڵیان نەرم دەبێت بۆ زیکر ویادی اللە تەعالا، ئەوەی باسکرا لە قورئان و کاریگەرییەکانی ھیدایەت وڕێنموونی اللە تەعالان ڕێنموونی ھەرکەسێکی پێ دەکات کە خۆی بیەوێت، وە ھەر کەسێکیش ئەو سوک وڕیسوا وگومڕای بکات، وە موەفەقی نەکات بۆ ھیدایەت وڕینموونی ئەوا ھیچ کەسێک ناتوانێت ھیدایەتی بدات

أَفَمَن يَتَّقِى بِوَجْهِهِۦ سُوٓءَ ٱلْعَذَابِ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ ۚ وَقِيلَ لِلظَّـٰلِمِينَ ذُوقُوا۟ مَا كُنتُمْ تَكْسِبُونَ ﴿٢٤﴾

ئایا ئەو کەسەی اللە تەعالا ھیدایەتی دابێت وڕێنموونی کردبێت، وە لە دونیا موەفەق وسەرکەتووی کردبێت، وە لە ڕۆژی دواییشدا خستبێتیە بەھەشتەوە، وەک ئەو کەسە وایە کە بێباوەڕ بووبێت ولەسەر ئەو بێباوەڕییەش مردبێت وبەدەست وقاچ بەستراویش خستبێتییە دۆزەخەوە، وە بە دەموچاوی خۆی بپارێزێت لەسزای سەختی لاپەڕە ٤ لە ١٢ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر ڕۆژی دوایی؟! وە بەسەرزەنشتەوە بەو کەسانە دەوترێت کە بەکوفر وبێباوەڕی وگوناھ وتاوان کردن ستەمیان لە خۆیان کردووە: بچەژن سزای ئەوەی لەکوفر وبێباوەڕی و گوناھ وتاوان لە دونیا ئەتانکرد، ئەوە تۆڵە وسزاکەیەتی

كَذَّبَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَأَتَىٰهُمُ ٱلْعَذَابُ مِنْ حَيْثُ لَا يَشْعُرُونَ ﴿٢٥﴾

ئوممەتانی پێش ئەم بتپەرست وموشریکانە باوەڕیان نەھێنا وپێغەمبەرەکانیان بەدرۆ دانا، بەو ھۆیەوە لەپڕ سزای سەختیان بۆ ھات، بەبێ ئەوەی ھەستی پێ بکەن وبەتەوبە وگەڕانەوە بۆ لای پەروەردگار خۆیانی بۆ ئامادە بکەن

فَأَذَاقَهُمُ ٱللَّهُ ٱلْخِزْىَ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ۖ وَلَعَذَابُ ٱلْـَٔاخِرَةِ أَكْبَرُ ۚ لَوْ كَانُوا۟ يَعْلَمُونَ ﴿٢٦﴾

اللە تەعالا بەھۆی ئەو سزادانەوە لە دونیادا زەلیل وڕیسوا وسەرشۆڕی کردن، وە بێگومان سزای ڕۆژی دواییش کە چاوەڕوانیان دەکات گەورەتر وسەخترە ئەگەر بزانن

وَلَقَدْ ضَرَبْنَا لِلنَّاسِ فِى هَـٰذَا ٱلْقُرْءَانِ مِن كُلِّ مَثَلٍۢ لَّعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ ﴿٢٧﴾

وە بێگومان لەم قورئانەی دابەزیووە بۆ سەر موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) ھەموو نموونەیەکمان لەخێر وشەڕ، وە ھەق وباتڵ، وباوەڕ وبێباوەڕی، جگە لەمانەیش بۆ خەڵکی ھێناوەتەوە، بە ئومێدی ئەوەی پەند وئامۆژگاری وەربگرن لەوەی بۆمان باسکردون لەو نموونانەدا، کار بەھەقەکەی بکەن ودووریش بکەونەوە لەناھەقی و باتڵەکەی. قرءانا عربيا غير ذى عوج لعلهم يتقون

قُرْءَانًا عَرَبِيًّا غَيْرَ ذِى عِوَجٍۢ لَّعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ ﴿٢٨﴾

ئەم قورئانەمان وا لێکردووە بەزمانی عەرەبی بێت، ھیچ خوار وخێچی ولادان وناڕوونییەکی تێدا نەبێت، ئەمەش بۆ ئەوەی لە اللە تەعالا بترسن وشوێن فەرمانەکانی بکەون ودووریش بکەونەوە لەڕێگری وقەدەغەکراوەکانی

ضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلًۭا رَّجُلًۭا فِيهِ شُرَكَآءُ مُتَشَـٰكِسُونَ وَرَجُلًۭا سَلَمًۭا لِّرَجُلٍ هَلْ يَسْتَوِيَانِ مَثَلًا ۚ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ۚ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ ﴿٢٩﴾

لا يعلمون اللە تەعالا نموونەی مرۆڤی بتپەرست وموشریک ویەکخواپەرستی بە کۆیلەیەک ھێناوەتەوە کە کۆمەڵێک خاوەنی ناکۆکی ھەیە، ئەگەر ھەندێکیان لە خۆی ڕازی بکات ئەوانی تری لێ زویر دەبێت، ئەم کۆیلە ھەمیشە دۆش دادەمێنێت ونازانێت کامەیان ڕازی بکات، یەکێکی دیکەیش تەنھا کۆیلە وبەندەی تەنھا کەسێکە، دەزانێت گەورەکەی چی مەبەستە وداوای چی لێ دەکات، ئەمەیان ھەمیشە دڵ ودەروونی ئارام ولەسەر خۆیە، ھەرگیز ئەم دوو پیاوە وەک یەک نین، سوپاس وستایش بۆ اللە تەعالا، بەڵکو زۆربەشیان نازانن ھەق چییە، بۆیە کەسى تر دەکەنە ھاوەڵ وشەریکی. إ نك ميت وإن هم م يتون

إِنَّكَ مَيِّتٌۭ وَإِنَّهُم مَّيِّتُونَ ﴿٣٠﴾

ئەی پێغەمبەر بێگومان تۆ دەمریت وئەوانیش دەمرن

ثُمَّ إِنَّكُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ عِندَ رَبِّكُمْ تَخْتَصِمُونَ ﴿٣١﴾

پاشان - ئەی خەڵکینە- ئێوە لای پەروەردگارتان لە ڕۆژی قیامەتدا دەکەونە دەمەقاڵی وناکۆکیەوە، ئەو کاتە ھەق وناھەق ڕوون دەبێتەوە

۞ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن كَذَبَ عَلَى ٱللَّهِ وَكَذَّبَ بِٱلصِّدْقِ إِذْ جَآءَهُۥٓ ۚ أَلَيْسَ فِى جَهَنَّمَ مَثْوًۭى لِّلْكَـٰفِرِينَ ﴿٣٢﴾

ھیچ کەس لەو کەسە ستەمکارتر نییە کە شتێک بداتە پاڵ اللە تەعالا وشایستەی زاتی پیرۆزی ئەو نەبێت، لە ھاوەڵ بڕیاردان وژن ومنداڵ، وە ھیچ کەسیش لەوە ستەمکارتر نییە ئەو وەحی ونیگایەی بۆ پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ھاتووە بەدرۆ بزانێت، ئایا لە دۆزەخدا جێگا وشوێنێک نییە بۆ کەسانێک باوەڕیان بە اللە تەعالا لاپەڕە ٥ لە ١٢ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر وپێغەمبەرەکەی نەبێت؟! بەڵێ لە دۆزەخدا جێگا وشوێنێک ھەیە بۆ ئەو جۆرە کەسانە

وَٱلَّذِى جَآءَ بِٱلصِّدْقِ وَصَدَّقَ بِهِۦٓ ۙ أُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُتَّقُونَ ﴿٣٣﴾

ئەو کەسەی ڕاستی ویەکخواپەرستی ھێناوە لەگوفتار وکرداریدا لە پێغەمبەران وغەیری ئەوانیش، وە ئەوانەیش کەبەڕاستیان داناوە وباوەڕیان پێکردووە، وە بەو شێوەیەش کار وکردەوەیان کردووە ئەو داوای کردووە، ئەوانە باوەڕداری ڕاستەقینەن، فەرمانەکانی پەروەردگاریان بەجێ دەھێنن ودووریش دەکەونەوە لە ڕێگری و قەدەغەکراوەکانی

لَهُم مَّا يَشَآءُونَ عِندَ رَبِّهِمْ ۚ ذَٰلِكَ جَزَآءُ ٱلْمُحْسِنِينَ ﴿٣٤﴾

ئەمانە ھەرچی ئارەزوو بکەن لە ناز ونیعمەت وخۆشی بەردەوام لای پەروەردگاریان بۆیان ئامادە دەکرێت، ئەمە پاداشتی کار وکردەوەی ئەو چاکەکارانەیە کە بەتەواوەتی گوێڕایەڵی اللە تەعالا دەکەن وبەو شێوەیە دەیپەرستن کە داوای کردووە

لِيُكَفِّرَ ٱللَّهُ عَنْهُمْ أَسْوَأَ ٱلَّذِى عَمِلُوا۟ وَيَجْزِيَهُمْ أَجْرَهُم بِأَحْسَنِ ٱلَّذِى كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ ﴿٣٥﴾

تاوەکو خراپترینی ئەو تاوان وگوناھانەی لە دونیا کردوویانە بسڕێتەوە، بەھۆی ئەوەی تەوبەیان لێکردووە، وە بەباشیش گەڕاونەتەوە بۆ لای پەروەردگاریان، وە پاداشتیشیان دەداتەوە بەباشترین شێواز لەسەر ئەو کردەوە چاکانەی کردوویانە

أَلَيْسَ ٱللَّهُ بِكَافٍ عَبْدَهُۥ ۖ وَيُخَوِّفُونَكَ بِٱلَّذِينَ مِن دُونِهِۦ ۚ وَمَن يُضْلِلِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِنْ هَادٍۢ ﴿٣٦﴾

ئایا اللە تەعالا بەس نییە بۆ بەندەکەی، بۆ موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) کە پشتیوان وپشتگیری کاروباری دین ودونیای بێت، وە بەرگری بکات لەدەست درێژی دوژمنانی؟! بەڵێ، ئەو بەسە پشتیوان وپشتگیری بێت، - ئەی پێغەمبەر- ئەوانە بە نەزانی وگێژی وگەمژەیی خۆیان بەو بت ودارەی کە جگە لە اللە تەعالا دەیپەرستن دەترسێنن کە ئازارت بدەن ودووچاری خراپەیەکت بکەن، جا ھەر کەسێک اللە تەعالا سوک وڕسوا وگومڕای بکات وموەفەقی نەکردبێت بۆ ھیدایەت، ئەوە ھیچ کەسێک نییە ڕێنمومایی بکات وھیدایەتی بدات

وَمَن يَهْدِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِن مُّضِلٍّ ۗ أَلَيْسَ ٱللَّهُ بِعَزِيزٍۢ ذِى ٱنتِقَامٍۢ ﴿٣٧﴾

وە ھەر کەسێکیش اللە تەعالا موەفەقی بکات بۆ ھیدایەت وەرگرتن ھیچ گومڕاکەرێک ناتوانێت گومڕای بکات، ئایا اللە تەعالا بەدەسەڵات نییە لە تۆڵە سەندنەوەی بێباوەڕان وئەوانەی سەرپێچی دەکەن؟! بەڵێ ئەو بەدەسەڵات وتۆڵە سێنەرە

وَلَئِن سَأَلْتَهُم مَّنْ خَلَقَ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ لَيَقُولُنَّ ٱللَّهُ ۚ قُلْ أَفَرَءَيْتُم مَّا تَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ إِنْ أَرَادَنِىَ ٱللَّهُ بِضُرٍّ هَلْ هُنَّ كَـٰشِفَـٰتُ ضُرِّهِۦٓ أَوْ أَرَادَنِى بِرَحْمَةٍ هَلْ هُنَّ مُمْسِكَـٰتُ رَحْمَتِهِۦ ۚ قُلْ حَسْبِىَ ٱللَّهُ ۖ عَلَيْهِ يَتَوَكَّلُ ٱلْمُتَوَكِّلُونَ ﴿٣٨﴾

ئەی پێغەمبەر- ئەگەر پرسیار بکەیت لەو بتپەرست وموشریکانە: کێ ئاسمانەکان وزەوی بەدیھێناوە؟ بە دڵنیاییەوە دەڵێن: اللە تەعالا بەدیھێناون، تۆیش پێیان بڵێ تاوەکو بێ دەسەڵاتی خواکانیان دەربکەوێت: ھەواڵم پێ بدەن لەبارەی ئەو بتانەی لەبری اللە تەعالا دەیانپەرستن، ئایا ئەگەر اللە بیەوێت زەرەر وزیانێکم پێ بگەیەنێت، ئەم بتانە دەتوانن لێمی دوور بخەنەوە ولایبەن لەسەرم؟! یان ئەگەر اللە بیەوێت بەڕەحم وبەزەیی خۆی تووشی قازانج وسودێکم بکات ئایا ئەم بتانە دەتوانن ڕێگری لێ بکەن ونەھێڵن پێم بگات؟! پێیان بڵێ: تەنھا اللە تەعالام بەسە لەھەموو کاروبارێکمدا پشتی پێ دەبەستم، وە پشت بەستوان تەنھا پشت بە اللە تەعالا دەبەستن و ھەموو کاروبارێکیان تەنھا ھەر بەو دەسپێرن. لاپەڕە ٦ لە ١٢ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

قُلْ يَـٰقَوْمِ ٱعْمَلُوا۟ عَلَىٰ مَكَانَتِكُمْ إِنِّى عَـٰمِلٌۭ ۖ فَسَوْفَ تَعْلَمُونَ ﴿٣٩﴾

ئەی پێغەمبەر- بڵێ: ئەی گەلەکەم لەسەر ئەو ڕێچکە وڕێبازەی لە شیرک وھاوەڵ بڕیاردان پێی ڕازین کار وکردەوەی خۆتان بکەن، وە منیش کار لەسەر ئەوە دەکەم کە پەروەردگارم فەرمانی پێکردووم پێی، لە بانگەواز ویەکخواپەرستی وئیخلاس ودڵسۆزی لەپەرستندا بۆی، جا لە مەودوا سەرەنجامی ھەریەک لەو رێگانەش دەزانن. من يأ تيه عذاب يخزيه ويحل عليه عذاب م قيم

مَن يَأْتِيهِ عَذَابٌۭ يُخْزِيهِ وَيَحِلُّ عَلَيْهِ عَذَابٌۭ مُّقِيمٌ ﴿٤٠﴾

جا لەمەودا دەزانن کێ دووچاری سزا دەبێت لە دونیا وزەلیل وڕسوای دەکات، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا سزایەکی ھەمیشەیی بێ بڕانەوە چاوەڕوانیەتی

إِنَّآ أَنزَلْنَا عَلَيْكَ ٱلْكِتَـٰبَ لِلنَّاسِ بِٱلْحَقِّ ۖ فَمَنِ ٱهْتَدَىٰ فَلِنَفْسِهِۦ ۖ وَمَن ضَلَّ فَإِنَّمَا يَضِلُّ عَلَيْهَا ۖ وَمَآ أَنتَ عَلَيْهِم بِوَكِيلٍ ﴿٤١﴾

بوكيل - ئەی پێغەمبەر- بێگومان ئێمە قورئانمان بۆ سەر تۆ دابەزاندووە، تاوەکو ترسێنەری خەڵکی بێت بەھەق وڕاستی، جا ھەر کەسێک ڕێگای ھیدایەت بگرێتەبەر ئەوە سوودی ھیدایەت وەرگرتنەکەی بۆ خۆیەتی، واللە تەعالا ھیچ سوودێک لەو ھیدایەت وەگرتنەی ئەوان وەرناگرێت، چونکە ئەو پێویستی بەوە نییە، وە ھەر کەسیش گومڕاببێت زیانی گومڕابوونەکەی بۆ خۆیەتی، واللە تەعالا ھیچ زیانێک لە گومڕابوونی ئەو ناکات، وە تۆ ئەی پێغەمبەر ڕانەسپێرراوی لەسەر ئەوان تاوەکو ناچاریان بکەیت بەھیدایەت وەرگرتن، تۆ تەنھا ئەوەت لەسەرە ئەوەی فەرمانت پێکراوە پێیان بگەیەنیت

ٱللَّهُ يَتَوَفَّى ٱلْأَنفُسَ حِينَ مَوْتِهَا وَٱلَّتِى لَمْ تَمُتْ فِى مَنَامِهَا ۖ فَيُمْسِكُ ٱلَّتِى قَضَىٰ عَلَيْهَا ٱلْمَوْتَ وَيُرْسِلُ ٱلْأُخْرَىٰٓ إِلَىٰٓ أَجَلٍۢ مُّسَمًّى ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَـٰتٍۢ لِّقَوْمٍۢ يَتَفَكَّرُونَ ﴿٤٢﴾

کاتێك ئەو کاتەی بۆیان دیاریکراوە کۆتایی ھات اللە تەعالا گیانیان دەکێشێت، وە گیانی ئەو کەسەیش دەکێشێت کە لەکاتی نوستندا نەمردووە، ئەوەی بڕیاری مردنی بەسەردا دراوە دەیگرێت، وە ئەوەیشی بڕیاری مردنی بەسەردا نەدراوە بەرەڵای دەکات تا ئەو کاتەی لە عیلم وزانیاری خۆیدا بۆی دیاریکراوە، بێگومان لەم گیان کێشان وبەرەڵاکردن ومردن وژیانەوەدا بەڵگە ونیشانە گەلێکی زۆر ھەن بۆ کەسانێک بیر بکەنەوە لەوەی ئەو زاتە بەرز وپیرۆزەی ئەم توانایەی ھەیە دەسەڵاتیشی ھەیە لەسەر زیندووکردنەوەیان دوای مردن بۆ حساب ولێپرسینەوە لەگەڵ کردن

أَمِ ٱتَّخَذُوا۟ مِن دُونِ ٱللَّهِ شُفَعَآءَ ۚ قُلْ أَوَلَوْ كَانُوا۟ لَا يَمْلِكُونَ شَيْـًۭٔا وَلَا يَعْقِلُونَ ﴿٤٣﴾

بتپەرست وموشریکەکان بتەکانیان کردوەتە تکاکار وشەفاعەتکار بەگومانی ئەوەی گوایە بتوانن بەبێ اللە تەعالا سوود وقازانجیان پێ بگەیەنن، - ئەی پێغەمبەر- پێیان بڵێ: ئایا ئەوانە دەکەنە تکاکار وشەفاعەتکاری خۆتان تەنانەت ئەگەر نەتوانن سوود وقازانج بە ئێوە وخۆیشیان بگەیەنن، وە نەتوانن بیریش بکەنەوە، ئەوانە شتانێکی بێ گیان وکەڕن، ناتوانن ھیچ قسەیەک بکەن، وە ناتوانن ھیچ ببیستن وببینن، وە ناتوانن سوود وقازانج بەکەس بگەیەنن

