ٱقْتَرَبَ لِلنَّاسِ حِسَابُهُمْ وَهُمْ فِى غَفْلَةٍۢ مُّعْرِضُونَ ﴿١﴾
کاتی لێپرسینەوەی کار وکردەوەی خەڵکی لە ڕۆژی قیامەتدا نزیک بووەتەوە، کەچی ئەوان بێ ئاگان لەو ڕۆژە وپشتیان تێکردووە، لەبەر ئەوەی سەرگەرمی ژیانی دونیان
سەرەکی›تەفسیر›الأنبياء (21)
مەککی · 112 ئایەت
ٱقْتَرَبَ لِلنَّاسِ حِسَابُهُمْ وَهُمْ فِى غَفْلَةٍۢ مُّعْرِضُونَ ﴿١﴾
کاتی لێپرسینەوەی کار وکردەوەی خەڵکی لە ڕۆژی قیامەتدا نزیک بووەتەوە، کەچی ئەوان بێ ئاگان لەو ڕۆژە وپشتیان تێکردووە، لەبەر ئەوەی سەرگەرمی ژیانی دونیان
مَا يَأْتِيهِم مِّن ذِكْرٍۢ مِّن رَّبِّهِم مُّحْدَثٍ إِلَّا ٱسْتَمَعُوهُ وَهُمْ يَلْعَبُونَ ﴿٢﴾
ھەرچیان لەیاد وزیکر ودابەزینی قورئان بۆ بێت لەلایەن پەروەردگاریانەوە گوێی بۆ دەگرن بەڵام گوێگرتنێک سوودی نابێت بۆیان، بەڵکو بەگاڵتە وگەپ ولاقرتێوە گوێی بۆ دەگرن وھیچ گوێی نادەنێ
لَاهِيَةًۭ قُلُوبُهُمْ ۗ وَأَسَرُّوا۟ ٱلنَّجْوَى ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ هَلْ هَـٰذَآ إِلَّا بَشَرٌۭ مِّثْلُكُمْ ۖ أَفَتَأْتُونَ ٱلسِّحْرَ وَأَنتُمْ تُبْصِرُونَ ﴿٣﴾
گوێی بۆ دەگرن ودڵ ودەروونیان لێی بێ ئاگایە، ستەمکاران وئەوانەی لەسنوور دەرچوون لە نێوان خۆیاندا بە چپە چپ دەڵێن: ئەم موحەممەدە (صلی للە علیە وسلم) کە بانگەشەی پێغەمبەرایەتی دەکات وەک ئێوە مرۆڤە وھیچ تایبەتمەندییەکی زیاتری نییە؟! دەی ئایا ئێوە دەڕۆنە لای جادوو وجادوگەرێک لە کاتێکدا چاوتان ھەیە و دەبینن، ئەو وەک ئێوە مرۆڤە، وە ئەوەیشی ھێناویەتی لە جادوو زیاتر ھیچ شتێکی تر نییە
قَالَ رَبِّى يَعْلَمُ ٱلْقَوْلَ فِى ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ ۖ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ ﴿٤﴾
پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) فەرمووی: پەروەردگارم ئاگادارە ودەزانێت ئێوە بەچپە چپ چی دەڵێن وچی دەشارنەوە، ئەو لە ھەموو قسە وگوفتارێک چی لە ئاسمان وچی لەزەویدا بکرێت بە ئاگایە ودزانێت چی وتراوە، ئەو بیسەری وتەی بەندەکانیەتی، وە زانایە بەکار وکردەوەیان، وە پاداشت وسزایشیان لەسەر دەداتەوە
بَلْ قَالُوٓا۟ أَضْغَـٰثُ أَحْلَـٰمٍۭ بَلِ ٱفْتَرَىٰهُ بَلْ هُوَ شَاعِرٌۭ فَلْيَأْتِنَا بِـَٔايَةٍۢ كَمَآ أُرْسِلَ ٱلْأَوَّلُونَ ﴿٥﴾
نەک ھەر ھێندە بەڵکو ڕاڕا بوون بەرامبەر ئەوەی بۆ موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) ھاتووە، جارێک دەیانوت: ئەوەی بۆی ھاتووە ھەر خەونی بێ مانا وتێکەڵ و پێکەڵ وپڕو پووچە، وە ھەندێک جاریش دەیانوت: نەخێر بەو شێوەیە نییە، بەڵکو خۆی ھەڵی بەستووە وھیچ بنەمایەکی نییە، وە ھەندێ جاری تریش دەیانوت: ئەو تەنھا شاعیرێکە، ئەگەر ڕاست دەکات پێغەمبەرە با وەک پێغەمبەرانی پێشوو موعجیزەیەک بھێنێت بۆمان، چونکە ئەوان موعجیزەیان ھێنا بۆ گەلەکانیان، وەک گۆچانەکەی موسا ووشترەکەی صاڵح
مَآ ءَامَنَتْ قَبْلَهُم مِّن قَرْيَةٍ أَهْلَكْنَـٰهَآ ۖ أَفَهُمْ يُؤْمِنُونَ ﴿٦﴾
پێش ئەمانیش ئەو شار وگوندانە داوای موعجیزە وبەڵگەیان کرد کەچی کاتێک موعجیزە وبەڵگەکانیان بۆ ھات باوەڕیان پێی نەھێنا، ئێمەش لەناومان بردن، ئایا ئەمانە کەداوای موعجیزە وبەڵگە دەکەن باوەڕ دەھێنن بەخوا وپێغەمبەرەکانی؟
وَمَآ أَرْسَلْنَا قَبْلَكَ إِلَّا رِجَالًۭا نُّوحِىٓ إِلَيْهِمْ ۖ فَسْـَٔلُوٓا۟ أَهْلَ ٱلذِّكْرِ إِن كُنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ ﴿٧﴾
ئەی پێغەمبەری خوا - ھیچ پێغەمبەرێکیمان نەناردووە بۆ ھیچ گەل وھۆزێک پێش تۆ ئیللا پیاوانێک بوون لە مرۆڤ کە وەحی وسروشمان بۆ کردوون، نەک فریشتە بووبن، بڕۆن لە خاوەن نامەکانی پێش خۆتان بپرسن ئەگەر ئێوە نازانن. لاپەڕە ١ لە ١٥ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَمَا جَعَلْنَـٰهُمْ جَسَدًۭا لَّا يَأْكُلُونَ ٱلطَّعَامَ وَمَا كَانُوا۟ خَـٰلِدِينَ ﴿٨﴾
ئەو پێغەمبەرانەی کە ڕەوانەمان کردوون لە جەستە ولاشەیەک دروستمان نەکردوون کە خواردن نەخۆن، بەڵکو وەک ھەموو مرۆڤێکی تر خواردن دەخۆن، وەک ھەموو مرۆڤێکی تریش دەمرن ولە دونیادا بەھەتا ھەتایی نامێننەوە
ثُمَّ صَدَقْنَـٰهُمُ ٱلْوَعْدَ فَأَنجَيْنَـٰهُمْ وَمَن نَّشَآءُ وَأَهْلَكْنَا ٱلْمُسْرِفِينَ ﴿٩﴾
ئەو پەیمان وبەڵێنەی بە پێغەمبەرانمان دابوو ھێنامانە دی، ئەوان وباوەڕدارانمان ڕزگار کرد لە تیاچوون، وە لەسنوور دەرچوانیشمان لەناو برد بە ھۆی بێباوەڕیان بە خوای گەورەو ئەنجامدانی گوناھ وتاوانەوە
لَقَدْ أَنزَلْنَآ إِلَيْكُمْ كِتَـٰبًۭا فِيهِ ذِكْرُكُمْ ۖ أَفَلَا تَعْقِلُونَ ﴿١٠﴾
بێگومان ئێمە قورئانمان بۆ ئێوە دابەزاندن کە باسی شەرەف وڕێز وپلە وپایەی ئێوەی تێدایە ئەگەر شوێنی بکەون وباوەڕی پێ بکەن وکار وکردەوەی پێ بکەن، دەی ئیتر بۆ ژیر نابن وتێناگەن، کەواتە پەلە بکەن لە باوەڕ پێ ھێنانی، وە کار وکردەوە بە ڕێنوماییەکانی. وكم قصمنا من قريةكانت ظالمة وأنشأنا بعدها قوما ءاخرين
وَكَمْ قَصَمْنَا مِن قَرْيَةٍۢ كَانَتْ ظَالِمَةًۭ وَأَنشَأْنَا بَعْدَهَا قَوْمًا ءَاخَرِينَ ﴿١١﴾
چەند شار وگوندمان لەناو برد بە ھۆی ئەوەی خەڵک ودانیشتوانەکەی بێباوەڕ وستەمکار بوون، وە لەدوای ئەوانیش گەلانی ترمان لێ دامەزراندن
فَلَمَّآ أَحَسُّوا۟ بَأْسَنَآ إِذَا هُم مِّنْهَا يَرْكُضُونَ ﴿١٢﴾
کاتێک ئەوانەی لەناوبران سزای ڕیشەکێشی ئێمەیان بەچاوی خۆیان بینی، ئیتر بەپەلە لە ترسی لەناوچوونیان لە گوندەکانیان ھەڵدەھاتن
لَا تَرْكُضُوا۟ وَٱرْجِعُوٓا۟ إِلَىٰ مَآ أُتْرِفْتُمْ فِيهِ وَمَسَـٰكِنِكُمْ لَعَلَّكُمْ تُسْـَٔلُونَ ﴿١٣﴾
بە گاڵتە ولاقرتێوە پێیان دەوترێت: ھەڵمەیەن وڕامەکەن وبگەڕێنەوە بۆ ناو ئەو ناز ونیعمەت وخۆشگوزەرانیەی سەرگەرم بوون پێوەی، بگەڕێنەوە بۆ ناو خانوو و ماڵەکانتان، بەڵکو لەبارەی دونیاتانەوە پرسیارێکتان لێ بکرێت
قَالُوا۟ يَـٰوَيْلَنَآ إِنَّا كُنَّا ظَـٰلِمِينَ ﴿١٤﴾
ئەو بێباوەڕ وستەمکارانە داندەنێن بەتاوان وگوناھی خۆیاندا ودەڵێن: ئەی تیاچوون وخەسارۆمەندی بۆ خۆمان، بەڕاستی ئێمە بە کوفر وبیباوەڕیمان ستەممان لە خۆمان کرد. فما زالت تلك دعوىهم حت جعلنهم حصيدا خمدين
فَمَا زَالَت تِّلْكَ دَعْوَىٰهُمْ حَتَّىٰ جَعَلْنَـٰهُمْ حَصِيدًا خَـٰمِدِينَ ﴿١٥﴾
بەردەوام ئەوە نزایان بوو لە خۆیان ودەیانوت: تیاچوون وخەسارۆمەندی بۆ خۆمان، چیمان بە خۆمان کرد لە گوناھ وتاوان کردن، بەڕاستی ئێمە ستەمکار بووین، ھەتا ھەموویمان دروێنە کرد، وەک کشتۆکاڵ وبەروبومێک کەڕنرابێت وھیچی نەمابێت، وەک مردووی بێ گیان وبێ جوڵەمان لێکردن
وَمَا خَلَقْنَا ٱلسَّمَآءَ وَٱلْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا لَـٰعِبِينَ ﴿١٦﴾
ئێمە ئاسمانەکان وزەوی وھەرچی لە نێوانیاندایە بەبێ ھوودە وگاڵتە بەدی نەھێناوە، بەڵکو بەدیمان ھێناون بۆ ئەوەی بەڵگەی ڕوون بن لەسەر ھێز ودەسەڵاتمان. لاپەڕە ٢ لە ١٥ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
لَوْ أَرَدْنَآ أَن نَّتَّخِذَ لَهْوًۭا لَّٱتَّخَذْنَـٰهُ مِن لَّدُنَّآ إِن كُنَّا فَـٰعِلِينَ ﴿١٧﴾
ئەگەر ویستمان لە خێزان ومناڵ بوایە، کە خێزانم ھەبێت یان مناڵم ھەبێت ئەوا لای خۆمانەوە بڕیارمان لەسەر دەدا، ئەوەمان نەکرد چونکە خوای گەورە پاکو بێگەردە لەوەی پێویستی بە خێزان ومناڵ ھەبێت
بَلْ نَقْذِفُ بِٱلْحَقِّ عَلَى ٱلْبَـٰطِلِ فَيَدْمَغُهُۥ فَإِذَا هُوَ زَاهِقٌۭ ۚ وَلَكُمُ ٱلْوَيْلُ مِمَّا تَصِفُونَ ﴿١٨﴾
نەخێر ئەو کارە ناکەین، بەڵکو بە ھەق وڕاستی، بەو وەحیەی دەیکەین بۆ پێغەمبەرانمان ناھەق وباتڵی بێباوەڕانی پێ دەکوتین، ئەوسا کتوپڕ لەناو دەچێت ونامێنێت، - ئەی ئەوانەی کە دەڵێن خوای گەورە خێزان ومناڵی ھەیە - تیاچوون وزیان وخەسارۆمەندی بۆ ئێوە، چونکە بەشێوەیەکی نالایەق وەسفی پەروەردگارتان کردووە
وَلَهُۥ مَن فِى ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ وَمَنْ عِندَهُۥ لَا يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِهِۦ وَلَا يَسْتَحْسِرُونَ ﴿١٩﴾
ھەرچی لە ئاسمانەکان وزەویدایە ھەر ھەمووی موڵکی زاتی بەرز وبڵندی ئەوە (پاکو بێگەردی بۆ ئەو) ئەو فریشتانەیش کەلای ئەون ھیچ کاتێک لە پەرستنی ئەو خۆ بەزل ناگرن، وە ھەرگیزیش ماندوو نابن
يُسَبِّحُونَ ٱلَّيْلَ وَٱلنَّهَارَ لَا يَفْتُرُونَ ﴿٢٠﴾
ھەمیشە وبەردەوام خەریکی تەسبیحات ویادی ئەون، وە ھیچ کاتێکیش بێتاقەت نابن لێی
أَمِ ٱتَّخَذُوٓا۟ ءَالِهَةًۭ مِّنَ ٱلْأَرْضِ هُمْ يُنشِرُونَ ﴿٢١﴾
بەڵکو بتپەرست وموشریکەکان چەند خوایەکیان جگە لە (اللە) بۆ خۆیان بڕیار داوە، ئایا ئەو خوایانەی ئەوان مردووان زیندوو دەکەنەوە؟ بێگومان نەخێر، دەی ئیتر ئەگەر دەسەڵاتی ئەوەیان نییە چۆن دەبێت بپەرسترێن؟!
لَوْ كَانَ فِيهِمَآ ءَالِهَةٌ إِلَّا ٱللَّهُ لَفَسَدَتَا ۚ فَسُبْحَـٰنَ ٱللَّهِ رَبِّ ٱلْعَرْشِ عَمَّا يَصِفُونَ ﴿٢٢﴾
ئەگەر بھاتایە لە ئاسمانەکان وزەویدا جگە لە (اللە) چەند خوایەکی تر ھەبوایە، ئەوا ئاسمانەکان وزەوی وێران دەبوون، چونکە کێشمەکێش وناکۆکی دروست دەبوو لە نێوانیاندا، بەڵام وەک دەبینین واقعی حاڵ بەو شێوەیە نییە ( چونکە یەک خوا ھەیە ئەویش (اللە) یە)، پاکو بێگەردی بۆ زاتی ھەق تەعالای (اللە) کە پەروەردگاری عەرشە لەو وەسفە خراپانەی بتپەرست وموشریکەکان وەسفی پێدەکەن، بەوەی گوایە (اللە تعالی) ھاوەڵ وشەریکی ھەیە. لا يسٔل عما يفعل وهم يسٔلون
لَا يُسْـَٔلُ عَمَّا يَفْعَلُ وَهُمْ يُسْـَٔلُونَ ﴿٢٣﴾
خوای گەورە (اللە جل جلالە) تەنھا خۆی خاوەنی ھەموو شتێکە، وە تەنھا خۆیشی بڕیاریان لەسەر دەدا، پرسیاری لێ ناکرێت، بەڵکو ئەو لێپرسینەوە لەھەموو شتێک دەکات، واتا: ھیچ کەسێک بۆی نییە پرسیاری لێ بکات لەوەی تەقدیری کردووە وجێ بەجێی دەکات، بەڵکو ئەوە زاتی (اللە) یە لێپرسینەوە لەکار وکردەوەی بەندەکانی دەکات وپاداشت وسزایان دەداتەوە
أَمِ ٱتَّخَذُوا۟ مِن دُونِهِۦٓ ءَالِهَةًۭ ۖ قُلْ هَاتُوا۟ بُرْهَـٰنَكُمْ ۖ هَـٰذَا ذِكْرُ مَن مَّعِىَ وَذِكْرُ مَن قَبْلِى ۗ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ ٱلْحَقَّ ۖ فَهُم مُّعْرِضُونَ ﴿٢٤﴾
بەڵكو ئەوانە جگە لە زاتی (اللە) چەند خوایەکیان بۆ خۆیان بڕیار داوە، - ئەی پێغەمبەری خوا - بەو بتپەرست وموشریکانە بڵێ: ئادەی بەڵگەی ڕاست ودروستی خۆتان بھێنن لەسەر ئەوەی ئەو بتانە شایستەی پەرستن بن، ئەو قورئانەی بۆ من دابەزیووە، لەگەڵ ئەو کتێب وپەرتوکانەی تریش کە بۆ سەر پێغەمبەران دابەزیوون ھیچ بەڵگەیەکیان تێدا نییە لەسەر ئەو کارەی ئێوە، بەڵکو زۆربەی بتپەرست وموشریکەکان ھیچ بەڵگەیەکیان بەدەستەوە نییە تەنھا نەفامی ونەزانین وچاولێکەری کوێرانە نەبێت، ئەوان پشتیان کردوەتە ھەق وڕوویان لێوەرگێڕاوە. لاپەڕە ٣ لە ١٥ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَمَآ أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رَّسُولٍ إِلَّا نُوحِىٓ إِلَيْهِ أَنَّهُۥ لَآ إِلَـٰهَ إِلَّآ أَنَا۠ فَٱعْبُدُونِ ﴿٢٥﴾
ئەی پێغەمبەری خوا - پێش تۆ ھیچ پێغەمبەرێکمان نەناردووە ئیللا وەحیمان بۆیان کردووە کە ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نییە جگە لە من، بۆیە بەتاک وتەنھا من بپەرستن، وە ھیچ ھاوەڵ وشەریکێکیشم بۆ دانەنێن
وَقَالُوا۟ ٱتَّخَذَ ٱلرَّحْمَـٰنُ وَلَدًۭا ۗ سُبْحَـٰنَهُۥ ۚ بَلْ عِبَادٌۭ مُّكْرَمُونَ ﴿٢٦﴾
بتپەرست وموشریکەکان وتیان: خوای گەورە فریشتەکانی کردووە بە کچی خۆی، پاکوبێگەردی بۆ زاتی ئەو لەو درۆ وبوھتانەی بۆی ھەڵدەبەستن، بەڵکو فریشتەکان بەندەی بەڕێز ونزیکی خوان
لَا يَسْبِقُونَهُۥ بِٱلْقَوْلِ وَهُم بِأَمْرِهِۦ يَعْمَلُونَ ﴿٢٧﴾
وتەی خۆیان پێش ناخەن بەسەر وتە وگوفتاری خوادا، بەبێ فەرمانی ئەو ھیچ شتێک ناڵێن، وە بەفەرمانی ئەو ھەڵسوکەوت دەکەن وھیچ کاتێک سەرپێچی فەرمانی ناکەن
يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَلَا يَشْفَعُونَ إِلَّا لِمَنِ ٱرْتَضَىٰ وَهُم مِّنْ خَشْيَتِهِۦ مُشْفِقُونَ ﴿٢٨﴾
خوای گەورە ئاگاداری کار وکردەوەی پێشووتر ودواتریشیانە، لە دواڕۆژدا تکا وشەفاعەت بۆ ھیچ کەس ناکەن، مەگەر بۆ کەسێک کە خوای گەورە مۆڵەت بدات و لێی ڕازی بێت، وە لەترسی خوای گەورە ھەمیشە دەلەرزن، وە لە ھیچ فەرمان وڕێگری کردنێکدا سەرپێچی خوا ناکەن
۞ وَمَن يَقُلْ مِنْهُمْ إِنِّىٓ إِلَـٰهٌۭ مِّن دُونِهِۦ فَذَٰلِكَ نَجْزِيهِ جَهَنَّمَ ۚ كَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلظَّـٰلِمِينَ ﴿٢٩﴾
وەک گریمانە ھەر کەسێک لە فریشتەکان بڵێ: منیش خوا وپەرستراوێکم جگە لە (اللە)، ئەوا لەبەرامبەر ئەو قسەیەیدا لە ڕۆژی قیامەت تۆڵەی بەسزای سەختی دۆزەخی ھەتا ھەتایی لێ دەسێنین، ھاوشێوەی ئەم تۆڵە وسزایە، تۆڵە وسزایش لە ستەمکارانی بێباوەڕ وبتەپەرست دەسێنێن
أَوَلَمْ يَرَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ أَنَّ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ كَانَتَا رَتْقًۭا فَفَتَقْنَـٰهُمَا ۖ وَجَعَلْنَا مِنَ ٱلْمَآءِ كُلَّ شَىْءٍ حَىٍّ ۖ أَفَلَا يُؤْمِنُونَ ﴿٣٠﴾
يؤمنون ئایا ئەو بێباوەڕانە نازانن کە ئاسمانەکان وزەوی پێشتر پێکەوە نوسابوون، بەشێوەیەکی یەکپارچە کە ھیچ بۆشاییەک نەبوو لە نێوانیاندا، تاكو بارانی لێ ببارێت، پاشان لێکمان جودا کردنەوە، وە لەو بارانەی کە لە ئاسمانەوە بارییە سەر زەوی ھەموو گیاندار ودار ودرەخت وڕووەکێکمان بەدیھێنا، دەی ئایا ئیتر پەند وئامۆژگاری لەمە وەرناگرن وباوەڕ بە خوای تاک وتەنھا ناھێنن؟!
وَجَعَلْنَا فِى ٱلْأَرْضِ رَوَٰسِىَ أَن تَمِيدَ بِهِمْ وَجَعَلْنَا فِيهَا فِجَاجًۭا سُبُلًۭا لَّعَلَّهُمْ يَهْتَدُونَ ﴿٣١﴾
وە لەزەویش شاخ وچیای دامەزراومان بەدیھێناو وەک مێخ دامانچەقاند تاوەکو جێگیر بێت ونەجوڵێت وژیان لەدانیشتوانەکەی تێک نەدات، وە چەندین ڕێگە وڕێڕەوی فراوانمان تێدا کردوەتەوە، بۆ ئەوەی ئەو خەڵکە ڕێگا دەرکەن وبتوانن بە ئاسانی لەسەفەر وگەشتەکانیاندا بگەنە جێ مەبەستی خۆیان
وَجَعَلْنَا ٱلسَّمَآءَ سَقْفًۭا مَّحْفُوظًۭا ۖ وَهُمْ عَنْ ءَايَـٰتِهَا مُعْرِضُونَ ﴿٣٢﴾
وە ئاسمانیشمان گێراوە بە سەقفێکی بێ کۆڵەکەی پارێزراو کە نەکەوێتە سەر زەوی، وە پارێزراویش بێت لە بەرز بوونەوەی جنۆکە وشەیتانەکان بۆ گوێگرتن ودزینی ھەواڵەکان، لەگەڵ ئەوەدا ھێشتا بتپەرست وموشریکەکان ڕوو وەردەگێڕن وپشت ھەڵدەکەن لەبەڵگە ونیشانەکانی خوا لە ڕۆژ ومانگ وئەستێرەکان، وە پەند وئامۆژگاری لێ وەرناگرن. لاپەڕە ٤ لە ١٥ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر ل
وَهُوَ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلَّيْلَ وَٱلنَّهَارَ وَٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ ۖ كُلٌّۭ فِى فَلَكٍۢ يَسْبَحُونَ ﴿٣٣﴾
ھەر بەتەنھا زاتی (اللە) یە کە شەوی بۆ پشوودان، وە ڕۆژی بۆ ژیان وخۆریشی وەک نیشانەیەك بەسەر ڕۆژەوە بەدیھێناوە، وە وای کردووە مانگیش نیشانەی شەو بێت، وە ھەریەکەش لەخۆر ومانگ لە خولگەیەکی تایبەتی خۆیاندا ئەڕۆن بەبێ ئەوەی لەو خولگەیەی بۆیان دیارکراوە لا بدەن
وَمَا جَعَلْنَا لِبَشَرٍۢ مِّن قَبْلِكَ ٱلْخُلْدَ ۖ أَفَإِي۟ن مِّتَّ فَهُمُ ٱلْخَـٰلِدُونَ ﴿٣٤﴾
ئەی پێغەمبەری خوا - پێش تۆ ژیانی ھەتا ھەتایی ونەمریمان بەکەس نەدواە، ئەگەر کاتی دیاری کراوت لەم ژیانە کۆتایی ھات ومردیت، ئایا ئەوانی تر دوای تۆ دەژین و نامرن؟ نەخێر ھچی وانییە ئەبێت ھەموو کەس پاش کۆتایی ھاتنی کاتی لەم دونیا بڕوات ونەمێنێت
كُلُّ نَفْسٍۢ ذَآئِقَةُ ٱلْمَوْتِ ۗ وَنَبْلُوكُم بِٱلشَّرِّ وَٱلْخَيْرِ فِتْنَةًۭ ۖ وَإِلَيْنَا تُرْجَعُونَ ﴿٣٥﴾
ھەموو نەفس وگیانێکی باوەڕدار وبێباوەڕ لەم دونیایە دەبێت تامی مردن بچێژێت وبمرێت، - ئەی خەڵکینە- ئێمە بە داواکاری (تەكلیفەكان) ونیعمەت وناخۆشیەکانی دونیا تاقیتان دەکەینەوە، دوای مردنیشتان ھەر بۆ لای ئێمە دەگەڕێنەوە نەک بۆ لای کەسێکی تر، ئەو کاتە پاداشت وتۆلەی کار وکردەوەکانتان دەدەینەوە
وَإِذَا رَءَاكَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ إِن يَتَّخِذُونَكَ إِلَّا هُزُوًا أَهَـٰذَا ٱلَّذِى يَذْكُرُ ءَالِهَتَكُمْ وَهُم بِذِكْرِ ٱلرَّحْمَـٰنِ هُمْ كَـٰفِرُونَ ﴿٣٦﴾
ئەی پێغەمبەری خوا - ھەرکاتێک ئەو بتپەرست وموشریکانە تۆ دەبینن گاڵتەت پێدەکەن وشوێنکەوتوانیانی خۆیانت لێ دوور دەخەنەوە ودەڵێن: ئا ئەمەیە جنێو وتانە و تەشەر دەدات لەخواکانتان كە دەیانپەرستن؟! ئەوان لەگەڵ ئەوەی تانە وتەشەرت لێ دەدەن وگاڵتەت پێدەکەن، نکۆڵیش دەکەن لەوەی خوای گەورە لە قورئان بۆ ناردونەتە خوارەوە، وە ناشکوری ئەو نیعمەتانەیش دەکەن خوا پێیداون، ئەوان شایستەترن بە تانە وتەشەر لێدان چونکە ھەرچی نەنگی وکەموکورتی ھەیە تیاندا کۆبوەتەوە
خُلِقَ ٱلْإِنسَـٰنُ مِنْ عَجَلٍۢ ۚ سَأُو۟رِيكُمْ ءَايَـٰتِى فَلَا تَسْتَعْجِلُونِ ﴿٣٧﴾
مرۆڤ لەسەر پەلە پەل وخێراکردن بەدیھاتووە، ئەو پەلە دەکات لەھەموو شتێک پێش ڕوودانی، یەکێک لەو شتانەیش پەلەی لێدەکات پەلەکردنی بتپەرست و موشریکەکانە بەوەی داوای بەپەلەی سزای خوا دەکەن، لەمەودوا نیشانتان دەدەم - ئەی ئەوانەی پەلە دەکەن لەھاتنی سزای من بۆ سەرتان-، پەلە مەکەن لە ھاتنی، چونکە ھەر دەگەن بەسزای من
وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَـٰذَا ٱلْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَـٰدِقِينَ ﴿٣٨﴾
ئەو بێباوەڕانەی نکۆڵی لە زیندووبوونەوەی پاش مردن دەکەن، لە ڕووی پەلەکردن لە ھاتنی سزای خوای گەورە بۆیان دەڵێن: باشە - ئەی موسڵمانان - ئەگەر ڕاست دەکەن ئەم بەڵێنەتان بە زیندووبونەوە وھاتنی سزا بۆمان کەی دێت وکەی ڕوو دەدات؟
لَوْ يَعْلَمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ حِينَ لَا يَكُفُّونَ عَن وُجُوهِهِمُ ٱلنَّارَ وَلَا عَن ظُهُورِهِمْ وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ ﴿٣٩﴾
ئەگەر ئەو بێباوەڕانەی نکۆڵی لە زیندووبەونەوە دەکەن حاڵی خۆیان بزانیبایە کاتێک ناتوانن بڵێسە وکڵپەی ئەو ئاگرە لە ڕوومەت وپشتیان دوور بخەنەوە، وە یارمەتیش نادرێن لای کەسێکەوە کە سزایان لێ دوور بخاتەوە، ئەگەر دڵنیا بوونایە لەو ڕۆژە ویەقینیان ھەبوایە ھەرگیز پەلەی سزای ئەو ڕۆژەیان نەدەکرد. بل تأتيهم بغتة فتبهتهم فلا يستطيعون رد ها ولا هم ينظرون
بَلْ تَأْتِيهِم بَغْتَةًۭ فَتَبْهَتُهُمْ فَلَا يَسْتَطِيعُونَ رَدَّهَا وَلَا هُمْ يُنظَرُونَ ﴿٤٠﴾
ئەو ئاگرەی سزا ئەدرێن پێی لێی ئاگادار نین، بەڵکو کتوپڕ بۆیان دێت، ئیتر ئەو کاتە واقیان وڕ دەمێنێت وبەھیچ شێوەیەک ناتوانن لە خۆیانی دوور بخەنەوە، وە مۆڵەتیش نادرێن بۆ تەوبەکردن وگەڕانەوە بۆلای خوا تا بەر ڕەحمەتی ئەو بکەون. لاپەڕە ٥ لە ١٥ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَلَقَدِ ٱسْتُهْزِئَ بِرُسُلٍۢ مِّن قَبْلِكَ فَحَاقَ بِٱلَّذِينَ سَخِرُوا۟ مِنْهُم مَّا كَانُوا۟ بِهِۦ يَسْتَهْزِءُونَ ﴿٤١﴾
ئەی پێغەمبەری خوا - ئەگەر دەبینی گەل وھۆزەکەت گاڵتەت پێدەکەن، ئەوا بزانە تۆ یەکەم پێغەمبەر نیت بەو شێوەیەت لەگەڵ بکرێت، بەڵکو پێغەمبەرانی پێش تۆیش گاڵتەیان پێکراوە، سەرەنجام ئەو سزایەی بێباوەڕان بە گاڵتە وگەپ گرتبویان کاتێک پێغەمبەرەکانیان لەدونیا دەیانترساندن پێی، دەوری گرتن وڕزگاریان نەبوو لێی
قُلْ مَن يَكْلَؤُكُم بِٱلَّيْلِ وَٱلنَّهَارِ مِنَ ٱلرَّحْمَـٰنِ ۗ بَلْ هُمْ عَن ذِكْرِ رَبِّهِم مُّعْرِضُونَ ﴿٤٢﴾
ئەی پێغەمبەر - بەوانەی کە پەلەی سزای خوایانە دابەزێتە سەریان بڵێ: کاتێک ئێوە لەناو جەرگەی شەو وڕۆژدان کێ ھەیە لە سزا ولەناوبردنی خوای بەخشندە و میھرەبان بتانپارێزێت؟ نەخێر بەڵکو ئەوانە لەیادی پەروەردگاریان ڕوو وەردەگێڕن وپشت ھەڵدەکەن، وە بەنەزانین وگێلی وکاڵفامی خۆیان ھیچ بیری لێ ناکەنەوە
أَمْ لَهُمْ ءَالِهَةٌۭ تَمْنَعُهُم مِّن دُونِنَا ۚ لَا يَسْتَطِيعُونَ نَصْرَ أَنفُسِهِمْ وَلَا هُم مِّنَّا يُصْحَبُونَ ﴿٤٣﴾
یان ئەوانە جگە لە ئێمە خوایەکی تریان ھەیە وبەرگریان لێ دەکات لە سزای ئێمە؟ ئەوانەی ئەوان کردوویانن بە خوای خۆیان ناتوانن یارمەتی خۆیشیان بدەن وزیان و زەرەر وسزا لە خۆیان دوور بخەنەوە، یان سوود وقازانج بە خۆیان بگەیەنن، ئیتر ئەوانە لە کوێ دەتوانن کەسانی تر سەربخەن ویارمەتیان بدەن؟! وە لەلایەن ئێمەیشەوە پەنا نادرێن وناپارێزرێن لە سزا
بَلْ مَتَّعْنَا هَـٰٓؤُلَآءِ وَءَابَآءَهُمْ حَتَّىٰ طَالَ عَلَيْهِمُ ٱلْعُمُرُ ۗ أَفَلَا يَرَوْنَ أَنَّا نَأْتِى ٱلْأَرْضَ نَنقُصُهَا مِنْ أَطْرَافِهَآ ۚ أَفَهُمُ ٱلْغَـٰلِبُونَ ﴿٤٤﴾
ئێمە ھیچ پەلەمان نییە لە سزادانیان، بەڵکو خۆیان وباوباپیرانیشمان لە دونیا بەناز ونیعمەتەکانمان خۆشگوزەران کرد بۆ ئەوەی زیاتر پەلکێشیان بکەین، ھەتا ماوەیەکی زۆری بەسەردا چوو، وایانزانی ئەو خۆشگوزەرانی وناز ونیعمەتانە کۆتاییان نایەت وبەردەوام دەبێت بۆیان، بۆیە پێی خەڵەتان وبەردەوام بوون لەسەر کوفر وبێباوەڕی خۆیان، ئایا ئەوانەی بەو ناز ونیعمەتانە خەڵەتان وپەلەی ھاتنی سزای ئێمەیان کرد، ئایا نابینن ڕۆژانە ئێمە لە گشت لایەکی وڵات وزەویەوە بەخەشم وقینی خۆمان لە خەڵکەکەی کەم دەکەینەوە؟ دەی با ئاگاداری خۆیان بن وپەند وئامۆژگاری لێوەربگرن تاوەکو ئەوەی تووشی خەڵکانی تر بوو تووشی ئەوانیش نەبێت، ئەوانەی ئەوە بیروباوەڕیانە زاڵ وسەرکەوتوو نابن، بەڵکو ئەوە ئێمەین زاڵ وبەدەسەڵاتین بەسەریاندا
قُلْ إِنَّمَآ أُنذِرُكُم بِٱلْوَحْىِ ۚ وَلَا يَسْمَعُ ٱلصُّمُّ ٱلدُّعَآءَ إِذَا مَا يُنذَرُونَ ﴿٤٥﴾
ئەی پێغەمبەری خوا - بڵێ: - ئەی خەڵکینە - من بەو وەحیەی لای پەروەردگارمەوە بۆم کراوە دەتانترسێنم بەسزای خوای گەورە، کەسێکیش کەڕ بووبێت لە ئاست بیستنی ھەق وڕاستی، کاتێکیش ئاگادار بکرێتەوە وبترسێنرێت لە سزای خوا گوێی لێ نابێت بە گوێگرتنێك کە وەری بگرێت، واتا: ئەوانە وەک کەڕ وان ھیچ ھەق و ڕاستی نابیستن
وَلَئِن مَّسَّتْهُمْ نَفْحَةٌۭ مِّنْ عَذَابِ رَبِّكَ لَيَقُولُنَّ يَـٰوَيْلَنَآ إِنَّا كُنَّا ظَـٰلِمِينَ ﴿٤٦﴾
ئەی پێغەمبەری خوا - ئەوانەی پەلەی ھاتنی سزای خوایانە ئەگەر ھەڵاوێک لەسزای پەروەردگار لێیان بدات ئەو کاتە دەڵێن: ئەی تیاچوون وخەسارۆمەندی بۆ خۆمان، بێگومان ئێمە ستەمکار بووین بەوەی ھاوەڵمان بۆ خوا بڕیاردا وباوەڕمان نەکرد بەوەی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) ھێناویەتی
وَنَضَعُ ٱلْمَوَٰزِينَ ٱلْقِسْطَ لِيَوْمِ ٱلْقِيَـٰمَةِ فَلَا تُظْلَمُ نَفْسٌۭ شَيْـًۭٔا ۖ وَإِن كَانَ مِثْقَالَ حَبَّةٍۢ مِّنْ خَرْدَلٍ أَتَيْنَا بِهَا ۗ وَكَفَىٰ بِنَا حَـٰسِبِينَ ﴿٤٧﴾
بنا حسبين بە ڕاستی ڕۆژی قیامەت تەرازووی دادپەروەری دادەنێین بۆ کێشانەکردنی کار وکردەوەکانیان، لەو ڕۆژەدا ھیچ کەسێک ستەمی لێ ناکرێت چاکە وحەسەناتی کەم ناکرێتەوە، یان گوناھ وتاوانەکانی بۆ زیاد ناکرێت، تەنانەت ئەگەر کردەوەکانیان بە ئەندازەی دەنکە خەرتەلەیەکیش بێت لەو ڕۆژەدا ئەیھێنین وھیچی لێ زایە ناکەین و ئامادەی دەکەین بۆ ئەوەی پاداشت یان سزای لەسەر بدرێتەوە، ئەوەندە بەسە بۆ ئێمە بە وردی کردەوەی بەندەکانمان بژمێرین ولێپرسینەوە بکەین لە گەڵیاندا. لاپەڕە ٦ لە ١٥ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا مُوسَىٰ وَهَـٰرُونَ ٱلْفُرْقَانَ وَضِيَآءًۭ وَذِكْرًۭا لِّلْمُتَّقِينَ ﴿٤٨﴾
بێگومان ئێمە تەوراتمان بە موسا وھارون (سەلامی خوایان لێ بێت) بەخشیووە کە جیاکاری دەکات لە نێوان ھەق وناھەقدا، لە نێوان حەڵاڵ وحەرامدا، وە ئەو تەوراتە (پێش دەستکاری کردنی) ھیدایەت وڕێنوێنی بوو بۆ کەسانێک باوەڕی پێ بھێنن، وە یادخەرەوەی خواناسان وپارێزکارانیشە
ٱلَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُم بِٱلْغَيْبِ وَهُم مِّنَ ٱلسَّاعَةِ مُشْفِقُونَ ﴿٤٩﴾
ئەوانەی لە تۆڵە وسزای ئەو پەروەردگارەیان دەترسن کە باوەڕیان پێیەتی ھەرچەندە نەشیاندیوە، ئەوان لە ھاتنی ڕۆژی دوایی ولێپرسینەوەی کاروکردەوە دەترسێن
وَهَـٰذَا ذِكْرٌۭ مُّبَارَكٌ أَنزَلْنَـٰهُ ۚ أَفَأَنتُمْ لَهُۥ مُنكِرُونَ ﴿٥٠﴾
ئەم قورئانەی دابەزیوە بۆ سەر موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) یادخەرەوە وپەند وئامۆژگارییە بۆ ئەو کەسانەی کە بیر دەکەنەوە وپەند وئامۆژگاری لێوەردەگرن، وە پڕخێر وبەرەکەتە وسوود وقازانجە، ئایا لەگەڵ ھەموو ئەمانەدا ئێوە نکۆڵی لێدەکەن باوەڕی پێ ناھێنن ودانی پێدا نانێن وکاریشی پێ ناکەن؟
۞ وَلَقَدْ ءَاتَيْنَآ إِبْرَٰهِيمَ رُشْدَهُۥ مِن قَبْلُ وَكُنَّا بِهِۦ عَـٰلِمِينَ ﴿٥١﴾
بێگومان پێشتر ولەکاتی منداڵیدا حوججەت وبەڵگەمان بەخشی بە ئیبراھیم لەسەر گەل وھۆزەکەی، وە ئێمە بەحاڵ وگوزەرانی ئەو ئاگادار بووین، ئەوەی شایستەی بوو لە زانست وزانیاری خۆمان لە بەڵگە وحوججەت بەسەر گەل وھۆزەکەیەوە پێمان بەخشی
إِذْ قَالَ لِأَبِيهِ وَقَوْمِهِۦ مَا هَـٰذِهِ ٱلتَّمَاثِيلُ ٱلَّتِىٓ أَنتُمْ لَهَا عَـٰكِفُونَ ﴿٥٢﴾
ئیبراھیم بە ئازەری باوکی وگەلەکەی وت: ئەم بت وپەیکەرە بێ گیانانە چین کە ئێوە بە دەستی خۆتان تاشیوتانن وبەدیاریانەوە ماونەتەوە ودەیانپەرستن؟
قَالُوا۟ وَجَدْنَآ ءَابَآءَنَا لَهَا عَـٰبِدِينَ ﴿٥٣﴾
گەلەکەی پێیان وت: باوباپیرانی خۆمان دیوە خەریکی پەرستنی ئەم بتانە بوون، بۆیە ئێمەیش وەکو ئەوان دەیانپەرستین وچاو لەوان دەکەین
قَالَ لَقَدْ كُنتُمْ أَنتُمْ وَءَابَآؤُكُمْ فِى ضَلَـٰلٍۢ مُّبِينٍۢ ﴿٥٤﴾
ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) پێی وتن: - ئەی ئەوانەی شوێن کەسانی تر کەوتوون - خۆتان وباوباپیرانتان لە گومڕاییەکی ڕوون وئاشکرادا بوون
قَالُوٓا۟ أَجِئْتَنَا بِٱلْحَقِّ أَمْ أَنتَ مِنَ ٱللَّـٰعِبِينَ ﴿٥٥﴾
گەلەکەی پێیان وت: - ئەی ئیبراھیم - ئایا تۆ ڕاستی وھەقێکت بۆ ھێناوین لەوەی وتت ودەیڵێیتەوە وبەڕاستە، یان گاڵتەمان لە گەڵدا دەکەیت؟ چونکە پێشان قسەی وامان لێت نەبیستووە
قَالَ بَل رَّبُّكُمْ رَبُّ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ٱلَّذِى فَطَرَهُنَّ وَأَنَا۠ عَلَىٰ ذَٰلِكُم مِّنَ ٱلشَّـٰهِدِينَ ﴿٥٦﴾
ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) وتی: بەڵکو زۆر بەڕاستمە وھیچ گاڵتە ناکەم، پەروەردگاری ئێوە پەروەردگاری ئاسمانەکان وزەوییە، ئەوەی بەبێ ئەوەی لە پێشدا نمونەی ھەبێت ئەم زەوی وئاسمانانەی بەدیھێناوە، وە منیش لەسەر ئەوەی کە (اللە) پەروەردگاری ئێوە وپەروەردگاری ئاسمانەکان وزەویە شاھیدم، وە بزانن بتەکانی ئێوە ھیچ پشکێکیان نییە لەمەدا. لاپەڕە ٧ لە ١٥ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَتَٱللَّهِ لَأَكِيدَنَّ أَصْنَـٰمَكُم بَعْدَ أَن تُوَلُّوا۟ مُدْبِرِينَ ﴿٥٧﴾
ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) بەبێ ئەوەی گەلەکەی گوێیان لە دەنگی بێت لەبەری خۆیەوە وتی: سوێند بە خوا پاش ئەوەی ڕۆیشتن بۆ جەژنەکەتان وپشتتان ھەڵکرد دەبێت نەخشەیەک بکێشم بۆ تێک وپێک شکاندنی بتەکانتان، ئەوەی پێتان ناخۆشە بەسەریان بھێنم. فجعلهم جذذا إلا كبيرا لهم لعلهم إليه يرجعون
فَجَعَلَهُمْ جُذَٰذًا إِلَّا كَبِيرًۭا لَّهُمْ لَعَلَّهُمْ إِلَيْهِ يَرْجِعُونَ ﴿٥٨﴾
ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) بتەکانی ھەموو پارچە پارچە وورد وخاشکردن، گەورەکەیان نەبێت، ئەوی ھێشتەوە بەڵکو بگەڕێنەوە بۆ لای ئەو ولێی بپرسن کێ بتەکانی تری شکاندووە
قَالُوا۟ مَن فَعَلَ هَـٰذَا بِـَٔالِهَتِنَآ إِنَّهُۥ لَمِنَ ٱلظَّـٰلِمِينَ ﴿٥٩﴾
کاتێک گەڕانەوە بۆ شار بینیان بتەکانیان شکاوە وورد وخاشکراوە، لەیەکیان پرسی: کێ خواکانمانی بەم شێوەیە شکاندووە وورد وخاشی کردوون؟ بەڕاستی ئەوەی ورد وخاشی کردوون کەسێکی ستەمکار وزاڵمە، چونکە ئەو سوکایەتی بەو خوایانە کردووە کە پێویستە ڕێزیان لێ بگیررێت وبە گەورە تەماشا بکرێن. قالوا سمعنا فتى يذكرهم يقال له إ برهيم
قَالُوا۟ سَمِعْنَا فَتًۭى يَذْكُرُهُمْ يُقَالُ لَهُۥٓ إِبْرَٰهِيمُ ﴿٦٠﴾
ھەندێکیان وتیان: گوێمان لێ بوولا وێک بەخراپە باسی دەکردن، ئەولا وە پێی دەڵێن: ئیبراھیم، ھەبێ ونەبێ ئەمە کاری ئەو بووە
قَالُوا۟ فَأْتُوا۟ بِهِۦ عَلَىٰٓ أَعْيُنِ ٱلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَشْهَدُونَ ﴿٦١﴾
سەرگەورەکانیان وتیان: بڕۆن ئیبراھیم بھێنن وبە بەرچاوی خەڵکییەوە لێی بکۆڵنەوە وبپرسن لێی، بەڵکو ئەو خەڵکە شاھیدی ئەوە بن کەدان دەنێت بەوەی ئەنجامی داوە، ئەو کاتە داننانەکەی بەڵگە بێت بەدەستی ئێوەوە دژ بە ئەو
قَالُوٓا۟ ءَأَنتَ فَعَلْتَ هَـٰذَا بِـَٔالِهَتِنَا يَـٰٓإِبْرَٰهِيمُ ﴿٦٢﴾
ئیبراھیمیان ھێنا (سەلامی خوای لێ بێت) ولێیان پرسی: ئایا تۆ ئەو کارە خراپ وقێزەونەت بە خواکانمان کردووە ئەی ئیبراھیم؟ قال بل فعله كبيرهم هذا فسٔلوهم إن كانوا ينطقون
قَالَ بَلْ فَعَلَهُۥ كَبِيرُهُمْ هَـٰذَا فَسْـَٔلُوهُمْ إِن كَانُوا۟ يَنطِقُونَ ﴿٦٣﴾
ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) بە سوکایەتی پێکردن ودەرخستنی بێ دەسەڵاتی بتەکانیان بە ئامادەیی ھەموو ئەو خەڵکە پێی وتن: من کاری وام نەکردووە، بەڵکو بتە گەورەکەیان ئەو کارەی کردووە، لە بتەکانتان بپرسن بزانن کێ ئەم کارەی بەوان کردووە ئەگەر ئەوان قسە ئەکەن
فَرَجَعُوٓا۟ إِلَىٰٓ أَنفُسِهِمْ فَقَالُوٓا۟ إِنَّكُمْ أَنتُمُ ٱلظَّـٰلِمُونَ ﴿٦٤﴾
جا ئیتر ئەو کاتە کەمێک بیریان کردەوە وتێڕامان، بۆیان ڕوون بوویەوە بتەکانیان ھیچ سوود وقازانجێکیان نییە، دەرەنجام بە خۆیان وت: ئێوە خۆتان ستەمکارن، کاتیک جگە لەزاتی (اللە) خوایەکی تر دەپەرستن
ثُمَّ نُكِسُوا۟ عَلَىٰ رُءُوسِهِمْ لَقَدْ عَلِمْتَ مَا هَـٰٓؤُلَآءِ يَنطِقُونَ ﴿٦٥﴾
پاشان دوای ئەو بیرکردنەوە وتێڕامانە جارێکی تر گەڕانەوە بۆ سەرسەختی خۆیان ونکۆڵی کردن لە باوەڕھێنان بە خوای تاک وتەنھا، وە وتیان: - ئەی ئیبراھیم- تۆ دڵنیایت ئەم بتانە قسە ناکەن، ئیتر چۆن ئەڵێیت لەوان بپرسن؟ ئەوان ویستیان بەو کارەیان بەڵگە لەسەر ئیبراھیم جێگیر بکەن، بەڵام نەیانزانی ئیبراھیم لەوان وشیارتر بوو، بەڵگەی لەسەر ئەوان جێگیر کرد. لاپەڕە ٨ لە ١٥ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
قَالَ أَفَتَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَنفَعُكُمْ شَيْـًۭٔا وَلَا يَضُرُّكُمْ ﴿٦٦﴾
ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) - ئینکاری بتپەرستیەکەی ئەوانی کرد و- پێی وتن: ئایا جگە لەزاتی (اللە) بت گەلێک دەپەرستن نەسوودتان پێ دەگەیەنن ونەقازانج، ئەو بتانە بێدەسەڵاتن لەوەی زیان لەخۆیان دوور بخەنەوە، یان سوودێک بەخۆیان بگەیەنن، ئیتر پێم ناڵێن چۆن دەتوانن سوود وقازانج بە ئێوە بگەیەنن یان زەرەر وزیانتان لێ دوور بخەنەوە؟
أُفٍّۢ لَّكُمْ وَلِمَا تَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ ۖ أَفَلَا تَعْقِلُونَ ﴿٦٧﴾
ڕوو زەردی وشەرمەزاری بۆ ئێوە وبۆ ئەو خوا درۆینانەیش کە جگە لە (اللە) دەیانپەرستن، کە ناتوانن سوود وقازانج بەکەس بگەیەنن یان زەرەر وزیان لەکەس دوور بخەنەوە، ئایا ئیتر ژیر نابن وبیر ناکەنەوە لەوەی لەسەرین وواز لە پەرستنیان بهێنن؟
قَالُوا۟ حَرِّقُوهُ وَٱنصُرُوٓا۟ ءَالِهَتَكُمْ إِن كُنتُمْ فَـٰعِلِينَ ﴿٦٨﴾
كاتێك دەسەوسان بوون لە ڕووبەڕووبونەوەی ئیبراھیم بەبەڵگە ھێنانەوە پەنایان بردە بەر بەکارھێنانی ھێز ووتیان: ئیبراھیم بە ئاگر بسوتێنن، وە ئەو خوایانەتان سەربخەن کە ئەو شکاندنی وورد وخاشی کردن، ئەگەر ئێوە ئەم کارە ئەکەن وئەتانەوێت تۆڵە بسێنن بۆ ئەوەی جارێکی تر کاری وەھا نەکات
قُلْنَا يَـٰنَارُ كُونِى بَرْدًۭا وَسَلَـٰمًا عَلَىٰٓ إِبْرَٰهِيمَ ﴿٦٩﴾
ئاگرێکی گەورەیان کردەوە وئیبراھیمیان تێ فڕێدا، ئێمەیش فەرمانمان کرد بەئاگر وپێمان وت: ئەی ئاگر ساردەوەبە وسەلامەت وبێ زیانبە بۆ ئیبراھیم، ئیتر دەست بەجێ ئاگرەکە سارد بوویەوە وزیانی نەبوو بۆ ئیبراھیم
وَأَرَادُوا۟ بِهِۦ كَيْدًۭا فَجَعَلْنَـٰهُمُ ٱلْأَخْسَرِينَ ﴿٧٠﴾
گەلەکەی ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) ویستیان بەو کارە فێڵی لێ بکەن ولەناوی ببەن وبیسوتێنن، خوای گەورە دەفەرموێت: ئێمەیش فڕ وفێڵی ئەوانمان پوچ و بەتاڵ کردەوە، وە وامان لێکردن زیانمەند وتێکشکاو ودۆڕاو بن لەبەرامبەر ئیبراھیمدا
وَنَجَّيْنَـٰهُ وَلُوطًا إِلَى ٱلْأَرْضِ ٱلَّتِى بَـٰرَكْنَا فِيهَا لِلْعَـٰلَمِينَ ﴿٧١﴾
ئێمە ئیبراھیم ولوطمان ڕزگار کرد، وە دەرمان کردن بۆ وڵاتی شام، بۆ ئەو زەوییە پڕ خێر وبەرەکەتەی کە زۆرێک لە پێغەمبەرانمان بۆ ئەوێ ڕەوانە کرد، وە خێر وبێری زۆر وزەبەندەیشمان تیا بڵاو کردەوە بۆ بەدیھێنراوەکانی پەروەردگار. ل
وَوَهَبْنَا لَهُۥٓ إِسْحَـٰقَ وَيَعْقُوبَ نَافِلَةًۭ ۖ وَكُلًّۭا جَعَلْنَا صَـٰلِحِينَ ﴿٧٢﴾
وە ئیسحاقمان بەخشی بە ئیبراھیم، کاتێک لەخوای گەورە پاڕایەوە کە کوڕێکی ساڵح وچاکی بداتێ، پاشان لەئیسحاقیش یەعقوبمان بە زیادە بەش پێ بەخشی، وە ھەریەک لە ئیبراھیم وئیسحاقی کوڕی ویەعقوبی کوڕەزای، ھەموویانمان گێرا لەپیاوچاکان، کە فەرمانبەردار وگوێڕایەڵی خوای گەورە بن
وَجَعَلْنَـٰهُمْ أَئِمَّةًۭ يَهْدُونَ بِأَمْرِنَا وَأَوْحَيْنَآ إِلَيْهِمْ فِعْلَ ٱلْخَيْرَٰتِ وَإِقَامَ ٱلصَّلَوٰةِ وَإِيتَآءَ ٱلزَّكَوٰةِ ۖ وَكَانُوا۟ لَنَا عَـٰبِدِينَ ﴿٧٣﴾
وە کردمانن بە پێشەوا تاوەکو خەڵکی ڕێنوێنی بکەن بۆ خێر وچاکە، بانگەوازی خەڵکی بکەن بۆ پەرستنی خوای گەورە بەتاکو تەنھایی بەئیزن ومۆڵەتی پەروەردگاری بەرز وبڵند، وە وەحی ونیگامان بۆ کردن کە کاری خێر وچاکە بکەن، وە نوێژەکانتان بە جوانترین شێوە ئەنجام بدەن، وە زەکاتی ماڵ وسامانتان دەربکەن، ھەمیشە و ھەردەم ئەوان ئێمەیان دەپەرستن وگوێڕایەڵی فەرمان وبڕیاری ئێمە بوون. لاپەڕە ٩ لە ١٥ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَلُوطًا ءَاتَيْنَـٰهُ حُكْمًۭا وَعِلْمًۭا وَنَجَّيْنَـٰهُ مِنَ ٱلْقَرْيَةِ ٱلَّتِى كَانَت تَّعْمَلُ ٱلْخَبَـٰٓئِثَ ۗ إِنَّهُمْ كَانُوا۟ قَوْمَ سَوْءٍۢ فَـٰسِقِينَ ﴿٧٤﴾
وە وردبینیمان بە لوط بەخشی لەجیاکردنەوەی قەزاوەت لە نێوان لایەنە ناکۆکەکاندا، وە زانست وزانیاریشمان پێ بەخشی لە کاروباری ئاینەکەی، وە سەلامەتمان کرد لەو سزایەی دابەزییە سەر گوندەکەی - گوندی (سەدوم) -، ئەو گوندەی کە خەڵک ودانیشتوانەکەی سەرگەرمی فاحیشەی نێربازی بوون، بێگومان ئەوان گەلێکی خراپەکاری دوور لەتاعەت وگوێڕایەڵی پەروەردگاریان بوون
وَأَدْخَلْنَـٰهُ فِى رَحْمَتِنَآ ۖ إِنَّهُۥ مِنَ ٱلصَّـٰلِحِينَ ﴿٧٥﴾
وە خستمانە ناو میھرەبانی وبەزەیی خۆمانەوە وڕزگارمان کرد لەو سزایەی دووچاری گەلەکەی بوو، بێگومان لوط لە بەندە چاکەکان بوو، فەرمانی بەخەڵکی دەکرد بەوەی ئێمە فەرمانمان پێکردووە، وە ڕێگری خەڵکیشی دەکرد لەو کارانەی ئێمە ڕێگریمان لێکردووە
وَنُوحًا إِذْ نَادَىٰ مِن قَبْلُ فَٱسْتَجَبْنَا لَهُۥ فَنَجَّيْنَـٰهُ وَأَهْلَهُۥ مِنَ ٱلْكَرْبِ ٱلْعَظِيمِ ﴿٧٦﴾
ئەی پێغەمبەر - باسی چیرۆکی نوح (سەلامی خوای لێ بێت) بکە بۆ گەلەکەت، کاتێک پێش ئیبراھیم ولوط بانگی (اللە تعالی) ی کرد ولێی پاڕایەوە، ئێمەیش داواکەمان گیرا کرد وئەوەی داوای کرد پێماندا، نوح وکەسوکار وخەڵکە باوەڕدارەکەیمان لە بەڵا سەخت وگەورەکە ڕزگار کرد
وَنَصَرْنَـٰهُ مِنَ ٱلْقَوْمِ ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَـٰتِنَآ ۚ إِنَّهُمْ كَانُوا۟ قَوْمَ سَوْءٍۢ فَأَغْرَقْنَـٰهُمْ أَجْمَعِينَ ﴿٧٧﴾
لە فڕوفێڵی ئەو گەلە ڕزگارمان کرد کە باوەڕیان نەبوو بەو ئایەت ونیشانانەی کە بەڵگە بوون لەسەر ڕاستگۆيی خۆی وپەیامەکەی، بەڕاستی ئەوان گەلێکی خراپەکار و نالەبار بوون، ھەر ھەموویانمان لەناو ئاودا نوقم کرد وتیاچوون
وَدَاوُۥدَ وَسُلَيْمَـٰنَ إِذْ يَحْكُمَانِ فِى ٱلْحَرْثِ إِذْ نَفَشَتْ فِيهِ غَنَمُ ٱلْقَوْمِ وَكُنَّا لِحُكْمِهِمْ شَـٰهِدِينَ ﴿٧٨﴾
ئەی پێغەمبەری خوا - باسێک لە چیرۆک وبەسەرھاتی داود وسولەیمانی كوڕی بکە (سەلامی خوایان لێ بێت)، کاتێک حوکم وبڕیاریاندا لە کێشەیەک کەبەرز کرابوویەوە بۆ لایان لە نێوان دوو کەسی ناکۆک، یەکێکیان خاوەنی مەڕ وماڵاتێک بوو کە شەو چووبویە ناو کێڵگە وکشتوکاڵی ئەوی دیکەیان وزیانێکی زۆری لێدابوو، وە ئێمە ئاگادار وشاھیدی حوکمی داود وسولەیمان بووین، ھیچ شتێک لەو حوکمەی ئەوان لە ئێمە شاراوە نەبوو
فَفَهَّمْنَـٰهَا سُلَيْمَـٰنَ ۚ وَكُلًّا ءَاتَيْنَا حُكْمًۭا وَعِلْمًۭا ۚ وَسَخَّرْنَا مَعَ دَاوُۥدَ ٱلْجِبَالَ يُسَبِّحْنَ وَٱلطَّيْرَ ۚ وَكُنَّا فَـٰعِلِينَ ﴿٧٩﴾
چارەسەری گرفت وکێشەکەمان فێری سولەیمان کرد نەک داودی باوکی، وە پەیامی پێغەمبەرایەتی وزانست وشارەزایی لە حوکمە شەرعیەکانمان بەخشی بەھەریەک لە داود وسولەیمان، سولەیمانمان تایبەت نەکرد پێوەی، وە شاخ وکێو وباڵندەکانیشمان ڕامھێنا ھەموویان لەگەڵ داود تەسبیحات ویادی خوا بکەن، ئێمە ئەو کارەمان کرد، سولەیمانمان فێری چارەسەری کێشە وگرفتەکان کرد، وە حوکم وزانست وزانیاریشمان بەخشی بەھەردووکیان. وە شاخ وکێو وباڵندەکانیشمان ڕاھێنا لەگەڵ داود تەسبیحات ویادی خوا بکەن
وَعَلَّمْنَـٰهُ صَنْعَةَ لَبُوسٍۢ لَّكُمْ لِتُحْصِنَكُم مِّنۢ بَأْسِكُمْ ۖ فَهَلْ أَنتُمْ شَـٰكِرُونَ ﴿٨٠﴾
داودمان فێری دروستکردنی زرێ وپۆشاکی جەنگی کرد نەک سولەیمان، بۆ ئەوەی لە کاتی جەنگدا لا شەی خۆتانی پێ بپارێزن، - ئەی خەڵکینە - ئایا ئێوە شوکر و سوپاسی ئەم نیعمەت وبەخششە دەکەن کە خوای گەورە ڕژاندویەتی بەسەرتاندا؟
وَلِسُلَيْمَـٰنَ ٱلرِّيحَ عَاصِفَةًۭ تَجْرِى بِأَمْرِهِۦٓ إِلَى ٱلْأَرْضِ ٱلَّتِى بَـٰرَكْنَا فِيهَا ۚ وَكُنَّا بِكُلِّ شَىْءٍ عَـٰلِمِينَ ﴿٨١﴾
ڕەشەبای زۆر بەھێزیشمان ملکەچ وڕامھێنا بۆ سولەیمان کە بە فەرمانی ئەو دەڕۆیشت بۆ وڵاتی شام کەپڕ بەرەکەت وپیرۆزمان کرد بەناردنی پێغەمبەران وخێر و بەروبومێکی زۆریشمان تێدا بڵاو کردەوە بۆ خەڵکەکەی، وە ئێمە بەھەموو شتێک زانا وئاگادار بووین، ھیچ شتێکیمان لا شاراوە ونھێنی نییە. لاپەڕە ١٠ لە ١٥ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَمِنَ ٱلشَّيَـٰطِينِ مَن يَغُوصُونَ لَهُۥ وَيَعْمَلُونَ عَمَلًۭا دُونَ ذَٰلِكَ ۖ وَكُنَّا لَهُمْ حَـٰفِظِينَ ﴿٨٢﴾
ھەروەھا شەیتانەکانیشمان بۆ ڕامھێنا بوو دەچوونە بنی دەریاکانەوە مرواری ومەرجانیان بۆ دەردەھێنا، ھەروەھا کۆمەڵە کارێکی تریشیان بۆ ئەنجام دەدا، وەک کاروباری دروستکردنی خانووبەرە وشتی تریش، وە ئێمە چاودێر وپارێزەری ژمارە وکارەکانیان بووین، ھیچ شتێکمان لێ ون نابێت
۞ وَأَيُّوبَ إِذْ نَادَىٰ رَبَّهُۥٓ أَنِّى مَسَّنِىَ ٱلضُّرُّ وَأَنتَ أَرْحَمُ ٱلرَّٰحِمِينَ ﴿٨٣﴾
ئەی پێغەمبەری خوا - باسی چیرۆکی ئەیوب (سەلامی خوای لێ بێت) بۆ گەلەکەت بکە، کاتێک تووشی بەڵا بوو لە پەروەردگاری پاڕایەوە ووتی: ئەی پەروەردگارم بەڕاستی من تووشی بەڵا ونەخۆشی ومردنی کەسوکارەکەم بووم، وە تۆیش لە ھەموو بەڕەحم ومیھرەبانەکان بەڕەحمتر ومیھرەبانتریت، دەی خوایە ئەوەی تووشم بووە لەسەرمی ھەڵگرە
فَٱسْتَجَبْنَا لَهُۥ فَكَشَفْنَا مَا بِهِۦ مِن ضُرٍّۢ ۖ وَءَاتَيْنَـٰهُ أَهْلَهُۥ وَمِثْلَهُم مَّعَهُمْ رَحْمَةًۭ مِّنْ عِندِنَا وَذِكْرَىٰ لِلْعَـٰبِدِينَ ﴿٨٤﴾
ئێمەیش وەڵامی نزا وپاڕانەوەکەیمان دایەوە، ئەوەی تووشی بوو بوو لە نەخۆشی وبەڵاو ناڕەحەتی لەسەرمان ھەڵگرت، وە بە ئەندازەی ئەوەیش لە کەسوکار ومناڵەکانی لەدەستی دابوو بۆمان قەرەبوو کردەوە، ئەوەندەی تریش لە گەڵیدا، ھەموو ئەمانەمان بە ڕەحم ومیھرەبانییەک لە لایەن خۆمانەوە ئەنجامدا، وە بیرخستنەوەیەکیشە بۆ ھەموو ئەو کەسانەی بە پەرستنەکانیان ملکەچی خوای گەورەن، با ئەوانیش وەک ئەیوب (سەلامی خوایللێ بێت) ئارامگر بن
وَإِسْمَـٰعِيلَ وَإِدْرِيسَ وَذَا ٱلْكِفْلِ ۖ كُلٌّۭ مِّنَ ٱلصَّـٰبِرِينَ ﴿٨٥﴾
ئەی پێغەمبەری خوا - باسی ئیسماعیل وئیدریس وزولکیفل (سەلامی خوایان لێ بێت) بکە بۆ گەلەکەت، ھەریەک لەوان ئارامگر بوون لەسەر بەڵاو ناخۆشییەکان، وە ئارامگریش بوون لەسەر جێ بەجێ کردنی ئەو فەرمانانەی کە پەروەردگار دابووی بەسەریاندا
وَأَدْخَلْنَـٰهُمْ فِى رَحْمَتِنَآ ۖ إِنَّهُم مِّنَ ٱلصَّـٰلِحِينَ ﴿٨٦﴾
ئێمە ئەوانمان خستە نێو ڕەحمەت ومیھرەبانی وبەزەیی خۆمانەوە، وە بەھەشت وپێغەمبەرێتیمان پێ بەخشین، بێگومان ئەوان لەبەندە چاک وساڵحەکانی ئێمە بوون، ئەوانەی گوێڕایەڵی فەرمانەکانی پەروەردگاریان بوون، وە کارەکانیان چی نھێنی وچی ئاشکرایان لەبەر ڕەزامەندی وترس لەخوا چاک کردبوو
وَذَا ٱلنُّونِ إِذ ذَّهَبَ مُغَـٰضِبًۭا فَظَنَّ أَن لَّن نَّقْدِرَ عَلَيْهِ فَنَادَىٰ فِى ٱلظُّلُمَـٰتِ أَن لَّآ إِلَـٰهَ إِلَّآ أَنتَ سُبْحَـٰنَكَ إِنِّى كُنتُ مِنَ ٱلظَّـٰلِمِينَ ﴿٨٧﴾
ئەی پێغەمبەر - باسی چیرۆک وبەسەرھاتی خاوەنی حوتەکە یونس (سەلامی خوای لێ بێت) بکە بۆ گەلەکەت، ئەو بە بێ ئیزن ومۆڵەتی پەروەردگاری بە تووڕەیی و ڕق وکینێکی زۆرەوە ڕۆیشت وگەلەکەی بەجێھێشت، به هۆی بەردەوام بوونیان لەسەر تاوان وگوناهكردن، یونس پێی وابوو ئێمە دونیای لەسەر تەنگ ناکەینەوە، وە لەسەر ئەو وازھێنان وڕۆیشتنەی سزای نادەین، دووچاری تەنگی دونیا وزیندانی ناو سکی حوتەکەی دەریا بوویەوە کاتێک حوتەکە قوتیدا، لەو کاتەدا لەناو تاریکی سکی حوتەکە وتاریکی دەریا وتاریکی شەو لە خوای گەورە پاڕایەوە، دانی نا بە گوناھەکەی وگەڕایەوە بۆ لای خوای گەورە، وە وتی: جگە لە تۆ ئەی زاتی (اللە) ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نییە، پاکوبێگەردی بۆ تۆ ئەی پەروەردگارم، بەراستی من یەکێک بووم لە ستەمکاران (ستەمم کرد چونکە بێ فەرمان ومۆڵەتی تۆ گەلەکەم بەجێھێشت)
فَٱسْتَجَبْنَا لَهُۥ وَنَجَّيْنَـٰهُ مِنَ ٱلْغَمِّ ۚ وَكَذَٰلِكَ نُـۨجِى ٱلْمُؤْمِنِينَ ﴿٨٨﴾
نزا وپاڕانەوەکەمان گیرا کرد، وە ڕزگارمان کرد لەو ناڕەحەتی وخەم وپەژارەیە، وە لەناو تاریکاییەکان وسکی حوتەکە دەرمانھێنا، ھەروەک چۆن یونسمان ڕزگار کرد ھەر ئاوا ھەموو باوەڕدارانی تریش ڕزگار دەکەین، ئەگەر کەوتنە ناو ناڕەحەتی وخەم وپەژارەوە ولە خوای گەورە پاڕانەوە کە بێت بەھانایانەوە. لاپەڕە ١١ لە ١٥ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
وَزَكَرِيَّآ إِذْ نَادَىٰ رَبَّهُۥ رَبِّ لَا تَذَرْنِى فَرْدًۭا وَأَنتَ خَيْرُ ٱلْوَٰرِثِينَ ﴿٨٩﴾
ئەی پێغەمبەری خوا - باسی چیرۆک وبەسەرھاتی زەکەریا (سەلامی خوای لێ بێت) بکە بۆ گەلەکەت، کاتێک لە پەروەردگار پاڕایەوە ووتی: ئەی پەروەردگارم بە تەنھایی مەمھێڵەرەوە، من ھیچ مناڵێکم نییە، وە تۆیش چاکترین خوای کە لەپاش مردنی مرۆڤ میراتگرانی بۆ جێدەھێڵیت، وە ھەر تۆیت کە بەھەمیشەیی دەمێنیتەەوە نامریت، مناڵێکم پێ ببەخشە لەدوای خۆم بمێنێتەوە
فَٱسْتَجَبْنَا لَهُۥ وَوَهَبْنَا لَهُۥ يَحْيَىٰ وَأَصْلَحْنَا لَهُۥ زَوْجَهُۥٓ ۚ إِنَّهُمْ كَانُوا۟ يُسَـٰرِعُونَ فِى ٱلْخَيْرَٰتِ وَيَدْعُونَنَا رَغَبًۭا وَرَهَبًۭا ۖ وَكَانُوا۟ لَنَا خَـٰشِعِينَ ﴿٩٠﴾
وكانوا لنا خشعين نزا وپاڕانەوەکەمان گیرا کرد، یەحیامان پێ بەخشی، وە ژنەکەیشمان بۆ ساغ کردەوە وھێنامانە باری مناڵ بوون بۆی دوای ئەوەی کە مناڵی نەدەبوو، بێگومان زەکەریا و ژنەکەی وکوڕەکەی پێشبڕکێیان دەکرد لەکارە خێر وچاکەکاندا، ئەوان ھەمیشە لێمان دەپاڕانەوە، بە ئومێدی ئەو پاداشتە بوون کە لای ئێمەیە، وە دەترسان لەو سزا و تۆڵەیەیش کە لا مانە، ئەوان لە ئاست ئێمە ھەموو کاتێک ملکەچ وباوەڕدار بوون
وَٱلَّتِىٓ أَحْصَنَتْ فَرْجَهَا فَنَفَخْنَا فِيهَا مِن رُّوحِنَا وَجَعَلْنَـٰهَا وَٱبْنَهَآ ءَايَةًۭ لِّلْعَـٰلَمِينَ ﴿٩١﴾
ئەی پێغەمبەری خوا - باسی چیرۆک وبەسەرھاتی مەریەم (سەلامی خوای لێ بێت) بکە بۆ گەلەکەت، ئەو مەریەمەی داوێنی پاراست لە زینا وداوێن پیسی، خوای گەورە جوبرەئیلی نارد (سەلامی خوای لێ بێت) بۆ لای، فوی پێداکرد، ئەوە بوو ئەویش سکی پڕ بوو بە عیسای کوڕی مەریەم (سەلامی خوای لێ بێت)، مەریەم و کوڕەکەیشیمان کردە نیشانەیەکی گەورە وبێ وێنە بۆ ھەموو خەڵکی لەسەر دەسەڵاتی خوای گەورە، ئەو زاتێکە ھیچ شتێکی لا دەسەوسان نابێت، چونکە عیسای بەبێ باوک وتەنھا لە دایک بەدیھێنا
إِنَّ هَـٰذِهِۦٓ أُمَّتُكُمْ أُمَّةًۭ وَٰحِدَةًۭ وَأَنَا۠ رَبُّكُمْ فَٱعْبُدُونِ ﴿٩٢﴾
ئەی خەڵکینە - ئەم ئوممەتەتان یەک ئوممەتە، ئەویش ئوممەتی یەکخواپەرستییە کە ئاینی پیرۆزی ئیسلامە، وە منیش پەروەردگارتانم، بۆیە تەنھا بە دڵسۆزی من بپەرستن
وَتَقَطَّعُوٓا۟ أَمْرَهُم بَيْنَهُمْ ۖ كُلٌّ إِلَيْنَا رَٰجِعُونَ ﴿٩٣﴾
بەڵام خەڵکی بوون بەچەند دەستە وتاقمێکەوە، ھەندێکیان بە یەکخواپەرست وھەندێکی تریان بەبتپەرست وموشریک وھەندێکی تریشیان بە بێباوەڕ وباوەڕدار، ھەموو ئەوانەیش بەو شێوەیە بەش بەش وتاقم تاقم بوون تەنھا ھەر بۆ لای ئێمە دەگەڕێنەوە لە ڕۆژی قیامەتدا، ئێمەیش بەپێی کار وکردەوەیان پاداشتیان دەدەینەوە و سزایان لێ دەسێنین
فَمَن يَعْمَلْ مِنَ ٱلصَّـٰلِحَـٰتِ وَهُوَ مُؤْمِنٌۭ فَلَا كُفْرَانَ لِسَعْيِهِۦ وَإِنَّا لَهُۥ كَـٰتِبُونَ ﴿٩٤﴾
ھەرکەسێکیان کار وکردەوەی چاکەی ئەنجام دابێت بەو مەرجەی باوەڕی بە خوای گەورە وپێغەمبەران وڕۆژی دوایی ھەبوو بێت ئەوا ئێمە نکۆڵی لە کردەوە چاکەکانی ناکەین وھەوڵ وکۆششەکانی بەزایە ناچن وون نابن، بەڵکو خوای گەورە شوکر وسوپاسی پاداشتەکەی دەکات وبۆیشی زیاد دەکات، وە ڕۆژی زیندووبوونەوە لە نامەی کردەوەکانیشدا دەیبینێتەوە ودڵ خۆش دەبێت کە بۆی تۆمار کراوە
وَحَرَٰمٌ عَلَىٰ قَرْيَةٍ أَهْلَكْنَـٰهَآ أَنَّهُمْ لَا يَرْجِعُونَ ﴿٩٥﴾
خەڵکی ئەو شار وگوندانەی بە ھۆی بێباوەڕیانەوە لەناومان بردن ھەرگیز جارێکی تر نایانگەڕێنینەوە بۆ دونیا تاوەکو تەوبە بکەن وبگەڕێنەوە بۆ لای خوا، ئەویش تەوبەکەیان لێ وەربگرێت. لاپەڕە ١٢ لە ١٥ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
حَتَّىٰٓ إِذَا فُتِحَتْ يَأْجُوجُ وَمَأْجُوجُ وَهُم مِّن كُلِّ حَدَبٍۢ يَنسِلُونَ ﴿٩٦﴾
ھەرگیز ناگەڕێنەوە، دونیایش بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی بەربەستەکەی یەئجوج ومەئجوج ئەکرێتەوە (بێگومان ئەمەیش نیشانەیەکە لە نیشانە گەورەکانی ھاتنی ڕۆژی دوایی) ئەوان لەو ڕۆژەدا لە ھەموو شوێنە بەرزەکانی زەوییەوە بەخێرایی دەردەچنە دەرەوە
وَٱقْتَرَبَ ٱلْوَعْدُ ٱلْحَقُّ فَإِذَا هِىَ شَـٰخِصَةٌ أَبْصَـٰرُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ يَـٰوَيْلَنَا قَدْ كُنَّا فِى غَفْلَةٍۢ مِّنْ هَـٰذَا بَلْ كُنَّا ظَـٰلِمِينَ ﴿٩٧﴾
بەھاتنە دەرەوەی ئەوانیش ھاتنی ڕۆژی قیامەت نزیک دەبێتەوە، وە ناڕەحەتی وناخۆشییەکانی دەردەکەون، چاوی بێباوەڕان لەبەر سەختی وناڕەحەتییەکانی ئەو ڕۆژە لەترسا ئەبڵەق دەبن، وە دەڵێن: ئای تیاچوون بۆ خۆمان لە دونیادا سەرگەرمی گاڵتە وگەپ بووین وخۆمان ئامادە نەکرد بۆ ھاتنی ئەم ڕۆژە گەورە ولێی بێ ئاگا بووین، بەڵکو بە کوفر وبێباوەڕی کردن وئەنجامدانی گوناھ وتاوان ستەممان لەخۆمان کرد
إِنَّكُمْ وَمَا تَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ حَصَبُ جَهَنَّمَ أَنتُمْ لَهَا وَٰرِدُونَ ﴿٩٨﴾
بێگومان - ئەی بتپەرست وموشریکینە - خۆتان وئەو خوایانەیشی دەتانپەرست جگە لە زاتی (اللە تعالی)، وە ھەر کەسێکیش ڕەزامەند بوو بەپەرستنی ئێوە لە جنۆکە و مرۆڤەكان سوتەمەنی ئاگری دۆزەخن، خۆتان وپەرستراوەکانیشتان دەچنە ناویەوە. ل
لَوْ كَانَ هَـٰٓؤُلَآءِ ءَالِهَةًۭ مَّا وَرَدُوهَا ۖ وَكُلٌّۭ فِيهَا خَـٰلِدُونَ ﴿٩٩﴾
ئەگەر ئەوانەی ئێوە کردبوتان بە خوا، وە بەھەق وڕاستی دەپەرستران خوا بوونایە، خۆیان وئەوانەیش دەیانپەرستن نەدەچوونە ناو ئاگری دۆزەخەوە، وە ھەر ھەمووشیان بەندە وپەرستراوەکانیشیان بەھەتاھەتایی لە ئاگری دۆزەخدان وھەرگیز نایەنە دەرەوە لێی. لهم فيها زفير وهم فيها لا يسمعون
لَهُمْ فِيهَا زَفِيرٌۭ وَهُمْ فِيهَا لَا يَسْمَعُونَ ﴿١٠٠﴾
لە بەر سەختی ئەو ئێش وئازارەی لەناو ئاگری دۆزەخ دەیچێژن - ھەناسەیان توند دەبێت، ئەوان لەناو ئاگردا لەبەر ئەو ناڕەحەتی وناخۆشییە ترسێنەرانە ھیچ قسەیەکی خۆش نابیستن
إِنَّ ٱلَّذِينَ سَبَقَتْ لَهُم مِّنَّا ٱلْحُسْنَىٰٓ أُو۟لَـٰٓئِكَ عَنْهَا مُبْعَدُونَ ﴿١٠١﴾
کاتێک بتپەرست وموشریکەکان وتیان: کەوایە (بێگومان عیسای کوڕی مەریەم وفریشتەکان وئەوانەیش پەرستراون دەچنە دۆزەخەوە)، خوای گەورەیش فەرمووی: بەڕاستی کەسانێک لە پێشدا لەلایەن ئێمەوە بەھۆی کار وکردەوە چاکەکانیانەوە بەڵێنی پاشەڕۆژی چاکتریان پێدرابوو (وەكو عیسای کوڕی مەریەم (سەلامی خوای لێ بێت) ئەوانە لە ئاگری دۆزەخ دوور دەخرێنەوە وناچنە ناویەوە
لَا يَسْمَعُونَ حَسِيسَهَا ۖ وَهُمْ فِى مَا ٱشْتَهَتْ أَنفُسُهُمْ خَـٰلِدُونَ ﴿١٠٢﴾
ئەوانەی بەڵێنی چاکیان پێدراوە ودەچنە بەھەشتەوە دەنگی قرچە وبڵێسەی ئاگری دۆزەخ ناگاتە گوێیەکانیان، بەڵکو ئەوانە بە ھەمیشەیی وھەتا ھەتایی لەناو ناز و نیعمەت وبەخششێکدان کە دەروونیان حەزی پێدەکات وھەرگیز ئەو ناز ونیعمەتانەیان لێ نابڕێت
لَا يَحْزُنُهُمُ ٱلْفَزَعُ ٱلْأَكْبَرُ وَتَتَلَقَّىٰهُمُ ٱلْمَلَـٰٓئِكَةُ هَـٰذَا يَوْمُكُمُ ٱلَّذِى كُنتُمْ تُوعَدُونَ ﴿١٠٣﴾
ترسە گەورەکەی ئەو ڕۆژە ھیچ نایاترسێنێت کاتێک ئاگری دۆزەخ لە ھەموو لایەکەوە دەوری بێباوەڕانی داوە، فریشتەکانیش پیرۆزبایی وپێشوازیان لێدەکەن وپێیان دەڵێن: ئەمە ئەو ڕۆژەتانە کە لە دونیادا پەیمان وبەڵێنتان پێدرابوو، وە موژدەیان دەدرێتێ بەو ناز ونیعمەت وخۆشیانەی لە بەھەشتدا پێی دەگەن. لاپەڕە ١٣ لە ١٥ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
يَوْمَ نَطْوِى ٱلسَّمَآءَ كَطَىِّ ٱلسِّجِلِّ لِلْكُتُبِ ۚ كَمَا بَدَأْنَآ أَوَّلَ خَلْقٍۢ نُّعِيدُهُۥ ۚ وَعْدًا عَلَيْنَآ ۚ إِنَّا كُنَّا فَـٰعِلِينَ ﴿١٠٤﴾
باسی ئەو ڕۆژە بکە ئاسمانەکان وەک نامەی تۆمار چییان تێدایە دەپێچرێنەوە، ھەرچی بەدیھێنراوی خوایش ھەیە لەسەر ئەو شێوازەی کە یەکەمجار لەسەری بەدیھێنراون کۆدەکەینەوە، ئەمەش بەڵێنێکە ئەنجامدانی لەسەر ئێمەیە وئەنجامی دەدەین وپێچەوانەی ناجوڵێینەوە، وە بەڕاستی ئەوەی بەڵێنمان پێداوە جی بەجێی دەکەین
وَلَقَدْ كَتَبْنَا فِى ٱلزَّبُورِ مِنۢ بَعْدِ ٱلذِّكْرِ أَنَّ ٱلْأَرْضَ يَرِثُهَا عِبَادِىَ ٱلصَّـٰلِحُونَ ﴿١٠٥﴾
بێگومان لەو پەڕاو وپەرتووکانەی دامانبەزاندە سەر پێغەمبەران دوای ئەوەی لە (لوح المحفوظ) نوووسیمان وبڕیارماندا: بێگومان بەندە چاکەکانم ئەوانەی تاعەت و گوێڕایەڵی خوای گەورە دەکەن دەبنە میراتگری زەوی ودەست دەگرن بەسەریدا، ئەوانیش ئوممەتی موحەممەدن (صلی اللە علیە وسلم). إن فى هذا لبلغا لقوم عبدين
إِنَّ فِى هَـٰذَا لَبَلَـٰغًۭا لِّقَوْمٍ عَـٰبِدِينَ ﴿١٠٦﴾
بەڕاستی لەوەی دامانبەزاند لە پەند وئامۆژگاری لەم قورئانە ڕاگەیاندنێکی ئاشکرا وڕوون ھەیە بۆ کەسانی خواپەرست بەو شێوەیەی کردویەتی بە شەریعەت ویاسا و ڕێسا بۆیان، چونکە ھەر ئەوان سوودی لێوەردەگرن
وَمَآ أَرْسَلْنَـٰكَ إِلَّا رَحْمَةًۭ لِّلْعَـٰلَمِينَ ﴿١٠٧﴾
ئەی موحەممەد - ئێمە تۆمان ڕەوانە کردووە بۆ ئەوەی ببیت بە ڕەحمەت وبەرەکەت بۆ ھەموو بەدیھێنراوەکانی جیھان، بەو شێوەیەی کە تۆ سوور وپێداگریت لەسەر ھیدایەتدانی خەڵکی وڕزگارکردنیان لە سزای خوای گەورە
قُلْ إِنَّمَا يُوحَىٰٓ إِلَىَّ أَنَّمَآ إِلَـٰهُكُمْ إِلَـٰهٌۭ وَٰحِدٌۭ ۖ فَهَلْ أَنتُم مُّسْلِمُونَ ﴿١٠٨﴾
ئەی پێغەمبەری خوا - بڵێ: بێگومان من ھەر بۆیە نیگا وسروشم بۆ کراوە بۆ ئەوەی بڵێم: کە پەرستراوای بەھەقی ئێوە تەنھا ھەر خوایەکە کە ھیچ شەریک وھاوەڵ و ھاوبەشێکی نییە، ئەویش زاتی (اللە تعالی) یە، ئایا ملکەچ دەبن وبڕیارەکەی خوای گەورە بەجێ دەھێنن، واتا: ملکەچ بن بۆ خوای گەورە بە باوەڕ ھێنان وتاعەت و گوێرایەڵی کردنی بڕیارەکانی
فَإِن تَوَلَّوْا۟ فَقُلْ ءَاذَنتُكُمْ عَلَىٰ سَوَآءٍۢ ۖ وَإِنْ أَدْرِىٓ أَقَرِيبٌ أَم بَعِيدٌۭ مَّا تُوعَدُونَ ﴿١٠٩﴾
ئەی پێغەمبەری خوا - ئەگەر ھاتوو ئەوانە پشتیان ھەڵکرد لەو پەیامەی بۆت ھێناون وملەکەچ نەبوون، پێیان بڵێ: ھەموو ئەوەی خوای گەورە بە نیگا وسروش بۆم دەنێرێت بە ئێوەی ڕادەگەیەنم، من وئێوەش لە زانینی کاتی ئەوەی پێتان دەترسێنم وەک یەک یەکسانین، جا نایشزانم دوای ئەوەی پێم ڕاگەیاندن ئایا ئەوەی بەڵینتان پێدراوە لە سزای خوای گەورە بەم نزیکانە دووچارتان دەبێت، یان دوورە ولە ڕۆژی دوایی سزای خۆتان وەردەگرن
إِنَّهُۥ يَعْلَمُ ٱلْجَهْرَ مِنَ ٱلْقَوْلِ وَيَعْلَمُ مَا تَكْتُمُونَ ﴿١١٠﴾
بێگومان خوای گەورە ئاگاداری ھەموو وتە وگوفتارێکە کە بە ئاشکرا دەیڵێن، وە ئاگاداری ئەوەیشە کە دەیشارنەوە، وە ئەو زاتێکە ھیچ شتێکی لا نھێنی وشاراوە نییە، وە پاداشتی چاکەکارانتان دەدرێتەوە، وە تۆڵەیش لەوانە دەسێنرێت کەسەرپێچی فەرمانەکانی ئەویان کردووە. وإن أدرى لعله فتنة ل كم ومتع إ لى حين
وَإِنْ أَدْرِى لَعَلَّهُۥ فِتْنَةٌۭ لَّكُمْ وَمَتَـٰعٌ إِلَىٰ حِينٍۢ ﴿١١١﴾
وە ناشزانم ئەو سزایەی کە خوای گەورە ھەڕەشەی پێکردوون ودواخراوە، لەوە دەچێت تاقیکردنەوەیەک بێت بۆتان، تاوەکو زیاتر پەلکێشی ناو گوناھ وتاوانتان بکات، بۆ ئەوەی لە دونیا بۆ ماوەیەک کە لە عیلم وزانستی ئەودا دیاریکراوە ڕابوێرن، تاوەکو لەناو کوفر وبێباوەڕی وستەمکاریدا زیاتر ڕۆبچن ئەمجا سزا وتۆڵەتان زیاتر و گەورەتر بێت. لاپەڕە ١٤ لە ١٥ moc.hgelp بلغ قورئان · تەفسیر
قَـٰلَ رَبِّ ٱحْكُم بِٱلْحَقِّ ۗ وَرَبُّنَا ٱلرَّحْمَـٰنُ ٱلْمُسْتَعَانُ عَلَىٰ مَا تَصِفُونَ ﴿١١٢﴾
پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) لە خوای گەورە پاڕایەوە وفەرمووی: ئەی پەروەردگارم بەھەق وڕاستی حوکم وبڕیار بدە لە نێوان من وئەم بێباوەڕانەی کە ھەمیشە سوورن لەسەر بێباوەڕی، وە داوای یارمەتیش لە پەروەردگاری بەڕەحم ومیھرەبانمان دەکەین، وە پاک وبێگەردە لەو وەسفە خراپانەی کە ئێوە لە کوفر وبێباوەڕی دەیڵێن ودەیدەنە پاڵ ئەو. لاپەڕە ١٥ لە ١٥ moc.hgelp
بەدوایدا بڕۆ · دووبارە بکەرەوە · بخوێنەوە · بەبێ تۆمارکردن