إِنَّا فَتَحْنَا لَكَ فَتْحًۭا مُّبِينًۭا ﴿١﴾
ئەی پێغەمبەر- (صلی اللە علیە وسلم) ئێمە بەڕاستی سەرکەوتنی ئاشکرامان پێبەخشیویت (مەبەست بە ڕێکكەوتنی حودەیبیەیە)
سەرەکی›تەفسیر›الفتح (48)
مەدەنی · 29 ئایەت
إِنَّا فَتَحْنَا لَكَ فَتْحًۭا مُّبِينًۭا ﴿١﴾
ئەی پێغەمبەر- (صلی اللە علیە وسلم) ئێمە بەڕاستی سەرکەوتنی ئاشکرامان پێبەخشیویت (مەبەست بە ڕێکكەوتنی حودەیبیەیە)
لِّيَغْفِرَ لَكَ ٱللَّهُ مَا تَقَدَّمَ مِن ذَنۢبِكَ وَمَا تَأَخَّرَ وَيُتِمَّ نِعْمَتَهُۥ عَلَيْكَ وَيَهْدِيَكَ صِرَٰطًۭا مُّسْتَقِيمًۭا ﴿٢﴾
تا بە ھۆیەوە (اللە تعالی) لە گوناھەكانی ڕابردوو وداھاتووت خۆشبێت وناز ونیعمەتی خۆی تەواو ئاشکرا بکات بۆت، بە سەرخستنی دینەکەی، وە ھیدایەتت بدات بۆ بەرنامە ونەخشەیەکی ڕاست ودروست، کە ھیچ لا ر ووێری وناڕێکییەکی تێدا نییە، ئەو ڕێگایەش دینی ئیسلامە
وَيَنصُرَكَ ٱللَّهُ نَصْرًا عَزِيزًا ﴿٣﴾
تا لەداھاتویەکی نزیکدا (اللە تعالی) بەسەر دوژمنانتدا سەرکەوتووت بکات،بە سەرکەوتنێکی پڕ لە شکۆداری وسام وھەیبەت، کە ھیچ جۆرە ترس وشکستێکی تێدا نەبێت
هُوَ ٱلَّذِىٓ أَنزَلَ ٱلسَّكِينَةَ فِى قُلُوبِ ٱلْمُؤْمِنِينَ لِيَزْدَادُوٓا۟ إِيمَـٰنًۭا مَّعَ إِيمَـٰنِهِمْ ۗ وَلِلَّهِ جُنُودُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًۭا ﴿٤﴾
ھەر ئەو زاتە (اللە تعالی) خۆی ئارامی وھێمنی دابەزاندووەتەە نێو دڵی ئیمانداران، بۆ ئەوەی ئیمانیان دامەزراوتر وپتەوتر بکات، چونکە (اللە تعالی) خاوەنی ھەموو سەرباز وھێزەکانە لە ئاسمانەکان وزەویدا، ئەمانەش بۆ پشتگیری ئەو بەندانەی کە خۆی دەیەوێت، (اللە تعالی) زانیارە ودەزانێت سوود وقازانج لە چیدایە بۆ بەندەکانی، وە داناو کاربەجێیە وبڕیار لەسەر ھەر شتێک بدات پڕە لە حیکمەت
لِّيُدْخِلَ ٱلْمُؤْمِنِينَ وَٱلْمُؤْمِنَـٰتِ جَنَّـٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَـٰرُ خَـٰلِدِينَ فِيهَا وَيُكَفِّرَ عَنْهُمْ سَيِّـَٔاتِهِمْ ۚ وَكَانَ ذَٰلِكَ عِندَ ٱللَّهِ فَوْزًا عَظِيمًۭا ﴿٥﴾
(اللە تعالی) دەیەوێت ئیمانداران لە پیاوان وئافرەتان لە قیامەتدا بخاتە باخ وباخاتی بەھەشتەوە، کەجۆگە وڕوبار بەژێر درەختەکان وبە بەردەم کۆشکەکانیدا تێدەپەڕێت، لەگەڵ ژیانی نەبڕاوەدا، ھەروەھا دەیەوێت چاوپۆشی بکات لە گوناھەکانیان، ھیچ تۆڵەیان لێ نەسێنێت، بێگومان ئەو بەڵێنەش لەلایەن (اللە تعالی) وە - بۆ ئەوەیە بتوانن بەھەشت بەدەست بھێنن وخۆیان بەدوور بگرن لە تاوان - بۆ ئیمانداران دەسکەوت وسەرفرازییەکی بێ سنورە دڵنیایان دەکات کە ئایندە ودوا ڕۆژ لەھەردوو جیھاندا ھەر بۆ ئەوانە
وَيُعَذِّبَ ٱلْمُنَـٰفِقِينَ وَٱلْمُنَـٰفِقَـٰتِ وَٱلْمُشْرِكِينَ وَٱلْمُشْرِكَـٰتِ ٱلظَّآنِّينَ بِٱللَّهِ ظَنَّ ٱلسَّوْءِ ۚ عَلَيْهِمْ دَآئِرَةُ ٱلسَّوْءِ ۖ وَغَضِبَ ٱللَّهُ عَلَيْهِمْ وَلَعَنَهُمْ وَأَعَدَّ لَهُمْ جَهَنَّمَ ۖ وَسَآءَتْ مَصِيرًۭا ﴿٦﴾
(اللە تعالی) ئازار وئەشکەنجەی دوو ڕووەکان وموشریکەکان لە پیاوان وئافرەتان بدات، ئەوانە کە ھەمیشە گومانی خراپ بە (اللە تعالی) دەبەن کە ناتوانێت دینەکەی سەربخات وناوی (اللە تعالی) بەرز ڕابگرێت، بێگومان سەرئەنجام نەھامەتی ونەگبەتی بەسەر خۆیاندا دەشکێتەوە، لە ڕاستیدا ئەوان (اللە تعالی) خەشمی لێ گرتوون وڕقی لێیانە - بە ھۆی کافربوونیان وگومانی خراپیان - ونەفرینی لێ کردوون ولە بەزەیی خۆی دەری کردوون، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا دۆزەخی بۆ ئامادە کردوون، کە سەرەنجامێکی زۆر سەخت وسامناک چاوەڕێیانە. لاپەڕە ١ لە ٥ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَلِلَّهِ جُنُودُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَزِيزًا حَكِيمًا ﴿٧﴾
دڵنیا بن کە ھەرچی ھێز وسەرباز ھەیە لە ئاسمانەکان وزەویدا ھی (اللە تعالی) یە، دەیانکات بەپشت وپەنای ھەر کەسێك کە خۆی بیەوێت، ھەمیشە وبەردەوام ئەو زاتە شكۆدار وباڵادەستە بە سەریاندا، وە داناو كاربەجێیە لە دروست کراو وخەمڵاندن وبەڕێوەبردنەکانیدا
إِنَّآ أَرْسَلْنَـٰكَ شَـٰهِدًۭا وَمُبَشِّرًۭا وَنَذِيرًۭا ﴿٨﴾
ئەی پێغەمبەر - (صلی اللە علیە وسلم) ئێمە تۆمان ڕەوانە کردووە تا شاهێد وموژدەدەر بیت بۆ سەرکەوتنی ئیمانداران لە دونیادا، وە بە نیعمەت وخۆشی بەھەشت لە ڕۆژی قیامەتدا، وە ترسێنەر وبێدارکەرەوە بیت بۆ کافرەکان کە ھەر لە دونیا زەلیلی وشکست بەشیانە، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا ئاگری سەختی دۆزەخ چاوەڕێیانە
لِّتُؤْمِنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَتُعَزِّرُوهُ وَتُوَقِّرُوهُ وَتُسَبِّحُوهُ بُكْرَةًۭ وَأَصِيلًا ﴿٩﴾
بەڵکو ئیمان بە (اللە تعالی) وبە پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) بھێنن بەھێزی بکەن وقەدر وحورمەتی بگرن، وە ھەروەھا تەسبیحات وستایشی (اللە تعالی) بە بەردەوامی بکەن، بە تایبەت لە بەرەبەیان ودەمەو ئێواراندا
إِنَّ ٱلَّذِينَ يُبَايِعُونَكَ إِنَّمَا يُبَايِعُونَ ٱللَّهَ يَدُ ٱللَّهِ فَوْقَ أَيْدِيهِمْ ۚ فَمَن نَّكَثَ فَإِنَّمَا يَنكُثُ عَلَىٰ نَفْسِهِۦ ۖ وَمَنْ أَوْفَىٰ بِمَا عَـٰهَدَ عَلَيْهُ ٱللَّهَ فَسَيُؤْتِيهِ أَجْرًا عَظِيمًۭا ﴿١٠﴾
لەڕاستیدا - ئەی پێغەمبەر - (صلی اللە علیە وسلم) ئەوانەی پەیمانی پابەندبوون وگوێڕایەڵی وخۆبەخت کردن بەتۆ دەدەن، لە دژی خەڵکی مەكکە ئەوە لەڕاستیدا پەیمان بە (اللە تعالی) دەدەن، چونکە ئەو داوای لێکردوون کە بجەنگێن دژی موشریکەکان، وە ھەر ئەویش پاداشتیان دەداتەوە، دەستی (اللە تعالی) لەسەرووی دەستی ئەوانەوەیە لەکاتی پەیماندانەکەدا، وە ئەو ئاگای لێیانە وھیچی لێ ون نابێت، جا ئەوەی ئەو پەیمانە بشکێنێت وپاشگەز بێتەوە لێی، ئەوە زەرەر وزیانی ئەو پاشگەز بوونەوە بۆ خۆی دەگەڕێتەوە، وە (اللە تعالی) ھیچ زەرەر ناکات، وە ئەوەش کە پەیمانەکە دەباتە سەر وپاشگەز نابێتەوە -لەسەرخستنی ئاینەکەی- لە ئایندەدا (اللە تعالی) پاداشتی بێ سنور وزۆر بە نرخی پێدەبەخشێت کە بەھەشتە
سَيَقُولُ لَكَ ٱلْمُخَلَّفُونَ مِنَ ٱلْأَعْرَابِ شَغَلَتْنَآ أَمْوَٰلُنَا وَأَهْلُونَا فَٱسْتَغْفِرْ لَنَا ۚ يَقُولُونَ بِأَلْسِنَتِهِم مَّا لَيْسَ فِى قُلُوبِهِمْ ۚ قُلْ فَمَن يَمْلِكُ لَكُم مِّنَ ٱللَّهِ شَيْـًٔا إِنْ أَرَادَ بِكُمْ ضَرًّا أَوْ أَرَادَ بِكُمْ نَفْعًۢا ۚ بَلْ كَانَ ٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرًۢا ﴿١١﴾
ه - ئەی پێغەمبەر - (صلی اللە علیە وسلم) ئەو ھۆز وتیرە عەرەبانەی کە بەجێمان ولەگەڵتدا نەھاتن کە چوویت بۆ مەککە بۆ بەجێھێنانی عومرە، ئەگەر لۆمەیان بکەیت، دەڵێن: ماڵات وکەسوکارمان گیری کردین ونەمانتوانی لەگەڵتدا سەفەر بکەین، وە دەڵێن: داوای لێخۆشبوونمان بۆ بکە، جا ئەوان بە دەم شتێک دەڵێن، بەڵام دڵیان ئەوەی تێدانیە کە داوا لەپێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) بکەن تا (اللە تعالی) لێیان خۆشبێت، چونکە تەوبەیان نەکردووە لە گوناھەکانیان، تۆش پێیان بڵێ: کێ دەتوانێت بەری دەسەڵاتی (اللە تعالی) بگرێت، ئەگەر بیەوێت زیانتان پێ بگەیەنێت، یان سوود وقازانجێکتان بۆ پێش بھێنێت، چونکە (اللە تعالی) تەواو ئاگادارە بە ھەموو کار و کردەوەکانتان - ھەرچەندە بیشارنەوە
بَلْ ظَنَنتُمْ أَن لَّن يَنقَلِبَ ٱلرَّسُولُ وَٱلْمُؤْمِنُونَ إِلَىٰٓ أَهْلِيهِمْ أَبَدًۭا وَزُيِّنَ ذَٰلِكَ فِى قُلُوبِكُمْ وَظَنَنتُمْ ظَنَّ ٱلسَّوْءِ وَكُنتُمْ قَوْمًۢا بُورًۭا ﴿١٢﴾
قوما بورا ئێوە لەبەر ئەوە نەبوو نەھاتن بۆ غەزا وبەشداریتان تیا نەکرد، کە بەماڵ ودارایی وژن ومناڵتانەوە خەریک بوون، لەبەر ئەوە بوو کە گومانتان وابوو ھەرگیز پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) وموسوڵمانان بە ساغی لەم غەزایەدا ناگەڕێنەوە بۆ ناو کەسوکاریان لە شاری مەدینە، ئەو گومانە شەیتان لەدڵتانا ڕازاندبوویەوە، ئەوە گومانێکی خراپ بوو بە (اللە تعالی) کە ناتوانێت دینەکەی سەربخات بەسەر دوژمنەکانیدا، ئێوە تاقمێکی فەوتاو وڕەنج بەخەسار بوون، بەھۆی ئەو گومانە خراپەتان بە (اللە تعالی) و دواکەوتنتان لە گەڵ پێغەمبەردا (صلی اللە علیە وسلم). لاپەڕە ٢ لە ٥ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَمَن لَّمْ يُؤْمِنۢ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ فَإِنَّآ أَعْتَدْنَا لِلْكَـٰفِرِينَ سَعِيرًۭا ﴿١٣﴾
ھەر کەسیش ئیمانی بە (اللە تعالی) وپێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) نەبێت ئەوە بێباوەڕە وئێمەش ئاگرێکی سوتێنەری ئازاردەرمان بۆ بێباوەڕان ئامادە کردووە
وَلِلَّهِ مُلْكُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ يَغْفِرُ لِمَن يَشَآءُ وَيُعَذِّبُ مَن يَشَآءُ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورًۭا رَّحِيمًۭا ﴿١٤﴾
ئاسمانەکان وزەوی تەنھا موڵکی (اللە تعالی) یە، (اللە تعالی) مەیلی لەبەخشینی ھەر کەسێ بێت ئەیبەخشێت وبە فەزڵی خۆی دەیخاتە بەھەشتەوە، وە مەیلی لە سزادانی ھەر کەسێک بێت بە دادوەری خۆی سزای دەدات، ھەمیشە (اللە تعالی) بەخشندە وبە ڕەحمە بۆ ئەو بەندانەی کە پەشیمان دەبنەوە لە تاوانەکانیان
سَيَقُولُ ٱلْمُخَلَّفُونَ إِذَا ٱنطَلَقْتُمْ إِلَىٰ مَغَانِمَ لِتَأْخُذُوهَا ذَرُونَا نَتَّبِعْكُمْ ۖ يُرِيدُونَ أَن يُبَدِّلُوا۟ كَلَـٰمَ ٱللَّهِ ۚ قُل لَّن تَتَّبِعُونَا كَذَٰلِكُمْ قَالَ ٱللَّهُ مِن قَبْلُ ۖ فَسَيَقُولُونَ بَلْ تَحْسُدُونَنَا ۚ بَلْ كَانُوا۟ لَا يَفْقَهُونَ إِلَّا قَلِيلًۭا ﴿١٥﴾
ئەی باوەڕداران - ھەر کاتێک ڕۆیشتن بۆ غەزایەک کە غەنیمەتی -دەستکەوتی جەنگی- تێدابێت - وەک غەزای خەیبەر - کە لەدوای ڕێکەوتنی حودەیبیە (اللە تعالی) پەیمانی پێدا بوون، ئەوانەی بۆ حودەیبیە نەھاتن وخۆیان کشاندەوە، پێتان دەڵێن: وازمان لێبێنن با لەگەڵتان بێین شتێکمان دەسبکەوێت، ئەوانە دەیانەوێت ئەوەی (اللە تعالی) بڕیاری لەسەر داوە بیگۆڕن، کە مەبەست لەو بڕیارەی (اللە تعالی) کە ئەو غەنیمەتەی کە لەغەزای خەیبەر دەست دەکەوێت ھەر بۆ ئەو کەسانە دەبێت کە لە حودەیبیەدا لەگەڵ پێغەمبەردا (صلی اللە علیە وسلم) بەشدار بوون، - ئەی پێغەمبەر - (صلی اللە علیە وسلم) تۆ بە ئەوانە بڵێ: نابێت ئێوە لەگەڵماندا بێن وبکەونە شوێنمان، ئەمە (اللە تعالی) بڕیاری داوە کە ئەو غەنیمەتەی کە لەغەزای خەیبەر دەست دەکەوێت تەنھا بۆ ئەو کەسانە دەبێت کە لەحودەیبیەدا لەگەڵ پێغەمبەردا (صلی اللە علیە وسلم) بەشدار بوون، لە وەڵامدا پێتان دەڵێن: ڕێگری کردنتان لێمان لەوەی بەشداربین فەرمانی (اللە تعالی) نییە، بەڵکو حەسوودیمان پێ دەبەن، نەخێر ئەوەی ئەوان وای دەبینن وانییە، بەڵکو ئەوان نە لە فەرمانی (اللە تعالی) تێدەگەن ونە لە قەدەغەکراوەکانی، تەنھا کەمێک نەبێت، بۆیە توشی تاوان وگوناه بوون
قُل لِّلْمُخَلَّفِينَ مِنَ ٱلْأَعْرَابِ سَتُدْعَوْنَ إِلَىٰ قَوْمٍ أُو۟لِى بَأْسٍۢ شَدِيدٍۢ تُقَـٰتِلُونَهُمْ أَوْ يُسْلِمُونَ ۖ فَإِن تُطِيعُوا۟ يُؤْتِكُمُ ٱللَّهُ أَجْرًا حَسَنًۭا ۖ وَإِن تَتَوَلَّوْا۟ كَمَا تَوَلَّيْتُم مِّن قَبْلُ يُعَذِّبْكُمْ عَذَابًا أَلِيمًۭا ﴿١٦﴾
ئەی پێغەمبەر - (صلی اللە علیە وسلم) بەو عەرەبە بیابان نشینانەی کە لەگەڵت نەھاتن بۆ مەککە بڵێ: لەداھاتوودا بانگ دەکرێن بۆ غەزا دژی قەوم ومیللەتێک کە ئازا وجەنگاوەر وتوندو تیژن، ئەو کات یا دەجەنگن لە دژیان، یان بەبێ جەنگ موسوڵمان دەبن، ئەوسا ئەگەر فەرمانبەردار وگوێڕایەڵ بن (اللە تعالی) پاداشتی چاکتان دەداتەوە کە بەھەشتە، بەڵام ئەگەر پشت ھەڵکەن لە فەرمانی (اللە تعالی) - کەچۆن پشتتان ھەڵکرد وخۆتان دزییەوە ونەڕۆشتن بۆ مەککە لەگەڵ پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ئەوە (اللە تعالی) سزایەکی بە ئێشتان بۆ پێش دەھێنێت
لَّيْسَ عَلَى ٱلْأَعْمَىٰ حَرَجٌۭ وَلَا عَلَى ٱلْأَعْرَجِ حَرَجٌۭ وَلَا عَلَى ٱلْمَرِيضِ حَرَجٌۭ ۗ وَمَن يُطِعِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ يُدْخِلْهُ جَنَّـٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَـٰرُ ۖ وَمَن يَتَوَلَّ يُعَذِّبْهُ عَذَابًا أَلِيمًۭا ﴿١٧﴾
ئەو کەسانەی کە کوێرن، یا شەلن، یا نەخۆشن، بەخشراون وگوناھبار نابن ئەگەر نەتوانن بەشداری لە جەنگان لەپێناو خواى گەورە، جا ئەوەی فەرمانبەرداری (اللە تعالی) وپێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) بکات، ئەوە دەیخاتە باخەکانی بەھەشتەوە کە جۆگە وڕووبار لە ژێر کۆشکەکان ودرەختەکانیدا تێدەپەڕێت، ئەوەشی سەرپێچی بکات وخۆی بدزێتەوە لە فەرمانەکانی، ئەوە (اللە تعالی) سزایەکی بەئێشی دەدات
۞ لَّقَدْ رَضِىَ ٱللَّهُ عَنِ ٱلْمُؤْمِنِينَ إِذْ يُبَايِعُونَكَ تَحْتَ ٱلشَّجَرَةِ فَعَلِمَ مَا فِى قُلُوبِهِمْ فَأَنزَلَ ٱلسَّكِينَةَ عَلَيْهِمْ وَأَثَـٰبَهُمْ فَتْحًۭا قَرِيبًۭا ﴿١٨﴾
فتحا قريبا بێگومان (اللە تعالی) لەو باوەڕدارانەی کە لەژێر درەختەکەدا پەیمانیان پێدایت - پەیمانی ڕەزامەندی (بیعة الرضوان)- لە (حودەیبیە) دا ڕازی بووە، (اللە تعالی) چاک دەزانێ چی لەو دڵ ودەروونە پیرۆزانەدا ھەیە لە ئیمان ودڵسۆزی وڕاستگۆیی ونیاز پاکی وخۆشەویستی (اللە تعالی) وپێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم)، لەپاداشتی ئەوەدا ئارامی وئاسودەیی دابەزاند بۆ نێو دڵیان وھەر لەدونیادا پاداشتی دانەوە بە ڕزگارکردن وفەتحی خەیبەر، لە قەرەبووی ئەوەی کە نەچوونە نێو شاری (مەککە). لاپەڕە ٣ لە ٥ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَمَغَانِمَ كَثِيرَةًۭ يَأْخُذُونَهَا ۗ وَكَانَ ٱللَّهُ عَزِيزًا حَكِيمًۭا ﴿١٩﴾
غەنیمەتێکی زۆرتان دەسگیر دەبێت لە فەتحی خەیبەردا، (اللە تعالی) شکۆدارە وخاوەن تواناییەکی زۆر وبەھێزە، کەس ناتوانێت بەرامبەری بوەستێت، ئەوەی بیەوێت دەیکات، وە لەھەموو خوڵقاندن وئەندازەگیری وفەرمان وکار وکردەوەکانیدا خاوەن مەبەست وحیکمەتە
وَعَدَكُمُ ٱللَّهُ مَغَانِمَ كَثِيرَةًۭ تَأْخُذُونَهَا فَعَجَّلَ لَكُمْ هَـٰذِهِۦ وَكَفَّ أَيْدِىَ ٱلنَّاسِ عَنكُمْ وَلِتَكُونَ ءَايَةًۭ لِّلْمُؤْمِنِينَ وَيَهْدِيَكُمْ صِرَٰطًۭا مُّسْتَقِيمًۭا ﴿٢٠﴾
ويهديكم صرطا م ستقيما - ئەی باوەڕداران - (اللە تعالی) بەڵێنتان پێدەدات بەدەستکەوتنی غەنیمەتێکی زۆر لەو غەزایانەدا کە دەچن بۆی، جارێك ئەم دەستکەوتانەی قەڵای خەیبەری بۆ پێشخستوون، ھەروەھا دەستی دوژمنەکانتانی -جولەکە- لێ گێڕانەوە، تا ئەم ڕێکەوتن وسەرکەوتن ودەسکەوتانە ببێتە بەڵگە ونیشانەیەکی تەواو بۆ ئیمانداران، کە (اللە تعالی) یارمەتیدەر وسەرخەرتانەە، ھەروەھا تا ڕێنمونیتان بکات بۆ ڕێگەی ڕاست ودروست، کە ھیچ خوار وخێچێکی تێدا نییە
وَأُخْرَىٰ لَمْ تَقْدِرُوا۟ عَلَيْهَا قَدْ أَحَاطَ ٱللَّهُ بِهَا ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرًۭا ﴿٢١﴾
ھەروەھا چەندین غەنیمەت وسەرکەوتنی تریشتان پێ دەبەخشێت کە خۆتان دەستتان پێی نەدەگەیشت لەم کاتەدا، (اللە تعالی) بەتوانا وزانایە بەسەر ھەموو شتێکدا، وە ھیچ شتێک لەژێر دەسەڵاتی (اللە تعالی) ون نابێت. ي
وَلَوْ قَـٰتَلَكُمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَوَلَّوُا۟ ٱلْأَدْبَـٰرَ ثُمَّ لَا يَجِدُونَ وَلِيًّۭا وَلَا نَصِيرًۭا ﴿٢٢﴾
ئەی باوەڕداران- ئەگەر کافر وبێباوەڕان بجەنگێن دژی ئێوە، لە جەنگەکەدا خۆیان پێنەدەگیراو ئەشکان وھەڵئەھاتن وپشتیان لێ ھەڵئەکرد، ئیتر پاش ئەوە کەسیان دەست نەئەکەوت سەرپەرشتیان بکات، وە کەسیان دەست نەئەکەوت یارمەتییان بدات لە جەنگەکەدا
سُنَّةَ ٱللَّهِ ٱلَّتِى قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلُ ۖ وَلَن تَجِدَ لِسُنَّةِ ٱللَّهِ تَبْدِيلًۭا ﴿٢٣﴾
سەرکەوتنی باوەڕداران وشکستی کافر وبێباوەڕان، ئەو یاسا وبڕیارە لەھەموو کات وشوێنێکدا جێبەجێ دەکرێت، ئەوە بڕیار ویاسای (اللە تعالی) یە کە پێش ئەم درۆزنانە لە نێوانی گەلانی تردا جێبەجێ کراوە، - ئەی پێغەمبەر - قەت نابینیت ھەرگیز گۆڕان بەسەر بەرنامە وبڕیار ویاسای (اللە تعالی) دا بێت
وَهُوَ ٱلَّذِى كَفَّ أَيْدِيَهُمْ عَنكُمْ وَأَيْدِيَكُمْ عَنْهُم بِبَطْنِ مَكَّةَ مِنۢ بَعْدِ أَنْ أَظْفَرَكُمْ عَلَيْهِمْ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرًا ﴿٢٤﴾
بص يرا ھەر ئەو زاتەش بوو کە نەیھێشت بێباوەڕان دەستیان بگاتە ئێوە (لە حودەیبیەدا ھەشتا لە پیاوەکانیان ھاتن بۆ ئەوەی زەرەر وزیانێکتان پێ بگەیەنن ) وە دەستی ئێوەشی گرتەوە دژ بەوان، نەتان کوشتن وئازارتان نەدان، بەڵکو ئازادتان کردن لە کاتێکدا ئەتانتوانی بیانگرن ودیلیان بکەن، بێگومان (اللە تعالی) بەھەموو کار وکردەوەکانتان بینایە، وە ھیچ کار وکردەوەیەکتان لەلای ئەو ون نابێت
هُمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَصَدُّوكُمْ عَنِ ٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ وَٱلْهَدْىَ مَعْكُوفًا أَن يَبْلُغَ مَحِلَّهُۥ ۚ وَلَوْلَا رِجَالٌۭ مُّؤْمِنُونَ وَنِسَآءٌۭ مُّؤْمِنَـٰتٌۭ لَّمْ تَعْلَمُوهُمْ أَن تَطَـُٔوهُمْ فَتُصِيبَكُم مِّنْهُم مَّعَرَّةٌۢ بِغَيْرِ عِلْمٍۢ ۖ لِّيُدْخِلَ ٱللَّهُ فِى رَحْمَتِهِۦ مَن يَشَآءُ ۚ لَوْ تَزَيَّلُوا۟ لَعَذَّبْنَا ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِنْهُمْ عَذَابًا أَلِيمًا ﴿٢٥﴾
ئەوانە کافر وبێباوەڕ بوون بە (اللە تعالی) وپێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم)، کە ڕێگرییان لێ کردن ونەیانھێشت بچن بۆ کەعبەی پیرۆز - مسجد الحرام - وە نەیانھێشت قوربانیەکانتان لە جێگای خۆیدا ئەنجام بدەن، خۆ ئەگەر پیاوانێکی ئیماندار وئافرەتانێکی ئیماندار نەبوونایە لە مەککەدا، ئێوە نەتان دەناسین لەشەڕەکەدا و لەوانە بوو بیانکوژن، یا زیانیان پێ بگەیشتایە بێ ئەوەی پێیان بزانن، ھەروەھا ئەگەر لەبەر ئەوە نەبوایە کە ھەندێک لەو بێباوەڕ وبتپەرستانە ئیمان دێنن و(اللە تعالی) دەیانخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی - لەفەتحی مەکكەدا-، جا ئەگەر ئەمانە وئەو پیاو وئافرەتە ئیماندارانەی کە باسیان کرا، لە بێباوەڕان جیاببونایەتەوە، ئەوە مۆڵەتمان پێدەدان لاپەڕە ٤ لە ٥ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر کە ھێرش بەرنە سەر شاری مەککە ولەگەڵ بێباوەڕاندا بجەنگن وبەوەش سزایەکی پڕ ئێش وئازاری کافر وبێباوەڕانمان دەدا
إِذْ جَعَلَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ فِى قُلُوبِهِمُ ٱلْحَمِيَّةَ حَمِيَّةَ ٱلْجَـٰهِلِيَّةِ فَأَنزَلَ ٱللَّهُ سَكِينَتَهُۥ عَلَىٰ رَسُولِهِۦ وَعَلَى ٱلْمُؤْمِنِينَ وَأَلْزَمَهُمْ كَلِمَةَ ٱلتَّقْوَىٰ وَكَانُوٓا۟ أَحَقَّ بِهَا وَأَهْلَهَا ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمًۭا ﴿٢٦﴾
ى ه ئەوانەی کافر وبێباوەڕن بە (اللە تعالی) وپێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) دەمارگیری وتوندڕەوییان خستۆتە ناو دڵ ودەروونی خۆیانەوە، کە دەمارگیرییەکی نەفامانەیە،کە ناھێڵێ ئادەمیزاد مل بۆ ڕاستی کەچ بکات، بەڵکو پەیوەستە بە ھەوا وئارەزووەوە، ڕێگریان کرد لەوەی کە پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) وھاوەڵەکانی بچنە ناو شاری مەکكە لە ساڵی حودەیبیەدا، لەترسا وایان دەزانی کە بەو شێوەیە سەرکەوتوون بەسەریدا، بەڵام (اللە تعالی) ئارامی وئاسودەیی داباراندە سەر دڵ و دەروونی پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) وئیمانداران، وە دڵخۆش بوون بە ڕێکەوتنەکە -حودەیبیە - وە دەرەنجامەکانی وتوڕەیی خۆیان خواردەوە وئارامیان گرت بەرامبەر کردەوەکانی موشریکەکان، (اللە تعالی) گفتی لە ئیمانداران وەرگرت کە پابەندی وشەی ھەق بن کە (لا إلە إلا اللە) یە، وە ئەوەی ئەو وشەیە داوای دەکات، لەڕاستیدا ئەمان شایەنی ئەوە وخاوەنی ئەوە بوون، (اللە تعالی) ئاگادارە کە چ خێر وچاکەیەک لەدڵیاندا دەگوزەرێت، وە (اللە تعالی) ئاگای لەھەموو شتێك ھەیە و بەھەموو شتێک ئەزانێت، وە ھیچ شتێکی لێ ون نابێت
لَّقَدْ صَدَقَ ٱللَّهُ رَسُولَهُ ٱلرُّءْيَا بِٱلْحَقِّ ۖ لَتَدْخُلُنَّ ٱلْمَسْجِدَ ٱلْحَرَامَ إِن شَآءَ ٱللَّهُ ءَامِنِينَ مُحَلِّقِينَ رُءُوسَكُمْ وَمُقَصِّرِينَ لَا تَخَافُونَ ۖ فَعَلِمَ مَا لَمْ تَعْلَمُوا۟ فَجَعَلَ مِن دُونِ ذَٰلِكَ فَتْحًۭا قَرِيبًا ﴿٢٧﴾
بێگومان (اللە تعالی) خەوبینینی پێغەمبەرەکەی (صلى اللە علیە وسلم) بەڕاست گێڕا، لەو خەوە ڕاستەدا کە دیبووی وبەگوێرەی ئەو خەونە ئێوە بە ئیزنی (اللە تعالی) بێ ترس ئەڕۆنە ناو - مسجد الحرام - وە ھەندێکتان سەرتان ئەتاشن وھەندێکیشتان مووی سەرتان کورت ئەکەنەوە ولە کەس ناترسن، (اللە تعالی) شتێک ئەزانێت لەبەرژەوەندیتان کە ئێوە نەتانئەزانی، بۆیە چوونە مەککە وھاتنەدی خەونەکەی دواخست بۆ ساڵێکی تر، (ئەوەی کە ئێستا جێبەجێ کرا ڕێکەوتنی حودەیبیەیە)، لە پاشان پەروەردگار مژدەیەکی تریان ئەداتێ ودەفەرمووێت: لە دوای - فەتحی مەککە - فەتحێکی تری بەدواوەیە، بەدەستی ئەو ئیماندارانەی کە بەشداری ڕێکەوتنی حودەیبیەیان کرد، کە مەبەستی فەتحی خەیبەرە
هُوَ ٱلَّذِىٓ أَرْسَلَ رَسُولَهُۥ بِٱلْهُدَىٰ وَدِينِ ٱلْحَقِّ لِيُظْهِرَهُۥ عَلَى ٱلدِّينِ كُلِّهِۦ ۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ شَهِيدًۭا ﴿٢٨﴾
(اللە تعالی) ئەو زاتەیە که پێغەمبەرەکەی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) ڕەوانە کردووە لەگەڵ ئاینی ڕاست وڕەوان کە ئاینی ئیسلامە، ھەتا سەری بخات بەسەر ھەموو ئەو ئاینانەی کە پێچەوانەی ئیسلامن، (اللە تعالی) خۆی شاهێدی لەسەر ڕاستی ئەو ئاینە داوە، وە ھەر ئەویش بەسە بۆ شاهێدی دان ویارمەتیدان وسەرخستنی ئەو ئاینە
مُّحَمَّدٌۭ رَّسُولُ ٱللَّهِ ۚ وَٱلَّذِينَ مَعَهُۥٓ أَشِدَّآءُ عَلَى ٱلْكُفَّارِ رُحَمَآءُ بَيْنَهُمْ ۖ تَرَىٰهُمْ رُكَّعًۭا سُجَّدًۭا يَبْتَغُونَ فَضْلًۭا مِّنَ ٱللَّهِ وَرِضْوَٰنًۭا ۖ سِيمَاهُمْ فِى وُجُوهِهِم مِّنْ أَثَرِ ٱلسُّجُودِ ۚ ذَٰلِكَ مَثَلُهُمْ فِى ٱلتَّوْرَىٰةِ ۚ وَمَثَلُهُمْ فِى ٱلْإِنجِيلِ كَزَرْعٍ أَخْرَجَ شَطْـَٔهُۥ فَـَٔازَرَهُۥ فَٱسْتَغْلَظَ فَٱسْتَوَىٰ عَلَىٰ سُوقِهِۦ يُعْجِبُ ٱلزُّرَّاعَ لِيَغِيظَ بِهِمُ ٱلْكُفَّارَ ۗ وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ مِنْهُم مَّغْفِرَةًۭ وَأَجْرًا عَظِيمًۢا ﴿٢٩﴾
ى ى ى موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) پێغەمبەری (اللە تعالی) یە، وە ئەوانەش کە شوێنی کەوتن، توند وتیژن لەبەرانبەر بێباوەڕانی شەڕکەردا، وە لەنێو خۆشیاندا بە بەزەیی و بەسۆز ومیھرەبانن، لەکاتی کڕنووش وسوژدەدا دەیانبینیت، کە داوای ڕەحمەت ولێخۆشبوون وڕەزامەندی (اللە تعالی) دەکەن، نیشانەی دڵپەروەریی وپەیوەست بوونی دڵیان بە (اللە تعالی) وە، بەھۆی سوژدە بردنەوە، لە ڕوخساریاندا دیارە، نمونەی ئەو ڕەوشتانەیان لە (تەورات) دا کە نێردراوە بۆ (موسا) (سەلامی خوای لێ بێت)، وە لە (ئینجیل) دا کە نێردراوە بۆ (عیسا ) (سەلامی خوای لێ بێت) بە شێوەی درەختێکە کە لقی زۆری لە ڕەگەوە لێ ڕوابێت وقەدەکەی ئەستوور بوو بێت و لەگەڵ لقەکانیدا یەکتریان تۆکمە وبەھێز کردبێت، بەشێوەیەک کە ببێتە مایەی سەرسام بوونی ئەو کەسانەی کە ناشتوویانە، ھەروەھا ببێتە مایەی بوغز وکینە وخەفەت بۆ کافران وبێباوەڕان، بەهۆی ئەو ھێز وبەیەکەوە بوون وتۆکمەییەی کە ھەیانە، (اللە تعالی) گفتی داوە بەوانەی ئیمانیان ھێناوە بە (اللە تعالی) وکردەوەی چاکیان کردووە لە ھاوەڵانی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) کە لە گوناھەکانیان خۆش ببێت وپاداشتێکی گەورەیان بداتەوە کە بریتییە لە (بەھەشت). لاپەڕە ٥ لە ٥ moc.hgelp
بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن