حمٓ ﴿١﴾
(حم) پێشووتر قسە وگفتوگۆ کرا لەسەر تەفسیر ولێکدانەوەی ھاوشێوەی ئەم ئایەتانە لەسەرەتای سورەتی (البقرة) وه
سەرەکی›تەفسیر›الدخان (44)
مەککی · 59 ئایەت
حمٓ ﴿١﴾
(حم) پێشووتر قسە وگفتوگۆ کرا لەسەر تەفسیر ولێکدانەوەی ھاوشێوەی ئەم ئایەتانە لەسەرەتای سورەتی (البقرة) وه
وَٱلْكِتَـٰبِ ٱلْمُبِينِ ﴿٢﴾
سوێند بە قورئانی پیرۆز کە ڕوونکەرەوەیە بۆ ڕێگای ھیدایەت وھەق وڕاستی سوێند بەم پەڕاوە ڕوونکەرەوەیە
إِنَّآ أَنزَلْنَـٰهُ فِى لَيْلَةٍۢ مُّبَـٰرَكَةٍ ۚ إِنَّا كُنَّا مُنذِرِينَ ﴿٣﴾
بێگومان ئێمە قورئانمان لە شەوێکی پیرۆزدا ناردە خوارەوە، کە مەبەست پێی لە شەوی (قەدر)ە، ئەو شەوە شەوی خێر وبێرێکی زۆر زۆرە، بەدڵنیاییەوە ئێمە بەم قورئانە بەندەکان دەترسێنین. فيها يفرق كل أمر حكيم
فِيهَا يُفْرَقُ كُلُّ أَمْرٍ حَكِيمٍ ﴿٤﴾
لەم شەوەدا بڕیاری ھەموو کارێکی بتەو بەڕێک وپێکی لە ڕزق وڕۆزی وکاتی مردنی ھەموو بەدیھێنراوێک وجگە ئەوانەیش لەوەی لەو ساڵەدا ڕوو دەدات دراوە
أَمْرًۭا مِّنْ عِندِنَآ ۚ إِنَّا كُنَّا مُرْسِلِينَ ﴿٥﴾
ھەموو بڕیارێکی بتەو بەڕێک وپێکی لای ئێمە بە وردی دەدرێت، بێگومان ئێمە خۆمان پێغەمبەران دەنێرین تاوەکو خەڵکی ئاگادار بکەنەوە بیانترسێنن
رَحْمَةًۭ مِّن رَّبِّكَ ۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ ﴿٦﴾
ئەی پێغەمبەر - بە ڕەحم وبەزەیی پەروەردگارت پێغەمبەران دەنێرێن بۆ ئەوانەی ڕەوانە دەکرێن بۆ لایان، بێگومان ئەو زاتی پیرۆزی اللە بیسەری وتە وگوفتاری بەندەکانیەتی، وە زۆر زانا وئاگادارە بەکار وکردەوە ونیەتیان، ھیچ شتێکی لا نھێنی وشاراوە نییە
رَبِّ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَآ ۖ إِن كُنتُم مُّوقِنِينَ ﴿٧﴾
ئەو پەروەردگاری ئاسمانەکان وزەوی وئەوەیشە لە نێوانیاندایە، ئەگەر ئێوە دڵنیان لەوە ئەوا باوەڕی بھێنن بە پێغەمبەرەکانم
لَآ إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ يُحْىِۦ وَيُمِيتُ ۖ رَبُّكُمْ وَرَبُّ ءَابَآئِكُمُ ٱلْأَوَّلِينَ ﴿٨﴾
ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نییە جگە لە اللە، ھەر ئەوە ژیان دەبەخشێت ومردوان زیندوو دەکاتەوە وزیندووانیش دەمرێنێت، جگە ئەو کەس نییە بتوانێت مردوو زیندوو بکاتەوە وزیندووەکانیش بمرێنێت، ئەو زاتە پەروەردگاری ئێوە وپەروەردگاری باوباپیرانی پێشویشتانە. بل هم فى شك يلعبون
بَلْ هُمْ فِى شَكٍّۢ يَلْعَبُونَ ﴿٩﴾
ئەو بتپەرست وموشریکانە دڵنیا نین لەھەق وڕاستی وباوەڕیان پێی نییە، بەڵکو بەگومانن لێی، ئەوان گەمە وگاڵتە دەکەن وباوەڕی پێ ناکەن. لاپەڕە ١ لە ٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
فَٱرْتَقِبْ يَوْمَ تَأْتِى ٱلسَّمَآءُ بِدُخَانٍۢ مُّبِينٍۢ ﴿١٠﴾
ئەی پێغەمبەر - چاوەڕێی سزای نزیکی گەلەکەت بکە لە ڕۆژێکدا کە ئاسمان دوکەڵێکی ئاشکرا دەکات، بەچاوی خۆیان دەیبینن لەتاو سەختی برسێتیاندا
يَغْشَى ٱلنَّاسَ ۖ هَـٰذَا عَذَابٌ أَلِيمٌۭ ﴿١١﴾
گەلەکەت ھەمووی دەگرێتەوە، وپێیان دەوترێت: ئەو سزایە دووچارتان بوو، سزایەکی بەئێش وئازارە
رَّبَّنَا ٱكْشِفْ عَنَّا ٱلْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ ﴿١٢﴾
ھانا وھاوار دەبەن بۆلای پەروەردگاریان ولێی دەپاڕێنەوە ودەڵێن: ئەی پەروەردگارمان ئەو سزایەی ناردووتە بۆ سەرمان ھەڵیگرە ولایبە لەسەرمان، ئەگەر سزاکەمان لەسەر لا بدەی ئەوا باوەڕ بەخۆت وبە پێغەمبەرەکەت دەھێنین
أَنَّىٰ لَهُمُ ٱلذِّكْرَىٰ وَقَدْ جَآءَهُمْ رَسُولٌۭ مُّبِينٌۭ ﴿١٣﴾
ئەمانە چۆن بیر دەکەنەوە وتەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆ لای پەروەردگاریان لە کاتێکدا پێغەمبەرێکیان بۆ ھاتووە پەیامەکەی بۆ ڕوونکردوونەتەوە، وە چاک چاک خۆیان و ئەمانەت پارێزی ودەست پاکیەکەشیان ناسیوە؟! ثم تولوا عنه وقالوا معلم م جنون
ثُمَّ تَوَلَّوْا۟ عَنْهُ وَقَالُوا۟ مُعَلَّمٌۭ مَّجْنُونٌ ﴿١٤﴾
پاشان پشتیان ھەڵکردووە ڕوویان لێ وەرگێرا ووتیان: ئەم کابرایە پێغەمبەر نییە وکەسێکی تر ئەم قورئانەی فێر دەکات، وە ئەمە مرۆڤێکی شێت ووێت وخەڵەفاوە
إِنَّا كَاشِفُوا۟ ٱلْعَذَابِ قَلِيلًا ۚ إِنَّكُمْ عَآئِدُونَ ﴿١٥﴾
بێگومان ئێمە کاتێک بۆ ماوەیەکی کەم سزاکەتان لەسەر ھەڵدەگرین، بە دڵنیاییەوە جارێکی تر دەگەڕێنەوە بۆ سەر بێباوەڕی وبەدرۆدانانی پێغەمبەرەکەتان
يَوْمَ نَبْطِشُ ٱلْبَطْشَةَ ٱلْكُبْرَىٰٓ إِنَّا مُنتَقِمُونَ ﴿١٦﴾
ئەی پێغەمبەر - چاوەڕوانی ئەو ڕۆژەبە کەسزای سەخت بە بێباوەڕانی گەلەکەت لە ڕۆژی بەدردا دەدەین، بێگومان لەبەر بێباوەڕی وبەدرۆدانانی پێغەمبەرەکەی ئێمە تۆڵەیان لێ دەسێنینەوە
۞ وَلَقَدْ فَتَنَّا قَبْلَهُمْ قَوْمَ فِرْعَوْنَ وَجَآءَهُمْ رَسُولٌۭ كَرِيمٌ ﴿١٧﴾
بەدڵنیاییەوە پێش ئەمانە گەلەکەی فیرعەونمان تاقیکردەوە، پێغەمبەرێکی بەرێزیان لەلایەن اللە تەعالاوە بۆ ھات بانگی دەکردن بۆ یەکخواپەرستی، ئەو پێغەمبەرەیش موسا بوو (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت)
أَنْ أَدُّوٓا۟ إِلَىَّ عِبَادَ ٱللَّهِ ۖ إِنِّى لَكُمْ رَسُولٌ أَمِينٌۭ ﴿١٨﴾
موسا بە فیرعەون وگەلەکەی وت: واز لە بەنوئیسرائیل بھێنن بوم، ئەوان بەندەی اللە تەعالان، ئێوە مافی ئەوەتان نییە بیانکەن بە کۆیلە وبەندەی خۆتان، بێگومان من پێغەمبەرم ولە لایەن اللە تەعالاوە بۆ لای ئێوە ڕەوانە کراوم، وە دەست پاک وئەمانەت پارێزم لەوەی فەرمانم پێکراوە بەگەیاندنی، ھیچ شتێکی لێ کەم وزیاد ناکەم. لاپەڕە ٢ لە ٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَأَن لَّا تَعْلُوا۟ عَلَى ٱللَّهِ ۖ إِنِّىٓ ءَاتِيكُم بِسُلْطَـٰنٍۢ مُّبِينٍۢ ﴿١٩﴾
وە خۆتان بەسەر اللە تەعالادا بە گەورە نەزانن ووازبھێنن لەپەرستنی، وە بەسەر بەندەکانی ئەودا فیز ودەعیە لێ بدەن، بێگومان من بەڵگە ونیشانەی ڕوون وئاشکرام بۆ ھێناون وإنى عذت بربى وربكم أن ترجمون
وَإِنِّى عُذْتُ بِرَبِّى وَرَبِّكُمْ أَن تَرْجُمُونِ ﴿٢٠﴾
وە بەدڵنیاییەوە پەنا دەگرم بە پەروەردگاری خۆم وپەروەردگاری ئێوەیش کە بە بەرد بەردبارانم بکەن وبمکوژن
وَإِن لَّمْ تُؤْمِنُوا۟ لِى فَٱعْتَزِلُونِ ﴿٢١﴾
ئەگەر باوەڕ ناکەن بەوەی ھێناومە بۆتان ئەوا وازم لێ بھێنن وبە خراپ نزیکم مەکەونەوە
فَدَعَا رَبَّهُۥٓ أَنَّ هَـٰٓؤُلَآءِ قَوْمٌۭ مُّجْرِمُونَ ﴿٢٢﴾
موسا (سەلامی خوای لێ بێت) لە اللە تەعالا پاڕایەوە وفەرمووی: بێگومان ئەو گەلە-فیرعەون دەست وپێوەندەکەی- گەلێکی تاوانبارن وشایستەی ئەوەن سزایان بۆ پێش بخەیت وھەر لەم دونیادا سزایان بدەیت. فأ سر بعبادى ليلا إ نكم م تبعون
فَأَسْرِ بِعِبَادِى لَيْلًا إِنَّكُم مُّتَّبَعُونَ ﴿٢٣﴾
اللە تەعالا فەرمانی کرد بە موسا خۆی وگەلەکەی بەشەو لەشار دەربچن، وە ئاگاداریان بکاتەوە کە فیرعەن وگەلەکەی شوێنیان دەکەون
وَٱتْرُكِ ٱلْبَحْرَ رَهْوًا ۖ إِنَّهُمْ جُندٌۭ مُّغْرَقُونَ ﴿٢٤﴾
وە فەرمانی پێکرد کاتێک لە دەریاکە خۆی وبەنوئیسرائیل پەڕینەوە، وازی لێ بھێنە با وەک خۆی بە ھێمنى بمێنێتەوە -مەبەست پێی ئەوەیە کاتێک سەرەتا موسا گۆچانەکەی لێدا ودوو لەت بوو وپەڕێنەوە ئەوبەر موسا ویستی جارێکی تر گۆچانەکەی بداتەوە لەدەریا بۆ ئەوەی بێتەوە یەک، بەڵام پەروەردگار فەرمانی پێکرد وازی لەدەریا بھێنە با بەھێمنی وەک خۆی بمێنێتەوە خۆمان دەیدەینەوە بەیەکدا- بێگومان فیرعەون وسەربازەکانی لەناو دەریادا نوقم دەبن وتیادەچن. كم تركوامن جنت وعيون
كَمْ تَرَكُوا۟ مِن جَنَّـٰتٍۢ وَعُيُونٍۢ ﴿٢٥﴾
فیرعەون وگەلەکەی چەند باخ وباخات وئاو وکانی وڕووباریان لە دوای خۆیان بەجێھێشت! وزروع ومقام كريم
وَزُرُوعٍۢ وَمَقَامٍۢ كَرِيمٍۢ ﴿٢٦﴾
وە چەند کشتوکاڵ وشوێنی مانەوەی باش وخاسیان لەدوای خۆیان بەجێھێشت! ونعمةكانوا فيها فكهين
وَنَعْمَةٍۢ كَانُوا۟ فِيهَا فَـٰكِهِينَ ﴿٢٧﴾
وە لەدوای خۆیان چەند نازو نیعمەت وبەخشش وخۆشگوزەرانیان بەجێھێشت. لاپەڕە ٣ لە ٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
كَذَٰلِكَ ۖ وَأَوْرَثْنَـٰهَا قَوْمًا ءَاخَرِينَ ﴿٢٨﴾
بەو شێوەیەی بۆمان باسکردن ئاوایان بەسەرھات، ھەموو ئەو باخ وباخات وکانی وڕووبار وکشتوکاڵ وکۆشک وتەلارانەمان لەدوای ئەوان بەخشى بە بەنوئیسرائیل و بوون بەمیراتگری ئەوان
فَمَا بَكَتْ عَلَيْهِمُ ٱلسَّمَآءُ وَٱلْأَرْضُ وَمَا كَانُوا۟ مُنظَرِينَ ﴿٢٩﴾
نە ئاسمان وزەوی بۆ فیرعەون گەلەکەی گریان کاتێک نوقمی ناو دەریا بوون، وە نە مۆڵەتیش دران تاوەکو تەوبە بکەن بگەرێنەوە لە تاوان وگوناھیان
وَلَقَدْ نَجَّيْنَا بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ مِنَ ٱلْعَذَابِ ٱلْمُهِينِ ﴿٣٠﴾
بە دڵنیاییەوە بەنوئیسرائیلمان ڕزگار کرد لە سزایەکی ڕیسواکەر، کاتێک فیرعەون وگەلەکەی کوڕەکانیان دەکوشتن وئافرەتەکانیشان دەھێشتنەوە بۆ خزمەتکردنی خۆیان
مِن فِرْعَوْنَ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ عَالِيًۭا مِّنَ ٱلْمُسْرِفِينَ ﴿٣١﴾
لە سزای فیرعەون ڕزگارمان کردن، بێگومان فیرعەون کەسێکی لووت بەرز وخۆبەزلزان بوو، ھەموو سنوری فەرمانەکانی اللە تەعالا وئاینەکەی بەزاندبوو
وَلَقَدِ ٱخْتَرْنَـٰهُمْ عَلَىٰ عِلْمٍ عَلَى ٱلْعَـٰلَمِينَ ﴿٣٢﴾
بێگومان عیلم وزانیاریمان ھەبوو کە بەنوئیسرائیلمان ھەڵبژارد بەسەر خەڵکی سەردەمی خۆیاندا، لەبەر زۆری پێغەمبەرەکانیان
وَءَاتَيْنَـٰهُم مِّنَ ٱلْـَٔايَـٰتِ مَا فِيهِ بَلَـٰٓؤٌۭا۟ مُّبِينٌ ﴿٣٣﴾
وە گەلێک بەڵگە ونیشانە وموعجیزەی ڕوون وئاشکرامان پی بەخشین کەپشتگیری موسامان پێکرد، کە نیعمەتی ئاشکرابوون بۆیان وەک نیعمەتی گەزۆکە وباڵندەکە، دەھات لەبەردەمیاندا دەنیشتەوە بۆ ئەوەی گۆشتەکەی بخۆن، وە چەندان نیعمەتی تریش
إِنَّ هَـٰٓؤُلَآءِ لَيَقُولُونَ ﴿٣٤﴾
بێگومان ئەو بتپەرست وموشریک وبێباوەڕانە نکۆڵی لە زیندووبونەوە دەکەن ودەڵێن:
إِنْ هِىَ إِلَّا مَوْتَتُنَا ٱلْأُولَىٰ وَمَا نَحْنُ بِمُنشَرِينَ ﴿٣٥﴾
تەنھا ئەو مردنە ھەیە لە ژیانی دونیادا بەسەرمندا دێت، ئیتر دوای ئەو مردنە ژیانێکی تر نییە، وە ھەرگیز جارێکی تر زیندوو ناکرێینەوە
فَأْتُوا۟ بِـَٔابَآئِنَآ إِن كُنتُمْ صَـٰدِقِينَ ﴿٣٦﴾
ئەی موحەممەد - تۆ وشوێنکەوتوانت ئەگەر ڕاست دەکەن دوای مردن زیندوو بوونەوە وحیساب ولێپرسینەوە ھەیە، ئەوا باوباپیرانمان کە پێشتر مردوون جارێکی تر بۆمان زیندوو بکەنەوە
أَهُمْ خَيْرٌ أَمْ قَوْمُ تُبَّعٍۢ وَٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ أَهْلَكْنَـٰهُمْ ۖ إِنَّهُمْ كَانُوا۟ مُجْرِمِينَ ﴿٣٧﴾
ئەی پێغەمبەر - ئایا ئەم بتپەرست وموشریکانەی گەلەکەت بەھێزترن یان گەلی توبەع وئەوانەی پێش ئەوانیش؟ وەک گەلی عاد وسەموود، کە ھەر ھەموویانمان لەناوبرد، بێگومان ھەموویان بێباوەڕ وتاوانبار بوون. لاپەڕە ٤ لە ٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَمَا خَلَقْنَا ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا لَـٰعِبِينَ ﴿٣٨﴾
ئێمە ئاسمانەکان وزەوی وئەوەیشی لە نێوانیاندایە بە گاڵتە وگەپ وبێھوودە بەدیمان نەھێناوە
مَا خَلَقْنَـٰهُمَآ إِلَّا بِٱلْحَقِّ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ ﴿٣٩﴾
ئاسمانەکان وزەویمان لەبەر حیکمەت وداناییەکی زۆر بەدیھێناوە، بەڵام زۆربەی بتپەرست وموشریکەکان ئەوە نازانن
إِنَّ يَوْمَ ٱلْفَصْلِ مِيقَـٰتُهُمْ أَجْمَعِينَ ﴿٤٠﴾
بێگومان ڕۆژی قیامەت، ئەو ڕۆژەی اللە تەعالا ھەموو شتێک یەکلایی دەکاتەوە وبەندەکانی جوودا دەکاتەوە لە یەکتر (چاکەکانیان بۆ بەھەشت وخراپەکانیشیان بۆ دۆزەخ) کاتێکی دیاریکراوی ھەموو بەدیھێنراوەکانە، ھەموویانی تێدا کۆ دەکاتەوە بۆ لێپرسینەوەی وپاداشت دانەوەی باوەڕداران وتۆڵە سەندەنەوە لە بێباوەڕان و گوناھباران. يوم لا يغنى مولى عن م ولى شئا ولا هم ينصرون
يَوْمَ لَا يُغْنِى مَوْلًى عَن مَّوْلًۭى شَيْـًۭٔا وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ ﴿٤١﴾
لەو ڕۆژەدا ھیچ کەس ونزیک وخزمێک بۆ کەس وخزم ونزیکەکەی، وە ھیچ ھاوڕێیەک بۆ ھاوڕێکەی ھیچی پێ ناکرێت، وە ناتوانێت سوودی پێ بگەیەنێت، یان ڕێگری سزای اللە تەعالای لێ بکات، چونکە ئەو ڕۆژە موڵک ودەسەڵات تەنھا بۆ اللە یە، ھیچ کەسێک ناتوانێت بانگەشە وئیدعای ئەوە بکات دەسەڵات وھێزی ھەیە
إِلَّا مَن رَّحِمَ ٱللَّهُ ۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ ﴿٤٢﴾
مەگەر کەسێک اللە تەعالا ڕەحم وبەزەیی پێدا بێتەوە، ئەوە سەرکەوتوو وسەرفرازە وسوود لەکار وکردەوە چاکەکانی دەبینێت کەپێش خۆی خستبوون، بێگومان اللە تەعالا زاڵ وبەدەسەڵاتە وھیچ کەسێک ناتوانێت زاڵ بێت بەسەریدا، وە زۆریش بەڕەحم وبە بەزەییە بەرامبەر ئەو بەندانەی تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆ لای
إِنَّ شَجَرَتَ ٱلزَّقُّومِ ﴿٤٣﴾
بێگومان درەختی ژەقنەمووت کە اللە تەعالا لە بنی بنەوەی دۆزەخ ڕوواندویەتی
طَعَامُ ٱلْأَثِيمِ ﴿٤٤﴾
خواردنی کەسانی زۆر تاوانبارە، کەسانی بێباوەڕ لەبەرووبومی پیس وچەپەڵی ئەو درەختە دەخۆن
كَٱلْمُهْلِ يَغْلِى فِى ٱلْبُطُونِ ﴿٤٥﴾
کاتێک بەری ئەم درەختە دەخۆن وەک زەیتی ڕەش لەناو سک وھەناویاندا لەبەر زۆر گەرمیەکەی دەکوڵێت
كَغَلْىِ ٱلْحَمِيمِ ﴿٤٦﴾
وەک ئاوێکی کوڵ بە کوڵ، کاتێک دەیخۆن ھەموو ھەناو وناوسکیان ئەتاوێنێتەوە. لاپەڕە ٥ لە ٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
خُذُوهُ فَٱعْتِلُوهُ إِلَىٰ سَوَآءِ ٱلْجَحِيمِ ﴿٤٧﴾
اللە تەعالا فەرمان دەکان بە فریشتە دەرگاوان ودڵڕەقەکانی دۆزەخ وپێیان دەفەرموێت: بیانگرن وڕایانکێشن وبەتوندی پەلکێشی ناوەڕاستی ئاگریان کەن
ثُمَّ صُبُّوا۟ فَوْقَ رَأْسِهِۦ مِنْ عَذَابِ ٱلْحَمِيمِ ﴿٤٨﴾
پاشان ئاوی کوڵا وکوڵ بکەن بەسەر ئەم سزادراوەدا، وە ھیچ کاتێک سزای لێی جودا ناکرێتەوە ولە كۆڵی نابێتەوە
ذُقْ إِنَّكَ أَنتَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْكَرِيمُ ﴿٤٩﴾
بە گاڵتە وسووکایەتی پێکردنەوە وپێی دەوترێت: ئەم سزا بەئێش وئازارە بچەژە، چونکە بێگومان تۆ لە دونیادا لەناو گەل وھۆزەکەت زۆر بەدەسەڵات وڕێزلێگراو بوویت. إن هذا ما كنتم به تمترون
إِنَّ هَـٰذَا مَا كُنتُم بِهِۦ تَمْتَرُونَ ﴿٥٠﴾
بەدڵنیاییەوە ئەم سزایە ئەو سزایە بوو کە ئێوە لە دونیادا گومانتان لێی ھەبوو کە لە ڕۆژی قیامەتدا ڕوو بدات، بێگومان ئێستا ھیچ گومانتان لێی نەما وبەچاوی خۆتان دەیبینن
إِنَّ ٱلْمُتَّقِينَ فِى مَقَامٍ أَمِينٍۢ ﴿٥١﴾
بێگومان ئەوانەی لە پەروەردگاریان دەترسێن وفەرمانەکانی جێ بەجێ دەکەن ودووریش دەکەونەوە لە ڕێگرییەکانی لەو ڕۆژەدا لە شوێنێکی ئەمیندان وبێ ترس ودوورن لەھەموو خەم وپەژارەیەک. فى جنت وعيون
فِى جَنَّـٰتٍۢ وَعُيُونٍۢ ﴿٥٢﴾
ئەوەتان لەناو باخ وباخات وکانی وڕووبار وسەرچاوەی خۆشدان لە ئاوریشمی ناسك وئەستور دەپۆشن ڕوبەڕووی یەکتری دادەنیشن. يلبسون من سندس وإستبرق م تقبلين
يَلْبَسُونَ مِن سُندُسٍۢ وَإِسْتَبْرَقٍۢ مُّتَقَـٰبِلِينَ ﴿٥٣﴾
لە بەھەشتدا جلوبەرگی ئاوریشمی زۆر ناسک وئەستوور لەبەر دەکەن، وە بەرامبەر یەکتر دادەنیشن وپشت ناکەنە یەکتری، (سەرگەرمی قسە وباسی خۆشن لەناو خۆیاندا). كذلك وزو جنهم ب حور عين
كَذَٰلِكَ وَزَوَّجْنَـٰهُم بِحُورٍ عِينٍۢ ﴿٥٤﴾
ھەروەک بەو شێوەیە ڕێزمان گرت لەو خواناسانە، ھەروەھا ڕێزیان لێدەگرین بەوەی حۆریە چاو جوان وچاوگەش وچاو فراوانەکانیش دەکەینە ھاوسەریان. يدعون فيها بكل فكهة ءامنين
يَدْعُونَ فِيهَا بِكُلِّ فَـٰكِهَةٍ ءَامِنِينَ ﴿٥٥﴾
بانگی خزمەتکارەکانیان دەکەن تاوەکو ھەموو جۆرە میوەیەکی بەھەشتیان بۆ بھێنن، وە بێ ترسن لەوەی ئەو میوانەیان لێ ببڕێت ونەمێنێت. لاپەڕە ٦ لە ٧ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
لَا يَذُوقُونَ فِيهَا ٱلْمَوْتَ إِلَّا ٱلْمَوْتَةَ ٱلْأُولَىٰ ۖ وَوَقَىٰهُمْ عَذَابَ ٱلْجَحِيمِ ﴿٥٦﴾
بەھەتا ھەتایی وھەمیشەیی تێدا دەمێننەوە، جگە لەو مردنەی لە دونیا چەشتیان ئیتر جارێکی تر نامرنەوە، وە پەروەردگاریان بەفەزڵ وچاکەی خۆی پاراستنی لە سزای سەختی ئاگری دۆزەخ
فَضْلًۭا مِّن رَّبِّكَ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلْفَوْزُ ٱلْعَظِيمُ ﴿٥٧﴾
بەفەزڵ وچاکەی پەروەردگارت - کەچوونە ناو ئەو بەھەشتی پڕ لەناز ونیعمەت وپاراستنیشی لە ئاگری دۆزەخ - بەڕاستی ئەوە سەرکەوتن وبردنەوەی گەورەیە، کەھیچ بردنەوە وسەرکەوتنێک ھاوشێوەی ئەوە نییە. فإنما يسرنه بلسانك لعلهم يتذك رون
فَإِنَّمَا يَسَّرْنَـٰهُ بِلِسَانِكَ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ ﴿٥٨﴾
ئەی پێغەمبەر - بەڕاستی ئەم قورئانەمان ئاسان کردووە بەزمانی تۆ کە زمانی عەرەبیە، بەڵکو پەند وئامۆژگاری لێوەربگرن
فَٱرْتَقِبْ إِنَّهُم مُّرْتَقِبُونَ ﴿٥٩﴾
ئەی پێغەمبەر - چاوەڕوانی سەرکەوتنی خۆت وتیاچوونی ئەوان بکە، بێگومان ئەوانیش چاوەڕوانی تیاچوونی تۆن، بەڵام سەرەنجام ھەر تۆ سەرکەوتووی ھەردوو دونیایت وئەوانیش ڕیسوا وزەلیلی ھەردوو دونیان. لاپەڕە ٧ لە ٧ moc.hgelp
بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن