سەرەکیتەفسیرمحمد (47)

تەفسیر محمد — Muhammad (47)

مەدەنی · 38 ئایەت

بخوێنە · گوێبگرەفایلی PDF

ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَصَدُّوا۟ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ أَضَلَّ أَعْمَـٰلَهُمْ ﴿١﴾

ئەوانەی کافر وبێباوەڕ بوون بە (اللە تعالی)، کەوتنە ھەوڵدان بۆ دژایەتی ئاینی (اللە تعالی) وئاستەنگ دانان لە ڕێگایدا، ئەوانە سەرەنجام (اللە تعالی) ھەموو کار و کردەوەکانیان پوچەڵ وبێ نرخ دەکات

وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ وَءَامَنُوا۟ بِمَا نُزِّلَ عَلَىٰ مُحَمَّدٍۢ وَهُوَ ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّهِمْ ۙ كَفَّرَ عَنْهُمْ سَيِّـَٔاتِهِمْ وَأَصْلَحَ بَالَهُمْ ﴿٢﴾

بالهم بەڵام ئەوانەی ئیمان وباوەڕیان بە (اللە تعالی) ھێناوە وکار وکردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە وباوەڕی تەواویان بەو قورئانە ھەیە کە بۆ موحەممەد (صلی الله علیه وسلم) نێردراوەتە خوارەوە، کە تاکە پەرتوکێکی (اللە تعالی) یە لەسەر زەویدا بەپاکی وبێ دەستکاری مابێت، ئا ئەوانە (اللە تعالی) لەسەرجەم گوناھەکانیان خۆش دەبێت وحاڵیان باش دەکات لە دونیا وقیامەتدا

ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ٱتَّبَعُوا۟ ٱلْبَـٰطِلَ وَأَنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱتَّبَعُوا۟ ٱلْحَقَّ مِن رَّبِّهِمْ ۚ كَذَٰلِكَ يَضْرِبُ ٱللَّهُ لِلنَّاسِ أَمْثَـٰلَهُمْ ﴿٣﴾

أمثلهم ئەو دوو دەستەیەش کە باسکرا، دوو دەرئەنجامیان ھەیە، چونکە کافر وبێباوەڕەکان بە (اللە تعالی) شوێنی پوچەڵ وناھەقی کەوتوون، بەڵام ئەوانەی ئیمان وباوەڕیان بە (اللە تعالی) ھێناوە شوێن ئەو ھەق وھەقیقەت وڕاستیە کەوتوون کە لەلایەن پەروەردگاریانەوە بۆیان ھاتووە، ئا بەو شێوەیە پاداشتیان جیاوازە ھەروەک چۆن کردەوە و کرداریان جیاوازە، ئا بەو شێوەیە (اللە تعالی) حوکمی خۆی ڕووندەکاتەوە سەبارەت هەردوو کۆمەڵەکە: کۆمەڵی ئیمانداران، وکۆمەڵی کافران، وهەروەها خوا نمونەى (کردەوەى) خۆیانیان بۆ دەهێنێتەوە كە لە ئیمانداران خۆش دەبێت وکردەوەکانى بێباوەڕان پوچەڵ دەکاتەوە، لە پاشان ھەر کەسە وبەھاوشێوەکەی خۆی دەگات

فَإِذَا لَقِيتُمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ فَضَرْبَ ٱلرِّقَابِ حَتَّىٰٓ إِذَآ أَثْخَنتُمُوهُمْ فَشُدُّوا۟ ٱلْوَثَاقَ فَإِمَّا مَنًّۢا بَعْدُ وَإِمَّا فِدَآءً حَتَّىٰ تَضَعَ ٱلْحَرْبُ أَوْزَارَهَا ۚ ذَٰلِكَ وَلَوْ يَشَآءُ ٱللَّهُ لَٱنتَصَرَ مِنْهُمْ وَلَـٰكِن لِّيَبْلُوَا۟ بَعْضَكُم بِبَعْضٍۢ ۗ وَٱلَّذِينَ قُتِلُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ فَلَن يُضِلَّ أَعْمَـٰلَهُمْ ﴿٤﴾

ه يضل أعملهم جا کاتێک کە لەگەڵ بێباوەڕان لە جەنگدا ڕووبەڕوو بوونەوە وبەیەک گەیشتن لە گەردنیان بدەن تا کاتێک کە زۆرتان لێ کوشتن وسەرکەوتن وورەیان ڕووخا بەدیل بیانگرن وبەتوندی باڵبەستیان بکەن، ئەوسا یان بەپیاوەتی ومنەتبار کردنیان ئازادیان بکەن بێ بەرامبەر، یان فیدیەیان لێ وەرگرن بە (ماڵ وپارە یان ھەر شتێک کە گونجاو بێت بۆ کۆمەڵگای مسوڵمانان...) بەردەوام بن لە کوشتن ودیل گرتنیان، تا ئەو کاتەی شەڕ کۆتایی دێت بە ئیسلام بوونیان یا بێباوەڕێکی ئاشتی خواز وشەڕنەکەر، ئەوەی کە باسکراوە بۆ ئەوەیە کە موسوڵمانان بە بێباوەڕان تاقی بکاتەوە، ئا بەو شێوەیە ڕۆژەکان دێن ودەچن لە نێوان باوەڕداران وکافراندا، (ڕۆژێک سەرکەوتن وڕۆژێک شکست خواردن) ئەگەر (اللە تعالی) ویستی بووایە پێویستی ئەوەی نەئەکردن بچنە جەنگەوە لە گەڵ بێباوەڕاندا، ھەر بۆ خۆی لەناوی دەبردن، بەڵام ئەیەوێت ھەندێکتان بە ھەندێکتان تاقی بکاتەوە، واتە ئەوانە تاقی بکاتەوە کە بەشداری جیھاد وغەزایان کردووە وئەوانەی بەشداریان نەکردووە، وە موسوڵمانان بە بێباوەڕان تاقی بکاتەوە ودەرکەوێ ئاخۆ تاقەت وتوانای ئەوەیان ھەیە لە ڕێی (اللە تعالی) بچن بۆ غەزا ولە ڕێی ئیسلامدا گیانی خۆیان بەخت بکەن، ئەوانەی ئیمان وباوەڕیان بە (اللە تعالی) ھێناوە لەو ڕێیەدا گیانی خۆیان بەخت کردووە دەچنە بەھەشت، وە ئەوەی بێباوەڕە ولەو ڕێگایەشدا کوژرا، بەرەو جەھەنەم پەلکێش دەکرێت، ئەوانەی لە ڕێی (اللە تعالی) کوژران ئەوە قەت (اللە تعالی) کردەوەکانیان بە فیڕۆ نادات. سيهديهم ويص لح بالهم

سَيَهْدِيهِمْ وَيُصْلِحُ بَالَهُمْ ﴿٥﴾

ئەوانەی لە ڕێی (اللە تعالی) دەکوژرێن، ھەر لە دونیادا (اللە تعالی) دەیانخاتە بەر ھیدایەت وکەرەمی خۆی وڕێنماییان دەکات بەرەو بەھەشت وخۆشحاڵیان دەکات. لاپەڕە ١ لە ٦ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَيُدْخِلُهُمُ ٱلْجَنَّةَ عَرَّفَهَا لَهُمْ ﴿٦﴾

دەیانخاتە بەھەشتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا، ئەو بەھەشتەی کە لە دونیادا بۆی باس کردوون (تا وای لێھاتبوو دەیان ناسییەوە)، وە ھەر کەسە وجێگای خۆی پێی نیشاندا لەقیامەتدا

يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِن تَنصُرُوا۟ ٱللَّهَ يَنصُرْكُمْ وَيُثَبِّتْ أَقْدَامَكُمْ ﴿٧﴾

ئەی ئەو کەسانەی ئیمان وباوەڕیان بە (اللە تعالی) ھێناوە، وە کاربەوە دەکەن کە لە شەریعەت وپەیامەکەی (اللە تعالی) دا بۆیان دیاری کراوە، ئەگەر ئێوە (اللە تعالی) سەربخەن، بەپشتگیری لە پێغەمبەرەکەی ودینەکەی، وە بە شەڕ دژی بێباوەڕان، ئەوە (اللە تعالی) شبەسەر دوژمناندا سەرتان دەخات وھێز وتواناتان پێدەبەخشێت و دڵ وپێیەکانتان دامەزراو وجێگیر دەکات، تا لە کاتی شەڕدا خۆتان ڕابگرن

وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ فَتَعْسًۭا لَّهُمْ وَأَضَلَّ أَعْمَـٰلَهُمْ ﴿٨﴾

ئەو کەسانەی کە بێباوەڕن بە (اللە تعالی) وپێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) ئازار وزەحمەت وتیاچوون بەشیانە، (اللە تعالی) کردەوەکانیان بەفیڕۆ دەدات وھیچ نرخێکیان بۆ دانانێت

ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ كَرِهُوا۟ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ فَأَحْبَطَ أَعْمَـٰلَهُمْ ﴿٩﴾

ئا ئەو سەرەنجام وسزایەی کە ھاتووە بۆیان بە ھۆی ئەوەوە بووە کە ئەوان ڕقیان لە قورئانەکەی (اللە تعالی) یە کە ناردوویەتی بۆ پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) چونکە باسی یەک خوا پەرستی -تەوحید- دەکات، (اللە تعالی) کردەوەکانیانی بێ نرخ وپووچەڵ کردەوە، ڕەنج بەخەسار ومایە پووچی دونیا وئاخیرەتی کردوون

۞ أَفَلَمْ يَسِيرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ فَيَنظُرُوا۟ كَيْفَ كَانَ عَـٰقِبَةُ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ دَمَّرَ ٱللَّهُ عَلَيْهِمْ ۖ وَلِلْكَـٰفِرِينَ أَمْثَـٰلُهَا ﴿١٠﴾

ئایا ئەو بێباوەڕانە نەگەڕاون بە زەویدا بۆ ئەوەی سەیرکەن سەرەنجامی ئەو کەسانەی پێش خۆیان ببینن، تا بزانن بەچی گەیشتن وچۆن (اللە تعالی) حاڵ وماڵیانی بەسەردا ڕووخاندن وخۆیان وماڵ ومنداڵیان بەهەلاکەت برد؟! جا سەرجەم بێباوەڕانی لە (اللە تعالی) یاخی لە ھەموو سەردەمێکدا لەو جۆرە سزایەیان بۆ دانراوە

ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱللَّهَ مَوْلَى ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَأَنَّ ٱلْكَـٰفِرِينَ لَا مَوْلَىٰ لَهُمْ ﴿١١﴾

پاداشت وسزای (اللە تعالی) بەو شێوەیە کە باسکرا بۆ ھەردوولا، چونکە (اللە تعالی) سەرخەر وپەنا ویارمەتیدەری باوەڕدارانە، بەڵام کافر وبێباوەڕەکان ھیچ جۆرە یارمەتیدەر وسەرخەر وپەنایەکیان نییە

إِنَّ ٱللَّهَ يُدْخِلُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ جَنَّـٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَـٰرُ ۖ وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ يَتَمَتَّعُونَ وَيَأْكُلُونَ كَمَا تَأْكُلُ ٱلْأَنْعَـٰمُ وَٱلنَّارُ مَثْوًۭى لَّهُمْ ﴿١٢﴾

ئەو کەسانەی باوەڕیان (اللە تعالی) وپێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) ھێناوە وکار وکردەوەی چاکیان ئەنجام داوە، (اللە تعالی) دەیانخاتە بەھەشتێکی وەھاوە کە جۆگە وڕووباری ساف لە بن خانو ودرەختەکاندا دەڕوات، وە ئەوانەشی کە کافرن وڕائەبوێرن لەژیانی دونیا بەشوێنکەوتنی شەهوەت وئارەزووەکانیان ووەکو چوار پێیەکان بۆ خۆیان دەلەوەڕێن، ھیچ خەم وخەفەتێکیان نییە تەنھا خەمی ورگ وداوێنیان نەبێ، سەرەنجامیش ئاگری دۆزەخ مەنزڵیانە لەڕۆژی قیامەتدا

وَكَأَيِّن مِّن قَرْيَةٍ هِىَ أَشَدُّ قُوَّةًۭ مِّن قَرْيَتِكَ ٱلَّتِىٓ أَخْرَجَتْكَ أَهْلَكْنَـٰهُمْ فَلَا نَاصِرَ لَهُمْ ﴿١٣﴾

چەندەھا شار وشارۆچکەمان لەناو بردووە کە زۆر بەھێزتر وبەتواناتر بوون وماڵ وسامان ومنداڵیان زۆرتر بوو لەو شارەی کە تۆیان لێ دەرکرد (مەكکە)، لەناومان بردن و فەوتاندمان کاتێک پێغەمبەرەکەی (اللە تعالی) یان بە درۆ زانی وبەگوێیان نەدەکرد، ھیچ ھێزێک نەبوو پشتیوانییان لێ بکات وڕزگاریان بکات لە سزای (اللە تعالی)، وە ھیچ ھێزێکیش ناتوانێت ڕێگرمان بێت لە لەناوبردنی (خەڵکی مەكکە) ھەر کاتێك بمانەوێت لەناویان بەرین. لاپەڕە ٢ لە ٦ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

أَفَمَن كَانَ عَلَىٰ بَيِّنَةٍۢ مِّن رَّبِّهِۦ كَمَن زُيِّنَ لَهُۥ سُوٓءُ عَمَلِهِۦ وَٱتَّبَعُوٓا۟ أَهْوَآءَهُم ﴿١٤﴾

ئایا ئەو کەسەی کە بەڵگەی بەھێزی لەلایەن پەروەردگاریەوە پێیە لەسەر ڕاستی ودروستی پەیامەکەی وە بە بەرچاو ڕوونی پەروەردگاری دەپەرستێت، وەکو ئەو کەسە وایە کە کار وکردەوە ناشیرین وناپەسەندەکانی بۆ ڕازێنرابێتەوە لەلایەن شەیتانەوە، ئەو جۆرە کەسانە ھەر شوێنی ویست وئارەزووی ناپەسەندی خۆیان دەکەون، لە پەرستنی بتەکانیان وئەنجامدانی کاری خراپە وبەدرۆ زانینی پێغەمبەرانی (اللە تعالی) وبەگوێ نەکردنیان؟

مَّثَلُ ٱلْجَنَّةِ ٱلَّتِى وُعِدَ ٱلْمُتَّقُونَ ۖ فِيهَآ أَنْهَـٰرٌۭ مِّن مَّآءٍ غَيْرِ ءَاسِنٍۢ وَأَنْهَـٰرٌۭ مِّن لَّبَنٍۢ لَّمْ يَتَغَيَّرْ طَعْمُهُۥ وَأَنْهَـٰرٌۭ مِّنْ خَمْرٍۢ لَّذَّةٍۢ لِّلشَّـٰرِبِينَ وَأَنْهَـٰرٌۭ مِّنْ عَسَلٍۢ مُّصَفًّۭى ۖ وَلَهُمْ فِيهَا مِن كُلِّ ٱلثَّمَرَٰتِ وَمَغْفِرَةٌۭ مِّن رَّبِّهِمْ ۖ كَمَنْ هُوَ خَـٰلِدٌۭ فِى ٱلنَّارِ وَسُقُوا۟ مَآءً حَمِيمًۭا فَقَطَّعَ أَمْعَآءَهُمْ ﴿١٥﴾

وێنەی ئەو بەھەشتەی کە (اللە تعالی) بەڵێنی بە دیندار وپارێزکاران وچاکەخوازان داوە - بە ئەنجام دانی ئەوەی داوای لێکردوون بە کردنی ودورکەوتنەوە لەوەی کەنەھی لێ کردوون - بەھەشتێکە کە چەندەھا ڕووباری تێدایە، کە ئاوەکەیان بەھیچ شێوەیەک بۆن وتامیان ناخۆش نەبووە وتێک نەچووە، وە ھەروەھا چەندین ڕووباری شیری تێدایە، کە تامەکەی نەگۆڕاوە، وە ھەروەھا چەندەھا ڕووباری شەرابی تێدایە، کە ئێجگار تامیان خۆشە بۆ ئەو کەسانەی دەیخۆنەوە، بەبێ ئەوەی سەرخۆشیان بکات، وە ھەروەھا چەندین ڕووباری ھەنگوینی ساف وپاڵفتەکراوی تێدایە، سەرەڕای ئەوانە ھەموو جۆرە میوەیەکیشیان بۆ ئامادەکراوە، زیاد لەوانەش دەکەونە بەر ڕەحمەت و لێخۆشبوونی (اللە تعالی)، کە ھیچ تۆڵەیەکیان لێ ناکاتەوە، جا ئایا ئەو کەسە بەختەوەرانەی کە لەناو ناز ونیعمەتی بەھەشتدان، وەک ئەو کەسانە وان کە لەناو ئاگری دۆزەخدا ھەتا ھەتایە دەمێننەوە وئاوی کوڵ بەکوڵیان دەرخوارد دەدرێت، کە ھێندە داخە ڕیخۆڵەیان دەپچڕێنێت

وَمِنْهُم مَّن يَسْتَمِعُ إِلَيْكَ حَتَّىٰٓ إِذَا خَرَجُوا۟ مِنْ عِندِكَ قَالُوا۟ لِلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْعِلْمَ مَاذَا قَالَ ءَانِفًا ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ طَبَعَ ٱللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ وَٱتَّبَعُوٓا۟ أَهْوَآءَهُمْ ﴿١٦﴾

ى - ئەی پێغەمبەر - (صلی اللە علیە وسلم) کۆمەڵێک لە دووڕووانی مەدینە دێن بۆ لا ت وگوێ لە قسە وڕێنماییەکانت دەگرن وبە دڵ وەری ناگرن، بە گاڵتە جاڕییەوە بەو کەسانە دەڵێن کە زانست وزانیارییان پێدراوە: ئایا ئەو قسانەی کە ئێستا کردنی چی بوون وچی وت؟! ئا ئەو جۆرە کەسانە (اللە تعالی) مۆری ناوە بەسەر دڵیانەوە، ھیچ خێر وچاکەیەکیان پێناگات، چونکە ھەر شوێنکەوتووی ھەوا وئارەزووی خۆیانن، وە ئەو ھەوا وئارەزووشیان کوێری کردوون ڕاستییەکان نابینن

وَٱلَّذِينَ ٱهْتَدَوْا۟ زَادَهُمْ هُدًۭى وَءَاتَىٰهُمْ تَقْوَىٰهُمْ ﴿١٧﴾

بەڵام ئەوانەی ڕێبازی ھیدایەت ودینداریی ڕاستییان وەرگرتووە وشوێنی پەیامەکەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) کەوتوون، (اللە تعالی) زیاتر ھیدایەتیان دەدات و ڕێنموییان دەکات بۆ ئەنجامدانى خێر وچاکە وبۆ خۆپاراستن لەو کردەوانەی کە ڕایان دەکێشێت بۆ دۆزەخ

فَهَلْ يَنظُرُونَ إِلَّا ٱلسَّاعَةَ أَن تَأْتِيَهُم بَغْتَةًۭ ۖ فَقَدْ جَآءَ أَشْرَاطُهَا ۚ فَأَنَّىٰ لَهُمْ إِذَا جَآءَتْهُمْ ذِكْرَىٰهُمْ ﴿١٨﴾

ئایا ئەو بێباوەڕانە چاوەڕێی چی دەکەن جگە لە بەرپا بوونی قیامەت، کە کتوپڕ یەخەیان پێ دەگرێت، خۆ ئەوەتا ھەندێک لە نیشانەکانی دەرکەوتوون (وەک ڕەوانەکردنی پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم- ولەتبوونی مانگ)، جا ئەو کاتە کە بەرپابوو بیرکردنەوە سوودی چییە؟!

فَٱعْلَمْ أَنَّهُۥ لَآ إِلَـٰهَ إِلَّا ٱللَّهُ وَٱسْتَغْفِرْ لِذَنۢبِكَ وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَٱلْمُؤْمِنَـٰتِ ۗ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ مُتَقَلَّبَكُمْ وَمَثْوَىٰكُمْ ﴿١٩﴾

ئەی پێغەمبەر - (صلی اللە علیە وسلم) چاک بزانە ودڵنیابە کە ھیچ پەرستراوێک نییە کە شایستەی پەرستن بێت بەڕاستی وهەق جگە لە (اللە تعالی)، ھەروەھا داوای لێخۆشبوون لە گوناھەکان ھەر لەو زاتە بکە بۆ خۆت وئیمانداران لە پیاوان وئافرەتان، ئەوەش بزانە کە (اللە تعالی) زانا وئاگادارە بەوەی کە لە ڕۆژدا ئەنجامی دەدەن، ھەروەھا دەزانێت کە لە شەودا لە کوێ دەحەوێنەوە وئارام دەگرن، وە ھیچ شتێکی لێ ون نابێت. لاپەڕە ٣ لە ٦ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَيَقُولُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَوْلَا نُزِّلَتْ سُورَةٌۭ ۖ فَإِذَآ أُنزِلَتْ سُورَةٌۭ مُّحْكَمَةٌۭ وَذُكِرَ فِيهَا ٱلْقِتَالُ ۙ رَأَيْتَ ٱلَّذِينَ فِى قُلُوبِهِم مَّرَضٌۭ يَنظُرُونَ إِلَيْكَ نَظَرَ ٱلْمَغْشِىِّ عَلَيْهِ مِنَ ٱلْمَوْتِ ۖ فَأَوْلَىٰ لَهُمْ ﴿٢٠﴾

ھەندێک لەوانەی کە باوەڕیان بە (اللە تعالی) ھێناوە - ئاواتە خوازبوون ودەیانوت خۆزگە سورەتێک (دەربارەی جەنگ دژی کافران) دەھاتە خوار - بەڵام کاتێک (اللە تعالی) سورەتێکی بەڕوونی نارد دەربارەی جەنگ، وە جەختی کردەوە لەسەری، دەبینیت ئەوانە دڵیان نەخۆشی دووڕوویی تێدایە، بەشێوەیەک تەماشات دەکەن وەکو تەماشاکردنی یەکێک کە لە ترسی مردندا بورابێتەوە، عەزاب وسزای (اللە تعالی ) بۆ ئەوان نزیکە بەھۆی ترس وکشانەوەیان لەبەرەکانی شەڕ بەرامبەر کافر وبێباوەڕان

طَاعَةٌۭ وَقَوْلٌۭ مَّعْرُوفٌۭ ۚ فَإِذَا عَزَمَ ٱلْأَمْرُ فَلَوْ صَدَقُوا۟ ٱللَّهَ لَكَانَ خَيْرًۭا لَّهُمْ ﴿٢١﴾

گەردنکەچ وفەرمانبەردار بوونایە وقسەی جوانیان بکردایە وخراپیان نەووتایە باشتر بوو بۆیان، کە غەزا بڕیار درا، ئەگەر لەگەڵ ئەو پەیمانەی کە دابوویان بە (اللە تعالی) ڕاست بوونایە، بێگومان چاکتر بوو بۆیان، لە دووڕویی وگوێڕایەڵی نەکردنی فەرمانەکانی (اللە تعالی)

فَهَلْ عَسَيْتُمْ إِن تَوَلَّيْتُمْ أَن تُفْسِدُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ وَتُقَطِّعُوٓا۟ أَرْحَامَكُمْ ﴿٢٢﴾

ئایا ئەگەر ئێوە پشت بکەن لە ئایینی (اللە تعالی) ویاخی ببن ولە فەرمانەکانی دەرچن، ئەگەر کاروباری وڵاتتان بکەوێتە ژێر دەست، جگە لە بڵاوکردنەوەی فەساد و خراپەکاری وپچڕاندنی پەیوەندی خزمایەتی لە نێوان خۆتاندا، چی ترتان لێ دەوەشێتەوە، ھەروەک لەسەردەمی نەزانی (جاھیلی) حاڵتان بەم شێوەیە بوو

أُو۟لَـٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ لَعَنَهُمُ ٱللَّهُ فَأَصَمَّهُمْ وَأَعْمَىٰٓ أَبْصَـٰرَهُمْ ﴿٢٣﴾

ئەوانەی کە بەو شێوەیەن کە باسکرا (فەساد وخراپەکاری وپچڕاندنی پەیوەندی خزمایەتی کاریانە)، (اللە تعالی) لە ڕەحمەت وسۆزی خۆی دووری خستوونەتەوە ولە ئاستی بیستنی قسەی هەقدا کەڕی کردوون ولە بینینی ڕێگای ڕاست کوێری کردوون

أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ ٱلْقُرْءَانَ أَمْ عَلَىٰ قُلُوبٍ أَقْفَالُهَآ ﴿٢٤﴾

ئایا ئەمانە (ئەوانەی کە پشتیان لە قورئان کردووە) بۆ بیر لە قورئان ناکەنەوە، لێی ورد نابنەوە؟! ئەگەر بیریان لێبکردایەتەوە ڕێنموییانی دەکرد بۆ کاری چاکە ودووری دەخستنەوە لەکاری خراپە، یان ئەوەیە کە دڵی ئەوانە قوفڵی لێدراوە، وە هیچ ئامۆژگاریەکی پێناگا وهیچ بیرهێنانەوەیەک سوودی بۆی نییە

إِنَّ ٱلَّذِينَ ٱرْتَدُّوا۟ عَلَىٰٓ أَدْبَـٰرِهِم مِّنۢ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمُ ٱلْهُدَى ۙ ٱلشَّيْطَـٰنُ سَوَّلَ لَهُمْ وَأَمْلَىٰ لَهُمْ ﴿٢٥﴾

لە ڕاستیدا ئەوانەی پاشگەز بوونەتەوە لە ڕێبازی ئیمان وھیدایەت، بۆ لای بێباوەڕی ودووڕوویی، دوای ئەوەی بە چاکی ئەو ڕێبازەیان بۆ ڕوون کرابوویەوه وئاشکرا بوو لایان وڕاستی پێغەمبەریان (صلی اللە علیە وسلم) بۆ دەرکەوتبوو، ئەوانە شەیتان بە فێڵ وتەڵەکە خەڵەتاندبوونی وڕێگای بێباوەڕیی ودووڕویی بۆ ڕازاندبوونەوە، بە ھیوای خۆشگوزەرانی وژیانێکی باش فریوی دابوون

ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُوا۟ لِلَّذِينَ كَرِهُوا۟ مَا نَزَّلَ ٱللَّهُ سَنُطِيعُكُمْ فِى بَعْضِ ٱلْأَمْرِ ۖ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ إِسْرَارَهُمْ ﴿٢٦﴾

ئەو گومڕاییەی کە تووشی بوون، بەھۆی ئەوەوە بوو کە بەنھێنی بە موشریک وبێباوەڕانیان - ئەوانەی پێیان ناخۆش بوو سروش (وەحی) لە لایەن (اللە تعالی) وە نێردرابوو بۆ پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) - پێیان دەوتن: لە ھەندێ کاردا بە گوێتان دەکەین، وەک خاوەخاوکردن لە جەنگدا، (اللە تعالی) شئاگای لەڕاز ونھێنیەکانیان ھەیە، وە ھیچ شتێکی لێ ون نابێت، وە ھەرشتێکی بوێت بۆ پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) ڕوونی دەکاتەوە

فَكَيْفَ إِذَا تَوَفَّتْهُمُ ٱلْمَلَـٰٓئِكَةُ يَضْرِبُونَ وُجُوهَهُمْ وَأَدْبَـٰرَهُمْ ﴿٢٧﴾

ئەی ئەبێت حاڵیان چۆن بێت کاتێک ئەو فریشتانەى سپێردراون بەدەرهێنانى ڕۆحیان لەلاشەیان بەتوڕەییەوە گیانیان دەکێشن وئەدەن بەسەر وچاو وڕوویان ولاقنگیاندا بە تێڵای ئاسنین. لاپەڕە ٤ لە ٦ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمُ ٱتَّبَعُوا۟ مَآ أَسْخَطَ ٱللَّهَ وَكَرِهُوا۟ رِضْوَٰنَهُۥ فَأَحْبَطَ أَعْمَـٰلَهُمْ ﴿٢٨﴾

ئا ئەم سزایەش بەھۆی ئەوەوەیە کە دووڕوەکان بەردەوام بەشوێن ئەو شتانە دەگەڕێن کە دەبێتە هۆی قین وخەشمی (اللە تعالی )، وەک کوفر ودووڕویی ودوژمنایەتی (اللە تعالی) وپێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) وە حەزیان لە بەدەست ھێنانی ڕەزامەندی (اللە تعالی ) نییە، لەو کارانەی ڕەزامەندی (اللە تعالی ) ی تێدایە، لەوانە باوەڕھێنان بە (اللە تعالی ) وشوێنکەوتنی پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) بۆیە (اللە تعالی) ھەموو کار وکردەوەکانی پوچەڵ کردنەوە وپوچەڵیشی دەکاتەوە

أَمْ حَسِبَ ٱلَّذِينَ فِى قُلُوبِهِم مَّرَضٌ أَن لَّن يُخْرِجَ ٱللَّهُ أَضْغَـٰنَهُمْ ﴿٢٩﴾

باشە ئەوانەی کەدڵیان نەخۆشی دووڕوویی ودژایەتی ئیسلامی تێدایە، وا دەزانن کە (اللە تعالی) بوغز وکینەی ناخ ودەروونیان ناخاتە ڕوو؟! ڕاستیەکانیان بەتاقیکردنەوە وناڕەحەتی دەخاتەڕوو، بۆئەوەی باوەڕداری ڕاست لە دووڕوو جیاببێتەوە ودەرکەوێت

وَلَوْ نَشَآءُ لَأَرَيْنَـٰكَهُمْ فَلَعَرَفْتَهُم بِسِيمَـٰهُمْ ۚ وَلَتَعْرِفَنَّهُمْ فِى لَحْنِ ٱلْقَوْلِ ۚ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ أَعْمَـٰلَكُمْ ﴿٣٠﴾

ئەی پێغەمبەر - (صلی اللە علیە وسلم) ئەگەر بمانویستایە ھەموو دووڕووەکانمان بۆت دەستنیشان دەکرد وھەر بەتەماشاکردنی ڕوخساریاندا دەتناسینەوە، لە ئێستا بەدواوە بەجۆری قسەکردنەکەیاندا دەیانناسیتەوە، (اللە تعالی) ئاگای لە کار وکردەوەی ھەمووتانە، ھیچ شتێکی لێ ون نابێت، بە گوێرەی کارەکانتان پاداشتی ھەمووتان دەداتەوە

وَلَنَبْلُوَنَّكُمْ حَتَّىٰ نَعْلَمَ ٱلْمُجَـٰهِدِينَ مِنكُمْ وَٱلصَّـٰبِرِينَ وَنَبْلُوَا۟ أَخْبَارَكُمْ ﴿٣١﴾

بێگومان - ئەی (باوەڕداران) - ئێمە بەجۆرەھا شێوە تاقیتان دەکەینەوە، وەک (جیھاد وشەڕکردن لە دژی کافر وبێباوەڕان)، تا لە جیھانی واقیعدا تێکۆشەر وخۆڕاگرانتان دەربکەوێت وئاشکرا ببێت، وە بۆئەوەی ڕاستگۆ ودرۆزن دەرکەوێت

إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَصَدُّوا۟ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ وَشَآقُّوا۟ ٱلرَّسُولَ مِنۢ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمُ ٱلْهُدَىٰ لَن يَضُرُّوا۟ ٱللَّهَ شَيْـًۭٔا وَسَيُحْبِطُ أَعْمَـٰلَهُمْ ﴿٣٢﴾

وسيح بط أعملهم بەڕاستی ئەو کەسانەی کەوا کافرن بە (اللە تعالی) وپێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) وڕێ لەخەڵک ئەگرن وناھێڵن ڕێگای (اللە تعالی) بگرنەبەر ودژایەتی پێغەمبەر وڕێبازەکەی دەکەن، پاش ئەوەی کە بۆیان دەرکەوتووە ڕێگای خواناسی وڕاستگۆیی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)، ئەوانە ھیچ زیانێک بە (اللە تعالی) ناگەیەنن، وە خۆیان ھیچیان دەست ناکەوێت وزەرەر دەکەن، وە (اللە تعالی) لە ئایندەیەکی نزیکدا ھەموو کار وکردەوە وھەوڵ وکۆششیان پوچەڵ دەکاتەوە

۞ يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَطِيعُوا۟ ٱللَّهَ وَأَطِيعُوا۟ ٱلرَّسُولَ وَلَا تُبْطِلُوٓا۟ أَعْمَـٰلَكُمْ ﴿٣٣﴾

ئەی ئەو کەسانەی ئیمان وباوەڕتان ھێناوە بە (اللە تعالی) وكار بە شەرعەكەی دەكەن، بەردەوام ھەوڵبدەن کە فەرمان بەرداری (اللە تعالی) وپێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) بن، بە جێبەجێ كردنی فەرمانەكانی ودوور كەوتنەوە لە قەدەغەكراوەكانی، نەکەن کار وکردەوە چاکەکانتان پوچەڵ بکەنەوە (بەکافر بوون وڕووپامایی و هتد)

إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَصَدُّوا۟ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ ثُمَّ مَاتُوا۟ وَهُمْ كُفَّارٌۭ فَلَن يَغْفِرَ ٱللَّهُ لَهُمْ ﴿٣٤﴾

بێگومان ئەوانەی کە ڕێبازی کوفر وبێ دینی دەگرنەبەر وکۆسپ ولەمبەر دەخەنە بەردەم بڵاو بوونەوەی ئاینی (اللە تعالی) وڕێگایان لەخەڵک گرتووە کە شوێنی ئەو دینە بکەون، پاشانیش بە کافری مردوون وپەشیمان نەبوونەتەوە، ئەوانە (اللە تعالی) نایان بەخشێت وتاوانەکانیان ناپۆشێت وبەڵکو سزایان دەدات بە ئاگری دۆزەخ ھەتاھەتایی تێیدا دەمێننەوە. لاپەڕە ٥ لە ٦ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

فَلَا تَهِنُوا۟ وَتَدْعُوٓا۟ إِلَى ٱلسَّلْمِ وَأَنتُمُ ٱلْأَعْلَوْنَ وَٱللَّهُ مَعَكُمْ وَلَن يَتِرَكُمْ أَعْمَـٰلَكُمْ ﴿٣٥﴾

ئەی باوەڕداران - ھەرگیز مەیەڵن سستی ولاوازی ڕووتان تێ بکات وداوای ئاشتەوایی پێش وەخت لە دوژمنان مەکەن، تا مەرجی خۆیان بەسەرتاندا نەسەپێنن، دڵنیاش بن کە ھەر ئێوە لە سەرئەنجامدا سەرکەوتن لە دونیادا وسەرفەرازی لە قیامەتدا بەدەست دەھێنن، (اللە تعالی) لەگەڵ ئێوەدایە ویاریدەدەرتانە وکار وکردەوە چاکەکانتان بەزایە نادات، بەڵکو بە گەورەیی خۆی پاداشتی باشتر وچاکترتان دەداتەوە

إِنَّمَا ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَا لَعِبٌۭ وَلَهْوٌۭ ۚ وَإِن تُؤْمِنُوا۟ وَتَتَّقُوا۟ يُؤْتِكُمْ أُجُورَكُمْ وَلَا يَسْـَٔلْكُمْ أَمْوَٰلَكُمْ ﴿٣٦﴾

ژیانی دونیا تەنھا ھەر گاڵتەبازی وفەرامۆشکارییە، مرۆڤی ژیر وعاقڵ خۆی سەرگەرم ناکات بەوانەوە ودواڕۆژی لەبیر بچێتەوە، ئێوە ئەگەر باوەڕداربن بە (اللە تعالی) و پێغەمبەرەکەی (صلی الله علیه وسلم) وداواکاریەکانی (اللە تعالی) جێبەجێ بکەن وخۆتان لەگوناه وتاوان بپارێزن، (اللە تعالی) پاداشتی چاکتان بەتەواوەتی دەداتەوە و ھیچی لێ کەم ناکات، وە ھەرگیز لەبەرامبەردا داوای بەخشینی ھەموو دارایی وسامانتان ناکات، بەڵکو ڕێژەیەکی کەمی دیاریکردوە بۆ بەخشین وزەکات وخێر و خێرات. إ نيسٔلكموها فيح فكم تبخلوا ويخرج أضغنكم

إِن يَسْـَٔلْكُمُوهَا فَيُحْفِكُمْ تَبْخَلُوا۟ وَيُخْرِجْ أَضْغَـٰنَكُمْ ﴿٣٧﴾

ئەگەر (اللە تعالی) داوای بەخشینی ھەموو ماڵ وسامانتان لێ بکات وئەرکێکی سەنگین بخاتە سەرتان، ئەوە ڕەزیل وبەرچاو تەنگ وبێزار دەبن وڕقتان ھەڵدەستێت و ھاوارتان لێ بەرز دەبێتەوە لەخەرجکردن لەپێناو خواى گەورە بەم شێوەیە، وە بە بەزەیی خۆی ئەم داوایەی لێنەکردون

هَـٰٓأَنتُمْ هَـٰٓؤُلَآءِ تُدْعَوْنَ لِتُنفِقُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ فَمِنكُم مَّن يَبْخَلُ ۖ وَمَن يَبْخَلْ فَإِنَّمَا يَبْخَلُ عَن نَّفْسِهِۦ ۚ وَٱللَّهُ ٱلْغَنِىُّ وَأَنتُمُ ٱلْفُقَرَآءُ ۚ وَإِن تَتَوَلَّوْا۟ يَسْتَبْدِلْ قَوْمًا غَيْرَكُمْ ثُمَّ لَا يَكُونُوٓا۟ أَمْثَـٰلَكُم ﴿٣٨﴾

ئەوەتا ئێوە داوای ڕێژەیەک بەخشینتان لێ دەکرێت لەپێناو (اللە تعالی) دا، داوای بەخشینی ھەموو ماڵ وسامانتان لێ ناکات، لەگەڵ ئەوەشدا ھەتانە ڕەزیل وبەرچاو تەنگە وئامادە نییە ھیچ ببەخشێت، ھەر کەس پیسکەیی بکا وھیچ لە ڕێی (اللە تعالی) خەرج نەکات، ئەوە پیسکەییەکەی بۆ خۆی دەگەڕێتەوە، بەوەی پاداشتی چاکەکانی لەدەست دەدات وبێبەش دەبێت لێی، چونکە (اللە تعالی) دەوڵەمەند وبێ نیازە وپێویستی بەخەرجکردنی ئێوە نییە، ئەوە ئێوەن کە ھەژار ونەدارن، جا ئەگەر ئێوە پشت بکەنە ئەم ئاین وبەرنامەیە وکافر ببن وخەمی نەخۆن، (اللە تعالی) ئاینی خۆی هەر سەردەخات، بەڵکو ئێوە وەلا دەنێت ولەناوتان دەبات و کەسانێکی تری خەمخۆر ودیندار دێنێتە مەیدانەوە کە بەھیچ شێوەیەک لە ئێوە نەچن ووەکو ئێوەش نەبن، بەڵکو گوێڕایەڵی فەرمانەکانی (اللە تعالی)ن. لاپەڕە ٦ لە ٦ moc.hgelp

فێربە · محمد — Muhammad

بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن

تەفسیر · 31 زمان