قُل لِّلَّهِ ٱلشَّفَـٰعَةُ جَمِيعًۭا ۖ لَّهُۥ مُلْكُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ ﴿٤٤﴾

ئەی پێغەمبەر - بەو بتپەرست وموشریکانە بڵێ: شەفاعەت وتکاکردن ھەمووی بۆ اللە تەعالایە، ھیچ کەسێک ناتوانێت بەبێ مۆڵەت وئیزن وڕەزامەندی ئەو تکا بۆ ھیچ کەسێک بکات، موڵک ودەسەڵاتی ئاسمانەکان وزەوی ھەمووی ھی اللە تەعالایە، پاشان لە ڕۆژی قیامەتدا گەڕانەوەتان تەنھا بۆ لای ئەوە بۆ لێپرسینەوە لەگەڵ کردن وپاداشت وتۆڵە وەرگرتنەوە، پاداشتی چاکەکارانتان دەداتەوە، وە تۆڵەیش لەخراپەکارانتان دەسێنێت

وَإِذَا ذُكِرَ ٱللَّهُ وَحْدَهُ ٱشْمَأَزَّتْ قُلُوبُ ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِٱلْـَٔاخِرَةِ ۖ وَإِذَا ذُكِرَ ٱلَّذِينَ مِن دُونِهِۦٓ إِذَا هُمْ يَسْتَبْشِرُونَ ﴿٤٥﴾

ئەگەر تەنھا یادی اللە تەعالا کرا ئەوا دڵی بتپەرست وموشریکەکان، ئەوانەی باوەڕیان بە ڕۆژی دوایی نییە، لە زیندووبونەوە وحیساب ولێپرسینەوە وپاداشت دانەوە، دڵیان تەنگ دەبێت، بەڵام ئەگەر باس ویادی ئەو بتانە بکرێت کە لەبری اللە تەعالا دەیانپەرستن شاد ودڵخۆش دەبن. لاپەڕە ٧ لە ١٢ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

قُلِ ٱللَّهُمَّ فَاطِرَ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ عَـٰلِمَ ٱلْغَيْبِ وَٱلشَّهَـٰدَةِ أَنتَ تَحْكُمُ بَيْنَ عِبَادِكَ فِى مَا كَانُوا۟ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ﴿٤٦﴾

ئەی پێغەمبەر - بڵێ: ئەی خوایە، ئەی بەدیھێنەری ئاسمانەکان وزەوی، ئەی زانا وئاگادار بەوەی شاراوەیە وبەوەیشی دیار وئاشکرایە، ھیچ شتێکت لا نھێنی و شاراوە نییە، تەنھا تۆی لە ڕۆژی قیامەتدا بڕیار دەدەیت لە نێوان بەندەکانتدا دەربارەی ئەو شتانەی ناکۆک وجیاواز بوون لەسەری لە دونیادا، ھەق وڕاستی، لەباتڵ و ناھەقی، بەختەوەر لەڕەنجەڕۆ لەیەک جیا دەکەیتەوە

وَلَوْ أَنَّ لِلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ مَا فِى ٱلْأَرْضِ جَمِيعًۭا وَمِثْلَهُۥ مَعَهُۥ لَٱفْتَدَوْا۟ بِهِۦ مِن سُوٓءِ ٱلْعَذَابِ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ ۚ وَبَدَا لَهُم مِّنَ ٱللَّهِ مَا لَمْ يَكُونُوا۟ يَحْتَسِبُونَ ﴿٤٧﴾

ئەگەر بێتو ئەوانەی بە بتپەرستی وھاوەڵ بڕیاردان وگوناھ وتاوان کردن ستەمیان لە خۆیان کردووە، ھەرچی لەسەر ڕووی زەوی ھەیانە لەماڵ وسامان وشتی گرانبەھا ئەوا خەرجیان دەکرد ودەیاندا؛ تاوەکو لەو سزا سەختەی لەپاش مردن بینیویانە ڕزگاریان بێت، بەڵام ناتوانن ئەوە بکەن، گریمان ئەگەر ئەوەشیان ھەبوو، وە لەو پێناوەیشدا خەرجیان کرد بەڵام لێیان وەرناگیرێت، وە اللە تەعالا سەرجەم ئەو سزایانەیان پیشان دەدا کە پێشتر حیسابیان بۆ نەکردبوو، وە بەخەیاڵیشیاندا نەھاتبوو. وبدا لهم سئات ما كسبوا وحاق بهم م اكانوا به يستهزءون

وَبَدَا لَهُمْ سَيِّـَٔاتُ مَا كَسَبُوا۟ وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُوا۟ بِهِۦ يَسْتَهْزِءُونَ ﴿٤٨﴾

کردەوە خراپەکانیان لە بتپەرستی وشیرک وگوناھ وتاوان بۆ دەردەکەوێت کە ئەنجامیان داوە، وە ئەو سزایەشی لەدونیا پێی دەترسێنران لەھەموو لایەکەوە دەوریان دەدات ودەیانگرێتەوە. ر

فَإِذَا مَسَّ ٱلْإِنسَـٰنَ ضُرٌّۭ دَعَانَا ثُمَّ إِذَا خَوَّلْنَـٰهُ نِعْمَةًۭ مِّنَّا قَالَ إِنَّمَآ أُوتِيتُهُۥ عَلَىٰ عِلْمٍۭ ۚ بَلْ هِىَ فِتْنَةٌۭ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ ﴿٤٩﴾

يعلمون کاتێک مرۆڤی بێباوەڕ دووچاری نەخۆشی وھەژاری ونەھامەتی وھاوشێوەکانی دەبێتەوە، لێمان دەپاڕێتەوە تاوەکو ئەوەی دووچاری بووە ھەڵگرین لەسەری ونەیھێڵین، وە پاشان کاتێک ناز ونیعمەتێکمان پێ بەخشی لەلەش ساغی وسەروەت وسامان ھەر بەم بێباوەڕە دەڵێت: بێگومان ئەمە اللە تەعالا بەزانیاری ولێھاتوویی خۆم پێی داوم و شایانی ئەو نیعمەت وبەخششانەی ئەوم، لەڕاستیدا ئەمە تەنھا بۆ پەلکێش کردن وتاقیکردنەوەیەتی، بەڵام زۆربەی بێباوەڕان ئەمە نازانن، بەڵکو بە بەخشینی ناز و نینعمەتەکانی اللە تەعالا لەخۆبایی دەبن

قَدْ قَالَهَا ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَمَآ أَغْنَىٰ عَنْهُم مَّا كَانُوا۟ يَكْسِبُونَ ﴿٥٠﴾

ئەمەی ئەم بێباوەڕ دەیڵێت، بێباوەڕانی تری پێش ئەمانیش ھەر ئەمەیان دەوتەوە، کەچی کاتێک سزای اللە تەعالا ھات ئەوەی بەدەستیان ھێنابوو لە سەروەت وسامان و پلە وپایەی دونیا ھیچ سوودێکی پێ نەگەیاندن

فَأَصَابَهُمْ سَيِّـَٔاتُ مَا كَسَبُوا۟ ۚ وَٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ مِنْ هَـٰٓؤُلَآءِ سَيُصِيبُهُمْ سَيِّـَٔاتُ مَا كَسَبُوا۟ وَمَا هُم بِمُعْجِزِينَ ﴿٥١﴾

بۆیە سزای کردەوە خراپەکانی خۆیان لە بتپەرستی وشیرک وگوناھ وتاوان تووش بوو، ئەم بێباوەڕانەی ئێستاش کە بە بتپەرستی وھاوەڵ بڕیاردان وگوناھ وتاوان ستەمیان لە خۆیان کردووە سزای کردەوە خراپەکانی خۆیان وەک ئەوانەی پێشوو تووش دەبێتەوە وئەیانگرێتەوە، ھەرگیز لەدەستی اللە تەعالا ڕزگاریان نابێت

أَوَلَمْ يَعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ يَبْسُطُ ٱلرِّزْقَ لِمَن يَشَآءُ وَيَقْدِرُ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَـٰتٍۢ لِّقَوْمٍۢ يُؤْمِنُونَ ﴿٥٢﴾

ئایا ئەو بتپەرست وموشریکانە ھەر ئەوەیان وت کە پێشتر وتبویان، وە نازانن کە اللە تەعالا ڕزق وڕۆزی خۆی فراوان دەکات بۆ ھەر کەسێک کە خۆی ویستی لەسەر بێت بۆ ئەوەی تاقی بکاتەوە، ئایا شوکر وسوپاسی دەکات یان ناشکوری دەبێت؟! وە کەمیشی دەکاتەوە بۆ ھەرکەسێک خۆی بیەوێت تاوەکو تاقی بکاتەوە، ئایا ئارام دەگرێت لەسەری یاخود ناڕەزایی دەردەبڕێت لەبەرامبەر قەدەری اللە تەعالادا؟! بێگومان ئەوەی باسکرا لە فراوانکردنی ڕزق وڕۆزی وکەمکردنەوەی بەڵگە ونیشانەن لەسەر دەسەڵاتی اللە تەعالا بۆ کەسانێک باوەڕیان ھەبێت، چونکە ئەوان سوود وەردەگرن لە بەڵگە ونیشانەکانی ئەو، بەڵام بێباوەڕان بەسەریدا ڕادەبوورن وپشتی تێ دەکەن. لاپەڕە ٨ لە ١٢ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

۞ قُلْ يَـٰعِبَادِىَ ٱلَّذِينَ أَسْرَفُوا۟ عَلَىٰٓ أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا۟ مِن رَّحْمَةِ ٱللَّهِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يَغْفِرُ ٱلذُّنُوبَ جَمِيعًا ۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلْغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ ﴿٥٣﴾

ئەی پێغەمبەر - بەو بەندانەم بڵێ کە ئیسراف وزیادەڕۆییان کردووە لە بتپەرستی وشیرک وگوناھ وتاوان وڕۆچوون تێیدا، لە ڕەحم وبەزەیی اللە تەعالا بێ ھێوا و نائومێد مەبن، بێگومان اللە تەعالا لەھەموو گوناھ وتاوانی ئەو کەسانە خۆش دەبێت کە تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆ لای، بەڕاستی ھەر ئەو لێخۆشبووی گوناھی تەوبەکارانە، وە بەڕەحم وبەزەییە بەرامبەریان

وَأَنِيبُوٓا۟ إِلَىٰ رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا۟ لَهُۥ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ ٱلْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ ﴿٥٤﴾

بە تەوبەکردن وکار وکردەوەی چاکەوە بگەڕێنەوە بۆ لای پەروەردگارتان، وە ملکەچی فەرمانەکانی بن، پێش ئەوەی لە ڕۆژی قیامەتدا سزاکەی بێتە سەرتان، پاشان کەس نەبێت لە بت وکەسوکارتان بێت بەدەمتانەوە وڕزگارتان کات لە سزای سەختی ئەو ڕۆژە

وَٱتَّبِعُوٓا۟ أَحْسَنَ مَآ أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ ٱلْعَذَابُ بَغْتَةًۭ وَأَنتُمْ لَا تَشْعُرُونَ ﴿٥٥﴾

شوێن ئەو قورئانە بکەون کە باشترین شتە پەروەردگارتان ناردبێتیە خوارەوە بۆ پێغەمبەرەکەی، کار بە فەرمانەکانی بکەن ودووریش بکەونەوە لە ڕێگری و قەدەغەکراوەکانی، پێش ئەوەی لەپڕ سزاتان بۆ بێت وئێوەیش پێی نەزانن، خۆتانی بۆ ئامادە بکەن بە تەوبە کردن وگەڕانەوە بۆ لای

أَن تَقُولَ نَفْسٌۭ يَـٰحَسْرَتَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّطتُ فِى جَنۢبِ ٱللَّهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ ٱلسَّـٰخِرِينَ ﴿٥٦﴾

گوێڕایەڵی پەروەردگارتان بن وبگەڕێنەوە بۆ لای لەترسی ئەوەی نەوەک کەسێک لە ڕۆژی قیامەتدا پەشیمان بێتەوە وبڵێت: ئای ھاوار بۆ من، ڕەنجەڕۆ خۆم چیم کرد بەخۆم، لەوەی کەمتەرخەمیم کرد لە بەجێھێنانی فەرمانەکانی پەروەردگار بەوەی بێباوەڕ بووم پێی وڕۆچوو بووم لەگوناھ وتاواندا، ھەرچەندە لە دونیادا لەوانە بووم کە گاڵتەم بە خەڵکانی باوەڕدار وخواناس دەکرد

أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ ٱللَّهَ هَدَىٰنِى لَكُنتُ مِنَ ٱلْمُتَّقِينَ ﴿٥٧﴾

یان بەڵگە بە قەدەر دەھێنێتەوە ودەڵێت: ئەگەر اللە سەرکەوتووی بکردمایە وھیدایەتی بدامایە ئەوا منیش لە خواناسان دەەبووم، فەرمانەکانم بەجێ دەھێنا ودوور دەکەوتمەوە لە ڕێگرییەکانی

أَوْ تَقُولَ حِينَ تَرَى ٱلْعَذَابَ لَوْ أَنَّ لِى كَرَّةًۭ فَأَكُونَ مِنَ ٱلْمُحْسِنِينَ ﴿٥٨﴾

یان کاتێک سزای دۆزەخ دەبینێت ئاوات دەخوازێت ودەڵێت: ئەگەر جارێکی تر بگەڕامایەتەوە بۆ دونیا ئەوا تەوبەم دەکرد ودەگەڕامەوە بۆ لای اللە تەعالا، وە لە چاکەکاران دەبووم

بَلَىٰ قَدْ جَآءَتْكَ ءَايَـٰتِى فَكَذَّبْتَ بِهَا وَٱسْتَكْبَرْتَ وَكُنتَ مِنَ ٱلْكَـٰفِرِينَ ﴿٥٩﴾

ھیچی وانیە وڕاست ناکەیت کە ئاوات دەخوازیت لەسەر ھیدایەت بوویتایە، بەدڵنیاییەوە ئایەت ونیشانەکانی منت بۆ ھات، کەچی باوەڕت پێ نەکرد وبەدرۆت زانی و خۆت لەوە بە گەورەتر زانی کەشوێنیان بکەویت، تۆ لەو کەسانە بوویت کە باوەڕت بە اللە تەعالا وئایەت ونیشانە وپێغەمبەرەکەی نەبوو

وَيَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ تَرَى ٱلَّذِينَ كَذَبُوا۟ عَلَى ٱللَّهِ وُجُوهُهُم مُّسْوَدَّةٌ ۚ أَلَيْسَ فِى جَهَنَّمَ مَثْوًۭى لِّلْمُتَكَبِّرِينَ ﴿٦٠﴾

لە ڕۆژی قیامەتدا ئەو کەسانە دەبینیت کە باوەڕیان بە اللە تەعالا نەبوو، ھاوەڵیان بۆ دادەنا ومناڵیان بۆ بڕیار دەدا، دەیانبینیت ڕوویان ڕەش بووە، وەک نیشانەیەک بۆ بەدبەخەتی وچارە ڕەشییان، ئایا لە دۆزەخدا جێگایەک نییە بۆ ئەوانەی خۆیان بەگەورە دەزانی لەوەی باوەڕ بە اللە تەعالا وپێغەمبەرەکەی بھێنن؟! بەڵێ بەدڵنیاییەوە لە دۆزەخدا جێگایەک ھەیە بۆ مانەوەیان. لاپەڕە ٩ لە ١٢ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَيُنَجِّى ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ٱتَّقَوْا۟ بِمَفَازَتِهِمْ لَا يَمَسُّهُمُ ٱلسُّوٓءُ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ ﴿٦١﴾

ئەوانەی لە پەروەردگاریان ترساون، فەرمانەکانی ئەویان بەجێھێناوە ودوور کەوتونەتەوە لە ڕێگرییەکانی، اللە تەعالا سەرکەوتوویان دەکات وڕزگاریان دەکات لە ئاگری دۆزەخ ودەیانخاتە بەھەشتەوە، وە ھیچ سزا وخراپەیەک توخنیان ناکەوێت، وە خەم وخەفەتیش ناخۆن لەوەی لە دونیا لە دەستیان چووە

ٱللَّهُ خَـٰلِقُ كُلِّ شَىْءٍۢ ۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ وَكِيلٌۭ ﴿٦٢﴾

اللە تەعالا بەدیھێنەری ھەموو شتێکە، جگە ئەو ھیچ بەدیھێنەرێکی تر بوونی نییە، ئەو پارێزەری ھەموو شتێکە، بەڕێوەبەری کاری ھەموو بەدێھێنراوەکانیەتی وھەر ئەویش ھەڵیان دەەسوڕێنێت

لَّهُۥ مَقَالِيدُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۗ وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِـَٔايَـٰتِ ٱللَّهِ أُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْخَـٰسِرُونَ ﴿٦٣﴾

کلیلی گەنجینەکانی خێر وخۆشی لە ئاسمانەکان وزەوی ھەر ھەمووی بەدەستی اللە تەعالایە، دەیبەخشێت بەو کەسەی خۆی بیەوێت، وە دەیشیگرێتەوە لەو کەسەی خۆی بیەوێت، ئەوانەیشی بێباوەڕ بوون بەنیشانە وئایەتەکانی اللە تەعالا ھەر ئەوانە خەسارۆمەندن، چونکە لە ژیانی دونیا بێ بەش بوون لە باوەڕھێنان، وە لە ڕۆژی دواییشدا بەھەتا ھەتایی دەچنە ناو ئاگری دۆزەخەوە

قُلْ أَفَغَيْرَ ٱللَّهِ تَأْمُرُوٓنِّىٓ أَعْبُدُ أَيُّهَا ٱلْجَـٰهِلُونَ ﴿٦٤﴾

ئەی پێغەمبەر - بەو بتپەرست وموشریکانە بڵێ کە دەیانویست بتەکانی ئەوان بپەرستیت: ئەی نەفامینە ئایا فەرمانم پێ دەکەن جگە اللە تەعالا خوایەکی تر بپەرستم؟! ھیچ کەسێکی تر جگە لە اللە تەعالا شایستەی پەرستن نییە، بۆیە منیش جگە ئەو کەسی تر ناپەرستم

وَلَقَدْ أُوحِىَ إِلَيْكَ وَإِلَى ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِكَ لَئِنْ أَشْرَكْتَ لَيَحْبَطَنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكُونَنَّ مِنَ ٱلْخَـٰسِرِينَ ﴿٦٥﴾

ئەی پێغەمبەر - بێگومان اللە تەعالا وەحی بۆ تۆ وپێغەمبەرانی پێش تۆیش کرد: ئەگەر لەگەڵ اللە تەعالا کەسێکی تر بپەرستیت ئەوا پاداشتی ھەموو کار وکردەوە چاکەکانت پووچەڵ دەبێتەوە، وە خەسارۆمەندی دونیا دەبیت وئاینەکەت دەدۆڕێنیت، وە لە ڕۆژی دوایییشدا سزای سەخت چاوەڕوانتە

بَلِ ٱللَّهَ فَٱعْبُدْ وَكُن مِّنَ ٱلشَّـٰكِرِينَ ﴿٦٦﴾

کەواتە ئەی پێغەمبەر تەنھا اللە تەعالا بپەرستە، وە ھیچ شەریک وھاوەڵی بۆ بڕیار مەدە، وە لەوانەبە کە شوکر وسوپاسی نیعمەتەکانی اللە تەعالا دەکەن

وَمَا قَدَرُوا۟ ٱللَّهَ حَقَّ قَدْرِهِۦ وَٱلْأَرْضُ جَمِيعًۭا قَبْضَتُهُۥ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ وَٱلسَّمَـٰوَٰتُ مَطْوِيَّـٰتٌۢ بِيَمِينِهِۦ ۚ سُبْحَـٰنَهُۥ وَتَعَـٰلَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ ﴿٦٧﴾

عما يشركون بتپەرست وموشریکەکان بەو شێوەیەی شایستەی اللە تەعالایە زاتی بەرز وپیرۆزی ئەویان بە گەورە نەزانیوە، بەوەی مەخلوق وبەدیھێنراوێکی لا واز ودەسەوسانیان کردووە بە ھاوەڵ وشەریکی ئەو، وە بێ ئاگا بوون لەوەی توانا ودەسەڵاتی بەسەر ھەموو شتێکدا ھەیە، لە ڕۆژی قیامەتدا ھەموو زەوی بەشاخ وداخ ودەرخت ودەریا وڕووبارەکانیشەوە لە چنگی ئەودایە، وە ھەر حەوت ئاسمانەکەیش بەدەستی ڕاستی دەپێچێتەوە، پاکوبێگەردی بۆ اللە تەعالا لەوەی بتپەرست وموشریکەکان لەھەقی ئەودا دەیڵێن وباوەڕیان پێیەتی

وَنُفِخَ فِى ٱلصُّورِ فَصَعِقَ مَن فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَمَن فِى ٱلْأَرْضِ إِلَّا مَن شَآءَ ٱللَّهُ ۖ ثُمَّ نُفِخَ فِيهِ أُخْرَىٰ فَإِذَا هُمْ قِيَامٌۭ يَنظُرُونَ ﴿٦٨﴾

قيام ينظرون ئەو ڕۆژەی ئەو فریشتەیەی ڕاسپێرراو بە فووکردن بە کەڕەنادا فوو دەکات پێیدا وھەرچی لە ئاسمانەکان وزەویدا ھەیە دەمرن، ئیللا ئەوە نەبێت خوای گەورە ویستی لاپەڕە ١٠ لە ١٢ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر لەسەر هەبێت ونەمرێت، پاشان جارێکی تر بۆ زیندووبونەوە فووی پێدا ئەکاتەوە وھەموو لە گۆڕەکانیان زیندوو دەبنەوە وھەڵدەسنەوە وچاوەڕوان دەکەن اللە تەعالا چیان لە گەڵدا بکات

وَأَشْرَقَتِ ٱلْأَرْضُ بِنُورِ رَبِّهَا وَوُضِعَ ٱلْكِتَـٰبُ وَجِا۟ىٓءَ بِٱلنَّبِيِّـۧنَ وَٱلشُّهَدَآءِ وَقُضِىَ بَيْنَهُم بِٱلْحَقِّ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ ﴿٦٩﴾

لە ڕۆژی قیامەتدا زەوی ڕووناک دەبێتەوە کاتێک پەروەردگاری بەعیززەت ودەسەڵات دەردەکەوێت بۆ جیاکردنەوە ولێپرسینەوەی بەندەکان، جا پەرتووک وپەڕاوی کردەوەی خەڵکی دائەنرێت وبڵاو دەکرێتەوە، وە پێغەمبەران دەھێنرێن، پاشان ئوممەتی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) دەھێنرێت تاوەکو شاھیدی بدات بۆ پێغەمبەران لەسەر ئوممەتەکانیان، اللە تەعالایش بەشێوەیەکی دادگەرانە بڕیار وحوکم دەدات لە نێوان ھەموواندا، ئەوان لەو ڕۆژەدا زوڵم وستەمیان لێ ناکرێت، ھیچ مرۆڤێک گوناھ وتاوان وخراپەیەکی بۆ زیاد ناکرێت، لەھەمان کاتدا چاکە وحەسەناتێکیشی لێ کەم ناکرێتەوە. ووفيت كل نفس ما عملت وهوأعلم بما يفعلون

وَوُفِّيَتْ كُلُّ نَفْسٍۢ مَّا عَمِلَتْ وَهُوَ أَعْلَمُ بِمَا يَفْعَلُونَ ﴿٧٠﴾

اللە تەعالا پاداشتی ھەموو کەسێک تەواو ئەکات، جا چاکە وخێری ئەنجام دابێت یان شەڕ وخراپە، وە اللە تەعالا زانا وئاگادارە بەوەی ئەنجامی دەدەن، ھیچ شتێکی لا شاراوە ونھێنی نییە لەکار وکردەوەی چاکە وخراپیان، لەو ڕۆژەدا پاداشتی ھەموو کار کردەوەکانیان دەداتەوە

وَسِيقَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ إِلَىٰ جَهَنَّمَ زُمَرًا ۖ حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءُوهَا فُتِحَتْ أَبْوَٰبُهَا وَقَالَ لَهُمْ خَزَنَتُهَآ أَلَمْ يَأْتِكُمْ رُسُلٌۭ مِّنكُمْ يَتْلُونَ عَلَيْكُمْ ءَايَـٰتِ رَبِّكُمْ وَيُنذِرُونَكُمْ لِقَآءَ يَوْمِكُمْ هَـٰذَا ۚ قَالُوا۟ بَلَىٰ وَلَـٰكِنْ حَقَّتْ كَلِمَةُ ٱلْعَذَابِ عَلَى ٱلْكَـٰفِرِينَ ﴿٧١﴾

ى فریشتەکان بەفەرمانی اللە تەعالا دەستە دەستە وکۆمەڵ کۆمەڵ بێباوەڕان بە زەلیلی وڕیسوایی ڕاپێچی دۆزەخ دەکەن، تا کاتێک دەگەنە لای ئاگری دۆزەخ لەپڕ فریشتە ڕاسپێرراوەکان بەکردنەوەی دەرگای دۆزەخ دەرگاکانیان بەسەردا دەکەنەوە، بەسەرزەنشت ولۆمە کردنەوە پێشوازیان لێدەکەن وپێیان دەڵێن: ئایا ھەر لەخۆتان پێغەمبەرانتان بۆ نەھات وئایەت ونیشانەکانی پەروەردگارتانیان بۆ نەخوێندنەوە، وە نەیان ترساندن لەگەیشتن بەم ڕۆژە، کەچی سزایەکی سەختی تێدایە؟! بێباوەڕان دان دەنێن بەھەڵە و گوناھ وتاوانیاندا، وە دەڵێن: بەڵێ ھەموو ئەوانە بوون وڕاستن، بەڵام وشە وفەرمانی اللە تەعالا بەسزادان بەسەر بێباوەڕاندا پێویست بوو، وە ئێمەیش بێباوەڕ بووین

قِيلَ ٱدْخُلُوٓا۟ أَبْوَٰبَ جَهَنَّمَ خَـٰلِدِينَ فِيهَا ۖ فَبِئْسَ مَثْوَى ٱلْمُتَكَبِّرِينَ ﴿٧٢﴾

بەسوکایەتی پێکردنەوە، وە بۆ جێگیرکردنی ڕەحمەتی اللە تەعالا، وە دەرنەچوونیان لە ئاگر پێیان دەوترێت: لە دەرگاکانی دۆزەخەوە بچنە ناویەوە، وە بەھەمیشەیی تێدا بمێننەوە، کە خراپترین شوێنی مانەوەی ئەو کەسانەیە کە لە دونیادا خۆیان بەگەورە دەزانی لەئاست پەرستن وگوێڕایەڵی کردنی اللە تەعالا

وَسِيقَ ٱلَّذِينَ ٱتَّقَوْا۟ رَبَّهُمْ إِلَى ٱلْجَنَّةِ زُمَرًا ۖ حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءُوهَا وَفُتِحَتْ أَبْوَٰبُهَا وَقَالَ لَهُمْ خَزَنَتُهَا سَلَـٰمٌ عَلَيْكُمْ طِبْتُمْ فَٱدْخُلُوهَا خَـٰلِدِينَ ﴿٧٣﴾

وە ئەو کەسانەیش خواناس بوون ولەپەروەردگاریان ترساوون وفەرمانەکانی اللە تەعالایان بەجێ دەھێنا ولە ڕێگرییەکانی دوور دەکەوتنەوە فریشتەکان بەھێمنی و لەسەرخۆیی دەستە دەستە وکۆمەڵ کۆمەڵ بەڕێزەوە بەڕێیان دەکەن بۆ بەھەشت، تاوەکو دەگەنە لای بەھەشت دەرگاکانیان بۆ دەکرێتەوە، فریشتە ڕاسپێرراو و سەرپەرشتیارەکانی بەھەشت بەخۆشی وشادییەوە پێشوازیان لێدەکەن پێیان دەڵێن: سەلامتان لێ بێت، دوور بن لەھەموو زەرەر وزیان وشتێک پێتان ناخۆشە، دڵ وکار وکردەوەتان پاکو خاوێن بوو، بۆیە بۆ ھەمیشەیی بڕۆنە بەھەشتەوە

وَقَالُوا۟ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ٱلَّذِى صَدَقَنَا وَعْدَهُۥ وَأَوْرَثَنَا ٱلْأَرْضَ نَتَبَوَّأُ مِنَ ٱلْجَنَّةِ حَيْثُ نَشَآءُ ۖ فَنِعْمَ أَجْرُ ٱلْعَـٰمِلِينَ ﴿٧٤﴾

باوەڕدارانیش کاتێک چوونە بەھەشتەوە دەڵێن: سوپاس وستایش بۆ اللە تەعالا ئەو وەعد وبەڵێنەی لەسەر زمانی پێغەمبەرانەوە پێی داین ھەر ھەمووی ڕاست دەرچوو، بەڵێنی پێداین کە بمانخاتە بەھەشتەوە، وە بمانکات بە میراتگری زەوی بەھەشت، وە لەو جێگایەیش دەمانەوێت لێی دابەزین، ئەمەش باشترین پاداشتی ئەو چاکەکارانەیە ھەوڵ وکۆششی خۆیاندا وڕەزامەندی پەروەردگاریان بەدەست ھێنا. لاپەڕە ١١ لە ١٢ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَتَرَى ٱلْمَلَـٰٓئِكَةَ حَآفِّينَ مِنْ حَوْلِ ٱلْعَرْشِ يُسَبِّحُونَ بِحَمْدِ رَبِّهِمْ ۖ وَقُضِىَ بَيْنَهُم بِٱلْحَقِّ وَقِيلَ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلْعَـٰلَمِينَ ﴿٧٥﴾

لەو ڕۆژە بینراوەدا فریشتەکان دەوری عەرشی اللە تەعالایان داوە، پاکی وبێگەردی پەروەردگار دەنوێنن لەھەموو ئەو شتانەی شایان بەو نییە ولەو ناوەشێتەوە وبێباوەڕان دەیدەنە پاڵی، اللە تەعالایش بەھەق ودادگەری حوکم وبڕیار لە نێوان گشت بەدیھێنراوەکاندا دەدات، ئەوەی شایانی ڕێزگرتن بێت ڕێزی لێ دەنێت، ئەوەیشی شایانی سزا بێت سزای دەدات، وە دەگوترێت: سوپاس وستایش بۆ پەروەردگاری گشت مەخلوقات لەسەر ئەو بڕیار وحوکمەی کە بەڕەحمەت وبەزەیی خۆی دای بەسەر بەندە باوەڕدارەکانیدا، وە بەعەدل ودادگەری خۆیشی سزای بەندە بێباوەڕەکانیش پێدا. لاپەڕە ١٢ لە ١٢ moc.hgelp

فێربە · الزمر — Az-Zumar

بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن

تەفسیر · 31 زمان