سەرەکیتەفسیرالمؤمنون (23)

تەفسیر المؤمنون — Al-Muminoon (23)

مەککی · 118 ئایەت

بخوێنە · گوێبگرەفایلی PDF

قَدْ أَفْلَحَ ٱلْمُؤْمِنُونَ ﴿١﴾

بەدڵنیاییەوە ئەوانەی باوەڕیان بە اللە تەعالا ھێناوە وکار بە بەرنامە وشەریعەتەکەی دەکەن سەرکەوتن وڕزگار بوون لەوەی لێی دەترسان

ٱلَّذِينَ هُمْ فِى صَلَاتِهِمْ خَـٰشِعُونَ ﴿٢﴾

ئەوانەی لە نوێژەکانیاندا گەردنکەچن وبەخشوعەوە ئەنجامی دەدەن، ئەندامەکانی جەستەیان لە جوڵە دەکەوێت ودڵ ودەروونیان خاڵی دەبێت لەھەر شتێک سەرقاڵیان بکات لە یادی اللە

وَٱلَّذِينَ هُمْ عَنِ ٱللَّغْوِ مُعْرِضُونَ ﴿٣﴾

ئەوانەی لە شتی پڕوپوچ وگاڵتە وگەپ وھەر شتێکی تریش سەرپێچی بێت لە گوفتار وکردار وازی لێدەھێنن وپشتی لێ دەکەن

وَٱلَّذِينَ هُمْ لِلزَّكَوٰةِ فَـٰعِلُونَ ﴿٤﴾

ئەوانەی دڵ ودەروونی خۆیان لە ژەنگ وژار پاک دەکەنەوە، وە ماڵ وسەروەت وسامانیان بەزەکاتدان خاوێن دەکەنەوە وئەنجامی دەدەن

وَٱلَّذِينَ هُمْ لِفُرُوجِهِمْ حَـٰفِظُونَ ﴿٥﴾

ئەوانەی داوێنی خۆیان لە زینا وفاحیشە ونێربازی دەپارێزن، ئەوانە کەسانێکی داوێن پاک وخاوێنن

إِلَّا عَلَىٰٓ أَزْوَٰجِهِمْ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَـٰنُهُمْ فَإِنَّهُمْ غَيْرُ مَلُومِينَ ﴿٦﴾

جگە لە خێزانی خۆیان، یان کەنیزەکێک کە ھی خۆیانە، ئەگەر لەگەڵ ئەوانەدا سەرجێیان کرد لۆمە وسەرزەنشت ناکرێن وگوناھبار نابن

فَمَنِ ٱبْتَغَىٰ وَرَآءَ ذَٰلِكَ فَأُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْعَادُونَ ﴿٧﴾

ھەر کەسێک لەزەت لە غەیری ھاوسەر وکەنیزەکەکەی وەربگرێت ئەوا سنوورەکانی اللە تەعالای بەزاندووە، بە بەزاندنی ئەوەی حەڵاڵ کراوە بۆ ئەوەی کە حەرام کراوە، وازی لەحەڵاڵ وپاکو خاوێن ھێناوە ودەستی بردووە بۆ ئەوەی حەرام کراوە

وَٱلَّذِينَ هُمْ لِأَمَـٰنَـٰتِهِمْ وَعَهْدِهِمْ رَٰعُونَ ﴿٨﴾

یەکێکی تر لەسیفەتەکانی ڕزگار بوان لە دواڕۆژدا ئەوانەن کە سپاردەیان پێ بسپێررێت جا ئەو سپاردە بێت کە اللە تەعالا پێیان دەسپێرێت، یان بەندەکانی اللە تەعالا پێیان دەسپێرن ئەوا دەیپارێزن، وە پەیمان وبەڵێنی خۆیان زایە ناکەن ودەیپارێزن ووەفای پێدەکەن

وَٱلَّذِينَ هُمْ عَلَىٰ صَلَوَٰتِهِمْ يُحَافِظُونَ ﴿٩﴾

ئەوانەشن کە پارێزگاری لە نوێژەکانیان دەکەن وبەردەوامن لەسەری، بە ئەنجامدانی لە کاتی خۆی وبە ئەرکان وواجیبات وسوننەتەکانیەوە. لاپەڕە ١ لە ١٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

أُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْوَٰرِثُونَ ﴿١٠﴾

ئەوانەی خاوەنی ئەم سیفەتانەن ئەوانە میراتگرانن

ٱلَّذِينَ يَرِثُونَ ٱلْفِرْدَوْسَ هُمْ فِيهَا خَـٰلِدُونَ ﴿١١﴾

میراتگری بەھەشتە بەرز وباڵاکانن کە بەھەمیشەیی وھەتا ھەتایی تێیدا دەمێننەوە، ناز ونیعمەت وبەخششەکانی ھەرگیز نابڕێتەوە وکۆتایی نایەت

وَلَقَدْ خَلَقْنَا ٱلْإِنسَـٰنَ مِن سُلَـٰلَةٍۢ مِّن طِينٍۢ ﴿١٢﴾

بێگومان باوکی مرۆڤەکان کە ئادەمە لە قوڕ بەدیمان ھێناوە، گڵەکەی وەرگیراوە لەپوختەیەک کە دەرھێنراوە لە ئاوی تێکەڵاو بەگڵی زەوی. ثم جعلنه نطفة فى قرار م كين

ثُمَّ جَعَلْنَـٰهُ نُطْفَةًۭ فِى قَرَارٍۢ مَّكِينٍۢ ﴿١٣﴾

پاشان نەوەکانیمان بەدیھێناوە لە زاوزێی نێوان ژن وپیاو، لە دڵۆپە ئاوێکی پیاو کە لە ڕەحمی ژندا جێگیر دەبێت تاکاتێک لەدایک دەبێت

ثُمَّ خَلَقْنَا ٱلنُّطْفَةَ عَلَقَةًۭ فَخَلَقْنَا ٱلْعَلَقَةَ مُضْغَةًۭ فَخَلَقْنَا ٱلْمُضْغَةَ عِظَـٰمًۭا فَكَسَوْنَا ٱلْعِظَـٰمَ لَحْمًۭا ثُمَّ أَنشَأْنَـٰهُ خَلْقًا ءَاخَرَ ۚ فَتَبَارَكَ ٱللَّهُ أَحْسَنُ ٱلْخَـٰلِقِينَ ﴿١٤﴾

پاشان لەو دڵۆپە ئاوەی لە ڕەحمدا جێگیر بوو، خوێنپارەیەکی سوورمان بەدیھێنا، پاشان لەو خوێنپارە سوورە وەكو پارچەیەک گۆشتی جوواومان بەدیھێنا، جا ئەو پارچە گۆشتەمان کردە ئێسکی ڕەق، ئەمجا گۆشتمان کرد بەبەر ئێسکەکاندا، پاشان بەڕۆح بەبەرداکردنی کردمان بەدیھێنراوێکی تر، خستمانە دەرەوە بۆ ژیانی دونیا، زۆر گەورە وپیرۆز وپر بەرەکەتە ئەو (اللە) یەی کەچاکترینی بەدیھێنەرانە. ثم إنكم بعد ذلك لميتون

ثُمَّ إِنَّكُم بَعْدَ ذَٰلِكَ لَمَيِّتُونَ ﴿١٥﴾

پاشان - ئەی خەڵکینە- بەڕاستی دوای ئەوەی تێپەڕتان کرد بەو قۆناغانەدا ئێوە گشت دەمرن ئەو کاتەی ئەجەلتان دێت وتەمەنتان کۆتایی پێدێت

ثُمَّ إِنَّكُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ تُبْعَثُونَ ﴿١٦﴾

پاشان بۆ جارێکی تر دوای مردنتان لە گۆڕەکانتان زیندوو دەکرێنەوە لە ڕۆژی قیامەتدا، بۆ ئەوەی لێپرسینەوەتان لەگەڵدا بکرێت لەسەر ئەو کار وکردەوانەی کەپێش خۆتان خستبوو

وَلَقَدْ خَلَقْنَا فَوْقَكُمْ سَبْعَ طَرَآئِقَ وَمَا كُنَّا عَنِ ٱلْخَلْقِ غَـٰفِلِينَ ﴿١٧﴾

ئەی خەڵکینە - بێگومان لەسەرووتانەوە حەوت ئاسمانی لەبان یەکمان بەدیھێناوە، وە لە بەدیھێنراوەکانمان بێ ئاگا نین ولەبیریشمان نەکردوون

وَأَنزَلْنَا مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۢ بِقَدَرٍۢ فَأَسْكَنَّـٰهُ فِى ٱلْأَرْضِ ۖ وَإِنَّا عَلَىٰ ذَهَابٍۭ بِهِۦ لَقَـٰدِرُونَ ﴿١٨﴾

ئاومان لە ئاسمانەوە بەئەندازەی پێویست باراندووە، زۆر نییە ھەموو شت خراپ بکات، کەمیش نییە بەشی گیانداران نەکات، ئەمجا ئەو ئاوەمان جێگیر کرد لەناو زەویدا بۆ ئەوەی خەڵکی وگیانداران سوودی لێ ببینن، وە بەدڵنیاییەوە دەسەڵاتمان ھەیە ودەتوانین لەناوی ببەین وسوودی لێ نەبینن. لاپەڕە ٢ لە ١٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر فأنشأنا لكم به جنت من ن خيل وأعنب ل كم فيها فوكهكثيرة ومنها تأكلون

فَأَنشَأْنَا لَكُم بِهِۦ جَنَّـٰتٍۢ مِّن نَّخِيلٍۢ وَأَعْنَـٰبٍۢ لَّكُمْ فِيهَا فَوَٰكِهُ كَثِيرَةٌۭ وَمِنْهَا تَأْكُلُونَ ﴿١٩﴾

ھەر بەو ئاوە باخ وبێستانی چڕ وپڕمان لە خورما وترێ بۆ بنیات ناون، لەو باخ وبێستانانەدا میوە گەلێکی جۆرا وجۆر وڕەنگا وڕەنگی زۆرمان بۆ بەدیھێنان، وەک ھەنجیر وھەنار وسێو ومیوەی تریش

وَشَجَرَةًۭ تَخْرُجُ مِن طُورِ سَيْنَآءَ تَنۢبُتُ بِٱلدُّهْنِ وَصِبْغٍۢ لِّلْـَٔاكِلِينَ ﴿٢٠﴾

ھەر لەو ئاوی بارانە درەختی زەیتونمان بۆ ڕوواندون کە لە دەوروبەری چیای سەینا زۆرتر دەڕوێت، زەیتی زەیتونی لێدەردەھێنرێت لا شەی پێ چەور دەکرێت وچێشت و خواردنیشی پێ دروست دەکرێت

وَإِنَّ لَكُمْ فِى ٱلْأَنْعَـٰمِ لَعِبْرَةًۭ ۖ نُّسْقِيكُم مِّمَّا فِى بُطُونِهَا وَلَكُمْ فِيهَا مَنَـٰفِعُ كَثِيرَةٌۭ وَمِنْهَا تَأْكُلُونَ ﴿٢١﴾

ئەی خەڵکینە - لەو ئاژەڵانەیش بۆمان بەدیھێناون( لە وشتر وڕەشە وڵاخ ومەڕ وبزن) پەند وئامۆژگاری وبەڵگەی ڕوونی تێدایە لەسەر دەسەڵات ومیھرەبانی اللە تەعالا، لەوەی لەناو سکی ئەم ئاژەڵانەدا شیرێکی پوختی پاڵفتەتان پێ دەنۆشین، ئاسان قووت دەدرێت بۆ بنۆشانی، وە ئەم ئاژەڵانە گەلێک کەڵک وسوودی تریشیان ھەیە بۆتان، وەک بەکارھێنانیان بۆ سواربوون وخوری وکوڵک ومووەکەیان، وە لە گۆشتەکەیشیان دەخۆن

وَعَلَيْهَا وَعَلَى ٱلْفُلْكِ تُحْمَلُونَ ﴿٢٢﴾

وە لەسەر پشتی ئەو ئاژەڵانە ھەڵدەگیرێن، وەک وشتر بەکار دەھێنرێت بۆ سوار بوون لە بیابان، وە سواری کەشتیش دەبن بەناو دەریادا وھەڵتان دەگرێت ولەجێگایەکەوە دەتانگوازێتەوە بۆ جێگایەکی تر

وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَىٰ قَوْمِهِۦ فَقَالَ يَـٰقَوْمِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَـٰهٍ غَيْرُهُۥٓ ۖ أَفَلَا تَتَّقُونَ ﴿٢٣﴾

بێگومان نوح پێغەمبەرمان نارد (سەلامی خوای لێ بێت) بۆ لای گەلەکەی وبانگی کردن بۆ لای اللە تەعالا، وە پێی وتن: ئەی گەلەکەم، بەتاک وتەنھا اللە بپەرستن، جگە لەو (سبحانە وتعالی) ھیچ پەرستراو وخوایەکی ترتان بۆ نییە، دەی ئایا ئیتر لە اللە تەعالا ناترسن، بەوەی فەرمانەکانی بەجێ بھێنن ودووریش بکەونەوە لە ڕێگرییەکانی؟ !

فَقَالَ ٱلْمَلَؤُا۟ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِن قَوْمِهِۦ مَا هَـٰذَآ إِلَّا بَشَرٌۭ مِّثْلُكُمْ يُرِيدُ أَن يَتَفَضَّلَ عَلَيْكُمْ وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ لَأَنزَلَ مَلَـٰٓئِكَةًۭ مَّا سَمِعْنَا بِهَـٰذَا فِىٓ ءَابَآئِنَا ٱلْأَوَّلِينَ ﴿٢٤﴾

ناودار وگەورەکانیان ئەوانەیان کە بێباوەڕ بوون بە اللە تەعالا لە گەلەکەی، بە شوێنکەوتە وخەڵکە ڕەشۆکیەکەیان وت: ئەم کەسەی بانگەشەی پێغەمبەرایەتی دەکات و خۆی لێ بووە بە پێغەمبەر تەنھا وەک ئێوە مرۆڤێکە وھیچی تر، ئەیەوێت ببێت بە گەورە وسەرداری ئێوە، ئەگەر اللە بیویستایە پێغەمبەرێک بۆ ئێمە بنێرێت ئەوا فریشتەیەکی بۆ دەناردین نەک مرۆڤێک، ئێمە پێشتر شتێکی وامان لە پێشین وباوباپیرانی خۆمانەوە گوێ لێ نەبووە کە مرڤێک ببێت بەپێغەمبەر، کەوابێت با ھەر بۆ خۆی بڵێت من پێغەمبەری ئێوەم. إن هو إل ارجل به جنة فتربصوا به حت حين

إِنْ هُوَ إِلَّا رَجُلٌۢ بِهِۦ جِنَّةٌۭ فَتَرَبَّصُوا۟ بِهِۦ حَتَّىٰ حِينٍۢ ﴿٢٥﴾

ئەم نوحە پێاوێکی شێتە، خۆیشی نازانێت چی دەڵێت وئاگای لە خۆی نییە، کەوابێت چاوەڕیی بکەن ھەتاوەکو بە ئاگا دێتەوە وحاڵی بۆ خەڵکی ڕوون دەبێتەوە

قَالَ رَبِّ ٱنصُرْنِى بِمَا كَذَّبُونِ ﴿٢٦﴾

نوح (سەلامی خوای لێ بێت) وتی: ئەی پەروەردگارم یارمەتیم بدە وسەرمبخە بەسەریاندا وتۆڵەی منیان لێ بسێنە بەھۆی ئەوەی باوەڕیان بە من نەکرد ومنیان بەدرۆ زانی. لاپەڕە ٣ لە ١٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

فَأَوْحَيْنَآ إِلَيْهِ أَنِ ٱصْنَعِ ٱلْفُلْكَ بِأَعْيُنِنَا وَوَحْيِنَا فَإِذَا جَآءَ أَمْرُنَا وَفَارَ ٱلتَّنُّورُ ۙ فَٱسْلُكْ فِيهَا مِن كُلٍّۢ زَوْجَيْنِ ٱثْنَيْنِ وَأَهْلَكَ إِلَّا مَن سَبَقَ عَلَيْهِ ٱلْقَوْلُ مِنْهُمْ ۖ وَلَا تُخَـٰطِبْنِى فِى ٱلَّذِينَ ظَلَمُوٓا۟ ۖ إِنَّهُم مُّغْرَقُونَ ﴿٢٧﴾

اللە تەعالا دەفەرموێت: وەحیمان کرد بۆ نوح وپێمان فەرموو: کەشتیەک دروست بکە لەبەرچاوی ئێمە وبەچاودێریمان بەو شێوەیەی کە فێرت دەکەین چۆن دروستی بکەیت، جا کاتێک بڕیاری ئێمە بۆ لەناوبردنیان ھات، ئاو لەناو تەنوری نان دروستکردنەکەیانەوە بە وژم ھەڵقوڵی، ئەوا لەھەر جوتێکی نێر ومێ گیاندارێک بخەرە ناو کەشتیەکەتەوە بۆ ئەوەی دواتر وەچە خستنەوەیان بەردەوام بێت، وە خزم وکەسوکارەکەیشت بخەرە ناویەوە جگە ئەوانەیان نەبێت پیشتر لە لایەن اللە تەعالاوە بڕیاری لەناوچوونیان دەرچووە، وەک ژن وکوڕەکەت، ئیتر لەبارەی ئەوانەی ستەمکار وبێباوەڕن قسەم لەگەڵدا نەکەیت بۆ ڕزگارکردن ولەناو نەبردنیان، چونکە بەدڵنیاییەوە ئەوانە ھەموویان لەناولا فاو وتۆفانەکەدا نوقم دەبن ولەناو دەچن وھیچ قسەیەک ھەڵناگرێت

فَإِذَا ٱسْتَوَيْتَ أَنتَ وَمَن مَّعَكَ عَلَى ٱلْفُلْكِ فَقُلِ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ٱلَّذِى نَجَّىٰنَا مِنَ ٱلْقَوْمِ ٱلظَّـٰلِمِينَ ﴿٢٨﴾

جا ئەگەر خۆت وباوەڕدارانی ڕزگار بوو کە لە گەڵتدان سەرکەوتنە سەر کەشتیەکە بڵێ: سوپاس وستایش بۆ ئەو خوایەی کە لە دەست گەلی ستەمکار وبێباوەڕان ڕزگاری کردین ولەناوی بردن

وَقُل رَّبِّ أَنزِلْنِى مُنزَلًۭا مُّبَارَكًۭا وَأَنتَ خَيْرُ ٱلْمُنزِلِينَ ﴿٢٩﴾

وە بڵێ: ئەی پەروەردگارم لە جێگایەکی پیرۆز وبەفەڕ لەسەر زەوی دامبەزێنە، وە تۆیش چاکترین زاتێکی کە لەشوێنی پیرۆز وبەفەڕ خەڵک دادەبەزێنیت. إن فى ذلك لٔايت وإن كنا لمبتلين

إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَـٰتٍۢ وَإِن كُنَّا لَمُبْتَلِينَ ﴿٣٠﴾

بەدڵنیاییەوە لەوەی باسکرا لە ڕزگارکردنی نوح وئەو باوەڕدارانەی لە گەڵیدا بوون، وە لەناوبردنی بێباوەڕان بەڵگە ونیشانەی ڕوون ھەیە لەسەر دەسەڵاتمان لەسەرخستنی پێغەمبەران ولەناوبردنی ئەوانەی باوەڕیان پێنەکردن وبە درۆیان زانین، ئەگەرچی ئێمە گەلەکەی نوحمان تاقیکردەوە کاتێک ئەومان ڕەوانەکرد بۆ لایان تاوەکو باوەڕدار و بێباوەر، گوێڕایەڵ وسەرپێچیکار دەربکەون. ثم أنشأنا من بعدهم قرنا ءاخرين

ثُمَّ أَنشَأْنَا مِنۢ بَعْدِهِمْ قَرْنًا ءَاخَرِينَ ﴿٣١﴾

پاشان دوای لەناوبردنی گەلەکەی نوح گەلان ونەتەوەی ترمان بەدیھێنا

فَأَرْسَلْنَا فِيهِمْ رَسُولًۭا مِّنْهُمْ أَنِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَـٰهٍ غَيْرُهُۥٓ ۖ أَفَلَا تَتَّقُونَ ﴿٣٢﴾

پێغەمبەرانمان لەناو خۆیان بۆ ناردن تاوەکو بانگیان بکەن بۆ لای اللە تەعالا، وە پێیان وتن: ھەر اللە تەعالا بەتاک وتەنھا بپەرستن، جگە لەو ھیچ پەرستراو وخوایەکی بەھەقی ترتان نییە، دەی ئایا ئیتر لە اللە تەعالا ناترسن، بەوەی دوور بکەونەوە لە ڕێگرییەکانی وفەرمانەکانیشی جێ بەجێ بکەن؟ !

وَقَالَ ٱلْمَلَأُ مِن قَوْمِهِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَكَذَّبُوا۟ بِلِقَآءِ ٱلْـَٔاخِرَةِ وَأَتْرَفْنَـٰهُمْ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا مَا هَـٰذَآ إِلَّا بَشَرٌۭ مِّثْلُكُمْ يَأْكُلُ مِمَّا تَأْكُلُونَ مِنْهُ وَيَشْرَبُ مِمَّا تَشْرَبُونَ ﴿٣٣﴾

يأكل مما تأكلون منهويشرب مما تشربون ناوداران وگەورەکانی گەلەکەی، ئەوانەیان باوەڕیان نەبوو بە اللە تەعالا وبە ڕۆژی دوایی وپاداشت وسزای ئەو ڕۆژە، وە اللە تەعالا سەرکەش وگومڕایی کردن بەوەی ناز ونیعمەت وبەخششەکانی دونیای بۆ سووک وئاسان وفراوان کردن، وتیان بەشوێنکەوتە وخەڵکە ڕەشۆکیە گشتیەکە: ئەمەی کە دەڵێت پێغەمبەرم ھیچی لە ئێوە زیاتر نییە ووەک ئێوە مرۆڤە، وەک ئێوە دەخوات ودەخواتەوە، ھیچ تایبەتمەندیەکی نییە بەسەر ئێوەدا تاوەکو بکرێتە پێغەمبەر وڕەوانە بکرێت بۆ لا تان. لاپەڕە ٤ لە ١٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر ولئن أطعتم بشرا مثلكم إ نكم إ ذا ل خسرون

وَلَئِنْ أَطَعْتُم بَشَرًۭا مِّثْلَكُمْ إِنَّكُمْ إِذًۭا لَّخَـٰسِرُونَ ﴿٣٤﴾

ئەگەر ئێوە گوێڕایەڵی مرۆڤێکی وەک خۆتان بکەن بێگومان ئەو کاتە ئێوە لە خەسارۆمەندان ئەبن، لەبەر ئەوە گوێڕایەڵیتان بۆی ھیچ سوودێکی نابێت بۆتان کاتێک لەبەر قسەی ئەو واز بھێنن لە خواکانی خۆتان، وە شوێن کەسێک بکەون کە ھیچ فەزڵ وچاکەیەکی نییە بەسەرتانەوە. أيعدكم أنكم إ ذا مت م وكنتم ترابا وعظما أنكم م خرجون

أَيَعِدُكُمْ أَنَّكُمْ إِذَا مِتُّمْ وَكُنتُمْ تُرَابًۭا وَعِظَـٰمًا أَنَّكُم مُّخْرَجُونَ ﴿٣٥﴾

ئایا ئەو کەسەی وادەزانێت پێغەمبەرە، ئەگەر ئێوە مردن وبوون بەخاک وئێسکی ڕزیوو بەڵێنتان پێدەدا بەدڵنیاییەوە جارێکی تر لە گۆڕەکانتان دێنە دەرەوە وزیندوو دەکرێنەوە؟ ئایا ئەمە بە عەقڵ وژیری مرۆڤدا دەچێت

۞ هَيْهَاتَ هَيْهَاتَ لِمَا تُوعَدُونَ ﴿٣٦﴾

زۆر دوورە بەڵێنی لەو شێوەیە بێتەدی کە بە ئێوە دراوە، پاش ئەوەی مردن ولە خاکدا بوون بە ئێسکی ڕزیوو، جارێکی تر لە گۆڕەکانتان بێنە دەرەوە وزیندوو بکرێنەوە

إِنْ هِىَ إِلَّا حَيَاتُنَا ٱلدُّنْيَا نَمُوتُ وَنَحْيَا وَمَا نَحْنُ بِمَبْعُوثِينَ ﴿٣٧﴾

ژیان تەنھا ژیانی دونیایە، نەک ژیانی دواڕۆژ، زیندووەکانمان دەمرن وجارێکی تر زیندوو ناکرێنەوە، دوای ئەوانیش کەسانی تر لەدایک دەبن وماوەیەک دەژیەن، وە ھەرگیز پاش مردنیشمان زیندوو ناکرێینەوە بۆ لێپرسنەوەی ڕۆژی قیامەت

إِنْ هُوَ إِلَّا رَجُلٌ ٱفْتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًۭا وَمَا نَحْنُ لَهُۥ بِمُؤْمِنِينَ ﴿٣٨﴾

ئەو کەسەی بانگەشەی پێغەمبەرایەتی دەکات گوایە خوا ئەوی ڕەوانە کردووە بۆ لای ئێوە پیاوێکی درۆزنە وبەم بانگەشەیەی درۆ بۆ اللە ھەڵدەبەستێ، وە ئێمە ھەرگیز باوەڕی پێناکەین

قَالَ رَبِّ ٱنصُرْنِى بِمَا كَذَّبُونِ ﴿٣٩﴾

نوح (سەلامی خوای لێ بێت) وتی: ئەی پەروەردگارم یارمەتیم بدە وسەرمبخە بەسەریاندا وتۆڵەی منیان لێ بسێنە بەھۆی ئەوەی باوەڕیان بەمن نەکرد ومنیان بە درۆ زانی. قال عما قليل ليصبحن ندمين

قَالَ عَمَّا قَلِيلٍۢ لَّيُصْبِحُنَّ نَـٰدِمِينَ ﴿٤٠﴾

اللە تەعالا وەڵامی دایەوە وفەرمووی: دوای ماوەیەکی کەم وبەم زوانە ئەوانەی باوەڕیان پێ نەکردیت وبەدرۆیان زانیت پەشیمان دەبنەوە لەو کارەیان، ئەویش کاتی دابەزینی سزاکەیە بۆیان

فَأَخَذَتْهُمُ ٱلصَّيْحَةُ بِٱلْحَقِّ فَجَعَلْنَـٰهُمْ غُثَآءًۭ ۚ فَبُعْدًۭا لِّلْقَوْمِ ٱلظَّـٰلِمِينَ ﴿٤١﴾

ئەمجا شریخە ودەنگێکی زۆر بەھێزی لەناوبەر ھەموویانی گرت کە شایستەی ئەو سزایە بوون چونکە زۆر سەرکەش ویاخی بوون، ئەو شریخە ودەنگە بەھێزە وەک پوش وپەڵاش وکەفی سەر دەریای لێکردن ولەناوی بردن، جا دووری لە ڕەحم ومیھرەبانی اللە بۆ گەلی ستەمکاران بێت. ثم أنشأنا من بعدهم قرونا ءاخرين

ثُمَّ أَنشَأْنَا مِنۢ بَعْدِهِمْ قُرُونًا ءَاخَرِينَ ﴿٤٢﴾

دوای لەناوبردنیان گەل وئوممەتی ترمان بەدیھێنا، وەک گەلی لوط وگەلی شوعەیب وگەلی یونس. لاپەڕە ٥ لە ١٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر ما تسبق من أم ة أجلها وما يستٔخرون

مَا تَسْبِقُ مِنْ أُمَّةٍ أَجَلَهَا وَمَا يَسْتَـْٔخِرُونَ ﴿٤٣﴾

ھیچ گەل وئوممەتێک لەو گەل وئوممەتانەی کە بێباوەڕ بوون وپێغەمبەرەکانیان بە درۆزانیوە کاتی دیاریکراوی لەناو بردنیان نە پێش دەکەوێت ونە دوادەکەوێت

ثُمَّ أَرْسَلْنَا رُسُلَنَا تَتْرَا ۖ كُلَّ مَا جَآءَ أُمَّةًۭ رَّسُولُهَا كَذَّبُوهُ ۚ فَأَتْبَعْنَا بَعْضَهُم بَعْضًۭا وَجَعَلْنَـٰهُمْ أَحَادِيثَ ۚ فَبُعْدًۭا لِّقَوْمٍۢ لَّا يُؤْمِنُونَ ﴿٤٤﴾

ل ايؤمنون پاشان بۆ ھەر گەل وئوممەتێک یەک لە دوای یەک پێغەمبەرانمان ناردووە، ھەر کاتێک پێغەمبەرێک ھاتبێت بۆ ھەر گەل وئوممەتێک ئەوا باوەڕیان پێنەکردووە و بەدرۆیان داناوە، ئێمەیش لە تۆڵەی ئەو کارەیاندا بەھۆی نەگریسی وخراپیانەوە بەدوای یەکدا لەناومان بردن، وە ھیچیان نەما ئەوە نەبێت بوون بەھەواڵ وچیرۆکی ناو خەڵکی، لەناوبچن ونەمێنن ئەوانەی باوەڕ ناکەن بەو پەیامانەی پێغەمبەرەکانیان لەلایەن پەروەردگاریانەوە بۆیان ھێناون. ثم أرسلنا موس وأخاه هرون بٔايتنا وسلطن م بين

ثُمَّ أَرْسَلْنَا مُوسَىٰ وَأَخَاهُ هَـٰرُونَ بِـَٔايَـٰتِنَا وَسُلْطَـٰنٍۢ مُّبِينٍ ﴿٤٥﴾

پاشان موسا وھارونی برایمان ڕەوانەکرد بە نیشانە وبەڵگە روونەکانمانەوە کە نۆ دانە بوون: (گۆچانەکە، دەستی درەوشاوەی، کوللە، ئەسپێ، بۆقەکان، خوێن، تۆفان، وشکە ساڵی وقات وقڕی، کەم بوونی بەروبووم)

إِلَىٰ فِرْعَوْنَ وَمَلَإِي۟هِۦ فَٱسْتَكْبَرُوا۟ وَكَانُوا۟ قَوْمًا عَالِينَ ﴿٤٦﴾

(موسا وھارون) مان ناردە لای فیرعەون وناوداران وپیاوماقوڵانی گەلەکەی، کەچی خۆیان بەگەورەزانی وملکەچ وگوێڕایەڵ نەبوون وباوەڕیان پێ نەھێنان، چونکە ئەوان گەلێکی خۆ بەگەورەزان ولووت بەرز بوون بەسەر خەڵکیەوە، بەزۆر وستەم کردن زەلیل وملکەچیان کردبوون

فَقَالُوٓا۟ أَنُؤْمِنُ لِبَشَرَيْنِ مِثْلِنَا وَقَوْمُهُمَا لَنَا عَـٰبِدُونَ ﴿٤٧﴾

فیرعەون ودار ودەستەکەی وتیان: ئایا ئێمە باوەڕ بە دوو مرۆڤی وەک خۆمان بھێنین، کە ھیچ تایبەتمەندیەکیان نییە بەسەرماندا، لەکاتێکدا گەل وھۆزەکەشیان (مەبەست پێی بەنو ئیسرائیلە) گوێڕایەڵ وملکەچی ئێمەن؟!

فَكَذَّبُوهُمَا فَكَانُوا۟ مِنَ ٱلْمُهْلَكِينَ ﴿٤٨﴾

ئەوە بوو باوەڕیان پێنەکردن وئەوەی لەلایەن اللە تەعالاوە بۆیان ھێنابوون بەدرۆیان زانی، بەھۆی ئەو بێباوەڕیەشیانەوە سەرەنجام لەناو دەریادا نوقم بوون وتیاچوون

وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا مُوسَى ٱلْكِتَـٰبَ لَعَلَّهُمْ يَهْتَدُونَ ﴿٤٩﴾

بەدڵنیاییەوە تەوراتمان بەخشی بە موسا (سەلامی خوای لێ بێت) بە ئومێدی ئەوەی گەلەکەی ھیدایەت وەربگرن وڕێگای ڕاستی بگرنە بەر وکاری پێ بکەن

وَجَعَلْنَا ٱبْنَ مَرْيَمَ وَأُمَّهُۥٓ ءَايَةًۭ وَءَاوَيْنَـٰهُمَآ إِلَىٰ رَبْوَةٍۢ ذَاتِ قَرَارٍۢ وَمَعِينٍۢ ﴿٥٠﴾

عیسای کوڕی مەریەم ودایکیمان کردە نیشانە وبەڵگەیەکی گەورە لەسەر دەسەڵاتی خۆمان، بەوەی مەریەم سکی پڕ بوو بە عیساوە (سەلامی خوای لێ بێت) بەبێ بوونی باوک، وە ھەردووکیانمان لە جێگایەکی بەرزی تەخت کە شوێنی نیشتەجێ بوون بوو جێگیرکرد وحەواندمانەوە، ئەو شوێنە پیرۆزە (مەبەست پێی بیت المقدس) ئاوی لەبەر ڕۆیشتووی تێدا بوو. لاپەڕە ٦ لە ١٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

يَـٰٓأَيُّهَا ٱلرُّسُلُ كُلُوا۟ مِنَ ٱلطَّيِّبَـٰتِ وَٱعْمَلُوا۟ صَـٰلِحًا ۖ إِنِّى بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌۭ ﴿٥١﴾

ئەی پێغەمبەران لەو ڕزق وڕۆزییە پاکوخاوێنە بخۆن کە حەڵاڵمان کردووە بۆتان، وە کار وکردەوەی چاک بکەن کە موافق وھاوتای ڕێنماییەکانی شەرعە، بە دڵنیاییەوە ھەرکارێک بکەن من ئاگاداریم وپێی دەزانم، ھیچ شتێک لەکار وکردەوەتان لای من نھێنی وشاراوە نییە

وَإِنَّ هَـٰذِهِۦٓ أُمَّتُكُمْ أُمَّةًۭ وَٰحِدَةًۭ وَأَنَا۠ رَبُّكُمْ فَٱتَّقُونِ ﴿٥٢﴾

ئەی پێغەمبەران - ئاینی ھەمووتان یەک ئاینە، ئەویش ئاینی ئیسلامە، وە منیش پەروەردگاری ئێوەم، جگە لە من ھیچ پەروەردگارێکی ترتان نییە، جا بۆیە تەنھا لە من بتترسن، فەرمانەکانم جێ بەجێ بکەن ودوور بکەونەوە لەو شتانەی ڕێگریم لێکردووە

فَتَقَطَّعُوٓا۟ أَمْرَهُم بَيْنَهُمْ زُبُرًۭا ۖ كُلُّ حِزْبٍۭ بِمَا لَدَيْهِمْ فَرِحُونَ ﴿٥٣﴾

بەڵام شوێنکەوتوانیان پاش ئەوان ئاینەکەیان لە نێوان خۆیاندا پارچە پارچە کرد، وە بوون بەچەند دەستە وتاقم وکۆمەڵێکەوە، ھەر دەستە وتاقمێکیش سەرسام ودڵخۆشن بەو ئاینەی باوەڕیان پێیەتی، چونکە باوەڕیان وایە ئەوە ئەو ئاینەیە کە مایەی ڕەزامەندیە لای اللە تەعالا، وە ئاوڕ ناداتەوە بەلای ئەوەی لای غەیری خۆیەتی. فذرهم فى غمرتهم حت حين

فَذَرْهُمْ فِى غَمْرَتِهِمْ حَتَّىٰ حِينٍ ﴿٥٤﴾

ئەی پێغەمبەر - وازیان لێ بھێنە با لەو نەزانین وگومڕایی وسەرسامیەی خۆیاندابن، تا ئەو کاتەی سزای سەخت دادەبەزێتە سەریان. أيحسبون أنما نمد هم به من م ال وبنين

أَيَحْسَبُونَ أَنَّمَا نُمِدُّهُم بِهِۦ مِن مَّالٍۢ وَبَنِينَ ﴿٥٥﴾

ئایا ئەو دەستە وتاقمانەی دڵخۆش وسەرسامن بەو ماڵ وسامان ودارایی ومناڵانەی پێمان داون لەم دونیایەدا پێیان وایە چاکەمان لەگەڵدا کردوون پەلەمان کردووە لەخێڕ وخۆشی بۆیان؟! نەخێر وا نییە کە گومان دەبەن، بەڵکو ئەوەی پێمان داون تەنھا پەلکێش کردنیانە بۆ ئەوەی زیاتر بێ ئاگا بن، بەڵام ئەوان ھەست بەوە ناکەن، ئەمە تاقیکردنەوەیە نەک خەڵات کردن

نُسَارِعُ لَهُمْ فِى ٱلْخَيْرَٰتِ ۚ بَل لَّا يَشْعُرُونَ ﴿٥٦﴾

ئایا ئەو دەستە وتاقمانەی دڵخۆش وسەرسامن بەو ماڵ وسامان ودارایی مناڵانەی پێمان داون لەم دونیایەدا پێیان وایە چاکەمان لەگەڵدا کردوون پەلەمان کردووە لەخێڕ و خۆشی بۆیان؟! نەخێر وانییە کە گومان دەبەن، بەڵکو ئەوەی پێمان داون تەنھا پەلکێش کردنیانە بۆ ئەوەی زیاتر بێ ئاگا بن، بەڵام ئەوان ھەست بەوە ناکەن، ئەمە تاقیکردنەوەیە نەک خەڵات کردن

إِنَّ ٱلَّذِينَ هُم مِّنْ خَشْيَةِ رَبِّهِم مُّشْفِقُونَ ﴿٥٧﴾

بێگومان ئەوانە لەگەڵ باوەڕ وئیحسان وچاکەکاریەکەیانیشدا لە پەروەردگاریشیان دەترسن

وَٱلَّذِينَ هُم بِـَٔايَـٰتِ رَبِّهِمْ يُؤْمِنُونَ ﴿٥٨﴾

ئەوانەی کە بەسەرجەم نیشانەکانی پەروەردگاریان باوەڕ دەکەن

وَٱلَّذِينَ هُم بِرَبِّهِمْ لَا يُشْرِكُونَ ﴿٥٩﴾

وە ئەو کەسانەی تەنھا پەروەردگاریان دەپەرستن وھیچ ھاوەڵ شەریکێکی بۆ دانانێن. لاپەڕە ٧ لە ١٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

وَٱلَّذِينَ يُؤْتُونَ مَآ ءَاتَوا۟ وَّقُلُوبُهُمْ وَجِلَةٌ أَنَّهُمْ إِلَىٰ رَبِّهِمْ رَٰجِعُونَ ﴿٦٠﴾

ئەوانەی تێدەکۆشن لە ئەنجامدانی کردەوەی چاکە وخۆیان ماندوو دەکەن، وە بەو کردەوانە خۆیان لە اللە تەعالا نزیک دەکەنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا دەترسن لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ لای ئەو لە ڕۆژی قیامەتدا اللە (سبحانە وتعالی) بەخشین وکردەوە چاکەکانیان لێوەرنەگرتبێت

أُو۟لَـٰٓئِكَ يُسَـٰرِعُونَ فِى ٱلْخَيْرَٰتِ وَهُمْ لَهَا سَـٰبِقُونَ ﴿٦١﴾

ئەوانەی بەو سیفەتە مەزنانە وەسف کران، دەست پێشخەری دەکەن لە ئەنجامدانی کردەوەی چاک، وە پێشبڕکێ دەکەن بۆ خێر وخێرات وچاکەکردن

وَلَا نُكَلِّفُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا ۖ وَلَدَيْنَا كِتَـٰبٌۭ يَنطِقُ بِٱلْحَقِّ ۚ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ ﴿٦٢﴾

ئێمە ئەرک وباری گران ناخەینە سەر کەس بە گوێرەی توانای خۆی نەبێت، وە پەرتووکێکمان لایە کردەوەی ھەموو بەندەکانمان تێدا جێگیر کردووە، کە بەڕاستی و دروستی دەدوێت وھیچ گومانێکی تێدا نییە، ئەوان ستەم وزوڵمیان لێ ناکرێت، بەوەی چاکەکانیان لێ کەم بکرێتەوە یان خراپە وگوناھەکانیان لەسەر زیاد بکرێت. بل قلوبهم فى غمرة من هذا ولهم أعمل من دون ذلك هم لها عملون

بَلْ قُلُوبُهُمْ فِى غَمْرَةٍۢ مِّنْ هَـٰذَا وَلَهُمْ أَعْمَـٰلٌۭ مِّن دُونِ ذَٰلِكَ هُمْ لَهَا عَـٰمِلُونَ ﴿٦٣﴾

بەڵام بێباوەڕان دڵەکانیان بێ ئاگایە لەم پەرتووکەی بەڕاستی ودروستی دەدوێت، وە غافڵ وبێ ئاگایشە لەو پەرتووکەی بۆیان دابەزیووە (مەبەست پێی قورئانە)، وە ئەوانە جگە لە کوفر وبێباوەڕیش چەندەھا کار وکردەوەی تری خراپیان ھەیە، کە خۆیان ئەنجامی دەدەن

حَتَّىٰٓ إِذَآ أَخَذْنَا مُتْرَفِيهِم بِٱلْعَذَابِ إِذَا هُمْ يَجْـَٔرُونَ ﴿٦٤﴾

ھەتا ئەو کاتەی لە ڕۆژی قیامەتدا سزای ئەوانەیانماندا کە خۆشگوزەران بوون لە دونیادا، لە ناکاودا ئەوان دەست دەکەن بە نزا وپاڕانەوە وھاوارکردن

لَا تَجْـَٔرُوا۟ ٱلْيَوْمَ ۖ إِنَّكُم مِّنَّا لَا تُنصَرُونَ ﴿٦٥﴾

بۆ ئەوەی تەواو نائومێد وبێ ھیوابن لە ڕەحم وبەزەیی اللە تەعالا، پێیان دەوترێت: ئەمڕۆ ھاوار مەکەن ومەپاڕێنەوە، چونکە ھیچ کەسێک نییە لە سزای ئێمە ڕزگارتان بکات وسەرتان بخات ویارمەتیدەرتان بێت

قَدْ كَانَتْ ءَايَـٰتِى تُتْلَىٰ عَلَيْكُمْ فَكُنتُمْ عَلَىٰٓ أَعْقَـٰبِكُمْ تَنكِصُونَ ﴿٦٦﴾

بێگومان لە دونیادا ئایەت ونیشانەکانی اللە تەعالاتان بەسەردا دەخوێنرایەوە، بەڵام کاتێک گوێتان لێی دەبوو ھێندە ڕقتان لێی بوو پاشە وپاش دەگەڕانەوە وپشتان لێی دەکرد. مستكبرين به سمرا تهجرون

مُسْتَكْبِرِينَ بِهِۦ سَـٰمِرًۭا تَهْجُرُونَ ﴿٦٧﴾

خۆتان بە حەرەمەوە ھەڵدەکێشا كەچی شایستەی ئەو خۆ ھەڵکێشانەیش نەبوون، چونکە ئەوانەی شایستەی ئەو فەزڵەن کەسانی خواناسن، وە شەوگارتان بە گاڵتە و گەپ وقسەی نابەجێ وناشرین لە دەوری حەرەمی مەککە دەبردە سەر، وە ھیچ ڕێزتان بۆ دانەدەنا وپیرۆز نەبوو بەلاتانەوە

أَفَلَمْ يَدَّبَّرُوا۟ ٱلْقَوْلَ أَمْ جَآءَهُم مَّا لَمْ يَأْتِ ءَابَآءَهُمُ ٱلْأَوَّلِينَ ﴿٦٨﴾

ئایا ئەو بتپەرست وموشریکانە بیریان لەو قورئانە نەدەکردەوە کە اللە تەعالا ناردویەتیە خوارەوە وتێڕانەدەمان لە مانا ومەبەستەکانی، بۆ ئەوەی باوەڕی پێ بھێنن وپەند و ئامۆژگاری لێوەربگرن وبەپێی ڕێنماییەکانی ئەو ھەڵسوکەوت بکەن، یان شتێکیان بۆ ھاتووە پێشتر بۆ باوباپیرانیان نەھاتووە، بۆیە پشتیان لەو قورئانە کردووە وباوەڕیان پێ نەھێناوە؟ لاپەڕە ٨ لە ١٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر أم لم يعرفوا رسولهم فهم له منكرون

أَمْ لَمْ يَعْرِفُوا۟ رَسُولَهُمْ فَهُمْ لَهُۥ مُنكِرُونَ ﴿٦٩﴾

یان ئەوەتانێ موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) یان نەناسیوە کە اللە تەعالا ڕەوانەی کردووە بۆ لایان، بۆیە نکۆڵی دەکەن لە باوەڕ پێھێنانی، بەڵام وانییە بەدڵنیاییەوە پێغەمبەریان دەناسی ودەیانزانی چەندێک ڕاستگۆ وسپاردە پارێزیشە

أَمْ يَقُولُونَ بِهِۦ جِنَّةٌۢ ۚ بَلْ جَآءَهُم بِٱلْحَقِّ وَأَكْثَرُهُمْ لِلْحَقِّ كَـٰرِهُونَ ﴿٧٠﴾

یاخود دەڵێن: موحەممەد شێتە، بۆیە باوەڕیان پێنەکرد، نەخێر وانییە پێغەمبەرەکەیان لەھەموو کەس ژیرترە وھەق وڕاستیەکی بۆ ھێناون کە ھیچ گومان ودوو دڵییەکی تێدا نییە کە لەلایەن اللە تەعالاوەیە، بەڵام زۆربەیان لەبەر حەسوودی ناخیان ودەمارگیریان بۆ بیروباوەری پڕوپوچیان ھەق وڕاستیان پێناخۆشە وڕقیان لێیەتی

وَلَوِ ٱتَّبَعَ ٱلْحَقُّ أَهْوَآءَهُمْ لَفَسَدَتِ ٱلسَّمَـٰوَٰتُ وَٱلْأَرْضُ وَمَن فِيهِنَّ ۚ بَلْ أَتَيْنَـٰهُم بِذِكْرِهِمْ فَهُمْ عَن ذِكْرِهِم مُّعْرِضُونَ ﴿٧١﴾

م عرضون ئەگەر خواى گەورە بە گوێرەی هەوا وئارەزووی ئەوان کاروبارەکانى دونیای بەڕێوە ببردایە وبەڕێی کردایە ئەوا ئاسمانەکان وزەوی خراپ دەبوون ئەوەیشی تێیاندایە بەهۆی نەزانیان بە سەرەنجامى شتەکان وبە چاک وخراپ لە بەڕێوەبردن، بەڵكو ئێمە ئەوەمان پێیان بەخشی کە هۆکارە بۆ شکۆداری وشەرەفمەندیان، ئەویش بریتیە لە قورئانی پیرۆز بەڵام ئەوان پشتی لێدەکەن

أَمْ تَسْـَٔلُهُمْ خَرْجًۭا فَخَرَاجُ رَبِّكَ خَيْرٌۭ ۖ وَهُوَ خَيْرُ ٱلرَّٰزِقِينَ ﴿٧٢﴾

ئەی پێغەمبەر - ئایا تۆ داوای پاداشتت کردووە لەو بتپەرست وموشریکانە لە بەرامبەر ئەوەی بۆت ھێناون لەبەر ئەمە ئەوانیش شوێن بانگەوازەکەت ناکەون؟ نەخێر شتی وا لە تۆ ناوەشێتەوە، چونکە پاداشتی پەروەردگارت لەپاداشتی ئەوانە وجگە ئەوانیش زۆر باشتر وچاکترە، وە ئەویش - پاكی وبێگەردی بۆ ئەو - چاکترین ڕۆزیدەرانە. وإ نك لتدعوهم إ لى صرط م ستقيم

وَإِنَّكَ لَتَدْعُوهُمْ إِلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ ﴿٧٣﴾

بێگومان - ئەی پێغەمبەر - تۆ بانگی ئەوانە وجگە ئەوانیش دەکەیت بۆ سەر ڕێگای ڕاست، ڕێگایەک ھیچ خوار وخێچی تێدا نییە، ئەویش ڕێگای ئیسلامە

وَإِنَّ ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِٱلْـَٔاخِرَةِ عَنِ ٱلصِّرَٰطِ لَنَـٰكِبُونَ ﴿٧٤﴾

بێگومان ئەوانەی باوەڕیان بە ڕۆژی دوایی ولێپرسینەوە وپاداشت وسزای اللە تەعالا نییە لە ڕێگای ئیسلامەوە، ئەوە لە ڕێگای ڕاست لا دەدەن بۆ ئەو ڕێگا خوار و خیچانەی کە خاوەنەکانیان دەگەیەننە ئاگری دۆزەخ

۞ وَلَوْ رَحِمْنَـٰهُمْ وَكَشَفْنَا مَا بِهِم مِّن ضُرٍّۢ لَّلَجُّوا۟ فِى طُغْيَـٰنِهِمْ يَعْمَهُونَ ﴿٧٥﴾

ئەگەر ڕەحممان پێ بکردنایە وئەو وشکە ساڵی وبرسێتی وقات وقڕیەمان لەسەر ھەڵگرتنایە، ئەوا ھەر بەردەوام دەبوون لە گومڕایی ولادان لە ھەق وڕاستی ودۆش دادەمان وسەرگەردان دەبوون

وَلَقَدْ أَخَذْنَـٰهُم بِٱلْعَذَابِ فَمَا ٱسْتَكَانُوا۟ لِرَبِّهِمْ وَمَا يَتَضَرَّعُونَ ﴿٧٦﴾

بێگومان بە چەندەھا ناڕەحەتی وبەڵا وموسیبەت تاقیمان کردنەوە، کەچی ملکەچی پەروەردگاریان نەبوون، وە بەترس وگەردنکەچیەوە لێی نەپاڕانەوە تاوەکو بەڵا و موسیبەتەکانیان لە کاتی دابەزین لەسەر ھەڵگیرێت. لاپەڕە ٩ لە ١٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

حَتَّىٰٓ إِذَا فَتَحْنَا عَلَيْهِم بَابًۭا ذَا عَذَابٍۢ شَدِيدٍ إِذَا هُمْ فِيهِ مُبْلِسُونَ ﴿٧٧﴾

تا ئەو کاتەی دەرگای سزایەکی توندیان لێ دەکەینەوە، ئیتر کتوپر سەرسام ئەمێنن ونائومێد ئەبن لە ھەموو خێر ودەروو لێکردنەوەیەک

وَهُوَ ٱلَّذِىٓ أَنشَأَ لَكُمُ ٱلسَّمْعَ وَٱلْأَبْصَـٰرَ وَٱلْأَفْـِٔدَةَ ۚ قَلِيلًۭا مَّا تَشْكُرُونَ ﴿٧٨﴾

ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان بە زیندووبووونەوە وھاتنی ڕۆژی دوایی نییە- ھەر اللە (سبحانە وتعالی) یە گوێی پێ داون بۆ ئەوەی پێی ببیستن، وە چاوی پێداون بۆ ئەوەی پێی ببینن، وە دڵی پێداون بۆ ئەوەی بە ھۆیەوە لە شتەکان تێبگەن، لەگەڵ ئەوەدا زۆر کەم سوپاس وشوکری اللە تەعالا دەکەن لە سەر ئەو نیعمەتانە

وَهُوَ ٱلَّذِى ذَرَأَكُمْ فِى ٱلْأَرْضِ وَإِلَيْهِ تُحْشَرُونَ ﴿٧٩﴾

ئەی خەڵکینە - ھەر اللە تەعالایە ھەمووتانی بەدیھێناوە لەسەر زەوی، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا ھەر بۆ لای ئەو کۆ دەکرێنەوە تاوەکو لێپرسینەوەتان لەگەڵدا بکات و پاداشتی کردەوەکانتان بداتەوە وتۆڵەی گوناھ وتاوانەکانیشتان لێ بسێنێتەوە

وَهُوَ ٱلَّذِى يُحْىِۦ وَيُمِيتُ وَلَهُ ٱخْتِلَـٰفُ ٱلَّيْلِ وَٱلنَّهَارِ ۚ أَفَلَا تَعْقِلُونَ ﴿٨٠﴾

ھەر زاتی اللە تەعالایە کە زیندووتان دەکاتەوە، جگە لە ئەو کەسی تر مردووەکان زیندوو ناکاتەوە، وە ھەر ئەویشە خەڵکی دەمرێنێت، جگە لە ئەو کەس ناتوانێت کەس بمرێنێت، وە تەنھا ئەویشە تەقدیری جیاوازی شەو وڕۆژ، تاریکی وڕووناکی وکورتی ودرێژیان دەکات، دەی ئیتر بۆچی بیر ناکەنەوە وتێڕانامێنن لە دەسەڵاتی ئەو، وە بیر ناکەنەوە لەوەی کە بەتەنھا ھەر خۆی ئەم گەردوونەی بەدیھێناوە وبەڕێوەیشی دەبات

بَلْ قَالُوا۟ مِثْلَ مَا قَالَ ٱلْأَوَّلُونَ ﴿٨١﴾

بیریان نەکردەوە وژیر نەبوون، بەڵکو ئەمانیش ھەر ئەوەیان دەووتەوە کە باوباپیرانیان لە کوفر وبێباوەڕی دەیانووتەوە

قَالُوٓا۟ أَءِذَا مِتْنَا وَكُنَّا تُرَابًۭا وَعِظَـٰمًا أَءِنَّا لَمَبْعُوثُونَ ﴿٨٢﴾

بەلایانەوە دوور بوو کە زیندوو بکرێنەوە ونکۆڵیان لێدەکرد ودەیانووت: ئایا ئەگەر مردین وبووین بە گڵ وئێسکی ڕزیوو، جارێکی تر زیندوو دەکرێینەوە بۆ لێپریسنەوە لە گەڵدا کردن؟!

لَقَدْ وُعِدْنَا نَحْنُ وَءَابَآؤُنَا هَـٰذَا مِن قَبْلُ إِنْ هَـٰذَآ إِلَّآ أَسَـٰطِيرُ ٱلْأَوَّلِينَ ﴿٨٣﴾

سوێند بە الله بەڵێنی وا بەخۆمان درا کە پاش مردن زیندوو دەکرێینەوە، وە پێشتریش ئەم بەڵێنە بە باوباپیرانیشمان درا، بەڵام ئەو بەڵێنەمان نەبینی بێتەدی، ئەم قسانە تەنھا قسەی پڕوپوچ وئەفسانەی پێشینانە

قُل لِّمَنِ ٱلْأَرْضُ وَمَن فِيهَآ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ ﴿٨٤﴾

ئەی پێغەمبەر - بەو بێباوەڕانە بڵێ كە نکۆڵی لە زیندووبوونەوە دەکەن: ئەم زەوییە وئەوەیشی تێیدایە ھی کێیە ئەگەر ئێوە دەزانن وشارەزاییتان ھەیە؟

سَيَقُولُونَ لِلَّهِ ۚ قُلْ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ ﴿٨٥﴾

لە وەڵامدا دەڵێن: زەوی وئەوەشی لە زەویدایە ھەر ھەمووی موڵکی اللە تەعالایە وئەو خاوەنیەتی، دەی تۆیش پێیان بڵێ: کەوابێت ئیتر بۆ بیر ناکەنەوە لە زاتێک خاوەنی زەوی وھەرچی لەزەویشدایە، بە دەسەڵاتە پاش مردن زیندوویشتان بکاتەوە؟ لاپەڕە ١٠ لە ١٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

قُلْ مَن رَّبُّ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ ٱلسَّبْعِ وَرَبُّ ٱلْعَرْشِ ٱلْعَظِيمِ ﴿٨٦﴾

پێیان بڵێ: کێ پەروەردگار وبەدیھێنەری ھەر حەوت ئاسمانەکەیە؟ وە کێ پەروەردگار وبەدیھێنەری عەرشی گەورە ومەزنە، ئەو عەرشەی ھیچ بەدیھێنراوێک نییە ھێندەی ئەو گەورە ومەزن بێت؟

سَيَقُولُونَ لِلَّهِ ۚ قُلْ أَفَلَا تَتَّقُونَ ﴿٨٧﴾

لە وەڵامدا دەڵێن: ھەر حەوت ئاسمانەکە وعەرشی گەورەیش موڵکی اللە تەعالایە، تۆیش پێیان بڵێ: دەی ئیتر بۆ لەو زاتە ناترسن؟ فەرمانەکانی بەجێ بھێنن ودووریش بکەونەوە لەڕێگری وسەرپێچیەکانی تاوەکو ڕزگارتان ببێت لە سزای سەختی ئەو؟ قل من بيده ملكوت كل شىء وهو يجير ولا يجار عليه إن كنتم تعلمون

قُلْ مَنۢ بِيَدِهِۦ مَلَكُوتُ كُلِّ شَىْءٍۢ وَهُوَ يُجِيرُ وَلَا يُجَارُ عَلَيْهِ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ ﴿٨٨﴾

پێیان بڵێ: ئایا موڵک ودەسەڵاتی گشت بوونەوەر بەدەست کێیە؟ وە کێیە ھیچی لە موڵک ودەسەڵاتی لێی ون نابێت؟ وە کێیە دێت بەھانای ھەر کەسێک لە بەندەکانی ئەگەر بیەوێت، وە ھیچ کەسێکیش نییە بتوانێت پەنای کەسێک بدات ئەگەر ئەو سزای بدات، ئەگەر ئێوە دەزانن کێیە ئادەی پێم بڵێن؟

سَيَقُولُونَ لِلَّهِ ۚ قُلْ فَأَنَّىٰ تُسْحَرُونَ ﴿٨٩﴾

لە وەڵامدا دەڵێن: موڵک ودەسەڵاتی گشت بوونەوەر ھەموو بە دەستی اللە تەعالایە، تۆیش پێیان بڵێ: ئیتر چۆن فریوو دەخۆن وعەقڵتان نامێنێت؟ لەگەڵ ئەوەدا دان دەنێن بەو ڕاستیانەدا کەچی جگە لە اللە تەعالادا شتی تر دەپەرستن؟!

بَلْ أَتَيْنَـٰهُم بِٱلْحَقِّ وَإِنَّهُمْ لَكَـٰذِبُونَ ﴿٩٠﴾

کارەکە بەو شێوەیە نییە وەک بانگەشەی بۆ دەکەن، بەڵکو ئێمە ھەق وڕاستیمان بۆ ھێناون کە ھیچ گومان ودوو دڵی تێدا نییە، وە بە دڵنیاییەوە درۆزنن لەوەی بانگەشەی بۆ دەکەن گوایە اللە تەعالا ھاوەڵ وشەریک ومناڵی ھەبێت، پاکو بێگەردی وبەرزی وبڵندی وگەورەیی بۆ ئەو زاتە لەوەی بۆی ھەڵدەبەستن

مَا ٱتَّخَذَ ٱللَّهُ مِن وَلَدٍۢ وَمَا كَانَ مَعَهُۥ مِنْ إِلَـٰهٍ ۚ إِذًۭا لَّذَهَبَ كُلُّ إِلَـٰهٍۭ بِمَا خَلَقَ وَلَعَلَا بَعْضُهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍۢ ۚ سُبْحَـٰنَ ٱللَّهِ عَمَّا يَصِفُونَ ﴿٩١﴾

اللە تەعالا مناڵی بۆ خۆی بڕیار نەداوە وەک بێباوەڕان وای دەزانن، ھیچ پەرستراو وخوایەکی تری بەھەق جگە لەو بوونی نییە، خۆ گریمان ئەگەر پەرستراوێک و خوایەکی تری بەھەق لەگەڵ ئەودا ھەبێت، ئەوا ھەر خوا وپەرستراوێک دەچوو بەلای مەخلوق وبەدھێنراوەکانی خۆیەوە، وە یەکێکیان زاڵ دەبوو بەسەر ئەوی تردا، ئەو کاتە یاسا وڕێسای بوونەوەر تێکدەچوو، لە ڕاستیشدا شتێکی لەو شێوەیە بوونی نییە وڕوو نادات کە دوو خوا ھەبێت، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی پەرستراوی بەھەق تەنھا ھەر یەک پەرستراوە، ئەویش زاتی اللە تەعالایە، پاکو بێگەردە لەو شتانەی بتپەرست وموشریکەکان وەسفی ئەوی پێدەکەن، گوایە مناڵ وھاوبەش وشەریکی ھەبێت

عَـٰلِمِ ٱلْغَيْبِ وَٱلشَّهَـٰدَةِ فَتَعَـٰلَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ ﴿٩٢﴾

ئەو زانایە بەنھێنی وئاشکراکان، زانایە بەوەی نھێنی ونادیارە لای بەدیھێنراوەکانی، وە زانایشە بەوەی دەبینرێت وبەیەکێک لە ھەستەوەرەکان ھەستی پێدەکرێت، ھیچ شتێکی لا شاراوە ونھێنی نییە، بەرز وبڵندە زاتی گەورەی اللە لەوەی ھاوەڵ وشەریکی ھەبێت. قل ر ب إم اترينى ما يوعدون

قُل رَّبِّ إِمَّا تُرِيَنِّى مَا يُوعَدُونَ ﴿٩٣﴾

ئەی پێغەمبەر - بڵێ: ئەی پەروەردگارم ئەو ھەڕەشانەی لە بتپەرست وموشریکەکانی دەکەیت بەسزادانیان ئەگەر ھەر نیشانم دەدەیت، بەو سزایە لەناو نەبەیت کە ئەوانی پێ لەناو دەبەیت. لاپەڕە ١١ لە ١٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

رَبِّ فَلَا تَجْعَلْنِى فِى ٱلْقَوْمِ ٱلظَّـٰلِمِينَ ﴿٩٤﴾

ئەی پەروەردگارم ئەگەر سزای ئەوانتدا، وە منیش ئامادەی ئەو سزایە بووم وتەماشام دەکرد، ئەوا مەمخەرە ڕیزی گەلی ستەمکارانەوە، بمپارێزە لەو بەڵا وموسیبەت و سزایەی دووچاری ئەوان دەبێت

وَإِنَّا عَلَىٰٓ أَن نُّرِيَكَ مَا نَعِدُهُمْ لَقَـٰدِرُونَ ﴿٩٥﴾

بێگومان دەتوانین ئەو بەڵێنی سزایەی بەوانمان داوە نیشانی تۆیشی بدەین، لە ئەنجامدانی وەھا کارێک وھاوشێوەکانی دەسەوسان وبێدەسەڵات نین

ٱدْفَعْ بِٱلَّتِى هِىَ أَحْسَنُ ٱلسَّيِّئَةَ ۚ نَحْنُ أَعْلَمُ بِمَا يَصِفُونَ ﴿٩٦﴾

ئەی پێغەمبەر - ئەگەر نەیارانت بە خراپە ھەڵسوکەوتیان لەگەڵ کردیت، تۆ بەچاکترین ڕەوشت وکرداری جوان وەڵامیان بدەرەوە، بەوەی چاوپۆشیان لێ بکەیت، وە ئارام بگریت لەسەر ئەزیەت وناڕەحەتیەکانیان، بێگومان ئێمە زاناترین بەوەی ئەوان وەسفی دەکەن لە شیرک وھاوەڵ بڕیاردان وبێباوەڕی، وە بەوەیش کە تۆی پێ وەسف دەکەن کە شایستەی تۆ نییە، وەک ئەوەی پێت دەڵێن موحەممەد جادووگەرە، یان شێت بووە ودەستی لێوەشێنراوە

وَقُل رَّبِّ أَعُوذُ بِكَ مِنْ هَمَزَٰتِ ٱلشَّيَـٰطِينِ ﴿٩٧﴾

وە بڵێ: ئەی پەروەردگارم پەنات پێدەگرم لە وەسوەسە وخەتەرەی شەیتانەکان. وأعوذ بك رب أن يحضرون

وَأَعُوذُ بِكَ رَبِّ أَن يَحْضُرُونِ ﴿٩٨﴾

وە پەنات پێدەگرم لەوەی شەیتانەکان ئامادەی ھیچ شتێک لە کاروبار وفەرمانەکانم ببن

حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءَ أَحَدَهُمُ ٱلْمَوْتُ قَالَ رَبِّ ٱرْجِعُونِ ﴿٩٩﴾

تا ئەو کاتەی مردن یەخە بەیەکێک لەو بتەپەرست وموشریکانە دەگرێت، وە بەچاوی خۆی ئەو سزایە دەبینێت دائەبەزێتە سەری وئەحواڵی دواڕۆژی بۆ ئاشکرا دەبێت، پەشیمانی دایئەگرێت بۆ ئەو تەمەنەی لەدەستی چووە، وە بۆ ئەو کەمتەرخەمییەی لەبەرامبەر اللە تەعالای کردی، ئەڵێت: ئەی پەروەردگارم جارێکی تر بمگێڕەرەوە بۆ ژیانی دونیا

لَعَلِّىٓ أَعْمَلُ صَـٰلِحًۭا فِيمَا تَرَكْتُ ۚ كَلَّآ ۚ إِنَّهَا كَلِمَةٌ هُوَ قَآئِلُهَا ۖ وَمِن وَرَآئِهِم بَرْزَخٌ إِلَىٰ يَوْمِ يُبْعَثُونَ ﴿١٠٠﴾

بۆ ئەوەی ئەگەر گەڕامەوە بۆ ئەوێ کار وکردەوەی چاکە بکەم، اللە تەعالایش دەفەرموێت: نەخێر ھەرگیز ئەوەی داوای دەکەیت نایەتەدی، بەڵکو ئەوە تەنھا وشە و قسەیەکە ئەو دەیڵێت، چونکە ئەگەر بیشگەڕێنرێنەوە بۆ ژیانی دونیا خاوەنی وەفا وبەڵێنی خۆیان نابن، ھەروەک جاران خەریکی بێباوەڕی وگوناھ وتاوان دەبن، ئەوانەی دەمرن تا ڕۆژی زیندووبوونەوە لەو بەربەستەی نێوان ژیانی دونیا وژیانی دواڕۆژدا دەمێننەوە، وە ناگەڕێنەوە بۆ دونیا ودەرچوونیان نییە لەو جێگە تاوەکو ئەوەی لە کیسیان چووە ئەنجامی بدەن، وە ئەوەی خراپیان کردووە چاکی بکەنەوە

فَإِذَا نُفِخَ فِى ٱلصُّورِ فَلَآ أَنسَابَ بَيْنَهُمْ يَوْمَئِذٍۢ وَلَا يَتَسَآءَلُونَ ﴿١٠١﴾

کاتێک ئەو فریشتەی ڕاسپێرراوە بە فووکردن بە کەڕەنا وشەیپوردا، فووی دووەمی پێدا کرد کە مۆڵەتی ھاتنی ڕۆژی قیامەتە، ئەو کاتە لەبەر ناڕەحەتی وناخۆشی دیمەنەکانی ڕۆژی دوایی ئەو نەسەبە وخزمایەتیەی شانازیان پێوە دەکرد ھیچ نامێنێت، وە لەبەر سەرقاڵی ومەشغوڵ بوونی بەوەی مەبەستیەتی کەس لە کەس ناپرسێتەوە. لاپەڕە ١٢ لە ١٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

فَمَن ثَقُلَتْ مَوَٰزِينُهُۥ فَأُو۟لَـٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُفْلِحُونَ ﴿١٠٢﴾

ھەر کەسێک تای تەرازووی چاکەکانی قورستر بێت لە تای تەرازووی خراپەکانی، ئەوە ئەو کەسانەن ڕزگاریان بووە وسەرکەوتون لەوەی خواست ومەبەستیان بوو، وە ڕزگاریان بوو لەوەی لێی دەترسان

وَمَنْ خَفَّتْ مَوَٰزِينُهُۥ فَأُو۟لَـٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ خَسِرُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ فِى جَهَنَّمَ خَـٰلِدُونَ ﴿١٠٣﴾

وە ھەر کەسێکیش تای تەرازووی چاکەکانی سووكتر بوو لە تای تەرازووی خراپەکانی، ئەوە ئەو کەسانەن بەئەنجامدانی تاوان وگوناھ ووازھێنان لەوەی سوودی ھەیە بۆیان لە باوەڕ وکردەوەی چاکە خۆیان زایە کردووە، ئەوانە بەھەمیشەیی لەناو ئاگری دۆزەخدا دەمێننەوە لێی دەرناچن

تَلْفَحُ وُجُوهَهُمُ ٱلنَّارُ وَهُمْ فِيهَا كَـٰلِحُونَ ﴿١٠٤﴾

ئاگر ڕوخسار وڕوومەتیان دەسوتێنێت، وە لێوی سەر وخواریان ھەڵدەقرچێ ودەچێتەوەیەک ودانەکانیان لەتاو گرژی ڕوویان دەردەکەون وچیڕ دەکەنەوە. ألم تكن ءايتى تتل عليكم فكنتم بها تكذبون

أَلَمْ تَكُنْ ءَايَـٰتِى تُتْلَىٰ عَلَيْكُمْ فَكُنتُم بِهَا تُكَذِّبُونَ ﴿١٠٥﴾

بەلۆمەوە وسەرزەنشتەوە پێیان دەوترێت: ئایا لە دونیا ئایەتەکانی منتان (ئایەتەکانی قورئانتان) بەسەردا نەخوێنراوەتەوە، بەڵام ئێوە بەدرۆتان زانی وباوەڕتان پێنەکردن؟!

قَالُوا۟ رَبَّنَا غَلَبَتْ عَلَيْنَا شِقْوَتُنَا وَكُنَّا قَوْمًۭا ضَآلِّينَ ﴿١٠٦﴾

ئەڵێن: ئەی پەروەردگارمان ئەوەی پێشتر خۆت زانیوتە خراپی وبەدبەختی خۆمان زاڵ بوو بەسەرماندا، وە ئێمەیش گەلێکی سەرلێشێواو بووین ولەھەق وڕاستی لا ماندا وگومڕا بووین

رَبَّنَآ أَخْرِجْنَا مِنْهَا فَإِنْ عُدْنَا فَإِنَّا ظَـٰلِمُونَ ﴿١٠٧﴾

پەروەردگارمان لەم ئاگرە دەرمانبھێنە، ئەگەر جارێکی تر گەڕاینەوە بۆ بێباوەڕی وگومڕایی، ئەوە بێگومان ئێمە کەسانێکی ستەمکارین، ستەممان لە خۆمان کردووە، ئیتر ئەو کاتە ھیچ بیانوویەکمان نامێنێت

قَالَ ٱخْسَـُٔوا۟ فِيهَا وَلَا تُكَلِّمُونِ ﴿١٠٨﴾

اللە تەعالا پێیان دەفەرموێت: بەسووک وڕیسوایی لە ئاگردا بمێننەوە، وە ھیچ قسەم لەگەڵ مەکەن

إِنَّهُۥ كَانَ فَرِيقٌۭ مِّنْ عِبَادِى يَقُولُونَ رَبَّنَآ ءَامَنَّا فَٱغْفِرْ لَنَا وَٱرْحَمْنَا وَأَنتَ خَيْرُ ٱلرَّٰحِمِينَ ﴿١٠٩﴾

بە دڵنیاییەوە لە دونیادا دەستەیەك لە بەندەکانم ئەوانەی باوەڕیان پێ ھێنابووم دەیانووت: ئەی پەروەردگارمان باوەڕمان بەتۆ ھێنا، دەی تۆیش لە گوناھەکانمان خۆشبە، وە بەڕەحم ومیھرەبانی خۆت ڕەحممان پێ بکە ومیھرەبانبە لە گەڵماندا، چونکە تۆ چاکترین میھرەبانانی

فَٱتَّخَذْتُمُوهُمْ سِخْرِيًّا حَتَّىٰٓ أَنسَوْكُمْ ذِكْرِى وَكُنتُم مِّنْهُمْ تَضْحَكُونَ ﴿١١٠﴾

ئەی بێباوەڕان کەچی ئێوە ئەو باوەڕدارانەی لەپەروەردگاریان دەپاڕانەوە گاڵتەتان پێدەکردن، ھێندە خەریک بوون بەڕابواردن وگاڵتەکردن بەوانەوە زیکر ویادی من (اللە) تان لەبیر چووەوە، ئێوە گاڵتەتان بەوان دەکرد وبەوان پێدەکەنین. لاپەڕە ١٣ لە ١٤ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر

إِنِّى جَزَيْتُهُمُ ٱلْيَوْمَ بِمَا صَبَرُوٓا۟ أَنَّهُمْ هُمُ ٱلْفَآئِزُونَ ﴿١١١﴾

بەدڵنیاییەوە من ئەمڕۆ پاداشتی ئەو باوەڕدارانە بەسەرکەوتن وچوونە بەھەشتیان لە ڕۆژی قیامەتدا دەدەمەوە، ئەویش بەھۆی ئەوەی ئارامیان گرت لەسەر تاعەت و گوێڕایەڵی اللە تەعالا، وە خۆگربوون لەسەر ئەو ئەزیەت وئازارەی ئێوە دەتاندان

قَـٰلَ كَمْ لَبِثْتُمْ فِى ٱلْأَرْضِ عَدَدَ سِنِينَ ﴿١١٢﴾

پێیان دەوترێت: چەند ساڵ لەسەر زەوی مانەوە وژیان؟ وە چەندێک کاتتان تێیدا بەسەر برد؟

قَالُوا۟ لَبِثْنَا يَوْمًا أَوْ بَعْضَ يَوْمٍۢ فَسْـَٔلِ ٱلْعَآدِّينَ ﴿١١٣﴾

وەڵام دەدەنەوە ودەڵێن: تەنھا ڕۆژێک یان کەمتر لە ڕۆژێک ماینەوە، لەوانە بپرسە کە گرنگیان بە ژماردنی ڕۆژ ومانگەکان دەدا، (مەبەست پێی فریشتەکانە)

قَـٰلَ إِن لَّبِثْتُمْ إِلَّا قَلِيلًۭا ۖ لَّوْ أَنَّكُمْ كُنتُمْ تَعْلَمُونَ ﴿١١٤﴾

اللە تەعالا دەفەرموێت: لە ڕاستیدا تەنھا کاتێکی کەم لە دونیادا ماونەتەوە، زۆر ئاسان بوو ئارام گرتن لەسەر تاعەت وگوێڕایەڵی اللە تەعالا، ئەگەر بتانزانیایە چەندێک لە دونیادا دەمێننەوە. أفحسبتم أ نما خلقنكم عبثا وأ نكم إ لينا لا ترجعون

أَفَحَسِبْتُمْ أَنَّمَا خَلَقْنَـٰكُمْ عَبَثًۭا وَأَنَّكُمْ إِلَيْنَا لَا تُرْجَعُونَ ﴿١١٥﴾

ئەی خەڵکینە - ئایا پێتان وابوو ئێمە ئێوەمان ھەروا بێ ھوودە وبێ حیکمەت ودانایی بەدیھێناوە، ھیچ لێپرسینەوە وپاداشت وسزایەک وەک ئاژەڵەکان بۆ ئێوەیش بوونی نییە، وە واتان دەزانی ھەرگیز لە ڕۆژی قیامەتدا ناگەڕێنەوە بۆ لا مان بۆ لێپرسینەوە وپاداشت وسزا وتۆڵە لێ سەندنەوە؟!

فَتَعَـٰلَى ٱللَّهُ ٱلْمَلِكُ ٱلْحَقُّ ۖ لَآ إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ رَبُّ ٱلْعَرْشِ ٱلْكَرِيمِ ﴿١١٦﴾

پاکوبێگەردی بۆ اللە تەعالا، پاشا وخاوەنی دونیا ودواڕۆژ کە بە ویستی خۆی ھەڵسوکەوت بە بەدیھێنراوەکانیەوە دەکات، ھەر خۆی ھەق وڕاستە، وە بەڵێن وگوفتاری ڕاست ودروستن، ھیچ پەرستراوێکی بە ھەق نییە جگە لەو، ئەو پەروەردگاری عەرشی بەرز وپیرۆزە کە گەورەترین مەخلوق وبەدیھێنراوی اللە تەعالایە، ھەر کەسێک پەروەردگاری گەورەترین بەدیھێنراو بێت بێگومان پەروەردگاری ھەموو شتێکیشە

وَمَن يَدْعُ مَعَ ٱللَّهِ إِلَـٰهًا ءَاخَرَ لَا بُرْهَـٰنَ لَهُۥ بِهِۦ فَإِنَّمَا حِسَابُهُۥ عِندَ رَبِّهِۦٓ ۚ إِنَّهُۥ لَا يُفْلِحُ ٱلْكَـٰفِرُونَ ﴿١١٧﴾

ھەر کەسێک لەگەڵ اللە تەعالادا ھاوار بکاتە پەرستراوێکی تر، کە شایستەی پەرستن نەبێت (ئەمەش بەشی ھەموو پەرستراوێکە جگە لە اللە)، ئەوە بێگومان سزای ئەو کارە خراپەی لای پەروەردگاریەتی (سبحانە وتعالی)، ئەو تۆڵە وسزای ئەو کارەی لێ دەسێنێت، بە دڵنیاییەوە بێباوەڕان لە ڕۆژی قیامەتدا سەرفراز نابن وڕزگاریان نابێت لەسزای سەختی ئەو ڕۆژە

وَقُل رَّبِّ ٱغْفِرْ وَٱرْحَمْ وَأَنتَ خَيْرُ ٱلرَّٰحِمِينَ ﴿١١٨﴾

ئەی پێغەمبەر - بڵێ: ئەی پەروەردگارم لە گوناھەکانم خۆشبە، وە بەڕەحم ومیھرەبانی خۆت ڕەحمم پێ بکە وبەزەییت پێمدا بێتەوە، چونکە تۆ چاکترین میھرەبانانی، تەوبەی گوناھباران وەردەگریت ولە گوناھەکانیشیان خۆش دەبیت. لاپەڕە ١٤ لە ١٤ moc.hgelp

فێربە · المؤمنون — Al-Muminoon

بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن

تەفسیر · 31 زمان