سەرەکیتەفسیرالجاثية (45)

تەفسیر الجاثية — Al-Jaathiya (45)

مەککی · 37 ئایەت

بخوێنە · گوێبگرەفایلی PDF

حمٓ ﴿١﴾

(حم) پێشووتر قسە وگفتوگۆ کرا لەسەر تەفسیر ولێکدانەوەی ھاوشێوەی ئەم ئایەتانە لەسەرەتای سورەتی (البقرة) وه

تَنزِيلُ ٱلْكِتَـٰبِ مِنَ ٱللَّهِ ٱلْعَزِيزِ ٱلْحَكِيمِ ﴿٢﴾

ئەم قورئانە پیرۆزە دابەزێنراوە لە لایەن اللە تەعالا پەروەردگاری زاڵ وبەدەسەڵات کە ھیچ کەسێک ناتوانێت زاڵ بێت بەسەریدا، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە لەبەدیھێنان وئەندازەگیری وبەڕێوەبردنیدا

إِنَّ فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ لَـَٔايَـٰتٍۢ لِّلْمُؤْمِنِينَ ﴿٣﴾

بێگومان لە ئاسمانەکان وزەویدا بەڵگە ونیشانەی زۆر ھەن لەسەر دەسەڵات وتاک وتەنھایی پەروەردگار بۆ باوەڕداران، چونکە ئەوە ئەوانن کە پەند وئامۆژگاری لە ئایەتەکانی وەردەگرن

وَفِى خَلْقِكُمْ وَمَا يَبُثُّ مِن دَآبَّةٍ ءَايَـٰتٌۭ لِّقَوْمٍۢ يُوقِنُونَ ﴿٤﴾

ئەی خەڵکینە - لە بەدیھێنانى خۆیشتاندا بەڵگە ونیشانە ھەن لەسەر دەسەڵاتی پەروەردگار کە چۆن لە دڵۆپە ئاوێک بەدیھێناون، پاشان گێڕاونی بەپارچە خوێنێک، پاشان کردونی بەپارچە گۆشتێکی جواو، وە لەو گیاندار وئاژەڵانەی کە بڵاوی کردوونەتەوە بەسەر زەویدا بەڵکە ونیشانەی ڕوون وئاشکرا ھەن لەسەر دەسەڵات وتاک وتەنھایی پەروەردگار بۆ کەسانێک دڵنیان کە بێگومان ھەر تەنھا اللە تەعالا خالیق وبەدیھێنەری ھەموو شتێکە

وَٱخْتِلَـٰفِ ٱلَّيْلِ وَٱلنَّهَارِ وَمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مِن رِّزْقٍۢ فَأَحْيَا بِهِ ٱلْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا وَتَصْرِيفِ ٱلرِّيَـٰحِ ءَايَـٰتٌۭ لِّقَوْمٍۢ يَعْقِلُونَ ﴿٥﴾

ءايت لقوم يعقلون وە لە بەدوای یەکدا ھاتنی شەو وڕۆژ، وە لەو بارانەی اللە تەعالا لە ئاسمانەوە دەیبارێنێت وزەوی وشک ومردووی پێ زیندوو دەکاتەوە، وە لە گۆڕانکاری باکاندا بەوەی ھەر جارێک لە لایەکەوە ھەڵدەکات بۆ سوود وقازانجی ئێوە، ھەمووی بەڵگە ونیشانەن بۆ کەسانێک بیر بکەنەوە وژیری خۆیان بخەنەکار وبیکەنە بەڵگە لەسەر تاک و تەنھایی پەروەردگار وتوانا ودەسەڵاتی لە زیندووکردنەوەی مردووەکان، وە توانا ودەسەڵاتی بەسەر ھەموو شتێکدا

تِلْكَ ءَايَـٰتُ ٱللَّهِ نَتْلُوهَا عَلَيْكَ بِٱلْحَقِّ ۖ فَبِأَىِّ حَدِيثٍۭ بَعْدَ ٱللَّهِ وَءَايَـٰتِهِۦ يُؤْمِنُونَ ﴿٦﴾

ئەی پێغەمبەر - ئەم ئایەت وبەڵگە ونیشانانە بەھەق وڕاستی بەسەرتدا دەخوێنینەوە، ئەگەر ھاتوو ئەوانە باوەڕیان نەھێنا بەو وتە وگوفتارانەی اللە تەعالا کە دابەزیووە بۆ سەر بەندەکەی، دەی ئیتر دوای ئەوە باوەڕ بەقسەی کێ دەکەن، وە چی بەڵگەیەکی تر بەڕاست دەزانن وباوەڕی پێدەکەن؟! ويل لكل أفاك أثيم

وَيْلٌۭ لِّكُلِّ أَفَّاكٍ أَثِيمٍۢ ﴿٧﴾

سزای سەختی اللە تەعالا وتیاچوون بۆ ھەموو درۆزنێکی زۆر گوناھبار

يَسْمَعُ ءَايَـٰتِ ٱللَّهِ تُتْلَىٰ عَلَيْهِ ثُمَّ يُصِرُّ مُسْتَكْبِرًۭا كَأَن لَّمْ يَسْمَعْهَا ۖ فَبَشِّرْهُ بِعَذَابٍ أَلِيمٍۢ ﴿٨﴾

ئەم بێباوەڕانە کاتێک ئایەتەکانی اللە تەعالایان بەسەردا دەخوێنرێتەوەو دەیبیستن، پاشان لەبری ئەوەی باوەڕی پێ بھێنن، بەردەوامن لەسەر ئەو کوفر وبێباوەڕی وگوناھ و تاوانەی لەسەری بوون، وە خۆیان بەگەورە دەزانن لەئاست شوێنکەوتنی ھەق وڕاستی، ھەروەک ئەوەی ئەو ئایەتانەی بەسەریاندا خوێنرایەوە نەیانبیستبێت، جا کەوابێت لاپەڕە ١ لە ٥ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر ئەی پێغەمبەر پێیان ڕابگەیەنە چی سزایەکی سەختی بەئازار لە ڕۆژی دواییدا چاوەڕوانیانە

وَإِذَا عَلِمَ مِنْ ءَايَـٰتِنَا شَيْـًٔا ٱتَّخَذَهَا هُزُوًا ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ لَهُمْ عَذَابٌۭ مُّهِينٌۭ ﴿٩﴾

وە کاتێک شتێک لە ئایەتەکانی قورئانی ئێمەی پێ بگات دەست دەکات بەگاڵتە پێکردنی، ئا ئەوانەی گاڵتە وگەپ بە ئایەتەکانی ئێمە دەکەن سزایەکی ڕسواکەر و سەرشۆڕکەریان بۆ ھەیە لە ڕۆژی قیامەتدا

مِّن وَرَآئِهِمْ جَهَنَّمُ ۖ وَلَا يُغْنِى عَنْهُم مَّا كَسَبُوا۟ شَيْـًۭٔا وَلَا مَا ٱتَّخَذُوا۟ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَوْلِيَآءَ ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ ﴿١٠﴾

وە لەبەردەمیشیانەوە (مەبەست پێی دوای مردنیان) ئاگری دۆزەخ چاوەڕوانیانە لە ڕۆژی دواییدا، وە ئەو ماڵ وسەروەت وسامانەی کۆیان کردبوەوە لای اللە تەعالا ھیچ سوودێکیان پێ ناگەیەنێت، وە ئەو بت دار وبەردانەی لەبری اللە تەعالا دەیانپەرستن ھیچ بەرگریەکیان لێ ناکەن، وە سزایەکی زۆر گەورەشیان بۆ ھەیە لە ڕۆژی قیامەتدا

هَـٰذَا هُدًۭى ۖ وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِـَٔايَـٰتِ رَبِّهِمْ لَهُمْ عَذَابٌۭ مِّن رِّجْزٍ أَلِيمٌ ﴿١١﴾

ئەم کتێبەی دامانبەزاندووە بۆ سەر پێغەمبەرەکەمان (بۆ سەر موحەممەد) ڕێنیشاندەرە بۆ ھەق وڕاستی، وە ئەوانەی بێباوەڕن بە ئایەت ونیشانەکانی پەروەردگاریان کە دابەزیووە بۆ سەر موحەممەد، سزایەکی بە ئێش وئازاریان بۆ ھەیە

۞ ٱللَّهُ ٱلَّذِى سَخَّرَ لَكُمُ ٱلْبَحْرَ لِتَجْرِىَ ٱلْفُلْكُ فِيهِ بِأَمْرِهِۦ وَلِتَبْتَغُوا۟ مِن فَضْلِهِۦ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ ﴿١٢﴾

ئەی خەڵکینە - ھەر تەنھا اللە یە دەریای بۆ ئێوە موسەخەر وژێربار کردووە تاوەکو بەفەرمانی ئەو کەشتییەکان تێیدا ھاتووچۆ بکەن، وە تا بەدوای فەزڵ وچاکەی ئەو بگەڕین بە جۆرەھا مامەڵە وکەسابەتی حەڵاڵ وڕێپێدراو، تاوەکو شوکر وسوپاسی اللە تەعالا بکەن لەسەر ناز ونیعمەتەکانی

وَسَخَّرَ لَكُم مَّا فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ جَمِيعًۭا مِّنْهُ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَـٰتٍۢ لِّقَوْمٍۢ يَتَفَكَّرُونَ ﴿١٣﴾

وە اللە تەعالا ھەرچی لە ئاسمانەکاندا ھەیە لە خۆر ومانگ وئەستێرەکان، وە ھەرچی لە زەویدا ھەیە، لە دەریا وڕووبار ودار ودرەخت وشاخ ودۆڵەکان ھەمووی بۆ ئێوە موسەخەر وژێربار کردووە، بێگومان ھەموو ئەم شتانەی باسکران بەڵگەن لەسەر دەسەڵات وقودرەت وتاک وتەنھایی پەروەردگار، بۆ کەسانێک بیر بکەنەوە لە ئایەت وبەڵگە ونیشانەکانی وپەند وئامۆژگاری لێوەربگرن

قُل لِّلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ يَغْفِرُوا۟ لِلَّذِينَ لَا يَرْجُونَ أَيَّامَ ٱللَّهِ لِيَجْزِىَ قَوْمًۢا بِمَا كَانُوا۟ يَكْسِبُونَ ﴿١٤﴾

ئەی پێغەمبەر - بڵێ بەوانەی باوەڕیان ھێناوە بە اللە تەعالا وپێغەمبەرەکانی، چاوپۆشی بکەن لەو بێباوەڕانەی خراپەیان لەگەڵدا کردوون وگوێ نادەن بەناز ونیعمەتەکانی اللە تەعالا یان خەشم وقین وتووڕەیی ئەو، بێگومان پەروەردگار خۆی پاداشتی ھەریەک لە باوەڕدارانی ئارامگر، وبێباوەڕانی دەست درێژکار دەداتەوە، لەبەرامبەر ئەو کار وکردەوانەی لە ژیانی دونیا ئەنجامیان داوە

مَنْ عَمِلَ صَـٰلِحًۭا فَلِنَفْسِهِۦ ۖ وَمَنْ أَسَآءَ فَعَلَيْهَا ۖ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّكُمْ تُرْجَعُونَ ﴿١٥﴾

ھەر کەسێک کار وکردەوەیەکی چاک بکات ئەوە پاداشتەکەی بۆ خۆیەتی وپەروەردگار بێ نیازە وپێویستی بەکار وکردەوەی ھیچ کەسێک نییە، وە ھەر کەسێکیش کار وکردەوەی خراپە بکات ئەوە سزاکەی بۆ خۆیەتی، وە پەروەردگار ھیچ زیانێکی پێ ناگات، وە پاشان لە ڕۆژی دواییدا تەنھا ھەر بۆ لای ئێمە دەگەڕێنەوە، ئەو کاتە ھەر کەسێک بەپێی کار وکردەوەی خۆی وبەو پێیەی شایستەیەتی پاداشتی دەدەینەوە، یان سزای دەدەین وتۆڵەی لێ دەسێنینەوە. لاپەڕە ٢ لە ٥ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ ٱلْكِتَـٰبَ وَٱلْحُكْمَ وَٱلنُّبُوَّةَ وَرَزَقْنَـٰهُم مِّنَ ٱلطَّيِّبَـٰتِ وَفَضَّلْنَـٰهُمْ عَلَى ٱلْعَـٰلَمِينَ ﴿١٦﴾

بەدڵنیاییەوە تەوراتمان بەخشی بە بەنوئیسرائیل، وە بڕیار وحوکم کردنی نێوان خەڵکیشمان پێدان، وە زۆربەی پێغەمبەرانیش لەوانن کە لە زوڕییەت ونەوەکانی ئیبراھیمن (سەلامی اللە تەعالا لێ بێت)، وە لە بەروبوم وخۆراکی پاکوخاوێن وڕزق وڕۆزیمان دان، وە لەسەردمی خۆیاندا فەزڵی ئەوانمان دا بەسەر ھەموو جیھاندا

وَءَاتَيْنَـٰهُم بَيِّنَـٰتٍۢ مِّنَ ٱلْأَمْرِ ۖ فَمَا ٱخْتَلَفُوٓا۟ إِلَّا مِنۢ بَعْدِ مَا جَآءَهُمُ ٱلْعِلْمُ بَغْيًۢا بَيْنَهُمْ ۚ إِنَّ رَبَّكَ يَقْضِى بَيْنَهُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ فِيمَا كَانُوا۟ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ﴿١٧﴾

وە چەندین بەڵگە ونیشانەی ڕوونمان پێ بەخشین کە ھەق وڕاستی پێ جودا بکەنەوە لە باتڵ وناھەقی، وە جیاوازی وناکۆکی نەکەوتە نێوانیانەوە دوای ئەوە نەبێت کە بە ڕەوانە کردنی پێغەمبەرەکەمان موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) بەڵگە وحوججەمان لەسەر جێگیر کردن، وە ھیچ شتێکیش ڕاپێچی ئەم ڕاجیایی وناکۆکییەکی نەکردن زوڵم وستەمی نێوانیان نەبێت؛ ئەویش لەبەر سوور بوونیان بۆ بەدەستھێنانی پلە وپایە وسەرۆکایەتی ناو خۆیان، - ئەی پێغەمبەر - پەروەردگارت لە ڕۆژی قیامەت بڕیار دەدات لە نێوانیاندا لەو شتانەی کە ناکۆک بوون لەسەری لە دونیادا، ئەو کاتە ئەوەی لەسەر ھەق وڕاستی بێت دەری دەخات، ئەوەیشی لەسەر باتڵ وناھەقی بێت ھەر دەری دەخات

ثُمَّ جَعَلْنَـٰكَ عَلَىٰ شَرِيعَةٍۢ مِّنَ ٱلْأَمْرِ فَٱتَّبِعْهَا وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَآءَ ٱلَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ ﴿١٨﴾

ئەی پێغەمبەر - پاشان تۆمان خستە سەر شەریعەت وڕێسا وڕێگا وپەیڕەوێک لە فەرمانی خۆمان، لەو فەرمانەی کردمان بە پێغەمبەرانمان پێش تۆ، بانگەواز بکەن بۆ باوەڕ وکارو کردەوەی چاک، کەواتە شوێن ئەم شەریعەت ویاسا وڕێسا بکەوە، وە شوێن ھەواو ئارەزووی ئەوانە مەکەوە کە ھەق وڕاستی ناناسن وشارەزای نین، چونکە ھەواو ئارەزووی ئەوان مرۆڤ لەھەق وڕاستی لا دەدات وگومڕایی دەکات

إِنَّهُمْ لَن يُغْنُوا۟ عَنكَ مِنَ ٱللَّهِ شَيْـًۭٔا ۚ وَإِنَّ ٱلظَّـٰلِمِينَ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَآءُ بَعْضٍۢ ۖ وَٱللَّهُ وَلِىُّ ٱلْمُتَّقِينَ ﴿١٩﴾

ئەوانەی ھەق وڕاستی ناناسن وشارەزای نین، ئەگەر شوێنیان بکەویت ئەوا ناتوانن سزای اللە تەعالا ڕزگارت بکەن، وە بێگومان بێباوەڕان لەھەر گەل وھۆز وتاقمێك بن ھەندێکیان پشتیوان ودۆستی ھەندێکی تریانن، بۆ دژایەتی کردنی باوەڕداران، وە پەروەردگاریش پشتیوان ودۆست وسەرخەری خواناسانە، ئەوانەی فەرمانەکانی اللە تەعالا جێ بەجێ دەکەن ودوور دەکەونەوە لە ڕێگرییەکانی

هَـٰذَا بَصَـٰٓئِرُ لِلنَّاسِ وَهُدًۭى وَرَحْمَةٌۭ لِّقَوْمٍۢ يُوقِنُونَ ﴿٢٠﴾

ئەم قورئانەی دابەزیووە بۆ سەر پێغەمبەرەکەمان بەرچاو ڕوونییە بە ھۆیەوە خەڵکی ھەق وناھەقی پێ لەیەک جودا دەکەنەوە، وە ھیدایەت وڕێنموونیکەریشە بۆ سەر ھەق وڕاستی، وە مایەی ڕەحمەت وبەزەییە بۆ گەل وھۆزێک دڵنیابن لە ڕاستی ودروستی ئەم قورئانە، چونکە ئەوانن بەھۆیەوە ڕێگای ڕاست ودروست دەدۆزنەوە تاوەکو بەھۆیەوە پەروەردگار لە خۆیان ڕازی بکەن وبیانخاتە بەھەشتەوە، ولە ئاگری دۆزەخیش ڕزگاریان بکات

أَمْ حَسِبَ ٱلَّذِينَ ٱجْتَرَحُوا۟ ٱلسَّيِّـَٔاتِ أَن نَّجْعَلَهُمْ كَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ سَوَآءًۭ مَّحْيَاهُمْ وَمَمَاتُهُمْ ۚ سَآءَ مَا يَحْكُمُونَ ﴿٢١﴾

يحكمون ئایا ئەوانەی بەدەست وقاچ وئەندامانی لا شەیان بێباوەری وگوناھ وتاوان ئەنجام دەدەن، واگومان دەبەن وەک ئەو کەسانەیان دادەنێین لە پاداشت دانەوەدا کە باوەڕیان ھەیە بە اللە تەعالا وکردەوە چاکەکانیان ئەنجام داوە، نەخێر ھەرگیز وانابێت حیساب ولێپرسینەوە وپاداشتیان وەک یەک نییە، بە جۆرێک لە دونیا ودواڕۆژیشدا یەکسان بن، بێگومان ئەوانە حوکم وبڕیارێکی خراپیان داوە، کە باوەڕدار وبێباوەڕ، چاکەکار وخراپەکاریان وەک یەک داناوە!

وَخَلَقَ ٱللَّهُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ بِٱلْحَقِّ وَلِتُجْزَىٰ كُلُّ نَفْسٍۭ بِمَا كَسَبَتْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ ﴿٢٢﴾

اللە تەعالا ئاسمانەکان وزەوی بەوپەڕی حیکمەت ودانایی بەدیھێناوە، بەبێ ھوودە ھیچ شتێکی بەدی نەھێناوە، تاوەکو ھەموو کەسێک پاداشت یان سزای خۆی وەربگرێت، وە ھیچ کەسێک زوڵم وستەمی لێ نەکرێت لەکەم کردنەوەی چاکەکانی، یان زیاد کردنی خراپە وتاوانەکانی. لاپەڕە ٣ لە ٥ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

أَفَرَءَيْتَ مَنِ ٱتَّخَذَ إِلَـٰهَهُۥ هَوَىٰهُ وَأَضَلَّهُ ٱللَّهُ عَلَىٰ عِلْمٍۢ وَخَتَمَ عَلَىٰ سَمْعِهِۦ وَقَلْبِهِۦ وَجَعَلَ عَلَىٰ بَصَرِهِۦ غِشَـٰوَةًۭ فَمَن يَهْدِيهِ مِنۢ بَعْدِ ٱللَّهِ ۚ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ ﴿٢٣﴾

ئەی پێغەمبەر- ئایا ئەو کەسەت بینیووە کە شوێن ھەواو ئارەزووەکانی کەوتووە وکردوویەتی بەخوا وپەرستراوی خۆی ولە فەرمانەکانی لا نادات، بێگومان اللە تەعالا گومڕای کردووە ھەرچەند ھەق وڕاستیش ئەناسێت، چونکە شایانی ئەوەیە گومڕا بکرێت، وە مۆریشی ناوە بەسەر گوێ ودڵیدا ھیچ شتێک نابیستێ کە سوودی لێ ببینێت، وە پەردەیەکی ھێناوە بەسەر چاویدا ناھێڵێت ھەق وڕاستی ببینێت، جا كێ ھەیە موەفەقی بکات وھیدایەتی بدات بۆ ھەق وڕاستی دوای ئەوەی ئەو گومڕای کرد؟! ئایا بیرناکەنەوە لە زەرەر وزیانی شوێنکەوتنی ھەواو ئارەزوو، وە لە سوود وقازانجی شوێنکەوتنی شەریعەتەکەی اللە تەعالا؟!

وَقَالُوا۟ مَا هِىَ إِلَّا حَيَاتُنَا ٱلدُّنْيَا نَمُوتُ وَنَحْيَا وَمَا يُهْلِكُنَآ إِلَّا ٱلدَّهْرُ ۚ وَمَا لَهُم بِذَٰلِكَ مِنْ عِلْمٍ ۖ إِنْ هُمْ إِلَّا يَظُنُّونَ ﴿٢٤﴾

ئەو بێباوەڕانەی نكۆڵیان دەکرد لە زیندووبونەوەی دوای مردن، وتیان: ژیان تەنھا ژیانی دونیامانە، دوای ئەو ژیانە ژیانێکی تر بوونی نییە، چەندین نەوە لە خەڵکی دەمرن و جارێکی تر ناگەڕێنەوە، وە چەندین نەوەیش لەدوای ئەوان دەژێن، ھیچ شتێک لە ناومان نابات تەنھا سەردەم وزەمانەیە، شەو وڕۆژ بەدوای یەکدا دێن ودەڕۆن و لەناومان دەبەن، ئەوان ھیچ زانیاریەکیان نییە لەسەر ئەو نکۆڵی کردنەیان لە زیندووبونەوە، بەڵکو تەنھا لە گومانەوە ئەو قسەیە دەکەن، بەڕاستی گومان ودوو دڵیش لە ئاست ھەق وڕاستی وباوەڕدا ھیچ سوودی نییە

وَإِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ ءَايَـٰتُنَا بَيِّنَـٰتٍۢ مَّا كَانَ حُجَّتَهُمْ إِلَّآ أَن قَالُوا۟ ٱئْتُوا۟ بِـَٔابَآئِنَآ إِن كُنتُمْ صَـٰدِقِينَ ﴿٢٥﴾

ئەگەر ئایەت ونیشانە وبەڵگە ڕوون وئاشکراکان بەسەر ئەو بتپەرست وموشریکانەدا بخوێنرێتەوە کە نکۆڵی لە زیندووبونەوەی دوای مردن دەکەن، ئەوا ھیچ بەڵگەیەکیان نییە تەنھا ئەوە نەبێت بە پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) وھاوەڵانی ئەڵێن: باوباپیرانمان کە مردوون بۆمانی زیندوو بکەنەوە ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن لە دوای مردنمان جارێکی تر زیندوو دەکرێینەوە

قُلِ ٱللَّهُ يُحْيِيكُمْ ثُمَّ يُمِيتُكُمْ ثُمَّ يَجْمَعُكُمْ إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْقِيَـٰمَةِ لَا رَيْبَ فِيهِ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ ﴿٢٦﴾

ئەی پێغەمبەر - تۆیش پێیان بڵێ: اللە تەعالا بەوەی بەدیھێناون یەکەم جار ژیانی پێ بەخشیوون وزیندووی کردونەتەوە، پاشان دەتانمرێنێت، پاشان لە دوای مردن ولە ڕۆژی قیامەتدا ھەمووتان کۆ دەکاتەوە بۆ لێپرسینەوە وپاداشت دانەوە وتۆڵە لێ سەندنەوە، کەھیچ گومانی تێدا نییە، بەڵام زۆربەی خەڵکی ئاگاداری ئەوە نین ونایزانن، ھەر لەبەر ئەوە بەکار وکردەوەی چاکە خۆیانی بۆ ئامادە ناکەن

وَلِلَّهِ مُلْكُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ وَيَوْمَ تَقُومُ ٱلسَّاعَةُ يَوْمَئِذٍۢ يَخْسَرُ ٱلْمُبْطِلُونَ ﴿٢٧﴾

اللە تەعالا خاوەنی ئاسمانەکان وزەوییە، ھیچ کەسێک شایانی ئەوە نییە بەھەق تێیاندا بپەرسترێت جگە لەو، ئەو ڕۆژەی قیامەت دێت، وە پەروەردگار مردووەکان زیندوو دەکاتەوە بۆ لێپرسینەوە وپاداشت دانەوە، ئەو کەسانەی لەسەر باتڵ وبیروباوەڕی پڕوپوچ بوون وغەیری اللە تەعالایان پەرستووە لەو ڕۆژەدا تووشی دۆڕان و خەسارۆمەندی راستەقینە دەبن

وَتَرَىٰ كُلَّ أُمَّةٍۢ جَاثِيَةًۭ ۚ كُلُّ أُمَّةٍۢ تُدْعَىٰٓ إِلَىٰ كِتَـٰبِهَا ٱلْيَوْمَ تُجْزَوْنَ مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ﴿٢٨﴾

ئەی پێغەمبەر - لەو ڕۆژەدا دەبینی ھەموو ئوممەتێک بەسەر چۆکدا کەوتووە چاوەڕوانی ئەوە دەکەن چێیان لەگەڵدا دەکرێت، ھەموو ئوممەتێک بانگ دەکرێت بۆ نامەی کار وکردەوەکانی کە فریشتەکان لەدونیا لەسەریان تۆماریان کردووە، - ئەی خەڵکینە - ئەمڕۆ ھەر چاکەیەک یان خراپەیەکتان کردبێت پاداشت وسزای لەسەر وەردەگرن

هَـٰذَا كِتَـٰبُنَا يَنطِقُ عَلَيْكُم بِٱلْحَقِّ ۚ إِنَّا كُنَّا نَسْتَنسِخُ مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ﴿٢٩﴾

ئەمە کتێب ونووسراوی ئێمەیە کە فریشتەکانمان کار وکردەوەکانی ئێوەی تێدا تۆمار کردووە، بەھەق وڕاستی شاھیدیتان لەسەر دەدەن ودێنە گۆ دەی سەیری بکەن و بیخوێننەوە بزانن چیتان کردووە، بێگومان ئێمە فەرمانمان بە فریشتە پارێزەرەکانی خۆمان کردبوو ھەرچیەک دەکەن وئەنجامی دەدەن ھەمووی بنووسن وتۆماری بکەن لەسەرتان. لاپەڕە ٤ لە ٥ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

فَأَمَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ فَيُدْخِلُهُمْ رَبُّهُمْ فِى رَحْمَتِهِۦ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلْفَوْزُ ٱلْمُبِينُ ﴿٣٠﴾

بەڵام ئەو کەسانەی باوەڕیان ھێناوە وکار وکردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە، پەروەردگاریان بەڕەحم وبەزەیی خۆی دەیانخاتە بەھەشتەکەی خۆیەوە، ئەو پاداشتەی اللە تەعالا دەیداتەوە بەوانە بردنەوە وسەرکەوتنی ڕوون ئاشکرایە کە ھیچ بردنەوە وسەرکەوتنێکی تر ھاوشێوەی ئەوە نییە

وَأَمَّا ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ أَفَلَمْ تَكُنْ ءَايَـٰتِى تُتْلَىٰ عَلَيْكُمْ فَٱسْتَكْبَرْتُمْ وَكُنتُمْ قَوْمًۭا مُّجْرِمِينَ ﴿٣١﴾

بەڵام ئەوانەی بێباوەڕ بوون بە اللە تەعالا، بۆ دەم کوتکردنیان پێیان دەوترێت: ئایا لە دونیادا ئایەت وبەڵگە ونیشانەکانی منتان بەسەردا نەخوێنرایەوە کەچی خۆتان بەگەورە زانی وباوەڕتان نەھێنا، بێگومان ئێوە گەلێکیق تاوانبارن، کوفر وبێباوەڕی وگوناھ وسەرپێچیتان دەکرد؟! ن

وَإِذَا قِيلَ إِنَّ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقٌّۭ وَٱلسَّاعَةُ لَا رَيْبَ فِيهَا قُلْتُم مَّا نَدْرِى مَا ٱلسَّاعَةُ إِن نَّظُنُّ إِلَّا ظَنًّۭا وَمَا نَحْنُ بِمُسْتَيْقِنِينَ ﴿٣٢﴾

وە ئەگەر پێتان بووترێت: بێگومان ئەو پەیمان وبەڵێنی اللە تەعالا داویەتی بە بەندەکانی ھەق وڕاستە کە لە قیامەتدا زیندوویان دەکاتەوە وپاداشتی کار وکردەوەکانیان دەداتەوە، وە ڕۆژی دواییش ھەق وڕاستە وگومانی تێدا نییە، دەی بەکاروکردەوەی چاکە خۆتانی بۆ ئامادە بکەن، کەچی لە وەڵامدا دەڵێن: ئێمە نازانین ڕۆژی دوایی چییە، تەنھا گومانێکی لا وازمان ھەیە کە ڕۆژی دوایی دێت، ئێمە دڵنیا نین لە ھاتنی. وبدا لهم سئات ما عملوا وحاق بهم م اكانوا به يستهزءون

وَبَدَا لَهُمْ سَيِّـَٔاتُ مَا عَمِلُوا۟ وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُوا۟ بِهِۦ يَسْتَهْزِءُونَ ﴿٣٣﴾

لە ڕۆژی دواییدا سزای کردەوە خراپەکانیان لە بێباوەڕی وگوناھ وتاوان بۆ دەردەکەوێت کە لە دونیا ئەنجامیان دابوو، وە ئەو سزایەش دائەبەزێتە سەریان کە گاڵتەیان پێدەکرد کاتێک ئاگادار دەکرانەوە پێی

وَقِيلَ ٱلْيَوْمَ نَنسَىٰكُمْ كَمَا نَسِيتُمْ لِقَآءَ يَوْمِكُمْ هَـٰذَا وَمَأْوَىٰكُمُ ٱلنَّارُ وَمَا لَكُم مِّن نَّـٰصِرِينَ ﴿٣٤﴾

اللە تەعالا پێیان دەفەرموێت: ئەمڕۆ ئێمەیش لەناو ئاگردا وازتان لێدەھێنین، تاوەکو سزای بە ئازار بچەژن، ھەروەکو چۆن ئێوە گەیشتنەوە بەم ڕۆژەتان لەبیر خۆتان بردەوە، بەکار وکردەوە چاکەکان خۆتان ئامادە نەکرد بۆی، جێگای مانەوەتان ناو ئاگری دۆزەخە وھیچ کەسێکیش نییە بەرگریتان لێ بکات وڕزگارتان بکات لەسزای اللە تەعالا

ذَٰلِكُم بِأَنَّكُمُ ٱتَّخَذْتُمْ ءَايَـٰتِ ٱللَّهِ هُزُوًۭا وَغَرَّتْكُمُ ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَا ۚ فَٱلْيَوْمَ لَا يُخْرَجُونَ مِنْهَا وَلَا هُمْ يُسْتَعْتَبُونَ ﴿٣٥﴾

ئەو سزایە دەدرێن چونکە ئێوە لە ژیانی دونیادا گاڵتەتان بە ئایەت ونیشانەکانی اللە تەعالا دەکرد، وە دونیاش بە خۆشی وتام چێژ وشەھوەتەکانی فریوی دان، ئەمرۆ ئەو بێباوەڕانەی گاڵتەیان بەئایەت ونیشانەکانی اللە تەعالا دەکرد لە ئاگری دۆزەخ نایەنە دەرەوە، بەڵکو بەھەمیشە وھەتاھەتایی تێیدا دەمێننەوە، وە جارێکی تر ناگەڕێنرێنەوە بۆ ژیانی دونیا تاوەکو کار وکردەوە چاکەکان ئەنجام بدەن، وە پەروەردگاریشیان لێیان ڕازی نابێت

فَلِلَّهِ ٱلْحَمْدُ رَبِّ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَرَبِّ ٱلْأَرْضِ رَبِّ ٱلْعَـٰلَمِينَ ﴿٣٦﴾

ھەرچی سوپاس وستایشە ھەر بۆ اللە تەعالایە وتەنھا شایانی ئەوە، کە پەروەردگاری ئاسمانەکان وزەوی وپەروەردگاری ھەموو بەدیھێنراوەکانيشه

وَلَهُ ٱلْكِبْرِيَآءُ فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ ﴿٣٧﴾

وە گەورەیی وشکۆ ومەزنی لە ئاسمانەکان وزەوی ھەر بۆ ئەوە، ئەو زاتە زاڵ وبەدەسەڵاتە وھیچ کەسێک ناتوانێت زاڵ بێت بەسەریدا، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە لە بەدیھێنراوەکان وبەرێوەبردن وشەریعەتەکەیدا. لاپەڕە ٥ لە ٥ moc.hgelp

فێربە · الجاثية — Al-Jaathiya

بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن

تەفسیر · 31 زمان