يَـٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ٱتَّقُوا۟ رَبَّكُمْ ۚ إِنَّ زَلْزَلَةَ ٱلسَّاعَةِ شَىْءٌ عَظِيمٌۭ ﴿١﴾
ئەی خەڵکینە، لە خوای گەورە بترسن وتەقوای خواتان ھەبێت، فەرمانەکانی بە چاکی جێ بەجێ بکەن، وە دوور بکەونەوە لە ڕێگرییەکانی، بێگومان ئەوەی لەگەڵ ھاتنی ڕۆژی قیامەتدا دێت لە بوومەلەرزە وناڕەحەتیەکانی تری ئەو ڕۆژە کارێکی زۆر سامناک وگەورەیە
يَوْمَ تَرَوْنَهَا تَذْهَلُ كُلُّ مُرْضِعَةٍ عَمَّآ أَرْضَعَتْ وَتَضَعُ كُلُّ ذَاتِ حَمْلٍ حَمْلَهَا وَتَرَى ٱلنَّاسَ سُكَـٰرَىٰ وَمَا هُم بِسُكَـٰرَىٰ وَلَـٰكِنَّ عَذَابَ ٱللَّهِ شَدِيدٌۭ ﴿٢﴾
ى ئەو ڕۆژەی کە قیامەت دێت لەبەر ناڕەحەتی ڕووداوەکانی ئەبینیت ھەموو دایکێکی شیردەر مناڵە شیرە خۆرەکەی خۆی فەرامۆش ولەبیر دەکات، وە ھەموو ئافرەتێکی دووگیان وسکپڕیش لەتاو ناڕەحەتی وترسی زۆری ئەو ڕۆژە سکەکەی دادەنێت ولەباری ئەچێت، وە خەڵکیش لەتاو ناڕەحەتی ئەو ڕۆژە بیر وھۆش وعەقڵیان نامێنێت و وەک سەرخۆشیان لێ دێت، لە ڕاستیشدا ئەوان مەییان نەخواردووەتەوە تاوەکو سەرخۆش بن، بەڵکو سزای خوای گەورە زۆر توند وسەختە، لەبەر ئەوەیە ژیری و عەقڵیان لا نامێنێت
وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يُجَـٰدِلُ فِى ٱللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍۢ وَيَتَّبِعُ كُلَّ شَيْطَـٰنٍۢ مَّرِيدٍۢ ﴿٣﴾
لەناو خەڵکیشدا کەسانێک ھەن بەبێ زانست وزانیاری وبوونی ھیچ بەڵگەیەک دەمەقاڵێ ودەمبازی دەکەن لە بارەی توانا ودەسەڵاتی خوا لە زیندووکردنەوەی مردووەکان، باوەڕی بە ڕۆژی زیندووبوونەوە نییە وشوێن ھەموو شەیتانێکی یاخی وسەرانێکی گومڕا بوو لە پەروەردگاری دەکەوێت
كُتِبَ عَلَيْهِ أَنَّهُۥ مَن تَوَلَّاهُ فَأَنَّهُۥ يُضِلُّهُۥ وَيَهْدِيهِ إِلَىٰ عَذَابِ ٱلسَّعِيرِ ﴿٤﴾
لەسەر ئەو یاخی بووە لە شەیتانەکانی جنۆکە وشەیتانەکانی مرۆڤ نوسراوە ھەرکەسێک شوێنی بکەوێت وباوەڕی پێ بکات ئەوا گومڕای دەکات لە ڕێگای ھەق وڕاستی وپەلکێشی دەکات بۆ سزای ئاگری دۆزەخ لەبەر ئەوەی ڕێنومایی کردووە بۆ بێباوەڕی وئەنجامدانی گوناھ وتاوان
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِن كُنتُمْ فِى رَيْبٍۢ مِّنَ ٱلْبَعْثِ فَإِنَّا خَلَقْنَـٰكُم مِّن تُرَابٍۢ ثُمَّ مِن نُّطْفَةٍۢ ثُمَّ مِنْ عَلَقَةٍۢ ثُمَّ مِن مُّضْغَةٍۢ مُّخَلَّقَةٍۢ وَغَيْرِ مُخَلَّقَةٍۢ لِّنُبَيِّنَ لَكُمْ ۚ وَنُقِرُّ فِى ٱلْأَرْحَامِ مَا نَشَآءُ إِلَىٰٓ أَجَلٍۢ مُّسَمًّۭى ثُمَّ نُخْرِجُكُمْ طِفْلًۭا ثُمَّ لِتَبْلُغُوٓا۟ أَشُدَّكُمْ ۖ وَمِنكُم مَّن يُتَوَفَّىٰ وَمِنكُم مَّن يُرَدُّ إِلَىٰٓ أَرْذَلِ ٱلْعُمُرِ لِكَيْلَا يَعْلَمَ مِنۢ بَعْدِ عِلْمٍۢ شَيْـًۭٔا ۚ وَتَرَى ٱلْأَرْضَ هَامِدَةًۭ فَإِذَآ أَنزَلْنَا عَلَيْهَا ٱلْمَآءَ ٱهْتَزَّتْ وَرَبَتْ وَأَنۢبَتَتْ مِن كُلِّ زَوْجٍۭ بَهِيجٍۢ ﴿٥﴾
ئەی خەڵکینە، ئەگەر گومانتان ھەیە لە دەسەڵات وقودرەتی ئێمە کە بتوانین لە پاش مردن زیندووتان بکەینەوە، ئەوابیر بکەنەوە سەرەتا خوای گەورە چۆن ئێوەی بەدیھێنان، بێگومان ئێمە باوکە ئادەمتانمان لەگڵ بەدیھێنا، پاشان نەوەکانیمان لە ئاوی پیاو (مەنی) بەدیھێنا دوای ئەوەی پیاو دەیڕژێنێتە ناو ڕەحمی ئافرەتەوە، پاشان ئەو ئاوی پیاوە (مەنی) یە لەگەڵ ھێلکەی ئافرەتەکە دەپیتێ ودەبێتە پارچە خوێنێک مەیوو، پاشان ئەو پارچە خوێنە مەیووەش دەگۆڕێت بۆ پارچە گۆشتێک وەک ئەو پارچە گۆشتەی جواوەی ناو دەمی لێدێت، پاشان ئەو پارچە گۆشتەیش جاری وا ھەیە دەبێتە منداڵێکی تەواو بە زیندوویی لەدایک دەەبێت، یان جاری وایش ھەیە نابێتە منداڵێکی تەواو جا لەبەر ئەوە بەناتەواوی لەدایک دەبێت، ئەمەش بۆ ئەوەیە تاوەکو دەسەڵاتی خۆمانتان بۆ دەربخەین کە دەتوانین بەچەند قۆناغێک بەدیتان بھێنین، وە ئەوەیشی ویستمان لێ بێت لەناو ڕەحمی ئافرەت لە کۆرپەلە جێگیری دەکەین تا کاتێکی دیاریکراو کە نۆ مانگە لەدایک دەبێت، پاشان لەسکی دایکانتان بە منداڵی دەرتان دەھێنین، پاشان ئەگەنە ئەوپەڕی ھێز وتەمەنی عاقڵی وباڵغی، جا ھەندێکتان پێش ئەوەی بگەنە ئەو کاتە دەمرن، وە ھەندێکی ترتان دەژێت تا دەگاتە تەمەنی پیری ولاواز بوونی ھێز وعەقڵ وژیری، تا وەک مناڵ خراپتری لێدێت، دوای ئەوەی کاتی خۆی ھەموو شتێکی دەزانی ئێستا ھەموو شتێکی لەبیر چووتەوە، وە زەوی دەبینیت کە وشکە وھیچ دار ودرەخت وگژوگیایەکی لێ نەڕواوە، کەچی ھەرکە ئاوی بارانی بەسەردا دەبارێت ئیتر ڕووەکەکان دەبزوێت ولە زەوی دەردێن وبەرز دەبنەوە بەھۆی گەشەی ڕووەکەکانیەوە، وە لەھەموو جۆرێک گژوگیایەکی جوان دەڕوێت وسەر دەردەھێنێت. لاپەڕە ١ لە ١٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْحَقُّ وَأَنَّهُۥ يُحْىِ ٱلْمَوْتَىٰ وَأَنَّهُۥ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ ﴿٦﴾
ئەوەی بۆمان باسکردن - لەسەرەتای بەدیھێنانتان وقۆناغەکانی وحاڵی ئەو کەسەی لەدایک دەبێت – بۆ ئەوە باسکرا باوەڕ بھێنن کە بەڕاستی زاتی (اللە تعالی) ئەو زاتە ھەق وڕاستەیە کە ھیچ گومان ودوودڵییەکی تێدا نییە، بەپێچەوانەی ئەو بت ودار وبەردەی کە ئێوە دەیانپەرستن، وە بۆ ئەوەی باوەڕتان ھەبێت بەڕاستی ھەر ئەو مردووەکان زیندوو دەکاتەوە، وە دەسەڵاتی ھەیە بەسەر ھەموو شتێکدا، وە ھیچ شتێکیشی لێ دەسەوسان نابێت
وَأَنَّ ٱلسَّاعَةَ ءَاتِيَةٌۭ لَّا رَيْبَ فِيهَا وَأَنَّ ٱللَّهَ يَبْعَثُ مَن فِى ٱلْقُبُورِ ﴿٧﴾
وە بۆ ئەوەی باوەڕیشتان ھەبێت بەڕاستی ڕۆژی قیامەت ھەر دێت وھیچ گومان لەھاتنی نییە، وە بەڕاستی زاتی (اللە) مردووەکان زیندوو دەکاتەوە لە گۆڕەکانیان بۆ ئەوەی پاداشت وسزای کار وکردەوەیان بداتەوە
وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يُجَـٰدِلُ فِى ٱللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍۢ وَلَا هُدًۭى وَلَا كِتَـٰبٍۢ مُّنِيرٍۢ ﴿٨﴾
کەسانی وا ھەیە لە نێو بێباوەڕاندا دەمەقاڵێ وگفتوگۆ دەکەن لەبارەی یەکخواپەرستی (اللە تعالی) وە، بەبێ زانست وزانیاریەکی وا کە بیانگەیەنێتە ھەق وڕاستی، وە بەبێ ئەوەی شوێن ھیچ ڕێنوێنکار وھیدایەتدەرێک کەوتبن ڕێنماییان بکات، وە بەبێ ئەوەیش پەرتووکێکی درەوشاوەیان لەلایەن خوای گەورەوە بۆ دابەزی بێت ڕێنماییان بکات بۆ لای خۆی، ھیچ شتێکیان لەم شێوەیە پێ نییە ولە خۆیانەوە دەم دەکوتن لە ھەموو شتێک
ثَانِىَ عِطْفِهِۦ لِيُضِلَّ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ ۖ لَهُۥ فِى ٱلدُّنْيَا خِزْىٌۭ ۖ وَنُذِيقُهُۥ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ عَذَابَ ٱلْحَرِيقِ ﴿٩﴾
ئەم جۆرە کەسە بەفیزێکەوە ملێک لا ر دەکاتەوە تاوەکو خەڵکی گومڕا بکات وپەشیمانیان بکاتەوە لەباوەڕھێنان بە خوای گەورە لەڕێگای ڕاستی خوای گەورە لایانبدات، ئەو کەسەی حاڵی بەم شێوەیە بێت خوای گەورە باسی دەکات ئەوە لەژیانی دونیا زەلیل وڕیسوا دەبێت، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا سزای ئاگری سوتێنەری پێدەچێژین
ذَٰلِكَ بِمَا قَدَّمَتْ يَدَاكَ وَأَنَّ ٱللَّهَ لَيْسَ بِظَلَّـٰمٍۢ لِّلْعَبِيدِ ﴿١٠﴾
وە پێی دەگوترێت: ئەو سزایەی کە دەیچێژیت بەھۆی ئەو کار وکردەوانەوەیە لەبێباوەڕی وگوناھ وتاوان ئەنجامت داوون، خوای گەورەیش ستەمکار نییە بۆ بەندەکانی، وە سزای ھیچ کەسێکی بێ گوناھیش نادات
وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَعْبُدُ ٱللَّهَ عَلَىٰ حَرْفٍۢ ۖ فَإِنْ أَصَابَهُۥ خَيْرٌ ٱطْمَأَنَّ بِهِۦ ۖ وَإِنْ أَصَابَتْهُ فِتْنَةٌ ٱنقَلَبَ عَلَىٰ وَجْهِهِۦ خَسِرَ ٱلدُّنْيَا وَٱلْـَٔاخِرَةَ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلْخُسْرَانُ ٱلْمُبِينُ ﴿١١﴾
لەناو خەڵکیدا کەسانێک ھەن لەسەر گومان ودوودڵی خوا دەپەرستن ودامەزراو نین، ئەگەر ھاتوو تووشی خێر وخۆشی بوو لە لەشساغی ودەوڵەمەندی ئەوا لەسەر باوەڕ وخواپەرستییەکەی بەردەوام دەبێت، خۆ گەر ھاتوو بەپێچەوانەوە بوو تووشی بەڵا وموسیبەت ونەخۆشی وھەژاری بوو ڕەشبین دەبێت بەرامبەر ئاینەکەی وپاشگەز دەبێتەوە، ئەم کەسە خەسارۆمەندی دونیا بوو، چونکە کوفر وبێباوەڕییەکەی جگە لەوەی لەسەری نوسرابوو ھیچی بۆ زیاد نەکرد، وە خەسارۆمەندی دواڕۆژیش بوو چونکە دوچاری سزای خوا دەبێت، ئەمەش بەدڵنیایی خەسارۆمەندی ڕوون وئاشکرایە
يَدْعُوا۟ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَضُرُّهُۥ وَمَا لَا يَنفَعُهُۥ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلضَّلَـٰلُ ٱلْبَعِيدُ ﴿١٢﴾
بتگەلێک لە بری (اللە تعالی) دەپەرستێت وھانا وھاواریان بۆ دەبات ئەگەر سەرپێچیشی بکات ھیچ زیانێکی پێ ناگەیەنێت، وە ھیچ سوود وقازانجێکیشی بۆی نابێت ئەگەر گوێڕایەڵی بکات، ئەو پەرستن وھاوارکردنە بۆ ئەو بتانە کە نە زیان ونە سوودی ھەیە گومڕاییەکی دوور لەھەق وڕاستییە. لاپەڕە ٢ لە ١٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
يَدْعُوا۟ لَمَن ضَرُّهُۥٓ أَقْرَبُ مِن نَّفْعِهِۦ ۚ لَبِئْسَ ٱلْمَوْلَىٰ وَلَبِئْسَ ٱلْعَشِيرُ ﴿١٣﴾
ئەم بێباوەڕەی کە بتەکان دەپەرستێت وھانا وھاواریان بۆ دەبات ھەمیشە زەرەر وزیانەکەی نزیکترە لەو قازانج وسوودەی کە ونە ودیار نییە، بێگومان ئەم پەرستراوانە کە زیانیان نزیکترە لە سوود وقازانجیان خراپترین یارمەتیدەر وپشتیوانن بۆ ئەو کەسانەی داوای یارمەتی وپشتیوانیان لێدەکەن، وە خراپترین ھاوڕێ وھاودەمن بۆیان
إِنَّ ٱللَّهَ يُدْخِلُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ جَنَّـٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَـٰرُ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يَفْعَلُ مَا يُرِيدُ ﴿١٤﴾
بە دڵنیایی ئەو کەسانەی باوەڕیان ھێناوە وکار وکردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە خوای گەورە دەیانخاتە بەھەشتانێکەوە ڕووبارەکان بە ژێر کۆشک وتەلارەکانیدا دەڕۆن، بێگومان خوای گەورە ویستی لێ بێت بە ڕەحم ومیھرەبانە لەگەڵ ئەو کەسەی کە دەیەوێت ڕەحمی پێ بکات، وە ویستی لێ بێت تۆڵە لەھەر کەسێکیش بسێنێت لێی دەسێنێت، ھیچ کەسێک ناتوانێت خوای گەورە ناچار بەشتێک بکات
مَن كَانَ يَظُنُّ أَن لَّن يَنصُرَهُ ٱللَّهُ فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْـَٔاخِرَةِ فَلْيَمْدُدْ بِسَبَبٍ إِلَى ٱلسَّمَآءِ ثُمَّ لْيَقْطَعْ فَلْيَنظُرْ هَلْ يُذْهِبَنَّ كَيْدُهُۥ مَا يَغِيظُ ﴿١٥﴾
كيده ما يغيظ ھەر کەسێک پێی وایە کە خوای گەورە پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) لە دونیا ودواڕۆژدا سەرناخات ویارمەتی نادات، ئەوە با بە گوریسێک خۆی ھەڵواسێت بەمیچی خانووەکەیەوە وخۆی بخنکێنێت ولەسەر زەوی ھەناسە نەدات، پاشان تەماشا بکات بزانێت ئایا ئەو ھەموو ڕق وتووڕەیی وناڕەحەتییەی دڵ ودەروونی دەڕوات ونامێنێت، بێگومان خوای گەورە سەرخەر وپشتیوانی پێغەمبەرەکەیەتی، جا ئەو کەسەی نکۆڵی لەمە دەکات پێی خۆشە یاخود نا، با لە ڕقا خۆی بتاسێنێت
وَكَذَٰلِكَ أَنزَلْنَـٰهُ ءَايَـٰتٍۭ بَيِّنَـٰتٍۢ وَأَنَّ ٱللَّهَ يَهْدِى مَن يُرِيدُ ﴿١٦﴾
ھەروەکو چۆن نیشانە وبەڵگە ئاشکراکانمان بۆ ڕوونکردنەوە لەسەر زیندووبونەوەی دوای مردن، ھەر بەو شێوەیە ئایەتە ئاشکراکانی قورئانی پیرۆزمان ناردە خوارەوە بۆ موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم)، وە بێگومان خوای گەورە بەچاکە وفەزڵی خۆی ھەرکەسێکی ویست ڕێنومایی دەکات بۆ سەر ڕێگای ڕاست وھیدایەتی دەدات
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَٱلَّذِينَ هَادُوا۟ وَٱلصَّـٰبِـِٔينَ وَٱلنَّصَـٰرَىٰ وَٱلْمَجُوسَ وَٱلَّذِينَ أَشْرَكُوٓا۟ إِنَّ ٱللَّهَ يَفْصِلُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ شَهِيدٌ ﴿١٧﴾
ى بەڕاستی ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە بە خوای گەورە لە ئوممەتی ئیسلام، وە لە جولەکە وسابیئە (سابیئەکان: شوێنکەوتەی ھەندێک لە پێغەمبەرانن) ولە گاور، وە ئاگرپەرست وبتپەرستەکان، بێگومان خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا حوکم وبڕیار دەدات لە نێوانیاندا، جا ئەو کاتە باوەڕداران دەخاتە بەھەشتەوە، وە جگە لە باوەڕدارانیش ھەموویان دەخاتە ئاگری دۆزەخەوە، بەڕاستی خوای گەورە ئاگاداری تەواوی گوفتار وکرداری بەندەکانیەتی، وە ھیچ شتێکیشی لا شاراوە ونھێنی نییە، وە پاداشت وتۆڵەی ھەموویشیان دەداتەوە
أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ يَسْجُدُ لَهُۥ مَن فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَمَن فِى ٱلْأَرْضِ وَٱلشَّمْسُ وَٱلْقَمَرُ وَٱلنُّجُومُ وَٱلْجِبَالُ وَٱلشَّجَرُ وَٱلدَّوَآبُّ وَكَثِيرٌۭ مِّنَ ٱلنَّاسِ ۖ وَكَثِيرٌ حَقَّ عَلَيْهِ ٱلْعَذَابُ ۗ وَمَن يُهِنِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِن مُّكْرِمٍ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يَفْعَلُ مَا يَشَآءُ ۩ ﴿١٨﴾
ئەی پێغەمبەر ئایا نەتزانیوە ھەرچی لەئاسمانەکاندا ھەیە لەفریشتەکان، وە ھەرچی لەزەویشدا ھەیە لەباوەردارانی مرۆڤ وجنۆکە ھەر ھەموویان سوژدەی گوێڕایەڵی بۆ خوای گەورە دەبەن، وە خۆر ومانگ وئەستێرە وچیا ودار ودرەخت وھەرچی گیانداریشە سوژدەی بۆ دەبەن، سوژدەی ملکەچی ولەفەرمان دەرنەچوون، وە زۆرێک لەخەڵکیش بەڕەزامەندی وپێخۆش بوونی خۆیان سژودە ھەر بۆ خوا دەبەن، وە زۆرێک لەخەڵکی تر لاڕێ دەگرن وسوژدەی بۆ نابەن وگوێڕایەڵی ناکەن، لەبەر کوفر بێباوەڕی سزای خوایان لەسەر پێویست بووە، ھەر کەسێک خوا سووک وڕیسوای بکات لەبەر کوفر وبێباوەڕیەکەی ھیچ کەس ناتوانێت ڕێزێ لێ بنێت، بێگومان خوا ھەر شتێکی ویست ئەنجامی دەدات، وە ھیچ کەس نیە خوا ناچار بکات بەئەنجامدانی کارێک. لاپەڕە ٣ لە ١٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
۞ هَـٰذَانِ خَصْمَانِ ٱخْتَصَمُوا۟ فِى رَبِّهِمْ ۖ فَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ قُطِّعَتْ لَهُمْ ثِيَابٌۭ مِّن نَّارٍۢ يُصَبُّ مِن فَوْقِ رُءُوسِهِمُ ٱلْحَمِيمُ ﴿١٩﴾
ئەمانەی باسکران دوو دەستە وتاقمی دژ بە یەکن، لەسەر پەروەردگاریان مشتومڕ ودەمەقاڵێ کەوتە نێوانیانەوە، کە ئایا کامیان لەسەر ھەق وڕاستین، دەستە وتاقمی باوەڕداران، وە دەستە وتاقمی بێباوەڕان، دەستە وتاقمی بێباوەڕان لە ھەموو لایەکەوە ئاگر دەوری داون، ھەروەک پۆشاک وجلوبەرگ، چۆن مرۆڤ لەبەری دەکات و دەوری لا شە وجەستەی دەدات، وە ئاوی کوڵ بەکوڵیشیان لەسەرەوە بەسەردا دەکرێت
يُصْهَرُ بِهِۦ مَا فِى بُطُونِهِمْ وَٱلْجُلُودُ ﴿٢٠﴾
کاتێک ئەو ئاوە گەرم وکوڵ بە کوڵە دەخۆنەوە ھەناو وناوسکیان دەتوێنێتەوە، ھەتا دەگاتە پێستیان ودەیتوێنێتەوە. ولهم م قمع من حديد
وَلَهُم مَّقَـٰمِعُ مِنْ حَدِيدٍۢ ﴿٢١﴾
ھەر لەناو ئاگردا چەکوشی ئاسنینیان بۆ ئامادە کراوە، فریشتەکان بەو چەکوشانە دەدەن بەسەریاندا
كُلَّمَآ أَرَادُوٓا۟ أَن يَخْرُجُوا۟ مِنْهَا مِنْ غَمٍّ أُعِيدُوا۟ فِيهَا وَذُوقُوا۟ عَذَابَ ٱلْحَرِيقِ ﴿٢٢﴾
ھەرکاتێک لەتاو گەرمی وناخۆشی وناڕەحەتییەکان ئەیانەوێت لە ئاگری دۆزەخ دەرچن، ئەگەڕێنرێنەوە بۆ ناوی، وە پێیان دەگوترێت: سزای سوتێنەر بچەژن
إِنَّ ٱللَّهَ يُدْخِلُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ جَنَّـٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَـٰرُ يُحَلَّوْنَ فِيهَا مِنْ أَسَاوِرَ مِن ذَهَبٍۢ وَلُؤْلُؤًۭا ۖ وَلِبَاسُهُمْ فِيهَا حَرِيرٌۭ ﴿٢٣﴾
دەستە وتاقمی باوەڕداران ئەوانەن کە باوەڕیان بە خوای گەورە ھێناوە وکار وکردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە، خوای گەورە دەیانخاتە بەھەشتانێکەوە ڕووبارەکان بەژێر کۆشک وتەلار ودرەختەکانیدا دەڕۆن، وە بازنی ئاڵتون ومرواریان ئەکرێتە دەست وپێی دەڕازێنرێنەوە، وە جلوبەرگ وپۆشاکی بەریان لە ئاوریشمە
وَهُدُوٓا۟ إِلَى ٱلطَّيِّبِ مِنَ ٱلْقَوْلِ وَهُدُوٓا۟ إِلَىٰ صِرَٰطِ ٱلْحَمِيدِ ﴿٢٤﴾
خوای گەورە لە ژیانی دونیادا ڕێنومایی کردوون بۆ وتە وقسەی پاکوخاوێن، وەک شاھیدیدان بەوەی ھیچ پەرستراوێکی بە ھەق نییە جگە لە (اللە)، وە (اللە أکبر) و (الحمد للە) کردن، وە ڕێنومایشی کردوون بۆ سەر ڕێگای سوپاسکراوی ئیسلام
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَيَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ وَٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ ٱلَّذِى جَعَلْنَـٰهُ لِلنَّاسِ سَوَآءً ٱلْعَـٰكِفُ فِيهِ وَٱلْبَادِ ۚ وَمَن يُرِدْ فِيهِ بِإِلْحَادٍۭ بِظُلْمٍۢ نُّذِقْهُ مِنْ عَذَابٍ أَلِيمٍۢ ﴿٢٥﴾
ومن يرد فيه بإلحادبظلم نذقهمن عذاب أليم بێگومان ئەوانەی بێباوەڕ بوون بە خوای گەورە، وە خەڵکانی تریش لە ئیسلام لا دەدەن وڕێگریان لێ دەکەن لە ھاتنە ناوەوەی ئیسلام وچوونە ناو مزگەوتی حەرامەوە، ھەروەکو بتپەرست وموشریکەکان لەساڵی حودەیبیەدا بەرامبەر موسڵمانان ئەنجامیاندا، ئەوا لەمەودا سزای بە ئازاریان پێدەچێژین، ئەو مزگەوتی حەرامەی کردمانە ڕووگەی خەڵکی لە نوێژەکانیان، وە کردمانە ڕوکنێکیش لەڕوکنەکانی حەج وعومرە، چی بۆ ئەوانەی نیشتەجێی مەککەن، وە چی بۆ ئەوانەیش کە لە شوێنانی دەرەوە بۆی دێن وڕێگایان تێی دەکەوێت یەکسانە، ھەر کەسێک لە مزگەوتی حەرام لەھەق لا بدات ودڵی بە ئەنقەست مەیلی گوناھ وتاوان بکات ئەوا سزای بە ئازاری پێ دەچێژین. لاپەڕە ٤ لە ١٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَإِذْ بَوَّأْنَا لِإِبْرَٰهِيمَ مَكَانَ ٱلْبَيْتِ أَن لَّا تُشْرِكْ بِى شَيْـًۭٔا وَطَهِّرْ بَيْتِىَ لِلطَّآئِفِينَ وَٱلْقَآئِمِينَ وَٱلرُّكَّعِ ٱلسُّجُودِ ﴿٢٦﴾
ئەی پێغەمبەری خوا - بھێنەرەوە بیر ئەو کاتەی شوێن وسنووری کەعبەمان بۆ ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) دیاریکرد، پاش ئەوەی ھیچ کەس ئەو جێگا و سنوورەی نەدەزانی، وە وحی وسروشمان بۆ کرد کە لەپەرستنمدا ھیچ کەسێک نەکەیتە ھاوەڵ وشەریکم، بەڵکو بەتاکو تەنھایی ھەر من بپەرستیت، وە ماڵەکەم خاوێن بکەرەوە لە پیسی مادی ومەعنەوی بۆ تەوافکاران ونوێژ خوێنان
وَأَذِّن فِى ٱلنَّاسِ بِٱلْحَجِّ يَأْتُوكَ رِجَالًۭا وَعَلَىٰ كُلِّ ضَامِرٍۢ يَأْتِينَ مِن كُلِّ فَجٍّ عَمِيقٍۢ ﴿٢٧﴾
ئەی ئیبراھیم - جاڕ بدە بە نێو خەڵکدا وبانگیان بکە بۆ ئەنجامدانی حەج وزیارەتی ئەم ماڵەی کە فەرمانمان کرد بە بونیاتنانی، ئەوسا دەبینی خەڵکی بە پیادە وبە سواری پشتی ھەموو وشترێکی لا واز، چونکە ماندوو بووە لە ڕۆیشتنی ڕێگا، ئەو وشترانە لە ھەموو ڕێگایەکی دوورەوە دەیانھێنن بۆ حەج کردن
لِّيَشْهَدُوا۟ مَنَـٰفِعَ لَهُمْ وَيَذْكُرُوا۟ ٱسْمَ ٱللَّهِ فِىٓ أَيَّامٍۢ مَّعْلُومَـٰتٍ عَلَىٰ مَا رَزَقَهُم مِّنۢ بَهِيمَةِ ٱلْأَنْعَـٰمِ ۖ فَكُلُوا۟ مِنْهَا وَأَطْعِمُوا۟ ٱلْبَآئِسَ ٱلْفَقِيرَ ﴿٢٨﴾
بۆ ئەوەی ئامادەی گەلێک لە کەڵک وسوودەکانی دونیا ودواڕۆژ بن، وەک لێخۆشبوونی گوناھ وتاوانەکان وبەدەستھێنانی پاداشتی دواڕۆژ ویەک گوتاری موسڵمانان و زۆرێکی تر لەکەڵک سوودەکان، وە بۆ ئەوەیش ناوی خوا بھێنن لەکاتی سەربڕینی ئەو ئاژەڵانەی لە ڕۆژە زانراوەکاندا سەر دەبڕرێن ئەوانیش: ڕۆژی دەیەمی مانگی (ذي الحجة) وسێ ڕۆژی دوای ئەوە، ئەمەش بۆ ئەوەی سوپاسی خوا بکرێت لەسەر ناز ونیعمەتەکانی لەسەربڕینی وشتر ومانگا ومەڕ وبزن، لەم ڕۆژانەدا لە گۆشتی ئەو ئاژەڵانە بخۆن، وە بیدەن بەو ھەژار ونەدارانەیشی کە زۆر برسیانە با لێی بخۆن
ثُمَّ لْيَقْضُوا۟ تَفَثَهُمْ وَلْيُوفُوا۟ نُذُورَهُمْ وَلْيَطَّوَّفُوا۟ بِٱلْبَيْتِ ٱلْعَتِيقِ ﴿٢٩﴾
پاشان با ھەرچی ڕوکن وواجيبی تری حەجەکەیانە ئەنجامی بدەن، وە لە ئیحرام دەربچن وتەحەلول بکەن بە تاشینی مووی سەر وکردنی نینۆک ولابردنی چڵک و پیسی لا شەیان کە بە ھۆی چوونە ناو ئیحرامەوە لەو چەند ڕۆژەدا لەسەر جەستەیان کۆبووبویەوە، با وەفا بکەن بەو کارانەی لەسەر خۆیان واجیب کردووە لە حەج و عومرە وئاژەڵ سەر بڕین، وە با تەوافی ئیفازە - کە تەوافی ڕوکنە - بکەن بەدەوری ماڵە کۆنەکە، ئەو ماڵەی خوای گەورە ڕزگاری کرد لە دەستی ستەمکاران
ذَٰلِكَ وَمَن يُعَظِّمْ حُرُمَـٰتِ ٱللَّهِ فَهُوَ خَيْرٌۭ لَّهُۥ عِندَ رَبِّهِۦ ۗ وَأُحِلَّتْ لَكُمُ ٱلْأَنْعَـٰمُ إِلَّا مَا يُتْلَىٰ عَلَيْكُمْ ۖ فَٱجْتَنِبُوا۟ ٱلرِّجْسَ مِنَ ٱلْأَوْثَـٰنِ وَٱجْتَنِبُوا۟ قَوْلَ ٱلزُّورِ ﴿٣٠﴾
ئەوەی فەرمانمان پێکردوون - لە تەحەلولکردن بەتاشینی مووی سەر ونینۆک کردن ولابردنی چڵک وپیسی ووەفا کردن بە نزرەکان وتەوافی ماڵی خوا- ئەوە ئەوەیە خوای گەورە لەسەری واجب کردوون، جا لەبەر ئەوە ئەوەی خوای گەورە واجبی کردووە لەسەرتان بە گەورەی بگرن، ھەر کەسێک دوور بکەوێتەوە لە قەدەغەکراوەکانی ناو ئیحرام بە نیەت ومەبەستی گەورەڕاگرتنی فەرمانی خوا ولەترسی ئەوەی سنوورەکانی خوای گەورە نەشکێنێت وحەرامکراوەکانیش حەڵاڵ نەکات، ئەوا ئەمەی بۆ دەبێتە چاکە وخێری دونیا ودواڕۆژ لای پەروەردگاری، - ئەی خەڵکینە - خواردنی گۆشتی وشتر ومانگا ومەڕ وبزنتان بۆ حەڵاڵ کراوە، تەنھا ئەوانە نەبێت کەبەسەرتاندا دەخوێنرێتەوە، وە ھیچ شتێکیتان لەسەر حەرام نەکراوە لەو وشترە نێرانەی کە چەند نەوەیەک لەپشتی ئەوان بوون، یان ئەو وشترانەی گوێیان بڕراوە، یان ئەو وشترانەی لەسەریەک وشترە مێنگەیان دەبێت، خواردنی ھیچی لەسەر یاساغ وحەرام نەکردوون ئەوە نەبێت کە لە قورئاندا بەسەرتاندا دەخوێنرێتەوە لە حەرامی مردارەوە بوو وخوێن وبەراز وشتی تریش، جا کەوابێت دوور بکەونەوە لەشتە پیس وقێزەونەکان کە مەبەست پێی بتەکانە، وە دووریش بکەونەوە لە ھەموو وتەیەکی پووچ وبەتاڵ کە بۆ خوا ھەڵبەستراوە، یان بۆ یەکێک لە بەدیھێنراوەکانی ھەڵبەستراوە
حُنَفَآءَ لِلَّهِ غَيْرَ مُشْرِكِينَ بِهِۦ ۚ وَمَن يُشْرِكْ بِٱللَّهِ فَكَأَنَّمَا خَرَّ مِنَ ٱلسَّمَآءِ فَتَخْطَفُهُ ٱلطَّيْرُ أَوْ تَهْوِى بِهِ ٱلرِّيحُ فِى مَكَانٍۢ سَحِيقٍۢ ﴿٣١﴾
س حيق لەوانە دوور بکەونەوە وخۆتان لە ھەموو ئاینێک ھەڵاوێرن جگە ئەو ئاینە نەبێت خوای گەورە پێی ڕازییە، وە ھیچ کەس مەکەن بە ھاوەڵ وھاوبەشی لە پەرستنەکاندا، ھەر کەسێک ھاوەڵ وھاوبەشی بۆ دابنێت وەک ئەوە وایە لە ئاسمانەوە بەربووبێتەوە خوارەوە، ئەو کاتە یان ئەوەتانێ باڵندەکان دەیفڕێنن وپارچە پارچەی دەکەن، یان ئەوەتانێ ڕەشەبا بیبات لە شوێنێکی دوور فڕێی بدات. لاپەڕە ٥ لە ١٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
ذَٰلِكَ وَمَن يُعَظِّمْ شَعَـٰٓئِرَ ٱللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقْوَى ٱلْقُلُوبِ ﴿٣٢﴾
ئەوەی خوای گەورە فەرمانی پێکردووە لە یەکخواپەرستی ودڵسۆزی وئیخلاص بۆی، وە دوور کەوتنەوە لە بتەکان وقسە وگوفتاری ناھەق، ھەر کەسێک دروشمەکانی ئاین بەرز ڕابگرێت - وەک ئاژەڵ سەربڕین وئەنجامدانی ئەرکەکانی حەج- بێگومان ئەوە نیشانەیم پارێزگاری وترسی دڵەکانە لە پەروەردگاری
لَكُمْ فِيهَا مَنَـٰفِعُ إِلَىٰٓ أَجَلٍۢ مُّسَمًّۭى ثُمَّ مَحِلُّهَآ إِلَى ٱلْبَيْتِ ٱلْعَتِيقِ ﴿٣٣﴾
لەو ئاژەڵانەی بۆ ھەدی وقوربانی کردن لای ماڵی خوا دیاری کراون بۆتان ھەیە سوود لە خورییەکەی وشیرەکەی وبەرەکەی وسواربوونی وەربگرن، تا ماوەیەکی دیاری کراو کە کاتی سەربڕینیان دێت لە نزیک ماڵی خوا، ئەو ماڵەی کە خوای گەورە ئازادی کرد لە دەستی ستەمکاران
وَلِكُلِّ أُمَّةٍۢ جَعَلْنَا مَنسَكًۭا لِّيَذْكُرُوا۟ ٱسْمَ ٱللَّهِ عَلَىٰ مَا رَزَقَهُم مِّنۢ بَهِيمَةِ ٱلْأَنْعَـٰمِ ۗ فَإِلَـٰهُكُمْ إِلَـٰهٌۭ وَٰحِدٌۭ فَلَهُۥٓ أَسْلِمُوا۟ ۗ وَبَشِّرِ ٱلْمُخْبِتِينَ ﴿٣٤﴾
هەموو ئوممەتانی پێشوو چەند پەرستن ودروشمێکمان بۆ دانابوون لە قوربانی کردن وخۆێن ڕشتن بەمەستی نزیک بوونەوە لە خوای گەورە، بە ئومێدی ئەوەی ناوی (اللە) بھێنن لەکاتی سەربڕینی ئەو قوربانیانەدا، وەک شوکر وسوپاسێک لەسەر ئەو ناز ونیعمەتانەی لە وشتر وڕەشەوڵاخ ومەڕ وبزن ڕۆزی دابوون، - ئەی خەڵکینە - پەرستراوی بە ھەق وڕاستیتان ھەر یەک پەرستراوی تاک وتەنھایە ئەویش زاتی (اللە) یە، گەردنکەچی وگوێڕایەڵی تەواو تەنھا ھەر بۆ ئەو دەکرێت، جا - ئەی پێغەمبەری خوا- موژدەی خێر وچاکە بدە بە بەندە گەردنکەچ ودڵسۆزەکان بەوەی دڵیان خۆش دەکات
ٱلَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ ٱللَّهُ وَجِلَتْ قُلُوبُهُمْ وَٱلصَّـٰبِرِينَ عَلَىٰ مَآ أَصَابَهُمْ وَٱلْمُقِيمِى ٱلصَّلَوٰةِ وَمِمَّا رَزَقْنَـٰهُمْ يُنفِقُونَ ﴿٣٥﴾
ئەوانەی کاتێک ناوی (اللە) دەھێنرێت دڵەکانیان ترسی لێ دەنیشێت، بۆیە دوور دەکەونەوە لەسەرپێچی فەرمانەکانی، وە کاتێک دووچاری ناڕەحەتی وبەڵاو موسیبەتێک دەبن ئارامی لەسەر دەگرن، وە نوێژەکانیان بەڕێک وپێکی ئەنجام دەدەن، وە لە پێناوی خوای گەورە لەو ماڵ وسەروەت وسامانە دەبەخشن کە ڕۆزی داون
وَٱلْبُدْنَ جَعَلْنَـٰهَا لَكُم مِّن شَعَـٰٓئِرِ ٱللَّهِ لَكُمْ فِيهَا خَيْرٌۭ ۖ فَٱذْكُرُوا۟ ٱسْمَ ٱللَّهِ عَلَيْهَا صَوَآفَّ ۖ فَإِذَا وَجَبَتْ جُنُوبُهَا فَكُلُوا۟ مِنْهَا وَأَطْعِمُوا۟ ٱلْقَانِعَ وَٱلْمُعْتَرَّ ۚ كَذَٰلِكَ سَخَّرْنَـٰهَا لَكُمْ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ ﴿٣٦﴾
ئەو وشتر وڕەشەوڵاخەی کە دەکرێتە دیاری بۆ ماڵەکەی خوا ولەوێ سەر دەبڕرێن ئێمە کردومانە بە یەکێک لە دروشمەکانی ئاین ونیشانەکانی، سوود وکەڵکی دونیا و ئاینتانی تێدایە، کەوابێت لە کاتی سەربڕینیدا ناوی خوا بھێنن وبڵێن: (باسم اللە)، کاتێک ئەو وشتر وڕەشەوڵاخانە لەسەر دوو قاچ ودەستێکیان ڕادەوەستن، وە دەستێکیشیان دەبەسترێتەوە بۆ ئەوەی ڕانەکات، کاتێک لە دوای سەربڕین کەوتە سەر لایەکی، ئەوا خواردنی حەڵاڵ دەبێت بۆیە - ئەی ئەو کەسانەی ئەوانەتان کردووە بە دیاری وقوربانی- لە گۆشتەکانیان بخۆن، وە بەشی خواردنی ئەو ھەژارانەیشی لێ بدەن لەبەر شەرم وشکۆیان دەست لە خەڵکی پان ناکەنەوە، وە بەشی ئەو ھەژارنەیش کە داوا لە خەڵکی دەکەن، ھەروەکو چۆن ڕاممان کردبوو بۆتان کە باریان لێ بنێن وسواریان ببن، ھەر بەو شێوەیەش ڕاممان کردووە بۆتان لەھەر جێگایەک بتانەوێت سەریان ببڕن، بەنیەت ومەبەستی نزیک بوونەوە لە خوای گەورە، تاوەکو بەڵکو شوکر وسوپاسی ئەو نیعمەتەی بکەن کە ئەو ئاژەڵانەی بۆ ملکەچ وڕام کردوون
لَن يَنَالَ ٱللَّهَ لُحُومُهَا وَلَا دِمَآؤُهَا وَلَـٰكِن يَنَالُهُ ٱلتَّقْوَىٰ مِنكُمْ ۚ كَذَٰلِكَ سَخَّرَهَا لَكُمْ لِتُكَبِّرُوا۟ ٱللَّهَ عَلَىٰ مَا هَدَىٰكُمْ ۗ وَبَشِّرِ ٱلْمُحْسِنِينَ ﴿٣٧﴾
خوێن وگۆشتی ئەو ئاژەڵانەی سەر دەبڕێن ودەکرێن بە قوربانی ھیچی ناگات بە خوای گەورە وبەرز نابێتەوە بۆ لای، بەڵکو ئەوەی بەرز دەبێتەوە بۆ لای ئەو تەقوا و خواناسینەکەتانە، بەوەی موخلیس ودڵسۆزی ئەو بن لەجێ بەجێ کردنی فەرمانەکانی بۆ ئەوەی بەو کارە نزیک ببنەوە لێی، ھەروەھا خوای گەورە ملکەچی کردوون و ڕامی ھێناون بۆ ئەوەی (اللە أکبر) بکەن وسوپاس وشوکری ئەوە بکەن کە موەفق وسەرکەوتووی کردوون بۆ ھەق وڕاستی، جا - ئەی پێغەمبەری خوا - موژدەی خێر و خۆشی بدە بەوانەی چاکەکارن لەپەرستنەکانیان بۆ پەروەردگاریان، وە چاکەکاریشن لە مامەڵەکردن لەگەڵ بەدیھێنراوەکانی خوا. لاپەڕە ٦ لە ١٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
۞ إِنَّ ٱللَّهَ يُدَٰفِعُ عَنِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ كُلَّ خَوَّانٍۢ كَفُورٍ ﴿٣٨﴾
بێگومان (اللە تعالی) بەرگری دەکات لەوانەی باوەڕیان ھێناوە بە خوای گەورە، وە شەڕ وخراپەی دوژمنەکانیان لێ دوور دەخاتەوە، بەڕاستی خوای گەورە ئەو کەسانەی خۆش ناوێت ناپاکی لە ئەمانەتەکانیان دەکەن، وە نکۆڵی دەکەن لەناز ونیعمەتەکانی خوا، وە سوپاس وشوکری ناکەن لەسەری، بەڵکو کارێک دەکەن ئەو توڕە ببێت پێی
أُذِنَ لِلَّذِينَ يُقَـٰتَلُونَ بِأَنَّهُمْ ظُلِمُوا۟ ۚ وَإِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ نَصْرِهِمْ لَقَدِيرٌ ﴿٣٩﴾
اللە تەعالا مۆڵەتیدا بە باوەڕداران کە لەگەڵ بتپەرست وموشریکەکاندا بجەنگن، دوای ئەوە دووچار وڕووبەڕووی زوڵم وستەمی دوژمنەکانیان بوونەوە، وە بێگومان (اللە جل جلالە) بەدەسەڵاتە بەبێ جەنگ وکوشتاریش باوەڕداران سەربخات بەسەر دوژمنەکانیاندا، بەڵام حیکمەت ودانایی ئەو وایە کە باوەڕداران بە جەنگ کردن لەگەڵ بێباوەڕاندا تاقی بکاتەوە
ٱلَّذِينَ أُخْرِجُوا۟ مِن دِيَـٰرِهِم بِغَيْرِ حَقٍّ إِلَّآ أَن يَقُولُوا۟ رَبُّنَا ٱللَّهُ ۗ وَلَوْلَا دَفْعُ ٱللَّهِ ٱلنَّاسَ بَعْضَهُم بِبَعْضٍۢ لَّهُدِّمَتْ صَوَٰمِعُ وَبِيَعٌۭ وَصَلَوَٰتٌۭ وَمَسَـٰجِدُ يُذْكَرُ فِيهَا ٱسْمُ ٱللَّهِ كَثِيرًۭا ۗ وَلَيَنصُرَنَّ ٱللَّهُ مَن يَنصُرُهُۥٓ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَقَوِىٌّ عَزِيزٌ ﴿٤٠﴾
ئەوانەی بە زوڵم وستەم بێباوەڕان لە ماڵ وزێدو وڵاتی خۆیان بێ بوونی ھیچ تاوانێک دەریانکردن، ئەوە نەبێت دەیانووت: پەروەردگاری ئێمە (اللە)یە، جگە ئەو ھیچ پەروەردگارێکمان نییە، ئەگەر اللە تەعالا جەنگ وکوشتاری ڕێ پێنەدایە بۆ پێغەمبەران وباوەڕداران دژ بە دوژمنەکانیان ئەوا دەست درێژیان دەکردە سەر پەرستگاکان و دێر وپەرستگای گۆشەگیران وکەنیسەی گاورەکان وپەرستگای جولەکەکان ومزگەوتی موسڵمانان کە بۆ نوێژکردن دروست کراوون دەیانڕوخاندن، ئەو مزگەوتانەی کە موسڵمانان یاد وزیکری (اللە) ی بە زۆری تێدا دەکەن، بێگومان اللە تەعالا یارمەتی ئەو کەسە دەدات وسەری دەخات کەیارمەتی پێغەمبەرەکەی وئاینەکەی دەدەن، بێگومان اللە تەعالا زۆر بەھێزە بۆ سەرخستنی ئەو کەسەی کە ئاینەکەی سەردەخات، وە زاڵ وبەدەسەڵاتیشە وھیچ کەسێک زاڵ نابێت بە سەریدا
ٱلَّذِينَ إِن مَّكَّنَّـٰهُمْ فِى ٱلْأَرْضِ أَقَامُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَوُا۟ ٱلزَّكَوٰةَ وَأَمَرُوا۟ بِٱلْمَعْرُوفِ وَنَهَوْا۟ عَنِ ٱلْمُنكَرِ ۗ وَلِلَّهِ عَـٰقِبَةُ ٱلْأُمُورِ ﴿٤١﴾
ئەوانەی بەڵێنیان پێدراوە کە سەربخرێن، ئەوانەن ئەگەر لەسەر زەویدا پایەدار وبەھێزمان کردن بەسەرخستنیان بەسەر دوژمنەکانیاندا نوێژەکانیان بەڕێک وپێکی ئەنجام دەدەن، وە زەکاتی ماڵ وسامانیان دەردەکەن، وە ئەوەی شەرع فەرمانی پێکردووە ئەوانیش فەرمانی پێدەکەن، وە ڕێگریش لەوە دەکەن کە شەرع ڕێگری لێکردووە، وە کۆتایی وسەرەنجامی ھەموو پاداشت وتۆڵە سەندنەوەیەکیش ھەر بۆ اللە تەعالایە. وإن يكذبوك فقد كذبت قبلهم قوم نوح وعاد وثمود
وَإِن يُكَذِّبُوكَ فَقَدْ كَذَّبَتْ قَبْلَهُمْ قَوْمُ نُوحٍۢ وَعَادٌۭ وَثَمُودُ ﴿٤٢﴾
ئەی پێغەمبەری خوا - ئەگەر گەل وھۆزەکەت بەدرۆت دەزانن وباوەڕت پێ ناکەن، ئەوا ئارام بگرە لەسەر قسە وقسەڵۆکیان، چونکە تۆ یەکەم پێغەمبەر نیت گەل و ھۆزەکەی بە درۆیان دانابن، پێش گەل وھۆزەکەی تۆ گەل وھۆزەکەی (نوح)یش (نوح)یان بەدرۆ دانا وباوەڕیان پێنەکرد، وە گەلی عادیش (ھود)یان بەدرۆ دانا و باوەڕیان پێنەکرد، ھەروەھا گەلی سەمودیش (صاڵح)یان بەدرۆ دانا وباوەڕیان پێنەکرد. وقوم إ برهيم وقوم لوط
وَقَوْمُ إِبْرَٰهِيمَ وَقَوْمُ لُوطٍۢ ﴿٤٣﴾
وە گەل وھۆزەکەی (ئیبراھیم) (ئیبراھیم)یان بەدرۆ دانا وباوەڕیان پێنەکرد، وە گەل وھۆزی (لوط)یش (لوط)یان بەدرۆ دانا وباوەڕیان پێنەکرد
وَأَصْحَـٰبُ مَدْيَنَ ۖ وَكُذِّبَ مُوسَىٰ فَأَمْلَيْتُ لِلْكَـٰفِرِينَ ثُمَّ أَخَذْتُهُمْ ۖ فَكَيْفَ كَانَ نَكِيرِ ﴿٤٤﴾
وە خەڵکی مەدیەنیش (شوعەیب)یان بەدرۆ دانا وباوەڕیان پێنەکرد، وە فیرعەون وگەلەکەی (موسا)یان بەدرۆ دانا وباوەڕیان پێنەکرد، ئەمجا منیش بۆ ماوەیەک مۆڵەتی ئەو بێباوەڕانەمدا وتۆڵەیانم دواخست تاوەکو زیاتر پەلکێشیان بکەم، پاشان قار وغەزەبم لێگرتن وسزامدان، جا بیر بکەرەوە وتێڕامێنە من چۆن نکۆڵیم لێکردن وڕێم لێگرتن، بەدڵنیایی بە ھۆی بێباوەڕییانەوە لەناوم بردن. لاپەڕە ٧ لە ١٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر فكأين من قرية أهلكنها وهى ظالمة فهى خاوية عل عروشها وبئر م عط لة وقصر م شيد
فَكَأَيِّن مِّن قَرْيَةٍ أَهْلَكْنَـٰهَا وَهِىَ ظَالِمَةٌۭ فَهِىَ خَاوِيَةٌ عَلَىٰ عُرُوشِهَا وَبِئْرٍۢ مُّعَطَّلَةٍۢ وَقَصْرٍۢ مَّشِيدٍ ﴿٤٥﴾
زۆرێک لە گوند وشارەکانمان - بەھۆی ستەمکاری وبێباوەڕییانەوە - بە سزایەکی سەخت لەناو برد، خانووەکانیان خاپوور کران وچۆڵ بوون لە دانیشتوانەکەی، وە بیری پڕ ئاویان بێ خاوەن کەوت وچۆڵ وکاول بوون، وە زۆر کۆشک وتەلاری بەرز وبڵندی جوان وڕازاوەیان وێران بوون، وە نەبوونە قەڵای قایم بۆ پاراستنی خاوەنەکانیان
أَفَلَمْ يَسِيرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ فَتَكُونَ لَهُمْ قُلُوبٌۭ يَعْقِلُونَ بِهَآ أَوْ ءَاذَانٌۭ يَسْمَعُونَ بِهَا ۖ فَإِنَّهَا لَا تَعْمَى ٱلْأَبْصَـٰرُ وَلَـٰكِن تَعْمَى ٱلْقُلُوبُ ٱلَّتِى فِى ٱلصُّدُورِ ﴿٤٦﴾
ئایا ئەوانەی پێغەمبەریان بە درۆ دانا وباوەڕیان پێنەکرد، نەگەڕاون بەسەر زەویدا، تاوەکو بەچاوی خۆیان شوێنەواری ئەو گوند وشارە خاپوورکراوانە ببینن، بە ژیری خۆیان بیری لێ بکەنەوە وپەند وئامۆژگاری لێوەربگرن، وە چیرۆکی ئەوانیان گوێ لێ بووبێت تاپەندی لێ وەربگرن، بێگومان کوێری ونابینایی کوێری ونابینایی چاوەکان نییە، بەڵکو کوێری ونابینایی فەوتێنەر کوێری ونابینایی ئەو دڵانەیە لەناو سینەدان، کاتێک ئەو دڵانە کوێر دەبنەوە ئیتر خاوەنەکانیان پەند وئامۆژگاری لە ھیچ شتێک وەرناگرن
وَيَسْتَعْجِلُونَكَ بِٱلْعَذَابِ وَلَن يُخْلِفَ ٱللَّهُ وَعْدَهُۥ ۚ وَإِنَّ يَوْمًا عِندَ رَبِّكَ كَأَلْفِ سَنَةٍۢ مِّمَّا تَعُدُّونَ ﴿٤٧﴾
ئەی پێغەمبەر - گەل وھۆزەکەت پەلەت لێ ئەکەن بۆ ئەوەی لە دونیا خێرا پەروەردگار سزایان بدات (ئەمەش وەک گاڵتە پێکردن بە پێغەمبەریان دەووت)، وە سزاکەی تریشیان بۆ دوابخرێت بۆ ڕۆژی دوایی، کاتێک بەو دوو سزایە ترسێنران، وە ئەوەش بزانە اللە تەعالا بەڵێنی خۆی دەباتە سەر وبێ بەڵێنی ناکات تێیدا، پەلەی ھاتنی سزایان بوو، اللە تەعالا لە ڕۆژی بەدردا بۆی ناردن وشکستی پێھێنان، وە بێگومان سزای ڕۆژێک لە دواڕۆژدا ھێندە سەخت وناڕەحەتە وەک سزای ھەزار ساڵی دونیا وایە لەو ساڵانەی کە ئێوە دەیژمێرن
وَكَأَيِّن مِّن قَرْيَةٍ أَمْلَيْتُ لَهَا وَهِىَ ظَالِمَةٌۭ ثُمَّ أَخَذْتُهَا وَإِلَىَّ ٱلْمَصِيرُ ﴿٤٨﴾
چەندەھا خەڵکی ستەمکار وبێباوەڕی گوند وشاری ترمان مۆڵەتدا وسزامان دواخستن وپەلەمان نەکرد لە سزادانیان بۆ ئەوەی زیاتر پەلکێشیان بکەین، بەڵام کە کاتی خۆی ھات بەسزای سەختی لەناوبەر گرتمن، وە ھەمووشیان تەنھا بۆ لای من دەگەڕێنەوە لە رۆژی قیامەتدا، بەسزای ھەمیشەیی تۆڵەی ھەموو بێباوەڕییەکەیان لێ دەسێنمەوە
قُلْ يَـٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِنَّمَآ أَنَا۠ لَكُمْ نَذِيرٌۭ مُّبِينٌۭ ﴿٤٩﴾
ئەی موحەممەد - پێیان بڵێ: ئەی خەڵکینە، من تەنھا ترسێنەری ئاشکرای ئێوە وگەیەنەری ئەو پەیامەم کە پێی ھاتووم
فَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ لَهُم مَّغْفِرَةٌۭ وَرِزْقٌۭ كَرِيمٌۭ ﴿٥٠﴾
ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە وکار وکردەوە چاکەکانیان کردووە، پەروەردگار لە گوناھەکانیان خۆش دەەبێت، وە ڕزق وڕۆزییەکی پاک وپیرۆزیان لە بەھەشتدا بۆ دەبێت و هەرگیز نابڕێتەوە
وَٱلَّذِينَ سَعَوْا۟ فِىٓ ءَايَـٰتِنَا مُعَـٰجِزِينَ أُو۟لَـٰٓئِكَ أَصْحَـٰبُ ٱلْجَحِيمِ ﴿٥١﴾
ئەوانەی ھەوڵیاندا کە بەڵگە ونیشانەکانی ئێمە بەدرۆ بخەنەوە وخەڵکی باوەڕیان پێ نەکات، وایانزانی اللە تەعالا دەسەوسان دەکەن ولەدەستی دەردەچن وسزایان نادات، ئەوانە ھاوڕێ وھاودەمی ئاگری دۆزەخن وھەمیشە لە گەڵیدان، وەک چۆن کەسێک ھەمیشە لەگەڵ ھاوڕێکەی بێت. لاپەڕە ٨ لە ١٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَمَآ أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رَّسُولٍۢ وَلَا نَبِىٍّ إِلَّآ إِذَا تَمَنَّىٰٓ أَلْقَى ٱلشَّيْطَـٰنُ فِىٓ أُمْنِيَّتِهِۦ فَيَنسَخُ ٱللَّهُ مَا يُلْقِى ٱلشَّيْطَـٰنُ ثُمَّ يُحْكِمُ ٱللَّهُ ءَايَـٰتِهِۦ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌۭ ﴿٥٢﴾
ئەی پێغەمبەر - پێش تۆ ھیچ پێغەمبەر ونێرراوێکمان نەناردووە کە ئایەتەکانمان بەسەر خەڵیکدا بخوێننەوە، ئیللا ئەو پێغەمبەرە ھەرکاتێک ئەو کتێب وپەڕاوەی اللە تەعالای خوێندبێتەوە بەسەریاندا شەیتان وەسوەسەی دەخستە خوێندنەوەکەیەوە بۆ ئەوەی خەڵکی وابزانێت ئەو وەسوەسەیەش وەحی ونیگای اللە تەعالایە بۆ پێغەمبەرەکەی، ئەوسا اللە تەعالایش وەسوەسە وفڕوفێڵەکەی شەیتانی پوچەڵ کردەوە، وە ئایەت ونیشانەکانی خۆی چەسپاند، بێگومان اللە تەعالا زانا وئاگادارە بە ھەموو شتێک، ھیچ شتێکی لا نھێنی وشاراوە نییە، وە دانا وکاربەجێیە لە بەدیھێنراوەکانی وئەندازەگیریان وبەڕێوەبردنی کاروبارەکانیدا
لِّيَجْعَلَ مَا يُلْقِى ٱلشَّيْطَـٰنُ فِتْنَةًۭ لِّلَّذِينَ فِى قُلُوبِهِم مَّرَضٌۭ وَٱلْقَاسِيَةِ قُلُوبُهُمْ ۗ وَإِنَّ ٱلظَّـٰلِمِينَ لَفِى شِقَاقٍۭ بَعِيدٍۢ ﴿٥٣﴾
تا ئەو دوو دڵی ووەسوەسەیەی شەیتان دەیخستە نێو خوێندنەوەی پێغەمبەرەکەیەوە بۆ ئەوە بوو اللە تعالی بیکاتە مایەی تاقیکردنەوەی ئەو کەسانەی نیفاق ودووڕوویی لە دڵیاندایە، وە تاقیکردنەوەی ئەو کەسانەیش دڵیان ڕەق بووە لە بتپەرست وموشریکەکان، وە بێگومان ستەمکاران لە دوو ڕووان وبتپەرست وموشریکەکان لە دژایەتی کردنێکی سەرسەختی اللە تەعالا وپێغەمبەرەکەیدان، وە زۆریش دوورن لە ھەق وڕاستی وژیرییەوە
وَلِيَعْلَمَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْعِلْمَ أَنَّهُ ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّكَ فَيُؤْمِنُوا۟ بِهِۦ فَتُخْبِتَ لَهُۥ قُلُوبُهُمْ ۗ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَهَادِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ ﴿٥٤﴾
صرط م ستقيم وە ئەوانەی اللە تەعالا زانست وزانیاریەکی بەکەڵکی پێ بەخشیوون، بابزانن ودڵنیابن ئەو قورئانەی دابەزیووە بۆ سەر موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) ئەو ھەق وڕاستیەیە کە اللە تەعالا وەحی ونیگای کردووە بۆ تۆ - ئەی پێغەمبەر- وە ھیچ گومانێکی تێدا نییە، تاوەکو باوەڕی پێ بھێنن وئیمانەکەیان پێی زیاد بکات، وە دڵەکانیان بۆی ملکەچ دەبێت ودەترسن لە پەروەردگاریان، وە بێگومان اللە تەعالا ھیدایەتی ئەوانە دەدات بۆ سەر ڕێگای ڕاست کە باوەڕیان پێی ھێناوە، ئەو ڕێگایەی کەۆھیچ خوار وخێچییەکی تێدا نییە، وەک پاداشتێک لەبەرامبەر گەردنکەچییان بۆی
وَلَا يَزَالُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ فِى مِرْيَةٍۢ مِّنْهُ حَتَّىٰ تَأْتِيَهُمُ ٱلسَّاعَةُ بَغْتَةً أَوْ يَأْتِيَهُمْ عَذَابُ يَوْمٍ عَقِيمٍ ﴿٥٥﴾
بەردەوام ئەوانەی بێباوەڕن بە اللە تەعالا وپێغەمبەرەکەی بەدرۆ دادەنێن لە گوماندان لەو قورئانەی اللە دایبەزاندووە بۆت، وە لەسەر ئەم باوەڕەشیان بەردەوامن ودەمێننەوە لەسەری تا ئەو کاتەی لەپڕ ڕۆژی دوایی دێتە سەریان، یاخود سزایەکیان بۆ دێت کە ڕەحمەت وخێری تێدا نییە بۆیان، ئەوە ئیتر ڕۆژی قیامەتە سەبارەت بە ئەوان ڕزگار بوونیان نییە لێی
ٱلْمُلْكُ يَوْمَئِذٍۢ لِّلَّهِ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ ۚ فَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ فِى جَنَّـٰتِ ٱلنَّعِيمِ ﴿٥٦﴾
ھەموو موڵک ودەسەڵات لە ڕۆژی قیامەتدا -ئەو ڕۆژەی ئەوانەی ھەڕەشەی سزا وتۆڵە سەندنەوەیان لێکرابوو دەیانھێنن بۆ لێپرسینەوە - ئەو ڕۆژە موڵک دەسەڵات تەنھا بۆ اللە یە، ھیچ کەس ناتوانێت ململانێی لەگەڵدا بکات، پاکوبێگەردی بۆ زاتی بەرز وبڵندی، ھەر خۆی دادوەری دەکات لە نێوان باوەڕداران وبێباوەڕاندا، بەو شێوەیەی شایستەی ھەر کامیانە بڕیاریان بۆ دەدات، ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە وکار وکردەوەی چاکیان ئەنجامداوە پاداشتی گەورەیان بۆ ئامادە کراوە، لەناو بەھەشتە خۆش وپڕ لەناز ونیعمەتە نەبڕاوەکاندان
وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَكَذَّبُوا۟ بِـَٔايَـٰتِنَا فَأُو۟لَـٰٓئِكَ لَهُمْ عَذَابٌۭ مُّهِينٌۭ ﴿٥٧﴾
ئەوانەیش بێباوەڕ بوون بە اللە، وە ئەو بەڵگە ونیشانە وئایەتانەی دامان بەزاندبووە سەر پێغەمبەرەکەمان بەدرۆ دانا، ئەوانە سزای ڕسواکەریان بۆ ھەیە، سزایەک اللە تەعالا لە ئاگری دۆزەخدا ئەوانی پێ سووک وڕیسوا دەکات. لاپەڕە ٩ لە ١٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَٱلَّذِينَ هَاجَرُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ ثُمَّ قُتِلُوٓا۟ أَوْ مَاتُوا۟ لَيَرْزُقَنَّهُمُ ٱللَّهُ رِزْقًا حَسَنًۭا ۚ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَهُوَ خَيْرُ ٱلرَّٰزِقِينَ ﴿٥٨﴾
ئەوانەی وڵات وشار ونیشتمانی خۆیان بەجێھێشت لە پێناو ڕەزامەندی اللە وسەربەزری ئاینەکەیان، پاشان لە پێناو ئەویشدا لە گۆڕەپانی جیھاددا کوژران، یان مردن، ئەوا بێگومان اللە تەعالا لە بەهەشتدا ڕۆزی ونیعمەتێکی زۆر چاکی ھەمیشە ونەبڕاوەیان پێ دەبەخشێت، وە بێگومان ھەر (اللە سبحانە وتعالی) یە چاکترین ڕزق و ڕۆزیدەرە
لَيُدْخِلَنَّهُم مُّدْخَلًۭا يَرْضَوْنَهُۥ ۗ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَعَلِيمٌ حَلِيمٌۭ ﴿٥٩﴾
اللە تەعالا لە بەھەشتدا دەیانخاتە جێگایەکەوە زۆر پێی ڕازین، وە بێگومان اللە زانایە بەکار وکردەوە ونیەت ونیازی دڵیان، وە زۆر خۆگر ولەسەرخۆیە، پەلەی نییە بۆ تۆڵە سەندنەوە لەو کارانەی زیادەڕۆییان تێدا کردووە
۞ ذَٰلِكَ وَمَنْ عَاقَبَ بِمِثْلِ مَا عُوقِبَ بِهِۦ ثُمَّ بُغِىَ عَلَيْهِ لَيَنصُرَنَّهُ ٱللَّهُ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَعَفُوٌّ غَفُورٌۭ ﴿٦٠﴾
ئەوەی باسکرا لەوەی کە ئەوانەی لە پێناو اللە تەعالا کۆچیان کرد کە دەیانخاتە بەھەشتەوە، ھەروەھا ڕێگا دراوە ھەر کەسێک دەست درێژی کرایە سەری ھاوشێوەی ئەو دەست درێژی کردنە ھەقی خۆی بسێنێتەوە، وە ھیچ گوناھبار نابێت ومافی ڕەوای خۆیەتی، جا ئەگەر ھاتوو دەست درێژیکار جارێکی تر گەڕایەوە بۆ دەست درێژی کردن وسنوور بەزاندن، ئەوا بێگومان اللە ئەو کەسە سەر دەخات کە دەست درێژی کراوەتە سەر وزوڵم وستەمی لێکراوە، بێگومان اللە چاوپۆشی لە باوەڕداران دەکات ولێیان دەبورێت ولێیشیان خۆش دەبێت
ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱللَّهَ يُولِجُ ٱلَّيْلَ فِى ٱلنَّهَارِ وَيُولِجُ ٱلنَّهَارَ فِى ٱلَّيْلِ وَأَنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌۢ بَصِيرٌۭ ﴿٦١﴾
ئەو سەرخستن وکۆمەکی کردنەی ستەم لێکراوان بۆ ئەوەیە کە بزانرێت اللە تەعالا دەسەڵاتی ھەیە وبەتوانایە بۆ ھەر شتێک ویستی لەسەر بێت، وە بەشێک لە دەسەڵات وتواناکانی بریتییە لەوەی شەو بەناو ڕۆژدا دەبات، وە ڕۆژیش بەناو شەودا، بەزیاد کردنی یەکێکیان وکەمکردنەوەی ئەوی دیکەیان، وە بێگومان اللە وتە و گوفتاری بەندەکانی چاک دەبیستێ، وە زانا وئاگاداریشە بەکار وکردەوەکانیان وھیچ شتێکیانی لا نھێنی وشاراوە نییە، وە پاداشت وتۆڵەشیان لەسەر دەداتەوە
ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْحَقُّ وَأَنَّ مَا يَدْعُونَ مِن دُونِهِۦ هُوَ ٱلْبَـٰطِلُ وَأَنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْعَلِىُّ ٱلْكَبِيرُ ﴿٦٢﴾
ئەوەی باسکرا لەوەی اللە تەعالا شەو بەناو ڕۆژدا دەبات وڕۆژیش بەناو شەودا، لەبەر ئەوەیە کە ھەر اللە ھەق وڕاستە، ئاینەکەیشی ھەق وڕاستە، وە بەڵێنەکانیشی راست ودروستن، وە یارمەتی وسەرخستنی بۆ باوەڕدارانیش ھەق وڕاستە، وە بێگومان ئەو بتانەیشی جگە لە اللە دەپەرسترێن ھەموویان پڕ وپوچ وبەتاڵن، وە ھیچ بنەمایەکیان نییە، وە بێگومان ھەر اللەیە بەزات وقەدر ودەسەڵاتی خۆی بەرز وبڵندە بەسەر ھەموو بەدیھێنراوەکانیدا، گەورەیە بەجۆرێک ھیچ زاتێک لەو گەورەتر نییە و لە ھەموو بەدیھێنراوەکانی گەورەتر ومەزنتر وبەڕێزترە
أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ فَتُصْبِحُ ٱلْأَرْضُ مُخْضَرَّةً ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَطِيفٌ خَبِيرٌۭ ﴿٦٣﴾
ئەی پێغەمبەر - ئایا نەتبینیوە بێگومان اللە تەعالا لە ئاسمانەوە بارانی باراندووە، زەویش پاش ئەو بارانە بە ڕووەکە جوانەکای سەوز دەبێت، بێگومان اللە تەعالا زۆر میھرەبان وبەلوتفە بۆ بەندەکانی کاتێک بارانی بۆ باراندن، وە زەوی بۆ سەوز کردن، وە زۆر شارەزای بەرژەوەندییەکانیانە، وە ھیچ شتێکی لا شاراوە نییە
لَّهُۥ مَا فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۗ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَهُوَ ٱلْغَنِىُّ ٱلْحَمِيدُ ﴿٦٤﴾
ھەرچی لە ئاسمانەکان وزەویدا ھەیە تەنھا موڵکی اللە تەعالایە، وە بەدڵنیایی اللە تەعالا زۆر دەوڵەمەندە وپێویستی بە ھیچ لە بەدیھێنراوەکانی خۆی نییە، وە لەھەموو کات وساتێکیشدا سوپاسکراوە. لاپەڕە ١٠ لە ١٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ سَخَّرَ لَكُم مَّا فِى ٱلْأَرْضِ وَٱلْفُلْكَ تَجْرِى فِى ٱلْبَحْرِ بِأَمْرِهِۦ وَيُمْسِكُ ٱلسَّمَآءَ أَن تَقَعَ عَلَى ٱلْأَرْضِ إِلَّا بِإِذْنِهِۦٓ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ بِٱلنَّاسِ لَرَءُوفٌۭ رَّحِيمٌۭ ﴿٦٥﴾
ئەی پێغەمبەر - ئایا نەتبینیوە بە دڵنیاییەوە اللە تەعالا ئەوەی لە زەویدا ھەیە لە گیاندار وبێ گیان ھەر ھەمووی بۆ سوود وقازانج وپێویستی تۆ وخەڵکی ڕامھێناوە و موسەخەری کردوون، وە ئەو کەشتیانەیش بەناو دەریادا دەڕۆن بەفەرمانی ئەو ڕامیھێنراون بۆتان بۆ ئەوەی لە وڵات وجێگایەکەوە بتانگوازێتەوە بۆ وڵات وجێگایەکی تر، وە ئەم ئاسمانەیشی ڕاگرتووە تاوەکو نەکەوێت بەسەر زەویدا بە مۆڵەت وفەرمانی خۆی نەبێت، چونکە ئەگەر مۆڵەتیدا وفەرمانی کرد ئیتر ئەو کاتە ئاسمان دەکەوێت بەسەریدا، بێگومان اللە تەعالا بەرامبەر خەڵکی زۆر بە بەزەیی ومیھرەبانە، چونکە لەگەڵ ئەوەی ستەمیش دەکەن کەچی ئەو ئەم ھەمووە شتەی بۆ موسەخەر و ڕامھێناون
وَهُوَ ٱلَّذِىٓ أَحْيَاكُمْ ثُمَّ يُمِيتُكُمْ ثُمَّ يُحْيِيكُمْ ۗ إِنَّ ٱلْإِنسَـٰنَ لَكَفُورٌۭ ﴿٦٦﴾
اللە تەعالا ئەو زاتەیە ئێوەی زیندوو كردووەتەوە، دوای ئەوەی کە ئێوە لەم گەردوونەدا نەبوون ھێناینە بوون وبەدیھێنان، پاشانیش دەتانمرێنێت ئەگەر تەمەنتان تەواو بوو، پاشان دوای مردنیش زیندووتان دەکاتەوە تاوەکو لێپرسینەوەتان لەگەڵدا بکات لەسەر کار وکردەوەکانتان، وە پاداشت وتۆڵەتان لەسەر بداتەوە، بێگومان مرۆڤ زۆر ناسوپاس وسپڵەیە بەرامبەر ناز ونیعمەتەکانی اللە تەعالا - کە زۆر ئاشکرا ودیارن- وە لەگەڵ ئەودا شتی تر دەپەرستێت
لِّكُلِّ أُمَّةٍۢ جَعَلْنَا مَنسَكًا هُمْ نَاسِكُوهُ ۖ فَلَا يُنَـٰزِعُنَّكَ فِى ٱلْأَمْرِ ۚ وَٱدْعُ إِلَىٰ رَبِّكَ ۖ إِنَّكَ لَعَلَىٰ هُدًۭى مُّسْتَقِيمٍۢ ﴿٦٧﴾
بۆ ھەریەک لە ئوممەتانی پێشووتر شەریعەت ویاسایەکمان دانان، کە ئەوان کاریان پێدەکرد، - ئەی پێغەمبەر - ھیچ کەس لە بتپەرست وموشریکەکان وخاوەن ئاینەکانی تر مافی ئەوەیان نییە ململانێ وکێشمە کێشت لەگەڵدا دروست بکەن لەسەر شەریعەتەکەت، چونکە تۆ لە پێشتری بۆ ھەق وڕاستی لەوان، چونکە بەدڵنیاییەوە ئەوان خەڵکانی ناھەق وباتڵن، کەوابێت - ئەی پێغەمبەر - بانگەوازی خەڵکی بکە بۆ ئەوەی خەڵکی بەتاکو تەنھایی اللە تەعالا بپەرستن، بێگومان تۆ لەسەر ڕێباز وڕێگایەکی ھەق وڕاستیت، کە ھیچ خوار وخێچیەکی تێدا نییە
وَإِن جَـٰدَلُوكَ فَقُلِ ٱللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا تَعْمَلُونَ ﴿٦٨﴾
ئەگەر ئەوانە نەھاتنە سەر ڕێگای ڕاست ودەمەقاڵی وموجادەلەیان لەگەڵدا کردیت دوای دەرکەوتنی بەڵگە ونیشانەکان، ئەوا ھەواڵەی لای زاتی اللەیان بکە و ھەڕەشەیان لێ بکە وپێیان بڵێ: اللە ئاگاداری ھەموو ئەو کار وکردەوانەیە ئەنجامی دەدەن، وە ھیچ شتێک لەکار وکردەوتانی لا نھێنی وشاراوە نییە، وە تۆڵە وپاداشتی ھەموویشتان دەداتەوە لەسەری
ٱللَّهُ يَحْكُمُ بَيْنَكُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَـٰمَةِ فِيمَا كُنتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ ﴿٦٩﴾
ھەر اللە تەعالا لە ڕۆژی قیامەتدا دادوەری دەکات لە نێوان بەندەکانیدا، بە باوەڕدار وبێباوەڕیانەوە، لەو شتانەی کە لە دونیادا کێشە وگرفت ھەبووە لە نێوانیاندا لەسەر کاروباری ئاینەکەیان
أَلَمْ تَعْلَمْ أَنَّ ٱللَّهَ يَعْلَمُ مَا فِى ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ ۗ إِنَّ ذَٰلِكَ فِى كِتَـٰبٍ ۚ إِنَّ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرٌۭ ﴿٧٠﴾
ئەی پێغەمبەر - ئایا نەتزانیوە ئەوەی لە ئاسمانەکان وزەویدایە اللە تەعالا پێی دەزانێت وزانا وئاگادارە پێی، ھیچ شتێکی لا نھێنی وشاراوە نییە، بەدڵنیاییەوە زانینی ئەوە تۆمار کراوە لە تەختی پارێزراو (لوح المحفوظ) دا، بێگومان زانینی ھەموو ئەمانە کارێکی ئاسان وسانایە لای اللە تەعالا
وَيَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِۦ سُلْطَـٰنًۭا وَمَا لَيْسَ لَهُم بِهِۦ عِلْمٌۭ ۗ وَمَا لِلظَّـٰلِمِينَ مِن نَّصِيرٍۢ ﴿٧١﴾
بتپەرست وموشریکەکان بتگەلێک لەبری اللە دەپەرستن لە کاتێکدا اللە بۆ پەرستنی ئەو بتانە ھیچ پشتگیری وبەڵگەیەکی نەناردووەتە خوارەوە لەکتێبەکانیدا، وە ھیچ بەڵگەیەکی زانستیشیان نییە لەسەر پەرستنی ئەو بتانە، بەڵکو تەنھا شتێک پشتی پێ ببەستن چاولێکەری کوێرانەی باوباپیرانیانە، وە ستەمکاران ھیچ پشتیوان و یارمەتیدەرێکیان نییە بیانپارێزێت لە سزای اللە تەعالا. لاپەڕە ١١ لە ١٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَإِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ ءَايَـٰتُنَا بَيِّنَـٰتٍۢ تَعْرِفُ فِى وُجُوهِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ٱلْمُنكَرَ ۖ يَكَادُونَ يَسْطُونَ بِٱلَّذِينَ يَتْلُونَ عَلَيْهِمْ ءَايَـٰتِنَا ۗ قُلْ أَفَأُنَبِّئُكُم بِشَرٍّۢ مِّن ذَٰلِكُمُ ۗ ٱلنَّارُ وَعَدَهَا ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ۖ وَبِئْسَ ٱلْمَصِيرُ ﴿٧٢﴾
ه ھەر کاتێکیش ئایەتە ڕوون وئاشکراکانی ئێمەیان بەسەردا بخوێنرێتەوە، ئەوانەی باوەڕیان نییە بە اللە تەعالا لە ڕوخسار وڕوویاندا گرژی وتاڵی وپێناخۆش بوون دەبینیت کاتێک گوێبستی ئایەتەکان دەبن، نزیکە لەتاو داخ وخەفەت بەمشتە کۆڵە بەرببنە سەر وگوێلاکی ئەو کەسانەی ئایەتەکانی ئێمەیان بەسەردا دەخوێننەوە، - ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: ئایا پێتان بڵێم چی لەو داخ وخەفەت وڕوو گرژیەی ئێوە خراپترە؟ مەگەر ھەر ئەو ئاگرەی کە اللە تەعالا بەڵێنی داوە بێباوەڕان بخاتە ناویەوە، ئەوەش خراپترین سەرەنجامە بۆی ئەگەڕێنەوە
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ضُرِبَ مَثَلٌۭ فَٱسْتَمِعُوا۟ لَهُۥٓ ۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ لَن يَخْلُقُوا۟ ذُبَابًۭا وَلَوِ ٱجْتَمَعُوا۟ لَهُۥ ۖ وَإِن يَسْلُبْهُمُ ٱلذُّبَابُ شَيْـًۭٔا لَّا يَسْتَنقِذُوهُ مِنْهُ ۚ ضَعُفَ ٱلطَّالِبُ وَٱلْمَطْلُوبُ ﴿٧٣﴾
ئەی خەڵکینە، نموونەیەک ھێنراوەتەوە ئێوەیش چاک گوێی بۆ بگرن وپەندی لێوەربگرن، بێگومان ئەو بتگەلەی جگە لە اللە ھاواریان بۆ دەبررێت ودەپەرسترێن ھەرگیز ناتوانن مێشێک چەند بچوکیشە بەدیبھێنن چونکە دەسەوسانن وھیچیان لەدەست نایەت، ئەگەر ھەرچەند ھەمووشیان بۆی کۆببنەوە بۆ ئەوەی ئەو مێشە بەدیبھێنن ناتوانن بەدیبھێنن، وە ئەگەر مێشێک شتێکیشیان لێ بسێنێت لەو شتانەی بۆیان دانراوە وەک بۆن وھاوشێوەکانی ناتوانن لێی بسێننەوە، جا لەبێ تواناییان لەبەدیھێنانی مێشێک یان لێسەندنەوەی شتێک لێیان ڕوون دەبێتەوە ئەو بتانە توانای شتی گەورەتریان نییە، ئیتر چۆن لەگەڵ ئەو ھەمووە بێ تواناییە لەبری اللە تەعالا دەیانپەرستن؟! ئەم داواکارە کەمەبەست لێی بتەکانن کە لە بری اللە دەپەرسترێن لا واز وبێدەسەڵاتن چونکە ئەوەی لێیان دەفڕێنرێت ناتوانن وەری بگرنەوە، وە لا وازو بێدەسەڵاتیشە ئەو مێشەی کە ئەو بتانە داوایان لێدەکەن فڕینراوەکەیان بۆ بگێڕنەوە
مَا قَدَرُوا۟ ٱللَّهَ حَقَّ قَدْرِهِۦٓ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَقَوِىٌّ عَزِيزٌ ﴿٧٤﴾
ئەو بێباوەڕانە وەک پێویست اللە تەعالا بە گەورە وبەرز وبڵند نەزانی، کاتێک لەگەڵ ئەودا ھەندێک لە مەخلوقاتەکانی ئەویان پەرست، بێگومان اللە تەعالا زۆر بەتوانا و بەدەسەڵاتە، بەشێک لەھێز وتوانای ئەوەیە ئاسمانەکان وزەوی وئەوەیشی لەناو ئەواندایە بەدیھێناوە، زۆر بەدەسەڵاتە وھیچ شتێک بەسەریدا زاڵ نابێت، بەپێچەوانەی بتی بتپەرستەکانەوە کە زۆر لا واز وزەلیل وبێدەسەڵاتن ناتوانن ھیچ شتێک دروست بکەن وبەدیبھێنن
ٱللَّهُ يَصْطَفِى مِنَ ٱلْمَلَـٰٓئِكَةِ رُسُلًۭا وَمِنَ ٱلنَّاسِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌۢ بَصِيرٌۭ ﴿٧٥﴾
اللە (سبحانە وتعالی) لەناو فریشتەکاندا نێرراو ھەڵدەبژێرێت، ھەروەھا لەناو خەڵکیشدا پێغەمبەرانێک ھەڵدەبژێرێت، ھەندێک لەو فریشتانە ڕەوانەی لای پێغەمبەرەکان دەکات، وەک جوبرەئیل کە ڕەوانەی لای پێغەمبەرانی کردووە لە مرۆڤەكان، وە پێغەمبەرانیشی ڕەوانەی لای خەڵکی کردووە بۆ ئەوەی پەیامی خۆی بەخەڵکی ڕابگەیەنن، بەدڵنیاییەوە اللە تەعالا بیسەری ئەوەیە بتپەرستەکان دەیڵێن لەبارەی پێغەمبەرەکانەوە، وە بینەری ئەو کەسانەیشە کەھەڵیبژاردوون بۆ پێغەمبەرایەتی
يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ ۗ وَإِلَى ٱللَّهِ تُرْجَعُ ٱلْأُمُورُ ﴿٧٦﴾
اللە تەعالا ئاگادار وزانایە بەوەی نێردراوەکانی له فریشتەکان وله خەڵکیش لەسەرین، پێش بەدیھێنان وپاش مردنیشیان، وە تەنھا ھەر بۆلای ئەویش دەگەڕێنەوە لە ڕۆژی قیامەتدا، وە بەندەکانی زیندوو دەکاتەوە بۆ ئەوەی پاداشتی ئەو کار وکردەوانەیان بداتەوە لەپێش خۆیانەوە ئەنجامیانداوە
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱرْكَعُوا۟ وَٱسْجُدُوا۟ وَٱعْبُدُوا۟ رَبَّكُمْ وَٱفْعَلُوا۟ ٱلْخَيْرَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ۩ ﴿٧٧﴾
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بە اللە تەعالا وبەپێی شەریعەتەکەی ئەو ھەڵسوکەوتتان کردووە، کڕنوش وسوژدە تەنھا بۆ اللە تەعالا ببەن لە نوێژەکانتاندا، وە کاری چاکە ئەنجام بدەن لە خێر وصەدەقە کردن وبەجێھێنانی صیلەی ڕەحم -پەیوەندی خزمایەتی-، بە ئومێدی ئەوەی سەرفرازی دواڕۆژ ببن وڕزگار بن لەمەترسییەکانی ڕۆژی قیامەت. لاپەڕە ١٢ لە ١٣ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَجَـٰهِدُوا۟ فِى ٱللَّهِ حَقَّ جِهَادِهِۦ ۚ هُوَ ٱجْتَبَىٰكُمْ وَمَا جَعَلَ عَلَيْكُمْ فِى ٱلدِّينِ مِنْ حَرَجٍۢ ۚ مِّلَّةَ أَبِيكُمْ إِبْرَٰهِيمَ ۚ هُوَ سَمَّىٰكُمُ ٱلْمُسْلِمِينَ مِن قَبْلُ وَفِى هَـٰذَا لِيَكُونَ ٱلرَّسُولُ شَهِيدًا عَلَيْكُمْ وَتَكُونُوا۟ شُهَدَآءَ عَلَى ٱلنَّاسِ ۚ فَأَقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتُوا۟ ٱلزَّكَوٰةَ وَٱعْتَصِمُوا۟ بِٱللَّهِ هُوَ مَوْلَىٰكُمْ ۖ فَنِعْمَ ٱلْمَوْلَىٰ وَنِعْمَ ٱلنَّصِيرُ ﴿٧٨﴾
و لەڕێگای اللە تەعالادا جیھاد بکەن وتێبکۆشن بە جیھاد وتێکۆشانێکی ڕاست ودروست لەبەر ڕەزامەندی ئەو، ھەر ئەو ئێوەی ھەڵبژاردووە بۆ ھەڵگرتنی ئاینەکەی خۆی، وە ئاینەکەیشی بۆ ئاسان کردوون وھیچ ناڕەحەتی وگرانی وقورسییەکی تێدا نییە، ئەم ئوممەتە پاکە ئوممەتی باوکتان ئیبراھیمە (سەلامی خوای لێ بێت)، وە بەدڵنیاییەوە لە کتێب وپەڕاوە ئاسمانییەکانی پێشوو وقورئانیشدا ناوی ناون موسڵمان، تاوەکو پێغەمبەر ببێت بە شاھید بەسەرتانەوە ئەوەی فەرمانی پێکراوە پێتان بگەیەنێت پێی گەیاندوون، وە بۆ ئەوەیش ئێوە ببن بە شاھید بەسەر ئوممەتانی پێشووەوە کە پێغەمبەرەکانیان پەیامەکەی اللە تەعالایان پێگەیاندن، کەوابێت شوکر وسوپاسی اللە بکەن لەسەر ئەم نیعمەت وبەخششانەی، ئەویش بەجوانترین شێوە نوێژەکانتان ئەنجام بدەن، وە زەکاتی ماڵ وسامانتان دەربکەن، وە پەنا ببەن بۆ اللە تەعالا وپشتی پێ ببەستن لە ھەموو کاروبارێکتاندا، بێگومان ئەو باشترین پشتیوانە بۆ کەسانێک لە باوەڕداران ئەویان کردبێت بەپشت وپەنای خۆیان، وە باشترین یارمەتیدەریشە بۆ کەسانێک داوای یارمەتی وکۆمەکیان لەو کردبێت، کەوابێت پشتی پێ ببەستن بۆ ئەوەی پشتیوانتان بێت، وە داوای یارمەتی وسەرخستنی لێ بکەن بۆ ئەوەی یارمەتیتان بدات وسەرتان بخات. لاپەڕە ١٣ لە ١٣ moc.hgelp