حمٓ ﴿١﴾
(حم) پێشووتر قسە وگفتوگۆ کرا لەسەر تەفسیر ولێکدانەوەی ھاوشێوەی ئەم ئایەتانە لەسەرەتای سورەتی (البقرة) وه
سەرەکی›تەفسیر›غافر (40)
مەککی · 85 ئایەت
حمٓ ﴿١﴾
(حم) پێشووتر قسە وگفتوگۆ کرا لەسەر تەفسیر ولێکدانەوەی ھاوشێوەی ئەم ئایەتانە لەسەرەتای سورەتی (البقرة) وه
تَنزِيلُ ٱلْكِتَـٰبِ مِنَ ٱللَّهِ ٱلْعَزِيزِ ٱلْعَلِيمِ ﴿٢﴾
دابەزاندنی قورئان لەلایەن اللە ی شکۆدارەوە بۆ سەر پێغەمبەرەکەى موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم- ئەو زاتە -سبحانه وتعالى- کە هیچ یەکێک ناتوانێت بەرەنگاری بێتەوە وزاڵ بێت بەرامبەری وزانایە بە بەرژەوەندییەکانى بەندەکانى
غَافِرِ ٱلذَّنۢبِ وَقَابِلِ ٱلتَّوْبِ شَدِيدِ ٱلْعِقَابِ ذِى ٱلطَّوْلِ ۖ لَآ إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ إِلَيْهِ ٱلْمَصِيرُ ﴿٣﴾
ئەو پەروەردگارە لێخۆش بووی تاوانی بەندەکانیەتی، وە گیراکەری تەوبەی ئەو بەندانەیەتی کە تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆ لای، لەھەمان کاتدا سزای توندە بۆ ئەوانەی گوناھبارن وتەوبە ناکەن وناگەڕێنەوە بۆ لای، وە خاوەنی بەخشش وفەزڵ وچاکەیە، جگە لەو ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نییە، لە ڕۆژی قیامەتیشدا ھەموو بەندەکانی ھەر بۆ لای ئەو دەگەڕێنەوە، وە پاداشتی چاکەکارانیان دەداتەوە وتۆڵەیش دەسێنێت لەگوناھبارانیان
مَا يُجَـٰدِلُ فِىٓ ءَايَـٰتِ ٱللَّهِ إِلَّا ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ فَلَا يَغْرُرْكَ تَقَلُّبُهُمْ فِى ٱلْبِلَـٰدِ ﴿٤﴾
ھیچ کەس مشتومڕ ودەمەقاڵێ ناکات سەبارەت بە ئایەتەکانی اللە تەعالا کە بەڵگەن لەسەر تەوحید ویەکخواپەرستی زاتی پیرۆزی ئەو، وە ڕاستگۆیی پێغەمبەرەکانی کەسانێک نەبێت لەبەر خراپی عەقڵ وبیرکردنەوەیان بێباوەڕ بوون بە پەروەردگاریان، جا کەوابێت ئەی پێغەمبەر خەفەت مەخۆ بۆیان، وە گەڕان وھاتوچۆیان لە وڵات و زۆری ڕزق وڕۆزی وناز ونیعمەت بەسەریانەوە فریوت نەدات، مۆڵەت دان وپشتگوێ خستنیان تەنھا بۆ ئەوەیە زیاتر پەلکێشیان بکات وپیلانیان لەدژ بگێڕێت
كَذَّبَتْ قَبْلَهُمْ قَوْمُ نُوحٍۢ وَٱلْأَحْزَابُ مِنۢ بَعْدِهِمْ ۖ وَهَمَّتْ كُلُّ أُمَّةٍۭ بِرَسُولِهِمْ لِيَأْخُذُوهُ ۖ وَجَـٰدَلُوا۟ بِٱلْبَـٰطِلِ لِيُدْحِضُوا۟ بِهِ ٱلْحَقَّ فَأَخَذْتُهُمْ ۖ فَكَيْفَ كَانَ عِقَابِ ﴿٥﴾
پێش ئەوان گەلی نوح بێباوەڕ بوون وپێغەمبەرەکەیان بەدرۆ دانا، وە پێش گەلی نوحیش گەلی عاد وسەمود وگەلی لوط وخەڵکی مەدیەن وفیرعەونیش ھەر ھەموویان بێباوەڕ بوون وشوێن بانگەوازی پێغەمبەرەکانیان نەکەوتن، ھەموو گەل وئوممەتێک لەو ئوممەتانە ویستیان پێغەمبەرەکانیان بگرن وبیانکوژن، وە بەناھەق وبیروباوەڕی پوچەڵەوە مشتومڕ ودەمەقاڵێیان لەگەڵ پێغەمبەرەکانیان کرد، تا بەگومانی خۆیان بەو بیروباوەڕە پوچ وبەتاڵەیان ھەق وڕاستی لەناوبەرن، ئەوە بوو اللە تەعالا گرتنی و لەناوی بردن، جا بیربکەرەوە وتێڕامێنە چۆن سزامدان ولەناوم بردن، بەڕاستی سزایەکی سەخت بوو
وَكَذَٰلِكَ حَقَّتْ كَلِمَتُ رَبِّكَ عَلَى ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ أَنَّهُمْ أَصْحَـٰبُ ٱلنَّارِ ﴿٦﴾
ھەروەک اللە تەعالا حوکم وبڕیاریدا بەسەر ئەو گەل وئوممەتانەی کە باوەڕیان بەو نەھێنا وپێغەمبەرەکانیان بەدرۆ دانا، ئەوا بەھەمان شێوە ئەی پێغەمبەر بڕیاری پەروەردگارت پێویست بوو لەسەر ئەوانەی بێباوەڕ بوون کە ئەوان لەھاوەڵانی ئاگری دۆزەخن
ٱلَّذِينَ يَحْمِلُونَ ٱلْعَرْشَ وَمَنْ حَوْلَهُۥ يُسَبِّحُونَ بِحَمْدِ رَبِّهِمْ وَيُؤْمِنُونَ بِهِۦ وَيَسْتَغْفِرُونَ لِلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ رَبَّنَا وَسِعْتَ كُلَّ شَىْءٍۢ رَّحْمَةًۭ وَعِلْمًۭا فَٱغْفِرْ لِلَّذِينَ تَابُوا۟ وَٱتَّبَعُوا۟ سَبِيلَكَ وَقِهِمْ عَذَابَ ٱلْجَحِيمِ ﴿٧﴾
ئەی پێغەمبەر- ئەو فریشتانەی عەرشی پەروەردگارتیان ھەڵگرتووە، لەگەڵ ئەو فریشتانەیش لە دەوری عەرشن، اللە تەعالا بەپاکو بێگەرد ڕادەگرن لەھەموو کەم وکورتی وشتێک کە شایستەی ئەو نەبێت، وە باوەڕیان پێیەتی، وە داوای لێخۆشبوون بۆ باوەڕداران دەکەن، وە لەنزاکانیاندا لە اللە تەعالا دەپارێنەوە ودەڵێن: ئەی پەروەردگارمان زانست وزانیاری وڕەحمەت وبەزەیی تۆ ھەموو شتێکی گرتوەتەوە، دەی کەوایە لەوانە خۆشبە کە تەوبەیان کردووە لە گوناھەکانیان وگەڕاونەتەوە بۆلای تۆ، وە شوێن لاپەڕە ١ لە ١٢ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر ئاینەکەی تۆ کەوتوون، ھەروەھا بیان پارێزە لەسزای ئاگری دۆزەخ
رَبَّنَا وَأَدْخِلْهُمْ جَنَّـٰتِ عَدْنٍ ٱلَّتِى وَعَدتَّهُمْ وَمَن صَلَحَ مِنْ ءَابَآئِهِمْ وَأَزْوَٰجِهِمْ وَذُرِّيَّـٰتِهِمْ ۚ إِنَّكَ أَنتَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ ﴿٨﴾
فریشتەکان دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان باوەڕداران بخە ناو ئەو بەھەشتە ھەتا ھەتاییەی کە بەڵێنت پێدابوون کە بەھەمیشەیی تێیدابن، ھەروەھا باب وباپیران وھاوسەران و نەوەکانیشان ئەوانەیان کە صاڵح وچاکن لەگەڵ ئەواندا بخەرە بەھەشتەوە، بێگومان تۆ زۆر بەدەسەڵاتی ھیچ کەسێک ناتوانێت زاڵ بێت بەسەرتدا، وە زۆریش دانا و کاربەجێیت لەئەندازەگیری وبەڕێوەبردندا
وَقِهِمُ ٱلسَّيِّـَٔاتِ ۚ وَمَن تَقِ ٱلسَّيِّـَٔاتِ يَوْمَئِذٍۢ فَقَدْ رَحِمْتَهُۥ ۚ وَذَٰلِكَ هُوَ ٱلْفَوْزُ ٱلْعَظِيمُ ﴿٩﴾
وە بیانپارێزە لە سزای گوناھ وتاوان وخراپەکانیان، ھەر کەسێک لە ڕۆژی قیامەتدا تۆ بیپارێزیت لەسزای تاوان وخراپەکانی ئەوە بەدڵنیاییەوە بەزەییت پێیدا ھاتووەتەوە و ڕەحمت پێکردووە، ئەوەش پاراستنە لە سزای دۆزەخ وبەزەیی پێداھاتنەوەیە بەچوونە بەھەشت، بەڕاستی ئا ئەوە سەرکەوتن وبردنەوەیە، ھیچ سەرکەوتن وبردنەوەیەک ھاوتاو ھاوشێوەی ئەو نییە
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ يُنَادَوْنَ لَمَقْتُ ٱللَّهِ أَكْبَرُ مِن مَّقْتِكُمْ أَنفُسَكُمْ إِذْ تُدْعَوْنَ إِلَى ٱلْإِيمَـٰنِ فَتَكْفُرُونَ ﴿١٠﴾
بێگومان ئەوانەی بێباوەڕ بوون بە اللە تەعالا وپێغەمبەرەکانی لە ڕۆژی قیامەتدا کاتێک دەچنە ناو ئاگری دۆزەخ وڕقیان لەخۆیان ھەڵدەستێ ونەفرین لەخۆیان دەکەن بانگ دەکرێن وپێیان دەوترێت: ڕق وخەشم وقینی اللە تەعالا زۆر زیاترە لە ڕق وخەشم وقینتان لەیەکتری، کاتێک لەدونیا بانگکران بۆ باوەڕھێنان بە اللە تەعالا کەچی باوەڕتان نەھێنا وکافر بوون پێی، وە لەگەڵ ئەودا چەند خوایەکی ترتان بۆ خۆتان دانا
قَالُوا۟ رَبَّنَآ أَمَتَّنَا ٱثْنَتَيْنِ وَأَحْيَيْتَنَا ٱثْنَتَيْنِ فَٱعْتَرَفْنَا بِذُنُوبِنَا فَهَلْ إِلَىٰ خُرُوجٍۢ مِّن سَبِيلٍۢ ﴿١١﴾
کاتێک دان نان بەگوناھ وتاوان وتەوبەکردن ھیچ سوودێکی نییە، بێباوەڕان دان بە گوناھ وتاوانەکانی خۆیاندا دەنێن ودەڵێن: ئەی پەروەردگارمان دووجار ئێمەت مراند، مردنی یەکەم کاتێک لەنەبوونەوە ئێمەت ھێنایە بوون، مردنی دووەمیش کاتێک بوو ئێمەت بەدیھێنا وپاشان مراندتین، وە دوو جاریش زیندووت کردوینەتەوە جارێک لەنەبوونەوە گیانت بەبەرماندا کرد وژیانت پێ بەخشین، جارێکی تریش لەناو گۆڕەکانمان زیندووت کردینەوە بۆ حساب ولێپرسینەوە لەگەڵ کردن، ئەی پەروەردگار دانمان نا بەو گوناھ وتاوانانەی کردومانن، ئایا ڕێگایەک ھەیە بیگرینەبەر تاوەکو ڕزگارمان ببێت لە ئاگری دۆزەخ، وە جارێکی تر بگەڕێینەوە بۆ ژیانی دونیا تاوەکو کار و کردەوەی چاک بکەین؛ وە تۆمان لێ ڕازی بێت؟!
ذَٰلِكُم بِأَنَّهُۥٓ إِذَا دُعِىَ ٱللَّهُ وَحْدَهُۥ كَفَرْتُمْ ۖ وَإِن يُشْرَكْ بِهِۦ تُؤْمِنُوا۟ ۚ فَٱلْحُكْمُ لِلَّهِ ٱلْعَلِىِّ ٱلْكَبِيرِ ﴿١٢﴾
ئەو سزایەی دەدرێن بەھۆی ئەوەوەیە ئێوە لە دونیادا ئەگەر بانگ بکرانایە بۆ ئەوەی اللە تەعالا بەتاک وتەنھایی بپەرستن ودوور بکەونەوە لە شیرک ھاوەڵ بڕیاردان بۆی، ئەوا باوەڕتان پێی نەدەکرد وھاوەڵتان بۆ دادەنا، ئەگەر ھاوەڵ وشەریکیشی بۆ دابنرایە ئەوا ئێوە باوەڕتان دەکرد، ئێستاش حوکم وبڕیاردان تەنھا بۆ ئەوە، ئەو بەرز وپیرۆزە بەزات وڕێز وقەدر ودەسەڵاتی، لە ھەموو شتێک گەورەترە، ھەموو شتێکیش لەو بچوکترە
هُوَ ٱلَّذِى يُرِيكُمْ ءَايَـٰتِهِۦ وَيُنَزِّلُ لَكُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ رِزْقًۭا ۚ وَمَا يَتَذَكَّرُ إِلَّا مَن يُنِيبُ ﴿١٣﴾
اللە تەعالا ئەو خوایەیە بەڵگە ونیشانە وتوانا ودەسەڵاتی خۆیتان لە گەردون ودەروونی خۆتان پیشان دەدا، بۆ ئەوەی ڕێنومایتان بکات بۆ قودرەت ودەسەڵات وتاک و تەنھایی خۆی، وە لە ئاسمانەوە بارانتان بۆ دەبارێنێت کە بەھۆیەوە ڕزق وڕۆزی وبژێویتان دابین دەکرێت لە ڕووەک وگژ وگیا وکشتوکاڵ وشتی تریش، جا کەسێک بیر لەم بەڵگە ونیشانانە دەکاتەوە کە بەدڵسۆزی گەڕابێتەوە بۆ لای پەروەردگاری
فَٱدْعُوا۟ ٱللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ وَلَوْ كَرِهَ ٱلْكَـٰفِرُونَ ﴿١٤﴾
ئەی باوەڕداران - بەوپەڕی دڵسۆزی وئیخلاص ونیازپاکییەوە گوێڕایەڵی پەروەردگاربن ولێی بپاڕێنەوە، وە ھیچ شتێکیش مەکەن بەشەریک وھاوەڵی، ئەگەرچی بێباوەڕان ئەمەیان پێ ناخۆش بێت وتووڕەشیان بکات. لاپەڕە ٢ لە ١٢ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
رَفِيعُ ٱلدَّرَجَـٰتِ ذُو ٱلْعَرْشِ يُلْقِى ٱلرُّوحَ مِنْ أَمْرِهِۦ عَلَىٰ مَن يَشَآءُ مِنْ عِبَادِهِۦ لِيُنذِرَ يَوْمَ ٱلتَّلَاقِ ﴿١٥﴾
ئەو شایانی ئەوەیە بە دڵسۆزی ونیازپاکییەوە لێی بپاڕرێتەوە وگوێڕایەڵی بکرێت، زاتی پیرۆزی ئەو زۆر بەرز وبڵندە، جیاواز وجودایە لەتەواوی مەخلوقات و بەدێھێنراوەکانی، خاوەنی پەروەردگاری عەرشی گەورەیە، وە بەفەرمانی خۆی وەحی ونیگا دادەبەزێنێت بۆ ھەرکەسێک لەبەندەکانی کە ویستی لێ بێت، تاوەکو بەو وەحی ونیگایە خۆیان وغەیری خۆشیان زیندوو ببنەوە، وە بەندەکانی خوا لە ڕۆژی قیامەت بترسێنن، ئەو ڕۆژەی کە ھەموو خەڵکی سەرەتا وکۆتایی زەوی تێدا بەیەک دەگەن
يَوْمَ هُم بَـٰرِزُونَ ۖ لَا يَخْفَىٰ عَلَى ٱللَّهِ مِنْهُمْ شَىْءٌۭ ۚ لِّمَنِ ٱلْمُلْكُ ٱلْيَوْمَ ۖ لِلَّهِ ٱلْوَٰحِدِ ٱلْقَهَّارِ ﴿١٦﴾
ى لەو ڕۆژەدا خەڵکی لە گۆڕەکانیان دێنە دەرەوە وھەموویان دەردەکەون، وە لە زەوییەکی تەختدا کۆدەکرێنەوە، لەو ڕۆژەدا نەخۆیان ونە کاروکردەوە ونە پاداشتیان، ھیچ شتێک لە اللە تەعالا نھێنی وشاراوە نابێت، پرسیار دەکرێت ودەوترێت: ئەمڕۆ مولک ودەسەڵات بۆ کێیە؟! ھیچ کەس نییە وەڵامم بداتەوە، تەنھا وەڵامێک ھەبێت ئەوەیە: موڵک ودەسەڵات تەنھا بۆ زاتی اللە تەعالایە، تاک وتەنھایە لەزات وسیفات وکرداریدا، زۆر بەدەسەڵات وبەتوانایە ھەموو بەدیھێنراوەکانی گەردنکەچ کردووە بۆ حوکم وبڕیارەکانی خۆی
ٱلْيَوْمَ تُجْزَىٰ كُلُّ نَفْسٍۭ بِمَا كَسَبَتْ ۚ لَا ظُلْمَ ٱلْيَوْمَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَرِيعُ ٱلْحِسَابِ ﴿١٧﴾
ئەمڕۆ کە ڕۆژی قیامەتە ھەموو کەسێک پاداشتی کار وکردەوەکانی دەدرێتەوە ووەریان دەگرێتەوە، ئەگەر چاکی کردبێت پاداشتی باش وچاک وەردەگرێت، خۆ ئەگەر خراپیشی کردبێت ئەوا سزای خراپەکانی وەردەگرێتەوە، ئەمڕۆ زوڵم وستەم لەکەس ناکرێت،؛ چونکە ئەوەی حاکمە وبڕیار دەدات زاتی اللەی دادگەرە، بێگومان اللە تەعالا زۆر بەخێرایی حساب ولێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات، چونکە ئاگاداری کار وکردەوەکانیانە
وَأَنذِرْهُمْ يَوْمَ ٱلْـَٔازِفَةِ إِذِ ٱلْقُلُوبُ لَدَى ٱلْحَنَاجِرِ كَـٰظِمِينَ ۚ مَا لِلظَّـٰلِمِينَ مِنْ حَمِيمٍۢ وَلَا شَفِيعٍۢ يُطَاعُ ﴿١٨﴾
ئەی پێغەمبەر - لە ڕۆژی قیامەت بیانترسێنە، ئەو قیامەتەی کە نزیک بووەتەوە وھەر دێت، ئەوەیشی بێت بێگومان نزیکە، لەتاو ترس وناڕەحەتی ئەو ڕۆژە دڵی بەندەکان بەرز دەبێتەوە تا بەگەرویانەوە دەنوسێت، لەو ڕۆژەدا ھەمووان بێدەنگن وھیچ کەسێک بەبێ ئیزن ومۆڵەتی پەروەردگار ناتوانێت قسە بکات وزاری بجوڵێنێت، ستەمکاران ئەوانەی بە شیرک وھاوەڵ بڕیاردان وگوناھ وتاوان ستەمیان لەخۆیان کردووە لەو ڕۆژەدا نەھاوڕێ وخزمێکی دڵسۆزیان ھەیە، نە تکاکارێکیش لای پەروەردگار تکایان بۆ بکات کە وەڵامی تکاکردنەکەی بدرێتەوە
يَعْلَمُ خَآئِنَةَ ٱلْأَعْيُنِ وَمَا تُخْفِى ٱلصُّدُورُ ﴿١٩﴾
اللە تەعالا ئەو زاتەیە ئاگاداری ناپاکی تەماشاکردنی نھێنی چاوەکانە، وە ئاگادارە ئەوەیش لە دڵەکاندا شاراوەتەوە، ھیچ شتێکی لا نھێنی وشاراوە نییە
وَٱللَّهُ يَقْضِى بِٱلْحَقِّ ۖ وَٱلَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِهِۦ لَا يَقْضُونَ بِشَىْءٍ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْبَصِيرُ ﴿٢٠﴾
اللە تەعالا بەدادگەری وعەدل حوکم وبڕیارەکانی دەدات، ھیچ کەسێک زوڵم وستەمی لێ ناکرێت چاکە وحەسەناتی لێ کەم بکرێتەوە، یان گوناھ وتاوانەکانی بۆ زیاد بکرێت، ئەو بت وخوا درۆینانەیش بتپەرست وموشریکەکان دەیانپەرستن ھیچ حوکم وبڕیار نادەن؛ چونکە خاوەنی ھیچ نین وھیچیان لەتوانادا نییە، بێگومان اللە تەعالا بیسەری قسە وگوفتاری بەندەکانیەتی، وە بینەر وئاگاداری نیەتی کار وکردەوەکانیانە، وە پاداشتی ھەمووشیان دەداتەوە
۞ أَوَلَمْ يَسِيرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ فَيَنظُرُوا۟ كَيْفَ كَانَ عَـٰقِبَةُ ٱلَّذِينَ كَانُوا۟ مِن قَبْلِهِمْ ۚ كَانُوا۟ هُمْ أَشَدَّ مِنْهُمْ قُوَّةًۭ وَءَاثَارًۭا فِى ٱلْأَرْضِ فَأَخَذَهُمُ ٱللَّهُ بِذُنُوبِهِمْ وَمَا كَانَ لَهُم مِّنَ ٱللَّهِ مِن وَاقٍۢ ﴿٢١﴾
ه ئایا ئەو بتپەرست وموشریکانە نەگەڕاون بەسەر زەویدا، وە تەماشای سەرەنجامی ئەو گەل وئوممەتانەی پێش خۆیان نەکردووە کە بێباوەڕ بوون وپێغەمبەرەکانیان بە درۆ زانی، بەڕاستی سەرەنجامێکی خراپیان ھەبوو، بێگومان ئەو ئوممەتانەی پێشووتر بەھێزتر بوون لەمان، سەر زەوییان ئاوەدان کردبووە بەشورا وقەڵا وکۆشکی بەرز وبەھێز کە ئەمان توانای ئەوەیان نییە، کەچی اللە تەعالا بەھۆی گوناھ وتاوانیانەوە لەناوی بردن، وە ھیچ کەسێکیش نەبوو بیان پارێزێت لەتۆڵە وسزای اللە تەعالا. لاپەڕە ٣ لە ١٢ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر ى
ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ كَانَت تَّأْتِيهِمْ رُسُلُهُم بِٱلْبَيِّنَـٰتِ فَكَفَرُوا۟ فَأَخَذَهُمُ ٱللَّهُ ۚ إِنَّهُۥ قَوِىٌّۭ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ ﴿٢٢﴾
ئەوان دووچاری ئەو سزایە بوونەوە، چونکە پێغەمبەرەکان بە بەڵگەی ڕوون وئاشکراوە ھاتن بۆ لایان، کەچی بێباوەڕ بوون بە اللە تەعالا وپێغەمبەرەکانیان بەدرۆ دانا، لەگەڵ ئەو ھەمووە ھێز وتوانایەشیان اللە تەعالا سزای دان ولەناوی بردن، بێگومان زاتی پیرۆزی ئەو زۆر بەھێزە وسزایشی زۆر توندە بۆ بێباوەڕان وئەوانەی پێغەمبەرەکانیان بەدرۆ دانا. ولقد أرسلنا موس بٔايتنا وسلطن م بين
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا مُوسَىٰ بِـَٔايَـٰتِنَا وَسُلْطَـٰنٍۢ مُّبِينٍ ﴿٢٣﴾
بێگومان ئێمە موسامان بە بەڵگە ونیشانە وموعجیزەی ڕوون وئاشکراوە ڕەوانە کرد. إلى فرعون وهمن وقرون فقالوا سحر كذاب
إِلَىٰ فِرْعَوْنَ وَهَـٰمَـٰنَ وَقَـٰرُونَ فَقَالُوا۟ سَـٰحِرٌۭ كَذَّابٌۭ ﴿٢٤﴾
ڕەوانەمان کرد بۆ لای فیرعەون وھامانی وەزیری، وە قارونی خاوەن ماڵ وسامانی دونیا، کاتێک موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) ھات بۆ لایان، ئەوان وتیان: موسا جادوگەرێکی درۆزنە لەوەی بانگەشەی دەکات گوایە پێغەمبەری خوا بێت
فَلَمَّا جَآءَهُم بِٱلْحَقِّ مِنْ عِندِنَا قَالُوا۟ ٱقْتُلُوٓا۟ أَبْنَآءَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مَعَهُۥ وَٱسْتَحْيُوا۟ نِسَآءَهُمْ ۚ وَمَا كَيْدُ ٱلْكَـٰفِرِينَ إِلَّا فِى ضَلَـٰلٍۢ ﴿٢٥﴾
فى ضلل کاتێک موسا بە بەڵگە ڕوون وئاشکراکانەوە ھات بۆ لایان، ئەو بەڵگانەی کە بەڵگە بوون لەسەر ڕاستگۆیی خۆی وپەیامەکەی، فیرعەون پێی وت: کوڕی ئەوانە بکوژن کە لەگەڵ ئەودا باوەڕیان ھێناوە، وەک ئیھانە وسوکایەتی پێکردنیش ئافرەتەکانیان بھێڵنەوە، وە نەخشە وپیلانی بێباوەڕان بەکوشتن وکەمکردنەوەی ژمارە باوەڕداران تەنھا لە وێڵی وگومڕایی وتیاچووندایە
وَقَالَ فِرْعَوْنُ ذَرُونِىٓ أَقْتُلْ مُوسَىٰ وَلْيَدْعُ رَبَّهُۥٓ ۖ إِنِّىٓ أَخَافُ أَن يُبَدِّلَ دِينَكُمْ أَوْ أَن يُظْهِرَ فِى ٱلْأَرْضِ ٱلْفَسَادَ ﴿٢٦﴾
فیرعەون وتی: وازم لێ بھێنن باسزای موسا بدەم وبیکوژم، ئەوسا با ئەو داوا لە خواکەی بکات ونەھێڵێت بیکوژم، من باکم نییە لەوەی ھاوار لە خواکەی بکات، با بێت بەھانایەوە وڕزگاری کات لە دەستم، بێگومان من دەترسم لەوەی ئەم کابرایە ئاینەکەتان بگۆڕێت کە لەسەرین، یان بەکوشتن ووێرانکردن فەساد وخراپەکاری لەسەر زەویدا بڵاو بکاتەوە
وَقَالَ مُوسَىٰٓ إِنِّى عُذْتُ بِرَبِّى وَرَبِّكُم مِّن كُلِّ مُتَكَبِّرٍۢ لَّا يُؤْمِنُ بِيَوْمِ ٱلْحِسَابِ ﴿٢٧﴾
موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) کاتێک زانی فیرعەون ھەڕەشەی لێدەکات وتی: بێگومان من پەنا دەگرم بە پەروەردگاری خۆم وئێوە وداوای لێدەکەم بمپارێزێت لە ھەموو خۆبەزل گرێکی لوت بەرز لەئاست ھەق وڕاستی وباوەڕ وئیمان، بمانپارێزێت لەکەسێک باوەڕی نییە بە ڕۆژی قیامەت وزیندووبونەوە وحیساب ولێپرسینەوە و پاداشت وسزا
وَقَالَ رَجُلٌۭ مُّؤْمِنٌۭ مِّنْ ءَالِ فِرْعَوْنَ يَكْتُمُ إِيمَـٰنَهُۥٓ أَتَقْتُلُونَ رَجُلًا أَن يَقُولَ رَبِّىَ ٱللَّهُ وَقَدْ جَآءَكُم بِٱلْبَيِّنَـٰتِ مِن رَّبِّكُمْ ۖ وَإِن يَكُ كَـٰذِبًۭا فَعَلَيْهِ كَذِبُهُۥ ۖ وَإِن يَكُ صَادِقًۭا يُصِبْكُم بَعْضُ ٱلَّذِى يَعِدُكُمْ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهْدِى مَنْ هُوَ مُسْرِفٌۭ كَذَّابٌۭ ﴿٢٨﴾
مسرف كذ اب پیاوێکی باوەڕدار لە خزم ونزیکان ودەست وپێوەندەکەی فیرعەون کە باوەڕی بە اللە تەعالا ھێنابوو، بەڵام تا ئەو کاتە باوەڕەکەی شاردبوەوە لەگەلەکەی، وەک ڕێگریەک لە کوشتنی موسا کاتێک زانی یەکلایی بوونەتەوە بۆ کوشتنی، پێی وتن: ئایا پیاوێک بێ تاوان دەکوژن، تاوانەکەی تەنھا ئەوەیە دەڵێت: اللە پەروەردگاری منە، لە کاتێکدا ئەو بەڵگەی ڕوون وئاشکرای بۆ ھێناون لەسەر ڕاستگۆیی پەیامەکەی کە لەلایەن پەروەردگاریەوە ڕەوانە کراوە بۆ لای ئێوە؟! گریمان ئەگەر درۆی کرد و پێغەمبەر نەبوو، ئەوا زەرەر وزیانی درۆکەی بۆ خۆیەتی، خۆ ھیچ زیانێک لە ئێوە نادات، خۆ ئەگەر ڕاستگۆ بوو لەوەی بانگتان دەکات بۆی، ئەوا ھەر لەدونیادا ھەندێک لاپەڕە ٤ لە ١٢ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر لەو سزایەتان دووچار دەبێت کە ھەڕەشەتان پێ دەکات لێی، بێگومان اللە تەعالا کەسێک موەفەق وسەرکەتوو ناکات بۆ ھەق وڕاستی کە سنوور ببەزێنێت ودرۆ بە ناو خوا وپێغەمبەرەکەیەوە بکات
يَـٰقَوْمِ لَكُمُ ٱلْمُلْكُ ٱلْيَوْمَ ظَـٰهِرِينَ فِى ٱلْأَرْضِ فَمَن يَنصُرُنَا مِنۢ بَأْسِ ٱللَّهِ إِن جَآءَنَا ۚ قَالَ فِرْعَوْنُ مَآ أُرِيكُمْ إِلَّا مَآ أَرَىٰ وَمَآ أَهْدِيكُمْ إِلَّا سَبِيلَ ٱلرَّشَادِ ﴿٢٩﴾
ى ئەی گەلەکەم ئەمڕۆ لەسەر زەوی میسردا موڵک ودەسەڵاتتان ھەیە وزاڵن بەسەر ژێردەستەکانتاندا، کێ ھەیە سەرمان بخات وڕزگارمان کات لەسزای اللە تەعالا ئەگەر بەھۆی کوشتنی موساوە دووچارمان بوو؟! فیرعەون وتی: قسە ھەر قسەی منە، وە حوکم وبڕیار ھەر ئەوەیە من دەیدەم، بەدڵنیاییەوە من وای دەبینم کە موسا بکوژم تاوەکو لەشەڕ وخراپەی ڕزگارمان ببێت، وە من ڕێنوماییتان ناکەم تەنھا بۆ ڕێگای ھەق وڕاستی نەبێت
وَقَالَ ٱلَّذِىٓ ءَامَنَ يَـٰقَوْمِ إِنِّىٓ أَخَافُ عَلَيْكُم مِّثْلَ يَوْمِ ٱلْأَحْزَابِ ﴿٣٠﴾
ئەو کەسەی باوەڕی ھێنابوو جارێکی تر ئامۆژگاری گەلەکەی دەکات ودەڵێت: بێگومان من دەترسم ئەگەر ھاتوو بە زوڵم وستەم ودەست درێژی موساتان کوشت، دەترسێم دووچاری سزای کۆمەڵەکان ببنەوە، ئەوانەی لە ئوممەتانی پێشوو لە دژی پێغەمبەرەکانیان کۆبوونەوە بۆ ئەوەی بیانکوژن، بەڵام اللە تەعالا سزای دان ولەناوی بردن
مِثْلَ دَأْبِ قَوْمِ نُوحٍۢ وَعَادٍۢ وَثَمُودَ وَٱلَّذِينَ مِنۢ بَعْدِهِمْ ۚ وَمَا ٱللَّهُ يُرِيدُ ظُلْمًۭا لِّلْعِبَادِ ﴿٣١﴾
وەک دابوونەریتی ئەوانەی پێغەمبەرەکانیان بە درۆزانی وباوەڕیان نەھێنا، وەک گەلی نوح وگەلی عاد وگەلی سەمود وئەوانەیش بەدوای ئەواندا ھاتن، بەدڵنیاییەوە اللە تەعالا بەھۆی بێباوەڕی وبەدرۆ زانینی پێغەمبەرەکانیانەوە لەناوی بردن وسزای خۆی بەسەردا ڕشتن، وە اللە تەعالا زوڵم وستەمی بۆ بەندەکانی ناوێت، بەڵکو وەک تۆڵە وسزای شیاو بەھۆی گوناھ وتاوانی خۆیانەوە سزایان دەدات ولەناویان دەبات
وَيَـٰقَوْمِ إِنِّىٓ أَخَافُ عَلَيْكُمْ يَوْمَ ٱلتَّنَادِ ﴿٣٢﴾
ئەی گەلەکەم بێگومان من دەترسم لەوەی دووچاری سزای ڕۆژی قیامەت ببن، سزای ئەو ڕۆژەی خەڵکی لەتاو ناڕەحەتی وناخۆشی دیمەنەکان، ئەوانەی خزم وکەسی یەکترن یەکتری بانگ دەکەن، وادەزانن بانگ کردن سوودێکیان پێ دەگەیەنێت وڕزگاریان دەکات لەو دیمەنە ترسناک وناخۆشە
يَوْمَ تُوَلُّونَ مُدْبِرِينَ مَا لَكُم مِّنَ ٱللَّهِ مِنْ عَاصِمٍۢ ۗ وَمَن يُضْلِلِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِنْ هَادٍۢ ﴿٣٣﴾
ئەو ڕۆژەی ھەموو کەس لەترسی ئاگری دۆزەخ پشت ھەڵدەکات وڕادەکات، ھیچ کەسێک نییە ڕزگارتان بکات لەسزای اللە تەعالا وبەرگریتان بکات لێی، وە بزانن ھەر کەسێک اللە تەعالا ڕیسوای بکات وموەفەق وسەرکەوتووی نەکات بۆ باوەڕھێنان ئەوا ھیچ کەسێک نییە ڕێنومایی بکات وھیدایەتی بدات، چونکە بەڕاستی ھیدایەتی تەوفیق تەنھا بەدەستی اللە تەعالا
وَلَقَدْ جَآءَكُمْ يُوسُفُ مِن قَبْلُ بِٱلْبَيِّنَـٰتِ فَمَا زِلْتُمْ فِى شَكٍّۢ مِّمَّا جَآءَكُم بِهِۦ ۖ حَتَّىٰٓ إِذَا هَلَكَ قُلْتُمْ لَن يَبْعَثَ ٱللَّهُ مِنۢ بَعْدِهِۦ رَسُولًۭا ۚ كَذَٰلِكَ يُضِلُّ ٱللَّهُ مَنْ هُوَ مُسْرِفٌۭ مُّرْتَابٌ ﴿٣٤﴾
بێگومان پێش موسا، یوسفی کوڕی یەعقوب بەچەندین بەڵگەی ڕوون وئاشکراوە لەسەر یەکخواپەرستی ھات بۆ لا تان، کەچی ئێوە بەردەوام لە گوماندا بوون لەو بەڵگانەی بۆی ھێنابوون وباوەڕتان پێی نەھێنا، تا کاتێک وەفاتی کرد دوای ئەوەی گومان ودوو دڵییەکەتان زیادی کرد ووتتان: اللە تەعالا لەدوای یوسف ھەرگیز پێغەمبەرێکی تر نانێرێت، بەم شێوەیە گومڕاییەی ئێوە کە لەھەق وڕاستی لا تانداوە واللە تەعالا کەسانێک گومڕا دەکات کە زیادە ڕۆیی دەکەن لە بەزاندنی سنوورەکانی ئەو وگومانیان ھەیە لە یەکخواپەرستیدا. لاپەڕە ٥ لە ١٢ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
ٱلَّذِينَ يُجَـٰدِلُونَ فِىٓ ءَايَـٰتِ ٱللَّهِ بِغَيْرِ سُلْطَـٰنٍ أَتَىٰهُمْ ۖ كَبُرَ مَقْتًا عِندَ ٱللَّهِ وَعِندَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ۚ كَذَٰلِكَ يَطْبَعُ ٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ قَلْبِ مُتَكَبِّرٍۢ جَبَّارٍۢ ﴿٣٥﴾
كل قلب متكبر جبار ئەوانەی بەردەوام مشت ومڕ ودەمەقاڵێ دەکەن لە ئایەت ونیشانەکانی اللە تەعالا؛ تاوەکو بێ ئەوەی ھیچ بەڵگە وبورھانێکیان بۆ ھاتبێت بەتاڵی بکەنەوە، ئەم مشت ومڕ ودەمەقاڵێیانە ھۆی تووڕەیی وخەشمی گەورەیە لای اللە تەعالا ولای ئەوانەیش باوەڕیان ھێناوە بەو وپێغەمبەرەکەی ھێناوە، ھەروەکو چۆن اللە تەعالا لە دونیا مۆری ناوە بەسەر دڵی ئەو دەمەقاڵێکەرانەدا بۆ ئەوەی ھەرچی گومانیان ھەیە بەتاڵی بکاتەوە مۆریش دەنێت بەسەر دڵی ھەموو کەسێکی لوت بەرزی خۆبەزلزانی ستەمکار، ھیدایەتی نادات بۆ چاکە وڕێنومایی ناکات بۆ خێر
وَقَالَ فِرْعَوْنُ يَـٰهَـٰمَـٰنُ ٱبْنِ لِى صَرْحًۭا لَّعَلِّىٓ أَبْلُغُ ٱلْأَسْبَـٰبَ ﴿٣٦﴾
فیرعەون بە ھامانی وەزیری وت: ئەی ھامان کۆشک وباڵەخانەیەکی بەرزم بۆ دروست بکە، بۆ ئەوەی بگەم بە چەند ڕێگا وھۆکارێک
أَسْبَـٰبَ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ فَأَطَّلِعَ إِلَىٰٓ إِلَـٰهِ مُوسَىٰ وَإِنِّى لَأَظُنُّهُۥ كَـٰذِبًۭا ۚ وَكَذَٰلِكَ زُيِّنَ لِفِرْعَوْنَ سُوٓءُ عَمَلِهِۦ وَصُدَّ عَنِ ٱلسَّبِيلِ ۚ وَمَا كَيْدُ فِرْعَوْنَ إِلَّا فِى تَبَابٍۢ ﴿٣٧﴾
بەڵکو بگەم بەڕێگا ودەرگاکانی ئاسمان وسەرکەوم پێیدا، تاوەکو تەماشای ئەو پەرستراو وخوایەی موسا بکەم لێوەی، کە وادەزانێت ھەر ئەو بەتەنھا شایانی پەرستنە، وە گومانیشم وایە موسا درۆزنە لەوەی بانگەشەی بۆ دەکات، بەو شێوەیە فیرعەون کردەوە ناشیرینەکانی بۆ جوان وڕازاوە کرا کاتێک ئەو داوایەی لە ھامانی وەزیری کرد، وە لەڕێگای ھەق وڕاستی لایدا وگومڕا بوو، بێگومان ئەو فڕت وفێڵەی فیرعەون کردی بۆ ئەوەی واپیشانی خەڵکی بدات کەخۆی لەسەر ھەق وڕاستییە وموسایش لەسەر باتڵ وناھەقییە ھەر لە زیان وتیاچوندایە، چونکە سەرەنجامی ڕەنجەڕۆیی وماندووبون وبەدبەختی ھەتا ھەتاییە
وَقَالَ ٱلَّذِىٓ ءَامَنَ يَـٰقَوْمِ ٱتَّبِعُونِ أَهْدِكُمْ سَبِيلَ ٱلرَّشَادِ ﴿٣٨﴾
جارێکی تر ئەو پیاوەی کە لەدەست وپێوەندەکەی فیرعەون باوەڕی ھێنابوو ئامۆژگاری گەلەکەی کردەوە وڕێنومایی کردن بۆ ھەق وڕاستی وپێی وتن: ئەی گەلەکەم شوێنم بکەون تاوەکو ڕێگای ھەق وڕاستیتان نیشان بدەم وڕێنوماییتان بکەم بۆی
يَـٰقَوْمِ إِنَّمَا هَـٰذِهِ ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَا مَتَـٰعٌۭ وَإِنَّ ٱلْـَٔاخِرَةَ هِىَ دَارُ ٱلْقَرَارِ ﴿٣٩﴾
ئەی گەلەکەم، بێگومان ژیانی ئەم دونیایە ژیانێکە خەڵکی کەمێک لەزەت لە خۆشییەکانی دەبینن وڕادەبوێرن تێیدا وکۆتایی دێت، وریابن ئەو خۆشییە کاتییە ھەڵتان نەخەڵەتێنێت، چونکە بەڕاستی ژیانی دواڕۆژ بەناز ونیعمەت وخۆشییەکانیەوە ژیانی ھەقیقی ونەبڕاوە وجێگای حەسانەوە وجێگیر بوونە نەک ژیانی ئەم دونیایە، کەوابوو بە تاعەت وگوێڕایەڵی پەروەردگارتان کاری بۆ بکەن وخۆتانی بۆ ئامادە بکەن، وریا بن ژیانی دونیا سەرقاڵتان نەکات وژیانی دواڕۆژتان لەبیر باتەوە
مَنْ عَمِلَ سَيِّئَةًۭ فَلَا يُجْزَىٰٓ إِلَّا مِثْلَهَا ۖ وَمَنْ عَمِلَ صَـٰلِحًۭا مِّن ذَكَرٍ أَوْ أُنثَىٰ وَهُوَ مُؤْمِنٌۭ فَأُو۟لَـٰٓئِكَ يَدْخُلُونَ ٱلْجَنَّةَ يُرْزَقُونَ فِيهَا بِغَيْرِ حِسَابٍۢ ﴿٤٠﴾
يرزقون فيها بغير حساب ھەر کەسێک لە دونیا کارێکی خراپ بکات، ئەوا تەنھا سزا وتۆڵەی ئەو خراپەیەی لێ دەسێنریتەوە وھیچی بۆ زیاد ناکرێت، وە ھەر کەسێکیش باوەڕی ھەبێت بە اللە وپێغەمبەرەکەی، پیاو بێت یان ئافرەت وکارێکی چاک بکات لەبەر ڕەزامەندی ئەو، ئەو کەسانە لە ڕۆژی قیامەتدا دەچنە بەھەشتەوە، وە بەبێ شومار اللە تەعالا لەبەروبووم وناز ونیعمەت وخۆشییە نەبڕاوەکانی بەھەشتیان دەداتێ
۞ وَيَـٰقَوْمِ مَا لِىٓ أَدْعُوكُمْ إِلَى ٱلنَّجَوٰةِ وَتَدْعُونَنِىٓ إِلَى ٱلنَّارِ ﴿٤١﴾
ئەی گەلەکەم ئەوە چییە من بانگی ئێوە دەکەم بۆ ڕزگار بوون لەخەسارۆمەندی ژیانی دونیا وژیانی دواڕۆژ، بەوەی باوەڕ بھێنن بە اللە تەعالا وکاروکردەوەی چاک ئەنجام بدەن، کەچی ئێوە من بانگ دەکەن بۆ ئاگری دۆزەخ، بەوەی بێباوەڕبم بە اللە تەعالا وسەرپێچی فەرمانەکانی بکەم؟ ! لاپەڕە ٦ لە ١٢ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
تَدْعُونَنِى لِأَكْفُرَ بِٱللَّهِ وَأُشْرِكَ بِهِۦ مَا لَيْسَ لِى بِهِۦ عِلْمٌۭ وَأَنَا۠ أَدْعُوكُمْ إِلَى ٱلْعَزِيزِ ٱلْغَفَّـٰرِ ﴿٤٢﴾
بانگم دەکەن بۆ بیروباوەڕە پووچ وبەتاڵەکەتان، بە ئومێدی ئەوەی بێباوەڕبم بە اللە تەعالا وھاوەڵی بۆ بڕیاربدەم، وە بەنەزانی وبێ بەڵگە لەگەڵ ئەودا شتێکی تر بپەرستم، لەکاتێکدا من ئێوە بانگ دەکەم بۆ باوەڕھێنان بە اللە، کە خوایەکی زاڵ وبەدەسەڵاتە وھیچ کەسێک زاڵ نابێت بەسەریدا، وە زۆر لێبووردەی گوناھی بەندەکانیەتی
لَا جَرَمَ أَنَّمَا تَدْعُونَنِىٓ إِلَيْهِ لَيْسَ لَهُۥ دَعْوَةٌۭ فِى ٱلدُّنْيَا وَلَا فِى ٱلْـَٔاخِرَةِ وَأَنَّ مَرَدَّنَآ إِلَى ٱللَّهِ وَأَنَّ ٱلْمُسْرِفِينَ هُمْ أَصْحَـٰبُ ٱلنَّارِ ﴿٤٣﴾
بێگومان ئەوەی ئێوە منی بۆ بانگ دەکەن تاوەکو باوەڕی پێ بھێنم وگوێڕایەڵی بم، بەڕاستی شایستەی ئەوە نییە نە لەدونیا ونە لە دواڕۆژدا خەڵکی بۆ بانگ بکرێت، وە ناتوانێت وەڵامی بانگی کەسیش بداتەوە، وە بێگومان ھەر ھەموویشمان ھەر بۆ لای اللە تەعالا دەگەڕێینەوە، وە ئەوانەییش زیادەڕۆییان کردووە لەبێباوەڕی وگوناھ و تاوان وسەرپێچی پەروەردگاردا، ھەر ئەوانەن ھاوەڵانی دۆزەخ کە لە ڕۆژی قیامەتدا بەھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە
فَسَتَذْكُرُونَ مَآ أَقُولُ لَكُمْ ۚ وَأُفَوِّضُ أَمْرِىٓ إِلَى ٱللَّهِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ بَصِيرٌۢ بِٱلْعِبَادِ ﴿٤٤﴾
ئەوە بوو ئامۆژگارییەکانی ئەم پیاوە باوەڕدارەیان وەرنەگرت، ئەویش پێی وتن: دوای بیر دەکەنەوە من چ ئامۆژگاریەکی بەسوودم کردوون، بەڵام ئێوە پێی ڕازی نەبوون، پاشان پەشیمان دەبنەوە بەڵام پەشیمانی ھیچ دادتان نادات، ئیتر من ھەموو کارەکانی خۆم تەنھا دەسپێرم بە اللە تەعالا، بێگومان ئەو ھیچ کار وکردەوەیەکی بەندەکانی لا نھێنی وشاراوە نییە
فَوَقَىٰهُ ٱللَّهُ سَيِّـَٔاتِ مَا مَكَرُوا۟ ۖ وَحَاقَ بِـَٔالِ فِرْعَوْنَ سُوٓءُ ٱلْعَذَابِ ﴿٤٥﴾
ئەوە بوو اللە تەعالا ئەم پیاوەی پاراست لە فڕوفێڵیان کاتێک ویستیان لەناوی ببەن وبیکوژن، وە دەست وپێوەندەکەی فیرعەونیش سزای سەختیان تووش بوو، اللە تەعالا لە دونیا فیرعەون وسەربازەکانی نوقمی ناو دەریا کرد. و ي
ٱلنَّارُ يُعْرَضُونَ عَلَيْهَا غُدُوًّۭا وَعَشِيًّۭا ۖ وَيَوْمَ تَقُومُ ٱلسَّاعَةُ أَدْخِلُوٓا۟ ءَالَ فِرْعَوْنَ أَشَدَّ ٱلْعَذَابِ ﴿٤٦﴾
لەدوای مردنیشیان فیرعەون ودەست وپێوەندەکەی ھەموو بەیانی وئێوارانێک لەناو گۆڕەکانیاندا بەئاگر سزا دەدرێن، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا دەوترێت: فیرعەون ودەست وپێوەندەکەی بخەنە ناو سەخترین وگەورەترین سزای دۆزەخەوە، لەبەرامبەر ئەو کوفر وبێباوەڕی وگوناھ وتاوان وڕێگرییەی کردیان لە رێبازی اللە تەعالا
وَإِذْ يَتَحَآجُّونَ فِى ٱلنَّارِ فَيَقُولُ ٱلضُّعَفَـٰٓؤُا۟ لِلَّذِينَ ٱسْتَكْبَرُوٓا۟ إِنَّا كُنَّا لَكُمْ تَبَعًۭا فَهَلْ أَنتُم مُّغْنُونَ عَنَّا نَصِيبًۭا مِّنَ ٱلنَّارِ ﴿٤٧﴾
ئەی پێغەمبەر - بیریان بخەرەوە کاتێک ھاوەڵانی دۆزەخ لەو خەڵکەی شوێن تاغوتەکان کەوتوون، وە ئەو تاغوتانەیش خەڵکی شوێنیان کەوتوون لەناو ئاگردا دەبێتە مشتومڕ ودەمەقاڵێیان، خەڵکە داماوە لا وازە شوێنکەوتەکە بەتاغوت وملھوڕە شوێنکەوتووەکان دەڵێن: بێگومان ئێمە لەدونیا شوێن گومڕایی ئێوە کەوتین، ئایا دەتوانن کەمێک لەو سزایەی بەسەرمانەوەیە کەمی بکەنەوە ولەبری ئێمە ھەڵی بگرن؟! ل
قَالَ ٱلَّذِينَ ٱسْتَكْبَرُوٓا۟ إِنَّا كُلٌّۭ فِيهَآ إِنَّ ٱللَّهَ قَدْ حَكَمَ بَيْنَ ٱلْعِبَادِ ﴿٤٨﴾
تاغوت وشوێنکەتووە ملھوڕەکانیش لە وەڵامیاندا دەڵێن: بێگومان ئێمە وئێوە ھەموومان لەناو ئاگرداین وگیرمان خواردووە، ھیچ کەسێکمان ناتوانێت سزای ئەوی ترمان ھەڵگرێت، بێگومان اللە تەعالا لە نێوان بەندەکانی بڕیاری خۆیدا وبڕاندیەوە، ھەر کەسێک ئەوەی شایستەی بوو لەسزا بەسەریدا سەپاندی
وَقَالَ ٱلَّذِينَ فِى ٱلنَّارِ لِخَزَنَةِ جَهَنَّمَ ٱدْعُوا۟ رَبَّكُمْ يُخَفِّفْ عَنَّا يَوْمًۭا مِّنَ ٱلْعَذَابِ ﴿٤٩﴾
سزا دراوانی دۆزەخ لە شوێنکەوتە ولە شوێنکەوتووەکان، کاتێک نائومێد بوون لە ڕزگار بوونی دۆزەخ وگەڕانەوە بۆ ژیانی دونیا، ھەموو پێکەوە ھاوار دەکەن ودەپاڕێنەوە لە فریشتەی بەرپرسانی دۆزەخ ودەڵێن: داوا لەپەروەردگارتان بکەن تەنھا ڕۆژێک ئەم سزا وئازارە ھەمیشەییەمان لەسەر کەم بکاتەوە. لاپەڕە ٧ لە ١٢ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
قَالُوٓا۟ أَوَلَمْ تَكُ تَأْتِيكُمْ رُسُلُكُم بِٱلْبَيِّنَـٰتِ ۖ قَالُوا۟ بَلَىٰ ۚ قَالُوا۟ فَٱدْعُوا۟ ۗ وَمَا دُعَـٰٓؤُا۟ ٱلْكَـٰفِرِينَ إِلَّا فِى ضَلَـٰلٍ ﴿٥٠﴾
فریشتەی بەرپرسانی دۆزەخیش لە وەڵامیاندا دەڵێن: ئایا پێغەمبەرەکانتان بە بەڵگەی ڕوون وئاشکراوە نەھاتن بۆ لا تان؟! بێباوەڕانیش دەڵێن: بەڵێ بەبەڵگەی ڕوون و ئاشکراوە ھاتن بۆ لا مان، فریشتەکانیش بەسوکایەتی پێکردنەوە دەڵێن: ئێوە خۆتان بپاڕێنەوە ئێمە تکا بۆ بێباوەڕان ناکەین، وە نزا وپاڕانەوەی بێباوەڕانیش پووچ وبەتاڵ وبێ سوودە، چونکە بەھۆی کوفر وبێباوەڕیانەوە لێیان وەرناگیررێت
إِنَّا لَنَنصُرُ رُسُلَنَا وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَيَوْمَ يَقُومُ ٱلْأَشْهَـٰدُ ﴿٥١﴾
بێگومان ئێمە پێغەمبەرانمان وئەوانەی باوەڕیان بە اللە تەعالا وپێغەمبەرەکانی ھێناوە لە دونیا سەردەخەین، وە بەڵگە ونیشانەکانیان ئاشکرا دەکەین وپشتگیریان دەکەین لە دژی دوژمنەکانیان، ھەروەھا لە ڕۆژی قیامەتیشدا سەریان دەخەین بەوەی دەیانخەینە بەھەشتی ھەتاھەتاییەوە، وە تۆڵە وسزای نەیارانیان دەدەین ودەیانخەینە ئاگری دۆزەخەوە دوای ئەوەی پێغەمبەران وفریشتەکان وباوەڕداران شاھیدی دەدەن کە پێغەمبەران پەیامەکانی خۆیان گەیاند بە گەلەکانیان، بەڵام ئەوان بەدرۆیان زانین و باوەڕیان پێ نەکردن
يَوْمَ لَا يَنفَعُ ٱلظَّـٰلِمِينَ مَعْذِرَتُهُمْ ۖ وَلَهُمُ ٱللَّعْنَةُ وَلَهُمْ سُوٓءُ ٱلدَّارِ ﴿٥٢﴾
لە ڕۆژێکدا بڕوبیانوو ھێنانەوە ھیچ سوودێک ناگەیەنێت بەوانەی بە کوفر وبێباوەڕی وگوناھ وتاوان زوڵم وستەمیان لە خۆیان کردووە، بڕوبیانوو ھێنانەوەیان ھیچ لەباری قورسی زوڵم وستەمی ئەوان سووک ناکات، لەو ڕۆژەدا لەڕەحم وبەزەیی اللە تەعالا دەردەکرێن، وە خراپترین شوێن وجێگایان کە ئاگری دۆزەخە
وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا مُوسَى ٱلْهُدَىٰ وَأَوْرَثْنَا بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ ٱلْكِتَـٰبَ ﴿٥٣﴾
بێگومان ھیدایەت وڕێنوماییمان بە موسا بەخشی، ئەویش ئەو زانست وزانیارییە بوو کە بەھۆیەوە ڕێنومایی بەنو ئیسرائیلی پێکرد بۆ لای ھەق وڕاستی، وە بەنو ئیسرائیلشمان نەوە لەدوای نەوە کرد بە میراتگری تەورات
هُدًۭى وَذِكْرَىٰ لِأُو۟لِى ٱلْأَلْبَـٰبِ ﴿٥٤﴾
ئەو تەوراتە ڕێنوماییکار وڕێنیشاندەرە بۆ ڕێگای ھەق وڕاستی، وە یادخەرەوەیشەق بۆ کەسە ژیر وھۆشمەندەکان
فَٱصْبِرْ إِنَّ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقٌّۭ وَٱسْتَغْفِرْ لِذَنۢبِكَ وَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ بِٱلْعَشِىِّ وَٱلْإِبْكَـٰرِ ﴿٥٥﴾
ئەی پێغەمبەر- ئارام بگرە لەسەر بەدرۆخستنەوە وئازاردانی گەلەکەت، بێگومان بەڵێنی اللە تەعالا بەسەرخستن وپشتگیری کردنت ھەق وڕاستە وھیچ گومانی تێدا نییە، وە داوای لێخۆشبوونی گوناھت بکە، وە لە بەیانیان وئێواراندا بەردەوامبە لەسەر تەسبیحات وپاک ڕاگرتنی پەروەردگارت
إِنَّ ٱلَّذِينَ يُجَـٰدِلُونَ فِىٓ ءَايَـٰتِ ٱللَّهِ بِغَيْرِ سُلْطَـٰنٍ أَتَىٰهُمْ ۙ إِن فِى صُدُورِهِمْ إِلَّا كِبْرٌۭ مَّا هُم بِبَـٰلِغِيهِ ۚ فَٱسْتَعِذْ بِٱللَّهِ ۖ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْبَصِيرُ ﴿٥٦﴾
بێگومان ئەوانەی مشتومڕ ودەمەقاڵێ دەکەن لەبارەی ئایەت ونیشانەکانی اللە تەعالاوە، ھەوڵ دەدەن وکۆشش دەکەن بەبێ بوونی ھیچ بەڵگە وبورھانێک بەتاڵیان بکەنەوە، وە دەیانەوێت بەگومانی خراپ بەڵگەی ڕوون وئاشکرا ڕەد بکەنەوە، ھیچ شتێکیش ھۆکار نییە بۆ ئەم کارەیان تەنھا لوتبەرزی وخۆبەزلزانین نەبێت لەبەرامبەر ھەق وڕاستی، وە ھەرگیز ناگەن بەوەی بەسەر ھەق وڕاستیدا زاڵ بن، - ئەی پێغەمبەر - پەنا بگرە بە اللە تەعالا، بێگومان ئەو زاتە پیرۆزە بیسەری قسە وگوفتاری بەندەکانیەتی، وە بینەری کار وکردەوەکانیانە، وە ھیچ شتێکی لەدەست دەرناچێت، پاداشتی چاکەکارانیان دەداتەوە وتۆڵەیش لە خراپەکارانیان دەسێنێت. لاپەڕە ٨ لە ١٢ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
لَخَلْقُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ أَكْبَرُ مِنْ خَلْقِ ٱلنَّاسِ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ ﴿٥٧﴾
بەدیھێنانی ئاسمانەکان وزەوی بەو ھەمووە گەورەیی وفراوانییەوە گەورەترە لە بەدیھێنانی خەڵکی، ئەو زاتەی ئاسمانەکان وزەوی بەو ھەموو گەورەییەیانەوە بەدیھێناوە بەتواناترە کە مردووەکان جارێکی تر لە گۆڕەکانیان زیندوو بکاتەوە، بۆ لێپرسینەوە وپاداشت دانەوە وتۆڵە لێ سەندنەوەیان، بەڵام زۆربەی خەڵکی ئەمە نازانن وبێ ئاگان لێی، لەگەڵ ئەو ھەمووە ڕوونییەی پەند وئامۆژگاری لێ وەرناگرن، نایکەن بەبەڵگە لەسەر زیندووبوونەوەی خەڵکی لە ڕۆژی دواییدا
وَمَا يَسْتَوِى ٱلْأَعْمَىٰ وَٱلْبَصِيرُ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ وَلَا ٱلْمُسِىٓءُ ۚ قَلِيلًۭا مَّا تَتَذَكَّرُونَ ﴿٥٨﴾
ئەو کەسەی کوێر ونابینایە وەک ئەو کەسە نییە کە بينايه، وە ئەوانەیش باوەڕیان ھێناوە بە اللە تەعالا وپێغەمبەرەکانی وکارو کردەوە چاکەکان ئەنجام دەدەن یەکسان نین لەگەڵ تاوانباراندا، ئەوانەی بیروباوەڕی خراپیان ھەیە وگوناھ وتاوانیان ئەنجامداوە، بزانن تەنھا کەمێک لە خەڵکی بیر لەمە دەکەنەوە، چونکە ئەگەر بیرتان بکردایەتەوە ئەو کاتە دەتانزانی جیاوازی نێوان ئەو دەستە وتاقمە چییە، وە سەرەنجامیش لەوانە دەبوون کەباوەڕیان ھێناوە ولەبەر ڕەزامەندی اللە تەعالا کاروکردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە
إِنَّ ٱلسَّاعَةَ لَـَٔاتِيَةٌۭ لَّا رَيْبَ فِيهَا وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يُؤْمِنُونَ ﴿٥٩﴾
بێگومان ئەو سات وکاتەی کە اللە تەعالا مردووەکانی تێدا زیندوو دەکاتەوە بۆ لێپرسینەوە وپاداشت دانەوە دێت وھیچ گومانی تێدا نییە، وە ھیچ شتێکیش نییە ڕێگری لێ بکات، بەڵام زۆربەی خەڵکی باوەڕیان بەھاتنی نییە ھەر بۆیە خۆیانی بۆ ئامادە ناکەن
وَقَالَ رَبُّكُمُ ٱدْعُونِىٓ أَسْتَجِبْ لَكُمْ ۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِى سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ ﴿٦٠﴾
ئەی خەڵکینە- پەروەردگارتان دەفەرموێت: بەتەنھا ھەر من بپەرستن وھەر لەمنیش داوا بکەن، منیش وەڵامی داواکانتان دەدەمەوە ولێیشتان دەبوورم وڕەحمیشتان پێدەکەم، بێگومان ئەوانەی لە ئاست پەرستنی مندا لوتبەرز وخۆبەلزانن لە ڕۆژی قیامەتدا بە زەلیلی وڕیسوایی دەەچنە ئاگری دۆزەخەوە
ٱللَّهُ ٱلَّذِى جَعَلَ لَكُمُ ٱلَّيْلَ لِتَسْكُنُوا۟ فِيهِ وَٱلنَّهَارَ مُبْصِرًا ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَذُو فَضْلٍ عَلَى ٱلنَّاسِ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَشْكُرُونَ ﴿٦١﴾
يشكرون الله تەعالا ئەو زاتەیە شەوی بۆ تاریک کردوون تاوەکو تێیدا ئارام بگرن وبحەسێنەوە، وە ڕۆژیشی بۆ ڕووناک وڕۆشن کردوونەتەو بۆ ئەوەی بژێوی ژیانتانی تێدا بەدەست بھێنن، بێگومان اللە تەعالا خاوەنی فەزڵ وچاکەی گەورەیە بەسەر خەڵکییەوە بەوەی ناز ونیعمەت وبەخششی دیار ونادیاری خۆی بەسەردا ڕشتوون، بەڵام زۆربەی خەڵکی شوکر وسوپاسی ئەو زاتە بەرز وپیرۆزە ناکەن لەبەرامبەر ئەو نیعمەتانەی پێی بەخشیوون
ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبُّكُمْ خَـٰلِقُ كُلِّ شَىْءٍۢ لَّآ إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ فَأَنَّىٰ تُؤْفَكُونَ ﴿٦٢﴾
ئا ئەو (اللە)یە پەروەردگاری ئێوەیە کە ئەو ھەموو ناز ونیعمەتەی بەسەردا ڕشتوون بەدیھێنەری ھەموو شتێکە، جگە ئەو ھیچ بەدیھێنەرێکی تر نییە، وە جگە ئەویش ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نییە، ئیتر چۆن واز لەپەرستنی ئەو دەھێنن ودەچن جگە لەو شتێکی تر دەپەرستن، نەسوود ونەزیانی ھیچ بەدەست نییە
كَذَٰلِكَ يُؤْفَكُ ٱلَّذِينَ كَانُوا۟ بِـَٔايَـٰتِ ٱللَّهِ يَجْحَدُونَ ﴿٦٣﴾
ھەروەکو ئەوانەی خۆیان ھەڵاوێرا لە باوەڕھێنان بە اللە تەعالا وبەتەنھا پەرستنی، ئاواش ئەو کەسانەی مشت ومڕ ودەمەقاڵێ دەکەن لەبارەی ئایەتەکانی اللە تەعالا کە بەڵگەن لەسەر یەکخواپەرستی ئەو لەھەموو کات وشوێنێکدا لایان دەدات وھەڵیان دەوێرێت لە باوەڕ وئیمان، وە ڕێنوماییان ناکات بۆ لای ھەق وڕاستی، وە موەفەق و سەرکەوتوویش ناکرێن بۆ ڕوشد وعەقڵ وژیری. لاپەڕە ٩ لە ١٢ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
ٱللَّهُ ٱلَّذِى جَعَلَ لَكُمُ ٱلْأَرْضَ قَرَارًۭا وَٱلسَّمَآءَ بِنَآءًۭ وَصَوَّرَكُمْ فَأَحْسَنَ صُوَرَكُمْ وَرَزَقَكُم مِّنَ ٱلطَّيِّبَـٰتِ ۚ ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبُّكُمْ ۖ فَتَبَارَكَ ٱللَّهُ رَبُّ ٱلْعَـٰلَمِينَ ﴿٦٤﴾
ئەی خەڵکینە - اللە تەعالا ئەو زاتەیە کە زەوی بۆ وا لێکردوون کە تێیدا جێگیر ونیشتەجێ بن، وە ئاسمانیشی لە ڕووی سەرتانەوە بۆ مەحکەم وتوند وتۆڵ کردوون تاوەکو نەکەوێت بەسەرتاندا، وە بەجوانترین شێوە لەناو ڕەحمی دایکتاندا وێنەی کێشاون، وە لەھەموو خواردنە پاکوخاوێن وبەتام وچێژەکان ڕزق وڕۆزی داون، اللە تەعالا ئەو زاتەیە کە ئەم ھەمووە ناز ونیعمەت وبەخششەی بەسەردا ڕۆشتوون، پاک وپیرۆز وبەرز وبڵندە زاتی اللە تەعالا کە پەروەردگاری ھەموو بەدیھێنراوەکانە، ھیچ پەروەردگارێک جگە ئەو بوونی نییە
هُوَ ٱلْحَىُّ لَآ إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ فَٱدْعُوهُ مُخْلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ ۗ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلْعَـٰلَمِينَ ﴿٦٥﴾
ئەو ئەو زاتەيە ھەمیشە زیندووە وھەرگیز نامرێت، وە جگە لەو ھیچ پەرستراوێکی بەھەق بوونی نییە، بۆیە زۆر بەدڵسۆزی تەنھا ڕوو لەو بکەن وھەر لەویش بپاڕێنەوە، وە ھیچ شتێک لەبەدیھێنراوەکانیدا مەکەن بەشەریک وھاوەڵی، سوپاس وستایش تێر وتەواو بۆ پەروەردگاری جیھانیان
۞ قُلْ إِنِّى نُهِيتُ أَنْ أَعْبُدَ ٱلَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ لَمَّا جَآءَنِىَ ٱلْبَيِّنَـٰتُ مِن رَّبِّى وَأُمِرْتُ أَنْ أُسْلِمَ لِرَبِّ ٱلْعَـٰلَمِينَ ﴿٦٦﴾
ئەی پێغەمبەر - بڵێ: بێگومان من ڕێگریم لێکراوە ئەو بتانە بپەرستم ئێوە لەبری اللە تەعالا دەیانپەرستن، کەھیچ سوود وزیانێکیان نییە، لەکاتێکدا بەڵگەی ڕوون و ئاشکرام لەپەروەردگارمەوە لەسەر پڕوپوچی وبەتاڵی ئەو بتانە بۆ ھاتووە، وە اللە تەعالا فەرمانی پێکردووم کە تەنھا گوێڕایەڵ وملکەچی ئەو بم لەپەرستن و عیبادەتەکانمدا، زاتی بەرز وپیرۆزی ئەو پەروەردگاری ھەموو بەدیھێنراوەکانە، ھیچ پەروەردگارێکی تر جگە لەو بوونی نییە
هُوَ ٱلَّذِى خَلَقَكُم مِّن تُرَابٍۢ ثُمَّ مِن نُّطْفَةٍۢ ثُمَّ مِنْ عَلَقَةٍۢ ثُمَّ يُخْرِجُكُمْ طِفْلًۭا ثُمَّ لِتَبْلُغُوٓا۟ أَشُدَّكُمْ ثُمَّ لِتَكُونُوا۟ شُيُوخًۭا ۚ وَمِنكُم مَّن يُتَوَفَّىٰ مِن قَبْلُ ۖ وَلِتَبْلُغُوٓا۟ أَجَلًۭا مُّسَمًّۭى وَلَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ ﴿٦٧﴾
اللە ئەو زاتەیە کە ئادەمی باوکە گەورەتانی لە گڵ بەدێھێنا، پاشان ئێوەی لە دڵۆپێک ئاو بەدیھێناوە، دوای ئەو دڵۆپە ئاوەی کرد بەخوێنێکی مەیوو، دوای ئەوەیش لەسکی دایکتان بەمنداڵێکی بچووک ئەتانھێنێتە دونیاوە، پاشان لەش وجەستەتان بەھێز دەکات تا ئەگەنە ئەوپەڕێ کامڵی وبەھێزی وپێگەیشتوویی، پاشان گەورە دەبن تاوەکو دەگەنە تەمەنی پیرییەتی، جا ھەیشتانە پێش ئەوەی پیر بێت دەمرێت، بۆ ئەوەی بگەنە ئەو ماوە دیاریکراوەی کە لە علیم وزانستی اللە تەعالادا ھەیە، نە دەتوانن کەمی بکەنەوە وە نەدەیشتوانن زیادی بکەن، ھەموو ئەمە بۆ ئەوەیە بەڵکو سوود وقازانج وەربگرن لەو بەڵگە ونیشانانەی کە لەسەر توانا ودەسەڵات وتەنھایی پەروەردگار باسکران
هُوَ ٱلَّذِى يُحْىِۦ وَيُمِيتُ ۖ فَإِذَا قَضَىٰٓ أَمْرًۭا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُۥ كُن فَيَكُونُ ﴿٦٨﴾
اللە ئەو خوایەیە ژیان ومردن تەنھا بەدەستی ئەوە، خەڵکەکان دەژێنی ودەشیان مرێنێت، ئەگەر بڕیاری ھەر کارێکیشدا تەنھا ھێندەی بەسە بەو کارە بڵێ ببە، یەکسەر دەبێت وھیچ دوا ناکەوێت
أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ يُجَـٰدِلُونَ فِىٓ ءَايَـٰتِ ٱللَّهِ أَنَّىٰ يُصْرَفُونَ ﴿٦٩﴾
ئەی پێغەمبەر - ئایا نابینیت ئەوانەی کە مشت ومڕ ودەمەقاڵێ دەکەن لەبارەی ئایەت ونیشانەکانی اللە تەعالاوە، لەگەڵ ئەوەی زۆر ڕوون وئاشکران بەڵام ئەوان بەدرۆیان دەزانن وباوەڕی پێ ناکەن، سەرت سووڕ دەمێنێت لە حاڵیان لەگەڵ ئەو گشت ڕوونییەی ھەق وڕاستی کەچی پشتی تێدەکەن وڕووی لێ وەردەچەرخێنن. لاپەڕە ١٠ لە ١٢ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِٱلْكِتَـٰبِ وَبِمَآ أَرْسَلْنَا بِهِۦ رُسُلَنَا ۖ فَسَوْفَ يَعْلَمُونَ ﴿٧٠﴾
ئەوانەی باوەڕیان بە قورئانی پیرۆز نەکرد وبەدرۆیان دانا، وە باوەڕیان بەو ھەق وڕاستییەش نەکرد پێغەمبەرەکانمان بۆیان ھێنابوون، ئەوانە لەمەودوا باش دەزانن سەرەنجامی ئەو بێباوەڕی وبەدرۆدانانەیان چی دەبێت، وە بەچاوی خۆیان سەرەنجامی خراپی خۆیان دەبینن
إِذِ ٱلْأَغْلَـٰلُ فِىٓ أَعْنَـٰقِهِمْ وَٱلسَّلَـٰسِلُ يُسْحَبُونَ ﴿٧١﴾
ئەو کاتە دەزانن کە کۆت وبەند دەکرێتە گەردنیان، وە زنجیر دەئاڵێنرێت لەقاچەکانیان وفریشتەکانی سزا ڕایان دەکێشن بۆ ناو ئاگری دۆزەخ
فِى ٱلْحَمِيمِ ثُمَّ فِى ٱلنَّارِ يُسْجَرُونَ ﴿٧٢﴾
بەناو ئاوێکی کوڵاوی زۆر گەرمدا ڕایان دەکێشن، پاشانیش ئاگریان پێ ھەڵدەگیرسێنرێت ودەبنە سوتەمەنی دۆزەخ. ثم قيل لهم أين ما كنتمتشركون
ثُمَّ قِيلَ لَهُمْ أَيْنَ مَا كُنتُمْ تُشْرِكُونَ ﴿٧٣﴾
پاشان بۆ دەمکوت کردنیان بەسەرزەنشت کردنەوە پێیان دەوترێت: کوان ئەو خوا درۆیینانەی کردبوتان بە ھاوەڵ وشەریکی اللە تەعالا ودەتاپەرستن؟
مِن دُونِ ٱللَّهِ ۖ قَالُوا۟ ضَلُّوا۟ عَنَّا بَل لَّمْ نَكُن نَّدْعُوا۟ مِن قَبْلُ شَيْـًۭٔا ۚ كَذَٰلِكَ يُضِلُّ ٱللَّهُ ٱلْكَـٰفِرِينَ ﴿٧٤﴾
ئەو بتانەی جگە لە اللە تەعالا دەتانپەرستن کە ھیچ زەرەر وزیانێکیان نەبوو؟! بێباوەڕان دەڵێن: لێمان ون بوون ونایانبینین، بەڵکو ئێمە لە دونیایشدا شتێکمان نەپەرست کە شایانی پەرستن بێت، بەشێوەی ئەم گومڕابووانە، اللە تەعالا بێباوەڕان گومڕا وسەرلێشێواو دەکات، وە ھەق وڕاستییان لێ ون دەکات لەھەموو سەردەم وشوێنێکدا
ذَٰلِكُم بِمَا كُنتُمْ تَفْرَحُونَ فِى ٱلْأَرْضِ بِغَيْرِ ٱلْحَقِّ وَبِمَا كُنتُمْ تَمْرَحُونَ ﴿٧٥﴾
وە پێیان دەوترێت: ئەو سزایەی ئێستا دەناڵێنن بەدەستییەوە بەھۆی دڵخۆشیتان بوو لە دونیا بەو شیرک وبتپەرستییەی لەسەری بوون، لەھەمان کاتدا فەخر وشانازیشتان دەکرد پێوەی
ٱدْخُلُوٓا۟ أَبْوَٰبَ جَهَنَّمَ خَـٰلِدِينَ فِيهَا ۖ فَبِئْسَ مَثْوَى ٱلْمُتَكَبِّرِينَ ﴿٧٦﴾
لەدەرگاکانی دۆزەخەوە بۆ ھەتاھەتایی بچنە ناوییەوە، دۆزەخ خراپترینق شوێنی مانەوەیە بۆ کەسانی لوتبەرز ولەخۆبایی لەئاست ھەق وڕاستی
فَٱصْبِرْ إِنَّ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقٌّۭ ۚ فَإِمَّا نُرِيَنَّكَ بَعْضَ ٱلَّذِى نَعِدُهُمْ أَوْ نَتَوَفَّيَنَّكَ فَإِلَيْنَا يُرْجَعُونَ ﴿٧٧﴾
ئەی پێغەمبەر - ئارام بگرە لەسەر ئەزیەت وئازاری گەلکەت وباوەڕ نەکردنیان پێت، بێگومان پەیمان وبەڵێنی اللە تەعالا بەسەرخستنت ھەق وڕاستە وھیچ گومانێکی تێدا نییە، یان ئەوەتانێ ھەر لەدونیادا ھەندێک لەو پەیمان وبەڵێنانەی پێمان داوێت کە سزایان دەدەین بەچاوی خۆت دەیانبینیت، وەک ئەوەی لەجەنگی بەدردا بەچاوی خۆت بینیت، یان پێش ئەوەی سزایان بدەین دەتمرێنین، بەڵام سەرەنجام گەڕانەوەیان لە ڕۆژی قیامەتدا تەنھا بۆ لای ئێمەیە، سزایان دەدەین وتۆڵەی کارەکانیان لێ دەسێنینەوە، وە بۆ ھەمیشەیی دەیان خەینە ناو ئاگری دۆزەخەوە
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلًۭا مِّن قَبْلِكَ مِنْهُم مَّن قَصَصْنَا عَلَيْكَ وَمِنْهُم مَّن لَّمْ نَقْصُصْ عَلَيْكَ ۗ وَمَا كَانَ لِرَسُولٍ أَن يَأْتِىَ بِـَٔايَةٍ إِلَّا بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۚ فَإِذَا جَآءَ أَمْرُ ٱللَّهِ قُضِىَ بِٱلْحَقِّ وَخَسِرَ هُنَالِكَ ٱلْمُبْطِلُونَ ﴿٧٨﴾
بەدڵنیاییەوە - ئەی پێغەمبەر - پێش تۆ پێغەمبەرانێکی زۆرمان ڕەوانەکرد بۆ لای گەل وھۆزەکانیان، بەڵام باوەڕیان پێنەکردن وبەدرۆیان دانان، وە ئەزیەت وئازاریاندان، ئەوانیش ئارامیان گرت لەسەر ئەو باوەڕ نەکردن وئازار وناڕەحەتیانەیان، چیرۆکی ھەندێک لەو پێغەمبەرانەمان بۆ گێڕاویتەوە، وە ھەندێکی تریشمان بۆ باس نەکردویت، لاپەڕە ١١ لە ١٢ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر ھیچ پێغەمبەرێک بەبێ ئیزن ومۆڵەتی اللە تەعالا ناتوانێت بەنیشانە وبەڵگەکانەوە بێت بۆ لای ھیچ گەل وھۆزێک، بۆیە پێشنیاری بێباوەڕان بەوەی بەڵگە ونیشانە بێنن بۆ گەلەکانیان زوڵم وستەمە ونابێت پێشنیاری لەو شێوەیە بکرێت، جا کاتێک فەرمانی اللە تەعالا بە ڕزگار کردن یان بەیەکلایی بوونەوەی نێوان پێغەمبەران وگەلەکانیان ھات ئەوا ئەو فەرمانی اللە تەعالا بەدادگەرانە دەبێت، بێباوەڕان لەناو دەبرێن وپێغەمبەرانیش ڕزگار دەبن، لە نێوەندەی یەکلایی بوونەوەی نێوان بێباوەڕان وپێغەمبەراندا ئەوانەی خەسارۆمەند وزیانبارن تەنھا ئەو خەڵکەن کە لەسەر باتڵ وناھەقین، چونکە بەھۆی کوفر وبێباوەڕیەکەیانەوە خۆیان دووچاری ئەم سەرنجامە کرد
ٱللَّهُ ٱلَّذِى جَعَلَ لَكُمُ ٱلْأَنْعَـٰمَ لِتَرْكَبُوا۟ مِنْهَا وَمِنْهَا تَأْكُلُونَ ﴿٧٩﴾
اللە ئەو زاتەیە وشتر وڕەشەوڵاخ ومەڕ وبزنی بۆ ئێوە بەدیھێناوە، بۆ ئەوەی سواری ھەندێکیان ببن، وە لەگۆشتی ھەندێکی تریشیان بخۆن
وَلَكُمْ فِيهَا مَنَـٰفِعُ وَلِتَبْلُغُوا۟ عَلَيْهَا حَاجَةًۭ فِى صُدُورِكُمْ وَعَلَيْهَا وَعَلَى ٱلْفُلْكِ تُحْمَلُونَ ﴿٨٠﴾
لەم بەدیھێنراوانەدا سوود وقازانجی جۆرا وجۆرتان بۆ ھەیە، لە ھەموو چەرخ وسەردەمێک نوێ دەبێتەوە، بۆ ئەوەی ئەو پێویستیەی لەدڵتاندایە بۆتان جێ بەجێ بێت، دیاریترینی ئەم پێداویستیانەیش کە بۆتان دەستبەر دەبێت گواستنە وڕۆیشتنتانە لە جێگایەکەوە بۆ جێگایەکی تر لە وشکانی وناو دەریادا
وَيُرِيكُمْ ءَايَـٰتِهِۦ فَأَىَّ ءَايَـٰتِ ٱللَّهِ تُنكِرُونَ ﴿٨١﴾
پەروەردگار بەڵگە ونیشانە زۆر ڕوون وئاشکراکانی خۆیتان پیشان دەدا لەسەر توانا ودەسەڵات وتاک وتەنھایی خۆی، کەواتە ئێوە نکۆڵی لەکام بەڵگە ونیشانەی ئەو دەکەن ودانی پێدانانێن دوای ئەوەی بۆتان سەلما ئەوانە نیشانە وبەڵگەکانی اللە تەعالان؟!
أَفَلَمْ يَسِيرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ فَيَنظُرُوا۟ كَيْفَ كَانَ عَـٰقِبَةُ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ كَانُوٓا۟ أَكْثَرَ مِنْهُمْ وَأَشَدَّ قُوَّةًۭ وَءَاثَارًۭا فِى ٱلْأَرْضِ فَمَآ أَغْنَىٰ عَنْهُم مَّا كَانُوا۟ يَكْسِبُونَ ﴿٨٢﴾
ى ئایا ئەو بێباوەڕانە وئەوانەی پێغەمبەرەکانیان بە درۆ زانی بەسەر زەویدا ناگەڕێن وبیر ناکەنەوە وپەند وەرناگرن لەو گەل وئوممەتانەی پێش خۆیان کە پێغەمبەرەکانیان بە درۆزانی کەسەرەنجامیان چی بوو؟! ئەو گەل وئوممەتانەی پێشووتر لەمان بەھێزتر ولەمانیش دەوڵەمەندتر بوون، وە شوێنەواریشیان لەمان زیاتر بوو، کەچی ئەو ھەمووە ھێز وسەروەت وسامان وماڵ ودارایی وشوێنەوارەیان ھیچ سوودێکی نەبوو بۆیان کاتێک سزای سەختی اللە تەعالایان بۆ ھات
فَلَمَّا جَآءَتْهُمْ رُسُلُهُم بِٱلْبَيِّنَـٰتِ فَرِحُوا۟ بِمَا عِندَهُم مِّنَ ٱلْعِلْمِ وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُوا۟ بِهِۦ يَسْتَهْزِءُونَ ﴿٨٣﴾
کاتێک پێغەمبەران بە بەڵگە ونیشانەی ڕوون وئاشکراوە ھاتن بۆ لایان باوەڕیان پێ نەکردن وبەدرۆیان زانین، وە زۆریش دڵخۆش بوون بەو زانستەی دژی ئەو وەحی و نیگایە بوو کە ھاتبوو بۆ پێغەمبەران، بۆیە ئەو سزایەی ئەوان گاڵتەیان پێدەکرد وبەدرۆیان دەزانی وپێغەمبەران ئەوانیان پێ دەترساند بۆیان ھات ولەناوی بردن
فَلَمَّا رَأَوْا۟ بَأْسَنَا قَالُوٓا۟ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَحْدَهُۥ وَكَفَرْنَا بِمَا كُنَّا بِهِۦ مُشْرِكِينَ ﴿٨٤﴾
جا کاتێک سزای ئێمەیان بینی، بە زەلیلی ودان پێدانانەوە کە دان پێدانی ئەو ساتە ھیچ سوودێکی نییە بۆیان وتیان: باوەڕمان بە خوای تاک وتەنھا ھێنا، وە باوەڕمان نەما بەوانەی کردبوومان بەشەریک وھاوەڵی اللە تەعالا، لەو بت ودار وبەردەی کە دەمانپەرستن
فَلَمْ يَكُ يَنفَعُهُمْ إِيمَـٰنُهُمْ لَمَّا رَأَوْا۟ بَأْسَنَا ۖ سُنَّتَ ٱللَّهِ ٱلَّتِى قَدْ خَلَتْ فِى عِبَادِهِۦ ۖ وَخَسِرَ هُنَالِكَ ٱلْكَـٰفِرُونَ ﴿٨٥﴾
باوەڕھێنانەکەیان ھیچ سوودی پێ نەگەیاندن کاتێک سزای ئێمەیان بینی کە دابەزی بۆ سەریان، سوننەت وباوی اللە تەعالایش لە نێو بەندەکانیدا ھەروایە، باوەڕھێنان ھیچ سوودێکی نابێت بۆیان کاتێک سزای اللە تەعالا ببینن، وە بێباوەڕانیش خۆیان زایە کرد کاتێک سزای اللە تەعالا دابەزیە سەریان، چونکە بە کوفر وبیباوەڕی کردن خۆیان دووچاری ئەو سزایە کرد، وە تەوبەیان نەکرد ونەگەڕانەوە بۆلای اللە تەعالا پێش ئەوەی بەچاوی خۆیان سزاکە ببینن. لاپەڕە ١٢ لە ١٢ moc.hgelp
بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن