سەرەکیتەفسیرالزخرف (43)

تەفسیر الزخرف — Az-Zukhruf (43)

مەککی · 89 ئایەت

بخوێنە · گوێبگرەفایلی PDF

حمٓ ﴿١﴾

وَٱلْكِتَـٰبِ ٱلْمُبِينِ ﴿٢﴾

سوێند بە قورئانی پیرۆز کە ڕوونکەرەوەیە بۆ ڕێگای ھیدایەت وھەق وڕاستی سوێند بەم پەڕاوەيڕوون کەرەوەیە. إ ن اجعلنه قرءنا عربا لعل كم تعقلون

إِنَّا جَعَلْنَـٰهُ قُرْءَٰنًا عَرَبِيًّۭا لَّعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ ﴿٣﴾

بێگومان ئێمە قورئامان بە زمانی عەرەبی دابەزاند بە ئومێدی ئەوەی ژیربن وبیری لێ بکەنەوە، ئەی ئەوە گەلەی کە مانا ومەبەستی ئەم قورئانە بەزمانی خۆتان دابەزیووە، لێی تێدەگەن ودەزانن باسی چی دەکات بۆ ئەوەی بێگەیەنن بە ئوممەتەکانی تری سەر ڕووی زەوی

وَإِنَّهُۥ فِىٓ أُمِّ ٱلْكِتَـٰبِ لَدَيْنَا لَعَلِىٌّ حَكِيمٌ ﴿٤﴾

بێگومان ئەم قورئانە لە (لوح المحفوظ) ە کە زۆر بەرز وبڵندە، پڕ لەدانایی وحیکمەتە، بەدڵنیاییەوە ئایەتەکانی زۆر تۆکمە وڕوون وبەھێزن لە فەرمان وڕێگریەکانیدا

أَفَنَضْرِبُ عَنكُمُ ٱلذِّكْرَ صَفْحًا أَن كُنتُمْ قَوْمًۭا مُّسْرِفِينَ ﴿٥﴾

ئایا ئێمە واز لەدابەزاندنی قورئان بھێنین وڕووی لێ وەربگێڕین لەبەر ئەوەی ئێوە لە شیرک وبتپەرستی وگوناھ وتاواندا ڕۆچوون؟ بێگومان شتی وا ناکەین، بەڵکو لەبەر ڕەحم وبەزەییمان بۆتان ئێمە پێچەوانەی ئەوە دەکەین کە ئیوە دەتانەوێت

وَكَمْ أَرْسَلْنَا مِن نَّبِىٍّۢ فِى ٱلْأَوَّلِينَ ﴿٦﴾

چەند پێغەمبەرانمان لەناو گەلان وئوممەتانی پێشووتر ڕەوانە کرد. وما يأتيهم من نبى إ ل اكانوا به يستهزءون

وَمَا يَأْتِيهِم مِّن نَّبِىٍّ إِلَّا كَانُوا۟ بِهِۦ يَسْتَهْزِءُونَ ﴿٧﴾

ھیچ پێغەمبەرێک لە لایەن اللە تەعالاوە بۆ ھیچ گەل وئوممەتێک نەنێرراوە، ئیللا گاڵتەیان پێکردووە

فَأَهْلَكْنَآ أَشَدَّ مِنْهُم بَطْشًۭا وَمَضَىٰ مَثَلُ ٱلْأَوَّلِينَ ﴿٨﴾

ئێمە لەوان بە ھێزتر وبەتواناترمان لەناو ئەو گەل وئوممەتانەدا لەناو برد، کەوابێت بێدەسەڵات نین لە لەناوبردنی کەسانێکی تری لا وازتر لەوان، لە قورئانیشدا سیفەتی ئەو گەلە لە ناوچوانە زۆر باسکران وڕۆیشتن، وەک گەلی عاد وگەلی سەمود وگەلی لوط وھاوەڵانی مەدیەن

وَلَئِن سَأَلْتَهُم مَّنْ خَلَقَ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ لَيَقُولُنَّ خَلَقَهُنَّ ٱلْعَزِيزُ ٱلْعَلِيمُ ﴿٩﴾

ئەی پێغەمبەر - ئەگەر پرسیار بکەیت لەو بتپەرست وموشریک وبێباوەڕانە: کێ ئاسمانەکان وزەوی بەدیھێناوە. لە وەڵامی پرسیارەکەتدا دەڵێن: بێگومان ئەو زاتە بەدیھێناوە کە زاڵ وبەدەسەڵاتە ھیچ کەسێک ناتوانێت زاڵ بێت بەسەریدا، وە زانا وئاگادارە بە ھەموو شتێک. لاپەڕە ١ لە ١١ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

ٱلَّذِى جَعَلَ لَكُمُ ٱلْأَرْضَ مَهْدًۭا وَجَعَلَ لَكُمْ فِيهَا سُبُلًۭا لَّعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ ﴿١٠﴾

اللە تەعالا ئەو زاتەیە کە زەوی بۆ ڕاخستوون وبۆی کردوون بە جێگای پێتان، وە چەندەھا ڕێگای لەناو شاخ وچیا وشیوەکاندا بۆ داناون؛ تاوەکو لەکاتی گەڕان و ھاتووچۆتاندا ڕێنیشاندەرتان بێت

وَٱلَّذِى نَزَّلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۢ بِقَدَرٍۢ فَأَنشَرْنَا بِهِۦ بَلْدَةًۭ مَّيْتًۭا ۚ كَذَٰلِكَ تُخْرَجُونَ ﴿١١﴾

ئەو زاتەی باران وئاوی لە ئاسمانەوە بە ئەندازەیەکی دیاریکراو دەبارێنێت کە بەشی ژیان وگوزەرانی خۆتان وئاژەڵ ومەڕو ماڵات وکشتوکاڵتان بکات، بەھۆی ئەو بارانەیشەوە شارو گوند وزەوی مردویشمان بۆ زیندوو کردنەوە، ھەروەکو چۆن اللە تەعالا ئەو زەوییە وشک وبرنگەی بە ڕوواندنی ڕووەک بۆ زیندوو کردنەوە ھەر بەو شێوەیە جارێکی تریش ئێوە لەپاش مردن زیندوو دەکاتەوە

وَٱلَّذِى خَلَقَ ٱلْأَزْوَٰجَ كُلَّهَا وَجَعَلَ لَكُم مِّنَ ٱلْفُلْكِ وَٱلْأَنْعَـٰمِ مَا تَرْكَبُونَ ﴿١٢﴾

ئەو زاتەی کە ھەموو جووت وجۆرێکی بەدیھێناوە، وەک شەو وڕۆژ، نێرو مێ، وە جۆرەکانی تریش، وە لە کەشتی وئاژەڵیش شتی وای بۆ بەدیھێناون کە لەسەفەر و ھاتۆچۆتاندا سواریان ببن، لەناو دەریادا سواری کەشتی ببن، وە لە وشکانیشدا سواری ئاژەڵەکانی وەک وشتر وئەسپ وماین وگوێدرێژ بن

لِتَسْتَوُۥا۟ عَلَىٰ ظُهُورِهِۦ ثُمَّ تَذْكُرُوا۟ نِعْمَةَ رَبِّكُمْ إِذَا ٱسْتَوَيْتُمْ عَلَيْهِ وَتَقُولُوا۟ سُبْحَـٰنَ ٱلَّذِى سَخَّرَ لَنَا هَـٰذَا وَمَا كُنَّا لَهُۥ مُقْرِنِينَ ﴿١٣﴾

مقرنين ھەموو ئەمانەی بۆ بەدیھێناون وژێرباری کردووە بۆتان؛ تاوەکو سواری سەر پشتیان ببن لە سەفەر وھاتوچۆتاندا، پاشان یادی ناز ونیعمەت وبەخششەکانی پەروەردگارتان بکەن لەبەرامبەر ئەوەی ئەوانەی بۆ ڕامھێناون وژێرباری کردووە بۆتان، وە بەزمانتان یادی بکەن وبڵێن: پاکوبێگەردی بۆ ئەو زاتەی کە ئەمەی بۆ ئامادە وژێربار کردوین، بۆ ئەوەی بە ئارەزووی خۆمان بۆ ھەر کوێیەکمان بوێت بیانبەین، ئەگەر اللە تەعالا ئەمانەی بۆ ژێربار وموسەخەر نەکردینایە ئێمە توانا ودەسەڵاتمان نەبوو بەکاریان بھێنین

وَإِنَّآ إِلَىٰ رَبِّنَا لَمُنقَلِبُونَ ﴿١٤﴾

وە بێگومان ئێمە ھەموومان دوای مردن ھەر بۆ لای ئەو دەگەڕێینەوە بۆ لێپرسینەوە وپاداشت دانەوە

وَجَعَلُوا۟ لَهُۥ مِنْ عِبَادِهِۦ جُزْءًا ۚ إِنَّ ٱلْإِنسَـٰنَ لَكَفُورٌۭ مُّبِينٌ ﴿١٥﴾

بتپەرست وموشریکەکان وایاندەزانی کە ھەندێک لە بەدیھێنراوەکان لە خوای بەدیھێنەر بوون، کاتێک وتیان: فریشتەکان کچی اللە تەعالان، بێگومان ئەو مرۆڤەی وتەیەکی لەم شێوەیە دەڵێت کەسێکی زۆر بێباوەڕی سپڵەی پێ نەزانە، بێباوەڕی وسپڵەیی وگومڕایی خۆی بەدەرخستووە

أَمِ ٱتَّخَذَ مِمَّا يَخْلُقُ بَنَاتٍۢ وَأَصْفَىٰكُم بِٱلْبَنِينَ ﴿١٦﴾

ئەی بتپەرست وموشریکینە - ئایا ئێوە دەڵێن: اللە تەعالا لە بەدیھێنراوەکانی خۆیدا کچی بۆ خۆی بڕیارداوە وکوڕی بۆ ئێوە داناوە؟! ئەمە چۆن بەش کردنێکە ئێوە بەشتان کردووە؟! د وإذا بشرأحدهم بما ضرب للرحمن مثلا ظل وجهه مسو اوهو كظيم

وَإِذَا بُشِّرَ أَحَدُهُم بِمَا ضَرَبَ لِلرَّحْمَـٰنِ مَثَلًۭا ظَلَّ وَجْهُهُۥ مُسْوَدًّۭا وَهُوَ كَظِيمٌ ﴿١٧﴾

کاتێک مژدەی لەدایک بوونی کچ بەیەکێکیان بدرێت لە کاتێکدا ئەوان کچیان بۆ پەروەردگار بڕیارداوە، لەداخ وخەم وخەفەتدا ڕوویان ڕەش ھەڵدەگەڕێت، باشە ئیتر چۆن شتێک دەدەنە پاڵ پەروەردگاریان لەکاتێکدا خۆیان ئەگەر مژدەی ئەوەیان پێ بدرێت ڕوویان ڕەش ھەڵدەگەڕێت؟! لاپەڕە ٢ لە ١١ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

أَوَمَن يُنَشَّؤُا۟ فِى ٱلْحِلْيَةِ وَهُوَ فِى ٱلْخِصَامِ غَيْرُ مُبِينٍۢ ﴿١٨﴾

ئایا شتێک دەدەنە پاڵ پەروەردگاریان کە لەناو خشڵ وجوانیدا پەروەردە کرابێت، وە لەبەر مێینە بوون ونەرم ونیانی لەکاتی مشت ومڕ ودەمەقاڵێدا توانای نەبێت بەڵگەکانی خۆی ڕوون بکاتەوە؟!

وَجَعَلُوا۟ ٱلْمَلَـٰٓئِكَةَ ٱلَّذِينَ هُمْ عِبَـٰدُ ٱلرَّحْمَـٰنِ إِنَـٰثًا ۚ أَشَهِدُوا۟ خَلْقَهُمْ ۚ سَتُكْتَبُ شَهَـٰدَتُهُمْ وَيُسْـَٔلُونَ ﴿١٩﴾

ئەو فریشتانەش کە لە ڕاستیدا بەندەی ملکەچی پەروەردگاریانن، ئەوان دەیانووت: ئەمانە کچی خوان، ئایا ئەو بێباوەڕانە لە کاتێکدا اللە تەعالا ئەو فریشتانەی بەدیھێنا لەوێ ئامادە بوون، تاوەکو ڕوون بێتەوە کە ئەوان کچی خوان، با باش بزانن ئەو فریشتانە ئەم شاھیدیە ناھەقەیان دەنووسن وتۆماری دەکەن، وە لەڕۆژی قیامەتشدا لێیان دەپرسرێتەوە وموحاسەبە دەکرێن لەسەری، وە لەبەر ئەم تۆمەتە خراپ ودرۆ گەورەیەیان سزا دەدرێن

وَقَالُوا۟ لَوْ شَآءَ ٱلرَّحْمَـٰنُ مَا عَبَدْنَـٰهُم ۗ مَّا لَهُم بِذَٰلِكَ مِنْ عِلْمٍ ۖ إِنْ هُمْ إِلَّا يَخْرُصُونَ ﴿٢٠﴾

ئەوانە بەڵگە بەقەدەر دەھێننەوە ودەڵێن: ئەگەر اللە تەعالا (خوای میھرەبان) بیویستایە ئێمە فریشتەکان نەپەرستین ئەوا نەماندەپەرستن، جا کاتێک ئەوەی ویستووە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ڕازی بووە بە پەرستنیشیان، ئەمەی دەیڵێن ھەمووی درۆیە چونکە ھیچ زانیاریەکیان نییە لەوەی دەیدەنە پاڵ اللە تەعالا. أم ءاتينهم كتبا من قبله فهم به مستمسكون

أَمْ ءَاتَيْنَـٰهُمْ كِتَـٰبًۭا مِّن قَبْلِهِۦ فَهُم بِهِۦ مُسْتَمْسِكُونَ ﴿٢١﴾

ئایا لە پێش قورئان کتێب وپەڕاوێکمان بەو بتپەرست وموشریکانە داوە تاوەکو ڕێگا بدات بەپەرستنی شتێک جگە لەزاتی اللە؟! وە دەستیان پێوە گرتبێت وئەو کتێبە بکەنە بەڵگە لەسەر تۆ؟

بَلْ قَالُوٓا۟ إِنَّا وَجَدْنَآ ءَابَآءَنَا عَلَىٰٓ أُمَّةٍۢ وَإِنَّا عَلَىٰٓ ءَاثَـٰرِهِم مُّهْتَدُونَ ﴿٢٢﴾

نەخێر شتی وانەبووە، بەڵکو ئەوان بەڵگەی چاولێکەری باوباپیرانیان دەھێننەوە ودەڵێن: ئێمە باوباپیرانی خۆمان بینیوە لەسەر ئاینی بتپەرستی بوون وئێمەش لەسەر ھەمان ڕێچکە وڕێیازی ئەوان دەڕۆین لەپەرستنی ئەو بتانەدا

وَكَذَٰلِكَ مَآ أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ فِى قَرْيَةٍۢ مِّن نَّذِيرٍ إِلَّا قَالَ مُتْرَفُوهَآ إِنَّا وَجَدْنَآ ءَابَآءَنَا عَلَىٰٓ أُمَّةٍۢ وَإِنَّا عَلَىٰٓ ءَاثَـٰرِهِم مُّقْتَدُونَ ﴿٢٣﴾

م قتدون ھەروەکو چۆن ئەوانە باوەڕیان نەھێنا وتۆیان بە درۆ دانا، وە بەڵگەیان بەچاولێکەری کردنی باوباپیرانیان ھێنایەوە، - ئەی پێغەمبەر- بزانە ھیچ پێغەمبەرێکمان پێش تۆ نەناردووە بۆ ھیچ گوند وشارێک کە گەلەكەی بترسێنێت وئاگاداریان بکاتەوە، ئیللا بەرپرس وگەورە ودەوڵەمەندەکانیان پێیان وتووە: بێگومان ئێمە لەسەر ئەو ئاینە دەڕۆین کە باوباپیرانمانی لەسەر بووە، بۆیە بزانە گەل وھۆزەکەت یەکەم کەس نەبوون شتێکی لەم شێوەیە بڵێن

۞ قَـٰلَ أَوَلَوْ جِئْتُكُم بِأَهْدَىٰ مِمَّا وَجَدتُّمْ عَلَيْهِ ءَابَآءَكُمْ ۖ قَالُوٓا۟ إِنَّا بِمَآ أُرْسِلْتُم بِهِۦ كَـٰفِرُونَ ﴿٢٤﴾

پێغەمبەرەکانیان پێیان وتن: ئایا ئێوە ھەر شوێنی باوباپیرانتان دەکەون ئەگەر ئێمە شتێکی باشتر لەوەمان بۆ ھێنابن کە ئەوانی لەسەر بوون؟ لەوەڵامدا وتیان: ئێمە باوەڕمان نییە بەوەی تۆ وپێغەمبەرانی پێش تۆیش ھێناوتانە

فَٱنتَقَمْنَا مِنْهُمْ ۖ فَٱنظُرْ كَيْفَ كَانَ عَـٰقِبَةُ ٱلْمُكَذِّبِينَ ﴿٢٥﴾

بۆیە تۆڵەمان سەندەوە لەو گەل وئوممەتانەی پێش تۆ کە پێغەمبەرەکانیان بەدرۆ دانا وباوەڕیان پێنەکردن ولەناومان بردن، جا بیربکەرەوە وتێڕامێنە بزانە سەرەنجامی ئەو گەل وئوممەتانە چی بوو کە پێغەمبەرەکانیان بەدرۆ دانا وباوەڕیان پێ نەکردن، بێگومان سەرەنجامێکی بە ئازار بوو بۆیان. لاپەڕە ٣ لە ١١ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَإِذْ قَالَ إِبْرَٰهِيمُ لِأَبِيهِ وَقَوْمِهِۦٓ إِنَّنِى بَرَآءٌۭ مِّمَّا تَعْبُدُونَ ﴿٢٦﴾

ئەی پێغەمبەر - باسی ئەوە بکە، کاتێک ئیبراھیم بە باوکی وگەلەکەی وت: بێگومان من بەریم لەو بتانەی کە جگە لە اللە تەعالا دەیانپەرستن

إِلَّا ٱلَّذِى فَطَرَنِى فَإِنَّهُۥ سَيَهْدِينِ ﴿٢٧﴾

جگە لە اللە نەبێت کە بەدیھێناوم وڕێنمونیم دەکات بۆ شتێک کە سوودمی تێدا بێت لە شوێنکەوتنی ئاینە ڕاست ودروستەکەی. وجعلها كلمةباقية فى عقبه لعلهم يرجعون

وَجَعَلَهَا كَلِمَةًۢ بَاقِيَةًۭ فِى عَقِبِهِۦ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ ﴿٢٨﴾

ئیبراھیم وای کرد کە وشەی یەکخواپەرستی (لا إلە إلا اللە) لەدوای خۆی لەناو وەچە ونەوەکانیدا بمێنێتەوە، بەردەوام لەناویاندا کەسانێک ھەن کە اللە تەعالا بەتاک و تەنھایی دەپەرستن وھیچ شەریک وھاوەڵێکیشی بۆ دانانێن، بە ئومێدی ئەوەی تەوبە بکەن وبگەڕێنەوە بۆلای وواز لە ھاوەڵ بڕیاردان وگوناھ وتاوان بھێنن

بَلْ مَتَّعْتُ هَـٰٓؤُلَآءِ وَءَابَآءَهُمْ حَتَّىٰ جَآءَهُمُ ٱلْحَقُّ وَرَسُولٌۭ مُّبِينٌۭ ﴿٢٩﴾

پەلەمان نەکرد لە لەناوبردن وسزادانی ئەو بتپەرست وموشریک وبێباوەڕانە، بەڵکو مۆڵەتمان دان وبۆ ماوەیەک لە دونیا خۆیان وباوباپیرانیشیانمان خۆشگوزەران کردن تا ئەو کاتەی قورئان وپێغەمبەر موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) یان بۆ ھات تاوەکو ئەوەی پێویستە لەسەریان بۆیان ڕوون بکاتەوە وتێیان بگەیەنێت

وَلَمَّا جَآءَهُمُ ٱلْحَقُّ قَالُوا۟ هَـٰذَا سِحْرٌۭ وَإِنَّا بِهِۦ كَـٰفِرُونَ ﴿٣٠﴾

جا کاتێک ئەم قورئانەیان بۆ ھات کە ھەق وڕاستە وھیچ گومان ودوو دەڵییەکی تێدا نییە، وتیان: ئەمە جادووە وموحەممەد بەھۆیەوە جادوومان لێدەکات، وە بێگومان ئێمەیش باوەڕی پێ ناکەین

وَقَالُوا۟ لَوْلَا نُزِّلَ هَـٰذَا ٱلْقُرْءَانُ عَلَىٰ رَجُلٍۢ مِّنَ ٱلْقَرْيَتَيْنِ عَظِيمٍ ﴿٣١﴾

بتپەرست وموشریکەکان وتیان: ئەگەر وایە بۆچی ئەم قورئانە دانەبەزی بۆ سەر یەكێك لە دوو پیاوی گەورە ومەزن لە مەککە وتائیف، لەبری ئەوەی دابەزیووە بۆ سەر موحەممەدێکی ھەژار وھەتیو

أَهُمْ يَقْسِمُونَ رَحْمَتَ رَبِّكَ ۚ نَحْنُ قَسَمْنَا بَيْنَهُم مَّعِيشَتَهُمْ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ۚ وَرَفَعْنَا بَعْضَهُمْ فَوْقَ بَعْضٍۢ دَرَجَـٰتٍۢ لِّيَتَّخِذَ بَعْضُهُم بَعْضًۭا سُخْرِيًّۭا ۗ وَرَحْمَتُ رَبِّكَ خَيْرٌۭ مِّمَّا يَجْمَعُونَ ﴿٣٢﴾

اللە تەعالا لە وەڵامیاندا دەفەرموێت: - ئەی پێغەمبەر- ئایا ئەوان ڕەحمەت وبەزەیی پەروەردگارت دابەش دەکەن، تاوەکو بە ویست وئارەزووی خۆیان بیدەن بەکەسانێک وکەسانێکی تریشی لێ بێ بەش بکەن، یان ئەوە اللە تەعالایە ئەو کارە دەکات؟! بێگومان ئەوە ئێمەین ڕزق وڕۆزی وبژێوی ئەوانمان لە دونیا لە نێواندا دابەش کردووە، ھەندێکیان دەوڵەمەند وھەندێکی تریشیان ھەژار ونەدار، تاوەکو ھەندێکیان خزمەتی ھەندێکی تریان بکەن، وە ڕەحمەت وبەزەیی پەروەردگارت بۆ بەندەکانی لە ڕۆژی دواییدا باشتر وخاسترە لەو شتانەی ئەوان لە دونیادا کۆی دەکەنەوە

وَلَوْلَآ أَن يَكُونَ ٱلنَّاسُ أُمَّةًۭ وَٰحِدَةًۭ لَّجَعَلْنَا لِمَن يَكْفُرُ بِٱلرَّحْمَـٰنِ لِبُيُوتِهِمْ سُقُفًۭا مِّن فِضَّةٍۢ وَمَعَارِجَ عَلَيْهَا يَظْهَرُونَ ﴿٣٣﴾

ئەگەر لەبەر ئەوە نەبوایە خەڵکی ھەمووی لەسەر کوفر وبێباوەڕی کۆبوونایەتەوە، ئەوا سەقفی خانووی بێباوەڕانمان دەکرد بە زیوو، وە قادرمەی زیووینمان لەسەر سەربانەکان بۆ دادەنان کە بەسەریاندا سەربکەوتنایە. لاپەڕە ٤ لە ١١ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر ولبيوتهم أبوبا وسررا عليها يتكٔون

وَلِبُيُوتِهِمْ أَبْوَٰبًۭا وَسُرُرًا عَلَيْهَا يَتَّكِـُٔونَ ﴿٣٤﴾

وە دەرگای ماڵەکانیان وتەخت وقەرەوێڵە وجێگای بەرزی پاڵدانەوەیانمان بۆ دەکردن بە زیو، ئەمەیش بۆ ئەوەی زیاتر کەمەندکێشیان بکات ودووچاری فیتنە و تاقیکردنەوەیان بکات

وَزُخْرُفًۭا ۚ وَإِن كُلُّ ذَٰلِكَ لَمَّا مَتَـٰعُ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ۚ وَٱلْـَٔاخِرَةُ عِندَ رَبِّكَ لِلْمُتَّقِينَ ﴿٣٥﴾

وە زێڕێکی زۆریشمان پێدەدان، ھەموو ئەمانە خۆشی ژیانی دونیان ودەبڕێنەوە، سوود وقازانجیان کەم وبێ بایەخە لەبەر ئەوەی کۆتاییان پێ دێت ودەبڕێنەوە، ئەی پێغەمبەر بزانە ئەوەی لای پەروەردگارت ھەیە لە خۆشی وناز ونیعمەت لە ڕۆژی دواییدا باشتر وخاسترە بۆ پارێزکاران ولەخواترسان، ئەوانەی فەرمانەکانی جێ بەجێ دەکەن ودوور دەکەونەوە لە ڕێگریەکانی

وَمَن يَعْشُ عَن ذِكْرِ ٱلرَّحْمَـٰنِ نُقَيِّضْ لَهُۥ شَيْطَـٰنًۭا فَهُوَ لَهُۥ قَرِينٌۭ ﴿٣٦﴾

ھەر کەسێک کوێر وبێ ئاگا بێت لە ئاست قورئان ویادی اللە تەعالا وئاینی پیرۆزی ئیسلام، ئەوا لە دونیا شەیتانێکی بۆ دادەنێین وزاڵی دەکەین بەسەریدا تاوەکو گومڕای بکات، ئەمەش لەبەرامبەر ئەوەدا پشتی کردووەتە قورئانی پیرۆز ویادی پەروەردگار

وَإِنَّهُمْ لَيَصُدُّونَهُمْ عَنِ ٱلسَّبِيلِ وَيَحْسَبُونَ أَنَّهُم مُّهْتَدُونَ ﴿٣٧﴾

ئەو شەیتانانەی کە زاڵ بوون بەسەر ئەوانەی کە پشتیان کردوەتە قورئان ویادی اللە تەعالا بۆ ئەوەیە لە ڕێگای ڕاستی پەروەردگار لایان بدەن وگومڕایان بکەن، فەرمانەکانی جێ بەجێ نەکەن ودوور نەکەونەوە لە ڕێگریەکانی، نەک ھەر ھێندە بەڵکو ئەوەندە گوناھ وتاوان وبێباوەڕیان لا شیرین وجوان وڕازاوە دەکەن وادەزانن لەسەر ھەق وڕێگای ڕاست وھیدایەتن، دواتریش تەوبە ناکەن لەو گومڕاییەی تێی کەوتون وگیرۆدەی بوون

حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءَنَا قَالَ يَـٰلَيْتَ بَيْنِى وَبَيْنَكَ بُعْدَ ٱلْمَشْرِقَيْنِ فَبِئْسَ ٱلْقَرِينُ ﴿٣٨﴾

تا ئەو کاتەی ئەو کەسە گومڕا ولە خوا یاخیەی کە پشتی کردبووە قورئانی پیرۆز لە ڕۆژی قیامەتدا دێتەوە لا مان، کاتێک بەچاوی خۆی ڕاستییەکان دەبینێت، بەشەیتانە ھاودەمەکەی دەڵێت: ئای خۆزگە نێوان من وتۆ ئەی شەیتانی فریوودەر نێوان ڕۆژھەڵات وڕۆژئاوا بوایە، ئای چەند ھاوڕێ وھاودەمێکی خراپ بوویت

وَلَن يَنفَعَكُمُ ٱلْيَوْمَ إِذ ظَّلَمْتُمْ أَنَّكُمْ فِى ٱلْعَذَابِ مُشْتَرِكُونَ ﴿٣٩﴾

اللە تەعالا لە ڕۆژی قیامەتدا بە بێباوەڕان دەفەرموێت: ئەمڕۆ ھیچ شتێک سوودتان پێ ناگەیەنێت، چونکە ئێوە لە دونیادا بەھاوەڵ بڕیاردان وگوناھ وتاوان ستەمتان لەخۆتان کرد، ئێستا ئێوە وشەیتانە ھاوڕێ وھاودەمەکانتان لەسزاداندا ھاوبەش وبەشدارن، ئەوان ناتوانن ھیچ شتێک لەسزا وناخۆشی ئەم ڕۆژەتان لەسەر سووک بکەن و لەبری ئێوە بەرگەی ئەو سزایە بگرن

أَفَأَنتَ تُسْمِعُ ٱلصُّمَّ أَوْ تَهْدِى ٱلْعُمْىَ وَمَن كَانَ فِى ضَلَـٰلٍۢ مُّبِينٍۢ ﴿٤٠﴾

ئەوانە کەڕن لە ئاست بیستنی ھەق وڕاستی، وە کوێرن لە ئاست بینینیدا، ئایا - ئەی پێغەمبەر - تۆ دەتوانیت وا لەکەسێکی کەڕ بکەیت ببیستێ، یان ڕێنمونی کوێرێک بکەیت، یان ھیدایەتی کەسێکی بدەیت لە ھەقێکی ڕوون وئاشکرا وڕێگای ڕاستی ئیسلام گومڕا بووبێت؟ فإم انذهبن بك فإنا منهم م نتقمون

فَإِمَّا نَذْهَبَنَّ بِكَ فَإِنَّا مِنْهُم مُّنتَقِمُونَ ﴿٤١﴾

ئەگەر تۆمان بردەوە ومراندمانیت پێش ئەوەی سزای ئەوان بدەین، بێگومان ئێمە لە ڕۆژی دواییدا تۆڵەیان لێ دەسێنین وسزای سەختیان پێ دەچێژین. لاپەڕە ٥ لە ١١ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

أَوْ نُرِيَنَّكَ ٱلَّذِى وَعَدْنَـٰهُمْ فَإِنَّا عَلَيْهِم مُّقْتَدِرُونَ ﴿٤٢﴾

یان ھەندێک لەو سزایەت پیشان دەدەین کە بەڵێنمان پێ دابوون، بێگومان ئێمە دەسەڵاتی ئەوەمان ھەیە وئەوان ھەرگیز ناتوانن بەسەرماندا زاڵ بن

فَٱسْتَمْسِكْ بِٱلَّذِىٓ أُوحِىَ إِلَيْكَ ۖ إِنَّكَ عَلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ ﴿٤٣﴾

ئەی پێغەمبەر - دەست بگرە بەو وەحی ونیگایەی کە پەروەردگارت بۆی کردویت، وە کار وکردەوەی پێ بکە وجێ بەجێی بکە، بێگومان تۆ لەسەر ڕێگای ھەق و ڕاستیت کە ھیچ گومان ودوو دڵییەکی تیدا نییە

وَإِنَّهُۥ لَذِكْرٌۭ لَّكَ وَلِقَوْمِكَ ۖ وَسَوْفَ تُسْـَٔلُونَ ﴿٤٤﴾

بەڕاستی ئەم قورئانە ڕێز وحورمەت وگەورەییە بۆ تۆ وبۆ گەلەکەت، دڵنیابن لە ڕۆژی قیامەتدا پرسیارتان لێ دەکرێت لە ئیمان وباوەڕ پێھێنان وشوێنکەوتنی ڕێنمونی ئەو قورئانە وبانگەواز کردن بۆی

وَسْـَٔلْ مَنْ أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رُّسُلِنَآ أَجَعَلْنَا مِن دُونِ ٱلرَّحْمَـٰنِ ءَالِهَةًۭ يُعْبَدُونَ ﴿٤٥﴾

ئەی پێغەمبەر - پرسیار بکە لەو پێغەمبەرانەی پێش تۆ ڕەوانەمان کردن بۆ لای گەلەکانیان: ئایا جگە لە اللە تەعالا ھیچ پەرستراوێکی ترمان داناوە کە عیبادەت و پەرستنی بۆ بکرێت؟!

وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا مُوسَىٰ بِـَٔايَـٰتِنَآ إِلَىٰ فِرْعَوْنَ وَمَلَإِي۟هِۦ فَقَالَ إِنِّى رَسُولُ رَبِّ ٱلْعَـٰلَمِينَ ﴿٤٦﴾

بێگومان موسامان بە بەڵگە ونیشانە وموعیجزەکانەوە نارد بۆ لای فیرعەون وناودارانی گەلەکەی وپێی وتن: بەدڵنیاییەوە من نێرراو وپێغەمبەری پەروەردگاری ھەموو جیھانیانم

فَلَمَّا جَآءَهُم بِـَٔايَـٰتِنَآ إِذَا هُم مِّنْهَا يَضْحَكُونَ ﴿٤٧﴾

جا کاتێک بەڵگە ونیشانە وئایەتەکانی ئێمەی بۆ بردن، پێی پێکەنین وگاڵتەیان پێکرد

وَمَا نُرِيهِم مِّنْ ءَايَةٍ إِلَّا هِىَ أَكْبَرُ مِنْ أُخْتِهَا ۖ وَأَخَذْنَـٰهُم بِٱلْعَذَابِ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ ﴿٤٨﴾

ئێمە ھیچ نیشانە وموعجیزەیەک پیشانی فیرعەون وناودارانی گەلەکەی نادەین لەسەر ڕاستی ودروستی ئەوەی موسا ھیناویەتی، ئیللا گەورەترە لەو نیشانە وموعجیزەیەی کە پێشتر پیشانمان داون، ھەر لە دونیا سزامان دان بە ئومێدی ئەوەی لەو کوفر وبێباوەڕییە بگەڕێنەوە کە پێشتر لەسەری بوون، بەڵام نەگەڕانەوە وھیچ سوودی نەبوو

وَقَالُوا۟ يَـٰٓأَيُّهَ ٱلسَّاحِرُ ٱدْعُ لَنَا رَبَّكَ بِمَا عَهِدَ عِندَكَ إِنَّنَا لَمُهْتَدُونَ ﴿٤٩﴾

کاتێک ھەندێک لەو سزایەیان تووش بوو کە پێشتر موسا پێی ترساندبوون، بە موسایان وت (سەلامی اللە تەعالای لێ بیت): ئەی جادووگەر لای پەروەردگارت نزامان بۆ بکە، لەسەر ئەو بەڵێنەی پێی دابووین ئەگەر باوەڕ بھێنن سزاکەمان لەسەر ھەڵدەگرێت، ئەگەر ھاتوو سزاکەی لەسەر ھەڵگرتین ئەوا باوەڕ دەھێنین وڕێگای ھیدایەت دەگرینەبەر

فَلَمَّا كَشَفْنَا عَنْهُمُ ٱلْعَذَابَ إِذَا هُمْ يَنكُثُونَ ﴿٥٠﴾

جا کاتێک سزاکەمان لەسەر ھەڵگرتن، ئەوان باوەڕیان نەھێنا وپەیمان وبەڵێنەکەی خۆیان شکاند ووەفایان پێی نەکرد. لاپەڕە ٦ لە ١١ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَنَادَىٰ فِرْعَوْنُ فِى قَوْمِهِۦ قَالَ يَـٰقَوْمِ أَلَيْسَ لِى مُلْكُ مِصْرَ وَهَـٰذِهِ ٱلْأَنْهَـٰرُ تَجْرِى مِن تَحْتِىٓ ۖ أَفَلَا تُبْصِرُونَ ﴿٥١﴾

فیرعەون بەشانازی کردن بە موڵک ودەسەڵاتەکەیەوە لەناو گەلەکەیدا ھاواری کرد وپێی وتن: ئەی گەلەکەم ئایا میسر ھەمووی موڵکی من نییە؟ وە ئەم ڕووبارانەی (نیل) یش کە بەژێر کۆشک وتەلارەکانمدا دەڕۆن ھی من نین؟ دەی ئایا ئیتر موڵک ودەسەڵاتی من نابینن، وە نازانن چەند گەورە وبەشکۆم؟

أَمْ أَنَا۠ خَيْرٌۭ مِّنْ هَـٰذَا ٱلَّذِى هُوَ مَهِينٌۭ وَلَا يَكَادُ يُبِينُ ﴿٥٢﴾

بەڵکو من چاکترم لەم کەسە سووک وبێ نرخ ولاوازە کە نازانێت قسەیش بکات (مەبەستی پێی موسا بوو)

فَلَوْلَآ أُلْقِىَ عَلَيْهِ أَسْوِرَةٌۭ مِّن ذَهَبٍ أَوْ جَآءَ مَعَهُ ٱلْمَلَـٰٓئِكَةُ مُقْتَرِنِينَ ﴿٥٣﴾

ئەگەر ڕاست دەکات بۆچی ئەو خوایە بازنی زێڕ وخشڵی پێنەداوە تاوەکو دەربکەوێت پێغەمبەری ئەوە، یان بۆچی فریشتەکان لەگەڵیدا نەھاتوون تاوەکو یەک لەدوای یەک شاھیدی بۆ بدەن کە پێغەمبەری خوایە؟

فَٱسْتَخَفَّ قَوْمَهُۥ فَأَطَاعُوهُ ۚ إِنَّهُمْ كَانُوا۟ قَوْمًۭا فَـٰسِقِينَ ﴿٥٤﴾

فیرعەون گەلەکەی فریودا وهەڵیان خەڵەتاند، ئەوانیش گوێرایەڵی بوون لەو گومڕاییەی تێی کەوتبوو، بێگومان ئەوان گەلێک بوون لە گوێرایەڵی اللە تەعالا دەرچوو بوون

فَلَمَّآ ءَاسَفُونَا ٱنتَقَمْنَا مِنْهُمْ فَأَغْرَقْنَـٰهُمْ أَجْمَعِينَ ﴿٥٥﴾

جا کاتێک ئەوان بە بەردەوام بوونیان لەسەر کوفر وبێباوەڕی، تووڕەیان کردین، ئێمەیش تۆڵەمان لێ سەندن، وە ھەر ھەموویمان نوقمی ناو دەریا کرد. فجعلنهم سلفا ومثلا للٔاخرين

فَجَعَلْنَـٰهُمْ سَلَفًۭا وَمَثَلًۭا لِّلْـَٔاخِرِينَ ﴿٥٦﴾

فیرعەون ودەست وپێوەندەکەیمان کرد بەپێشینە وپەند وئامۆژگاری بۆ بێباوەڕانی گەلەکەت کە بەدوای ئەواندا دێن، بۆ ئەوەی وەک ئەوان کردەوەی خراپ نەکەن و دووچاری ھەمان سەرەنجامی ئەوان نەبن

۞ وَلَمَّا ضُرِبَ ٱبْنُ مَرْيَمَ مَثَلًا إِذَا قَوْمُكَ مِنْهُ يَصِدُّونَ ﴿٥٧﴾

کاتێک بتپەرست وموشریکەکانی قوڕەیش وایانزانی کە عیسای کوڕی مەریەمیش کە گاورەکان دەیپەرستن دەچێتە چوار چێوە گشتییەکەی کە اللە تەعالا لەبارەیەوە فەرموویەتی: (إنكم وما تعبدون من دون الله حص ب جهنم أنتم لها واردون) واتا: (ئێوە وئەوانەیش ئێوە لەبری خوا دەیانپەرستن ھەر ھەمووتان دەچنە ناو ئاگری دۆزەخەوە) بێگومان ھەر چۆنێک اللە تەعالا ڕێگری کردووە لە پەرستنی بتەکان بەھەمان شێوە ڕێگریشی کردوە لەوەی گاورەکان عیسا بپەرستن، کەچی - ئەی پێغەمبەر - گەلەکەت دەستیان کرد بەدەنگە دەنگ وھات وھاوار ووتیان: ڕازین پلەوپایەی خواکانی ئێمەیش وەک پلەوپایەی عیسا بێت، واتا: (ئەگەر خواکانی ئێمە لەبەر ئەوەی دەپەرسترێن دەچنە ناو دۆزەخەوە ئەوا عیسایش وەک ئەوان گاورەکان کردویانە بەخوای خۆیان ودەیپەرستن، ئەگەر سەرەنجامی عیسا ئاگری دۆزەخ بێت قەیناکات با خواکانی ئێمەیش لە دۆزەخدا بن)، بەڵام اللە تەعالا لە وەڵامی ئەمەدا ئەم ئایەتەی دابەزاندا: (إن الذين س بقت له م منا الحس نى أولئك عنها مبعدون) واتا: (بێگومان ئەوانەی بەچاکی وکردەوەی باش پێشکەوتن ئەوانە دوورن لە ئاگری دۆزەخ)

وَقَالُوٓا۟ ءَأَـٰلِهَتُنَا خَيْرٌ أَمْ هُوَ ۚ مَا ضَرَبُوهُ لَكَ إِلَّا جَدَلًۢا ۚ بَلْ هُمْ قَوْمٌ خَصِمُونَ ﴿٥٨﴾

وتیان: ئایا خوا وپەرستراوەکانی ئێمە باشترن یان عیسا؟! (ابن الزبعری) وھاوشێوەکانی ئەم نموونانەیان بۆ ئەوە نەھێنایەوە کە بگەن بەھەق وڕاستی، بەڵکو تەنھا حەزیان لە مشتومڕ ودەمەقاڵێ کردنە، ئەوانە گەلێکن لەسەر مشتومڕ ودەمەقاڵی کردن دروست بوون. لاپەڕە ٧ لە ١١ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

إِنْ هُوَ إِلَّا عَبْدٌ أَنْعَمْنَا عَلَيْهِ وَجَعَلْنَـٰهُ مَثَلًۭا لِّبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ ﴿٥٩﴾

عیسای کوڕی مەریەم تەنھا بەندەیەکە لە بەندەکانی اللە تەعالا، کە نیعمەتی پێغەمبەرایەتی وپەیاممان پێ بەخشیووە، وە کردمان بەبەڵگە ومایەی پەند وەرگرتن بۆ بەنو ئیسرائیل لەسەر دەسەڵاتی بێ پایانی پەروەردگار، کاتێک اللە تەعالا عیسای بێ باوک بەدیھێنا ھەروەکو چۆن ئادەمی بەبێ باوک ودایک بەدیھێنا

وَلَوْ نَشَآءُ لَجَعَلْنَا مِنكُم مَّلَـٰٓئِكَةًۭ فِى ٱلْأَرْضِ يَخْلُفُونَ ﴿٦٠﴾

ئەی نەوەکانی ئادەم - ئەگەر بمانوویستایە لەناوتان بەرین ئەوا لەناوتانمان دەبرد، وە لەبری ئێوە فریشتەمان دەکرد بەجێنشینتان لەسەر زەوی، کە تەنھا اللە یان بپەرستایە وھیچ شەریک وھاوەڵێکیشیان بۆ دانەنایە

وَإِنَّهُۥ لَعِلْمٌۭ لِّلسَّاعَةِ فَلَا تَمْتَرُنَّ بِهَا وَٱتَّبِعُونِ ۚ هَـٰذَا صِرَٰطٌۭ مُّسْتَقِيمٌۭ ﴿٦١﴾

بێگومان دابەزینی عیسا (سەلامی خوای لێ بێت) لە کۆتایی دونیا وپێش ھاتنی قیامەت یەکێکە لە نیشانە گەورەکانی ھاتنی ڕۆژی دوایی، گومانتان نەبێت ڕۆژی قیامەت ھەر دێت، وە شوێن ئەو پەیامە بکەون لەلای اللە تەعالاوە بۆم ھێناون، ئەوەی ھێناومە ھەر ئەوە ڕێگای ڕاستەیە ووھیچ خوار وخێچییەکی تێدا نییە

وَلَا يَصُدَّنَّكُمُ ٱلشَّيْطَـٰنُ ۖ إِنَّهُۥ لَكُمْ عَدُوٌّۭ مُّبِينٌۭ ﴿٦٢﴾

وریابن شەیتان لە ڕێگای ڕاست لا تان نەدا وگومڕاتان نەکات وھەڵتان نەخەڵەتێنێت، بەدڵنیاییەوە ئەو دوژمنی ڕوون وئاشکرای ئێوەیە

وَلَمَّا جَآءَ عِيسَىٰ بِٱلْبَيِّنَـٰتِ قَالَ قَدْ جِئْتُكُم بِٱلْحِكْمَةِ وَلِأُبَيِّنَ لَكُم بَعْضَ ٱلَّذِى تَخْتَلِفُونَ فِيهِ ۖ فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ ﴿٦٣﴾

کاتێک عیسا (سەلامی خوای لێ بێت) بەڵگە ونیشانە ڕوون وئاشکراکانی ھێنا بۆ گەلەکەی لەسەر پێغەمبەرایەتی خۆی وپێی فەرموون: من لەلایەن اللە تەعالاوە حیکمەت وداناییم بۆ ھێناون، بۆ ئەوەی ھەندێک لەکاروباری ئاین کە لەسەری ناکۆکن بۆتان ڕوون بکەمەوە، کەوابێت لە اللە تەعالا بترسن وفەرمانەکانی بەجێ بھێنن و دووریش بکەونەوە لەڕێگریەکانی، لەوەی فەرمانتان پێدەکەم وڕێگریتان لێدەکەم گوێرایەڵم بن وسەرپێچیم مەکەن

إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ رَبِّى وَرَبُّكُمْ فَٱعْبُدُوهُ ۚ هَـٰذَا صِرَٰطٌۭ مُّسْتَقِيمٌۭ ﴿٦٤﴾

اللە پەروەردگاری من وئێوەیشە، جگە ئەو ھیچ پەروەردگارێکی ترمان نییە، کەوابێت تەنھا ھەر ئەو بپەرستن، ئەم یەکخواپەرستیەش ڕێگای ڕاستە وھیچ خوار و خێچییەکیشی تێدا نییە

فَٱخْتَلَفَ ٱلْأَحْزَابُ مِنۢ بَيْنِهِمْ ۖ فَوَيْلٌۭ لِّلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ مِنْ عَذَابِ يَوْمٍ أَلِيمٍ ﴿٦٥﴾

دەستە وتاقم وگرۆکانی نەصاری لە بارەی عیساوە (سەلامی خوای لێ بێت) ناکۆکی وڕاجیایی لە نێوانیاندا دروست بوو، ھەندێکیان دەڵێن: عیسا خوایە، ھەندێکی تریشیان دەڵێن: کوڕی اللە یە، وە ھەندێکی تریان دەڵێن: عیسا ودایکی ھەردووکیان خوان، وەیل وتیاچوون وسزای سەخت کە لە ڕۆژی قیامەتدا چاوەڕوانیانە بۆ ئەوانەی ستەمیان لە خۆیان کرد، بەو جۆرەی وەسفی عیسایان پێکرد وبەخوایان زانی، یان بەیەکێک لە سێ خواکەیان دانا

هَلْ يَنظُرُونَ إِلَّا ٱلسَّاعَةَ أَن تَأْتِيَهُم بَغْتَةًۭ وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ ﴿٦٦﴾

ئایا ئەو دەستە وتاقمانەی لە بارەی عیساوە ناکۆکیان تێکەوت چاوەڕوانی ئەوەن لەپڕ ڕۆژی قیامەتدا بێت وھەست بەھاتنی نەکەن؟! ئەگەر ڕۆژی قیامەتیان بەسەردا ھات وئەوان ھەر لەسەر ئەو کوفر وبێباوەڕییەی خۆیان بوون، بێگومان سەرەنجامیان سزاییەکی سەختی بە ئازارە. لاپەڕە ٨ لە ١١ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

ٱلْأَخِلَّآءُ يَوْمَئِذٍۭ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ إِلَّا ٱلْمُتَّقِينَ ﴿٦٧﴾

ئەوانەی لەسەر بێباوەڕی وگومڕایی لە دونیادا بوونەتە ھاوڕێ ودۆستی یەک، لە ڕۆژی قیامەتدا ھەموویان دەبنە دوژمنی یەکتر، جگە خواناسان نەبێت، ئەوانەی فەرمانەکانی اللە تەعالا جێ بەجێ دەکەن ودووریش دەکەونەوە لە ڕێگرییەکانی، ھاوڕێیەتی ودۆستایەتیەکەیان بەردەوامە ونابڕێتەوە

يَـٰعِبَادِ لَا خَوْفٌ عَلَيْكُمُ ٱلْيَوْمَ وَلَآ أَنتُمْ تَحْزَنُونَ ﴿٦٨﴾

اللە تەعالا پێیان دەفەرموێت: ئەی بەندەکانم ئەمڕۆ ھیچ ترسێکتان نییە لەوەی لەمەودوا چاوەڕواناتنە، وە ھیچ خەم وخەفەتێکی ئەوەیشتان نییە لە دونیا لەدەستان چووە

ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ بِـَٔايَـٰتِنَا وَكَانُوا۟ مُسْلِمِينَ ﴿٦٩﴾

ئەوانەی باوەڕیان بەو قورئانە ھێناوە کە دابەزیوە بۆسەر پێغەمبەرەکەیان، وە ملکەچ وگویڕایەڵی فەرمانەکانی ناوینی، ئەوەی قورئان فەرمانی پێکردووە ئەوانیش فەرمانی پێدەکەن، وە ئەوەیشی قورئان ڕێگری لێکردووە ئەوانیش ڕێگری لێدەکەن

ٱدْخُلُوا۟ ٱلْجَنَّةَ أَنتُمْ وَأَزْوَٰجُكُمْ تُحْبَرُونَ ﴿٧٠﴾

پێیان دەوترێت: خۆتان وھاوڕێ وھاوسەرە باوەڕدارەکانتان بچنە بەھەشتەوە، دڵخۆش دەبن بەو ناز ونیعمەت وخۆشییە نەبڕاوانەی پێشکەشتان دەکرێت

يُطَافُ عَلَيْهِم بِصِحَافٍۢ مِّن ذَهَبٍۢ وَأَكْوَابٍۢ ۖ وَفِيهَا مَا تَشْتَهِيهِ ٱلْأَنفُسُ وَتَلَذُّ ٱلْأَعْيُنُ ۖ وَأَنتُمْ فِيهَا خَـٰلِدُونَ ﴿٧١﴾

خزمەتکارەکانی بەھەشت بە قاپ وقاچاخی زێڕین وپەرداخی پڕ لەشەراب بەسەریاندا دەگەڕێن، لەو بەھەشتەدا ھەرچی دەروونی مرۆڤ ئارەزووی بکات، وە چاو چێژی لێوەربگرێت بە بینینی تێیدایە وپێیان دەدرێت، وە بۆ ھەتاھەتایی تێیدا دەمێننەوە وھەرگیز لێی دەرناچن

وَتِلْكَ ٱلْجَنَّةُ ٱلَّتِىٓ أُورِثْتُمُوهَا بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ﴿٧٢﴾

ئەو بەھەشتەی کە وەسف کرا بۆتان، ئەو جێگایەیە کە اللە تەعالا بە فەزڵی خۆی بەھۆی کار وکردەوە چاکەکانتانەوە کردوویەتی بە میراتی وبەشی ئێوە. لكم فيها فكهةكثيرة منها تأكلون

لَكُمْ فِيهَا فَـٰكِهَةٌۭ كَثِيرَةٌۭ مِّنْهَا تَأْكُلُونَ ﴿٧٣﴾

لەو بەھەشتەدا میوە گەلێکی زۆرتان بۆ ھەیە كە هەرگیز كۆتایی نایەت ولێی دەخۆن

إِنَّ ٱلْمُجْرِمِينَ فِى عَذَابِ جَهَنَّمَ خَـٰلِدُونَ ﴿٧٤﴾

بێگومان تاوانبارانی بێباوەڕ وگوناھبار لە ڕۆژی قیامەتدا لە سزای ئاگری دۆزەخدان وبەھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە. لا يفتر عنهم وهم فيه مبلسون

لَا يُفَتَّرُ عَنْهُمْ وَهُمْ فِيهِ مُبْلِسُونَ ﴿٧٥﴾

سزایان لەسەر سووک ناکرێت ونائومێد بوون لە ڕەحم وبەزەیی اللە تەعالا

وَمَا ظَلَمْنَـٰهُمْ وَلَـٰكِن كَانُوا۟ هُمُ ٱلظَّـٰلِمِينَ ﴿٧٦﴾

کاتێک ئەوانمان خستە ناو ئاگری دۆزخەوە ستەم وزوڵمان لێ نەکردن، بەڵکو ئەوە خۆیانن بە کوفر وبێباوەڕی کردن ستەمیان لە خۆیان کردووە. لاپەڕە ٩ لە ١١ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَنَادَوْا۟ يَـٰمَـٰلِكُ لِيَقْضِ عَلَيْنَا رَبُّكَ ۖ قَالَ إِنَّكُم مَّـٰكِثُونَ ﴿٧٧﴾

ھاوار دەکەن لە دەرگاوان وبەرپرسانی دۆزەخ ودەڵێن: ئەی مالیکی دەرگاوانی دۆزەخ با پەروەردگارت بمانمرێنێت وڕزگارمان بێت لەم سزایە وکەمێک پشوو بدەین، مالیکی دەرگاوانی دۆزەخیش وەڵامیان دەداتەوە وپێیان دەڵێت: بە دڵنیاییەوە ئێوە بەھەمیشەیی لەناو ئەو سزایەدا دەمێننەوە نامرن، وە ھەرگیزیش کۆتایی پێ نایەت

لَقَدْ جِئْنَـٰكُم بِٱلْحَقِّ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَكُمْ لِلْحَقِّ كَـٰرِهُونَ ﴿٧٨﴾

بێگومان لە دونیادا ھەق وڕاستیمان بۆ ھێنان کە ھیچ دوو دڵی وگومانێکی تێدا نەبوو، بەڵام زۆربەتان ھەق وڕاستیتان پێ ناخۆش بوو

أَمْ أَبْرَمُوٓا۟ أَمْرًۭا فَإِنَّا مُبْرِمُونَ ﴿٧٩﴾

ئەگەر ئەوان نەخشە وپیلان بۆ پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) دابنێن وبیانەوێت فڕوفێڵی لێ بکەن، ئەوا ئێمە لەبەرامبەر ئەواندا پیلان ونەخشەیەکی توند وتۆڵ دادەنێین زۆر لەوەی ئەوان بەھێزترە

أَمْ يَحْسَبُونَ أَنَّا لَا نَسْمَعُ سِرَّهُمْ وَنَجْوَىٰهُم ۚ بَلَىٰ وَرُسُلُنَا لَدَيْهِمْ يَكْتُبُونَ ﴿٨٠﴾

ئایا وا گومان دەبەن ئەو نھێنیانەی لەناخی خۆیاندا شاردوویانەتەوە، وە ئەو چپانەی لە نێوان یەکتردا دەیکەن ئێمە نابیستین، بەڵێ ھەمووی دەبیستین، وە ھەرچیەکیش ئەنجام بدەن ئەو فریشتانەی لایانن ھەمووی دەنووسن

قُلْ إِن كَانَ لِلرَّحْمَـٰنِ وَلَدٌۭ فَأَنَا۠ أَوَّلُ ٱلْعَـٰبِدِينَ ﴿٨١﴾

ئەی پێغەمبەر - بەوانە بڵێ کە کچان بۆ اللە تەعالا بڕیار دەدەن، پاکو بێگەردی وبەرزی وبڵندی بۆ زاتی پەروەردگار لەوەی دەیدەنە پاڵی، اللە تەعالا مناڵی نییە، ئەو پاک وبێگەردە لەوەی بڕیاری دەدەن بۆی، وە منیش یەکەم کەسم کە عیبادەتی پەروەردگارم دەکەم وبەپاک وپیرۆز وبێگەردی دادەنێم

سُبْحَـٰنَ رَبِّ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ رَبِّ ٱلْعَرْشِ عَمَّا يَصِفُونَ ﴿٨٢﴾

پاکو بێگەردی بۆ پەروەردگاری ئاسمانەکان وزەوی وپەروەردگاری عەرشی گەورە لەو درۆ ودەلەسانەی ئەوان دەیدەنە پاڵی لەوەی ھاوەڵ وشەریک ومناڵی ھەبێت

فَذَرْهُمْ يَخُوضُوا۟ وَيَلْعَبُوا۟ حَتَّىٰ يُلَـٰقُوا۟ يَوْمَهُمُ ٱلَّذِى يُوعَدُونَ ﴿٨٣﴾

ئەی پێغەمبەر - وازیان لێ بھێنە با لەناو ئەو بەتاڵی وپڕوپوچییەی خۆیاندا سەرگەرم بن وخەریکی گەمە وگاڵتەی خۆیان بن، تا ئەو کاتەی دەگەن بەو ڕۆژەی بەڵێنیان پێدراوە، کە ڕۆژی قیامەتە

وَهُوَ ٱلَّذِى فِى ٱلسَّمَآءِ إِلَـٰهٌۭ وَفِى ٱلْأَرْضِ إِلَـٰهٌۭ ۚ وَهُوَ ٱلْحَكِيمُ ٱلْعَلِيمُ ﴿٨٤﴾

ئەو زاتە پیرۆزە پەرستراوی بەھەقی ئاسمانەکان وزەوییە، وە زۆر دانا وکاربەجێیە لە بەدیھێنان وئەندازەگیری وبەڕێوەبردنیدا، وە زۆریش زانا وئاگادارە بە حاڵ و کاروباری بەندەکانی، وە ھیچ شتێکی لا شاراوە ونھێنی نییە

وَتَبَارَكَ ٱلَّذِى لَهُۥ مُلْكُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا وَعِندَهُۥ عِلْمُ ٱلسَّاعَةِ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ ﴿٨٥﴾

ئەو زاتەی کە خاوەنی موڵکی ئاسمانەکان وزەوییە خێر وچاکە وبەرەکەتی یەکجار زۆرە، وە ئەوەیش لە نێوان ئاسمانەکان وزەویشدا ھەیە ھەر ھی اللە تەعالایە، تەنھا ئەو دەزانێت چی کاتێک ڕۆژی قیامەت دێت، وە جگە ئەو ھیچ کەسێکی تر نازانێت، وە لە ڕۆژی دواییشدا گەڕانەوە تەنھا بۆ لای ئەوە بۆ لێپرسینەوە وپاداشت وەرگرتنەوە. لاپەڕە ١٠ لە ١١ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَلَا يَمْلِكُ ٱلَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِهِ ٱلشَّفَـٰعَةَ إِلَّا مَن شَهِدَ بِٱلْحَقِّ وَهُمْ يَعْلَمُونَ ﴿٨٦﴾

ئەو بت ودار وبەردەی ھاوەڵ بڕیاردەران دەیانپەرستن لای اللە تەعالا ھیچ شتێکیان بەدەست نییە وناتوانن تکا وشەفاعەت بۆ ھیچ کەسێک بکەن، مەگەر کەسێک شاھیدی دابێت کە ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نییە جگە لە اللە، وە لەسەر زانیاری وچاوڕوونی ئەو شاھیدیەی دابێت، وەک عیسا وعوزەیر وفریشتەکان

وَلَئِن سَأَلْتَهُم مَّنْ خَلَقَهُمْ لَيَقُولُنَّ ٱللَّهُ ۖ فَأَنَّىٰ يُؤْفَكُونَ ﴿٨٧﴾

ئەگەر پرسیاریان لێ بکەیت کێ ئەوانی بەدیھێناوە؟ بە دڵنیاییەوە دەڵێن: اللە ئێمەی بەدیھێناوە، دەی ئیتر چۆن لەدوای ئەم دان پێدانانە واز لەپەرستنی ئەو دەھێنن ودەچن شتێکی تر دەپەرستن؟!

وَقِيلِهِۦ يَـٰرَبِّ إِنَّ هَـٰٓؤُلَآءِ قَوْمٌۭ لَّا يُؤْمِنُونَ ﴿٨٨﴾

لای اللە تەعالا پێغەمبەر سکاڵا لە گەلەکەی دەکات ودەڵێت: ئەی پەروەردگارم بێگومان ئەم گەلە بڕوایان بەو پەیام وقورئانە نییە کە تۆ بۆ منت نارد

فَٱصْفَحْ عَنْهُمْ وَقُلْ سَلَـٰمٌۭ ۚ فَسَوْفَ يَعْلَمُونَ ﴿٨٩﴾

ئەی پێغەمبەر پشتیان تێ بکە ووازیان لێ بھێنە، وە بۆ ئەوەی لەشەڕ وخراپەیان بە دوور بیت پێیان بڵێ: سەلامتان لێ بێت – ئەمە لە قۆناغی مەککەدا بوو- ئەوجا دەزانن لە مەودوا تووشی چی بەڵا وسزایەک دەبن. لاپەڕە ١١ لە ١١ moc.hgelp

فێربە · الزخرف — Az-Zukhruf

بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن

تەفسیر · 31 زمان