سەرەکیتەفسیرالأحقاف (46)

تەفسیر الأحقاف — Al-Ahqaf (46)

مەککی · 35 ئایەت

بخوێنە · گوێبگرەفایلی PDF

حمٓ ﴿١﴾

(حم) پێشووتر قسە وگفتوگۆ کرا لەسەر تەفسیر ولێکدانەوەی ھاوشێوەی ئەم ئایەتانە لەسەرەتای سورەتی (البقرة) وه

تَنزِيلُ ٱلْكِتَـٰبِ مِنَ ٱللَّهِ ٱلْعَزِيزِ ٱلْحَكِيمِ ﴿٢﴾

ئەم قورئانە پیرۆزە دابەزێنراوە لە لایەن اللە تەعالا پەروەردگاری زاڵ وبەدەسەڵات کە ھیچ کەسێک ناتوانێت زاڵ بێت بەسەریدا، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە لەبەدیھێنان وئەندازەگیری وشەرعەكەیدا. م

مَا خَلَقْنَا ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَآ إِلَّا بِٱلْحَقِّ وَأَجَلٍۢ مُّسَمًّۭى ۚ وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ عَمَّآ أُنذِرُوا۟ مُعْرِضُونَ ﴿٣﴾

زەوی وئاسمانەكان وئەوەی لە نێوانیاندایە، بەبێ ھۆ نەمانھێناونەتە دی، بەڵکو ھەموویمان بەهەق دروست کردووە بۆ ئاشکراکردنی چەندەھا حیکمەت ودانایی، لەوانە: بەڵکو لەو ڕێگەیەوە بەندەکان بیناسن وبەندایەتی تەنھا بۆ ئەو بکەن، وە ھیچ شەریکی بۆ بڕیار نەدەن، وە ھەستن بە ئەنجامدانی ئەرکی سەرشانیان بکەن کە (جێنشینیە) تا ئەو کاتەی لە دونیادا ماون، وە ئەوەیش تەنھا (اللە تعالا) دەیزانێت، وە ئەوانەی کە کافر وبێباوەڕن پشت ھەڵدەکەن لەو ئاگادار کردنەوانەی کە لە قورئاندا بۆیان ھاتووە، وە ھیچ گوێی پێ نادەن

قُلْ أَرَءَيْتُم مَّا تَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَرُونِى مَاذَا خَلَقُوا۟ مِنَ ٱلْأَرْضِ أَمْ لَهُمْ شِرْكٌۭ فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ ۖ ٱئْتُونِى بِكِتَـٰبٍۢ مِّن قَبْلِ هَـٰذَآ أَوْ أَثَـٰرَةٍۢ مِّنْ عِلْمٍ إِن كُنتُمْ صَـٰدِقِينَ ﴿٤﴾

ئەی پێغەمبەر - (صلی اللە علیە وسلم) بەو بێباوەڕو بتپەرستانە کە پشتیان لە ڕاستی کردبوو، بڵێ: هەواڵم بدەنێ سەبارەت بە بتانەی کە ئێوە دەیانپەرستن جگە لە (اللە تعالا) ئایا ھیچ شتێکیان لە بەشەکانی زەوی بەدیھێناوە؟ ئایا شاخیان بەدیھێناوە؟ ئایا ڕووبار وجۆگەکانیان بەدیھێناوە؟ ئایا ھیچ بەشداریەکیان لەگەڵ (اللە تعالی) دا ھەیە لە بەدیھێنانی ئاسمانەکاندا؟ کتێبێکم بۆ بھێنن پێش ئەم قورئانە ھاتبێتە خوارەوە لە لایەن (اللە تعالی) وە، یا پاشماوەی زانستی پێشینانم پیشان بدەن ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن لە بانگەوازەکەتان کە دەڵێن (بتەکانمان شایستەى بپەرسترێن)

وَمَنْ أَضَلُّ مِمَّن يَدْعُوا۟ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَن لَّا يَسْتَجِيبُ لَهُۥٓ إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْقِيَـٰمَةِ وَهُمْ عَن دُعَآئِهِمْ غَـٰفِلُونَ ﴿٥﴾

ئایا کێ لەو کەسە گومڕاترە کە ھاوار دەکات لە بتێک جگە لە (اللە تعالی) کە بە دەنگییەوە نایەت ووەڵامی ناداتەوە، ئەگەر ھەر لە ئێستاوە تا ڕۆژی قیامەت ھاواری لێبکات وبانگی بکات، چونکە ئەو بتانە زۆر بێئاگان لەو ھاوار وبانگ کردنە، چ جای ئەوەی سودیان پێبگەیەنن یا زەرەریان لێبدەن

وَإِذَا حُشِرَ ٱلنَّاسُ كَانُوا۟ لَهُمْ أَعْدَآءًۭ وَكَانُوا۟ بِعِبَادَتِهِمْ كَـٰفِرِينَ ﴿٦﴾

ھەروەک چۆن ئەو (بتانە) لە دونیادا ھیچ سودێکی پێنەگەیاندون،لە ڕۆژی قیامەتدا کاتێک مرۆڤەکان کۆدەکرێنەوە بۆ لێپرسینەوە، پەرستراوەکان چ (بت بێت یا فریشتە یا ھەر شتێکی تر) دەبن بە دوژمنی ئەوانەی لە دونیادا دەیانپەرستن، وە لەپەرستنی ئەوان تەبەرا دەکەن، وە نکۆڵی وحاشا دەکەن لەوەی کە ئاگایان لەو پەرستنەی ئەوان بێت بۆیان

وَإِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ ءَايَـٰتُنَا بَيِّنَـٰتٍۢ قَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لِلْحَقِّ لَمَّا جَآءَهُمْ هَـٰذَا سِحْرٌۭ مُّبِينٌ ﴿٧﴾

ئەگەر ئایەتەکانی ئێمە بەسەریاندا بخوێنرێتەوە (ئەوەی نێردراوە بۆ پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم-) کافرەکان بەو قورئانەی کە لەسەر دەستی پێغەمبەرەکەیانەوە پێیان گەیشتووە دەڵێن: ئەمە جادوویەکی ئاشکرا وڕوونە، لەلایەن خوداوە نەنێردراوە. لاپەڕە ١ لە ٦ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

أَمْ يَقُولُونَ ٱفْتَرَىٰهُ ۖ قُلْ إِنِ ٱفْتَرَيْتُهُۥ فَلَا تَمْلِكُونَ لِى مِنَ ٱللَّهِ شَيْـًٔا ۖ هُوَ أَعْلَمُ بِمَا تُفِيضُونَ فِيهِ ۖ كَفَىٰ بِهِۦ شَهِيدًۢا بَيْنِى وَبَيْنَكُمْ ۖ وَهُوَ ٱلْغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ ﴿٨﴾

بەڵکو ئەو کافرانە دەڵێن: موحەممەد خۆی بە درۆ ھەڵیبەستوە وداویەتییە پاڵ (اللە تعالی)، تۆش لە وەڵامیاندا پێیان بڵێ: ئەگەر خۆم ھەڵمبەستبێ وەک ئەوەی ئێوە دەیڵێن، (اللە تعالی) لەسەر ئەوە سزام بدا، خۆ ئێوە خاوەنی ھیچ دەسەڵاتێ نین، ئەی چۆن خۆم بەدەستی خۆم تووشی سزای (اللە تعالی) دەکەم، بەوەی بە ناوی (اللە تعالی) وە قسە بکەم (اللە تعالی) لە ھەموو کەس باشتر دەزانێ ئێوە خۆتان نوقمی چ لێشاوێکی درۆ ودەلەسەیەک کردووە، بەوەی ڕەخنە لە قورئان دەگرن وتانەی لێ دەدەن، (اللە تعالی) بەسە شاھید بێت لە نێوانماندا، (اللە تعالی) دەبورێت لە گوناھی ئەو بەندەیەی کە تەوبە دەکات، وە زۆر بەبەزەییە

قُلْ مَا كُنتُ بِدْعًۭا مِّنَ ٱلرُّسُلِ وَمَآ أَدْرِى مَا يُفْعَلُ بِى وَلَا بِكُمْ ۖ إِنْ أَتَّبِعُ إِلَّا مَا يُوحَىٰٓ إِلَىَّ وَمَآ أَنَا۠ إِلَّا نَذِيرٌۭ مُّبِينٌۭ ﴿٩﴾

ئەی پێغەمبەر- (صلی اللە علیە وسلم) بەو موشریک وبێباوەڕانە بڵێ: من یەکەم کەس نیم نێردراوبم بە پێغەمبەرایەتی، وە ئەوەی من بۆم ھێناون شتێکی نامۆ نییە، وە پێش منیش پێغەمبەری زۆر نێردراون، من نازانم (اللە تعالی)چی بەسەر من وئێوەدا لە دونیادا دێنێ، من تەنھا شوێنی ئەوە دەکەوم کە (اللە تعالی) بۆمی ناردووە، من ھیچ ناڵێم یا ھیچ کارێ ئەنجام نادەم ئەوە نەبێت کە بە وەحی لەلایەن (اللە تعالی)وە بۆم دێ، وە من ھیچی تر نیم جگە لە ترسێنەرێکی ئاشکرا وڕوون سەبارەت بە سزای خواى گەورە

قُلْ أَرَءَيْتُمْ إِن كَانَ مِنْ عِندِ ٱللَّهِ وَكَفَرْتُم بِهِۦ وَشَهِدَ شَاهِدٌۭ مِّنۢ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ عَلَىٰ مِثْلِهِۦ فَـَٔامَنَ وَٱسْتَكْبَرْتُمْ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلظَّـٰلِمِينَ ﴿١٠﴾

ئەی پێغەمبەر - (صلی اللە علیە وسلم) بەو بێباوەڕانە بڵێ: ئێوە پێم بڵێن ئەگەر دەرکەوت ئەم قورئانە لەلایەن (اللە تعالی) وە نێردراوە، وە ئێوەش باوەڕتان پێی نەھێنا و بەڕاستان نەزانی، ھەرچەندە زانایەکی نەوەی ئیسرائیل شایەتی لەسەر ڕاستی ئەم قورئانە داوە کە لەلایەن (اللە تعالی) وە نێردراوە، چونکە لە تەوراتدا ئەو ڕاستییەی بۆ دەرکەوتووە، ئێوە لوت بەرز بوون وباوەڕتان پێی نەھێنا، ئایا ئێوە زاڵم وستەم کار نین؟ (اللە تعالی) ڕێنمایی کۆمەڵێک نادات بۆ لای هەق وڕاستی کە ستەمکار بن

وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لِلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَوْ كَانَ خَيْرًۭا مَّا سَبَقُونَآ إِلَيْهِ ۚ وَإِذْ لَمْ يَهْتَدُوا۟ بِهِۦ فَسَيَقُولُونَ هَـٰذَآ إِفْكٌۭ قَدِيمٌۭ ﴿١١﴾

کافرەکان (ئەوانەی باوەڕیان بە قورئان وئەوەی کە بۆیان ھاتووە لە لایەن پێغەمبەرەکانیانەوە نییە) بە باوەڕداران دەڵێن: ئەگەر ئەوەی موحەممەد ھێناویەتی ڕاست بوایە و شتێکی باش وڕێنماییکار بوایە بۆ هەق وڕاستی ئەو کاتە ئا ئەم ھەژار وبەندە ولاوازانە پێشمان نەدەکەوتن، چونکە ئەوان ھیدایەتیان وەرنەگرتبوو لەوەی پێغەمبەرەکانیان بۆیان ھێنابوون، وە دەڵێن: ئا ئەوەی ئەمانە ھێناویانە مەبەستی (قورئان) بوو، درۆیەکی کۆنە، ئێمە شوێنی درۆ ناکەوین. ي

وَمِن قَبْلِهِۦ كِتَـٰبُ مُوسَىٰٓ إِمَامًۭا وَرَحْمَةًۭ ۚ وَهَـٰذَا كِتَـٰبٌۭ مُّصَدِّقٌۭ لِّسَانًا عَرَبِيًّۭا لِّيُنذِرَ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ وَبُشْرَىٰ لِلْمُحْسِنِينَ ﴿١٢﴾

للمح سنين پێش ئەم قورئانە تەورات کتێبێکە کە دابەزێنراوە بۆ (موسا -علیە السلام-) پێشەوا وسەرمەشق بوو لەهەق وڕاستیدا وڕەحمەت بوو بۆ ئەوانەى باوەڕیان پێی هێنا وشوێنی کەوتن لەنەوەکانى ئیسرائیل، وە ئەم قورئانەش کە دابەزێنراوە بۆ (موحەممەد) -صلی الله علیه وسلم- باوەڕی ھەیە بەو کتێبانەی کە پێشتر نێردراونەتە خوارەوە بۆ پێغەمبەرانی تر، بە زمانێکی پاراو وپڕ لە ڕەوانبێژی عەرەبی، تا ئاگاداری ئەوانە بکاتەوە کە ستەمیان لە خۆیان کردووە بە شەریک وهاوبەشدانان بۆ الله (تعالی) و سەرپێچیکردن وپشت گوێ خستنی فەرمانەکانی، ھەروەھا موژدەدەرە بۆ چاکەخوازان، ئەوانەی کە توانیویانە پەیوەندی نێوانی خۆیان وبەدیھێنەریان کە (اللە تعالی) یە وە بەدیھێنراوەکانی (اللە تعالی) بەچاکی ڕابگرن

إِنَّ ٱلَّذِينَ قَالُوا۟ رَبُّنَا ٱللَّهُ ثُمَّ ٱسْتَقَـٰمُوا۟ فَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ ﴿١٣﴾

ئەوانەی لە ناخیانەوە بەڕاستی دەڵێن: پەروەردگارمان - اللە- یە، ھیچ پەروەردگارێکمان نییە تەنھا - اللە- نەبێت، پاشان پابەندی ئەو باوەڕە دەبن وڕاست وڕەوان پەیڕەوی دەکەن ولەسەری بەردەوام دەبن وکاری چاکەش ئەنجام دەدەن، ئەوانە لە ڕۆژی قیامەتدا ھیچ ترسێک دایان ناگرێت، وە ھیچ غەم وپەژارە دڵتەنگیان ناکات لەوەی لەو ھەلانەی لەدەستیان داوە، وە یا لەوەی بەجێیان ھێشووە لە دونیادا. لاپەڕە ٢ لە ٦ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

أُو۟لَـٰٓئِكَ أَصْحَـٰبُ ٱلْجَنَّةِ خَـٰلِدِينَ فِيهَا جَزَآءًۢ بِمَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ ﴿١٤﴾

ئەوانەی کە ئەو سیفەتانەیان تێدابوو، خاوەن ونیشتەجێی بەھەشتن، وە بە ھەتاھەتایی تیایدا دەمێننەوە، لە پاداشتی ئەو کارو کردەوانەی کە لە ژیانی دونیادا ئەنجامیان داوە

وَوَصَّيْنَا ٱلْإِنسَـٰنَ بِوَٰلِدَيْهِ إِحْسَـٰنًا ۖ حَمَلَتْهُ أُمُّهُۥ كُرْهًۭا وَوَضَعَتْهُ كُرْهًۭا ۖ وَحَمْلُهُۥ وَفِصَـٰلُهُۥ ثَلَـٰثُونَ شَهْرًا ۚ حَتَّىٰٓ إِذَا بَلَغَ أَشُدَّهُۥ وَبَلَغَ أَرْبَعِينَ سَنَةًۭ قَالَ رَبِّ أَوْزِعْنِىٓ أَنْ أَشْكُرَ نِعْمَتَكَ ٱلَّتِىٓ أَنْعَمْتَ عَلَىَّ وَعَلَىٰ وَٰلِدَىَّ وَأَنْ أَعْمَلَ صَـٰلِحًۭا تَرْضَىٰهُ وَأَصْلِحْ لِى فِى ذُرِّيَّتِىٓ ۖ إِنِّى تُبْتُ إِلَيْكَ وَإِنِّى مِنَ ٱلْمُسْلِمِينَ ﴿١٥﴾

ى ئێمە ئامۆژگاری ئادەمیزادمان کردووە وفەرمانمان پێداوە کە بە چاکی وبە جوانی مامەڵە لەگەڵ دایک وباوکیدا بکات، تا لە ژیاندا ماون، وە لە دوای مردنیشیان بەمەرجێک ناڕەزایی (اللە تەعالای) تێدا نەبێت، بە تایبەت لەگەڵ دایکیدا، چونکە بەپێستی سکی بەدەم ئازار وناڕەحەتییەوە ھەڵی گرتووە، وە بەدەم ژان وئێش و ئازارەوە بوویەتی، ماوەی لە سکدا بوون وشیرپێدانەکەی سی مانگی خایاندووە، کاتێك ئەگاتە تەمەنی ھەرە بەھێزی وئەبێ بە چل ساڵ دەڵێت: (پەروەردگارا کۆمەکی ویارمەتیم بدە تا بە تەواوی سوپاسگوزاری ئەو ناز ونیعمەتانە بم کە ڕشتووتە بەسەر خۆم ودایک وباوکمدا، وە یارمەتیم بدە تا ئەو کردەوە چاکانە ئەنجام بدەم کە تۆ پێی ڕازیت، داواکاریشم نەوەکانم چاک وچاکەکاربن، لەڕاستیدا من پەشیمانم لە گوناھەكانم وە بە دڵ گەڕاومەتەوە بۆ لای تۆ، وە لە ئەوانەم کە گوێڕایەڵی فەرمانەکانت دەبم، ولە ڕیزی مسوڵمانان وئیماندارانم)

أُو۟لَـٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ نَتَقَبَّلُ عَنْهُمْ أَحْسَنَ مَا عَمِلُوا۟ وَنَتَجَاوَزُ عَن سَيِّـَٔاتِهِمْ فِىٓ أَصْحَـٰبِ ٱلْجَنَّةِ ۖ وَعْدَ ٱلصِّدْقِ ٱلَّذِى كَانُوا۟ يُوعَدُونَ ﴿١٦﴾

يوعدون ئەوانە ئەو کەسانەن کە جوانترین وچاکترین کردەوەیان لێ وەرئەگرین، وە چاوپۆشی دەکەین لە گوناھ وھەڵەکانیان وە دەیانخەینە ناو بەھەشتەوە، بەپێی ئەو گفتە ڕاستەی لە دونیادا گفتیان پێ ئەدرا؛ بێگومان دێتەی دی

وَٱلَّذِى قَالَ لِوَٰلِدَيْهِ أُفٍّۢ لَّكُمَآ أَتَعِدَانِنِىٓ أَنْ أُخْرَجَ وَقَدْ خَلَتِ ٱلْقُرُونُ مِن قَبْلِى وَهُمَا يَسْتَغِيثَانِ ٱللَّهَ وَيْلَكَ ءَامِنْ إِنَّ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقٌّۭ فَيَقُولُ مَا هَـٰذَآ إِلَّآ أَسَـٰطِيرُ ٱلْأَوَّلِينَ ﴿١٧﴾

ئەو کەسەی کە بە باوک ودایکی خۆی ئەوت: ھاوار لە عەقڵی ئێوە! باشە ئێوە بەچی ھەڕەشەم لێدەکەن! بڕواتان وایە دوای مردنم لە گۆڕ بھێنرێمە دەرەوە وزیندوو بکرێمەوە؟ لەکاتێکدا چەندین سەدە لە پێش منەوە خەڵک مردوون وکەسیان زیندوو نەبووەتەوە، باوک ودایکیشی بەپەرۆشەوە نزا دەکەن ولە (اللە تعالی) دەپاڕێنەوە کە بیخاتە سەر ڕێی ڕاست پێی دەڵێن: ھاوار وتیاچوون بۆ تۆ، باوەڕ بھێنە بە زیندووبونەوە، چاک بزانە کە بەڵێنی (اللە تعالی) بە ھاتنی ڕۆژی قیامەت بەڵێنێکی تەواو ڕاستە ودێتە دی، ئینجا کوڕەکە وەڵامی دانەوە ووتی: ئەمەی ئێوە دەیڵێن دەربارەی زیندوو بوونەوە تەنھا درۆ ودەلەسەی پێشینان زیاتر ھیچ شتێکی دیکە نییە! وە بە ھیچ شێوەیەک پشت ڕاست نەکراوەتەوە لە لایەن (اللە تعالی)وە

أُو۟لَـٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ حَقَّ عَلَيْهِمُ ٱلْقَوْلُ فِىٓ أُمَمٍۢ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهِم مِّنَ ٱلْجِنِّ وَٱلْإِنسِ ۖ إِنَّهُمْ كَانُوا۟ خَـٰسِرِينَ ﴿١٨﴾

ئەوانەی ئەو بڕیارەی (اللە تعالی) دەیانگرێتەوە بە ئازاردانیان، لەگەڵ بێباوەڕانی ئادەمیزاد وجنۆکەدا، (کەپێش ئەمان مردوون) لەڕاستیدا ھەر ھەموویان زەرەرمەندن، چونکە خۆیان وخێزانەکانیان دۆڕاند ودەچنە نێو دۆزەخەوە

وَلِكُلٍّۢ دَرَجَـٰتٌۭ مِّمَّا عَمِلُوا۟ ۖ وَلِيُوَفِّيَهُمْ أَعْمَـٰلَهُمْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ ﴿١٩﴾

جا سەرەنجام بۆ ھەر دەستەیەک لە ئیمانداران یان لە بێباوەڕەکان پلەی تایبەتیان بۆ دیاری کراوە، پاداشتی باوەڕداران لە بەھەشتدا پلەی بەرز وسەربەرزییە، وە سزای بێباوەڕان لە دۆزەخدا پلەی نزمی وسەرشۆڕییە، ئەوە پاداشتی کردەوەکانیانە لەلایەن (اللە تعالی)وە، کەس ستەمی لێناکرێت لە ڕۆژی قیامەتدا، بە کەم کردنەوەی چاکەی چاکەکاران، یان زیادکردنی تاوانی تاوانباران. لاپەڕە ٣ لە ٦ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَيَوْمَ يُعْرَضُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ عَلَى ٱلنَّارِ أَذْهَبْتُمْ طَيِّبَـٰتِكُمْ فِى حَيَاتِكُمُ ٱلدُّنْيَا وَٱسْتَمْتَعْتُم بِهَا فَٱلْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ ٱلْهُونِ بِمَا كُنتُمْ تَسْتَكْبِرُونَ فِى ٱلْأَرْضِ بِغَيْرِ ٱلْحَقِّ وَبِمَا كُنتُمْ تَفْسُقُونَ ﴿٢٠﴾

ڕۆژێک دێت ئەوانەی باوەڕیان بە (اللە تعالی) وپێغەمبەرەکانی نەبووە بەرەو دۆزەخ ڕاپێچ دەکرێن وبە لۆمە وھەڕەشەوە پێیان دەوترێت: ئێوە خۆشی وڕابواردنی خۆتان لە دونیادا بینی وبەکەیف سەفاوە ژیانتان بردە سەر، ئەمڕۆ نۆرەی ئەوەیە کە سزای خەجاڵەتی وڕیسوایی بدرێنەوە، بەھۆی ئەوەی لە ژیانی دونیادا لوتبەرز بوون وبەناھەق خۆتان بە گەورە دەزانی وبێباوەڕ ویاخی بوون وفەرمانەکانی (اللە تعالی)تان جێبەجێ نەدەکرد

۞ وَٱذْكُرْ أَخَا عَادٍ إِذْ أَنذَرَ قَوْمَهُۥ بِٱلْأَحْقَافِ وَقَدْ خَلَتِ ٱلنُّذُرُ مِنۢ بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِۦٓ أَلَّا تَعْبُدُوٓا۟ إِلَّا ٱللَّهَ إِنِّىٓ أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍۢ ﴿٢١﴾

أخاف عليكم عذاب يوم عظيم - ئەی پێغەمبەر - (صلی اللە علیە وسلم) باسی براکەی قەومی (عاد) کە،(ھود) پێغەمبەرە (علیه السلام) بکە بۆ قەومەکەت، کە قەومەکەی لە ناوچەی (ئەحقاف) لە دورگەی عەرەبی نیشتەجێ بوون، قەومەکەی ئاگادارکردەوە سەبارەت بە ھاتنی سزایەکی سەخت لەلایەن (اللە تعالی)وە، پێش ھود وپاش ھودیش چەند پێغەمبەرێک قەومەکەیان ئاگادارکردبووەوە، ھەر ھەموویان بە قەومەکانیان دەوت: خەڵکینە جگە لە (اللە تعالی) کەسی تر مەپەرستن ومەیکەن بە ھاوەڵی، دەترسم توشی سزا و ئازارێکی زۆر ببن لە ڕۆژێکی سامناکدا کە ڕۆژی قیامەتە

قَالُوٓا۟ أَجِئْتَنَا لِتَأْفِكَنَا عَنْ ءَالِهَتِنَا فَأْتِنَا بِمَا تَعِدُنَآ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّـٰدِقِينَ ﴿٢٢﴾

ئەوان لە وەڵامدا وتیان: ئایا تۆ ھاتوویت بۆ ئەوەی لە بەندایەتیمان بۆ خواکانمان (بتەکانمان) دوورمان بخەیتەوە ولامانبدەیت لەپەرستنیان؟؟ ناتوانیت ئەو کارە بکەیت، باشە ئەگەر تۆ ڕاستگۆیت ئەو سزایەی کە دەیڵێیت بیھێنە

قَالَ إِنَّمَا ٱلْعِلْمُ عِندَ ٱللَّهِ وَأُبَلِّغُكُم مَّآ أُرْسِلْتُ بِهِۦ وَلَـٰكِنِّىٓ أَرَىٰكُمْ قَوْمًۭا تَجْهَلُونَ ﴿٢٣﴾

ھودیش پێی وتن: زانینی کاتی ھاتنی ئەو سزایە تەنھا (اللە تعالی) دەزانێت، ومن هیچ زانستێکم سەبارەتی نیە، وە من ئەوەتان پێ ڕادەگەیەنم کە من بەرپرسم لە گەیاندنی، بەڵام بەداخەوە ھەرچی سەرنج دەدەم ئێوە لە قەوم وکەسانێکی نەفامن، وە نازانن چ شتێک سوودی بۆتان هەیە بۆیە وازی لێدەهێنن، وە نازانن چی شتێک زەرەری ھەیە بۆتان بۆیە دەیکەن

فَلَمَّا رَأَوْهُ عَارِضًۭا مُّسْتَقْبِلَ أَوْدِيَتِهِمْ قَالُوا۟ هَـٰذَا عَارِضٌۭ مُّمْطِرُنَا ۚ بَلْ هُوَ مَا ٱسْتَعْجَلْتُم بِهِۦ ۖ رِيحٌۭ فِيهَا عَذَابٌ أَلِيمٌۭ ﴿٢٤﴾

کاتێک ئەو سزایەیان بۆ ھات کە (پەلەیان بوو لە ھاتنی) وەک پەڵە ھەورێک ڕووی کردۆتە دۆڵ وشێو وناوچەکەیان، وتیان: ئەم ھەورە بارانی پێیە بۆمان، (ھود) پێغەمبەر (علیه السلام) پێی وتن: نەخێر خەیاڵتان خاوە، ھیچی وەھا نییە کە ئێوە بیرتان لێدەکردەوە، ئەوە ھەورێک نییە ھاتبێ بارانتان بۆ ببارێنێ، بەڵکو ئەوە ئەو کارەسات و نەھامەتیەیە کە پەلەتان بوو لە ھاتنی، بایەکە سزایەکی سەختی بەدەمەوەیە بۆتان

تُدَمِّرُ كُلَّ شَىْءٍۭ بِأَمْرِ رَبِّهَا فَأَصْبَحُوا۟ لَا يُرَىٰٓ إِلَّا مَسَـٰكِنُهُمْ ۚ كَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْقَوْمَ ٱلْمُجْرِمِينَ ﴿٢٥﴾

بەسەر ھەر شتێکدا ھەڵبکا بە فەرمانی (اللە تعالی) وێرانی دەکات، ھات بەسەریانا وتەفروتونای کردن، وایان لێھات لە خانوەکانیان بەولاوە ھیچیان بەرچاوی کەس نەئەکەوت، ئێمە سزای تاوانباران بەم جۆرە ئەدەینەوە، ئەوانەی بەردەوامن لە کوفر وسەرپێچی (اللە تعالی) دا

وَلَقَدْ مَكَّنَّـٰهُمْ فِيمَآ إِن مَّكَّنَّـٰكُمْ فِيهِ وَجَعَلْنَا لَهُمْ سَمْعًۭا وَأَبْصَـٰرًۭا وَأَفْـِٔدَةًۭ فَمَآ أَغْنَىٰ عَنْهُمْ سَمْعُهُمْ وَلَآ أَبْصَـٰرُهُمْ وَلَآ أَفْـِٔدَتُهُم مِّن شَىْءٍ إِذْ كَانُوا۟ يَجْحَدُونَ بِـَٔايَـٰتِ ٱللَّهِ وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُوا۟ بِهِۦ يَسْتَهْزِءُونَ ﴿٢٦﴾

بەڕاستی بە شێوەیەک قەومی ھودمان جێگیر ودەسەڵاتدار کردبوو، کە ئێوەمان بەو شێوەیە جێگیر ودەسەڵاتدار نەکردووە، گوێچکە وچاو ودڵمان دابونێ پێیان ببیستن وببینن وبیربکەنەوە وتێبگەن، کەچی نە گوێیان ونە چاویان ونە دڵیان ھیچ سوودیان نەبوو بۆیان، ئەمانە نەبنە هۆی ئەوەى لە سزای (الله تعالى) ڕزگاریان بکات، لاپەڕە ٤ لە ٦ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر چونکە ئەوان کافر بوون ونکۆڵیان دەکرد لە ئایەتەکانی (اللە تعالی)، ئەو شتەی کە (ھود) پێغەمبەر (سەلامی خوای لێ بێت) ئاگاداری لێی دەکردنەوە وئەوان گاڵتەیان پێدەکرد، کە سزای (اللە تعالی) بوو، ھات بۆیان ولەناوی بردن

وَلَقَدْ أَهْلَكْنَا مَا حَوْلَكُم مِّنَ ٱلْقُرَىٰ وَصَرَّفْنَا ٱلْـَٔايَـٰتِ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ ﴿٢٧﴾

ئەی خەڵکی مەککە- بەڕاستی ئێمە شار وشارۆچکە ودێھاتەکانی دەوروبەری ئێوەمان لەناو برد، ھەر یەکە لە عاد وسەمود وقەومی لوط وقەومی مەدیەن، وە چەندین نیشانە وبەڵگەمان پێ پیشان دان، بەڵکو لە بێباوەڕی وتاوان وڕەوشتە خراپەکان پەشیمان ببنەوە وبگەڕێنەوە بۆ لای (اللە تعالی)

فَلَوْلَا نَصَرَهُمُ ٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُوا۟ مِن دُونِ ٱللَّهِ قُرْبَانًا ءَالِهَةًۢ ۖ بَلْ ضَلُّوا۟ عَنْهُمْ ۚ وَذَٰلِكَ إِفْكُهُمْ وَمَا كَانُوا۟ يَفْتَرُونَ ﴿٢٨﴾

كەوایە ئەو بتانەی ئەو کافرانە جگە لە (اللە تعالی) کردبوونیان بە خوای خۆیان، دەیانپەرستن وقوربانیان بۆ دەکردن، بەمەبەستی نزیکبوونە لە (اللە تعالی)؟ ! بۆ یارمەتیان نەدان وبەفریایان نەگەیشتن؟ بەڵکو ون بوون لێیان، ئەوەش درۆ وبوهتانەکەیان بوو، کە باوەڕیان وا بوو ئەو بتانە سوودیان پێدەگەیەنن وتکاکاریان دەبن لە لای (اللە تعالی)

وَإِذْ صَرَفْنَآ إِلَيْكَ نَفَرًۭا مِّنَ ٱلْجِنِّ يَسْتَمِعُونَ ٱلْقُرْءَانَ فَلَمَّا حَضَرُوهُ قَالُوٓا۟ أَنصِتُوا۟ ۖ فَلَمَّا قُضِىَ وَلَّوْا۟ إِلَىٰ قَوْمِهِم مُّنذِرِينَ ﴿٢٩﴾

ئەی پێغەمبەر - (صلی اللە علیە وسلم) باسی ئەوەیان بۆ بکە کە ئێمە چەند جنۆکەیەکمان نارد بۆ لا ت،تا گوێ لە قورئان خوێندنەوەت بگرن، کاتێک ئامادە بوون، ھاتن بەیەکتریان وت: بێدەنگ بن هەتاوەکو بتوانین بەجوانى گوێی بۆ ڕابگرن، ئینجا کە خوێندنەوەکە تەواو بوو، گەڕانەوە بۆ ناو قەومەکەی خۆیان بۆئەوەى مسوڵمان بن وئیمان بهێنن وهەروەها ئاگاداریان بکەنەوە لەسزای خواى گەورە ئەگەر باوەڕیان بەم قورئانە نەبێت

قَالُوا۟ يَـٰقَوْمَنَآ إِنَّا سَمِعْنَا كِتَـٰبًا أُنزِلَ مِنۢ بَعْدِ مُوسَىٰ مُصَدِّقًۭا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ يَهْدِىٓ إِلَى ٱلْحَقِّ وَإِلَىٰ طَرِيقٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ ﴿٣٠﴾

جنۆکە باوەڕدارەکان لە نێو قەومەکەیاندا بانگەوازیان کرد ووتیان: خزمینە، بەڕاستی ئێمە گوێ بیستی کتێبێک بوین کە دوای کتێبەکەی (موسا) نازڵ کراوە لە لایەن (اللە تعالی)وە، سەلمێنەر وبەڕاستدانەری کتێبەکانی پێش خۆیەتی وھیدایەت وڕێنمونی بەخشە بۆ لای حەق وحەقیقەت وڕاستی، ھەروەھا بۆ ڕێگە وڕێباز و بەرنامەیەکی ڕاست ودروست، کە ڕێبازی ئیسلامە

يَـٰقَوْمَنَآ أَجِيبُوا۟ دَاعِىَ ٱللَّهِ وَءَامِنُوا۟ بِهِۦ يَغْفِرْ لَكُم مِّن ذُنُوبِكُمْ وَيُجِرْكُم مِّنْ عَذَابٍ أَلِيمٍۢ ﴿٣١﴾

ئەی خێڵەکەی خۆمان! بەدەم بانگەوازی (موحەممەد) پێغەمبەرەوە (صلی اللە علیە وسلم) بڕۆن وئیمانی پێ بھێنن، (کە بانگتان دەکات بۆ ھەق وڕاستی)، خواى گەورە لە گوناھەکانتان خۆش دەبێ ولە سزایەکی پڕ ئێش وئازار پەناتان بدا کە چاوەڕێتانە ئەگەر وەڵامی بانگەوازەکەی نەدەنەوە وباوەڕی پێنەھێنن وبەڕاستی نەزانن کە نێردراوە لەلایەن (اللە تعالی) وە

وَمَن لَّا يُجِبْ دَاعِىَ ٱللَّهِ فَلَيْسَ بِمُعْجِزٍۢ فِى ٱلْأَرْضِ وَلَيْسَ لَهُۥ مِن دُونِهِۦٓ أَوْلِيَآءُ ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ فِى ضَلَـٰلٍۢ مُّبِينٍ ﴿٣٢﴾

ھەر کەسێک بەدەم بانگەوازی (موحەممەد) پێغەمبەرەوە (صلی اللە علیە وسلم) نەچێ ووەڵامی نەداتەوە لەوەى بانگەوازى بۆ دەکات ئەوا ناتوانێت لەم سەر زەویەدا لە دەسەڵاتی (اللە تعالی) خۆی دەرباز بکات وکەسیش شک نابا دەربازی بکات وپەنای بدات (تا ڕزگاری بکات لەئاگری جەهەنەم) جگە لە (اللە تعالی)، ئەوانەی کە وەڵامی بانگەوازی (اللە تعالی) نادەنەوە لە گومڕاییەکی ئاشکرا ودیاردان

أَوَلَمْ يَرَوْا۟ أَنَّ ٱللَّهَ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ وَلَمْ يَعْىَ بِخَلْقِهِنَّ بِقَـٰدِرٍ عَلَىٰٓ أَن يُحْـِۧىَ ٱلْمَوْتَىٰ ۚ بَلَىٰٓ إِنَّهُۥ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ ﴿٣٣﴾

كل شىء قدير ئایا ئەوانە کە (بت پەرست وموشریکن وباوەڕیان بە ڕۆژی دوایی نییە) وبیریان نەکردۆتەوە وسەرنجیان نەداوە لەوەی کە (اللە تعالی) ئاسمانەکان وزەوی (بە گەورەیی و فراوانیشیانەوە) بەدیھێناوە وھیچ ماندووش نەبووە لە بەدیھێنانیان، مەگەر توانای نییە مردووەکان زیندوو بکاتەوە بۆ لێپرسینەوە وپاداشت؟! بەڵێ بێگومان ئەو زاتە پاک و لاپەڕە ٥ لە ٦ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر بێگەردە ودەسەڵاتی ھەیە کە زیندوویان بکاتەوە ودەسەڵاتی بەسەر ھەموو شتێکدا ھەیە!!

وَيَوْمَ يُعْرَضُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ عَلَى ٱلنَّارِ أَلَيْسَ هَـٰذَا بِٱلْحَقِّ ۖ قَالُوا۟ بَلَىٰ وَرَبِّنَا ۚ قَالَ فَذُوقُوا۟ ٱلْعَذَابَ بِمَا كُنتُمْ تَكْفُرُونَ ﴿٣٤﴾

تكفرون ڕۆژێک دێت دۆزەخ نیشانی ئەوانە دەدرێت کە کافرن وباوەڕیان بە (اللە تعالی) وپێغەمبەرەکەی نەبوو (پێش ئەوەی بخرێنە ناوی) پێیان دەوترێت: ئایا ئەمەی کە دەیبینن (سزای دۆزەخ) ھەق وھەقیقەت وڕاستەقینەیە؟! یا درۆ وخەیاڵە؟ وەک ئەوەی ئێوە لە دونیادا دەتانوت؟! ھەموویان دەڵێن: بەڵێ سوێند بە (اللە تعالی) هەق وڕاستە. وەڵام دەدرێنەوە وپێیان دەوترێت: دەی کەواتە سزا وئازار بچێژن بەھۆی ئەوەی کە جاران ڕێبازی کوفر وبێدینی وبتپ ەرستەکانتان دەگرتەبەر

فَٱصْبِرْ كَمَا صَبَرَ أُو۟لُوا۟ ٱلْعَزْمِ مِنَ ٱلرُّسُلِ وَلَا تَسْتَعْجِل لَّهُمْ ۚ كَأَنَّهُمْ يَوْمَ يَرَوْنَ مَا يُوعَدُونَ لَمْ يَلْبَثُوٓا۟ إِلَّا سَاعَةًۭ مِّن نَّهَارٍۭ ۚ بَلَـٰغٌۭ ۚ فَهَلْ يُهْلَكُ إِلَّا ٱلْقَوْمُ ٱلْفَـٰسِقُونَ ﴿٣٥﴾

کەواتە - ئەی پێغەمبەر - (صلی اللە علیە وسلم) دان بەخۆدا بگرە وخۆڕاگربە لەسەر ئازاری ئەم کافرانە، وەک چۆن پێغەمبەرە ئولولعەزمەکان -خاوەن ورەی زۆر بەرز وزۆر ئارامگر لەسەر پەیامەکەیان- (نوح وئیبراھیم وموسا وعیسا) (سەلامی خوایان لێ بێت) خۆیان ڕاگرت وپەلەی ھاتنی سزای (اللە تعالی) یان بۆ مەکە، بێگومان ئەو سزایە سەرەنجام ھەر دێتە سەریان، ئەو ڕۆژەی کە ئەو پەپەیمانەى پێیان دراوە بێتە سەریان بەچاوی خۆیان ئەیبینن، لەبەر ناڕەحەتی وسەختی ئەو سزایە وا ئەزانن تەنھا سەعاتێک لە ڕۆژیان پێچووە لەژیانی دونیادا، ھەر بۆیە ئەم قورئانەی کە نێردراوە بۆ (موحەممەد) پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) پەیامێکی ڕاگەیاندنی بەھێزە بۆ مرۆڤ و جنۆکەکان، جا ئیتر ئەو کاتە جگە لە کۆمەڵی تاوانباران کەس ڕیسوا وخەسارۆمەند نابێت کە لەڕێگای ڕاست دەرچوون بەهۆی کوفر وتاوانەکانیان. لاپەڕە ٦ لە ٦ moc.hgelp

فێربە · الأحقاف — Al-Ahqaf

بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن

تەفسیر · 31 زمان