تَبَارَكَ ٱلَّذِى نَزَّلَ ٱلْفُرْقَانَ عَلَىٰ عَبْدِهِۦ لِيَكُونَ لِلْعَـٰلَمِينَ نَذِيرًا ﴿١﴾
گەورە وپیرۆز وبەپیت وبەرەکەتە ئەو زاتەی قورئانی - کە جیاکەرەوەی ھەق وڕاستییە لە باتڵ وناڕاستی - دابەزاندە سەر بەندە وپێغەمبەرەکەی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم)، تاوەکو ئاگادارکەرەوە بێت بۆ ھەموو جیھان بە مرۆڤ وجنۆکەوە، وە بیانترسێنێت لە سزای سەختی اللە تەعالا
ٱلَّذِى لَهُۥ مُلْكُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَلَمْ يَتَّخِذْ وَلَدًۭا وَلَمْ يَكُن لَّهُۥ شَرِيكٌۭ فِى ٱلْمُلْكِ وَخَلَقَ كُلَّ شَىْءٍۢ فَقَدَّرَهُۥ تَقْدِيرًۭا ﴿٢﴾
تقديرا ئەو زاتەی کە ئاسمانەکان وزەوی تەنھا موڵکی ئەون وئەو خاوەنیانە، وە ھیچ مناڵێکی بۆ خۆی بڕیار نەداوە، وە ھیچ کەسێکیش ھاوەڵ وشەریکی ئەو نییە لە موڵک و فەرمانڕەواییدا، وە ھەموو شتێکی بەدیھێناوە، وە ئەندازەگیری تەواوی کردووە بۆ بەدیھێنراوەکانی بە گوێرەی عیلم وزانست وحیکمەت ودانایی خۆی، ھەموو شتێکی بەو جۆرە بەدیھێناوە وڕێکخستووە لەگەڵیدا دەگونجێت. ر
وَٱتَّخَذُوا۟ مِن دُونِهِۦٓ ءَالِهَةًۭ لَّا يَخْلُقُونَ شَيْـًۭٔا وَهُمْ يُخْلَقُونَ وَلَا يَمْلِكُونَ لِأَنفُسِهِمْ ضَرًّۭا وَلَا نَفْعًۭا وَلَا يَمْلِكُونَ مَوْتًۭا وَلَا حَيَوٰةًۭ وَلَا نُشُورًۭا ﴿٣﴾
ولا حيوة ولا نشورا بتپەرست وموشریکەکان چەند پەرستراوێکیان جگە لە اللە بۆ خۆیان بڕیاردا کەھیچ شتێکی بچوک یان گەورە بەدی ناھێنن، بەڵکو ئەو بتانە خۆیشیان بەدیھاتوون، بێگومان ئەوانیش اللە تەعالا لەنەبوونەوە بەدیھێناون، ھەروەھا مردن وژیان وزیندووبوونەوەی خۆشیان بەدەست نییە، وە ناتوانن مردووی ناو گۆڕەکانیش زیندوو بکەنەوە
وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ إِنْ هَـٰذَآ إِلَّآ إِفْكٌ ٱفْتَرَىٰهُ وَأَعَانَهُۥ عَلَيْهِ قَوْمٌ ءَاخَرُونَ ۖ فَقَدْ جَآءُو ظُلْمًۭا وَزُورًۭا ﴿٤﴾
ئەوانەی بێباوەڕ بوون بە اللە تەعالا وپێغەمبەرەکەی، وتیان: ئەم قورئانە ھیچ نییە جگە لەوەی موحەممەد خۆی ھەڵی بەستووە وبەدرۆ ودەلەسە داویەتیە پاڵ اللە، وە ھەندێ خەڵکی تریش یارمەتیان داوە لەمەدا، (مەبەست پێی جولەکە وگاورەکانە)، بێگومان ئەو بێباوەڕانە ستەم وبوھتان وقسەیەکی ناڕەوایان کردووە، چونکە قورئانی پیرۆز قسە وگوفتاری اللە یە، نە مرۆڤ ونە جنۆکە ناتوانن ھاوشێوەی قورئان بھێنن
وَقَالُوٓا۟ أَسَـٰطِيرُ ٱلْأَوَّلِينَ ٱكْتَتَبَهَا فَهِىَ تُمْلَىٰ عَلَيْهِ بُكْرَةًۭ وَأَصِيلًۭا ﴿٥﴾
ئەوانەی باوەڕیان بە قورئان نەبوو، دەیانووت: قورئان وتەی پڕوپوچ وداستانی ئوممەتانی پێشووترە موحەممەد لەوانی وەرگرتووە وداوای کردووە بۆی بنووسنەوە، یان ھەر خۆی نوسیویەتیەوە، کە بە بەیانیان وئێواراندا بەسەریدا دەخوێنرێتەوە
قُلْ أَنزَلَهُ ٱلَّذِى يَعْلَمُ ٱلسِّرَّ فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ غَفُورًۭا رَّحِيمًۭا ﴿٦﴾
ئەی پێغەمبەر - تۆیش بەوانە بڵێ کە قورئان بەدرۆ دەزانن وباوەڕیان پێی نییە: ئەو زاتەی کە (اللە) یە زانا وئاگاداری ھەموو شتێکە لە ئاسمانەکان وزەوی ئەو قورئانی دابەزاندووە، ئەو قورئانە درۆ وھەڵبەستراوی ھیچ کەسێک نییە وەک ئێوە وای دەزانن، پاشان وەک ھاندانێک بۆ تەوبە کردن وگەڕانەوەیان پێی فەرموون: بێگومان اللە تەعالا ھەر کەسێک لە بەندەکانی تەوبە بکات وبگەڕێتەوە بۆ لای لێی خۆش دەبێت، وە زۆریش میھرەبانە بەرامبەریان
وَقَالُوا۟ مَالِ هَـٰذَا ٱلرَّسُولِ يَأْكُلُ ٱلطَّعَامَ وَيَمْشِى فِى ٱلْأَسْوَاقِ ۙ لَوْلَآ أُنزِلَ إِلَيْهِ مَلَكٌۭ فَيَكُونَ مَعَهُۥ نَذِيرًا ﴿٧﴾
دیسان ئەو بتپەرست وموشریکانەی پێغەمبەریان بەدرۆ دەزانی وباوەڕیان پێی نەبوو، وتیان: ئەمە چۆن پێغەمبەرێکە وا خۆی بە پێغەمبەر دەزانێت کەچی وەک ھەموو خەڵکی تر خواردن دەخوات، وە بۆ پەیدا کردنی بژێوی خۆی بە بازاڕدا ھاتوچۆ دەکات، پێغەمبەر چۆن دەەبێت وابێ؟! بۆچی اللە فریشتەیەکی لەگەڵدا نەناردە خوارەوە تاوەکو ھاوڕێیەتی بکات ویارمەتی بدات ولەگەڵیدا خەڵکی ئاگادار بکاتەوە وبیانترسێت وشاھیدی بۆ بدات وبڵێ: ئەم موحەممەدە پێغەمبەر ونێرراوی اللە یە. لاپەڕە ١ لە ١٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
أَوْ يُلْقَىٰٓ إِلَيْهِ كَنزٌ أَوْ تَكُونُ لَهُۥ جَنَّةٌۭ يَأْكُلُ مِنْهَا ۚ وَقَالَ ٱلظَّـٰلِمُونَ إِن تَتَّبِعُونَ إِلَّا رَجُلًۭا مَّسْحُورًا ﴿٨﴾
یان ئەگەر ڕاست دەکات پێغەمبەرە، دەبوو گەنجینە وخەزێنەیەکی لە ئاسمانەوە بۆ دابەزایە، یان باخ وبێستانێکی ھەبوایە لە بەروبومەکەی بخواردایە، ئیتر ئەو کاتە پێویستی بەوە نەدەبوو کە لە بازاڕدا بە شوێن ڕزق وڕۆزیدا بگەڕێت، وە ئەم ستەمکارانە بە باوەڕدارانیان دەووت: ئێوە تەنھا شوێن پێغەمبەرێک نەکەوتوون، بەڵکو شوێن پیاوێکی جادوولێکراو کەوتوون، جادوو زاڵ بووە بەسەر عەقڵ وژیریدا
ٱنظُرْ كَيْفَ ضَرَبُوا۟ لَكَ ٱلْأَمْثَـٰلَ فَضَلُّوا۟ فَلَا يَسْتَطِيعُونَ سَبِيلًۭا ﴿٩﴾
ئەی پێغەمبەر - تەماشا بکە، (بۆ ئەوەی سەری سووڕ بمێنێت پێیان) چۆن بەھەندێک وەسفی ناھەق وباتڵ وەسفت دەکەن، وە دەڵێن: موحەممەد جادووگەرە، یان جادووی لێکراوە، یان شێتە، بەھۆی ئەو قسە وقسەڵۆکانەوە گومڕابوون ولە ھەق وڕاستی لایاندا، ئیتر ناتوانن ڕێگای ھەق وڕاستی بدۆزنەوە وشوێنی بکەون، وە لەوە زیاتر ناتوانن ھیچ ڕێگایەکی تر ببیننەوە تانە وتەشەری پێ بدەن لەڕاستگۆیی وئەمانەت پارێزی تۆ
تَبَارَكَ ٱلَّذِىٓ إِن شَآءَ جَعَلَ لَكَ خَيْرًۭا مِّن ذَٰلِكَ جَنَّـٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَـٰرُ وَيَجْعَل لَّكَ قُصُورًۢا ﴿١٠﴾
گەورەو بەرز وپیرۆز وبەبەرەکەتە ئەو زاتەی ئەگەر بیەوێت لە دونیادا باشترت پێ ئەدات لەوەی ئەوان بۆیان پێشنیار کردوویت، بەوەی لە دونیا باخ وبێستانت پێ بدات کە ڕووبارەکان بە ژێر کۆشک وتەلار ودرەختەکانیدا بڕۆن ولەبەرو بوومەکەیان بخۆیت، وە لەگەڵ ئەوەدا چەند کۆشکێکیشت پێ بدات بە ئاسوودەیی تێیدا نیشتەجێ بیت
بَلْ كَذَّبُوا۟ بِٱلسَّاعَةِ ۖ وَأَعْتَدْنَا لِمَن كَذَّبَ بِٱلسَّاعَةِ سَعِيرًا ﴿١١﴾
ڕاست ناکەن ووانییە، ئەوەی وتیان ولێیانەوە دەرچوو بۆ ئەوە نەبوو کە بە شوێن ھەق وڕاستی وبەڵگە وبورھاندا بگەڕێن، بەڵکو تەنھا بۆ ئەوەیە ئەوان باوەڕیان بە ڕۆژی قیامەت نییە، وە ھەر کەسێکیش باوەڕی بە ڕۆژی قیامەت نەبێت وبەدرۆی بزانێت ئەوە ئاگرێکی گەورەی ھەڵگیرساومان بۆ ئامادە کردووە. إذا رأتهم من م كانبعيد سمعوا لها تغيظا وزفيرا
إِذَا رَأَتْهُم مِّن مَّكَانٍۭ بَعِيدٍۢ سَمِعُوا۟ لَهَا تَغَيُّظًۭا وَزَفِيرًۭا ﴿١٢﴾
کاتێک ئاگری دۆزەخ بێباوەڕان لە جێگایەکی دوورە دەبینێت کە ھەموویان پەلکێش دەکرێن بۆی، وە نرکە وناڵەی گڕ وبڵێسەی دەبیستن کە دەنگێکی زۆر بێزارکەرە، چونکە ئەو ئاگرە لەو ڕۆژەدا زۆر توڕەیە لێیان
وَإِذَآ أُلْقُوا۟ مِنْهَا مَكَانًۭا ضَيِّقًۭا مُّقَرَّنِينَ دَعَوْا۟ هُنَالِكَ ثُبُورًۭا ﴿١٣﴾
وە کاتێکیش ئەو بێباوەڕانە فڕێ دەدرێنە ناو جێگایەکی تەسک وتروسکی ئاگری دۆزەخەوە، کۆت وزنجیر دەکرێتە پێ وگەردنیانەوە، ئا لەو کاتەدا نزا ودوعای تیاچوون لەخۆیان دەکەن، بە ئومێدی ئەوەی لەو ناڕەحەتییە ڕزگاریان ببێت
لَّا تَدْعُوا۟ ٱلْيَوْمَ ثُبُورًۭا وَٰحِدًۭا وَٱدْعُوا۟ ثُبُورًۭا كَثِيرًۭا ﴿١٤﴾
ئەی بێباوەڕینە - ئەمڕۆ نزا ودوعای تیاچوونێک لەخۆتان مەکەن، بەڵکو نزا ودوعای مردن وتیاچوونی زۆر لە خۆتان بکەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا وەڵامتان نادرێتەوە و گوێتان لێ ناگیررێت، بەڵکو بەھەمیشەیی لەناو سزای بە ئێش وبە ئازاردا دەمێننەوە
قُلْ أَذَٰلِكَ خَيْرٌ أَمْ جَنَّةُ ٱلْخُلْدِ ٱلَّتِى وُعِدَ ٱلْمُتَّقُونَ ۚ كَانَتْ لَهُمْ جَزَآءًۭ وَمَصِيرًۭا ﴿١٥﴾
ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: ئایا ئەو سزا سەختەی بۆتان باسکرا باشترە وچاکترە یان بەھەشتی ھەتاھەتایی کە ناز ونیعمەتەکانی ھەمیشەیی وبەردەوامن وھەرگیز نابڕێنەوە؟ ئەو بەھەشتەی اللە تەعالا بەڵێنی پێی داوە پاداشتی بەندە خواناس وباوەڕدارەکان وسەرەنجامی ئەوان بێت لە ڕۆژی قیامەتدا. لاپەڕە ٢ لە ١٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
لَّهُمْ فِيهَا مَا يَشَآءُونَ خَـٰلِدِينَ ۚ كَانَ عَلَىٰ رَبِّكَ وَعْدًۭا مَّسْـُٔولًۭا ﴿١٦﴾
لەو بەھەشتەدا ھەرچیەک لەناز ونیعمەت بیانەوێت تێیدا ھەیە وبۆیان ئامادەیە، وە بەھەتا ھەتایی ونەمریش تێیدا دەمێننەوە، ئەمەش لەسەر اللە تەعالا بەڵێنە، بەندە خواناسەکانی داوای دەکەن لە پەروەردگاریان، گومانی تێدا نییە بەڵێنی پەروەردگاریش دێتەدی، وە ھەرگیز بەڵێنی خۆی ناشکێنێت
وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ وَمَا يَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ فَيَقُولُ ءَأَنتُمْ أَضْلَلْتُمْ عِبَادِى هَـٰٓؤُلَآءِ أَمْ هُمْ ضَلُّوا۟ ٱلسَّبِيلَ ﴿١٧﴾
لە ڕۆژی قیامەتدا اللە تەعالا ئەو بتپەرست وبێباوەرانە کۆدەکاتەوە لەگەڵ ئەو پەرستراوانەیش جگە لە اللە دەیانپەرستن، ئەمجا اللە تەعالا بۆ ئەوەی سەرزەنشتی ئەو کەسانە بکات ئەو شتانەیان دەپەرست، بەو پەرستراوانەی (وەک پیاوچاکان وپێغەمبەران وفریشتەکان) دەڵێت: ئایا ئێوە: بەندەکانی منتان گومڕا کرد وداواتان لێکردن کە ئێوە بپەرستن، یان ئەوانە خۆیان ڕێگای ڕاستیان ون کرد وگومڕا بوون؟!
قَالُوا۟ سُبْحَـٰنَكَ مَا كَانَ يَنۢبَغِى لَنَآ أَن نَّتَّخِذَ مِن دُونِكَ مِنْ أَوْلِيَآءَ وَلَـٰكِن مَّتَّعْتَهُمْ وَءَابَآءَهُمْ حَتَّىٰ نَسُوا۟ ٱلذِّكْرَ وَكَانُوا۟ قَوْمًۢا بُورًۭا ﴿١٨﴾
وكانوا قوما بورا ئەو پەرستراوانەیش دێنە قسە ودەڵێن: پاکوبێگەردی بۆ پەروەردگارمان کە شەریک وھاوەڵی ھەبێت، ھەرگیز بۆ ئێمە شیاو وڕەوا نییە لەجیاتی تۆ دۆست و خۆشەویستێکی تر بگرین، ئیتر چۆن داوا لەبەندەکانی تۆ دەکەین لەبری تۆ بمانپەرستن؟! بەڵام ئەی پەروەردگار تۆ ناز ونیعمەت وخۆشییەکانی دونیات ڕژاند بەسەر خۆیان وپێشتریش بەسەر باوباپیرانیاندا بۆ ئەوەی زیاتر پەلکێشیان بکەیت، تا وای لێھات یاد وزیکری تۆیان لەبیرچوویەوە، لەگەڵ تۆدا جگە لە تۆیشیان دەپەرست، ئەوان بەھۆی سەرکەشی وملھوڕی خۆیانەوە گەلێکی تیاچووی بێ خێر بوون
فَقَدْ كَذَّبُوكُم بِمَا تَقُولُونَ فَمَا تَسْتَطِيعُونَ صَرْفًۭا وَلَا نَصْرًۭا ۚ وَمَن يَظْلِم مِّنكُمْ نُذِقْهُ عَذَابًۭا كَبِيرًۭا ﴿١٩﴾
اللە تەعالا بە بتپەرست وموشریک وبێباوەڕەکان دەڵێت: - ئەی بتپەرست وموشریکینە- بێگومان پەرستراوەکانتان قسەکانی ئێوەیان سەرجەم بەدرۆ خستەوە، ئێستاش توانای ئەوەتان نییە ئەو سزایە لەسەر خۆتان لا دەن، یان لەبەر بێدەسەڵاتیان ناتوانن یارمەتیتان بدەن وڕزگارتان بکەن، وە - ئەی باوەڕدارینە - ھەرکەس لە ئێوە ستەم بکات (ھاوەڵ بۆ اللە بڕیار بدات) ئەوا سزای سەختی پێدەچێژین، ھەروەک بەوانەمان چەشت کە باسکران
وَمَآ أَرْسَلْنَا قَبْلَكَ مِنَ ٱلْمُرْسَلِينَ إِلَّآ إِنَّهُمْ لَيَأْكُلُونَ ٱلطَّعَامَ وَيَمْشُونَ فِى ٱلْأَسْوَاقِ ۗ وَجَعَلْنَا بَعْضَكُمْ لِبَعْضٍۢ فِتْنَةً أَتَصْبِرُونَ ۗ وَكَانَ رَبُّكَ بَصِيرًۭا ﴿٢٠﴾
ئەی پێغەمبەر - ئێمە پێش تۆ ھەرکام لە پێغەمبەرانمان ناردبێت، خواردنیان خواردووە وبە بازاڕیشدا گەڕاون، بۆیە تۆ لەناو پێغەمبەراندا شتێکی تازەت دانەھێناوە، - ئەی خەڵکینە - ئێمە ھەندێکتانمان کردووەتە مایەی تاقیکردنەوە بۆ ھەندێکی ترتان لە دەوڵەمەندی وھەژاری ولەشساغی ونەخۆشی، بەھۆی ئەو جیاوازیەی لە نێوانتاندا ھەیە، جا ئایا ئێوە ئارام دەگرن لەسەر ئەوەی تاقی کراونەتەوە پێی، لەبەرامبەردا اللە تەعالایش پاداشتان بداتەوە لەسەری؟ وە پەروەردگارت زۆر بینایە وھەموو شتێک دەبینێت، ئەوانە دەبینێت کە ئارامیان گرتووە، ئەوانەیش کەبێ ئارام بوون، وە ئەوانە دەبینێت کە تاعەت وگوێڕایەڵیان کردووە، وە ئەوانەیش کە سەرپێچی ئەویان کردووە.و
۞ وَقَالَ ٱلَّذِينَ لَا يَرْجُونَ لِقَآءَنَا لَوْلَآ أُنزِلَ عَلَيْنَا ٱلْمَلَـٰٓئِكَةُ أَوْ نَرَىٰ رَبَّنَا ۗ لَقَدِ ٱسْتَكْبَرُوا۟ فِىٓ أَنفُسِهِمْ وَعَتَوْ عُتُوًّۭا كَبِيرًۭا ﴿٢١﴾
كبيرا ئەو بێباوەڕانەی بە ھیوای دیداری ئێمە نین. وە لە سزایشمان ناترسن، دەڵێن: ئەوە بۆچی اللە فریشتەی نەناردە خوارەوە بۆ سەرمان، تاوەکو ھەواڵی ڕاستگۆیی موحەممەدمان پێ بدەن، یان بۆچی پەروەردگاری خۆمان بەچاو نەبینی تاڕاستی پێغەمبەرمان پێ بڵێ؟ بێگومان ئەوانە خۆیان بە گەورە زانی تا ئەو خۆبەگەورە زانینەیان ڕێگری باوەڕھێنانی لێکردن، بەم وتە وگوفتارانەیان سنووریان بەزاندوو وکەوتنە ناو کوفر وبێباوەڕی وسەرکەشیەکی گەورەوە. لاپەڕە ٣ لە ١٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
يَوْمَ يَرَوْنَ ٱلْمَلَـٰٓئِكَةَ لَا بُشْرَىٰ يَوْمَئِذٍۢ لِّلْمُجْرِمِينَ وَيَقُولُونَ حِجْرًۭا مَّحْجُورًۭا ﴿٢٢﴾
ئەو ڕۆژەی بێباوەڕان لەکاتی مردن وناو گۆڕ وزیندووبونەوە وڕاپێچکردنیان بۆ لێپرسینەوە وچوونە ناو ئاگرەوە فریشتەکان بەچاوی خۆیان دەبینن، - لەو ڕۆژە ولەو وێستگانەدا ھیچ موژدەیەک بۆ بێباوەڕان نییە- بە پێچەوانەی باوەڕدارانەوە کە موژدەیان دەدرێتێ، لەو ڕۆژەدا بە بێباوەڕان دەوترێت: ھەموو موژدەیەکی خۆش لەلایەن اللە تەعالاوە لەسەر ئێوە حەرام ویاساغ کراوە
وَقَدِمْنَآ إِلَىٰ مَا عَمِلُوا۟ مِنْ عَمَلٍۢ فَجَعَلْنَـٰهُ هَبَآءًۭ مَّنثُورًا ﴿٢٣﴾
ئەو بێباوەڕانە ھەرکارێکی خێر وچاکیان کردبوو لەبەر ناھەقی وبەتاڵی کارەکانیان بەھۆی کوفر وبێباوەڕیەکەیانەوە لە ڕۆژی دواییدا ھاتین ھەموویمان پوچ وبەتاڵ کردەوە، وەک ئەو تۆز وگەردە پەرش وبڵاوەمان لێکرد، کە لە کڵاوە ڕۆژنەیەکەوە کاتێک تیشکی خۆر لێی دەداتر ودێتە ژوورەوە
أَصْحَـٰبُ ٱلْجَنَّةِ يَوْمَئِذٍ خَيْرٌۭ مُّسْتَقَرًّۭا وَأَحْسَنُ مَقِيلًۭا ﴿٢٤﴾
باوەڕدارانی بەھەشتی لە ڕۆژی قیامەتدا باشترین شوێن وپلە وپایەیان ھەیە، وە چاکترین جێگای حەسانەوەیان ھەیە لەکاتی پشوودانیان لە دونیای ئەو بێباوەڕانە، ئەویش لەبەر باوەڕیان بە اللە تەعالا ھەبووەو کاروکردەوەی چاکیان ئەنجامداوە
وَيَوْمَ تَشَقَّقُ ٱلسَّمَآءُ بِٱلْغَمَـٰمِ وَنُزِّلَ ٱلْمَلَـٰٓئِكَةُ تَنزِيلًا ﴿٢٥﴾
ئەی پێغەمبەر- باسی ئەو ڕۆژە بۆ گەل وقەومەکەت بکە، کاتێک ئاسمان بە ھۆی دەرکەوتنی ھەوری سپی تەنکەوە لەت لەت وشەقار شەقار دەبێت، وە فریشتەکان پۆل لە دوای پۆل دائەبەزێنرێن بۆ سەر زەوی مەحشەر بۆ حیساب ولێپرسینەوە
ٱلْمُلْكُ يَوْمَئِذٍ ٱلْحَقُّ لِلرَّحْمَـٰنِ ۚ وَكَانَ يَوْمًا عَلَى ٱلْكَـٰفِرِينَ عَسِيرًۭا ﴿٢٦﴾
لە ڕۆژی قیامەتدا موڵک وفەرمانڕەوایی ڕاستی وجێگیر بۆ پەروەردگاری میھرەبانە، بێگومان ئەو ڕۆژە بۆ بێباوەڕان ڕۆژێکی زۆر سەخت ودژوارە، بەپێچەوانەی باوەڕداران کە ڕۆژێکی زۆر ئاسانە بۆیان
وَيَوْمَ يَعَضُّ ٱلظَّالِمُ عَلَىٰ يَدَيْهِ يَقُولُ يَـٰلَيْتَنِى ٱتَّخَذْتُ مَعَ ٱلرَّسُولِ سَبِيلًۭا ﴿٢٧﴾
ئەی پێغەمبەر - باسی ئەو ڕۆژە بۆ گەل وھۆزەکەت بکە، ڕۆژێکە ستەمکار لەبەر پەشیمانی وشوێن نەکەوتنی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ھەر دوو دەستی خۆی دەگەزێت، وە دەڵێت: ئای خۆزگە شوێن پێغەمبەر دەکەوتم، شوێن ئەوەی لەلایەن پەروەردگاریەوە بۆیھات، وە لەگەڵ ئەودا ڕێگای ڕزگاریم بگرتایەتەبەر. يويلت ليتنى لم أت خذ فلانا خليلا
يَـٰوَيْلَتَىٰ لَيْتَنِى لَمْ أَتَّخِذْ فُلَانًا خَلِيلًۭا ﴿٢٨﴾
لەداخ وخەفەت وحەسرەتدا نزای خراپ لە خۆی دەکات ودەڵێت: وەیل وتیاچوون بۆ من، خۆزگە فڵانە کەسی بێباوەڕ وخراپم نەکردایە بە ھاوەڵ وخۆشەویستی خۆم
لَّقَدْ أَضَلَّنِى عَنِ ٱلذِّكْرِ بَعْدَ إِذْ جَآءَنِى ۗ وَكَانَ ٱلشَّيْطَـٰنُ لِلْإِنسَـٰنِ خَذُولًۭا ﴿٢٩﴾
بێگومان ئەو ھاوەڵە بێباوەڕ وخراپەم منی لە قورئانی پیرۆز وێل وگومڕا کرد، دوای ئەوەی ڕێبازی پێغەمبەرم پێگەیشت، وە شەیتانیش ھەمیشە مرۆڤ شەرمەزار وڕیسوا دەکات، ھەر کاتێک تووشی ناخۆشیەک دەبێت خێرا خۆی لێ بەری دەکات. لاپەڕە ٤ لە ١٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَقَالَ ٱلرَّسُولُ يَـٰرَبِّ إِنَّ قَوْمِى ٱتَّخَذُوا۟ هَـٰذَا ٱلْقُرْءَانَ مَهْجُورًۭا ﴿٣٠﴾
لەو ڕۆژەدا پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) سکاڵا لە حاڵی گەلەکەی دەكات ودەڵێت: ئەی پەروەردگاری من بێگومان ئەو گەل وھۆزەی منت بۆ لای ئەوان ڕەوانە کرد، وازیان لەم قورئانە ھێنا وپشتیان تێکرد. و
وَكَذَٰلِكَ جَعَلْنَا لِكُلِّ نَبِىٍّ عَدُوًّۭا مِّنَ ٱلْمُجْرِمِينَ ۗ وَكَفَىٰ بِرَبِّكَ هَادِيًۭا وَنَصِيرًۭا ﴿٣١﴾
ئەی پێغەمبەر - ھەروەک چۆن تۆ دووچاری ئەزیەت وئازار کۆسپ خستنە سەر ڕێگا بوویتەوە لەلایەن دوژمنانی ئاینەکەتەوە، بەھەمان شێوە ھەموو پێغەمبەرێک لەو پێغەمبەرانەی پێش تۆیش دوژمنێکمان لەسەرکەش وگومڕایانی گەلەکەیان بۆ داناوە، بەسە پەروەردگارت ڕێنموونیکارت بێت بۆ لای ھەق وڕاستی، وە بەسە پەروەردگارت یارمەتیدەر وسەرخەرت بێت بەسەر دوژمنەکانتدا
وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَوْلَا نُزِّلَ عَلَيْهِ ٱلْقُرْءَانُ جُمْلَةًۭ وَٰحِدَةًۭ ۚ كَذَٰلِكَ لِنُثَبِّتَ بِهِۦ فُؤَادَكَ ۖ وَرَتَّلْنَـٰهُ تَرْتِيلًۭا ﴿٣٢﴾
ئەمجا ئەوانەی باوەڕیان بە اللە تەعالا نییە دەڵێن: بۆچی قورئان ھەمووی بەیەکجار دانەبەزی بۆ پێغەمبەر، وە بۆچی بەبەش بەش دابەزی بۆی؟ اللە (سبحانە وتعالی) وەڵامیان دەداتەوە ودەفەرموێت: ئەم قورئانەمان بەبەش بەش وجیا جیا (وە لە ماوەی بیست وسێ ساڵدا) دابەزاند تاوەکو دڵی تۆی پێ جێگیر ودامەزراو بکەین -ئەی پێغەمبەر- وە ھێدی ھێدی خوێندمانەوە بۆت ودامانبەزاند بۆ سەرت تاوەکو ئاسان بێت بۆ تێگەیشتن ولەبەرکردنی
وَلَا يَأْتُونَكَ بِمَثَلٍ إِلَّا جِئْنَـٰكَ بِٱلْحَقِّ وَأَحْسَنَ تَفْسِيرًا ﴿٣٣﴾
ئەی پێغەمبەر - بتپەرست وموشریکەکان ھەر بەڵگە وگومانێکت بۆ بھێننەوە بۆ ئەوەی پەیامەکەت ناشیرین بکەن وگیروگرفتت بۆ دروست بکەن، ئەوا ئێمە وەڵامی ڕاست ودروست وچەسپاو وجێگیرمان بۆ تۆ ھێناوە، وە باشترین ڕوونکردنەوەت بۆ دەھێنین. ر
ٱلَّذِينَ يُحْشَرُونَ عَلَىٰ وُجُوهِهِمْ إِلَىٰ جَهَنَّمَ أُو۟لَـٰٓئِكَ شَرٌّۭ مَّكَانًۭا وَأَضَلُّ سَبِيلًۭا ﴿٣٤﴾
ئەوانەی لە ڕۆژی قیامەتدا بەڕوومەتیاندا دەبڕین وڕادەکێشرێن بۆ ناو ئاگری دۆزەخ، ئەوانە خراپترین شوێن وسەرەنجامیان ھەیە، چونکە شوێنیان دۆزەخە، وە لەھەموو کەسیش دوورترن لەڕێگای ڕاستیەوە، چونکە ڕێگاکەیان ڕێگای بێباوەڕی وگومڕاییە
وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا مُوسَى ٱلْكِتَـٰبَ وَجَعَلْنَا مَعَهُۥٓ أَخَاهُ هَـٰرُونَ وَزِيرًۭا ﴿٣٥﴾
بێگومان تەوراتماندا بە موسا، وە ھارونی برایشمان لەگەڵیدا کرد بە پێغەمبەر، تاوەکو ببێتە یاریدەدەری وھاوکاری
فَقُلْنَا ٱذْهَبَآ إِلَى ٱلْقَوْمِ ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَـٰتِنَا فَدَمَّرْنَـٰهُمْ تَدْمِيرًۭا ﴿٣٦﴾
ئەمجا بە ھەردووکیانمان وت: بڕۆن بۆ لای فیرعەون وگەلەکەی کە ئایەت ونیشانەکانی ئێمەیان بە درۆ زانی، ئەوانیش گوێڕایەڵی فەرمانی من بوون، ئەوە بوو ڕۆیشتن بۆ لایان وبانگیان کردن بۆ یەکخواپەرستی وتەوحیدی اللە تەعالا، بەڵام باوەڕیان پێ نەکردن وبەدرۆیان زانین، ئێمەیش ئەوانمان لەناوبرد
وَقَوْمَ نُوحٍۢ لَّمَّا كَذَّبُوا۟ ٱلرُّسُلَ أَغْرَقْنَـٰهُمْ وَجَعَلْنَـٰهُمْ لِلنَّاسِ ءَايَةًۭ ۖ وَأَعْتَدْنَا لِلظَّـٰلِمِينَ عَذَابًا أَلِيمًۭا ﴿٣٧﴾
وە گەلی نوحیش کاتێک پێغەمبەرانیان بە درۆ زانی وباوەڕیان پێ نەکردن، ئەویش بەوەی باوەڕیان بەنوحی پێغەمبەریان نەکرد (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) لە لا فاوی دەریادا نوقممان کردن وتیاچوون، وە لەناوچوونەکەیانمان کرد بە پەند وئامۆژگاری بۆ کەسانی تر وبەڵگە لەسەر ھێز ودەسەڵاتمان کە دەتوانین ھەرچی ستەمکار ھەیە لەڕیشەوە دەریان بھێنین، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا سزای سەختی بە ئازارمان ئامادە کردووە بۆ ستەمکاران. لاپەڕە ٥ لە ١٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَعَادًۭا وَثَمُودَا۟ وَأَصْحَـٰبَ ٱلرَّسِّ وَقُرُونًۢا بَيْنَ ذَٰلِكَ كَثِيرًۭا ﴿٣٨﴾
وە گەلی عاد قەومەكەی ھود پێغەمبەر وگەلی سەمود قەومەكەی صاڵح پێغەمبەرمان لەناو برد، وە خاوەنی چاڵ وبیرەکانیشمان لەناو برد، وە لە نێوان ئەو سێ گەل و ھۆزەیشدا زۆر گەلی تریشمان لەناو برد. ل ل
وَكُلًّۭا ضَرَبْنَا لَهُ ٱلْأَمْثَـٰلَ ۖ وَكُلًّۭا تَبَّرْنَا تَتْبِيرًۭا ﴿٣٩﴾
بۆ ھەریەک لەو گەل وھۆزانەی لە ناومان بردن چەند بەڵگە ونمونەی تری گەلان وئوممەتانی پێش خۆیانمان بۆ ھێنانەوە وھۆکاری لەناوبردنەکەیشمان بۆ ڕوون کردنەوە تاوەکو پەند وئامۆژگاریان لێ وەربگرن، جا کاتێک باوڕیان نەھێناو پەند وئامۆژگاریان لە ئوممەتانی پێش خۆیان وەرنەگرت، ئەمجا بەلەناوبردنێکی توند وخراپ ھەموویانمان لەناو برد
وَلَقَدْ أَتَوْا۟ عَلَى ٱلْقَرْيَةِ ٱلَّتِىٓ أُمْطِرَتْ مَطَرَ ٱلسَّوْءِ ۚ أَفَلَمْ يَكُونُوا۟ يَرَوْنَهَا ۚ بَلْ كَانُوا۟ لَا يَرْجُونَ نُشُورًۭا ﴿٤٠﴾
ئەی پێغەمبەر بێباوەڕانی گەل وھۆزەکەت (قوڕەیشییەکان) تێپەڕ بوون بەلای شوێنەواری گەلی (لوط) دا لەکاتی چوونیان بۆ شام، کە اللە تەعالا لەناوی بردن وبەردبارانی کردن، ئەویش لە تۆڵەی ئەو کارە قێزەونەی لەداوێن پیسی لەگەڵ پیاواندا دەیانکرد، ئایا ئەوان کوێر بوون، ئەو شارە بەردبارانکراوەیان نەبینی؟ نەخێر بەڵکو بینیان، بەڵام ئەوان چاوەڕوانی زیندووبوونەوەیەک نین تادواتر لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت
وَإِذَا رَأَوْكَ إِن يَتَّخِذُونَكَ إِلَّا هُزُوًا أَهَـٰذَا ٱلَّذِى بَعَثَ ٱللَّهُ رَسُولًا ﴿٤١﴾
ئەی پێغەمبەر - کاتێک ئەو بێباوەڕانە تۆ دەبینن وڕووبەڕووت دەبنەوە گاڵتەت پێدەکەن، وە دەڵێن: ئا ئەمەیە اللە تەعالا کردویەتی بە پێغەمبەر وناردوویەتی بۆ لا مان؟ !
إِن كَادَ لَيُضِلُّنَا عَنْ ءَالِهَتِنَا لَوْلَآ أَن صَبَرْنَا عَلَيْهَا ۚ وَسَوْفَ يَعْلَمُونَ حِينَ يَرَوْنَ ٱلْعَذَابَ مَنْ أَضَلُّ سَبِيلًا ﴿٤٢﴾
وە دەڵێن: نزیک بوو ئەم موحەممەدە لەپەرستنی خواکانمان لا مان بدات، ئەگەر ئاراممان نەگرتایە لەسەر پەرستنیان ئەوا بە بەڵگە ونیشانەکانی گومڕای دەکردین وسەری لێدەشێواندین، ئەو بێباوەڕانە لەم دونیا وا دەڵێن، بەڵام لە داھاتوودا کاتێک لەناو گۆڕەکانیان یان لە ڕۆژی قیامەت سزاکەی اللە تەعالا بەچاوی خۆیان دەبینن، ئەو کاتە دەزانن کێ ڕێگای ون کردووە، ئەوان یان پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)؟ وە لەمەودوا دەزانن کێ گومڕاترە
أَرَءَيْتَ مَنِ ٱتَّخَذَ إِلَـٰهَهُۥ هَوَىٰهُ أَفَأَنتَ تَكُونُ عَلَيْهِ وَكِيلًا ﴿٤٣﴾
ئەی پێغەمبەر - ئایا تۆ ئەو کەسەت بینیوە کە ھەوا وئارەزووەکانی خۆی کردووە بە خوای خۆی وگوێرایەڵی دەکات، ئایا تۆ پارێزەری ئەو کەسەیت ودەتوانیت بیگێڕیتەوە بۆ ئیمان وباوەڕھێنان، وە نەیشھێڵیت بێباوەڕ بێت؟ !
أَمْ تَحْسَبُ أَنَّ أَكْثَرَهُمْ يَسْمَعُونَ أَوْ يَعْقِلُونَ ۚ إِنْ هُمْ إِلَّا كَٱلْأَنْعَـٰمِ ۖ بَلْ هُمْ أَضَلُّ سَبِيلًا ﴿٤٤﴾
ئەی پێغەمبەر - ئایا پێتوایە زۆربەی ئەوانەی تۆ بانگیان دەکەیت بۆ یەکخواپەرستی وتاعەت وگوێڕایەڵی پەروەردگار بە وردی گوێبیستی ئەو بەڵگە ودەلیلانە دەبن وبیر لەمانا ومەبەستەکانی دەکەنەوە؟! نەخێر وانین بەڵکو وەک ئاژەڵ وان لەبیستن وبیرکردنەوە وتێگەیشتندا، بەڵکو لە ئاژەڵ گومڕا ونەزانترن
أَلَمْ تَرَ إِلَىٰ رَبِّكَ كَيْفَ مَدَّ ٱلظِّلَّ وَلَوْ شَآءَ لَجَعَلَهُۥ سَاكِنًۭا ثُمَّ جَعَلْنَا ٱلشَّمْسَ عَلَيْهِ دَلِيلًۭا ﴿٤٥﴾
ئەی پێغەمبەر - ئایا تەماشای شوێنەواری بەدیھێنان وخەلقی اللە تەعالا ناکەیت کاتێک سێبەر بە ڕووی سەر زەویدا بڵاو دەکاتەوە، خۆ ئەگەر بیویستایە لە جێگای خۆی دەیوەستاند ونەدەجوڵا، ئەو کاتە بۆ ھەمیشەیی دونیا ھەر سێبەر دەبوو، لەپاشان خۆریشمان کردە بەڵگەیەک لەسەری، بەھۆی ئەوەوە گۆڕانکاری بەسەردا دێت و سێبەر کورت ودرێژ دەبێت. لاپەڕە ٦ لە ١٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر ثم قبض نه إلينا قبضا يسيرا
ثُمَّ قَبَضْنَـٰهُ إِلَيْنَا قَبْضًۭا يَسِيرًۭا ﴿٤٦﴾
پاشان ئەو سێبەرەش بە شێنەیی ولەسەرخۆ بۆ لای خۆمانی دەبەینەوە، بە گوێرەی ستوني بوون ولاربوونەوەی خۆر لە وەرزەکانی ساڵدا گۆڕانکاری بەسەردا دێت
وَهُوَ ٱلَّذِى جَعَلَ لَكُمُ ٱلَّيْلَ لِبَاسًۭا وَٱلنَّوْمَ سُبَاتًۭا وَجَعَلَ ٱلنَّهَارَ نُشُورًۭا ﴿٤٧﴾
اللە تەعالا شەوی وەک پۆشاک وجلوبەرگ بۆ لێکردوون تاوەکو خۆتان وھەموو شتێکیش داپۆشێت، وە خەویشی بۆ گێڕاون بەمایەی پشوو وئارامی تاوەکو لەپاش کارکردن وماندوو بوونتان پشووی تێدا بدەن، وە ڕۆژیشی بۆ کردوون بە مایەی ژیان وھەستانەوە وجموجوڵ وکۆشش تاوەکو کاروباری خۆتانی تێدا ئەنجام بدەن
وَهُوَ ٱلَّذِىٓ أَرْسَلَ ٱلرِّيَـٰحَ بُشْرًۢا بَيْنَ يَدَىْ رَحْمَتِهِۦ ۚ وَأَنزَلْنَا مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ طَهُورًۭا ﴿٤٨﴾
وە ھەر اللە یە با دەنێرێت کە ھەورەکان ھەڵبگرن وموژدەی باران بە خەڵک بدەن، کە ئەویش لە میھرەبانی وڕەحمی خۆیەتی بۆ بەندەکانی، وە لە ئاسمانیشەوە ئاوێکی پاکوخاوێنمان باراندووە تاوەکو خۆیانی پێ خاوێن بکەنەوە
لِّنُحْـِۧىَ بِهِۦ بَلْدَةًۭ مَّيْتًۭا وَنُسْقِيَهُۥ مِمَّا خَلَقْنَآ أَنْعَـٰمًۭا وَأَنَاسِىَّ كَثِيرًۭا ﴿٤٩﴾
بۆ ئەوەی بە ھۆی ئەو بارانەوە ئەو زەویە وشک وبرنگانەی ھیچ ڕووەک وگژ وگیایەکی تیا نییە بە جۆرەھا ڕووەک وگژ وگیان وسەوزایی زیندوو بکەینەوە، وە بۆ ئەوەی ھەر بەم بارانە زۆرێک لە مەڕ وماڵات وخەڵکی کە بەدیمان ھێناون تێراو بکەین
وَلَقَدْ صَرَّفْنَـٰهُ بَيْنَهُمْ لِيَذَّكَّرُوا۟ فَأَبَىٰٓ أَكْثَرُ ٱلنَّاسِ إِلَّا كُفُورًۭا ﴿٥٠﴾
بێگومان ئەم قورئانەمان ڕوون کردەوە وبەڵگە ونیشانەکانیشمان جۆرا وجۆر کردن تاوەکو پەند وئامۆژگاری لێوەربگرن، بەڵام زۆربەی خەڵکی جگە لە بێباوەڕی و ناسوپاسگوزاری ھیچی تریان ناوێت. ولو شئنا لبعثنا فى كل قرية نذيرا
وَلَوْ شِئْنَا لَبَعَثْنَا فِى كُلِّ قَرْيَةٍۢ نَّذِيرًۭا ﴿٥١﴾
ئەگەر بمانویستایە لە ھەموو گوند وشارێکدا پێغەمبەرێکمان دەنارد بۆ ئەوەی ئاگاداریان بکاتەوە وبیانترسێنت لە تۆڵە وسزای اللە تەعالا، بەڵام ئەوەمان نەویست، بەڵکو موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) مان نارد بۆ لای ھەموو خەڵکی جیھان
فَلَا تُطِعِ ٱلْكَـٰفِرِينَ وَجَـٰهِدْهُم بِهِۦ جِهَادًۭا كَبِيرًۭا ﴿٥٢﴾
ئەی پێغەمبەر - گوێڕایەڵی وفەرمانبەرداری بێباوەڕان نەکەیت لەوەی داوات لێدەکەن لە گەڵیاندا بسازێیت ودەست ھەڵگریت لە ھەندێک بیروباوەڕی خۆت، ولەو شتانەی بۆت پێشنیار دەکەن، وە بەم قورئانەی دابەزیووە بۆ سەرت جیھاد وتێکۆشان ململانێی گەورەیان لەگەڵدا بکە، بە ئارام گرتن لەسەر ئەزیەت وئازاریان، وە خۆڕاگرتن لەسەر ناڕەحەتیەکانی بانگەواز کردنیان
۞ وَهُوَ ٱلَّذِى مَرَجَ ٱلْبَحْرَيْنِ هَـٰذَا عَذْبٌۭ فُرَاتٌۭ وَهَـٰذَا مِلْحٌ أُجَاجٌۭ وَجَعَلَ بَيْنَهُمَا بَرْزَخًۭا وَحِجْرًۭا مَّحْجُورًۭا ﴿٥٣﴾
اللە (سبحانە وتعالی) ئەو خوایەیە کە ئاوی دوو دەریای بە یەک گەیاندووە، ئاوی سازگاری گەیاندووە بە ئاوی سوێر، وە لە نێوانیاندا بەربەستێکی تەواوی داناوە ناھیڵێت ئاوی ھیچ کامیان تێکەڵ بەوی تریان ببێت، ئەمەیان ئاوێکی خۆش وسازگارە وئەوی تریشیان خوێیەکی سوێر وتاڵە. لاپەڕە ٧ لە ١٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَهُوَ ٱلَّذِى خَلَقَ مِنَ ٱلْمَآءِ بَشَرًۭا فَجَعَلَهُۥ نَسَبًۭا وَصِهْرًۭا ۗ وَكَانَ رَبُّكَ قَدِيرًۭا ﴿٥٤﴾
ھەر اللە تەعالایە لە ئاوی پیاو وژن ئادەمیزادی بەدیھێناوە، وە لە دوای ئەوەیش کە ئادەمیزادی بەدیھێنا پەیوەندی خزمایەتی وژن وژنخوازی لە نێوانیاندا دروستکرد، - ئەی پێغەمبەر- پەروەردگارت زۆر بەدەسەڵاتە ھیچ شتێکی لێ دەسەوسان نابێت، وە یەکێک لە دەسەڵاتەکانیشی ئەوەیە لە ئاوی پیاو وژن ئادەمیزادی بەدیھێناوە
وَيَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَنفَعُهُمْ وَلَا يَضُرُّهُمْ ۗ وَكَانَ ٱلْكَافِرُ عَلَىٰ رَبِّهِۦ ظَهِيرًۭا ﴿٥٥﴾
لەگەڵ ئەو ھەموو بەڵگە ونیشانە وموعجیزانەدا ئەو بێباوەڕانە لەبری اللە تەعالا بتگەلێک دەپەرستن ئەگەر گوێڕایەڵیان بکەن سوودیان بۆیان نابێت، وە ئەگەر سەرپێچیشیان بکەن ناتوانن زیانیان پێ بگەیەنن، وە بێباوەڕ ھەمیشە پشت لە بەرنامەکەی اللە تەعالا دەکات وشوێن شەیتان دەکەوێت لەوەی پەروەردگار تووڕە و نیگەران دەکات
وَمَآ أَرْسَلْنَـٰكَ إِلَّا مُبَشِّرًۭا وَنَذِيرًۭا ﴿٥٦﴾
ئەی پێغەمبەری ئێمە - تۆمان تەنھا بۆ ئەوە ناردووە کە موژدەدەر بیت بۆ ئەوانەی گوێڕایەڵی اللە تەعالا دەکەن بە باوەڕھێنان وکردەوەی چاکەکردن، وە ترسێنەری ئەوانەیش بیت بە کوفر وبێباوەڕی کردن سەرپێچی ئەو دەکەن
قُلْ مَآ أَسْـَٔلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ إِلَّا مَن شَآءَ أَن يَتَّخِذَ إِلَىٰ رَبِّهِۦ سَبِيلًۭا ﴿٥٧﴾
ئەی پێغەمبەر- بڵێ: من لەبەرامبەر گەیاندنی پەیامی ئاینی پیرۆزی ئیسلام داوای ھیچ پاداشت وکرێیەکم لە ئێوە نەکردووە، مەگەر کەسێک خۆی ویستی لێ بێت بە بەخشینی ماڵ وسامانی ڕێگای ڕەزامەندی اللە تەعالا بگرێته بەر
وَتَوَكَّلْ عَلَى ٱلْحَىِّ ٱلَّذِى لَا يَمُوتُ وَسَبِّحْ بِحَمْدِهِۦ ۚ وَكَفَىٰ بِهِۦ بِذُنُوبِ عِبَادِهِۦ خَبِيرًا ﴿٥٨﴾
ئەی پێغەمبەر - لە ھەموو کاروبارێکتدا پشت بە اللەی ھەمیشە زیندوو ببەستە کە ھەر دەمێنێتەوە وھەرگیز نامرێت، وە بەپاکو بێگەرد بیگرە وسوپاس وستایشی بکە، وە بەسە کە اللە تەعالا ئاگاداری گوناھ وتاوانی بەندەکانی بێت، ھیچ شتێکی لا شاراوە نییە، وە پاداشتیشیان دەداتەوە لەسەری
ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِى سِتَّةِ أَيَّامٍۢ ثُمَّ ٱسْتَوَىٰ عَلَى ٱلْعَرْشِ ۚ ٱلرَّحْمَـٰنُ فَسْـَٔلْ بِهِۦ خَبِيرًۭا ﴿٥٩﴾
ئەو پەروەردگارەی ئاسمانەکان وزەوی وئەوەیشی لە نێوانیاندایە بە شەش ڕۆژ بەدیھێناوە، پاشان بەرز بوویەوە سەر عەرش وقەراری گرت، بەرز بوونەوەیەک شایستەی گەورەیی وبەرز وبڵندی ئەو بێت، ئەو پەروەردگاری زۆر میھرەبانە بەرامبەر بەدیھێنراوەکانی، کەواتە - ئەی پێغەمبەر- پرسیار لە زاتێک بکە کە بەھەموو شتێک زانا و ئاگادارە، ئەویش اللە یە کە بەھەموو شتێک زانایە وھیچ شتێکی لا نھێنی وشاراوە نییە
وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ ٱسْجُدُوا۟ لِلرَّحْمَـٰنِ قَالُوا۟ وَمَا ٱلرَّحْمَـٰنُ أَنَسْجُدُ لِمَا تَأْمُرُنَا وَزَادَهُمْ نُفُورًۭا ۩ ﴿٦٠﴾
ئەگەر بە بێباوەڕەکان بووترێت: سوژدە ببەن بۆ اللەی زۆر میھرەبان، لە وەڵامدا دەڵێن: سوژدە بۆ اللەی میھرەبان نابەین، اللەی میھرەبان کێیە؟ نایناسین ودانیشی پێدا نانێین، ئایا تۆ فەرمانمان پێدەکەیت سوژدە بەرین بۆ زاتێک کە نایناسین؟! وە بەم داوای سوژدە بردنە ئەوان زیاتر لەباوەڕ بە اللە تەعالا دوور کەوتنەوە
تَبَارَكَ ٱلَّذِى جَعَلَ فِى ٱلسَّمَآءِ بُرُوجًۭا وَجَعَلَ فِيهَا سِرَٰجًۭا وَقَمَرًۭا مُّنِيرًۭا ﴿٦١﴾
پاکو بێگەردە ئەو زاتەی لە ئاسماندا چەند جێگایەکی بۆ گەلە ئەستێرە وئەستێرە گەڕۆکەکان داناوە، وە لە ئاسماندا ڕۆژی پرشنگداری داناوە بدرەوشێتەوە، وە مانگیشی تێدا داناوە بەو تیشکەی لە ڕۆژی وەردەگرێت زەوی ڕووناک بکاتەوە. لاپەڕە ٨ لە ١٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَهُوَ ٱلَّذِى جَعَلَ ٱلَّيْلَ وَٱلنَّهَارَ خِلْفَةًۭ لِّمَنْ أَرَادَ أَن يَذَّكَّرَ أَوْ أَرَادَ شُكُورًۭا ﴿٦٢﴾
اللە تەعالا ئەو زاتەیە کە شەو وڕۆژی لەجێی یەکتر داناوە، بە دوای یەکتردا دێن وشوێنی یەکتر دەگرنەوە، ئەمەش بەڵگە ونیشانەیە لەسەر دەسەڵاتی پەروەردگار بۆ کەسێک بیەوێت بیر بکاتەوە وپەند وئامۆژگاری لێوەربگرێت وڕێی نیشان بدرێت، یان بیەوێت شوکر وسوپاسی نیعمەت وبەخششەکانی اللە تەعالا بکات
وَعِبَادُ ٱلرَّحْمَـٰنِ ٱلَّذِينَ يَمْشُونَ عَلَى ٱلْأَرْضِ هَوْنًۭا وَإِذَا خَاطَبَهُمُ ٱلْجَـٰهِلُونَ قَالُوا۟ سَلَـٰمًۭا ﴿٦٣﴾
بەندە باوەڕدارەکانی خوای میھرەبان ئەوانەن بە ھێمنی وویقار وئارامی (بێ لوت بەرزی وخۆ بەزلزانین) بەسەر زەویدا دەڕۆن، وە کاتێکیش نەفام وھەرزە ونەزانەکان لە گەڵیاندا بدوێن، ئەوان ھاوشێوەی ئەوان وەڵامیان نادەنەوە، بەڵکو بە وتە وقسەی جوان وچاک وەڵامیان دەدەنەوە، بەشێوەیەک لەگەڵیان دەدوێن کە گوناه نەبێت، بە نەفامی ئەوان وەڵام نادەنەوە
وَٱلَّذِينَ يَبِيتُونَ لِرَبِّهِمْ سُجَّدًۭا وَقِيَـٰمًۭا ﴿٦٤﴾
ھەروەھا ئەوانەی شەوەکانیان بە سوژدە بردن ونوێژکردن وبە پێوە وەستان بەسەر دەبەن
وَٱلَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا ٱصْرِفْ عَنَّا عَذَابَ جَهَنَّمَ ۖ إِنَّ عَذَابَهَا كَانَ غَرَامًا ﴿٦٥﴾
وە ئەوانەی لەنزا وپاڕانەوەکانیاندا دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان سزای دۆزەخمان لێ دوور بخەرەوە، بێگومان سزای دۆزەخ ھەمیشە ولە کۆڵ نەکەوتووە، بۆ کەسانێک بە بێباوەری بمرن وبگەڕێنەوە لای اللە تەعالا. ر
إِنَّهَا سَآءَتْ مُسْتَقَرًّۭا وَمُقَامًۭا ﴿٦٦﴾
بەڕاستی ئەو دۆزەخە خراپترین جێگا وشوێنە بۆ کەسانێک ئەوە جێگایان بێت، وە خراپترین شوێنی مانەوەیە بۆ کەسانێک لەوێ بمێننەوە
وَٱلَّذِينَ إِذَآ أَنفَقُوا۟ لَمْ يُسْرِفُوا۟ وَلَمْ يَقْتُرُوا۟ وَكَانَ بَيْنَ ذَٰلِكَ قَوَامًۭا ﴿٦٧﴾
ھەروەھا بەندەکانی خوای میھرەبان ئەوانەن کاتێک ماڵ وسامانیان دەبەخشن زیادەڕۆیی ناکەن وسنوور نابەزێنن، وە لە بەخشینیش دەست ناگرنەوە بۆ ئەو کەسانەی خەرجیان لەسەر ئەوان واجبە لە خۆیان وغەیری خۆیشیان، وە بەخشینیان لە نێوان زیادەڕۆیی ودەست گرتنەوەدایە، بەشێوەیەکی دادگەرانە ومامناوەند ماڵیان دەبەخشن وخەرجی دەکەن
وَٱلَّذِينَ لَا يَدْعُونَ مَعَ ٱللَّهِ إِلَـٰهًا ءَاخَرَ وَلَا يَقْتُلُونَ ٱلنَّفْسَ ٱلَّتِى حَرَّمَ ٱللَّهُ إِلَّا بِٱلْحَقِّ وَلَا يَزْنُونَ ۚ وَمَن يَفْعَلْ ذَٰلِكَ يَلْقَ أَثَامًۭا ﴿٦٨﴾
يلق أ ثاما وە ئەوانەی جگە لە اللە تەعالا ھاوار بۆ ھیچ خوایەکی تر نابەن، وە ئەو نەفسەی اللە تەعالا حەرام ویاساغی کردووە نایکوژن مەگەر اللە ئیزن ومۆڵەتی کوشتنی دابێت وەک کوشتنەوەی بکوژێک یان ھەڵگەڕاوەیەک لە ئاین، یان زینکارێک شووی کردبێت یان ژنی هێنا بێت، ئەم بڕوادارانە یەکێک لە سیفاتەکانی تریان ئەوەیە زینا وداوێن پیسی ناکەن، ھەر کەسێک ئەم گوناھە گەورانە بکات، ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا دەگات بەسزای گوناھەکەی خۆی
يُضَـٰعَفْ لَهُ ٱلْعَذَابُ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ وَيَخْلُدْ فِيهِۦ مُهَانًا ﴿٦٩﴾
لە ڕۆژی قیامەتدا سزاکەی بۆ دوو بەرامبەر دەکرێتەوە، وە بەسووک وڕیسوایی بە ھەتاھەتایی لەوێدا دەمێنێتەوە. لاپەڕە ٩ لە ١٠ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
إِلَّا مَن تَابَ وَءَامَنَ وَعَمِلَ عَمَلًۭا صَـٰلِحًۭا فَأُو۟لَـٰٓئِكَ يُبَدِّلُ ٱللَّهُ سَيِّـَٔاتِهِمْ حَسَنَـٰتٍۢ ۗ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورًۭا رَّحِيمًۭا ﴿٧٠﴾
بەڵام ھەر کەسێک تەوبەی کرد وگەڕایەوە بۆ لای اللە تەعالا وباوەڕی ھێنا وکار وکردەوە چاکەکانی ئەنجامدا، ئەو کردەوانەی نیشانەی ڕاستگۆیی تەوبەکەیەتی، ئەوانە اللە تەعالا ھەموو کارو کردەوە خراپەکانیان بۆ دەگۆڕێت بە چاکە، وە ھەمیشە اللە تەعالا لێخۆشبووی گوناھی ئەو بەندانەیەتی کە تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆ لای، وە زۆریش میھرەبانە بەرامبەریان
وَمَن تَابَ وَعَمِلَ صَـٰلِحًۭا فَإِنَّهُۥ يَتُوبُ إِلَى ٱللَّهِ مَتَابًۭا ﴿٧١﴾
ھەر کەسێک تەوبە بکات وبگەڕێتەوە بۆ لای اللە تەعالا، وە بەکارو کردەوەی چاکە وتاعەت وگوێڕایەڵێ ووازھێنان لە سەرپێچیەکانی ڕاستگۆیی خۆی بسەلمێنێت ئەوا تەوبەکەی تەوبەیەکی گیرا کراوە
وَٱلَّذِينَ لَا يَشْهَدُونَ ٱلزُّورَ وَإِذَا مَرُّوا۟ بِٱللَّغْوِ مَرُّوا۟ كِرَامًۭا ﴿٧٢﴾
ھەروەھا ئەوانەی ئامادەی کۆڕ وکۆبوونەوەی درۆ وباتڵ نابن، وەک کۆڕ وکۆبوونەوەی گوناھ وتاوان وشوێنی گاڵتە وگەپی حەرام، وە ئەگەر بەلای قسە وگوتاری پڕ وپووچدا تێپەڕ بوون ئەوا بەرێزەوە ڕادەبوورن وتێکەڵاویان ناکەن. م
وَٱلَّذِينَ إِذَا ذُكِّرُوا۟ بِـَٔايَـٰتِ رَبِّهِمْ لَمْ يَخِرُّوا۟ عَلَيْهَا صُمًّۭا وَعُمْيَانًۭا ﴿٧٣﴾
وە ئەوانەن کاتێک ئایەت ونیشانە بیستراو وبینراوەکانی اللە تەعالایان بیر دەخرێتەوە، گوێکانیان لە ئاست نیشانە وئایەتە بیستراوەکان کەڕ ناکەن، وە چاوەکانیشیان لە ئاست نیشانە وئایەتە بینراوەکان داناخەن
وَٱلَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا هَبْ لَنَا مِنْ أَزْوَٰجِنَا وَذُرِّيَّـٰتِنَا قُرَّةَ أَعْيُنٍۢ وَٱجْعَلْنَا لِلْمُتَّقِينَ إِمَامًا ﴿٧٤﴾
وە ئەوانەی لە نزاکانیاندا دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان لە خێزانەکان ومناڵەکانمان چاو ڕووناکیمان پێ ببەخشە بۆ زیاتر خواناسین وبەردەوام بوون لەسەر ھەق وڕاستی، وە بمانکە بە پێشەوای ھەق وڕاستی بۆ لە خواترسان، کە خەڵکی لەخێر وچاکەدا چاومان لێ بکەن
أُو۟لَـٰٓئِكَ يُجْزَوْنَ ٱلْغُرْفَةَ بِمَا صَبَرُوا۟ وَيُلَقَّوْنَ فِيهَا تَحِيَّةًۭ وَسَلَـٰمًا ﴿٧٥﴾
ئەوانەی ئەوە سیفاتیان بوو پلە بەرزەکانی بەھەشتیان پێ دەدرێت لە فیردەوسی بەرز وبڵندا، بەھۆی ئارام گرتنیان لەسەر تاعەت وگوێڕایەڵی اللە تەعالا، وە لەلایەن فریشتەکانەوە سڵاویان لێدەکرێت وژیانێکی خۆشیان ھەیە کە دوورە لە ناخۆشی ونەخۆشی. ر
خَـٰلِدِينَ فِيهَا ۚ حَسُنَتْ مُسْتَقَرًّۭا وَمُقَامًۭا ﴿٧٦﴾
لەو بەھەشتانەدا بەھەمیشەیی دەمێننەوە، بەڕاستی باشترین شوێنە کە تێیدا جێگیر دەبن، وە باشترین شوێنی مانەوەیشە تێیدا دەمێننەوە
قُلْ مَا يَعْبَؤُا۟ بِكُمْ رَبِّى لَوْلَا دُعَآؤُكُمْ ۖ فَقَدْ كَذَّبْتُمْ فَسَوْفَ يَكُونُ لِزَامًۢا ﴿٧٧﴾
ئەی پێغەمبەر- بەو بێباوەڕانە بڵێ کە سوورن لەسەر بێباوەڕییەکەیان: پەروەردگارم ھیچ پێویستی بە ئێوە نییە، وە پێویستی بە سوودی گوێڕایەڵی وتاعەتی ئێوە نییە، گەر لەبەر نزا وپاڕانەوەی بەندە گەلێک نەبێت کە لەئەو دەپاڕێنەوە، پاڕانەوەی پەرستن وپاڕانەوەی داواکردن لێی، بێگومان ئێوەیش ئەی بێباوەڕینە پێغەمبەرتان بە درۆ زانی و باوەڕتان نەکرد بەوەی لای پەروەردگارەوە بۆی ھێنابوون، ئەگەر ھەروابن لەمەودا تۆڵەی ئەو بەدرۆ زانین وبێباوەڕییەتان لەگەڵ دەبێت ولێتان جیا نابێتەوە. لاپەڕە ١٠ لە ١٠ moc.hgelp