حمٓ ﴿١﴾
سەرەکی›تەفسیر›الشورى (42)
مەککی · 53 ئایەت
حمٓ ﴿١﴾
عٓسٓقٓ ﴿٢﴾
(حم (١) عسق) پێشتر قسە وگفتوگۆ کرا لەسەر تەفسیر ولێکدانەوەی ھاوشێوەی ئەم ئایەتانە لەسەرەتای سورەتی (البقرة) وە
كَذَٰلِكَ يُوحِىٓ إِلَيْكَ وَإِلَى ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِكَ ٱللَّهُ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ ﴿٣﴾
ئەی موحەممەد ھاوشێوەی ئەم وەحی ونیگایە، وەحی ونیگامان بۆ تۆ وبۆ پێغەمبەرانی پێش تۆیش كردووه، اللە تەعالا زاڵ وبەدەسەڵاتە لە تۆڵە سەندنەوە لە دوژمنانی، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە لەبەڕێوەبردن وبەدێھێنراوەکانیدا
لَهُۥ مَا فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۖ وَهُوَ ٱلْعَلِىُّ ٱلْعَظِيمُ ﴿٤﴾
ئاسمانەکان وزەوی ھەر ھەمووی بەبەدێھێنان وموڵک وبەڕێوەبردنەوە تەنھا ھی اللە تەعالان، ئەو بەرز وبڵندە بە زات وڕێز ودەسەڵاتیەوە، وە زۆریش گەورە ومەزنە
تَكَادُ ٱلسَّمَـٰوَٰتُ يَتَفَطَّرْنَ مِن فَوْقِهِنَّ ۚ وَٱلْمَلَـٰٓئِكَةُ يُسَبِّحُونَ بِحَمْدِ رَبِّهِمْ وَيَسْتَغْفِرُونَ لِمَن فِى ٱلْأَرْضِ ۗ أَلَآ إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ ﴿٥﴾
لەبەر گەورەیی ومەزنی ئەو زاتە پیرۆزەیە نزیکە ئاسمانەکان لەگەڵ ئەو ھەمووە گەورەیی وبەرزی وبڵندییەیان کە وەستاون بەسەر زەوییەوە شەق ولەت ببن، وە فریشتەکانیش بە تەسبیحات وحەمد وسەنا وسوپاس کردنی پەروەردگار پاکی وبێگەردی بۆ دەنوێنن، وە داوای لێخۆشبوون لە اللە تەعالا دەکەن بۆ گوناھی ئەوانەی لەسەر زەوین، بزانن وھۆشیار بن بێگومان اللە تەعالا زۆر لێبووردەیە بۆ گوناھی ئەو بەندانەی کە تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆ لای، وە زۆریش بە بەزەییە بەرامبەریان
وَٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُوا۟ مِن دُونِهِۦٓ أَوْلِيَآءَ ٱللَّهُ حَفِيظٌ عَلَيْهِمْ وَمَآ أَنتَ عَلَيْهِم بِوَكِيلٍۢ ﴿٦﴾
ئەوانەی جگە لە اللە تەعالا بتەکانیان کردووە بە دۆست وپشتیوانی خۆیان ولەبری اللە دەیانپەرستن، بزانن کە اللە تەعالا چاودێریان دەکات وھەموو کردەوەکانیان تۆمار دەکات وپاداشت وتۆڵەیان لەسەر دەداتەوە، - ئەی پێغەمبەر- تۆ کار وکردەوەی ئەوانت پێ نەسپێرراوە تا چاودێری کردەوەکانیان بکەیت وتۆماریان بکەیت، تۆ بەرپرس نیت لە کردەوەی ئەوان، بەڵکو تۆ تەنھا ئەوەت لەسەرە پێیاني بگەیەنیت
وَكَذَٰلِكَ أَوْحَيْنَآ إِلَيْكَ قُرْءَانًا عَرَبِيًّۭا لِّتُنذِرَ أُمَّ ٱلْقُرَىٰ وَمَنْ حَوْلَهَا وَتُنذِرَ يَوْمَ ٱلْجَمْعِ لَا رَيْبَ فِيهِ ۚ فَرِيقٌۭ فِى ٱلْجَنَّةِ وَفَرِيقٌۭ فِى ٱلسَّعِيرِ ﴿٧﴾
ئەی پێغەمبەر - ھەروەکو چۆن وەحی ونیگامان کرد بۆ پێغەمبەرانی پێش تۆ، قورئانیشمان بەزمانی عەرەبی بە وەحی بۆ تۆ نارد، تاوەکو خەڵکی شاری مەککە و دەوروبەری بترسێنیت، پاشان ھەموو خەڵکی تریش بترسێنیت لە ڕۆژی قیامەت، لەو ڕۆژەی اللە تەعالا سەرەتا وکۆتایی ھەموو خەڵکی لەیەک دەشتی کاکی بە کاکیدا کۆ دەکاتەوە بۆ لێپرسینەوە لەگەڵ کردن وپاداشت دانەوە، ھیچ گومانێک نییە لە ڕوودان وھاتنی ئەو ڕۆژە، خەڵک لەو ڕۆژەدا دەبن بەدوو دەستە وکۆمەڵەوە، دەستە وکۆمەڵێکیان بۆ بەھەشتە ئەویش باوەڕدارانن، دەستە وکۆمەڵکێکی تریشان بۆ ئاگری دۆزەخ کە بێباوەڕانن
وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ لَجَعَلَهُمْ أُمَّةًۭ وَٰحِدَةًۭ وَلَـٰكِن يُدْخِلُ مَن يَشَآءُ فِى رَحْمَتِهِۦ ۚ وَٱلظَّـٰلِمُونَ مَا لَهُم مِّن وَلِىٍّۢ وَلَا نَصِيرٍ ﴿٨﴾
ئەگەر اللە تەعالا بیویستایە ھەموو خەڵکی بکاتە میللەتێکی یەک پارچە، لەسەر ئاینی ئیسلام بوونایە، ئەوا دەیکردن وھەموویشی دەخستنە بەھەشتەوە، بەڵام حیکمەت ودانایی پەروەردگار وایە کەسانێکی شایستە بەڕەحم وبەزەیی خۆی بخاتە ناو ئیسلامە ودواتریش بیانخاتە ناو بەھەشتەوە، ئەو ستەمکارانەیش بە کوفر و لاپەڕە ١ لە ٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر بێباوەڕی وگوناھ وتاوان کردن ستەمیان لەخۆیان کردووە ھیچ دۆست وپشتیوانێکیان نییە، وە ھیچ کەسێکیش نییە ڕزگاریان بکات لە سزای اللە تەعالا
أَمِ ٱتَّخَذُوا۟ مِن دُونِهِۦٓ أَوْلِيَآءَ ۖ فَٱللَّهُ هُوَ ٱلْوَلِىُّ وَهُوَ يُحْىِ ٱلْمَوْتَىٰ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ ﴿٩﴾
بەڵکو ئەو بتپەرست وموشریکانە جگە لە اللە تەعالا کەسانێکیان کردە دۆست وپشتیوانی خۆیان تاوەکو یارمەتیان بدەن وپشتیوانیان بن، بەڵام ھەر اللە تەعالا خۆی دۆست وپشتیوانی ڕاستەقینەیە، جگە ئەو ھیچ کەس زەرەر وزیان وسوود وقازانجی بەدەست نییە، ھەر بەتەنھا ئەو مردووەکان زیندوو دەکاتەوە بۆ لێپرسینەوە پاداشت دانەوە، ھیچ شتێکیش نییە دەستەوسانی بکات
وَمَا ٱخْتَلَفْتُمْ فِيهِ مِن شَىْءٍۢ فَحُكْمُهُۥٓ إِلَى ٱللَّهِ ۚ ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبِّى عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ ﴿١٠﴾
ئەی خەڵکینە - لەھەر شتێک لە بنەما وبەشەکانی ئاینەکەتان جیاوازیتان بۆ دروست بوو، ئەوا حوکم وبڕیارەکەی بۆ اللە تەعالا دەگەڕێتەوە، دەگەڕێیتەوە بۆ کتێبەکەی کە قورئانی پیرۆزە یان بۆ سوننەتی پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم)، -ئەی پێغەمبەر بڵێ:- ئەوە ئەو خوایەیە کە پەروەردگاری منە، لە ھەموو کاروبارەکانمدا تەنھا ھەر پشت بەو دەبەستم، وە بۆ لای ئەویش بەتەوبە کردن دەگەڕێمەوە
فَاطِرُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ جَعَلَ لَكُم مِّنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَٰجًۭا وَمِنَ ٱلْأَنْعَـٰمِ أَزْوَٰجًۭا ۖ يَذْرَؤُكُمْ فِيهِ ۚ لَيْسَ كَمِثْلِهِۦ شَىْءٌۭ ۖ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْبَصِيرُ ﴿١١﴾
اللە تەعالا بەدیھێنەری ئاسمانەکان وزەوییە بەشێوەیەک پێشتر ھاوشێوەی نەبووە، وە ھەر لەخۆیشتان ھاوسەری بۆ بەدیھێناون وداناون، وە لە وشتر وڕەشە وڵاخ ومەڕ و بزنیش نێر ومێیەکی بەدیھێناوە، تاوەک بۆ خزمەتی ئێوە زیاد بکەن وسوودیان لێ وەربگرن، بەھۆی زاووزێ ولەدایک بوونەوە زۆرتان دەکات، وە لە گۆشت وشیری ئەو ئاژەڵ ومەڕو ماڵاتەیشدا ژیانی بۆ ڕەخساندون، هیچ شتێک لە ئەو ناچێت وهیچ شتێک بە شێوە ووێنەى ئەو نییە لە خوڵقێنراوەکانى، وئەو زاتە پیرۆزە بیسەری قسەی بەندەکانیەتی، وکاروکردەوەی بەندەکانی دەبینێت وھیچ شتێکی لێ ون نابێت وپاداشتیان لەسەر کار وکردەوە چاکە وخراپەکانیان دەداتەوە
لَهُۥ مَقَالِيدُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ يَبْسُطُ ٱلرِّزْقَ لِمَن يَشَآءُ وَيَقْدِرُ ۚ إِنَّهُۥ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌۭ ﴿١٢﴾
کلیلی خەزێنەی ئاسمانەکان وزەوی لای ئەوە وھی ئەوە، بۆ ھەر کەسێک لە بەندەکانی ویستی لەسەر بێت ڕزق وڕۆزییان بۆ فراوان دەکات وبەرەکەتی تێدەخات، تاوەکو تاقی بکاتەوە ئایا شوکر وسوپاسی دەکات یان کوفر دەکات وناشکور دەبێت؟ وە ڕزق وڕۆزیش تەسک وبێ بەرەکەت دەکات بۆ ئەوانەی خۆی دەیەوێت، بۆ ئەوەی تاقیان بکاتەوە، ئایا ئارام دەگرن یاخود ناڕەزایەتی دەردەبڕن؟ بێگومان ئەو زاتە پیرۆزە زانا وئاگادارە بەھەموو شتێک، ھیچ شتێکی لە بەرژەوەندی بەندەکانی لا شاراوە نییە
۞ شَرَعَ لَكُم مِّنَ ٱلدِّينِ مَا وَصَّىٰ بِهِۦ نُوحًۭا وَٱلَّذِىٓ أَوْحَيْنَآ إِلَيْكَ وَمَا وَصَّيْنَا بِهِۦٓ إِبْرَٰهِيمَ وَمُوسَىٰ وَعِيسَىٰٓ ۖ أَنْ أَقِيمُوا۟ ٱلدِّينَ وَلَا تَتَفَرَّقُوا۟ فِيهِ ۚ كَبُرَ عَلَى ٱلْمُشْرِكِينَ مَا تَدْعُوهُمْ إِلَيْهِ ۚ ٱللَّهُ يَجْتَبِىٓ إِلَيْهِ مَن يَشَآءُ وَيَهْدِىٓ إِلَيْهِ مَن يُنِيبُ ﴿١٣﴾
ينيب - ئەی پێغەمبەر - اللە تەعالا لەم ئاینەدا شەریعەت وڕێسای بۆ ئێوە داناوە، ھەروەکو ئەوەی فەرمانمان کردووە بە نوح بیگەیەنێت بە خەڵکی وکاریشی پێ بکات، وە ئەوەشی وەحیمان بۆ تۆ کردووە وەک ئەوەی فەرمانمان کرد بە ئیبراھیم وموسا وعیسا کە بیگەیەنن بەخەڵکی وکاریشی پێ بکەن، پوختەکەی ئەوەیە: ئەم ئاینە بەرپا بکەن وجێ بەجێی بکەن وجیاواز نەبن تێیدا، قورس وگرانە لەسەر بتپەرست وموشریکەکان ئەو یەکخواپەرستییەی بانگیان دەکەیت بۆی، اللە تەعالا ویستی لەسەر ھەر کەسێک لە بەندەکانی ھەڵی دەبژێرێت وموەفەق وسەرکەوتووی دەکات لە پەرستنی وگوێڕایەڵی بۆی، وە ھیدایەتی ھەموو کەسێکیش دەدات کە تەوبە بکات لە گوناھ وتاوانەکانی بگەڕێتەوە بۆ لای. لاپەڕە ٢ لە ٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر م
وَمَا تَفَرَّقُوٓا۟ إِلَّا مِنۢ بَعْدِ مَا جَآءَهُمُ ٱلْعِلْمُ بَغْيًۢا بَيْنَهُمْ ۚ وَلَوْلَا كَلِمَةٌۭ سَبَقَتْ مِن رَّبِّكَ إِلَىٰٓ أَجَلٍۢ مُّسَمًّۭى لَّقُضِىَ بَيْنَهُمْ ۚ وَإِنَّ ٱلَّذِينَ أُورِثُوا۟ ٱلْكِتَـٰبَ مِنۢ بَعْدِهِمْ لَفِى شَكٍّۢ مِّنْهُ مُرِيبٍۢ ﴿١٤﴾
بێباوەڕ وبتپەرست وموشریکەکان کاتێک لە ئاینەکەیان پەرتەوازە وپارچە پارچە بوون کە پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) بە پەیامەکەیەوە ڕەوانە کرا بۆ لایان وبەڵگەکانی لەسەر ڕاستکردنەوە، ئەو پەرتەوازەی وپارچە پارچە بوونەشیان بە ھۆی زوڵم وستەمی خۆیانەوە بوو، ئەگەر بھاتایە لە عیلم وزانستی اللە تەعالادا پێش نەکەوتایە و نەیبڕاندایەتەوە کە سزادانیان دوا دەخات بۆ کاتێکی تری دیاری کراو کە مەبەست پێی ڕۆژی قیامەتە ئەوا حوکم وبڕیاری دەدا لە نێوانیاندا، بەھۆی کوفر وبیباوەڕی وبە درۆ زانینی پێغەمبەرەوە (صلی اللە علیە وسلم) سزایان دەدان، وە بێگومان ئەوانەی لە جولەکەکان تەوراتیان بەمیراتی بۆ ماوەتەوە، وە لە گاورەکانیش ئینجیلیان لە پێشینەکانی خۆیان بۆ ماوەتەوە، لەدوای ئەوانیش بتپەرست وموشریکەکان ھەر ھەموویان گومانیان لەم قورئانەدا ھەیە کە موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) ھێناویەتی و باوەڕیان پێ نەکرد
فَلِذَٰلِكَ فَٱدْعُ ۖ وَٱسْتَقِمْ كَمَآ أُمِرْتَ ۖ وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَآءَهُمْ ۖ وَقُلْ ءَامَنتُ بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ مِن كِتَـٰبٍۢ ۖ وَأُمِرْتُ لِأَعْدِلَ بَيْنَكُمُ ۖ ٱللَّهُ رَبُّنَا وَرَبُّكُمْ ۖ لَنَآ أَعْمَـٰلُنَا وَلَكُمْ أَعْمَـٰلُكُمْ ۖ لَا حُجَّةَ بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمُ ۖ ٱللَّهُ يَجْمَعُ بَيْنَنَا ۖ وَإِلَيْهِ ٱلْمَصِيرُ ﴿١٥﴾
بەپێی فەرمانی اللە تەعالا بانگەواز بۆ ئەم ئاینە پیرۆزە بکە وبەردەوام وجێگیر ودامەزاروبە لەسەری، شوێن ھەواو ئارەزووی بەتاڵ وپڕوپووچیان مەکەوە، وە کاتێک گفتوگۆیان لەگەڵدا دەکەیت پێیان بڵێ: باوەڕم بە اللە تەعالا وبەو پەرتووک وکتێبانەیش ھێنا کە دایبەزاند بۆ سەر پێغەمبەرەکانی، وە ئەو زاتە پیرۆزە فەرمانی پێکردم کە من بەشێوەیەکی دادگەرانە حوکم وبڕیار بدەم لە نێوانتاندا، ئەو اللە یەی دەیپەرستم پەروەردگاری من وھەموو ئێوەیشە، کار وکردەوەکانمان چاک بێت یان خراپ بۆ خۆمانە، وە کار وکردەوەکانی خۆیشتان چاک بێت یان خراپ ھەر بۆ خۆتانە، ئیتر گفتۆگو ودەمەقاڵێ لە نێوانماندا نەما دوای ئەوەی حوججە وبەڵگەکانتان بۆ ڕوون کرایەوە ودەرکەوتن، اللە تەعالا ئێمە وئێوەش لە ڕۆژی دواییدا کۆ دەکاتەوە، وە گەڕانەوەیش لەو ڕۆژەدا ھەر بۆ لای ئەوە، بە گوێرەی ئەوەی شایانمانە پاداشتمان دەداتەوە وتۆڵەمان لێ دەسێنێتەوە، ئەو کاتە ئیتر ڕاستگۆ ودرۆزن لێک جودا دەکرێنەوە ودەردەکەون، وە ھەق وڕاستیش لە باتاڵ وناھەقی
وَٱلَّذِينَ يُحَآجُّونَ فِى ٱللَّهِ مِنۢ بَعْدِ مَا ٱسْتُجِيبَ لَهُۥ حُجَّتُهُمْ دَاحِضَةٌ عِندَ رَبِّهِمْ وَعَلَيْهِمْ غَضَبٌۭ وَلَهُمْ عَذَابٌۭ شَدِيدٌ ﴿١٦﴾
ئەوانەی بە بەڵگەی پڕوپوچ وبەتاڵ دەمەقاڵێ دەکەن لەبارەی ئەو ئاینەی بۆ سەر موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) دابەزیووە، دوای ئەوەی خەڵکی ھاتن بەدەم بانگەوازەکەیەوە، ئەو دەمەقاڵێکەرانە بەڵگەکانیان پوچ وبەتاڵ وبێ ئەنجامە لای پەروەردگاریان ولای باوەڕداران، وە ھیچ شوێنەوارێکی نییە، ئەوانە لەبەر بێباوەڕی و ڕەفز کردنەوەی ھەق نەفرینی اللە تەعالایان لێکراوە، وە سزای سەختیش لە ڕۆژی قیامەتدا چاوەڕوانیانە
ٱللَّهُ ٱلَّذِىٓ أَنزَلَ ٱلْكِتَـٰبَ بِٱلْحَقِّ وَٱلْمِيزَانَ ۗ وَمَا يُدْرِيكَ لَعَلَّ ٱلسَّاعَةَ قَرِيبٌۭ ﴿١٧﴾
اللە تەعالا ئەو زاتەیە کە قورئانی پیرۆزی بەھەق دابەزاندووە، وە ھیچ دڕدۆنگی وگومانێکی تێدا نییە، وە دادپەروەریشی دابەزاندووە بۆ ئەوەی بە ئینساف وعەدل لە نێوان خەڵکیدا بڕیار بدات، ئەو سات وکاتەیش کە ئەوانە بە درۆی دەزانن پێدەچیت ھاتنی نزیک بێت، دەی دیارە ھەموو شتێک کە ھاتبێت نزیکە
يَسْتَعْجِلُ بِهَا ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِهَا ۖ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مُشْفِقُونَ مِنْهَا وَيَعْلَمُونَ أَنَّهَا ٱلْحَقُّ ۗ أَلَآ إِنَّ ٱلَّذِينَ يُمَارُونَ فِى ٱلسَّاعَةِ لَفِى ضَلَـٰلٍۭ بَعِيدٍ ﴿١٨﴾
ئەوانەی باوەڕیان بەو ڕۆژە نییە پەلەی ھاتنی دەکەن، چونکە ئەوانە باوەریان نییە بە لێپرسینەوە وپاداشت دانەوە وتۆڵە لێ سەندنەوە وسزادان، ئەوانەیش باوەریان بە اللە تەعالا ھەیە لێی دەترسێن، چونکە ترسی سەرەنجام وپاشەڕۆژی خۆیان ھەیە، وە زۆریش باش دەزانن ودڵنیان کە ڕۆژی دوایی ھەق وڕاستە وھیچ گومانێکی تێدا نییە، وریاربن ئەوانەی مشتومڕ ودەمەقاڵێ دەکەن لەبارەی ڕۆژی دوایی وگومانیان ھەیە لە ھاتن وڕوودانی لە گومڕاییی وسەرلێشێوانێکی دوور لەھەقن
ٱللَّهُ لَطِيفٌۢ بِعِبَادِهِۦ يَرْزُقُ مَن يَشَآءُ ۖ وَهُوَ ٱلْقَوِىُّ ٱلْعَزِيزُ ﴿١٩﴾
اللە تەعالا ئەو زاتەیە کە زۆر بە لوتف وبە بەزەییە لەگەڵ بەندەکانیدا، ھەر کەسێکی بوێت ڕزق وڕۆزی دەدات وبۆی فراوان دەکات وبەرەکەتی تێدەخات، وە بۆ ھەر کەسێکیش ویستی لەسەر بێت ڕزق وڕۆزی کەم دەکاتەوە، ئەمەش ھەمووی بە ڕەحم وبەزەیی خۆی دەبێت، خۆ ئەگەر جگە لەمەیشی ئاشکرا کرد، ئەوە زۆر بەتوانا و بەھێزە وھیچ کەسێک ناتوانێت بەسەریدا زاڵ بێت، وە زۆریش بەدەسەڵات وتۆڵە دەسێنێتەوە لە دوژمن ونەیارەکانی. لاپەڕە ٣ لە ٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
مَن كَانَ يُرِيدُ حَرْثَ ٱلْـَٔاخِرَةِ نَزِدْ لَهُۥ فِى حَرْثِهِۦ ۖ وَمَن كَانَ يُرِيدُ حَرْثَ ٱلدُّنْيَا نُؤْتِهِۦ مِنْهَا وَمَا لَهُۥ فِى ٱلْـَٔاخِرَةِ مِن نَّصِيبٍ ﴿٢٠﴾
نص يب ھەر کەسێک پاداشتی ڕۆژی دوایی بوێت وکار وکردەوەی بۆ بکات، ئەوا ئێمە بەچەند قات پاداشتی دەدەینەوە، چاکەیەک بە دە چاکە، وبەحەوت سەد چاکە لەوەش زیاتر پاداشتی دەدەینەوە، وە ھەر کەسێکیش تەنھا دونیای بوێت، ئەوا بەشی خۆی بەدیاری کراوی پێ دەدەین، بەڵام لە ڕۆژی دواییدا ھیچ بەشێکی نابێت، چونکە ئەو فەزڵی دونیای دابوو بەسەر دواڕۆژدا
أَمْ لَهُمْ شُرَكَـٰٓؤُا۟ شَرَعُوا۟ لَهُم مِّنَ ٱلدِّينِ مَا لَمْ يَأْذَنۢ بِهِ ٱللَّهُ ۚ وَلَوْلَا كَلِمَةُ ٱلْفَصْلِ لَقُضِىَ بَيْنَهُمْ ۗ وَإِنَّ ٱلظَّـٰلِمِينَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ ﴿٢١﴾
عذاب أليم ئایا ئەو بتپەرست وموشریکانە جگە لە اللە تەعالا پەرستراو وخوایەکی تریان ھەیە، کە شەریعەت ویاسا وئاینێکیان بۆ دانابن کە اللە تەعالا مۆڵەتی ئەوەی نەدابن لە شیرک وھاوەڵ بڕیاردان وحەرام کردنی حەڵاڵ وحەڵاڵ کردنی حەرام، بکەن بە شەریعەت ویاسا وڕێسای ژیانیان؟ ئەگەر اللە تەعالا کاتێکی دیاری نەکردایە بۆ جیاکردنەوە وبڕیاردان لە نێوان کەسە جیاوازەکان، وە دوایان دەخات بۆ ئەو ڕۆژە تاوەکو چاک وخراپ لێک جودا بکاتەوە ئەوا ھەر لە دونیادا سزای دەدان، وە بێگومان ئەوانەی بەھاوەڵ بڕیاردان وگوناھ وتاوان کردن ستەمیان لە خۆیان کردووە، سزای سەختی بە ئازار چاوەڕوانیانە لە ڕۆژی قیامەتدا
تَرَى ٱلظَّـٰلِمِينَ مُشْفِقِينَ مِمَّا كَسَبُوا۟ وَهُوَ وَاقِعٌۢ بِهِمْ ۗ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ فِى رَوْضَاتِ ٱلْجَنَّاتِ ۖ لَهُم مَّا يَشَآءُونَ عِندَ رَبِّهِمْ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلْفَضْلُ ٱلْكَبِيرُ ﴿٢٢﴾
ئەی پێغەمبەر - لە ڕۆژی دواییدا ئەو کەسانە دەبینی کە شیرک وھاوەڵ بڕیاردان وگوناھ کردن ستەمیان لە خۆیان کردووە، دەترسن لەسزای ئەو گوناھانەی ئەنجامیان داوە، وە دەترسن لەو تۆڵەیەش دەگات پێیان وچاریان نییە لە بەرامبەریدا، تەنھا ترسی بێ تەوبە کردن ھیچ سوودێکی نییە بۆیان، ئەوانەیش باوەڕیان ھێناوە بە اللە تەعالا و پێغەمبەرەکانی وکارو کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە پێچەوانەی بێباوەڕان لەناو باخ وبێستانەکانی بەھەشتدا ڕادەبوێرن وخەریکی لەزەت لێ بردنی ناز ونیعمەتەکانی ئەوێن، وە ھەرچیەکیان بوێت لە نیعمەت وخۆشییەکانی بەھەشت کە ھەرگیز نابڕێتەوە وکۆتایی نایەت، لای پەروەردگاریان بۆیان ئامادە کراوە، بەڕاستی ئا ئەوە فەزڵ و چاکەی گەورەیە کەھیچ فەزڵ وچاکەیەک ھاوتاوی ئەو نییە
ذَٰلِكَ ٱلَّذِى يُبَشِّرُ ٱللَّهُ عِبَادَهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ ۗ قُل لَّآ أَسْـَٔلُكُمْ عَلَيْهِ أَجْرًا إِلَّا ٱلْمَوَدَّةَ فِى ٱلْقُرْبَىٰ ۗ وَمَن يَقْتَرِفْ حَسَنَةًۭ نَّزِدْ لَهُۥ فِيهَا حُسْنًا ۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ شَكُورٌ ﴿٢٣﴾
ئەوە ئەو مژدە گەورەیەیە اللە تەعالا لەسەر دەستی پێغەمبەرەکەی داویەتی بەوانەی باوەڕیان بە اللە وپێغەمبەرەکانی ھێناوە وکاروکردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە، - ئەی پێغەمبەر- بڵێ: من لەبەرامبەر گەیاندنی ھەق وڕاستی داوای ھیچ پاداشتێکتان لێ ناکەم، جگە ئەوە نەبێت سوودەکەی بۆ خۆتان دەگەڕێتەوە، ئەویش ئەوەیە لەبەر نزیکی وخزمایەتی نێوانمان خۆشمتان بوێم، ھەر کەسێک چاکەیەک بکات پاداشتی بەچەند قات دەدەینەوە، ھەموو چاکەیەک بە دە ھێندەی خۆی وزیاتریش پاداشتی دەدەینەوە، بێگومان اللە تەعالا زۆر لە گوناھی ئەو بەندانەی خۆش دەبێت کە تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆ لای، وە شوکری ئەو کار وکردەوانەیان دەکات لەبەر ڕەزامەندی ئەو ئەنجامی دەدەن
أَمْ يَقُولُونَ ٱفْتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًۭا ۖ فَإِن يَشَإِ ٱللَّهُ يَخْتِمْ عَلَىٰ قَلْبِكَ ۗ وَيَمْحُ ٱللَّهُ ٱلْبَـٰطِلَ وَيُحِقُّ ٱلْحَقَّ بِكَلِمَـٰتِهِۦٓ ۚ إِنَّهُۥ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ ﴿٢٤﴾
یەکێک لە ئەو گومان ودرۆیانەی بتپەرست وموشریکەکان ھەڵیدەبەستن ئەوەیە، دەڵێن: موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) خۆی ئەم قورئانەی ھەڵبەستووە ودەڵێت لە لایەن پەروەردگارمەوە بۆم ھاتووە، اللە تەعالایش بەرپەرچیان دەداتەوە ودەفەرموێت: ئەگەر بە دڵتدا ھاتبێت کە درۆیەک ھەڵبەستیت ئەوا بێگومان مۆرمان دەنا بەسەر دڵتدا، وە باتڵ وناھەقمان دەسڕییەوە، وە تەنھا ھەق وڕاستیم دەھێشتەوە، جا کاتێک کارەکە بەو شێوەیە نەبوو، بەڵگەیە لەسەر ڕاستگۆیی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) کە ئەو قورئانە وەحی ونیگای پەروەردگارە وبۆی ھاتووە، بێگومان اللە تەعالا زاناو ئاگادارە بەوەی لە دڵی بەندەکانیدایە وھیچی لا نھێنی وشاراوە نییە. لاپەڕە ٤ لە ٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَهُوَ ٱلَّذِى يَقْبَلُ ٱلتَّوْبَةَ عَنْ عِبَادِهِۦ وَيَعْفُوا۟ عَنِ ٱلسَّيِّـَٔاتِ وَيَعْلَمُ مَا تَفْعَلُونَ ﴿٢٥﴾
اللە تەعالا ئەو زاتەیە کە تەوبەی وازھێنان لە کوفر وبێباوەڕی وگوناھ وتاوان لە بەندەکانی وەردەگرێت کاتێک تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆ لای، وە چاوپۆشیش دەکات لەو گوناھ وتاوانانەی پێشتر ئەنجامیان داوە، وە زانا وئاگادارە بەو کارو کردەوانەی کە دەیکەن، ھیچ شتێکی لا نھێنی وشاراوە نییە، وە پاداشتی چاکەکارانیان دەداتەوە، وە سزای سەرپێچی کارانیشیان دەدات
وَيَسْتَجِيبُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ وَيَزِيدُهُم مِّن فَضْلِهِۦ ۚ وَٱلْكَـٰفِرُونَ لَهُمْ عَذَابٌۭ شَدِيدٌۭ ﴿٢٦﴾
وەڵامی نزا وپاڕانەوەی ئەوانە دەداتەوە کە باوەڕیان بە اللە تەعالا وپێغەمبەرەکانی ھێناوە وکردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوەو لەوەیش داوایان نەکردوە لێی، وە بە فەزڵ و چاکەی خۆی پاداشتیان بەچەند قات بۆ زیاد دەکات، وە ئەوانەیش باوەڕیان نییە بە اللە تەعالا وپێغەمبەرەکانی لە ڕۆژی دواییدا سزایەکی سەخت وبە ئێش وئازاریان بۆ ھەیە
۞ وَلَوْ بَسَطَ ٱللَّهُ ٱلرِّزْقَ لِعِبَادِهِۦ لَبَغَوْا۟ فِى ٱلْأَرْضِ وَلَـٰكِن يُنَزِّلُ بِقَدَرٍۢ مَّا يَشَآءُ ۚ إِنَّهُۥ بِعِبَادِهِۦ خَبِيرٌۢ بَصِيرٌۭ ﴿٢٧﴾
ئەگەر اللە تەعالا ڕزق وڕۆزی بۆ سەرجەم بەندەکانی فراوان وزۆر بکات، ئەوا بە زوڵم وستەم کردن یاخی دەبن، بەڵام اللە تەعالا بە ویستی خۆی وبە ئەندازەیەکی دیاریکراو ڕزق وڕۆزیان بۆ دادەبەزێنێت، لە فراوان کردن وبەرەکەت تێخستنی یان کەم کردنەوە وبێ بەرەکەت کردنی، بێگومان ئەو ئاگادار وشارەزایە بە حاڵ و گوزەرانی بەندەکانی وبینەریانە، لەبەر حیکمەتێکی کە ھەر خۆی دەیزانێت دەیبەخشێت بە کەسانێک، وە ھەر لەبەر حیکمەتێکیش لەکەسانێکی تری دەگرێتەوە
وَهُوَ ٱلَّذِى يُنَزِّلُ ٱلْغَيْثَ مِنۢ بَعْدِ مَا قَنَطُوا۟ وَيَنشُرُ رَحْمَتَهُۥ ۚ وَهُوَ ٱلْوَلِىُّ ٱلْحَمِيدُ ﴿٢٨﴾
اللە تەعالا ئەو زاتەیە کە باران دەبارێنێت بەسەر بەندەکانیدا دوای ئەوەی تووشی نائومێدی وبێ ھیوای دەبن، ئەم بارانە بڵاو دەبێتەوە وزەوی وڕووەکی پێ سەوز دەبێت، ھەر ئەویشە بە فەزڵ وچاکەی خۆی سەرپەرشتی کاروباری بەندەکانی دەکات، وە سوپاسکراوە لە ھەموو حاڵەتێکدا
وَمِنْ ءَايَـٰتِهِۦ خَلْقُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَا بَثَّ فِيهِمَا مِن دَآبَّةٍۢ ۚ وَهُوَ عَلَىٰ جَمْعِهِمْ إِذَا يَشَآءُ قَدِيرٌۭ ﴿٢٩﴾
یەکێک لە نیشانەکانی اللە تەعالا کە بەڵگەیە لەسەر دەسەڵات وھێز وتوانا ویەکخواپەرستی ئەو، بەدیھێنانی ئاسمانەکان وزەوییە، وە ھەموو ئەو مەخلوقات و بەدێھێنراوانە سەرسوڕھێنەرانەیش کە تێیدا بڵاوی کردونەتەوە، زاتی اللە تەعالا بەدەسەڵاتە بۆ کۆکردنەوە وپاداشتدانەوەیان ھەر کاتێک ویستی لەسەر بێت، ھیچ شتێک دەسەوسانی ناکات لە ئەنجامدانی ئەم کارەدا، ھەروەک چۆن لەسەرەتاوە ھیچ شتێک ڕێگر نەبوو لە بەدیھێنانیان
وَمَآ أَصَـٰبَكُم مِّن مُّصِيبَةٍۢ فَبِمَا كَسَبَتْ أَيْدِيكُمْ وَيَعْفُوا۟ عَن كَثِيرٍۢ ﴿٣٠﴾
ئەی خەڵکینە ئەوەی لە بەڵا وموسیبەت وناڕەحەتی تووشی خۆتان وماڵ وسەروەت وسامانتان دەبێت ھەر ھەمووی بەھۆی ئەو گوناھ وتاوانانەوەیە کەبەدەستی خۆتان ئەنجامی دەدەن، لەگەڵ ئەوەیشدا اللە تەعالا چاوپۆشی کردووە لە زۆرێکی، وە سزاتان نادات لەسەری
وَمَآ أَنتُم بِمُعْجِزِينَ فِى ٱلْأَرْضِ ۖ وَمَا لَكُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ مِن وَلِىٍّۢ وَلَا نَصِيرٍۢ ﴿٣١﴾
ئەی خەڵکینە - ئێوە ھەرگیز ناتوانن ڕزگارتان بێت لە پەروەردگارتان ولە دەستی ھەڵبێن ئەگەر بیەوێت سزاتان بدات، جگە زاتی پیرۆزی ئەو ھیچ سەرپەرشتی کارێکیتان نییە کاروبارەکانتان بۆ بەڕێوە ببات، وە ھیچ سەرخەر وپشتیوانێکیشتان نییە سزاتان لەسەر ھەڵگرێت ئەگەر ئەو ویستی لەسەر بێت بۆتان
وَمِنْ ءَايَـٰتِهِ ٱلْجَوَارِ فِى ٱلْبَحْرِ كَٱلْأَعْلَـٰمِ ﴿٣٢﴾
وە یەکێک لە نیشانە وئایەتەکانی اللە تەعالا کە بەڵگەیە لەسەر دەسەڵات وقودرەت وتاک وتەنھایی ئەو، ئەو کەشتیانەن وەک شاخەکان لە بەرزی وبڵندیدا کە بەناو دەریا دێن ودەڕۆن. لاپەڕە ٥ لە ٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
إِن يَشَأْ يُسْكِنِ ٱلرِّيحَ فَيَظْلَلْنَ رَوَاكِدَ عَلَىٰ ظَهْرِهِۦٓ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَـٰتٍۢ لِّكُلِّ صَبَّارٍۢ شَكُورٍ ﴿٣٣﴾
ئەگەر اللە تەعالا بیەوێت ئەو بایەی کە ئەو کەشتیانە دەھێنێت ودەبات ڕایبگرێت ئەوا ڕایدەگرت، ئەو کاتە لەناو دەریادا جێگیر دەبوون ولەجێی خۆیان نەدەجوڵان، لەوەی باسکرا لە بەدیھینانی کەشتیەکان وڕامھێنانی باکان بەڵگە ونیشانەی ڕوون وئاشکرا ھەن لەسەر دەسەڵات وقودرەتی اللە تەعالا بۆ کەسانێکی زۆر ئارامگر لەسەر بەڵاو موسیبەت وناخۆشیەکان، وە زۆریش شوکرانەبژێرن بۆ ناز ونیعمەتەکانی پەروەردگاریان کە بەسەریانەوەیە. أو يوبقهن بما كسبوا ويعف عن كثير
أَوْ يُوبِقْهُنَّ بِمَا كَسَبُوا۟ وَيَعْفُ عَن كَثِيرٍۢ ﴿٣٤﴾
یان ئەگەر اللە تەعالا بیەوێت ئەو کەشتیانە بە ناردنی ڕەشەبا وگەردەلولی دەریا تێک وپێک بشکێنێت؛ بەھۆی گوناھ وتاوانی خەڵکییەوە کە بەدەستی خۆیان ئەنجامی دەدەن، ئەوا لەناوی دەبردن وتێک وپێکی دەشکاندن، بەڵام ئەو زاتە پیرۆزە لە زۆرێک گوناھ وتاوانی بەندەکانی چاوپۆشی دەکات وسزایان نادات لەسەری
وَيَعْلَمَ ٱلَّذِينَ يُجَـٰدِلُونَ فِىٓ ءَايَـٰتِنَا مَا لَهُم مِّن مَّحِيصٍۢ ﴿٣٥﴾
ئەو کاتەی اللە تەعالا بە ھەڵکردنی ڕەشەبا وگەردەلول ئەو کەشتیانە تێک وپێک دەشکێنێت، ئەوانەی دەمەقاڵێ ومشتومڕیان دەکرد لەبارەی نیشانە وئایەتەکانی اللە تەعالا بۆ بەتاڵکردنەوە وپوچەڵکردنەوەی، ئەو کاتە دەزانن ھیچ دەرفەتێکیان نییە بۆ ڕاکردن وھەڵھاتن خێرا دەست دەکەن بەپاڕانەوە ولاڵانەوە لە اللە تەعالا وواز دەھێنن لە تەواوی ئەو خوا درۆیینانەی کە پێشتر دەیانپەرستن
فَمَآ أُوتِيتُم مِّن شَىْءٍۢ فَمَتَـٰعُ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ۖ وَمَا عِندَ ٱللَّهِ خَيْرٌۭ وَأَبْقَىٰ لِلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَلَىٰ رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ ﴿٣٦﴾
ئەی خەڵکینە - ھەر شتێکتان لە سەروەت وسامان وپلەوپایە وماڵ ومناڵ پێدراوە، بۆ خۆشی ژیانتانە ونامێنێت ودەبڕێتەوە، بەڵام ناز ونیعمەتی ھەمیشەیی وبەردەوام ئەو ناز ونیعمەت وخۆشیانەیە کە لە بەھەشتدا ئامادەکراوە بۆ کەسانێک باوەڕیان ھێناوە بە اللە تەعالا وپێغەمبەرەکانی، وە تەنھا پشتیش بە پەروەردگاریان دەبەستن لە ھەموو کاروبارێکیاندا
وَٱلَّذِينَ يَجْتَنِبُونَ كَبَـٰٓئِرَ ٱلْإِثْمِ وَٱلْفَوَٰحِشَ وَإِذَا مَا غَضِبُوا۟ هُمْ يَغْفِرُونَ ﴿٣٧﴾
ھەروەھا بۆ ئەو کەسانەیە کە دوور دەکەونەوە لە گوناھە گەورە وقێزەونەکان، وە ھەر کاتێکیش تووڕە بوون لەو کەسانەی خراپەیان لە گەڵدا کردوون بە قسە وکردەوەیان، بەڵام ئەوان لەو کارانە خۆش دەبن وچاوپۆشیان لێدەکەن وتۆڵەیان لێ ناسێننەوە وسزایان نادەن، ئەم لێبووردن وچاوپۆشی کردنەیش لە چاکە وفەزڵی خۆیانەوەیە ئەگەر ھاتوو خێر وبەرژەوەندی تێدا بوو
وَٱلَّذِينَ ٱسْتَجَابُوا۟ لِرَبِّهِمْ وَأَقَامُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَأَمْرُهُمْ شُورَىٰ بَيْنَهُمْ وَمِمَّا رَزَقْنَـٰهُمْ يُنفِقُونَ ﴿٣٨﴾
ھەروەھا بۆ ئەو کەسانەیە کە وەڵامی بانگەوازەکەی پەروەردگاری خۆیان دایەوە، بە ئەنجامدانی ئەوەی فەرمانی پێکردوون، وە بە دوور کەوتنەوە لەوەی ڕێگری لێکردوون، وە نوێژەکانیان بە جوانترین وتەواوترین شێوە لە کاتی خۆیدا ئەنجام داوە، وە بۆ ئەو کەسانەیە ئەگەر بیانەوێت کارێک بکەن کە گرنگە بە لایانەوە ئەوا ڕاوێژ بەیەکتری دەکەن بۆ ئەنجامدانی، وە لەوەی اللە تەعالا ڕزق وڕۆزی داوون لە پێناو ئەو دەیبەخشن وخەرجی دەکەن
وَٱلَّذِينَ إِذَآ أَصَابَهُمُ ٱلْبَغْىُ هُمْ يَنتَصِرُونَ ﴿٣٩﴾
وە بۆ ئەو کەسانەیە کاتێک زوڵم وستەمیان لێکرا خۆیان سەردەخەن وتۆڵەی خۆیان دەسێننەوە وڕازی نابن بە زەلیلی، ئەگەر ھاتوو ئەوەی ستەمی لێکردوون شایستەی لێبووردن ولێخۆش بوون نەبوو، ئەم سەرخستنەیەش ھەق وپێویست بوو، بە تایبەتی ئەگەر ھاتوو ھیچ بەرژەوەندیەک نەدەبینرا لە لێبووردن ولێخۆش بوونی ئەو ستەمکارە. لاپەڕە ٦ لە ٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَجَزَٰٓؤُا۟ سَيِّئَةٍۢ سَيِّئَةٌۭ مِّثْلُهَا ۖ فَمَنْ عَفَا وَأَصْلَحَ فَأَجْرُهُۥ عَلَى ٱللَّهِ ۚ إِنَّهُۥ لَا يُحِبُّ ٱلظَّـٰلِمِينَ ﴿٤٠﴾
ھەر کەسێک ویستی ھەق ومافی خۆی وەربگرێتەوە ئەوە مافی خۆیەتی وەری بگرێتەوە، بەڵام دەبێت بزانێت وەک خۆی وەری بگرێتەوە بێ زیاد وسنوور بەزاندن، وە ھەرکەسێکیش لەو کەسە خۆش بوو کە خراپەی بەرامبەری کردووە وتۆڵەی لێ نەسەندەوە، وە ئاشت بوویەوە لە گەڵی ئەوا پاداشتی ئەو لای اللە تەعالایە، بێگومان ئەو پەروەردگارە ستەمکارانی خۆش ناوێت، ئەوانەی زوڵم وستەم لە نەفسی خەڵکی، یان لەماڵ وسامانیان، یان لەشەرەف وناموسیان دەکەن، بەڵکو زۆر ڕقیشی لێیانە
وَلَمَنِ ٱنتَصَرَ بَعْدَ ظُلْمِهِۦ فَأُو۟لَـٰٓئِكَ مَا عَلَيْهِم مِّن سَبِيلٍ ﴿٤١﴾
ھەر کەسێک تۆڵەی خۆی سەندەوە وسەرکەوت بەسەر بەو کەسەی زوڵم وستەمی لێکردووە، ئەوانە ھیچ لۆمە ناکرێن لەسەر وەرگرتنەوەی ھەق ومافی خۆیان
إِنَّمَا ٱلسَّبِيلُ عَلَى ٱلَّذِينَ يَظْلِمُونَ ٱلنَّاسَ وَيَبْغُونَ فِى ٱلْأَرْضِ بِغَيْرِ ٱلْحَقِّ ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ ﴿٤٢﴾
بەڵکو لۆمە وسەرزەنشتی ئەوانە دەکرێت ولێیان دەگیرێت؛ کە بە ناھەق زوڵم وستەم لە خەڵکی دەکەن وگوناھ وتاوان لەسەر زەویدا بڵاو دەکەنەوە، ئا ئەوانە سزایەکی بە ئازاریان بۆ ھەیە لە ڕۆژی دواییدا
وَلَمَن صَبَرَ وَغَفَرَ إِنَّ ذَٰلِكَ لَمِنْ عَزْمِ ٱلْأُمُورِ ﴿٤٣﴾
بەڵام کەسێک ئارامی گرت لەسەر ئەزیەت وئازاری خەڵکانی تر وچاوپۆشی لێکردن، ئەوا ئەو جۆرە کردەوەیە لەو کارانەیە کە بە خێر وچاکە بۆ ئەو کەسە وبۆ ھەموو خەڵکیش دەگەڕێتەوە، بەڕاستی کارێکی باش وچاکی کردووە کە شایانی سوپاس کردنە، ھیچ کەسیش ناگات بەم پاداشت وپلە وپایە کەسانێک نەبن کە بەختێکی گەورە وباشیان ھەیە
وَمَن يُضْلِلِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِن وَلِىٍّۢ مِّنۢ بَعْدِهِۦ ۗ وَتَرَى ٱلظَّـٰلِمِينَ لَمَّا رَأَوُا۟ ٱلْعَذَابَ يَقُولُونَ هَلْ إِلَىٰ مَرَدٍّۢ مِّن سَبِيلٍۢ ﴿٤٤﴾
ھەر کەسێکیش اللە تەعالا گومڕای بکات وھەق وڕاستی لێ ون بکات، دوای ئەو ھیچ کەسێک نییە بتوانێت پشتیوان وکۆمەکی بێت وکاروبارەکانی بەڕێوە ببات، کاتێکیش ئەوانەی بە کوفر وبێباوەڕی وگوناھ وتاوان کردن زوڵم وستەمیان لە خۆیان کردووە لە ڕۆژی قیامەتدا بەچاوی خۆیان سزای سەخت دەبینن ئاوات دەخوازن و دەڵێن: ئایا ھیچ ڕێگایەک ھەیە بۆ ئەوەی جارێکی تر بگەڕێینەوە بۆ دونیا تاوەکو تەوبە بکەین وکار وکردەوەیەک بکەین اللە لێمان ڕازی بێت؟
وَتَرَىٰهُمْ يُعْرَضُونَ عَلَيْهَا خَـٰشِعِينَ مِنَ ٱلذُّلِّ يَنظُرُونَ مِن طَرْفٍ خَفِىٍّۢ ۗ وَقَالَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِنَّ ٱلْخَـٰسِرِينَ ٱلَّذِينَ خَسِرُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ وَأَهْلِيهِمْ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ ۗ أَلَآ إِنَّ ٱلظَّـٰلِمِينَ فِى عَذَابٍۢ مُّقِيمٍۢ ﴿٤٥﴾
ئەی پێغەمبەر - کاتێک ئەو ستەمکارانە دەبینیت بە زەلیل وڕیسواییەوە ئاگری دۆزەخیان پیشان دەدرێت، بەترس ولەرزەوە، لە لایەکەوە بەنھێنی تەماشی خەڵکی دەکەن، وە باوەڕدارانێک باوەڕیان بە اللە تەعالا وپێغەمبەرەکانی ھێناوە دەڵێن: بێگومان خەسارۆمەندی ڕاستەقینە لە ڕۆژی قیامەتدا ئەوانەن کە خۆیان وکەسوکاریان دۆڕاندوە، بەھۆی ئەو سزا سەختەی اللە تەعالا تووشی کردوون، ھۆشیاربن ئەوانەی بە کوفر وبێباوەڕی وگوناھ وتاوان ستەمیان لە خۆیان کردووە لە سزایەکی ھەمیشەیی نەبڕاوەدان
وَمَا كَانَ لَهُم مِّنْ أَوْلِيَآءَ يَنصُرُونَهُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ ۗ وَمَن يُضْلِلِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِن سَبِيلٍ ﴿٤٦﴾
ئەو ستەمکارانە لە ڕۆژی قیامەتدا ھیچ پشتیوانێکیان نییە ڕزگاریان بکات لە سزای اللە تەعالا، ھەرکەسێک اللە تەعالا زەلیل وڕیسوای کردبێت ولە ھەق وڕاستی لایدابێت، ھەرگیز ڕێگایەک نادۆزێتەوە بیگەیەنێت بەھیدایەت وڕێنمونی وھەق وڕاستی. لاپەڕە ٧ لە ٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
ٱسْتَجِيبُوا۟ لِرَبِّكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِىَ يَوْمٌۭ لَّا مَرَدَّ لَهُۥ مِنَ ٱللَّهِ ۚ مَا لَكُم مِّن مَّلْجَإٍۢ يَوْمَئِذٍۢ وَمَا لَكُم مِّن نَّكِيرٍۢ ﴿٤٧﴾
ئەی خەڵکینە وەڵامی بانگەوازەکەی اللە تەعالا بدەنەوە وبە خێرایی فەرمانەکانی جێ بەجێ بکەن ودوور بکەونەوە لە ڕێگریەکانی، وە وازبھێنن لە دواخستنی تەوبە و گەڕانەوە بۆ لای اللە تەعالا پێش ئەوەی ڕۆژی قیامەت بێت، ئەو ڕۆژە ئەگەر ھات ھیچ کەسێک ناتوانێت بەری پێ بگرێت وبیگەڕێنێتە دواوە، وە ھیچ پەناگایەک نییە پەنای بەرن وبتانپارێزێت، وە نایشتوانن نکۆڵی لەو گوناھ وتاوانانە بکەن لە دونیادا کردبوتان
فَإِنْ أَعْرَضُوا۟ فَمَآ أَرْسَلْنَـٰكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا ۖ إِنْ عَلَيْكَ إِلَّا ٱلْبَلَـٰغُ ۗ وَإِنَّآ إِذَآ أَذَقْنَا ٱلْإِنسَـٰنَ مِنَّا رَحْمَةًۭ فَرِحَ بِهَا ۖ وَإِن تُصِبْهُمْ سَيِّئَةٌۢ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ فَإِنَّ ٱلْإِنسَـٰنَ كَفُورٌۭ ﴿٤٨﴾
ئەی پێغەمبەر - ئەگەر پشتیان ھەڵکرد لەوەی فەرمانت پێی کردووە ونەھاتن بەدەم بانگەوازەکەتەوە، ئەوە ئەی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) بزانە تۆمان نەناردووە تاوەکو کردەوکانی ئەوان بپارێزیت، تۆ تەنھا ئەوەت لەسەرە ئەوەی فەرمانت پێکراوە بیگەیەنیت پێیان، ئیتر دوای ئەوە حیساب ولێپرسینەوەیان لەسەر اللە تەعالایە، ھەرکاتێک ناز ونیعمەتی خۆمان لە ماڵ وسامان ودەوڵەمەندی ولەشساغی بەخشی بە مرۆڤ ئەوا دڵخۆش دەبێت پێی، خۆ ئەگەر مرۆڤ بەھۆی گوناھ وتاوانەکانی خۆیانەوە دووچاری بەڵا وموسیبەت وناخۆشیەکیش بوون، ئەوا سروشتیان وایە ناشکوری ئەو نیعمەتانە دەکەن کە پەروەردگار پێی بەخشیوون، وە ناڕازین لەو قەدەرەی کە اللە تەعالا بە حیکمەتی خۆی بۆ دیاری کردوون
لِّلَّهِ مُلْكُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ يَخْلُقُ مَا يَشَآءُ ۚ يَهَبُ لِمَن يَشَآءُ إِنَـٰثًۭا وَيَهَبُ لِمَن يَشَآءُ ٱلذُّكُورَ ﴿٤٩﴾
أَوْ يُزَوِّجُهُمْ ذُكْرَانًۭا وَإِنَـٰثًۭا ۖ وَيَجْعَلُ مَن يَشَآءُ عَقِيمًا ۚ إِنَّهُۥ عَلِيمٌۭ قَدِيرٌۭ ﴿٥٠﴾
ئەوەی لە ئاسمانەکان وزەویدا ھەیە ھەر ھەمووی موڵکی اللە تەعالایە، ھەر شتێک خۆی بیەوێت لە نێر یان لە مێ بەدیدەھێنێت، بە ویستی خۆی مناڵی کچ دەبەخشێت بەھەر کەسێک بیەوێت وبێ بەشی دەکات لە مناڵی کوڕ، وە بە ویستی خۆیشی مناڵی کوڕ دەبەخشێت بەھەر کەسێک بیەوێت وبێ بەشی دەکات لە مناڵی کچ، یاخود بۆ ھەر کەسێکیش خۆی بیەوێت مناڵی کوڕ وکچیشی پێ دەبەخشێت، یان ھەر کەسێکی بوێت نەزۆکی دەکات وھەر مناڵی نەبێت، بێگومان ئەو زاتە پیرۆزە زانا وئاگادارە بەوەی ڕوویداوە، وە بەوەیشی لە داھاتوودا ڕوودەدات، ئەوەیش لە تەواوی عیلم وزانست وکەماڵی حیکمەتی خۆیەتی، ھیچ شتێکی لا نھێنی وشاراوە نییە، وە ھیچ شتێکیش ئەو دەسەوسان وبێ دەسەڵات ناکات
۞ وَمَا كَانَ لِبَشَرٍ أَن يُكَلِّمَهُ ٱللَّهُ إِلَّا وَحْيًا أَوْ مِن وَرَآئِ حِجَابٍ أَوْ يُرْسِلَ رَسُولًۭا فَيُوحِىَ بِإِذْنِهِۦ مَا يَشَآءُ ۚ إِنَّهُۥ عَلِىٌّ حَكِيمٌۭ ﴿٥١﴾
على حكيم بۆ ھیچ کەسێک نییە اللە تەعالا قسەی لە گەڵدا بکات تەنھا بە وەحی نەبێت، بە ئیلھام یان بەغەیری ئیلھام، یاخود ڕاستەوخۆ خۆی قسەی لەگەڵدا بکات بەشێوەیەک گوێبیستی قسەکانی بێت بەڵام نەیبینێت، یاوەکو فریشتەیەکی وەک جوبرەئیلی بۆ لا بنێرێت، بەئیزن ومۆڵەتی اللە تەعالا وەحی ونیگا بکات بۆ لای ئەو پێغەمبەرەی کە فەرمانی پێکردووە، بێگومان اللە تەعالا لە زات وسیفەتی خۆیدا بەرز وبڵندە، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە لە بەدیھێنان وقەدەر وشەریعەتەکەیدا
وَكَذَٰلِكَ أَوْحَيْنَآ إِلَيْكَ رُوحًۭا مِّنْ أَمْرِنَا ۚ مَا كُنتَ تَدْرِى مَا ٱلْكِتَـٰبُ وَلَا ٱلْإِيمَـٰنُ وَلَـٰكِن جَعَلْنَـٰهُ نُورًۭا نَّهْدِى بِهِۦ مَن نَّشَآءُ مِنْ عِبَادِنَا ۚ وَإِنَّكَ لَتَهْدِىٓ إِلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ ﴿٥٢﴾
ھەروەکو چۆن وەحی ونیگامان کرد بۆ پێغەمبەرانی پێش تۆ ئەی موحەممەد، قورئانیشمان لەلایەن خۆمانەوە بۆ تۆ وەحی کرد، تۆ پێش ئەوە نەتدەزانی ئەو کتێبە ئاسمانیانەی دابەزیون بۆ سەر پێغەمبەرانی تر چین وچیان تێدایە، وە نەیشت دەزانی ئیمان وباوەڕ چییە؟ بەڵام ئێمە ئەم قورئانەمان دابەزاند کە نوور وڕوناکییە ھەرکەسێکمان بوویت لە بەندەکانی خۆمان پێی ڕێنموونی دەکەین وھیدایەتی دەدەین، وە بێگومان تۆیش خەڵکی ڕێنموونی دەکەیت بۆ سەر ڕێگای ڕاست کە ئاینی پیرۆزی ئیسلامە. لاپەڕە ٨ لە ٩ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
صِرَٰطِ ٱللَّهِ ٱلَّذِى لَهُۥ مَا فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۗ أَلَآ إِلَى ٱللَّهِ تَصِيرُ ٱلْأُمُورُ ﴿٥٣﴾
ڕێگای ڕاستی اللە تەعالا کە ھەرچی لە ئاسمانەکان وزەویدایە ھەر ھەمووی موڵکی ئەوە، لەبەدیھێنان وبەڕێوەبردن وڕێکخستندا، بەدڵنیاییەوە ھەموو کارێک تەنھا بۆ لای ئەو دەگەڕیتەوە لە ئەندازەگیری ورێکخستنیاندا. لاپەڕە ٩ لە ٩ moc.hgelp
بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن