حمٓ ﴿١﴾
(حم) پێشووتر قسە وگفتوگۆ کرا لەسەر تەفسیر ولێکدانەوەی ھاوشێوەی ئەم ئایەتانە لە سەرەتای سورەتی (البقرة) وه
سەرەکی›تەفسیر›فصلت (41)
مەککی · 54 ئایەت
حمٓ ﴿١﴾
(حم) پێشووتر قسە وگفتوگۆ کرا لەسەر تەفسیر ولێکدانەوەی ھاوشێوەی ئەم ئایەتانە لە سەرەتای سورەتی (البقرة) وه
تَنزِيلٌۭ مِّنَ ٱلرَّحْمَـٰنِ ٱلرَّحِيمِ ﴿٢﴾
ئەم قورئانە پیرۆزە لەلایەن خوای بەخشندە ومیھرەبانەوە دابەزیووە. ي كتب فصلت ءايته قرءانا عربا لقوم يعلمون
كِتَـٰبٌۭ فُصِّلَتْ ءَايَـٰتُهُۥ قُرْءَانًا عَرَبِيًّۭا لِّقَوْمٍۢ يَعْلَمُونَ ﴿٣﴾
پەرتووکێکە ئایەتەکانی بەتەواوترین شێوە ڕوونکراونەتەوە، قورئانێکە بەزمانی عەرەبی ھاتوەتە خوارەوە ودانراوە بۆ کەسانێک کە بزانن ئەمە کەلامی اللە تەعالایە، چونکە ئەوانە سوود لە مانا ومەبەست وڕێنمونی وھیدایەتی بۆ لای ھەق وڕاستی وەردەگرن. بشيرا ونذيرا فأعرض أكثرهم فهم لا يسمعون
بَشِيرًۭا وَنَذِيرًۭا فَأَعْرَضَ أَكْثَرُهُمْ فَهُمْ لَا يَسْمَعُونَ ﴿٤﴾
مژدەدەرە بۆ باوەڕداران بەوەی لەلایەن اللە تەعالاوە بۆیان ئامادە کراوە لە پاداشتی زۆر نایاب، وە ترسێنەریشە بەسزای سەختی دۆزەخ بۆ ئەوانەی باوەڕی پێ ناھێنن، بەڵام زۆربەی خەڵکی پشتی تێدەکەن وشوێنی ناکەون، ئەوانە بیستنێک ئەم قورئانە نابیستن ھیدایەتیان بدات وڕازی بن بەوەی تێیدا ھاتووە
وَقَالُوا۟ قُلُوبُنَا فِىٓ أَكِنَّةٍۢ مِّمَّا تَدْعُونَآ إِلَيْهِ وَفِىٓ ءَاذَانِنَا وَقْرٌۭ وَمِنۢ بَيْنِنَا وَبَيْنِكَ حِجَابٌۭ فَٱعْمَلْ إِنَّنَا عَـٰمِلُونَ ﴿٥﴾
وە وتیان: دڵەکانمان بە پەردەیەک داپۆشراوە تێناگەین لەوەی بانگمان دەکەیت بۆی، وە گوێکانیشمان کەڕە وئەوەی لە قورئاندا ھاتووە ھیچی نابیستێت، وە لە نێوان ئێمە وتۆدا پەردەیەک ھەیە ناھێڵێت ئەوەی تۆ دەیڵێیت بگاتە لا مان، بزانە تۆ لەسەر ڕێباز وڕێگای خۆتیت، وە ئێمەیش لەسەر ڕێباز وڕێگای خۆمان بەردەوامین و شوێنت ناکەوین
قُلْ إِنَّمَآ أَنَا۠ بَشَرٌۭ مِّثْلُكُمْ يُوحَىٰٓ إِلَىَّ أَنَّمَآ إِلَـٰهُكُمْ إِلَـٰهٌۭ وَٰحِدٌۭ فَٱسْتَقِيمُوٓا۟ إِلَيْهِ وَٱسْتَغْفِرُوهُ ۗ وَوَيْلٌۭ لِّلْمُشْرِكِينَ ﴿٦﴾
ئەی پێغەمبەر تۆیش بەو سەرسەختانە بڵێ: بەڕاستی منیش وەک ئێوە مرۆڤێکم، تەنھا ھێندە ھەیە من لەلایەن اللە تەعالاوە وەحی ونیگام بۆ دێت، بێگومان تەنھا پەرستراوی بەھەقی ئێوە، پەرستراوێکی تاک وتەنھایە ئەویش زاتی اللە تەعالایە، کەوابێت ئەو ڕێگایە بگرنەبەر کە دەتانگەیەنێت بە ئەو، وە داوای لێخۆشبوونی گوناھ و تاوانەکانتانی لێ بکەن، تیاچوون وسزای سەختیش بۆ بتپەرست وموشریکەکان، ئەوانەی جگە لە اللە تەعالا خوایەکی تر دەپەرستن، یان ھاوبەشی بۆ دادەنێن
ٱلَّذِينَ لَا يُؤْتُونَ ٱلزَّكَوٰةَ وَهُم بِٱلْـَٔاخِرَةِ هُمْ كَـٰفِرُونَ ﴿٧﴾
ئەوانەی زەکاتی ماڵ وسامان وداراییان نادەن، وە باوەڕیان نییە بە ڕۆژی دوایی وئەو نازو نیعمەتانەی بۆ باوەڕداران ئامادە کراوە، لەگەڵ ئەو سزا وناڕەحەتیانەیشی بۆ بێباوەڕان وگوناھباران ساز کراوە
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ لَهُمْ أَجْرٌ غَيْرُ مَمْنُونٍۢ ﴿٨﴾
بێگومان ئەوانەی باوەڕیان ھەیە بە اللە تەعالا وپێغەمبەرەکانی، وە کار وکردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە، پاداشتی نەبڕاوەی ھەمیشەییان بۆ ھەیە کە بەھەشتی پان و بەرینە. لاپەڕە ١ لە ٨ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
۞ قُلْ أَئِنَّكُمْ لَتَكْفُرُونَ بِٱلَّذِى خَلَقَ ٱلْأَرْضَ فِى يَوْمَيْنِ وَتَجْعَلُونَ لَهُۥٓ أَندَادًۭا ۚ ذَٰلِكَ رَبُّ ٱلْعَـٰلَمِينَ ﴿٩﴾
ئەی پێغەمبەر- بەسەرزەنشتەوە بەو بتپەرست وموشریکانە بڵێ: بۆچی ئێوە باوەڕتان نییە بەو اللە یەی کە زەوی لە دوو ڕۆژدا بەدیھێناوە، لەڕۆژی یەک شەممە ودوو شەممە، وە ھاوبەش وھاوشێوەی بۆ دادەنێن وکردوتانن بە خوای خۆتان ولەبری ئەو دەیانپەرسن؟! لە کاتێکدا اللە پەروەردگار وبەدیھێنەری ھەموو بەدیھێنراوەکانە
وَجَعَلَ فِيهَا رَوَٰسِىَ مِن فَوْقِهَا وَبَـٰرَكَ فِيهَا وَقَدَّرَ فِيهَآ أَقْوَٰتَهَا فِىٓ أَرْبَعَةِ أَيَّامٍۢ سَوَآءًۭ لِّلسَّآئِلِينَ ﴿١٠﴾
ئەو زاتەی لەسەروو زەویشەوە چیاکانی جێگیر کردووە ووەک مێخ دایکوتیون تاوەکو نەلەرزێت، وە ڕزق وڕۆزی وبژێوی گیانلەبەران وئاژەڵانیشی لەچوار ڕۆژدا دیاری کردووە، ڕۆژی سێ شەممە وچوار شەممە، بەدوو ڕۆژەکەی پێشووترەوە کردییە چوار ڕۆژ، ئەمە وەڵامێکە بۆ ئەوانەی پرسیار دەکەن لەبارەی بەدیھێنانی زەوییەوە
ثُمَّ ٱسْتَوَىٰٓ إِلَى ٱلسَّمَآءِ وَهِىَ دُخَانٌۭ فَقَالَ لَهَا وَلِلْأَرْضِ ٱئْتِيَا طَوْعًا أَوْ كَرْهًۭا قَالَتَآ أَتَيْنَا طَآئِعِينَ ﴿١١﴾
پاشان اللە تەعالا ویستی ئاسمانەکان بەدی بھێنێت، ئەو ڕۆژە ئاسمانەکان دووکەڵ وھەڵم بوون، وە بە ئاسمانەکان وزەوی فەرموو: بە ویستی خۆتان بێت یان بەناچاری ملکەچی فەرمانەکانم بن، جگە لەوە ھیچ چارێکی ترتان نییە، ئەوانیش لە وەڵامی اللە تەعالادا وتیان: ئەی پەروەردگارمان ئەوا بەملکەچییەوە ھاتین وگوێڕایەڵین بۆ فەرمانی تۆ، جگە لە ویست وئیرادەی تۆ ئێمە ھیچ ویست وئیرادەیەکی ترمان نییە
فَقَضَىٰهُنَّ سَبْعَ سَمَـٰوَاتٍۢ فِى يَوْمَيْنِ وَأَوْحَىٰ فِى كُلِّ سَمَآءٍ أَمْرَهَا ۚ وَزَيَّنَّا ٱلسَّمَآءَ ٱلدُّنْيَا بِمَصَـٰبِيحَ وَحِفْظًۭا ۚ ذَٰلِكَ تَقْدِيرُ ٱلْعَزِيزِ ٱلْعَلِيمِ ﴿١٢﴾
اللە تەعالا ئاسمانەکانی لە دوو ڕۆژدا بەدیھێناوە، لە ڕۆژی پێنج شەممە ورۆژی ھەینی، بەو دوو ڕۆژەوە بەدیھێنانی ئاسمانەکان وزەوی لە شەش ڕۆژدا تەواو بوو، وە اللە تەعالا وەحی خۆی لەھەموو ئاسمانەکاندا کرد بەوەی دیاریکردووە بۆیان، وە چی فەرمانێکیشی ھەبوو بۆیان لەتاعەت وگوێڕایەڵی وپەرستن جێگیری کرد، وە ئاسمانی دونیاشمان بەئەستێرەکان ڕازاندەوە، وە کردمانە ھۆی پاراستنی ئاسمانەکان لە گوێ ھەڵخستنی شەیتانەکان وھەوڵی دزینی ھەواڵەکان بۆ جادووگەر وفاڵچیەکان، ئەوەی باسکرا لە بەدیھێنانی ئاسمانەکان وزەوی ئەندازەگیری زاتی پیرۆزی اللە تەعالایە کە زۆر بەتوانا وبەدەسەڵاتە، ھیچ کەسێک ناتوانێت زاڵ ببێت بەسەریدا، وە زۆریش زانایە بەمەخلوقات وبەدیھێنراوەکانی. فإن أعرضوا فقل أنذرتكم صعقة مثل صعقة عاد وثمود
فَإِنْ أَعْرَضُوا۟ فَقُلْ أَنذَرْتُكُمْ صَـٰعِقَةًۭ مِّثْلَ صَـٰعِقَةِ عَادٍۢ وَثَمُودَ ﴿١٣﴾
ئەگەر ئەوانە پشتیان ھەڵکرد وباوەڕیان نەھێنا بەوەی تۆ ھێناوتە، ئەوا - ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: من ئێوەم ترساندووە وئاگادارم کردونەتەوە لەسزایەک وەک ئەو سزایەی درا بەسەر گەلی عادی پێغەمبەر ھوود، وە بەسەر گەلی سەموودی صاڵح پێغەمبەردا، کاتێک بەدرۆیان دانان وباوەڕیان پێ نەکردن
إِذْ جَآءَتْهُمُ ٱلرُّسُلُ مِنۢ بَيْنِ أَيْدِيهِمْ وَمِنْ خَلْفِهِمْ أَلَّا تَعْبُدُوٓا۟ إِلَّا ٱللَّهَ ۖ قَالُوا۟ لَوْ شَآءَ رَبُّنَا لَأَنزَلَ مَلَـٰٓئِكَةًۭ فَإِنَّا بِمَآ أُرْسِلْتُم بِهِۦ كَـٰفِرُونَ ﴿١٤﴾
أرسلتم به كفرون کاتێک پێغەمبەرەکانیان یەک لەدوای یەک بەیەک بانگەوازەوە ھاتن بۆ لایان، وە فەرمانیان پێکردن کە جگە لە اللە تەعالا ھیچ خوایەکی تر نەپەرستن، بێباوەڕەکانیشان لە وەڵامیاندا وتیان: ئەگەر پەروەردگارمان بیویستایە ڕێنوماییمان بکات فریشتەیەکی دادەبەزاند بۆ لا مان نەک ئێوە، بێگومان ئێمە بێباوەڕین بەوەی بۆتان ھێناوین، چونکە ئێوەیش وەک ئێمە مرۆڤن وھیچتان لە ئێمە زیاتر نییە
فَأَمَّا عَادٌۭ فَٱسْتَكْبَرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ بِغَيْرِ ٱلْحَقِّ وَقَالُوا۟ مَنْ أَشَدُّ مِنَّا قُوَّةً ۖ أَوَلَمْ يَرَوْا۟ أَنَّ ٱللَّهَ ٱلَّذِى خَلَقَهُمْ هُوَ أَشَدُّ مِنْهُمْ قُوَّةًۭ ۖ وَكَانُوا۟ بِـَٔايَـٰتِنَا يَجْحَدُونَ ﴿١٥﴾
گەلی عادی ھود پێغەمبەر لەگەڵ بێباوەڕییەکەیان بە اللە تەعالا بەناھەق خۆیان بەگەورە وزل زانی لە زەویدا، وە ستەمیان لەچوار دەوری خۆیان کرد، وە ھەڵخەڵەتان بەھێز وبازووی خۆیان ووتیان: کێ ھەیە لە ئێمە بەھێزتر بێت؟! بەخەیاڵی خۆیان ھیچ کەسێک نییە لەوان بەھێزتر بێت، پەروەردگاریش بەرپەرچی دانەوە وپێی لاپەڕە ٢ لە ٨ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر فەرموون: ئایا ئەوانە نازانن ونابینن کە اللە تەعالا ئەو خوایەی ئەوانی بەدیھێنا وئەو ھێز وبازووەی پێ بەخشیوون کە بووە بە مایەی یاخی بوونیان لەوان بەھێزترە؟! ئەوان بێباوەڕ بوون بەو بەڵگە ونیشانە وموعجیزانەی ھود (سەلامی لێ بێت) بۆی ھێنابوون
فَأَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ رِيحًۭا صَرْصَرًۭا فِىٓ أَيَّامٍۢ نَّحِسَاتٍۢ لِّنُذِيقَهُمْ عَذَابَ ٱلْخِزْىِ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ۖ وَلَعَذَابُ ٱلْـَٔاخِرَةِ أَخْزَىٰ ۖ وَهُمْ لَا يُنصَرُونَ ﴿١٦﴾
وهم لا ينصرون ئێمەیش لەبەرامبەر ئەو سەرکەشی ویاخی بوونەیان بایەکی توندی زۆر ساردی دەنگ گەورەمان لە ڕۆژانێکی شووم وڕەش بەسەردا ناردن، تاوەکو لە ژیانی دونیا سزایەکی زەبوونکەری ڕیسواکەریان پێ بچەژێت، بێگومان سزای ڕۆژی دوایی کە چاوەڕوانیانە ڕیسواکەرترە، وە ھیچ کەسێکیش نابینن ڕزگاریان بکات لەو سزایە
وَأَمَّا ثَمُودُ فَهَدَيْنَـٰهُمْ فَٱسْتَحَبُّوا۟ ٱلْعَمَىٰ عَلَى ٱلْهُدَىٰ فَأَخَذَتْهُمْ صَـٰعِقَةُ ٱلْعَذَابِ ٱلْهُونِ بِمَا كَانُوا۟ يَكْسِبُونَ ﴿١٧﴾
گەلی سەموودی پێغەمبەر صاڵحیشمان ڕێنموونی کرد بۆ ڕێگای ڕاست وڕوونمان کردەوە بۆیان، بەڵام ئەوان لەھەق وڕاستی لایاندا وگومڕابوون، ھەر بۆیە ئەوانیش بەھۆی ئەو کوفر وبێباوەڕی وگوناھ وتاوانەی لەسەری بوون سزای سەرشۆڕکەر وڕیسواکەر یەخەی گرتن
وَنَجَّيْنَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَكَانُوا۟ يَتَّقُونَ ﴿١٨﴾
ئەوسا ئەوانەیش باوەڕیان ھێنابوو بە اللە تەعالا وپێغەمبەرەکانی ڕزگارمان کردن، ئەوانەی لەو سزایە ڕزگاریان بوو خواناسەکانیان بوون، ئەوانەی فەرمانەکانی اللە تەعالایان بەجێھێنا ودوور کەوتنەوە لە ڕێگرییەکانی، ئەوانمان ڕزگار کرد لەو سزایەی دووچاری گەلەکەیان بوویەوە
وَيَوْمَ يُحْشَرُ أَعْدَآءُ ٱللَّهِ إِلَى ٱلنَّارِ فَهُمْ يُوزَعُونَ ﴿١٩﴾
ڕۆژێک دێت اللە تەعالا دوژمنەکانی ھەموو کۆ دەکاتەوە وڕاپێچی ئاگریان دەکات، فریشتە بەرپرسەکانی دۆزەخیش سەرەتا وکۆتاییان پێکەوە ڕاپێچی ناو ئاگر دەکەن، وە نایشتوانن لێی ڕابکەن
حَتَّىٰٓ إِذَا مَا جَآءُوهَا شَهِدَ عَلَيْهِمْ سَمْعُهُمْ وَأَبْصَـٰرُهُمْ وَجُلُودُهُم بِمَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ ﴿٢٠﴾
ھەتا ئەو کاتەی دەگەنە ئاستی ئەو ئاگرەی ڕاپێچ کراون بۆی، لە دونیا باوەڕیان پێی نەبوو، گوێچکە وچاو وپێستەکانیان شاھیدیان لەسەر دەدەن کە چیان لەبێباوەڕی و گوناھ وتاوان لەدونیا ئەنجامداوە
وَقَالُوا۟ لِجُلُودِهِمْ لِمَ شَهِدتُّمْ عَلَيْنَا ۖ قَالُوٓا۟ أَنطَقَنَا ٱللَّهُ ٱلَّذِىٓ أَنطَقَ كُلَّ شَىْءٍۢ وَهُوَ خَلَقَكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍۢ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ ﴿٢١﴾
بێباوەڕان بەپێستەکانی خۆیان وت: بۆچی شاھیدیتان دا لەسەر ئەوەی کردمان لە دونیادا؟! پێستەکانیش لە وەڵامی خاوەنەکانیاندا وتیان: اللە تەعالا کە ھەموو شتێک دەھێنێتە گۆ ئێمەیشی ھێنایە گۆ، ئەو یەکەمجار کاتێک لە دونیا بوون ئێوەی بەدیھێناوە، وە سەرەنجامیش لە ڕۆژی دواییدا ھەر بۆ لای ئەو دەگەڕێنەوە بۆ لێپرسینەوە و پاداشتدانەوە وتۆڵە لێ سەندنەوە
وَمَا كُنتُمْ تَسْتَتِرُونَ أَن يَشْهَدَ عَلَيْكُمْ سَمْعُكُمْ وَلَآ أَبْصَـٰرُكُمْ وَلَا جُلُودُكُمْ وَلَـٰكِن ظَنَنتُمْ أَنَّ ٱللَّهَ لَا يَعْلَمُ كَثِيرًۭا مِّمَّا تَعْمَلُونَ ﴿٢٢﴾
تعملون ئێوە کاتێک گوناھ وتاوانتان ئەنجام دەدا نەتان دەشاردەوە تاوەکو گوێ وچاو وپێستان شاھیدیتان لەسەر نەدەن؛ لەبەر ئەوەی ئێوە باوەڕتان بەلێپرسینەوە وسزا و پاداشتدانەوەی دوای مردن نەبوو، وە وا گومانتان دەبرد اللە تەعالا بێ ئاگایە لە زۆرێک لەو کار وکردەوانەی ئەنجامی دەدەن ونایزانێت، بەڵکو شاراوەیشە لای، ھەر بۆیە فریوتان خوارد وھەڵخەڵەتان. لاپەڕە ٣ لە ٨ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَذَٰلِكُمْ ظَنُّكُمُ ٱلَّذِى ظَنَنتُم بِرَبِّكُمْ أَرْدَىٰكُمْ فَأَصْبَحْتُم مِّنَ ٱلْخَـٰسِرِينَ ﴿٢٣﴾
ئا ئەمە ئەو گومانە خراپە بوو کە بە پەروەردگارتان برد، وە بوو بەھۆی تیاچونتان، ھەر بەو ھۆیشەوە خەسارۆمەندی دونیا ودواڕۆژیش بوون
فَإِن يَصْبِرُوا۟ فَٱلنَّارُ مَثْوًۭى لَّهُمْ ۖ وَإِن يَسْتَعْتِبُوا۟ فَمَا هُم مِّنَ ٱلْمُعْتَبِينَ ﴿٢٤﴾
ئەگەر ئەوانەی گوێ وچاو وپێستیان شاھیدیان لەسەردان ئارام بگرن لەناو ئاگردا، ئەوە ئاگر شوێنیانە وشوێنی مانەوەیانە، وە ئەگەر داوای ھەڵگرتنی سزاکەشیان بکەن و اللە تەعالایش لێیان ڕازی بێت، ئەوا ھەرگیز ڕەزامەندی ئەو بەدەست ناھێنن وناچنە بەھەشتەوە
۞ وَقَيَّضْنَا لَهُمْ قُرَنَآءَ فَزَيَّنُوا۟ لَهُم مَّا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَحَقَّ عَلَيْهِمُ ٱلْقَوْلُ فِىٓ أُمَمٍۢ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهِم مِّنَ ٱلْجِنِّ وَٱلْإِنسِ ۖ إِنَّهُمْ كَانُوا۟ خَـٰسِرِينَ ﴿٢٥﴾
ئێمە بۆ ئەم بێباوەڕانە ھاوڕێ وھاودەمی خراپمان لە شەیتانەکان ئامادە کرد کە ھەمیشە لەگەڵیاندابن، کردەوە خراپەکانیان لە دونیادا بۆ جوان وڕازاوە کردن، ھەروەھا ئەوەشیان بۆ جوان کردن کەباسی ڕۆژی دوایی لەبیر بکەن، بۆیە ڕۆژی دوایی وکاروکردەوەیان بۆ ئەو ڕۆژە لەبیرچوو، بەمەش شایستەی ئەوە بوون کە بەئاگری دۆزەخ سزا بدرێن وبچنە ڕیزی ئوممەتانی پێشوو لە جنۆکە وئادەمیزادە بێباوەڕەکان، بێگومان ئەوان خەسارۆمەند بوون وخۆیان دوڕاند کاتێک خۆیان وکەسوکاریان لە ڕۆژی قیامەتدا بەچوونە ناو ئاگر خەسارۆمەند کرد
وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَا تَسْمَعُوا۟ لِهَـٰذَا ٱلْقُرْءَانِ وَٱلْغَوْا۟ فِيهِ لَعَلَّكُمْ تَغْلِبُونَ ﴿٢٦﴾
بێباوەڕەکان یەکتریان راسپارد وئامۆژگاری یەکتریان کرد کاتێک دەسەوسان بوون لە ڕووبەڕوبونەوەی بەڵگە بە بەڵگە، وتیان: گوێ لەم قورئانە مەگرن کە موحەممەد بۆتان دەخوێنێتەوە، وە گوێڕایەڵ وملکەچی مەبن، وە کاتێک بۆی دەخوینرێتەوە دەنگتان بەرز بکەنەوە وھاوار بکەن، بەڵکو زاڵ بن بەسەریدا، سەرەنجام واز لەخوێندنی قورئان وبانگەواز کردن بۆی بھێنێت، وە ئێمەیش ئیسراحەت بکەین وڕزگارمان بێت لەدەستی
فَلَنُذِيقَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ عَذَابًۭا شَدِيدًۭا وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَسْوَأَ ٱلَّذِى كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ ﴿٢٧﴾
بێگومان لە ڕۆژی قیامەتدا سزای سەختی ئەوانە دەدەین باوەڕیان بە اللە تەعالا نییە، وە پێغەمبەرەکانی بەدرۆ دەزانن، وە تۆڵەی خراپترین کردەوەشیان لەشیرک وھاوەڵ بڕیاردان وگوناھ وتاوان لێ دەسێنین
ذَٰلِكَ جَزَآءُ أَعْدَآءِ ٱللَّهِ ٱلنَّارُ ۖ لَهُمْ فِيهَا دَارُ ٱلْخُلْدِ ۖ جَزَآءًۢ بِمَا كَانُوا۟ بِـَٔايَـٰتِنَا يَجْحَدُونَ ﴿٢٨﴾
ئەو تۆڵەیەی باسکرا تۆڵەی دوژمنانی اللە تەعالایە، ئەوانەی باوەڕیان پێی نەبوو، وە پێغەمبەرەکانیان بەدرۆ زانی، ئەو تۆڵەیەش ئاگری دۆزەخە بەھەمیشەیی وبێ بڕانەوە تێیدا دەمێننەوە، تۆڵەی نکۆڵی کردنی بەڵگە ونیشانەکانی اللە تەعالایە، لەگەڵ باوەڕ نەبوون پێی ھەرچەند ڕوون وئاشکرا وبەھێزیش بوون
وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ رَبَّنَآ أَرِنَا ٱلَّذَيْنِ أَضَلَّانَا مِنَ ٱلْجِنِّ وَٱلْإِنسِ نَجْعَلْهُمَا تَحْتَ أَقْدَامِنَا لِيَكُونَا مِنَ ٱلْأَسْفَلِينَ ﴿٢٩﴾
ئەوانەی باوەڕیان نەبوو بە اللە تەعالا وپێغەمبەرەکانیان بەدرۆ دەزانی، وتیان: ئەی پەروەردگارمان ئەو کەسانەمان لە جنۆکە وئادەمیزاد پیشان بدە کە گومڕایان کردین، ئیبلیس کە بیباوەڕی داھێنا وبانگەوازیشی بۆ کرد، وە نەوەکانی ئادەم کە خوێن ڕشتنیان داھێنا لەناو خەڵکیدا، بۆ ئەوەی لەناو ئاگردا بیانخەینە ژێر پێکانمانەوە، تاوەکو لە ژێری ژێرەوە بن کە سەخترین سزای دۆزەخییەکانە. لاپەڕە ٤ لە ٨ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
إِنَّ ٱلَّذِينَ قَالُوا۟ رَبُّنَا ٱللَّهُ ثُمَّ ٱسْتَقَـٰمُوا۟ تَتَنَزَّلُ عَلَيْهِمُ ٱلْمَلَـٰٓئِكَةُ أَلَّا تَخَافُوا۟ وَلَا تَحْزَنُوا۟ وَأَبْشِرُوا۟ بِٱلْجَنَّةِ ٱلَّتِى كُنتُمْ تُوعَدُونَ ﴿٣٠﴾
توعدون بێگومان ئەوانەی وتیان: پەروەردگاری ئێمە اللە یە، ھیچ پەروەردگارێکی ترمان جگە لەو نییە، وە بەردەوام وڕاوەستاوو بوون لەسەر بەجێھێنانی فەرمانەکانی ودوور کەوتنەوە لە ڕێگرییەکانی، لەکاتی مردن وگیان دەرچوونیاندا فریشتەکان دادەبەزنە سەریان وپێیان دەڵێن: ھیچ لە مردن ودوای مردنیش نەترسن، وە ھیچ خەفەتیش مەخۆن بۆ ئەوەی لەدوای بەجێتان ھێشتووە، موژدەتان لێ بێت بەو بەھەشتەی لە دونیا بەڵێنتان پێدرابوو، لەبەرامبەر باوەڕھێنانتان بە اللە تەعالا وئەنجامدانی کاروکردەوەی چاکە
نَحْنُ أَوْلِيَآؤُكُمْ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَفِى ٱلْـَٔاخِرَةِ ۖ وَلَكُمْ فِيهَا مَا تَشْتَهِىٓ أَنفُسُكُمْ وَلَكُمْ فِيهَا مَا تَدَّعُونَ ﴿٣١﴾
ئێمە لە ژیانی دونیا دۆست وپشتیوانتان بووین، بەدڵنیاییەوە ئێمە یارمەتیدەر وپارێزگارتان بووین، وە ھەروەھا ئێمە دۆست وپشتیوانیشتانین لە ژیانی دواڕۆژدا، پشتیوانیمان بۆتان بەردەوامە، لەبەھەشتدا ھەرچی حەزی لێدەکەن وئارەزووتان لێیەتی لەخۆشی وڕابوادرن ئامادە کراوە بۆتان، وەھەرچیش داوای دەکەن بۆتان ئامادە دەکرێت. نزلا من غفور رحيم
نُزُلًۭا مِّنْ غَفُورٍۢ رَّحِيمٍۢ ﴿٣٢﴾
ڕزق وڕۆزییەکی ئامادەکراوە بۆ میوانداریتان لەلایەن پەروەردگارێکەوە کە زۆر لێبووردەی گوناھ وتاوانی ئەو بەندانەیە تەوبە دەکەن ودەگەڕینەوە بۆ لای، وە زۆریش بەبەزەییە بەرامبەریان
وَمَنْ أَحْسَنُ قَوْلًۭا مِّمَّن دَعَآ إِلَى ٱللَّهِ وَعَمِلَ صَـٰلِحًۭا وَقَالَ إِنَّنِى مِنَ ٱلْمُسْلِمِينَ ﴿٣٣﴾
ھیچ کەسێک وتە وگوفتاری لەو کەسە باشتر نییە کەبانگی خەڵکی دەکات بۆ یەکخواپەرستی وکارکردن بە شەریعەتەکەی اللە تەعالا، وە کار وکردەوەیەکیش دەکات اللە پێی ڕازی بێت، وە پاشان دەڵێت: بێگومان من لەو موسڵمانانەم کە ملکەچ وگەردنکەچی فەرمانەکانی اللە تەعالان، ھەرکەسێک ئەوە ھەمووی بکات ئەوە باشترین کەسە قسەی کردبێت
وَلَا تَسْتَوِى ٱلْحَسَنَةُ وَلَا ٱلسَّيِّئَةُ ۚ ٱدْفَعْ بِٱلَّتِى هِىَ أَحْسَنُ فَإِذَا ٱلَّذِى بَيْنَكَ وَبَيْنَهُۥ عَدَٰوَةٌۭ كَأَنَّهُۥ وَلِىٌّ حَمِيمٌۭ ﴿٣٤﴾
کار وکردەوەی چاکە وتاعەت وگوێرایەڵیەک پەروەردگار پێی ڕازی بێت یەکسان نییە لەگەڵ ئەنجامدانی کردەوەی خراپە وگوناھ وتاوانێک ئەو پێی ناڕازییە، تۆ بەکردەوەی چاکە وکاری جوان وەڵامی ئەو کەسانە بدەرەوە لەخەڵکی کە خراپەیان لەگەڵ کردوویت، ئەوسا دەبینیت ئەوەی پێشتر لە دوژمنایەتی لە نێوان تۆ وئەودا ھەبوو، لە نێوان تۆ وئەو کەسەی بەکردەوەی چاک وەڵامی خراپەکانت دایەوە، دەیبینیت وەک دۆستێکی زۆر خۆشەوستی تۆی لێ دێت
وَمَا يُلَقَّىٰهَآ إِلَّا ٱلَّذِينَ صَبَرُوا۟ وَمَا يُلَقَّىٰهَآ إِلَّا ذُو حَظٍّ عَظِيمٍۢ ﴿٣٥﴾
کەس موەفەق وسەرکەوتوو نابێت بۆ ئەنجامدانی ئەم ڕەوشتە بەرز وجوانە کەسانێک نەبێت کە ئارامگر بوون لەسەر ئەزیەت وئازاردانی خەڵکی وکار وکردەوەی خراپیان، ھەروەھا کەسانێک سەرکەوتوو دەبن کە خاوەنی بەش وپشکێکی زۆر گەورەن لە پاداشت وبەختەوەری دونیا وقیامەت
وَإِمَّا يَنزَغَنَّكَ مِنَ ٱلشَّيْطَـٰنِ نَزْغٌۭ فَٱسْتَعِذْ بِٱللَّهِ ۖ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ ﴿٣٦﴾
ئەگەر ھەرکاتێک شەیتان وەسوەسەی خراپی بۆ دروست کردیت، ئەوا پەنا بگرە بە اللە تەعالا لەشەڕ وخراپەی وخۆت بپارێزە، بێگومان ئەو بیسەری وتە وگوفتاری ئێوەیە، وە زانا وئاگادارە بەحاڵ وگوزەرانتان. لاپەڕە ٥ لە ٨ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَمِنْ ءَايَـٰتِهِ ٱلَّيْلُ وَٱلنَّهَارُ وَٱلشَّمْسُ وَٱلْقَمَرُ ۚ لَا تَسْجُدُوا۟ لِلشَّمْسِ وَلَا لِلْقَمَرِ وَٱسْجُدُوا۟ لِلَّهِ ٱلَّذِى خَلَقَهُنَّ إِن كُنتُمْ إِيَّاهُ تَعْبُدُونَ ﴿٣٧﴾
إ ياه تعبدون یەکێک لە ئایەت ونیشانەکانی اللە تەعالا کە بەڵگەن لەسەر گەورەیی ودەسەڵات وتاک وتەنھایی خۆی، شەو وڕۆژە کەبەدوای یەکتردا دێن ودەڕۆن، وە خۆر و مانگە، -ئەی خەڵکینە - سوژدە مەبەن بۆ خۆر ومانگ، بەڵکو تەنھا سوژدە بۆ ئەو خوایە ببەن کەبەدیھێناون، ئەگەر ئێوە بەھەق وڕاستی تەنھا ھەر ئەو دەپەرستن
فَإِنِ ٱسْتَكْبَرُوا۟ فَٱلَّذِينَ عِندَ رَبِّكَ يُسَبِّحُونَ لَهُۥ بِٱلَّيْلِ وَٱلنَّهَارِ وَهُمْ لَا يَسْـَٔمُونَ ۩ ﴿٣٨﴾
ئەگەر ئەو بتپەرست وموشریکانە خۆیان بە گەورە زانی وپشتیان ھەڵکرد وسوژدەیان نەبرد بۆ خوای بەدیھێنەر، ئەوا بزانە ئەو فریشتانەی لای اللە تەعالان خۆیان بە گەورە نازانن، بەشەو وڕۆژ سەرگەرمی تەسبیحات وحەمد وسوپاس کردنی پەروەردگارن، ئەوان ھەرگیز بێزار نابن لەپەرستن وعیبادەتی ئەو
وَمِنْ ءَايَـٰتِهِۦٓ أَنَّكَ تَرَى ٱلْأَرْضَ خَـٰشِعَةًۭ فَإِذَآ أَنزَلْنَا عَلَيْهَا ٱلْمَآءَ ٱهْتَزَّتْ وَرَبَتْ ۚ إِنَّ ٱلَّذِىٓ أَحْيَاهَا لَمُحْىِ ٱلْمَوْتَىٰٓ ۚ إِنَّهُۥ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌ ﴿٣٩﴾
إنه عل كل شىء قدير ى یەکێکی تر لە ئایەت ونیشانەکانی اللە تەعالا کە بەڵگەیە لەسەر گەورەیی وتاک وتەنھایی ودەسەڵات وتوانای ئەو زاتە پیرۆزە لەسەر زیندووکردنەوەی مردووەکان لە ڕۆژی دواییدا، ئەوەیە زەوی دەبینیت وشک بووە ومردووە وھیچ گژوگیا وڕووەکێکی تێدا نییە، بەڵام کاتێک ئەو بارانە دەبارێنینە سەری جارێکی تر ئەکەوێتە جوڵە و جۆرەھا دانەوێڵە وڕووەکی لێ دەڕوێت وبەرز دەبێتەوە بەھۆی ئەو تۆوەی تێدایە، بێگومان ئەو زاتەی ئەو زەویە وشک وبرنگە مردووەی بەڕووەک وگژوگیا زیندوو کردەوە ھەر ئەویشە مردووەکان زیندوو دەکاتەوە وکۆیان دەکاتەوە بۆ حیساب ولێپرسینەوە لەگەڵ کردن، بەڕاستی ئەو بەدەسەڵات وبەتوانایە بەسەر ھەموو شتێکدا، ھیچ شتێک دەسەوسانی ناکات لە زیندوو کردنەوەی زەوی پاش مردنی، وە دەسەوسانیشی ناکات لە زیندووکردنەوەی مردووەکان لە گۆڕەکانیان
إِنَّ ٱلَّذِينَ يُلْحِدُونَ فِىٓ ءَايَـٰتِنَا لَا يَخْفَوْنَ عَلَيْنَآ ۗ أَفَمَن يُلْقَىٰ فِى ٱلنَّارِ خَيْرٌ أَم مَّن يَأْتِىٓ ءَامِنًۭا يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ ۚ ٱعْمَلُوا۟ مَا شِئْتُمْ ۖ إِنَّهُۥ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ ﴿٤٠﴾
بێگومان ئەوانەی خۆیان لە ئایەتەکانی ئێمە لا دەدن بە نکۆڵی کردن وباوەڕ پێ نەھێنان وگۆڕین وتەحریف کردنیان، ئەوانە لە ئێمە شاراوە نین، بەڵکو پێیان دەزانین، ئایا ئەوەی فڕێ دەدرێتە ناو ئاگری دۆزەخەوە باشترە یان ئەو کەسەی ڕۆژی قیامەت دێت وتەئمینە لە سزای اللە تەعالا وبێ ترسە لێی؟ - ئەی خەڵکینە- لەچاکە وخراپە چی دەکەن بیکەن بێگومان اللە تەعالا ئاگاداری ھەموویەتی وھەر ھەمووی دەبینێت وھیچ شتێکی لەکار وکردەوەتانی لا نھێنی وشاراوە نییە
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِٱلذِّكْرِ لَمَّا جَآءَهُمْ ۖ وَإِنَّهُۥ لَكِتَـٰبٌ عَزِيزٌۭ ﴿٤١﴾
بێگومان ئەوانەی باوەڕیان بە قورئانی پیرۆز نەھێنا وکاتێک بۆیان ھات بەدرۆیان زانی، ئەوانە لە ڕۆژی قیامەتدا سزا دەدرێن، ئەم قورئانە پەرتووکێکی بەعیززەت وپارێزراوە ھیچ کەسێکی لا دەر ناتوانێت دەستکاری بکات وبیگۆڕێت
لَّا يَأْتِيهِ ٱلْبَـٰطِلُ مِنۢ بَيْنِ يَدَيْهِ وَلَا مِنْ خَلْفِهِۦ ۖ تَنزِيلٌۭ مِّنْ حَكِيمٍ حَمِيدٍۢ ﴿٤٢﴾
ئەم قورئانە نە لە پێشیەوە نە لەپاشیەوە لەھیچ لایەکەوە باتڵ وپڕوپوچی ڕووی تێ ناکات بە کەم کردن یان بەزیاد کردن وگۆڕینی ودەستکاری کردنی، لەلایەن خوایەکی زۆر دانای کاربەجێی لە بەدیھێنراوەکان وئەندازەگیری وشەریعەتەکەیەوە دابەزیووە، لەھەموو کاتێکدا سوپاس کراوە
مَّا يُقَالُ لَكَ إِلَّا مَا قَدْ قِيلَ لِلرُّسُلِ مِن قَبْلِكَ ۚ إِنَّ رَبَّكَ لَذُو مَغْفِرَةٍۢ وَذُو عِقَابٍ أَلِيمٍۢ ﴿٤٣﴾
ئەی پێغەمبەر- ئەوەی ئەمانە پێتی دەڵێن لە باوەڕ نەکردن وبەدرۆزانین، بە پێغەمبەرانی پێش تۆیشیان وت، بۆیە ئارام بگرە، پەروەردگارت زۆر لێبووردەیە بۆ ئەو بەندانەی تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆ لای، وە زۆریش تۆڵەی سەختە بۆ ئەو کەسانەی کە لەسەر گوناھ وتاوانیان سوورن وتەوبە ناکەن وناگەڕێنەوە بۆلای. لاپەڕە ٦ لە ٨ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر ي ى ى
وَلَوْ جَعَلْنَـٰهُ قُرْءَانًا أَعْجَمِيًّۭا لَّقَالُوا۟ لَوْلَا فُصِّلَتْ ءَايَـٰتُهُۥٓ ۖ ءَا۬عْجَمِىٌّۭ وَعَرَبِىٌّۭ ۗ قُلْ هُوَ لِلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ هُدًۭى وَشِفَآءٌۭ ۖ وَٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ فِىٓ ءَاذَانِهِمْ وَقْرٌۭ وَهُوَ عَلَيْهِمْ عَمًى ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ يُنَادَوْنَ مِن مَّكَانٍۭ بَعِيدٍۢ ﴿٤٤﴾
ئەگەر ئەم قورئانەمان بە زمانێکی تر جگە لە زمانی عەرەبی دابەزاندایە، ئەوا بێباوەڕەکان دەیانووت: بۆچی ئایەتەکانی بەزمانی عەرەبی ڕوون نەکراونەتەوە تاوەکو لێی تێبگەین، چۆن دەکرێت قورئان عەجەمی بێت، وە ئەوەی ھێنابێتی عەرەب بێت؟ - ئەی پێغەمبەر - بەوانە بڵێ: قورئانی پیرۆز ھیدایەت وڕێنوماییەکەری گومڕایی و سەرلێشێواویە، وە شیفای ھەموو نەزانین وخراپەکاریەکە - بۆ ئەوانەی باوەڕیان بە اللە تەعالا ھێناوە وپێغەمبەرەکانیان بەڕاست زانیوە- وە ئەوانەیش باوەڕ ناھێنن بە اللە تەعالا گوێیەکانیان کەڕە لەئاست بیستنی ھەق وڕاستی، وە چاویان کوێرە لەئاست بینینی ولێی حاڵی نابن، ئەوانەی ئەوە سیفەتیانە وەک ئەوە وایە لەجێگایەکی دوورەوە بانگیان بکەیت، ئیتر چۆن دەنگی ئەو کەسە دەبیستن بانگیان دەکات؟
وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا مُوسَى ٱلْكِتَـٰبَ فَٱخْتُلِفَ فِيهِ ۗ وَلَوْلَا كَلِمَةٌۭ سَبَقَتْ مِن رَّبِّكَ لَقُضِىَ بَيْنَهُمْ ۚ وَإِنَّهُمْ لَفِى شَكٍّۢ مِّنْهُ مُرِيبٍۢ ﴿٤٥﴾
مريب بەدڵنیاییەوە ئێمە تەوراتمان بەخشیە موسا، بەڵام گەلەکەی جیاوازیان تێدا دروستکرد، ھەندێکیان باوەڕیان پێ ھێنا وھەندێکی تریشیان کافر بوون پێی وباوەڕیان پێ نەھێنا، ئەگەر بھاتایە بەڵێنی پەروەردگار نەبوایە کە ئەو لە ڕۆژی قیامەتدا بەندەکانی جیا دەکاتەوە بڕیار دەدات لە نێوایاندا لەسەر ئەوەی لە دونیا جیاواز بوون لەسەری، ئەوا ئەو بڕیاری دەدا لە نێوان ئەو کەسانەی کە ڕاجییان تێکەوت لەبەرامبەر تەوراتدا، ھەق وناھەقی لێک جوودا دەکردەوە، ئەوەی لەسەر ھەق وڕاستی بوایە ڕێزی لێ دەنا، وە ئەوەیشی لەسەر ناھەقی بوایە زەلیل وڕیسوای دەکرد، بێگومان بێباوەڕان گومان ودوودڵیەکی زۆریان ھەیە لەبەرامبەر قورئاندا
مَّنْ عَمِلَ صَـٰلِحًۭا فَلِنَفْسِهِۦ ۖ وَمَنْ أَسَآءَ فَعَلَيْهَا ۗ وَمَا رَبُّكَ بِظَلَّـٰمٍۢ لِّلْعَبِيدِ ﴿٤٦﴾
ھەر کەسێک کاروکردەوە چاکەکان بکات ئەوە سوود وقازانج وپاداشتی ئەو کردەوە چاکانەی بۆ خۆی دەگەڕێتەوە، کار وکردەوەی چاکەی ھیچ کەسێک سوود و قازانج بە اللە تەعالا ناگەیەنێت، وە ھەر کەسێکیش کردەوەی خراپە وگوناھ وتاوان بکات زیان وخراپەکەی بۆ خۆی دەگەڕێتەوە، وە گوناھ وتاوانی ئەو ھیچ زیانێک بە اللە تەعالا ناگەیەنێت، وە پاداشتی چاکەکاران دەداتەوە وتۆڵەیش لەخراپەکاران دەسێنێت، - ئەی پێغەمبەر - پەروەردگارت ھیچ کاتێک زوڵم وستەم لەبەندەکانی ناکات، چاکەکانیان لێ کەم ناکاتەوە، وە گوناھ وتاوان وخراپەکانیشان بۆ زیاد ناکات
۞ إِلَيْهِ يُرَدُّ عِلْمُ ٱلسَّاعَةِ ۚ وَمَا تَخْرُجُ مِن ثَمَرَٰتٍۢ مِّنْ أَكْمَامِهَا وَمَا تَحْمِلُ مِنْ أُنثَىٰ وَلَا تَضَعُ إِلَّا بِعِلْمِهِۦ ۚ وَيَوْمَ يُنَادِيهِمْ أَيْنَ شُرَكَآءِى قَالُوٓا۟ ءَاذَنَّـٰكَ مَا مِنَّا مِن شَهِيدٍۢ ﴿٤٧﴾
زانینی ڕۆژی قیامەت تەنھا لای اللە تەعالایە، تەنھا ھەر ئەویش دەزانیت کەی دێت وکەی ڕوو دەدات، جگە ئەو ھیچ کەسێکی تر نازانێت، وە ھەر بەروبومێکیش لەو بەرگ وتوێکڵە دەرچێت کە دەیپارێزێت ھەر اللە تەعالا خۆی کاتەکەی دەزانێت، ھەر مێینەیەک دوو گیان دەبێت وسکەکەی دادەنێت ئەوە ھەر بەزانینی اللە تەعالا دەبێت، ھیچ شتێکی لەدەست دەرناچێت، ئەو ڕۆژەی اللە تەعالا ئەو بتپەرست وموشریکانە بەسەرزەنشتەوە بانگ دەکات کە جگە لەو بتگەلێکیان پەرستووە: کوان ئەوانەی بەگومانی خۆتان کردبووتانن بە شەریک وھاوەڵی من ودەتانپەرستن؟ بتپەرست وموشریکەکانیش لە وەڵامدا دەڵێن: لەبەردەستدا دانی پێدادەنێین کە ھیچ کەسێک نییە ئەمڕۆ شایەتی بدات کە تۆ شەریک وھاوەڵت ھەیە
وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُوا۟ يَدْعُونَ مِن قَبْلُ ۖ وَظَنُّوا۟ مَا لَهُم مِّن مَّحِيصٍۢ ﴿٤٨﴾
ئەو بتانەی ئەوان دەیانپەرستن وھاواریان لێدەکردن ون بوون ونەمان، وە دڵنیابوون ھیچ پەناگا وشوێنێک نییە لەسزای اللە تەعالا بیانپارێزێت وڕزگاریان بکات
لَّا يَسْـَٔمُ ٱلْإِنسَـٰنُ مِن دُعَآءِ ٱلْخَيْرِ وَإِن مَّسَّهُ ٱلشَّرُّ فَيَـُٔوسٌۭ قَنُوطٌۭ ﴿٤٩﴾
ئادەمیزاد وەڕەس نابێت لە داواکردنی خێر وخۆشی دونیا لە لەش ساغی وماڵ ومناڵ وناز ونیعمەت وبەخششی تریش، ئەگەر تووشی ھەژاری ونەداری ونەخۆشی بوو ئەوا لەبەزەیی وڕەحمی اللە تەعالا بێ ھیواو نائومێد دەبێت. لاپەڕە ٧ لە ٨ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَلَئِنْ أَذَقْنَـٰهُ رَحْمَةًۭ مِّنَّا مِنۢ بَعْدِ ضَرَّآءَ مَسَّتْهُ لَيَقُولَنَّ هَـٰذَا لِى وَمَآ أَظُنُّ ٱلسَّاعَةَ قَآئِمَةًۭ وَلَئِن رُّجِعْتُ إِلَىٰ رَبِّىٓ إِنَّ لِى عِندَهُۥ لَلْحُسْنَىٰ ۚ فَلَنُنَبِّئَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِمَا عَمِلُوا۟ وَلَنُذِيقَنَّهُم مِّنْ عَذَابٍ غَلِيظٍۢ ﴿٥٠﴾
ى خۆ ئەگەر دوای ئەو بەڵا وموسیبەت ونەخۆشییەی تووشی بوو بوو لەش ساغ ودەوڵەمەندمان کرد وخێر وخۆشیمان بەسەردا ڕشت، ئەوا بەدڵنیاییەوە دەڵێت: من شایانی ئەم خێر وخۆشی وناز ونیعمەتانەم، وە من باوەڕ ناكەم کە ڕۆژی قیامەت ھەڵسێت، خۆ ئەگەر گریمان ڕۆژی قیامەتیش ھەڵسا ئەوا لای خوایش ھەر ئەم ناز و نیعمەت وماڵ ودەوڵەمەندییەم دەبێت، ھەروەکو چۆن لە دونیا نیعمەتی خۆی بەسەردا ڕشتم لەبەر ئەوەی شایانی بووم، لە ڕۆژی دواییشدا ھەر ناز ونیعمەتی خۆیم بەسەردا دەڕێژێت، لەو ڕۆژەدا بەوانەی بێباوەڕ بوون بە اللە تەعالا ڕادەگەیەنین کەچی کوفر وگوناھ وتاوانێکیان ئەنجامداوە، وە سزای زۆر سەختیان پێ دەچێژین
وَإِذَآ أَنْعَمْنَا عَلَى ٱلْإِنسَـٰنِ أَعْرَضَ وَنَـَٔا بِجَانِبِهِۦ وَإِذَا مَسَّهُ ٱلشَّرُّ فَذُو دُعَآءٍ عَرِيضٍۢ ﴿٥١﴾
ھەر کاتێک ناز ونیعمەت وبەخششی خۆمان بەسەر ئادەمیزادا رشت، لە لەش ساغی ودووربوون لە بەڵا وموسیبەت، ئەوا خێرا بێ ئاگا دەبێت لەیاد وزیکر وتاعەت وگوێڕایەڵی اللە تەعالا، وە بە لوتبەرزییەوە پشت ھەڵدەکات، کاتێکیش دووچاری نەخۆشی وھەژاری ونەداری وناڕەحەتی تر دەبێتەوە ئەوا یەکجار نزا دەکات ولە اللە تەعالا دەپاڕێتەوە کە لەسەری لا بات، ئەو ھەر کاتێک ناز ونیعمەتی بەسەردا بڕێژرێت لەبەرامبەردا سوپاسی پەروەردگاری ناکات، وە کاتێکیش تاقی کردەوە ئارام ناگرێت لەسەری
قُلْ أَرَءَيْتُمْ إِن كَانَ مِنْ عِندِ ٱللَّهِ ثُمَّ كَفَرْتُم بِهِۦ مَنْ أَضَلُّ مِمَّنْ هُوَ فِى شِقَاقٍۭ بَعِيدٍۢ ﴿٥٢﴾
ئەی پێغەمبەر- بەو بتپەرست وموشریک وبێباوەڕانە بڵێ: ھەواڵم پێ بدەن ئەگەر ئەم قورئانە لەلایەن اللە تەعالاوە بێت وئێوە باوەڕتان پێی نەھێنا بێت ئەو کاتە حاڵی ئێوە چۆن دەبێت؟! کێ لەو کەسە گومڕاترە کە دژایەتی ھەق وڕاستی دەکات، لەگەڵ ئەوەدا بۆی ڕوون بووەتەوە وبەھێزی بەڵگەکانی بۆ دەرکەوتبێت؟ !
سَنُرِيهِمْ ءَايَـٰتِنَا فِى ٱلْـَٔافَاقِ وَفِىٓ أَنفُسِهِمْ حَتَّىٰ يَتَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُ ٱلْحَقُّ ۗ أَوَلَمْ يَكْفِ بِرَبِّكَ أَنَّهُۥ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ شَهِيدٌ ﴿٥٣﴾
ئێمە لەمەودوا بەڵگە ونیشانە سەرسوڕھێنەرەکانی خۆمان لە ئاسۆکانی زەوی وبوونەوەر پیشانی بێباوەڕانی قوڕەیش دەدەین، لەوەی اللە تەعالا دەیکاتەوە وفەتحی دەکات بۆ موسڵمانان، وە بەڵگە ونیشانەکانی خۆمانیان لە خودی خۆشیاندا پیشان دەدەین، بەفەتح کردن وڕزگار کردنی شاری مەککە، تاوەکو بۆیان دەربکەوێت وگومان و دوودڵیان نەمێنێت کە ئەم قورئانە ھەق وڕاستە وھیچ گومانێکی تێدا نییە، جا ئایا ئەو بەڵگانەیان بەس نییە کەوا ئەم قورئانە ھەق وڕاستە بە شایەتی اللە تەعالا کە لایەن خۆیەوە ھاتووە؟! شایەتی دانی کێ بەئەندازەی شایەتی دانی اللە تەعالا گەورە ومەزنە؟! ئەوانە ئەگەر ھەق وڕاستییان بوێت ئەوا شایەتی دانی پەروەردگاریان بەس دەبوو
أَلَآ إِنَّهُمْ فِى مِرْيَةٍۢ مِّن لِّقَآءِ رَبِّهِمْ ۗ أَلَآ إِنَّهُۥ بِكُلِّ شَىْءٍۢ مُّحِيطٌۢ ﴿٥٤﴾
ئاگاداربن بێگومان بتپەرست وموشریکەکان گومانی گەورەیان ھەیە لە زیندووبونەوەی دوای مردن وگەیشتن بە دیداری پەروەردگاریان لە ڕۆژی قیامەتدا، چونکە نکۆڵی لە زیندووبونەوە دەکەن وباوەڕیان نییە بە ڕۆژی دوایی، لەبەر ئەوە بە ئەنجامدانی کار وکردەوە چاکەکان خۆیانی بۆ ئامادە ناکەن، ھۆشیاربن کە اللە تەعالا بە عیلم و زانست ودەسەڵاتی خۆی دەوری ھەموو شتێکی داوە. لاپەڕە ٨ لە ٨ moc.hgelp
بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن