سەرەکیتەفسیرالنور (24)

تەفسیر النور — An-Noor (24)

مەدەنی · 64 ئایەت

بخوێنە · گوێبگرەفایلی PDF

سُورَةٌ أَنزَلْنَـٰهَا وَفَرَضْنَـٰهَا وَأَنزَلْنَا فِيهَآ ءَايَـٰتٍۭ بَيِّنَـٰتٍۢ لَّعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ ﴿١﴾

ئەم سورەتەمان دابەزاندووە، وە کارپێکردن بە ئەحکامەکانیمان واجیب کردووە، وە چەند نیشانە وئایەتێکی ڕوون وئاشکرامان تیایدا دابەزاندووە، بەئومێدی ئەوەی بەڵکو بیر لەو ئەحکامانە بکەنەوە تیایدا باسکراوە ولێی ڕابمێنن، وە کار بەڕێنماییەکانی بکەن

ٱلزَّانِيَةُ وَٱلزَّانِى فَٱجْلِدُوا۟ كُلَّ وَٰحِدٍۢ مِّنْهُمَا مِا۟ئَةَ جَلْدَةٍۢ ۖ وَلَا تَأْخُذْكُم بِهِمَا رَأْفَةٌۭ فِى دِينِ ٱللَّهِ إِن كُنتُمْ تُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْـَٔاخِرِ ۖ وَلْيَشْهَدْ عَذَابَهُمَا طَآئِفَةٌۭ مِّنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ ﴿٢﴾

کچ وکوڕی زیناکار (ئەوەیان شوویان نەکردووە یان ژنیان نەھێناوە) ھەر یەکێکیان سەد قامچی وجەڵدیان لێ بدەن، وە نابێت ھیچ بەزەیی ومیھرەبانیتان بەرامبەریان ھەبێت بەوەی ئەو حوکمەی اللە تەعالا دیاری کردووە بۆیان لە بەزاندنی ئەو سنورە جێ بەجێی نەکەن یان سووک وکەمی بکەنەوە لەسەریان، ئەگەر ئێوە باوەڕتان ھەیە بە اللە تەعالا وڕۆژی دوایی، وە با کۆمەڵێک لەباوەڕدارانیش ئامادەی جێ بەجێ کردنی ئەم سزادانەیان بن، بۆ ئەوەی لەناو خەڵکیدا ناویان بزڕێ، وە ببێتە ھۆی ئەوەی جارێکی تر ئەم کارە قێزەونە دووبارە نەکەنەوە، وە خەڵکانی تریش پەند وئامۆژگاری لێوەربگرن وبگەڕێنەوە لەوەھا کارێک

ٱلزَّانِى لَا يَنكِحُ إِلَّا زَانِيَةً أَوْ مُشْرِكَةًۭ وَٱلزَّانِيَةُ لَا يَنكِحُهَآ إِلَّا زَانٍ أَوْ مُشْرِكٌۭ ۚ وَحُرِّمَ ذَٰلِكَ عَلَى ٱلْمُؤْمِنِينَ ﴿٣﴾

بۆ ئەوەی زینا وداوێن پیسی زیاتر بێزراو بێت لای خەڵکی اللە تەعالا باسی ئەوە دەکات، ئەو کوڕانەی لەسەر ئەم کارە قێزەونە ڕاھاتوون حەز بەھاوسەرگیری ناکەن لەگەڵ کچانی زیناکاری ھاوشێوەی خۆیان یان کچانی بتەپەرست وموشریک نەبێت، کە خۆیان ناپارێزن لەزینا وداوێن پیسی، لەگەڵ ئەوەشدا ھاوسەرگیری لەگەڵ زیناکاران دروست وشەرعی نییە، بەھەمان شێوە ئەو کچانەی لەسەر زیناکردن وداوێن پیسی ڕاھاتوون حەز بەھاوسەرگیری ناکەن لەگەڵ کوڕانی زیناکاری ھاوشێوەی خۆیان، یان کوڕانی بتپەرست وموشریک نەبێت، کەخۆیان ناپارێزن لەزینا وداوێن پیسی، لەگەڵ ئەوەشدا ھاوسەرگیری لەگەڵ زیناکاران حەرامە وشەرعی نییە، ئەوەش بزانن کە ھاوسەرگیری نێوان زیناکاراندا حەرام کراوە لەسەر باوەڕداران

وَٱلَّذِينَ يَرْمُونَ ٱلْمُحْصَنَـٰتِ ثُمَّ لَمْ يَأْتُوا۟ بِأَرْبَعَةِ شُهَدَآءَ فَٱجْلِدُوهُمْ ثَمَـٰنِينَ جَلْدَةًۭ وَلَا تَقْبَلُوا۟ لَهُمْ شَهَـٰدَةً أَبَدًۭا ۚ وَأُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْفَـٰسِقُونَ ﴿٤﴾

ئەوانەی تۆمەتی داوێن پیسی دەدەنە پاڵ ئافرەتان وپیاوانی داوێن پاک، پاشان بۆ سەلماندنی ئەو تۆمەتە چوار شاھیدیان نییە، ئەوا (ئەی دەسەڵاتدار وکاربەدەستی موسڵمانان) ھەشتا قامچی وجەڵد بدەن لێیان، وە دواتریش ھەرگیز شاھیدیان لێوەرمەگرن، ئەوانەی تۆمەتی داوێن پیسی دەدەنە پاڵ داوێن پاکەکان لە سنووری شەرع و گوێڕایەڵی اللە تەعالا لایانداوه

إِلَّا ٱلَّذِينَ تَابُوا۟ مِنۢ بَعْدِ ذَٰلِكَ وَأَصْلَحُوا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ ﴿٥﴾

جگە ئەوانەیان نەبێت دوای ئەوە تەوبە دەکەن وکار وکردەوەی چاک ئەنجام دەدەن، ئەوانە بێگومان اللە تەعالا تەوبەیان گیرا دەکات وشاھیدیان لێوەردەگرێت، بێگومان اللە تەعالا لە گوناھی تەوبەکارانی بەندەکان خۆش دەبێت، وە بە میھرەبان وبە بەزەییە بەرامبەریان

وَٱلَّذِينَ يَرْمُونَ أَزْوَٰجَهُمْ وَلَمْ يَكُن لَّهُمْ شُهَدَآءُ إِلَّآ أَنفُسُهُمْ فَشَهَـٰدَةُ أَحَدِهِمْ أَرْبَعُ شَهَـٰدَٰتٍۭ بِٱللَّهِ ۙ إِنَّهُۥ لَمِنَ ٱلصَّـٰدِقِينَ ﴿٦﴾

ئەو پیاوانەیشی تۆمەتی زیناکردن دەدەنە پاڵ ژنەکانیان، وە ھیچ شاھیدێکیشیان لەسەر ڕاست ودروستی ئەو تۆمەتە نییە بەڵکو تەنھا خۆیان شاھیدی ئەو زیناکردنە بوون، ئەوا ئەو پیاوە چوار جار شاھیدی دەدات وسوێند بە اللە تەعالا دەخوات بەوەی ئەم ڕاستگۆیە لەم قسەیەی ئەیکات کە دەڵێت: ژنەکەی زینای کردووە. لاپەڕە ١ لە ١٢ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَٱلْخَـٰمِسَةُ أَنَّ لَعْنَتَ ٱللَّهِ عَلَيْهِ إِن كَانَ مِنَ ٱلْكَـٰذِبِينَ ﴿٧﴾

پاشان لەجاری پێنجەمی شاھیدیدان وسوێند خواردنەکەیدا نزا ودوعا لە خۆی بۆ زیاد دەکات ودەڵێت: نەفرین ولەعنەتی اللە لەو بێت ئەگەر درۆ بکات لەو تۆمەتەی داوێتیە پاڵ ژنەکەی

وَيَدْرَؤُا۟ عَنْهَا ٱلْعَذَابَ أَن تَشْهَدَ أَرْبَعَ شَهَـٰدَٰتٍۭ بِٱللَّهِ ۙ إِنَّهُۥ لَمِنَ ٱلْكَـٰذِبِينَ ﴿٨﴾

ئەو ژنە بەم شاھیدیەی پیاوەکەی دای لەسەری شایستەی ئەوەیە سزای زیناکردنی بەسەردا جێ بەجێ بکرێت، بەڵام ئەگەر ھاتوو ئەویش چوار جار شاھیدی بدات و سوێند بخوات بە اللە تەعالا وبڵێت: بێگومان ئەو تۆمەتەی پیاوەکەی دوایەتیە پاڵی درۆیە وڕاست نییە، ئەوا سزاکەی بەسەردا جی بەجێ ناکرێت

وَٱلْخَـٰمِسَةَ أَنَّ غَضَبَ ٱللَّهِ عَلَيْهَآ إِن كَانَ مِنَ ٱلصَّـٰدِقِينَ ﴿٩﴾

پاشان لە جاری پێنجەمی شاھیدیدان وسوێند خواردنەکەیدا نزا ودوعا لە خۆی بۆ زیاد دەکات ودەڵێت: نەفرین ولەعنەتی اللە لەو بێت ئەگەر درۆ بکات لەو تۆمەتەی داوێتیە پاڵ ژنەکەی

وَلَوْلَا فَضْلُ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُۥ وَأَنَّ ٱللَّهَ تَوَّابٌ حَكِيمٌ ﴿١٠﴾

ئەی خەڵکینە - ئەگەر فەزڵ وبەزەیی ومیھرەبانی اللە تەعالا نەبوایە بەسەرتانەوە، وە تەوبەی تەوبەکارانی وەرنەگرتایە، وە دانا وکاربەجێ وحەکیم نەبوایە لەبڕیار و بەڕێوەبردنی وشەریعەتەکەیدا، ئەوا پەلەی دەکرد لە سزادانی گوناھ وتاوانەکانتان، وە پەردەیر ھەڵدەماڵی لەسەر خراپەکانتان وسووک وڕیسوای دەکردن لەناو خەڵکیدا

إِنَّ ٱلَّذِينَ جَآءُو بِٱلْإِفْكِ عُصْبَةٌۭ مِّنكُمْ ۚ لَا تَحْسَبُوهُ شَرًّۭا لَّكُم ۖ بَلْ هُوَ خَيْرٌۭ لَّكُمْ ۚ لِكُلِّ ٱمْرِئٍۢ مِّنْهُم مَّا ٱكْتَسَبَ مِنَ ٱلْإِثْمِ ۚ وَٱلَّذِى تَوَلَّىٰ كِبْرَهُۥ مِنْهُمْ لَهُۥ عَذَابٌ عَظِيمٌۭ ﴿١١﴾

بێگومان ئەوانەی تۆمەتەکەیان دروستکرد (ئەو تۆمەتەی بۆ دایکی باوەڕدارانیان کرد _اللە لێ ڕازی بێت_ گوایە داوێن پیسی کرد بێت) کۆمەڵیک کەس بوون لە خۆتان لە باوەڕداران، بۆیە - ئەی ئیمانداران - واگومان نەبەن ئەو تۆمەتەی دروستیان کرد شەڕ وخراپە بۆتان، وانییە بەڵکو خێر وچاکەیە بۆتان، خێرە بۆتان پاداشتان لای اللە تەعالا بۆ دەنوسرێت، وە دەبێتە ھۆی پاڵفتەکردنی ڕیزی باوەڕداران، ھەرکەسێک لەدروستکردنی ئەو تۆمەتەدا بەشدار بووبێت بە ئەندازەی ھەوڵ وکۆششی لەو تاوانەدا سزا و تۆڵەی وەردەگرێت، وە ئەو کەسەش کەبەشی گەورەی بوھتانەکەی گرتە ئەستۆ (عەبدوڵای کوڕی ئوبەی کوڕی سەلول) بوو، لەبەر ئەوەی لەسەرتاوە دەستی کرد بەدروستکردنی بوھتانەکە وبڵاوە پێکردنی، ئەم پیاوە سزایەکی سەختی گەورەی بۆ ھەیە لە ڕۆژی دواییدا

لَّوْلَآ إِذْ سَمِعْتُمُوهُ ظَنَّ ٱلْمُؤْمِنُونَ وَٱلْمُؤْمِنَـٰتُ بِأَنفُسِهِمْ خَيْرًۭا وَقَالُوا۟ هَـٰذَآ إِفْكٌۭ مُّبِينٌۭ ﴿١٢﴾

دەبوایە پیاوان وئافرەتانی باوەڕدار کاتێک ئەو بوھتان وتۆمەتە گەورەیان بیست گومانی باشیان بەو کەسانە ببردایە کە تۆمەتەکەیان بۆ دروستکرا کەبەشێک لەبرا باوەڕدارەکانیشیانی تێکەوت بوو، وە بیانووتایە: ئەمە درۆ وبوھاتانێکی ڕوون وئاشکرایە

لَّوْلَا جَآءُو عَلَيْهِ بِأَرْبَعَةِ شُهَدَآءَ ۚ فَإِذْ لَمْ يَأْتُوا۟ بِٱلشُّهَدَآءِ فَأُو۟لَـٰٓئِكَ عِندَ ٱللَّهِ هُمُ ٱلْكَـٰذِبُونَ ﴿١٣﴾

ئەی بۆچی ئەو تۆمەتکەر ودرۆزنانە چوار شاھیدیان نەھێنا لەسەر ئەو درۆ وبوھتانە گەورەیەی ھەڵیان بەست بۆ (عائیشەی دایکی باوەڕداران _اللە لێ ڕازی بێت_) تاوەکو شاھیدی بدەن لەسەر ڕاستی ودروستی ئەو تۆمەتەی دروستیان کرد؟ جا ئەگەر ھاتوو چوار شاھیدیان نەھێنا (وە ھەرگیز نایشیھێنن) ئیتر دیارە ئەوانە لە حوکم وبڕیاری اللە تەعالادا بەدرۆزن دادەنرێن. لاپەڕە ٢ لە ١٢ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَلَوْلَا فَضْلُ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُۥ فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْـَٔاخِرَةِ لَمَسَّكُمْ فِى مَآ أَفَضْتُمْ فِيهِ عَذَابٌ عَظِيمٌ ﴿١٤﴾

ئەی باوەڕداران - ئەگەر فەزڵ ومیھرەبانی اللە تەعالا نەبوایە بەسەرتانەوە، بەوەی پەلەی نەکرد لە سزا وتۆڵە لێ سەندنەوەتان لە دونیا، وە تەوبەی لە تەوبەکارانتان وەرگرت، ئەگەر فەزڵ ومیھرەبانی ئەو بەو شێوەیە نەبوایە لەگەڵتاندا ئەوا بەھۆی تێوەگلانتان بەو درۆ وبوھتانە گەورەیەی بۆ دایکی باوەڕداران کرا اللە تەعالا لە دونیا و دواڕۆژدا سزایەکی گەورە وزۆر سەختی دەدان

إِذْ تَلَقَّوْنَهُۥ بِأَلْسِنَتِكُمْ وَتَقُولُونَ بِأَفْوَاهِكُم مَّا لَيْسَ لَكُم بِهِۦ عِلْمٌۭ وَتَحْسَبُونَهُۥ هَيِّنًۭا وَهُوَ عِندَ ٱللَّهِ عَظِيمٌۭ ﴿١٥﴾

کاتێک ئەم درۆ وبوھتانەتان لە زمانی یەکتر وەردەگرن، وە دەما ودەم بۆ یەکتری دەگوێزنەوە لەگەڵ ئەوەی کە بەتاڵ وپڕ وپووچیش بوو، وە ھیچ زانیاریشتان نەبوو لە بارەیەوە، واتان دەزانی کارێکی سووک وئاسانە، لە کاتێکدا ئەو تۆمەت وبوھتانە لای اللە تەعالا زۆر گەورە بوو، چونکە درۆیەکی زۆر گەورە بوو، وە کەسێکی بێ گوناھیش تۆمەتبارکرا بە زینا وداوێن پیسی

وَلَوْلَآ إِذْ سَمِعْتُمُوهُ قُلْتُم مَّا يَكُونُ لَنَآ أَن نَّتَكَلَّمَ بِهَـٰذَا سُبْحَـٰنَكَ هَـٰذَا بُهْتَـٰنٌ عَظِيمٌۭ ﴿١٦﴾

لەبەر چی کاتێک گوێتان لەو تۆمەت وبوھتانە بوو نەتانووت: بۆمان شیاو نییە قسەیەکی خراپی لەو شێوەیە بکەین، پاکوبێگەردی بۆ تۆ ئەی پەروەردگارمان، ئەم تۆمەت و بوھتانەی دایانە پاڵ دایکی باوەڕداران دۆریەکی زۆر گەورە وناقۆڵایە

يَعِظُكُمُ ٱللَّهُ أَن تَعُودُوا۟ لِمِثْلِهِۦٓ أَبَدًا إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ ﴿١٧﴾

اللە تەعالا بیرتان دەخاتەوە وئامۆژگاریتان دەکات ھەرگیز جارێکی تر کاری وا دووبارە نەکەنەوە وتۆمەت وبوھتانی گەورەی لەو شێوەیە بۆ کەسێکی داوێن پاک بێ گوناھ دروست بکەن، ئەگەر ئێوە باوەڕدارن

وَيُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمُ ٱلْـَٔايَـٰتِ ۚ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ ﴿١٨﴾

اللە تەعالا ئایەت وفەرمانەکانی خۆی ڕوون دەکاتەوە بۆتان کە پێک ھاتوون لە حوکم وبڕیار وپەند وئامۆژگاریەکانی، کە دەلالەت لەڕوونکردنەوەی ئەحکامەکانی تایبەت بە تۆمەت وبوھتان کردن دەکات، اللە تەعالا زانا وئاگادارە بەکار وکردەوەکانتان، وە ھیچی لا نھێنی وشاراوە نییە، وە پاداشت وتۆڵەتان لەسەر دەداتەوە، وە زۆر دانا وکاربەجێیە لەبەڕێوبردن کارەکانی وشەریعەتەکەیدا

إِنَّ ٱلَّذِينَ يُحِبُّونَ أَن تَشِيعَ ٱلْفَـٰحِشَةُ فِى ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْـَٔاخِرَةِ ۚ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ ﴿١٩﴾

تعلمون بێگومان ئەو کەسانەی حەز دەکەن کاری خراپە وفاحیشە لەناو باوەڕداراندا بڵاو بێتەوە - وەک تۆمەتبار کردنی کەسانی تر بە زینا وداوێن پیسی- لە دونیادا سزای سەختی بە ئازاریان بۆ ھەیە، کە جێ بەجێکردنی حەددی تۆمەت دروستکردنە بەسەریاندا، وە لە دواڕۆژیشدا سزای ئاگری دۆزەخیان بۆ ھەیە، وە اللە تەعالا ئاگاداری درۆکانیانە، وە ئاگاداری سەرەنجامی کاروباری بەندەکانیەتی، وە ھەر ئەو شارەزای بەرژەوەندیەکانیانە، وە ئەوەی ئەو دەیزانێت ئێوە ھیچی لێ نازانن

وَلَوْلَا فَضْلُ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُۥ وَأَنَّ ٱللَّهَ رَءُوفٌۭ رَّحِيمٌۭ ﴿٢٠﴾

ئەی ئەوانەی کەوتنە ناو دروستکردنی ئەو تۆمەت وبوھتانەوە بۆ دایکی باوەڕداران- ئەگەر فەزڵ ومیھرەبانی اللە تەعالا نەبوایە بەسەرتانەوە، وە ئەو بەسۆز ومیھرەبان نەبوایە لە گەڵتاندا ئەوا پەلەی دەکرد لە سزادانتان، بەڵام نەیکرد بۆ ئەوەی تەوبە بکەن وبگەڕێنەوە بۆ لای. لاپەڕە ٣ لە ١٢ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

۞ يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَتَّبِعُوا۟ خُطُوَٰتِ ٱلشَّيْطَـٰنِ ۚ وَمَن يَتَّبِعْ خُطُوَٰتِ ٱلشَّيْطَـٰنِ فَإِنَّهُۥ يَأْمُرُ بِٱلْفَحْشَآءِ وَٱلْمُنكَرِ ۚ وَلَوْلَا فَضْلُ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُۥ مَا زَكَىٰ مِنكُم مِّنْ أَحَدٍ أَبَدًۭا وَلَـٰكِنَّ ٱللَّهَ يُزَكِّى مَن يَشَآءُ ۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌۭ ﴿٢١﴾

ه ه عليم ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بە اللە تەعالا وکارو کردەوە بە شەریعەتەکەی ئەکەن، شوێن ھەنگاو وڕێگا وڕێچکەکانی شەیتان مەکەون، بەوەی ناھەق وبەتاڵ وپڕوپووچ ئەڕازێنێتەوە بۆتان، ھەر کەسێک شوێن ھەنگاو وڕێگا وڕێچکەکانی بکەوێت ئەوا بێگومان ئەو فەرمان دەکات بەکار وکردەوە وگوفتاری زۆر ناشیرین وناشایستە، وە ئەوەشی شەرع ڕێگری لێدەکات، - ئەی باوەڕداران - خۆ ئەگەر فەزڵ وڕەحمەت ومیھرەبانی اللە تەعالا نەبوایە بەسەرتانەوە ئەوا ھەرگیز بە تەوبەکردن پاکی نەدەکردنەوە لە گوناھ وتاوان، بەڵام اللە تەعالا ھەر کەسێکی بوێت وشیاو بێت بە تەوبەکردن پاکی دەکاتەوە، اللە تەعالا بیسەری گوفتارتانە، وە زانا وئاگاداریشە بە کاروکردەوەکانتان، وە سزا وپاداشتان دەداتەوە لەسەریان

وَلَا يَأْتَلِ أُو۟لُوا۟ ٱلْفَضْلِ مِنكُمْ وَٱلسَّعَةِ أَن يُؤْتُوٓا۟ أُو۟لِى ٱلْقُرْبَىٰ وَٱلْمَسَـٰكِينَ وَٱلْمُهَـٰجِرِينَ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ ۖ وَلْيَعْفُوا۟ وَلْيَصْفَحُوٓا۟ ۗ أَلَا تُحِبُّونَ أَن يَغْفِرَ ٱللَّهُ لَكُمْ ۗ وَٱللَّهُ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌ ﴿٢٢﴾

با ئەوانەتان خاوەنی چاکەن لە دین وسەروەت وسامانیان ھەیە سوێند نەخۆن کە یارمەتی خزمە ھەژار ونەدارەکانیان نەدەن، یارمەتی ئەوانەی لە ڕێگای اللە تەعالا و لەبەر ڕەزامەندی ئەو کۆچیان کرد، تەنھا لەبەر ئەوەی گوناھێکیان کردووە ئیتر یارمەتیان نەدەن، با لێبوردەبن وچاوپۆشی بکەن لێییان، ئایا پێتان خۆش نییە ئەگەر لەوان بوران وچاوپۆشیتان لێکردن اللە تەعالا لە گوناھەکانتان خۆش بێت؟! بێگومان اللە تەعالا لەو بەندانەی خۆش دەبێت کە تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆ لای، وە زۆریش میھرەبانە بەرامبەریان، دەی کەواتە با بەندەکانی چاو لە پەروەردگاریان بکەن، ئەم ئایەتە پیرۆزە لەسەر ئەبوبەکری صدیق دابەزی (اللە تەعالا لێ ڕازی بێت) کاتێک سوێندی خوارد کە دوای ئەوەی (مسطح) یش دەستی ھەبوو لە تۆمەت وبوھتانەی دروستیان کرد بۆ عائیشەی دایکی باوەڕداران (اللە تەعالا لێ ڕازی بێت)

إِنَّ ٱلَّذِينَ يَرْمُونَ ٱلْمُحْصَنَـٰتِ ٱلْغَـٰفِلَـٰتِ ٱلْمُؤْمِنَـٰتِ لُعِنُوا۟ فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْـَٔاخِرَةِ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌۭ ﴿٢٣﴾

بەدڵنیاییەوە ئەوانەی تۆمەت وبوھتان دەدەنە پاڵ ئافرەتانی بێ ئاگای باوەڕدار، ئەو ئافرەتانەی بەھیچ شێوەیەک بیریان لە زیناکردنیش نەکردوەتەوە، لە دونیا ودواڕۆژدا لە ڕەحمەت ومیھرەبانی اللە تەعالا دەرکراون، وە لە ڕۆژی دواییشدا سزای گەورە وسەختیان بۆ ھەیە. يوم تشهد عليهم ألسنتهم وأيديهم وأرجلهم بما كانوا يعملون

يَوْمَ تَشْهَدُ عَلَيْهِمْ أَلْسِنَتُهُمْ وَأَيْدِيهِمْ وَأَرْجُلُهُم بِمَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ ﴿٢٤﴾

ئەو سزایەی کە دەدرێن لە ڕۆژی قیامەتدایە، لەو ڕۆژەدا زمان ودەست وقاچیان دەبێتە شاھید لەسەر ئەو کارانەی کردوویانە، زمانیان دێتە گۆ وشاھیدیان لەسەر ھەرچی گوفتار ووتاری نابەجێیانە دەدەن، وە دەست وقاچیشیان لەسەر ھەرچی کار وکردەوەی خراپە کە ئەنجامیانداوە

يَوْمَئِذٍۢ يُوَفِّيهِمُ ٱللَّهُ دِينَهُمُ ٱلْحَقَّ وَيَعْلَمُونَ أَنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْحَقُّ ٱلْمُبِينُ ﴿٢٥﴾

لەو ڕۆژەدا اللە تەعالا سزا وتۆڵەیان بە دادگەرانە لێ دەسێنێت، ئەوسا چاک دەزانن کە اللە پەروەردگاری ھەق وڕاستی وڕوون وئاشکرایە، ھەرچیەک لەوەوە دەرچێت لە ھەواڵ وبەڵێنی چاکە بە باوەڕداران وھەڕەشەکردن لە بێباوەڕان ھەر ھەمووی ڕاستی وڕوون وئاشکرایە وھیچ گومانی تێدا نییە وھەمووی دێتە دی

ٱلْخَبِيثَـٰتُ لِلْخَبِيثِينَ وَٱلْخَبِيثُونَ لِلْخَبِيثَـٰتِ ۖ وَٱلطَّيِّبَـٰتُ لِلطَّيِّبِينَ وَٱلطَّيِّبُونَ لِلطَّيِّبَـٰتِ ۚ أُو۟لَـٰٓئِكَ مُبَرَّءُونَ مِمَّا يَقُولُونَ ۖ لَهُم مَّغْفِرَةٌۭ وَرِزْقٌۭ كَرِيمٌۭ ﴿٢٦﴾

م غفرة ورزق كريم ھەموو پیاو وژنێکی پیس وھەموو گوفتار وکردارێکی پیس شیاو وگونجاون بۆ ھاوشێوەی خۆیان لە پیسیدا، وە ھەموو پاکێکیش لەوانە شیاو وگونجاون بۆ ھاوشێوەیان لە پاکیدا، جا پیاو وژنی پاک بەری ودوورن لەو تۆمەت وبوھتانانەی کە پیاو وژنی پیس وناپاک بۆیان ھەڵدەبەستن، ئەوانە اللە تەعالا لە گوناھەکانیان خۆش دەبێت، وە ڕزق وڕۆزییەکی پیرۆز وپاکیان بۆ ھەیە کە بریتییە لە بەھەشتی نەبڕاوە. لاپەڕە ٤ لە ١٢ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَدْخُلُوا۟ بُيُوتًا غَيْرَ بُيُوتِكُمْ حَتَّىٰ تَسْتَأْنِسُوا۟ وَتُسَلِّمُوا۟ عَلَىٰٓ أَهْلِهَا ۚ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌۭ لَّكُمْ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ ﴿٢٧﴾

ئەی ئەوانەی باوەڕتان بە اللە ھێناوە وکار بە شەرع وڕێساکانی ئەو دەکەن، مەچنە ھیچ ماڵێکی غەیری خۆتان تاوەکو مۆڵەت وەردەگرن وپرس بەخاوەن ماڵ وکەسانێکی نیشتەجێی ئەو ماڵە دەکەن کە بچنە ژوورەوە بۆ لایان، وە پاش ئەوەی مۆڵەتیان دان سەلامیان لێ بکەن، بەوەی لە سەلام کردن ومۆڵەت وەرگرتن وپرسکردنەکەدا بڵێن: (السلام علیکم) ئایا مۆڵەت ھەیە بێمە ژوورەوە بۆ ماڵتان؟ ئەو مۆڵەت وەرگرتنەی فەرمانتان پێکراوە بە ئەنجامدانی باشترە بۆتان لەوەی لەپڕ بێ سەلام ومۆڵەت وەرگرتن خۆتان بکەن بەماڵی کەسێکدا، بەڵکو ئەم کارەتان ئەوەی فەرمانتان پێکراوە بەکردنی وەبیرتان بھێنێتەوە وجێ بەجێی بکەن

فَإِن لَّمْ تَجِدُوا۟ فِيهَآ أَحَدًۭا فَلَا تَدْخُلُوهَا حَتَّىٰ يُؤْذَنَ لَكُمْ ۖ وَإِن قِيلَ لَكُمُ ٱرْجِعُوا۟ فَٱرْجِعُوا۟ ۖ هُوَ أَزْكَىٰ لَكُمْ ۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌۭ ﴿٢٨﴾

بما تعملون عليم ئەگەر کەستان لەو ماڵانەدا بەدی نەکرد، ئەوا نەچنە ژوورەوە ھەتاوەکو مۆڵەت لەو کەسانە وەردەگرن مۆڵەتی چوونە ژوورەوەیان بە دەستە، خۆ ئەگەر خاوەنی ئەو ماڵانە پێیان وتن: (بگەڕێنەوە) ئێوەیش بگەڕێنەوە ومەچنە ژوورەوە، چونکە بەدڵنیاییەوە ئەوە چاکتر وپاکترە بۆتان لای اللە تەعالا، وە اللە تەعالایش زانا وئاگادارە بەوەی ئەنجامی دەدەن وھیچ شتێکیشی لە کار وکردەوەتان لا نھێنی وشاراوە نییە، وە پاداشتی ھەموویشتان دەداتەوە

لَّيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَن تَدْخُلُوا۟ بُيُوتًا غَيْرَ مَسْكُونَةٍۢ فِيهَا مَتَـٰعٌۭ لَّكُمْ ۚ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ مَا تُبْدُونَ وَمَا تَكْتُمُونَ ﴿٢٩﴾

ھیچ سەرکۆنەیەک ناکرێن وگوناھتان ناگاتێ بەبێ مۆڵەت وەرگرتن بچنە ئەو خانوو وماڵە گشتیانەی کە تایبەت نییە بە کەسێکی دیاریکراوەوە، بۆ بەرژەوەندی وسوودی گشتی ئامادەکراوە، وەک کتێبخانەکان ودوکانی ناو بازاڕەکان، اللە تەعالا بەکار وکردەوە وحاڵ وباری ئاشکرا وشاراوەکان دەزانێت وئاگادارە پێیان، وە ھیچ شتێکیشی لەو کارانە لا شاراوە ونھێنی نییە، وە پاداشتی ھەموویشتان لەسەر دەداتەوە

قُل لِّلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا۟ مِنْ أَبْصَـٰرِهِمْ وَيَحْفَظُوا۟ فُرُوجَهُمْ ۚ ذَٰلِكَ أَزْكَىٰ لَهُمْ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ خَبِيرٌۢ بِمَا يَصْنَعُونَ ﴿٣٠﴾

ئەی پێغەمبەر - بە پیاوانی باوەڕدار بڵێ: چاویان دابخەن لەئاست ئەو ئافرەتانەی بۆیان حەڵاڵ نین، وە لەئاست عەورەتی خەڵکیش، وە داوێنی خۆیان بپارێزن لەوەی بکەونە ناو حەرامکراوەکان، بێگومان ئەو وازھێنانە لە تەماشاکردنی ئەوەی اللە تەعالا حەرامی کردووە تەماشای بکەن چاکتر وپاکترە بۆیان لای اللە تەعالا، وە بە دڵنیاییەوە اللە تەعالا بەئاگایە بەوەی ئەنجامی دەدەن، وە ھیچ شتێکی لا شاراوە ونھێنی نییە، وە پاداشتی ھەموویشتان لەسەر دەداتەوە

وَقُل لِّلْمُؤْمِنَـٰتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَـٰرِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا ۖ وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَىٰ جُيُوبِهِنَّ ۖ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا لِبُعُولَتِهِنَّ أَوْ ءَابَآئِهِنَّ أَوْ ءَابَآءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوْ أَبْنَآئِهِنَّ أَوْ أَبْنَآءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوْ إِخْوَٰنِهِنَّ أَوْ بَنِىٓ إِخْوَٰنِهِنَّ أَوْ بَنِىٓ أَخَوَٰتِهِنَّ أَوْ نِسَآئِهِنَّ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَـٰنُهُنَّ أَوِ ٱلتَّـٰبِعِينَ غَيْرِ أُو۟لِى ٱلْإِرْبَةِ مِنَ ٱلرِّجَالِ أَوِ ٱلطِّفْلِ ٱلَّذِينَ لَمْ يَظْهَرُوا۟ عَلَىٰ عَوْرَٰتِ ٱلنِّسَآءِ ۖ وَلَا يَضْرِبْنَ بِأَرْجُلِهِنَّ لِيُعْلَمَ مَا يُخْفِينَ مِن زِينَتِهِنَّ ۚ وَتُوبُوٓا۟ إِلَى ٱللَّهِ جَمِيعًا أَيُّهَ ٱلْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ﴿٣١﴾

ى ى وە بڵێ بە ئافرەتانی باوەڕداریش: چاویان دابخەن لە ئاست ئەو پیاوانەی بۆیان حەڵاڵ نین، وە لە ئاست عەورەتی خەڵکیش، وە داوێنی خۆیان بپارێزن بە دوورکەوتنەوە لە زینا کردن وخۆداپۆشین، وە با جوانی خۆیان بەدەرنەخەن بۆ پیاوانی بێگانە، جگە لەوەی بەدەرەوەیە ودیارە وناکرێت بشارێتەوە، وەک جلوبەرگ، وە با سەرپۆشەکانیان بدەن بەسەر سنگ وبەرۆکیاندا بۆ ئەوەی مووی سەر وڕوخسار وگەردنیان داپۆشێت، وە جوانی شاراوەیان دەرنەخەن بۆ پیاوەکانیان نەبێت، یان بۆ باوکانیان، یان خەزورەکانیان (باوکی مێردەکانیان)، یان بۆ کوڕەکانیان، یان بۆ کوڕانی مێردیان، یان بۆ براکانیان، یان بۆ برازاکانیان، یان بۆ خوشکەزاکانیان، یان بۆ ژنانی متمانە پێکراو، جا موسڵمان بن یان بێباوەڕ، یان بۆ کۆیلە وکەنیزەکەکانیان، یان بۆ ئەو پیاوانەی ئارەزووی ئافرەتیان نەماوە وناچن بەلایاندا، یان بۆ ئەو مناڵە کوڕانەی لەبەر بچوکیان بێ ئاگان لەجەستە وعەورەتی ژنان، وە با ئافرەتان لەکاتی ڕۆیشتنیاندا پێ نەکوتن بەزەویدا بەمەبەستی ئەوەی دەنگی خڵخاڵ وپاوانەی پێیان پیاوان بیبیستن وسەرنجیان ڕابکێشن، - ئەی باوەڕداران - ھەمووتان تەوبە بکەن وبگەڕێنەوە بۆ لای اللە تەعالا وپەشیمان ببنەوە، وە چاوتان داخەن لەئاست نامەحرەم وعەورەتتان بپارێزن، تاوەکو ڕزگار وسەرکەوتوو بن لەوەی لێی دەەترسێن. لاپەڕە ٥ لە ١٢ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَأَنكِحُوا۟ ٱلْأَيَـٰمَىٰ مِنكُمْ وَٱلصَّـٰلِحِينَ مِنْ عِبَادِكُمْ وَإِمَآئِكُمْ ۚ إِن يَكُونُوا۟ فُقَرَآءَ يُغْنِهِمُ ٱللَّهُ مِن فَضْلِهِۦ ۗ وَٱللَّهُ وَٰسِعٌ عَلِيمٌۭ ﴿٣٢﴾

عليم - ئەی باوەڕداران - ژن بۆ ئەو پیاوانە بھێنن کە ژنیان نییە، وە ئەو ژنانە بەشوو بدەن کە مێردیان نییە، وە ھاوسەرگیری بکەن بۆ بەندە وکەنیزەکە باوەڕدارەکانتان، ئەگەر ھەژار ونەدار بوون اللە تەعالا لە ڕزق وڕۆزی وفەزڵی فراوانی خۆی دەوڵەمەندیان دەکات، ڕزق وڕزۆی اللە تەعالا فراوانە، دەوڵەمەند کردنی کەسەکان لە ڕزق وڕۆزی ئەو کەم ناکات، وە ئەو زۆر زانا وئاگادارە بەحاڵ وگوزەرانی بەندەکانی

وَلْيَسْتَعْفِفِ ٱلَّذِينَ لَا يَجِدُونَ نِكَاحًا حَتَّىٰ يُغْنِيَهُمُ ٱللَّهُ مِن فَضْلِهِۦ ۗ وَٱلَّذِينَ يَبْتَغُونَ ٱلْكِتَـٰبَ مِمَّا مَلَكَتْ أَيْمَـٰنُكُمْ فَكَاتِبُوهُمْ إِنْ عَلِمْتُمْ فِيهِمْ خَيْرًۭا ۖ وَءَاتُوهُم مِّن مَّالِ ٱللَّهِ ٱلَّذِىٓ ءَاتَىٰكُمْ ۚ وَلَا تُكْرِهُوا۟ فَتَيَـٰتِكُمْ عَلَى ٱلْبِغَآءِ إِنْ أَرَدْنَ تَحَصُّنًۭا لِّتَبْتَغُوا۟ عَرَضَ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ۚ وَمَن يُكْرِههُّنَّ فَإِنَّ ٱللَّهَ مِنۢ بَعْدِ إِكْرَٰهِهِنَّ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ ﴿٣٣﴾

ئەو کەسانەی لەبەر ھەژاری ونەداری توانای ژنھێنانیان نییە ئەوا با داوێنی خۆیان پاک ڕابگرن ودوور بکەونەوە لە زینا وکاری نابەجێ، تا ئەو کاتەی اللە تەعالا لە فەزڵ وچاکەی خۆی دەوڵەمەند وبێ نیازیان دەکات، وە ئەو کۆیلانەیش داوای نووسراوی ئازادکردن وخۆکڕینەوە لە گەورەکانیان دەکەن لەبەرامبەر پێدانی بڕێک پارە کەلەسەری ڕێک دەکەون، ئەوا پێویستە لەسەر گەورە وخاوەنەکانیان بەو داواکارییە ڕازی بن ئەگەر خێر وچاکەی دین وتوانای کارکردن وخۆ ئازادکردنیان لێ بەدی کردن، وە پێویستە لەسەریان بڕێک پارە لەو ماڵ وسامانەی اللە تەعالایان بدەنێ کە پێی بەخشیوون، بەوەی ھەندێک لەو بڕە پارەیەی لە گرێبەستی ئازاد کردنەکەدا لەسەری ڕێککەوتون لەسەریان بسڕنەوە، وە ھەرگیز لەپێناو پارە وپوڵ کەنیزەکەکانتان ناچار بە زینا وداوێن پیسی نەکەن بۆ ئەوەی لەو ڕێگایەوە ھەندێک ماڵ وسامان پێکەوە بنێن، ھەروەکو عەبدوڵای کوڕی ئوبەی (سەرکردەی دووڕووەکانی مەدینە) ئەنجامیدا لەگەڵ دوو کەنیزەکەکەی کاتێک ئەوان حەزیان بەداوێن پاکی ودوور کەوتنەوە لە زینا کرد بوو، کەچی ئەو زۆری لێدەکردن بۆ ئەوەی لەشفرۆشی بکەن تاوەکو پارە وپولیان پێ پەیدا بکات، وە ھەرکەسێک لە ئێوە ناچاریان بکات لەسەر ئەو کارە قێزەونە، ئەوە بێگومان اللە تەعالا لە دوای ناچارکردنیان لێیان خۆش دەبێت وبەزەییان پێدا دێتەوە ومیھرەبانە بەرامبەریان، چونکە ھیچ دەسەڵاتی ئەوانی تێدا نەبووە وناچار بەو کارە کراون، وە گوناھی ئەو کارەیش لەسەر ئەو کەسەیە زۆری لێکردوون وناچاری کردوون

وَلَقَدْ أَنزَلْنَآ إِلَيْكُمْ ءَايَـٰتٍۢ مُّبَيِّنَـٰتٍۢ وَمَثَلًۭا مِّنَ ٱلَّذِينَ خَلَوْا۟ مِن قَبْلِكُمْ وَمَوْعِظَةًۭ لِّلْمُتَّقِينَ ﴿٣٤﴾

ئەی خەڵکینە - بەدڵنیاییەوە ئایەت ونیشانەی ڕوون وئاشکرامان بۆ دابەزاندوون کە ھیچ گومان ودوو دڵییەکی تێدا نییە، ھەروەھا چەند نموونەیەکیش لە ھەواڵ و بەسەرھاتی ئوممەتانی پێش خۆتانمان لە باوەڕداران وبێباوەڕانیش بۆ دابەزاندوون، ھەروەھا لەگەڵ پەند وئامۆژگاریەک بۆ خەڵکانێک لە پەروەردگاریان دەترسن بە جێبەجێکردنی فەرمانەکانی ودوورکەوتنەوە لەو شتانەی ڕێگری لێکردوون

۞ ٱللَّهُ نُورُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ مَثَلُ نُورِهِۦ كَمِشْكَوٰةٍۢ فِيهَا مِصْبَاحٌ ۖ ٱلْمِصْبَاحُ فِى زُجَاجَةٍ ۖ ٱلزُّجَاجَةُ كَأَنَّهَا كَوْكَبٌۭ دُرِّىٌّۭ يُوقَدُ مِن شَجَرَةٍۢ مُّبَـٰرَكَةٍۢ زَيْتُونَةٍۢ لَّا شَرْقِيَّةٍۢ وَلَا غَرْبِيَّةٍۢ يَكَادُ زَيْتُهَا يُضِىٓءُ وَلَوْ لَمْ تَمْسَسْهُ نَارٌۭ ۚ نُّورٌ عَلَىٰ نُورٍۢ ۗ يَهْدِى ٱللَّهُ لِنُورِهِۦ مَن يَشَآءُ ۚ وَيَضْرِبُ ٱللَّهُ ٱلْأَمْثَـٰلَ لِلنَّاسِ ۗ وَٱللَّهُ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌۭ ﴿٣٥﴾

ى ه ه ه اللە تەعالا نوور وڕووناکی ئاسمانەکان وزەوییە، وە ھیدایەتدەر وڕێنوماییکاری ئەوەی تێیاندایە، نمونەی نوور وڕووناکییەکەی (پاکوبێگەردی بۆ ئەو) لە دڵی باوەڕداردا وەک تاقی ناو دیوارێکی بێ دەرچەیە، ئەو تاقە چرایەکی پرشنگداری پڕ نووری گەورەی تێدا کۆ بووبێتەوە وپەرت نەبووبێت، ئەو چرایەش لە شوشەیەکی سافی درەوشاوەدا بێت، ئەو شوشەیەش وەکو ئەستێرەیەکی گەش ودرەوشاوە وابێت، ئەو چرایەیش بە زەیتی دار زەیتونێکی پڕ فەڕ وبەرکەت دابگیرسێت، ئەو دار زەیتونەیش ھیچ شتێک لە ڕوناکی وڕۆشنایی تیشکی خۆر نایشارێتەوە نە لە بەیانیان ونە لە ئێواراندا، زەیتی زەیتونەکەیش ھێندە پاکو خاوێنە نزیکە ھەر لەخۆیەوە گڕ بگرێت و ڕووناک بێتەوە بێ ئەوەی ئاگریشی بەرکەوێت، چی جای ئەگەر ئاگری بەرکەوێت دەبێت چۆن گڕ بگرێت وبدرەوشێتەوە؟! ڕووناکی لەسەر ڕووناکییە، ڕووناکی چراکە لەسەر ڕووناکی شوشەکەیە، ئەمەش دڵی باوەڕدارە کاتێک ڕووناک دەبێتەوە بە نوور وڕووناکی ھیدایەت، اللە تەعالا ھەر کەسێکی ویست لە بەندەکانی موەفەقی دەکات کە بۆ شوێنکەوتنی ڕووناکی قورئان، وە ئەو ھەمیشە نموونە دەھێنێتەوە بۆ خەڵکی بۆ ئەوەی باشتر وچاکتر تێبگەن، وە اللە تعالا زانا وئاگادارە بەھەموو شتێک، وە ھیچی لا نھێنی وشاراوە نییە. لاپەڕە ٦ لە ١٢ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

فِى بُيُوتٍ أَذِنَ ٱللَّهُ أَن تُرْفَعَ وَيُذْكَرَ فِيهَا ٱسْمُهُۥ يُسَبِّحُ لَهُۥ فِيهَا بِٱلْغُدُوِّ وَٱلْـَٔاصَالِ ﴿٣٦﴾

ئەم چرا ڕووناکە پرشنگدارە لەو مزگەوتانەدا دابگرسێت وڕووناک بکرێتەوە کە اللە تەعالا مۆڵەتی داوە وفەرمانی کردووە کە پلە وپایەیان بەرز وبڵندن، وە ناوی ئەویان تێدا دەھێنرێت، بە بانگدان وزیکر ونوێژ، وە لەبەر ڕەزامەندی ئەو لە بەیانیان وئێواراندا نوێژیان تێدا ئەنجام دەدرێت

رِجَالٌۭ لَّا تُلْهِيهِمْ تِجَـٰرَةٌۭ وَلَا بَيْعٌ عَن ذِكْرِ ٱللَّهِ وَإِقَامِ ٱلصَّلَوٰةِ وَإِيتَآءِ ٱلزَّكَوٰةِ ۙ يَخَافُونَ يَوْمًۭا تَتَقَلَّبُ فِيهِ ٱلْقُلُوبُ وَٱلْأَبْصَـٰرُ ﴿٣٧﴾

پیاوانێک ھەن بازرگانی وکڕین وفرۆشتن لە یادی اللە تەعالا ونوێژ کردن بەجوانترین وتەواوترین شێوە وپێدانی زەکات بەو کەسانەی شایستەی زەکاتن بێ ئاگا و غافڵیان ناکات، ئەو کەسانە لە ڕۆژی قیامەت دەترسن، ئەو ڕۆژەی دڵەکان تێیدا دەگۆڕێن ووەردەگەڕێن لە نێوان ھیوا بوون بە ڕزگار بوون لە سزای دۆزەخ وترسان لە تێکەوتنی، وە ڕۆژێکە چاوەکانیش وەردەگەڕێن وگشت دەگەڕێن تەماشا دەکات بزانێت چارەنووسی بۆ کوێ دەڕوات

لِيَجْزِيَهُمُ ٱللَّهُ أَحْسَنَ مَا عَمِلُوا۟ وَيَزِيدَهُم مِّن فَضْلِهِۦ ۗ وَٱللَّهُ يَرْزُقُ مَن يَشَآءُ بِغَيْرِ حِسَابٍۢ ﴿٣٨﴾

ئەو کەسانە ئەوەیان کرد بۆ ئەوەی اللە تەعالا لەسەر ئەو کار وکردەوە چاکانەی ئەنجامیاندا پاداشتیان بداتەوە، وە لە پاداشتی ئەوەشدا فەزڵ وچاکەی خۆی بۆیان زیاد بکات، اللە تەعالا ڕزق وڕۆزی ئەوانە لەبەرامبەر کار وکردەوەکانیان بەبێ سنور وبێ ژمار دەداتەوە

وَٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ أَعْمَـٰلُهُمْ كَسَرَابٍۭ بِقِيعَةٍۢ يَحْسَبُهُ ٱلظَّمْـَٔانُ مَآءً حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءَهُۥ لَمْ يَجِدْهُ شَيْـًۭٔا وَوَجَدَ ٱللَّهَ عِندَهُۥ فَوَفَّىٰهُ حِسَابَهُۥ ۗ وَٱللَّهُ سَرِيعُ ٱلْحِسَابِ ﴿٣٩﴾

وە ئەوانەیش بێباوەڕ بوون بە اللە تەعالا، لە بەرانبەر کار وکردەوەکانیان ھیچ پاداشتێکیان نییە، وەک سەراب وتراوێلکە وایە کە لە شوێنێکی نزمی زەوییەوە کەسی تینوو لە دوورەوە وادەزانێت ئاوە، وە دەڕوات بۆ لای تا کاتێک دەگاتە لای ودەوەستێت ھیچ شتێک نابینێت، بەھەمان شێوە کەسی بێباوەڕیش وادەزانێت کار وکردەوەکانی سوودی پێ دەگەینێت، تا ئەو کاتەی دەمرێت وپاشانیش لە ڕۆژی دواییدا کاتێک زیندوو دەکرێتەوە ھیچ پاداشتێکی ئەو کردەوانەی نابینێتەوە، وە لەپێشییەوە پەروەردگاری دەبینێت کە حساب ولێپرسینەوەی کردەوەکانی بەتەواوی لەگەڵدا دەکات، وە اللە تەعالا بەپەلە وخێرا لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات

أَوْ كَظُلُمَـٰتٍۢ فِى بَحْرٍۢ لُّجِّىٍّۢ يَغْشَىٰهُ مَوْجٌۭ مِّن فَوْقِهِۦ مَوْجٌۭ مِّن فَوْقِهِۦ سَحَابٌۭ ۚ ظُلُمَـٰتٌۢ بَعْضُهَا فَوْقَ بَعْضٍ إِذَآ أَخْرَجَ يَدَهُۥ لَمْ يَكَدْ يَرَىٰهَا ۗ وَمَن لَّمْ يَجْعَلِ ٱللَّهُ لَهُۥ نُورًۭا فَمَا لَهُۥ مِن نُّورٍ ﴿٤٠﴾

ى یان کار وکردەوەی بێباوەڕان وەک چەند تاریکیەک وایە لەناو دەریایەکی قووڵدا، شەپۆل لەسەر شەپۆل دایپۆشێت، لەسەروو ئەویشەوە ھەورێکی ڕەشی باراناوی چڕ و پڕ ھەبێت نەھێڵێت بەھۆی ئەستێرەکانەوە ڕێگا دەربکات، تاریکیەکان ھەندێکیان لەسەر ھەندێکی ترن، کەسێک کەوتبێتە ناو ئەم تاریکیانەوە ئەگەر دەستی بھێنیتە دەرەوە نزیکە لەتاو ئەو ھەمووە تاریکیانە دەستی خۆی نەبینێت، بەھەمان شێوە بێباوەڕیش وایە، جا تاریکییەکانی ھاوبەشدانان ونەزانین وگومان ودوودڵی وگومڕایی ومۆرنان بەسەر دڵیدا ھەمووی لەسەر یەک کەڵەکە بوون بەسەریدا، ھەر کەسێک اللە تەعالا ڕووناکی پێ نەبەخشێت وھیدایەتی نەدات ولە گومڕایی رزگاری نەکات وفێری زانستی ناو کتێبەکەی نەکات، ئەوا ھیچ کەسێکی تر نییە ڕێگای ڕاستی پیشان بدات وڕێنومایی کاری بێت. ل

أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ يُسَبِّحُ لَهُۥ مَن فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَٱلطَّيْرُ صَـٰٓفَّـٰتٍۢ ۖ كُلٌّۭ قَدْ عَلِمَ صَلَاتَهُۥ وَتَسْبِيحَهُۥ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌۢ بِمَا يَفْعَلُونَ ﴿٤١﴾

عليمبما يفعلون - ئەی پێغەمبەر - ئایا نازانیت بێگومان ھەرچیەک لە ئاسمانەکان وزەویدا ھەن لە بەدیھێنراوەکان ھەر ھەمووی تەسبیحات ویادی اللە تەعالا دەکەن، وە باڵندەکانیش تەسبیحاتی ئەو زاتە پیرۆزە دەکەن کاتێک باڵەکانیان لە ھەوادا کردوەتەوە، ھەموو ئەو بەدھێنراوانە اللە تەعالا فێری کردوون چۆن نوێژ وتەسبیحاتی ئەو بکەن، فێری کردوون چۆن نوێژ بکەن وەک چۆن فێری مرۆڤەکانی کرد، وە فێری کردوون چۆن تەسبیحاتی ئەو بکەن وەک چۆن باڵندەکانی فێری تەسبیحاتی خۆی کردن، وە اللە تەعالا زانا وئاگادارە بەوەی ئەنجامی دەدەن، وە ھیچ شتێکی لا نھێنی وشاراوە نییە. لاپەڕە ٧ لە ١٢ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَلِلَّهِ مُلْكُ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ وَإِلَى ٱللَّهِ ٱلْمَصِيرُ ﴿٤٢﴾

ئاسمانەکان وزەوی ھەر ھەمووی تەنھا موڵکی اللە تەعالایە، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا ھەر بۆ لای ئەو دەگەڕێنەوە بۆ پاداشت وسزا وەرگرتن

أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ يُزْجِى سَحَابًۭا ثُمَّ يُؤَلِّفُ بَيْنَهُۥ ثُمَّ يَجْعَلُهُۥ رُكَامًۭا فَتَرَى ٱلْوَدْقَ يَخْرُجُ مِنْ خِلَـٰلِهِۦ وَيُنَزِّلُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مِن جِبَالٍۢ فِيهَا مِنۢ بَرَدٍۢ فَيُصِيبُ بِهِۦ مَن يَشَآءُ وَيَصْرِفُهُۥ عَن مَّن يَشَآءُ ۖ يَكَادُ سَنَا بَرْقِهِۦ يَذْهَبُ بِٱلْأَبْصَـٰرِ ﴿٤٣﴾

ئەی پێغەمبەر - ئایا نازانیت بێگومان اللە تەعالا ھەورەکان بە ئاسماندا دەبات، پاشان ئەو پەڵە ھەورانە ھەندێکیان بە ھەندێکی تریانەوە پەیوەست دەکات بەیەکەوە، پاشان ھەموویان لەسەریەک کەڵەکە دەکات، ئەمجا دەبینیت دڵۆپە دڵۆپە باران لە ھەورەکانەوە دەبارێت، وە اللە تەعالا لە بەرزی ئاسمانەکانەوە لەو ھەورە چڕانەی کەوتوون بەسەر یەکدا، کە لە گەورییدا وەک شاخ وچیا وان تەرزەی دەنك گەورە وەک بەرد دێنێتە خوارەوە، ئەمجا بەو تەرزە گەورانە ھەرکەسێک اللە تەعالا ویستی لەسەر بێت لەناو بەندەکانیدا دووچاری زەرەر وزیانی دەکات، وە لایشی دەدات لەسەر ھەرکەسێک خۆی ویستی لەسەر بێت، نزیکە تیشک وڕووناکی بروسکە و چەخماخەی ھەورەکان لەتاو بەھێزی درەوشانەوەکەی بینایی چاوەکان ببات

يُقَلِّبُ ٱللَّهُ ٱلَّيْلَ وَٱلنَّهَارَ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَعِبْرَةًۭ لِّأُو۟لِى ٱلْأَبْصَـٰرِ ﴿٤٤﴾

اللە تەعالا شەو وڕۆژ ئەمدیو دیو دەکات ودەیگۆڕێت بەدرێژکردن وکورتکردنیان، بە ھاتن وڕۆیشتنیان، بێگومان لەوەی باسکرا بەڵگە ونیشانەی پەروەردگاریەتی ھەن لە پەند وئامۆژگار وەرگرتن بۆ ئەوانەی دەسەڵاتی اللە تەعالا ویەکخواپەرستی ئەو دەبینن

وَٱللَّهُ خَلَقَ كُلَّ دَآبَّةٍۢ مِّن مَّآءٍۢ ۖ فَمِنْهُم مَّن يَمْشِى عَلَىٰ بَطْنِهِۦ وَمِنْهُم مَّن يَمْشِى عَلَىٰ رِجْلَيْنِ وَمِنْهُم مَّن يَمْشِى عَلَىٰٓ أَرْبَعٍۢ ۚ يَخْلُقُ ٱللَّهُ مَا يَشَآءُ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ ﴿٤٥﴾

ى اللە تەعالا ھەموو زیندەوەرێک کە بەسەر زەویدا دەگەڕێت لە دڵۆپە ئاوێک بەدیھێناوە، جا ھەندێک لەوانە لەسەر سکیان دەڕۆن وەک مار، وە ھەندێکی تریان لەسەر دوو قاچ دەڕۆن وەک مرۆڤ وباڵندەکان، وە ھەندێکی تریان لەسەر چوار قاچ دەڕۆن وەک مەڕ وبزن وڕەشە وڵاخ ووشتر، اللە تەعالا ھەرچییەکی بوێت بەدیدەھێنێت لەوانەی باسکران وئەوەیشی باس نەکراون، بێگومان اللە تەعالا دەسەڵاتی بەسەر ھەموو شتێکدا ھەیە، ھیچ شتێکی لێ دەسەوسان نابێت

لَّقَدْ أَنزَلْنَآ ءَايَـٰتٍۢ مُّبَيِّنَـٰتٍۢ ۚ وَٱللَّهُ يَهْدِى مَن يَشَآءُ إِلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ ﴿٤٦﴾

سوێند بێت بە اللە بەڕاستی ئێمە چەند ئایەت ونیشانەی ڕوون وئاشکرامان ناردووەتە خوارەوە بۆ سەر موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) کە ھیچ ناڕوونییەکی تێدا نییە، اللە تەعالایش ھەر کەسێکی بوێت ھیدایەتی دەدات بۆ سەر ڕێگای ڕاست، کە ھیچ خوار وخێچییەکی تێدا نییە، ڕێگایەک خاوەنەکەی دەگەیەنێتە بەھەشت

وَيَقُولُونَ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَبِٱلرَّسُولِ وَأَطَعْنَا ثُمَّ يَتَوَلَّىٰ فَرِيقٌۭ مِّنْهُم مِّنۢ بَعْدِ ذَٰلِكَ ۚ وَمَآ أُو۟لَـٰٓئِكَ بِٱلْمُؤْمِنِينَ ﴿٤٧﴾

دووڕوەکان دەڵێن: باوەڕمان ھێناوە بە اللە، وە باوەڕیشمان ھێنا بە پێغەمبەرەکەی، وە گوێڕایەڵی اللە دەکەین، وە گوێڕاڵی پێغەمبەرەکەیشمان کردووە، پاشان دەستەیەکیان پشتی لێ ھەڵدەکەن وگویڕایەڵی اللە وپێغەمبەرەکەی ناکەن لە جیھاد وتێکۆشان لە ڕێگای اللە وزۆر شتی تریشدا، دوای ئەوەی وتیان باوەڕمان ھێناوە بە اللە تەعالا و بە پێغەمبەرەکەی وگوێڕایەڵیان دەکەین، لە ڕاستیدا ئەوانەی پشتیان ھەڵکرد لە تاعەت وگوێڕایەڵی اللە وپێغەمبەرەکەی باوەڕدار نین، ھەرچەند ئەو دووڕووانە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە باوەڕدارن

وَإِذَا دُعُوٓا۟ إِلَى ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ لِيَحْكُمَ بَيْنَهُمْ إِذَا فَرِيقٌۭ مِّنْهُم مُّعْرِضُونَ ﴿٤٨﴾

ئەگەر ئەو دووڕوانە بانگ بکرێن بۆ لای اللە وپێغەمبەرەکەی بۆ ئەوەی پێغەمبەرەکەی حوکم بکات لەو ناکۆکیانەی ھەیە لە نێوانیاندا، یەکسەر کۆمەڵێک لەوانە دەبینیت لەبەر دووڕوویان پشت ھەڵدەکەن. لاپەڕە ٨ لە ١٢ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَإِن يَكُن لَّهُمُ ٱلْحَقُّ يَأْتُوٓا۟ إِلَيْهِ مُذْعِنِينَ ﴿٤٩﴾

بەڵام ئەگەر زانیان لە حوکمدانەکەدا ھەقەکە بۆ ئەوان دەبێت، وە بڕیارەکە لە بەرژەوەندی ئەوانە، بەو پەڕی ملکەچیەوە دێن بۆ لای

أَفِى قُلُوبِهِم مَّرَضٌ أَمِ ٱرْتَابُوٓا۟ أَمْ يَخَافُونَ أَن يَحِيفَ ٱللَّهُ عَلَيْهِمْ وَرَسُولُهُۥ ۚ بَلْ أُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلظَّـٰلِمُونَ ﴿٥٠﴾

ئایا ئەمانە دڵیان نەخۆشە ولێی جیا نابێتەوە، یان گومانیان ھەیە لە پێغەمبەرایەتی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم)، یان دەترسن لەوەی اللە تەعالا وپێغەمبەرەکەی لە حوکم وبڕیارەکاندا ستەمیان لێ بکەن؟ نەخێر لەبەر ھیچ لەوانە نییە بەڵکو تەنھا لەبەر ئەو ھۆیەیە کە لە دڵ ودەروونی خۆیاندا ھەیە، ئەویش لەبەر ئەوەیە پشتیان ھەڵکرد لە بڕیارەکانی ئەوان ونکۆڵیان لێکرد، بەمەش ستەمیان لە خۆیان کرد، چونکە بەو کارەیان شایستەی چوونە ناو ئاگری دۆزەخ بوون

إِنَّمَا كَانَ قَوْلَ ٱلْمُؤْمِنِينَ إِذَا دُعُوٓا۟ إِلَى ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ لِيَحْكُمَ بَيْنَهُمْ أَن يَقُولُوا۟ سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا ۚ وَأُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُفْلِحُونَ ﴿٥١﴾

کاتێک باوەڕداران بانگ بکرێن بۆ لای اللە تەعالا وبانگ بکرێن بۆ لای پێغەمبەرەکەی بۆ ئەوەی حوکم بکات لە نێوانیاندا تەنھا قسەیەک بیڵێن ئەمەیە دەڵێن: ئێمە وتە وفەرمایشتی اللە وپێغەمبەرەکەیمان بیست گوێڕایەڵێن بۆی، ئا ئەوانەی ئەمە سیفەتیانە ڕزگار بووی دونیا ودواڕۆژن

وَمَن يُطِعِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَيَخْشَ ٱللَّهَ وَيَتَّقْهِ فَأُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْفَآئِزُونَ ﴿٥٢﴾

ھەر کەس گوێڕایەڵی اللە تەعالا وگوێڕایەڵی پێغەمبەرەکەی بکات وە تەسلیمی حوکمیان ببێت، وە بترسێت لە سەرەنجامی تاوان وگوناھەکانی بۆ کوێ پەلکێشیان دەکات، وە بترسێت لە سزای اللە بەوەی فەرمانەکانی بەجێ بھێنێت ودوور بکەوێتەوە لە ڕێگریەکانی، بێگومان تەنھا ئەوانە براوە وسەرکەوتووی دونیا ودواڕۆژن

۞ وَأَقْسَمُوا۟ بِٱللَّهِ جَهْدَ أَيْمَـٰنِهِمْ لَئِنْ أَمَرْتَهُمْ لَيَخْرُجُنَّ ۖ قُل لَّا تُقْسِمُوا۟ ۖ طَاعَةٌۭ مَّعْرُوفَةٌ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ خَبِيرٌۢ بِمَا تَعْمَلُونَ ﴿٥٣﴾

دووڕوەکان بەو پەڕی سوێند خواردن سوێندیان خوارد بە اللە: ئەگەر تۆ ئەی موحەممەد فەرمانیان پێ بکەیت بۆ دەرچوون بۆ جیھاد وتێکۆشان ئەوا ئێمەیش لەگەڵتدا دەردەچین، - ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: سوێند مەخۆن چونکە درۆکانتان دیارە، تاعەت وگوێڕایەڵی وملکەچی ئێوە زانراوە، چونکە قسە وبەڵێنتان پێچەوانەی گوفتارتانە، وە بەڕاستی اللە زانا وئاگادارە بەو کردەوانەی ئەنجامی دەدەن، وە ھیچ شتێکی لەو کارو کردەوانەی دەیشارنەوە لا نھێنی وشاراوە نییە

قُلْ أَطِيعُوا۟ ٱللَّهَ وَأَطِيعُوا۟ ٱلرَّسُولَ ۖ فَإِن تَوَلَّوْا۟ فَإِنَّمَا عَلَيْهِ مَا حُمِّلَ وَعَلَيْكُم مَّا حُمِّلْتُمْ ۖ وَإِن تُطِيعُوهُ تَهْتَدُوا۟ ۚ وَمَا عَلَى ٱلرَّسُولِ إِلَّا ٱلْبَلَـٰغُ ٱلْمُبِينُ ﴿٥٤﴾

ئەی پێغەمبەر - بڵێ بەو دووڕوانە: لە ڕواڵەت ولە ناواخنیشدا تاعەت وگوێڕایەڵی اللە وتاعەت وگوێڕایەڵی پێغەمبەرەکەی بکەن، جا ئەگەر پشتتان ھەڵکرد لە گوێڕایەڵی کردنی ئەوەی فەرمانتان پێکراوە، ئەوا ئەو پێغەمبەرە تەنھا بەرپرسیارە لەوەی دراوە بەسەریدا لە گەیاندنی پەیامەکەی اللە، وە ئێوەیش بەرپرسن لەوەی دراوە بەسەرتاندا لەتاعەت وگوێرایەڵی کردن بۆی، وە کار وکردەوە کردن بەوەی ئەو پێغەمبەرە ھێناویەتی، جا ئەگەر گوێڕایەڵی ئەوتان کرد وئەوەی فەرمانی پێکردوون ئەنجامتاندا وئەوەیشی ڕێگری لێکردوون دوور کەوتنەوە لێی، ئەوا ھیدایەت دەدرێن بۆ ھەق وڕاستی، وە پێغەمبەریش (صلی اللە علیە وسلم) ھیچی لەسەر نییە گەیاندنی ڕوون وئاشکرای پەیامەکەی اللە تەعالا نەبێت، پێویست نییە لەسەر پێغەمبەر ناچار بەھیدایەت وەرگرتنتان بکات وبە زۆرە ملێ بتانخاتە سەری

وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مِنكُمْ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ لَيَسْتَخْلِفَنَّهُمْ فِى ٱلْأَرْضِ كَمَا ٱسْتَخْلَفَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ وَلَيُمَكِّنَنَّ لَهُمْ دِينَهُمُ ٱلَّذِى ٱرْتَضَىٰ لَهُمْ وَلَيُبَدِّلَنَّهُم مِّنۢ بَعْدِ خَوْفِهِمْ أَمْنًۭا ۚ يَعْبُدُونَنِى لَا يُشْرِكُونَ بِى شَيْـًۭٔا ۚ وَمَن كَفَرَ بَعْدَ ذَٰلِكَ فَأُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْفَـٰسِقُونَ ﴿٥٥﴾

ى اللە (جل جلالە) بەڵێنی داوە بەوانەتان باوەڕیان ھێناوە بە اللە وکاروکردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە، کەسەریان بخات بەسەر دوژمنەکانیاندا، وە لەسەر زەویشدا بیانکاتە جێنشین ودەسەڵاتداری دونیایان تەسلیم بکات، ھەروەکو چۆن باوەڕدارانی پێشینی کردە جێنشین لەسەر زەویدا، وە بەڵێنیشی پێداون ئاینەکەیان کە خۆی بۆی پەسەند لاپەڕە ٩ لە ١٢ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر کردوون (مەبەست پێی ئاینی ئیسلامە) بەعیزەتەوە دەیچەسپێنێت ودامەزراوی دەکات، وە بەڵێنیشی پێداون ترس وبیمەکەیان بۆ بگۆڕێت بە ئارامی وئاسایش، ئیتر ئەو کاتە ھەر من دەپەرستن بەتەنھا، وە ھیچ شتێکیش ناکەنە ھاوەڵ وشەریکم، جا ھەر کەسێک دوای ئەو ھەمووە ناز ونیعمەتە بێباوەڕ بوو، ئەوە ئەو کەسانەن لە سنووری تاعەت وگوێرایەڵی اللە (سبحانە وتعالی) دەرچوون

وَأَقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتُوا۟ ٱلزَّكَوٰةَ وَأَطِيعُوا۟ ٱلرَّسُولَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ ﴿٥٦﴾

نوێژەکانتان بە جوانترین وتەواوترین شێوە ئەنجام بدەن، وە زەکاتی ماڵ وسامانتان دەربکەن، وە تاعەت وگوێڕایەڵی پێغەمبەر بکەن، بەوەی فەرمانی پێکردون بەجێی بھێنن وئەوەیشی ڕێگری لێکردون دوور بکەونەوە لێی، تاوەکو بەر ڕەحم ومیھرەبانی اللە بکەون

لَا تَحْسَبَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مُعْجِزِينَ فِى ٱلْأَرْضِ ۚ وَمَأْوَىٰهُمُ ٱلنَّارُ ۖ وَلَبِئْسَ ٱلْمَصِيرُ ﴿٥٧﴾

ئەی پێغەمبەر - وانەزانیت ئەوانەی بێباوەڕ بوون بە اللە لە دەستم دەردەچن ولە سزای من قوتاریان دەبێت ئەگەر ویستم سزا بە سەریاندا دابەزێنم، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا جێگا وڕێگایان ئاگری دۆزەخە، ئای چی سەرەنجامێکی بەد وخراپە ھەر کەسێک جێگای دۆزەخ بێت

يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لِيَسْتَـْٔذِنكُمُ ٱلَّذِينَ مَلَكَتْ أَيْمَـٰنُكُمْ وَٱلَّذِينَ لَمْ يَبْلُغُوا۟ ٱلْحُلُمَ مِنكُمْ ثَلَـٰثَ مَرَّٰتٍۢ ۚ مِّن قَبْلِ صَلَوٰةِ ٱلْفَجْرِ وَحِينَ تَضَعُونَ ثِيَابَكُم مِّنَ ٱلظَّهِيرَةِ وَمِنۢ بَعْدِ صَلَوٰةِ ٱلْعِشَآءِ ۚ ثَلَـٰثُ عَوْرَٰتٍۢ لَّكُمْ ۚ لَيْسَ عَلَيْكُمْ وَلَا عَلَيْهِمْ جُنَاحٌۢ بَعْدَهُنَّ ۚ طَوَّٰفُونَ عَلَيْكُم بَعْضُكُمْ عَلَىٰ بَعْضٍۢ ۚ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمُ ٱلْـَٔايَـٰتِ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌۭ ﴿٥٨﴾

ى ه ه ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بە اللە، وە کار بەشەریعەتەکەی ئەو دەکەن، با کۆیلە وکەنیزەک، وە ئەو مناڵە ئازادانەیش کە ھێشتا باڵغ نەبوون، لە سێ کاتدا مۆڵەتتان لێوەربگرن بۆ ھاتنە ناو ژووری تایبەتی خۆتان: پێش نوێژی بەیانی کاتێک جلوبەرگی خەوتان دەگۆڕن بە جلوبەرگی دوای ھەستان لە خەو، وە لە نیوەڕوانیش ئەو کاتەی جلوبەرگ لەبەر خۆتان دادەکەنن بۆ سەرخەو شکاندن، وە لە دوای نوێژی خەوتنان، چونکە ئەوە کاتی خەوتن وگۆڕینی جلوبەرگی ئاساییە بە جلوبەرگی خەوتن، ئەم سێ کاتە کاتی عەورەت وشەرمگای تایبەتی خۆتانە، بۆیە نابێت ھیچ کەسێک بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت بێتە ژوورەوە بۆ لا تان، بەڵام جگە لەم سێ کاتە، نە بۆ ئێوە ونە بۆ ئەوان ھیچ گوناھێکتان ناگات ئەگەر مۆڵەت وەرنەگرن، چونکە ئەوان گەلێک بەدەور وبەرتاندا دێن ودەڕۆن، وە ھەندێکتان بەسەر ھەندێکی ترتاندا دێن وتێکەڵی یەکترن، بۆیە ناتوانرێت لە ھەموو کاتێکدا ڕێگریان لێ بکرێت لە ھاتنە ژوورەوە بێ مۆڵەت نەبێت، ھەروەکو چۆن اللە تەعالا داب ونەریت وحوکمەکانی مۆڵەت وەرگرتنی بۆ ڕوون کردنەوە، ھەر بەو جۆرەیش ئەو ئایەتانەی بەڵگەن لەسەر شەریعەت ویاسا وڕێساکانی بۆ ئێوە ڕوون دەکاتەوە، اللە زۆر زانا وئاگادارە بە بەرژەوەندی بەندەکانی، وە زۆریش دانا وکاربەجێیە لەو حوکمانەی کردوویەتی بە شەریعەت ویاسا وڕێسا بۆتان

وَإِذَا بَلَغَ ٱلْأَطْفَـٰلُ مِنكُمُ ٱلْحُلُمَ فَلْيَسْتَـْٔذِنُوا۟ كَمَا ٱسْتَـْٔذَنَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمْ ءَايَـٰتِهِۦ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌۭ ﴿٥٩﴾

عليم حكيم ئەگەر ھاتوو مناڵەکانتان گەیشتنە تەمەنی باڵغ بوون، دەبێت لە ھەموو ئەو کاتانەی باسکران وەک گەورەکان مۆڵەت وەربگرن بۆ ھاتنە ناو ماڵەکان لە ھەموو کاتێکدا، ھەروەکو چۆن اللە (سبحانە وتعالی) حوکم وئادابەکانی مۆڵەت وەرگرتنی بۆ ڕوونکردنەوە ئا بەو جۆرەیش ئایەتەکانی بۆ ئێوە ڕوون دەکاتەوە، وە اللە زۆر زانا وئاگادارە بەبەرژەوەندی بەندەکانی، وە زۆریش دانا وکاربەجێ وحەکیمە لەوەی کردویەتی بە شەرع ویاسا وڕێسا بۆیان

وَٱلْقَوَٰعِدُ مِنَ ٱلنِّسَآءِ ٱلَّـٰتِى لَا يَرْجُونَ نِكَاحًۭا فَلَيْسَ عَلَيْهِنَّ جُنَاحٌ أَن يَضَعْنَ ثِيَابَهُنَّ غَيْرَ مُتَبَرِّجَـٰتٍۭ بِزِينَةٍۢ ۖ وَأَن يَسْتَعْفِفْنَ خَيْرٌۭ لَّهُنَّ ۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌۭ ﴿٦٠﴾

وە ئەو ئافرەتە پیر وبەتەمەنانەی لەبەر گەورەییان لە سوڕی مانگانە ومناڵ بوون چوونەتەوە، وە ئومێدی شووکردنیان نییە، ئەوا ھیچ گوناھێکیان ناگات ھەندێک لە جلوبەرگ وپۆشاکەکانیان دابنێن، وەک عابا وپەچە، بەڵام زینەت وجوانی شاراوەیان کە فەرمانیان پێکراوە بشارنەوە، بەڵام ئەگەر لاینەبەن وپۆشتە وداپۆشراوبن باشتر و چاکترە بۆیان لەوەی لایبەن ولەخۆیانی بکەنەوە وەک پایەند بوون بە داپۆشراوی وداوێن پاکیەوە، وە اللە تەعالا بیسەری وتە وگوفتارەکانتانە، وە زانا وئاگاداریشە بەکار وکردەوەکانتان، وە ھیچی لا نھێنی وشاراوە نییە، وە پاداشت وسزای ھەموویشتان دەداتەوە. لاپەڕە ١٠ لە ١٢ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

لَّيْسَ عَلَى ٱلْأَعْمَىٰ حَرَجٌۭ وَلَا عَلَى ٱلْأَعْرَجِ حَرَجٌۭ وَلَا عَلَى ٱلْمَرِيضِ حَرَجٌۭ وَلَا عَلَىٰٓ أَنفُسِكُمْ أَن تَأْكُلُوا۟ مِنۢ بُيُوتِكُمْ أَوْ بُيُوتِ ءَابَآئِكُمْ أَوْ بُيُوتِ أُمَّهَـٰتِكُمْ أَوْ بُيُوتِ إِخْوَٰنِكُمْ أَوْ بُيُوتِ أَخَوَٰتِكُمْ أَوْ بُيُوتِ أَعْمَـٰمِكُمْ أَوْ بُيُوتِ عَمَّـٰتِكُمْ أَوْ بُيُوتِ أَخْوَٰلِكُمْ أَوْ بُيُوتِ خَـٰلَـٰتِكُمْ أَوْ مَا مَلَكْتُم مَّفَاتِحَهُۥٓ أَوْ صَدِيقِكُمْ ۚ لَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَن تَأْكُلُوا۟ جَمِيعًا أَوْ أَشْتَاتًۭا ۚ فَإِذَا دَخَلْتُم بُيُوتًۭا فَسَلِّمُوا۟ عَلَىٰٓ أَنفُسِكُمْ تَحِيَّةًۭ مِّنْ عِندِ ٱللَّهِ مُبَـٰرَكَةًۭ طَيِّبَةًۭ ۚ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمُ ٱلْـَٔايَـٰتِ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ ﴿٦١﴾

ه ئەو کوێرەی چاوی لەدەستداوە تاوانی لەسەر نییە، یاخود ئەو کەسەی شەلە، یان نەخۆشە تاوانیان لەسەر نییە، ئەگەر ھاتوو ئەوەی توانای ئەنجامدانیان نییە وازی لێ بھێنن وئەنجامی نەدەن لەو فەرمانانەی اللە داوای لێکردوون بیکەن، وەک جیھاد وتێکۆشان لە پێناو ئەودا، وە - ئەی باوەڕدارینە - ھیچ گوناھێکتان لەسەر نییە ئەگەر لەماڵی خۆتان بخۆن، یان لەماڵی مناڵەکانتان، یان لەماڵی باوکانتان، یان لە ماڵی دایکانتان، یان لەماڵی براکانتان، یان لەماڵی خوشەکەکانتان، یان لەماڵی مامەکانتان، یان لەماڵی پورەکانتان (خوشکی باوکتان)، یان لەماڵی خاڵەکانتان، یان لەماڵی پورەکانتان (خوشکی دایکتان) یان لەو ماڵانەی کلیلەکانیان بە ئێوەیە وکردونیان بە بریکار بەسەریەوە، وەک باخەوان وپاسەوانی ماڵەکانتان، وە ھیچ گوناھتان ناگات لەبەر دڵ ودەروون جوانی وپاکی لەماڵی ھاوڕێکەتان بخۆن، ھیچ گوناھتان لەسەر نییە بە کۆمەڵ یان بە تەنھا نان بخۆن، جا کاتێک چوونە ماڵێک لەو ماڵانەی باسکران وجگە ئەوانەیش ئەوا سەلام لەوانە بکەن لەوێن وبڵێن: (السلام علیکم= سەلام وئاشتی وئارامی لە منەوە لەسەر ئێوە بێت)، جا ئەگەر ئەو ماڵانە کەسی تێدا نەبوو، ئەوا سەلام لە خۆتان بکەن وبڵێن: (السلام علینا وعلی عباد اللە الصالحین= سەلام و ئاشتی وئارامی لەسەر ئێمە وھەموو بەندە چاکەکانی اللە) بەسەلامێک لەلایەن اللە تەعالاوە کە بۆی داناون، سەلامێکی پیرۆز وپڕ خێر وبەرەکەت وپاک وخاوێن کە دڵتان پێی خۆش ئەبێت وخۆشەویستی وھۆگری لە نێوانتاندا بڵاو دەکاتەوە، پاکوخاوێنە دڵ ودەروونی بیسەری ئاسوودە دەکات، ئابەو شێوەیە کە پێشتر باسکرا اللە تەعالا ئایەتەکانی خۆیتان بۆ ڕوون دەکاتەوە، بە ئومێدی ئەوەی ژیریتان بخەنە کار وبیری لێ بکەنەوە وکاری پێ بکەن

إِنَّمَا ٱلْمُؤْمِنُونَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَإِذَا كَانُوا۟ مَعَهُۥ عَلَىٰٓ أَمْرٍۢ جَامِعٍۢ لَّمْ يَذْهَبُوا۟ حَتَّىٰ يَسْتَـْٔذِنُوهُ ۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ يَسْتَـْٔذِنُونَكَ أُو۟لَـٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ ۚ فَإِذَا ٱسْتَـْٔذَنُوكَ لِبَعْضِ شَأْنِهِمْ فَأْذَن لِّمَن شِئْتَ مِنْهُمْ وَٱسْتَغْفِرْ لَهُمُ ٱللَّهَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ ﴿٦٢﴾

بێگومان باوەڕدارانی ڕاستگۆ لەگەڵ باوەڕەکەیاندا ھەر ئەوانەن کە باوەڕیان ھێناوە بە اللە وبە پێغەمبەرەکەی، وە کاتێک کارێکی گرنگ لەگەڵ پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) کۆیان دەکاتەوە بۆ بەرژەوەندی موسڵمانان، ئەوان لای ئەو جێ ناھێڵن ھەتاوەکو مۆڵەتی ڕۆیشتنی لێوەردەگرن، - ئەی پێغەمبەر - ئەوانەی لەکاتی ڕۆیشتندا مۆڵەتت لێوەردەگرن ئەوانە کەسانێکن باوەڕیان ھێناوە بە اللە تەعالا وپێغەمبەرەکەی بەڕاستی، جا کاتێک مۆڵەتی ڕۆیشتنیان لێوەرگرتیت بۆ ھەندێک ئیش وکاری تایبەتی خۆیان، ئەوە بۆ ھەر کامیان خۆت ویستت مۆڵەتی بدە، وە داوای لێخۆشبوونی گوناھەکانیان بۆ بکە، بێگومان اللە تەعالا لێخۆشبووی گوناھی ئەو بەندانەیەتی کە تەوبەیان کردووە لە گوناھەکانیان، وە زۆریش میھرەبانە بەرامبەریان

لَّا تَجْعَلُوا۟ دُعَآءَ ٱلرَّسُولِ بَيْنَكُمْ كَدُعَآءِ بَعْضِكُم بَعْضًۭا ۚ قَدْ يَعْلَمُ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ يَتَسَلَّلُونَ مِنكُمْ لِوَاذًۭا ۚ فَلْيَحْذَرِ ٱلَّذِينَ يُخَالِفُونَ عَنْ أَمْرِهِۦٓ أَن تُصِيبَهُمْ فِتْنَةٌ أَوْ يُصِيبَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ ﴿٦٣﴾

ئەی باوەڕداران - ڕێزی پێغەمبەری خودا (صلی اللە علیە وسلم) بگرن، ئەگەر بانگتان کرد بەناوی خۆیەوە بانگی مەکەن، بۆ نموونە مەڵێن: ئەی موحەممەد، یان بەناوی باوکیەوە بانگی مەکەن وبڵێن: ئەی کوڕەکەی عبد اللە، ھەروەک چۆن ھەندێکتان بانگی ھەندێکی ترتان دەکەن، بەڵکو بڵێن: ئەی ڕەسول اللە، یان ئەی نەبی اللە، وە ئەگەر پێغەمبەری خودا بانگی کردن بۆ کارێکی گشتی، ئەوا بانگ کردنەکەی ئەو وەک بانگ کردنی ھەندێکتان لەھەندێکی ترتان بۆ ھەندێک کار بێ نرخ و بێ بەھا دامەنێن، بەڵکو زۆر بە پەلە بڕۆن بەدەم بانگەکەیەوە ووەڵامی بدەنەوە، بێگومان اللە تەعالا دەزانێ وئاگادارە بە ئەوانەتان بە دزییەوە وبەبێ مۆڵەت وئیزنی ئەو دەچنە دەرەوە، جا با ئەو کەسانە بترسن کە سەرپێچی فەرمانی پێغەمبەری خودا (صلی اللە علیە وسلم) دەکەن، کە اللە دوچاری بەڵا وناخۆشیەکیان بکات، یان تووشی سزایەکی سەختی بە ئازاریان بكات کە نەتوانن ئارامی لەسەر بگرن. لاپەڕە ١١ لە ١٢ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

أَلَآ إِنَّ لِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ قَدْ يَعْلَمُ مَآ أَنتُمْ عَلَيْهِ وَيَوْمَ يُرْجَعُونَ إِلَيْهِ فَيُنَبِّئُهُم بِمَا عَمِلُوا۟ ۗ وَٱللَّهُ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌۢ ﴿٦٤﴾

شىء عليم بەئاگا بێنەوە وبزانن ئەوەی لە ئاسمانەکان وزەویدا ھەیە لە خەلق وبەدیھێنان وخاوەندارێتی وبەڕێوەبردنی ھەر ھەمووی بۆ اللە تەعالایە، - ئەی خەڵکینە - بزانن ئەو ئەزانێت وئاگادارە بە تەواوی ئەوەی ئێوەی لەسەرن، ھیچ شتێکی لا نھێنی وشاراوە نییە، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا - ئەو ڕۆژەی دوای مردن کە زیندوو دەکرێنەوە و دەگەڕێنەوە بۆ لای - ئاگاداریان دەکاتەوە لەوەی لە دونیادا ئەنجامیانداوە، وە اللە تەعالا زانا وئاگادارە بەھەموو شتێک، ھیچ شتێکی لە ئاسمانەکان وزەوی لا شاراوە و نھێنی نییە. لاپەڕە ١٢ لە ١٢ moc.hgelp

فێربە · النور — An-Noor

بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن

تەفسیر · 31 زمان